text
stringlengths 0
94.6k
|
---|
بۆڵانی: چل و هه‌شت به‌رپرسی قاعیده کوژراون یان ده‌ستگیرکراون [ 9 : 21 ] 2010 / / 08 - وه‌زیری ناوخۆی عێراق جه‌واد بۆڵانی ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ڕابردوودا هێزه ئه‌منییه‌کان توانیویانه 48 به‌رپرسی ڕێکخروی قاعیده له ناو به‌رن یان ده‌ستگیربکه‌ن. گوتیشی " له ئێستادا ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی گرنگی ڕێکخراوی قاعیده له ژێر ده‌ستی هێز ئه‌منییه‌کاندان و به هۆی ته‌واونه‌بوونی پرۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌وه ناتوانرێت له ئێستادا ناویان بڵاوبکرێته‌وه". بۆڵانی گوتیشی" ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق به ده‌ستیان هێناوه په‌یامێکی ڕوون و ئاشکرایه بۆ هه‌موو تیرۆریستان و ئه‌وه ڕوون بووه‌ته‌وه، که تیرۆریستان چاره‌نوسییان هه‌مان چاره‌نووسی زه‌رقاوی و میسری و به‌غدادییه". به گوێره‌ی زانیاری هێزه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا، توانای هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق ڕۆژ له دوای ڕۆژ له هه‌ڵکشاندایه‌و[ .،]ئه‌و هێزانه له توانایاندا هه‌یه له قۆناغی داهاتوودا به‌رپرسیارێتی ئه‌منی شاره‌کانی عێراق بگرنه ئه‌ستۆ. |
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ: هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ ئافره‌تانی سی ساڵ باشترن له بیست ساڵه [ 20 : 54 ] 2009 / / 12 - زۆربه‌ی کوڕان حه‌ز ده‌که‌ن ئه‌و کچانه بکه‌نه هاوبه‌شی ژیانیان، که ته‌مه‌نیان 20 ساڵانه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی ده‌ریخستووه، ئافره‌تانی ته‌مه‌ن 30 ساڵان، زیره‌ک تر و جوان ترن. توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ئه‌مه‌ریکایی ئاشکرایکردووه، هه‌رچه‌نده کچانی ته‌مه‌ن 20 ساڵان زۆرترین داواکارییان له‌سه‌ره، به‌ڵام ئافره‌تانی 30 ساڵان زیره‌ک ترن و باشتر له داواکاری هاوسه‌ره‌کانیان تێده‌گه‌ن. توێژینه‌وه‌که ڕوونیکردۆته‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی 20 ساڵان، ئافره‌تانی 30 ساڵان وابه‌سته‌ترن به پیاوانه‌وه، دڵپاکتر و زیره‌کیشن له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا، له داواکاری مێرده‌کانیان له ڕووی سۆزداری و سێکسییه‌وه باشتر تێده‌گه‌ن. توێژینه‌وه‌که ئاماژه‌یداوه، ئافره‌تانی ته‌مه‌ن 30 ساڵان زۆر به وردییه‌وه هاوسه‌ری پیاوێک هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌یکه‌نه هاوبه‌شی ژیانیان، ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئافره‌تانی ته‌مه‌ن 20 ساڵانه، که ته‌نیا له ڕووی سۆزدارییه‌وه بایه‌خ به هاوسه‌ره‌کانیان ده‌ده‌ن. |
ئه‌ردۆگان ڕه‌خنه‌ی له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی گرت [ 17 : 22 ] 2009 / / 28 - ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌خنه‌ی له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی گرت و ڕایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره ڕازی نییه له‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌م ده‌زگایه بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی دارایی، په‌یڕه‌وی ده‌کات. به پێی هه‌واڵی "فرانس 24 " پێش ئه‌وه‌ی به‌رێکه‌وێت بۆ دافۆس بۆ به‌شداربوون له کۆری ئابووری جیهانی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له لێدوانێکدا له ئه‌نقه‌ره، گوتی: پێویسته سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پلان دارێژێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ته‌نگژه‌ی دارایی و پشتگیری و هاوکاری پێشکه‌ش بکات. هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر سنوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له مامه‌ڵه‌کردندا جیاوازی بکات له نێوان تورکیا و وڵاتانی دیکه وشێوه‌یه‌کی جیاواز له گه‌ڵ تورکیا په‌یره‌و بکات، ئه‌وا تورکیا زیاتر هه‌ستیار ده‌بێت و هه‌ڵوێستی ده‌بێت. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌نقه‌ره‌و[ .،]سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند، دانووستانه‌کانیان سه‌باره‌ت بابه‌تی قه‌رزدان به تورکیا پێشکه‌وتنی باشی به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام تاکو ئێستا چه‌ند خاڵێک بۆته کۆسپ له‌به‌رده‌م دانوستانه‌که. |
ئیسماعیل خه‌یات پێشانگایه‌کی نوێی بۆ خه‌ڵکی خانه‌قین ده‌کاته‌وه [ 15 : 28 ] 2008 / / 10 - عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر- برِیار وایه له ڕێکه‌وتی 13 ی‌ئ ه‌م مانگه (نیسان)، له پێشانگایه‌کی تایبه‌تدا ( 50 ) تابلۆی تازه‌ی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خه‌یات له‌ژێر ناونیشانی "ماسی و باڵنده‌و[ .،]ڕووخسار و ده‌مامک" له خانه‌قین بکرێته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار ئیسماعیل خه‌یات له لێدوانێکی تایبه‌ت دا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "له سه‌ر بانگهێشتی کۆلێژی ئادابی خانه‌قین به‌نیازم ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو 13 ئه‌م مانگه، پێشانگایه‌کی تایبه‌ت بۆ جه‌ماوه‌ری شا‌ری خانه‌قین و قوتابیانی کۆلێژی ئادابی ئه‌و شاره له ژێر ناونیشانی "ماسی و باڵنده‌و[ .،]ڕووخسار و ده‌مامک" بکه‌مه‌وه". خه‌یات ده‌رباره‌ی ئه‌و تابلۆیانه‌ی له‌و پێشانگایه‌دا به‌نیازه نمایشی بکات گوتی "له‌و پێشانگایه‌دا به‌نیازم ( 50 ) تابلۆی تازه نمایش بکه‌م، که نوێترین کاری تازه‌ی خۆمه‌و[ .،]به شێوازێکی تازه کارم بۆ کردوون". هونه‌رمه‌ند له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌ی دا ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد دوای کردنه‌وه‌ی پێشانگاکه‌ی به‌نیازه سمینارێک پێشکه‌ش بکات و گوتیشی "ده‌مه‌وێ دوای کردنه‌وه‌ی پێشانگاکه‌م و بینینی تابلۆکانم له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ر و قوتابیان، سیمنارێک پێشکه‌شی قوتابیان ده‌که‌م، سه‌باره‌ت به‌ئه‌زموونی کاری ڕابردووی خۆم له هونه‌ری شێوه‌کارییدا". ئیسماعیل خه‌یاتی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌ی دا گوتی "ئومێده‌وارم له ڕێگه‌ی تابلۆکانم دڵ و چاوی جه‌ماوه‌ری شا‌ری خانه‌قین شاد بکه‌م و له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئارام‌دا پێشانگاکه‌م به‌رِێوه‌بچێت". |
تانک و زرێپۆشه‌کانی سوپای سوریا هێرشیان کرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ناوه‌ندی سوریا [ 20 : 29 ] 2011 / / 24 هه‌ولێر 24 تشرینی دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌ر ( )- به گوته‌ی چالاکوانانی سیاسی، ئه‌مڕۆ تانک و زرێپۆشه‌کانی سوپای سوریا هێرشیان کرده سه‌ر ناوچه‌کانی "به‌لده" و "ره‌سته‌ن" له ناوه‌ندی ئه‌م وڵاته. به‌پێی هه‌واڵێکی ڕۆیترز که له شایه‌تحاڵانی گواستۆته‌وه، 50 تانک و زرێپۆشی سوپای سوریا له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی سوپا به چه‌کی قورس، زه‌وی و زاری ڕه‌سته‌ن و به‌لده‌یان تۆپباران کردووه. ئه‌م ناوچانه ده‌که‌ونه دووریی 20 کیلۆمه‌تری شا‌ری حمس. له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دواییدا له‌م ناوچانه، شه‌ڕ و پێکدادانی قورس له‌نێوان سوپا و ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له سوپا جیابوونه‌ته‌وه، ڕوویداوه. ئه‌مه له کاتێکدایه ئه‌مڕۆ فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه بۆ خۆپێشانده‌رانی سوریا بنێردرێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گوتوویه‌تی: فه‌ره‌نسا "ئه‌نجومه‌نی نێشتمانیی" سوریا که له‌لایه‌ن به‌رهه‌ڵستکارانه‌وه پێک‌هاتووه، به شه‌ریکی یاسایی چاره‌نووسی ئاینده‌ی سوریا ده‌زانێت و فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه په‌یوه‌ندیی هه‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات له کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی به ڕه‌سمی بناسرێت. ئه‌لعه‌ره‌بییه/خ.ع |
گه‌نجێک له‌ناوجه‌رگه‌ی بازاڕی هه‌ولێر خۆی خنکاندن [ 13 : 06 ] 2011 / / 14 - پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ته‌رمی گه‌نجێک له‌ناوجه‌رگه‌ی بازاڕی شا‌ری هه‌ولێر و له گه‌راجێکی وه‌ستانی ئوتومبێلدا دۆزراوه‌ته‌وه‌و[ .،]ده‌رکه‌وتووه که خۆی خنکاندووه. سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 14 ی ئایار/ مای) ته‌رمی گه‌نجێک له ناوه‌ندی شا‌ری هه‌ولێر و له یه‌کێک له گه‌راجه‌کانی شه‌قامی "شێخی چۆلی" (اسواق سیروان) به هه‌ڵواسراوی دۆزرایه‌وه. نه‌قیب "کاروان" به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌مباره‌یه‌و ه‌به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند سه‌عات 8 : 30 سه‌ر له به‌یانی، پۆلیس ئاگادار کراوه‌ته‌وه که ته‌رمێک له گه‌راجێکی ئه‌و شه‌قامه به هه‌ڵواسراوی دۆزراوه‌ته‌وه. کاروان سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه وتی، پۆلیسی هه‌ولێر دوابه‌دوای ئاگادار بوونه‌وه، گه‌یشتووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که‌و[ .،]دوای داگرتنی ته‌رمه‌که، ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و گه‌نجه به ناوی (ع.ف) خۆی کوشتووه. به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر وێڕای ئه‌وه‌ی ڕایگه‌یاند ته‌رمه‌که بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر نێردراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری، وتی لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به هۆکاری خۆکوشتنی ئه‌و گه‌نجه ده‌ستی پێکردووه. |
شوقه‌یێن که‌ڤنێن دهوکێ دێ هێنه خرابکرن و ب شێوازه‌کێ نوو دێ هێنه ئاڤاکرن [ 17 : 17 ] 2010 / / 09 - محه‌مه‌د گوهه‌رزی/دهوک- کێشه‌یا شوقێن که‌ڤنێن گرێ باسێ ل دهوکێ گه‌هشتیه قوناغێن چاره‌سه‌ریا داوی و بریاره سه‌رجه‌م ئه‌و شوقه بهێنه خرابکرن و سه‌ر ژ نوو بهێنه ئاڤاکرن. ل دور ڤی بابه‌تی "ماجد سه‌ید ساڵح" ده‌ڤه‌ردارێ دهوکێ بو ئاژانسا په‌یامنێر خویاکر: "شووقێن گرێ باسێ ل دهوکێ کو هژمارا وان 445 شووقه‌نه‌ل[ .،]سالێن حه‌فتا دا هاتینه ئاڤاکرن زۆر که‌ڤن بووینه‌و[ .،]خودانێن وان داخاز دکه‌ن بهێنه خراپکرن و سه‌ر ژنوو بهێنه ئاڤاکرن. ده‌ڤه‌ر دارێ دهوکێ ئه‌و چه‌ند دیار کر: "بو چاره‌سه‌ریا ڤێ ئاریشێ لیژنه‌ک ژ چه‌ند لایه‌نێن په‌یوه‌ندیدار هاتیه پێک ئینان کار بو هاتیه کرن و د دوماهی پێشداچووندا ئه‌م شیایینه به‌ری چه‌ند ڕۆژا خودانێن شووقا ڕازی بکه‌ین و هه‌روه‌سا کومپانییه‌کێ به‌رهه‌ڤییا خو دیار کریه‌و[ .،]ب مه‌رج و سالوخه‌تێن مه‌دانای ڕازی ببیت. ماجد سه‌ید ساڵح گوت: "خودانێن شوقا ب وی مه‌رجی ڕازیبوونه کو ده‌مێ شووقێن وان دهێنه خرابکرن و شوقێن نوو دهێنه ئاڤاکرن هه‌رئێک ژوان شوقا خو ل قاتێ ئه‌و به‌ری نها تێدا ئاکنجی وه‌رگریت یێن مایی دێ بو وێ کومپانیێ بن یاکو بڤی کاری ڕادبیت." هه‌روسا: "ماجد سه‌ید ساڵح" ئاشکرا کر: "ئیرۆ مه وه‌کو لیژنه کومبوونا خو یاداویێ ئه‌نجام دا و ب به‌رهه‌ڤبوونا نوێنه‌رێ کومپانیا "کایار" کو دێ ڤی کاری ئه‌نجام بده‌ت، کونوسه‌ک مه دایه پارێزگه‌رێ دهوکێ ئه‌م ل چاڤه‌رێ په‌سه‌ندکرنا وان خالاینه یێن کو مه‌تێدا ئاماژه دای و ئه‌ز باوه‌رم ل ده‌مه‌کێ نێزیک دێ ده‌ست بکاری هێته کرن. شووقێن تازه‌یێن گرێ باسێ دێ لسه‌ر ڕووبه‌رێ 120 مه‌ترێن دووجارکی هێنه ئاڤاکرن و ب شێوازه‌کێ مودێرن و هه‌روه‌سا 30 ژسه‌دێ ئه‌ردێ شوقا دێ که‌سکاتی بیت. |
دووبز...پیاوێک سکاڵای دژی دوو کورِی خۆی تۆمارکردووه [ 15 : 43 ] 2008 / / 02 – باهۆز / هه‌ولێر - له‌شارۆچکه‌ی دووبز پیاوێک دوو کورِی خۆی به به‌ندکردن‌دا. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست"ئاژانسی په‌یامنێر"گه‌یشتووه: دوێنێ پیاوێک به‌ناوی"ن-غ"ته‌مه‌ن( 60 ساڵ)له بنکه‌ی پۆلیس سکالاَی له‌دژی دوو کورِی خۆی تۆمارکردووه. به‌گوته‌ی دادخواز چه‌ند ڕۆژێکه ئه‌و دوو کورِه هه‌رِه‌شه‌ی کوشتنی لێده‌که‌ن تاکو خانووێکی سێ سه‌د مه‌تری به‌های 40 ملیۆن دیناره بۆیان بفرۆشێت تا به‌پاره‌که‌ی"ق"ی کورِی بچێته هه‌نده‌ران و"م"یش ئۆتۆمبێل بگرێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوایه‌که‌یان جێبه‌جێنه‌کراوه،کورِه‌که هه‌رِه‌شه‌ی کوشتنیان لێکردووه. دوای وه‌رگرتنی گوته‌ی دادخواز دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه برِیاری ده‌ستگیرکردنی دوو تۆمه‌تباره‌که‌ی دا. |
دۆزرانه‌وه‌ی به‌ردنیگاره‌ی 28 هه‌زار ساڵیی له ئوستوڕالیا [ 17 : 37 ] 2012 / / 19 هه‌ولێر 19 حوزه‌یران / یۆنیۆ ( ) – به دۆزرانه‌وه‌ی به‌ردنیگاره‌ی 28 هه‌زار ساڵیی له ئوستوڕالیا، شوێنه‌وارناسان زانیاریی تازه‌یان له‌سه‌ر خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی ئه‌م کیشوه‌ره که‌تووه‌ته به‌رده‌ست. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "ئیسنا"، شوێنه‌وارناسانی ئوستوڕاڵیایی ڕۆژی ڕابردوو (دووشه‌ممه) له کاتی پشکنینی ئه‌شکه‌وتێک له ئوستوڕالیا به‌ردنیگاره‌یه‌کی 28 هه‌زار ساڵییان دۆزییه‌وه که ده‌بێته هۆی ده‌ستکه‌وتنی کۆمه‌ڵێک زانیاریی تازه له‌سه‌ر چۆنییه‌تیی ژیان و که‌لتووری خه‌ڵکانی ڕه‌سه‌نی ئه‌م کیشوه‌ره. ئه‌م به‌ردنیگاره‌یه له ناوچه‌ی دووره ده‌ستی ئارنهێم له باکووری ئوستوڕالیا دۆزراوه‌ته‌وه‌و[ .،]به وته‌ی شوێنه‌وارناسان توێژینه‌وه له‌سه‌ر وێنه جوان و ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی، شێوازی ژیانی خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی ئوستوڕالیا له 28 هه‌زار پێش ئێستا ده‌خاته به‌رده‌ستمان. م.م |
هه‌ولێر ... دوو که‌س بریندار ده‌کرێن [ 16 : 54 ] 2009 / / 06 – باهۆز / هه‌ولیَر - پیاویَک له گه‌رِه‌کی (رزگاری) شا‌ری هه‌ولیَر به فیشه‌ک دوو که‌س بریندار ده‌کات. دوای گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی (س-م)ی 27 ساڵ به پۆلیسی ڕاگه‌یاند: ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئیَستا له‌گه‌ڵ که‌سیَک به ناوی (د-ع) له‌سه‌ر کارکردن که شوفیَر بووه لای باوکم، ناکۆکی ده‌که‌ویَته نیَوانیان بیَ ئه‌وه‌ی وورده‌کاری ناکۆکیه‌که ئاشکرا بکات، بۆیه دویَنیَ (د-ع) هه‌ڵده‌کوتیَته سه‌ر ماڵه‌که‌یان و به‌کڵاشکنۆف ده‌ستڕیَژی لیَکردووه، له ئه‌نجامدا چه‌ند فیشه‌کیَک به‌ر خۆی و کورِه خاڵیَکی به ناوی (ع) ده‌که‌ویَت و بریندار ده‌بن. هه‌روه‌ها ڕوونیکرده‌وه، دوای ڕووداوه‌که تۆمه‌تباره‌که خۆی شویَن بزرکردووه‌و[ .،]که‌سوکاری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان کردووه، هاوکات دادخوازان سکالاَیان له دژی تۆمه‌تباره‌که تۆمار کردووه. به مه‌به‌ستی ورده‌کاری زیاتر له ڕووداوه‌که پۆلیس لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌ست پێکردووه. |
که‌رکوک...بنکه‌یه‌کی ناونوسین درایه به‌ر گوله هاوه‌ن [ 14 : 36 ] 2008 / / 20 - سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له پۆلیسی شا‌ری که‌رکوک ڕایگه‌یاند،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو دوو گوله هاوه‌نیان گرتوه‌ته بنکه‌یه‌کی ناونوس کردن له ناوه‌ڕاستی شا‌ری که‌رکوک،له ناحیه‌ی (ره‌شاد)یش بۆمبێکی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له پۆلیسی پارێزگای که‌رکوک به سایتی (ئه‌سوات عێراق)ی ڕایگه‌یاند،نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو دوو گوله هاوه‌نیان گرتوه‌ته بنکه‌یه‌کی ناونوسین له ناوه‌ڕاستی شا‌ری که‌رکوک. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی گوت: له ئه‌نجامی ئه‌و کرده‌یه‌دا زیانێکی زۆری مادی به خانوه نزیکه‌کان گه‌یشتووه‌و[ .،]هیچ زیانێکی گیانیش تۆمار نه‌کراوه. هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد،نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی (ره‌شاد) بۆمبێکی چێنراو به ده‌ورییه‌کی هێزه‌کانی پۆلیسدا ته‌قیوه‌ته‌وه له ئه‌نجامدا،زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆر به‌ر ئۆتۆمبێله‌کانی ده‌ورییه‌که گه‌یشتوه به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نه که‌وتووه‌ته‌وه. |
خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا... بایرن میونخ و مانچسته‌ریۆنایتد سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا [ 15 : 31 ] 2012 / / 20 هه‌ولێر ٢٠ ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ر ( ) – دوێنێ چوارشه‌ممه یارییه‌کانی جه‌وله‌ی یه‌که‌م له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا کۆتایی پێهات ، تیادا یانه‌ی بایرن میونخ له یانه‌ی ڤاڵه‌نسیای برده‌وه. له یاریگای ئۆلد تراڤۆرد یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتدی ئینگلیزی میوانداری یانه‌ی گه‌لته سه‌رای تورکی کرد ، تیادا یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد به گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. تاکه گۆلی یارییه‌که له ڕێگای یاریزانی هێڵی ناوه‌راست مایکل کارێک له خوله‌کی ٠٧ تۆمارکرا. له یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رینا یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی میوانداری یانه‌ی ڤاڵه‌نسیای ئیسپانی کرد ، تیادا یانه‌ی بایرن میونخ به دوو گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. گۆله‌کانی یانه‌ی بایرن میونخ له ڕێگای یاریزانان باستیان شڤاینشتایگه‌ر ، تۆنی کروس له خوله‌که‌کانی ٣٨ ، ٧٦ تۆمارکرا ، گۆلی یانه‌ی ڤاڵه‌نسیا له ڕێگای یاریزان نیلسۆن هایدۆ ڤالدێز له خوله‌کی ٩٠ تۆمارکرا. له یاریگای ستانفۆرد بریدچ یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی میوانداری یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتالی کرد ، تیادا یارییه‌که به دوو گۆل بۆ هه‌ردوولا کۆتایی پێهات. هه‌ردوو گۆلی یانه‌ی چێلسی له ڕێگای یاریزان ئۆسکار دۆس سانتۆس له خوله‌که‌کانی ٣١ ،٣٣ تۆمارکرا ، گۆله‌کانی یانه‌ی یۆڤانتۆس له ڕێگای یاریزانان ئارتورۆ فیدال ، فابیۆ کوالیاریلا له خوله‌که‌کانی ٣٨ ، ٨٠ تۆمارکرا. |
ل شنگالێ سه‌مینار ل دۆر ماده‌یا 140 و هه‌لبژارتنێن پارێزگه‌هان دبه‌رده‌وامن [ 16 : 37 ] 2008 / / 05 - قه‌یسه‌ر حه‌سه‌ن/ سێمێل- ل دویف به‌رنامێ ئێکه‌تیا ئه‌نجومه‌نیا ئافره‌تێن کوردستانێ تایێ شنگال و گرنگی دان ب هشیارکرنا خه‌لکێ ده‌ڤه‌را شنگالێ بۆ ماده‌یا 140 و چه‌وانیا پرۆسیا ده‌نگدانێ یا ئه‌نجومه‌نا پاریزگه‌هان نه‌خاسمه ئافره‌ت، ئیرۆ چارشه‌مبێ دوو سه‌مینار ب ڤێ چه‌ندێ هاتن گێران و دێ دبه‌رده‌وام بن. ئه‌ف سه‌مینارێن دهێنه پێشکه‌ش کرن ژ ئالیێ لازیما یوسف به‌رپرسا ئێکه‌تیا ئه‌نجومه‌نا ئافره‌تێن کوردستانێ تایێ شنگال. لازیما یوسف ل دۆر ئه‌ڤان سه‌میناران و گرنگی و مفایه وان بۆ خه‌لکێن شنگالێ، ئیرۆ چارشه‌مبێ ددا خویانه‌یه‌کا تایبه‌ت دا ب ئاژانسا په‌یامنێر ڕاگه‌هاند "ئیرۆ چارشه‌مبێ سه‌منیار ل هه‌ردوو کۆمه‌لگه‌هێن بۆرگ و گوهبه‌ل سه‌ر ب قه‌زا شنگال ڤه‌ن ده‌ست پێکر و دێ دبه‌رده‌وامی ب گێرانا ڤان سه‌میناران بده‌ن". دیسان لازیما یوسف ل دۆر مه‌ره‌م و گێرانا ڤان سه‌میناران ژی گوت "گرنگی ب گێرانا ڤان سه‌میناران نه‌خاسمه بۆ ئافره‌تان ئه‌وه‌یه کو گرنگیا ماد‌دا 140 چه‌نده‌و[ .،]دێ چه‌وا پشته‌ڤانیا خۆه بۆ ئه‌ڤێ مادێ دیاربکه‌ی ئه‌ڤه ته‌وه‌ره‌ک، ته‌وه‌رکی دن یێ سه‌منیارێ ئه‌وه کو ئافره‌ت دێ چه‌وا ده‌نگێ خوه بده‌ت و چه‌وا وه‌ک زه‌لامی پشگداریێ د پروسا ده‌نگدانێ دا بکه‌ت نه‌خاسمه پروسا هه‌لبژارتنا یا جڤاتا پارێزگه‌هان". |
چاودێریی بازرگانیی سلێمانی: قه‌ده‌غه‌کردنی هاورده‌کردن سه‌وزه و میوه هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌کانه [ 14 : 20 ] 2012 / / 30 سلێمانی ٣٠ی ئه‌یلول/سه‌پته‌مبه‌ر ( )-به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریێ بازرگانی سلێمانی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ڕێگه‌گرتن له‌هاورده‌کردنی چه‌ند جۆرێکی سه‌وزه و میوه له‌و کاتانه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی پێده‌گات، هۆکاره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌کانیان. به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی به‌وه‌کاله‌ت، سۆران عه‌بدولغه‌فار، له‌لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانس و ڕادیۆی په‌یامنێر، گوتی: "ئێمه هه‌فتانه نرخه‌کانی له(عه‌لوه‌ی سلێمانی)وه‌رده‌گرین و لیژنه‌کانیشمان به‌رده‌وام سه‌ردانی ناو بازاڕ و شوێنه‌کانی دیکه ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری نرخه‌کان بکه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی بۆمان دێنه‌وه، ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌کان ناکه‌ن". سۆران عه‌بدولغه‌فار، گوتی: "هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ندێک له جۆره‌کانی سه‌وزه و میوه له‌کاته جیاوازه‌کاندا بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی کشتووکاڵه‌وه هاورده‌کردنی ئه‌و جۆره سه‌وزه و میوانه به هۆی پێڕاگه‌یشتنی میوه‌و[ .،]سه‌وزه‌ی خۆماڵی قه‌ده‌غه ده‌کرێن و به‌رهه‌می خۆماڵیش به هه‌موو دانیشتووان ڕاناگات. به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد: "ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ ده‌یکات، وه‌کو هاندانێکه بۆ جوتیاران تاکو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌کانیان و کاری به‌رهه‌م هێنانی به‌روبوومی سه‌وزه‌و میوه بکه‌ن". زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/م.ش |
سیمکارتی حاجیان له سعودیه کارناکات [ 20 : 47 ] 2011 / / 18 گه‌رمیان ١٨ تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر ( ) – دوای ئه‌وه‌ی به‌پێ ڕێکه‌وتنێک کۆمپانیا زێن به‌بێ به‌رامبه‌ر دوو سیم کارتی به‌خشییه هه‌ر حاجییه‌ک به‌ڵام سیمکارته‌که کارناکات و به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیاکه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت, هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌کنیکی هه‌یه‌و به‌مزاوانه چاکی ده‌که‌نه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆکی تیمی ڕاگه‌یاندنی حاجیانی کوردستان مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی له‌عه‌ره‌بستانی سعودییه‌وه تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ به پێی ڕێکه‌وتنێکینێوان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کۆمپانیای زێن، هه‌رحاجییه‌کی هه‌رێمی کورستان پێش ئه‌وه‌ی گه‌شتبکه‌ن، دوو سیمکارتیان به بێ به‌رامبه‌ر پێ به‌خشرا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان به سعودیه‌له ڕێی ئه‌و سیمکارتانه‌وه په‌یوندی به که‌سوکاریانه‌وه بکه‌ن به نرخێکی هه‌رزان که بۆ هه‌رده‌قیقه‌ک ٧٥ دینار بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له کاتی گه‌یشتنیان به‌و وڵاته ئه‌و سیمکارتانه‌ده‌رکه‌وت کارناکه‌ن و حاجیانیش پاره‌یه‌کی زۆریانداوه به کارتی پڕکردنه‌وه‌ی باڵانس. نه‌قشبه‌ندی ئه‌وه‌شی خسته‌روو؛ کارنه‌کردنی سیمارته‌کان نیگه‌رانی زۆری لای حاجیاندروستکردووه هه‌ربۆیه له‌به‌ر سکاڵای ئه‌وان له‌په‌یچی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوک ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوکرده‌وه، به‌مهۆیه‌شه‌وه به‌ڕێوبه‌ری کۆمپانیایزێن له هه‌لێر نورا عه‌دنان په‌یوه‌ندی پێوه کردووه. وتیشی: نورا ڕایگه‌یاندووه، که هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌کنیکی هه‌یه‌و به‌مزاوانه چاکی ده‌که‌نه‌وه,ئاماژه‌شیدا, دوای ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئێستا چه‌ند سیمکارتێکی که‌م که‌وتۆنه‌ته کار و چاوه‌ڕیده‌که‌ن هه‌مووی چاکبکرێنه‌وه، حاجیان له‌و نیگه‌رانییه ڕزگاریان بێت. له ڕێگه‌ی په‌یامنێریشه‌وه داوای له‌و حاجیانه کرد که تا ئێستا له هه‌رێمی کوردستانن،سیمارته‌که تاقیبکه‌نه‌وه چونکه به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیاکه پێیراگه‌یاندووه سیمکارته‌کان له‌کوردستان تاقیبکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له کارکردنیان. له باره‌ی ڕه‌وشی حاجیه‌کانیشه‌وه نه‌قشبه‌ندی ڕوونیکرده‌وه؛ بارودۆخی حاجییه‌کان زۆرباشه‌و تیمه پزیشکییه‌که به‌رده‌وام چاودێرییان ده‌کات و سبه‌ی یه‌که‌م کاروان به‌ره‌و شا‌ری مه‌که‌به‌رێده‌که‌وێت, له‌وێشه‌وه یه‌که‌م هه‌نگاوی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ده‌ست پێده‌کات. یه‌که‌م کاروانی حاجیانی کوردستان له ١٥ ئه‌م مانگه ده‌ستی پێ‌کرد, بڕیاره له ماوه‌ی١٢ ڕۆژدا ته‌واوی حاجیان که ژماره‌یان له چوار هه‌زار و ٥٠٠ که‌س زیاتره بگه‌نه سعودیه. وێنه: شه‌رق ئه‌وسه‌ت سیروان حه‌سه‌ن / ص . س |
موختاری گه‌ڕه‌کێکی جه‌له‌ولا کوژرا [ 12 : 23 ] 2007 / / 17 - سه‌نگه‌ر عه‌لی/که‌لار- سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له بنکه‌ی پۆلیسی جه‌له‌ولا به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند که چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو موختاری یه‌کێک له گه‌ڕه‌که‌کانی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌و[ .،]هاوڕێیه‌کیان کوشتوه. سه‌رچاوه‌که که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکات له لێدوانه‌که‌یدا گوتی: شه‌وی ڕابردوو چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو به ئۆتۆمبیلێکی بێ ژماره‌وه محه‌مه‌د ئیبراهیم حه‌سه‌نیان له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆی له گه‌ڕه‌کی ئاشتی کوشت، ئاشکراشیکرد که قوربانیه‌که موختاری ئه‌و گه‌ڕه‌که‌یه. سه‌رچاوه‌که ڕوونیشیکرده‌وه: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش یه‌کێک له هاوڕێکانی محه‌مه‌د ئیبراهیم به‌ناوی "غه‌سان عه‌لی" که پیشه‌ی مامۆستایه‌و[ .،]له‌گه‌ڵی وه‌ستابوو که‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ی تیرۆریستان و ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. له‌درێژه‌دا ناوبراو ڕوونیکرده‌وه که هه‌ردوو قوربانیه‌که عه‌ره‌بی سوننه‌ن و دانیشتووی شارۆچکه‌ی جه‌له‌ولان. |
ڕووداوێکی هاتووچۆ بووه هۆی گیانی له ده‌ستدا چوار که‌سی خانه‌واده‌یه‌ک [ 16 : 57 ] 2008 / / 05 – مه‌کی هێڤی / زاخۆ – له ئه‌نجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ له ڕێگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی نزیک شارۆچکه‌ی زاخۆ بووه هۆی گیان له ده‌ستدانی چوار که‌سی خانه‌واده‌یه‌ک و برینداربوونی که‌سێکی دیکه. به‌پێی لێدوانی مولازمی پۆلیسی هاتووچۆ "ئازاد ته‌ها" ڕووداوه‌که کاتژمێر 11 : 03 خوله‌کی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی نێوان زاخۆ و گه‌لی زاخۆی ڕوویداوه، که تیایدا ئۆتۆمبیلێکی جۆری و کامێونێکی تانکه‌ر پێکیانداداوه‌و[ .،]له ئه‌نجامیدا چوار سه‌رنشینی نێو "بی ئێم"ـه که که پیاوێک و هاوسه‌ره‌که‌یی و دوو کوڕی بوون ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ستداوه، به‌ڵام شۆفێری کامیۆنه‌که برینداره‌و گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه. سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ڕووداوه‌که ، سه‌رچاوه‌که گوتی:" به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وتووه که کامیۆنه‌که ستۆپی نه‌ماوه‌و به‌هۆیه‌وه کۆنتڕۆڵی له ده‌ستداوه. جێی ئاماژه‌یه "گه‌لی زاخۆ" نزیکه‌ی 5 کم له سه‌نته‌ری شارۆچکه‌ی زاخۆوه دووره‌و[ .،]به‌هۆی سه‌ختی ڕێگاکه ساڵانه نزیکه‌ی ده‌یان هاوڵاتی ده‌بنه قوربانی ڕووداوه‌کانی هاتووچۆ. |
گورستانه‌کا که‌ڤن ل مسر هاته ڤه‌دیتن [ 15 : 43 ] 2010 / / 31 - قاهیره- وه‌زاره‌تا ڕه‌وشه‌نبیریا مسر ڕاگه‌هاند کو گورستانه‌کا که‌ڤنا "بتاح مس" سه‌روکی له‌شکر د خێزانا نوزدێ هاته ڤه‌دیتن و ژیێ گورستانێ ژی بو 3300 سالا ڤه‌دگه‌ریت. ل گوری نوچه‌یه‌کا ئاژانسا "ی‌و بی ئای"یا ئه‌مریکی، د به‌یاننامه‌کا وه‌زاره‌تا ڕه‌وشه‌نبیریا مسری دا هاتیه کو تیمه‌کا کولیژا شونواران ل زانینگه‌ها قاهیره کو ل ده‌ڤه‌را "سه‌قاره" کار دکر، ئه‌ڤ گورستانه ڤه‌دیتیه. هه‌ر د ڤێ به‌یاننامێ دا هاتیه‌که‌سایه‌تیا "بتاح مس" که‌سایه‌تیکا گرنگه، ل وی سه‌ره‌ده‌مێ تێدا ژیای، هن پلێن سه‌ربازی و ئیداری هه‌بوینه. |
خه‌ڵاتی بێرتۆلێت برێشت پێشکه‌ش به ئا‌لبێرت ئۆستێرمایه‌ر ده‌کرێت [ 20 : 42 ] 2010 / / 17 – "ئا‌لبێرت ئۆستێرمایه‌ر" نووسه‌ر و شانۆنووسی ئه‌ڵمانی وه‌کو براوه‌ی خه‌ڵاتی "بێرتۆلێت برێشت" بۆ ساڵی ( 2010 )ی شا‌ری "ئاوگێسبۆرگ" ده‌ستنیشان کرا. به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵنێری "ئه‌ڵمانیا"، ئه‌و خه‌ڵاته ( 15 ) هه‌زار یۆرۆیی، ڕۆژی ( 10 ) شوبات، هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رِێوه‌چوونی فیستیڤاڵی ئه‌ده‌بی "بێرتۆلێت برێشت" پێشکه‌ش به‌و نووسه‌ره ده‌کرێت. "ئۆستێرمایه‌ر" که وه‌کو یه‌کێک له گرنگترین نووسه‌رانی هاوچه‌رخی ئه‌ڵمانیا دێته هه‌ژمار، به هۆی ئاماژه پێدانی به "بێرتۆلێت برێشت" له به‌رهه‌مه‌کانی خۆی، وه‌کو براوه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته ده‌ستنیشان کراوه. خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی "بێرتۆلێت برێشت"ی شا‌ری "ئاوگێسبۆرگ" سێ ساڵ جارێک پێشکه‌ش ده‌کرێت، له براوه‌کانی پێشووی ئه‌و خه‌ڵاته ده‌توانین ئاماژه به "فرانتز ژاوێر کرۆئێتز"، "کریستۆف ڕانس میر" و "ئۆرس ویدمێر" بده‌ین. |
لایه‌نه عه‌ره‌به‌کان ده‌یانه‌وێت په‌سه‌ندکردنی یاسای نه‌وت و گاز بۆ دوای هه‌موارکردنی ده‌ستور دوا بخه‌ن [ 9 : 26 ] 2008 / / 15 - ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، زۆربه‌ی لایه‌نه عه‌ره‌به‌کان له خاڵی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کاندا ده‌بنه یه‌ک ده‌سته‌و[ .،]دژی کورد ده‌وه‌ستنه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت ده‌رکردنی یاسای نه‌وت گاز بۆ دوای هه‌موارکردنی ده‌ستور دوابخه‌ن. له لێدوانێکیدا بۆ به‌رنامه‌ی "ئابووری کوردستان" که له "رادیۆی زاگرۆس" په‌خش ده‌کرێت، "دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن" ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، له مه‌سه‌له‌کانی نه‌وت و بابه‌ته‌کانی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد دا زۆربه‌ی لایه‌نه عه‌ره‌به‌کان ده‌بنه یه‌ک ده‌ست و دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کورد ده‌وه‌ستن. گوتیشی: به‌شێکی زۆری لایه‌نه عه‌ره‌به‌کان به‌تایبه‌تی عه‌ره‌به سوننه‌کان پشت به ماده‌ی 142 ی ده‌ستوری عێراق ده‌به‌ستن که باس له‌وه ده‌کات دوای دروستبوونی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌ک پێکدێت بۆ هه‌موارکردنی ده‌ستووری عێراق، بۆیه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت مه‌سه‌له‌ی په‌سه‌ندکردنی یاسای نه‌وت و گاز دوا بخه‌ن بۆ دوای هه‌موارکردنی ده‌ستور ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تاوه‌کو ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێم که‌م بکه‌نه‌وه. |
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر ناوی وه‌زیره کاندیکراوه‌کان ده‌دات [ 8 : 58 ] 2008 / / 19 - گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ ئێواره‌ی دوێنێ ڕایگه‌یاند، که ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر ناوی ئه‌و 10 وه‌زیرانه ده‌دات که‌کاندیکراون بۆ پرکردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌کان. به پێی هه‌واڵی (ئه‌سوات عێراق) عه‌لی ده‌باغ ئێواره‌ی دوێنێ له لێدوانێکدا ڕوونیکرده‌وه، که حکومه‌تی عێراق ناوی 10 کاندیکراوی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌کان، داوه‌ته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وبریار وایه ڕۆژی شه‌ممه ده‌نگ دان له‌سه‌ر ئه‌م ناوانه بکات وپه‌سه‌ندیان بکات. عه‌لی ده‌باغ ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه، که شه‌ش له وه‌زاره‌ته‌کان ده‌درێته به‌ره‌ی ته‌وافوق و چوار وه‌زاره‌ته‌که‌ی دیکه‌ش ده‌درێته لیستی ئیئتیلاف. ده‌باغ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که دوای په‌سه‌ند کردنی ناوی کاندیکراوه‌کان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، حکومه‌ت ناوی وه‌زیره‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت. |
نرخی نه‌وت به‌رزبۆوه [ 13 : 33 ] 2009 / / 23 - نرخی نه‌وت له‌بازاڕه جیهانیه‌کاندا، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و گه‌یشته 49 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک. به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، سه‌عات 8 . 30 ی ئه‌م به‌یانیه به‌کاتی گرێنج نرخی نه‌وت له‌جۆری خاوی سوک له ئه‌مه‌ریکا گه‌یشته 48 . 95 دۆلار. سه‌باره‌ت به تێکه‌ڵه‌ی برێنتیش ئه‌وه نرخه‌که‌ی که‌مێک به‌رزبۆوه‌و[ .،] 49 . 75 دۆلاری تۆمار کرد. چاودێران ئه‌و به‌رزبوونه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه، دووه‌م گه‌وره بانکی سویسرا که بانکی "کریدی سویس"ـه له چاره‌کی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا دوو ملیار فره‌نکی سویسری قازانج کردوه که ئه‌وه‌ش له سه‌روی پێشبینیه‌کانه‌وه‌بووه. |
له چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆرستی زیاتر له 20 که‌س بوونه قوربانی [ 9 : 51 ] 2011 / / 04 - سه‌رچاوه ئه‌منیه‌کانی پۆلیسی عێراقی ڕایانگه‌یاند, زیاتر له 20 که‌س بوونه قوربانی چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆرستی له‌نێوانیاندا ئه‌فسه‌رێک به‌پله‌ی ملازم هه‌یه. سه‌رچاوه ئه‌منیه‌کانی پۆلیسی عێراق ڕایانگه‌یاند, له‌ئه‌نجامی چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆرستی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کی جیاجیادا 22 هاوڵاتی بوونه قوربانی و زیاتر له 10 که‌سیش ده‌سگیرکران به تۆمه‌تی تیرۆرستی. له‌پارێزگای دیاله 2 که‌س کوژران و 18 که‌سی تر بریندا بوون له‌نێوانیاندا ئه‌فسه‌رێک به‌پله‌ی ملازم هه‌یه, له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو له‌ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌بالغی باکووری شا‌ری به‌عقوبه, کاتێک دائیره‌ی هه‌واڵگری پارێزگاکه‌ی کردبوه ئامانج. هه‌روه‌ها له پارێزگای به‌غدا له‌ئه‌نجامی په‌لامارێکی چه‌کداریدا پۆلیسێک گیانی له‌ده‌ستدا له‌ناوچه‌ی وه‌زیریه‌ی باکوری شا‌ری به‌غدا, هاوکات ئافره‌تێکی مه‌سیحی به چه‌قۆ کوژرا له ناوه‌راستی ناوچه‌ی که‌راده‌ی شاره‌که. له‌مباره‌یه‌وه هێزه ئه‌منیه‌کانی پارێزگای به‌غدا توانیویانه له‌ناوچه‌ی که‌راده له‌هه‌ڵمه‌تێکی تیرۆرستیدا که‌سێک ده‌سگیر بکه‌ن که دانی ناوه به کوشتنی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی مه‌سیحیه‌کانی عێراق, که ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا کوژرا. هه‌ر له‌پارێزگای به‌غدا گروپێکی تیرۆرستی ده‌سگیرکران که پێکهاتبوون له 4 که‌س که تایبه‌تمه‌ند بوون به هه‌ڵکوتانه سه‌ر هاوڵاتیان و ئه‌نجام دانی کرده‌وه تیرۆرستسه‌کان . له‌پارێزگای دیاله‌ش ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی پارێزگاکه له هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان و پشکنیندا 6 که‌سیان ده‌سگیر کردوه که په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ گروپه چه‌کداریه‌کان هه‌بوه. |
باجه‌لان: ئه‌سته‌مه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌ندروست بێت [ 17 : 27 ] 2009 / / 27 - سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ئیبراهیم باجه‌لان ڕایگه‌یاند، هێشتا پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی دیاله کۆتای‌یان پێنه‌هاتووه‌و[ .،]ئه‌سته‌مه له ڕه‌وشی تایبه‌تی پارێزگای دیاله‌دا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌ندروست بێت. باجه‌لان له لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی سه‌وا گوتی: هێشتا پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی پارێزگای دیاله ته‌واو نه‌بوون و هێشتا ترس و نیگه‌رانی هاوڵاتیان له باره‌ی مه‌ترسیه‌کانی تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌و[ .،]که‌سانی خۆکوژ نه‌رِه‌وینه‌ته‌وه. گوتیشی: هێزه ئه‌منییه‌کان هه‌وڵه‌کانیان خستوه‌ته‌گه‌رِ له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی که‌شێکی گونجاو بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق. ڕوونیشیکرده‌وه، لایه‌نه ئاینییه‌کان زۆربه‌یان خۆیان له‌گه‌ڵ لیسته‌کانی دیکه گونجاندووه‌و[ .،]ته‌نها حزبی ئیسلامی عێراق وه‌ک لایه‌نێکی ئاینی به ته‌نها به‌شداری له پرۆسه‌که ده‌کات. |
ڕوژین محه‌مه‌د بۆ قاره‌مانا عیراقێ [ 15 : 11 ] 2012 / / 02 زاخۆ ٢ ئایار/مایۆ ( ) - کچا باژیرێ زاخۆ ویاریکه‌را یانه‌یا پیشمه‌رگه یێ هه‌ولیرێ ڕوژین محه‌مه‌د دقاره‌مانیێن گوره‌پان ومه‌یدانا بوو قاره‌مانا عیراقێ. پشتی شیا ل دغاردانا ١٠٠م و٢٠٠م و٤٠٠م ل ڕێزا ئێکێ بهێت ل سه‌ر ئاستێ پێگه‌هشتیا ول سه‌ر ئاستێ لاوان شیا دغاردان ١٠٠م و٤٠٠م ل ڕێزا ئێکێ هات و٢٠٠م ل ڕێزا دووی هات ل دۆر ڤێ چه‌ندێ سیروان حامد ڕاهینه‌رێ یانه‌یا پیشمه‌رگێ هه‌ولیرێ. دیارکر کو ئه‌ڤه چارا دووی یه ڕوژین به‌شداریێ دگه‌ل پ هه‌ولیرێ دکه‌ت وهه‌ر دوو سالا ئه‌نجام ئینانیه به‌لێ ب تایبه‌ت ئه‌ڤ ساله شیا ببیته قاره‌مانا عیراقێ ومه شیا ئه‌م ڕێزا ئێکێ بینن ب پشکداریا ١٣٠ یانه‌یێن عیراقێ مه وه‌کو پ.هه‌ولیرێ بتنێ لاو وپێگه‌هشتی یێن کج به‌شدار بوون وئه‌م یێت ئیکێ بوون وهه‌ولیری یێت دووی بوون ویانه‌ی موسه‌یم ل به‌سرا ل ڕێزا سیێ هات. ژ لایه‌کێ دیڤه یاریکه‌ر ڕوژین محه‌مه‌د دبێژت ئه‌ڤه دوو ساله ئه‌ز به‌شداری دکم دگه‌ل یانه‌یا پ هه‌ولیری بۆ قاره‌مانیا عیراقێ ومن شیا ئه‌ڤ چارا تشته‌ک باش بکم وببمه قاره‌مانا عیراقێ ناڤی یانه‌یا خو بلند بکم من باوره‌یا هه‌ی ئه‌گه‌ر ڕاهێنه‌رک تایبه‌ت وپشته‌ڤانی لمن بهێته کرن ئه‌ز دێ به‌شداری قاره‌مانیێن نیڤ ده‌وله‌تی بم. سه‌لیم بلکی / / |
که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی تورکی له سنووری ڕه‌واندز ڕه‌تکرایه‌وه [ 17 : 51 ] 2008 / / 26 - سه‌ردار قادر - فڕۆکه‌جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا به سه‌ختی چه‌ند گوندێکی سه‌ربه قه‌زای ڕه‌واندزیان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر بۆردومانکرد و که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی تورکیش له‌م سنووره ڕه‌تکرایه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه "هێرش حوسێن"ی قایمقامی قه‌زای ڕه‌واندز له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس گوتی: کاتژمێر 9 : 45 خوله‌کی شه‌وی ڕابردوو بۆ ماوه‌ی 2 : 30 خوله‌ک، فڕۆکه‌جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا به سه‌ختی گونده‌کانی کورته‌ک و کوزینه‌ی بناری قه‌ندیل، هه‌روه‌ها (زارگه‌لی و پرده شاڵ)ی سه‌ر به قه‌زای ڕه‌واندزیان بۆردومان کرد. ناوبراو گوتی: بۆردومانه‌که هیچ زیانێکی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، به‌ڵام ترسێکی زۆری له‌دڵی دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌که دروست کردووه. له‌مه‌ڕ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی که‌وتنه‌وه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌کی تورکییش قایمقامی قه‌زای ڕه‌واندز گوتی: له سنووری قه‌زای ڕه‌واندز هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌رده‌ست دانییه به‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی تورکی که‌وتبێته خواره‌وه. |
هۆڵێکی سینه‌ما و شانۆی بۆ منداڵان و مێرمنداڵان له ورمێ کرایه‌وه [ 16 : 08 ] 2009 / / 19 - مه‌نووچێهر جیهانی/ ورمێ ـ یه‌که‌مین هۆڵی سینه‌ما و شانۆی تایبه‌ت به منداڵان و مێرمنداڵان له ورمێ کرایه‌وه. به پێی ڕاپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شا‌ری ورمێ، له‌م ڕۆژانه یه‌که‌مین هۆڵی سینه‌مای پسپۆرانه‌ی شانۆی تایبه‌ت به منداڵان و مێرمنداڵان له شا‌ری ورمێ دامه‌زرا که هه‌نگاوێکی گرینگ و پر بایه‌خه له زیندووکردنه‌وه‌ی هونه‌ری سینه‌ما و شانۆی منداڵان. یه‌که‌مین هۆڵی سینه‌مای پسپۆرانه‌ی تایبه‌ت به ته‌مه‌نی منداڵان و مێرمنداڵان له شا‌ری ورمێ دوای نۆژه‌ن کردنه‌وه‌و[ .،]سه‌رله نوێ ساز کردنه‌وه‌ی هۆڵی سینه‌ما ئازادی ورمێ به پاریه‌ک به بڕی زیاتر له 150 ملیۆن ڕیاڵ ( 150 هه‌زار دۆلار) ئاماده ده‌کرێت و که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێت. مه‌به‌ست و ئامانجه‌کان له کردنه‌وه‌ی یه‌که‌مین هۆڵی سینه‌مای پسپۆرانه‌ی شانۆ دابین کردنی شوێنێکی فه‌رهه‌نگی و شیاوه بۆ منداڵان و مێرمنداڵانی شاره‌کانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و هاندانی ئه‌و پۆله ته‌مه‌نه بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له زمانی هونه‌ر و ڕاگه‌یاندن به شێوه‌ی گروپی و هه‌روه‌ها ڕه‌خساندنی که‌ش و هه‌وایه‌کی گونجاوه بۆ نمایش کردنی کورته فیلمه‌کان و فیلمه‌کانی پسپۆرانه‌ی تایبه‌ت به منداڵان و مێرمنداڵان و له لایه‌کی دیکه‌وه به‌هێزکردنی لایه‌نی فێرکاری و بارهێنانی نه‌وه‌ی گه‌نجان و لاوانه. |
پیاوێک شه‌ش فیشه‌کی له ژنه‌که‌ی دا [ 15 : 34 ] 2009 / / 03 – باهۆز / هه‌ولێر – له شارۆچه‌ی نه‌مروود به‌هۆی ڕووداوێکی چه‌که‌وه پیاوێک شه‌ش فیشه‌کی له‌جه‌سته‌ی ژنه‌که‌ی دا و به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستی ژیانی ئافره‌ته‌که له‌مه‌ترسی دایه. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست"ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر"گه‌یشتووه:دوێنێ پیاوێکی پۆلیس به ناوی"عیماد نوره‌دین"ته‌مه‌ن( 47 ساڵ)دوای گه‌رِانه‌وه‌ی له‌ده‌وام به‌مه‌به‌ستی پاککردنه‌وه‌ی ده‌ستکاری چه‌کی کلاشکۆفی کردووه،له‌ناکاو پتر له 10 فیشه‌کی له‌ده‌ست ته‌قیوه‌و به‌هۆیه‌وه شه‌ش فیشه‌ک به‌ر سه‌رو قاچ و ده‌سته‌کانی که‌وتوووه،دواتر بۆ چاره‌سه‌رکردن برینداره‌که ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراوه. به‌پێی زانیارییه‌کانی سه‌رچاوه‌که:به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستی ژیانی ئافره‌ته‌که له‌مه‌ترسی دایه، هاوکات بۆ وه‌رگرتنی گوته‌و ئاشکراکردنی ڕاست و دروستی ڕووداوه‌که به برِیاری دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه پۆلیس "عیماد"ی تۆمه‌تباری ده‌ستگیرکردووه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، له شا‌ری هه‌ولێر له ئاکامی ڕووداوێکی چه‌که‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌کی زێره‌ڤانی برینداربوو،پاش گه‌یاندنی بۆنه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی "ع-م"ته‌مه‌ن( 18 ساڵ)به پۆلیسی ڕاگه‌یاند:دوێنێ له‌کاتی ده‌ستکاریکردنی کلاشکۆف له‌ناکاو فیشه‌کێکی له‌ده‌ست ته‌قیوه‌و له ئه‌نجامدا به‌ر ده‌ستی ڕاستی ده‌که‌وێت و به‌هۆیه‌وه برینداربووه. |
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌رکی پۆلیس ڕێکخستنی خۆپێشاندانه نه‌ک بڵاوه‌پێکردن [ 19 : 32 ] 2011 / / 17 - به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر عه‌میدی مافپه‌روه‌ر "عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت" ڕایگه‌یاند: تیمێکی پۆلیسی تایبه‌ت به خۆپێشاندانیان هه‌یه، که چه‌ندان خولیان بینیوه‌و[ .،]له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهێنراون که مامه‌ڵه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌راندا بکه‌ن. ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: نزیکه‌ی 95 %ـی ئه‌و خێزانانه‌ی توندوتیژییان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وانه‌ن که ئاستی ڕۆشنبیریی تاکه‌کانیان لاوازه‌و[ .،]پله‌ی خوێنده‌وارییشیان نزمه. عه‌مید "عه‌بدولخالق" ده‌رباره‌ی کۆنتڕۆڵکردنی دیارده‌ی به‌کارهێنانی حه‌ب و شروبی هۆشبه‌ر وتی: ئێمه وه‌ک پۆلیس، به‌ر له هه‌موو شتێک هه‌وڵمان داوه سه‌رچاوه‌ی هێنانی ئه‌و حه‌ب و شروبه هۆشبه‌رانه بدۆزینه‌وه‌و[ .،]کۆنتڕۆڵیان بکه‌ین، ئێستایش له هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامین و پێشتریش چه‌ند که‌سێکمان به تۆمه‌تی به‌کارهێنان و بازرگانیکردن به‌و ماددانه‌وه قۆڵبه‌ست کردووه‌و[ .،]ڕاده‌ستی دادگه‌مان کردوون. به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر وێڕای تیشکخستنه‌سه‌ر دابه‌زینی ڕێژه‌ی خۆکوشتن له ساڵی 2010 دا، ئاشکرای کرد که به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2009 دا ڕێژه‌ی خۆکوشتن که‌می کردووه‌و[ .،]به هاوکاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی توندوتیژیی دژ به ئافره‌تانیش، به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه‌یان داڕشتووه‌و[ .،]له ماوه‌ی ڕابردوویشدا توانیویانه ئیجرائاتی پێویست وه‌ربگرن و ڕێژه‌که که‌متر بکه‌نه‌وه، هه‌ر بۆیه‌یش ساڵی ڕابردوو وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان مه‌دالیای ڕێزلێنانیان پێ به‌خشیوه، به‌و پێیه‌ی که ڕۆڵێکی باڵای له که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژیی دژ به ئافره‌تاندا هه‌بووه. سه‌باره‌ت به خه‌رجکردنی 110 هه‌زاره‌که‌ی ده‌رماڵه‌ی خوارده‌مه‌نی بۆ پۆلیس، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی دا: وه‌زیری ناوخۆ "که‌ریم شه‌نگالی" به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه بژێویی ژیانی پۆلیس باشتر بکرێت و پێشتریش 100 هه‌زار له ده‌رماڵه خه‌رج کراوه، هه‌روه‌ها له ئێستادا وه‌زاره‌تی ناوخۆ له به‌رنامه‌یدایه ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ په‌رله‌ماندا تاوتووبکات و 110 هه‌زاره‌که‌ی دیکه‌ی ده‌رماڵه‌ی خوارده‌مه‌نی، بۆ پۆلیس زیاد بکرێت. له باره‌ی پلانی نوێوه بۆ ساڵی 2011 ، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر وتی: به‌پێی داتا کار ده‌که‌ین و له کۆتایی هه‌موو ساڵێکدا له ڕێگه‌ی هۆبه‌ی ئاماره‌وه، سه‌رجه‌م تاوانه‌کان وه‌رده‌گرین و به گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌یش به‌رنامه‌یه‌ک داده‌ڕێژین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین کام جۆری تاوان زیادیکردووه‌و[ .،]کامه‌یشیان له هه‌ولێر که‌میکردووه، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه لێکۆڵینه‌وه بکه‌ین و ڕێوشوێنی پێویست بگرینه به‌ر. له‌مه‌ڕ ئه‌رکی پۆلیس له کاتی خۆپێشانداندا ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: خۆپێشاندان مافێکی سه‌ره‌تایی هه‌موو مرۆڤێکه، به‌ڵام پێویسته مۆڵه‌تی بۆ وه‌ربگیرێت، به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی هه‌ندێک که‌س و لایه‌نیشه‌وه، ئه‌رکی پۆلیس له خۆپێشانداندا، ڕێکخستنی خۆپێشاندانه نه‌ک بڵاوه‌پێکردن، بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژیی تێیدا ڕوو نه‌دات و گیانی خۆپێشانده‌ران پارێزراو بێت. له کۆتاییدا وتی: ئێمه تیمێکی پۆلیسی تایبه‌ت به خۆپێشاندانمان هه‌یه، که چه‌ندان خولیان بینیوه‌و[ .،]له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهێنراون که مامه‌ڵه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌راندا بکه‌ن. |
جۆرجیا تا کۆتایی سالی 2008 له عێراق ده‌مێنێته‌وه [ 13 : 56 ] 2008 / / 22 - ئه‌مه‌ریکا و جۆرجیا سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی جۆرجیا له عێراق تا کۆتایی ساڵی 2008 ڕێککه‌وتن، به‌پێی هه‌واڵی "ماڵپه‌ری ئیلاف"، به‌رپرسانی جۆرجی و ئه‌مه‌ریکی به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی جۆرجیا له عێراق تا کۆتایی ئه‌مساڵ ڕێککه‌وتن له‌مباره‌یه‌وه جێگری وه‌زاره‌تی به‌رگری جۆرجیا "باتۆ کۆتیلیا" له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له عێراق تا کۆتایی ئه‌مساڵ ده‌مێننه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پێی ڕێککه‌وتنی نێوان وڵاتی ئه‌مه‌ریکا و جۆرجیا به‌تایبه‌ت دوای سه‌ردانه‌که‌ی "میخائیل ساکاشفیلی" سه‌رۆکی جۆرجیا بۆ ئه‌مه‌ریکا و چاوکه‌وتنی له‌گه‌ڵ "رۆبه‌رت گه‌یتس"ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا. وه‌زیر به‌رگری جۆرجیا ئاماژه‌یداوه که هێزه چه‌کداره‌کانی وڵاته‌که‌ی له عێراق ژماره‌یان نزیکه‌ی 2 هه‌زار سه‌رباز ده‌بێت و ئه‌مه‌ریکاش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڵێنی داوه زیاتر گرنگی به هێزه‌کانی جۆرجی بدات له ڕووی ڕێکخستن و هاوکاریکردنیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان بۆچوونیان له‌گه‌ل هێزه‌کانی په‌یمانی ناتۆ هه‌یه. |
میسان... هه‌ڵمه‌تی ڕاوه‌دوونانی چه‌کداره له‌یاسا ده‌رچووه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد [ 10 : 13 ] 2008 / / 19 - وته‌بێژی هێزه‌کانی پۆلیس له پارێزگای میسان ڕایگه‌یاند، له‌شاری عه‌مماره‌ی باشوری عێراق‌دا هێزه ئه‌منیه‌کان هه‌ڵمه‌تێکی فراوانیان دژی چه‌کداره له‌یاسا ده‌رچووه‌کان ده‌ست پێکردوه. به‌گوێره‌ی هه‌واڵی سایتی"خێمه" وته‌بێژی فه‌رمی هێزه‌کانی پۆلیس له پارێزگای میسان "مه‌هدی ئه‌سه‌دی" ڕایگه‌یاند، له کاتێکی دره‌نگی شه‌وی ڕابردووه‌وه هه‌ڵمه‌ته ئه‌منیه‌که له شا‌ری عه‌ماره ده‌ستی پێکردوه. هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا گرفتمان نه‌هاتۆته پێش و بارودۆخه‌که ئاساییه. جێی ئاماژه‌یه هێزێکی زۆری عێراقی به پاڵپشتی هێزه ئه‌مه‌ریکیه‌کان له ناوچه‌که‌دا بڵاوکراونه‌ته‌وه. |
"کابینه‌ی پێنجه‌م" له دیدی ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه [ 10 : 24 ] 2011 / / 26 به‌رگی کتێبه‌که هه‌ولێر 26 کانونی یه‌که‌م/ دیسه‌مبه‌ر ( )- به‌م دواییه کتێبێک له‌ژێرناونیشانی "کابینه‌ی پێنجه‌م له دیدی ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه"، که‌وته به‌ردیدی خوێنه‌ران. کتێبه‌که له ئاماده‌کردنی سه‌عه‌د هه‌مه‌وه‌ندی و سه‌نگه‌ر حوسێن مسته‌فایه، له 344 لاپه‌رِه‌ی قه‌باره گه‌وره‌دا، له یه‌کێک له چاپخانه‌کانی تورکیا به تیراژی 2000 دانه به‌چاپ گه‌یشتووه. "له پێشه‌کی کتێبه‌که‌دا هاتووه "ئه‌گه‌رچی له ڕووی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و[ .،]په‌ره‌پێدانی ئابووری، بازرگانی و ئاڵوگۆرِی کلتووره‌وه سودمان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له حکومه‌تی هه‌رێم نه‌بینی، له کابینه‌ی یه‌که‌م هه‌تا ڕادده‌یه‌کیش چواره‌م، که بێگومان ئه‌وه‌ش بۆ کۆمه‌ڵێک هۆکار ده‌گه‌رِێته‌وه، له‌وانه به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی کێشه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی و دان پێنه‌نانی ڕه‌سمی و گشتگیر له لایه‌نی ده‌ره‌وه به حکومه‌تی هه‌رێم و حاڵه‌تی شێوه‌ی دوو ئیداره‌یی و سه‌ره‌رِای بوونی ئاریشه‌ی شه‌رِی نه‌خوازرای ناوه‌خۆ که ئه‌وه‌یان هۆکار گه‌لێکی سه‌ره‌کی بوو بۆ ئه‌م حاڵه‌ته. که‌واته ده‌کرێ ئێمه ئه‌گه‌ر که‌مکردنه‌وه نه‌بێ له ڕۆڵی کابینه‌کانی دیکه ده‌توانین بڵێن کابینه‌ی (پێنجه‌می حکومه‌تی هه‌رێم) مۆدێلێکی تازه له شێوازی به‌رِێوه‌بردن و قۆناغێکی زێرِین بوو بۆ گه‌لی کورد". ئه‌مه‌ش به‌شێک له بۆچوونی ئه‌و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووسانه‌یه له‌باره‌ی کابینه‌ی پێنجه‌مه‌وه، که‌ل کتێبه‌که‌دا هاتووه: د. عزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سول: ده‌بێ کاره چاکه‌کانی کابینه‌ی پێنجه‌م به زێرِ بنووسرێنه‌وه. کامه‌ران به‌رواری: سه‌روکێ حکومه‌تێ کار دکر حکومه‌تا هه‌رێما کوردستانێ مینا ده‌زگه‌هه‌کا سه‌ربخۆ ژ ده‌ستهه‌لاتا (یه‌کێتی و پارتی) نیشان بده‌ت، هه‌رچه‌نده گڤاشتنا دوو هێزێن مه‌زن لسه‌ر حکومه‌تێ گڤاشتنه‌کا مه‌زن بو ب تایبه‌تی ڕاگرتنا ترازییا دناڤبه‌را ڤان دۆ پارتیی یان دا ژ بو کابینا پێنجێ کاره‌ک ئاسان نه‌بو. به‌ناز کوێستانی: له کابینه‌ی پێنج‌دا به‌شدارییه‌کی به‌رچاوی ئافره‌ت له ئیداره ده‌بینرا. عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا: کونسڵگه‌ریی چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی و جیهانی، کونسڵگه‌ریی وڵاتانی وه‌کو ئێران و تورکیاش کراوه‌ته‌وه یان برِیاری کردنه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستاندا دراوه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له ده‌ره‌وازه‌ی به‌رژوه‌ندییه ئابوورییه‌کانه‌وه توانراوه به‌رژوه‌ندیی سیاسیش به‌دی بهێنرێت، ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ش پتر ده‌سکه‌وتی کابینه‌ی پێنجه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه. خه‌سرۆ جاف: ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و تواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌کی نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستان، یه‌کێکه له ده‌ستکه‌وته‌کانی کابینه‌ی پێنجه‌مه. د. ئازاد ئه‌حمه‌د سه‌عدون: سه‌قامگیربوونا بارودوخێ ته‌ناهیێ یێ کو دماوێ ژیێ کابینا پێنجێ دا بده‌ستڤه‌هاتی و کابینا پێنجێ شیایه بنه‌مایێن سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ب ئاوایه‌کێ دروست دابنێت و کار ئاسانیکر بو کابینا داهاتی ل هه‌رێمێ. مه‌هاباد قه‌ره‌داخی: به‌خشینی خه‌ڵاتی ژنپارێزی و به‌ر ڕاگرتنی یادی هه‌شتی مارس و دامه‌زراندنی به‌رِێوه‌به‌رتییه‌کانی به‌دواداچوونی توندوتیژی به فه‌رمانی سه‌رۆکی حکومه‌تی کابینه‌ی پێنج، له‌و کارانه‌یه که له مێژووی خه‌بات بۆ یه‌کسانیدا به‌رز بنرخێندرێت. جه‌مال چه‌لکی: کابینا پێنجێ هه‌لگرا پره‌نسیپێن بنگه‌هێن دیموکرسیێ بویه... ڤه‌کرنا ده‌رگه‌هه‌کێ فراوانێ ڕه‌خنه‌و[ .،]ڕه‌خنه‌کاریێ بویه. ڕێبین ڕه‌سول: نێچیرڤان بارزانی توانایه‌کی گه‌وره‌ی ئیداری هه‌یه‌و[ .،]به‌مانای وشه ده‌کرێت به‌پیاوی ده‌وڵه‌ت ناوی ببه‌ین. ئه‌گه‌ر له‌و کاته ناسکه‌دا توانا کارێزماییه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی نه‌بووایه، پێم وایه ئه‌و کابینه‌یه هه‌ر زوو له‌گه‌ڵ یه‌که‌م قه‌یرانی سیاسی‌دا هه‌ڵده‌وه‌شایه‌وه. د. فه‌رهاد پیرباڵ: له سه‌رده‌می نێچیرڤان بارزانی، پردی ڕۆشنبیری له نێوان کوردستان و وڵاتانی دراوسێ دروست بوو. د. ڕه‌زوان عه‌لی بادینی: بۆ یه‌که‌مجار له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست ده‌سه‌ڵات به شێوازێکی ئاشتیانه ده‌ستاو ده‌ست بکات، ئه‌وه‌مان له کابینه‌ی پێنج‌دا بینی. پ. ف |
ده‌وڵه‌تی یاسا: ئه‌لعێراقیه ته‌گه‌ره دروست ده‌کات و ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌ت دوو سه‌ری هه‌بێت [ 12 : 26 ] 2010 / / 03 - به‌رپرسێکی حزبه‌که‌ی مالکی ڕایگه‌یاند، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که ئه‌لعێراقیه داوای ده‌کات بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسه‌ته ستراتیژییه‌کان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانین قبوڵیان بکه‌ین. له‌مباره‌یه‌وه، که‌سی دووه‌می ناو پارتی ده‌عوه "عه‌لی ئه‌دیب" که مالکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات ڕایگه‌یاند، ئه‌و ڕه‌شنوسه‌ی که ئه‌لعێراقیه ئاماده‌ی کردوه بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسه‌ته ستراتیژییه‌کان، قبوڵنه‌کراوه، چونکه نا "مه‌نتقین". وتیشی: به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕه‌شنوسه‌ی ئه‌وان ئاماده‌یان کردوه ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسه‌ته ستراتیژییه‌کان جێگه‌ی حکومه‌ت ده‌گرێته‌وه‌و[ .،]تانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش ده‌که‌وێته ژێر ده‌ستیه‌وه که ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا ناگونجێت. ئه‌دیب ئه‌وه‌شی درکاند، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌سه‌ڵاتێکی جێبه‌جێکاری ده‌بێت پڕوپاگه‌نده بڵاو ده‌که‌نه‌وه، چونکه ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ڕاوێژکاری بێت و ئه‌گه‌ر بڕیاره‌کانی 80 %ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستهێنا ئنجا ده‌بێته بڕیاری پابه‌ندی و له‌سه‌ر حکومه‌ت پێویست ده‌بێت جێبه‌جێیان بکات. ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد، ئه‌لعێراقیه ده‌یه‌وێت گه‌مارۆی حکومه‌ت بدات و کاره‌کانی ته‌گه‌ره تێبخات و ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌ت دوو سه‌ری هه‌بێت. |
ئه‌نجامی یارییه‌کانی خولی پله یه‌که‌کانی کوردستان له تۆپی پێ [ 10 : 34 ] 2010 / / 24 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر - له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی پله یه‌که‌کانی کوردستان 5 یاری ئه‌نجامدرا و 3 یاریش دواخر، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی یارییه‌کانه. کۆیه – سۆلاڤ ( 1 - 2 )، پیشه‌سازی – هه‌ڵۆ ( 0 - 0 )، ده‌ربندیخان – پێشکه‌وتن ( 0 - 1 )، زاخۆ – ئاسۆ ( 3 - 3 )، برایه‌تی – هاوکاری دووز ( 1 - 0 ). یارییه‌دواخراوه‌کانیش بریتیبوون له یارییه‌کانی، سێ چرا – ئالاَ، شاوێس – چه‌مچماڵ، سلێمانی – سێمێڵ. |
سبه‌ی تیروپشکی قۆناغی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌درێت [ 15 : 37 ] 2011 / / 17 – سبه‌ی (هه‌ینی) تیروپشکی قۆناغی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا له تۆپی پێ ئه‌نجام ده‌درێ و چاوه‌رِێ ده‌کرێ چه‌ندین یاری به‌هێز به‌خۆوه بگرێ. له‌م تیروپشکه‌ن له‌وانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و[ .،]ڕیال مه‌درید له دوو کلاسیکۆی تر یه‌کتر بگرنه‌وه، هه‌روه‌ها ئینته‌ر و چێڵسی و مانچسته‌ر له تیروپشکه خۆیان ده‌دۆزنه‌وه، واته یارییه‌کانی لوتکه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌که له‌م قۆناغه ده‌بینین هه‌روه‌کو چۆن له قۆناغی 16 به‌رشه‌لۆنه‌و[ .،]ئه‌رسناڵ، ئینته‌ر میلان و بایره‌ن میونیخمان بینی. جێی باسه، یانه‌کانی، به‌رشه‌لۆنه‌و[ .،]شاختاردۆنتسیکی ئۆکرانی و شاڵگه‌ی ئه‌ڵمانی و مانچسته‌ری بونایتدی ئینگلیزی و ڕیال مه‌درید و چێڵسی و ئینته‌ر میلان و تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی گه‌یشتنه قۆناغی هه‌شت. |
وێنه‌یی.. به‌هاتریکی میسی ئه‌ڕژه‌نتین له سویسرای برده‌وه [ 1 : 55 ] 2012 / / 01 هه‌ولێر ١ مارس/ ئازار ( ) – پێش که‌مێک یارییه‌کانی دۆستانه‌ی هه‌ڵبژارده‌کان به‌رێوه‌چوو ، تیادا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڕٍژه‌نتین به سێ گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڕژه‌نتین و هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا ڕووبه‌رووی یه‌کتربوونه‌وه ، تیادا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڕٍژه‌نتین به سێ گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. هه‌ر سێ گۆلی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڕژه‌نتین له ڕێگای یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی لیۆنێل میسی له خوله‌که‌کانی ٢٠ ، ٨٨ ، ٩٠ تۆمارکرا ، تاکه گۆلی هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا له ڕێگای یاریزان شیردان شاگێری له خوله‌کی ٥٠ تۆمارکرا. له یاری داهاتووی دۆستانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڕٍژه‌نتین ڕووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌بێته‌وه. : / |
کچێک خۆی سووتاند [ 16 : 21 ] 2008 / / 13 – باهۆز / هه‌ولێر - له شارۆچکه‌ی (قه‌لاَدزێ)ی سه‌ر به شا‌ری (سلێمانی)، کچێک له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی کۆمه‌لاَیه‌تی و له ڕقی خانه‌واده‌که‌ی خۆی سووتاند. به گووته‌ی "ئێران مه‌حموود"ی ( 29 ساڵه) که بۆ پۆلیس دواوه:" له گه‌ل ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی کێشه‌ی هه‌یه‌و[ .،]له ڕقی ئه‌وان خۆی سووتاندووه." دواتر ناوبراو ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجێنسی له شا‌ری هه‌ولێر کراوه. هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشکی چاره‌سه‌رکه‌ر به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتانه‌که‌ی باری ته‌ندروستی خراپه‌و[ .،]مه‌ترسی له سه‌ر ژیانیدا هه‌یه. هاوکات ناوبراو سکالاَی له دژی که‌س تۆمارنه‌کردووه. |
پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی له کۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان تۆمار کرد [ 20 : 43 ] 2009 / / 20 - پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ به‌شداریکردنی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له هه‌رێمی کوردستان، ناوی له کۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان، تۆمارکرد. له‌م باره‌یه‌وه، "جه‌عفه‌ر ئیبراهیم" سه‌رۆکی مه‌کته‌بی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، له لێدوانکی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێرو ڕادیۆی زاگرۆس) گوتی: ئه‌مڕۆ به پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان، پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ به‌شداری کردنی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له هه‌رێمی کوردستان، ناوی خۆی له کۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم تۆمار کرد، ئه‌وه‌ش وه‌ک هه‌نگاو یه‌که‌م. ئاماژه‌یدا، هه‌نگاوی دووه‌م که له 24 مانگ ده‌ست پێ ده‌کات، ئه‌ویش تۆمارکردنی هاوپه‌یمانییه‌و پێشکه‌ش کردنی لۆگۆ و به‌رنامه کاره‌کانه، وه به دڵنییایه‌وه، پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، به یه‌ک لیست، به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن، ده‌رگاش له به‌رده‌م سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی تر کراوه‌یه، بۆئه‌وه‌ی به‌شداری ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه بکه‌ن. "جه‌عفه‌ر ئیبراهیم" گوتیشی: هه‌نگاوی سێیه‌م ده‌ست به ئاماده‌کردنی لیسته‌که‌یان ده‌کرێت. له کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا، سه‌رۆکی مه‌کته‌بی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، تائێستا 7 کیانی سیاسی ناوی خۆیان تۆمارکردووه، ڕه‌نگه‌وه‌ی تا دوو ڕۆژی تر، ته‌واوی کیانه سیاسیه‌کان، ناویان تۆمار بکه‌ن. |
ل پاریس سمیناره‌ک ل دۆر ڕه‌وشا ڕۆژنامه‌ڤانیێ ل کوردستانێ دێ بهێته پێشکێش کرن [ 14 : 13 ] 2010 / / 22 - ئیسماعیل تاهیر/ دهۆک– نه‌قیبێ ڕۆژنامه‌نڤیسێن کوردستانێ، سمیناره‌کا زانستی ل دوور ڕه‌وشا ڕۆژنامه‌ڤانی و میدیایێ ل هه‌رێما کوردستانێ، ل پاریس پێشکێش دکه‌ت. میداکار ئازاد گه‌له‌یی تایبه‌ت ب ئاژانسا په‌یامنێر ڕاگه‌هاند "ل دووڤ داخوازا سه‌ندیکا ڕۆژنامه‌نڤیسێن فه‌ره‌نسی و ڕاگریا باژێرێ پاریس، فه‌رهاد عه‌ونی نه‌قیبێ سه‌ندیکا ڕۆژنامه‌ڤانێن کوردستانێ، ل 29 ی ڤێ مه‌هێ دێ سمینارکێ پێشکێش بکه‌ت و ژماره‌کا تایبه‌تمه‌ند و میدیاکاران بۆ هاتینه داخوازکرن، هه‌ر ژ نوکه ڕیکلام بۆ ڤی سمینارێ د ڕۆژنامه‌ڤانیا فه‌ره‌نسی دا هاتیه کرن". گوت ژی "پارێزگه‌رێ پاریس و سه‌رۆکێ فیدراسیونا ده‌وله‌تیا ڕۆژنامه‌ڤان و سه‌رۆکێ سه‌ندیکا ڕۆژنامه‌نڤیسێن فه‌ره‌نسی، دێ ل سه‌ر ئاماده‌بویێن سمینارێ بن و ناڤه‌رۆکا سمینارێ ل دوور یاسا کارێ ڕۆژنامه‌ڤانی و ڕه‌وشا میدیایێ ل کوردستانێ و ڕه‌وشا ڕۆژنامه‌ڤانان بیت ل هه‌رێما کوردستانێ د گه‌ل به‌رفره‌هیا ئازادی یێن ڕۆژنامه‌ڤانی ل هه‌رێمێ". |
ئه‌نجامی یارییه‌کانی خولی پله نایابه‌کانی کوردستان بۆ تۆپی پێی لاوان [ 20 : 39 ] 2008 / / 19 - ڕێبین ڕه‌مزی / هه‌ولێر - له‌میانی یارییه‌کانی جه‌وله‌ی ( 10 )یه‌می خولی پله نایابه‌کانی کوردستان بۆ تۆپی پێی لاوان ئه‌مرۆ چه‌ندین یاری گرنگ ئه‌نجام درا که ئه‌نجامه‌کانی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوو: هه‌ولێر – سیروانی نوێ 2 - 0 بروسک – هه‌ندرێن 1 - 0 ئالاَ – زاخۆ 1 - 0 نه‌ورۆز – سێمێل 4 - 0 دهۆک – سه‌وره 3 - 0 |
سبه‌ی عێراق و سعودییه له یارییه‌کی دۆستانه به‌یه‌ک ده‌گه‌ن [ 21 : 40 ] 2009 / / 21 – کاتژمێر 45 ر 9 ی شه‌وی سبه‌ی له یارییه‌کی دۆستانه‌ی تۆپی پێ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و سعودییه له یاریگه‌ی شا فه‌هد له ڕیازی پایته‌ختی سعودییه به‌یه‌ک ده‌گه‌ن. ئه‌م یارییه له چوارچێوه‌ی خۆئاماده‌کردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ یارییه‌کانی جامی کیشوه‌ره‌کان و هه‌ڵبژارده‌ی سعودییه بۆ یارییه‌کانی داهاتوو له پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیا بۆ کۆتاییه‌کانی جامی جیهانی 2010 به‌رِِێوه‌ده‌چێ. ڕازی شنێشل ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئه‌م یارییه پشتی به یاریزانه‌پیشه‌گه‌ره‌کان نه‌به‌ستووه ته‌نها سێ یاریزان ئه‌وانیش عه‌لا عه‌بدولزه‌هره وسه‌لام شاکر له یانه‌ی خۆری قه‌ته‌ری و مسته‌فا که‌ریم له ئیسماعیلی میسری، یاریزانه‌کانی تر هه‌موویان له خولی ناوخۆی عێراق یاری ده‌که‌ن. |
سودان ڕازیبوو په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتیه‌کانی له‌گه‌ڵ چاد دا ده‌ست پێ بکاته‌وه [ 13 : 23 ] 2008 / / 18 - حکومه‌تی سه‌نیگال ڕایگه‌یاند، سه‌رۆکی سودان "عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر" ڕازیبووه به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی نێوان وڵاته‌که‌ی و چادی دراوسێی ده‌ست پێ بکاته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه حکومه‌تی سه‌نیگال ئاشکرایکرد، ئاکامی ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی که له ده‌کار له نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چاد و سودان و نوینه‌ری یه‌کێتی ئه‌فه‌ریقادا به‌ڕێوه‌چوو ئه‌وه‌بوو که ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆکی سودان "عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر" ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌وه نیشاندا په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتیه‌کانی نێوان سودان و چاد ده‌ست پێ بکاته‌وه. جێی ئاماژه‌یه دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی ئازاری ڕابردوودا هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی سودان هێرشیان کرده سه‌ر خه‌رتوم، سودان به‌تۆمه‌تی هاوکاری ئه‌و چه‌کدارانه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ چاد دا بڕی. |
زه‌واهری : موشه‌ڕه‌ف دوژمنی ئیسلامه [ 12 : 11 ] 2008 / / 17 - که‌سی دووه‌می ڕێکخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده له نامه‌یه‌کی ده‌نگیدا سه‌رۆکی پاکستانی به یه‌کێک له دوژمنه‌کانی ئیسلام له قه‌ڵه‌مدا. سایتی "خه‌یمه" بڵاویکرده‌وه، که‌سی دووه‌می ڕێکخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده دوێنێ "ئه‌یمه‌ن زه‌واهری" به زمانی ئینگلیزی له نامه‌یه‌کی ده‌نگیدا که له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی "ئاری"ـی پاکستانی بڵاوکرایه‌وه، هێرشی توندی کرده سه‌ر سه‌رۆکی پاکستان "په‌روێز موشه‌ڕه‌ف" و ڕایگه‌یاند، "موشه‌ڕه‌ف" یه‌کێکه له دوژمنه‌کانی ئیسلام، گه‌ر گه‌وره‌ترینیان نه‌بێت. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، "ئه‌یمه‌ن زه‌واهری" سوپای پاکستانی به "باندێکی به‌کرێگیراو"ـی سه‌ر به حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکای له‌قه‌ڵه‌مداوه. له به‌شێکی دیکه‌ی نامه‌که‌یدا، "زه‌واهری" ڕوونیکردۆته‌وه، که "پاکستان"ـییه‌کان به زمانی"ئۆردۆ" قسه ده‌که‌ن و زمانی دوومی پاکستانه، هه‌روه‌ها به‌شێکی گه‌وه‌ریان زمانی ئینگلیزی باش ده‌زانن، بۆیه به ئینگلیزی قسه‌ی کردووه. |
ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین به توندی به‌رپه‌رچی ئه‌حمه‌دی‌نژادی داوه [ 18 : 40 ] 2010 / / 05 - ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی له به‌رپه‌رچێکی توند بۆ "مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نژاد" ڕایگه‌یاند، که‌سێک که نوێنه‌ری گه‌له‌که‌ی نییه، مافی ئه‌وه‌ی نییه باسی فه‌له‌ستین و سه‌رۆکه‌که‌ی بکات. به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، "نه‌بیل ئه‌بو ڕدینه" گوته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین له به‌یاننامه‌یه‌کدا به توندی وه‌ڵامی ئه‌حمه‌دی‌نژادی داوه که گوتبووی، ده‌سه‌لاتی فه‌له‌ستینی مافی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوا نییه سه‌باره‌ت به ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌بێت له ڕێگه‌ی به‌رگری مافی خۆیان دیاری بکه‌ن. ده‌سه‌لاتی فه‌له‌ستین له وه‌ڵامی سه‌رۆک کۆماری ئێران‌دا گوتوویه‌تی: "که‌سێک که نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئێران نییه‌و[ .،]ساخته‌کاریی له هه‌ڵبژاردنه‌کان کردووه‌و[ .،]خه‌ڵکی سه‌رکوت کردووه‌و[ .،]ده‌سه‌ڵاتی دزیوه، ناتوانێت باسی فه‌له‌ستین و سه‌رۆک کۆماری فه‌له‌ستین بکات." له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: مه‌حمود عه‌باس، نوێنه‌ری فه‌رمی و یاسایی خه‌ڵکی فه‌له‌ستینه‌و[ .،]ده‌زانێت چۆن به‌رگری له مافی فه‌له‌ستین بکات و ڕێگه به که‌س نادرێت که شه‌رعییه‌تی مه‌حمود عه‌باس بباته ژێر پرسیار. |
ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان، بۆ مامۆستایانی ئایینییش خه‌رج ده‌کرێت [ 12 : 47 ] 2012 / / 18 ڕاپه‌ڕین 18 ی ئازار/ مارس ( )– وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینیی هه‌رێم ئاماژه ده‌دات که ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجکردنی ده‌رماڵه‌ی 150 هه‌زار دینار بۆ مامۆستای قوتابخانه ئایینییه‌کان ده‌ربڕیوه‌و[ .،]دوای ده‌رکردنی ڕێنمایی، بۆیان خه‌رج ده‌کرێت. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کارورباری ئاینی، بارزان ساڵح، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر داواکاریمان بۆ پێدانی ده‌رماڵه‌ی 150 هه‌زار دیناری، که ماوه‌یه‌که ده‌درێته مامۆستایانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ده‌ربڕی و ئێستا نووسراوه‌که‌مان پێگه‌یشتووه." گوتیشی "به مه‌به‌ستی کاری پێویست و ده‌رکردنی ڕێنماییی خه‌رجکردنی و کاتی حیسابکردنه‌که‌ی، ئه‌و نووسراوه ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داراییی هه‌رێم کراوه. له‌م ڕووه‌وه ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وانین که هیوادارین له زوترین کاتدا بڕیاره‌که بکه‌وێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه." ڕاشیگه‌یاند، ئه‌و ده‌رماڵه‌یه وتاربێژ و پێشنوێژه‌کان ناگرێته‌وه‌و[ .،]پێویسته مامۆستاکه له قوتابخانه ئایینییه‌کان وانه بڵێته‌وه، ئینجا ده‌رماڵه‌که‌ی پیده‌درێت. ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندیی خه‌رجکردنی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه، هاوکاته له‌گه‌ڵ داواکاریی 700 فه‌رمانبه‌ر و مامۆستای مۆڵه‌ت دراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، که داوایان کردووه ده‌رماڵه‌که بۆ ئه‌وانیش خه‌رج بکرێت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش ڕایگه‌یاندوه که ئه‌وان ڕه‌زامه‌ندن و چاوه‌ڕێی وه‌لاَمی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌که‌ن. دڵشاد ئه‌حمه‌د/ ئا. ڕ |
04 . 08 . 2004 تورکیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت هێزه‌کانی ئاسایش دوو جه‌نگاوه‌ری کوردیان کوشتووه - 2004 - 08 - 05 تورکیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت له ماوه‌ی پێکدادانێکدا له ده‌ره‌وه‌ی شا‌ری دیار به‌کر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، هێزه‌کانی ئاسایش دوو جه‌نگاوه‌ری کوردیان کوشتووه. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداران گوتویانه پێنج گومانلێکراوی تریش له ماوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌ستگیر کراون. هێزه‌کانی تورکیا هه‌ر له مانگی ڕابووردووه ده‌ستیان کردووه به ئۆپه‌راسیۆنی دژ به جه‌نگاوه‌ره‌کان، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ره کورده‌کان هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌یه‌کی پۆلیسی شا‌ری دیار به‌کر که تیایدا پاسه‌وانێک کوژراو ژماره‌یه‌کی تریش بریندار بوون. جێی باسه، جه‌نگاوه‌ره کورده‌کان هه‌ر له دوو مانگ له‌مه‌و به‌ردا ئاگربه‌ستی یه‌ک لایه‌نه‌ی پێنج ساڵه‌یان ڕاگرتووه. له هه‌مان کاتدا، تورکیا ده‌ڵێت چوار سیاسه‌تمه‌داری کوردی تاوانبار کردووه به‌وه‌ی که په‌یوه‌ندییان به‌و جه‌نگاوه‌ره کوردانه‌وه هه‌یه‌و[ .،]بڕیاره له 22 ی مانگی ده‌ی داهاتووه وه جارێکی تر دادگایی بکرێنه‌وه. ئه‌و چوار سیاسه‌تمه‌داره ، که له ناویاندا چالاکی گێڕی به‌ناوبانگ له‌یلا زانایان تیادا بوو، پێش ئازادکردنیان له مانگی شه‌شی ڕابوردوودا و پێش بڕیاردان له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه به سه‌ر که‌یسه‌که‌یاندا، ئه‌وان بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له زیندانیدا بوون. :// . . / / - 58 - - 2004 - 08 - 05 - 2 - 1 - 89158177 / 941988 . |
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ساز نه‌کرا [ 15 : 38 ] 2008 / / 22 – ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ ئه‌مرِۆ نه‌یتوانی کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له باره‌ی پرسی یاسای پارێزگاکان ئه‌نجامبدات به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامه‌کانییه‌وه. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی ته‌وافق عه‌دنان ئه‌لجبوری ڕایگه‌یاند، ئه‌مرِۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌یتوانی کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازبکات، چونکه ژماره‌ی یاسای ئه‌ندامه‌کانی ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که نه‌بوو. گوتیشی: به‌و هۆیه‌وه سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران برِیاریدا کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مرِۆ بۆ سبه‌ی سێشه‌ممه دوابخات. |
سه‌رچاوه ئه‌مه‌ریکیه‌کان: له 40 %ی له‌شی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن سوتاوه [ 13 : 47 ] 2011 / / 07 هه‌ولێر 7 حوزه‌یران/یۆنیۆ ( ) – چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند, یه‌کێک له سییه‌کانی عه‌لی عه‌بدولڵای ساڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن ساچمه‌ی به‌رکه‌وتووه‌و له 40 %ی له‌شیشی سوتاوه. دوای ئه‌وه‌ی هه‌ینی ڕابردوو مزگه‌وتی کۆماری له‌یه‌مه‌ن هێرشی کرایه سه‌رو سه‌رۆکی یه‌مه‌ن بریندار بوو دواتر بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر گوێزرایه‌وه بۆ سعودیا, ئه‌مڕۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی ڕایانگه‌یاند, له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه له 40 %ی له‌شی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن سوتاوه. هه‌روه‌ها بڵاویان کرده‌وه, یه‌کێک له سییه‌کانی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن ساچمه‌ی به‌رکه‌وتووه‌و له ئه‌نجامدا برینێکی به قوڵایی 7 سانتیمه‌تر له سییه‌کانی دروست کردووه. له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی یه‌مه‌نی ئاگادار له لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌و ڕووداوه ئاشکرایان کردووه, ئه‌وه‌ی له مزگه‌وتی کۆماری ڕوویداوه به‌هۆی موشه‌کی ده‌ره‌وه نه‌بووه, به‌ڵکو بۆمبێک له‌ناو مزگه‌وته‌که ته‌قیوه‌ته‌وه. له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌شاری زه‌نجه‌باری یه‌مه‌نی 15 که‌س کوژران له ئه‌نجامی به‌یه‌کدادانی نێوان سوپای ئه‌و وڵاته‌و ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده که ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و شاره داگرتووه‌و سوپای یه‌مه‌نیش هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی ده‌دات. ڕ. م. |
حکومه‌تی عێراق پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لابرد [ 16 : 57 ] 2009 / / 29 - حکومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، که ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پرۆژه یاسای لابردنی پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، په‌سه‌ند کرد و ئه‌م ئه‌رکه‌و[ .،]مافه ده‌سپێرێت به ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران. له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پرۆژه یاسای لابردنی پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، په‌سه‌ند کرد که ئه‌م پۆسته پێنج ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن پۆل برێمه‌ر حاکمی ئه‌مه‌ریکی له عێراق ئه‌م پۆسته‌ی دامه‌زراوه‌و[ .،]ئه‌م ئه‌رکه‌و[ .،]مافه ده‌سپێرێت به ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران. هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: ئه‌م پرۆژه یاسایه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی بکات. له‌م باره‌یه‌وه، به‌هاء ئه‌عره‌جی سه‌رۆکی لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مان گوتی: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌کۆی ده‌نگ ئه‌م پرۆژه یاساییه‌ی په‌سه‌ندکردبووه‌و[ .،]دوورنیه په‌رله‌مان ئه‌م پرۆژه یاسایه په‌سه‌ند بکات. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، به‌رپرسێکی حکومه‌ت ڕایگه‌یاند، حکومه‌ت به‌نیازه ئه‌م بریار و یاسایانه بگۆرێت که له‌لایه‌ن برێمه‌ر ده‌رکراون یا داندراون. |
مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێکی په‌رله‌مان و سێناتی ئیتاڵیا کۆده‌بێته‌وه [ 17 : 07 ] 2011 / / 18 - ئه‌مڕۆ ( 18 ی نیسان /ئه‌پرێل 2011 ) به‌پرسی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان "مه‌سرور بارزانی" پێشوازی له شاندێکی په‌رله‌مان و سێناتی ئیتاڵیا کرد که پێکهاتبوون له " سێرجیۆدی گریگۆر" سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی په‌یمانی ناتۆ له په‌رله‌مان و سێناتی ئیتالێا و "جۆزێپۆ فۆپۆلۆ" سکرتێری کۆمیسۆنی ناتۆ له په‌رله‌مانی ئیتاڵیا. شاندی مێوان به وردی له‌سه‌ر بارودۆخی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ئه‌م دواییه‌و[ .،]ئاراسته‌ی ڕووداوه‌کان، تێڕوانین و هه‌ڵوێستی خۆیان ڕوونکرده‌وه‌و[ .،]پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له ڕووی جیۆستراتیژیه‌وه له‌ناو ئه‌و په‌ره‌سه‌ندانه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست به گرنگ و پڕ بایه‌خ له قه‌ڵه‌م دا. له باره‌ی ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و ئاسۆی په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدا، شاندی په‌رله‌مان و سێناتی ئیتاڵیا به بایه‌خه‌وه سه‌قامگیری ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و ڕۆڵی دامه‌زراوه ئه‌منیه‌کان به گشتی و ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی کوردستانیان به‌رز نرخاند. " مه‌سرور بارزانی" وێڕای به گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی مێوان، ئاستی به‌ره‌و پێش چوونی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئیتاڵیا و هه‌رێمی کوردستانی به‌رز نرخاند و ڕایگه‌یاند: هه‌رێمی کوردستان خۆشحاڵه به‌و بایه‌خه‌ی که ئیتاڵیا ده‌یدات بۆ په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاکان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان. سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست، به‌پرسی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان بۆچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی خۆی خسته ڕوو و فراوانبوونی بزاوتی دیموکراسیه‌ت و ئازادیه‌کانی به‌رز نرخاند و ڕایگه‌یاند: ئێمه له هه‌رێمی کوردستان، خه‌باتمان بۆ دیموکارسی و ئازادی بووه‌و[ .،]ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له ڕێی سندوقی ده‌نگدان و شه‌رعیه‌تی جه‌ماوه‌ره‌وه هاتووه‌ته دی و سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ڕێی ئاشتی و دیالۆگ و میکانیزمه دیموکراسیه‌کانه‌وه، په‌ره به دۆخی ئێستای هه‌رێم بده‌ین که کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا له ڕێی پابه‌ندبوون به ده‌ستور و ته‌وافقه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ین. دواتر هه‌ردوولا به وردی له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و بایه‌خدانی ناتۆ به هه‌رێمی کوردستان و فراوان کردنی په‌یوه‌ندیه‌کان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد. شایه‌نی باسه نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له ئیتاڵیا "رێزان حمه‌ێالح قادر" به‌شداری ئه‌م دیداره بوو . |
تورکیا ئاماده‌یه ناوبژی له نێوان سوریا و ئیسرائیل‌دا بکات [ 9 : 53 ] 2009 / / 23 - ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند، له پێناو ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانووستانه‌کانی ئاشتی له نێوان سوریا و ئیسرائیل، تورکیا ئاماده‌یه ناوبژی له نێوانیاندا بکات. به پێی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا دوێنێ به‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ سوریا له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند، تورکیا هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌کات بۆئه‌وه‌ی ڕۆڵی هه‌بێت له ناوبژیکردنی نێوان سوریا و ئیسرائیل، بۆیه له پێناو ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانووستانه‌کانی ئاشتی له نێوان ئه‌م دوو وڵاته ، ئێمه ئاماده‌ین ناوبژی له نێوانیاندا بکه‌ین. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا له لێدوانێکدا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، که وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه له ڕێگه‌ی ناوبژیکردنی تورکیا دانووستان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ستپێبکاته‌وه. |
وه‌زاره‌تی به‌رگری: که‌مکردنه‌وه‌ی بودجه کاریگه‌ری ناکاته سه‌ر گرێبه‌سته‌کانی کرِینی چه‌ک [ 10 : 42 ] 2010 / / 07 - به‌رپرسێکی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاند، که‌مکردنه‌وه‌ی بودجه هیچ کاریگه‌رییه‌ک ناکاته سه‌ر گرێبه‌سته‌کانی کرِینی چه‌ک بۆ سوپای عێراق. گوته‌بێژی ڕه‌سمی وه‌زاره‌تی به‌رگری حکومه‌تی عێراق لیوا محه‌ممه‌د عه‌سکه‌ری ڕاگه‌یاند، بێگومان که‌مکردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر پرۆسه‌ی پرِچه‌ککردنی سوپای عێراق، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی پێشتر ئیمزا کراون جێبه‌جێده‌کرێن و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه کاریگه‌ری ناکاته سه‌ریان. گوتیشی " سوپای عێراق له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا توانیویه‌تی په‌ره به تواناکانی بدات و حکومه‌تی عێراق له وڵاتانی پێشکه‌وتوو چه‌ک و پێویستی زۆری بۆ ئه‌و سوپایه دابینکردووه". |
خه‌بات مه‌ولوودی ئه‌لبومی هه‌ژان بڵاوده‌کاته‌وه [ 9 : 28 ] 2008 / / 02 - مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ ئه‌لبومی "هه‌ژان" تازه‌ترین به‌رهه‌می خه‌بات مه‌ولوودی به‌م زووانه به شێوه‌ی هاوکات له ئێران و هه‌رێمی کوردستان بڵاوده‌کرێته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی کورد خه‌بات مه‌ولوودی له دیدارێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گوتی: "ماوه‌یه‌کی زۆره ئه‌لبومه‌که ئاماده‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی بڵابوونه‌وه‌ی له نێوخۆی ئێران‌دا و ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ش هه‌ندێک کێشه‌م هه‌بوو له باری تێکسته‌کان و شێعره‌کان و جۆر و شێوازی موزیکه‌که‌ی، به‌ڵام به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوو توانیمان موجه‌ویز واته مۆڵه‌ت له لایه‌ن نووسینگه‌ی موزیکی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئێران بۆ وه‌ربگرین و ئێستاکه‌ش ئاماده‌ی بڵاو بوونه‌وه‌یه. ئه‌م ئه‌لبومه‌ش هه‌ر وه‌ک کاره‌کانی دیکه‌م ئه‌رکی به‌رهه‌مهێنانی له سه‌ر خۆم بووه‌و[ .،]به بێ پشتگیری هیچ لایه‌نێک توانیومه تۆماری بکه‌م." هونه‌رمه‌ند مه‌ولوودی سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆکی ئه‌لبومی "هه‌ژان" گوتی: "کۆمه‌ڵێک گۆرانی تازه‌ی له خۆ گرتووه‌و 3 گۆرانی فۆلکلۆری تێدایه که له باری موزیکه‌وه دووباره له چوارچێوه‌یه‌کی نوێ‌دا داڕێژراونه‌ته‌وه. کاری تۆمارکردنه‌که‌ی له ستۆدیۆی مێهر و ستۆدیۆی ئاریا له شا‌ری تاران کراوه‌و[ .،]دابه‌شکردنی موزیکه‌که‌ی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئارش سه‌میمی بۆی ئه‌نجام دراوه. کاری ده‌نگهه‌ڵگری و میکس له لایه‌ن مێهدی ئه‌ردستانی کراوه که ده‌نگهه‌ڵگرێکی ناودار و به‌توانایه له ئێران." هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هونه‌رمه‌ندانی موزیکژه‌نی ناو ئه‌لبومه تازه‌که‌ی ڕایگه‌یاند: "گۆرانییه‌کانی ئه‌لبومی "هه‌ژان" له لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی موزیکژه‌ن کاری ئاماده‌کردنی موزیکیان بۆ جێ به جێ کراوه، ده‌توانم بڵێم کۆمه‌ڵێک موزیسیه‌نی باشی تێدایه که بۆ وێنه هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو مامۆستا موجته‌با میرزاده به ئامێری ویۆلۆن له‌و به‌رهه‌مه‌دا هاوکاری من بووه، هه‌لًبه‌ت بڕیار وابوو وه‌کوو سۆلیست واته تاکژه‌ن سۆلیستی چه‌ند گۆرانیان بێت که به‌داخه‌وه مه‌رگ مه‌جالی پێنه‌دا و کۆچی دوایی کرد، له سه‌ر کاره‌که‌ی من بوو که فه‌وتی کرد. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک موزیسیه‌نی دیکه وه‌کوو: ئه‌رسه‌لان کامکار ـ ویۆلۆن، جابر تاعه‌تی ـ ویۆلۆن، عوسمان محه‌مه‌دی ناسراو به عوسمانه سوور ـ ئامێرژه‌نی نه‌رمه‌نای، سینا جیهان ئابادی ـ ویۆلۆن، مه‌نسوور ئازاد پیک ـ ویۆلۆن، داوود مونادی ـ ویۆلۆنسێل یا چه‌لۆ، په‌رپچێهر خاجه ـ قانون، ئیسماعیل حوسێنی ـ گیتار، په‌رویز وه‌زیری ـ فلوتی عه‌ره‌بی، مامۆستا فه‌رزین ـ عوود، مورته‌زا عابیدی ـ تیمپۆ و ئامێره‌کانی پێرکاشێن، ئارش سه‌میمی ـ فلووت، عه‌لی سه‌میمی ـ تونبه‌ک، ئاکۆ په‌رنیانی ـ دیوان، ئومێد حاجیلی ـ کیبۆرد و ئامێره ئه‌لیکترۆنییه‌کان، هه‌روه‌ها چه‌ند خانمێک هاوخوانی منن له‌و ئه‌لبومه‌دا و کۆراله‌که‌یان له گه‌ڵ گوتوومه‌ته‌وه که بریتین له: ئاره‌زوو دریک وه‌ند، ئایدین فه‌ره‌همه‌ند، فه‌رحناز که‌ریمی و سه‌فوورا سه‌فووی مه‌نیش." هونه‌رمه‌ند خه‌بات مه‌ولوودی سه‌باره‌ت به گۆرانییه‌کانی ئه‌م ئه‌لبومه‌ی، گوتی: "ئه‌لبومی "هه‌ژان" له 8 تراکی گۆرانی پێک‌هاتووه که 7 گۆرانییه، به‌ڵام تراکی حه‌وته‌میان پارچه موزیکێکی بێ که‌لامه به ناوی ناڵه‌ی عود، که تاکژه‌نییه‌کی ئامێری عوده له لایه‌ن مامۆستا فه‌رزین. گۆرانییه‌کان بریتین له: گۆرانی یه‌که‌م "به‌نده‌ری لێمۆ" شێعری ئومێد حه‌یده‌ری و ئاوازه‌که‌شی وه‌رگیراوه. گۆرانی دووه‌م "ژیانی من" که ئه‌ویش شێعری گۆرانیی له لایه‌ن ئومێد حه‌یده‌ری بۆی ئاماده کراوه‌و[ .،]ئاوازدانه‌ره‌که‌ی خۆم بووم. گۆرانی سێیه‌م "کراس ڕه‌ش" که شێعر و ئاوازه‌که‌ی هی هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم قادرییه. گۆرانی چواره‌م "له گه‌ڵما به" شێعره‌که‌ی هی عه‌بدوڵڵا په‌شێو و کاری ئاوازدانانه‌که‌ی له لایه‌ن فه‌روخ فولادی کراوه، گۆرانی پێنجه‌م "گوڵی موکریان" شێعره‌که‌ی هی یوونسی ڕه‌زایی و ئاوازه‌که‌ی هی عه‌لی محه‌مه‌دییه هه‌ڵبه‌ت ئیلهامێک له کاری فۆلکلۆره، به‌ڵام کارێکی جیاوازه. گۆرانی شه‌شه‌م "نه‌که‌ی ناز" که شێعره‌که‌ی فۆلکلۆره‌و[ .،]ئاوازه‌که‌ی هی ئیبراهیم قادرییه. تراکی حه‌وته‌م پارچه موزیکی بێ که‌لامه به ناوی ناڵه‌ی عوود، گۆرانی هه‌شته‌م به ناوی "مه‌ی" که شێعر و ئاوازه‌که‌ی هی هونه‌رمه‌ند مامۆستا خالید دلێره. هه‌روه‌ها خه‌بات مه‌ولوودی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که له‌و به‌رهه‌مه تازه‌یه‌یدا گۆرانکارییه‌کی زۆری کردووه‌و[ .،]گوتیشی: له‌و سیدیه تازه‌یه‌مدا گۆرانکاریم کردووه ته‌نانه‌ت له ڕووی هه‌ڵبژاردنی تێکسته‌کان، هه‌وڵمداوه شیعری چه‌ند شاعیرێکی به‌توانا هه‌ڵبژێرم بۆ گۆرانییه‌کانم، هه‌روه‌ها هه‌وڵمداوه له کاتی ئاماده‌سازی موزیک و دابه‌شکرنه‌که‌شیدا ئه‌و گۆرانکارییه بکه‌م. له‌و ماوه‌یه‌دا به هاوکاری ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه هه‌وڵمداوه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازێکی جیا له کاره‌کانی دیکه‌م به‌رهه‌میان بێنم." هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ناوی ئه‌لبومه تازه‌که‌ی گوتی: "سه‌باره‌ت به ناوی "هه‌ژان" ده‌مویست ناوێکی خۆشی بۆ هه‌ڵبژێرم و ئه‌م ناوه چه‌ندین مانا له خۆ ده‌گرێ، یه‌که‌م هه‌ژان یانی له ئه‌وج و به‌رزیدا بوون و به واتایه‌کی دیکه شه‌کاوه یانی هه‌ژاندن، (به پێکه‌نینه‌وه) وه‌کوو ئه‌وه وابوو قه‌ڵای خه‌یبه‌ر فه‌تح بکه‌م." مه‌ولوودی سه‌باره‌ت به کاری ئاماده‌کردنی ڕووبه‌رگی ئه‌لبومی هه‌ژان گوتی: "کاری وێنه‌گرییه‌که‌ی له لایه‌ن "که‌یوان که‌ریمی" له شا‌ری مه‌هاباد و "به‌ختیار قه‌لعه‌کوهی" له شا‌ری بۆکان ئه‌نجامدرا و کاره‌کانی گرافیک و دیزاینی ڕووبه‌رگی ئه‌و ئه‌لبومه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ده‌ست ڕه‌نگینی بۆکانی سوله‌یمان ڕه‌حیمی ئه‌نجام دراوه." هونه‌رمه‌ند خه‌بات مه‌ولوودی له کۆتایی ئه‌م دیداره‌دا سه‌باره‌ت به‌و دوو کۆمپانیایه‌ی کاری چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌که له وڵاتی ئێران و هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، گوتی: "ئه‌لبومی "هه‌ژان" له لایه‌ن کۆمپانیای فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری "نواگر" وات "نه‌واگه‌ر" له شا‌ری تاران چاپ کراوه‌و[ .،]له ئاستی وڵاتی ئێران به شێوه‌ی سیدی و کاسێت بڵاو ده‌کرێته‌وه. کۆمپانیای "نواگر" به‌رهه‌می زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ناوداری ئێران له‌وانه ئیره‌ج به‌ستامی، جه‌لیل شه‌هناز، عه‌لیره‌زا ئیفتخاری و چه‌ندانی دیکه‌ی بڵاو کردۆته‌وه‌و[ .،]له چوارچێوه‌ی موزیکی ڕه‌سه‌ن و مودێرندا کاری باشی کردووه. هه‌روه‌ها ئه‌م ئه‌لبومه له لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی دیکه به ناوی سه‌نته‌ری ئارۆ له شا‌ری سلێمانی له وڵاتی تورکیا چاپ کراوه. بۆ ئه‌وه‌ی که له ئێران چاپ کرا له‌ودیو کۆپی نه‌کرێت و به پێچه‌وانه‌وه. چونکه هیچ کامێکیان نووسینگه‌و[ .،]نوێنه‌رایه‌تیان نییه چ لێره‌ش و چ له‌وێ. هه‌ر دووک کۆمپانیاکه به شێوه‌ی هاوکات پێکه‌وه هه‌ر له‌م مانگه‌دا له سه‌رانسه‌ری وڵاتی ئێران و هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یه‌کی فراوان بڵاوی ده‌که‌نه‌وه‌و[ .،]ده‌که‌وێته بازاره‌وه." جێگای ئاماژه پێدانه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی کورد "خه‌بات مه‌ولوودی" له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ماڵپه‌ڕێکی تایبه‌تی به ئه‌درێسی :// . - . کردۆته‌وه که هۆگران ده‌توانن له هه‌فته‌ی ئاینده‌وه سه‌ردانی بکه‌ن و سه‌باره‌ت به کاری هونه‌ری و چالاکییه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده زانیاری زیاتر به ده‌ست بهێنن. |
سه‌رکرده‌ی پارتێکی کوردی: هه‌رکاتێک حکومه‌ته‌کانی عێراق ده‌سه‌ڵاتییان که‌م بووبێت کۆمه‌لێک به‌ڵێنییان به کورد داوه [ 8 : 54 ] 2008 / / 31 – سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند،پێویسته کورد له‌وه تێبگات که حکومه‌تی عێراقی به‌درێژایی مێژوو ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووبێت له به‌ڵێنه‌کانی که به کوردیداوه پاشگه‌زبۆته‌وه هه‌رکاتێکیش ده‌سه‌ڵاتی که‌م بوبێت ئه‌وا کۆمه‌لێک به‌ڵێنی به کورد داوه . "محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حمود" له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێرو ڕِادیۆی زاگرۆس) ڕایگه‌یاند، حکومه‌تی مالکی له حکومه‌ته‌کانی پێشووتری خۆی هه‌ڵوێستی باشتره، چونکه هه‌ندێک هه‌نگاوی بۆ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی( 140 ) هاویشتوه که حکومه‌ته‌کانی پێشووتری خۆی به‌ربه‌ستیان له به‌رده‌مدا دروست ده‌کرد، وه‌کوو دابینکردنی پاره بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئاواره‌کان و هاورده‌کان. سه‌باره‌ت به داواکاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی عێراق داوای لێبوردن له کورد بکات، محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حمود گوتی: ئه‌م داوایه ساده‌ترین داوای هه‌رێمه‌و[ .،]پێویسته له‌سه‌ر حکومه‌تی عێراقی ئه‌نجامی بدات، ئه‌گه‌ر چی ئه‌وان لێی به‌رپرسیار نین، به‌ڵام ئه‌وان جێگره‌وه‌و[ .،]درێژه پێده‌ری هه‌مان سیسته‌من، به‌ڵام به‌شێواز و سیاسه‌تێکی تر، بۆیه چۆن داوا له تورکیا ده‌کرێت داوای لێبوردن له قرکردنی ئه‌رمه‌نه‌کان بکات یان ئه‌لمَانیا داوای لێبوردن له هۆلۆکۆست ده‌کات و قه‌ره‌بووی ده‌کاته‌وه، ئاواش مافی ڕه‌وای کورده پێویسته حکومه‌تی عێراقی داوای لێبوردن له کورد بکات، به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی که ڕژێمی پێشوو ئه‌نجامی داوه . |
13 . 04 . 2008 شیرین عه‌بادی ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه‌کانی کوشـتنی له‌سه‌ر زیادبووه خانم شیرین عه‌بادی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانی و پارێزه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌روه‌ها |
سبه‌ی ڕه‌وتی سه‌دری خۆپێشاندانێکی میلۆنی ئه‌نجام ده‌دات [ 16 : 38 ] 2008 / / 17 - لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در که موقته‌دا سه‌دری پیاوی ئاینی شیعه سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات سبه‌ی له زۆربه‌ی پارێزگاکانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق خۆپێشاندانێکی میلۆنی سازده‌که‌ن. ئه‌و خۆپێشاندادانه له دژی ڕێککه‌وتننامه‌ی عێراقی- ئه‌مه‌ریکیه که بڕیاره به‌م نزیکانه له نێوان هه‌ردوو وڵات ئیمزای له‌سه‌ر بکرێت. له‌لایه‌کی دیکه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له ڕه‌وتی سه‌در ڕاگه‌یاند که ئه‌و خۆپێشاندانه پاڵپشتیه‌کی سیاسی و میللیش ده‌بێت بۆ هه‌ڵوێستی نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق که تیایدا داوای کۆتایی هێنانی ئه‌رکی هێزه‌کانی به‌ریتانی له شاره‌کانی باشووری عێراق کردووه. |
ئه‌مرِۆ.. تیرۆپشکی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌کانی کوردستان بۆ لاوان ڕاکێشرا [ 20 : 21 ] 2009 / / 06 – کاتژمێر 7 ی ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی یه‌کێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی کوردستان و ڕاهێنه‌ر ه نوێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌کان، له باره‌گای یه‌کێتی تۆپی پێ تیروپشکی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌کانی کوردستان بۆ لاوان ڕاکێشرا. به گوێره‌ی تیروپشکه‌که، سبه‌ی دوو یاری ئه‌نجام ده‌درێت، له یاری یه‌که‌م که له یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ/ 2 به‌رِێوه‌ده‌چێ، هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی و هه‌ڵبژارده‌ی دهۆک به‌یه‌ک ده‌گه‌ن. له یاری دووه‌م که له یاریگه‌ی شه‌هیدان به‌رِێوه‌ده‌چێ، هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی که‌رکوک به‌یه‌ک ده‌گه‌ن. جێی باسه ئه‌م پاڵه‌وانێتییه له‌لایه‌ن یه‌کێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی کوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت و هه‌ڵبژارده‌کانی پارێزگاکانی کوردستان (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و که‌رکوک) به‌شدارییان تێیدا کردووه‌و[ .،]یارییه‌کانی به سیسته‌می ده‌رچوون به دوو دۆرِاندن به‌رِێوه‌ده‌چێ و هه‌موو یارییه‌کانی پاڵه‌وانێتییه‌که کاتژمێر 15 ر 5 ی ئێواره به‌رِێوه‌ده‌چێ. |
07 . 05 . 2012 دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د : ئێستا له عێراق حکومه‌تێکی هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له ئارادا نییه دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د : ئێستا له عێراق حکومه‌تێکی هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له ئارادا نییه قسه‌و[ .،]باس له نێوه‌نده سیاسیه‌کانی عێراق‌دا له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی گه‌رم و گوڕه‌و[ .،]هه‌ندێک ناویش وه‌ک جێگره‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی باسده‌کرێن. دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه ئه‌و ناوانه‌ی ئاماژه‌یان پێکراوه ببنه جێگره‌وه‌ی مالیکی بۆ نمونه وه‌ک ده‌ڵێت حسێن شه‌هرستانی به‌لای کورده‌وه هه‌ر به ته‌واوی ڕه‌تکراوه‌یه. |
سارا عومه‌ر، له گه‌ڵ ئاوازی ده‌ف شیعر ده‌خوێنێته‌وه [ 12 : 02 ] 2012 / / 01 سارا عومه‌ر- فۆتۆ: ئه‌رشیفی شاعیر هه‌ولێر 1 ئازار/ مارس ( )- خانمه‌شاعیر سارا عومه‌ر، له ئێواره کۆرِێکدا له شا‌ری نۆرنبێرگ له ئه‌ڵمانیا، به هاورێیه‌تی ده‌ڤژه‌نێک، شیعر ده‌خوێنێته‌وه. کۆرِه شیعرییه‌که له ژێر ناونیشانی "هه‌ره‌وه‌زێک بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی میهره‌بانی" ساز ده‌کرێت، تێیدا خانمه‌شاعیر چه‌ند تێکستێکی خۆی ده‌خوێنێته‌وه. ئه‌م چالاکییه له لایه‌ن ناوه‌ندی کلتووری کورد له شا‌ری نۆرنبێرگ، به بۆنه‌ی ڕِۆژی ئافره‌تانی جیهان ساوز ده‌کات. له‌م کۆرِه‌دا ده‌ڤژه‌ن فاروق میرزا، به ئاوازی ده‌ف هاورِێیه‌تی شیعره‌کانی سارا عومه‌ر، ده‌کات. ئه‌م چالاکییه کاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 8 ئازار/ مارس 2012 ، به‌رِێوه ده‌چێت. پ. ف |
ئه‌لێعراقییه له هه‌ژمارکردنی ده‌نگه‌کانی به‌غدا به‌گومانه [ 10 : 18 ] 2010 / / 03 - وێڕای جه‌ختکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێویستی شه‌فافییه‌ت، ئه‌لێعراقییه به گومانه‌وه له پرۆسه‌ی دووباره جیاکردنه‌وه‌و هه‌ژمارکردنی ده‌نگه‌کانی به‌غدا ده‌ڕوانێت. له‌مباره‌یه‌وه‌ن (عه‌بدولکه‌ریم ئه‌لسامه‌ڕائی) ئه‌ندامی ئه‌لێعراقیه دووپاتیکرده‌وه له‌وه‌کرده‌وه، که پێویسته پرۆسه‌ی دووباره جیاکردنه‌وه‌و هه‌ژمارکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به شێوه‌یه‌کی شه‌فاف به‌ڕێوه‌بچێت، که بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌ست پێ بکات. ئه‌لسامه‌ڕائی سه‌رله‌نوێ دووپاتیکرده‌وه که لیسته‌که‌یان به گومانه‌وه سه‌یری ئه‌و پرسه‌یه ده‌کات. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند؛ لیسته‌که‌یان مه‌رجی دانا که ده‌بێت پرۆسه‌ی هه‌ژمارکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان، به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی و نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م کوتله سیاسییه‌کانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت. |
یانه‌ی به‌رشلۆنه بۆندی " میسی و ئینیستا " درێژده‌کاته‌وه [ 10 : 51 ] 2008 / / 05 - له دوای پێشکه‌شی کردنی ئاستێکی به‌رز له گه‌ل یانه‌که‌یان یانه‌ی به‌رشلۆنه به نیازه بۆندی هه‌ردوو یاریزان " میسی و ئینیستا " درێژبکاته‌وه. به پێی هه‌واڵێکی یانه‌ی به‌رشلۆنه که ئه‌مرِۆ بلاویکرده‌وه ئێستا یانه‌که‌یان خه‌ریکی ئه‌وه‌یه که‌وا بۆندی هه‌ردوو یاریزان یانه‌که‌یان " میسی و ئینیستا " درێژبکاته‌وه تاوه‌کو ساڵی 2014 . جێی ئاماژه‌یه مۆرکردنی ئه‌م بۆنده‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که زوربه‌ی یانه‌کانی ئه‌وروپی به نیازن بۆند له گه‌ل ئه‌م یاریزانه مۆربکه‌ن له وانه یانه‌کانی "ئه‌نته‌رمیلان و چێلسی و ڕیال مه‌درید" . |
له سلێمانی نزیکه‌ی سێ سه‌د حاڵه‌تی توندوتیژی دژی ئافره‌تان تۆمار کراوه [ 13 : 23 ] 2009 / / 19 – هاورِێ باوه‌یس / سلێمانی - له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا 289 حاڵه‌تی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان تۆمارکراوه‌و[ .،]سبه‌ی زانایانی ئاینی له وتاره‌کانیاندا، باس له نارِه‌وایی به‌کارهێنانی توندوتیژی دژ به ئافره‌ت ده‌که‌ن. ئه‌مرِۆ له باره‌گای به‌رِێوبه‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان به‌رِێوبه‌ری به‌رِێوبه‌رایه‌تییه‌که، که‌مال عه‌بدولرِه‌حمان کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ساز کرد. له کۆنگره‌که‌دا که‌مال عه‌بدولرِه‌حمان ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی دووه‌می ئه‌مساڵدا تا ئێستا 289 حاڵه‌تی توندتیژی دژی ئافره‌تان له سلێمانی تۆمار کراون. گوتیشی: هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، که له جیهان‌دا کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت، له پارێزگای سلێمانیش به‌رِێوبه‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان هه‌فته‌یه‌ک بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری له باره‌ی به‌کارنه‌هێنانی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ته‌رخانکرا. له چوارچێوه‌ی کاره‌کانی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا، ئه‌مرِۆ کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی سازکرا و برِیاره سبه‌ینێ هه‌ینی مامۆستایان و زانایانی ئاینی له وتاره‌کانی ڕۆژی هه‌ینییدا باس له‌و بابه‌ته بکه‌ن. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، هه‌ڵمه‌تێکی ڕاگه‌یاندن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌و به‌کار هێنانی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ده‌ست پێده‌کات و برِیاریشه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو شاندێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی په‌رله‌مانی کوردستان بکه‌ن. له لایه‌ن خۆیانه‌وه که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی برِیارییان داوه هاوکار و پشتیوانی ئه‌و به‌رِێوبه‌رایه‌تییه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێم بن؛ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان. |
یاری کۆتایی خولی پله یه‌کی کوردستان له یاریگه‌ی که‌لار به‌رِێوه‌ده‌چێت [ 18 : 20 ] 2009 / / 20 – له هه‌ردوو یاری هاتنی پێش کۆتایی خولی پله یه‌کی کوردستان له تۆپی پێ که ئه‌مرِۆ به‌رِێوه‌چوون، هه‌ردوو یانه‌ی خاک له که‌رکوک و شێروانه له که‌لار گه‌یشتنه یاری کۆتایی. یانه‌ی خاک گه‌یشته یاری کۆتایی دوای سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئاسۆ به گۆڵێکی بێ به‌رامبه‌ر له یاریی هاتنی پێش کۆتایی که له یاریگه‌ی خاک به‌رِێوه‌چوو. یانه‌ی شێروانه گه‌یشته یاری کۆتایی دوای سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی سۆلاڤ به هه‌مان ئه‌نجام. له یاری چوون، هه‌ردوو یارییه‌که به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو، دوای ئه‌نجام دانی هه‌ردوو یاری، خاک و شێروانه هاتنه ڕیزی یانه پله نایابه‌کانی کوردستان بۆ وه‌رزی داهاتوو. له لێدوانێکیدا بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر)، سه‌لام حسێن سکرتێری یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان گووتی: ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو 24 / 4 / 2009 یاری کۆتایی و ڕێورِه‌سمی ڕێزلێنان له هه‌ردوو یانه‌ی خاک و شێروانه له یاریگه‌ی که‌لار به‌رِێوه‌ده‌چێ. |
پێنجوێن ... بارهه‌ڵگرێک له‌سه‌ر پردێک که‌وته‌خواره‌وه [ 16 : 17 ] 2008 / / 04 - دڵشاد غه‌ریب / سه‌یدسادق - بارهه‌ڵگرێکی جۆری (سکس) له‌سه‌ر پردێکی قه‌زای پێنجوێن که‌وته خواره‌وه‌و[ .،]به‌هۆیه‌وه شوفێره‌که‌ی گیانی له‌ده‌ستداو سه‌رنشنێکی به‌سه‌ختی برینداربوو. کاتژمێر 8 . 30 به‌یانی ئه‌مڕۆ بارهه‌ڵگرێکی جۆری (سکس) له‌سه‌ر پردی "تازه دێی" له مه‌رزی "وشیاری"ی سه‌ر به‌قه‌زای پێنجوێن که‌وته خواره‌وه که‌وته ناو چه‌می "کانی مانگا" و به‌هۆیه‌وه شوفێره‌که‌ی به‌ناوی (کامل عوسمان فه‌قێ)ی ( ته‌مه‌ن 35 ساڵ) گیانی له‌ده‌ستداو سه‌رنشنێکی به‌ناوی (فریاد عومه‌ر" (ته‌مه‌ن 15 ساڵ) به‌سه‌ختی برینداربوو. |
سیرینا و هینان گه‌یشتنه یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتی ئوسترالیا [ 20 : 04 ] 2010 / / 28 – ئه‌مرِۆ هه‌ردوو کچه یاریزان، سیرینا و‌لیامز و جۆستن هینان گه‌یشتنه یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتی ئوسترالیای کراوه دوای بردنه‌وه‌یان له دوو کچه چینییه‌که. له یاری یه‌که‌م، سیرینا ولیامزی ئه‌مریکی به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه به‌رانبه‌ر یه‌ک کۆمه‌ڵه له کچه یاریزانی چینی (نا لی)ی برده‌وه‌و[ .،]له یاری دووه‌م، چۆستن هینانی به‌لجیکی به دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رانبه‌ر له کچه یاریزانی چینی زینگ جایی برده‌وه. |
تیروپشکی جامی ئه‌فریقیا ئه‌نجام درا [ 18 : 16 ] 2009 / / 21 – هه‌ینی ڕِابردوو له تالۆتانا تیروپشکی جامی ئه‌فریقیا که له ووڵاتی ئه‌نگۆلا به‌رێوه‌ده‌چێت ڕِاکێشرا. کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م هه‌ره‌یه‌ک له هه‌لبژارده‌کانی (ئه‌نگۆلا – مالی – مالاوی – جه‌زائر). کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م هه‌ره‌یه‌ک له هه‌ڵبژارده‌کانی (کۆت دیڤوار – بۆرکیناڤاسۆ – غانا – تۆجۆ). کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م هه‌ره‌یه‌ک له هه‌ڵبژارده‌کانی (مسر – نێجیریا – مۆرزه‌مبیق – بنین) کۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م هه‌ره‌یه‌ک له هه‌ڵبژارده‌کانی (کامیرۆن – جابون – زامبیا – تونس) |
له تاران شانۆگه‌رییه‌کی قوتبه‌دین سادقی نمایش ده‌کرێت [ 15 : 13 ] 2012 / / 12 تاران 12 ئاب/ ئۆگۆست ( ) ـ شانۆگه‌ری "بیره‌وه‌رییه‌کم نه‌بوو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌زار ساڵم بێ" له نووسن و ده‌رهێنانی شانۆکاری کورد قوتبه‌دین سادقی، له ته‌لاری حافزی تاران نمایش ده‌کرێت. شانۆگه‌رییه‌که به‌رهه‌می گرووپی شانۆی "هونه‌ر"ـه، کاتژمێر 7 ی ئێوارێ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه، له ته‌لاری حافزی شا‌ری تاران نمایش ده‌کرێت و تا مانگێک نمایشه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت. سادقی ئه‌م شانانه‌مه‌یه‌ی به پێی شانۆنامه‌ی "ئافره‌تانی ته‌روا"ی ژان پۆل سارتر نووسیوه‌و[ .،]بڕیاروایه به یارمه‌تی 29 قۆتابی به‌شی شانۆی زانکۆکانی تاران ئه‌م شانۆگه‌رییه پێشکه‌ش بکات، له‌وانه: حه‌سه‌ن سانی، فه‌رهاد نه‌جه‌فی، ئێلاهه پورجه‌مشید، مێهرانه بێنه‌هاد، سرووش تاهریان، مانلی حوسێن پوور، سارا عه‌باس پوور، شه‌هنام فه‌رهادیان، محه‌مه‌د ڕه‌زا موختاری فه‌رد و غه‌زاله که‌نعان په‌نا. له‌م شانۆگه‌رییه‌دا سادقی شه‌ڕی نێوان ته‌روا و یۆنان بۆ بینه‌ر ده‌گێڕێته‌وه، تێیدا یۆنانییه‌کان سه‌رده‌که‌ون و هه‌موو پیاوانی شار ده‌کوژن و ... . ئه‌م شانۆگه‌رییه بۆ یه‌که‌مین جار له میانه‌ی 14 مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی قوتابیانی ئێران له 2 سانسی جیاوازدا له به‌شی مامۆستایان، له هۆڵی سه‌ره‌کی ته‌لاری مه‌وله‌وی تاران نمایشکرا. شانۆگه‌ری "بیره‌وه‌رییه‌کم نه‌بوو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌زار ساڵم بێ" له دوایین به‌شداری خۆیدا ساڵی پار له به‌شی میوانی 30 مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر له شا‌ری تاران نمایشکرا. مه‌نسوور جیهانی/ پ. ف |
جه‌له‌ولا... ئه‌میرێکی ئه‌لقاعیده ده‌ستگیرکرا [ 21 : 00 ] 2008 / / 19 – تایبه‌ت/ گه‌رمیان - هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق له جه‌له‌ولا توانیان به‌رپرسێکی باڵای ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده له ناوچه‌که ده‌ستگیر بکه‌ن و به هۆیه‌وه 11 حه‌شارگه‌و[ .،]شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن. له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر به‌رِێوبه‌ری لێکۆڵینه‌وه له تاوانه گه‌وره‌کان له جه‌له‌ولا نه‌قیب فه‌رهاد ڕه‌فعه‌ت ڕایگه‌یاند، دوێنێ هه‌ڵمه‌تێکی ئه‌منی بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌میرێکی ئه‌لقاعیده له ناوچه‌که به به‌شداری سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌کانی جه‌له‌ولا ئه‌نجامدرا. گوتیشی: هه‌ڵمه‌ته‌که له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری تایبه‌ت ئه‌نجامدراو به هۆیه‌وه توانرا ئه‌میرێکی سه‌ر به ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده له ناوچه‌ی (تبت) ده‌ستگیر بکرێت. ڕونیشیکرده‌وه، ئه‌و ده‌ستگیرکراوه له میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه به‌راییه‌کاندا، دانی به 11 شوێندا ناوه که هه‌ندێکیان حه‌شارگه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و هه‌ندێکیشیان شوێنی کۆبوونه‌وه‌و[ .،]خۆ حه‌شاردانی تیرۆریستانی ناوچه‌که بووه. ئاشکراشیکرد، که وێرِای ده‌ستگیرکردنی ئه‌و ئه‌میره‌ی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده، هێزه ئه‌منییه‌کان توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه چه‌کی سوک و قورس‌دا بگرن له‌وانه 105 گوله هاوه‌ن و 11 موشه‌ک و 40 موشه‌کی جۆری ( - که‌سی). له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و ده‌ستگیرکراوه به‌رِێوبه‌ری لێکۆڵینه‌وه له تاوانه گه‌وره‌کان له جه‌له‌ولا نه‌قیب فه‌رهاد ڕه‌فعه‌ت ڕوونیکرده‌وه، که ده‌ستگیرکراوه‌که عه‌ره‌بێکی عێراقیه به ناوی (هه‌یسه‌م شاتی) و لێکۆڵینه‌وه له باره‌ی ئه‌نجامدانی تاوانه‌کانی و جۆری ئه‌و تاوانانه‌ی که ده‌رحه‌ق به هاوڵاتیان ئه‌نجامیداوه به‌رده‌وامه. |
هه‌ڵبژارده‌ی کوردستان پله‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی ڤیڤای له ده‌ستدا [ 9 : 06 ] 2008 / / 14 - هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی کوردستان له دوای یاری خۆی له پاڵه‌وانێتی "ڤیڤا" دا له سه‌ر پله‌ی سێیه‌م ڕووبه‌روی هه‌ڵبژارده‌ی سامیلاند بووه. له یاریی دیارییکردنی پله‌کانی سێیه‌م و چواره‌م له پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی ڤیڤا بۆ نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌کان، هه‌ڵبژارده‌ی کوردستان به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک به هه‌ڵبژارده‌ی سامیلاندی سویدی دۆڕا و پله‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانێتییه‌که‌ی له‌ده‌ستدا به‌م ئه‌نجامه هه‌ڵبژارده‌ی کوردستان بووه خاوه‌نی پله‌ی چواره‌می پاڵه‌وانێتییه‌که، که به به‌شداریی پێنج هه‌ڵبژارده له ناوچه‌ی یاللیڤارێی باکوری سوید به‌ڕێوه‌چوو،له یارییه‌کی دیکه‌ی هه‌مان خولدا له سه‌ر پله‌ی یه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ی پادانیا توانی به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یارییه‌که بباته‌وه بێته پاڵه‌وانی خوله‌که. شایانی باسه پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی ڤیڤا ( )،اده‌ی ساڵ جارێک ئه‌نجامده‌درێت‌و تیپی نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌کان به‌شداری تێدا ده‌که‌ن هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی کوردستان، که له یاریزانانی هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند یاریزانێکی کوردی دانیشتووی ئه‌وروپا پێکهاتووه‌و[ .،]یه‌که‌م جاره به‌شداریی پاڵه‌وانێتیی ڤیڤا ده‌کات هه‌روه‌ها له یاریی کردنه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاده‌ی سامیلاند به 2 - 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر بوو، له یاری دووه‌مدا به 3 - 0 گۆڵ له هه‌ڵبژاده‌ی پرۆڤێنسی فه‌ڕه‌نسی برده‌وه‌و[ .،]له یاری سێیه‌میشدا به 1 - 2 گۆڵ به هه‌ڵبژاده‌ی پادۆنیای ئیتاڵی دۆڕا و له چواره‌م یارییشداله‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاده‌ی سریانی به‌بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوو. |
سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی: نابێت له پێک هێنانی حکومه‌ت په‌له بکرێت [ 21 : 09 ] 2010 / / 13 - "فواد مه‌عسوم" سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی کرده‌وه، پێش ئه‌وه‌ی حکومه‌ت پێک بهێنرێت، ده‌بێت ناکۆکییه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر بکرێت. فواد مه‌عسوم له گفتوگۆیه‌ک‌دا له‌گه‌ڵ ڕادیۆ زاگرۆس و ئاژانسی په‌یامنێر گوتی: "ئه‌م جاره که حکومه‌ت پێک دێت، پێویسته پێش دامه‌زراندنی، په‌له نه‌کرێت و ده‌بێت له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت ڕێککه‌وتن بکرێت." سه‌رۆکی لیستی هاپه‌یمانی زیاتر ڕوونی کرده‌وه: "بۆ وێنه ئێمه چه‌ند کێشه‌یه‌کمان هه‌یه تایبه‌ت به ناوچه جێگا ناکۆکییه‌کان، ده‌بێت ئه‌وه یه‌کلایی بکه‌ینه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه له ده‌ستوور هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت میکانیزمێکی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دابنێین." فواد مه‌عسوم له درێژه‌ی قسه‌کانی‌دا گوتی: "خاڵێکی دیکه‌ش کێشه‌ی یاسای نه‌وت و غازه، نابێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌م جۆره بمێنێته‌وه‌و[ .،]هه‌موو ڕۆژ ناکۆکی ساز بکات و ده‌بێت له ئێستاوه له‌سه‌ری ڕێک بکه‌وین، یه‌کێکی دیکه له مه‌سه‌له‌کان مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌و[ .،]ده‌بێت ساغ بکرێته‌وه‌و[ .،]نابێت به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه." ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: "کۆمه‌ڵێک له‌م بابه‌تانه ده‌بێت له‌سه‌ری ڕێک بکه‌وین دواتر حکومه‌ت پێک بهێنرێت. سه‌یر له‌وه دایه تاکو ئێستا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یاسایه‌کی تایبه‌ت به‌خۆی نییه‌و[ .،]ده‌بوا له کاتی ئه‌یاد عه‌لاوی یاسای بۆ دابنرێت و کۆمه‌ڵیک له‌م شتانه ده‌بێت پێش پێک هاتنی حکومه‌ت چاره‌سه‌ر بکرێت." |
سه‌رۆکێ جڤاتا وه‌زیران یا هه‌رێما کوردستانێ پێشوازی ل وه‌زیرێ به‌رگریێ کۆریا باشوور کر [ 9 : 18 ] 2008 / / 08 - "نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆکێ جڤاتا وه‌زیران یا هه‌رێما کوردستانێ ب ئاماده‌بوونا "عومه‌ر فه‌تاح" جیگرێ سه‌رۆکێ جڤاتا وه‌زیرا، پێشوازی ل "لی سانگ هی" وه‌زیرێ به‌رگریێ کۆریا باشوور و بالیۆزێ کۆریا باشوور ل ئیراقێ و شانده‌که پله بلندا له‌شکه‌ریا کۆریا کر. د ڕونشتنه‌کێ ده ته‌ڤی ڕاوه‌ستینا ل سه‌ر ڕه‌وشا نها یا ئیراقێ و هه‌رێما کوردستانێ، هه‌روه‌ها بێتر خورتکرنا تێکلی یێن ناڤبه‌را هه‌ردوو ئالیا و به‌رده‌وامیدانا ڤان تێکلیا هاته گفتۆگۆکرن. ژبال خوه ڤه سه‌رۆکێ جڤاتا وه‌زیرا د په‌یڤه‌کێ ده ته‌ڤی بخێرانینا شاندا مێهڤان، هه‌روه‌ها سوپاسیا تیپا "زه‌یتوون" یا هێزێن کۆریا باشوور کر ژبۆ هه‌ولێن وان یێن بجه کرنا پرۆژه‌کتێن کارگوزاری و ئاڤاکرنا هه‌رێما کوردستانێ. وه‌زیرێ به‌رگریا کۆریا باشوور ژی ژبال خوه ڤه سوپاسیا هوکوومه‌تا هه‌رێما کوردستانێ کر ژبۆ پشتگیری و هاریکاریا هێزێن وان ل هه‌رێما کوردستانێ و هه‌روه‌ها هاریکاریا کۆ وه‌زاره‌ت و ده‌زگه‌هێن هوکوومه‌تا هه‌رێما کوردستانێ پێشکێشی هێزێن له‌شکه‌ری یێن وان کرنه. ناڤهاتی هه‌روه‌ها ته‌که‌ز ل سه‌ر تێکلی یێن ناڤبه‌را هه‌ردو ئالیا و هاندنا ڤبه‌رئانینێ و به‌شداریکرنا کۆمپانیایا ژبۆ ئاڤاکرن و ڤه‌ژاندنا هه‌رێما کوردستانێ کر. تێ زانین ده‌مژمێر پێنجێ ئێڤارا ئیرۆ شاندا بلندا وه‌زاره‌تا به‌رگریا کۆریا باشوور ب سه‌رۆکاتیا لی سانگ هی وه‌زیرێ به‌رگریێ و ها چان هۆ بالیۆزێ کۆریا ل ئیراقێ و هه‌ژماره‌که فه‌رماندارێن له‌شکه‌رێ کوریا ب ڕێ یا بالافرخانه‌یا ناڤنه‌ته‌وه‌یی یا هه‌ولێرێ ڤه‌و[ .،]ب سه‌ردانه‌که فه‌رمی گه‌هشتن پایته‌ختا هه‌رێما کوردستانێ و د ڕێوره‌سمه‌که له‌شکه‌ری ده ژبال فه‌ریقێ یه‌کێ عومه‌ر عوسمان وه‌زیرێ پێشمه‌رگه‌و[ .،]که‌ریم شه‌نگالی وه‌زیرێ هه‌رێمێ ژبۆ کاروبارێن ناڤخوه‌و[ .،]فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسیارێ فه‌رمانگه‌ها تێکلی یێن ده‌رڤه یا هوکوومه‌تا هه‌رێما کوردستانێ و نه‌وزاد هادی پارێزگارێ هه‌ولێرێ ڤه هاتنه پێشوازیکرن. |
سوپای ئه‌مه‌ریکا که‌لوپه‌له‌کانی تایبه‌ت به سه‌دام ڕاده‌ستی حکومه‌تی عێراق ده‌کاته‌وه [ 14 : 39 ] 2009 / / 02 - سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق ڕایگه‌یاند؛ هه‌موو ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی تایبه‌ت به "سه‌دام حسێن"ی سه‌رۆکی له سێداره‌دراوی ڕژێمی له ناوچووی به‌عس که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی فره‌ره‌گه‌زه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو، ڕاده‌ستی حکومه‌تی عێراقیان ده‌که‌ینه‌وه. ئاژانسی هه‌واڵی "ئیپا" بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌کدا سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق ڕایگه‌یاند؛ ده‌سته‌ی کارووباری لۆجیستی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی هێزه فره‌ره‌گه‌زه‌کان پێشتر هه‌موو ئه‌و ئامڕاز و که‌لوپه‌لانه‌ی تایبه‌ت به "سه‌دام حسێن"ی سه‌رۆکی له سێداره‌دراوی ڕژێمی له ناوچووی به‌عسیان که له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه له پاش ڕووخاندنی ڕژێمه‌که ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو، به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ژێر ده‌ست حکومه‌تی عێراق تۆمار و ڕیزبه‌ندکردووه. له‌به‌یاننامه‌که‌دا، ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌و که‌لوپه‌لانه له چه‌کی یادگاری و تابلۆ و په‌یکه‌ر و که‌لوپه‌لی ناو ماڵ و شتی دیکه‌ی جۆراجۆر پێک‌هاتوون، هه‌روه‌ها له پاش ساڵی 2003 و له‌سه‌رده‌می هێزه‌کانی هاوپه‌یماناندا، به مه‌به‌ستی پاراستنیان هه‌ڵگیراون. به‌پێی هه‌مان به‌یاننامه، که‌لوپه‌له‌کان له کۆگای تاجی نیشتمانی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی فره‌ره‌گه‌زه‌وه هه‌ڵگیراون، پاشان گواستراونه‌ته‌وه بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کۆگاکانی "ئه‌بو غرێب" و دواتر پڕۆسه‌ی ڕیزبه‌ند و تۆمار و وێنه‌گرتن و پاککردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام دراوه‌و[ .،]ئاماده کراون بۆ پڕۆسه‌ی کۆتایی، ئه‌ویش گواستنه‌وه‌و[ .،]ڕاده‌ست‌کردنیانه به حکومه‌تی عێراق. |
حزبی دیموکراتی کلدان: گۆڕانکاری له هه‌ڵوێستی یه‌کێتی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو و جێی سه‌رسامییه [ 21 : 05 ] 2012 / / 14 هه‌ولێر 14 حوزه‌یران / یۆنیۆ ( ) – سه‌رۆکی حزبی دیموکراتی کلدانی ڕایگه‌یاند, هه‌موومان هیوامان ده‌خواست هه‌موو سیاسییه‌کانی کوردستان یه‌کده‌نگ بن و یه‌کده‌ست بن بۆ پاراستنی مافی خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی و عێراق به گشتی, به‌ڵام جێی سه‌رسامی بوو که هه‌ڵوێستی سه‌رۆک کۆمار به‌م شێوه‌یه بوو, ئه‌م هه‌ڵوێسته بۆ ئێمه له ناکاوبوو. عه‌بدولئه‌حه‌د ئه‌فرام بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری وتیشی: نازانم ئه‌گه‌ری گۆڕینی هه‌ڵوێستی خۆی چی بووه, به‌ڵام دیاره جۆرێک له گۆڕانکارییه له هه‌ڵوێستی سیاسی یان جۆرێک له گۆڕانکارییه له هه‌ڵوێستی خۆی به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر نوری مالکی, ئێمه چاوه‌ڕێ بووین کێشه‌ی حکومه‌ت چاره‌سه‌ربکرێت, به‌ڵام به‌داخه‌وه له ناکاو ئه‌و گۆڕانکارییه ڕوویدا, ئێمه چاوه‌رێی ئه‌وه نه‌بووین و جێی سه‌رسامییه. ئاماژه‌یدا: له‌سه‌ره‌تادا هه‌موورازی بوون که 170 واژوو بۆ سه‌رۆک کۆمار ڕه‌وانکرا, دواتر سه‌رۆک کۆماری وه‌ڵامی دایه‌وه, که ژماره‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی واژوویان کردووه 157 نوێنه‌ره, ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی یاسایی ته‌وا ناکات, بۆیه باوه‌ڕم وایه گۆڕانکارییه‌ک له هه‌ڵوێستی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ڕوویدابێت, چونکه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان پێشبینی نه‌کراوبوو. ڕوونیکرده‌وه: بێگومان ئه‌م گۆڕانکارییه واده‌کات هه‌ڵوێستی مالکی به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و هه‌رێم توندتربێت, وا ده‌کات که‌مته‌ر خه‌م بێت له جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 گه‌لێک کێشه‌ی کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا. |
به به‌شداری شانۆکارانی کورد فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌جر ده‌ستی پێ‌کرد [ 13 : 43 ] 2008 / / 08 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ دوێنێ پێنجشه‌مه به به‌شداری شانۆکارانی کوردستان و ئیلام 26 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر له ته‌لاره‌کانی شانۆی شا‌ری تاران و شوێنه گشتییه‌کانی ئه‌م شاره‌و[ .،]هه‌روه‌ها شوێنی سه‌رئاوه‌ڵای کۆمه‌ڵگه‌ی شانۆی شا‌ری تاران ده‌ستی پێ‌کرد. به پێی ڕاپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شا‌ری تاران، 26 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر، به به‌شداری 9 شانۆگه‌ری له شانۆکارانی کوردستان و ئیلام، سه‌رانسه‌ری وڵاتی ئێران و هه‌روه‌ها وڵاتانی مه‌کسیک، ئه‌رمه‌نستان، ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا، کۆریای باکوور، پورتوگال، سویسرا، هێندستان، فه‌ره‌نسا، ڤێتنام، سه‌نگاپووره، چین، له‌هیستان و ڕوسیا بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ له شا‌ری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. شانۆگه‌رییه‌کانی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان و ئیلام، که له‌م فیستیڤاڵه‌دا پێشکه‌ش ده‌کرێن بریتین له: 1 ـ شانۆگه‌ری "کلبه عمو تم" واته "که‌پری مامه ته‌م" له ده‌رهێنانی شانۆکاری کورد بێهروز غه‌ریب پوور له به‌شی چاوخشاندنی شانۆی ئێران له ساڵی 2008 دا. 2 ـ شانۆگه‌ری "منزومه‌ی مور بی ملکه" واته "به‌یتی مێروله‌ی بێ شاژن" له نووسین و ده‌رهێنانی ناسح کامکاری له به‌شی چاوخشاندنی شانۆی ئێران له ساڵی 2008 دا. 3 ـ شانۆگه‌ری "رقس پوکه‌ها" واته "سه‌مای قاپووڕه‌کان" له ده‌رهێنانی که‌ژاڵ ڕاستبین له به‌شی شانۆی سه‌رشه‌قام، له شا‌ری مه‌ریوان. 4 ـ شانۆگه‌ری "انفولانزای‌انسانی" واته "ئانفولانزای مرۆڤانه" له ده‌رهێنانی په‌یمان مێهری له به‌شی شانۆی سه‌رشه‌قام، له شا‌ری سه‌قز. 5 ـ شانۆگه‌ری "هه‌ملێتێ ئه‌تۆمی" له ده‌رهێنانی سه‌عید خه‌یروڵڵاهی له به‌شی شانۆی سه‌رشه‌قام، له شا‌ری دێهلۆڕان له پارێزگای ئیلام. 6 ـ شانۆنامه‌ی "خیال خیس‌اتلسی" واته "خه‌یاڵی خووساوی ئه‌تڵه‌سی"، له نووسین و ده‌رهێنانی عوبه‌ید ڕۆسته‌می، له به‌شی شانۆنامه‌خوێنی، له شا‌ری سنه. 7 ـ شانۆگه‌ری "خوب و عزیزی‌ایران زیبا" واته "باش و خۆشه‌ویستی ئێرانی جوان" له ده‌رهێنانی شانۆکاری کورد حه‌سه‌ن دادشکه‌ر، له به‌شی شانۆی قوتابیان. 8 ـ شانۆگه‌ری "ئاسانسۆر" له ده‌رهێنانی غوڵام حوسێن لوتفی، له به‌شی شانۆکانی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی، له شا‌ری کرماشان. 9 ـ شانۆگه‌ری :قشلاق‌اخر" واته "دوایین قشڵاق" له ده‌رهێنانی عه‌لی مورادی، له به‌شی شانۆکانی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی، له شا‌ری ئیلام. 26 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر، له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌وانه: سه‌حنه‌یی، خیابانی واته "سه‌رشه‌قام"، کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی، چاوخشاندنی شانۆی ئێران له ساڵی 2008 دا، شانۆنامه‌خوێنی، هه‌ڵبژێردراوی فیستیڤاڵه‌کانی شانۆی سه‌رانسه‌ری وڵاتی ئێران، به‌شی تایبه‌تی شانۆی نه‌ته‌وه‌کان، به‌شی تایبه‌تی مامۆستاکانی زانکۆ، شانۆکانی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی، شانۆی قوتابیان و به‌شی شانۆی هه‌مه‌لایه‌نه. |
ئێهود باراک: دانوستانه ئه‌تۆمییه‌کان, ئێران له‌هێرشی سه‌ربازی ناپارێزێت [ 15 : 51 ] 2012 / / 17 هه‌ولێر ١٧ نیسان/ ئه‌پرێل ( ) – وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهود باراک ڕایگه‌یاند, هه‌رچه‌نده دانوستانه ئه‌تۆمییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بێت, به‌ڵام چاره‌ی سه‌ربازی یه‌کێکه له‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی که له‌به‌رده‌م سوپای ئیسرائیل دایه, گومانی خۆشی له‌سه‌رکه‌وتنی ئه‌و دانوستانانه ده‌ربڕی. له‌میانه‌ی پرسیارێکیشدا , ئایا هه‌وڵه‌کانی تورکیا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت له قه‌ناعه‌ت هێنان به ئێران به‌راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم, باراک وتی: باوه‌ڕناکه‌م ئه‌و دانوستانانه کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر پیتاندنی یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه. بڕیاریشه ئێهود باراک به‌مزووانه چاوی به وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیتون بانیتا بکه‌وێت سه‌باره‌ت به دۆسێی ئه‌تۆمی ئێران , به‌پێی هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئیسرائیل , ته‌لئه‌بیب به‌ڵێنی به واشنتۆن داوه تا دانوستانه‌کان به‌رده‌وام بێت , هێرش ناکاته سه‌ر ئێران, به‌ڵام باراک ئه‌م هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه و ئاماژه‌شیدا نه له‌ئێستا و نه له‌رابردوو و نه‌له‌داهاتووش به‌ڵێنی له‌و شێوه‌یه‌مان نه‌داوه و نایده‌ین. سه‌رچاوه / ڕۆیته‌رز / ی.ا |
فیلمی فریشته‌کان له خاک‌دا ده‌مرن له تاران نمایش کرا [ 11 : 14 ] 2008 / / 08 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ کورته فیلمی "فریشته‌کان له خاک‌دا ده‌مرن" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری لاوی کورد بابه‌ک ئه‌مینی له پێنج شوێنی تاران نمایش کرا. به پێی ڕاپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له ڕاگه‌یاندنی گشتی ئه‌نجومه‌نی کورته فیلمی ئێران، کورته فیلمی "فرشته‌ها در خاک می میرند" واته "فریشته‌کان له خاک‌دا ده‌مرن" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری سنه‌یی بابه‌ک ئه‌مینی که له نێوان 40 کورته فیلمی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌که‌مین جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆی 12 مین خولی فیستیڤاڵی کورته فیلمه‌کانی سینه‌مای ئێراندایه، له پێنج شوێنی تاران له ڕۆژانی 4 تا 6 ی ئۆکتۆبری 2008 ڕێکه‌وتی 13 تا 15 ی ڕه‌زبه‌ری 1387 ی هه‌تاوی بۆ بینه‌رانی هونه‌ری سینه‌ما نمایش کرا، له‌وانه: ماڵی هونه‌رمه‌ندانی ئێران، ماڵی سینه‌ما، فه‌رهه‌نگسه‌راکانی هونه‌ر، نیاوه‌ران و دانشجوو. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی فیلمه کورته‌کانی 12 مین خولی جه‌ژنی سینه‌مای ئێران که ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌مین جاره که به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له جه‌ژنی گه‌وره‌ی ماڵی سینه‌مای ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دوای بینین و هه‌ڵسه‌نگاندنی 318 به‌رهه‌می ناردراو بۆ نووسینگه‌ی فیستیڤاڵ، 40 کورته فیلمیان بۆ به‌شداری له به‌شی کێبڕکێی ده‌ستنیشان کرد که کورته فیلمی "فریشته‌کان له خاک‌دا ده‌مرن" یه‌کێک له‌و کورته فیلمانه بوو. کورته فیلمی "فریشته‌کان له خاک‌دا ده‌مرن" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی کورته فیلمه‌کانی فیستیڤاڵی سه‌ربه‌خۆی "پۆرتۆبلۆ" نمایش کرا، ئه‌م فیستیڤاڵه یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین ڕووداوه‌کانی سینه‌مای سه‌ربه‌خۆی کیشوه‌ری ئه‌وروپا که به به‌رپرسیاری "جاناتان بارنت" له ڕۆژانی 28 ی ئۆگۆست تا 14 ی سێپته‌مبه‌ری 2008 ڕێکه‌وتی 7 ی خه‌رمانانی 1387 ی هه‌تاوی له وڵاتی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو. |
16 . 01 . 2007 ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له شا‌ری که‌رکوک ده‌بێته هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 10 که‌س پۆلیسی عێراقی گوتویه‌تی هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له نزیک بنکه‌یه‌کی پۆلیس له شا‌ری که‌رکوک خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌و[ .،]به پێی په‌یامنێرمان یه‌حیا به‌رزنجی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌که‌دا به لایه‌نی که‌مه‌وه 10 که‌س کوژراون و زیاتر له 50 که‌سی دیکه بریندار بوون. کربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له ناوچه‌یه‌کی دانیشتووی شیعه ئاینزاکان له به‌غدا 15 که‌س کوژراون و زیاتر له 30 که‌س بریندار بوون. ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی چوارشه‌ممه له بازاڕێکی گه‌ڕه‌کی شا‌ری سه‌در له پایته‌ختی عێراقی ڕوویدا، پۆلیسی عێراقی گوتویه‌تی هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له نزیک بنکه‌یه‌کی پۆلیس له شا‌ری که‌رکوک خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌و[ .،]به پێی په‌یامنێرمان یه‌حیا به‌رزنجی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌که‌دا به لایه‌نی که‌مه‌وه 10 که‌س کوژراون و زیاتر له 50 که‌سی دیکه بریندار بوون. له شارۆچکه‌ی ئه‌سکه‌نده‌رییه‌ی باشوری به‌غدا، ژماره‌یه‌ک گولله هاوه‌ن بۆ ناوچه‌یه‌کی دانیشتوانی سیڤیڵی هه‌ڵدراوه‌و[ .،]بۆته هۆی کوشتنی ژنێک. هاوکاتیش ده‌سه‌ڵاتداران ته‌رمی ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسیان له ناوچه‌که‌دا دۆزیوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ڕایگه‌یاندووه که‌وا له میانه‌ی شه‌ڕوپێکدادانێکی پارێزگای ئه‌نبار 2 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی کوژراون. له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گوتویه‌تی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له میانه‌ی چه‌ند هه‌ڵمه‌تیک‌دا که ڕۆژی چوارشه‌ممه له سه‌رانسه‌ری عێراق‌دا ئه‌نجامیانداوه 28 گومانلێکراوی تیرۆریستیان ده‌ستگیرکردووه. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش، له ئاکامی ئه‌و هێرشانه‌ی کرانه سه‌ر ناوچه جیاجیاکانی پایته‌خت زیاتر له 100 که‌س کوژران و 70 که‌س .له‌و قوربانیانه به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی زانکۆی موسته‌نسرییه گیانیان له ده‌ستدا. |
ڕۆژانه‌ی وه‌رزشیی شه‌ممه [ 9 : 19 ] 2012 / / 07 هه‌ولێر 7 نیسان / ئه‌پرێل ( ) –ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ژماره‌یه‌کی زۆر له یارییه‌کانی خوله‌کانی تۆپی پێ له وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه ده‌چێت؛ له خولی ئیسپانیا یانه‌ی به‌رشلۆنه ده‌بێته میوانی یانه‌ی ڕالɪ زاراگۆزا و چاوی له که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازیی خاڵه‌کانه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕال مه‌درید. له خولی ئیتالیایش هه‌ردوو یانه‌که‌ی پێشه‌نگ میلان و یۆڤانتس یارییه‌کانی خۆیان له‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به هیوای ئه‌وه‌ن که سه‌رکه‌وتن تۆمار بکه‌ن. به‌هه‌مان شێوه هه‌ردوو یانه پێشه‌نگه‌که‌ی خولی ئه‌ڵمانیا برووسیا دۆرتمۆند و بایره‌ن میونیخ له ململانێی یه‌کتر به‌رده‌وام ده‌بن. ئه‌مه‌یش خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆیه به کاتی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان: * تۆپی پێ – خولی ئینگلته‌را – هه‌فته‌ی 32 سه‌نده‌رلاند * تۆتنهام هۆتسبیر 2 . 45 ی دوای نیوه‌ڕۆ لیڤه‌رپول * ئه‌ستۆن ڤیلا 5 ی ئێواره چێلسی * ویگان ئه‌تله‌تیک 5 ی ئێواره نۆریچ سیتی * ئیڤه‌رتۆن 5 ی ئێواره وێست برۆمیج * بلاکبێرن ڕۆڤه‌رز 5 ی ئێواره بۆلتن وانده‌رز * فولهام 5 ی ئێواره لیڤه‌رپول * ئه‌ستۆن ڤیلا 5 ی ئێواره ستۆک سیتی * ویلڤه‌رهامبتۆن 7 . 30 ی ئێواره * تۆپی پێ – خولی ئیسپانیا – هه‌فته‌ی 32 خیتافی * سپۆرتینگ خیخۆن 7 ی ئێواره ڕایۆڤالیکانۆ * ئۆساسۆنا 7 ی ئێواره ئیسپانیۆل * ڕیال سۆسیداد 7 ی ئێواره ڕیال زاراگۆزا * به‌رشلۆنه 9 ی شه‌و ڕیال بیتس * ڤیاریال 11 ی شه‌و * تۆپی پێ – خولی ئیتالیا – هه‌فته‌ی 31 نۆڤارا * جه‌نه‌وا 4 ی ئێواره ئۆدینیزی * پارما 4 ی ئێواره میلان * ڤیۆره‌نتینا 4 ی ئێواره لیچی * ڕۆما 4 ی ئێواره کیڤۆ ڤیرۆنا * کاتانیا 4 ی ئێواره چیزینا * بۆلۆنیا 4 ی ئێواره کالیاری * ئینته‌رمیلان 4 ی ئێواره ئه‌ته‌لانتا * سییه‌نا 4 ی ئێواره پالێرمۆ * یۆڤانتس 7 . 30 ی ئێواره لازیۆ * ناپۆلی 10 ی شه‌و * تۆپی پێ – خولی ئه‌ڵمانیا – هه‌فته‌ی 29 بایره‌ن میونیخ * ئۆگسبۆرگ 4 . 30 ی ئێواره ڤۆلڤسبۆرگ * بروسیا دۆرتمۆند 4 . 30 ی ئێواره فرایبۆرگ * نۆرمبێرگ 4 . 30 ی ئێواره شتوتگارت * ماینز 4 . 30 ی ئێواره کۆلن * ڤێرده‌ر بریمه‌ن 4 . 30 ی ئێواره کایزه‌رسلاوترن * هۆڤنهایم 4 . 30 ی ئێواره بروسیا مونشن گلادباخ * هێرتا به‌رلین 7 . 30 ی ئێواره * تۆپی پێ – خولی فه‌ره‌نسا – هه‌فته‌ی 31 ئیڤیان * ڕین 8 ی شه‌و دیجۆن * نانسی 8 ی شه‌و ڤالانسیان * تۆلۆز 8 ی شه‌و مۆنپیلیه * سۆشۆ 8 ی شه‌و بریست * لیل 8 ی شه‌و ئه‌جاکسیۆ * سانت ئیتیان 8 ی شه‌و لیۆن * ئۆکسێر 10 ی شه‌و * تۆپی پێ – خولی سکوتله‌ندا – هه‌فته‌ی 33 کیلمارنۆک * سێلتک 2 ی دوای نیوه‌ڕۆ دۆنڤه‌رملاین * هارتس 5 ی ئێواره گلاسکۆ ڕینجه‌رز * سانت میرین 5 ی ئێواره ئه‌بردین * ده‌ندی یونایتد 5 ی ئێواره سانت جۆنستۆن * ئینڤێرنیس 5 ی ئێواره * تۆپی پێ – خولی پورتوگال – هه‌فته‌ی 26 ئۆلهانینسی * باکۆس فیریرا 6 ی ئێواره ڕیۆئاڤی * ڤیرینینسی 6 ی ئێواره ماریتیمۆ * ناسیونال مادێرا 8 . 30 ی شه‌و سپۆرتینگ براگا * پۆرتۆ 10 . 30 ی شه‌و * تۆپی پێ – خولی تورکیا– هه‌فته‌ی 34 ئه‌نقه‌ره گۆجۆ * قه‌یسه‌ری سپۆر 3 . 30 ی ئێواره ئه‌سکشهێر سپۆر * مارسین ئیدمان 7 ی ئێواره شاره‌وانی ئیستانبول * گینجه‌ربیرلیگی 7 ی ئێواره سامسۆن سپۆر * سیواس سپۆر 7 ی ئێواره فه‌نه‌ربه‌خچه * ئه‌نتالیا سپۆر 7 ی ئێواره بۆرسا سپۆر * غازی عه‌نتاب سپۆر 7 ی ئێواره * تۆپی پێ – خولی ڕوسیا– قۆناغی کۆتایی ئیمکار * ڕۆستۆڤ 1 ی نیوه‌ڕۆ دینامۆ مۆسکۆ * ڕۆبین کازان 2 ی دوای نیوه‌ڕۆ لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ * زینیت سان پیترسبۆرگ 3 . 45 ی ئێواره سیسکا مۆسکۆ * ئانژی 5 . 30 ی ئێواره * تۆپی پێ – خولی به‌لژیکا– قۆناغی کۆتایی خینک * جینت 7 ی ئێواره زۆلت وارگم * مۆنز 9 ی شه‌و سێرکل بروج * ئۆد هێڤرلی 9 ی شه‌و * تۆپی پێ – خولی پاولیستای به‌رازیل– هه‌فته‌ی 18 براگانتینۆ * ئۆیستی 12 . 30 ی شه‌و ئیتۆئانۆ * میراسۆل 12 . 30 ی شه‌و پۆرتۆگیزا * لینینسی 12 . 30 ی شه‌و ساوپاولۆ * مۆگی میریم 12 . 30 ی شه‌و * تۆپی پێ – خولی کلاوزۆرای ئه‌رژه‌نتین– هه‌فته‌ی 9 ئه‌تله‌تیکۆ ڕافائیلا * مارتن دی سان خوان 9 ی شه‌و کۆلۆن * لانۆس 11 . 15 ی شه‌و بۆکا جۆنیۆرز * ئه‌رژه‌نتینۆز جۆنیۆرز 11 . 15 ی شه‌و بانفیلد * یۆنیۆن 1 . 30 ی شه‌و ئۆل بۆیز * تیگری 1 . 30 ی شه‌و ڕاپۆرت سالار جه‌لال |
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له هه‌مبه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی چه‌کدارانی په‌که‌که بڵاو ده‌کاته‌وه [ 20 : 20 ] 2012 / / 12 هه‌ولێر 12 شوبات / فه‌برایه‌ر ( ) - وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئیدانه‌ی کرده‌وه‌یه‌کی چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) ده‌کات که دوای مانگێک له بێسه‌روشون کردنی سێ هاوڵاتی خه‌ڵکی هه‌رێم، یه‌کێکیان ده‌کوژیت. ڕوونکردنه‌وه‌که که کۆپیه‌کی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گه‌یشتووه، تێیدا هاتووه که ئه‌و سێ هاوڵاتییه‌ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان له کۆتایی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن چه‌کدارانی په‌که‌که له سنووری شارۆچکه‌ی زاخۆدا ده‌ستگیرکراون، به‌ڵام دوای مانگێک له بێسه‌روشون بوونیان ته‌رمی یه‌کێکیان به‌کوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه‌و[ .،]دووه‌که‌ی دیکه‌شیان ئازاد کردووه. وه‌زاره‌تی ناوخۆ وێڕای ئیدانه کردنی ئه‌و کرده‌وه‌یه، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌و ڕووداوه پێکهێناوه‌و[ .،]ڕێکاری یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی ئه‌نجامده‌ری ئه‌و کرده‌وه‌یه بوون. له به‌شێکی دیکه‌ی ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه: "رێگا ناده‌ین هیچ که‌س و لایه‌نێک خۆی بکاته جێگره‌وه‌ی دادگا‌و بڕیاری گرتن و کوشتنی هاووڵاتیان جێبه‌جێ بکات". ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی: له ڕێکه‌وتی ٢٩/١٢/٢٠١١ سێ هاووڵاتی به‌ناوه‌کانی (موسی یونس عبدالله) خه‌ڵکی زاخۆ و (محمد شه‌هوان نعمت محمد) و(سامی محمد طاهر) دانیشتووی باتوفه ده‌ستگیرکراون له‌لایه‌ن چه‌کدارانی (په‌که‌که) له سنووری قه‌زای زاخۆ، تاکو ٢٧/١/٢٠١٢ بێ سه‌رو شوێن بوون و له ڕێکه‌وتی ٢٩/١/٢٠١٢ ته‌رمی هاووڵاتی (موسی یونس عبدالله) خه‌ڵکی زاخۆ به کوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه‌و له ٢٧/١/٢٠١٢ دوو هاووڵاتییه‌که‌ی دیکه‌ش ئازاد کراون. ئێمه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئیدانه‌ی ئه‌م جۆره کرده‌وانه ده‌که‌ین له لایه‌ن ئه‌و چه‌کدارانه‌ی (په‌که‌که) که به‌م کاره هه‌ڵساون به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی سڤیلی سنووره‌که و کردارێکی نایاسایی و دووره له پره‌نسیپ و به‌هاکانی مافی مرۆڤ. له‌هه‌مان کاتدا لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێکهێنراوه که به‌دواداچوون بکات له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌و وه‌رگرتنی ڕێوشوێنی یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی به‌م کاره هه‌ڵساون و ڕێگا ناده‌ین هیچ که‌س و لایه‌نێک خۆی بکاته جێگره‌وه‌ی دادگا‌و بڕیاری گرتن و کوشتنی هاووڵاتیان جێبه‌جێ بکات، هه‌رێمی کوردستان هه‌رێمێکی ئارامه و به‌پێ ی سیسته‌می یاسایی و دادوه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دوا بڕیاریش ته‌نها بۆ دادگا‌و سه‌روه‌ری یاسایه. وه‌زاره‌تی ناوخۆ ١٢/٢/٢٠١٢ |
13 . 10 . 2012 ۆژنامه‌وان سه‌عید وه‌رۆژ: تورکیا باوه‌ری به سه‌رکه‌وتنی له‌خزه‌ر براهیمی نیه له لایه‌ن ڕاسپێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتی له سوریا له‌خزه‌ر براهیمی شه‌ممه گه‌یشته تورکیا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی باڵای ئه‌م وڵاته به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی باری ئاڵۆز‌و خوێناوی سوریا و گرژی په‌ره‌گرتو نێوان تورکیا و سوریا پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی هه‌ینی 5 ی مانگ گولله خومپاره‌یه‌کی سوریا وه‌گوندی "ئاقچه قه‌ڵا"ی تورکیا که‌وت و له ئاکامدا پێنج هاوڵاتی تورک کوژران و نۆ که‌سیش بریندار بوون. هاوکات له ماوه‌ی که‌متر له 24 کاتژمێردا تورکیاش به تۆپـبارانکردن به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشه‌ی دایه‌وه پاش ئه‌وه‌ش چه‌ندین ڕووداوی له‌و جۆر ه‌و پێکدادان له‌سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات ڕوویدا، ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که په‌رله‌مانی تورکیا بڕیارێکی په‌سه‌ندکرد که بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ هه‌ر کاتێک به پـێویست زانرا بتوانرێت کرده‌ی له‌شکری دژ به سوریا ئه‌نجام بدرێت. گرژی نێوان تورکیا و سوریا زیاتریش ته‌شه‌نه‌ی کرد کاتێک تورکیا فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ر هه‌ڵـگری سوریا که له مۆسکۆ به‌رۆ دیمه‌شق ده‌چوو ناچار کرد له فڕۆکه‌خانه له ئانکه‌ره بنیشـێته‌وه. ئایا سه‌ردانی براهیمی چه‌نده کاریگه‌ره له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ باری سوریا و هێورکردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی په‌ره‌گرتو نێوان سوریا و تورکیا یا خود ئایا ئه‌م ئاڵۆزیه تورکیا به‌رۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوریا ده‌بات؟ سه‌عید وه‌رۆژ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری' بیر' له دیاربه‌کر ده‌ڵیت سه‌ردانه‌که‌ی براهیمی به‌شێکه له هه‌وڵی پرس و ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ناوچه‌که‌یه (هه‌ینی براهیمی چاوی به شای عه‌ره‌بستانی سه‌عودی که‌وت) له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سوریا. وه‌رۆژ ده‌ڵێت تورکیا باوه‌ری به سه‌رکه‌وتنی براهیمی له‌م ئه‌رکه‌دا نیه. وه‌رۆژ ده‌ڵێت سوریا ده‌خوازێت تورکیا ڕاسته‌وخۆ بکێشیته ناو قه‌یرانی سوریا و ناو شه‌ڕێکی گه‌رم به‌ڵام باوه‌رم نیه تورکیا زۆر زوو تێکه‌ڵاوی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا بێت. |
وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ بۆ کرینی هه‌ر ئامێرێکی کشتوکالی نیوه‌ی نرخی ئامێره‌که به جوتیار ده‌دات [ 12 : 50 ] 2010 / / 15 -سیروان حه‌سه‌ن /گه‌رمیان-وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی هه‌رێم به مه‌به‌ستی هاوکاری کردنی جوتیارانی ناوچه‌ی گه‌رمیان بریاریداوه بۆ کرێنی هه‌ر ئامێرێکی کشتوکاڵ نزیکه‌ی نیوه‌ی نرخی ئه‌و ئامێره بدات به جوتیار ئه‌مه‌ش له پێناو کشتوکاڵ کردن و به‌رهه‌مه‌هێنانی زیاتر. له‌وباره‌یه‌وه به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵی گه‌رمیان (ره‌حیم حه‌مید) به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ وه‌زاه‌رتی کشتوکاڵ به مه‌به‌ستی هاوکاری کردنی جوتیار له پێناو بوژانه‌وه‌ی که‌رتی و کشتوکاڵ و به‌رهه‌مهێنانی زیاتر بریاریداوه هاوکارییه‌کی باشی هه‌ر جوتیارێک بکات له کرێنی ئامێره کشتوکاڵییه‌کان و ئه‌مه‌ش سوێکی باش به جوتیار ده‌گه‌یه‌نێت. له باره‌ی ئه‌و برِه پاره‌یه‌ی که حکوومه‌ت بۆ کرێنی ئامێر به جوتیاری ده‌دات ڕه‌حیم وتی؛ نرخه‌کان جیاوازن و ئه‌و جوتیاره‌ی ئامێری (تۆچێنه‌ر) ده‌کرِێت 50 % ی نرخه‌که به نه‌قدی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌رمیان وه‌رده‌گرێت و هه‌روه‌ها بۆ تراکتۆری باخ 30 % نرخه‌که‌و[ .،]هه‌روه‌ها بۆ کرێنی هه‌ر ئامێرێکی سیسته‌می ئاودێری 40 % و بۆ کرێنی ئامێری (ریب ڕه‌ش) 40 % و بۆ ئامێری هه‌باشه‌ش 8 %ی ئه‌و نرخه‌که. |
ئاکرمانی ئاهه‌نگه‌کا موزیکی پێشکێش کر [ 17 : 13 ] 2008 / / 28 - بلو فیج- یان کرمان ژه‌نیارێ ئامێرێ گیتارێ یێ هۆله‌ندی کو ل سه‌ر ئاستێ جیهانێ هاتییه ناسین، ب هه‌ڤکاریا تیپا خویا موزیکی ئاهه‌نگه‌کا موزیکی ل بلو فیج پێشکێش کر. ل گۆری نوچه‌یه‌کا مالپه‌رِا خه‌یمه، دوهی چارشه‌مبی ئاکرمانی د ڤێ ئاهه‌نگێدا هن به‌رهه‌مێن موزیکی یێن جاز و ڕۆک و بلۆزێ پێشکێش کر. تێ کوتن کو یان ئاکرمان د سالا 1946 ژ دایک بیه، د گه‌ل گه‌له‌ک ژ هونه‌رمه‌ندێن موزیکژه‌نێن هۆله‌ندی و جیهان و تیپێن موزیکی کار کرییه، ناڤێ خو ژی د ناڤ لیستا ناڤێن وان که‌سان تۆمار کرییه کو موزیکا جاز و ڕۆک و بلوز پێش ئێخستیه. |
لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان لێپێچینه‌وه‌ی له ستافی گۆڤاری چرپه کرد [ 17 : 40 ] 2012 / / 06 هه‌ولێر 6 ئایار/مایۆ ( )- دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی بایه‌تێک له گۆڤاری "چرپه"، که تێیدا بێڕێزی به‌رانبه‌ر "پیرۆزیه‌کانی ئیسلام" کرابوو، بووه مایه‌ی نیگه‌رانیی هاوڵاتیان و ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تیی بابه‌ته‌که لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی کوردستان بانگهێشتی ستافه‌که‌ی کرد. سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی کوردستان "به‌شیر خه‌لیل حه‌داد" به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته بڵاو کرایه‌وه‌و[ .،]بێ‌ڕێزیی تێدا بوو، بانگهێشتی ستافی گۆڤاره‌که‌مان کرد و بۆیه ئه‌وه‌مان دووپاتکرده‌وه که کارێکی له‌و شێوه‌وه کاریێکی قێزه‌ونه‌و[ .،]نابێت ڕووبدات، هاوکات به ستافی گۆڤاره‌که‌مان ڕاگه‌یاند که ده‌بێت ئه‌و گۆڤاره دابخرێت و ستافه‌که‌ش ئاماده‌یی داخستنی گۆڤاره‌که‌یان ده‌ربڕی. به‌شیر خه‌لیل گوتی: ده‌مانه‌وێت له کاتێکی نزیکدا پرۆژه یاسایه‌کی تایبه‌ت ده‌ر بکرێت بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که بێڕێزی به‌رانبه‌ر پیرۆزیه‌کان ده‌که‌ن و هاوکات سزاکه‌ش چاپخانه‌که بگرێته‌وه که ئه‌و بابه‌تانه‌ی چاپ ده‌کات. سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌وقاف ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر چی یاسا هه‌یه‌و[ .،]بۆیه کێشه‌مان له جێبه‌جێ نه‌کردنی دایه‌و[ .،]بۆیه پێوستمان به پرۆژه یاسایه‌ک هه‌یه که یاساکه کاری پێبکرێته‌وه. هه‌فته‌ی ڕابردوو گۆڤاری چرپه بابه‌تێکی بڵاو کرده‌وه که بێڕێزی و سووکایه‌تیه‌کی زۆری تێدابوو بۆ سه‌ر پیرۆزه‌کانی ئیسلام و ته‌نانه‌ت زاتی خوا و پێغه‌مبه‌ر که بووه هۆی نیگه‌رانی و تووره‌یی خه‌ڵکانی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی و ده‌زگا فه‌رمیه‌کانی حکومه‌ت. ئه‌مڕۆ له هۆڵی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی له په‌رله‌مانی کوردستان، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش ساز کرا له‌نێوان لیژنه‌ی ئه‌وقاف و لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی کوردستان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی و یه‌کێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام و سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان لقی هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتیی لیژنه‌ی ئه‌وقاف، بۆ بانگهێشت کردنی ستافی گۆڤاری چرپه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆیه‌کی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر بابه‌ته‌که کراو له کۆتاییدا ئه‌و بڕیارانه درا. 1 . هه‌موو لا کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م کاره پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا و بنه‌ما شه‌رعیه‌کان و ئادابی گشتیه‌و[ .،]ده‌بێته مایه‌ی بریندار کردنی هه‌ستی خه‌ڵکی موسڵمان. 2 . جه‌خت کرایه‌وه له‌سه‌ر دووپاتکردنه‌وه‌ی داوای لێبوردن له‌لایه‌ن ستافی گۆڤاری چرپه له خوای گه‌وره‌و[ .،]پاشان له هاوڵاتیانی کوردستان. 3 . ستافی گۆڤاره‌که هه‌رچه‌نده پێیان وایه به‌نیازێکی باش و بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک بووه، وه‌لێ که ئه‌و هه‌موو نیگه‌رانیه‌ی به دوای خۆی هێنا، ستافه‌که به ویستی خۆی و له‌سه‌ر داوای ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که بڕیاری ڕاگرتنی گۆڤاره‌که‌یان دا. 4 . لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی و مافی مرۆڤ و لیژنه‌ی یاسایی ته‌ئکید ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر داوای خۆیان که‌وا به‌زووترین کات پرۆژه بڕیارێک ئاماده بکرێت بۆ قه‌ده‌غه کردن و سزا دانی هه‌ر که‌س و لایه‌نێک که بێ‌ڕێزیی به‌رامبه‌ر به پیرۆزیه‌کان ده‌کات، ئه‌مه‌ش له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه که له‌لایه‌ن زۆرێک ڕۆژنامه‌و[ .،]گۆڤار و که‌ناڵه‌کان و چالاکیه ڕۆشنبیریه‌کان ئه‌م بێ‌ڕێزیه ده‌کرێت. 5 . هه‌موو لایه‌نه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که جه‌ختیان کرده‌وه له‌سه‌ر به‌رفراوان کردنی پانتایی ئازادیی ڕا ده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌گه‌ری، به‌ڵام له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاو گرتنی به‌ها به‌رز و باڵاکانی ئایینه‌کان، له هه‌مان کاتیش‌دا له پێش هاتنی هه‌ر ڕووداوێکی له‌م شێوه‌یه‌دا په‌نا بۆ توندوتیژی و ته‌شهیر نه‌بردرێت به ڕێکاری یاسایی و مه‌ده‌نی به حه‌کیمانه چاره‌سه‌ر بکرێت. ماکوان عیزه‌ت/ . |
ئه‌مرِۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ڕووبه‌رِووی کوریای باشوور ده‌بێته‌وه [ 10 : 30 ] 2009 / / 28 - له میانه‌ی یارییه‌کی دۆستانه‌ی ئاماده‌کاریدا، هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق ئه‌مرِۆ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی کوریای باشوور یاری ده‌کات. بریار وایه ئه‌مرِۆ کاتژمێر 1 ی دوای نیوه‌رِۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق به سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری عێراقی " ڕازی شنیشل " له دووه‌م یاری دۆستانه‌ی خۆیدا به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌کردن بۆ یارییه‌کانی پاڵه‌وانیه‌تی جامی تۆپی پێی کیشوه‌ره‌کانی جیهان ببێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی کوریای باشوور . جێی بیرهێنانه‌وه‌یه، هه‌ڵبژارده‌ی تۆپێ پێی عێراق له یه‌که‌م یاری دۆستانه‌ی خۆیدا به سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری عێراقی " ڕازی شنیشل " به بێ گوڵ به‌رامبه‌ربوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سعودیه. |
ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌کانی تورکیا بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی [ 17 : 11 ] 2007 / / 27 - کۆشکی سپی نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ڕ بۆردومانه‌کانی سوپای تورکیا و به‌رده‌وامی ئه‌و بۆردومانانه بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆی بۆ لایه‌نی تورکیا ڕوونکردۆته‌وه. "سکۆت ستێنـزێل" وته‌بێژی کۆشکی سپی گوتیشی: هه‌رشتێک ببێته‌هۆی زیادبوونی نیگه‌رانییه‌کان و هاوڵاتییان ببنه‌قوربانی ئه‌وا ئه‌م کاره ئێمه نیگه‌ران ده‌کات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خۆی بۆ حکومه‌تی تورکیا ڕوونکردۆته‌وه که بۆردومانه‌کانی سوپای تورکیا و به‌رده‌وامی ئه‌و بۆردومانانه‌ی بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان که قوربانی لێکه‌وتۆته‌وه‌و[ .،]بۆته هۆی زیادبوونی نیگه‌رانییه‌کان، ئه‌مه‌ریکای تووشی نیگه‌رانی کردوووه. له‌به‌شێکی دیکه‌ی قه‌سه‌کانی وته‌بێژه‌که‌ی کۆشکی سپی دووپاتیکرده‌وه که پارتی کرێکارانی کوردستان ( ) ڕێکخراوێکی تیرۆریستییه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه پێشتر ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر زاری "دانا بێرینۆ"ی وته‌بێژی کۆشکی سپی ڕه‌تیکرده‌وه که بۆردمانه‌کانی سوپای تورکیان بۆ ناوخاکی هه‌رێمی کوردستان مه‌حکوم بکات. |
دزێک ده‌ستگیرکرا [ 13 : 02 ] 2007 / / 06 – باهۆز / هه‌ولێر - دوای ئه‌نجامدانی دوو کرده‌ی دزی له شارۆچکه‌یه‌کی ڕۆژئاوای هه‌ولێر دزێک ده‌ستگیرکرا. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به ده‌ست ئاژانسی "په‌یامنێر" گه‌یشتووه له شارۆچکه‌ی خه‌بات دوای ئه‌وه‌ی هاوولاَتیه‌ک پۆلیسی له دزینی 16 مسقاڵ زێروچه‌ند که‌لوپه‌لێکی له ماڵه‌که‌ی ئاگادارکرده‌وه، پۆلیس ده‌ستبه‌جێ ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌که ده‌کات و پاش چوار ڕۆژ له ڕوداوه‌که توانرا ئه‌نجامده‌ری کاره‌که که گه‌نجێککی ته‌مه‌ن 27 ساڵه به ناوی" باهیر خدر" که کرێکاره بدۆزێته‌وه وپاشان ده‌ستگیرکراوه. له‌به‌رایی لێکۆڵینه‌وه‌دا وێرِای ئاماژه دان به ئه‌نجامدانی دزیه‌که تۆمه‌تباره‌که‌و دانی به کرده‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی دزی ناوه که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌گوندێکی نزیک شارۆچکه‌که برِێک پاره‌و که‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێلی دزی بووه، دوای وه‌رگرتنی گوته‌ی به برِیاری دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه تۆمه‌تباره‌که‌و به‌ند کرا. |
به‌غدا... له ته‌قینه‌وه‌یه‌ک‌دا دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا کوژران [ 11 : 38 ] 2009 / / 28 - سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق کوژرانی دوو سه‌ربازی خۆی له له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و له ته‌قینه‌وه‌یه‌ک‌دا، ڕاگه‌یاند. سایتی ڕادیۆ سه‌وا بڵاویکرده‌وه، له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا، سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق ڕایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بۆمبێکی چێندراو له ڕۆژهه‌ڵاتی شا‌ری به‌غدا ته‌قییه‌وه‌و[ .،]به هۆیه‌وه، دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی کوژران. جگه له‌مه، به‌یاننامه‌که هیچ زانیارییه‌کی دیکه‌ی ئاشکرا نه‌کردووه. به کوژرانی ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ش، ژماره‌ی کوژراوانی سوپای ئه‌مه‌ریکا له ساڵی 2003 ه‌وه تا ئێستا، گه‌یشته 4 هه‌زار و 336 سه‌رباز. |
هه‌ولێر... هاووڵاتییه‌کی نیپاڵی بووه قوربانی [ 13 : 50 ] 2009 / / 13 – باهۆز/ هه‌ولێر- هاووڵاتییه‌کی "نیپاڵ"ی له‌شاری "هه‌ولێر" له ڕووداوێکی چه‌کدا بووه قوربانی. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به "ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر" گه‌یشتوون: هاووڵاتییه‌کی "نیپاڵ"ی به‌ناوی"ده‌رۆن ئیتران" ( 20 ساڵ) له‌کاتی ده‌ستکاریکردنی چه‌کی کلانیشکۆف له‌پڕ گووله‌یه‌ک به‌ر قاچی ده‌که‌وێت و بریندار بووه. به‌گوته‌ی دادخواز بێ ئه‌وه‌ی پێشتر ئاگادار بیت که فیشه‌کی له‌به‌ر دابووه ده‌ستکاری چه‌که‌که‌ی کردووه‌و به‌هۆیه‌وه برینداربووه. |
ژماره‌یه‌ک داواکراوی تیرۆریست ده‌ستگیر ده‌کرێن [ 21 : 22 ] 2011 / / 15 هه‌ولێر 15 تسرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر ( ) - ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ک له پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند، هێزێکی ئه‌منی کرده‌وه‌یه‌کی گه‌ڕان و پشکنینیان له موسڵ ئه‌نجامدا، توانیان پینج داواکراوی تیرۆریست ده‌ستگیربکه‌ن. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به سۆمه‌ریه‌نیوزی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هێزێکی سه‌ر به فرقه‌ی دووی سوپای عێراق له پارێزگای نه‌ینه‌وا له گه‌ڕه‌کی قاهیره له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ دوو داواکراویان ده‌ستگیرکرد، سێ داواکراوه‌که‌ی دیکه‌شیان له گه‌ڕکی ته‌حریری ڕۆهه‌ڵاتی موسڵ ده‌ستگیرکرد. وتیشی: ده‌ستگیرکراوه‌کان به‌پیی ماده‌ی چواری تیرۆر داواکراون. ص . س |
ده‌رماڵه‌ی ترسناکی و پۆستی ئیداری به په‌رستاران ده‌درێ [ 16 : 28 ] 2012 / / 17 به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی په‌رستارانه‌وه، ڕێز له ٥٠ په‌رستار گیرا. فۆتۆ: هه‌ژان ئه‌حمه‌د هه‌ولێر 17 ئایار / مایۆ ( )-به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی هه‌ولێر،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاشکرای کرد، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری دا به پێدانی ده‌رماڵه به په‌رستیاران و پۆستی ئیداریی له فه‌رمانگه‌که‌کانی ته‌ندروستی. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له په‌رستارانی کوردستان، چه‌ند داواکارییه‌کیان خسته ڕوو که پێویسته حکوومه‌تی هه‌رێم کار بۆ جێبه‌جێکردنی بکا، ئه‌گه‌ر هاتوو داواکارییه‌کانیش جێبه‌جێ نه‌که‌ن ئه‌وسات مانگرتنی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نن. مه‌غدید خدر، ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له شا‌ری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری داوه ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسیی بۆ په‌رستاران خه‌رج بکا که تا ئێسته خه‌رج نه‌کراوه، ئه‌و داواکارییانه‌ی په‌رستارانیش خستووه‌ته داوای ڕه‌وان و حکوومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێی ده‌که‌ن. ڕوونی کرده‌وه "ره‌زامه‌ندییش له‌سه‌ر داواکاریی ئه‌وه دراوه که له‌مه‌ودوا پۆستی ئیداری به په‌رستاران بدرێ، وه‌ک جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌کان و هه‌ر پۆستێکی تری ئیداریی." هه‌ر ئه‌مڕۆ له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی هه‌ولێر به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی په‌رستارانه‌وه ڕێوره‌سمێک به‌ڕێوه چوو، تێیدا ژماره‌یه‌ک گوته پێشکش کران که تێیدا دووپات له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌کانی په‌رستاران کرایه‌وه. هه‌ر له‌و ڕێوره‌سمه‌دا پتر له 50 په‌رستار ڕێزیان لێ گیرا. هه‌ژان ئه‌حمه‌د |
ئافره‌تێکی جوله‌که بوه باڵیۆزی به‌حره‌ین [ 10 : 05 ] 2008 / / 30 - شێخ حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه شای به‌حره‌ین، ئافره‌تێکی جوله‌که‌ی ده‌ستنیشانکرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته باڵیۆزی وڵاتی به‌حره‌ین له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. به پێی هه‌واڵی (بی بی سی) هودا نونو سه‌باره‌ت به پۆسته‌که‌ی له لێدوانێکدا گوتی: من وه‌ک هاوڵاتیه‌کی به‌حره‌ینی جێگای خۆشحاڵی و سه‌رفرازی منه که شێخ حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه شای به‌حره‌ین منی بۆ ئه‌م پۆسته هه‌ڵبژاردوه، منیش کۆشش ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌ته دابم. جێی ئاماژه‌یه، هودا نونو (ته‌مه‌ن 43 ساڵ) که جوله‌که‌یه‌کی به‌حره‌ینیه‌و[ .،]خێزانه‌که‌یان سه‌د ساڵ پێش ئێستا له عێراق کۆچیان کردوه بۆ به‌حره‌ین، بۆ ماوه‌ی سێ سالًَ ئه‌ندامی شورای به‌حره‌ینی بووه، هه‌ر وه‌ها سه‌رۆکی لقی به‌حره‌ینی ڕێکخراوی " هیومان ڕایتش ووتش" بووه، هه‌روه‌ها پێویسته بگوترێ که جالیه‌ی جوله‌که له به‌حره‌ین پێشتر ژماره‌یان 1500 که‌س بووه، به‌ڵام ئێستا ژماره‌یان که‌مبۆته‌وه. |
له چه‌مچه‌ماڵ بۆ پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر خۆپیشاندانێکی هێمنانه سازکرا [ 21 : 04 ] 2011 / / 05 - سیروان حه‌سه‌ن/ گه‌رمیان - به مه‌به‌ستی داواکاری چاکسازی و پێشکه‌شکرنی خزمه‌تگوزاری، ئه‌مڕۆ له نێو بازاری شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندانێکی هێمانه به‌ڕێوه‌چوو. له‌م باره‌یه‌وه به‌شداربوویه‌کی خۆپیشاندانه‌که به ناوی "کاروان محه‌مه‌د" به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له نێو بازاری چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌یان سازداوه. کاروان ئاماژه‌یدا: ئامانج له‌م خۆپیشاندانه داواکردنی چاکسازی و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر و ڕه‌خساندنی هه‌لی کاره له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه. ڕوونیکرده‌وه: خۆپیشاندانه‌که به چاودێری و پاراستنی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی شاره‌که به هێمنانه‌و به بێ هیچ توندوتیژییه‌ک به‌ڕێوه‌چووه. |
خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا.. مارسیلیا ڕووبه‌رووی ئه‌نته‌رمیلان ده‌بێته‌وه [ 15 : 55 ] 2012 / / 22 هه‌ولێر ٢٢شوبات/ فه‌برایه‌ر ( )- ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه کاتژمێر ١٠:٤٥ شه‌و یارییه‌کانی چوونی قۆناغی شانزده له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا به‌رێوه‌چێت. له یاریگای سانت جاکۆب پارک یانه‌ی بازلی سویسری میوانداری یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی ده‌کات ، و یاری گه‌رانه‌وه له یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رینا له ١٣ مانگی داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت. له یاریگای فیلۆدرۆم یانه‌ی مارسیلیا فه‌ره‌نسی میونداری یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتالی ده‌کات، یاری گه‌رانه‌وه له یاریگای جۆزێپی میاتزا له ١٣ مانگی داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت. / |
سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌کانی فڕۆکه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه [ 20 : 18 ] 2011 / / 04 - زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان / سلێمانی – به‌پێی لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی فڕۆکه سووتاوه‌که بۆ کاری کۆمپانیا و بزنسمان له وڵاتی تورکیاوه هاتبوون و له‌ئه‌نجامی سووتانه‌که‌یدا سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌کانی گیانیان له ده‌ستداوه. له‌میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی "تاهیر عه‌بدوڵا قادر" ڕایگه‌یاند که فڕۆکه‌که جۆری 25 بووه سه‌رنشینه‌کانی له چوار بزنسمان و دوو فڕۆکه‌وان و خزمه‌تگوزارێک پێکهاتبوو، به‌ڵام له‌و کاته‌ی به‌نیازبووه له‌فڕۆکه‌خانه هه‌ڵبفڕێته‌وه کاتژمێر 5 : 49 خووله‌ک له‌ئه‌نجامی گرفتێکی ته‌کنیکی ئاگری گرتووه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا که هه‌ر حه‌وت سه‌رنشینه‌کانی ئه‌و فڕۆکه‌یه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و[ .،]ته‌رمه‌کانیان گواستراوه‌ته‌وه دادپزیشکی سلێمانی. جێی ئاماژه‌یه ئه‌و فڕۆکه‌یه له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا کاتژمێر 2 : 26 خووله‌ک هاتۆته سلێمانی بڕیاریشه سبه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری عێراق بگاته فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی و سه‌ردانی شوێنی ڕووداوه‌که بکه‌ن. هه‌روه‌ها تاهیر عه‌بدوڵا ڕه‌تیکرده‌وه که سووتان و که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به که‌شوهه‌واوه هه‌بووبێت. |
21 . 11 . 2011 دانیال میتران کۆچی دوایی‌کرد له لایه‌ن دانیال میتران یه‌ک له قاره‌مانانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی فه‌ڕه‌نسـا له ده‌می شه‌ڕی جیهانی دووه‌م و هه‌روه‌ها هاوسه‌ری سه‌رۆکی پـێشـوو فڕانسوا میتران له ته‌مه‌نی 87 سـاڵیدا کۆچی دوایی کرد. خانم میتران به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کۆچی دوایی کرد له پاش چه‌ند ڕۆژێـک له‌وه‌ی گه‌یه‌نرابوویه نه‌خۆشـخانه له پاریس. ئه‌و یارمه‌تی دا له پـێناسه‌کردنه‌وه‌ی ڕۆڵی خانمی یه‌که‌م. هه‌روه‌ها ناسراوبوو به کاره مرۆیـیه‌کانی و پشـتیوانیکردنی له خه‌ڵـکی بێ ده‌سه‌ڵات. خانم میتران له ژیانیدا پـشتیوانی له نه‌ته‌وه‌کانی وه‌ک کورد و تبته‌کان کردووه. له هه‌مان کاتیشـدا لایه‌نگرێـکی به‌هێزی فیدڵ کاسترۆی سه‌رۆکی کوبا بوو. له‌و دوایـیانه‌ش ده‌سـتیکردبوو به چه‌ند کۆمه‌ڵه‌یه‌گی خێرخواز بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ژاران. له ده‌می شه‌ڕی دووه‌می جیهانی و له‌و کاته‌ی له بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی فه‌ڕه‌نسـا خه‌باتی ده‌کرد فڕانسوا میترانی ناسی و پاشـان ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا پـێـکهێنا. |
لیژنه‌ی ئه‌وقاف وکاروباری ئاینی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئه‌وقاف کۆبۆوه [ 17 : 05 ] 2010 / / 27 - سه‌عات 1 ی نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 27 / 7 / 2010 لیژنه‌ی ئه‌وقاف وکاروباری ئاینی په‌رله‌مانی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی چه‌ند پرسێکی ئاینی له‌هه‌رێم، له‌گه‌ڵ وه‌زیرو به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وکاروباری ئاینی کۆبۆوه. سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که که سه‌رۆک وجێگرو بریارده‌رو ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌وقاف وکاروباری ئاینی ئاماده‌یبوون، د.به‌شیر خه‌لیل حه‌داد سه‌رۆکی لیژنه چه‌ند پرسیارێکی ئاراسته‌ی حاجی کامل وه‌زیری ئه‌وقاف وکاروباری ئاینی کرد، که‌په‌یوه‌ست بوو به‌پرسه‌کانی چالاکی ئاینی ڕێکخراوه بیانییه‌کان وداهاتی وه‌زاره‌ته‌که‌و نارێکی له‌دابه‌شبوونی فه‌رمانبه‌ران به‌سه‌ر شوێنه ئاینییه‌کان له‌گه‌ل چه‌ند بابه‌تێکی دیکه. له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ئه‌وقاف وکاروباری ئاینی ئه‌وه‌ی ڕوونکرده‌وه، که له‌هه‌رێم ئازادییه‌کانی ئاین بۆ هه‌مووان دابینکراوه‌و هه‌یه به‌ڵام هه‌ر ڕێکخراوێکی بیانی بیه‌وێت پیاده‌ی ئه‌و مافه بکات ده‌بێت له‌یاساو ڕێنماییه‌کان لانه‌دات، له‌باره‌ی نارێکی دابه‌شبوونی فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌و کێشه‌یه به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ناکرێت و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا لیژنه‌یه‌ک پێکهێنراوه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و ڕێکخستنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو، که‌وه‌زاره‌ته‌که‌یان پێویستی به 2 هه‌زار میلاکه به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی 170 دراوه. سه‌باره‌ت به‌داهاتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که‌رێژه‌که‌ی هێنده زۆر نییه‌و ناتوانرێت به‌شێوه‌ی سه‌ره‌کی پشتی پێببه‌سترێت. له‌به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که، باس له‌پێویستی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی هه‌رێم کرا، که له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌وقاف وکاروباری ئاینی په‌رله‌مانه‌وه ئاماده‌یی هه‌موو جۆره هاوکارییه‌ک خرایه‌روو بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه، هه‌روه‌ک هه‌ردوو لایه‌نی کۆبوونه‌وه‌که باسییان له‌چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌کاروباری مزگه‌وته‌کان وخوێندنگا ئاینییه‌کان کرد. |
ئێم ئاڕ جه‌ی: عێراق دووه‌م وڵاتی مه‌ترسیداری جیهانه سه‌باره‌ت به که‌مینه‌کان [ 9 : 08 ] 2009 / / 02 - ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی مافی که‌مینه‌کان (ئێم ئاڕ جه‌ی) عێراقی له پله‌ی دووه‌مدا و له ڕیزی مه‌ترسیدارترین وڵاتانی جیهان‌دا، سه‌باره‌ت به توندوتیژییه‌کانی ده‌رهه‌ق به که‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له پاش سۆماڵ‌دا، داناوه. سایتی (رادیۆ سه‌وا) بڵاویکرده‌وه، ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی مافی که‌مینه‌کان (ئێم ئاڕ جه‌ی) ڕاپۆرتێکی ده‌رکردووه‌و[ .،]تێدا هاتووه، که هه‌ریه‌ک له وڵاتانی (سۆماڵ، عێراق، سودان، ئه‌فغانستان و میانماڕ) به‌ربه‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوودا باروودۆخیان له ڕووی ئه‌و مه‌ترسییانه هیچ نه‌گۆڕاوه، که ڕووبه‌رووی کۆمه‌ڵه‌و[ .،]که‌مینه دیاریکراوه‌کان له‌و وڵاتانه‌دا ده‌بێته‌وه، له‌وانه‌شه ئه‌و مه‌ترسییانه کوشتارگه‌و[ .،]کرده‌وه‌ی کوشتنی به کۆمه‌ڵ و هه‌ر جۆره شێویه‌کی دیکه‌ی توندوتیژی لێ‌که‌وتبێته‌وه. ڕاپۆرته‌که دووپاتی‌کردۆته‌وه، سه‌رباری دابه‌زینی ئاستی توندوتیژی له عێراق‌دا، که‌چی هێشتا یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی جیهان که له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، مانگانه 300 تا 800 هاوڵاتی مه‌ده‌نی تێدا بوونه‌ته قوربانی. به‌پێی ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی (مارک لاتمیر)یش، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی کرده سه‌ربازییه‌کانی دژ به کۆمه‌ڵه چه‌کداره ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان، که‌مینه ئایینی و ڕه‌گه‌زییه‌کان له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا‌دا، زیاتر ڕووبه‌رووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه. |
چاره‌سه‌رێکی کیمیاویی شێرپه‌نجه به‌بێ هه‌ڵوه‌رینی قژ [ 10 : 02 ] 2012 / / 15 هه‌ولێر 15 کانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر ( )- ده‌سته‌یه‌کی توێژینه‌وه گه‌یشتوونه‌ته چاره‌سه‌رێکی نوێ بۆ شێرپه‌نجه، که له‌شی نه‌خۆش ده‌پارێزێت و نابێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژی نه‌خۆشه‌که. دوو توێژه‌ری چیکی له سه‌نته‌ری فیزیای ئه‌ندامی سه‌ر به ئه‌کادیمیای زانسته‌کانی شا‌ری برۆنۆ له چیک، به هاوکاریی پسپۆرانی زانکۆی وریک له به‌ریتانیا ڕێگایه‌کی نوێیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی لووه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان داهێناوه که کاریگه‌ریی زیاتره‌و[ .،]زیاتر له‌شی نه‌خۆش ده‌پارێزێت و له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که نابێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژی نه‌خۆشه‌کان. (پرۆفیسۆر ڤیکتۆر برابیتس) یه‌کێک له به‌شدارانی توێژینه‌وه‌که ده‌ڵێت له چاره‌سه‌ری ئێستادا پلاتین که ماده‌یه‌کی سه‌ره‌کییه، کاریگه‌ریی لابه‌لای نه‌ویستراوی هه‌یه‌و[ .،]له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لووه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان له‌ناوده‌بات، ده‌بێته هۆی لاوازبوونی به‌رگری له‌ش و واده‌کات نه‌خۆش ڕووبه‌ڕووی گرفتی دیکه‌ی ته‌ندروستی ببێته‌وه‌و[ .،]هه‌روه‌ها کاریگه‌ر نییه بۆ سه‌ر هه‌موو لووه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه له چاره‌سه‌ری نوێ‌دا گۆڕاوه بۆ تێکه‌ڵه‌ی ئاسن و زینک. هه‌روه‌ها گوتی تێکه‌ڵه‌ی ئه‌م دوو پێکهاته‌یه ده‌توانرێ بخرێته ناو خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کانه‌وه بۆ ڕاگرتنی دابه‌شبوونی نه‌ویستراوی ناوی و ئه‌مه‌ش به ته‌نیا نابێته هۆی کۆنترۆڵکردنی لووه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان، به‌ڵکو ده‌بێته هۆی لاواز کردنی به‌کتریا و له‌وانه‌یه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ئه‌و تێکه‌ڵه‌یه ده‌رمانێکی لێ دروست بکرێت که هیچ به‌کتریایه‌ک نه‌توانێ له به‌رامبه‌ریدا به‌رگری بکات. به‌پێی هه‌واڵێکی میدڵ ئیست ئۆنڵاین، هه‌روه‌ها ڕوونی کرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی پێی گه‌یشتوون له تاقیکردنه‌وه‌کاندا سه‌رکه‌وتوو بن، ئه‌وه گۆڕانکارییه‌کی ڕیشه‌ییه له چاره‌سه‌رکردنی لووه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان و له‌وانه‌یه له ده ساڵی داهاتوودا ئه‌وه ببێته ده‌رمان. |
توندترین باوبۆران هه‌رێمێکی چینی گرته‌وه [ 11 : 58 ] 2008 / / 08 - ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی چین ڕایانگه‌یاند، ئه‌و باو بۆرانه‌ی که ماوه‌ی دوو ڕۆژه به‌رده‌وامه‌و[ .،]چه‌ند ناوچه‌یه‌کی له ڕۆژئاوای هه‌رێمی "گوانگ دونگ" نخرۆ کردوه، لانی که‌م دوو که‌سی کوشتووه‌و[ .،] 6500 که‌سیش ماڵه‌کانی خۆیان جێهێشتووه‌و[ .،]ئاواره‌بوون. به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی "گوانگ چو ده‌یلی" له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا ڕایگه‌یاندوه، له ئه‌نجامی ئه‌و باوبۆرانه‌دا لانی که‌م دوو قوتابی دیار نه‌ماون و 6500 که‌س ئاواره‌و[ .،]ده‌ربه‌ده‌ر بوون. له‌لای خۆیه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی "گوانگ دونگ" له سه‌ر سایتی خۆی بڵاویکرده‌وه، ئه‌م باوبۆرانه توندترین باوبۆرانه که له ماوه‌ی 50 ساڵدا ئه‌و ناوچه‌یه به‌خۆیه‌وه دیوه، و پێشبینی ئه‌وه‌یشی کرد تۆفانه‌که به‌رده‌وام بێت. |
تاکو ئێستا دیار نییه هه‌موو ئه‌ندامانی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ڕێککه‌وتننامه‌که په‌سه‌ند ده‌که‌ن یاخود نا [ 15 : 25 ] 2008 / / 21 - دکتۆر "مه‌حمود عوسمان" ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند؛ تاکو ئێستا دیار نییه هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ڕێککه‌وتننامه‌که په‌سه‌ند ده‌که‌ن یاخود نا. له‌لێدوانێکی تایبه‌تدا، دکتۆر "مه‌حمود عوسمان" ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ "ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس" ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و هه‌رایه‌ی که دوێنێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕوویدا، شتێکی سروشتییه، که له لای خه‌ڵکی ئێمه به ناسرووشتی له‌قه‌ڵه‌م دراوه، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که له په‌رله‌مانی کوردستان هیچ ڕوو نادات. هه‌ر سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، "عوسمان" گوتی؛ ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که له ناو په‌رله‌مان ڕای جیاواز هه‌ن، له‌لایه‌ک سه‌درییه‌کان دژی ڕێککه‌وتننامه‌که‌ن به شێوه‌یه‌ک شتی باشی تێدا بێت یاخود خراب ئه‌وان مه‌بده‌ئییه‌ن ڕتی‌ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام لایه‌نه‌کانی دیکه ڕایان جیاوازه، له‌وانه‌ش هه‌یه داوا ده‌که‌ن ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ڕێککه‌وتننامه‌که ئه‌نجام بدرێت، هه‌ندێ لایه‌نی دیکه‌ش ڕێککه‌وتننامه‌که له‌به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی "مالکی"دا په‌سه‌ند ده‌که‌ن، لایه‌نی دیکه‌ش داوای ئه‌نجامدانی دانووستانی زیاتر له‌سه‌ر ڕێککه‌وتننامه‌که ده‌که‌ن، ماوه‌ته‌وه لیستی هاوپه‌یمانی کوردسان که تاکو ئێستا دیار نییه، هه‌موو ئه‌ندامه‌کان ڕێککه‌وتننامه‌که په‌سه‌ند ده‌که‌ن یاخود نا، به‌ڵام به ڕای من زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان به گه‌ره‌نتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق ڕێککه‌وتننامه ئه‌منییه‌که‌ی نێوان "به‌غدا" و "واشنتن" مۆر ده‌که‌ن. له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌یدا، "عوسمان" ڕایگه‌یاند؛ سبه‌ی و دوو سبه‌ی ڕێککه‌وتننامه‌که تاوتوێ‌ده‌کرێت، به‌ڵام جگه له ڕێککه‌وتننامه‌که تاوتوێی یاسایه‌کی دیکه‌ش ده‌کرێت که ئه‌وێش یاسای تایبه‌ته به چۆنێتی ده‌نگدان له‌سه‌ر ڕێککه‌وتننامه‌که له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، چونکه پێویسته یاسایه‌ک بۆ ده‌نگدان ده‌ربچێت. |
Subsets and Splits