text
stringlengths 0
94.6k
|
---|
21 . 04 . 2012 فه‌ڕه‌نسـایـیه‌کان له یه‌که‌م گه‌ڕی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌یاندا ده‌نگ ده‌ده‌ن له لایه‌ن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بنکه‌کانی ده‌نگدان له فه‌ڕه‌نسـا کرانه‌وه له به‌رده‌م نزیکه‌ی 44 . 5 ملیۆن فه‌ڕه‌نسـایی که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له یه‌که‌م قۆناغی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌یاندا. به‌پـێی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته هه‌تا کاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆ به کاتی پاریسی پایته‌خت ڕێژه‌ی به‌شـداربووان له ده‌نگدانه‌که‌دا گه‌یشـتووه‌ته 28 . 29 % ، له کاتێـکدا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2007 گه‌یشـتبووه 31 . 21 %. نیکۆلای سـارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا و هاوسه‌ره‌که‌ی کارلا بڕۆنی ده‌نگی خۆیان له بنکه‌یه‌کی ده‌نگدانی پاریس‌دا دا. پـێشتر ڕکه‌به‌ره سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی سـارکۆزی که فڕانسوا ئۆلاندی سۆشیالیسته له بنکه‌یه‌کی شـاری توولی ناوه‌ندی فه‌ڕه‌نسـا ده‌نگی خۆی دا. به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کان پـێشبینی ده‌کرێت خانم ماغین لوپـێنی سیاسه‌تمه‌داری ئه‌وپه‌ڕی ڕاستڕه‌وه پله‌ی سێـیه‌م بهێنێت و ژان لوک مه‌لانشنی ئه‌وپه‌ڕی چه‌پـڕه‌و له پـله‌ی چواره‌مدا بێت. جێی ئاماژه پـێـکردنه له قۆناغی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا 10 کاندید هه‌ن و ته‌نها دوو کاندیدیان بۆ قۆناغی دووه‌م ده‌مێنـنه‌وه‌و[ .،]له 6 ی مانگی پـێـنجدا له قۆناغی دووه‌م ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه. پـێشبینی ده‌کرێت ئه‌و دوو کاندیده‌ی ده‌مێنـنه‌وه سـارکۆزی و هولاند بن. |
مانچسته‌رسیتی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ هازارد ته‌رخان کردووه [ 18 : 13 ] 2011 / / 29 هه‌ولێر ٢٩ کانونی یه‌که‌م/دیسه‌مبه‌ر ( ) – یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ یاریزانی به‌لجیکی ئدین هازارد ته‌رخان کردووه. ماڵپه‌ری گۆل-ی جیهانی بڵاویکردۆته‌وه ، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی ئاماده‌یه بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ ته‌رخان بکات بۆ کرینی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا و یانه‌ی لیلی فه‌ره‌نسی ئدین هازارد. یاریزانی به‌لجیکی ئدین هازارد له ڕیز هه‌ریه‌ک له یانه‌کانی مانچسته‌رسیتی ، ڕیال مه‌درید ، ئه‌نته‌رمیلان و چێلسی داوا کرا. . |
له‌ئاینده‌یه‌کی نزیک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی کوردستان کۆده‌بێته‌وه [ 17 : 31 ] 2010 / / 19 - فوادحسین سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕاگه‌یاندراوێک ئاشکرای کرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه و پلانێکی ڕوون له‌به‌رده‌م حکومه‌تی داهاتووی عێَراق دا هه‌بێت و تیایدا ئه‌وله‌ویات و مافه ده‌ستورییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ست نیشان بکرێن سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لیسته براوه‌کان کۆ ده‌بێته‌وه. مسعودبارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌دوای کۆتایی هاتنی پشووی ئاهه‌نگه‌کانی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزولایه‌نه‌کوردستانیه‌کان ئه‌نجام ده‌دات ئه‌وانه‌ی به‌شداربوون له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان و نوێنه‌رانیان سه‌رکه‌وتووبوون بۆپه‌رله‌مانی ئێراق. هه‌روه‌ها فوادحسین گووتی:ئامانج له‌به‌ستنی ئه‌وکۆبونه‌وه‌یه پته‌وکردنی هاوپه‌یمانی و یه‌ک ڕیزییه‌کی به‌هێزه له‌نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی کوردستان بۆئه‌وه‌ی له‌به‌غدا یه‌ک هه‌ڵوێست بن و هاوکار و هه‌ماهه‌نگی یه‌کتری بکه‌ن له‌کاره‌کانیان. له‌به‌شێکی تری ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا فوادحسین ڕوونیکرده‌وه،له‌وکۆبوونه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان،به‌گرنگیه‌کی زۆره‌وه‌ئه‌وله‌ویاتی خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌رچاوده‌گیرێت،بۆئه‌وه‌ی له‌گشت ئه‌وگفتوگۆودانوسه‌ندنانه‌ی له‌داهاتوودا له‌گه‌ڵ لیسته‌کانی تری براوه‌له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجام ده‌درێن، نه‌خشه‌و پلانێکی ڕوون له‌به‌رده‌م حکومه‌تی داهاتووی عێَراق دا هه‌بێت وتیایدا ئه‌وئه‌وله‌ویات و مافه‌ده‌ستوریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ست نیشان بکرێن. له‌کۆتایی ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا فوادحسین گووتی: سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ش ده‌کاته‌وه که‌پێویسته هێزه‌سیاسیه‌کانی کوردستانی به‌ستراتیجیه‌تێکی ڕوون و به‌به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراو ئیش و کاره‌کان له‌به‌غدا ڕێکبخه‌ن و ببه‌ن به‌رێوه،چونکه ئه‌مه‌ئاره‌زووی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی کوردستانه. |
هه‌ولێر ... کچێک سکالاَی له دژی باوکی تۆمار کرد [ 17 : 21 ] 2007 / / 29 – باهۆز / هه‌ولێر - له گه‌رِه‌کێکی شاری (هه‌ولێر) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوکی به نیاز بووه به زۆر به شووی بدات ، کچێک سکالاَی له دژی باوکی تۆمار کرد. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که به ده‌ست "ئاژانسی په‌یامنێر" گه‌یشتوه له گه‌رِه‌کی (مامزاوه)ی شاری (هه‌ولێر) کچێک ( 23 ساڵ) له بنکه‌ی پۆلیس سکالاَی له‌دژی باوکی خۆی تۆمار کرد که به‌نیاز بووه به زۆر به شووی بدات. به گوته‌ی دادخواز ماوه‌یه‌که باوکی له هه‌وڵی ڕازیکردنی دایه بۆ ئه‌وه‌ی شوو به که‌سێکی هاورێی خۆی بکات که ( 21 ساڵ) له خۆی به ته‌مه‌نتره، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به داواکه‌ی ڕازی نه‌بووه باوکی هه‌رِه‌شه‌ی کووشتنی لێکردووه . دوای کردنه‌وه‌ی دۆسیه دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه برِیاریدا به ئاماده‌کردنی تۆمه‌تباره‌که له‌به‌رده‌م دادگادا و هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌که به‌رده‌وامه. |
وێنه‌یی.. ڕیال مه‌درید سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی شانزده‌ی جامی شای ئیسپانیا [ 8 : 08 ] 2010 / / 11 – دوێنێ شه‌و یاریی گه‌رانه‌وه‌ی قۆناغی ( 32 ) له جامی شای ئیسپانیا به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی ڕیال مه‌درید سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی ( 16 ). له یاریگای (سانتیاگۆ بێرنابیۆ) یانه‌ی ڕیال مه‌درید میوانداری یانه‌ی ڕیال مۆرسیا کرد ، تیادا یانه‌ی ڕیال مه‌درید به پێنج گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. گۆله‌کانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له ڕێگای یاریزانان (ئستیبان گرانێرۆ ، گۆنزالۆ هیگزاین ، کریستیانۆ ڕۆنالدۆ ، که‌ریم بنزیما ، چاڤی ئه‌لۆنسۆ) له خوله‌که‌کانی ( 04 ، 44 ، 75 ، 85 ، 89 ) تۆمارکرا. جێی باسه ، له یاری چووندا له نێو یاریگای یانه‌ی ڕیال مۆرسیا یارییه‌که به‌بێ گۆل کۆتایی پێهات. |
کۆیه... گه‌نجێک بریندار بوو [ 17 : 01 ] 2007 / / 25 - باهۆز – هه‌ولێر - له شارۆچکه‌ی کۆیه له ڕووداوێکی نادیاردا گه‌نجێک به دوو فیشه‌ک خۆی بریندار کرد. له قه‌زای کۆیه گه‌نجێکی ( 23 ساڵ) به ناوی "نازم تاڵیب" که قوتابی قۆناغی ئاماده‌ییه‌و کاتێک که ده‌ستکاری چه‌کی ده‌مانچه‌ی باوکی کردوه له پرِ دوو فیشه‌کی له ده‌ست ده‌رچووه‌و[ .،]برینداربووه. ناوبراو بۆ پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه کاتێک که ده‌ستکاری چه‌کی ده‌مانچه‌ی باوکی کردووه بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بێت له‌وه‌ی که پێشتر گوله‌ی له‌به‌ردا بووه له‌پرِ دوو فیشه‌کی له ده‌ست ده‌رچووه‌و[ .،]به‌ر سکی که‌وتووه برینداری کردوه. هه‌روه‌ها به گوته‌ی که‌سانی نزیکی، ماوه‌یه‌که ئه‌و کورِه قوتابیه دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونی هاتووه‌و[ .،]گومانی ئه‌وه ده‌کرێت له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیه هه‌وڵی خۆکوشتنی دابێت. به‌لاَم له‌به‌رایی لێکۆڵینه‌وه‌دا پۆلیس گومانی له‌وه هه‌یه که ئه‌وگه‌نجه له سه‌رکێشه‌یه‌ک که ئاماژه‌ی پێنه‌داوه خۆی بریندار کردبێت.،بۆیه دۆسیه بۆ ڕووداوه‌که کراوه‌ته‌وه‌و[ .،]لێکۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه. |
09 . 01 . 2008 که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی ئێرانی ڤیدیۆیه‌کی جودا له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ی که‌نداوی فارس به‌خش ده‌کات ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ر به وڵات له ئێران ڤیدیۆیه‌کی په‌خش کرد که ده‌ڵێت له لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانه‌وه گیراوه له کاتی ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی |
05 . 10 . 2012 سوره‌یا فه‌لاح: ڕامنی به شێوه‌یه‌کی زۆر باش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆبامادا ئاماده‌کرابوو له لایه‌ن که‌س له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوو که سه‌رۆک ئۆباما له به‌رامبه‌ر ڕکه‌به‌ره کۆماریـیه‌که‌ی مت ڕامنی له یه‌که‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا لاواز دیاربـبێت، بۆیه زۆربه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریکا ڕامنیـیان به سه‌رکه‌وتوویه‌کی زۆر ڕوون ڕاگه‌یاند. سوره‌یا فه‌لاح چالاکوانی مافه‌کانی ژنان بنکه له کالیفۆرنیا ده‌ڵێت ڕاوێژکارانی سه‌رۆک ئۆباما پـێشبینیـیان نه‌کردبوو مت ڕامنی بتوانێت له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا به باشی به‌شـداری بکات، چونکه ئه‌وان هه‌میشه وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندێـکی خاوه‌ن زانیاریـیه‌کی که‌م سه‌یریان کردووه. له به‌رامبه‌ریشـدا ڕامنی به شێوه‌یه‌کی وه‌ها باش ئاماده‌کردبوو که توانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که وه‌ک داگایی‌کردنێـک بۆ ئۆباما لێبکات، بۆیه ئۆباما زیاتر به‌رگری له‌خۆی ده‌کرد وه‌ک له‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی خۆی ڕوون بکاته‌وه. |
خۆپێشاندانه‌کان به‌رده‌وامه‌و[ .،]ئه‌مه‌ریکا هۆشداریی دایه حکومه‌تی سوریا [ 11 : 46 ] 2011 / / 01 هه‌ولێر 1 ته‌ممووز/یۆلیۆ ( )- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ی به توندوتیژییه‌کانی حکومه‌تی سوریای کردووه‌و[ .،]ده‌ڵێت، سه‌رۆکی سوریا ئه‌و هه‌لانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیه‌تی بۆ ئه‌نجام دانی ئاشتییانه‌ی چاکسازی، به‌خێرایی له‌ده‌ست ده‌دات. به‌پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، هیلاری کلینتۆن هۆشداریی داوه‌ته سوریا گه‌ر بێت و چاکسازییه‌کان دوابخات، هه‌ڵوێستی ناڕازیان توندتر و ڕێکخراوتر ده‌بێت. ئه‌مه له کاتێکدایه که ڕه‌خنه‌گرانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا، گله‌یی له هه‌ڵوێستی جیاوازی حکومه‌ت له‌گه‌ڵ سوریا و لیبیا ده‌که‌ن. ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت هه‌روه‌ک له لیبیا یارمه‌تیی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر حکومه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌کات، هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به سوریاش به‌م شێوه‌یه بێت. هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرته‌کان، به‌یانیی ئه‌مڕۆ، خه‌ڵکی حه‌له‌ب(دووه‌م گه‌وره شاری سوریا)، ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان و داوای ڕووخانی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دیان کردووه. به‌پێی ئاماری ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له سوریا، له سه‌ره‌تای خۆپێشاندانه‌کان تاکو ئێستا، زیاتر له 1300 خۆپێشانده‌ر کوژران، هه‌رچه‌نده حکومه‌تی سوریا ئه‌مه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌و[ .،]ده‌ڵیت زیاتر له 500 هێزی ئه‌منی له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه کوژراون. خ.ع |
نوێترین به‌رهه‌می مایک لی له سینه‌ماکانی ئه‌مه‌ریکا نمایش کرا [ 12 : 04 ] 2010 / / 30 – نوێترین به‌رهه‌می "مایک لی" ده‌رهێنه‌ری ناوداری به‌ریتانی به ناونیشانی "ساڵی دیکه" که له فیستیڤاڵی فیلمی کان بۆ خه‌ڵاتی داره‌خورمای زێرِینی ئه‌و فیستیڤاڵه کاندید کرابوو، له سینه‌ماکانی ئه‌مه‌ریکا نمایش کرا. به گوێره‌ی هه‌واڵی "هۆلیوود ڕیپۆرته‌ر"، جگه له‌و فیلمه هه‌ر یه‌ک له فیلمه‌کانی "جوان" له ده‌رهێنانی "ئه‌لێخاندرۆ گۆنزالێس ئیناریتۆ" و "ڤاله‌نتاینی خه‌مبار" له ده‌رهێنانی "درێک سیانفرانس" له سینه‌ماکانی ئه‌مه‌ریکا نمایش کران. نمایش کردنی ئه‌و سێ فیلمه له سینه‌ماکانی ئه‌مه‌ریکا به‌شێکه له پرۆسه‌ی نمایش‌کردنی فیلمه‌کانی کاندیدکراو بۆ خه‌ڵاتی ئۆسکار، چونکه یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی کاندید کردنی فیلم له ڕێورِ‌سمی ئۆسکار، نمایش کردنی ئه‌و فیلمه له سینه‌ماکانی ئه‌مه‌ریکا به گشتی و سینه‌ماکانی لۆس ئه‌نجلێس به‌تایبه‌تییه. "ساڵی دیکه" به‌رهه‌می "مایک لی" له ( 6 ) سینه‌مای لۆس ئه‌نجلێس و نیۆیۆرک ده‌ستی به نمایش کردووه، "جیم براد بنێت" و "رۆس شین" له‌و فیلمه ڕۆڵیان گێراوه. فیلمی "ڤاله‌نتاینی خه‌مبار" به‌رهه‌می کۆمپانیای "برایانی واینێستین" له چوار هۆڵی سینه‌مایی له نیۆیۆرک و لۆس ه‌ئنجلێس ده‌ستی به نمایش کردووه. فیلمی ئیسپانی-مه‌کسیکی "جوان" له ده‌رهێنانی "ئه‌لێخاندرۆ گۆنزالێس ئیناریتۆ" و له ڕۆڵگێرانی "خاویه‌ر باردێم" له دوو هۆڵی نمایش له لۆس ئه‌نجلێس و نیۆیۆرک نمایش کراوه. هه‌شتا و سێیمین خولی کێبرِکێیه‌کانی خه‌ڵاتی ئۆسکار ڕۆژی ( 27 ) شوباتی ( 2011 ) برواه‌کانی سه‌ره‌کی ئه‌و خه‌ڵاته ده‌ستنیشان ده‌کات. |
18 . 01 . 2012 نوێنه‌ری شه‌به‌ک هۆشداری هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی تایفی له عێراق ده‌دات له لایه‌ن ڕووداوه ئاسایشیـیه‌کانی ناوچه‌ی شه‌به‌ک نشین له ده‌شتایی موسڵ کاردانه‌وه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه و نوێنه‌ری شه‌به‌ک له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ هۆشداری دووباره هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی تایفی ده‌دات. قوسه‌ی عه‌باس له لێدوانیکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕووداوه‌کانی به‌م دوایـیانه و ململانێی نێوان هێزه سیاسیـیه‌کان و که‌م ته‌رخه‌می هێزه ئاسایشیه‌کان ده‌سـپـێکێکی مه‌ترسیداره بۆ دووباره هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی جه‌نگی تایفی له عێراق. مه‌لا سالم جومعه سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ڕاوێژکاری شه‌به‌ک ئاگایی ده‌داته کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستان له ڕووداوی زیاتر و داوا ده‌کات هێزی زیاتری پـێشمه‌رگه له ناوچه‌کانیان جێگیر بکرێن. ئه‌م کاردانه‌وانه‌ش دوای ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه دێت که له‌ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له ناوچه‌ی غه‌دیری شه‌به‌ک نیشین له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ که به‌هۆیانه‌وه لایه‌نی که‌م 8 هاوڵاتی شه‌به‌کی شیعه ئاینزا کوژران و زیاتر له 20 ی تریش برینداربوون. |
یاریکه‌ری ته‌له‌به یونس شه‌کوری بشیوه‌کێ فه‌رمی هه‌ڤبه‌ستا زاخۆ ئیمزاکر [ 18 : 09 ] 2012 / / 12 زاخۆ ١٢ ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ر ( ) یونس شه‌کور یاریکه‌ری کوردی خه‌لکی که‌رکوکی ویانه‌یا ته‌له‌به یا به‌غدادی بشیوه‌کی فه‌رمێ هه‌ڤبه‌ستا زاخۆ ئێمزاکر ئه‌وا به‌شدار دخۆلا عیراقێ یا ته‌پاپێ دا بۆ یانه‌یێن پلا نایاب بۆ وه‌رزێ ساله‌کێ. ل دۆر ڤێ چه‌ندێ خه‌لیل ئه‌حمه‌د سکرتیری یانه‌یا زاخۆ دبیژیت مه هه‌ڤبه‌ست دگه‌ل یاریکه‌ری یانه‌یا ته‌له‌به ئیمزاکر چونکه مه پیتڤی ب هیلا هیرش برنی هه‌یه زیده‌باری یاریکه‌رین کورد بۆ خۆلا کوردستانی وکاسا کوردستانێ چونکه مه دڤیت ئه‌م ناسناڤی کاسا کوردستانێ پاریزن ده‌رباره‌ی بهایێ هه‌ڤبه‌ستی سکرتیری یانێ نه‌ڤیا بهایێ هه‌ڤبه‌ست دیاربکه‌ت. زاخۆ-سلیم بلکی - / |
دوو مه‌به‌ست له پشت ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مدواییه‌وه هه‌یه [ 10 : 44 ] 2010 / / 11 - به‌رپرسێکی لیسته‌که‌ی مالکی ڕایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی به‌غدا مه‌به‌ستی تایفی و دوورخستنه‌وه‌ی گه‌ل له حکومه‌تیان له‌پشته. له‌مباره‌یه‌وه، عه‌بدولهادی ئه‌لحه‌سانی ئه‌ندام له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند، دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس جه‌نگی له‌ناوبردنی گه‌لی عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌کانی شه‌ڕه‌وه ده‌ستیپێکرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماڵ ودارایی و ڕاگه‌یاندن و هه‌رچی له توانایاندا هه‌بوو هه‌موویان خسته کار. وتیشی: ئامانج له ته‌قینه‌وه‌کانی پێشتر و ئه‌وانه‌ی ئه‌مدواییه‌ش دوو مه‌به‌سته، یه‌که‌میان هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی تایفی که تێیدا سه‌رنه‌که‌وتن، دووه‌میان نانه‌وه‌ی کێشه‌ی سیاسی و دوورخستنه‌وه‌ی گه‌ل و ده‌سه‌ڵات له‌یه‌کتر. ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد، ئه‌وجۆره که‌سانه ده‌یانه‌وێت عێراق بگێڕنه‌وه دواوه بۆ سه‌رده‌می دیکتاتۆری. |
حه‌کیم ده‌یه‌وێت مالکی دوور بخاته‌وه [ 10 : 08 ] 2010 / / 24 – سه‌رکرده‌ی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا که‌مال ساعدی ڕایگه‌یاند، عه‌ممار حه‌کیم که ته‌نها خاوه‌نی حه‌وت کورسییه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌یه‌وێت مالکی دوور بخاته‌وه که 89 کورسی هه‌یه. ساعدی ڕه‌خنه‌ی له عه‌مار حه‌کیمی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق گرت و ڕایگه‌یاند، داواکاری حه‌کیم بۆ خۆنه‌پاڵاوتنی مالکی کارێکی هه‌ڵه‌یه‌و[ .،]هۆکاری دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی وڵاته. ساعدی گوتیشی " حه‌کیم ده‌یه‌وێت پاڵێوراوی خۆی واته عادل عه‌بدولمه‌هدی ببێته سه‌رۆک وه‌زیران و مالکی له ڕێگه‌ی هاتنه‌دی ئه‌و خه‌ونه‌ییدا به کۆسپ له‌قه‌ڵه‌مده‌دات بۆیه هه‌موو هه‌وڵێکی خستوه‌ته‌گه‌رِ له پێناو دوورخستنه‌وه‌ی مالکی". |
هه‌ر فڕۆکه‌یه‌کی ئێران گومانی لێ بکرێت عێراق ده‌یپشکنێت [ 11 : 59 ] 2012 / / 23 هه‌ولێر 23 ئه‌یلوول/ سه‌پته‌مبه‌ر ( ) – حکوومه‌تی عێراق، دوێنێ شه‌ممه بڕیاری دا که ڕێوشوێن بۆ پشکنینی فڕۆکه‌کانی ئێران که به‌ره‌و سووریا ده‌چن بگرێته به‌ر؛ ئه‌مه‌یش دوای چه‌ند سه‌عاتێک له ڕێنه‌دان به فڕۆکه‌یه‌کی کۆریای باکوور دێت که ده‌یه‌ویست له ڕێی ئاسمانی عێراقه‌وه به‌ره‌و سووریا بچێت. ئاژنسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێیتد پرێس له زاری ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه "به‌غدا ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێرانی ئاگادار کردووه‌ته‌وه که عێراق ئه‌و فڕۆکانه‌ی ئێران ده‌پشکنێت که گومانی هه‌ڵگرتنی چه‌کیان لێ ده‌کرێت و به‌ره‌و سووریا ده‌چن." عه‌لی مووسه‌وی به ڕۆیته‌رزیشی گوتووه "له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حکوومه‌تی عێراق بۆ پشکنینی زه‌وینی و ئاسمانی له‌باره‌ی گوازتنه‌وه‌ی چه‌که‌وه بۆ سووریا، ڕێی نه‌دا فڕۆکه‌یه‌کی کۆریای باکوور به ئاسمانی عێراق‌دا ڕه‌ت ببێ." ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، پێشتر هاوکاریکردنی سه‌ربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، له ڕێی ئاسمانی عێراقه‌وه خستبووه به‌ر باس، به‌ڵام عێراق ئه‌وه‌ی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و فڕۆکانه‌ی ئێران که به ئاسمانی عێراق‌دا ڕه‌ت ده‌بن و ده‌چنه سووریا هاوکاریی مرۆییان گوازتووه‌ته‌وه. پێشتریش جێگری سه‌رۆککۆماری عێراق، تاریق هاشمی، که سزای له‌داردانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و ئێستا له ئیستانبووڵی تورکیا نیشته‌جێیه ڕایگه‌یاند "به داخه‌وه وڵاته‌که‌م بووه‌ته ڕایه‌ڵێک بۆ ئێران که بۆ هاوکاریکردنی ڕژێمه سه‌رکوتکاره‌که‌ی ئه‌سه‌د به کاری ده‌بات، گومانیش له‌وه‌دا نییه." |
سه‌روچاوه.. نزیکه‌ی 400 زه‌وی و خانوی بێتاپۆی شکارته تاپۆ ده‌کرێن [ 16 : 03 ] 2011 / / 19 ڕاپه‌ڕین 19 ئاب / ئۆگۆست ( ) – دوای ده‌رچونی بڕیاری حکومه‌تی هه‌رێم بۆ تاپۆکردنی زوی خانوه بێتاپۆکان، ئێستا فرمانی تاپۆکردنی نزیکه‌ی 400 زه‌وی و خانوی بێتاپۆی شکارته‌ی سه‌ر به شاره‌دێی سه‌روچاوه‌ی سنوری شارۆچکه‌ی ڕانیه تاپۆ ده‌کرێن. سه‌رۆکی شاره‌وانی شکارته جه‌وهه‌ر حه‌سه‌ن له لێدوانێکدا به ئاژاسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: له‌کۆتایی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له ئه‌نجامی ڕاگواستنی هاوڵاَتیانی گونده‌کانی خۆشناوه‌تی له‌لایه‌ن حکومه‌تی به‌عسه‌وه، شکارته دروستکراوه‌و زه‌وی به هاولاَتیان دراوه‌و خانویان له‌سه‌ر دروستکراوه. وتیشی: له‌دوای ساڵی 2000 ه‌وه به دوو قۆناغ زیاتر له دوو هه‌زار زه‌وی و خانوی شکارته تاپۆ کران، به‌لاَم له دوای ساڵی 2005 ه‌وه بڕیاری تاپۆکردنیان وه‌ستا، به‌و هۆیه‌وه تاوه‌کو نزیکه‌ی 400 زه‌وی و خانوی شکارته بێ تاپۆ مانه‌وه. باسی له‌وه‌شکرد: له نوێترین بڕیاری حکومه‌ت دا هاتووه، زوی و خانوی هه‌موو ئه‌و شوێنانه تاپۆ بکرێن که بێتاپۆن، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی کاری پێویستمان بۆیان کرد، ئێستا ڕه‌وزامه‌ندی له‌سه‌ر تاپۆکردنی نزیکه‌ی 400 زه‌وی و خانووی ناو شکارته هاتۆ‌ته‌وه‌و ده‌ستمانکردوه به وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی تاپۆکردنیان که پێویسته کارتی پێدانی زه‌ویه‌که‌یان پێبێت به پێچه‌وانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕوبه‌روی گرفتی یاسایی و خاوه‌ندارێتی که‌سێکی تر نه‌بنه‌وه پێویسته له ڕۆژنامه ئاگاداری تاپۆکدرنیان بۆ بلاَو بکه‌ینه‌وه. شکارته سه‌ر به شاره‌دێی سه‌روچاوه‌ی شارۆچکه‌ی ڕانیه‌یه‌و له کۆتایی هه‌شتاکانی سه‌دی ڕابردوو له ئه‌نحامی ڕاگواستنی هاولاَتیانی گوده‌کانی خۆشناوه‌تی له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه دروستکراو ساڵی 2005 به پێی بڕیارێکی حکومه‌تی هه‌رێم له کۆمه‌ڵگاوه کرایه شاره‌وانی. دڵشاد ئه‌حمه‌د / ص . س |
مه‌شهه‌دانی: هه‌مام حمودی هه‌ڵاتووه [ 17 : 04 ] 2008 / / 22 – سه‌باح ئه‌حمه‌د/ به‌غدا- "مه‌حمود مه‌شهه‌دانی" سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، "هه‌مام حمودی" سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامی لیستی ئیئتیلافی یه‌کگرتووی شیعه‌و[ .،]سه‌رکرده‌ی باڵای ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، هه‌ڵاتووه. مه‌شهه‌دانی له‌میانه‌ی وتاری ئه‌مڕۆیدا که له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشکه‌شی کرد، ڕه‌خنه‌ی له سه‌فه‌ره‌که‌ی "هه‌مام حمودی" گرت، که بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامی داوه، له کاتێکدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رقاڵی تاوتوێکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منییه له‌گه‌ڵ واشنتن. هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌مام حمودی" به‌بێ ئاگه‌داری و زانیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌فه‌ره‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕاپۆت له‌مه‌ڕ ڕێککه‌وتننامه‌که پێشکه‌ش بکات. له به‌شێکی تری قسه‌کانیدا مه‌حمود مه‌شهه‌دانی گوتیشی: ئه‌و کاره‌ی "هه‌مام حمودی" نا به‌رپرسانه‌یه‌و[ .،]ده‌چێته خانه‌ی هه‌ڵاتن له گفتوگۆ و تاوتوێکردنی مه‌سه‌له‌یه‌ک، که په‌یوه‌ندی به ئاینده‌ی گه‌لی عێراق هه‌یه. |
هۆڵێکی کولیژی زانستی سلێمانی به ته‌واوی سووتا [ 16 : 43 ] 2008 / / 12 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د / سلێمانی – له ئه‌نجامی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه‌کدا زیانێکی زۆری مادی به‌ر هۆڵێکی به‌شی جیۆلۆجی کۆلێژی زانستی زانکۆی سلێمانی که‌وت و به‌ر له گه‌یشتنی تیمه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه‌ش توانرا ئاگره‌که کۆنتڕۆڵ بکرێت. له‌مباره‌یه‌وه دکتۆر دیاری مامۆستای به‌شی جیۆلۆجی زانکۆی سلێمانی بۆ ئاژانسی په‌یامنێری گوتی:"ئاگره‌که کاتژمێر 11 : 25 خوله‌کی پێشنیوه‌ڕۆ له تاقیگه‌ی کریستیاڵۆگرافی و کۆمپیوته‌ری به‌شی جیۆلۆجی کۆلێژی زانست که‌وتۆته‌وه‌و[ .،]بووه هۆی سوتانی ته‌واوی کۆمپوته‌ر و که‌لوپه‌له‌کانی ناو هۆڵه‌که". هه‌روه‌ها گوتی:" هه‌رچه‌نده بنکه‌ی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی پیره‌مێرد له‌ماوه‌ی 15 خوله‌کدا گه‌یشته جێی ڕوداوه‌که، به‌ڵام به‌رله‌گه‌یشتنی تیمی ئاگرکوژێنه‌وه توانرا به ئاگرکوژێنه‌وه‌ی خێرای ناوکۆلێژه، ئاگره‌که کۆنترۆڵ بکرێت". به‌پێی زانیارییه‌کان ئاگره‌که به‌هۆی شۆرتێکی کاره‌بایی له کێبڵی یه‌کێک له سپلیته‌کانه‌وه ڕوویداوه‌و[ .،]جگه‌له‌زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی به‌دوادوه نه‌بووه‌و[ .،]بریاره لیژنه‌یه‌ک بۆخه‌ملاندنی زیانه‌کان پێبهێنرێت . |
کرمی قه‌ده‌سمه هه‌ناری بتوێن تووشی وشکبوون ده‌کات [ 13 : 20 ] 2012 / / 11 وێنه: دڵشاد ئه‌حمه‌د ڕاپه‌ڕین 11 ی تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر ( ) – ماوه‌یه‌که چه‌ند باخچه هه‌نارێکی سنوری شارۆچکه‌ی ڕانیه جۆره کرمێکیان پێوه‌نوساوه و به‌هۆیه‌وه وشک ده‌بن. جێگری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵی ڕانیه، عه‌لی حه‌مه ئیبراهیم، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ئه‌و کرمه ناوی قه‌ده‌سمه‌یه‌و[ .،]بۆ یه‌که‌مجاره توشی داری هه‌نار ده‌بێت و قه‌دی دار هه‌ناره‌که ده‌برێت و توشی وشکبونی ده‌کات. تا ئێستا له سنوری کشتوکاڵی ڕانیه چه‌ندین باخه هه‌نار به‌هۆی ئه‌و کرمه‌وه وشک بوونه. عه‌لی حه‌مه ئیبراهیم، گوتی: کرمه‌که چووه‌ته ناو قه‌دی دار هه‌ناره‌کانه‌وه و ناتوانرێت به ئاسانی له‌ناو ببرێت، به‌ڵکو پێویسته له‌کاتی دانانی گه‌رای کرمه‌که‌وه که له به‌هارن داده‌نرێت، باغه‌کان ده‌رمان ڕشێن بکرێن. جێگری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵی ڕانیه، گوتی: لیژنه‌مان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر پێکهێناوه و داواشمان له سه‌رووی خۆمان کردووه که بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و جۆره کرم و نه‌خۆشیه هاوکاریمان بکه‌ن. دڵشاد ئه‌حمه‌د/م.ئــ |
موحسین سه‌عدوون: ژماره‌ی لێژنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران زیاد ده‌کرێت [ 18 : 02 ] 2010 / / 30 - "موحسین سه‌عدوون" ئه‌ندامی لێژنه‌ی داڕشتنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشکرای کرد، ژماره‌ی لێژنه‌کانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌م خوله زۆر ده‌کرێت و لێژنه‌یه‌کیش تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوون بۆ ماده‌ی 140 دانراوه. موحسین سه‌عدوون به ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆ زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: لێژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ داڕشتنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌مڕۆ کۆتایی به کاره‌کانی هێنا و بڕیار وایه ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی ئاماده‌ی کردووه، له دانیشتنی سبه‌ی‌دا پێشکه‌ش بکرێت و بڕیار وایه له چه‌ند دانیشتنێک‌دا بخوێندرێته‌وه‌و[ .،]گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت و په‌سه‌ند بکرێت. موحسین سه‌عدوون گوتی: به پێی پرۆژه یاسای لێژنه‌ی داڕشتنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ژماره‌ی لێژنه‌کان زیادی ده‌بێت، پێشتر 24 لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی و دوو لێژنه‌ی کاتی هه‌بوو، که یه‌کێکیان لێژنه‌ی تایبه‌ت بوو به هه‌موار کردنی یاسا و ئه‌وی دیکه‌شیان تایبه‌ت به ماده‌ی 140 ، ئێستا لێژنه هه‌میشه‌ییه‌کان بوونه‌ته 26 لێژنه‌و[ .،]دوو لێژنه‌ی کاتیش پێشنیار کراوه، که یه‌کێکیان بۆ به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140 ـه. ناوبراو ئاشکرای کرد: له لیژنه‌ی داڕشتنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، 20 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تێیدا به‌شدار بوون و ئه‌م پڕۆه یاسایه‌یان داڕشتووه. |
سوبه‌هی فورمێن دامه‌زراندنێ ل دهوکێ دێ هێنه به‌لاڤکرن [ 14 : 37 ] 2011 / / 20 دهوک 20 حوزه‌یران/ یۆنیۆ ( ) – لیژنا بلندا دامه‌زراندنا فه‌رمانبه‌ران ل دهوکێ ڕاگه‌هاند کو فورمێن دامه‌زراندنێ ب سه‌ر 44 بنگه‌هان ل سنورێ پارێزگه‌ها دهوکێ دابه‌شکرینه‌و[ .،]سوبه‌هی دێ هێنه به‌لاڤکرن. دپرێس کونفرانسه‌کێدا، چیاڤان عه‌بدلره‌زاق ئه‌ندامێ لیژنا بلندا دامه‌زراندنێ ل دهوکێ ڕاگه‌هاند، کو ڕێژا دامه‌زراندنێ ل دوف هژمارا ئاکنجیێن هه‌رێما کوردستانێ هاتینه پارڤه‌کرن و به‌هرا پارێزگه‌ها دهوکێ 24 % و ئه‌ڤ ڕێژه ژلایێ وه‌زاره‌تا پلاندانانێ ڤه هاتیه دیار کرن. چیاڤان عه‌بدلره‌زاق خویاکر کو 25 هزار فورم بو دهوکێ چاپکرینه‌و[ .،]ب ڕیێیا فه‌رمانداریا لدوف پیدڤیێن هه‌رده‌ڤه‌ره‌کێ دێ لسه‌ر بنگه‌هان هێنه دابه‌شکرن و مه‌رج نینه ئه‌و هه‌می فورم بهێنه پرکرن. ئه‌ندامێ لیژنا بلندا دامه‌زراندنێ لدهوکێ دیارکر کو سوبه‌هی ل هه‌می بنگه‌هان دێ ده‌ست ب به‌لاڤکرنا فورما هێته‌کرن و تاکو 30 / 6 / 2011 ئه‌ڤ پروسه دێ یا به‌رده‌وام بیت و ل 26 / 6 / 2011 تاکو 7 / 7 / 2011 ده‌رگه‌هێ بنگه‌ها دێ د ڤه‌کری بن داکو فورم ژ هاولاتیان بهێنه وه‌رگرتن. چیاڤان عه‌بدلره‌زاق ئه‌و چه‌ند ژی ئاشکرا کر کو هاولاتی دکارن ژ نێزیکترین بنگه‌ه فورما وه‌رگرن و بلا له‌زاتیێ دپرکرنێ دا نه‌که‌ن تاکو بدروستاهی پێزانینا وه‌رگرن، ژبه‌رکو هه‌ر شاشییه‌ک دفورمێ دا هه‌بیت هاولاتی بخو به‌رپرسه‌و[ .،]دێ مافێ خو سوژیت. ل سه‌رانسه‌رێ پارێزگه‌ها دهوکێ 44 بنگه‌ه هاتینه دانان، 12 بنگه‌ه‌ل[ .،]ناڤه‌ندا دهوکێ و چار ل سێمێلێ و هه‌شت ل زاخو شه‌ش ل ئامێدیێ و پێنج ل شێخان و پێنج ل ئاکرێ و هه‌روه‌سا چار بنگه‌ه‌ل[ .،]قه‌زا به‌رده‌ره‌ش هاتینه دانان. محه‌مه‌د گوهه‌رزی/ ب . ف |
بۆمبێکی چێندارو کاروانێکی هێزه‌کانی ئاسایشی کرده ئامانج [ 20 : 40 ] 2007 / / 04 - سه‌نگه‌ر عه‌لی / که‌لار – سه‌رچاوه‌یه‌ک له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی ناحیه‌ی (جه‌له‌ولا) به (ئاژانسی په‌یامنێر)ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ مینێکی چێنراو به ئۆتۆمبێلێکی هێزه‌کانی ئاسایشی ناوچه‌که دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و بۆته هۆی برینداربوونی ئاسایشێک. سه‌رچاوه‌که که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت له‌مباره‌یه‌وه ڕوونیکرده‌وه "ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینه چێنراوه هاوکات بووه له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی ئه‌و کاروانه و ئاماژه‌شی کرد که ئه‌و مینه چێنراوه له نزیک گه‌ڕه‌کی (جه‌ماهیر)ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ته‌قییه‌وه‌و[ .،]تا ئێستا هیچ که‌سێکیش به گومانی تیرۆریست و ده‌ست هه‌بوون له‌دانانه‌وه‌ی ده‌ستگیرنه‌کراوه، به‌ڵام هێزه‌کانی پۆلیس له گه‌ڕان به‌دوای گومان‌لێکراوان و تیرۆریستان به‌رده‌وامن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ناحیه‌ی (جه‌له‌ولا) یه‌کێکه له ناوچه دابڕاوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ده‌که‌وێته باشووری ڕۆژئاوای قه‌زای (خانه‌قین) که ئێستا له ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به به‌عقوبه‌ی پارێزگای دیاله‌یه. |
سه‌رۆکی هه‌رێم و باڵیۆزی به‌ریتانیا تووندوتۆڵترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان تاوتوێکرد [ 18 : 53 ] 2008 / / 14 - مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و کریستۆفه‌ر پرینتیس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، ئه‌مڕۆ له سه‌لاحه‌دین تووندوتۆڵتکردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌ریتانیایان تاوتوێکرد. له دیدارێکدا بیروڕا ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌هێزکردن و توندوتۆڵترکردنی په‌یوه‌ندی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ک و په‌یوه‌ندی نێوان حکومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی کوردستان له لایه‌کی دیکه گۆڕرایه‌وه . له لای خۆیه‌وه باڵیۆزی به‌ریتانیا سوپاسی هه‌رێمی کوردستانی کرد بۆ ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی به‌رقه‌راره‌و[ .،]هه‌روه‌ها ئه‌و هاریکاریه‌ی که پێشکه‌شی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانی ده‌کات . |
ئه‌ردۆگان به‌شداری له کۆنگره‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌کات [ 9 : 21 ] 2010 / / 24 - برِیاره سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له کۆنگره‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌شداری بکات، که برِیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له لیبیا ساز بکرێت. برِیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له لیبیا کۆنگره‌ی لوتکه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب له ساز بکرێت. له به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئێواره‌ی هه‌ینی ده‌گاته ته‌رابلوس بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه له کۆنگره‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌ب ئاماده بێت، که برِیاره له شاری سرتی لیبیا ببه‌سترێت. |
نزیکه‌ی 97 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری حکوومه‌ت بووونه‌ته خاوه‌ن ناسنامه‌ی ئه‌لیکترۆنی [ 12 : 25 ] 2011 / / 03 هه‌ولێر 3 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر ( )- به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناسنامه‌ی فه‌رمانبه‌ران نوسینگه‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی ده‌ست به‌کار بوونیان له فه‌رمانگه‌که‌یان تا ئێستا له هه‌ولێر 43 هه‌زار و 991 فه‌رمانبه‌ر ناسنامه‌ی ئه‌لیکترۆنییان بۆ کراوه کارۆخ محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناسنامه‌ی فه‌رمانبه‌ران نوسینگه‌ی هه‌ولێر به وه‌کاله‌ت، ڕوونیکرده‌وه که له ئێستادا به‌رده‌وامن له ده‌رهێنانی ناسنامه بۆ فه‌رمانبه‌رانی حکوومه‌ت و ئه‌و ناسنامه‌یه‌ش هه‌ڵگری 100 زانیاری فه‌رمانبه‌ره‌که‌یه. کارۆخ له‌باره‌ی ئاماری به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌کانیانه‌وه ڕایگه‌یاند له هه‌رێمی کوردستان 96 هه‌زار و 714 فه‌رمانبه‌ر بوونه‌ته خاوه‌ن ناسنامه‌ی ئه‌لیکترۆنی خۆیان. وتیشی له 16 / 11 / 2008 تا 31 ـی 10 ـی ئه‌مساڵ، له هه‌ولێر 43 هه‌زار و 991 فه‌رمانبه‌ر و له سلێمانی 19 هه‌زار و 773 فه‌رمانبه‌ر و هاوکات له دهۆکیش 26 هه‌زار و 415 فه‌رمانبه‌ر بوونه‌ته خاوه‌ن ناسنامه. جگه‌له‌وه‌ش نوسینگه‌یه‌کی تایبه‌تیشیان به به‌ڕێوبه‌ره‌کان و وه‌زیره‌کان هه‌بووه و له‌و نوسینگه‌یه که ئێستا کۆتایی به کاره‌کانی هاتووه، 6 هه‌زار و 535 که‌س بوونه خاوه‌ن ناسنامه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناسنامه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، نووسینگه سه‌ره‌کییه‌که‌ی له‌ناو سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و ناسنامه‌ی ستانده‌رد، پیشه‌وه‌رانه، بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رده‌کات. سیسته‌مه‌که چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی له‌خۆ ده‌گرێت که ده‌توانرێت سوودیان لێ وه‌ربگیرێت بۆ باشتر ده‌ستنیشان کردن و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و پلاندانان، شانبه‌شانی خزمه‌تگوزاریی زیاتر له ئاینده‌دا. ماکوان عێززه‌ت/ ئا. ڕ |
هانده‌رانی هه‌ولێر تا دره‌نگی شه‌و ئاهه‌نگیان گێرا [ 20 : 13 ] 2011 / / 08 هه‌ولێر 8 ئاب/ ئۆگۆست ( )- به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی یانه‌ی هه‌لوێر بۆ یاری کۆتایی خولی بژارده‌ی عێراق بۆ تۆپی پێی شه‌وی یه‌کشه‌ممه له به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی و به‌رێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر جه‌ماوه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتنیان بۆ یاری کۆتایی گێرا. له‌م ئاهه‌نگه ژماره‌یه‌کی زۆر له هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر ئاماده‌بوون و تا درنگانی شه‌و به‌رده‌وام بوون له ئاهه‌نگ گێران و ده‌سته‌ی هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر ته‌ئکیدی له‌وه کردۆته‌وه، که بۆ یاری کۆتایی ژماره‌یه‌کی زۆری هانده‌رانی هه‌ولێر ئاماده‌یی خۆیان نیشان داوه بچنه شاری به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی له یاری کۆتایی هانی یانه‌ی هه‌ولێر بده‌ن و ببنه پاڵپشتی یانه‌که. دوینی یه‌کشه‌ممه له یاریگه‌ی ڕوومادی یانه‌ی هه‌ولێر توانی به ئه‌نجامی پێنج گۆڵ به‌رانبه‌ر دوو گۆڵ له یانه‌ی ڕوومادی بباته‌وه‌و[ .،]بگاته یاری کۆتایی خولی بژارده‌ی عێراق بۆ تۆپی پێی. ڕێبین ڕه‌مزی – / |
ئیئتلافی نیشتمانی عێراق له باره‌ی حکومه‌تی عێراقه‌وه دوو بژاریان له‌به‌ر ده‌سته [ 10 : 44 ] 2010 / / 14 – ڕێبه‌رانی ئیئتلافی نیشتمانی عێراقی له باره‌ی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی داهاتووی عێراقه‌وه دوو بژارییان له به‌ر ده‌سته. سایتی (وه‌سه‌ت ئۆنلاین) بڵاویکردووه‌ته‌وه، ڕێبه‌رانی لیستی ئیئتلافی نیشتمانی عێراق، که ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات له باره‌ی سه‌رۆکایه‌تی داهاتووی حکومه‌ته‌وه دوو بژارییان له به‌رده‌سته. به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و سایته بژاره‌کان یه‌کێکییان په‌یوه‌سته به پشتیوانیکردن له سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقییه دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران، له حاڵێکدا ئه‌گه‌ر لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا سوور بوو له‌سه‌ر پاڵاوتنه‌وه‌ی نوری مالکی بۆ ئه‌و پۆسته. له باره‌ی بژاری دووه‌میشه‌وه سایته‌که نوسیویه‌تی " ڕه‌نگه دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه ڕه‌سمییه‌کانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئیئتلافی نیشتمانی کار بۆ ئه‌وه بکات پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ر خۆی بکه‌وێت و له ڕێگه‌ی به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی فراوان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه که‌سێک بۆ ئه‌و پۆسته بپاڵێوێت". |
ل خالا سنووری یا ئیبراهیم خه‌لیل زێده‌تری دوو هزارته‌نێن که‌لوپه‌لێن ده‌م ب سه‌رڤه‌چووی هاتنه زفراندن و ژناڤبرن [ 18 : 03 ] 2010 / / 05 - مه‌سعود لاوه‌ند/زاخۆ- د ماوه‌یێ هه‌یڤه‌کێ‌دا له گۆمه‌لگه‌ها ئیبراهیم خه‌لیل زێده‌تری 2 هزار ته‌نێن که‌لوپه‌لێن ده‌م ب سه‌رڤه‌چووی هاتنه ژناڤبرن یان بۆ وه‌لاتێن ژێ هاتی، هاته زڤراندن. ژێده‌ره‌کێ ژ ڕاگه‌هاندنا کومه‌لگه‌ها ئبیراهیم خه‌لیل تایبه‌ت بو ئاژانسا په‌یامنێر ڕاگه‌هاند: د ماوێ هه‌یڤا بوریدا ل خالا سنوری یا ئیبراهیم خه‌لیل لژنا ژناڤبرنێ شیان 41 ته‌ن و 938 کیلو ژ که‌رستێن جودا جودا مینا زه‌یتون، سێڤ، شه‌ربه‌ت، گوشتێ مریشکا، بویاغ، په‌تات و په‌نیر ژناڤبرن ژ ئه‌گه‌رێ بورینا ده‌مێ مێژووی ب سه‌رڤه‌چووی بوو هاته ژناڤبرن. هه‌روسا وی ژێده‌ری گوت: ل بنگه‌هێن دی وه‌ک بنگه‌هێ ساخله‌میێ، 170 ته‌ن و 952 کیلو ژ که‌رستێن شوکولاتا، بسکه‌وێت، چه‌ره‌زات، کونجی، گیز، شه‌کر، هنگڤین و شه‌ربه‌ت زفراندینه بو جهێ ژێ هاتی و ل بنگه‌هێ فێته‌رنه‌ری 3 ته‌ن و 750 کیلو ژ که‌رستێن په‌نیر ژناڤبرنه هه‌روه‌سا گه‌رنتینا چاندنێ ل خالا سنووری 1946 ته‌ن و 900 کیلو ژ که‌رستێن پتات، گه‌نم و سێڤ و هه‌روه‌سا تاقیگه‌ها که‌رستێن ئاڤاهیا شیانه 56 ته‌ن و 720 کیلو ژ بویاغ و بوریێن ئاڤێ بو وه‌لاتێ تورکیا ڤه‌گه‌رینن، ژبه‌ر کو کێر بکار ئینانێ نه‌دهاتن. وی ژێده‌ری خالا سنووری گوت: ڕوژانه پشکنین ل وان که‌لوپه‌لان تێ کرن یێ کو ژده‌رڤه‌ی وه‌لاتی دهێن بو هندێ بازارێ هه‌رێمێ ژ که‌لو په‌لێن ده‌م ب سه‌رڤه‌چووی و نه‌دباش پاقژ بن. |
ئه‌لبومه پرِداهاته‌کانی هه‌فته ده‌ستنیشان کران [ 20 : 51 ] 2011 / / 06 – ئه‌لبومی " 21 " نوێترین به‌رهه‌می گۆانیبێژی ناوداری به‌ریتانی "ئادێل" بۆ شه‌شه‌مین هه‌فته له پله‌ی یه‌که‌می ئه‌لبومه پرِداهاته‌کانی هه‌فته ده‌ستنیشان کرا. ئه‌و ئه‌لبومه له‌و هه‌فته‌یه زیاتر له ( 124 ) هه‌زار به‌رگی لێ فرۆشرا. به گوێره‌ی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" له سه‌ر بنه‌مای ئاماری "نیلسۆن ساوانداسکێن"، له‌و هه‌فته‌یه گروپی موزیکی "فۆفایتێرز" به ئه‌لبومی "رووناکی بێ که‌ڵک" به فرۆشی ته‌نیا ( 34 ) هه‌زار به‌رگ پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا و ئه‌لبومی "خه‌م مه‌خۆ" به‌رهه‌می گروپی موزیکی "مامفۆرد و کورِه‌کان" به فرۆشێکی ( 32 ) هه‌زار به‌رگی له پله‌ی سێیه‌م ده‌ستنیشان کرا. ئه‌لبومی موزیکی "ئافره‌تی مه‌رگ" به‌رهه‌می "بریتنی سپیرز" به فرۆشێکی ( 30 ) هه‌زار به‌رگی هاته پله‌ی چواره‌م و ئه‌لبومی "زاری لیمۆ" به‌رهه‌می "والت دیزنی" به فرۆشی ( 29 هه‌زار و 600 به‌رگ) هاته پله‌ی پێنجه‌م و ئه‌لبومی "ناوبانگ"ی "کریس براون" به فرۆشێکی ( 28 ) هه‌زار به‌رگ له پله‌ی شه‌شه‌م ده‌ستنیشان کرا. ئه‌لبومی "گلی پێشکه‌ش ده‌کات: واریلێرز" له‌و هه‌فته‌یه ( 27 هه‌زار و 600 ) به‌رگی لێ فرۆشرا و پله‌ی حه‌وته‌می ئه‌و لیسته‌ی به‌ده‌ست هێنا. له ئه‌لبومه پرِداهاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه ده‌توانین ئاماژه به "خه‌یالی هه‌رزه‌کاری" به‌رهه‌می "کتی پری"(فرۆشی 23 هه‌زار و 800 به‌رگ، پله‌ی هه‌شته‌م)، " " به‌ده‌نگی "ویز خه‌لیفه"(فرۆشی 23 هه‌زار و 600 به‌رگ، پله‌ی نۆیه‌م) و "زۆر جوان، که چی"(فرۆشی 23 هه‌زار و 500 به‌رگ، پله‌ی ده‌یه‌م) بده‌ین. کۆی فرۆشی ده ئه‌لبومی پرِداهاتی ئه‌و هه‌فته‌یه گه‌یشته پێنج ملیۆن و ( 400 ) هه‌زار به‌رگ که به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی ڕابردوو له ( 17 %) که‌می کردۆته‌وه. هه‌فته‌ی داهاتوو برِیار وایه نوێترین به‌رهه‌می "جنیفێر لۆپێز" و "بیستی بۆیز" بڵاو بکرێته‌وه. |
جێگری سه‌رۆک کۆمار‌و باڵیۆزی سوریا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌کانی دیمه‌شق و به‌غدایان تاوتوێ کرد [ 16 : 30 ] 2009 / / 04 - جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ و باڵیۆزی سوریا له عێراق به‌هێزکردن وپه‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان دیمه‌شق وبه‌غدایان تاوتوێ کرد. به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێکی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، که ئه‌مڕۆ وێنه‌یه‌کی به ده‌ست ئاژانسی په‌یامنێر گه‌یشتووه، جێگری سه‌رۆک کۆمار عادل عه‌بدولمه‌هدی له نوسینگه‌ی خۆی له‌به‌غدا، پێشوازیکردووه له باڵیۆزی سوریا له عێراق "نه‌واف عه‌بود شێخ فارس". له‌میانه‌ی دیداره‌که‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردو ولاَت وچۆنیه‌تی به‌هێزکردن وپه‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان دیمه‌شق وبه‌غدا وبه‌هێزکردنی گیانی برایه‌تی وهاریکاری کرا، به‌وشێوه‌یه‌ی که‌خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردو گه‌لی عێراق و سوریا بکات. |
یه‌که‌مین حاڵه‌تی مردن له هه‌ولێر تۆمارکراو ژماره‌ی قوربانیان ئه‌نفلۆنزای به‌راز به‌رزبۆوه [ 19 : 31 ] 2009 / / 02 - ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به هۆی په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز له هه‌رێمی کوردستان گیانیان له ده‌ستداوه، بۆ چوار که‌س به‌رزبۆوه، ئه‌مه‌ش کاتێک یه‌که‌مین حاڵه‌تی مردن له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان تۆمار کرا. له‌م باره‌یه‌وه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان دکتۆر (خاڵس قادر ئه‌حمه‌د) له لێدوانێکی تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر)ی ڕایگه‌یاند؛ ژماره‌ی توشبووان به په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز (ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن) له هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتۆته شه‌ست و شه‌ش حاڵه‌ت، که تیایدا چواریان به هۆی ئه‌و په‌تایه گیانیان له ده‌ستداوه. ناوبراو ئاشکرایکرد، به هۆی ئه‌و په‌تایه، سێ که‌سیان له سلێمانی گیانیان له ده‌ستداوه ، ئه‌مڕۆش یه‌کێک له شاری هه‌ولێر گیانی له ده‌ستدا، به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی مردوان بۆ چوار که‌س به‌رزبۆته‌وه. به‌مه‌ش یه‌که‌مین حاڵه‌تی مردن له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه تۆمار کرا. دکتۆر (خاڵس قادر ئه‌حمه‌د) هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، شه‌ست و دوو حاڵه‌ته‌که‌ی تر، هه‌ر هه‌موویان ته‌واو چاک بوونه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌ری پێویسان وه‌رگرتووه‌و ڕه‌وانه‌ی ماڵًه‌وه کراون و هیچ مه‌ترسی گوستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌یان له‌سه‌ر نه‌ماوه. هاوکات گوتیشی: ئێستا چه‌ند حاڵه‌تێک هه‌ن، له ژێر چاودێری پزشکی چڕدانه، تائێستاش باری ته‌ندروستییان جێگیره. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان ڕاشیگه‌یاند؛ ئامێری ده‌ست نیشانکردنی ئه‌و په‌تایه‌مان له هه‌رێمی کوردستان هه‌یه، به‌ڵام نه‌که‌وتۆته‌کار، به‌ڵام بۆ ده‌ستنیشانکردنی سه‌ره‌تایی نه‌خۆشه‌که له هه‌رێمی کوردستان به گوێره‌ی ستاندارتی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌بێت، بۆ دوایین ده‌ستنیشانکردنیش بۆ پشکنین ده‌چێته به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار‌و ئه‌نجامی کۆتایی له‌سه‌ر بدرێت. |
20 . 06 . 2011 هێله‌ری کلنتن پشـتگیری له ژنانی سعودیه ده‌کات له مافی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن پـشـتیوانی خۆی بۆ ئه‌و ژنانه‌ی عه‌ره‌بسـتانی سعودیه ده‌ربڕی که ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر به قه‌ده‌غه‌کردنی ژنان له لێـخۆڕینی ئۆتۆمبیل له وڵاته‌که‌یاندا. ڕۆژی سێشه‌ممه له واشنتن خانم هێله‌ری کلنتن گوتی ئه‌و ژنانه ئازان و ئامانجه‌که‌یان ڕه‌وایه‌و[ .،]ده‌یانه‌وێت مافی یه‌کسـانیان هه‌بێت. جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له ژنانی وڵاته‌که هه‌ڵقوڵاوه نه‌ک گوشـارێـک بێت له لایه‌ن هێزی ده‌ره‌کیـیه‌وه. هه‌ینی ڕابردوو چه‌ند ژنێـک له سـعودیه ئۆتۆمبیلیان لێـخۆڕی وه‌ک کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌ریته کۆنه‌ی شـانشینه‌که‌یان که ڕێـگه له ژنان ده‌گرێت ئۆتۆمبیل لێـبوخڕن. چونکه خۆپـیشـاندان له سعودیه قه‌ده‌غه‌یه، ژماره‌یه‌ک ژن که مۆڵه‌تی لیخۆڕینیان له وڵاتانی دیکه وه‌رگرتووه هاندراون تاک تاک ناڕه‌زایی ده‌ربـبڕن. جێی ئاماژه پـێـکردنه هێچ یاسایه‌ک یان بڕیارێـک له سـعودیه نیـیه بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی ژنان له لێـخوڕینی ئۆتۆمبیل، هه‌ر ته‌نها فه‌توا و ڕێنمایی ئاینیـیه که له مه‌زهه‌بێـکی توندڕه‌وی ئیسلامیـیه‌وه هاتووه به ناوی وه‌هابی. |
بۆ ڕێکخستنی بازار و پاڵپشتی کردنی به‌رهه‌می ناوخۆ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی دوو پرِۆژه یاسای ئاماده ده‌کات [ 20 : 07 ] 2008 / / 02 – برِیار هێرش / هه‌ولێر – وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ خزمه‌تکردنی بواری به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی و پاراستنی ناونیشانی بازرگانی دوو پرِۆژه یاسا بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گه‌ڵاڵه ده‌کات. له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس) به‌رِێوبه‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان عه‌بدولرِه‌زاق عوسمان ڕایگه‌یاند،به هۆی هاتنی بێ شووماری به‌رهه‌می بیانییه‌وه بۆ بازاره‌کانی کوردستان به‌رهه‌می ناوخۆ له‌به‌رده‌م هه‌رِه‌شه‌دایه‌و[ .،]بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه‌ش وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی پرِۆژه‌ی یاسایه‌کی بۆ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌رز بکرێته‌وه بۆ په‌رله‌مانی کوردستان. گوتیشی: به هۆی ئه‌وه‌ی که بازاراره‌کانی کوردستان به‌رِووی به‌رهه‌م و کۆمپانیا بیانییه‌کاندا کراوه‌ته‌وه بازاره‌کانی کوردستان پێویستی به ڕێکخستنی مافی بازرگان و ناونیشانی بازرگانی و ته‌خته‌ی لۆگۆ هه‌یه‌و[ .،]بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش برِیاره پرِۆژه یاسایه‌ک گه‌ڵاڵه بکه‌ین. |
05 . 10 . 2007 مێزگردێـک سه‌باره‌ت به جێبه‌جێـکردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق سه‌باره‌ت به جێبه‌جێـکردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی |
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌کگرتوو: هه‌موو کادیرانی یه‌کگرتوو جگه له یه‌ک که‌سیان ئازاد کراون [ 16 : 24 ] 2011 / / 26 هه‌ولێر 26 کانوونی یه‌که‌م/دیسه‌مبه‌ر ( )- به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌کگرتووی ئیسلامی له دهۆک ده‌ڵێت، کادیرانی سه‌ر به‌م پارته، جگه له یه‌کێکیان نه‌بێت، ئه‌وانی دیکه هه‌موویان ئازاد کراون. "غازی سه‌عید" له‌مباره‌یه‌وه به ئاژانس و ڕادیۆ په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: تاکو ئه‌مڕۆ 7 که‌س له ئه‌ندامانی یه‌کگرتوو له زیندان مابوونه‌وه که ئه‌مڕۆ شه‌ش که‌سیان به که‌فاله‌ت ئازاد بوون. غازی سه‌عید ڕوونیشی کرده‌وه: ته‌نیا یه‌ک که‌س له ئه‌ندامانی یه‌کگرتوو له زیندان ماوه ئه‌ویش وێنه‌گری که‌ناڵی سپێده‌یه. خ.ع |
سێ سه‌د قوتابی هه‌رێم بۆ خوێندن ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم [ 20 : 12 ] 2009 / / 03 - بڕیار هێرش / هه‌ولێر – وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی کوردستان، له پلانی ساڵی 2009 دا، 300 قوتابی به‌مه‌به‌ستی خوێندن و به‌ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌ی باڵا ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات. به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی (مسته‌فا زه‌نگه‌نه) له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) ڕایگه‌یاند: "ساڵی ڕابردوو له سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ت 200 قوتابیمان به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دکتۆرا، ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان کردووه‌و[ .،]ئه‌مساڵیش 300 قوتابی دیکه بۆ خوێندن و به ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی باڵا، ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها گووتیشی: "داوامان له هه‌مو زانکۆکان کردووه، ڕێژه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌مان بۆ بنێرن، ئاره‌زوومه‌ندن له ده‌ره‌وه درێژه به خوێندن بده‌ن". ئاشکراشی کرد: "لێژنه‌یه‌ک پێکهاتووه بۆ بڕیار دان له سه‌ر ناوی ئه‌و قوتابیانه‌ی که زۆرترین مه‌رجیان تێدایه، تا ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بکرێن". له به‌شێکی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی به به‌شه‌کانی خوێندن کرد و گووتی: "ئه‌و بوارانه‌ی قوتابی ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه، پزیشکی، ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری و ئه‌ندازیاری ده‌بێت". |
منداڵێک دوو برا‌ی خۆی بریندار کرد [ 14 : 17 ] 2009 / / 17 – باهۆز - له شارۆچکه‌ی گه‌یاره منداڵێک دوو برا‌ی خۆی بریندارکرد. به پێی ئه‌و زانیانه‌ی به ده‌ست "ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر" گه‌یشتووه: دوێنێ منداڵێک به ناوی "ج. م." ته‌مه‌ن ( 6 ساڵ) بێ ئه‌وه‌ی که‌س ئاگاداربێت له خێزانه‌که‌ی ده‌ستکاری چه‌کی کلاشینکۆفی برایه‌کی خۆی کردووه، له ئه‌نجامدا چه‌ند فیشه‌کێک به‌ر دوو برا‌ی به ناوی "شه‌هاب" و "عه‌دنان"ده‌که‌وێت و به‌هۆیه‌وه برینداربوونه. به‌پێی زانیاریه‌کان به هۆی به‌رکه‌وتنی دوو فیشه‌ک به‌ر سکی باری ته‌ندروستی "شه‌هاب" ته‌مه‌ن ( 21 ساڵ) خراپه‌و[ .،]ژیانی له‌مه‌ترسی دایه. هه‌روه‌ها پۆلیس په‌راوی بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌که ده‌ستپێکردووه. |
29 . 08 . 2012 حه‌سه‌ن جیهاد: له هه‌ڵبژاردنی ئوستانداری دیالی پابه‌ندین به ڕێککه‌وتنه‌کانی پێشووی 2009 له لایه‌ن له‌م ڕۆژانه‌دا ئه‌نجومه‌نی دیالی سه‌رگه‌رم وه یاخود سه‌رقاڵی هه‌ڵبژاردنی ئوستاندارێکی نۆێه پاش ئه‌وه‌ی ئوستانداری پیشین له ڕووداوێکی ترافیکدا گیانی له ده‌ست دا. حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامئ په‌ڕله‌مانی عێراق له هه‌ڤپه‌ێڤینیکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکا ده‌ڵێت لایه‌نی کوردی پابه‌نده به‌و ڕێککه‌وتنامه که له پێشدا له ساڵی 2009 واژووی کردوه له کاتی هه‌ڵبژاردنی پاریزگاکان و ئێستاکه له‌سه‌ر هه‌مان ڕێککه‌وتنامه به‌رده‌وامه که به پێ ئه‌وه پارێزگار(ئوستاندار) جێگره‌که‌ی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌که‌ی به ڕێکه‌وت له نێوان قه‌واره ڕامیاریه براوه‌کاندا هه‌ڵده‌بژێردرێن، که له‌وانه‌یه به‌ره‌ی ته‌وافق و حیزبی ئیسلامی جێگای بگرنه‌وه. |
ڕێبه‌ری ئێران: تۆمه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا دژبه‌ئێران هیچ مانایه‌کی نییه [ 17 : 31 ] 2011 / / 15 هه‌ولێر 15 تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر ( ) – ڕێبه‌ری باڵای ئێران عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕایده‌گه‌یه‌نێت که تۆمه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌باره‌ی ئه‌و دوو ئێرانییه‌ی گوایه پیلانی تیرۆرکردنی باڵیۆزی سعودیه‌یان گێڕاوه له وانشتۆن، "هیچ مانایه‌کی نییه". خامه‌نه‌ئی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌م قسه‌یه‌ی له‌به‌رده‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی شاری کرماشان کرد و وتیشی: ئه‌و تۆمه‌تانه قسه‌ی پڕوپووچی هه‌ندێک له‌ئێرانییه‌کانی نیشته‌جێی ئه‌مه‌ریکان و وه‌ک بیانووێک به‌کاریده‌به‌ن تا وای پیشان بده‌ن که ئێران پشتیوانی تیرۆر ده‌کات. هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی ڕۆیته‌رز دوێنی هه‌ینی، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڤیکتۆریا نۆلاند ئاشکرایکردووه که ئه‌وان له‌باره‌ی پیلانی تیرۆرکردنی باڵیۆزی سعودیه له واشنتۆن کۆبوونه‌ته‌وه‌و ئه‌وانیش باش ده‌زانن هه‌ر هه‌وڵێک بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی بده‌ن، ئه‌واجارێکی دیکه‌ش دووپاتی ده‌که‌نه‌وه. نۆلاند ده‌ڵێت، پاش ده‌ستێوه‌ردانی سعودیه له هاوکاریکردنی به‌رپرسانی سوننه مه‌زهه‌بی حکومه‌تی به‌حره‌ین له‌ئادار / مارسی ئه‌مساڵ دا له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایی خه‌ڵکی زۆرینه‌ی شیعه مه‌زهه‌ب. په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌کانی نێوان تاران و ڕیاز تێکچوونی به‌خۆوه بینی. هه‌روه‌ها زیاد بوونی نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ئاست ئێران له‌وکاته‌وه ده‌ستپێکردووه که تاران ده‌ستی به به‌رنامه‌ی دروستکردنی کوره‌ی ئه‌تۆمی و پیتاندنی یۆڕانیۆم کردووه. واشنتۆن له‌وه نیگه‌رانه که ئێران هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی ده‌دات. هه‌ر وه‌ک ڕۆیته‌رز له هه‌واڵه‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێداوه" ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل کرده‌ی سه‌ربازی دژ به‌ئێران به‌دوور نازانن، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌وڵه دیپلۆماتکارییه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کیشه له‌گه‌ڵ ئێران به‌بنبه‌ست و شکست بگه‌ن. م . ت |
07 . 11 . 2009 هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی سـعودیـیه کۆنتڕۆڵی شـاخه‌کانی هاوسـنووری یه‌مه‌ن ده‌که‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری شـانشینی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی کۆنتڕۆڵی شـاخه‌کانی هاوسـنووری یه‌مه‌نی کردۆته‌وه. میر خالید بن سـوڵتان یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی وڵاته‌که‌ی گوتووه ئێسـتا بارودۆخه‌که له ناوچه‌ی شـاخی دوخان ئارامه‌و[ .،]پاش ئه‌وه‌ی له‌شـکری عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه بۆردومانی سه‌رهه‌ڵــداوانی شیعه‌ی بنکه له یه‌مه‌نیان کردووه بۆ پـێـنجه‌م ڕۆژی له‌سه‌ر یه‌ک. میر بن سوڵتان گوتوویه 3 سه‌ربازی سـعودی کوژراون و 4 سه‌ربازی تریش بێ‌سه‌روشوێنن له پاش ئه‌و شه‌ڕه چه‌ند ڕۆژیـیه‌ی له سـنووری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی ڕوویان دابوو. حکومه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه ده‌ڵێت هێرشی کردۆته سه‌ر ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوانه‌ی یه‌مه‌ن که دزه‌یان کردبووه ناو خاکی سـعودیـیه‌وه، به‌ڵام دانیشـتووانی ناوچه‌کانی هاوسـنووری نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ڵێن ئه‌م ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـکریـیانه‌ی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه ناو باکوری یه‌مه‌نیشی گرتۆته‌وه. هاوکات یه‌مه‌ن ڕاپـۆرتی داوه فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی که‌وتۆته خواره‌وه. حکومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که به‌هۆی کێشه‌ی میکانیکیـیه‌وه بووه، وه‌لێ سه‌رهه‌ڵـداوان گوتوویانه فڕۆکه‌که‌یان خسـتۆته خوارێ. :// . . / / - 58 - 2009 - 11 - 08 - 5 - 89235787 / 955586 . |
سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان هاوخه‌می خۆیان بۆ کۆچی دوایی حه‌مایل خان ده‌ربڕی [ 17 : 32 ] 2011 / / 29 هه‌ولێر 29 ته‌مموز / یۆلیۆ ( ) – ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد‌و هاوخه‌می خۆیان بۆ کۆچی دوایی دیکیان ده‌ربڕی. به‌ڕێز جه‌نابی کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌داخو که‌سه‌ره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی (حه‌مایل خان)ی هاوسه‌ری سه‌رکرده‌ی تێکۆشه‌ر بارزانی نه‌مر ودایکی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه‌وه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان پرسه‌باری و هاوخه‌می خۆمانتان ئاراسته ده‌که‌ین و هیوای ئارامی و دڵنه‌وایی بۆ هه‌موو لایه‌کتان ده‌خوازین. حه‌مایل خان یه‌کێک بووه له‌و ئافره‌ته تێکۆشه‌ره دیارانه‌ی خه‌باتی ڕزگاری خوازی نیشتمانی کوردستان و به‌درێژای ته‌مه‌نی وه‌کو ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌ک ڕۆڵی خۆی بینیوه، بۆیه له‌کۆچی دواییدا، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیمان قبول بکه‌ن. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان هه‌ولێر 28 / 7 / 2011 ص . س |
ئێران ڕێگه نادات خاکه‌که‌ی له شه‌ڕی نێوان په‌که‌که‌و[ .،]تورکیا به‌کار بهێنرێت [ 11 : 09 ] 2008 / / 26 - سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له هێزه‌کانی سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند که گوته‌بێژی ڕه‌سمی ئه‌و سوپایه ڕیاگه‌یاندووه که کۆماری ئیسلامی ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه نادات خاکه‌که‌ی بۆ شه‌ڕی نێوان په‌که‌که‌و[ .،]سوپای تورکیا به‌کار بهێنرێت، ڕاشیگه‌یاندووه که مه‌به‌ست له کۆکردنه‌وه‌ی سوپای پاسداران و وه‌رگرتنی ئاماده‌باشیه‌کان له‌سه‌ر سنوور پاراستنی سنووری کۆماری ئیسلامیه نه‌ک به‌زاندنی سنووری هه‌رێمی کوردستان. سه‌رچاوه‌که گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لایه‌نێک نیه له شه‌ڕی نێوان په‌که‌که‌و[ .،]سوپای تورکیا و به هیچ شێوه‌یه‌کیش ڕێگه به‌وه نادات خاکه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی هیچ یه‌کێک له لایه‌نه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه به‌کار بهێنرێت. ڕوونیشیکرده‌وه که ئه‌و ئاماده‌باشیانه‌ی له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه وه‌رگیراوه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێرانه نه‌ک به‌مه‌به‌ستی به‌زاندنی سنووری هه‌رێم کوردستان. |
سه‌رۆکی په‌رله‌مان به‌جیا پێشوازی له‌به‌رپرسی نوێی یۆنامی و هه‌ڵسوڕێنه‌ری کاتی کاروباری کونسوڵگه‌ری ئه‌ڵمانیا کرد [ 19 : 37 ] 2011 / / 08 هه‌ولێر 8 حوزه‌یران / یۆنیۆ ( )- ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان که‌مال که‌رکوکی له‌نووسینگه‌ی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئه‌رسه‌لان باییز به‌جیا پێشوازی له لێپرسراوی نوێی ئۆفیسی یۆنامی له هه‌رێمی کوردستان سۆکۆل کۆندی و شاندێکی یاوه‌ری و دکتۆر ئۆلیڤه‌ر شنایکن بێرگ هه‌ڵسوڕێنه‌ری کاتی کاروباری کونسوڵگه‌ری ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی کوردستان کرد. به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێکی په‌رله‌مانی کوردستان، له‌دیدارێکدا که ئاسۆ که‌ریم سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان و ڕۆشنبیری په‌رله‌مان ئاماده‌یبوو لێپرسراوی نوێی ئۆفیسی یۆنامی له هه‌رێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی به دیداری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان نیشان دا و ستایشی پێشڤه‌چوونه‌کانی بواری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان و ڕه‌وتی دیموکراسیی هه‌رێمی کوردستان کرد . له‌به‌رامبه‌ردا دکتۆر که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی کرد و پیرۆزبایی ده‌ست به‌کاربوونی له‌ئه‌رکی نوێ دا بۆ خواست و ئاماده‌یی په‌رله‌مانی کوردستانی نیشاندا بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستی پرسه سیاسیه‌کان و دید وبۆچونه‌کان وه‌ک خۆی بگوازنه‌وه نه‌ک وه‌کو ڕاپۆرته‌که‌ی هیومان ڕایتس وۆچ که به‌داخه‌وه له‌راپۆرته‌که‌یان یه‌ک لایه‌نه مامه‌ڵه‌یان کردوه‌و تووشی هه‌ڵه هاتوون. هه‌ر له‌دیداره‌که‌دا تیشک خرایه سه‌ر ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م جێبه‌جی کردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق ئه‌و زوڵم و نه‌هامه‌تیانه‌ش که ڕژێمی به‌عس له‌پێناو گۆرینی باری دیمۆگرافیای که‌رکوک له‌رابردوو پیاده‌ی کردوه‌و هێشتاش بۆ باری ئاسایی و یاسایی خۆی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه. له دیدارێکی دیکه‌دا دکتۆر ئۆلیڤه‌ر شنایکن بێرگ هه‌ڵسورێنه‌ری کاتی کاروباری کونسوڵگه‌ری ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ی خسته ڕوو که نزیکه‌ی ساڵێکه به ئه‌رکی دبلۆماسیی وولاَته‌که‌ی له نیویۆرک بوه‌و ئێستاش بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به فه‌رمیی جارێکی تر کاری کونسوڵگه‌ری ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر ده‌کات، تاوه‌کو کونسوڵی نوی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر ده‌ست به کارده‌بێت. له‌لای خۆشیه‌وه سه‌رۆکی په‌رله‌مان وتی: هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر ڕێچکه‌ی دیموکراسیی پای داگرتوه‌و به‌رده‌وامه‌و[ .،]هه‌نگاوی باشی ناوه، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند ڕاسته که‌موکورتی هه‌یه به‌لاَم هه‌وڵێکی جیددیش بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و چاکسازیه له‌ئارادایه. سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ڕوونیشکرده‌وه: که په‌ره‌پێدان و چه‌سپاندنی دیموکراتیه‌ت کاری زۆر و به‌رنامه‌ی درێژ خایه‌ن و ئیراده‌و[ .،]سه‌بر و بڕیاردانی گرنگ و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی پێویسته‌و[ .،]ئه‌مڕۆش له هه‌رێمی کوردستان ئه‌و ئیراده‌یه هه‌یه‌و[ .،]کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت. |
دروستکردنی ده‌ماری خوێنی مرۆڤ له مشکدا [ 15 : 10 ] 2008 / / 23 – به پێی ڕاپۆرتێکی زانستی له ئه‌مه‌ریکا، زانایان بۆ یه‌که‌مین جار توانیان به به‌کار هێنانی خانه‌کانی مرۆڤ له جه‌سته‌ی مشکدا، ده‌ماری خوێن دروست بکه‌ن. زاناکان ده‌ڵێن ئه‌م ده‌ستکه‌وته ده‌توانێت یارمه‌تیده‌رێکی گه‌وره بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که جه‌ڵته‌ی دڵ لێیانی داوه. له‌م تاقیکردنه‌وه‌دا خانه‌کانی " " له خوێن و مۆخی ئێسکی مرۆڤ وه‌رگیراوه‌و[ .،]بۆ دروستکردنی دیواری ده‌مار و خانه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌کارهێنراوه. کارناسێکی به‌ریتانی له‌م باره‌یه‌وه گوتی :" ئه‌م لێکۆڵینه‌وه که له زانکۆی "هاروارد" ئه‌نجامدراوه، هیوا به‌خشه‌و[ .،]له‌وانه‌یه له ئه‌نجامدا یارمه‌تیده‌رێکی باش بێت بۆ دروستکردنی ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ له تاقیگه‌دا که تایبه‌تمه‌ندی چاندنیان له نه‌خۆشه‌کاندا هه‌بێت". |
سوپا پێشبینی ده‌کات له سێ ڕۆژی داهاتوو پرۆسه سه‌ربازییه‌کان کۆتای‌یان پێ بێت [ 16 : 51 ] 2009 / / 31 _ سوپای پاکستان پێشبینی ده‌کات، پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی دۆڵی سوات له ماوه‌ی سێ ڕۆژی تر، کۆتای‌یان پێ بێت. ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری پاکستان "سه‌ید ئه‌تهه‌ر" له‌میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند؛ پرۆسه‌ی سه‌ربازییه‌کان له دۆڵی سوات و بۆنر و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری نزیکه کۆتای‌یان پێ بێت و له‌ماوه‌ی 2 تا 3 ڕۆژی تر، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به ته‌واوی شکست ده‌هێنن. جێی ئاماژه‌یه، 15 هه‌زار سه‌ربازی پاکستانی به شداریان له‌و پرۆسه سه‌ربازییه کردووه، که له ناوچه‌ی دۆڵی سوات له دژی چه‌کدارانی تاڵیبان- پاکستان، تا ئێستا به‌رده‌وامه. |
گۆران ساڵح و نازدار به‌یه‌که‌وه [ 10 : 15 ] 2008 / / 09 - عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر- هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ نازدار و گۆران ساڵح به‌م نزیکانه بۆ یه‌که‌مجار له کارێکی هاوبه‌شی هونه‌ری به‌ده‌رده‌که‌ون. گۆران ساڵح له‌لێدوانێکی تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری ڕایگه‌یاند "بۆ یه‌که‌م جار گۆرانییه‌کی دیۆتم له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی باکووری کوردستان نازدار تۆمارکرد، ئه‌و گۆرانییه هۆنراوه‌ی شێخ نه‌وزاده‌و[ .،]ئاوازی فۆلکلۆره". هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند گوتیشی "ئه‌و گۆرانییه به‌ناوی "ئه‌ی بۆ وات کرد بۆ؟"یه، که پێشتر له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ شوانه شێخانی گوتراوه، ماوه‌یه‌کی زۆره خه‌ریکی ئاماده‌کاری ئه‌و گۆرانییه‌م، به‌شێوازێکی تازه ئه‌دای ئه‌و گۆرانییه‌مان له‌کاتی تۆمار کردنی دا کردووه". گۆران ده‌رباره‌ی کاری ئه‌نجامدانی موزیک و سازدانی کلیپ بۆ ئه‌و گۆرانییه گوتی "ئه‌و گۆرانییه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی موزیکژه‌ن شیاو که‌مال ئه‌نجام دراوه، کاری کلیپی له‌م ڕۆژانه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند سامان عه‌دنان و به‌سه‌ر په‌رشتی کۆمپانیای چوار چرا جێ به‌جێکراوه، وابرِیاره له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا له شاشه‌کانی ته‌لفزیۆن بڵاوبکرێته‌وه". |
ئه‌لعێراقیه: یه‌کلایی نه‌بوونه‌وه‌ی پۆسته ئه‌منیه‌کان په‌یوه‌ندیه‌کانمان له‌گه‌ڵ مالکی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه [ 13 : 29 ] 2011 / / 19 - لیستی ئه‌لعێراقیه ڕایگه‌یاند, یه‌کلایی نه‌بوونه‌وه‌ی پۆسته ئه‌منیه‌کان, به‌تایبه‌ت پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری, کاریگه‌ری خراپ ده‌کاته سه‌ر په‌یوه‌ندی لیستی ئه‌لعێراقیه له‌گه‌ڵ نوری مالکی. له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی لیستی ئه‌لعێراقیه "حه‌یده‌ر مه‌لا" ڕایگه‌یاند, پێویسته سه‌رۆک وه‌زیران پۆسته ئه‌منیه‌کان یه‌کلایی بکاته‌وه به گوێره‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتنه سیاسیانه‌ی گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه کراوه. هه‌روه‌ها ڕوونیشی کرده‌وه, لیستی ئه‌لعێراقیه 5 که‌سی کاندید کردووه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته, سه‌رۆک وه‌زیرانیش 2 له‌و که‌سانه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه, به‌ڵام تا ئێستا ڕای خۆی ده‌رنه‌بریوه له‌سه‌ر دیارترین کاندیدی لیسته‌که ئه‌ویش "فلاح نه‌قیب"ه. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند, یه‌کلایی نه‌کردنه‌وه‌ی پۆسته ئه‌منیه‌کان و جێ به‌جێ نه‌کردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنه سیاسیانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌و بابه‌ته, کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر خراپ بوونی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ نوری مالکی. |
له‌رێی مانگی ده‌ستکرده‌وه ڕووپێوی دارستانه‌کانی هه‌رێم ده‌کرێت [ 20 : 26 ] 2011 / / 10 گه‌رمیان 10 ئاب / ئۆگۆست ( ) - به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دارستان و پاوان له وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ ڕایگه‌یاند، له پێناو ده‌ستکه‌وتنی داتا‌و جۆری و دار و دیاریکردنی مه‌ترسیه‌کان و هه‌روه‌ها چۆنێتی سوود وه‌رگرتن له دارستانه سروشتیه‌کان، ته‌نده‌ریان ده‌رکردووه بۆ ئه‌وه‌ی کۆمپانیایه‌کی بیانی له ڕێی مانگی ده‌ستکرده‌وه ڕووپێوی دارستانه‌کانی هه‌رێم بکات. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دارستان و پاوان له وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌کان حوسێن محه‌مه‌د که‌ریم به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: له به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ئامار و داتایه‌کی نوی له باره‌ی دارستانه سروشتییه‌کانی هه‌رێمه‌وه نییه و ئه‌وه‌شی که هه‌یه بۆ ساڵانی شه‌سته‌کان ده‌گه‌رێته‌وه، له ئێستادا ته‌نده‌ریان ده‌کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی کۆمپانیایه‌کی بیانییه‌وه ڕووپێوی دارستانه‌کانی هه‌رێم بکرێت. وتیشی: گرنگی ئه‌م ڕووپێوییه بریتییه له دیاریکردنی جۆری داره‌کان و ئه‌وانه‌ی مه‌ترسیان له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی کاریان بۆ بکرێت و له‌ناونه‌چن و هه‌روه‌ها وه‌ده‌ستکه‌وتنی داتایه بۆ به‌رواردکردن له ڕووی زیادبوون یان که‌مبوونه‌وه‌ی دارستانه‌کان، چونکه له ساڵانی نه‌وته‌کاندا به‌هۆی بارودۆخی سیاسیی کوردستانه‌وه زۆربه‌ی داره‌کانی ئه‌و دارستانانه برێندراوه‌نه‌وه و بوون به سووته‌مه‌نی و سودێکی دیکه‌ی ڕووپێوییه‌که سوود وه‌گرتنه له ئاماره‌که بۆ ئه‌وه‌ی له ناوه‌نده‌کانی خوێندن به شێوه‌ی ئه‌کادیمی بخرێته مه‌نهه‌جه‌وه له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک سودی دیکه. که‌ریم ئاماژه‌شید: به پێی ئاماری شه‌سته‌کان له هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر ڕووبه‌ری چوار تا چوار ملیۆن و نیو دۆنم زه‌وی دارستانی سروشتی هه‌یه و 65 – 75 % داری دارستانه‌کان بریتین له داربه‌ڕۆ. به‌رێوه‌به‌ری گشتی دارستان و پاوان ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و کۆمپانیایه‌ی که ته‌نده‌ره‌که‌ی بۆ ده‌رده‌چێت ده‌بێت ڕووپێوییه‌که له ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستکرده‌وه ئه‌نجام بدات، چونکه له‌م ڕێگه‌یه‌وه ته‌واوی جۆر و ئامار و ڕووبه‌ری دارستانه‌کانیان ده‌ستده‌که‌وێت. سیروان حه‌سه‌ن/ ی.ا |
پێته‌ر بروک به‌شداری له فیستیڤاڵی فه‌جردا ناکات [ 16 : 37 ] 2010 / / 20 – "پێته‌ر بروک" ده‌رهێنه‌ری ناوداری به‌ریتانی که برِیار بوو له فیستیڤاڵی فیلمی "فه‌جر" له تاران به‌شدار بێت، ڕایگه‌یاندووه، ئاماده نییه به‌شداری له‌م فیستیڤاڵه‌دا بکات. "مارکۆ ڕێنکۆرف"، وته‌بێژی گروپی شانۆی "پیته‌ر بروک" له وتوێژێکدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌رِی "رادیۆ فه‌ردا" گوتی: "سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی گروپ له سه‌ر ئه‌و برِوایه‌ن، له‌و سه‌رده‌مه هه‌ستیاره‌دا به بوونی ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره‌و[ .،]قه‌یرانی سیاسی ئێران، باشتر وایه، "بروک" سه‌ردانی ئێران نه‌کات و به‌شداری ئه‌و فیستیڤاڵه نه‌بێت". به‌رپرسانی فیستیڤاڵی فیلمی "فه‌جر" له‌وباره‌وه ڕایانگه‌یاند: "ئه‌گه‌ری نمایش‌کردنی "پشکێنه‌ری گه‌وره" له ده‌رهێنانی "پێته‌ر بروک" له فیستیڤاڵی "فه‌جر" ناڕه‌زایه‌تی زۆری لێکه‌وتووته‌وه‌و[ .،]هه‌ندێک که‌س خوازیاری به‌شداری ئه‌م به‌ڕێزه له فیستیڤاڵی فیلمی "فه‌جر" نین، بۆیه ئێمه سه‌ره‌رِای ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی گروپی "پێته‌ر بروک"، ئه‌و به‌رهه‌مه له کاتێکی دیکه نمایش ده‌که‌ین". "مارکۆ ڕێنکۆف" سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یه‌ندراوی فیستیڤاڵی فیلمی "فه‌جر" له‌وباره‌وه گوتی: "هیچ کاتێک ئێمه له سه‌ر نمایش کردنی "پشکێنه‌ری گه‌وره" نه‌گه‌یشتبووینه‌ته ڕێککه‌وتن و برِیار وابوو تا کاتی ڕێککه‌وتنی کۆتایی له سه‌ر هاتنی "پێته‌ر بروک" و نمایش کردنی ئه‌و به‌رهه‌مه، هیچ هه‌واڵێکی له‌و جۆره بڵاو نه‌کرێته‌وه". ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به‌رپرسانی فیستیڤاڵی فیلمی "فه‌جر"، ماوه‌یه‌ک به‌ر له ده‌ستپێکردنی ئه‌و فیستیڤاڵه پرۆپاگه‌نده‌یان بۆ نمایش‌کردنی شانۆی "پێشکێنه‌ری گه‌وره" له ده‌رهێنانی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ناوداره‌ی به‌ریتانی کردبوو. هه‌واڵی ئه‌گه‌ری به‌شداری "بروک" له‌و فیستیڤاڵه بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له ده‌رهێنه‌رانی بواری شانۆی ئێران له نامه‌یه‌کدا بۆ "بروک"، داوا له‌و ده‌رهێنه‌ره بکه‌ن که به‌شداری له‌و فیستیڤاڵه‌دا نه‌کات. ده‌رهێنه‌رانی ناوداری ئێرانی بواری شانۆ وه‌کو "به‌هرام به‌یزایی"، "عه‌لی ڕه‌فیعی"، "حه‌مید سه‌مه‌نده‌ریان" و هه‌روه‌ها به‌شێکی زۆر له نووسه‌ران و ده‌رهێنه‌رانی ئێرانی، بۆ ده‌ربرِینی دژایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به ڕووداوه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری له ئێران، ئاماده نه‌بوونی خۆیان له‌و فیستیڤاڵه ڕاگه‌یاندووه. "پیته‌ر بروک" ده‌رهێنه‌ری ناوداری به‌ریتانی له بواری شانۆ، له‌دایک بووی شاری له‌نده‌نه‌و[ .،]توانیویه‌تی له ڕێگای نوێخوازی و به‌کارهێنانی ڕه‌گه‌زه‌کانی شانۆی ڕۆژهه‌ڵات له ناو شانۆ ڕۆژئاواییه‌کان، کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاو له سه‌ر شانۆی سه‌ده‌ی بیسته‌می جیهان دابێنێت. |
له خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی ده‌ست دووز له سۆلاڤی نوێ برده‌وه [ 15 : 20 ] 2011 / / 10 - ڕێبین ڕه‌مزی – هه‌ولێر/له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می قۆناغی یه‌که‌می خولی پله نایابه‌کانی کوردستان بۆ تۆپی ده‌ست، ڕۆژی چوارشه‌ممه یانه‌ی دووز میوانداری یانه‌ی سۆلاڤی نوێ کرد و توانی یارییه‌که به ئه‌نجامی ( 27 - 24 ) گۆڵ یارییه‌که بباته‌وه. ئه‌نجامی یارییه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌مشێوه‌یه بوو. هه‌ولێر – سلێمانی 26 - 31 گۆڵ، سیروانی نوێ – سه‌رچنار 36 - 31 گۆڵ، که‌یوان – هێرش 25 - 19 گۆڵ، دووز – سۆلاڤی نوێ 27 - 24 گۆڵ. |
02 . 09 . 2004 کاربه‌ده‌سته فه‌ره‌نسیه‌کان چاوه‌ڕێی هه‌واڵی ئازادکردنی دوو ڕۆژنامه‌وانی ووڵاته‌که‌یان له عێراق‌دا ده‌که‌ن - 2004 - 09 - 03 کاربه‌ده‌سته فه‌ره‌نسیه‌کان ڕایانگه‌یاندووه که هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانه‌که‌یان که به بارمته له عێراق‌دا گیرابوون، ده‌ژین و به شێوه‌یه‌کی باش ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا کراوه و ئێستاکه چاوه‌ڕێی هه‌واڵی ئازادکردنیانن. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسی میشێل بارنێر له ماوه‌ی ڕاگه‌یاندنێکدا له ئوردون ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو، هه‌ر له‌وێش له کاتی ووتوێژه‌کانی له جیهانی عه‌ره‌بیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئازادی بارمته گیراوه‌کان ده‌کرد. به‌ڵام هه‌ندێ ڕاپۆرتی جودا جوداش له‌سه‌ر ناسنامه‌ی فڕێنه‌رانی ئه‌و بارمته گیراوانه هه‌یه. له دره‌نگانێکی ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه‌دا ڕاگه‌یه‌ندرا بوو که‌وا ئه‌و گیراوانه دراونه‌ته ده‌ست گروپێکی ئۆپۆسزیۆنی موسوڵمانه سوننیه‌کان. جێی ووتنه، ڕفێنه‌ران هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان ده‌کرد گه‌ر هاتوو فه‌ره‌نسا قه‌ده‌غه کردنی له‌چک و حیجاب هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، هه‌رچه‌ندێکیشه ئه‌و یاسایه له دوێنێ پێنج‌شه‌ممه‌وه له فه‌ره‌نسا به‌رقه‌رار بوو. :// . . / / - 58 - - 2004 - 09 - 03 - 2 - 1 - 89162372 / 942578 . |
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن سه‌رقاڵی ئه‌لبوومی نوێی خۆیه‌تی [ 17 : 20 ] 2009 / / 05 - نه‌به‌زمحه‌مه‌د شکور/ سلێمانی- گۆرانیبێژی دووره وڵات به‌رهه‌م حه‌سه‌ن به‌رهه‌مه نوێکه‌ی له ساڵی نوی دا بڵاو ده‌کاته‌وه، که له ( 8 ) تراک پێک هاتووه. له‌وباره‌یه‌وه به‌رهه‌م حه‌سه‌ن به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند "به‌نیازم له ساڵی نوێ دا دواین به‌رهه‌می نوێی خۆم تۆمارکه‌م و ئێستا تێکستی به‌رهه‌مه‌کان و ژماره‌یه‌کیان ئاوازی بۆ دانراوه". گوتیشی "چاوه‌روانی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌که‌م که تاچه‌ند هاوکاریم ده‌که‌ن". به‌رهه‌م حه‌سه‌ن ماوه‌ی ( 14 ) ساڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌و له ئه‌مه‌ریکا نیشته‌جێیه‌و له ساڵی ( 1996 )ـه‌وه ئه‌مه یه‌که‌م جاره بگه‌رِێته‌وه کوردستان و ئێستا به سه‌ردانێک له شاری سلێمانییه. |
له هه‌رێمی کوردستان سه‌رژمێرییه‌ک بۆ تووشبووانی به‌دخۆراکی ئه‌نجام ده‌درێت [ 17 : 15 ] 2010 / / 10 – نه‌به‌ز محه‌ممه‌د / سلێمانی - وه‌زراتی ته‌ندروستی، ئاماده‌کاری بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریه‌کی تایبه‌ت به تووشبوانی نه‌خۆشی به‌دخۆراکی ده‌کات. دکتۆر تاهیر هه‌ورامی، وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێک بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی:" وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رقاڵی ئاماده‌کارییه بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌که له‌هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌دووچاری نه‌خۆشی به‌دخۆراکی‌بوونه. دکتۆر تاهیر گوتیشی: "له‌ئێستادا چه‌ند کارمه‌ندێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێم، له‌شاری به‌غدا له‌لایه‌ن پسپۆرانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه مه‌شق و ڕاهێنانی تایبه‌ت به چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان پێده‌کرێت . |
کچه کورده‌کانی ناو زیندانی ئێران گۆشاریان ده‌خرێته سه‌ر [ 21 : 41 ] 2010 / / 08 - به پێی هه‌واڵه‌کان، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران گوشاری خستۆته سه‌ر "زه‌ینه‌ب جه‌لالیان"، "شیرین عه‌له‌م‌هویی" و "مه‌حبووبه که‌ره‌می" بۆ ئه‌وه‌ی بێنه پێش کامێراکان و ئه‌وه‌ی لێیان ده‌ویسترێت، بیڵێن. زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و شیرین عه‌له‌م‌هوویی، هه‌ردووکیان کوردن به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له "پارتی ژیانه‌وه‌ی ئازادیی کوردستان"(پژاک) ده‌ستگیر کراون و سزای سێداره‌یان بۆ ده‌رچووه. "خه‌لیل به‌هرامیان" پارێزه‌ری ئه‌م دوو کچه کورده به ڕادیۆ " "ی ئه‌ڵمانیی ڕاگه‌یاندووه: "هێزه‌کانی ئیتلاعات گوشاریان خستۆته سه‌ر جه‌لالیان و عه‌له‌م‌هوویی بۆ ئه‌وه‌ی بێنه پێش کامێراکان، ئه‌مه‌ش دژی یاسایه، به‌ڵام ئێمه ناتوانین ئه‌وه بسه‌لمێنین و ده‌ستمان به‌ستراوه، چونکه ناتوانین چاومان پێیان بکه‌وێت." که‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت، ته‌نانه‌ت هێزه‌کانی ئیتلاعات به بنه‌ماڵه‌ی زه‌ینب جه‌لالیانیان گوتووه، ته‌نیا کاتێک ده‌توانن چاویان به کچه‌که‌یان بکه‌وێت، که ئه‌و بێته پێش کامێرا و ئه‌وه‌ی لێی ویستراوه، بیڵێته‌وه. ئه‌م کچه، هه‌رچه‌نده تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی و جه‌سته‌یی زۆر بووه، به‌ڵام تاکو ئێستا ئاماده نه‌بووه ئه‌م کاره ئه‌نجام بدات. خه‌لیل به‌هرامیان ده‌ڵێت: به پێی یاسا، ئه‌شکه‌نجه قه‌ده‌غه‌یه، هه‌رچه‌نده تاکو ئێستا هه‌موو به‌ڵگه‌کان سه‌باره‌ت به ئه‌شکه‌نجه‌مان له‌به‌ر ده‌سته‌و[ .،]ئه‌وه به‌رپرسانی زیندانن ده‌بێت بسه‌لمێنن که ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ک ڕووی نه‌داوه، به‌ڵام که‌س به‌رپرسیاره نییه." به گوته‌ی به‌هرامیان که پارێزه‌ری شیرین عه‌له‌م‌هوویی‌شه، ئه‌م کچه 29 ساڵه‌ش، هه‌مان گوشاری له‌سه‌ره. |
فوئاد حوسێن : هاوپه‌یمانی کوردستانی به‌ڕووی هه‌موو هێزه سیاسییه‌کاندا کراوه‌یه [ 18 : 16 ] 2010 / / 15 – سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: به‌ستنی هه‌ر جۆره هاوپه‌یمانییه‌ک بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو پێویستی به تیمی تایبه‌ت هه‌یه. سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان دکتۆر (فوئاد حوسێن) جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی به‌ڕووی هه‌موو هێزه سیاسییه‌کاندا کراوه‌یه بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو. دکتۆر فوئاد حوسێن له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی "سه‌وا" ڕایگه‌یاندووه، پابه‌ندبوون به‌جێبه‌جێکردنی هه‌موو به‌نده‌کانی ده‌ستور و به‌تایبه‌تیش مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق مه‌رجمانه بۆ پرسی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو. سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه که دانوستاندن له‌هه‌مبه‌ر پرسی پێکهێنانی حکومه‌ت دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه کۆتاییه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌کی جدی ده‌ست پێده‌کات و هه‌ر جۆره دانوستاندنێکیش له‌مباره‌وه بۆ به‌رنامه‌ی کار و نزیکردنه‌وه‌ی دیدی هاوبه‌ش له‌مه‌ڕ پێکهێنانی حکومه‌تی ئاینده پێویستی به تیمی تایبه‌تمه‌ند هه‌یه. سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووی سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعراقییه (ئه‌یاد عه‌لاوی) بۆ هه‌رێم، دکتۆر فوئاد گوتویه‌تی: هاتنی عه‌لاوی له‌چوارچێوه‌ی ڕاوێژکردن به‌یه‌کتری و گۆڕینه‌وه‌ی بۆچوونه هاوبه‌شه‌کان بوو بۆ قۆناغی سیاسی ئاینده. له‌هه‌مبه‌ر لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ "تارق هاشمی" ، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم لێدوانه‌که‌ی هاشمی به‌لێدوانێکی نا ده‌ستوریی له‌قه‌ڵه‌م داوه. |
موسڵ ... ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی هاتوچۆ تیرۆر کرا [ 8 : 35 ] 2008 / / 08 - سه‌رچاوه‌یه‌ک له "پۆلیس"ـی "موسڵ" ڕایگه‌یاند، ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی هاتوچۆ له کاتی ده‌رچوونی له مزگه‌وتێکی باکووری "موسڵ"، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه چه‌کدارێکی نه‌ناسراو تیرۆر کرا. سایتی هه‌واڵی "ئه‌سوات عێراق" بڵاویکرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزه‌کانی "پۆلیس"ـی "موسڵ" که ناوی ئاشکرا نه‌کراوه ڕایگه‌یاند، دوێنێ شه‌و ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی هاتوچۆ به پله‌ی مولازم له کاتی ده‌رچوونی له مزگه‌وتێکی گه‌ڕه‌کی "حه‌دبا"ـی باکووری "موسڵ"، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه چه‌کدارێکی نه‌ناسراو ده‌ستڕێژی لێکراوه‌و[ .،]ده‌ست به جێی گیانی له ده‌ستداوه. |
وێنه‌یی.. میلان له‌سه‌رکه‌وتنه‌کانی به‌رده‌وامه [ 17 : 04 ] 2009 / / 09 - له جه‌وله‌ی دوانزده‌می خولی ئیتالیادا یانه‌ی ئه‌یسی میلان به دوو گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆله سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یانه‌ی لازیۆ. له یاریگای (ئۆلۆمبیکۆ) یانه‌ی لازیۆ میوانداری یانه‌ی ئه‌یسی میلانی کرد، تیادا یانه‌ی میلان به دوو گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. گۆله‌کانی یانه‌ی ئه‌یسی میلان له‌ر‌ێگای یاریزانان (تیاگۆ سیلڤا ، ئه‌لیکسه‌نده‌ر پاتۆ) له خوله‌که‌کانی ( 21 ، 35 ) تۆماریان کرد، تاکه گۆلی یانه‌ی لازیۆ له ڕێگای یاریزانی یانه‌ی مبلان که به هه‌ڵه له‌خۆیانی تۆمارکرد. |
سه‌ندیکا ڕۆژنامه‌نڤیسێن کوردستانێ: دخازین کۆڤارا لڤین ئاسایی ل دهۆکێ بهێته فروشتن [ 18 : 15 ] 2011 / / 15 - ئیسماعیل تاهیر/ دهۆک–سه‌ندیکا ڕۆژنامه‌نڤیسێن کوردستانێ داخواز ژ وه‌زاره‌تا ناڤخۆیا حکومه‌تا هه‌رێمێ کریه، سازی یێن وێ ل پارێزگه‌ها دهۆکێ، هاریکاربن کو کوڤارا لڤین ب ئاسایی بهێته فروشتن. د نڤیساره‌کێ دا کو کۆپیه‌کا وێ ده‌ست ئاژانسا په‌یامنێر که‌فتیه، ئه‌نجۆمه‌نێ سه‌ندیکایێ ئاماژه دایه نڤیسارێن کۆڤارا لڤین و کۆمپانیا پێبه‌ر و لیژنا داکۆکی یێ ل سه‌ندیکا ڕۆژنامه‌نڤیسان، ل دۆر کێشا فروشتنا کۆڤارا لڤین ل دهۆکێ و داخواز کریه وه‌زاره‌تا ناڤخۆ کار بکه‌ت بۆ نه‌هێلانا وان ڕێگری یین دکه‌ڤنه همبه‌ر هه‌بوونا ئاسایی یا ڤێ کۆڤارێ ل دهۆکێ. هه‌مان ده‌م نڤیسارا ناڤبری ئاماژه دایه باوه‌ریا ئه‌نجۆمه‌نێ سه‌ندیکایێ ب ئازادی یا ڕۆژنامه‌ڤانی و یاسا کارێ ڕۆژنامه‌ڤانی ل کوردستانێ یا ژماره 35 یا سالا 2007 ێ کو ب هه‌موو شێوه‌کی به‌رۆڤاژی کارێن قه‌ده‌غه‌کرن و دائێخستن و کومکرنا ڕۆژنامه‌و[ .،]کۆڤارانه‌ژ[ .،]به‌ر هه‌ر ئه‌گه‌ره‌کێ هه‌بیت. هه‌ر د نڤیسارا سه‌ندیکا ڕۆژنامه‌نڤیسێن کوردستانێ دا، داخواز ژ وه‌زاره‌تا ناڤخۆیا هه‌رێما کوردستانێ کریه ڕێنما و فه‌رمانێن پێدڤی بده‌نه ده‌زگایێن ئاسایشێ ل دهۆکێ و ده‌روبه‌رێن وێ، بۆ ئاسانکرنا ڤه‌گوهاستن و به‌لاڤکرنا ڤێ کۆڤارێ کو هه‌تا نۆکه په‌رتۆکخانێن دهۆکێ نه‌شێن کۆڤارا لڤین بفرۆشن ژ ئه‌نجامێ وان هه‌ره‌شێن لێ هاتینه کرن. هه‌ژی گوتنێ یه کو ل مه‌ها چریا دووێ یا بوری فروشتنا کۆڤارا لڤین ل دهۆکێ هاتیه قه‌ده‌غه‌کرن، ژ به‌ر به‌لاڤکرنا زنجیره‌کا چاڤپێکه‌فتنا کۆڤارا ناڤبری دگه‌ل ئه‌کادیمی یه‌کێ کورد ب ناڤێ "قانعی فه‌رد" کو ل ده‌رڤه‌یی وه‌لاتی دژیت و په‌یوه‌ندی ب دیروکا هه‌ڤچه‌رخا کوردستانێ و هێمایێن وێ ڤه هه‌بوو و "سڤکیه‌کا به‌رچاڤ ب نیشانێن شۆرشا کورد و هێمایێن وێ تێدابوو" هه‌روه‌ک د ژماره‌کا ڕاگه‌هاندنێن کوردی ئیماژه پێ هاتیه دان. |
په‌نتاگۆن: پلانی کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وه [ 9 : 58 ] 2010 / / 13 - وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند، کرده‌وه تیرۆرستیه‌کانی ئه‌مدواییه‌و[ .،]ناجێگیری ڕه‌وشی سیاسی عێراق، وامان لێ‌ناکات پلانی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانمان بگۆڕین. له‌مباره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق، به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ده‌ڕوات که واژۆ کرابوو. وتیشی: خراپبوونی ڕه‌وشی ئه‌منی وڵات کاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر گۆڕینی پلانی کشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریکیه‌کان. په‌نتاگۆن ئه‌وه‌شی ئاشکراکردوه که سه‌ره‌ڕای ڕووداوه ئه‌منیه‌کانی ئه‌مدواییه‌و[ .،]ناجێگیری ڕه‌وشی سیاسی، پلانی کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وه. جێی ئاماژه‌یه له‌مدواییه‌دا ژماره‌یه‌ک کرده‌وه‌ی تیرۆرستی به‌شێکی زۆری ناوچه‌کانی عێراقیان هه‌ژاند، ئه‌وه‌ش پرسیاری له‌سه‌ر توانای هێزه ئه‌منیه‌کان وروژاند. |
ڕووداوێکی هاتووچۆ شه‌ش قوربانی لێکه‌وته‌وه [ 18 : 35 ] 2008 / / 26 – باهۆز / هه‌ولێر – له ئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆ له ڕێگای نێوان "هه‌ولێر – موسڵ" ، شه‌ش که‌س بوونه قوربانی. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌بنکه‌ی پۆلیسی قه‌زای حه‌مدانیه به "ئاژانسی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند: " له ئاکامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل له جۆری "مازدا – بیکاشۆ" له ڕێگای نێوان "هه‌ولێر-موسڵ" ئافره‌تێکی ( 22 ساڵه) به‌ناوی "خانم ئه‌حمه‌د" گیانی له‌ده‌ستداوه‌و[ .،]پیَنج که‌سی دیکه‌ش که سه‌رنشینی نێو هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌که بوون به شێوه‌ی جیاجیا برینداربوون. دواتر قوربانییه‌کان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زاکه کراون. هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که به‌رده‌وامه. |
یانه‌ی پێرس گه‌یشته ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ کاپتنی یانه‌ی هه‌ولێر [ 10 : 24 ] 2008 / / 23 -نازم بیراکه‌پری_ یانه‌ی تۆپی پێی پێرس گه‌یشته ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ یاریزانی به‌رگریکار و کاپتنی یانه‌ی هه‌ولێر " سه‌لاحه‌دین سیامه‌ند " . له‌مباره‌وه سکرتێری تۆپی پێی یانه‌ی پێرس " قاسم ساڵح " له لێدوانێکی تایبه‌ت به ئاژانسی " په‌یامنێر" ڕایگه‌یاند: یانه‌که‌مان گه‌یشتووه ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ یاریزانی هێڵی به‌رگریکاری یانه‌ی هه‌ولێر " سه‌لاحه‌دین سیامه‌ند " بۆ ئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێرس یاری بکات. هه‌روه‌ها سکرتێری تۆپی پێی یانه‌ی پێرس گوتی : له‌م دوو ڕوژه‌دا له‌گه‌ڵ " سه‌لاحه‌دین سیامه‌ند " کۆده‌بینه‌وه‌و[ .،]به فه‌رمی بۆندی یاریزانی ناوبراو مۆرده‌که‌ین. جێی ئاماژه‌یه یانه‌ی هه‌ولێر برِی 20 ملیۆن دینار بۆ یاریزانی به‌رگریکاری یانه‌که‌ی "سه‌لاحه‌دین سیامه‌ند " ته‌رخانکرد، به‌ڵام یاریزانی ناوبراو به‌و بۆنده ڕازی نه‌بوو. |
وێنه‌یی.. ڕیال مه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا [ 0 : 00 ] 2012 / / 06 هه‌ولێر ٦ ئایار/مایۆ ( ) – پێش که‌مێک یارییه‌کانی گه‌ڕی ٣٧ له خولی ئیسپانیا به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی ڕیال مه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. یانه‌ی گرناته له نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانه‌ی ڕیال مه‌درید کرد ، تیادا یانه‌ی مه‌له‌کی به دوو گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. گۆله‌کانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له ڕێگای یاریزانان کریستیانۆ ڕۆنالدۆ ، کۆرتیس به هه‌ڵه له خۆیانی تۆمارکرد له خوله‌که‌کانی ٨١ ، ٩٠ تۆمارکرا ، گۆلی یانه‌ی گرناته له ڕێگای یاریزانی فرانکۆ گارا له خوله‌کی ٠٥ تۆمارکرا. به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش یانه‌ی مه‌له‌کی به به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خولی ئیسپانیا کۆی خاڵه‌کانی به‌رزکرده‌وه ٩٧ خاڵ. / |
15 . 12 . 2008 هیندسـتان نکۆڵی ده‌کات له‌وه‌ی نیازی شه‌ڕی له دژی پاکسـتان هه‌بێت وه‌زیریبه‌رگری هیندسـتان ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی خۆی ئاماده ناکات بۆ کرده‌وه‌یه‌کی له‌شـکری له دژ پاکسـتان له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی مانگی ڕابردوو له مۆمبایدا. ئه‌ی که‌ی ئه‌نتۆنی ڕۆژی سێشه‌ممه له نیوده‌لهیـیه‌وه ڕایگه‌یاند شه‌ڕ بژاره‌یه‌ک نیـیه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشـێـک که زیا له 170 گیان‌له‌ده‌سـتدانی لێـکه‌وته‌وه. ئه‌نتۆنی هه‌روه‌ها نکوڵی کرد پاکسـتان به‌نیازبێت پـێـنج سـاڵ ئاگربه‌سـتی له هێڵی له‌شـکری هه‌رێمی کشـمیردا کۆتایی‌پـێبهێنێت. به‌ڵام پـرناب موخرجی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندســتان له دوایـیدا ڕایگه‌یاند وتووێـژه‌کانی نێوان هیندسـتان و پاکسـتان به‌هۆی هێرشه‌کانی مۆمبایه‌وه ڕاده‌گیرێت. ناوبراو له‌مڕۆدا به په‌یامنێرانی له هه‌رێمی کشـمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هیندسـتاندا ڕاگه‌یاند که پـێویسـته پاکسـتان به‌ره‌نگاری میلیشـیاکان بێته‌وه له وڵاته‌که‌یدا و گوتی قسه به کرده‌وه جێبه‌جێ بکرێت. :// . . / / - 58 - 2008 - 12 - 16 - 15 - 89216547 / 951800 . |
دوو به‌نزین فرۆش سووتان [ 17 : 50 ] 2008 / / 17 - باهۆز / هه‌ولێر – له شارۆچکه‌ی (ئاکرێ)، له‌ئه‌نجامی ئاگر که‌وتنه‌وه‌یه‌کدا دوو به‌نزین فرۆش سووتان. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ست "ئاژانسی په‌یامنێر" گه‌یشتووه :" دوو به‌نزین فرۆش به‌ناوه‌کانی "عه‌زیز ئه‌حمه‌د"ی ته‌مه‌ن ( 35 ساڵه) و "عه‌بدوڵلاَ مه‌حۆ"ی ته‌مه‌ن ( 40 ساڵه) له ڕووداوێکی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌دا سووتاون". پاش گه‌یاندنیان بۆنه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجێنسی له شاری هه‌ولێر قوربانییه‌کان به پۆلیسیان ڕاگه‌یاندووه:" له دووکانی فرۆشتنی به‌نزین بۆکاری تایبه‌ت برِێک به‌نزینیان له موه‌لیده کردووه، به‌هۆی نزیکی ئاگر له شوێنه‌که به‌نزینه‌که گڵپه‌ی کردووه و له‌ئه‌نجامدا سووتاون، دواتر خه‌ڵکی ناوچه‌که ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشانه‌ی شارۆچکه‌که‌یان کردووه‌و[ .،]له وێشه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجێنسی شاری هه‌ولێر کراون". هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشکی که وێنه‌یه‌کی ده‌ست "ئاژانسی په‌یامنێر" گه‌یشتووه ڕێژه‌ی سووتانه‌که‌یان 20 % ه، هاوکات باری ته‌ندروستیان به‌ره‌وجێگیربوون ده‌چێت. |
"ئه‌سیۆشێیتد پرێس": سووریا، 4 قوتابیی زانکۆی حه‌له‌بی کوشتووه [ 10 : 47 ] 2012 / / 03 هه‌ولێر 3 ی ئایار/ مایۆ ( )-چالاکوان و ڕێکخراوه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی سووریا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایه‌انگه‌یاندووه که هێزه‌کانی ئه‌منی وڵاته‌که‌یان هه‌ڵیانکوتاوه‌ته شوێنی قوتابیانی زانکۆی حه‌له‌ب و به هۆیه‌وه 4 ـیان کوژراون و یه‌کێکیش بریندار کراوه. ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌سیۆشێیتد پرێس" له زاری قوتابییه‌که‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه، هێزه‌کانی ئه‌من و میلیشیاکانی حکوومه‌ت به نارنجۆکی گازی و گولـله‌ی ڕاستی به‌ره‌وڕوویان بوونه‌ته‌وه، تاوه‌کو بڵاوه به ئه‌و خۆپێشاندانه بکه‌ن که زانکۆی حه‌له‌ب دوای هه‌ڵکوتانه سه‌ر شوێنێکی نیشته‌جێبوونی قوتابیانیان له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه، ده‌ستی پێ کردووه. به هۆی ئه‌م خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییانه‌یشه‌وه، نزیکه‌ی 50 قوتابی ده‌ستگیر کراون. ئه‌م به‌روپێشوونانه له‌کاتێکدان که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕێی ناردنی چاودێره‌وه خوازیاری که‌مکردنه‌وه و به‌رگرتنه له‌و توندوتیژییه‌ی سووریای ته‌نیوه. |
پێشانگای ئه‌ده‌بی بێل ئێترانژێر کرایه‌وه [ 20 : 01 ] 2009 / / 14 – پێشانگای ئه‌ده‌بی "بێل ئێترانژێر" له فه‌ره‌نسا کرایه‌وه، ئه‌و پێشانگایه ئه‌مساڵ گرنگی به ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مه‌ریکای باکوور ده‌دات. به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵنێری "فارس"، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، ئه‌و پێشانگایه به به‌شداری "فرێدریک میته‌ران" وه‌زیری ڕۆشنبیری فه‌ره‌نسا کرایه‌وه. ئه‌وو پێشانگایه له ساڵی ( 1997 ) له ڕێگای ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کتێب، گرێ‌دراو به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری فه‌ره‌نسا، دامه‌زراوه. ئامانج له به‌رِێوه‌چوونی ئه‌و پێشانگایه بریتییه له ناساندنی ئه‌ده‌بیاتی ده‌ره‌کی و ئه‌و نووسه‌ره ده‌ره‌کیانه که تا ئێستا له فه‌ره‌نسا، نه‌ناسراون. هه‌موو ساڵێک له مانگی نۆڤێمبه‌ر، ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کتێب له فه‌ره‌نسا، هه‌ندێک له نووسه‌رانی وڵاتانی دیکه بانگهێشت ده‌کات بۆ به‌شداربوون له‌و پێشانگایه. ئه‌مساڵ ( 12 ) نووسه‌ر له ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌شداربوون له‌و پێشانگایه بانگهێشت کراون. |
کۆنفرانسی لقه‌کانی یه‌کێتی مامۆستایان دوا ده‌که‌وێت [ 16 : 02 ] 2011 / / 06 ڕاپه‌ڕین 6 کانونی یه‌که‌م / دیسه‌مبه‌ر ( ) - جێگری ڕێکخراوی یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگه‌یاند, هۆکاری دواکه‌وتنی کۆنفرانسی لقه‌کانی یه‌کێتی مامۆستایان بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای ژماره چواری مامۆستایانه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان عه‌بدولواحید محه‌ممه‌د له لێدوانێکدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی که یاسای ژماره چواری یه‌کێتی مامۆستایان پێویستی به هه‌موارکردنه‌وه‌یه‌و[ .،]کاتی خۆی په‌رله‌مانی کوردستان دایڕشتووه, بۆیه ئێستا بۆ هه‌موارکردنه‌وه ناردومانه‌ته لای لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان و به‌ڵێنیان داوه که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بیخه‌نه به‌ر گفتوگۆکردن و کاری پێویستی هه‌موارکردن و په‌سندکردنی بۆ بکه‌ن. وتیشی: دوای هه‌موارکردن و په‌سندکردنی ئه‌و یاسایه ئینجا ئێمه ده‌توانین کۆنفرانسی لقه‌کان ئه‌نجام بده‌ین چونکه ئه‌و یاسایه ڕێنمایی چۆنێتی هه‌ڵبژاردن و کارکردنی لقه‌کان و زۆر شتی دیکه‌ی تایبه‌ت به مامۆستایانی تێدایه. هێمای بۆ ئه‌وه‌شکرد: له‌دوای ته‌واوبونی کۆنفرانسی لقه‌کانیش ده‌توانین ده‌رگای به ئه‌ندامبونی مامۆستایان له ڕێکخراوه‌که‌مان بکه‌ینه‌وه که ئاره‌زومه‌ندانه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌ست ده‌که‌ین به پێدانی هاوکاری ژنهێنان و خانووکردن و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی مامۆستایان, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشنیارمان کردووه که هه‌م ئابونه‌ی وه‌رگیراوه له مامۆستایانی ئه‌ندامی یه‌کێتی مامۆستایان زیاد بکرێت و بڕی ئه‌و هاوکاریه چه‌ند هێندی ئێستا زیاتر بکرێت بێئه‌وه‌ی لێیان وه‌ربگیرێته‌وه. دڵشاد ئه‌حمه‌د / ص . س |
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له ئه‌کادیمیای کوردییه‌وه [ 10 : 47 ] 2012 / / 23 هه‌ولێر 23 ته‌مموز/ یۆلیۆ ( )- ئه‌کادیمیا کوردی، له باره‌ی ئاماده نه‌بوونیان له کۆبوونه‌وه‌ی پرِۆژه‌ی یاسای زمان، ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕوونکردنه‌وه‌که‌یه که ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه، کۆپییه‌کی ده‌ست ئاژانس و ڕادیۆی په‌یامنێر که‌وتووه، تێیدا هاتووه: له کاتی به‌ستنی ئه‌و کۆبوونه‌وه، که بۆ لیکۆڵینه‌وه له پرِۆژه‌ی یاسای زمان، له سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێم ڕێکخرابوو، هه‌ندێ گله‌یی و ڕه‌خنه له ئه‌کادیمیای کوردی کرا، به‌وه‌ی ئاماده‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه نه‌بوو. بۆ به‌رچاورِوونی و زانینی ڕاستییه‌کان ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه ده‌خه‌ینه پێش چاو، پاش په‌یوه‌ندی کردنی چه‌ند که‌سێک له‌وانه‌ی خه‌ریکی ڕێکخستنی ئه‌و وۆرکشۆپه بوون له‌باره‌ی پرِۆژه یاسای زمانه فه‌رمییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان، به ئه‌کادیمیاوه، سه‌رۆکایه‌تی ئه‌کادیمیا داوای پرِۆژه یاساکه‌ی کرد، تا له ناوه‌رِۆکی پرِۆژه‌که بکۆڵنه‌وه‌و[ .،]یه‌کێک به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌کادیمیاوه ئاماده‌بێت و ڕاو بۆچوونی سه‌باره‌ت به پرِۆژه‌که ڕوون بکاته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌و که‌سه‌ی به‌ناوی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری ئه‌و وۆرکشۆپه به‌ڵێنی دابوو پێش کۆبوونه‌وه‌که ئه‌و پرِۆژه‌یه بنێرێ بۆ ئه‌کادیمیا، به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌و پرِۆژه‌یه نه‌گه‌یشتۆته ئه‌کادیمیای کوردی. پ. ف |
ئه‌مڕۆ ڕه‌وشی دهۆک ئارام بوو [ 20 : 09 ] 2011 / / 09 دهۆک 9 کانونی یه‌که‌م / دیسه‌مبه‌ر ( ) – دوای ده‌نگۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی هه‌ینی ڕابردوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دهۆک ئارامه‌و[ .،]هیچ ڕووداوێک و خۆپیشاندانێک له سنوری ئه‌و پارێزگایه سه‌ریهه‌ڵنه‌داوه. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لیوا عه‌بدوڵا سێلکێ تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵ و ڕادیۆی په‌یامنێر ڕایگه‌یاند: گه‌لێک پروپاگنده ڕاگه‌یه‌نرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی شتێکی خراپتر له‌وه‌ی هه‌ینی ڕابردوو ڕوویدا ڕووبدات به‌لام ئه‌مڕۆ هه‌ینی هیچ ڕووداوێکی توندوتیژی له پارێزگای دهۆک دروست نه‌بووه، هه‌موو هاوڵاتیان دوای نوێژی هه‌ینی گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌کانی خۆیان. وتیشی: ژماره‌یه‌کی زۆر پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشیدانه‌و[ .،]تا چه‌ند ڕۆژی دیکه به‌رده‌وام ده‌بن. له هه‌ینی ڕابردوو دوای نوێژی نیوه‌ڕۆ له زاخۆ چه‌ند که‌سێک خۆپیشاندانێکیان سازکرد په‌لاماری سه‌نته‌ری مه‌ساج و چه‌ند ئوتێل و ژماره‌یه‌ک دوکانی مه‌یفرۆشیان سوتاند و ڕه‌وشه‌که‌یان ئالۆزکرد. ص . س |
داوا له تیڤی و ڕادیۆَکان ده‌کرێت بێپشتگیری، ڕیکلامی کۆمپانیاکانی حه‌ج و عومره بلاَونه‌کرێته‌وه [ 20 : 27 ] 2012 / / 19 گه‌رمیان 19 کانونی دووه‌م / یه‌نایه‌ر ( ) - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌جوعومره‌ی گه‌رمیان داوا له تیڤی و ڕادیۆَ لۆکاڵییه‌کانی سنوری گه‌رمیان ده‌کات, هیچ ئاگاداری و ڕێکلامێکی کۆمپانیاکانی حه‌ج و عومره به‌مه‌به‌ستی عومره پێکردنی هاولاَتیان به‌بێ مۆر‌و ئیمزای ڕێگه‌پێدانی به‌ڕێوه‌تیه‌که‌مان بلاَو نه‌که‌نه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌جوعومره‌ی گه‌رمیان مه‌لا ئیدریس ساڵح ژاڵه‌یی به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: بۆئه‌وه‌ی سه‌فه‌ری عومره له سنوره‌که‌ماندا ڕێکبخرێت و سه‌رو ماڵی هاولاَتیان پارێزراو بێت و هه‌رکه‌س بۆ خۆی به نایاسایی و ئاره‌زوی خۆی بانگه‌شه‌ی سه‌فه‌رپێکردنی عومره نه‌کات ته‌نها ڕێگه به‌و کۆمپانیایانه ده‌درێت ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ن که مۆڵه‌تی یاساییان هه‌یه‌و پابه‌ندن به‌و به‌ڵینانه‌ی به‌هاولاَتیانیان داوه. وتیشی: ئه‌مه‌ش پشت به بڕیاری ژماره ( 735 )ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌جوعومره‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حکومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به‌مه‌رجه‌کانی کۆمپانیاکانی حه‌ج و عومره بۆ ساڵی 2012 ده‌به‌ستێت. ئاماژه‌یدا: له‌پێناو پاراستن وبه‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاولاَتیان داوامان له‌ڕادیۆ و ته‌له‌فزێونه لۆکالییه‌کانی سنوری گه‌رمیان کردووه هیچ ڕێکلام و ئاگاداریه‌کی کۆمپانیاکانی بواری حه‌ج و عومره به‌مه‌به‌ستی عومره‌پێکردنی هاولاَتیان به‌بێ ئیمزا‌و مۆری ڕێگه پێدانی به‌ڕێوه‌به‌راتیه‌که‌مان بلاَونه‌که‌نه‌وه. ڕوونیکرده‌وه: ئێمه کاتێک پشتگیری بلاَوکردنه‌وه‌ی ڕیکلامی کۆمپانیاکان بۆ تیڤی و ڕادیۆکان ده‌که‌ین که ته‌واوی مه‌رجه یاساییه‌کانی تێدابێت، بۆیه داوا له‌وهاولاَتیانه ده‌که‌ین له‌کاتی نیازی به‌جێهیانی ئه‌و ئه‌رکه ئاینیه‌دا له‌راستی و دروستی بوونی مۆڵه‌ته یاساییه‌کانی کۆمپانیاکان بکۆڵنه‌وه. ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد: سه‌فه‌ری عومره له‌مانگی سێی هه‌موو ساڵیک ده‌ست پێده‌کات تا مانگی 10 وله سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش 12 کۆمپانیایی مۆڵه‌تپێدراوی بواری حه‌ج و عومره هه‌یه. هاشم حه‌سه‌ن / ص . س |
له ماوه‌ی سێ ساڵدا زیاتر له دوو هه‌زار ئافره‌تی عێراقی کوژران [ 16 : 01 ] 2008 / / 30 - وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی سێ ساڵی( 2005 – 2007 ) له ناوچه‌کانی عێراق‌دا زیاتر له دوو هه‌زار ئافره‌تی عێراقی و 340 ئه‌کادیمی و پسپۆرِی یاسایی عێراقی کوژراون. گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ حه‌مزه کامل له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌سوات عێراق) ڕایگه‌یاند، له هه‌رسێ ساڵی ( 2005 - 2007 ) له ناوچه جیاجیاکانی عێراق 224 مامۆستای زانکۆ 21 دادوه‌ر و 95 پارێزه‌ر و 197 ڕۆژنامه‌وان کوژراون. گوتیشی: له 2004 ه‌وه تاوه‌کو 2007 ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئافره‌تانی عێراق تیرۆرکراون و به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌کان 2 هه‌زار و 334 ئافره‌ت و 513 منداڵ و 446 قوتابی به هۆی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ڕوونیشیکرده‌وه ته‌نها له شاره‌کانی به‌غدا و به‌سره 911 ئافره‌ت کوژراون و ئه‌م ژماره‌یه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌کانی دیکه‌ی عێراق زۆره‌و[ .،]جێگه‌ی نیگه‌رانییه. |
بۆ یه‌که‌مجار دوای په‌نجا ساڵ کاسترۆ ئاماده‌یه دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا بکات [ 10 : 41 ] 2009 / / 08 – بۆ یه‌که‌مجار دوای په‌نجا ساڵ له ناکۆکی و دژایه‌تیکردنی یه‌کدی حکومه‌تی کوبا و ڤیدڵ کاسترۆو ڕاووڵ کاسترۆی برا‌ی که ئێستا سه‌رۆکایه‌تی کوبا ده‌کات ئاماده‌ه‌ی خۆیان ده‌ربرِی بۆ ئه‌وه‌ی دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام بده‌ن. ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "فڕانس پرێس" بڵاویکرده‌وه، سه‌رکرده‌ی شۆڕشی کوبا "ڤیدڵ کاسترۆ" له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنی خۆی و "راووڵ کاسترۆ"ی برا‌ی، له‌گه‌ڵ شاندێکی سیناتۆرانی ئه‌مه‌ریکا، پاش په‌نجا ساڵ له ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما خستۆته ڕوو. دوێنێ، شاندێک له کۆنگرێس مان و سیناتۆرانی ئه‌مه‌ریکا که له سێ که‌س پێکهاتبوون، له‌گه‌ڵ "کاسترۆ" و براکه‌ی‌دا بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک کۆبوونه‌ته‌وه‌و[ .،]له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا، خێزان و کوڕه‌که‌ی "کاسترۆ" ئاماده بوون و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکییه‌کاندا، وێنه‌ی یادگاریان گرتووه. له‌و باره‌وه، سه‌رۆکی شانده‌که‌و[ .،]سیناتۆری دیموکراتییه‌کان "باربارا" گوتویه‌تی: کاسترۆ ئێستا له چالاکییه‌کی باشدایه، ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌شمان له‌گه‌ڵیدا، ساتێکی زۆر کاریگه‌ر بووه. هه‌روه ها باسی ئه‌وه‌یکردووه، ئه‌وه‌ی پێی گه‌یشتین، ئه‌وه‌یه که هه‌ردوولامان له‌سه‌ر باشکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان و سوود وه‌رگرتن له بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات ڕێککه‌وتین. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه له‌گه‌ڵ کوبادا، قسه بکه‌ین. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمی کوبادا، هاتووه: که هه‌ردوو لا چه‌ندین پرسیان تاوتوێکردووه، ئه‌ویش به ئامانجی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان به تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان نێوان هه‌ردوولا. لای خۆیه‌وه، ژه‌نه‌راڵ ڕاوڵ کاسترۆی سه‌رۆکی جێگره‌وه‌ی ڤیدڵی برا گه‌وره‌که‌ی، ڕایگه‌یاندووه؛ ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ی هه‌موو بابه‌ته‌کان، به‌ڵام به یه‌ک مه‌رج، ئه‌ویش ڕه‌چاوکردنی یه‌کسانی نێوان وڵاتان و ڕێزی ته‌واو بۆ سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی ئه‌و وڵاتانه. جێی وه‌بیر‌هێنانه‌وه‌یه، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵه په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆبادا هه‌ڵپه‌ساردووه‌و[ .،]هه‌ردوولاش به‌ره‌نگاری یه‌کتر بوونه‌ته‌وه. |
برۆس ویلیس و مه‌بروک ئه‌لمشری له پرۆژه‌یه‌کدا پێکه‌وه کار ده‌که‌ن [ 21 : 24 ] 2010 / / 03 – "برۆس ویلیس" ئه‌کته‌ری ناوداری هۆلیوودی له نوێترین به‌رهه‌می "مه‌بروک ئه‌لمشری" فیلمسازی ناوداری فه‌ره‌نسی به ناونیشانی "رووناکیی ساردی ڕۆژ " ڕۆڵ ده‌گێرێت. به گوێره‌ی هه‌واڵی "واریتی"، جگه له "برۆس ویلیس"، "هێنری کاویل"یش له‌و پرۆژه سینه‌ماییه به‌شدار ده‌بێت. به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌و پرۆژه‌یه به گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ "سیگۆرنی وێبۆر" سه‌رقاڵن و برِیار وایه ئه‌و ئه‌کته‌ره‌ش به‌شداری له‌و پرۆژه سینه‌ماییه بکات. ئه‌و فیلمه له ڕێگای "مه‌بروک ئه‌لمشری" ده‌رهێنه‌ری ناوداری فه‌ره‌نسی کاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌کرێت، کاری وێنه‌گرتن بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه برِیار وایه له ( 6 )ی سێپته‌مبێر له ئیسپانیا ده‌ست پێ بکات. فیلمی "رووناکی ساردی ڕۆژ" چیرۆکی لاوێکی ئه‌مه‌ریکی ده‌گێرێته‌وه که بنه‌ماڵه‌که‌ی له ئیسپانیا ده‌دزرێن و ئه‌و لاوه‌ش له ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک ده‌بێت ئه‌وان بدۆزێته‌وه... "رووناکی ساردی ڕۆژ" به‌رهه‌می هاوبه‌شی ستۆدیۆ "سامیت" و "ئێنته‌رپید پیکچه‌ر"ــه، سیناریۆی ئه‌و فیلمه له ڕێگای "ریچارد پرایس" له سه‌ر بنه‌مای سیناریۆیه‌کی سه‌ره‌تایی له "جۆن پێترۆ" ئاماده ده‌کرێت. نوێترین به‌رهه‌می "برۆس ویلیس" به ناونیشانی "سور" تا ماوه‌یه‌کی دیکه له سینه‌ماکانی جیهان نمایش ده‌کرێت، له به‌رهه‌مه‌کانی ناوداری ئه‌و ئه‌کته‌ره ده‌توانین ئاماژه به "بیلی بێت گیت"، " "، " 12 مه‌یمون"، "ره‌گه‌زی پێنجه‌م"، "هه‌ستی شه‌شه‌م" و...هتد بده‌ین. |
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز و ده‌زگای ناشنال جیۆگرافیکی ئه‌مه‌ریکایی به‌باشی ده‌زانن گه‌شتیارانی جیهان سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن [ 17 : 18 ] 2011 / / 13 – ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرک تایمز"ی ئه‌مه‌ریکایی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆته‌وه که ڕیزبه‌ندی 41 وڵات و شوێنی له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهاندا ده‌ستنیشان کردووه‌و[ .،]پێی باشه گه‌شتیاران ئه‌مساڵ " 2011 " سه‌ردانیان بکه‌ن و هه‌رێمی کوردستانیش له 34 هه‌مین شوێنی ڕیزبه‌ندییه‌که‌دا جێگیرکراوه. ئه‌م ڕاپۆرته له‌لاپه‌ڕه‌ی "گه‌شت"ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا هاتووه‌و[ .،]به‌مشێوه‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان نووسیویه‌تی: 34 - کوردستانی عێراق: ئارامی و مێژوو و پێشوازیه‌کی گه‌رم له به‌شێکی سه‌قامگیری عێراق‌دا... هه‌ڵبه‌ت سه‌ره‌تای ڕاپۆرته‌که باسی له‌وه کردووه، له کاتێکدا هێزه‌کانی ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق‌دا ده‌ستیان به کشانه‌وه کردووه، چه‌ند کۆمپانیایه‌کی گه‌شتیاری ده‌ستیان به ڕێکخستنی گه‌شت بۆ هه‌رێمی کوردی باکوور کردووه که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئارامی و سه‌قامگیری به خۆوه بینیوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه که کۆمپانیای (جیۆگرافیک ئێکسپێدیشن) ی ئه‌مه‌ریکایی بۆ ماوه‌ی 21 ڕۆژ له کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا گه‌شت ڕێکده‌خات، نیوه‌ی ماوه‌ی گه‌شته‌که له کوردستان ده‌بێت و له میانیدا گه‌شتیاران ڕێگای "هامیلتۆن" ده‌بینن که چه‌ندین دۆڵی ستراتیجی به‌یه‌ک ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام نیوه‌ی دیکه‌ی ماوه‌ی گه‌شته‌که له ناوچه‌کانی "ئه‌نادۆڵ" له تورکیا ده‌بێت. ڕاپۆرته‌که تیشکی خستۆته سه‌ر به‌رده‌وامی گه‌شته‌کان و نووسیویه‌تی: کۆمپانیای (دیسته‌نت هرایزنس) له 2008 دا چه‌ند گروپێکی گه‌شتیاری بۆ کوردستانی عێراق ڕه‌وانه کردووه‌و ئه‌م به‌هاره‌ش گه‌شتێکی دیکه‌ی ڕێک ده‌خات که شاره‌کانی هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی ده‌گرێته‌وه. شایه‌نی باسه له به‌هاری 2010 دا کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی ئه‌ڵمانیا "لوفتهانزا" به‌ره‌و هه‌ولێر که پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان و چواره‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراقه، گه‌شته‌کانی ده‌ستی پێکردووه. له‌باره‌ی هه‌ولێری پایته‌خت نووسیویه‌تی: گه‌شتیاران ده‌توانن سه‌ردانی قه‌ڵای هه‌ولێر و شوینی شه‌ڕی "گۆگامێلا" بکه‌ن (ئه‌و شه‌ڕه‌ی تیایدا سوپای ئه‌لیکسانده‌ری مه‌زن سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر سوپای داریوسی سێیه‌م). له‌لایه‌کی دیکه‌و هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی شوێنه گه‌شتییه‌کانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ستنیشان کراون، ده‌زگای ناشنال جیۆگرافیکی به ناوبانگی ئه‌مه‌ریکایی پێشنیاری ( 20 ) شوێن و وڵاتی کردووه که پێی باشه گه‌شتیاران له 2011 سه‌ردانیان بکه‌ن، له لیسته‌که‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌شدا هه‌رێمی کوردستان به‌م شێوه‌یه باسیکراوه: کوردستانی عێراق: ئارامگایه‌کی ئاشتی و سه‌قامگیرییه له ناوچه‌یه‌ک که به درێژایی میژوودا ناسه‌قامگیری به خۆیه‌وه بینیوه. هه‌رێمی کوردی باکووری عێراق ڕۆژ له دوای ڕۆژ گه‌شتیاری ڕۆژئاوایی زیاتر بۆخۆی ڕاده‌کێشێت تا سه‌ردانی شاره مێژووییه‌کانی و چیا به‌فراوییه‌کانی و بازڕه‌کانی بکه‌ن. فراوانکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له 2010 سه‌فه‌رکردنی بۆ ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئاسانترکرد. هه‌ردوو کۆمپانیای (هینته‌رلاند تراڤل) و (کوردستان ئه‌دڤێنچه‌رز) گه‌شتی 8 - 16 ڕۆژی ڕێکده‌خه‌ن بۆ چه‌ند شوێنێکی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک قه‌ڵای مێژوویی هه‌ولێر و شوێنه‌واری قه‌ڵای سه‌لاحه‌دین له شه‌قڵاوه‌و[ .،]گوندی مێژوویی جه‌رمۆ و شوێنی دیکه. |
سبه‌ی فیستیڤاڵی کورته فیلمی نا بۆ توندوتیژیی ده‌ست پێده‌کات [ 12 : 09 ] 2011 / / 24 ناسر حه‌سه‌ن هه‌ولێر 24 کانونی یه‌که‌م/ دیسه‌مبه‌ر ( )- به به‌شداری چوار ده‌رهێنه‌ری ئافره‌ت، دووه‌مین فیستیڤاڵی کورته فیلمی "نا بۆ توندوتیژی"، له ڕۆژانی 25 - 28 ئه‌م مانگه، له هه‌ولێر به‌رِێوه ده‌چێت. به‌رِێوه‌به‌ری گشتیی سینه‌مای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان "ناسر حه‌سه‌ن"، به ئاژانس و ڕادیۆیی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند "خولی ئه‌مساڵی فیستیڤاڵ به به‌شداری به‌رهه‌می 15 ده‌رهێنه‌ر له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌رِێوه ده‌چێت، که چواریان ئافره‌تن". گوتیشی "فیلمه به‌شداربووه‌کان، کورته فیلم و فیلمی دۆکیۆمێنتارین و سه‌باره‌ت به ئافره‌تن، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێکی گرنگه که ئافره‌تان خۆیان بێن فیلم دروست بکه‌ن و باس له کێشه‌و[ .،]گرفته‌کانی خۆیان بکه‌ن". ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش کرد "هه‌شت خه‌ڵات له‌م فیستیڤاڵه‌دا پێشکه‌ش به فیلمه براوه‌کان ده‌کرێت، لێژنه‌یه‌کیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستنیشان کراوه". به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی سینه‌ما برِیاری داخستنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان دراوه، چاوه‌رِوان ده‌کرێت له ده‌ستپێکی ساڵی داهاتوو ( 2012 ) به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی دابخرێت. "ناسر حه‌سه‌ن" له‌باره‌ی داخستنی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌یان ڕایگه‌یاند "ئێمه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا 14 فیلمی سینه‌مایی، 54 کورته فیلم و فیلم دۆکیۆمێنته‌ری به‌رهه‌مهێناوه، جگه له سازکردنی چوار فیستیڤاڵ و نمایش‌کردنی فیلمه کوردییه‌کان له 58 شار و شارۆچکه له هه‌رێمی کوردستان و عێراق". ڕوونیشیکرده‌وه "ئێمه تا ده‌ستپێکی ساڵی نوێ به‌رده‌وامی به‌کاره‌کانمان ده‌ده‌ین، چونکه پرِۆگرامی کاری خۆمان هه‌یه‌و[ .،]له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بین تا ڕۆژی داخرانی". فیستیڤاڵه‌که کاتژمێر 11 ـی سبه‌ی یه‌کشه‌ممه 25 کانونی یه‌که‌م/ دیسه‌مبه‌ر 2011 ، له هۆڵی میدیا ده‌ست پێده‌کات، ڕۆژانی دواتر کاتژمێر چواری ئێواره له هه‌مان هۆڵدا فیلمه‌کان نمایش ده‌کرێت. په‌سار فایه‌ق/ پ. ف |
تاڵه‌بانی بۆ شای سعودیه: سیستانی هێمای لێبورده‌یی و برایه‌تیه [ 14 : 29 ] 2010 / / 06 _له نامه‌یه‌کدا بۆ شای سعودیه سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند، عه‌لی سیستانی هێمای لێبورده‌یی و برایه‌تیه، سوکایه‌تی پێکردنی سوکایه‌تیه به گشت عێراق. دوای ئه‌وه‌ی پیاوێکی ئاینی سعودی عه‌لی سیستانی به لاده‌ر و تێکده‌ری ئاینی ئیسلام وه‌سفکرد، ناڕه‌زایی گه‌وره له ناوه‌ندی شیعی و عێراقی که‌وته‌وه، به‌و بۆنه‌یه‌وه جه‌لال تاڵه‌بانی نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی شای سعودیه عه‌بدوڵا بن عه‌بدولعه‌زیز کرد. له به‌شێکی نامه‌که‌دا هاتووه، ئه‌و سوکایه‌تیه‌ی که له‌م دواییه به برا ئاینی و نیشتمانیه‌کانمان له شیعه‌کان کرا کاریگه‌رییه‌کی زۆر خراپی هه‌بوو، چونکه ده‌چێته خانه‌ی هاندانی ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی و ڕقلێبوونه‌وه، هه‌روه‌ها هۆکارێکیشه بۆ هه‌ڵگیرساندنی ئاگری ئاشوب و توندوتیژی، که وڵاتمان و وڵاتی ئێوه‌و[ .،]وڵاتان وگه‌لانی دیکه‌شی گرتۆته‌وه. نوسیویشیه‌تی: ئه‌وه‌ی زیاتر ئازارمان ده‌دات ئه‌وه‌یه سوکایه‌تیه‌که به ئایه‌توڵای گه‌وره "عه‌لی سیستانی" کراوه، که جگه له‌وه‌ی مه‌رجه‌عێکی گه‌وره‌ی شیعه‌کانه، له‌لای گشت موسڵمانان و خه‌ڵکی عێراق هێمای لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیان و برایه‌تیه، ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی دیوه بۆ خامۆشکردنی ئاگری ئاشوب، بۆیه ئه‌و سوکایه‌تیه ئێمه وای داده‌نێین به گشت گه‌لی عێراق کراوه. |
خشته‌ی یارییه‌کانی خولی ئیتالیا [ 16 : 42 ] 2010 / / 13 – له‌م هه‌فته‌یه‌دا جه‌وله‌ی بیست وهه‌شت له خولی ئیتالیا به‌رێوه‌ده‌چێت، له یاری لوتکه‌دا یانه‌ی ناپۆلی میوانداری یانه‌ی فیۆرنتینا ده‌کات. خشته‌ی یارییه‌کان هه‌ینی کاتانیا × ئه‌نته‌رمیلان ( 3 - 1 ). شه‌ممه ناپۆلی × فیۆرنتینا ( 10 . 45 ) شه‌و یه‌کشه‌ممه بۆلۆنیا × سامبه‌دۆریا ( 5 . 00 ) ئێواره یۆڤانتۆس × سیێنا ( 5 . 00 ) ئێواره لازیۆ × باری ( 5 . 00 ) ئێواره پارما × ئه‌تالانتا ( 5 . 00 ) ئێواره ئۆدێنێزی × پالێرمۆ ( 5 . 00 ) ئێواره لیڤۆرنۆ × ڕۆما ( 5 . 00 ) ئێواره جێنه‌وا × کالیاری ( 5 . 00 ) ئێواره ئه‌یسی میلان × کیێڤۆڤێرۆنا ( 10 . 45 ) شه‌و |
ئه‌و گه‌نجه‌ی ته‌قه‌ی له بنکه‌ی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ کرد ده‌ستگیرکرا [ 21 : 19 ] 2011 / / 01 گه‌رمیان 1 ته‌مموز / یۆلیۆ ( ) - هه‌فته‌ی پێشوو گه‌نجێک له به‌ر هه‌بوونی ناکۆکی له گه‌ڵ پۆلیسێک، به‌سه‌رخۆشی ته‌قه‌ی له بنکه‌ی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ کرد، ئه‌و بنکه‌یه‌ش توانی گه‌نجه‌که ده‌ستگیر بکات. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ عه‌مید عه‌دنان عوسمان به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی پێشوو گه‌نجێک به‌سه‌رخۆشی ته‌قه‌ی له بنکه‌ی پۆلیسی چه‌مچماڵ کرد, دوێنی ئه‌و گه‌نجه‌یان ده‌ستگیر کردووه. عوسمان وتیشی: له کاتی لێکۆڵینه‌وه, گه‌نجه‌که دانی به تاوانه‌کانیدا ناوه, هۆکاری ته‌قه‌کردنه‌که‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه، ئه‌م گه‌نجه ناکۆکی له گه‌ڵ پۆلیسێکی بنکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هه‌بووه‌و[ .،]هه‌ڕه‌شه‌ی کۆشتنی لێکردووه، کاتێک زانیویه‌تی پۆلیسه‌که له‌و بنکه‌یه ده‌وام ده‌کات, بۆیه دره‌نگانێکی شه‌و به سه‌رخۆشی بنکه‌که‌ی دایه به‌ر گوللـه, خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێکی لێنه‌که‌وته‌وه. ئاماژه‌یدا: له ئێستادا تاوانباره‌که کێشه‌که‌ی دراوه‌ته داداگا و له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه. ڕوونیشیکرده‌وه: ئه‌م گه‌نجه پێشتر له به‌ر خواردنی ده‌نکۆله‌ی هۆشبه‌ر و خواردنه‌وه‌ی کحولی و نانه‌وه‌ی شه‌ر و ئاژاوه چه‌ندین جار له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرکراوه. سیروان حه‌سه‌ن / ص . س |
زیاتر له 160 زیندانی ئازاد کران [ 16 : 41 ] 2010 / / 26 - زیاتر له 160 زیندانی له به‌ندیخانه‌ی پارێزگاکانی عێراق ئازاد کران، که له ناویاندا چه‌ند ئافره‌تێک هه‌ن. وه‌زاره‌تی دادی عێراقی فیدراڵ، بڕیاریدا 163 زیندانی له به‌ندیخانه‌کانی عێراقی ئازاد بکات، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاری بێ تاوانیان بۆ ده‌رچوو. له‌مباره‌یه‌وه، به‌رپرسێکی فه‌رمانگه‌ی چاکسازی سه‌ر به وه‌زاره‌تی داد، که نه‌یویست ناوی ئاشکرابکرێت له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، که ئه‌و زیندانه دوای ئه‌وه ئازادکراون، که ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌یان کرابوو، به‌سه‌ریاندا ساغ نه‌بۆته‌وه‌و[ .،]له‌لایه‌ن دادگای عێراقیه‌وه فه‌رماندی ئازادکردنیان بۆ ده‌رچوو. سه‌رچاوه‌که گوتیشی: ئه‌و 163 زیندانییه له 29 به‌ندیخانه‌ی پارێزگاکانی عێراقی ئازادکراون و له نێو ئازاد کراوه‌کانیش، چه‌ند ئافره‌تێک هه‌یه‌ن. |
دیمستورا ده‌گاته که‌رکوک [ 19 : 52 ] 2008 / / 15 – تایبه‌ت - نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، ده‌گاته که‌رکوک و چاوی به ته‌واوی پێکهاته‌و[ .،]لایه‌نه سیاسیه‌کانی که‌رکوک ده‌که‌وێت. "کاکه‌ڕه‌ش سه‌دیق"ی به‌رپرسی لیژنه‌ی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق له که‌رکوک تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر) ڕایگه‌یاند، ڕه‌نگه سبه‌ی له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا "ستیڤان دیمستورا" نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، چاوی به ته‌واوی پێکهاته‌و[ .،]لایه‌نه سیاسیه‌کانی که‌رکوک بکه‌وێت. له لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیکرده‌وه، که هه‌رچه‌نده تا ئێستا ته‌وه‌ری کار و گفتوگۆکانی دیمستورا له‌و سه‌ردانه‌یدا ئاشکرانه‌کراوه، به‌ڵام ته‌نها شتێکی درکاندرابێت، ئه‌وه‌یه چاوی به ته‌واوی لایه‌نه سیاسی و پێکهاته‌کانی شاره‌که ده‌که‌وێت، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕاو پێشنیاز و ڕه‌خنه‌ی خه‌ڵکه‌که، تا دوای سه‌ردانه‌که‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کان و حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ گفتوگۆ له‌باره‌یانه‌وه بکات. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا له‌و سه‌ردانه‌یدا پێشنیازه‌کانی له باره‌ی چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ئاشکرا ده‌کات، کاکه‌ڕه‌ش سه‌دیق گوتی:" ئێمه داوامان کردووه‌و[ .،]هه‌وڵی جدیش ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی دیمستورا ببینین، ئه‌و کاته پرسیاری ئه‌وه‌شی لێده‌که‌ین، به نیازه چ کاتێک پێشنیازه‌کانی له‌باره‌ی که‌رکوک ئاشکر بکات. |
دایه گه‌وره, ئافره‌تێکی چینی بێ قاچ ١٣٠منداڵی هه‌تیو به‌خێو ده‌کات [ 16 : 58 ] 2011 / / 25 هه‌ولێر ٢٥ تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر ( )- ئافره‌تێکی چینی بێ قاچ به‌ناوی زو یی‌و هوا ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ توانیه‌یه‌تی سه‌ره‌رای په‌ککه‌وته‌یی خۆی ١٣٠ منداڵی بێ دایک وباوک به‌خێو بکات. ئه‌م ئافره‌ته له‌ته‌مه‌نی ١٢ ساڵی هه‌ردوو قاچه‌کانی له‌رووداوێکی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ده‌ست دابوو دواتر دایک و باوکی له‌ده‌ستداوه بۆیه له خانه‌ی منداڵانی بێ دایک و باوک له شاری زنگتان به‌خێو کراوه. دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌گاته ١٧ ساڵ فێر ده‌بێت چۆن به‌یارمه‌تی دارشه‌قه کاره‌کانی خۆی ئه‌نجام بدات دواتر ده‌ستی کرد به یارمه‌تی دانی منداڵه بێ دایک و باوکه‌کان له ڕێگه‌ی شوشتنی جل‌و به‌رگه‌کانیان و دروست کردنی پێڵاو بۆیان. به‌درێژایی ٣٧ ساڵی ڕابردوو توانیویه‌تی نزیکه‌ی ١٣٠ منداڵی هه‌تیو به‌خێو بکات هه‌مووشیان به‌ناوی "دایه گه‌وره" بانگی ده‌که‌ن. دایه گه‌وره ده‌ڵێت, له‌وانه‌یه من مرۆڤێکی گه‌وره نه‌بم به‌ڵام هه‌وڵمداوه زۆرترین خۆشه‌ویستی و سۆز به‌و منداڵانه ببه‌خشم. دایه گه‌وره خۆشی ژیانی هاوسه‌ری پێک هێناوه و کورێکیشی هه‌یه. ی.ا |
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جه‌ژنی ئه‌کیتۆ و سه‌ری ساڵی ئاشوری و بابلی پیرۆز ده‌کات [ 17 : 32 ] 2009 / / 31 - مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به بۆنه‌ی جه‌ژنی ئه‌کیتۆ و سه‌ری ساڵی ئاشووری و بابلیه‌وه، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی برا ئاشووری و کلدانی و سریانییه‌کانی کوردستان و عێراق ده‌کات، که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی : به‌ناوی خوای گه‌وره‌و دلۆڤان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌کانی ئه‌کیتۆ و سه‌ری ساڵی ئاشووری بابلییه‌وه پیرۆزباییه‌کی گه‌رم ئاراسته‌ی هه‌موو خوشک و برا ئاشووری و کلدانی و سریانییه‌کانی کوردستان و عێراق ده‌که‌م ، به‌تایبه‌تی ئه‌و خوشک و برا مه‌سیحییانه‌ی که له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و تیرۆر ڕوویان له هه‌رێمی کوردستان کردووه‌و[ .،]له‌ژێر سایه‌ی پێکه‌وه ژیانی برایانه‌و[ .،]ته‌بایی و لێبورده‌یی له کوردستاندا به‌و په‌ڕی ئازادییه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن . هیوادارم خوشک و برا ئاشووری و کلدانی و سریانه‌کان که به‌شێکی گرنگی گه‌لی کوردستانن هه‌رده‌م له خۆشی و ئارامیدا بن و هه‌میشه جه‌ژنه‌کانیان به به‌خته‌وه‌ری به‌سه‌ر ببه‌ن . دووباره جه‌ژنی ئه‌کیتۆ پیرۆز بێت . مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان 2009 - 3 - 31 |
خولی ئیتالیا.. ئه‌یسی میلان سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا [ 21 : 16 ] 2010 / / 25 – پێش که‌مێک جه‌وله‌ی پێنجه‌م له خولی ئیتالیا به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی ئه‌یسی میلان به گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یانه‌ی جێنه‌وا. له یاریگای (سان سیرۆ) یانه‌ی ئه‌یسی میلان میوانداری یانه‌ی جێنه‌وای کرد ، تیادا یانه‌ی ئه‌یسی میلان به گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، تاکه گۆلی یارییه‌که له ڕێگای یاریزانی سویدی (زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ) له خوله‌کی ( 49 ) تۆمارکرد. به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش یانه‌ی ئه‌یسی میلان کۆی خاڵه‌کانی به‌رزکرده‌وه بۆ ( 8 ) خاڵ به شێوه‌یێکی کاتی هاته ڕیزبه‌ندی چواره‌می خولی ئیتالیا ، و یانه‌ی جێنه‌وا به کۆکردنه‌وه‌ی ( 05 ) خاڵ به شێوه‌یێکی کاتی له ڕیزبه‌ندی سێزده‌هه‌م مایه‌وه. |
میوه‌و[ .،]سه‌وزه‌ی گه‌روه بۆ ته‌ندروستی باش نییه [ 19 : 39 ] 2010 / / 22 – میوه‌و[ .،]سه‌وزه‌ی گه‌روه بۆ ته‌ندروستی باش نییه وله کاتی کڕینی میوه‌دا، خۆتان له میوه‌ی گه‌روه به دوور بگرن. وه‌کو ده‌زاندرێت له‌کاتی به‌رهه‌مهێنانی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان، جۆره‌ها په‌ین و ژه‌هری شیمیایی به‌کار ده‌هێندرێت، ئه‌و به‌رهه‌مانه تامێکی خۆش و باشیان نییه‌و[ .،]زۆری نیترات ده‌بێته هۆی تووشبوون به جۆره‌کانی شێرپه‌نجه‌ی کۆئه‌ندامی هه‌رس. نیتراتی ناو په‌ینه‌کان ده‌توانێت بچێته ناو هه‌موو جۆره میوه‌و[ .،]سه‌وزییه‌ک، به تایبه‌تی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له ژێر خاک گه‌وره ده‌بن له‌وانه، پیاز، په‌تاته، گێزه‌ر.. هتد. نیترات ده‌بێته هۆی درشت بوون و قورس بوونی به‌رهه‌مه‌که‌و[ .،]ئه‌مه‌ش سوودێکی باش به جوتیار ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه. واباشتره له کاتی کڕینی میوه‌و[ .،]سه‌وزه‌دا، زیاتر ئه‌و به‌رهه‌مانه هه‌ڵبژێرن که قه‌باره‌یان بچووکه‌و[ .،]ڕه‌نگیان کراوه‌تره. |
سه‌رۆک کۆمار پێشوازی له نێرده‌ی تورکیا بۆ عێراق کرد [ 14 : 31 ] 2009 / / 27 - (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ، له به‌غدا پێشوازی له نێرده‌ی تایبه‌تی حکومه‌تی تورکیا بۆ عێراق (موراد ئوزچه‌لیک) کرد. له‌بایاننامیه‌ک‌دا، نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ، ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، (تاڵه‌بانی) له به‌غدا، پێشوازی له نێرده‌ی تایبه‌تی حکومه‌تی تورکیا بۆ عێراق (موراد ئوزچه‌لیک) کرد، هه‌ردوولا پێکه‌وه تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پێویستی فراوانکردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یان له‌هه‌موو بواره‌کاندا کرد، به‌شێوه‌یک که ببنه هۆی گه‌شه‌پێدانی گرێدراوه دۆستایه‌تییه تو‌ندوتۆڵه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ. به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، که وێنه‌یه‌کی به (ئاژانسی په‌یامنێر) گه‌یشتووه، سه‌رۆک کۆمار دووپاتی له‌سه‌ر ئاره‌زووی به‌هێزی عێراقی بۆ پته‌وکردنی چوارچێوه‌ی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تورکیا‌دا کرده‌وه،هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که تورکیا وڵاتێکی گرنگ و هاوڕێی گه‌لی عێراقه‌و[ .،]جه‌ختیشی کرده‌وه، که پێویسته هه‌وڵه‌کان به مه‌به‌ستی بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌کان له پێناو خزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی هه‌ردوو گه‌ل بخرێنه گه‌ڕ. لای خۆیه‌وه، (موراد ئوزچه‌لیک) دووپاتی له‌سه‌ر پاڵپشتی وڵاته‌که‌ی بۆ پڕۆسه‌ی سیاسی و ڕێره‌وی دیموکراسی له عێراق‌دا کرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕای حکومه‌تی تورکیای به ئاڕاسته‌ی کارکردنیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی عێراق خسته ڕوو، هه‌روه‌ها دووپاتیشی له‌سه‌ر ئاره‌زووی حکومه‌تی ئه‌نقه‌ڕه به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان پێکهاته‌کانی عێراق کرده‌وه. له کۆتایی‌دا، (موراد ئوزچه‌لیک) پێزانینی زۆری خۆی بۆ سه‌رۆک کۆمار له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی ده‌ربڕی، که له پێناو چه‌سپاندن و قوڵکردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تی نێوان عێراق و تورکیا به ئاڕسته‌ی خزمه‌تکردنی ئاشتی و ئارامی و گه‌شه‌سه‌ندنی ناوچه‌که‌دا، داوێتی. |
پردێ ... وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمێلێک پێج قوربانی لێکه‌وته‌وه [ 17 : 57 ] 2008 / / 15 – باهۆز / هه‌ولێر - له ڕێگای نێوان هه‌ولێر - که‌رکوک به‌هۆی وه‌رگه‌ڕنی ئۆتۆمێلێک پێج که‌س بوونه قوربانی که له‌ناویاندا ئافره‌ت و منداڵ هه‌یه. له نزیک ناحیه‌ی پردێ به‌هۆی وه‌رگه‌رانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری "به‌رازیلی" سه‌رنشینێک به ناوی"فاتیمه عوسمان" گیانی له ده‌ستداوه‌و[ .،]پێنجی دیکه‌ش به شێوه‌یه‌کی جیاجیا برینداربوونه. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی ناحیه "پردێ" به "په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند له نێو برینداره‌کان دوو ئافره‌ت و منداڵیک هه‌یه که برینه‌کانیان سووکه. پۆلیس ڕووداوه‌که‌ی بۆ خێرالێخوڕین و گوێ نه‌دان به ڕێنماییه‌کانی هاتووچۆ گه‌ڕانده‌وه. |
ڕه‌وتی سه‌در ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه [ 9 : 08 ] 2008 / / 30 - ئه‌ندامێکی ڕه‌وتی سه‌در له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند که ڕه‌وته‌که‌یان ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منی عێراقی – ئه‌مه‌ریکی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. "فه‌وزی ئه‌که‌ره‌م ته‌رزی" ئه‌ندامی ڕه‌وتی سه‌در (که موقته‌دا سه‌دری پیاوی ئاینی شیعه سه‌رۆکایه‌تی) له لێدولنێکدا بۆ ئاژانسی (ئیبا) ڕایگه‌یاند ڕه‌وته‌که‌یان به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕازی نابێت حه‌سانه بدرێته سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و کۆمپانیا ئه‌منییه‌کان به تایبه‌تی، هه‌ربۆیه هه‌ر خاڵێکی له‌م شێوه‌یه‌ی تێدابێت ڕه‌وتی سه‌در ڕێککه‌وتننامه‌که ڕه‌تده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی: ڕه‌وته‌که‌یان له ڕێگه‌ی به‌شداریکردن له پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌وڵه دبلۆماسیه‌کانی دژایه‌تی و به‌ره‌نگاری داگیرکه‌ری کردووه، هه‌وڵیش ده‌دات له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خشته‌یه‌کی کاتی بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی فره‌نه‌ته‌وه دابنرێت. هه‌روه‌ها گوتیشی سه‌رله‌نوێ دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که ڕه‌وتی سه‌در ده‌نگ بۆ ڕێککه‌وتننامه‌که نادات ئه‌گه‌ر هاتوو حسانه‌ی ببه‌خشێته سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکی. |
ئه‌مه‌ریکا و عێراق گرێبه‌ستێکی سه‌ربازییان به بڕی پێنج ملیار دۆلار مۆر کرد [ 9 : 23 ] 2009 / / 15 - هه‌ردوو حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا و عێراق گرێبه‌ستێکیان به بڕی پێنج ملیار دۆلار به مه‌به‌ستی فرۆشتنی چه‌ک و ئامێری سه‌ربازی به عێراق مۆر کرد. سایتی "رادیۆ سه‌وا" بڵاویکرده‌وه، دوێنێ شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌کدا، سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق ڕایگه‌یاند؛ هه‌ردوو حکومه‌تی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و عێراق گرێبه‌ستێکیان به بڕی پێنج ملیار دۆلار به مه‌به‌ستی پێدانی چه‌ک و ئامێری سه‌ربازی به عێراق و به‌رنامه‌ی مه‌شق پێکردنی هیزه عێراقییه‌کان مۆر کردووه. ئه‌مه‌ش له پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازی عێراقی و ئه‌ندامانی ئاژانسی هاوکاری ئاسایشی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا هاتووه، که له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سازیان کردبوو و تێدا لیستی پێداویستییه سه‌ربازییه‌کانی عێراقیان خستبووه به‌رده‌م لایه‌نی ئه‌مه‌ریکی. لای خۆیه‌وه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق "محمه‌د عه‌سکه‌ری" ڕاگه‌یاندووه؛ به‌م‌نزیکانه به‌رپرسانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری به مه‌به‌ستی دانانی ڕه‌وشێک بۆ گرێبه‌سته‌که‌ی نێوان هه‌ردوولا به‌ره‌و "واشنتن" به ڕێ ده‌که‌ون. |
یارییه‌که‌ی عێراق وئێران .. چونه‌ژووره‌وه به دوو هه‌زار دیناره [ 10 : 10 ] 2011 / / 19 هه‌ولێر – 19 ی حوزه‌یران/یونیۆ ( ) – نرخی پلیتی یارییه‌که‌ی عێراق و ئێران 2 هه‌زار دیناره‌و[ .،]ده‌رگای هاتنه‌ژووره‌وه‌ی یاریگا بۆ جه‌ماوه‌ر پێش ده‌ستپێکردنی یارییه‌که به سێ کاتژمێر ده‌کرێته‌وه. عه‌بدولخالق مه‌سعود جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێکی تایبه‌ت به ئاژانسی (په‌یامنێر) گوتی: ئه‌م یارییه زۆر گرنگه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، بۆیه هاتنه ژووره‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به بلیت ده‌بێت و نرخی پلیتی یارییه‌که 2 هه‌زار دیناره‌و[ .،]ده‌رگای هاتنه‌ژووره‌وه‌ی یاریگا بۆ جه‌ماوه‌ر پێش ده‌ستپێکردنی یارییه‌که به سێ کاتژمێر ده‌کرێته‌وه. جێی باسه، کاتژمێر 6 ی ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ (یه‌کشه‌ممه) 19 ی حوزه‌یران/یونیۆ له یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له قۆناغی دووه‌می پاڵاوتنه‌کانی یاری تۆپی پێ له ئۆلۆمپیادی 2012 که له له‌نده‌ن به‌رِێوه‌ده‌چێ به‌یه‌ک ده‌گه‌ن . ڕێبین ڕه‌مزی – ڕ.ک |
سه‌در: کاندیدی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌لایه‌ن به‌شێکی زۆری عێراقییه‌کان ڕه‌تده‌کرێته‌وه [ 12 : 01 ] 2010 / / 23 - موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در دووپاتیکرده‌وه، کاندیدی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت، له‌لایه‌ن به‌شێکی زۆری عێراقییه‌کان ڕه‌تده‌کرێته‌وه. ئه‌مه له کاتێکدایه تائێستا ده‌وڵه‌تی یاسا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوری مالکی تاکه کاندیدی لیسته‌که‌یانه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران. هاوکات سه‌در گوتیشی: هیچ ڕێککه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا نییه، له باره‌ی پێکهێنانی حکومه‌ته‌وه. موقته‌دا سه‌در له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆندا هۆشداری له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌شدا، که به‌م نزیکانه ئارمگرتنی گه‌لانی عێراقی له باره‌ی پێکهێنانی حکومه‌ت کۆتایی دێت. هاوکات موقته‌دا سه‌در داواشی له سه‌رجه‌م کوتله سیاسییه‌کانی تر کرد، به‌پێی پێویست سازش بۆ یه‌کتری به‌که‌ن و به‌گیانێکی نیشتیمانی ڕه‌فتار بکه‌ن بۆ کۆتایی هاتنی ئه‌و ته‌نگژه‌یه. |
سه‌رۆکی سیاسه‌تی ئابووری ڕووسیا: له‌شکرکێشی تورکیا زیان به ناوچه گه‌شتوگوزارییه‌کانی ده‌گه‌یه‌نێت [ 20 : 49 ] 2007 / / 28 - سه‌رۆکی سیاسه‌تی ئابووری ڕووسیا (ئیڤگینی فیدرۆف) هۆشداریدا ئه‌گه‌ر تورکیا بڕیاری له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان جێبه‌جێ بکات، ئه‌وا زیانێکی زۆری مادی به ناوچه گه‌شتوگوزارییه‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌گات. له‌مباره‌یه‌وه فیدرۆف ڕوونیکردۆته‌وه که هه‌ر چه‌نده تاوه‌کو ئێستا ئه‌نجامدانی هێرشه سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان دیار نیه، به‌ڵام له حاڵه‌تی هه‌ر هێرشێکی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێم ئه‌وا به‌شی گه‌شتوگوزاری ئه‌و وڵاته زیانێکی زۆر گه‌وره‌ی به‌ر ده‌که‌وێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆکی سیاسه‌تی ئابووری ڕووسیا له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشه درێژه بخایه‌نێت، ئه‌وا ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به مه‌به‌ستی گه‌شت ڕوو له تورکیا ده‌که‌ن، ژماره‌یان به ڕێژه‌ی 50 % که‌مده‌بێته‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له‌شکرکێشی تورکیا کاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی له سه‌ر ڕه‌وشی سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته ده‌بێت. |
06 . 04 . 2008 قادر عه‌زیز ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا سه‌باره‌ت به کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حزبه‌کاندا نه‌کراوه |
ته‌قنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاری که‌رکوک به وێنه [ 13 : 21 ] 2011 / / 19 - سێ ته‌قینه‌وه‌ی جیاجیا ئه‌مڕۆ له شاری که‌رکوک ده‌یان شه‌هید و برینداری لێکه‌وته‌وه. |
دڵدار جاف له کاری کلیڵه‌وه بۆ کاری فیلم [ 16 : 14 ] 2010 / / 21 - هه‌ولێر- دوای کاری ده‌رهێنانی بۆ چه‌ند کلیڵێکی گۆرانی، دڵدار جاف کاری ده‌رهێنانی بۆ کورته فیلمی "رازی حه‌رفێک" کرد. چیرۆکی ئه‌م فیلمه له لایه‌ن مه‌هدی زریان نووسراوه، سیناریۆی‌ڵشتیوان خامۆش و ده‌رهێنانی دڵدار جاف و وێنه‌گرتنی خالید محه‌مه‌ده‌و[ .،]له لایه‌ن هه‌ریه‌که له میهران ئه‌نوه‌ر وه‌ک ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی و دوو منداڵ ڕۆڵه‌که به‌رجه‌سته ده‌کرێت. دڵدار جاف له لێدوانێکیدا بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن گووتی "ئێمه وه‌ک ستافێکی نوێی لاوان‌دا له بواری به‌رهه‌م هێنانی فیلمیدا ده‌ستمان به‌کارکردن کردووه، ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه ناساندنی ئه‌و توانا شاراوانه‌ی ناخی ئه‌م لاوانه‌یه". گووتیشی "بۆ یه‌که‌مین جاره کار له به‌رهه‌مێکی فیلمسازیدا ده‌که‌ن، به‌وڵه‌ڕی تواناوه کار ده‌که‌ین بۆ‌ڵێشبڕکێی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامێکی باش له هه‌ر فێستیڤاڵێکدا که کورته فیلمه‌که‌مان به‌شداری بکات". برِیاروایه ئه‌م فیلمه، ئه‌مساڵ به‌شدار له فیستیڤاڵی کورته فیلمی هه‌ولێر بکات. |
کۆلیژێکی ئه‌مه‌ریکی بڕوانامه‌ی دکتۆرای شانازی ده‌داته نێچیرڤان بارزانی [ 11 : 27 ] 2008 / / 03 – کۆلیژی "واشنتن جیڤرسۆن" له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بڕیاریداوه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا له چوارچێوه‌ی ڕێوره‌سمی ده‌رچووانی ساڵانه‌ی کۆلیژ که له 17 ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕوانامه‌ی دکتۆرای شانازی ببه‌خشێته سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان "نێچیرڤان بارزانی"، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌رووی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و[ .،]خزمه‌تگه‌یاندن ڕۆڵی کاریگه‌ری له هه‌رێمی کوردستان دا هه‌یه. کۆلیژی "واشنتن جیڤرسۆن" له ڕاگه‌یه‌ندراوێکیدا که وێنه‌یه‌کی ده‌ست "ئاژانسی په‌یامنێر" گه‌یشتووه، تێیدا وێڕای باسکردن له ژیاننامه‌ی "نێچیرڤان بارزانی" به‌شێوه‌یه‌کی کورت، ئاماژه‌یداوه که کۆلیژی "واشنتن جیڤرسۆن" ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات له به‌خشینی "بڕوانامه‌ی دکتۆرای شانازی خزمه‌تگوزاری گشتی" به سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان "نێچیرڤان بارزانی" ده‌کات، له پێناو ناساندنی ئه‌و هه‌وڵ و کۆشش و پشکدارییه‌ی له هه‌رێمی کوردستان دا ئه‌نجامیداوه له ڕێی ئه‌و دیموکراسیه‌ی که له ناوچه‌که‌دا هاتۆته ئاراوه. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆکی زانکۆی واشنتن جیڤرسۆن "تۆری هارینگ سمس" گوتوویه‌تی:" نێچیرڤان بارزانی له ڕووی خزمه‌ت گه‌یاندنی گشتی له ته‌واوی ژیانی خۆیدا هاوپه‌یمانییه‌تی زۆر ڕوونی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه‌ریکا بووه". هه‌روه‌ها نێرده‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر "جێز بێڵی" گوتوویه‌تی: نێچیرڤان بارزانی تێڕوانێکی زۆر پێشکه‌وتووانه‌ی هه‌بووه بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و[ .،]ئابووری له هه‌رێمی کوردستان و ته‌واوی عێراق‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گرنگیه‌کی زۆری به‌لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی و مافه‌کانی ئافره‌ت و که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ی داوه. جێی ئاماژه‌یه کۆلیژی "واشنتن جیڤرسۆن" ده‌که‌وێته سه‌نته‌ری شاری "واشنتن" له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و له 1781 دا له‌سه‌ر بنه‌مای "لیبرالی نه‌ته‌وه‌یی" دامه‌زراوه. |
لقی هه‌ولێری سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی، سه‌رۆک و ده‌سته‌ی کارگێڕیی تازه‌ی هه‌ڵبژارد [ 14 : 06 ] 2012 / / 06 سه‌رۆکی تازه‌ی لقی هه‌ولێری سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی شاخه‌وان سه‌لیم هه‌ولێر 6 ـی شوبات/فه‌برایه‌ر( )- دوای ئه‌وه‌ی کۆنگره‌ی سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کوردستان له هه‌ولێر ساز کرا، ئه‌مڕۆ لقی هه‌ولێری سه‌ندیکاکه کۆنفرانسی تایبه‌تی خۆی سه‌رۆک و ده‌سته‌ی کارگێڕیی تازه‌ی هه‌ڵبژارد سه‌رۆکی تازه‌ی لقی هه‌ولێری سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی شاخه‌وان سه‌لیم، بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئاماژه‌ی دا کارمه‌ندانی پیشه‌یی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی که لیستی (پ.د.ک) و (ی.ن.ک)ـه، ئه‌مڕۆ له هه‌ڵبژاردنی کۆنفرانسی لقی هه‌ولێری سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێناوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی ڕوون کرده‌وه که له کۆی 55 ئه‌ندامی سنووری پارێزگای هه‌ولێری کۆنگره‌ی سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی 39 ئه‌ندام ئاماده‌ی کۆنفرانسی لقی هه‌ولێر بوون. سه‌عید عه‌بدوڵا/ش.ب |
دکتۆرێکی عێراقی به تۆمه‌تی هێرشه‌کانی له‌نده‌ن و گلاسکۆ تاوانبارکرا [ 10 : 26 ] 2008 / / 17 - دادگایه‌کی به‌ریتانی دکتۆرێکی عێراقی به تۆمه‌تی پلاندانان بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و[ .،]ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له له‌نده‌ن و شاری "گلاسکۆ" له باکوری به‌ریتانیا، سزای زیندانیکرنی بۆ ده‌رکرد. به پێی هه‌واڵی "بی بی سی" دادگای "ولویتش کراون"ی به‌ریتانی سزای هه‌تاهه‌تایێ زیندانی بۆ دکتۆر بیلال عه‌بدوڵا ده‌رکرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پلانی داناوه بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و[ .،]ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له له‌نده‌ن و شاری "گلاسکۆ" له باکوری به‌ریتانیا. له‌م باره‌یه‌وه، جۆناسان لیدیلۆ داواکاری گشتی ڕایگه‌یاند، که تاوانبار بیلال عه‌بدوڵا ئۆتۆمبیلی مینرێژکراوی ئاماده‌کردبوو بۆ ته‌قاندنه‌وه له ناوچه‌ی ویست ئیند له له‌ندن، که ئه‌مه‌ش پلاندانانه بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی کۆکوژی و بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس له ناو خه‌ڵک. |
هاشمی مالکی توڕه کردوه [ 13 : 02 ] 2010 / / 06 - مه‌حمود عوسمان ڕایگه‌یاند، هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی هاشمی له ئه‌مه‌ریکا، "نوری مالکی"یان له به‌غدا توڕه کردوه. له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق "دکتۆر مه‌حمود عوسمان" له لێدوانێکی تایبه‌ت به ڕادیۆی زاگرۆس ئاژانسی په‌یامنێردا ڕایگه‌یاند، بوونی تاریق ئه‌لهاشمی له ئه‌مه‌ریکا و لێدوانه‌کانی، هه‌روه‌ها پاڵپشتی به‌په‌له‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ بڕیاری دادگا له‌مه‌ڕ دوورخراوه‌کانی هه‌ڵبژاردن، له‌هه‌موو شتێک زیاتر مالکیان توڕه کردوه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که هاشمی و موتڵه‌گ و عه‌لاوی له‌یه‌ک هاوپه‌یمانێتیدان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو. جێی ئاماژه‌یه ئێستا جێگری سه‌رۆک کۆمار تاریق ئه‌لهاشمی له‌ئه‌مه‌ریکایه‌و[ .،]له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا له گفتوگۆدایه. |
15 . 03 . 2012 هه‌له‌و واشنتۆن: ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 کورده‌کانی عێراق له لایه‌ن له ساڵی 1991 و پاش یه‌که‌م شه‌ڕی که‌نداو ، کورده‌کان له عێراق چونه‌وه به گژ دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ته‌که‌ی پارتی به‌عسی سه‌دام حسێندا و ئیدی له‌وه‌ودواوه کورده‌کان هه‌رێمی خودموختاری خۆیان پێکهێنا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق‌دا و مێژووی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیی کورده‌کان ده‌ستی پێ‌کرد. یه‌کێک له پرسیاره سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی 21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کرا، کارێکی به‌رنامه بۆڕێژکراوی لایه‌نه سیاسیه‌کان بوو، یان توڕه‌یی و ناڕه‌زایی خه‌ڵک، بوون هانده‌ر و گوڕی ئه‌و شه‌پۆلی گۆڕانکاریه گه‌وره‌یه؟ ئایا ئه‌و پێناسه‌و[ .،]خوێندنه‌وانه‌ی 21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ ڕاپه‌ڕین ده‌کران ئێستاش هه‌مان به‌هاکانی خۆی ماون؟ ڕاپه‌ڕین وه‌ک چۆن ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌بوو ، به‌هه‌مان شێوه‌ش ڕووداوی کاره‌ساتاویشی به‌دوای خۆیدا هێنا، وه‌ک شه‌ڕی ناوخۆی کورده‌کانی عێراق که تا ئێستاش کاریگه‌ری ئه‌و شه‌ڕه نه‌فره‌ت لێکراوه هه‌ر ماوه. ڕاپه‌ڕین چیی پێ به‌خشین ، چیی فێرکردین؟ ئایا توانرا ئه‌و دیاردانه‌ی پارتی تاک ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ده‌یویست بیکاته فه‌رهه‌نگ له پاش ڕاپه‌ڕین هه‌ڵوه‌شێندرێنه‌وه یان نا؟ ئه‌م ڕاپه‌ڕینه گه‌وره‌و مێژووییه‌ی خه‌ڵکی کوردوستانی عێراق ئامانجی گشتی و تایبه‌تیشی هه‌بوون، به‌ڵام ده‌کرێت بپرسین ئه‌نجامه‌کانی به چ که‌رخه‌یه‌کدا ڕۆیشتن؟ بیست ساڵ له پاش ڕاپه‌ڕین، خه‌ڵک شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایی ده‌ست پێ‌کرد ، وه‌نه‌بێت ئه‌وه یه‌که‌م جار بووبێت ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌ڵببڕدرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ساڵی پار له به‌رده‌رکی سه‌را کرا مانا و به‌ها و په‌یامی تایبه‌تی و گرنگی خۆی هه‌بوو. یه‌کێک له ئامانجه گشتیه‌کانی ڕاپه‌ڕین گۆڕینی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردن بوو و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانی تاکڕه‌وی بوو وه چه‌سپاندنی پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسی بوو له ڕێی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و ڕه‌واوه که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا بتوانن له ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆدا نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ دامه‌زراوه حکومه‌تیه‌کان. 21 ساڵ پاش ڕاپه‌ڕین ئایا فه‌رمانڕه‌وایانی کورد توانیویانه ئامانجه‌کانی ڕاپه‌ڕین بپارێزن و بره‌وی پێبده‌ن له پێناو باشتر کردنی ڕه‌وشی هه‌رێمه‌که‌دا؟ 21 ساڵ پاش ڕاپه‌ڕین زۆرێک له ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و خۆجێییه‌کانیش پێمان ده‌ڵێن ئه‌و هه‌رێمه‌ی کوردستانی عێراق نوقمی گه‌نده‌ڵیه‌و[ .،]یاسا سه‌روه‌ر نییه‌و[ .،]پێشێلکاری له مافه‌کانی مرۆڤدا ده‌کرێت و زیندانی نهێنی هه‌ن و ئازادیه‌کانی ڕاده‌ربڕین سه‌رکوت ده‌کرێن. هه‌ر بۆیه‌شه پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌مڕۆمان ئه‌وه ده‌بێت له پاش هه‌ڵکشان و داکشانه‌کانی ئه‌م 21 ساڵه‌ی ڕابردوو ، ئایا پێویسته هه‌موو ساڵێک یادی ڕاپه‌ڕینی کورده‌کانی عێراق بکرێته‌وه؟ یان ئایا ڕاپه‌ڕین له‌م 21 ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا توانی سه‌رکه‌وتوو بێت له ڕێشه‌کێش کردنی کولتوری به‌عسیزم؟ به‌ڵێن ساڵح ، له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ میوانه‌کانیدا باسده‌کات: دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 49 : 00 خوله‌که. |
18 . 10 . 2007 ڕێبه‌رانی جیهان هێرشه‌که‌ی سه‌ر خانم به‌نازیر بۆتۆ سه‌رزه‌نشت ده‌که‌ن ڕێبه‌رانی جیهان هێرشه‌کانیان ناپه‌سه‌ندکردوون که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کرایه سه‌ر کاروانێـکی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی پاکسـتانی پێ بوو له که‌راچی. |
Subsets and Splits