text
stringlengths 0
94.6k
|
---|
30 . 05 . 2011 ئه‌فه‌سه‌رێـکی پـێشـووی عێراق له‌سه‌ر تیرۆرکردنی عه‌لی لامی ده‌سـتگیرده‌کرێت له لایه‌ن پاش ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا عه‌لی لامی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێـکاری ده‌سـته‌ی لێـپـرسینه‌وه‌و[ .،]دادوه‌ری عێراقی تیرۆرکرا، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێـکی ئاسایشی عێراقی به مه‌به‌سـتی گه‌ڕان و پـشـکنین به دوای بکوژانی لامیدا له ناوچه‌ی تاجی که ده‌که‌وێته باکوری به‌غدای پایته‌خت که‌سێـکیان ده‌سـتگیرکرد که ئه‌فسه‌رێـکی پـله به‌رزی ده‌زگای هه‌واڵگری ڕژێمی پـێشـووی عێراقه. به‌پـێی تازه‌ترین ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌ی چالاکیـیه‌کانی به‌غدا پاش ده‌سـتکه‌وتنی زانیاری ده‌رکه‌وتووه ده‌سـتگیرکراوه‌که یه‌کێـکه له‌و که‌سـانه‌ی به‌شـداربووه له تیرۆرکردنی عه‌لی لامی. به‌پـێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی به‌غدا ئێسـتا تاوانباره‌که له یه‌کێـک له بنکه ئه‌منیـیه‌کانی به‌غدا له ژێر لێـکۆڵینه‌وه‌دایه. بۆ ده‌سـتکه‌وتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و گرووپه‌ی نه‌خشه‌ی کوشتن و تیرۆرکردنی عه‌لی لامی داڕشـتووه. له‌م باره‌یه‌وه حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ورده‌کاری زیاتری باسکرد. |
خولی ئه‌ڵمانیا.. ماینز له لێڤه‌رکوزنی برده‌وه‌و[ .،]پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گرته‌وه [ 9 : 47 ] 2010 / / 25 – دوێنێ ئێواره جه‌وله‌ی نۆیه‌م له خولی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی ماینز 05 به گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. له یاریگای (بای ئه‌رینا) یانه‌ی بایرلێڤه‌رکوزن میوانداری ماینز 05 کرد ، تیادا یانه‌ی ماینز 05 به گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، تاکه گۆلی یارییه‌که له ڕێگای یاریزانی نه‌مسایی (ئاندریاس ئڤانشێز) له خوله‌کی ( 70 ) تۆمارکرا. له یاریگای (ئیڤال ئیدۆنا پارک) یانه‌ی بورسیا دۆرتمۆند میوانداری هۆڤینهایم کرد ، تیادا یارییه‌که به به گۆلێک بۆ هه‌ردوولا کۆتایی پێهات ، تاکه گۆلی یانه‌ی بورسیا دۆرتمۆند له‌رێگای یاریزانی به‌رازیلی (ئه‌نتۆنیۆ دا سیلڤا) له خوله‌کی ( 90 ) تۆمارکرد ، تاکه گۆلی یانه‌ی هۆڤینهایم له ڕێگای یاریزانی ئه‌ڵمانی (دیمبا با) له خوله‌کی ( 10 ) تۆمارکرد. له یاریگای (مرسیدس بینز ئه‌رینا) یانه‌ی شتوتگارت میوانداری یانه‌ی سانت باولی کرد ، تیادا یانه‌ی شتوتگارت به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ، گۆله‌کانیش له ڕێگای یاریزانان (جۆرج نایدێر مبایر ، زدرا ئافکۆ کوزمانۆڤیچ) له خوله‌کی ( 19 ، 79 ) تۆمارکرا. ڕیزبه‌ندی خولی ئه‌ڵمانیا 1 - ماینز 05 ( 24 ) خاڵ 2 - بورسیا دۆرتمۆند ( 22 ) خاڵ 3 - هانۆڤه‌ر 96 ( 16 ) خاڵ 4 - هۆڤینهایم ( 15 ) خاڵ 5 - بایرلێڤه‌رکوزن ( 15 ) خاڵ |
مه‌شهه‌دانی بۆ دانوستان له‌سه‌ر کێشه‌ی په‌نابه‌ره‌ران ده‌گاته دیمه‌شق [ 10 : 00 ] 2007 / / 24 - مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی به سه‌ردانێکی ڕه‌سمی گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا بڕیاره پێنج ڕۆژ بخایه‌نێت، مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ی مه‌شهه‌دانی دانوستاندنه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سوری سه‌باره‌ت به کێشه‌ی په‌نابه‌ره عێراقیه‌کان و وه‌رگرتنی ڤیزا بۆ عێراقیه‌کان له چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ ناو خاکی سوریا به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری (ئه‌سوات عێراق )، (عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه) سه‌رۆکی به‌شی عه‌مه‌لیات له ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ (سێشه‌ممه) مه‌شهه‌دانی گه‌یشته سوریا و سه‌ردانه‌که پێنج ڕۆژ ده‌خایه‌نێت ، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌ش لێکۆلینه‌وه‌یه‌له کێشه‌ی په‌نابه‌ران و وه‌رگرتنی ڤیزه بۆ عێراقیه‌کان . هه‌روه‌ها(عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه) سه‌رۆکی لێژنه‌ی په‌نابه‌ران له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ڕوونیکرده‌وه، له‌و سه‌ردانه‌ی مه‌شهه‌دانی چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌که‌وێت . زه‌نگه‌نه گوتی "پێویسته به‌شێک له‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی په‌نابه‌ران سووک بکرێته‌وه‌و[ .،]حکومه‌تی عێراقی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌رکی سه‌ر شانیه‌تی که ڕێگا چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م کێشه‌یه بدۆزێته‌وه . جێگای ئاماژه‌یه ، حکومه‌تی سوریا به‌ر له چه‌ند ڕۆژێک سه‌رانه به‌به‌های 50 دۆلار بۆ سه‌ر هه‌ر عێراقیه‌ک که سه‌ردانی سوریا بکات سه‌پاندووه . |
مێژووی 60 ساڵه‌ی موزیکی کوردی له‌پێشانگایه‌کدا [ 10 : 56 ] 2011 / / 25 سلێمانی 25 ئه‌یلول/ سه‌پته‌مبه‌ر ( )– له‌رۆژی جیهانی موزیک‌دا له سلێمانی، بڕیاروایه له پێشانگایه‌کی فۆتۆگرافی مێژووی 60 ساڵه‌ی موزیکی کوردی بخرێته ڕوو. موزیکژه‌ن سه‌ردار خدر له‌لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی موزیکه‌وه له‌شاری سلێمانی، پێشانگایه‌کی فۆتۆگرافی ده‌که‌مه‌وه، تێیدا مێژووی شه‌ست ساڵی موزیکی کوردی ده‌خه‌مه ڕوو که سه‌رجه‌م تیپه‌کانی کوردستان له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه سلێمانی، ڕه‌واندز و کۆیه". گوتیشی "ژیاننامه‌ی سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌و پێشانگایه‌دا ده‌خرێته ڕوو، ئه‌مه جگه له‌کتێب و ڕۆژنامه‌و کاسێتی 60 ساڵی ڕابردووی موزیکی کوردی". ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد "پێشانگاکه له‌ژێر ناوی پایته‌ختی جوانی و ڕۆشنبیری و هونه‌ر، له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه سووره‌که ده‌کرێته‌وه". ئه‌وه‌شی خسته ڕوو "پێشانگاکه یه‌کێک له‌پێشانگا گه‌وره‌کان ده‌بێت که له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره‌کانی موزیک و به‌هاوکاری به‌شی ڕۆشنبیری و هونه‌ری مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی سلێمانی ده‌کرێته‌وه". زیره‌ک عه‌بدولرِحمان/ پ. ف |
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد: هه‌ندێک وڵات ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێک بۆخۆیان قۆرخبکه‌ن [ 12 : 09 ] 2009 / / 19 - سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند، هه‌ندێک وڵات ده‌یانه‌وێت خۆیان هه‌موو شتێک قۆرخ بکه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن چه‌کی ناووکی و وزه‌ی ناووکی وه‌ک یه‌ک پیشان بده‌ن. سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، دوێنێ له کۆپنهاگن له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا که زیاتر له 100 ڕۆژنامه‌وان ئاماده‌یبوون سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران باسی له ڕوانگه‌ی وڵاته‌که‌ی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ئه‌مرِۆی جیهانکرد. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆکی ئێران گوتی: تاران خاوه‌نی توانایی جۆراوجۆره‌و[ .،]وڵاتی ئێران وڵاتی نه‌وت و کانزا‌کان و غازه، به‌لام گه‌لی ئێران ده‌یه‌وێت سوود له وزه‌ی ناووکی وه‌ربگرێت بۆ پێشخستنی ژیانی خۆی. گوتیشی: ئێران پلانی ئه‌وه‌ی دارِشتووه بتوانێت 20 هه‌زار میگاوات وزه‌ی کاره‌با له وزه‌ی ناووکی به‌رهه‌مبهێنێت و ئه‌مه‌ش هه‌وڵێکی دیکه‌ی ئێرانه بۆ پاکرِاگرتنی ژینگه‌و[ .،]سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی مرۆڤ. ڕوونیشیکرده‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌ستبگرن به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی وزه‌ی جیهاندا، هه‌زار ملیار دۆلارییان له‌شه‌رِی عێراق و ئه‌فغانستان خه‌رجکردووه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون 10 ملیار دۆلار بۆ پاراستنی ژینگه ته‌رخانبکه‌ن. ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌کرد، ئێران ده‌ستبه‌رداری پێشکه‌وتنی ڕه‌وتی زانستی وڵاته‌که‌ی نابێت و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت چه‌مکی ده‌سته‌واژه‌ی چه‌کی ناووکی و وزه‌ی ناووکی تێکه‌ڵ بکه‌ن ئه‌وا به‌و کاره‌یان ده‌یانه‌وێت مرۆڤایه‌تی و گه‌لانی وڵاتانی هه‌ژار چه‌واشه بکه‌ن. |
27 . 04 . 2009 دکتۆر شادومان به‌رزنجی باس له نیشـانه‌کانی ئه‌نفلۆنزای به‌راز ده‌کات دکتۆر شـادومان به‌رزنجی له ویلایه‌تی ڤێرجینیا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی باس له نیشـانه‌کانی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز ده‌کات و ده‌ڵێت هه‌ر وه‌کو ئه‌نفلۆنزای ئاسایی‌یه، ئه‌ویش گرتنی تا، گرتنی لووت و ئاو هاتنه خواره‌وه پـیایدا، ژانه سه‌ر، ئێشـانی ماسوولکه‌و[ .،]جونگه‌کان، کۆخه، هه‌ندێـک جار ده‌بێته مایه‌ی هه‌وی سـنگ یان سـک‌چوون و ڕشـانه‌وه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 5 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2009 - 04 - 28 - 5 - 89233172 / 954960 . |
ڕووسیا زۆرترین چه‌ک ڕه‌وانه‌ی سوریا ده‌کات [ 16 : 36 ] 2012 / / 24 هه‌ولێر ٢٤ حوزه‌یران / یۆنیۆ ( ) – به‌پێی زانیاری شاره‌زا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی بواری چه‌ک , ڕووسیا زۆرترین چه‌ک به ڕژێمی سوریا ده‌فرۆشێت که زۆربه‌یان بۆ له ناوبردنی خۆپیشانده‌ران به‌کار ده‌هێندرێت , ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ڕژێمی ئه‌سه‌د بۆ مانه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات. به‌پێی هه‌واڵێکی سایتی ئه‌لعه‌ره‌بییه, په‌یمانگای سوید بۆ توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی پشت ڕاستکردۆته‌وه و ڕوونیشکردۆته‌وه جگه له چه‌کی سووک , ڕووسیا زریپۆشی جۆری "تی ٧٢ " به سوریا فرۆشته‌وه که له بۆردومان کردنی شاره‌کان به‌کار ده‌هێندرێت. به پێی زانیاری په‌یمانگاکه‌ش باشترین به‌ڵگه بۆ دروستی زانیاریه‌کانی , ئه‌و که‌شتیه‌ی چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له نزیک قوبرس ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا که نزیکه‌ی ١٦٠ ته‌ن چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بارکردبوو بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینێته ڕژێمی ئه‌سه‌د. هه‌روه‌ها یه‌کێک له‌م چه‌کانه‌ی له ڕووسیا ڕه‌وانه‌ی سوریا هه‌لیکۆپته‌ری "میگ٢٥ " بوو که له‌بۆردومانکردنی شاره‌کان به‌چڕی به‌کار ده‌هێندرێت. ی.ا |
ده‌سه‌ڵاتی کڕینی به‌شه‌خۆراکی هاوڵاتیان به پارێزگاکان، نه‌گه‌یشتوه‌ته هه‌رێم [ 8 : 13 ] 2012 / / 13 ڕاپه‌ڕین 13 ی ئه‌یلول/ سه‌پته‌مبه‌ر ( ) – دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له ڕاگه‌یه‌رناوێکدا ڕایگه‌یاند ساڵی داهاتوو ده‌سه‌ڵاتی کڕینی به‌شه خۆراکی هاووڵاتیان ده‌درێته پارێزگاکان،سه‌رچاوه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت تا ئێستا هیچ نوسراوێکی تایبه‌ت به‌و بواره‌مان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه. به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق، بڕیاره بۆ ساڵی داهاتوو به‌پێی ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌ر پارێزگه‌یه‌ک بۆ کڕینی به‌شه خۆراکی هاووڵاتیان، بودجه بۆ پارێزگاکه دابین بکرێت. به‌شێکی ڕاگه‌یه‌نراوه‌که ئاماژه به‌وه‌شده‌کات که له سه‌ره‌تای ساڵی 2013 ـه وه، کڕین و دابه‌شکردنی به‌شه خۆراکی مانگه له‌رێگه‌ی پارێزگه‌کانه‌وه ده‌بێت، بۆیه پێویسته ئاماده‌کاری بکه‌ن و وه‌زاره‌تی بازرگانی له کاتی بوونی هه‌ر گرفتێک هاوکاریان ده‌کات. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانیی هه‌رێم،عه‌زیز ئیبراهیم، له لێدوانێکدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند:تا ئێستا ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێم هیچ نوسراوێکی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌مان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه‌وه بۆ نه‌هاتوه. عه‌زیز ئیبراهیم، گوتی: بابه‌تی کڕین و دابه‌شکردنی خۆراک له‌لایه‌ن پارێزگاکانه‌وه تا ئێستا له‌سه‌ر بودجه‌ی سیادی عێراق بوه و پێموایه پێش ئه‌وه‌ی بڕیاره‌که بدرێت، پێویسته ئاماده‌کاری لیژنه‌ی کڕینی خۆراکه‌که و چۆنێـی هێنانی و دروستکردنی کۆگا و عه‌مبار و سایلۆی بۆ بکرێت که تاوه‌کو ئێستا به‌شی زۆری پارێزگاکانی عێراق و هه‌رێمیش ئه‌و گرفته‌یان هه‌یه. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانیی هه‌رێم، ده‌ڵێت: به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره بشدرێت، سه‌رکه‌وتنی ته‌واو به‌ده‌ست ناهێنێت. دڵشاد ئه‌حمه‌د/م.ش |
ناڕازییانی به‌شار ئه‌سه‌د له دیمه‌شق کۆده‌بنه‌وه [ 11 : 05 ] 2011 / / 27 هه‌ولێر 27 حوزه‌یران/ یۆنیۆ ( )- چاوه‌ڕوان ده‌کرێ تا چه‌ند سه‌عاتێکی تر دانیشتنی گرووپی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له دیمه‌شق ده‌ست پێ‌بکات. ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌که‌مین جاره له ده‌ست پێکردنی خۆپێشاندانه‌کانه‌وه له‌و سێ مانگه‌دا که نارازییان دانیشتن ئه‌نجام بده‌ن، تۆڕی هه‌واڵی "بی بی سی" بڵاویکرده‌وه. زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و دانیشتنه‌دا به‌شدارن پێشتر به‌هۆی چالاکی سیاسیه‌وه له زیندان بوون. له‌و دانیشتنه‌ی ئه‌مڕۆدا ڕێگه چاره‌ی ئاشتیانه‌و[ .،]دیموکراسیانه تاوتوێ ده‌کرێ. تا ئێسته دیار نیه که ده‌سه‌ڵاتی سووریا مۆڵوت ده‌دا که ئه‌و دانیشتنه ئه‌نجام بدرێ یان نا، هه‌روه‌ها‌ێپده‌چێ هیچ که‌سێک له ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌شداری نه‌کات. ش.ب |
موشه‌که‌کانی ئێران هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا ناگۆرێت [ 11 : 26 ] 2008 / / 12 - دانا بیرینۆ گوته‌بێژی کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند، که ئه‌گه‌رچی ئێران له دوو ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند مووشه‌کێکی دوورهاوێژی تاقیکرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مه هیچ له هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا ناگۆرێت، که داواده‌کات کێشه‌ی ناوه‌کی ئێران به ڕێگه‌ی ئاشتی چاره‌سه‌ربکرێت. به پێی هه‌واڵی ئاژانسی "فرانس پرێس" دانا بیرینۆ دوێنێ له لێدوانێکدا گوتی: ئێران تاکو ئێستا به‌ره‌نگاری کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته‌وه وپابه‌ند نابێت به بریاره‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش زیاتر حکومه‌ت و گه‌لی ئێران په‌راوێز ده‌کات، به‌ڵام گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه له سیاسه‌تی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و کۆشش ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به ڕێگه‌ی ئاشتی کێشه‌ی ناوه‌کی ئێران چاره‌سه‌ربکرێت. جێی ئاماژه‌یه، ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه‌و[ .،]چوارشه‌ممه ئێران چه‌ند مووشه‌کێکی دوورهاوێژی تاقیکرده‌وه که به "شه‌هاب 3 " ناسراوه. |
لوبنان... سی و شه‌ش که‌س بوونه‌ته قوربانی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی جه‌به‌ل لوبنان [ 13 : 25 ] 2008 / / 12 - چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی لوبنانی ڕایانگه‌یاند، له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکدادانی نێوانچه‌کدارانی حزبوڵا و چه‌کدارانی سه‌ر به تایفه‌ی "درز"ی لایه‌نگری هاوپه‌یمانی 14 ی ئازار له ناوچه‌ی "جه‌به‌ل لوبنان" لانی که‌م 36 که‌س کوژراون. له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی لوبنانی ئاشکرایانکرد، دوێنێ "یه‌کشه‌ممه" شه‌ڕ و پێکدادانی توند له نێوان لایه‌نگرانی "حزبوڵا" و لایه‌نگرانی حکومه‌ت له تایفه‌ی "درز"ی له "جه‌به‌ل لوبنان" ڕوویداوه له ئه‌نجامدا زیاتر له 36 که‌س کوژراون. هه‌وره‌ها سه‌رچاوه‌کان گوتیان: چه‌کدارانی حزبوڵا و هاوپه‌یمانانیان توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند بنکه‌یه‌کی تایفه‌ی "درز"ی‌دا بگرن. سه‌رچاوه‌کان ئه‌وه‌شیان ئاشکراکرد، له‌و شه‌ڕانه‌دا چوارده چه‌کداری سه‌ر به حزبوڵا کوژراون. |
به‌غدا...له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک چوارده که‌س بوونه قوربانی [ 19 : 01 ] 2009 / / 21 - سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له باکوری به‌غدا له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێکی چێندراو به کاروانی ڕاگری زانکۆی ئیسلامی و ئه‌ندامی حزبی ئیسلامی چوار که‌س گیانیان له ده‌ستدا و ده که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. به پێی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" لیوا قاسم موسه‌وی گوته‌بێژی عه‌مه‌لیاتی به‌غدا ڕوونیکرده‌وه، که ئه‌مڕۆ له گه‌ره‌کی ئه‌عزه‌میه (باکوری به‌غدا) مینێکی چێندراو به کاروانی "زیاد عانی" ڕاگری زانکۆی ئیسلامی و ئه‌ندامی حزبی ئیسلامی ته‌قیه‌وه، له ئاکامدا چوار که‌س که یه‌کێکیان شوفێکی کاروانه‌که‌بوو گیانیان له ده‌ستدا و ده که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌کی پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که یه‌ک له برینداره‌کان مامۆستای زانکۆیه. |
نادری موفتی زاده کۆنسێرتێکی بۆ منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشتی دنیا ساز کرد [ 18 : 19 ] 2008 / / 09 - عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر- هونه‌رمه‌ند نادری موفتی زاده شه‌وی دوێنێ شه‌ممه کۆنسێرتێکی له ئه‌مریکا سازکرد، که داهاته‌که‌ی بۆ منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشتی دنیا ته‌رخان کرا. هونه‌رمه‌ندی موزیکژه‌ن و گۆرانیبێژ نادری موفتی زاده له لێدوانێکی تایبه‌ت دا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر ده‌رباره‌ی سازکردنی ئه‌و کۆنسێرته‌ی گووتی "شه‌وی ڕابردوو کۆنسێرتێکی خێرخوازیم بۆ منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشتی دنیا له ئه‌مریکای سازکرد، که تیایدا چه‌ند میوان له ڕه‌وندی کورد و خه‌ڵکی بیانی ئاماده‌ی کۆنسێرته‌که بوون". هه‌روه‌ها موفتی زاده له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌ی دا گووتی "سه‌رجه‌م داهاتی ئه‌و ئاهه‌نگه‌م به‌خشییه منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشتانی دنیا، چونکه پێم وایه هونه‌رمه‌ند ده‌بێ هه‌رچۆنێک بێت، بتوانێ له ڕێگه‌ی هونه‌ره‌که‌یه‌وه خزمه‌تێک به چینی هه‌ژاران و نه‌دارانی دنیا بکات، دیاره منداڵانیش بوونه‌ورێکی پاک و بێگه‌ردن پێویستیان به‌وه ئه‌وه هه‌یه گه‌وره‌کان به چاوی به‌زییه‌وه سه‌یریان بکات". نادری موفتی زاده ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که جگه له‌و ئاهه‌نگه هه‌فته‌ی ڕابردوو دوو ئاهه‌نگی دیکه‌م له لۆس ئه‌نجێلس سازکرد، به‌ڵام ئه‌و ئاهه‌گانه خێرخوازی نه‌بوو به‌ڵکو داهاته‌که‌ی بۆ خۆم بوو". جێگه‌ی ئاماژه بۆ کردنه له‌و ئاهه‌نگه خێرخوازیه‌ی هونه‌رمه‌ند نادری موفتی زاده به ژه‌نینی ئامێری تار و گووتنی گۆرانی به هاوکاری چه‌ند موزێکژه‌نێک گۆرانی پێشکه‌شی ئاماده‌بووان کرد. |
24 . 02 . 2004 گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دکتۆر ڕۆژ نوری شاویس سه‌باره‌ت به پلانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و سیسته‌می فیدڕالی و د‌ستور له عێراق - 2004 - 02 - 25 هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ دکتۆر ڕۆژ نوری شاویس، جێگری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوکمڕانی عێراق و سه‌رۆکی ئه‌م گه‌ڕه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، سازداوه سه‌باره‌ت به پلانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و سیسته‌می فیدڕالی و د‌ستور له عێراق. بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م گفتوگۆیه، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت. :// . . / / - 58 - - 2004 - 02 - 25 - 6 - 1 - 89157462 / 941922 . |
یه‌ک ملیار‌و 924 ملیۆن دینار بۆ هاوکاری جوتیارانی پارێزگای سلێمانی خه‌رجکرا [ 14 : 06 ] 2010 / / 15 - بێخاڵ خالد/ هه‌ڵه‌بجه- بڕی یه‌ک ملیار و 924 ملیۆن دینار خه‌رجکراوه بۆ جوتیاران وه‌کو کرێی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان بۆ بازاڕ. به مه‌به‌ستی خزمه‌تکردنی زیاتری جوتیارانی کوردستان و بۆ پاڵپشتی زیاتری به‌رهه‌می خۆماڵی، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بڕی یه‌ک ملیار و 924 ملیۆن دینار هاوکاری بۆ کرێی گواستنه‌وه‌ی به‌روبومی کشتوکاڵی بۆ بازاڕه‌کانی کوردستان خه‌رجکرا. له‌مباره‌یه‌وه، "عه‌لی مه‌حمود غه‌فور" به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری کشتوکاڵی سلێمانی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، ئه‌م هاوکارییه زیاتر له 16 هه‌زار جوتیار له پارێزگای سلێمانی و قه‌زاکانی ده‌وروبه‌ری ده‌گرێته‌وه، به‌جۆرێک بۆ کرێی هه‌ر یه‌ک ته‌ن گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رووبومه له ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان و قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌و[ .،]سه‌یدسادق بڕی 24 هه‌زار دینار خه‌رج کراوه‌و[ .،]ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکیشه له خه‌رج کردنی ئه‌و بڕه هاوکارییه به‌رده‌وامین. وتیشی: ئه‌مه‌ش هاندانێکی تری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی برا جوتیاره‌کان بتوانن له ڕه‌زوو باغه‌کانیان زیاتر به‌رهه‌م بێنن و به‌رهه‌می کشتوکاڵی خۆماڵی ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی ناوخۆ بکرێت . |
بالیسان خۆی بۆ مه‌راسیمی یادکردنه‌وه‌ی ( 24 ) ساڵه‌ی کیمیابارنکردنی سنوره‌که‌ی ئاماده ده‌کات [ 9 : 57 ] 2011 / / 10 - هه‌ڵوێست ناوده‌شتی/ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی بالیسان ئاشکرایکرد که ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو مه‌راسیمی یادکردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی کیمیابارانکردنی دۆڵی بالیسان له سه‌نته‌ری شاره‌دێی بالیسان به‌رێوه ده‌چێت "ساڵح ئه‌کره‌م" به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێێی بالیسان له لێدوانێکدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به هاوکاری هه‌ردوولا ئاماده‌کاری کراوه که هاوه‌شێوه‌ی ساڵانی پێشوو مه‌راسیمی یادکردنه‌وه‌ی بالیسان له 16 ی نیساندا که ساڵیادی کیمیابارانکردنی ناوچه‌که‌یه، به‌ڕێوه بچێت. وتیشی له‌و مه‌راسیمه‌دا به ئاماده‌بونی به‌رپرسانی حزبی و حکومی و جه‌ماوه‌ری ناوچه‌که، جگه له به‌ڕێوه‌چونی چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆر که ته‌عبیر له تاڵی ئه‌و ڕۆژه ده‌که‌ن، بڕیاریشه به‌ردی بناغه‌ی ( 150 ) خانوو که ئێستا ته‌واوی پێداویستیه‌کانی جێبه‌جێکردنی ئاماده کراوه، دابندرێت. بالیسان له ڕوی ئیداریه‌وه سه‌ر به شارۆچکه‌ی شه‌قڵاوه‌یه‌و[ .،]له ساڵی 1999 کراوه‌ته شاره‌دێ و نزیکه‌ی ( 10 ) گوندی ئاوه‌دان له خۆی ده‌گرێت و له ئێواره‌ی 16 ی نیسانی ساڵی 1987 له‌لایه‌ن چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی به‌عسه‌وه کیمیاباران کرا و به‌هۆیه‌وه سه‌دان شه‌هید و برینداری لێکه‌وته‌وه. |
سه‌ید سادق...له ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ که‌س بوونه قوربانی [ 12 : 56 ] 2009 / / 16 - دڵشاد غه‌ریب/ سه‌ید سادق: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا له ناحیه‌ی ناڵپارێز هاوڵاتیه‌ک گیانی له ده‌ستدا و دوو که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. کاتژمێر 11 ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له مله‌ی یه‌لمه له ناحیه‌ی ناڵپارێز (قه‌زای پێنجوین) پێێکدادانێک له نێوان بارهه‌ڵگرێکی نه‌وت هه‌ڵگر له‌گه‌ڵ لاندکرۆزه‌رێک ڕوویدا له ئه‌نجامدا هاوڵاتیه‌ک به ناوی حاجی که‌ریم که له‌ناو لاندکرۆزه‌ره‌که‌دابوو گیانی له ده‌ستدا و شوفێری هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌که برینداربوون و هه‌روه‌ها هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌که ئاگریان گرت و دواتر ئاگرکوژێنه‌وه‌ی سه‌ید سادق و پێنجوین توانیان ئاگره‌که بکوژێننه‌وه. |
02 . 05 . 2012 عیزه‌ت شاهبه‌نده‌ر : ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی به گرفتی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی یاسا ناودێر کراون کێشه‌ی که‌سه‌کانن له لایه‌ن وا بڕیاره له‌م مانگه‌دا کۆبوونه‌وه نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی عێراق بکرێت که به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که‌یه. عیزه‌ت شاهبه‌نده‌ر، ئه‌ندامی باڵا له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت گرنگترین شتێک له کارنامه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وتووێژکردنه له‌سه‌ر مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی که زۆربه‌یان په‌یوه‌ندییان به ڕێکه‌وتنی هه‌ولێره‌وه هه‌یه‌و[ .،]هه‌روه‌هاش سوود وه‌رگرتن له‌و 18 خاڵه‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌در خستنیه ڕوو له ده‌می سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ لای سه‌رکردایه‌تی کورد له هه‌ولێر. به‌ڕیز شاهبه‌نده‌ر ده‌شڵێت هه‌ندێک لایه‌ن هه‌ن له ناو لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندییانه په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی یاسا بشێوێنن. له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ عیزه‌ت شاهبه‌نده‌ر، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه. |
08 . 04 . 2009 ئێران ده‌ستبه‌کاربوونی یه‌که‌م ده‌زگای زۆر باشی به‌رهه‌مهێنانی سـووته‌مه‌نی ناوه‌کی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی دوو جۆری نوێی له ئامێری سه‌نته‌رفیوجی پـیتاندنی یۆرانیۆمی تاقی‌کردۆته‌وه. ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له وتارێـکی په‌خشی ته‌له‌فیزۆنیدا له ئه‌سـفه‌هانه‌وه به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕایگه‌یاند ئه‌و ئامێره نوێـیانه قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره‌تریان هه‌یه له‌وانه‌ی ئێستا له کاردان. که‌مێـک پاش کردنه‌وه‌ی یه‌که‌م ویزگه‌ی وزه‌ی ناوه‌کی ئێران که پـرۆسه‌یه‌کی جودای ناوه‌کیـیه، سه‌رۆکی ئێران ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند. هاوکات ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی بواری ناوه‌کی ئێران غولام‌ڕزا ئاغازاده ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی نزیکه‌ی 7 هه‌زار ئامێری سه‌نته‌رفیوجیان له ویزگه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ناتانز دامه‌زراندووه‌و[ .،]به ڕاده‌ی هه‌زار ئامێری زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ی پـێشـووتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو. له لای خۆیه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گوتی واشنتن هه‌ر نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران هه‌روه‌ها گوتیشی له ڕابردوودا گومان هه‌بووه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی سه‌نته‌رفیوجه‌کانی ئێران. شـایانی باسه وڵاتانی ڕۆژئاوا مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران بۆ ئامانجی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی بێت، هه‌روه‌ها ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌یتوانیوه تا ئێسـتا ئه‌و کێشه‌یه یه‌کلا بکاته‌وه. به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌رده‌وام گوتوویه‌تی که ئێران خواسـتی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوه‌کی نیـیه. :// . . / / - 58 - 2009 - 04 - 09 - 5 - 89235817 / 955599 . |
08 . 04 . 2007 شـێـخ عیزه‌دین حوسه‌ینی سه‌باره‌ت به گوتاره‌که‌ی پاپا بـێـنێـدیـکت ده‌دوێت پاپا بـێـنێـدیـکتی شـانزه‌هه‌م به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئیسته‌ر (قیامه) له گۆڕه‌پانی سانت پـیته‌ر |
سه‌ید سادق....پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکران [ 17 : 21 ] 2007 / / 12 - دڵشاد غه‌ریب/سه‌ید سادق: سه‌رچاوه‌یه‌ک له بنکه‌ی پۆلیسی سه‌ید سادق ڕایگه‌یاند، که هێزێکی هاوبه‌شی پۆلیس به‌یانی ئه‌مڕۆ 5 تۆمه‌تباریان له گوندێکی قه‌زای سه‌ید سادق ده‌ستگیرکرد. سه‌رچاوه‌یه‌ک له بنکه‌ی پۆلیسی سه‌ید سادق که ناوی خۆی ئاشکرانه‌کرد، له لێدوانێکدا بۆ "په‌یامنێر" گوتی: به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێکی هاوبه‌شی پۆلیسی (عه‌ربه‌ت، شاره‌زور، پێنجوین، سه‌ید سادق) به‌سه‌رپه‌رشتی پۆلیسی سلێمانی، به بڕیاری دادوه‌ری دادگای لێکۆلینه‌وه‌ی سه‌ید سادق هه‌ڵمه‌تێکیان ئه‌نجامدا بۆ گرتنی چه‌ند تۆمه‌تبارێک، له ئه‌نجامدا هێزه هاوبه‌شه‌که توانیان 5 تۆمه‌تبار له گوندی "که‌چه‌لی" سه‌ر به قه‌زای سه‌ید سادق ده‌ستگیربکه‌ن. سه‌رچاوه‌که ڕوونیشی کرده‌وه، که له میانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 9 پارچه چه‌ک. |
دێل پۆترۆ ماڵئاوایی له پاڵه‌وانیه‌تی تۆکیۆ کرد [ 11 : 19 ] 2009 / / 06 – خوان مارتن دێل پۆترۆ یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی ماڵئاوایی له پاڵه‌وانیه‌تی په‌کین بۆ تنێسی سه‌ر زه‌وی کوران کرد. یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی خوان مارتن دێل پۆترۆ پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی له قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی تۆکیۆ دۆرا به‌رامبه‌ر به یاریزانی فه‌ره‌نسی ئێدوارد ڕۆجێه فاسلین به‌ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ( 6 - 4 ، 6 - 4 ) جێی باسه، دێل پۆترۆ له مانگی ڕابردوو نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌مه‌ریکای کراوه‌ی به‌ده‌ست هێنا، دوایی ئه‌وه‌ی له یاری کۆتایی سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی سویسری ڕۆجێر ڤێدێرر. |
به‌رپرسێکی کۆنسووڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکاله لیبیا کوژرا [ 10 : 57 ] 2012 / / 12 هه‌ولێر١٢ئه‌یلوول/سه‌پته‌مبه‌ر ( )- میلیشیا چه‌کداره‌کان له شاری بنغازی لیییا هێرشیان کرده سه‌ر باڵا‌خانه‌ی کۆنسوولی ئه‌مه‌ریکا و دوای ته‌قه‌کردن له پارێزه‌رانی کۆنسوولخانه‌که، ئاگریان له بیناکه به‌ردا. هیلاری کلینتۆن، ئێواره‌ی دوێنێ، سێشه‌ممه، کوژرانی یه‌کێک له کارمه‌ندانی کۆنسووڵخانه‌که‌ی پشت‌ڕاست کرده‌وه. عه‌بدولمونعم ئه‌لهوور، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی به‌رزی ئاسایشی لیبیا، دوای ڕووداوه‌که گوتبووی ڕاده‌ی بریندارانی ئه‌م ڕووداوه دیار نییه. به‌پێی ڕاپۆرته‌کان، پیاوانی چه‌کدار به بۆمب ئاگر پژێن و ته‌قه‌کردن له شاری بنغازی هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ئه‌م ناوه‌ند دیپلۆماسییه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌ر له هێرش بۆ سه‌ر کۆنسوولخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له بنغازی، سه‌دان که‌س له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر هێرشیان کرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌م وڵاته‌و[ .،]ئاڵای ئه‌مه‌ریکایان ئاگر دا. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، ڤیکتۆریا نۆرلاند، گوتی ناکرێت بوونی پێوه‌ندیه‌ک له نێوان ئه‌م دوو هێرشه‌دا پشت‌ڕاست بکه‌ینه‌وه. ده‌گوترێ ئه‌م دوو هێرشه کارانه‌وه‌یه‌ک بوون به مه‌به‌ستی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ چیرۆکی فیلمێک که ده‌ڵێن له‌و فیلمه‌دا بێ‌ڕیزی به ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان کراوه. باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره، به ده‌رکردنی ڕاگه‌یدنراوێک هه‌ر چه‌شنه بێرێزیکردنێک به مسوڵمانانی مه‌حکوم کردووه‌و[ .،]ده‌ڵێت نابێ بێڕێزی به هیچ ئایینێک بکرێت. به‌پێی هه‌واڵی بی.بی.سی، بڕیار وایه ئه‌و فیلمه‌ی ئه‌م هه‌ڵایه‌ی لێ که‌وتووه‌ته‌وه، به‌م زووانه له ئه‌مه‌ریکا پێشان بدرێت. م. ش |
ئارشفین نزیکبووته‌وه له یانه‌ی چێلسی [ 15 : 21 ] 2008 / / 03 - یاریزانی یانه‌ی زنیت و هه‌ڵبژارده‌ی ڕوسی " ئارشفین " به برِی 12 ملیۆن یۆرۆ ده‌چێته ڕیزی یانه‌ی چێلسی. به‌پێی هه‌واڵێکی سایتی " گۆڵی وه‌رزش"ی یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی له هێنانی یاریزان "ئارشفین" بۆ ڕیزی یانه‌که‌یان به‌رده‌وامه‌و[ .،]بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش برِی 12 ملیۆن یۆرۆی ته‌رخانکراوه بۆ هێنانی ئه‌م یاریزانه وره‌نگه‌ش له ماوه‌یه‌کی نزیکدا ئه‌م بۆنده سه‌ری بگرێت. له لای خۆشییه‌وه سه‌رۆکی یانه‌ی چێلسی " ڕومان ئیبراموڤیچ"ی ڕوسی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هێنانی ئه‌م یاریزانه ده‌ربرِیوه بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوو له ڕیزی یانه‌که‌یان یاری بکات. جێی ئاماژه‌یه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ڕوسیا "ئارشفین" له جامی یۆرۆ ئاستێکی به‌رزی پیشانیدا که هه‌ڵبژارده‌که‌ی گه‌یشته قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرین ،ئه‌مه‌ش وای کرد که زوربه‌ی یانه‌کانی ئه‌وروپی داوای ئه‌م یاریزانه بکه‌ن وه‌کو یانه‌کانی به‌رشلۆنه ئیسپانی و تۆتنهامی ئینگلیزی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی. |
04 . 09 . 2009 دکتۆر شێرکۆ عه‌باس سه‌باره‌ت به گرژیـیه‌کانی نێوان عێراق و سـوریا ده‌دوێت پاش ته‌قینه‌وه گه‌وره‌کانی به‌رده‌م هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی و دارایی عێراق له مانگی ڕابردوودا و ئاشـکرابوونی هه‌بوونی ده‌ستی که‌سـانی سـوری له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا، په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان به‌غدا و دیمه‌شق زۆر ئاڵۆزبوون و ته‌نانه‌ت گه‌یشته ئه‌و ئاسـته‌ی عێراق داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات لێـکۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بکات و هه‌ڵوێستی خۆی وه‌ربگرێت. سه‌باره‌ت به‌و گرژیـیانه هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر شێرکۆ عه‌باس سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کوردسـتانی سوریا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 6 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2009 - 09 - 05 - 3 - 89236387 / 955684 . |
چاکسازیا مه‌زنا ل دهوکێ چه‌ندین ده‌ستخۆشی و سوپاسیا وه‌ردگریت [ 20 : 14 ] 2010 / / 29 - محه‌مه‌د گوهه‌رزی/دهوک- د ماوێ ئیساڵدا هژماره‌کا زۆرا ڕێکخراوێن نێڤده‌وله‌تی سه‌را چاکسازییا مه‌زنا ل دهوکێ داینه‌و[ .،]ب ئه‌رێنی کارێ وێ هه‌لسه‌نگاندیه‌و[ .،]چه‌ندین ده‌ستخۆشی و سوپاسی داینێ. ل دور ڤێ چه‌ندێ "سه‌گڤان جه‌میل" ڕێڤه‌به‌رێ چاکسازیا "زرکا" تایبه‌ت بو ئاژانسا په‌یامنێر دیارکر: "به‌رنامێ مه بو ڕێڤه‌برنا چاکسازیا مه‌زنا ل دهوکێ هه‌می لدووف شێوازێ جیهانی یه‌و[ .،]ب ڕێیا که‌سانێن پسپورێن شاره‌زا د بیاڤێ یاسایێ بو چاگسازییا زیندانییا دهێته برێڤه برن، ب چه‌ند ڕێکێن پێشکه‌فتی د بوارێ چاکسازییا ئایینی و ته‌ندروستی و له‌ش و وه‌رزشێ و ڕه‌وشنبیری و پیشه‌یی و فێرکرنێ. هه‌روه‌سا سه‌گڤان جه‌میل دا خویاکرن: ڕه‌فتارا مه دگه‌ل زیندانییا هه‌می لدووف سیسته‌مێ چاکسازییا ژماره 1 ل سالا 2008 یا حکومه‌تا هه‌رێما کوردستانێ دگه‌ل به‌ره‌چاڤ کرنا هه‌می پیڤه‌رێن نێڤده‌وله‌تی ئه‌وێن ژلایێ ڤه هاتیه په‌سه‌ند کرن ل سالا 1990 ێ لسه‌ر ڤان بنه‌مایا ژی که‌رامه‌تا زیندانیا پێ دهێته پاراستن. ڕێڤه‌به‌رێ چاکسازیێ ئه‌و چه‌ند ژی خویاکر: لدووف ماددێ 40 ژ یاسایا چاکسازیێن هه‌رێما کوردستانێ د ئیسالدا چه‌ند مافێن دن یێن گرنگ بو زیندانییا هاتینه دابین کرن ژ وانا مافێ ده‌ستویردانێ بو ناڤ که‌سوکارێن خو، ئه‌و که‌سێ ئه‌ڤ مه‌رجه ژێ بگرن ماف هه‌یه هه‌ر 3 هه‌یڤا 7 رۆژا بچیته‌د[ .،]ناڤ که‌سوکارێن خودا و پاشان ڤه‌گه‌ریته ڤه بو چاکسازیێ و د ئیسالدا ل چاکسازیا مه 226 ده‌ستویری هاتینه دان. سه‌باره‌ت مافێن دن گوت: مافه‌کێ دی بو هنده‌ک زیندانییا هاتیه دابینکرن ئه‌وژی "الخلوه‌الشرعیه" کو وان زیندانییا ماف هه‌یه هه‌رسێ هه‌یڤا جاره‌کێ جهه‌ک بو ژن و مێرا دناڤ چاکسازیێ دا بهێته دابینکرن و د ماوێ ئیسالدا 40 زیندانییا مفا ژ ڤێ یاسایێ وه‌رگرتییه‌و[ .،]ئه‌ڤ مافه بوویه ئه‌گه‌را هندێ چه‌ندین ئاریشێن جڤاکێ پێ چاره‌سه‌ر بن و خێزان پێ بهێنه پاراستن. دیسان ناڤبری داخویاکرن کو د ئیسالدا چه‌ندین ڕێکخراوێن نێڤده‌وله‌تی و ناڤخویی سه‌را چاکسازییا مه کرینه، ژوانا ڕێکخراوێن سه‌ر ب و ئێکه‌تییا ئه‌ورپی و ئه‌مه‌ریکا و شانده‌کێ وه‌زاره‌تا دادا یا ئه‌مریکی و یا عێراقێ و هژماره‌کا زۆرا ڕێکخراوێن په‌یوه‌ست ب مافێن مرۆڤان. ئه‌نجام هه‌می یا ستایشا ڕۆلێ کارگێریا چاکسازییا مه کریه‌و[ .،]هه‌لسه‌نگاندنا وان یا ئه‌رینی بوویه‌و[ .،]چه‌ند ده‌ستخۆشی و سوپاسی ئاراسته‌ی مه کرینه. چاکسازیا مه‌زنا زرکا ل دهوکێ ل سالا 2008 ێ هاتیه ڤه‌کرن و دماوێ ئیسالدا 945 زیندانی بو هاتینه ڕه‌وانه‌کرن ژ داددگه‌هێ و پرانیا وان ژبه‌ر ئاریشێن ترافیکێ بوونه. |
خشته‌ی یارییه‌کانی گه‌رِی شه‌شه‌می خولی پله‌یه‌کی کوردستان [ 10 : 52 ] 2011 / / 30 - مامه‌یاره ئه‌حمه‌د/ هه‌ولێر - دووشه‌ممه‌و[ .،]سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، یارییه‌کانی گه‌رِی شه‌شه‌می خولی پله‌یه‌کی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، که ئه‌و خوله به به‌شداریی 18 یانه‌ی کوردستان و به شێوه‌ی یه‌ک قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مه‌یش خشته‌ی یارییه‌کانی گه‌رِی شه‌شه‌مه: گاره – چه‌مچه‌ماڵ هه‌ڵۆ – شه‌قڵاوه خانه‌قین – پێشکه‌وتن ئاسۆ – خاک ده‌ربه‌ندیخان – سۆلاڤ خه‌بات – ئاڵا شێروانه – برایه‌تی سێمێل – کۆیه سۆران – ئاشتی. بۆ زانین سه‌رجه‌م یارییه‌کان له کاتژمێر 02 : 00 ـی دواینیوه‌رِۆ ئه‌نجام ده‌درێن. |
به‌شێک له خراپی ده‌رمانه‌کانی هه‌رێم ئه‌وانه‌ن له‌ڕێگه‌ی به‌شه‌کانی دیکه‌ی عێراقه‌وه ده‌هێنرێته کوردستان [ 20 : 54 ] 2012 / / 15 سلێمانی 15 ئازار / مارس ( ) - وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت, به‌شێک له‌و ده‌رمانه خراپانه‌ی له‌هه‌رێمی کوردستان هه‌یه ئه‌وانه‌ی که له به‌شه‌کانی دیکه‌ی عێراقه‌وه له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانه‌وه ده‌هێنرێته هه‌رێم و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین دووباره له‌ڕێگه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌کانه‌وه پشکنین بۆ ئه‌و ده‌رمانانه بکه‌ینه‌وه به‌مه‌به‌ستی دڵنیا بوونه‌وه لێیان. به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دکتۆر خالس قادر به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند:"سه‌رچاوه‌کانی هاتنی ده‌رمان بۆ هه‌رێمی کوردستان چوار ڕێگایه‌و یه‌کێکیش له‌و ڕێگایانه ئه‌و ده‌رمانانه‌ن که دێته به‌شه‌کانی دیکه‌ی عێراق و له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیاکانه‌وه دواتر دێته هه‌رێمی کوردستان ده‌رمانه‌کانیش تاکو ئێستا له‌کاتی هاتنه ناوه‌وه‌یان پشکنینیان بۆناکرێت به‌ڵام ئێستا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین که له‌خاڵه هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌ردو هه‌رێم وبه‌شه‌کانی دیکه‌ی عێراق ئه‌و ده‌رمانانه‌ی دێته ناو هه‌رێمی کوردستان بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی دووباره له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌کان و پشکنینه‌وه‌یان بۆ بکرێت به‌ر له‌وه‌ی بێته ناو هه‌رێمی کوردستان". گووتیشی:"له‌خاڵه سنورییه‌کانی خۆمان ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که دێن ئێمه پشکنیان بۆ ده‌که‌ین ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ناو به‌شه‌کانی دیکه‌ی عێراق له‌بنه‌ڕه‌تدا خۆیان پشکنینیان بۆ ده‌که‌ن به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه تایبه‌تیه‌ی که ئێستا له‌عێراقدا هه‌یه واپێویست ده‌کات له‌کاتی هاتنی بۆ هه‌رێمی کوردستان ئێمه دووباره دڵنیا بینه‌وه له ده‌رمانه‌کان ". ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شکرد:"ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که‌ئێستا له‌هه‌رێمی کوردستان خراپن یه‌کێک له‌و ڕێگایانه‌ی پێی دێته ناو هه‌رێمی کوردستان ئه‌و ده‌رمانانه‌ن که‌له‌به‌شه‌کانی دیکه‌ی عێراقه‌وه دێنه ناو هه‌رێمی کوردستان". زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان / ص . س |
زیاتر له ده که‌س له خۆپێشاندانه‌کانی سوریا گیانیان له‌ده‌ست دا [ 21 : 08 ] 2011 / / 22 هه‌ولێر 22 تشرینی دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌ر ( )- به‌گوته‌ی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی سوریا، له خۆپێشاندانه‌کانی ئه‌مڕۆی ئه‌م وڵاته، 12 که‌س که چواریان مێردمنداڵ بوون، به‌ده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌منیی حکومه‌تی سوریا کوژران. به‌پێی هه‌واڵێکی فرانس پرێس، ئه‌م چوار مێردمنداڵه به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ئه‌منی له ناوچه‌ی "هولا" کوژراون. توندوتیژییه‌کان له کاتێدا درێژه‌ی هه‌یه که ماوه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی بۆ کۆتایی هێنان به توندوتیژییه‌کان دژی خۆپێشانده‌ران به حکومه‌تی سوریا، کۆتایی پێ‌هاتووه. بڕیار وایه کۆمکاری عه‌ره‌بی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌م توندوتیژییانه، نیشان بدات و بڕیاری خۆی ده‌ربکات. دوای کوژرانی هاوڵاتییه‌کی سعودی له شاری "حمس"ی سوریا، حکومه‌تی سعودیا ئه‌مڕۆش داوای له سوریا کرد پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی به کۆمکاری عه‌ره‌بی بێت. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ جارێکی دیکه "ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان" سه‌رۆک تورکیا هۆشداریی دایه "به‌شار ئه‌سه‌د"ی سه‌رۆک کۆماری سوریا و پێی گوت که ئه‌زموون له چاره‌نووسی قه‌زافی وه‌ربگرێت. له خۆپێشاندانه‌کانی سوریا، به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، تاکو ئێستا زیاتر له چوار هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. خ.ع |
له ڕووداوێک‌دا ئافره‌تێک سووتا [ 17 : 27 ] 2008 / / 04 – باهۆز / هه‌ولێر – له ناحیه‌ی "سه‌رگه‌رِان"ی سه‌ر به‌قه‌زای "دووبز"، له ڕووداوێکی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌دا ئافره‌تێک سووتا. پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجێنسی له شاری هه‌ولێر، "سانیه ئاده‌م"ـی ته‌مه‌ن ( 20 ساڵه)به پۆلیسی گوت:" له‌کاتی نه‌وت تێکردندا به داگیرساوی له‌پرِ ته‌باخ گڵپه‌ی کردووه‌و[ .،]له ئه‌نجامدا به‌سه‌ختی سووتاوه". هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشک ناوبراو به‌رێژه‌ی 96 % جه‌سته‌ی سووتاوه‌و[ .،]مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیدا هه‌یه. به‌لاَم له‌به‌رایی لێکۆڵینه‌وه‌دا پۆلیس گومانی هه‌یه که ئه‌و ئافره‌ته له‌سه‌ر کێشه‌یه‌ک خۆی سووتاندبێت، بێ ئه‌وه‌ی دانی پێدا بنێت،هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌رده‌وامه. |
چه‌کداره‌کانی سنه، توندڕه‌وی ئیسلامی و سه‌ر به وڵاتانی ده‌ره‌وه بوون [ 10 : 26 ] 2011 / / 23 - به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌والگری (ئیتلاعات) و پارێزگای سنه ده‌ڵێن گرووپێکی چه‌کداری ئیسلامیی سه‌ر به وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یان له‌ناو بردووه "ئیره‌ج حه‌سه‌ن زاده" جێگری سیاسی و ئه‌منیی پارێزگاری سنه، ڕۆژی ڕابردوو ( 22 ی نیسان/ ئه‌پریل) به هه‌واڵنێریی مێهری وتووه "گرووپێکی تیرۆریستیی ئایینی به ناوی جه‌ماعه‌تی ته‌وحید و جیهاد" له پارێزگای کوردستان (سنه) له‌ناو براون. ئه‌م به‌رپرسه‌ی پارێزگای سنه دوای ئه‌وه ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند که ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ی ڕابردوو تا نزیک نیوه‌شه‌و شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی سوپای پاسداران و چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو له نزیک شاری سنه هاته ئاراوه. حه‌سه‌ن زاده وتوویه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی ده‌نگی به‌ر له سه‌فه‌ری سه‌رکۆماری ئێران بۆ سنه‌و[ .،]هه‌روه‌ها چه‌ندین تیرۆری دیکه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا کاری ئه‌م گرووپه توندڕه‌وه ئایینیه بووه‌و[ .،]به‌نیازی کاری ته‌قینه‌وه‌ی دیکه بوون له ماوه‌ی سه‌فه‌ری سه‌رکۆماری ئێران بۆ سنه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌شی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات (ده‌زگای هه‌واڵگریی) له سنه له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت ئه‌نجامده‌رانی تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌کان و کۆمه‌ڵێک کاری دیکه‌ی وه‌ک ڕاوڕووت، توندڕه‌وه وه‌هابیه‌کانی سه‌ر به وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ن. له به‌شێکی ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه که له هێرشی هێزه‌کانی سوپای پاسداران و پۆلیسی سنه بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی ئه‌و گرووپه، چوار که‌س له ئه‌ندامانی گرووپه‌که کوژراون و کۆمه‌ڵێک چه‌ک‌وچۆڵ و به‌ڵگه‌ی ناوخۆیی گرووپه‌که ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. ته‌قه‌ی چه‌کدارانی نه‌ناسراو له شاری سنه‌و[ .،]شاره‌کانی ده‌وروبه‌ر، له دوای نه‌ورۆزی ئه‌مساڵه‌وه به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو بووه‌و[ .،]له چه‌ند کرده‌وه‌ی له‌و چه‌شنه‌دا نزیکه‌ی 10 که‌س له هێزه چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران کوژران و بریندار بوون. |
یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و ناوی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش ئاشکرا کرا [ 11 : 18 ] 2008 / / 11 - به‌م نزیکانه یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاتی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و ناوی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش ئاشکرا کرا. له‌م باره‌یه‌وه "لیوا جه‌بار یاوه‌ر" وته‌بێژو ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس گوتی: کاره‌کانی یه‌کگرتوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ته‌واوبووه، ئه‌وه‌ی له هه‌مووش جێگه‌ی دڵخۆشیه له دوایین کۆبوونه‌وه‌ی باڵای مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بڕیار دراوه له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژی داهاتوودا ده‌بێت یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕابگه‌یه‌نرێت. سه‌باره‌ت وه‌زیری پێشمه‌رگه "لیوا جه‌بار" ئاشکرایکرد که "فه‌ریقی یه‌که‌م عومه‌ر عوسمان (زه‌عیم عه‌لی) " ده‌بێته وه‌زیری پێشمه‌رگه، به‌ڵام تائێستا بریکار و به‌رپرسه باڵاکانی تری ئه‌م وه‌زاره‌ته دیاری نه‌کراوه. ناوبراو گوتی: ئێمه وه‌کو هێزی پێشمه‌رگه گرنگ لامان ئه‌وه‌یه له هه‌رێمی کوردستان یه‌ک هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان‌مان هه‌بێت، لامان گرنگ نییه چ لایه‌ک به‌رپرسیاریه‌تی وه‌رده‌گرێت. |
ڕاگه‌یاندنی کۆتایی کۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌که‌ی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی [ 18 : 34 ] 2011 / / 27 هه‌ولێر ٢٧ تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر ( )- ئه‌مڕۆ سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی سه‌رپه‌رشتی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کرد که تێیدا چه‌ند ته‌وه‌رێکی گرنگ خرانه به‌رباس و گفتوگۆ. گرنگترین ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که باسی لێوه‌کرد بریتی بوون له:- •سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ شاری که‌رکوک کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای که‌رکوک به پێویست زانرا و به‌رزنرخێندرا و جه‌خت کرایه‌وه که پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شدار بێت له ئاوه‌دان کردنه‌وه وگه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریه‌کان بۆ دانیشتوانی پارێزگاکه به کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و کلدو ئاشورییه‌وه. •له‌ته‌وه‌رێکی دیکه‌دا باسی هاوپه‌یمانێتی نێوان هه‌ردوولا کرا و جه‌خت له‌سه‌ر یه‌ک هه‌ڵوێستی وپاراستنی ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه کرا و هه‌وڵدان بۆ زیاتر ڕێکخستنی نێو ماڵی کوردی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پلانی ناحه‌زانی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌وڵدان بۆ کاراتر کردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تی و عێراق به‌گشتی. •سه‌ردانی شاندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌روانگه‌ی به‌خه‌مه‌وه‌بوونی هه‌رێمی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌و گرفته‌کان و ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان شانده‌که به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی گونجاو بۆ کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی فیدراڵ ده‌کات و کۆبوونه‌وه‌کان به‌شێوه‌ی ڕێک وپێک به‌ڕیوه‌ده‌چێت و گفتوگۆکان ئه‌رێنین و بۆ هه‌ر بوارێک لێژنه‌یه‌کی تایبه‌ت دیاری‌کراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. •چاکسازی له‌بواره جیاجیاکاندا هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆژه چاکسازییه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم دووپاتکرده‌وه بۆ خزمه‌تکردنی زیاتری خه‌ڵکی کوردستان چونکه به‌قازانجی ئه‌زموونی کوردستان شکاوه‌ته‌وه. •سه‌باره‌ت به‌حزبه کوردستانییه‌کان و ئۆپۆزسیۆن هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی ئاسایی بوونی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌نێوان ته‌واوی لایه‌نه‌کانی سیاسی ناو پڕۆسه‌ی سیاسی به‌کارێکی دروستی ئه‌م سه‌رده‌مه زانی و کۆبوونه‌وه‌که جه‌ختی له‌سه‌ر هاوهه‌ڵوێستی هه‌ردوولا کرده‌وه له‌سه‌ر باوه‌ڕبوون به‌دیالۆگ و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به گفتوگۆ و لێک حاڵی بوون و گۆێ له‌یه‌کتر گرتن له‌روانگه‌ی هه‌ست کردن به‌مسئولیه‌ت له‌م وێستگه هه‌ستیاره‌ی ناوچه‌که‌مان و خۆ به به‌رپرسیار زانین به‌رامبه‌ر به پێشهات و ڕووداوه‌کان . •قۆناغی دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق کۆبوونه‌وه‌که له‌و باوه‌ڕه‌دایه چاره‌سه‌ری کێشه هه‌ڵواسراوه‌اکانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی فیدراڵی له‌م چه‌ند مانگه کارئاسانیه‌کی زۆره بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی گرفت و ئاسته‌نگه‌کان بۆیه به‌باش زانرا به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌کی دیراسه‌کراو ئاماده‌کاری ته‌واومان هه‌بێت بۆ ئه‌گه‌رو ڕووداوه‌کانی دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق به‌گشتی و له‌ناوچه‌کانی ماده‌ی ١٤٠ به‌تایبه‌تی. له کۆبوونه‌وه‌که ته‌ئکید له‌سه‌ر هاوهه‌ڵویستی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو لا کرا بۆ ڕێکخستنی نێو ماڵی کوردی. مه‌کته‌بی سیاسی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ی.ا |
دوو پۆلیسی تیرۆریست سه‌ر به ئه‌نسارولسوننه ده‌ستگیرکران [ 16 : 50 ] 2008 / / 02 – دیار که‌رکوکی / که‌رکوک – هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیسی پارێزگای که‌رکوک له هه‌ڵمه‌تێکی هاوبه‌شیاندا توانیان دوو تیرۆریستی سه‌ر به گروپی ئه‌نسارولسوننه ده‌ستگیر بکه‌ن، که یاریده‌ده‌ری سه‌دام حسێن بوون. سه‌رچایه‌وه‌یه‌کی به‌رپرس له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی که‌رکوک نه‌ویست ناوی بڵاوبکرێته‌وه تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) گوتی: پۆلیس و ئاسایشی پارێزگای که‌رکوک له هه‌ڵمه‌تێکی هاوبه‌شی بۆ سه‌ر ناحیه‌ی مولته‌قا (یایتی) باشووری پارێزگای که‌رکوک توانیویانه دوو تیرۆریستی داواکراو به ناوه‌کانی (به‌در نازم) و (عه‌بدولستار مه‌ساهر)ده‌ستگیر بکه‌ن، که هه‌ردووکیان ئه‌ندامی هێزه‌کانی پۆلیسی بنکه‌ی ناحیه‌که‌ن و ده‌ستیان له ئه‌نجامدانی چه‌ندین کرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا هه‌بووه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له 31 ی کانوونی یه‌که‌می ساڵی 2007 ی ڕابردوو له گه‌ڕه‌کی (موسه‌لا)ی که‌رکوک هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیسی بنکه‌ی ئازادی تیرۆریستێکیان به ناوی (سه‌دام حسێن) ده‌ستگیرکرد، که ئه‌ندامی بنکه‌ی پۆلیسی (داقوق) بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو پۆلیسه تیرۆریسته‌ی ئه‌مڕۆ که ده‌ستگیرکراون سه‌ر به گروپی تیرۆریستی ئه‌نسارولسوننه بوون و چه‌ندین کرده‌ی کوشتن و ڕفاندنی هاوڵاتیان و ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه. |
به سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی وجه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی کۆبوونه‌وه [ 13 : 06 ] 2009 / / 03 - به ئاماده‌بوونی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی، هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، له دوکان کۆبوونه‌وه. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، شاندێکی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، به سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی گه‌یشته دوکان، دوای پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن مه‌کته‌بی سیاسی وسکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی "جه‌لال تاڵه‌بانی"یه‌وه، هه‌ردوو لا کۆبوونه‌وه. ته‌وه‌ری کۆبوونه‌وه‌که باسکردنی ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستان و عێراقه به‌گشتی و هه‌روه‌ها تاوتوێکردنی ئاماده‌کارییه‌کانه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان. |
مارادۆنا له یاری به‌رامبه‌ر یۆنان چه‌ند گۆرِانکاریێک ئه‌نجام ده‌دات [ 17 : 24 ] 2010 / / 19 – ڕِاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رِژه‌نتین (دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا) له یلاری داهاتوو به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی یۆنان چه‌ند گۆرِانکاریێک له بێکهاته‌که‌ی ئه‌نجام ده‌دات. دوایی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رِژه‌نتین به سه‌رکردایه‌تی ڕِاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رِژه‌تنین (دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا) توانی ئاستێکی به‌رزی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی کووریای باشوور ئه‌نجامدا و توانی به ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنت. ڕِاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رِژه‌نتیتن (دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا) له یاری داهاتوودا هه‌ڵبژارده‌که‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی یۆنان هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی چه‌ند گۆرِانکارێکی له پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی ، له‌وانه گۆرِانکاری یاریزان (خۆناس گۆتێرێز) به هۆی بوونی دووکارتی زه‌رد له دوو یارییدا له شوێنی ئه‌و یاریزان (نیکۆلاس ئۆتامێندی) یاری پێ بکات ، و هه‌روه‌ها له شوێنی یاریزانی هێلی به‌رگری (والته‌ر ساموێل) به هۆی بوونی پێکانێکی سووک یاریزان (نیکۆلاس بۆردیسۆ) یاری پێ بکات. هه‌روه‌ها له شوێنی کاپتنی ئه‌رِژه‌نتین (خافیێر ماسکیرانۆ) یاریزان (ماریۆ بۆلاتی) یاری پێده‌کات ، به هۆی وه‌رگرتنی کارتێکی زه‌رد له یاری به‌رامبه‌ر کووریا باشوور ، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر هاتوو ماسکیرانۆ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی یۆنان یاری پێ بکات و کارتی زه‌رد وه‌ربگرێت ئه‌وا له قۆناغی شانزده‌دا یاری ناکات. جێی باسه ، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رِژه‌نتین به کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گرووپی دووه‌می جامی جیهانی 2010 تا ڕادیێکی سه‌رکه‌وتنی ب قۆناغی شانزده مسۆگه‌ربووه. |
به‌غدا سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنی عێراق و ئه‌مه‌ریکا وه‌ڵامی ئێرانی دایه‌وه [ 11 : 11 ] 2008 / / 24 - به‌رپرسێکی حکومه‌تی عێراقی ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و پیاوه ئاینییه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد که‌له وتاری دوێنێ "هه‌ینی" دژایه‌تی خۆی بۆ ڕێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا ده‌ربڕی. به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" به‌رپرسه عێراقییه‌که نه‌یویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات ڕوونیکرده‌وه که "لێدوان له‌سه‌ر سه‌په‌رشتیکردنی ئه‌مه‌ریکا و هه‌ر لایه‌نێکی دیکه ته‌نها چه‌ند ناڕاستییه‌که وهیچ بنه‌مایه‌کی بۆ نییه‌و[ .،]عێراق ڕازی نییه که‌س سه‌رپه‌رشتی بکات و داوای له ئێران کرد که گرفته‌کانیان نه‌خه‌نه سه‌ر ئه‌ستۆی عێراق و عێراقییه‌کان". جێگه‌ی ئاماژه‌یه، پیاوی ئاینی "ئایه‌توڵا ئه‌حمه‌د خاته‌می" دوێنێ" له وتاری هه‌ینیداره‌خنه‌ی له ڕێکه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریکاو عێراق گرتوه که ئه‌مه‌ریکا بۆی هه‌یه ماوه‌ی 10 ساڵ سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ته‌کانی ناوه‌خۆو به‌رگری و هه‌والگری بکات و ڕێگاش به ئه‌مه‌ریکا ده‌درێت که له عێراقه‌وه هێرش بکاته سه‌ر وڵاتێکی دیکه که یارمه‌تی تیرۆریستان ده‌دات. |
19 . 12 . 2010 نه‌ته‌وه‌ی تورکمان له عێراق خوازیاره پـۆستی جێـگری سه‌رۆکی کۆمار بگرێته ده‌ست له لایه‌ن له پاش ڕێـکه‌وتنی لایه‌نه سیاسیـیه عێراقیـیه‌کان بۆ دروسـتکردنی حکومه‌تی نوێ، هه‌موو لایه‌ک له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که ده‌ست به‌سه‌ر زۆرترین پـۆسـتی سیادیدا بگرن. سه‌ره‌ڕای نه‌ته‌وه سه‌ره‌کیـیه‌کانی وه‌ک عه‌ره‌ب و کورد، نه‌ته‌وه‌ی تورکمانیش به هیوای ئه‌وه‌ن که پـۆسـتی یه‌کێـک له جێـگرانی سه‌رۆک کۆماری عێراق وه‌ربگرن. له که‌رکوک بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی ئه‌و پـۆسته به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی که‌رکوک لیوا تورهان عه‌بدولڕه‌حمان یوسف دیاری‌کراوه. هه‌رچه‌نده هێشـتا له ڕووی یاسایـیه‌وه ئه‌وه دیاری‌نه‌کراوه که سه‌رۆک کۆماری عێراق چه‌ند جێـگری ده‌بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نه‌ته‌وه‌ی تورکمان چاوی له‌و پـۆسته‌یه. به‌ڵام له‌سه‌ر دیاریکردنی که‌سی ناوبراو بۆ ئه‌و پـۆسته پاڵێوراوێـکی زۆریان هه‌یه. له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسێـکی تورکمان حه‌سه‌ن تورهان به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که‌وا سه‌ره‌تا ئه‌و بابه‌ته له گفتوگۆی لابه‌لا باسی لێـکراوه له نێوان که‌سایه‌تیـیه سـیاسیـیه‌کان و به‌رپـرسه‌کان و نوێنه‌ری تورکمانیش له‌وێ بووه، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێـک له جێـگره‌کانی سه‌رۆک کۆمار دابنێن بۆ تورکمان وه‌ک مافێـکی نه‌ته‌وایه‌تی. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له حکومه‌تی ڕابردوو دیاری‌نه‌کردووه که سه‌رۆک کۆمار وه‌ک پـێویسـتیـیه‌کی ده‌سـتوری چه‌ند جێـگری ده‌بێت، هێشـتا ئه‌و دیاریکردنه نه‌کراوه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌م گه‌ڕانه ده‌بێت یاسایه‌ک ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌وسـا ئه‌و پـۆسته ڕه‌نگه به‌ر تورکمان بکه‌وێت. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و پـۆسته هێشـتا دیاری‌نه‌کراوه، به‌ڵام له که‌رکوک ئاهه‌نگی بۆ گێڕدرا. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی شـاری که‌رکوک که تورکمانه لیوا تورهان عه‌بدولڕه‌حمان یوسف گوایه بۆ ئه‌و پـۆسته دیاری‌کراوه. له‌و باره‌یه‌وه حه‌سه‌ن تورهان پـێـیوایه ڕه‌نگه به‌هۆی کێبڕکێـی قه‌واره گه‌وره‌کانه‌وه ئه‌و پـۆسته‌شـمان به‌رنه‌که‌وێت، به‌ڵام له حاڵه‌تی دیاریکردنی ئه‌و پـۆسته بۆ تورکمان ئه‌وا لیوا تورهان که‌سێـکی ناوداری تورکمانه‌و[ .،]له ڕێـگه‌ی پـۆسته‌که‌یه‌وه خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵـکی که‌رکوکی کردووه، به‌ڵام وه‌ک ئێمه بیسـتوومانه چه‌ند که‌سایه‌تیـیه‌کی تورکمان بۆ ئه‌و پـۆسته دیاریکراون. هه‌رچه‌نده هێشـتا نه یاسا هه‌یه‌و[ .،]نه دیاریشکراوه سه‌رۆک کۆماری عێراق چه‌ند جێـگری ده‌بێت. |
خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ستی پێ‌کرد [ 11 : 12 ] 2009 / / 19 - له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم ده‌ستی پێ‌کرد و تا ڕۆژی 25 / 5 به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌لێدوانێکی تایبه‌تدا، به‌رپرسی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان (عه‌لی قادر) به (ئاژانسی په‌یامنێر)ی ڕاگه‌یاند: له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه، پڕۆسه‌ی تۆمارکردن و خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم ده‌ستی پێ‌کرد و تا ڕۆژی 25 / 5 به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی که پێشتر له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و که‌سه‌ی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌پاڵێوێت، پێویسته جگه له دانانی بڕی 25 ملیۆن دینار وه‌ک دڵنیایی لای کۆمیسۆن، دانیشتووی هه‌رێم بێت و ته‌مه‌نی له 40 ساڵ که‌متر نه‌بێت، هه‌روه‌ها ڕابردووی سیاسی پاک بێت و به هیچ تاوانێکی شه‌ڕه‌ف سزا نه‌درابێت. جێی ئاماژه‌یه، بڕیاره له 25 ی مانگی ته‌مووزی داهاتوودا، هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، هاوکات ده‌نگدان بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت . |
01 . 11 . 2010 له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ی سه‌ر کڵێسـاکه‌ی به‌غدا فه‌رمانده‌یه‌کی پـۆلیس ده‌سـتگیرده‌کرێت له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ڕایانگه‌یاند که‌وا ڕۆژی سێشه‌ممه فه‌رمانده‌یه‌کی پـۆلیسی به‌غدا ده‌سـتگیرکراوه له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ی ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه، ئه‌وه‌ی کرایه سه‌ر کڵێسـای سه‌یده‌ت ئه‌لنه‌جاتی گه‌ڕه‌کی که‌ڕاده‌ی شـاری به‌غدا. نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق فه‌رمانی دا فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پـۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی کڵێسـای سه‌یده‌ت ئه‌لنه‌جاتی لێـیه ده‌سـتگیربکرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له‌و ڕێوشـوێنانه‌ی ده‌گیرێنه‌به‌ر له کاره‌کانی لێـکۆڵینه‌وه له هێرشه‌که. هاوکات به سه‌دان که‌س له کڵێسـیایه‌کی دیکه‌ی کاثۆلیکی نزیک شوێنی ڕووداوه‌که کۆبوونه‌وه بۆ سه‌ره‌خۆشی له که‌سوکاری قوربانیـیه‌کان. |
29 . 01 . 2006 دکتۆر ڕوئیا تلوعی باس له به‌شـێـکی ئه‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجانه ده‌کات که له زیندانه‌کانی ئـێراندا چـێشـتویه‌تی ساڵی پار مانگی حه‌وت، خۆپـێشـاندان له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستانی ئـ‌ێران به‌ڕێـوه |
به‌ده‌ر له‌سه‌رۆک کۆمار، وه‌زارتی دارایی و نه‌وت له‌هه‌گبه‌ی داواکارییه‌کانی کورد ده‌بێت [ 17 : 51 ] 2010 / / 13 – به‌گوته‌ی ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، شاندی کوردستانی به‌ده‌ر له‌پۆستی سه‌رۆک کۆمار، وه‌زاه‌رتی دارایی و نه‌وتیش داوا ده‌کات. ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ( سامی ئه‌تروشی) ڕایگه‌یاند، ئه‌و شانده کوردستانییه که بڕیاره له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا بکات به‌مه‌به‌ستی وتوێکردن له‌هه‌مبه‌ر گرێدانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ کوتله عێراقییه‌کان،به‌ده‌ر له‌پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق داوای دوو وه‌زاره‌تی سیادی ده‌کات وه‌زاره‌ته‌کانیش برتین له‌وه‌زاه‌رتی ( دارایی و نه‌وت). سامی ئه‌تروشی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه که ئه‌م شانده له‌نوێنه‌ری لیسته کوردستانییه‌کانی ناو په‌رله‌مانی کوردستان پێک ده‌هێنرێت، هێزه‌کانیش بریتین له ( پارتی دیموکراتی کوردستان، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، لیستی گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان)، به‌جۆرێک که هه‌ر هێزه‌و سێ نوێنه‌ری خۆی بۆ نوێنه‌رایه‌تی کردنی ئه‌م شانده دیاری ده‌کات، که‌بڕیاره سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان دکتۆر (که‌مال که‌رکوکی) سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م شانده بکات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌وله‌ویاتی کاره‌کانی ئه‌م شانده له‌به‌غدا له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌کردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت. |
پێنجه‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ئه‌بوزه‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت [ 16 : 32 ] 2011 / / 24 هه‌ولێر 24 ئه‌یلول / سه‌پته‌مبه‌ر ( ) – پێنجه‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ئه‌بوزه‌بی به به‌شداریی 200 فیلم له زیاتر له 4 وڵاته‌وه، ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو له ئیمارات به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "فارس نیوز"، کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پێنجه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی ئه‌بوزه‌بی ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م فیستیڤاڵه له ڕۆژی ( 13 تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر)ـه‌وه ده‌ستده‌کات به چالاکییه‌کانی. پیتێر سکارلیت به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ره‌کیی فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ وتوویه‌تی ئه‌م فیستیڤاڵه بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ به‌رده‌وامده‌بێت و 200 فیلمی به‌ڵگه‌یی، داستانی و کورته فیلم له 40 وڵاته‌وه به‌شدار ده‌بن تێیدا. ئه‌وه له‌کاتێکدایه که به وته‌ی سکارلیت ته‌نیا 8 فیلم له‌و 200 فیلمه یه‌که‌مجاره که نمایشده‌کرێن و ته‌نیا 6 فیلمیش بۆ یه‌که‌مجاره دێنه فیستیڤاڵێکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. سکارلیت له درێژه‌دا ده‌ڵێت: فیلمی به‌ڕێز شکۆفه له ده‌رهێنانی فیلیپ فالاردۆی که‌نه‌دی ده‌بێت به فیلمی کرانه‌وه‌ی فیستیڤاڵه‌که. هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که به‌رهه‌مه‌کانیان به ئیلهام بۆ فیلمێک وه‌رگیرابێت، له خولی ئه‌مساڵی فیستیڤاڵه‌که‌دا ڕێزیان لێده‌گیرێت. نه‌جیب مه‌حفوز نووسه‌ری میسری و ڕابیندرات تاگوری هیندوستانی دوو له‌و نووسه‌رانه‌ن. سکارلیت وتیشی: فیستیڤاڵه‌که یه‌ک ملیۆن دۆلار خه‌ڵات ده‌دات به براوه‌کانی کێبه‌رکێ، که به‌و خه‌ڵاته گه‌وره‌یه فیستیڤاڵی ئه‌بوزه‌بی به گرانترین فیستیڤاڵی جیهان هه‌ژمارده‌کرێت. م.م |
مامۆستا و زانایانی ئایینی ئیسلام له سلێمانی: به‌رگریکردن له‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌رێم ئه‌رکێکی شه‌رعییه [ 18 : 23 ] 2011 / / 11 – مامۆستا و زانایانی ئایینی ئیسلام ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی کوردستانیان به به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لی کوردستان له قه‌ڵه‌مدا و ته‌ئکیدیان کرده‌وه، پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه و به‌رگری لێکردنیشی ئه‌رکێکی شه‌رعییه. ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 11 / 4 / 2011 "مسعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیکرد له ژماره‌یه‌ک مامۆستا و زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له پارێزگای سلێمانی. له دیدارێکدا ، مامۆستا و زانایانی ئاماده‌بوو کار‌و چالاکیه‌کانی مامۆستا‌و زانایانی پارێزگای سلێمانیان خسته‌ڕوو له هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئه‌م دواییه‌ی پارێزگای سلێمانی و کۆڕوکۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان و خۆپێشانده‌رانی سلێمانی به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ ئه‌و باره. مامۆستایانی ئاماده‌بوو ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی کوردستانیان به به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خه‌بات و تێکۆشانی گه‌له‌که‌مان له قه‌ڵه‌م دا و ته‌ئکیدیان له‌وه‌کرده‌وه که پاراستنی ئه‌و ئه‌زموونه ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه و به‌رگری لێکردنی ئه‌رکێکی شه‌رعییه و له‌م ڕووه‌وه به ناوی سه‌رجه‌م مامۆستا و زانایانی ئایینی ئیسلام له سلێمانی پشتگیری خۆیان بۆ په‌یامه‌که‌ی ڕۆژی 10 / 4 ی سه‌رۆک بارزانی دووپاتکرده‌وه و ئاماده‌یی خۆیشیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر ئه‌رکێک که له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتماندا بێت و ڕایانگه‌یاند که په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک نه‌ک هه‌ر مژده به‌خش بوو ، به‌ڵکو هیوا به‌خشیش بوو و هیوایان خواست که ئه‌م په‌یامه ببێته چاره‌سه‌رێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه. سه‌باره‌ت به داواکارییه‌کانی خوپێشانده‌رانیش ئه‌و پۆله مامۆستایانه ته‌ئکیدیان له‌وه‌کرده‌وه که داواکاری ڕه‌وان به‌ڵام ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه و دوور له توندوتیژی بخرێنه ڕوو. پاشان سه‌رۆک بارزانی له وته‌یه‌کدا ، وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌و دیداره ڕایگه‌یاند که قسه‌کانی ئێوه بۆ من جێی حورمه‌ت و ڕێزه ، مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵێکی به‌رچاویان هه‌بووه له درک کردن به ئه‌رکه ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کانیان و هه‌رده‌م ئایین و نیشتمانیان به یه‌ک گرێدراوه ، بۆیه ئه‌مرۆ ئه‌رکی سه‌رشانیانه ڕۆڵی ئایینی و نیشتمانی خۆیان ببینن و ئاراسته‌ی کوردستان به‌ره‌و ئارامی و میانڕه‌وی ببه‌ن و منیش له‌گه‌ڵ داواکاری ڕه‌وای خه‌ڵکم و هه‌قی خۆشیانه داوای چاکسازی بکه‌ن ، له دیدارێکمدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کانی ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوایان لێکردم نوێنه‌ری خۆم بۆ به‌ر ده‌رکی سه‌را بنێرم و گوێ له داواکاری خۆپێشانده‌ران بگرم ، من ئه‌و کات ئاماده‌یی خۆم نیشاندا و فیعله‌ن نوێنه‌رانی خۆم نارد ، به‌ڵام ئه‌وان چه‌ند مه‌رجێکیان دانا که ئه‌مه‌یش وایکرد کاره‌که به ئه‌نجام نه‌گات. ئێمه خاوه‌ن کیانێکی سه‌ربه‌خۆ نین تا هه‌ر شتێک ڕووبدات کاریگه‌ریمان له‌سه‌ر نه‌کات ، له میسر هه‌ر چی ڕووبدات هه‌ر وه‌کو ده‌وڵه‌ت ده‌مینێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی کوردستان ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه تێک بچێت ئه‌وا دووباره ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ ناره‌خسێته‌وه ، ئیتر بۆ ئێمه بێین و لاسایی میسر یان هه‌ر وڵاتێکی دیکه بکه‌ین ، با لاسایی خه‌ڵکی باشووری سودان بکه‌ینه‌وه نه‌ک میسر‌و وڵاتی تر. من به‌ڵێنم به خه‌ڵکی کوردستان داوه به‌رنامه‌یه‌کی چاکسازی ڕێک وپێک جێبه‌جێ بکه‌م و په‌یامه‌که‌ی ڕۆژی 10 / 4 یشم زۆر ڕوونه و پشت به سێ بنه‌ما ده‌به‌ستێت : 1 - به‌شداری ئۆپۆزسیۆن له چاکسازی . 2 - به‌شداری ئۆپۆزسیۆن له حکومه‌تێکی بنکه فراوان. 3 - ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته. که ئه‌مانه‌یش هه‌ر هه‌موویان ده‌بێ له چوارچێوه‌ی شه‌رعیه‌ت و یاسادا ئه‌نجام بدرێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هیوادارم هه‌ر دوولا هه‌ست به به‌رپرسیارێتی مێژوویی خۆیان بکه‌ن و به زووترین کات ده‌ست به گفتوگۆ و دیالۆگی نێوانیان بکه‌نه‌وه و بگه‌نه ڕێککه‌وتنێک که کۆتایی به‌م باره بهێنێت. |
دوایین شێعری که‌رگه‌ده‌نی به‌هه‌مه‌ن قوبادی به‌مزووانه ئاماده‌ی نمایشده‌کرێت [ 16 : 52 ] 2011 / / 10 هه‌ولێر 10 ئاب / ئۆگۆست ( ) – فیلمی دوایین شێعری که‌رگه‌ده‌ن که تازه‌ترین پڕۆژه‌ی سینه‌مایی به‌همه‌ن قوبادییه، چه‌ندین ئه‌کته‌ر و که‌سایه‌تیی ناوداری ئێران و جیهان ڕۆڵی تێدا ده‌گێڕن. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا"، به‌هه‌مه‌ن قوبادی ده‌رهێنه‌ری ناسراوی کورد، تازه‌ترین فیلمی که ناوی دوایین شێعری که‌رگه‌ده‌نه به به‌شداریی بێهروز وسوقی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای پێش سه‌رده‌می شوڕشی ئێران و مۆنیکا بێلۆچی ئه‌کته‌ری فه‌ڕه‌نسی و ئاره‌شی گۆرانیبێژی ئێرانی دروستده‌کات. ئه‌م فیلمه که بڕیاره ساڵی 2012 نمایشبکرێت، ئه‌م ڕۆژانه له قۆناغی مۆنتاژکردن و کۆتاییهاتندایه. به‌همه‌ن قوبادی له‌گه‌ڵ مۆنیکا بێلۆچی له‌کاتێکدا ئاشنایی په‌یداکرد که هه‌دووکیان به‌شداری فستیڤالی کان بوون له باشووری فه‌ڕه‌نسا. مۆنیکا به به‌همه‌نی وتبوو که شێوازی فیلمسازیی ئه‌وی به‌دڵه و حه‌زده‌کات له یه‌کێک له فیلمه‌کانیدا ڕۆڵبگێڕێت. فیلمی دوایین شێعری که‌رگه‌ده‌ن له‌سه‌ره‌تای کاردا به هێواشی به‌ره‌وپێش ده‌چوو، چونکه به‌همه‌ن له‌باری مادی و ئیمکانیاته‌وه ده‌ستی زۆر ئاوه‌ڵا نه‌بوو، وسوقی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: به‌همه‌ن له‌گه‌ڵ تورکیا و ژینگه‌که‌ی ئاشناییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بوو، به گشتی گرفتی زۆری له‌به‌رده‌مبوو که ئێمه خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌م گرفتانه گونجاند و هه‌ر هه‌موومان و ته‌نانه‌ت ئه‌کته‌ره تورکه‌کانیش به دڵخۆشییه‌وه ده‌ستمان به کاری وێنه‌گرتن کرد. بێهروز له درێژه‌دا سه‌باره‌ت به حه‌قده‌ستی ئه‌کته‌ریی مۆنیکا بێلۆچی ده‌ڵێت: به‌همه‌ن زۆر نیگه‌ران بوو که ئه‌گه‌ر مۆنیکا بێلۆچی به‌کاربێنت له فیلمه‌که‌دا ده‌بێت پاره‌یه‌کی زۆری پێبدات، به‌ڵام مۆنیکا به دڵێکی گه‌وره و به‌خشنده‌وه له‌به‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی به کاره‌کانی به‌همه‌نی هه‌بوو، چاوپۆشیی له پاره‌ی زۆر کرد و به به‌همه‌نی وت: شێوازی کار و چیرۆکی فیلمه‌که‌تم به‌لاوه گرنگتره له شتی دیکه. م.م |
ڕێورِه‌سمێک بۆ ڕێزگرتن له ئێرنێست بورگناین به‌رِێوه‌ده‌چێت [ 12 : 09 ] 2010 / / 18 – له چوارچێوه‌ی به‌رِێوه‌چوونی ڕێورِه‌سمی خه‌ڵاته‌کانی یه‌کێتی ئه‌کته‌رانی ئه‌مه‌ریکا، خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێک چالاکی هونه‌ری پێشکه‌ش به "ئێرنێست بورگناین" ئه‌کته‌ری کلاسیکی سینه‌مای ئه‌مه‌ریکا ده‌کرێت. به گوێره‌ی هه‌واڵی "واریتی"، "ئێرنێست بورگناین" ئه‌کته‌ری ته‌مه‌ن ( 93 ) ساڵه‌ی ئه‌مه‌ریکی و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکار له چوارچێوه‌ی ( 17 )هه‌مین خولی خه‌ڵاته‌کانی سالانه‌ی یه‌کێتی ئه‌کته‌رانی ئه‌مه‌ریکا، خه‌ڵاتی شانازی پێده‌به‌خشرێت. ئه‌و ڕێورِه‌سمه ( 30 )ی کانوونی دووه‌می ( 2011 ) له هۆڵی "شراین"ـی لۆس ئه‌نجلێس به‌رِێوه‌ده‌چێت. ساڵی ڕابردوو ئه‌و خه‌ڵاته پێشکه‌ش به "به‌تی وایت" کرا. "بورگناین" له ماوه‌ی شه‌ش ده‌یه چالاکی هونه‌ری له زیاتر له ( 200 ) فیلمی سینه‌مایی، پێنج زه‌نجیره فیلمی ته‌له‌فزیونی و ده‌یان فیلمی ته‌له‌فزیونی ڕۆڵی گێراوه. له به‌رهه‌مه‌کانی ناوداری ئه‌و ئه‌کته‌ره ده‌توانین ئاماژه به "هاروی"( 1949 )، "لێره‌وه تا هه‌میشه"، "رۆژی خه‌راپ له بله‌ک ڕاک"، "مارتی"، زه‌نجیره‌ی "هێزی ده‌ریایی مه‌ک هیل"، "هیچ هه‌والێک له به‌ره‌ی ڕۆژئاوا نییه"، "جۆنی گیتار"، "باراباس"، " 12 پیاوی خه‌راپ"، "گروپی توند و تیژ"، "ڤایکینگه‌کان"، "هه‌ڵاتن له نیۆیۆرک" و ...هتد بده‌ین. |
له شانه‌ده‌ر، پێشانگایه‌کی تایبه‌ت به کۆلاژ ده‌کرێته‌وه [ 11 : 20 ] 2012 / / 12 هه‌ولێر 12 ته‌مموز/ یۆلیۆ ( )- سبه‌ی هه‌ینی، پێشانگایه‌کی تایبه‌ت به هونه‌ری کۆلاژ، له پارکی شانه‌ده‌ر له هه‌ولێر ده‌کرێته‌وه. له‌م پێشانگایه تایبه‌تدا، خانمه شێوه‌کار شیرین ئیسماعیل ده‌لوی، چه‌ند به‌رهه‌مێکی کۆلاژ بۆ هه‌وادارانی ئه‌و هونه‌ره ده‌خاته ڕوو. پێشانگاکه یه‌کێکه له چالاکییه‌کانی نمایشی هونه‌ری شانده‌ر به سپۆسنه‌ری هاوکار گرووپ. ئه‌م چالاکییه هونه‌رییه، ئێواره‌ی سبه‌ی هه‌ینی، له هۆڵی نیاندرتال له گه‌له‌ری شانه‌ده‌ر که ده‌که‌وێته ناو پارکی شانه‌ده‌ر ده‌کرێته‌وه. پ. ف |
له شاره‌دێی ئاشتی سه‌ر به قه‌زای کۆیه کتێبخانه‌ی ئاشتی کرایه‌وه [ 14 : 00 ] 2011 / / 27 - ڕێبوار حه‌مه‌د/ کۆیه- ئه‌مڕۆ له ژێر چاودێری وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کتێبخانه‌کانی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌کی زۆر له فه‌رمانگه‌کانی شاره‌دێی ئاشتی و دانیشتووانی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری, کتێبخانه‌ی ئاشتی کرایه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه "سه‌رکه‌وت ڕه‌سوڵ" به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی ئاشتی به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند, له ژێر چاودێری وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کتێبخانه‌کانی هه‌ولێر و به هاوکاری به‌ڕێوه‌رایه‌تی کتێبخانه‌کانی کۆیه له شاره‌دێی ئاشتی کتێبخانه‌ی (ئاشتی ) کرایه‌وه. هه‌روه‌ها وتیشی: ئه‌و کتێبخانه‌یه بینای تایبه‌تی بۆ دابین کراوه‌و[ .،] 3 فه‌رمانبه‌ر ڕۆژانه کاره‌کانی ڕایی ده‌که‌ن و نزیکه‌ی ( 1000 ) کتێبی جۆراوجۆری تێدایه که خوێنه‌رانی سنوره‌که ده‌توانن سودی لێوه‌ربگرن. وتیشی: به باشمان زانی له ڕۆژی جیهانی کتێب ئه‌م کتێبخانه‌یه بکرێته‌وه. سه‌باره‌ت به بودجه‌ی کتێبخانه‌که "سه‌رکه‌وت ڕه‌سوڵ" ڕایگه‌یاند, بودجه‌ی کتێبخانه‌که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دابین کراوه. |
دوو لایه‌نی سیاسی عێراق دانوستانی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ ئێران ڕه‌تده‌که‌نه‌وه [ 18 : 58 ] 2010 / / 08 - دوو کیانی سیاسی نێو ئه‌نجومه‌ن نوێنه‌رانی عێراق ڕایانگه‌یاند، هه‌ر جۆره چاره‌سه‌رێکی سیاسی کێشه‌ی داگیرکردنی زه‌وی عێراق له لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕه‌تده‌کرێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی سوپای ئه‌و وڵاته له خاکی عێراق ده‌رده‌چێت. هه‌ر یه‌ک له ئه‌نجومه‌نی دیالۆگی نیشتمانی به سه‌رۆکایه‌تی خه‌له‌ف عه‌له‌ییان و گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی ئه‌هلی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی شێخ خالد به‌رع ڕایانگه‌یاند، پێویسته چاره‌سه‌ری دۆسیه‌کانی سنووری نێوان عێراق و ئێران بکه‌وێته دوای کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌و وڵاته له عێراقدا.ئه‌و دوو کیانه ساسییه داواشیانکرد، حکومه‌تی عێراق تا کاتی کشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی سوپای ئێران له ناو خاکی عێراقدا هه‌وڵنه‌دات به دیبلۆماسی کێشه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ ئێران چاره‌سه‌ر بکات و وتوێژ له‌و باره‌یه‌وه نه‌کات.لێدوانی ئه‌و دوو لایه‌نه له کاتێکدایه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ئێستا به سه‌ردانێک له به‌غدای پایته‌ختی عێراقه. |
15 . 07 . 2011 خالیدی عه‌زیزی: له ڕۆژئاوا ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌یه که کورد له ئێران‌دا کار بۆ دیموکراسی ده‌کات له لایه‌ن خالیدی عه‌زیزی: له ڕۆژئاوا ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌یه که کورد له ئێران‌دا کار بۆ دیموکراسی ده‌کات له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانی ژماره‌یه‌ک پایته‌ختی ئه‌وروپایی له‌وانه له‌نده‌ن و پاریس وه هه‌روه‌ها سه‌ردانی واشنتۆنی پایته‌ختی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاشی کرد. خالیدی عه‌زیزی ده‌ڵێت وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراویان نییه بۆ کورد و له چوار چێوه‌ی ئێران‌دا سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ دۆسێی کورددا ده‌که‌ن. به‌ڕێز عه‌زیزی ده‌شڵێت که‌م تا زۆرێک هه‌ست به‌وه ده‌کرێت ڕۆژئاوا ئاشنایه به مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران‌دا ، به‌ڵام زیاتر قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئایا ئێران چیی لێدێت ، که وه‌ک یه‌که‌یه‌کی جوگرافیایی لێی ده‌ڕوانن. له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، خالیدی عه‌زیزی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌شڵێت وه‌کو کورد هه‌میشه جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه له ئێرانی نوێ‌دا نابێت ده‌سه‌ڵات هه‌ر له تاران‌دا جێگیر بێت و پێویستیشه لێپرسینه‌وه هه‌بێت و به‌شداری پێکهاته‌کانی ئێران له بواره جیاجیاکانی ده‌سه‌ڵاتدا خۆی له خۆیدا ده‌بێته متمانه‌و[ .،]ڕێگه گرتن له سه‌ره‌ڕۆیی ده‌سه‌ڵات له تاران. |
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی داده‌مه‌زرێت [ 14 : 16 ] 2012 / / 06 نه‌قیبی سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان، جه‌بار محه‌مه‌د ڕه‌حیم، فۆتۆ: سه‌عید عه‌بدوڵا هه‌ولێر 6 ی شوبات/ فه‌برایه‌ر ( )- وابڕیاره له کابینه‌ی حه‌وته‌می هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کی تایبه‌ت بۆ کارمه‌ندانی ته‌ندروستی له دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم دابمه‌زرێت. نه‌قیبی سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان، جه‌بار محه‌مه‌د ڕه‌حیم، له لێدوانێکیدا بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ڕوونیکرده‌وه که دوای ئه‌وه‌ی له کۆنگره‌ی سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی جه‌ختی لێکرایه‌وه، ئێستاکه به نووسراوی فه‌رمی و به ئیمزای دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاری دامه‌زرانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی دراوه که ده‌که‌وێته سنووری ده‌سه‌لاَته‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم. له‌به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا نه‌قیبـی سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئه‌وه‌یشی خسته‌روو که "ئه‌و بریاره ئێستاکه هه‌موو ڕێکاره کارگێڕی و داراییه‌کانی بڕیوه‌و[ .،]له کابینه‌ی حه‌وته‌می حکومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه ده‌ست به‌کار ده‌بێت بۆخزمه‌تی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی." سه‌عید عه‌بدوڵا/ ئا. ڕ |
فیلمی دیکۆمێنتی ده‌فی به‌همه‌ن قوبادی خه‌ڵاتێکی دیکه‌ی به‌ده‌ستهێنا [ 10 : 38 ] 2007 / / 20 - مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ فیلمی دیکۆمێتنی "ده‌ف" به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی ده‌رهێنه‌ری سینه‌مای کورد "به‌همه‌ن قوبادی" له چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی "فیلمه جاده‌ییه‌کان"ی ئه‌مه‌ریکا توانی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه به‌ده‌ست بێنێت. به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له کۆمپانیای "مژفیلم"ـه‌وه، چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی ) 4 ) واته "فیلمه جاده‌ییه‌کان" له ڕۆژانی 4 تا 7 ی ئوکتۆبه‌ری 2007 ( 12 تا 15 ی ڕه‌زبه‌ری 1386 ) له شاری واشنتۆن، له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌چوو. فیلمی دیکۆمێتنی "ده‌ف" له دوای نمایش کردنی له‌م ڕووداوه هونه‌رییه‌دا، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ی به‌ده‌ستهێنا. بڕیار وایه فیلمی "ده‌ف" به‌م زووانه له که‌ناڵی (( واته "جوگرافیای نه‌ته‌وه‌یی" نمایش بکرێت. فیلمی دیکۆمێتنی "ده‌ف" له نووسین و ده‌رهێنانی "به‌همه‌ن قوبادی" و به شێوه‌ی ڤیدیۆیی وێنه‌ی گیراوه، ماوه‌که‌شی 40 خوله‌ک و به‌رهه‌می ساڵی 2003 کۆمپانیای "مژفیلم"ه. ئه‌م فیلمه قۆناغه‌کانی دروست بوونی ئامێری ده‌ف شیده‌کاته‌وه، ئه‌ویش له ڕێگای پێداچوونه‌وه‌ی ژیانی بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژاری کورد که خه‌ریکی کاری دروست کردنی ئه‌م ئامێره‌ن. منداڵه‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه هه‌موو نابینان. ئه‌وان له یه‌کێک له گونده‌کانی کوردستان له نزیک سنووری عێراق ده‌ژین، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ژیانێکی پڕ له سه‌ختی و ڕه‌نجیان هه‌یه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به سه‌ربه‌رزی و باوه‌ر به‌خۆبوون بژین. فیلمی دیکۆمێتنی "ده‌ف" تێکه‌ڵاوێکه له مۆسیقا و ژیان، له ڕاستیدا بینه‌ر به بۆنه‌ی موزیک ده‌چێته ناو ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌وه. هونه‌رمه‌ندانی ستافی ئاماده‌کاری فیلمی دیکۆمێنتی (ده‌ف) بریتین له: نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر: به‌همه‌ن قوبادی. یاریده‌ده‌ری یه‌که‌می ده‌رهێنه‌ر و پلاندارێژ: بیژه‌ن زه‌مان پیرا. یاریده‌ده‌ری دووه‌می ده‌رهێنه‌ر: حه‌مید قه‌وامی. یاریده‌ده‌ری سێیه‌می ده‌رهێنه‌ر: ناهید قوبادی. به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن: شه‌هریار ئه‌سه‌دی. ده‌نگ هه‌ڵگر: حوسێن مه‌هده‌وی. ته‌دوینکردن و مۆنتاژ: هایده سه‌فی یاری. گروپی ئاماده‌کردن: عابدین عه‌لی وه‌یسی، موعته‌سه‌م نه‌قشبه‌ندی، ئومێد ڕاست بین. هاتووچۆ: خالید ڕه‌جه‌بی. ئه‌کته‌ره‌کان: که‌ریم زه‌ندیان، یه‌دوڵڵا مه‌لیکی. ئامێرژه‌نه‌کانی ده‌ف به سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ید به‌هائه‌دین حوسێنی. به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌کردن: بێهرووز قوبادی. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه فیلمی "ده‌ف" هاوینی ساڵی 2006 له به‌شی ڕووداوی تایبه‌تی 59 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لۆکارنۆ" به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له هونه‌رمه‌ند "به‌همه‌ن قوبادی" له شاری لۆکارنۆ له وڵاتی سویسرا نمایشکرا. ئه‌م فیلمه دیکۆمێنتییه تا ئێستا له ژماره‌یه‌ک فیستیڤاڵی گرینگی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌شداری کردووه‌و[ .،]چه‌ندین خه‌ڵاتیشی به‌ده‌ستهێناوه. |
بۆمبێکی چێنراو ته‌قییه‌وه‌و[ .،]حه‌وت که‌س بریندار بوون [ 14 : 02 ] 2008 / / 26 - سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی هاتوچۆی شاری سه‌لاحه‌دین ئاشکرایکرد، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراو به‌ده‌وریه‌یه‌کی پۆلیسی هاتوچۆی ئه‌وشاره حه‌وت که‌س بریدار بوون. به‌پێی هه‌واڵه ناوخۆییه‌کان،بۆمبێکی چێنراو ئه‌مڕۆ"شه‌ممه" به‌کاروانێکی پۆلیسی هاتوچۆی شاری سه‌لاحه‌دین له ناوچه‌ی " شه‌قامی چلی" له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌که "ته‌قییه‌وه‌و پێنج پۆلیسی ده‌ورییه‌که‌و دوو هاوڵاتی دیکه برینداربوون. |
میلان بۆندی له‌گه‌ڵ یاریزان ئه‌دیاهـ مۆرکرد [ 10 : 25 ] 2009 / / 06 – یانه‌ی میلانی ئیتالی به فه‌رمی بۆندی له‌گه‌ڵ دۆمینیک ئه‌دیاهـ یاریزانی لاوانی هه‌لبژارده‌ی غانا مۆرکرد. ڕۆژ پێنج‌شه‌ممه‌ی ڕِابردوو یاریزانی لاوانی هه‌لبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی غانا دۆمینیک ئه‌دیاهــ بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتالی به برِی ( 400 ) هه‌زار یۆرۆ و مووچه‌ی ساڵانه‌ی یاریزان ( 500 ) هه‌زار یۆرۆ مۆرکرد. جێی باسه، یاریزان دۆمینیک ئه‌دیاهـ ته‌مه‌ن ( 20 ) ساڵ له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌که‌ی غانا جامی جیهانی بۆ لاوان ساڵی 2009 له میسر به‌ده‌ست هێنا. |
24 . 07 . 2011 به هۆی تۆپـبارانه‌کانی ئێران 2 که‌س ده‌کوژرێن له لایه‌ن له ئاکامی توپـبارانی هێزه‌کانی ئێران بۆ ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق 2 که‌س کوژراون و به لای که‌م 2 که‌سی دیکه برینداربوون. کاربه‌ده‌سـتانی کوردی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتیان گولـله تۆپ به‌ر شـارۆچکه‌ی سیده‌کان که‌وتوون که نزیکه‌ی 20 کیلۆمه‌تر له سـنووره‌وه دوره. جێی ئاماژه پـێـکردنه له زوویه‌کی ئه‌م مانگه‌وه ئێران ده‌سـتی به هێرشێـک کردووه له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد له ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا و به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام تۆپـبارانی ناوچه‌که‌ش ده‌کات. ده‌ڵێت بنکه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردسـتان پـژاک ده‌کاته نیشـانه. |
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه [ 8 : 51 ] 2011 / / 13 هه‌ولێر 13 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر ( )- سیلویۆ برلۆسکۆنی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا نامه‌ی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی خۆی گه‌یانده سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته سیلویۆ برلۆسکۆنی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا نامه‌ی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی خۆی به ڕه‌سمی داوه‌ته جۆرجیۆ ناپولیتانۆ سه‌رۆک کۆمار و ڕایگه‌یاندووه بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له سیاسه‌ت ده‌کات. به‌پێی ڕاپۆرتی بی بی سی، سه‌رۆک کۆماری ئیتالیا داوای ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی برلۆسکۆنیی قبووڵ کردووه‌و[ .،]پێشبینی ده‌کرێت ماریۆ مۆنتی کۆمیسه‌ری پێشووی ئیتالیا له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیرانی ئیتالیا وه‌ربگرێت. برلۆسکۆنی دوای ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی تووشی قه‌یرانێکی قووڵی ئابووری بووه‌وه‌و[ .،]بووه مه‌ترسی بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی ئابووریی ئه‌ورووپا، به‌ڵێنیدا ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی ئیتالیا پرۆژه ئابووریه‌که‌ی ئه‌و په‌سند بکات، ده‌ست له‌کار ده‌کێشێته‌وه. شه‌وی ڕابردوو، هاوکات له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئیتالیا بۆ په‌سند کردنی پرۆژه‌ی ئابووریی پێشنیارکراوی برلۆسکۆنی، کۆمه‌ڵێک له نه‌یارانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی کۆبوونه‌وه‌و[ .،]داوای ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌یان لێکرد. سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا وتوویه‌تی ئیتر بۆ هیچ پۆست و به‌رپرسیارێتیه‌کی سیاسی خۆی ناپاڵێوێت، به‌ڵام لێکۆڵه‌رانی سیاسی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری زۆر که‌مه برلۆسکۆنی واز له سیاسه‌ت بهێنێت و جارێکی دیکه نه‌گه‌ڕێته‌وه. ئا. ڕ |
03 . 08 . 2011 ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ری هێزی ده‌ریایی پاکسـتان دادگایی ده‌کرێن له لایه‌ن به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی چه‌کدارانی تاڵیبان کردینانه سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزی ده‌ریای وڵات له مانگی 5 ڕابردوودا و کوژرانی 10 که‌سانی سه‌ربازی لێکه‌وته‌وه، به‌و هۆیه‌وه 3 ئه‌فسه‌ری پایه به‌رزی هێزی ده‌ریایی پاکستانی وا ڕووبه‌رووی دادگای سه‌ربازی ده‌بنه‌وه. له‌و باره‌یه‌وه، به‌رپرسانی باڵای ده‌ریای پاکستانی ئه‌مڕۆ به میدیای وڵاتیان گوت به‌و مه‌رجه‌ی ناویان ئاشکرا نه‌کرێت که ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی وا ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌ت ده‌بنه‌وه به هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که ئه‌وان به‌رپرسیاری ئه‌رکی ئاسایشی بوون له بنکه‌ی ده‌ریایی ناسراو به " مهیران" له شاری که‌راچی. ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌فسه‌ر" کۆمۆدۆر ڕاجا تاهیر " فه‌رمانده‌ی بنکه ده‌ریایی‌یه که یه‌کێکه له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی دادگایی ده‌کرێن. ناوبراو له ده‌می هێرشه‌که‌ی چه‌کدارانی تاڵیبان فه‌رمانده‌ی بنکه‌که بوو ، به‌ڵام به دوو ڕۆژ دوای ئه‌و هێرشه فه‌رمانده‌یه‌کی دیکه جێی گرته‌وه. ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، له ڕۆژی 23 مانگی 5 ی ئه‌مساڵدا گروپێکی پڕچه‌کی ملیتانه‌کان بنکه‌ی ده‌ریایی هێزی ئاسمانیان بۆ نزیکه‌ی 16 کاتژمێر گه‌مارۆ دا، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌کداره‌کان زیانی گیانیان به سه‌ربازانی بنکه که گه‌یاندو هه‌روه‌ها خه‌ڵکانیان بریندارکرد، هاوکات ملیتانه‌کان توانیان دوو فرۆکه‌ی چاودێریکردنی دروستکراوی ئه‌مه‌ریکایی تێکبشکێنن. |
ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه‌و[ .،]دادوه‌ری داوای‌کرد لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆدا بکرێت [ 10 : 16 ] 2010 / / 19 _ ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه‌و[ .،]دادوه‌ری به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی داوای له ده‌سته‌ی نه‌زاهه کرد که لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ جه‌واد پۆڵانیدا بکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری ده‌سته‌که‌یانی له هه‌مبه‌ر به‌عسیه‌کان جێبه‌جێ نه‌کردوه. له‌مباره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه‌و[ .،]دادوه‌ری عه‌لی لامی ڕایگه‌یاند، به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی داوامان له ده‌سته‌ی نه‌زاهه کردوه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ جه‌واد پۆڵانیدا بکرێت، چونکه بڕیاری ڕیشه‌کێشکردنی 20 به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌گرێته‌وه‌و[ .،]پۆڵانی جێبه‌جێی نه‌کردوه. به‌رپرسه‌که ڕاشیگه‌یاند، که ده‌بوو جه‌واد پۆنی ئه‌و 20 به‌رپرسه ڕاده‌ستی ده‌سته‌که‌یان بکات، که 11 یان پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیان هه‌یه‌و[ .،] 9 ی دیکه‌ش به‌رپرسی پۆلیسن. |
ئوسامه بن لادن نه‌خشه‌ی کوشتنی ئۆبامای داڕشتبوو [ 17 : 41 ] 2012 / / 17 هه‌ولێر ١٧ ئادار / مارس ( )- به‌پێی ڕاپۆڕته هه‌واڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکا , ئوسامه بن لادن سه‌رۆکی کوژراوی ڕێکخراوی قاعیده نه‌خشه‌ی کوشتنی باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکای داڕشتبوو. له‌میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر بنکه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی ئوسامه بن لادن له پاکستان ئه‌نجامیان دا چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌یان ده‌ستکه‌وتووه تێیدا نه‌خشه‌ی کوشتنی ئۆبامای بۆ داڕێژراوه. به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌کان ئوسامه داوای له‌لایه‌نگرانی کردوه هێرش بکه‌نه سه‌ر فڕۆکه‌ی تایبه‌تی ئۆباما و ژه‌نڕاڵ د‌یڤید په‌ترایوس هه‌روه‌ها به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌کان ئۆسامه بڕوای وابووه ئه‌گه‌ر ئۆباما بکوژرێت ئه‌وا ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌وێته کێشه‌یه‌کی گه‌وره چونکه جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یی تێدا نییه پۆستی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا وه‌ربگرێت. سه‌رچاوه / / ی.ا |
وێنه‌یی.. ئه‌ی سی میلان له کیێڤۆڤێرۆنای برده‌وه [ 19 : 03 ] 2011 / / 20 – پێش که‌مێک یارییه‌کانی گه‌رِی ( 26 ) له خولی ئیتالیا به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی ئه‌ی سی میلان به دوو گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. له یاریگای (مارم ئه‌نتۆنیۆ بینتگۆدی) یانه‌ی کیێڤۆڤێرۆنا میوانداری یانه‌ی ئه‌ی سی میلان کرد ، تیادا یانه‌ی ئه‌ی سی میلان به دوو گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. گۆله‌کانی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له ڕێگای یاریزانان (رۆبینیۆ ، ئه‌لێکسانده‌ر پاتۆ) له خوله‌که‌کانی ( 25 ، 82 ) تۆمارکرا ، تاکه گۆلی یانه‌ی کیێڤۆڤێرۆنا له ڕێگای یاریزان (گیلسۆن فێرناندێز) له‌خوله‌کی ( 61 ) تۆمارکرا. به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش یانه‌ی ئه‌ی سی میلان کۆی خاڵه‌کانی به‌رزکرده‌وه بۆ ( 55 ) خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی ئیتالیا مایه‌وه ، و یانه‌ی کیێڤۆڤێرۆنا به کۆکردنه‌وه‌ی ( 31 ) خاڵ گه‌رایه‌وه ڕیزبه‌ندی سێزده‌هه‌م. |
ته‌رمێک دۆزرایه‌وه [ 16 : 16 ] 2008 / / 06 – باهۆز / هه‌ولێر – له لێواره‌کانی ئاوی خه‌بات ته‌رمی پێشمه‌رگه‌یه‌کی زێره‌ڤانی دۆزرایه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه به‌رِیَوه‌به‌ری نه‌هێشتنی تاوانی پارێزگای هه‌ولێر ، عه‌قید "هێرش ئه‌حمه‌د" تایبه‌ت به "ئاژانسی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند: له لێواره‌کانی ئاوی خه‌بات ته‌رمی که‌سێک ( 20 ساڵ) به‌ناوی"ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د" که پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانیه دۆزرایه‌وه. هه‌روه‌ها ناوبراو ڕوونیکرده‌وه له سه‌ره‌تای لێکۆڵینه‌وه‌دا شوێنه‌واری چه‌ند گوله‌یه‌ک به جه‌سته‌ی ته‌رمه‌که‌وه دیاره، به لاَم تائێستا هیچ زانیاریه‌ک له باره‌ی هۆکاره‌کانی کوژرانی ئه‌و پێشمه‌رگه له به‌رده‌ستدانییه. هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که‌ش به‌رده‌وامه. |
عه‌لی لامی : عه‌لی ده‌باغ وه‌ک گوته‌بێژی باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا قسه ده‌کات [ 17 : 48 ] 2010 / / 05 – به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه‌و[ .،]دادوه‌ری (عه‌لی لامی) ده‌ڵێت: پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه‌و[ .،]دادوه‌ری په‌یوه‌سته به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتووی عێراق. به‌ڕێوه‌یه‌ری جێبه‌جێکاری ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه‌و[ .،]دادوه‌ری (عه‌لای لامی) گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق (عه‌لی ده‌باغی) به‌قسه‌که‌ری باڵێۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تۆمه‌تبار کرد. عه‌لی لامی له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه‌و[ .،]دادوه‌ریییه‌وه گوتی: ئه‌م پرسه په‌یوه‌سته به پێکهێنانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتووی عێراقه، ته‌نانه‌ت ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری باڵاش ده‌سه‌لاَتی دروست کردنی ده‌سته‌یه‌کی له‌م جۆره‌ی نییه. هه‌روه‌ها داواکاری حکومه‌تی عێراقی له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه‌و[ .،]دادوه‌ری و پێکهێنانی ده‌سته‌یه‌کی کاتی به‌گوێره‌ی خواستی سیاسی به کوده‌تا بۆ سه‌ر ده‌ستور و پرۆسه‌ی دیموکراتی له‌قه‌ڵه‌م دا. |
هه‌ر 3 خوله‌ک جارێک به‌ریتانیاییه‌ک به‌هۆی به‌کارهێنانی مۆبایل له کاتی شۆفێریدا سزا ده‌درێ [ 14 : 05 ] 2011 / / 20 هه‌ولێر 20 کانونی یه‌که‌م/ دیسه‌مبه‌ر ( )- ڕاپۆرتێک ئاشکرای کردووه له هه‌ر 3 خوله‌کدا به‌ریتانیاییه‌ک به‌هۆی به‌کارهێنانی مۆبایل له کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا سزا ده‌درێ ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێکسپرێسی به‌ریتانی ئاشکرای کردووه له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا 171 هه‌زار شۆفێر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه سزا دراون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا مۆبایلیان به‌کارهێناوه‌و[ .،]ئه‌و ژماره‌یه له ساڵی 2004 ته‌نیا 74 هه‌زار شۆفێر بووه. ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێ نزیکه‌ی 7 ملیۆن به‌ریتانی له ماوه‌ی 7 مانگی ڕابردوودا مۆبایله‌کانیان له کاتی لێخوڕیندا به‌کار هێناوه، به‌ڵام ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی پۆلیس له‌سه‌ر ئه‌و کاره سزای داون ته‌نیا 3 له سه‌د بووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ 12 له سه‌دی به‌ریتانیاییه‌کان له ته‌مه‌نی نێوان 18 تا 34 ساڵیدا دانیان به‌وه‌دا ناوه که له کاتی شۆفێریدا چوونه‌ته ناو تۆڕه‌کانی فه‌یسبووک و تویته‌ره‌وه. حکوومه‌تی به‌ریتانیا که له ساڵی 2003 به‌کارهێنانی مۆبایلی له کاتی ئۆتۆمبێل لێخوڕیندا قه‌ده‌خه کرد، به‌نیازه به توندی دژی ئه‌و کاره بوه‌ستێته‌وه‌و[ .،]دژایه‌تیی به‌کارهێناتی مۆبایل له کاتی شۆفێریدا بکات و بۆ ئه‌وه‌ش پلانی داناوه سزای هه‌ر که‌سێک که ئه‌و کاره بکات بۆ 100 پاوه‌ند به‌رز بکاته‌وه له ساڵی داهاتووه‌وه. |
له باکووری کوردستان به ملیۆنان هاوڵاتی زێدی باپیرانی خۆیان به‌جێهشتووه [ 12 : 56 ] 2010 / / 25 – له باکووری کوردستان به ملیۆنان هاوڵاتی کورد زێدی خۆیان به‌جێهێشتووه‌و[ .،]ڕوویانکردووه‌ته ناوچه‌کانی خۆرئاوای تورکیا و دوور له خاکی خۆیان ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، له شاره‌کانی خۆرئاوای وڵاتی تورکیا 5 ملیۆن و 627 هه‌زار و 68 هاوڵاتی کورد نیشته‌جێن ئه‌مه له کاتێکدایه سه‌رزه‌مینی ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وان باکووری کوردستانه‌و[ .،]ئه‌وان ناچار بوونه له زێدی خۆیان به‌ره‌و خۆرئاوای تورکیا کۆچ بکه‌ن. لێکۆڵینه‌وه‌که له زانکۆی دیجله له لایه‌ن دکتۆر ڕۆسته‌م ئه‌رکان ئه‌نجامدراوه‌و[ .،]ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، که ژماره‌ی کورد له خۆرئاوای تورکیا زۆر له‌وه زیاتره که پێشتر لایه‌نه ڕه‌سمییه‌کان خه‌مڵاندبوویان. به گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی دکتۆر ڕۆسته‌م ئه‌رکان زۆرێک له‌و هاوڵاتییه کوردانه‌ی ڕوویان کردووه‌ته خۆرئاوای تورکیا ناسنامه‌و[ .،]پێناسی خۆیان نه‌گۆرِیوه‌و[ .،]شوێنی له دایکبوونییان هه‌ر زێدی ڕه‌سه‌نی خۆیانه. له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا هاتووه زۆربه‌ی ئاواره بووه‌کان خه‌ڵکی ماردین، ئامه‌د، وان و ئاگریین و ڕویانکردووه‌ته شاره‌کانی ئه‌سته‌مبوڵ، ئه‌نقه‌ره، ئیزمیر، ئه‌ده‌نه، مه‌رشین. هه‌روه‌ها له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا دیار کراوه که له ئه‌سته‌مبوڵ ( 1 . 956 . 816 )، ئه‌زمیر ( 491 . 544 )، ئه‌ده‌نه ( 403 . 209 )، مه‌رشین ( 318 . 092 )، ئه‌نقه‌ره ( 247 . 162 )، ئیزمیت ( 181 . 954 )، بورس ( 176 . 183 )، ئه‌نتالیا ( 139 . 298 )، مانیسا ( 85 . 263 ) کورد هه‌ن. سه‌رچاوه: نێتکورد. |
24 . 10 . 2007 وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سـزای نوێی له دژی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سـزای نوێی سه‌پاند به‌سه‌ر له‌شـکری ئێران و سێ بانکی |
پۆلیسی سلێمانی: دیارده‌ی سواڵکردن بنه‌بڕ ده‌که‌ین [ 9 : 25 ] 2012 / / 09 سلێمانی 9 حوزه‌یران/یۆنیۆ( )- گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی، ڕایگه‌یاند که له هه‌ڵمه‌تێکیاندا 25 سواڵکه‌ریان ده‌ستگیر کردووه که له سه‌ر شه‌قام و ناو بازاڕه‌کان سواڵ ده‌که‌ن. هاوکات ده‌ڵێت تا دیارده‌که له‌نێو نه‌به‌ن هه‌ڵمه‌ته‌که‌یان ناوه‌ستێنن. نه‌قیب سه‌رکه‌وت محه‌ممه‌د، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری گوت، مه‌به‌ست له‌م هه‌ڵمه‌ته که‌مکردنه‌وه و بنه‌بڕکردنی ئه‌م دیارده‌یه‌یه و تا سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌یش ده‌ستگیر نه‌کرێن، به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌و ڕوونی کرده‌وه که سواڵکردن به فه‌رمی قه‌ده‌غه کراوه و ئه‌و که‌سانه‌ی سواڵیش ده‌که‌ن زۆربه‌یان "قه‌ره‌ج"ـن و به ناو بازاڕ و شوێنه گشتی و کۆڵانه‌کانی سلێمانیدا بڵاو بوونه‌ته‌وه. نه‌به‌ز محه‌ممه‌د |
له کۆی پازده سه‌نته‌ری مه‌ساج دوازده سه‌نته‌ریان داخران [ 16 : 18 ] 2012 / / 24 سلێمانی 24 ئه‌یلوول/سه‌پته‌مبه‌ر ( )- له ئێستادا ته‌نها 3 سه‌نته‌ری مه‌ساج له‌ناو شاری سلێمانی هه‌یه‌و[ .،]که کارده‌که‌ن و له داهاتوودا دوای ته‌واوبوونی مۆڵه‌ته‌کانیان که بۆ ماوه‌ی سێ مانگه ڕێگه به هیچ سه‌نته‌رێکی مه‌ساج نادرێت بکرێته‌وه. مسته‌فا حه‌مه‌ڕه‌حیم به‌ڕێوبه‌ری گه‌شت و گوزاری سلێمانی به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: "له ماوه‌ی ڕابردوودا 15 سه‌نته‌ری مه‌ساج له سلێمانی هه‌بووه‌و[ .،]دوواتر 12 سه‌نته‌ریان داخران و ئێستادا ته‌نها 3 سه‌نته‌ری ماساج هه‌یه‌و[ .،]ئه‌وانیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه مۆڵه‌تی 3 مانگ کارکردنیان دراوه‌تێ تا قه‌ره‌بووی ئه‌و پاره‌یه بکه‌نه‌وه که له شوێنی کاره‌کانیان کردوویانه‌و[ .،]پاش کۆتایی مۆڵه‌ته‌که‌یان به‌یه‌کجاری سه‌نته‌ری ماساج قه‌ده‌غه ده‌کرێت و ته‌نها له‌نێو هوتێله 4 ئه‌ستێره‌و[ .،] 5 ئه‌ستێره‌کاندا ده‌بێت هه‌بێت. نه‌به‌ز محه‌ممه‌د/ . |
بۆمبه‌کانی سه‌دام جه‌ژنێکی هندییه‌کان ده‌ڕازێنێته‌وه [ 17 : 19 ] 2011 / / 27 نیودلهی 27 تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر ( ) – سه‌دام حسێن سه‌رۆکی پێشووی عێراق به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانه‌کانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی هندستان به‌که‌سێکی خراپه‌کار و دروستکاری بۆمب ناوبانگی ده‌رکردوه، بۆیه کۆمپانیایه‌کی ته‌قه‌مه‌نی ناوه‌که‌ی قۆزتۆته‌وه‌و[ .،]له‌ئێستا بۆمبه‌کانی سه‌دام له‌جه‌ژنی والی باشترین داهاتی هه‌یه. جه‌ژنی والی ده‌ستپێکی وه‌رزی زستانه بۆ پێشوازی کردن له‌سه‌رماو سۆڵه له‌هندستان. بۆیه هیندییه‌کان ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌یارییه ئاگرینه‌کان خۆشی و شادی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌و سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه‌ی له‌و جه‌ژنه له‌هندستان به‌دی ده‌کرێت پڕ فرۆشی بۆمبی سه‌دام حسێنه له‌دوکان و بازاڕه‌کانی ئه‌و وڵاته دا. بۆ ئه‌مساڵ هندییه‌کان له 26 ی تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵ جه‌ژنی والی یان ده‌ستپێکرد و تێیدا ته‌واوی گه‌لی هندستان به‌سووتاندن و هه‌ڵدانی یاریی ئاگریین خۆشی و شادی ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام بۆمبه‌کانی سه‌دام حسێن پتر له‌یارییه ئاگرینه‌کانی دیکه خواستی خه‌ڵکی له‌سه‌ره‌و[ .،]به‌پێی قسه‌ی دوکانداره‌کان و فرۆشیارانی یاریی ئاگرینی جه‌ژن و بۆنه‌کان، له‌م جه‌ژ‌نه‌ی هندستانییه‌کان بۆمبی سه‌دام زۆرترین خواستی له‌سه‌ره‌و[ .،]مه‌زنده ده‌کرێت له‌م سێ ڕۆژه‌ی جه‌ژندا به‌ملیۆنه‌ها بۆمبی لێ بفرۆشرێت. له‌مباره‌یه‌وه یه‌کێک له‌دوکاندره‌کانی فرۆشیاری یارییه ئاگرینییه‌کان به‌ناوی "چاجکو سربیت" 16 ساڵ که ژماره‌یه‌کی زۆر له‌کارتۆنی بۆمبی سه‌دامی دانا بوو، بۆ په‌یامنێر گوتی: سه‌دام حسێن له‌ناوی کۆمه‌ڵگه‌ی هندستانی به‌که‌سێکی خراپه‌کار و دروستکاری بۆمب ناسراوه، بۆیه کۆمپانیایه‌کی دروستکردنی ته‌قه‌مه‌نی و یاریی ئاگرین ناوی ئه‌وی بۆ یارییه ئاگرینییه‌کانی هه‌ڵبژاردوه. ئه‌و دوکانداره ده‌ڵێـت: له‌سه‌رتاسه‌ری هندستان ده‌فرۆشرێت، به‌تایبه‌تیش له‌رۆژانی جه‌ژنی والی دا ڕه‌نگه‌ی ڕۆژانه چه‌ند ملیۆن دانه له‌و یارییه ئاگرینه له‌بازاڕه‌کاندا ساغ ببنه‌وه. سه‌دام بۆمب به‌وێنه‌ی جۆراو جۆری خودی سه‌دام حسێن له‌دوکانه‌کانی فرۆشتنی یاریی ئاگرین له‌هندستان ده‌که‌ونه به‌رچاوی خه‌ڵکی. قوتابییه‌کی زانکۆ به‌ناوی "راجۆ سارین" که چوار دانه بۆمبی سه‌دامی به‌ده‌سته‌وه‌بوو بۆ په‌یامنێر گوتی: دوای شه‌ڕی ئازادی عێراق له 2003 و دوای ڕووخانی حکومه‌ته‌که‌ی سه‌دام حسێن و له‌سێداره‌دانی خودی سه‌دام، کۆمپانیایه‌کی دروستکردنی ته‌قه‌مه‌نی و یارییه ئاگرینه‌کان، ناوی سه‌دامی بۆ دروستکردنی به‌رهه‌مێکی نوێی یاریی ئاگرین قۆزته‌وه، چونکه خه‌ڵکی هندستان زۆر بایه‌خ به‌یارییه‌کانی ئاگرین ده‌ده‌ن له‌بۆنه‌و جه‌ژنه‌کاندا. سارین ده‌ڵی: له‌ناو توێژی خوێنده‌وارانی هندستان سه‌دام حسێن به‌خراپکاری دنیا ناوبانکی ده‌رکردوه. ناسر عه‌لی / هندستان م. ت |
ل شنگالێ ده‌هان سه‌مینار بۆ لیستا برایه‌تیا نه‌ینه‌وا هاتن سازکرن [ 14 : 48 ] 2008 / / 31 - قه‌یسه‌ر حه‌سه‌ن/ سێمێل (راپۆرت)- ژ بۆ هاندان و هشیارکرنا خه‌لکێ و چه‌وانیا هه‌لبژارتنا ده‌نگێ پاشه ڕۆژا خۆ، ل ده‌ڤه‌را شنگالێ سه‌باره‌ت ب لیستا برایه‌تیا نه‌ینه‌وا یا ژماره ( 236 )، ده‌هان سه‌مینار هاتن سازکرن و بزاڤ دبه‌رده‌وامن. خه‌لۆ ڕه‌ڤێ خلانی به‌رپرسێ بنگه‌هێ ڕۆژ زه‌ردشت دداخویانه‌یه‌کا تایبه‌ت ب ئاژانسا په‌یامنێر ڕاگه‌هاند "چار سه‌مینار ل باره‌گایێ بنگه‌هێ ڕۆژ زه‌ردشت ل قه‌زا شنگالێ بۆ ئه‌ژماره‌کا زۆر ژ که‌سانێن ڕهسپی و ڕه‌وشه‌نبیرێن ده‌ڤه‌رێ ل سه‌ر هه‌لبژارتنێن ئه‌نجومه‌نێن پارێزگه‌هان و تایبه‌ت لیستا 236 یا برایه‌تیا نه‌ینه‌وا هاتن به‌حس کرن و سازکرن". ل دۆر گرنگیا سازکرنا ڤان سه‌میناران خه‌لوَ ڕه‌ڤێ گۆت "گرنگیا سازکرنا ڤان سه‌میناران ئه‌وه‌یه کو خه‌لکێن ده‌ڤه‌را شنگالێ بێتر ناڤه‌رۆک و مفا و پاشه ڕۆژا ئه‌ڤێ لیستا برایه‌تیا نه‌ینه‌وا بزانن و چه‌وا هه‌لبژێرن". سه‌باره‌ت ب بزاڤ و چالاکیێن بنگه‌هێ ڕۆژ زه‌ردشت خه‌لۆ ڕه‌ڤێ گۆت "ل نێزیک دێ هن پۆسته‌ر و لافیته هێنه چێکرن ل ناڤ جاد و جهێن تایبه‌ت هێنه هه‌لاویستن ل دۆر لیستا برایه‌تیا نه‌ینه‌وا داکو هه‌رده‌م ل به‌ر چاڤێن خه‌لکێن مه‌بن ل شنگالێ". دیسان به‌رپرسێ بنگه‌هێ ڕۆژ زه‌ردشت ئاماژه دایه وێ چه‌ندێ "ل ڤان نێزیکان ڕۆژناما ڕۆژ کو ڕۆژنامه‌یه‌کا نیڤ مه‌هانه‌یه‌ب[ .،]هه‌ردوو زمانێن کوردی و عه‌ره‌بی دهێته وه‌شاندن و دێ بیته هه‌فتییانه‌و[ .،]نوچه‌و[ .،]ڕاپۆرتێن تایبه‌ت ل سه‌ر لیستا برایه‌تیا نه‌ینه‌وا دێ هێنه وه‌شاندن". ژ ئالیه‌کی دیڤه عیدۆ خه‌له‌ف به‌رپرسێ پشکا ڕاگه‌هاندنێ ل بنگه‌هێ شنگال یێ ڕه‌وشه‌نبیری سه‌باره‌ت ب سازکرنا کۆر و سه‌میناران بۆ ئاژانسا په‌یامنێر ڕاگه‌هاند "ئه‌م دێ بزاڤ و چالاکیێن وه‌که ڤه‌کرن خۆلێن ڕه‌وشه‌نبیری به‌ره‌ب کێمبوونێ ڤه ببن و گرنگیه‌کا زۆر بدن ب سازکرنا سه‌میناران بۆ لیستا ژماره 236 یا برایه‌تیا نه‌ینه‌وا". دیسان عیدۆ خه‌له‌ف گۆت ژی "ئه‌م سه‌مینارێن گه‌رۆک ل ناڤ مالان دا ژی دگێرن و مه ئه‌ژماره‌کا مه‌لزه‌ما حازر کرینه‌و[ .،]بۆ خه‌لکێن خوه شرۆڤه‌دکه‌ن ل سه‌ر ژمارا 236 یا برایه‌تیا نه‌ینه‌وا". هه‌روه‌سا به‌رپرسێ پشکا ڕاگه‌هاندنێ ل بنگه‌هێ لالش تایێ شنگالێ بۆ ئاژانسا په‌یامنێر ڕاگه‌هاند کو خه‌لکێن ده‌ڤه‌را شنگالێ ب پێکهاتێن ئاینی پشته‌ڤانی و ئاماده‌کاریێن خوه بۆ لیستا 236 ئێخستنه ڕۆ. د ڤی باریدا خه‌له‌ف حه‌جی ئاماژه دایه وێ یه‌کێ و گۆت "پشتی مه سه‌مینارێن تایبه‌ت بۆ لیستا ژمارا 236 یا برایه‌تیا نه‌ینه‌وا سازکرین، دان و ستاندنێن باش ژ ئالیێن وان که‌سێن به‌شدار هاتن کرن و پشته‌ڤانیێن خوه بۆ ئه‌ڤێ لیستێ ده‌ربرین". |
لێژنه‌ی باڵای ماده‌ی 140 بڕی پاره‌ی ته‌رخانکراو و شێوازی خه‌رجکردنی ڕوونکرده‌وه [ 20 : 56 ] 2009 / / 23 - لێژنه‌ی باڵای جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدرال له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا، بڕی پاره‌ی ته‌رخانکراو و شێوازی خه‌رجکردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌خاته‌ڕوو. له ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا، که وێنه‌یه‌کی به ده‌ست (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر) گه‌یشتووه، هاتووه: به گوێره‌ی ڕێنماییه‌کانی ده‌رچوو له وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی فیدراڵ، ئه‌و برِه پاره‌یه‌ی بۆ ساڵی 2009 دیارکراوه، سه‌رجه‌میان به یه‌کجار ناخرێته سه‌ر حیسابی لێژنه‌که. خه‌رجکردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه به چه‌ند قۆناغێک ده‌بێت و لێژنه‌که یه‌که‌م به‌شی وه‌رگرتووه، که برِی 43 ملیار دیناره‌و[ .،]بۆ چه‌که‌کانی قه‌ره‌بووکردنه‌وه خه‌رج ده‌کرێن. له به‌شێکی تردا ڕوونکردنه‌وه‌که ئاماژه‌یداوه، دوای ته‌واوبوونی ئه‌م برِه پاره‌یه‌و[ .،]به‌گوێره‌ی به‌ره‌و پێشچوونی کاری مامه‌ڵه‌کان و خه‌رجکردنی چه‌که‌کان، به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و برِه پاره‌یه‌ی ته‌رخان کراوه بۆ ساڵی 2009 ده‌خرێته سه‌ر حیسابی لێژنه‌که. |
پاڵه‌وانێه‌تی ڕاکردنی ماوه‌ی درێژ له شاری به‌غداد کۆتایی پێهات [ 15 : 41 ] 2012 / / 26 هه‌ولێر ٢٦شوبات/ فه‌برایه‌ر ( )-له شاری به‌غداد پاڵه‌وانێتی ڕاکردنی ماوه‌ی درێژ له‌سه‌ر ئاستی کوران و کچان بۆ پێشکه‌وتووان و تازه‌پێگه‌یشتووان و‌ڵاوان و بچکه‌شێران به‌رێوه‌چوو، به به‌شداریکردنی ژماره‌یه‌کی زۆری یانه‌کانی کوردستان، له‌م پاڵه‌وانێته یانه کوردستانیه‌کان توانیان ئه‌نجامی باش به ده‌ستبهێنن. به‌مشێوه‌یه بوو له‌سه‌ر ئاستی پێشکه‌وتووان کوران: ١- جه‌یش، ٢- شورته، ٣- نه‌وتی باشوور. کچان: ١- پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، ٢- موستقبه‌ل، ٣- ئافره‌تانی واست. له‌سه‌ر ئاستی‌ڵاوان کوران: ١- جه‌یش، ٢- کاره‌با، ٣- به‌سره. کچان: ٢- سوهێره، ٢- موسیه‌ب، ٣- که‌یوان. له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان کوران: ١- نه‌وتی به‌غداد، ٢- ئه‌ڵدیری به‌سره، ٣- حه‌ویجه. کچان: ١- زه‌عیم، ٢- کاره‌با، ٣- دیاله. ڕێبین ڕه‌مزی – / |
هه‌ریسۆن فۆرد بلێید ڕانێر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه [ 21 : 29 ] 2011 / / 07 هه‌ولێر 7 ئاب / ئۆگۆست ( ) – دوای ئه‌وه‌ی که ماوه‌یه‌ک بوو ڕاگه‌یاندنه‌کان باسیان له ئه‌گه‌ری دروستکردنه‌وه‌ی به‌شێکی تازه‌ی فیلمی کلاسیکیی بلێید ڕانێر ده‌کرد، هه‌ریسۆن فۆرد بێده‌نگیی شکاند و له باره‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه لێدوانی‌دا. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "فارس نیوز"، ئه‌م ئه‌کته‌ره که ساڵی 1982 ڕۆڵی سه‌رکیی گێڕاوه له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م فیلمه‌دا، وتوویه‌تی که به‌شه تازه‌که ده‌بێت به پێشه‌کییه‌ک بۆ به‌شی پێشوو. ئه‌م وته‌یه مانای ئه‌وه‌یه که چیرۆکی به‌شی دووه‌می ئه‌م ئه‌کشنه زانستی _ خه‌یاڵییه له سه‌رده‌مێکی پێش ده‌ستپێکردنی به‌شی یه‌که‌مدا ڕووده‌دات و شڕۆڤه‌ی ئه‌و ڕووداوانه ده‌کات که بوونه‌ته هۆی ڕوودانی چیرۆکه‌کانی به‌شی یه‌که‌م. فۆرد له‌م باره‌یه‌وه وتوویه‌تی: شتێکی زۆر نازانم له‌باره‌ی به‌شی تازه‌ی ئه‌م فیلمه‌دا و زانیاریی زیاتر ستافی به‌رهه‌مهێنان ده‌یده‌ن به ڕاگه‌یاندنه‌کان. ئه‌م ئه‌کته‌ره له فیلمی بلێید ڕانێر وه‌کو یه‌کێک له فیلمه باشه‌کانی کارنامه‌ی چالاکییه سینه‌ماییه‌کانی خۆی یاد ده‌کات و ڕۆڵی خۆی له فیلمه‌که‌دا به یه‌کێک له پڕۆفێشناڵترین کاره هونه‌رییه‌کانی خۆی ده‌زانێت. فۆرد له درێژه‌دا ده‌ڵێت: زۆر خۆشحاڵم که دووباره دیدارێک بکه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و کاراکته‌ره و دووباره ئه‌و ڕۆڵه بگێڕمه‌وه. به‌شی یه‌که‌می فیلمی بلێید ڕانێر له ده‌رهێنانی ڕێدلی سکات، ئێستا نازناوی به‌رهه‌مێکی کلاسیکیی ژانری زانستی _ خه‌یاڵیی سینه‌مای وه‌رگرتووه. چیرۆکی به‌شی یه‌که‌م له‌باره‌ی پۆلیسێکی لێهاتوودایه (هه‌ریسۆن فۆرد) که له داهاتوویه‌کی نزیکی ئێمه‌دا ئه‌رکداری سه‌رپه‌رستیی ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌یه که به ده‌ستی مرۆڤه‌کان خوڵقێندراون. ئه‌و کاته‌ی که ژماره‌یه‌ک له‌و بوونه‌وه‌رانه به که‌شتییه‌کی ئاسمانی هه‌ڵدێن، ئه‌و پۆلیسه کاری دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. مه‌سعود.م |
حه‌ز ده‌که‌یت سرنجڕاکێش بیت؟ [ 19 : 57 ] 2008 / / 04 - ئاواتی هه‌موومانه که که‌سێکی سرنج‌راکێش بین و ئه‌وه‌یش به‌ده‌ست نایه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی لێزانینمان هه‌بێت. 1 -شێوه‌یه‌کی پاکت هه‌بێت و جل و به‌رگێکی ڕێک له‌به‌ر بکه‌و[ .،]پاک و خاوێن به، ڕێکی و خاوێنیت ،سرنجراکێشت ده‌کات. 2 -زۆربه‌ی کات بێده‌نگ به زۆر کات مرۆڤه‌کان به هه‌ڵه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سرنجڕاکێش بن ، به کاره‌کانیان قه‌رباڵخی له کۆمه‌ڵدا دروستده‌که‌ن، به‌ڵام له بێده‌نگیدا مرۆڤ چۆڵییه‌ک له ده‌ورووبه‌ریدا دروستده‌کات که وای لێده‌کات سرنج‌راکێش بێت. ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆره بڵێن و که‌متر ده‌بیستن سرنراکێش نین له کاتێکدا بێده‌نگ بوون و زیاتر گوێ گرتن ، لای ده‌وروبه‌ره‌کان وه‌ک که‌سێکی تێگه‌یشتوو و جێی باوه‌ڕ دێیته پێش چاو و ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێکه بۆ سرنج‌راکێش بوون. 3 -به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی قسه بکه‌ن کاتێک که به هێمنی قسه ده‌که‌یت سرنجی که‌سانێکی زۆر بۆ خۆت ڕاده‌کێشێت و به‌ئاسانی قسه‌کانتان کار له ده‌وروبه‌ره‌کانتان ده‌کات، که‌سانی تووڕه‌و[ .،]پڕ هاتووهاوار که‌سانێکی باش نیین بۆ باوه‌ڕ کردن؟ 4 -که‌سێکی به‌ڕێزبن ڕێز نه‌گرتن له به خۆتان و ده‌وروبه‌ر و بێرێزیکردن له قسه کردن و هه‌ڵسوکه‌وتدا سرنجراکێشیتان که‌م ده‌کاته‌وه . 5 -زۆر گاڵته مه‌که‌ن به‌ڵام زه‌رده‌خه‌نه به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر لێوتان بێت گاڵته کردنی زۆر له سرنجراکێشی ئێوه که‌م ده‌کاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گاڵته‌ی زۆر سنووره‌کانی نێوانتان ده‌شکێنێت به‌ڵام زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوتان بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تییه‌کی له‌سه‌رخۆ و سرانجراکێشتان پێده‌به‌خشێت . |
ئیسرایل و سووریا، به نهێنی دانوستانیان کردووه [ 18 : 36 ] 2012 / / 13 هه‌ولێر 13 ی تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر ( )- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی پشت‌ڕاست کرده‌وه که ئاشکرایان کردبوو، ئیسرایل و سووریا، هه‌تا پێش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی سووریا، به نهێنی دانوستانیان کردووه و ئه‌مه‌ریکا ئه‌م دانوستانانه‌ی ڕێکخستووه. ڤیکتۆریا نۆلاند، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، له لێدوانێکدا پشتڕاستی کرده‌وه، که هه‌تا نزیکه‌ی 2 سالڕ پێش ئێستا، ئیسرایل و سووریا، به به‌شداریی ئه‌مه‌ریکا، به نهێنی دانوستانیان کردووه. نۆلاند، ته‌ئکیدی کردووه‌ته‌وه، دانوستانه‌کانی نێوان ئیسرایل و سووریا، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئاشتی بووه له نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا و له‌گه‌لڕ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی خه‌ڵکی سووریا، دانوستانه‌کان به‌رده‌وام نه‌بووه. یه‌که‌م جار، ڕۆژی ڕابردوو، ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئاحارانۆت، چاپی ئیسرایل، له ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، که دانوستانی نهێنی، له نێوان ئیسرایل و سووریا و به به‌شداریی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڕێوه‌چووه. هه‌تا ئێستا، گومان ده‌کرا دوایین دانوستانی نێوان ئیسرایل و سووریا، دانیشتنه‌کانی ساڵی 2008 بێت، که له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تیی ئیهود ئۆلمێرت و به ده‌ستپێشخه‌ریی تورکیا، له ئیستانبولڕ به‌ڕێوه‌چوو. ئا. ڕ |
به گوێره‌ی ڕێککه‌وتنی نێوانیان نایجیریا بووه هاوبه‌شی ئێران له به‌رنامه‌ی ناوه‌کیدا [ 18 : 37 ] 2008 / / 29 - هه‌ریه‌ک له ئێران و نایجیریا به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی و به‌شداریکردنی نایجیریا له به‌رنامه‌ی ناوه‌کی تاران ڕێککه‌وتن. به‌رپرسێکی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نایجیریا تیجانی کورا ڕایگه‌یاند، به گوێره‌ی ڕێککه‌وتننامه‌که نایجیریا به‌شداری له به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران دا ده‌کات، به‌ڵام بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی نا به‌ڵکو ته‌نها به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنان و زیادکردنی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با. دوای چوار ڕۆژ له دانوستانی به‌رده‌وامی نێوان شاره‌زایانی نایجیریا و ئێران له ئه‌بوجای پایته‌ختی نایجیریا ڕێککه‌وتننامه‌که ڕاگه‌یه‌ندرا. نایجیریا یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له ئه‌فه‌ریقیا و سه‌ره‌رِای توانا ماڵییه‌کانی، به‌ڵام به ده‌ست کێشه‌ی که‌می وزه‌ی کاره‌باوه ده‌ناڵێنێ. له ڕابردوودا سه‌رۆکی نایجیریا ڕایگه‌یاندبوو که به‌رنامه‌ی سه‌ره‌کی کاره‌کانی بریتی ده‌بێت له زیادکردنی وزه‌ی کاره‌با و دابینکردنی ئه‌و وزه‌یه بۆ هاوڵاتیان. |
02 . 10 . 2007 باڵیۆزی پـۆڵه‌ندا بۆ عێراق له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له به‌غدا بریندار ده‌بێت باڵـیۆزی پـۆڵه‌ندا بۆ عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه برینداربوو کاتێـک به بۆمب هێرش کرایه سه‌ر کاروانه دیبلۆماسـیـیه‌که‌ی له به‌غدا. |
هه‌وای پیس ساڵانه یه‌ک ملیۆن که‌س ده‌کوژێت [ 9 : 32 ] 2011 / / 13 هه‌ولێر 13 کانونی یه‌که‌م/ دیسه‌مبه‌ر ( )- ئه‌و ژمارانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاشکرای کردووه ده‌ریده‌خات، پیسبوونی هه‌وا ساڵانه ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 1 . 3 ملیۆن که‌س له جیهاندا. له ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازییه‌کان و ده‌وڵه‌تانی بچووکیش به تایبه‌ت له ده‌وڵه‌ته هه‌ژاره‌کان که سووته‌مه‌نی وه‌ک نه‌وت و به‌نزین به‌کارده‌هێنن، مردنی خه‌ڵک به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه به‌رده‌وام ڕوو له زیادبوونه. هه‌روه‌ها پیسبوونی هه‌وا به‌هۆی دووکه‌ڵی ئۆتۆمبێل و چڕبوونه‌وه‌ی دانیشتووان له شاره‌کانی وه‌ک قاهیره، جین و نیویۆرک و ڕیۆ دی جانیرۆ و به‌هۆی فڕۆکه‌کانه‌وه به‌رده‌وام ڕوو ده‌دات. به‌پێی لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهان له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای ناوه‌ڕاست ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌که‌مان بمانزانیایه چه‌ند کاریگه‌ری خراپمان له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه و کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل و فڕۆکه‌وانی هه‌ستیان به مه‌ترسییه‌کانی کاره‌کانیان له‌سه‌ر زه‌وی بکردایه که ده‌بێته هۆی مردنی هه‌زاران که‌س به‌هۆی ئه‌و غازه ژه‌هراوییانه‌وه که ده‌یخه‌نه هه‌واوه بێگومان وازیان له قازانجه مادییه‌کانی خۆیان ده‌هێنا. به‌ڕێوه‌به‌ره‌که گوتی: به‌داخه‌وه که‌س ڕێز له‌و په‌یماننامانه ناگرێت که پێشتر مۆرکراون بۆ پاراستنی هه‌وا و ژینگه و یاساکانی ئه‌و بواره جێبه‌جێ ناکه‌ن. به‌پێی ژماره‌کانی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهان ساڵانه زیاتر له یه‌ک ملیۆن که‌س به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه ده‌مرن که ئه‌مه‌ش به‌هۆی سووتانی مازۆت و به‌نزینه‌وه دروست ده‌بێت و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاو غازانه‌وه که له کارگه‌کانه‌وه ده‌رده‌چن. سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن |
خولی ئینگلیزی... چێلسی و نیوکاسل یۆنایتد به‌رامبه‌ر بوون [ 17 : 44 ] 2011 / / 15 – پێش که‌مێک یارییه‌کانی گه‌ڕی ( 37 )له خولی نایابی ئینگلیزی به‌رێوه‌چوو ، تیادا هه‌ردوو یانه‌ی چێلسی و یانه‌ی نیوکاسل یۆنایتد به دوو گۆل یه‌کسان بوون. له یاریگای (ستامفۆرد بریدچ) یانه‌ی چێلسی میوانداری یانه‌ی نیوکاسل یۆنایتد کرد ، تیادایارییه‌که به دوو گۆل بۆ هه‌ردوولا کۆتایی پێهات. گۆله‌کانی یانه‌ی چێلسی له ڕێگای یاریزانان (برانسلاڤ ئیڤانۆڤیچ ، ئه‌لێکس دا کۆستا) له خوله‌که‌کانی ( 02 ، 83 ) تۆمارکرا ، گۆله‌کانی یانه‌ی نیوکاسل یۆنایتد له ڕێگای یاریزانان (جۆناس گۆتێرێز ، ستیڤن تایلۆر) له خوله‌که‌کانی ( 10 ، 90 +) تۆمارکرا. به‌م به‌رامبه‌ر بوونه‌ش یانه‌ی چێلسی کۆی خاڵه‌کانی به‌رزکرده‌وه بۆ ( 71 ) خاڵ له ڕیزبه‌ندی دووه‌می خولی نایابی ئینگلیزی مایه‌وه ، و یانه‌ی نیوکاسل یۆنایتد به کۆکردنه‌وه‌ی کۆی خاڵه‌کانی به‌رزکرده‌وه بۆ ( 45 ) خاڵ له ڕیزبه‌ندی دوانزده‌هه‌م مایه‌وه. |
ڕاگه‌یه‌ندراوی به‌شداری کردن له فیستیڤاڵی فیلمی پاریس سینه‌ما [ 20 : 31 ] 2011 / / 24 – ڕاگه‌یه‌ندراوی نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی پاریس سینه‌ما له لایه‌ن ده‌سته‌ی ناوبژیوانی ئه‌و فیستیڤاڵه بڵاو کرایه‌وه. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "خانه‌ی سینه‌ما"، نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی پاریس سینه‌ما له ( 2 - 13 )ی ته‌موزی ( 2011 ) له شاری پاریس به‌رِێوه‌ده‌چێت. ئاره‌زوومه‌ندان و ده‌رهێنه‌ران بۆ به‌شداری کردن له‌و فیستیڤاڵًه تاکو ( 15 )ی ئاپریلی ( 2011 ) ده‌بێت به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی ئه‌و فیستیڤاڵه بکه‌ن. ده‌رهێنه‌ران ده‌توانن بۆ پرِکردنه‌وه‌ی فۆرمی ناونووسی کردنی فیلمه‌کانی دۆکیۆمێنت، هونه‌ری تاقی کردنه‌وه، فیلمی سینه‌مایی و ئه‌نیمه‌یشن سه‌ردانی ماڵپه‌رِی فه‌رمی ئه‌و فیستیڤاڵه به ناونیشانی :// . . بکه‌ن. |
08 . 04 . 2008 ڕایان کرۆکه‌ر و ده‌یڤد په‌تریه‌س دووباره باس له ناسکی به‌ره‌وپـێشچوونه‌کانی ناو عێراق ده‌که‌ن له دووهه‌م ڕۆژی شـایه‌تیدانیان له به‌رده‌م کۆنگرسی ئه‌مریکا، باڵوێز و سـه‌رکرده‌ی باڵای له‌شـکری ئه‌مریکا له عێراق ڕاپـۆرتیان دا سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپـێشـچوونه سه‌ره‌کیـیه‌کانی باری سـیاسی و ئاسایش له‌و وڵاته‌دا، به‌ڵام هۆشـداریشـیان دا به‌وه‌ی به‌ره‌وپـێشـچوونه‌کان ناسـکن و پـێویسـتیان به وابه‌سته‌یی ئه‌مریکا هه‌یه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ئاڵ په‌سن له واشـنتنه‌وه ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه‌و[ .،]هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و سـمکۆ عه‌زیز وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی. |
بروسک له سه‌رکه‌وتنه‌کانی به‌رده‌وامه [ 20 : 16 ] 2009 / / 30 - ڕاپۆرت / ڕێبین ڕه‌مزی – هه‌ولێر/ له میانی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی چوارمی قۆناغی یه‌که‌می خولی پله نایابه‌کانی کوردستان بۆ تۆپی پێ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه یانه‌ی بروسک میوانداری یانه‌ی نه‌ورۆزی کرد. له میانه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی چواره‌می خولی یانابی کوردستان دا، هه‌ر دوو یانه‌ی (بروسک و نه‌ورۆز) یارییه‌کیان ئه‌نجامدا، له‌م یارییه‌دا یانه‌ی بروسک توانی یارییه‌که بباته‌وه. له سه‌ره‌تای یارییه‌که‌دا یانه‌ی نه‌ورۆز کۆنترۆڵی یارییه‌که‌ی کرد و چه‌ندین هێرشی برده سه‌ر گۆڵی یانه‌ی بروسک، به‌ڵام گشت هه‌وڵه‌کانی بێ سوود بوون، دوای خوله‌کی ( 10 ) یانه‌ی بروسک کۆنترۆڵی یارییه‌که‌ی کرد، چه‌ندین هێرشی مه‌ترسیداری برده سه‌ر گۆڵی یانه‌ی نه‌ورۆز، به‌ڵام هه‌مووی بێ سوود بوون، تا خوله‌کی ( 36 ) کاتێک یانه‌ی بروسک توانی گۆڵی یه‌که‌م تۆمار بکات له ڕێگای یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز (داکۆ ئه‌حمه‌د) به هه‌ڵه دوای ئه‌م گوڵی یانه‌ی نه‌ورۆز دووباره کۆنترۆڵی یارییه‌که‌ی کرد، چه‌ندین هێرشی مه‌ترسیداری برده سه‌ر گۆڵی بروسک، به‌ڵام هه‌مووی بێ سوود بوون تا گێمی یه‌که‌می یارییه‌که به پێشکه‌وتنی یانه‌ی بروسک کۆتایی هات به ئه‌نجامی ( 1 -سفر) گۆڵ. له گێمی دووه‌می یارییه‌که له خوله‌کی ( 2 ) یاریزانێکی هێڵی به‌رگری یانه‌ی نه‌ورۆز هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌ی کرد، به‌ڵام گۆڵچی نه‌ورۆز توانی زوو کۆنترۆڵی تۆپه‌که بکات، له خوله‌کی ( 3 ) یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز (سامان ئه‌حمه‌د) گۆڵێکی ته‌واوی له ده‌ست دا دوایی ئه‌وه‌ی لێدانێکی به‌هێزی ئاراسته‌ی گۆڵ کرد، به‌ڵام تۆپه‌که که‌وته ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، له خوله‌کی ( 8 ) یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز (ئه‌مجد ئه‌حمه‌د) لێدانێکی ئاراسته‌ی گۆڵ کرد، به‌ڵام تۆپه‌که که‌وته ده‌ره‌وه‌ی یاریگا له خوله‌کی ( 13 ) یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز (ره‌نجده‌ر ئه‌حمه‌د) لێدانێکی ئاراسته‌ی گۆڵ کرد، به‌ڵام گۆڵچی یانه‌ی بروسک (غه‌فوور عوسمان) توانی کۆنترۆڵی تۆپه‌که بکات، له خوله‌کی ( 19 ) یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز (ره‌نجده‌ر ئه‌حمه‌د) لێدانێکی ئاراسته‌ی گۆڵ کرد، به‌ڵام تۆپه‌که که‌وته ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، له خوله‌کی ( 28 ) یاریزانی یانه‌ی بروسک (سامی که‌مال) فاوڵێکی جێبه‌جێکرد، به‌ڵام گۆڵچی یانه‌ی نه‌ورۆز تۆپه‌که‌ی دوورخسته‌وه، له خوله‌کی ( 31 ) یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز لێدانێکی لێدا، به‌ڵام تۆپه‌که که‌وته ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، له خوله‌کی ( 32 ) یاریزانانی یانه‌ی بروسک گۆڵێکی ته‌واویان له ده‌ستدا، له خوله‌کی ( 35 ) یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز ئیدریس سابیر لێدانێکی ئاراسته‌ی گۆڵ کرد، به‌ڵام تۆپه‌که که‌وته ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، له خوله‌کی ( 36 ) یاریزانانی یانه‌ی نه‌ورۆز دوو گۆڵی ته‌واویان له ده‌ست دا دوای ئه‌وه‌ی گۆڵچی و یاریزانانی هێڵی به‌رگری تۆپه‌که‌یان له‌سه‌ر هێڵی گۆڵ دوور خسته‌وه، له خوله‌کی ( 40 ) یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز فاوڵێکی جێبه‌جێکرد، به‌ڵام تۆپه‌که که‌وته ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، له خوله‌کی ( 47 ) یاریزان ئیدریس سابیر لێدانێکی یه‌کجار به‌هێزی ئاراسته‌ی گۆڵ، به‌ڵام تۆپه‌که به ستوون که‌وت و که‌وته ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، دواتر ناوبژیوانی یارییه‌که له‌بیب حه‌بیب فیکه‌ی کۆتایی لێدا به سه‌رکه‌وتنی یانه‌ی بروسک به ئه‌نجامی ( 1 -سفر). |
پرێس ناو خوله‌کا پێشکه‌فتی یا ڕادیو و ته‌له‌ڤزیونێ بدوماهی ئانی [ 16 : 50 ] 2008 / / 29 - ئیسماعیل تاهیر/ دهۆک – ب پشکداری یا بێتری 40 که‌سان ژ کارمه‌ندێن ته‌له‌ڤزیونا دهۆک و ڕادیویا ده‌نگێ کوردستان ل دهۆکێ و ب سه‌رپه‌رشتی یا ڕاهێنه‌رێ هوله‌ندی مسته‌ر ڕیک، خوله‌کا پێشکه‌فتی یا کارێ ڕاگه‌هاندنێ کو ژ لایێ ڕێکخه‌ریا پرێس ناو یا هوله‌ندی ب هه‌ڤکاری دگه‌ل میدیا سه‌نته‌ر یێ ڕۆژنامه‌گه‌ریا ئازاد ل کوردستانێ و ده‌زگه‌هێ خانی یێ ڕۆشنبیری و ڕاگه‌هاندنێ ل دهۆکێ ب دوماهی هات. د خولا ناڤبری دا کو ڕاسته‌وخو ل باره‌گایێن ڕادیو و ته‌له‌ڤزیونێ ل دهۆکێ هاتیه کرن کارێ په‌یامنێری و نڤیسین و مونتاژ و ئاماده‌کرنا په‌یامی و ڕاپورتێن په‌یامان و په‌خشا ڕاسته‌وخو و سه‌رپه‌رشتی یا کارێ به‌لاڤوکێن ده‌نگ و باسان هاته کرن و هن ڕوینشتنێن جودا جودا ل دور ڤان ئه‌رکان هاتنه ئه‌نجامدان و خول بۆ ده‌مێ دوو هه‌فتی یان دبه‌رده‌وام بوو. ل دوماهیا خولێ ژی ڕێکخه‌ریا "پرێس ناو" یا هوله‌ندی باوه‌رنامه‌کا ده‌رچونێ یا تێکرا ب ناڤێ گشت پشکداران ل ڕادیویێ و ئێکا دی ب ناڤێ ته‌له‌ڤزیونێ ئاراسته‌یی ڕێڤه‌به‌ری یا خولێ کر ب وێ هیڤی یێ کو ب باشترین شێوه مفا ژ وانه‌و[ .،]کارێ مه‌یدانی یێ وێ هاتبیته وه‌رگرتن. |
ئه‌فغانستان....سێ سه‌ربازی به‌ریتانی بوونه قوربانی [ 11 : 46 ] 2008 / / 13 - سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، که له باشوری ئه‌فغانستان له ئه‌نجامی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌ک له نێوان هێزه‌کانی به‌ریتانی و چه‌کدارانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان دوو سه‌ربازی به‌ریتانی گیانیان له ده‌ستدا و سه‌ربازێکیش برینداربوو. به پێی هه‌واڵی (سی ئین ئین) سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه، که دوێنێ له نزیک بنکه‌یه‌کی سوپای به‌ریتانیا له هه‌رێمی هلمه‌ند (باشوری ئه‌فغانستان) ڕووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌ک له نێوان ده‌وریه‌کی که‌تیبه‌ی دووی هێزه‌کانی به‌ریتانی و چه‌کدارانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان ڕوویدا، له ئه‌نجامدا دوو سه‌ربازی به‌ریتانی گیانیان له ده‌ستدا و سه‌ربازێکیش برینداربوو. |
09 . 07 . 2012 ڕووسیا فرۆشتنی چه‌ک بۆ سوریا ڕاده‌گرێت له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای له وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی چه‌کی دیکه به سوریا نافرۆشێت هه‌تاوه‌کو ڕه‌وشه‌که له‌و وڵاته هێورده‌بێته‌وه. ڤیچیزڵاڤ زیرکالن جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هاریکاری ته‌کنه‌لۆجی و له‌شکری ڕووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند. زیرکالن ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ژماره‌یه‌ک له فڕۆکه‌ی جه‌نگی له جۆری یاک 130 ناداته سوریا که سـاڵی ڕابردوو گرێبه‌ستی له‌سه‌ر کرابوو. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان له گرێبه‌سته‌که‌دا باس له فرۆشـتنی 40 فڕۆکه‌ی جه‌نگی ده‌کرێت. |
مۆبایل ده‌تکات به که‌سێکی خۆپه‌رست [ 13 : 43 ] 2012 / / 20 هه‌ولێر 20 ی شوبات/ فه‌برایه‌ر ( )- توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی گوتیان به‌کارهێنانی مۆبایل له ڕه‌وشتی تاکڕه‌وی و خۆپه‌رستانه‌ی مرۆڤ زیاد ده‌کات و وای لێده‌کات که‌متر له چوارده‌ه‌وره‌که‌ی خۆی بکات. توێژه‌رانی بازاڕگه‌ری له زانکۆی ماریلند کۆمه‌ڵێک تاقیکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر به‌کاربه‌رانی مۆبایل ئه‌نجامدا له قوتابییان که له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدان و بۆیان ده‌رکه‌وت ئه‌و که‌سانه‌ی مۆبایل به‌کارده‌هێنن که‌متر ویستی کاری خۆبه‌خشییان هه‌یه و که‌متر به‌شداری چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌که‌ن کاتێک داوای ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت، به به‌راورد به که‌سانی تر له کۆمه‌ڵه‌یه‌کی تردا که مۆبایلیان به‌کار نه‌هێناوه. هه‌روه‌ها به‌کاربه‌رانی مۆبایل که‌متر به‌ده‌نگ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه جیهانییه‌کانه‌وه ده‌چن و ته‌نانه‌ت له‌و حاڵه‌ته‌شدا وه‌ڵامیان وه‌ک پێویست نه‌بوو کاتێک پێیان گوترا وه‌ڵامه‌کانیان له‌باره‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه جیهانییه‌کانه‌وه ده‌بێته به‌خشش بۆ ڕێکخراوه خێرخوازییه‌کان. توێژه‌ران گوتیان مۆبایل وا له مرۆڤ ده‌کات هه‌ر هێنده‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ که‌سێکدا کرد ئیدی ئه‌و په‌یوه‌ندییه شوێنی ئینتیما ده‌گرێته‌وه و ویستی به‌رکه‌وتنی که‌سانی تر به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو لاواز ده‌کات. سه‌رچاوه: بی بی سی |
بۆکان...خولێکی کێبڕکێی بۆ به‌هێزترین پیاوانی بۆکان و ناوچه‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت [ 18 : 03 ] 2009 / / 21 - مه‌نووچێهر جیهانی/ بۆکان- ئه‌مڕۆ هه‌ینی خولێکی کێبڕکێی بۆ به‌هێزترین پیاوانی شاری بۆکان و ناوچه‌که له هۆڵی گه‌وره‌ی وه‌رزشی له شارستانی بۆکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به پێی ڕاپۆرتی تایبه‌تی به‌شی وه‌رزشی ئاژانسی هه‌واڵ و به‌دواداچوونی کوردستان په‌یامنێر له شارستانی بۆکان، خولێکی کێبڕکێی بۆ به هێزترین پیاوانی شاری بۆکان و ناوچه‌که به به‌شداری وه‌رزشوانانی ئه‌م کێبرکێیه له هۆڵی گه‌وره‌ی وه‌رزشی 3 هه‌زار که‌سی ئیستادیۆمی وه‌رزشی وه‌حده‌ت له شارستانی بۆکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. جێگای ئاماژه پێدانه خولی کێبڕکێی به‌هێزترین پیاوانی شاری بۆکان و ناوچه‌که به هاوکاری ده‌سته‌ی له‌ش جوانی شارستانی بۆکان ساز ده‌کرێت. |
04 . 02 . 2012 موسته‌فا شێخ موحه‌مه‌د: خۆپیشانده‌رانی باڵه‌کایه‌تی داوای سه‌روه‌ری یاسا ده‌که‌ن له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا له لایه‌ن بۆ پێنجه‌م ڕۆژی له‌سه‌ر یه‌که دانیشتوانی شارۆچکه‌ی چۆمان له ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عیراق خۆپیشاندان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر کوژرانی لاوێکی ده‌ڤه‌ره‌که. خۆپیشانده‌ران ڕێگای بازرگانی ( هامڵتن ) یان گرتووه‌و[ .،]وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌که ده‌ڵێن ئه‌و ڕێگه گرتنه بۆته مایه‌ی که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی بازرگانی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا. موسته‌فا شێخ موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی خۆپیشاندانی چۆمان نکوڵی له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه ده‌کات که ده‌ڵێن خۆپیشانده‌ران داوا له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌ن تا بکوژه‌که‌یان ڕاده‌ست بکه‌ن، وه ده‌ڵێت ده‌شێت هه‌ندێک له خۆپیشانده‌ران ئه‌و داوایه‌یان کردبێت به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز داوای فه‌رمی خۆپیشانده‌ران نییه. به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ موسته‌فا شێخ موحه‌مه‌د کردووه. |
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له شاندێکی ئه‌ڵمانی کرد [ 14 : 57 ] 2010 / / 06 - ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیکرد له شاندێکی ئه‌ڵمانی به سه‌رۆکایه‌تی فیلیپ میسفێلده‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له پارتی دیموکراتی مه‌سیحی و شاندێکی یاوه‌ری . له دیدارێکدا ، فیلیپ میسفێلده‌ر وێرای خۆشحاڵی ده‌ربرِین به سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان ، سوپاسی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی کرد بۆ ئه‌و دیداره‌و[ .،]هیوای خواست که ئه‌م سه‌ردانه‌ی ببێته مایه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ڵمانیا له گشت بواره‌کاندا و هه‌روه‌ها سوپاسی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی کرد له ئه‌ڵمانیا له هاندانی ئه‌و کوردانه‌ی که ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیان هه‌یه له پشتگیریکردنی وه‌ک پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی مه‌سیحی بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌و پشتگیریکردنه‌شی له لایه‌ن ئه‌و کوردانه‌ی که مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به‌رزنرخاند و ته‌ئکیدی له‌وه‌کرده‌وه که وه‌ک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ڕۆڵێکی به‌رچاو ده‌گێرێ له پشتگیریکردنی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی کوردستان له گشت بۆنه تایبه‌تیه‌کان و هه‌روا له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، نه‌ک هه‌ر به قسه به‌ڵکو به‌کرده‌وه‌و[ .،]بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشنیاری دروستکردنی گروپێکی دۆستایه‌تی کورد و ئه‌ڵمانیای کرد له ناو په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆی له پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی بگێرێ و دووپاتیشی کرده‌وه که په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه له نێوان هه‌رێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی مه‌سیحی ئه‌ڵمانیا هه‌یه‌و[ .،]ئه‌و پارته‌ش خوازیاره ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی به‌ره‌و پێشتر ببات و بانگهێشتی سه‌رۆک بارزانیشی کرد بۆ سه‌ردانێکی فه‌رمی ئه‌ڵمانیا. بارزانی سوپاسی فیلیپ میسفێلده‌ر کرد بۆ ئه‌و بۆچوونانه‌و[ .،]ته‌ئکیدی له‌وه‌کرده‌وه که په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان کۆنه‌و[ .،]هیوای خواست که په‌ره به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی هه‌ر دوولا بدرێت و ئه‌و په‌رِی ئاسانکاری بۆ کۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌کان بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆیان له پێشخستنی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستاندا ببینن. هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی سیاسی عێراق، به تایبه‌تی پاش هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانی به‌ستن و شێوه‌ی حکومه‌تی داهاتووی عێراق ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو. |
ئه‌نجامی یارییه‌کانی خولی ئیسپانیا [ 16 : 29 ] 2010 / / 12 – له‌م هه‌فته‌یه‌دا جه‌وله‌ی ( 31 ) له خولی ئیسپانیا به‌رێوه‌چوو، ئه‌نجامی یارییه‌کان و ڕیزبه‌ندی یانه‌کان و ڕیزبه‌ندی گۆلکاران ببینه. ئه‌نجامی یارییه‌کان مه‌له‌گا × سیڤلیا ( 1 - 2 ) ڤیاریال × سپۆرتینگ خیخۆن ( 1 - 0 ) تینێرفی × ڤه‌له‌دوه‌لید ( 0 - 0 ) خێرێز × خیتافی( 0 - 1 ) ڕیال مه‌درید × به‌رشلۆنه ( 0 - 2 ) ئه‌تله‌تیک بلباو × ئه‌لمیریا ( 4 - 1 ) دیپۆرتیڤۆلاکه‌رۆنیا × ڕاسینگ سانتدێر ( 1 - 1 ) ئۆساسۆنا × ڕیال زه‌رگۆزا ( 2 - 0 ) ئیسپانیۆل × ئه‌تله‌تیکۆمه‌درید ( 3 - 0 ) ڕیال مایۆرکا × ڤاڵنسیا ( 3 - 2 ) ڕیزبه‌ندی یانه‌کان 1 - به‌رشلۆنه ( 80 ) خاڵ 2 - ڕیال مه‌درید ( 77 ) خاڵ 3 - ڤاڵنسیا ( 56 ) خاڵ 4 - ڕیال مایۆرکا ( 51 ) خاڵ 5 - سیڤلیا ( 51 ) خاڵ ڕیزبه‌ندی گۆلکاران 1 - (لیۆنێل میسی) به‌رشلۆنه ( 27 ) گۆل 2 - (گۆنزالۆهیگواین) ڕیال مه‌درید ( 24 ) گۆل 3 - (دێـــڤــد ڤیــــا) ڤاڵنسیا ( 20 ) گۆل |
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به سه‌ردانێکی ڕانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته به‌غدا [ 12 : 46 ] 2008 / / 15 - وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به سه‌ردانێکی ڕانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته به‌غدا. له‌م باره‌یه‌وه "محه‌ممه‌د ئه‌لعه‌سکه‌ری" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاند" به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا"رۆبرت گه‌یتس" به سه‌ردانێکی ڕانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته به‌غدا. هه‌روه‌ها گوتی: چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت گه‌یتس له‌گه‌ڵ نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیران و عه‌بدولقادر سه‌عدی وه‌زیری به‌رگری کۆبێته‌وه. |
که‌رکوک؛ چوار داواکراو و گومان‌لێکراو ده‌ستگیر کران [ 17 : 07 ] 2011 / / 28 - ئارام شێرکۆ/که‌رکوک- ماوه‌یه‌که تیرۆریستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن دزه بکه‌نه ناو که‌رکوک، هه‌ر به‌مهۆیه‌وه هێزه ئه‌منییه‌کان چالاکییه‌کانی خۆیان چڕتر کردۆته‌وه‌و[ .،]پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار گومان‌لێکراو و داواکراویان ده‌ستگیر کرد. سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌کان به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له بازگه‌ی ڕیاز – که‌رکوک توانیومانه چوار که‌س ده‌ستگیر بکه‌ین که دووانیان به‌پێی ماده‌ی چوار تیرۆر داواکراون و دوو که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش گومانلێکراون. سه‌رچاوه‌که گوتی: دوو داواکراوه‌که سه‌ر به گروپی تیرۆرسیتیی نه‌قشبه‌ندین و دوو گومالێکراوه‌که‌ش سوودانین و ویستوویانه بێنه ناوشاری که‌رکوک. |
ڕێکخراوێک داوای داخستنی نووسینگه‌کانی هاوسه‌رگیری ده‌کات [ 14 : 11 ] 2012 / / 08 سلێمانی 8 حوزه‌یران/یۆنیۆ( )- ڕێکخراوی ئامار‌و گروپێکی پێکهێناوه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم بۆ داخستنی نووسینگه‌کانی هاوسه‌رگیری، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نووسراوێکیان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ کردووه چونکه پێیان وایه بوونی ئه‌و نووسینگانه بازرگانیکردنه به پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه. له‌وباره‌یه‌وه "فایه‌ق حه‌مه‌سوور" خاوه‌نی نووسینگه‌ی په‌یمان بۆ هاوسه‌رگیری به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: هه‌موو ڕێکخراوێک که کارێک ده‌کات ده‌بێت بزانێت که ئه‌وکاره ئه‌نجامی باشی هه‌یه یان نا، ئێمه‌ش خزمه‌تێکی باشمان کردووه‌و[ .،]به‌رهه‌می باشیشمان هه‌بووه، هه‌روه‌ک تائێستا نزیکه‌ی 700 به‌شداربوومان له هه‌رێمی کوردستان و عێراقدا هه‌بووه‌و[ .،] 80 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری تۆمارکراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر پێویست بکات ئاماده‌ی هه‌موو گفتوگۆیه‌ک ده‌بم و هه‌تا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ڕۆم. فایه‌ق حه‌مه‌سوور گوتی: "هه‌موو مه‌رجه یاساییه‌کانمان هه‌یه‌و[ .،]مۆڵه‌تی فه‌رمیی حکومه‌تمان هه‌یه بۆ کار کردن و له‌لایه‌نی ئایینیشه‌وه په‌یڕه‌وی ته‌واوی ئایینمان کردووه‌و[ .،]ئامانجیشمان گه‌یاندنی کوڕان و کچان بووه به یه‌کتر و به شێوه‌یه‌کی یاسایی و شه‌رعی بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و بوونی ئه‌م نووسینگانه له زۆربه‌ی زۆری وڵاتان هه‌یه‌و[ .،]هیچ گرفتێکیشیان نییه. له به‌رامبه‌ریشدا ڕێکخراوی ئامار ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌ت گوێ له داواکارییه‌کانیان نه‌گرێت، ئه‌وا ناچارن که نووسراوه‌که‌یان ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی کوردستان بکه‌ن. نه‌به‌ز محه‌ممه‌د/ . |
ڕه‌واندوز: پرِۆژه‌ی ڕێگاوبان بۆ (یانزه) گوندی دۆڵی ئاکۆیان جێبه‌جی ده‌کرێت [ 12 : 58 ] 2010 / / 06 - هه‌ڵوێست ناوده‌شتی / له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕێگاوبانی پارێزگای هه‌ولێره‌وه به به‌برِی (یه‌ک ملیار و شه‌ش سه‌دو هه‌ژده ملیۆن) دینار پرِۆژه‌ی قیرتاوکردنی (یانزه) گوندی دۆڵی ئاکۆیانی سه‌ر به قه‌زای ڕه‌واندز جێبه‌جی ده‌کرێـت. له‌وباره‌یه‌وه سیروان سیرینی، قایمقامی قه‌زای ڕه‌واندوز به "ئاژانسی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند،پرِۆژه‌که له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌راتی ڕێگاوبانی هه‌ولێره‌وه جێبه‌جی ده‌کریت که‌بریتیه له‌فراوانکردن و قیرتاوکرنی ڕێگای (یانزه) گوندی دۆڵی ئاکۆیان . وتیشی، درێژایی ڕێگاکه (سیانزه) کیلۆمه‌تره‌و برِیاریشه دوای ته‌واوبونی پرِۆژه‌که هێمای هاتوچۆش له سه‌ر ڕێگاکه داده‌بنرێت. به‌وته‌ی قایمقامی قه‌زای ڕه‌واندوز،جێبه‌جێکردنی ئه‌و پرِۆژه‌یه له‌روی بارزرگانی و کشتوکاڵی هاتوچۆوه سودێکی زۆر به هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌که ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت که خه‌ڵکی ناوچه‌که زیاتر به کاری ڕه‌زگه‌ری و کشتوکاڵی وئاژه‌ڵداریه‌وه خه‌ریکن. |
کورته فیلمی گۆرانی باران پله‌ی یه‌که‌می فیستیڤاڵی هێندستانی به‌ده‌ستهێنا [ 12 : 58 ] 2007 / / 02 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ کورته فیلمی "ترانه باران" واته "گۆرانی باران" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری لاوی ئیلام "جه‌عفه‌ر نوور محه‌مه‌دی" پله‌ی یه‌که‌می له فیستیڤاڵی فیلمی وڵاتی هێندستان به ناوی "جای پار" به‌ده‌ستهێنا و له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵه‌وه دیپڵۆمای شانازی پێبه‌خشرا. له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندی لاوی کورد "جه‌عفه‌ر نوور محه‌مه‌دی" له دیدارێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، گووتی: "فیستیڤاڵی "جای پار" له وڵاتی هێندستان به‌ڕێوه‌چوو، که له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا کورته فیلمی "گۆرانی باران" به‌شداری کرد و پله‌ی یه‌که‌می فیستیڤاڵ و دیپڵۆمای شانازی به‌ده‌ست بێنێت. به‌داخه‌وه به هۆی سه‌رقاڵی به پرۆژه‌یه‌کی وێنه‌ی فۆتۆگرافییه‌وه نه‌متوانی له فیستیڤاڵه‌دا به‌شداری بکه‌م." هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆکی کورته فیلمی "گۆرانی باران"، گووتی: "ئه‌م فیلمه سه‌باره‌ت به سنووری ئێرانه که دوای ته‌واو بوونی شه‌ڕی ئێران له گه‌ڵ ڕژیمی به‌عس، هێشتا ئه‌م ناوچه‌یه مینی لێیه‌و به‌داخه‌وه هه‌موو ڕۆژێک منداڵان ده‌چنه سه‌ر ئه‌و مینانه، به‌تایبه‌ت شوان و ئه‌و منداڵانه‌ی که له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌ژین، تووشی سه‌ده‌مه ده‌بن و ده‌ست و پێی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن." هونه‌رمه‌ند سه‌باره‌ت به چیرۆکی ئه‌م فیلمه گووتی: "له ناوچه‌یه‌کی سنووری منداڵێکه که خوشکه‌که‌ی ده‌یه‌وێت شوو بکات و ڕێوره‌سمی زه‌ماوه‌ندیان هه‌یه، مامۆستاکه‌ی له شار بۆ ڕۆژی زه‌ماوه‌ندی خوشکه‌که‌ی بانگهێشت ده‌کات. کاتێک که مامۆستا ده‌یه‌وێت بۆ شوێنی شاییه‌که بچێت زه‌ماوه‌نده‌که سه‌ر ناگرێت، به‌و هۆیه‌ی که زاواکه چووه مین و چه‌ندین شتی دیکه کۆبکاته‌وه‌و[ .،]بۆ دابینکردنی پێداویستییه‌کانی شاییه‌که‌ی بیان فرۆشێت که ده‌چێته سه‌ر مین و ده‌ستی له ده‌ست ده‌دات." هه‌روه‌ها گووتی: "منداڵه‌که به‌م کاره‌ساته تووشی ناره‌حه‌تی نابێت به‌ڵام ڕۆژێک پێش شاییه‌که، خزمێکی ئه‌و منداڵه ده‌چێت بۆ سنوور تاکوو گوڵی وه‌حشی بۆ شاییه‌که کۆکاته‌وه، که ئه‌ویش ده‌چێته سه‌ر ئه‌ڵغام. له کۆتاییدا منداڵه‌که له مامۆستاکه‌ی داوا ده‌کات که نامه‌یه‌ک بۆ ئه‌رته‌ش بنووسن که ئه‌و مینانه کۆبکه‌نه‌وه." سینه‌ماکاری لاوی کورد "جه‌عفه‌ر نوور محه‌مه‌دی" له کۆتایی ئه‌م دیداره‌دا گووتی: "له ڕاستیدا ئه‌م منداڵه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌رته‌ش وه‌فکر ده‌که‌وێت و مینه‌کان کۆده‌که‌نه‌وه‌و[ .،]به جیاتی ئه‌وان نه‌ونه‌مام ده‌چه‌قێنن." هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له کورته فیلمی "گۆرانی باران" بریتین له: نووسه‌ری سیناریۆ: "جه‌عفه‌ر نوور محه‌مه‌دی". ده‌رهێنه‌ر: "جه‌عفه‌ر نوور محه‌مه‌دی". وێنه‌گر: "که‌یوان یۆسفی". ئه‌کته‌ره‌کان: "لیا حه‌یده‌ریان" ، "زه‌ینه‌ب سارایی" و چه‌ندین ئه‌کته‌ری لاوی شاری ئیلام. مونتاج: "یۆنس نوور محه‌مه‌دی". وێنه‌گر: "لیا حه‌یده‌ریان". به‌رهه‌مهێنه‌ر: "جه‌عفه‌ر نوور محه‌مه‌دی". به‌رهه‌می: کۆمپانیای "کانی سان فیلم". |
هه‌فته‌ی داهاتوو یارییه‌کانی خولی دووه‌می خولی پله نایابه‌کانی کوردستان بۆ تۆپی ده‌ست به‌رێوه ده‌چێت [ 9 : 52 ] 2009 / / 08 - ڕێبین ڕه‌مزی /هه‌ولێر_ یه‌کێتی تۆپی ده‌ستی کوردستان دوێنی کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا که تیاییدا چه‌ندین بریاری گرنگی دا . که تیاییدا بریاریان دا یانه‌ی سۆلاڤ بۆ قۆناغی داهاتوو سه‌ربکه‌وێ وه‌کو باشترین یانه‌ی نموونه‌یی له هه‌ردوو کۆمه‌ڵه‌ی کوردستان، هه‌وره‌ها له کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌می خولی پله نایابه‌کانی کوردستان تا ئێستا دیار نییه کام دوو یانه بۆ خولی پله یه‌که‌کان داده‌بزێت، که ڕکابه‌رییه‌کی به‌هێز هه‌یه له نێوان یانه‌کانی ئاکرێ و شێروانه‌و[ .،]هێرش، بۆیه بریار درا له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو بریار ده‌رباری ئه‌م شته ده‌درێت، له هه‌مان کۆبوونه‌وه بریار درا که‌وا ڕۆژی ( 16 - 4 ) یارییه‌کانی قۆناغی دووه‌م ئه‌نجام بدرێت به شێوازی چوون و هاتن و له هه‌مان کاتیش‌دا یارییه‌کانی لاوانیش ئه‌نجام بدرێت، که تیاییدا یارییه‌کانی لاوان کاتژمێر ( 1 ) نێوه‌رۆ ئه‌نجام ده‌درێت و یارییه‌کانی پێشکه‌ووتوان کاتژمێر ( 2 ) پاش نیوه‌رۆ ئه‌نجام ده‌درێت و یارییه‌کانیش هه‌موو ڕۆژانی هه‌ینی به‌رێوه ده‌چێت، له هه‌مان کاتدا تیروپشکی یارییه‌کانی قۆناغی دووه‌م ئه‌نجامدرا که حه‌فه‌ت یانه سه‌رکه‌وتینه بۆ قۆناغی دووه‌م، یارییه‌کانیش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه. هه‌ولێر – سه‌رچنار سیروانی نوێ – هاوکاری دووز سۆلاڤ – سلێمانی یانه‌ی پێرس چاوه‌رێی ده‌کات |
په‌یامنێر ڕێژه‌و[ .،]ژماره‌ی ده‌رچووانی قۆناغی ئاماده‌یی له پارێزگای هه‌ولێر بڵاوده‌کاته‌وه [ 15 : 10 ] 2008 / / 12 - له‌باره‌ی ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کانی قۆناغی ئاماده‌یی بۆ هه‌رسێ لقی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی له پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر "پاکیزه ته‌لعه‌ت" به‌م شێوه‌یه بۆ "ئاژانسی په‌یامنێر"دوا: له به‌شی زانستی 9751 مافی به‌شداریکردنی تاقیکردنه‌وه‌کانیان هه‌بووه، له‌و ژماره‌یه 9596 قوتابی تاقیکردنه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌و[ .،]له‌وانه‌ش 1539 یان ده‌رچوون 8212 ش که‌وتوون، به‌وه‌ش ڕێژه‌ی ده‌رچوون گه‌یشتۆته 30 . 8 %. له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌کانی لقی وێژه‌ییه‌وه "پاکیزه ته‌لعه‌ت" ڕایگه‌یاند، 12834 قوتابی توانایی به‌شداریکردنی تاقیکردنه‌وه‌کانیا هه‌بووه، له‌و ژماره‌یه 12730 به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌کانیان کردوه، له‌وانه‌یش 2808 قوتابی ده‌رچوون و 9997 که‌وتوون به‌وه‌ش ڕێژه‌ی ده‌رچوون ده‌کاته 27 . 44 %. ئه‌نجامه‌کانی لقی پیشه‌یش به‌م شێوه‌یه: 1592 قوتابی مافی به‌شداریکردنی تاقیکردنه‌وه‌کانیان هه‌بووه له‌وانه‌ش 1584 قوتابی به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌کانیان کردوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 713 قوتابی ده‌رچوون و 875 قوتابیش که‌وتوون، به‌وه‌ش ڕێژه‌ی ده‌رچوون ده‌کاته 47 . 16 %. |
وێنه‌یی.. به‌رشلۆنه دوو خاڵی له‌ده‌ستدا [ 13 : 25 ] 2011 / / 14 – دوێنێ شه‌و یارییه‌کانی گه‌رِی ( 28 ) له خولی ئیسپانیا به‌رێوه‌چوو ، تیادا هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه‌و[ .،]یانه‌ی سیڤیلیا به‌رامبه‌ر بوون. له یاریگای (رامۆن سانچێز بێزخوان) یانه‌ی سیڤیلیا میوانداری یانه‌ی به‌رشلۆنه کرد ، تیادا یارییه‌که به گۆلێک بۆ هه‌ردوولا کۆتایی پێهات. تاکه گۆلی یانه‌ی به‌رشلۆنه له ڕێگای یاریزانی ئیسپانی (بۆیان کریکچ) له خوله‌کی ( 30 ) تۆمارکرا ، تاکه گۆلی یانه‌ی سیڤیلیا له ڕێگای یاریزانی ئیسپانی (خیسۆس ناڤاس) له خوله‌کی ( 49 ) تۆمارکرا. به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش یانه‌ی به‌رشلۆنه کۆی خاڵه‌کانی به‌رزکرده‌وه بۆ ( 75 ) خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی ئیسپانیا مایه‌وه ، و یانه‌ی سیڤیلیا کۆی خاڵه‌کانی به‌رزکرده‌وه بۆ ( 39 ) خاڵ له ڕیزبه‌ندی هه‌شته‌م مایه‌وه. جێی باسه ، له یاری چووندا له یاریگای (کامپ ن‌و) یانه‌ی به‌رشلۆنه به پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی سیڤیلیای برده‌وه. |
ئه‌ردۆگان داوای ڕوونکردنه‌وه له دادگا ده‌کات [ 9 : 25 ] 2008 / / 11 - سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان" ڕایگه‌یاند، پێویسته له‌سه‌ر دادگای ده‌ستوری تورکیا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بدات له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ڕێگه‌دان به بالاَپۆشی ئافره‌تان. له لێدوانێکیدا دوێنێ "سێشه‌ممه" سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئاشکرایکرد، ڕێگه نادرێت به دادگا ناوه‌ڕۆکی ڕاستکردنه‌وه ده‌ستورییه‌کان گفتوگۆ بکات به‌ڵکو ده‌بێت ته‌نیا باسی لایه‌نه ته‌کنیکیه‌کانی ئه‌و ڕاستکردنه‌وه ده‌ستورییانه بکات. هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته دادگا ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ووردبوونه‌وه شی بکاته‌وه له‌مه‌ڕ ڕاستکردنه‌وه ده‌ستورییه‌کان که‌ڕێگه‌ی به باڵا پۆشی کچان ده‌دا له زانکۆ‌دا، که‌چی ئه‌وان هه‌ڵیان وه‌شانده‌وه. جێی ئاماژه‌یه له‌دوای گرتنه ده‌ستی حوکمی تورکیا له‌لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه ڕاستکردنه‌وه‌یه‌کی ده‌ستوری ئه‌نجامدرا که تێیدا ڕێگه درا به کچان له زانکۆ‌دا باڵاپۆش بن،به‌ڵام دواتر دادگای ده‌ستوری تورکیا ئه‌م بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، وه‌هاش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له باره‌ی ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌وه دادگا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک پێشکه‌ش بکات. |
دۆشڤینا و سام کیرِی و داڤیدنکۆ سێ نازناویان به‌ده‌ست هێنا [ 18 : 28 ] 2009 / / 03 – دوێنێ کچه یاریزانی ڕووسی ڤێرا دۆشڤینا توانی نازناوی پاڵه‌وانێتی ئه‌سته‌نبوڵ له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ده‌ست بهێنێ دوای سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر کچه یاریزانی چیکی لوسی هه‌رادیکا. له یاری کۆتایی، دۆشڤینا توانی یارییه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو بکات به دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رانبه‌ر، ( 6 - 0 )، ( 6 - 1 ). هه‌ر دوێنێ یاریزانی ئه‌مریکی سام کیرِیی توانی نازناوی پاڵه‌وانێتی لۆس ئه‌نجلسی کراوه له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ده‌ست بهێنێ دوای سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یاریزانی ئوسترالی کارستن پۆل. له یاری کۆتایی، کیرِی توانی یارییه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو بکات به دوو کۆمه‌ڵه به‌رانبه‌ر به یه‌ک کۆمه‌ڵه، ( 6 - 4 )، ( 3 - 6 )، ( 6 - 1 ). هه‌روه‌ها، یاریزانی ڕووسی نیکۆڵای داڤیدنکۆ توانی نازناوی پاڵه‌وانێتی که‌رواتیای کراوه له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ده‌ست بهێنێ دوای سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یاریزانی ئیسپانی خوامن کارلۆس ڤیریر. له یاری کۆتای پاڵه‌وانێتییه‌که، داڤیدنکۆ توانی یارییه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو بکات به دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رانبه‌ر، ( 6 - 3 )، ( 6 - 0 ). |
01 . 09 . 2003 ته ڕمی ئایه توڵله ئه‌لحه کیم ده نێژرێت - 2003 - 09 - 02 به سه دان هه زار موسڵمانه شیعه کان و له ژێر ئاسایشێکی توند دا له سه‌ڕ[ .،]شه قامه کانی شاری پیرۆزی نه جه‌ف[ .،]له باشوری عێراقدا کۆبونه ته وه بۆ ناشتنی ته ڕمی ئاخونده‌ی[ .،]کوژراو ئایه توڵله محه مه‌د[ .،]باقر ئه‌لحه کیم. درێژه‌ی[ .،]ئه‌م ڕاپۆرته له ناو ئه‌م ئۆدیۆ فایله دایه. :// . . / / - 58 - - 2003 - 09 - 02 - 4 - 1 - 89153842 / 941472 . |
Subsets and Splits