text
stringlengths 0
94.6k
|
---|
نامه‌یه‌کا (گراهام بێل) د مه‌زاده‌کێ دا هاته فروتن [ 16 : 49 ] 2012 / / 20 هه‌ولێر 20 کانوونا دووێ/ یه‌نایه‌ر ( )- نامه‌یه‌کا داهێنه‌رێ ئامێرێ ته‌له‌فونێ (گراهام بێل) کو بو دایک و بابێ خو نڤیسی بو، د مه‌زاده‌کێ دا هاته فروتن. ئه‌ڤ نامه‌یه‌ب[ .،]پتر ژ 29 هزار دۆلارێن ئه‌مریکی، ل مه‌زادخانا (ئار ئار ئۆکشن) ل ویلایه‌تا نیوهامشر ل ویلایه‌تێن ئێکگرتیێن ئه‌مریکا هاته فروتن. ئه‌ڤ نامه‌یه‌د[ .،]سالا 1878 هاتیه نڤیسین، تێدا "بێل" ب وێنه چه‌وانیا ب کارئینانا ته‌له‌فونێ بو دایک و بابێ خو به‌حس دکه‌ت. پ. ف |
موتڵه‌گ: ئاماده‌م ناوبژی حکومه‌ت و به‌عسیه‌کان بکه‌م [ 9 : 10 ] 2009 / / 09 - به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی به‌سه‌رۆکایه‌تی ساڵح موتڵه‌گ و بزوتنه‌وه‌ی ویفاق به‌سه‌رۆکایه‌تی عه‌لاوی و چه‌ند لایه‌نێکی دیکه به‌مزوانه هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ک ڕاده‌گه‌یه‌نن. سه‌رۆکی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی "ساڵح موتڵه‌گ" به ڕادیۆ سه‌وای ڕاگه‌یاند ، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی، ئاماده‌یه ناوبژی له نێوان حکومه‌ت و به‌عسیه‌کاندا بکات، "ساڵح موتڵه‌گ" ئاشکرایکرد، به په‌رۆشه بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی، بۆیه دوو دڵ نابم له‌وه‌ی کارێک بکه‌م بۆ ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به عسیه‌کان و ئه‌وانی دیکه‌ش. ئه‌وه‌شی درکاند، به‌م نزیکانه به‌ره‌یه‌کی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، که له هه‌ریه‌که له به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی به‌سه‌رۆکایه‌تی خۆیی و بزوتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانی به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی و پارتی ده‌ستوری و گردبوونه‌وه‌ی کۆماری هه‌ندێک لایه‌نی دیکه‌ش، پێکدێت. |
ئه‌یاکس نازناوی خولی هۆڵه‌ندای به‌ده‌ست هێنا [ 15 : 05 ] 2012 / / 03 هه‌ولێر ٣ ئایار/ مایۆ ( )- یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مستردام بۆ جاری ١١ هه‌م نازناوی خولی هۆڵه‌ندای به‌ده‌ست هێنا. له یاریگای ئه‌مستردام ئه‌رینا یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مستردام میوانداری یانه‌ی فی فی فی فینلۆ کرد ، تیادا یانه‌ی ئه‌یاکس به دوو گۆلی یاریزانی هۆڵه‌ندی نیگل دی یۆنگ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مستردام کۆی خاڵه‌کانی به‌رزکرده‌وه بۆ ٧٣ خاڵ له فه‌رمی نازناوی خولی هۆڵه‌ندای به‌ده‌ست هێنا. هه‌ردوو یانه‌ی دی گرافشاب و یانه‌ی ئکسیلسیۆر به فه‌رمی دابه‌زین بۆ پله دووی خولی هۆڵه‌ندا. / |
له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆبونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه [ 13 : 39 ] 2012 / / 03 سلێمانی ٣ـی ئه‌یلول/سێپته‌مبه‌ر( )- پشووی هاوینه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان کۆتایی پێهاتووه و بڕیار وایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆبونه‌وه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ست پێبکاته‌وه. به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی کوردستان"تارق جه‌وهه‌ر"له‌لێدوانێکێکدا بۆئاژانسی په‌یامنێر گووتی:"پشووی هاوینه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان کۆتایی پێهاتووه و ڕه‌نگه له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆبونه‌وه‌کان ده‌ست پێبکه‌نه‌وه. تاریق جه‌وهه‌ر، گووتی: له‌ڕۆژی یه‌که‌می ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌کانی په‌رله‌ماندا، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان ته‌نیا وتارێک بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی گرێدان پێشکه‌ش ده‌کات. په‌رله‌مانی کوردستان ساڵانه دوو پشووی هه‌یه. پشووی زستانه مانگی کانوونی دووه‌م ده‌ست پێده‌کات و له‌مانگی ئازار کۆتایی دێت. پشووی هاوینه‌شی له‌مانگی ته‌مووز ده‌ست پێده‌کات و له مانگی ئه‌یلوول کۆتایی پێدێت، به‌ڵام ئه‌ندامانی لیژنه‌کانی په‌رله‌مان ده‌ڵێن له‌ماوه‌ی ئه‌و پشوه‌شدا سه‌رقاڵی کارکردنن له‌سه‌ر ڕاپۆڕتی پڕۆژه یاساکان بوونه.. زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/م.ش |
به‌غدا... پێنج چه‌کدار ده‌ستگیرکران [ 16 : 17 ] 2008 / / 02 - وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند، هێزه‌کانی پۆلیس و سوپای عێراق له ناوچه‌یه‌کی خۆرئاوای به‌غدا پێنج چه‌کداریان ده‌ستگیر کرد. له به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند، ئه‌مرِ له گه‌رِه‌کی (جامعه)ی خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت هێزه‌کانی پۆلیسی عێراق توانیویانه پێنج چه‌کدار ده‌ستگیر بکه‌ن. ڕوونیشیکرده‌وه، ئه‌و پێنج چه‌کداره له ناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون و له سه‌ر ڕێگه‌یه‌کی گشتی خۆرئاوای به‌غدا په‌لاماری ده‌ورییه‌یه‌کی پۆلیسیان دا و له ئه‌نجامی پێکدادانی نێوان هه‌ردوولا چه‌کداره‌کان ڕایانکرد و سه‌رنجام له بازگه‌یه‌کی سوپای عێراق ده‌ستگیرکران. سه‌رچاوه‌که له باره‌ی ناسنامه‌و[ .،]ڕه‌گه‌زی ئه‌و چه‌کداره ده‌ستگیرکراوانه هیچ زانیارییه‌کی زیاتری ڕانه‌گه‌یاند. |
بالیوزێ فره‌نسا ل عێراقێ: دهۆک ده‌رگه‌هێ سه‌ره‌کی یه فره‌نسا و هه‌رێما کوردستانێ پێکڤه گرێده‌ت [ 16 : 46 ] 2010 / / 18 - محه‌مه‌د گوهه‌رزی/دهۆک- د سه‌ره‌دانه‌کێدا بو بوپارێزگه‌ها دهۆکێ، بالیوزێ فره‌نسا ل عێراقێ ڕاگه‌هاند، ژبه‌رکو دهۆک باژێره‌کێ ته‌نایه‌و[ .،]د زۆر بیاڤاندا چوویه پێش ئه‌م ب ده‌رگه‌هێ سه‌ره‌کی یێ هاتنا کومپانیێن فره‌نسا بو هه‌رێما کوردستانێ دزانین. "بوگیس بۆلۆ " بالیوزێ فره‌نسا ل عێراقێ بو ئاژانسا په‌یامنێر ڕاگه‌هاند: "پارێزگه‌ها دهۆکێ پێنگاڤیێن باش د بیاڤێ ئاڤه‌دانکرنێ دا هاڤێتینه‌و[ .،]یا ژهه‌میا گرنگتر پاراستنا ته‌ناهیا ده‌ڤه‌رێ یه‌و[ .،]ژبه‌ر ڤێ ئه‌گه‌رێ ژی بدیتنا من دهۆک ده‌رگه‌هێ سه‌ره‌کی یه بو هاتنا کومپانیێن فه‌ره‌نسا بو ناڤ هه‌رێما کوردستانێ. بالیوزێ فره‌نسا ل عێراقێ ئه‌و چه‌ند ژی دیارکر کو، فره‌نسا مه‌زنترین وه‌لاتێ گه‌شتو گوزاری یه‌و[ .،]سالانه 60 ملیون که‌س سه‌را دده‌ن و ئه‌ڤ ڕێژه پێتره ژرێژا نیشه‌جێبوویێن وێ، سرۆشتێ کوردستانێ ژی زۆر یێ گونجایه بو گه‌شتوگوزارێ و کشتۆکالی، ئه‌م دشێن هاریکاریه‌کا مه‌زن پێشکێشی هه‌رێما کوردستانێ بکه‌ین دڤان هه‌ردوو بیاڤێن گرنگ دا و هه‌روه‌سا دبیاڤێن دی دا وه‌کو کاره‌با و پێشڤه برنا سازیا و ژێر خانا ئابووری. دیسان بالیوزێ فره‌نسا خویاکر: "پشتی هه‌یڤه‌کا دی وان لبه‌ره ماله‌کا چاندنێ ل هه‌ڤلێرێ ڤه‌که‌ن داکو هاریکاریا هه‌رێما کوردستانێ دبیاڤێ چاندنێ دا بکه‌ن، دبیاڤێ ڕه‌وشه‌نبیری دا بنگه‌هه‌کێ ڕه‌وشه‌نبیریێ فره‌نسی ل هه‌ڤلێرێ هاتیه ڤه‌کرن و لبه‌ره لقه‌کا ڤی بنگه‌هی ل دهۆکێ ژی ڤه‌که‌ن، زێده‌باری ڤه‌کرنا بنگه‌هێ ڤه‌کولینێ و شوینه‌واران. دوهی بالیوزێ فره‌نسا سه‌را کومه‌لگه‌ها ئیبراهیم خه‌لیل ل زاخو دابوو ئیرۆ ژی سه‌را جڤاتا پارێزگه‌ها دهۆک و ژوورا بازرگانی ل دهۆکێ دا. |
موسڵ...چوار پۆلیس گیانیان له ده‌ستدا [ 11 : 05 ] 2007 / / 14 - سه‌رچاوه‌یه‌ک له ژووری عه‌مه‌لیاتی پۆلیسی موسڵ ڕایگه‌یاند، که له ئه‌نجامی کرده‌یه‌کی تیرۆریستی له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ چوار پۆلیس گیانیان له ده‌ستدا و 15 گۆمانلێکراو ده‌ستگیرکران. به پێی هه‌واڵی (رادیۆ سه‌وا) عه‌مید محه‌مه‌د وه‌کاع به‌رێوه‌به‌ری ژووری عه‌مه‌لیاتی پۆلیسی موسڵ ڕوونیکرده‌وه، که دوێنێ له گه‌ره‌کی سۆمه‌ر (باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ) چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له ده‌وریه‌کی پۆلیس کرد، له ئه‌نجامدا چوار پۆلیس گیانیان له ده‌ستدا و هێزه‌کانی پۆلیس له ئاکامی ئه‌م کرده تیرۆریستیه‌دا 15 گۆمانلێکراویان ده‌ستگیرکرد. |
موقته‌دا به مالکی وتووه پشتگیری له حکومه‌تێک ناکات ئه‌گه‌ر کورد و عێراقیه‌و[ .،]ئه‌نجومه‌نی باڵای تێدانه‌بێت [ 9 : 19 ] 2010 / / 20 - موقته‌دا به مالکی وتووه: پشتگیری له حکومه‌تێک ناکه‌م ئه‌لعێراقیه‌ی تێدا نه‌بێت، به‌شداری ئه‌لعێراقیه‌و[ .،]ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و ئیتیلافی کوردستانی بنه‌مایه بۆ حکومه‌تی داهاتوو. سه‌رچاوه‌یه‌ک به ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت"ی وتووه: که هه‌ردوو لیستی ئه‌لعێراقیه‌و[ .،]ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ڕێکه‌وتوون بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌ک، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنیان دواخستووه. سه‌رچاوه‌مکه وتیشی: ئه‌لعێراقیه‌و[ .،]ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی بۆیه ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتیه‌که‌یان دواخستووه چونکه مالکی له تاران بووه‌و[ .،]ئه‌وانیش نایانه‌وێت بچنه به‌ربه‌ره‌کانێی ئێرانه‌وه. ڕۆژنامه‌که ئه‌وه‌شی نوسیوه، ئه‌و کاته‌ی له قوم چاوی به مالکی که‌وتووه، موقته‌دا سه‌در پێی وتووه: ئه‌و پاڵپشتی حکومه‌تێک ناکات لستی ئه‌لعێراقیه تێیدا به‌شدارنه‌بێت، وتوشیه‌تی: ئێمه به‌شداری ئه‌لعێراقیه‌و[ .،]ئه‌نجومه‌نی بالای ئیسلامی و ئیتیلافی کوردستانی به بنه‌ما ده‌زانین بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو. |
ئه‌نجامی یارییه‌کانی خولی ئیسپانیا له هه‌فته‌ی پێنجه‌مدا [ 10 : 50 ] 2009 / / 28 - له جه‌وله‌ی پێنجه‌می خولی ئیسپانیادا چه‌ند یاریێک به‌رێوه‌چوو، تیدا یانه‌ی ڕیال مه‌درید گه‌رایه‌وه پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌کان، گۆلکار و ڕیزبه‌ندی یانه‌کان ببینه. ئه‌نجامی یارییه‌کان ئه‌تله‌تیکۆ بیلباو × سیفیلیا ( 0 – 4 ) ڕیال مه‌درید × تنریفی ( 3 – 0 ) مه‌لگا × به‌رشلۆنه ( 0 - 2 ) ڤالنسیا × ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید ( 2 - 2 ) ئیسپانیۆل × خیرێس ( 0 - 0 ) ڕیال مایۆرکا × ڤه‌له‌د وه‌لید ( 3 - 0 ) ئۆساسۆنا × سپۆرتینگ خیخۆن ( 1 - 0 ) ئه‌لمیریا × ڕاسینگ سانتدێر ( 2 - 2 ) ڕیال زارگۆزا × خیتافی ( 3 - 0 ) دیپۆرتیڤۆلاکه‌رۆنیا × ڤیاریال ( 1 - 0 ) خشته‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کان 1 - ڕیال مه‌درید ( 15 ) خاڵ 2 - به‌رشلۆنه ( 15 ) خاڵ 3 - سیڤیلیا ( 12 ) خاڵ 4 - ڕیال مایۆرکا ( 10 ) خاڵ 5 -یپۆرتیڤۆلاکه‌رۆنیا ( 9 ) خاڵ خشته‌ی گۆلکارانی 1 - دێڤد ڤیا (ڤالنسیا) ( 6 ) گۆل 2 - لیۆنێل میسی ( به‌رشلۆنه) ( 5 ) گۆل 3 - کریستیانۆ ڕۆنالدۆ (ریال مه‌درید) ( 5 ) گۆل 4 - زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ (به‌رشلۆنه) ( 5 ) گۆل |
هه‌فته‌ی داهاتوو بوودجه ده‌گاته په‌رله‌مان [ 16 : 15 ] 2010 / / 22 - جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆژه‌ی یاسای بوودجه ده‌گاته په‌رله‌مان. (خورشید ئه‌حمه‌د سه‌لیم) جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) گووتی: "ئاساییه پێش په‌سه‌ند کردنی بوودجه له په‌رله‌مان، حکومه‌ت بوودجه‌ی خۆی ڕابگه‌ینێت و ئه‌مه له‌هه‌موو وڵاته‌کان شتێکی باوه". گووتیشی: "ئه‌م بوودجه‌ی خه‌مڵێندراوه‌و[ .،]ئه‌گه‌ر بوودجه پێشنیازکراوه‌که هیچ کێشه‌ی تێدانه‌بوو وه‌ک خۆی په‌سه‌ند ده‌کرێت و ئه‌گه‌ر نا حکومه‌ت و په‌رله‌مان له‌سه‌ر ڕێکخستنی ڕێک ده‌که‌ون و ئه‌گه‌ر پێویستی به بوودجه‌ی زیاتر کرد ئه‌وه به په‌سه‌ندکردنی بوودجه‌ی زیادکراو، بابه‌ته‌که یه‌کلایی ده‌که‌ینه‌وه". ئه‌و پارله‌مانتاره ئاشکراشی کرد تا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه یا خود دووشه‌ممه پرۆژه یاسای بوودجه ده‌گاته په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و هه‌رچه‌نده په‌رله‌مان له پشووی فه‌رمی خۆیدایه، به‌ڵام سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌توانێت بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بکات بۆ کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بۆ گفتوگۆ کردن له سه‌ر پڕۆژه‌ی یاسای بوودجه. (خورشید ئه‌حمه‌د سه‌لیم) له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا گووتیشی: "دوای دانیشتنی یه‌که‌م به پێی تایبه‌تمه‌ندی لیژنه‌کان بوودجه‌ی هه‌ر وه‌زاره‌تێک به‌سه‌ریان دابه‌ش ده‌کرێت و تێبینی خۆیان له‌باره‌یه‌وه ده‌رده‌بڕن و دواتر لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له ڕاپۆرتێک تێبینی خۆی و لیژنه‌کانی دیکه بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان به‌رز ده‌کاته‌وه‌و[ .،]به پێی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ئه‌پڕۆسه‌یه له ماوه‌ی که‌متر له‌مانگێک پڕۆژه‌که کۆتایی پێدێت. جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری گووتیشی: ئێمه وه‌ک په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وامان پێ باشبوو دوای په‌سه‌ند بوودجه‌ی عێراقی فیدراڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بوودجه‌ی هه‌رێم په‌سه‌ند بکه‌ین، به‌ڵام دواتر به هۆی دروست بوونی کێشه‌و[ .،]ئه‌گه‌ری دواکه‌وتنی بوودجه‌ی فیدراڵ، ئێمه بڕیارماندا بوودجه‌ی هه‌رێم په‌سه‌ند بکه‌ین. |
تاڵه‌بانی هه‌وڵده‌دات ڕه‌وتی سه‌در ڕازی بکات چه‌ک دابنێن [ 18 : 14 ] 2008 / / 29 – (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ، هه‌وڵده‌دات ڕه‌وتی سه‌در ( که موقته‌دا سه‌دری پیاوی ئاینی شیعه سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات) ڕازی بکات به‌وه که پێویسته میلیشیای سوپای مه‌هدی چه‌ک دابنێت. له‌م باره‌یه‌وه (فریاد ڕه‌واندزی) وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێکدا ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند که (تاڵه‌بانی) ڕۆڵی نێوه‌ند له نێوان حکومه‌ت و ڕه‌وتی سه‌در نابینێت، به‌ڵکو هه‌وڵده‌دات له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ شاندی ڕه‌وتی سه‌دردا، ڕه‌وته‌که ڕازی بکات که گرنگه چه‌ک دابنێن و پێویسته چه‌ک ته‌نیا به ده‌ست حکومه‌ته‌وه بێت. ڕه‌واندزی گوتیشی: له‌وته‌نگژه‌یه‌ی که ئێستا له ئارادایه سه‌رۆکی کۆماری عێراق پاڵپشتی له بڕیاره‌کانی حکومه‌ت ده‌کات بۆ ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی له یاسا ده‌رچووان. |
ته‌نها له گرێبه‌سته‌کانی هێنانی سه‌گی پۆلیسی یه‌ک ملیۆن دۆلار به‌هه‌ده‌ر دراوه [ 8 : 56 ] 2011 / / 04 هه‌ولێر 4 ته‌مموز / یۆلیۆ ( ) – ئه‌ندامێکی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند, له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌ه‌وه له دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی, ده‌رکه‌وتووه ته‌نها له گرێبه‌سته‌کانی هێنانی سه‌گی پۆلیسی یه‌ک ملیۆن دۆلار به‌هه‌ده‌ر دراوه. ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا حوسێن ئه‌سه‌دی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند, 27 خاڵیان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی تۆمار کردووه تایبه‌ت به‌و گرێبه‌ستانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌هێنانی سه‌گی پۆلیسی. ڕاشیگه‌یاند, گه‌نده‌ڵی دارایی له‌و گرێبه‌ستانه‌ی تایبه‌تن به‌هێنانی ئه‌و جۆره سه‌گانه ده‌گاته یه‌ک ملیۆن دۆلار, ئه‌مه‌ش ده‌کاته زیاتر له یه‌ک ملیار دیناری عێراقی. حکومه‌تی عێراق له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2003 وه سه‌گی پۆلیسی به‌کارده‌هێنی له‌بواری ئه‌منیدا, بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی چێندراو, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین داموده‌زگای ئه‌منی ئه‌و جۆره سه‌گانه‌یان هاورده کردووه. ڕ. م. |
گفتوگۆی لیژنه‌کان به‌پێی په‌یرِه‌وی ناوخۆیه‌و[ .،]هیچ جۆره نیگه‌رانیه‌کیش به‌رامبه‌ر ئاشتی هه‌ورامی نیه [ 8 : 21 ] 2010 / / 10 - نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا، وێڕای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی دوو هه‌واڵی ڕۆژنامه‌یه‌ک، هاوکات دووپاتیکرده‌وه، که گفتوگۆی لیژنه‌کان به‌پێی په‌یرِه‌وی ناوخۆیه‌و هیچ جۆره نیگه‌رانیه‌کیش به‌رامبه‌ر ئاشتی هه‌ورامی نیه. ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕوونکردنه‌وه‌که‌یه: .روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌دوو هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی (رۆژنامه له‌دوو ڕاپۆرته هه‌واڵی جیاوازی لاپه‌ره دووی ژماره 568 ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی 9 / 2 / 2010 ی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه دا دوو بابه‌تی په‌یوه‌ندار به‌په‌رله‌مانی کوردستان خراوه‌ته ڕِوو یه‌که‌میان به‌پێنووسی ئه‌له‌ند مه‌حوی به‌مانشێتی (سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان داوا ده‌کات گفتوگۆی لیژنه‌کان نه‌برێته ده‌ره‌وه)، ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان به‌پێنووسی پشتیوان سه‌عدولاًَ به‌مانشێتی (په‌رله‌مان له‌ئاشتی هه‌ورامی نیگه‌رانه) بڵاوکراوه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان وه‌ک خۆی بگاته جه‌ماوه‌ر به‌پێویستمان زانی ڕای بگه‌ێنین: که‌وا پرنسیپی دانیشتنی لیژنه‌کان به‌پێی په‌یرِه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستانه‌و[ .،]له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له‌بیر و بۆچوونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌لیژنه‌کان دا ئه‌رکه، بۆیه هه‌ر گفتوگۆیه‌ک ده‌کرێت له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک، ئه‌وا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌ناو لیژنه‌کان دا ئازادن له گفتوگۆ و ده‌ربرِینی بیر و بۆچوونی خۆیان وه‌ک په‌رله‌مانتار، هه‌روه‌ها ئه‌رکی هه‌مووان پاراستنی ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌یه که ده‌ری ده‌برِن له‌گه‌ڵ پاراستنی ئه‌و که‌شوباره‌ی له‌ناو لیژنه‌کان دروست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامان بتوانن به‌وپه‌رِی ڕاستگۆیی و له‌خۆبوردیه‌وه بیروبۆچونه‌کانیان به‌ته‌واوی له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان بخه‌نه ڕِوو، بۆئه‌وه‌ی بتوانن برِیاری به‌هێز و دروست وه‌ربگرن و له‌کۆتاییش دا بۆ هه‌ر برِگه‌و[ .،]مادده‌یه‌ک که ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران یاخود به‌کۆی ده‌نگ په‌سه‌ند بکرێ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته بۆچوونی لیژنه‌که سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێک بۆچوونی جیاوازی خۆی هه‌بێت یاخود ته‌حه‌فوزی هه‌بێت و تۆماری بکات. له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی لیژنه‌که پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌کاره‌کانیان بکه‌ن، داواکاری هه‌بێت که دانیشتنه‌که کراوه بێت ئه‌وه ده‌خرێته ده‌نگدان و گه‌ر هاتوو ڕِای هه‌موو یا زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی وه‌رگرت ئینجا دانیشتنی لیژنه‌که کراوه ده‌بێت، بۆچوونی لیژنه‌ش ته‌نها ده‌ربرِینی ڕا و پێشنیاره بۆ په‌رله‌مان، چونکه له‌ناو په‌رله‌مان برِیاری کۆتایی ده‌درێت له‌سه‌ر گشت بابه‌ته‌کان ئه‌ویش به‌ده‌نگدانی ئاشکرایه‌و هیچ شاراوه نیه‌و[ .،]له‌ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیش بڵاوده‌کرێنه‌وه، دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانیش له‌ناو هۆڵی دانیشتنی فه‌رمیی، ئه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی دانیشتنی لیژنه‌کان به‌کراوه‌یی ده‌بێت و ته‌نها له‌حاڵه‌تێک که به‌پێویست زانرا داخراو بێت بۆ بابه‌تێکی تایبه‌ت ئه‌وه ده‌خرێته ده‌نگدان و گه‌ر هاتوو کۆی یا زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر نیشان دا ئه‌وه دانیشتنه‌که داخراو ده‌بێت و ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مانیش هۆڵه‌که جێ ده‌هێڵن، په‌یرِه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان به‌وشێوه‌یه ڕێگه‌ی داناوه‌و پێویسته هه‌مووان پابه‌ندی کارکردن بن به‌پێی په‌یرِه‌وی ناوخۆ و ئه‌مه‌ش ڕێگری نیه له‌دیموکراسیه‌ت، سه‌باره‌ت به‌رێزدار دکتۆر ئاشتی هه‌ورامیی هیچ کات مانعی نه‌بوه بۆ هاتنه په‌رله‌مانی کوردستان، هه‌ر بۆ ئاگاداری ئه‌و به‌رێزه دکتۆر ئاشتی هه‌ورامی هه‌میشه وتوویه‌تی له کوردستان بم، پێشتر ئاگادار بکرێمه‌وه ئاماده‌م بێمه په‌رله‌مان و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕوونکردنه‌وه ده‌رباره‌ی کاره‌کانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌گشتی و لیژنه‌ی پیشه‌سازی و ووزه به‌تایبه‌تی پێشکه‌ش بکه‌م و له‌باره‌ی ئاماده نه‌بوونیشی له‌دانیشتنی ڕۆژی 8 / 2 / 2010 وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن ئه‌وا به‌هۆی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوه، ئه‌مه‌ش به‌هانه نیه‌و[ .،]په‌رله‌مانی کوردستانییش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌به‌رێز ئاشتی هه‌ورامی نیگه‌ران نیه!؟ نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان 9 / 2 / 2010 |
تورکیا په‌نای بۆ ناتۆ بردووه [ 12 : 01 ] 2012 / / 26 جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، بوله‌نت ئارینج. فۆتۆ: ڕۆیته‌رز هه‌ولێر 26 حوزێران/ یۆنیۆ ( ) –ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ڕێکخراوی هاوپه‌یمانیی باکووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت و له‌سه‌ر داوای تورکیا گرێ ده‌دات که پێوه‌سته به که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه جه‌نگییه‌که‌ی له‌لایه‌ن سووریاوه که تورکیا به کارێکی دوژمنکارانه ناوی برد. له مێژووی دامه‌زرانییه‌وه که ده‌کاته به‌ر له 63 ساڵ، ئه‌مه دووه‌مین جاره ڕێکخراوی هاوپه‌یمانیی باکووری ئه‌تڵه‌سی به ڕاسپارده‌ی یه‌کێک له ئه‌ندامانی که هه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسی، یه‌کپارچه‌یی خاک و ئاساییشی وڵاته‌که‌ی ده‌کات و کۆ ده‌بێته‌وه. له 2003 و به‌پێی مادده‌ی 4 که ئه‌ویش له‌سه‌ر داوای تورکیا بوو، ناتۆ بۆ خستنه به‌ر باسی جه‌نگی عێرق کۆ بووه‌وه.تورکیا ئه‌و هێشتا پاساوه‌ی سووریای قبووڵ نه‌کردووه که ده‌ڵێت هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی هیچ بژارده‌یه‌کی دیکه‌ی نه‌بووه جگه له‌وی که ته‌قه له‌و فڕۆکه جه‌نگییه‌ی تورکیا بکات که به سه‌ر ئاسمانی ده‌ریایی سووریاوه ڕه‌ت بووه و خستوویه‌تییه خواره‌وه. هاوکات تورکیا له په‌یامیًکیدا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وێڕای سه‌رکۆنه‌کردن ده‌ڵێت "ئه‌و کرده دوژمنکارانه‌یه‌ی که ده‌سته‌ڵاتدارانی سووریا به‌رانبه‌ر به ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا کردوویه‌تی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ترسناکه به‌سه‌ر ئاشتی و ئاساییشی ناوچه‌که‌وه." جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، بوله‌نت ئارینج، دوای کۆبوونه‌وه 7 سه‌عاتییه‌که‌ی حکوومه‌ته‌که‌ی ڕایگه‌یاند "ده‌بێ هه‌مووان بزانن که ئه‌و کرداره به‌بێ سزا تێپه‌ڕ نابێت." ئه‌م ڕووداوه‌ی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی تورکیا بووه به پرسێکی جیددی و له‌وه نزیک بووه‌ته‌وه که پێوه‌ندیی نادروستی تورکیا و ئه‌و سووریایه‌ی که 16 مانگه ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایی هاووڵاتیانی تێیدا به‌رده‌وامه، به ته‌واوی له‌بار بچێت. |
ئێرۆینگ ڕیۆت سیناریستی ناوداری ئه‌مه‌ریکی کۆچی دوایی کرد [ 17 : 31 ] 2010 / / 22 – "ئێرۆینگ ڕیۆت" سیناریستی ناوداری ئه‌مه‌ریکی که چه‌ندین جار بۆ خه‌ڵاتی ئۆسکار کاندید کرابوو، له ته‌مه‌نی ( 88 ) ساڵیدا له شاری لۆس ئه‌نجلێس کۆچی دوایی کرد. به گوێره‌ی هه‌واڵی "واریتی"، "ئێرۆینگ ڕیۆت" و "هریت فرانک جۆنیر" له ڕێگای سیناریۆی فیلمه‌کانی "هاد" و "نۆرما ڕی" بۆ خه‌ڵاتی ئۆسکاری باشترین سیناریۆ کاندید بوونه. ئه‌و دوو سینه‌ماکاره له نێوان ساڵانی ( 1960 - 1980 ) نزیکه‌ی ( 18 ) سیناریۆیان پێکه‌وه ئاماده کردبوو، له‌وانیش ده‌توانین ئاماژه به "هاوینی گه‌رمی درێژخایه‌ن" و "پیاو" له ڕۆڵگێرانی "پۆل نیومه‌ن"، "تووره‌یی و هاوار" له ڕۆڵگێرانی "یون براینێر"، "کابۆیه‌کان" و "سته‌نلی و ئایریس" له ڕۆڵگێرانی "رۆبێرت دێ‌نیرۆ" و "جین فۆندا" بده‌ین. له ساڵی ( 1988 ) ئه‌و سیناریسته له ڕێگای کۆی به‌رهه‌مه‌کانی وه‌کو براوه‌ی خه‌ڵاتی "لۆرێل" له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستنیشان کرا. ئه‌و سیناریسته له ڕێگای فیلمه‌کانی "هاد"( 1963 ) و "نۆرما ڕی"( 1979 ) بۆ خه‌ڵاتی ئۆسکاری باشترین سیناریۆ کاندید کرا، به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌و خه‌ڵاته به‌ده‌ست بێنێت. "ئێرۆینگ ڕیۆت" سیناریستی ناوداری ئه‌مه‌ریکی دوای زیاتر له چوار ده‌یه چالاکی له بواری هونه‌ری، له ته‌مه‌نی ( 88 ) ساڵیدا له شاری لۆس ئه‌نجلێس کۆچی دوایی کرد. |
له‌م هه‌فته‌یه‌دا شه‌ش بوومه‌له‌رزه سلێمانیی هه‌ژاندووه [ 9 : 14 ] 2012 / / 15 سلێمانی 15 حوزه‌یران/یۆنیۆ ( )- له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا شه‌ش بوومه‌له‌رزه سنووری شاری سلێمانیی گرته‌وه‌و[ .،]به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی که‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی سلێمانیش ده‌ڵێت، ئه‌و زه‌مین‌له‌رزانه هیچ زیانێکی مادی و گیانیان نه‌بووه. به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی که‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی "دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج" له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی: "له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا شه‌ش بوومه‌له‌رزه شاری سلێمانیی هه‌ژاندووه به‌ڵام خۆشبه‌ختانه گوڕه‌که‌ی لاواز بووه‌و[ .،]له‌خوار چوا پله‌ی ڕێشته‌ره‌وه بووه‌و[ .،]هیچ زیانێکی مادی و گیانیی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه." دارا حه‌سه‌ن ڕاشیگه‌یاند: "به‌هیچ جۆرێک ناتوانرێت پێشبینیی بوومه‌له‌رزه بکرێت و کاتی بوومه‌له‌رزه دیاری نه‌کراوه." دوێنێش بوومه‌له‌رزیه‌ک له پارێزگای "سلۆپی"ی تورکیای دا که به گشتی هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێمی کوردستانیش گرته‌وه. زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/ . |
له ڕه‌وش و گوزه‌رانی کرێکاران ده‌کۆڵدرێته‌وه، مووچه‌یش بۆ قوربانیانیان ده‌بڕێته‌وه [ 10 : 48 ] 2012 / / 15 فۆتۆ: سه‌فین حه‌مید ڕاپه‌ڕین 15 ی ئه‌یلوول/سه‌پته‌مبه‌ر ( ) – سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی دا، له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گرفتانه‌ی که ڕۆژانه له کاتی کارکردن دێته سه‌ر ڕێگه‌یان، به‌نیازن به دواداچوون بۆ داواکاری و گوزره‌انی کرێکاران بکه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕاهێنان و به‌کارخستنی پیشه‌یی شاری سلێمانی، ئاسۆ نه‌جمه‌دین، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستی زانینی داواکاری و ڕه‌خنه‌ی کرێکارانی ناوخۆیی و بیانی و چاره‌سه‌رکردنیان، لیژنه‌یه‌کمان پێکهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێت به‌سه‌ر شوێنه‌کانی کارکردنی کرێکاران، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند کرێکارێک له کاتی کارکردن‌دا بریندار بوون و گیانیان له ده‌ست دا". به گوته‌ی ئاسۆ نه‌جمه‌دین، هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کار و ده‌سته‌به‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌زاره‌تی کاروکاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌دواداچوون بۆ ژیانی ئه‌و کرێکارانه ده‌کات که له کاتی کارکردن‌دا بریندار بوون یان گیانیان له ده‌ست داوه و ڕێوشوێنی پێویستی هاوکاری و بڕینه‌وه‌ی مووچه‌یان به گوێره‌ی ڕێنماییه‌کانی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر تاوتوو ده‌کات. ڕوونی کرده‌وه "به‌داخه‌وه به‌پێی یاسای گره‌نتی پاراستنی ژیانی کرێکاران زۆرێک له خاوه‌ن کاره‌کان بڕگه‌کانی ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ ناکه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه له دوو ساڵی ڕابردوودا له سنووری شاری سلێمانی زیاتر له 20 کرێکار له کاتی کارکردن گیانیان له ده‌ست داوه و ژماره‌یه‌کی تریش بریندار بوون. دڵشاد ئه‌حمه‌د |
03 . 07 . 2006 مێزگردێـک به بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی سێشه‌ممه له‌سه‌رانسه‌ری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاهه‌نـگ سازده‌درێت |
ئه‌و تاوانباره‌ی چل و یه‌ک ساڵ پۆلیس به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا [ 18 : 05 ] 2009 / / 11 - تاوانبارێک که به ئه‌نجامدانی تاوانی کوشتنی به ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن پۆلیسی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داواکرابوو، دوای تێپه‌ڕبوونی 41 ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوه‌که تازه ده‌ستگیر ده‌کرێت. سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ بڵاویانکردۆته‌وه، پۆلیسی شاری "دینفر"ی ویلایه‌تی "کۆڵۆرادۆ"ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاندووه، ئافره‌تێک به‌ناوی "تینا لێسته‌ر" 65 ساڵ، که له ساڵی 1968 به کوشتنی ئه‌نقه‌ست تۆمه‌تبار کرابوو، ئێستا ده‌ستگیریان کردووه. له‌مباره‌یه‌وه "شارۆن ئه‌ڤیندانۆ" وته‌بێژی فه‌رمی پۆلیسی شاری "دینڤه‌ر" ڕایگه‌یاندووه، "لێسته‌ر" که به کوشتنی "رۆناڵدۆ شلاته‌ر" تاوانباره، ماوه‌ی 41 ساڵه به ناوێکی دیکه (نازناو) خۆی ناساندووه‌و[ .،]له ناوچه‌ی "دایتۆن" ژیانی به‌سه‌ر بردووه، بۆیه دۆزێنه‌وه‌ی بۆ پۆلیس کارێکی ئه‌سته‌م بووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه به یه‌که‌م کێشه‌ی درێژخایه‌ن ناوی ببه‌ن. "ئه‌ڤیندانۆ" ئاماژه‌یداوه، "رۆناڵدۆ شلاته‌ر" ساڵی 1968 له‌و کاته‌ی له‌گه‌ڵ هاورِێکانی له یه‌کێک له مه‌یخانه‌کانی ویلایه‌تی "دینڤه‌ر" بوو له‌لایه‌ن "لیسته‌ر" به ده‌مانچه‌یه‌کی ئه‌ندازه 22 سێ فیشه‌کی به سنگیه‌وه‌نرا، به‌هۆی گیانی له ده‌ستدا. |
به‌رپرسێکی یوئێن: له دوبه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و تاڵیبان کۆبوونه‌ته‌وه [ 17 : 15 ] 2010 / / 29 – به‌رپرسێکی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند، نێرده‌ی ئه‌و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه له‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان کۆبوه‌ته‌وه. به گوێره‌ی هه‌وڵی سایتی سه‌وا ئه‌و به‌رپرسه نه‌یویستووه ناوی ئاشکرا بکرێت و ته‌نها ئه‌وه‌ی پشترِاستکردووه‌ته‌وه، که له‌م مانگه‌دا نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌فغانستان کای ئایدی له دوبه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان کۆبووه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی هێنانه‌کایه‌ی ئاشتی له‌و ئه‌فغانستاندا. گوتیشی " له په‌راوێزی کۆنگره‌ی له‌نده‌نی تایبه‌ت به ئه‌فغانستان ئه‌و زانیارییه‌مان داوه‌ته حکومه‌تی کابوڵ به‌و هیوایه‌ی کابوڵ ئه‌و ده‌رفه‌ته له کیس خۆی نه‌دات". له دوای ڕووخانی حکومه‌تی تاڵیبان له 2001 تا ئێستا چه‌کدارانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به‌رهه‌ڵستی مانه‌وه‌ی سوپای په‌یمانی باکووری ئه‌تڵه‌سی له‌سه‌ر خاکی ئه‌فغانستان ده‌که‌ن. |
براوه‌کانی فیستیڤاڵی فیلمی گدینای پۆڵه‌ندا ده‌ستنیشان کران [ 19 : 43 ] 2010 / / 01 – سی و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "گدینای" پۆڵه‌ندا ڕۆژی ڕابردوو له ڕێگای ده‌ستنیشان کردنی براوه‌کان کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "سینه‌مای ئه‌وروپا"، خه‌ڵاتی شێری زێرِینی ئه‌و فیستیڤاڵه پێشکه‌ش به فیلمی سینه‌مایی "گولی سوری بچوک" له ده‌رهێنانی "ولۆزیمیرز نیدێرهاوس" کرا. هه‌ندێک له ڕه‌خنه‌گرانی سینه‌مایی له سه‌ر ئه‌و برِوایه‌ن فیلمی سینه‌مایی "دایکی ترزای پشیله‌کان" له ده‌رهێنانی "پاوێل سالا" شایسته‌ی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و خه‌ڵاته بوو. هه‌ر دوو خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری ئافره‌تی ئه‌و ڕێورِه‌سمه(ماگدالنا بوچزارسکا) و باشترین ده‌نگ(ویسلاو زێنیک و جووانا نایپه ڕالێسکا) پێشکه‌ش به فیلمی سینه‌مایی "گولی سوری بچوک" کرا. خه‌ڵاتی شێری زێوینی ئه‌و فیستیڤاڵه، پێشکه‌ش به فیلمی سینه‌مایی " " له ده‌رهێنانی "مارسین ورۆنا" کرا. ئه‌و فیلمه سه‌ره‌رِای به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و خه‌ڵاته، توانی دوو خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاو(ویچێک زیبلینێسکی و تۆماژ شۆچارت) و باشترین پێداچوونه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا. خه‌ڵاته‌کانی باشترین ده‌رهێنه‌ر و باشترین سیناریۆ پێشکه‌ش به فیلمی سینه‌مایی "جووانا" له ده‌رهێنانی "فلیکس فالک" کرا. فیستیڤاڵی فیلمی "گدینا" به یه‌کێک له ناودارترین فیستیڤاڵه‌کانی فیلم له پۆڵه‌ندا دێته هه‌ژمار که هه‌موو ساڵێک له مانگی ئایار له پۆڵه‌ندا به‌رِێوه ده‌چێت. |
چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێک کوێت داوای ده‌رکردنی باڵیۆزی ئێران له‌م وڵاته ده‌که‌ن [ 18 : 18 ] 2010 / / 04 - دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیر کردنی باندێکی سیخوڕی سوپای پاسدارانی ئێران له کوێت بڵاو بۆوه، چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی کوێت داواین کردووه باڵیۆزی ئێران له‌م وڵاته ده‌ربکرێت. به پێی هه‌واڵێک ئه‌لعه‌ره‌بییه، چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی کوێت ڕه‌خنه‌یان له بێ‌هه‌ڵویستیی حکومه‌ت سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه گرتووه‌و[ .،]هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له په‌رله‌مان بخه‌نه‌ڕوو. ئه‌مه له کاتێک‌دایه، "عه‌لی جه‌ننه‌تی" باڵیۆزی ئێران له کوێت، داوای دانیشتنی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کوێت کردووه. چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕۆژنامه‌کانی کوێت بڵاویان کرده‌وه، باندێکی سیخوڕیی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له کوێت ده‌ستگیر کراون که زانیاریی هه‌واڵگرییان له‌سه‌ر بنکه سه‌ربازیی و توانای سه‌ربازیی کوێت و ئه‌مه‌ریکا بۆ سوپای پاسداران ده‌نارد. هه‌ندێک له ئه‌ندام په‌رله‌مانانی کوێت داوایان کردووه به زووترین کات په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کوێت و ئێران، چاوی پێدا بخشێنرێته‌وه. "رامین میهمان په‌ره‌ست" گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت کردووه‌و[ .،]ئه‌م جۆره "پرۆپاگه‌ندانه‌ی" به ئه‌ستۆی ئیسرائیل داهێنا و گوتی: "ئیسرائیل ده‌یه‌وێت به‌مجۆره پرۆپاگه‌ندانه، سرنجی وڵاتانی عه‌ره‌بی به شتێکی دیکه بغافڵێنێت." میهمان‌په‌ره‌ست له کاردانه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵوێستی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کوێت، ئه‌مڕۆ گوتی: "به‌رپرسانی کوێت ده‌بێت هۆشیارانه بجووڵینه‌وه‌و[ .،]نه‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ریی پرۆپاگه‌نداکان." |
کۆماری ئیسلامی ئێران ئاژانسێکی هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تی به زمانی کوردی داده‌مه‌زرێنێت [ 17 : 37 ] 2010 / / 05 – به‌رِێوه‌به‌ری گشتی کاروباری ڕاگه‌یاندن و ئاژانسه هه‌واڵنێرییه‌کانی ناوخۆیی له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئێران ئاماژه‌ی به دامه‌زراندنی یه‌که‌م ئاژانسی هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تی به زمانی کوردی له‌و وڵاته داوه. نووسینگه‌ی ئه‌و ئاژانسه هه‌واڵنێرییه چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر له شاری سنه کرایه‌وه‌و[ .،]به ئه‌نجام دانی کاره سه‌ره‌تاییه‌کان و دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر و هه‌واڵنێر و.,..هتد سه‌رقاڵ بووه. به‌رِێوه‌به‌ری گشتی کاروباری ڕاگه‌یاندن و ئاژانسه هه‌واڵنێرییه‌کانی ناوخۆیی له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئێران له شاری سنه گوتی: "تاکو ئێستا نزیکه‌ی ( 18 ) ئاژانسی هه‌واڵ وه‌کو ئاژانسی هه‌واڵی ئافره‌تان، قورئان و کتێب و...هتد له ئێران چالاکیان هه‌یه‌و[ .،]له پێناو گرنگیدان به پێویستی و زمانی به‌رده‌نگ له بواره‌کانی جیاوازی ئابووری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، کلتووری و وه‌رزشی و...هتد، ئاژانسێکی هه‌واڵنێری به زمانی کوردی بنیاد ده‌نرێت". ئه‌و ئاژانسه هه‌واڵنێرییه به ناونیشانی "کوردپرێس"( ) برِیار وایه تا ماوه‌یه‌کی دیکه به فه‌رمی ده‌ست به چالاکییه‌کانی خۆی بکات. ئێران له کاتێکدا ئاماژه به دامه‌زراندنی ئاژانسێکی هه‌واڵنێری به زمانی کوردی ده‌دات که سه‌رجه‌م ماڵپه‌رِه‌کانی کوردیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌روه‌ها ماڵپه‌رِه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به پارته کوردییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان وه‌کو "پی ی‌و که‌ی میدیا"، "په‌یامنێر" و " " له ئێران داخراون و به‌کاربه‌ران ناتوانن که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرن. |
سبه‌ی .. هه‌ولێر له یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی له جامی یه‌کێتی ئاسیا ڕووبه‌رِوی عه‌هد ده‌بێته‌وه [ 20 : 51 ] 2011 / / 28 – ڕاپۆرت/ ڕه‌زا کاکه‌یی - کاتژمێر 7 ی ئێواره‌ی سبه‌ی (سێشه‌ممه) تیپی یانه‌ی هه‌ولێر له یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی له جامی یه‌کێتی ئاسیا له تۆپی پێ – گرووپی پێنجه‌م له یاریگه‌ی شاری وه‌رزشی له به‌یروت ڕووبه‌رِووی عه‌هدی لوبنانی ده‌بێته‌وه. له په‌یوه‌ندییه‌کی دا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی زاگرۆس، ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا ڕۆژنامه‌نووسی شانده‌که ڕایگه‌یاند که هه‌رچه‌نده یانه‌ی هه‌ولێر تووشی چه‌ندین گیروگرفت هاتووه، وه‌کو خراپی جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌و[ .،]خراپی که‌ش و هه‌وا که کاری له مه‌شقه‌کانی تیپه‌که کردووه، به‌ڵام ئه‌مانه کارێکی ئه‌وتۆی نییه له‌سه‌ر تیپه‌که چونکه یاریزانان فێری ئه‌و جۆره که‌ش و هه‌وایه‌ن و وره‌یان به‌رزه. هه‌روه‌ها ئه‌رسه‌لان ئه‌وه‌ی گوت که خه‌ڵکی به‌یروت هیچ ده‌رباره‌ی ئه‌م یارییه نازانن و گرنگییه‌کی وا ناده‌ن به یاری تۆپی پێ ئه‌وه‌ش به‌هۆی خراپی باری سیاسی ئه‌و وڵاته. هه‌ولێر له پله‌ی سێیه‌می گرووپی یه‌که‌می خولی عێراقه، عه‌هد له پێشه‌نگی خولی لوبنانه‌و[ .،]گه‌یشتووه‌ته قۆناغی پێش کۆتایی جامی لوبنان، هه‌رچه‌نده ڕاگه‌یه‌ندنه عه‌ره‌بییه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که تیپی عه‌هد پشت به زه‌وی و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ده‌به‌ست، به‌ڵام تیپی هه‌ولێر ده‌توانێت به ئاسانی سه‌رکه‌وێ به‌سه‌ر ئه‌و دوو خاڵه‌دا. له‌م یارییه تیپی هه‌ولێر پشت به چه‌ندین یاریزانی به‌توانا ده‌به‌ستێ، له‌وانه گۆڵچی محه‌ممه‌د گاسد و لوئه‌ی سه‌ڵاح و مه‌هدی که‌ریم، به‌تایبه‌ت مه‌هدی که‌ریم که له دوایین یاری هه‌ولێر ئاستێکی باش پێشکه‌ش بکات هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌رئه‌یوب ئۆدیشۆ پش به هێڵی به‌رگری ده‌به‌ست که هێڵێکی به‌هێزه به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د ئیبراهیم. هه‌روه‌ها ئه‌یوب ئۆدیشۆ زانیارییه‌کی باشی هه‌یه له‌سه‌ر تیپه‌کانی لوبنان، چونکه ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له‌گه‌ڵ تیپه‌کانی ئه‌خای ئه‌هلی عالیه‌و[ .،]سه‌لام زه‌گرتا و سه‌فا کاری کردووه. له‌لای خۆیه‌وه‌ن ڕاهێنه‌ری عه‌هد مه‌حمود حموود پشت به هه‌ندێ یاریزانی به ئه‌زموون ده‌به‌ستێ، له‌وانه عه‌باس که‌نعان و عه‌باس عه‌لی وحه‌مزه سه‌لامه‌و[ .،]حسێن ده‌قیق وهێرشبه‌ران مه‌حمود ئه‌لعه‌لی و حه‌سه‌ن مه‌عتوقی گۆڵکاری تیپ، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانان، عه‌هد بۆندی له‌گه‌ڵ دوو یاریزان کرد ئه‌وانیش سێرجی کروتی بیلارووسی که له هێڵی ناوه‌رِاست یاری ده‌کات و یاریزانی هێڵی به‌رگری زامبیایی ساشی چالوی. |
پێکهاته‌ی چاوه‌روانکراوی یاری لوتکه‌ی خولی ئینگلیزی [ 9 : 06 ] 2011 / / 12 – ئه‌مرۆ کاتژمێر ( 3 . 45 ) ئێوار یاری لوتکه‌ی خولی نایابی ئینگلیزی له گه‌رِی ( 27 ) له یاریگای (ئۆلد تراڤۆرد) یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد میوانداری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ده‌کات. پێکهاته‌ی مانچسته‌ریۆنایتد گۆڵچی/ ڤان در سار هێڵی به‌رگری/ ئێڤرا – سمۆلنگ – ڤیدیچ – ڕافایێل هێڵی ناوه‌راست/ پارک – سکۆلز – کاریک – نــانی هێڵی هێرشبه‌ر/ پێرباتۆف – ڕۆنی پێکهاته‌ی مانچسته‌رسیتی گۆڵچی / جۆ هارت هێڵی به‌رگری/ کۆلارۆف – کۆمبانی – کۆلۆ تۆرێ – بواتینگ هێڵی ناوه‌راست/ سیلڤا – دی یۆنگ – یایا تۆرێ – میلنه‌ر هێڵی هێرشبه‌ر/ ئیدین دزیکۆ تێڤێز |
تورکیا له هه‌وڵی پێکهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌کی نوێیه له قه‌وقاز [ 18 : 28 ] 2008 / / 22 - وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند، له مانگی داهاتوودا هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و ڕوسیا به مه‌به‌ستی پێکهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ک له نێوان وڵاتانی قه‌وقاز کۆده‌بنه‌وه. گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاند، له مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا عه‌لی باباجان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سێرگی لاڤرۆڤ کۆده‌بنه‌وه. گوتیشی: له میانه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵده‌درێت گه‌ڵاڵه‌ی پێکهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌کی نوێ له نێوان وڵاتانی قه‌وقاز بخرێته به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه. ڕوونیشیکرده‌وه، ئه‌و پێشنیازه سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان پێشکه‌شیکردووه‌و[ .،]له ژێر ناوی دوانگه‌ی ئارامی و هاوکاری برِیاره له نێوان هه‌ریه‌ک له وڵاتانی تورکیا و ڕوسیا و ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان و گورجستان پێکبهێنرێت. گوته‌بێژه‌که ئاشکراشیکرد له هه‌فته‌ی داهاتوودا دیبلۆماتکارانی تورکیا پرِۆژه‌یه‌ک له باره‌ی ئه‌و پێشنیازه‌وه ئاماده ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و ڕوسیا له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانیاندا تاوتوێی بکه‌ن. |
عێراق.. ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی 479 تۆمه‌تبار به‌گه‌نده‌ڵی ڕِه‌وانه‌ی دادگا ده‌کات [ 9 : 35 ] 2011 / / 14 هه‌ولێر 14 حوزه‌یران/یۆنیۆ ( ) – ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی عێراق ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی 5 مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ 479 که‌س به‌گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار کراون له‌ناویاندا 47 که‌س به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و سه‌ره‌وه‌ن و 3 که‌سیشیان به‌پله‌ی وه‌زیر دێن، وتیشی: له چه‌ند پرسێکی گه‌نده‌ڵیدا ده‌ستی به‌سه‌ر 49 ملیۆن دۆلاردا گرتووه‌و[ .،]ته‌نیا 218 هه‌زار دۆلاریشی گه‌رِاندووه‌ته‌وه. ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی له به‌یاننامه‌یه‌کدا، که دانه‌یه‌کی ده‌ست سۆمه‌ریه نیوز که‌وتووه، ڕوونی کرده‌وه "له یه‌کی کانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر تا یه‌کی حوزه‌یران/یۆنیۆوه 1777 تۆمه‌تباری ڕه‌وانه‌ی دادگاکان کردووه به‌مه‌به‌ستی دادگایکردنیان له 1448 سکاڵای په‌یوه‌ست به‌گه‌نده‌ڵی، به‌زیادبوونی 36 % حاڵه‌ت له‌مساڵدا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2010 ". له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه "ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه له چه‌ند سکاڵایه‌ک توانی ده‌ست به‌سه‌ر بری 57 ملیۆن و 744 هه‌زار و 450 دینار (نزیکه‌ی 49 ملیۆن دۆلار)دا بگرێ، که تا ئێستا بری 225 ملیۆن و 457 هه‌زار و 302 ( 218 هه‌زار دۆلار)ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، که ده‌کاته 0 , 4 % له کۆی ئه‌و بره پاره‌یه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه". وتیشی: "به‌های گه‌نده‌ڵی له‌و سکاڵایانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی لێکۆڵینه‌وه‌ی تێیاندا کردووه گه‌یشتووه‌ته نزیکه‌ی 194 ملیار دۆلار، که له‌و ماوه دیاریکراوه‌دا ده‌سته‌که لیکۆڵینه‌وه‌ی له 16860 سکاڵا کردووه". دامه‌زراوه‌و[ .،]ده‌زگا حکوومییه‌کانی عێراق به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری بووه‌ته‌وه، ڕێکخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتی ساڵانه‌یدا له ساڵی 2010 ئاشکرای کرد که عێراق چواره‌م گه‌نده‌ڵترین وڵاته له جیهان. س.ت |
فه‌رمانبه‌رانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی له‌یلان خۆپیشاندانێکیان سازکرد [ 14 : 43 ] 2011 / / 30 - ئاکام فه‌همی/ که‌رکوک- سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فه‌رمانبه‌رانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی له‌یلان له‌به‌رده‌م کارگه‌که ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی و خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌یان سازکرد. له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمانبه‌ر "عه‌لی مه‌زهه‌ر" به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند, مه‌به‌ستمان له سازدانی ئه‌و خۆپیشاندانه ئه‌وه‌یه داوای مافه‌کانی خۆمان بکه‌ین وه‌کو ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی و دابین کردنی خانوو یان زه‌وی, ئێمه ماوه‌ی 25 ساڵه له‌م کارگه‌یه کارده‌که‌ین به‌ڵام تاکو ئێستا هیچ شتێکمان بۆ نه‌کراوه. هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و خۆپیشاندانه, 2 به‌ش له فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجامیان داوه, به‌شێکیان داوای مافه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و به‌شه‌که‌ی تریش که پێشتر به گرێبه‌ست کاریان ده‌کرد و له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه گرێبه‌سه‌ته‌کانیان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و[ .،]کران به کرێکار داوای دامه‌زراندن ده‌که‌ن. ڕاشیگه‌یاند: ئێمه نزیکه‌ی 100 - 150 که‌سین به‌شداریمان له‌و خۆپیشاندانه کردووه له کاتژمێر ( 8 )ی سه‌ر له به‌یانییه‌وه تا کاتژمێر ( 1 )ی نیوه‌ڕۆ کاری کارگه‌ش وه‌ستاوه, به‌ڵام هیچ به‌رپرسێکی کارگه‌که سه‌ردانی خۆپیشانده‌رانی نه‌کردووه بۆ گوێگرتن له کێشه‌کانیان. له لای خۆشیه‌وه "نه‌سروڵا فه‌یزوڵا" بریکاری به‌ڕێوه‌به‌ری کارگه‌ی چیمه‌نتۆی که‌رکوک له لێدوانێکی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر ڕایگه‌یاند, هۆکاری ئه‌نجامدانی ئه‌و خۆپیشاندانه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی کارگه‌که بۆ ئه‌وه‌یه که داوای مافه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌و کێشانه بۆ ئیداره‌ی کارگه ناگه‌ڕێنه‌وه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به ئێمه‌وه نییه به‌ڵکو ئه‌و کێشانه په‌یوه‌ندی به کارگه‌ی چیمه‌نتۆی عێراقییه‌وه هه‌یه که سه‌ر به وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی عێراقییه. ده‌رباره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی گرێبه‌ست بوون و گرێبه‌سته‌کانییان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه وتی: له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه پێویسته له ڕێگه‌ی سه‌ندیکای کرێکارانه‌وه نووسراوی ڕه‌سمی ڕه‌وانه‌ی کارگه‌که بکه‌ن بۆ دامه‌زراندنیان. هه‌روه‌ها وتیشی: منیش وه‌کو هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک داوای مافه‌کانی خۆم ده‌که‌م به‌ڵام نابێ له ڕێگه‌ی خۆپیشاندانه‌وه به‌ڵکو به شێوه‌یه‌ی نووسراوی ڕه‌سمی داواکارییه‌کان پێشکه‌ش بکه‌ین. |
ئێران چه‌ک بۆ 50 وڵات ڕه‌وانه ده‌کات [ 19 : 44 ] 2008 / / 29 - وه‌زیری به‌رگری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی چه‌ک بۆ 50 وڵات ڕه‌وانه ده‌کات. به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی میهری ئێرانی"مسته‌فا محه‌ممه‌د نه‌جار"ی وه‌زیری به‌رگری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاندووه وڵاته‌که‌ی که‌لوپه‌لی سه‌ربازی و جه‌نگی له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهانی دروست ده‌کات. هه‌روه‌ها ڕوونیکرده‌وه ئێران چه‌ک له بواره‌کانی وشکانی و ده‌ریای و ئاسمانی و فه‌زائی پێداویستیه‌کانی خۆی ده‌سته‌به‌رده‌کات، ته‌نانه‌ت چه‌ک بۆ 50 وڵاتی جیهان ڕه‌وانه ده‌کات. وه‌زیری به‌رگری کۆماری ئیسلامی ئێران گوتیشی: ناتوانرێت ته‌واوی تواناکانی هێزه چه‌کداره‌کان ئاشکرابکرێت، ئه‌وانه‌ی ئاشکراشکراون له‌نێوان 60 % تا 80 % توانا سه‌ربازیانه‌کانن. |
26 . 12 . 2006 سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا جێراڵد فۆرد له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد له لایه‌ن سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا جێراڵد فۆرد له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. به‌ڕێز فۆرد له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپی ڕۆیشتبوو، تووشی نیمۆنیا بوو و دوو نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ ئه‌نجامدرا. هه‌روه‌هاش له شاڵی 2000 دا جه‌ڵته‌یه‌کی مام ناوه‌ند لێیدا. سی و هه‌شت هه‌مین سه‌رۆکی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ناسراوه به‌وه‌ی پیاوێک بووه که به درێژایی مێژووی ئه‌مه‌ریکا و له ساته تاریکه‌کانیدا تایبه‌تی حه‌زی به یارمه‌تیدانی ووڵاته‌که‌ی کردووه. جێراڵد فۆرد له ساڵی 1973 دا بووه یه‌که‌م جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا که به بێ هه‌ڵبژاردن ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێرا تاوه‌کو جێگه‌ی جێگری سه‌رۆکی ئه‌و کاته سپایرۆ ئاگنیۆ بگرێته‌وه که له‌و کاته‌دا به زۆر له پۆسته‌که‌ی لابرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به گه‌لێک مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی داراییه‌وه هه‌بوو. دوای که‌متر له ساڵێکیش له 9 ی مانگی هه‌شتی ساڵی 1974 دا، سه‌رۆک ڕیچارد نکسن زۆری لێ‌کرا که له پۆسته‌که‌ی بکشێته‌وه به‌هۆی مه‌سه‌له ئابڕوچوونه‌که‌ی واته‌رگه‌یت. له‌و کاته‌دا، واپێده‌چوو حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی هه‌ست به شێواندنێکی زۆر بکات. بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی گشتی ئه‌مه‌ریکاش، یه‌که‌م هه‌نگاوی جێراڵد فۆرد ئه‌وه‌بوو که سه‌رۆکایه‌تی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت. جێراڵد فۆرد خه‌ڵکی شاری گراند ڕاپدس ی ویلایه‌تی مشیگانه‌و[ .،]کۆلێجی له‌وێ ته‌واو کردووه‌و[ .،]هه‌رله‌وێش بۆته یاریزانی فوتبۆڵی ئه‌مه‌ریکی. فۆرد کۆلێجی یاسای ته‌واو کردووه‌و[ .،]له پاشدا به‌شداری جه‌نگی جیهانی دووه‌می کردووه. له ساڵی 1948 دا، وه‌ک ئه‌ندامێکی کۆنگرس هه‌ڵبژێرا تاوه‌کو نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی مشیگان بکات. له واشنتۆنیش، به‌ڕێز فۆرد له نێو دۆسته کۆمارییه‌کانیدا ناوبانگێکی باشی هه‌بوو و ناسراو بوو به‌وه‌ی که خۆی زۆر ماندوو ده‌کرد و وه‌فاداری پارته‌که‌ی بووه. سه‌باره‌ت به کێشه ناوخۆییه‌کانیش، وه‌ک که‌سێکی پارێزراو ده‌نگی بۆ ده‌درا. سه‌باره‌ت به کێشه بیانیه‌کانیش لایه‌نی باڵی ئینته‌رناسیۆنالیستی پارته‌که‌ی خۆی گرتبوو. به‌ڕێز فۆرد هه‌رگیز نه‌یویستبوو ببێته سه‌رۆک. خواست و ئاواته‌کانی هاتبووه دی کاتێک به ڕێبه‌ری لایه‌نی که‌مایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا له ساڵی 1965 دا هه‌ڵبژێرا. له دوای 9 ساڵ له وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته، به‌ڕێز فۆرد له نێوه‌ندی کاره‌ساتێکی نیشتمانیدا پۆستی سه‌رۆکایه‌تی وه‌رگرت. سه‌رۆکی کارمه‌ندانی کۆشکی سپی ئه‌و کاته‌ش دۆناڵد ڕامسڤڵد، گوتویه‌تی ئامانجی سه‌ره‌کی جێراڵد فۆرد ئه‌وه‌بوو که باوه‌ڕومتمانه‌یی بۆ ڕێبه‌رایه‌تی نیشتمانی ووڵات بگه‌ڕێنێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، جێراڵد فۆرد پاش وه‌رگرتنی پۆسته‌که‌ی به یه‌ک مانگ بڕیارێکی وه‌های دا که هیوای سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ بوونه‌وه به سه‌رۆکی ووڵات له خولێکی دیکه‌دا نه‌هێشت. بۆ کۆتایی هێنان به‌و کێشه‌یه‌ی دووچاری ووڵات بووبۆوه به‌هۆی مه‌سه‌له‌ی واته‌رگه‌یت، به‌ڕێز فۆرد به شێوه‌یه‌کی ته‌واوه‌تی له سه‌رۆک ڕیچارد نکسن خۆش‌بوو. وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی ئه‌وکاته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی فۆرد، جێراڵد تێرهۆرست، که پێش ڕاگه‌یاندنی ئه‌و لێخۆشبوونه وازی هێنا، گوتی ئه‌و لێخۆشبوونه بووه هۆی ئه‌وه‌ی جێراڵد فۆرد نه‌توانێت سه‌رۆکایه‌تی خۆی بۆ خولێکی دیکه بهێڵێنێته‌وه. تێرهۆرست گوتی ئه‌و لێخۆشبوونه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ڕیچارد نکسن له دادگایی کردن ده‌رباز بکات. هه‌ر به‌هۆی ئه‌و لێخۆشبوونه‌شه‌وه، هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێز فۆرد بۆ گه‌لێک مه‌سه‌له ژێرخرا وه‌ک گه‌شه‌پێدانی ئابوری ئه‌مه‌ریکا و له‌شکری ئه‌مه‌ریکی و بوژاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جه‌ختکردنه‌وه سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ جیهان. له ساڵی 1976 دا، جێراڵد فۆرد له به‌رامبه‌ر جیمی کارته‌ری به‌ربژاری دیموکراته‌کان شکستی هێنا له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی که هه‌ردوولایان ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستیان هێنابوو زۆر له یه‌که‌وه نزیک بوون. به‌ڕێز فۆرد گوتویه‌تی سه‌رباری شکستهێنانی ئه‌و هه‌ستی به دڵنیایی کردووه کاتێک توانی باوه‌ر و متمانه‌یی بۆ ناو حکومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه. |
سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌نگ له‌سه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی له‌شکرکێشی سوپای تورکیا ده‌دات [ 19 : 05 ] 2007 / / 20 –دوای گفتوگۆیه‌کی زۆر له نێوان سه‌رۆکی کوته‌له‌کانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاردرا گۆڕانکاری ته‌نیا له زمانی داڕشتنی پڕۆژه بڕیاری ئاماده‌کروای سه‌باره‌ت به له‌شکرکێشی سوپای تورکیا بکرێت، گشت لایه‌نه‌کانیش ستایشی هه‌ڵوێستی سه‌رۆکایه‌تی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانییان کرد. "سه‌عدی به‌رزنجی" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس) گوتی: "ئه‌و پڕۆژه بڕیاره‌ی که ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی کوردستان پێشکه‌ش کرابوو، هه‌ندێک لایه‌ن تێبینییان له‌سه‌ر زمانی داڕشتنی پڕۆه بڕیاره‌که هه‌بوو، بۆیه دوای کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی کوتله‌کان لێژنه‌یه‌ک له نوێنه‌ری لیسته‌کانی ( هاوپه‌یمانی کوردستان، ته‌وافوق و ئیئتیلاف) پێکهێنرا، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری ته‌نیا له زمانی داڕشتنی پڕۆژه بڕیاره بکه‌ن و به‌یانی بخرێته ده‌نگ دانه‌وه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گوتیشی: هیچ لایه‌نێک لارییان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بووه که زمانی هه‌ڕه‌شه ئامێزی تورکیا ڕه‌تبکرێته‌وه‌و[ .،]داواش له چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان بکرێت که عێراق به‌جێ بهێڵن. له درێژه‌دا سه‌عدی به‌رزنجی ئاماژه‌یدا که گشت لایه‌نه‌کان ستایشی هه‌ڵوێستی سه‌رۆکایه‌تی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانییان کردووه سه‌بارت هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ ئه‌نجامدانی له‌شکرکێشی سه‌ربازی و به هه‌ڵوێستێکی نه‌رم ئاشتییانه‌یان له قه‌ڵه‌مدا. |
سوپای تورکیا به بۆردومانکردنی هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی وڵاته‌که‌ی ڕه‌فتار ده‌کات [ 12 : 56 ] 2008 / / 26 – ناسر عه‌لی / دهۆک – به پێچه‌وانه‌ی بیروبۆچوونه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تورکیا، جارێکی دیکه تۆپخانه‌و[ .،]فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی ناو سنووری هه‌رێمی کوردستانیان بۆردومانکرد و له به‌پێی زانیارییه‌کانیش ده‌نگۆی سنووری به‌زاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له ئارادایه. کات 9 ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێکی دیکه ناوچه‌کانی "ره‌شاڤه، زلیێ، درگنێ، زێوه‌و[ .،]زنجیره چیای "مه‌تین" که ته‌نها کیلۆمه‌ترێک له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی "دێره‌لوک" دووره به چڕی له‌لایه‌ن تۆپخانه‌و[ .،]فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیاوه بۆردومانکران. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌کی پاسه‌وانی سنوور به ده‌ست گه‌یشتوون، بۆرمانکه‌کان تا زیاتر له دوو کاتژمێر به‌رده‌وامبوون و به هه‌مان شێوه‌ش بۆردومانی ناوچه‌کانی "نێروه ڕێکان"ی کردووه. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی دێره‌لوک "سه‌ردار کاکه‌ئه‌مین" تایبه‌ت بۆ "ئاژانسی په‌یامنێر" گوتی:" بۆردومانه‌کان له شه‌وی ڕابردووه‌وه تاوه‌کو نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به شێوه‌ی پچڕ پچڕ درێژه‌یان هه‌بووه‌و[ .،]ترسێکی زۆریشی له ناو دانیشتووانی ناوچه‌که بڵاوکردۆته‌وه". هه‌روه‌ها هاوڵاتییه‌کی کورد له باکووری کوردستان که دانیشتووی شارۆچکه‌ی "چه‌لێ"یه پێی ڕاگه‌یاندین ماوه‌ی دوو ڕۆژه سوپای تورکیا ژماره‌یه‌کی زۆر سه‌رباز و تانک و زریپۆشی له سه‌ر سنووری کۆکردۆته‌وه‌و[ .،]ده‌نگۆی سنوور به‌زاندنیش له ئارادایه. جێی ئاماژه‌یه ئه‌م په‌لاماردانانه‌ی سوپای تورکیا له کاتێکدا که ڕۆژی "پێنجه‌شه‌ممه"ی ڕابردوو به‌رپرسانی باڵای سیاسی تورکیا له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی وڵاته‌که‌یاندا به ئاماده‌بوونی لایه‌نی سه‌ربازی جه‌خیتان له‌سه‌ر ئه‌وه کردبۆوه که ده‌بێت ئه‌نقه‌را په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ پێکهاته عێراقییه‌کان پته‌وتر بکات و له‌گه‌ڵ لایه‌نی کوردی هه‌رێمی کوردستانیش دانووستان بکات. |
به هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه وسوپا پلانێکی ئه‌منی بۆ ناوچه دابڕاوه‌کان دانراوه [ 9 : 10 ] 2009 / / 21 - فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی فره‌ڕه‌گه‌ز له باکوری عێراق ڕایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی حکومه‌تی فیدراڵ و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هێزه‌کانی فره‌ڕه‌گه‌ز پلانێکیان بۆ کاتی هه‌ڵبژاردن داڕشتووه بۆ ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان. له‌مباره‌یه‌وه، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی فرڕه‌گه‌ز له باکوری عێراق "ژه‌نه‌راڵ ڕوبه‌رت براون" ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هێزی پێشمه‌رگه‌و[ .،]هێزه‌کانی سوپای عێراقدا کۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێمنی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان بپارێزن. وتیشی: ئه‌و کۆبوونه‌وانه ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه‌و[ .،]په‌یوه‌ندی تۆکمه‌ی له نێوان هه‌ردوو هێزه‌کانی سه‌ر به به‌غدا و هه‌ولێر دروستکردوه‌و[ .،]چه‌ند کرده‌یه‌کی هاوبه‌شیشیان له دیاله‌و[ .،]نه‌ینه‌وا ئه‌نجامداوه. فه‌رمانده ئه‌مه‌ریکیه‌که ئه‌وه‌شی درکاند، گفتوگۆکان به‌رده‌وامن بۆ دابینکردنی ئه‌من و جێگیری بۆ ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان، چونکه ڕێکخراوی قاعیده به‌دوای بچوکترین که‌م وکوڕی ئه‌منیدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی گورزی خۆی بوه‌شێنێت. |
15 . 07 . 2006 هێزه زه‌مینیـیه‌کانی ئیسرائیل بۆ ناو باکوری غه‌ززه ده‌چن تانـک و زریپـۆشه سه‌رباز هه‌ڵـگره‌کانی ئیسرائیل گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ باکوری که‌رتی غه‌ززه، |
به‌هۆی کێشه له گه‌ل مێرده‌که‌یدا ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن 24 سالاَن خۆی سوتاند و گیانی له ده‌ستدا [ 17 : 30 ] 2010 / / 28 - سیروان حه‌سه‌ن/ گه‌رمیان- به‌هۆی کێشه‌و[ .،]ده‌مه‌قاڵێ له گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا ئافره‌تێکی دانیشتووی که‌لار خۆی سووتاند و به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتانه‌که‌ی گیانی له ده‌ستدا هاوکات به‌هۆی دوو ڕووداوی ئۆتۆمبیل شه‌ش هاوولاَتی بوونه قوربانی. له‌و باره‌یه‌وه فه‌رمانبه‌رێکی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌تان-له گه‌رمیان که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن بیست و چوار ساڵ به ناوی (ن.م) دانیشتووی گه‌ره‌کی حه‌مرینی شاری که‌لار به‌هۆی کێشه‌و گرفتی نێوان خۆی ومێرده‌که‌ی نه‌وت به‌خۆیدا ده‌کات و ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سووتانه‌که‌ی 95 % بوو دوای مانه‌وه‌ی به یه‌ک ڕۆژ ئه‌مرۆ گیانی له ده‌ستدا. وتیشی ناوبراو خاوه‌ن دوو منداڵه. له لایه‌کی دیکه‌وه به‌رێوه‌به‌ری بنکه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی که‌لار (مولازم کامه‌ران جاسم) به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ له ڕووداوێک‌دا له نزیک (قه‌لای شێروانه‌ی)ی شاری که‌لار ئۆتۆمبیلێکی له ماتۆرسکیلێکی دا‌و له ئاکامدا شۆفێری ماتۆره‌که گیانی له ده‌ستدا و سه‌رنشینێکی دیکه‌شی برینداربوو و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی کراوه. مولازم کامه‌ران وتیشی ئه‌مرۆ به‌هۆی وه‌رگه‌رانی ئۆتۆمبیلێک له نزیک کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی که‌لار، چوار قوتابی ئه‌و کۆلێژه برینداربوون و له نه‌خۆشخانه‌ی که‌لار چاره‌سه‌ریان بۆ کراوه. |
ئه‌و کرێچیانه‌ی سودمه‌ندی خانوو زه‌وی بوون ناتوانن یه‌که‌ی نیشته‌جێ بوون وه‌ربگرن [ 13 : 33 ] 2012 / / 04 سلێمانی ٤حوزه‌یران/یۆنیۆ( )-سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی داکۆکی کردن له‌مافی کرێنشینان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی پێشتر سوودمه‌ندی خانوو زه‌وی بوون یا ئه‌گه‌ر هاتوو خانوو زه‌ویان به‌ناوه‌وه بێت ئه‌وا ناتوانن سوودمه‌ند بن له‌و یه‌که نیشته‌جی بوونانه‌ی ئێمه که‌هه‌فته‌ی داهاتوو تیروپشکیان بۆ ده‌که‌ین. سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی داکۆکی کردن له مافی کرێنشینان،گوڵزار مه‌حمود، بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی:"ئه‌و فۆڕمانه‌ی بۆمان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌رکانی خۆمانه‌وه ئاراسته‌ی دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌وانه پێشتر سوودمه‌ندی خانوو زه‌وی بوون یا نه‌بوون". گوتیشی:"هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشتر سودمه‌ندی خانوو زه‌وی بوون یا زه‌وی و خانوویان به‌ناوه‌وه‌یه ناتوانن سودمه‌ندی ئه‌م پڕۆژه‌یه بن و یه‌که‌ین یشته‌جێ بوون وه‌ربگرن، چونکه ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو ئه‌وانه سوودمه‌ندبن که‌تا ئێستا سودمه‌ندی خانوو زه‌وی نه‌بوون له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه". ئاماژه‌یدا:"ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌که نیشته‌جێ بوونه‌که‌شیان بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام دواتر ده‌رکه‌وت له‌ئه‌ستۆ پاکیدا ده‌رنه‌چوو ئه‌وا یه‌که نیشته‌جێ بوونه‌که‌یان لێ ده‌سه‌نرێته‌وه‌و ده‌ردرێته که‌سانی دیکه". زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/ش.ب |
تکریت... سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی کوژرا [ 10 : 46 ] 2009 / / 08 - سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی له پارێزگای "سه‌ڵاحه‌دین" به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌ی گیانی له‌ده‌ستدا و ژماره‌ی کوژراوه‌کانی گه‌یانده 4 هه‌زار و 256 سه‌رباز. سایتی هه‌واڵی "ئه‌سوات عێراق" بڵاویکرده‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌کیدا، سوپای ئه‌مریکا له عێراق ڕایگه‌یاندووه؛ دوێنێ شه‌ممه سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی له پارێزگای "سه‌ڵاحه‌دین" به سه‌ختی برینداربوو، دواتر گیانی له‌ده‌ستدا. له به‌یاننامه‌که‌دا، زانیاری زیاتر نه‌درکێندراوه، ته‌نها ئاماژه به‌وه کراوه که ڕووداوه‌که له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه‌و دواتر ناوی سه‌ربازه کوژراوه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. به کوژرانی ئه‌م سه‌ربازه‌ش، تێکڕای ژماره‌ی سه‌ربازه کوژراوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا، بوو به سێ کوژراو، به‌مه‌ش ژماره‌ی کژراوه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا له مانگی ئازاری ساڵی 2003 وه تاکو ئێستا گه‌یشته 4 هه‌زار و 256 سه‌رباز. |
26 . 10 . 2009 هه‌شت سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و مه‌ده‌نیـیه‌کی ئه‌فغانی له ئه‌فغانسـتان ده‌کوژرێن هاوبه‌ندی ناتۆ ده‌ڵێت له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌کانی باشوری ئه‌فغانسـتان 8 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و کارمه‌ندێـکی سڤیلی ئه‌فغانی که هاوکاری ئه‌و هێزه‌ی ده‌کرد کوژران. هێزه فره نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان ده‌ڵێن چه‌ندین سه‌ربازیش له ئاکامی ئه‌و هێرشـانه برینداربوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌کانی ئه‌و نزیکانه کراون، به‌ڵام ناتۆ زانیاری زیاتری نه‌دا. به‌م جۆره مانگی ده ده‌بێت به خوێناوی‌ترین مانگ بۆ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌وه‌ته‌ی ده‌سـپـێـکی شه‌ڕی ئه‌فغانسـتانه‌وه هه‌شت سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر، وه له مانگی ده‌دا به لای که‌م 53 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوژراون به به‌راورد 51 کوژراوی مانگی هه‌شـته‌وه. هاوکات ئه‌مڕۆ له لۆکسمبۆرک وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ڵێنی زیادکردنی یارمه‌تیـیان بۆ ئه‌فغانسـتان دا و له سه‌رووهه‌موو شتێکه‌وه سـتراتیژی کۆمه‌کی بواری سڤیلی بۆ ئه‌فغانسـتان. سـاڵانه یه‌کێتی ئه‌وروپا بڕی نزیکه‌ی یه‌ک ملیار و نیو کۆمه‌کی ئه‌فغانسـتان ده‌کات، به‌ڵام وه‌زیرانی یه‌کێتی ئه‌وروپا باسی ئاسـتی زیادکردنی کۆمه‌که‌کانیان نه‌کرد. شـایه‌نی باسه به‌یانـنامه‌یه‌کی کۆبوونه‌وه‌کانیان ده‌ڵێت ڕه‌وشی ئه‌فغانسـتان به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و ده‌شڵێت ئاسـتی به‌ره‌و پـێشه‌وه‌چوون له چاکسـازی سـیاسی و حوکمڕان و بنیادنانی وڵات زۆر خاوه‌و[ .،]له هه‌ندێ شوێنی ئه‌و وڵاته‌شـدا هه‌ر به‌دی ناکرێت. :// . . / / - 58 - 2009 - 10 - 27 - 6 - 89241482 / 956756 . |
هه‌موو وڵاتانی زلهێزی جیهان ناتوانن ڕێگه له‌رووخانی ئیسرائیل بگرن [ 10 : 33 ] 2009 / / 03 - سه‌رۆکی ئێران "مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" ڕایگه‌یاند، ڕووخان و له ناوچوونی ئیسرائیل شتێکی بێ گومانه، گوتیشی: هه‌موو وڵاتانی زلهێزی جیهان ناتوانن ڕێگه له‌رووخانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بگرن. به گوێره‌ی هه‌واڵی "ئاژانسی ئیرنا"ی ئێرانی، له وتارێکیدا له‌به‌رده‌م خه‌ڵکێکی زۆری شاری "زاهدان"ی سه‌نته‌ری پارێزگاکانی "بلوجستان و سیستان"دا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئاشکرایکرد، پێویسته ته‌لئه‌بیب و گشت زلهێزه‌کانی جیهان ئه‌وه بزانن، ئیسرائیل له له‌ناوچووندایه‌و[ .،]هیچ هێزێکیش ناتوانێت ڕێگه له‌و ڕووخان و له‌ناوچوونه بگرێت. درکاندیشی، ئه‌و وڵاتانه‌ی یارمه‌تی و کۆمه‌ک ده‌ده‌نه ئیسرائیل ناویان به به‌دی زڕاوه. |
ئۆنیو به فه‌رمی بووه یاریزانی ئه‌یسی میلان [ 11 : 26 ] 2009 / / 08 - یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی بۆندێکی فه‌رمی له‌گه‌ڵ یاریزانی به‌رگریکاری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریکا (ئۆنیو ) مۆرکرد. ماڵپه‌ری فه‌رمی یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی بڵاویکرده‌وه، یانه‌که‌یان به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی بۆندێکی له‌گه‌ڵ یاریزانی هێڵی به‌رگریکاری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریکا (ئۆنیو ) مۆرکردووه بۆنده‌که‌ش تاوه‌کۆ ساڵی 2012 ده‌بێت . جێی ئاماژه‌یه، یاریزان (ئۆنیو ) ته‌مه‌نی 27 ساڵه‌و[ .،]له هێڵی به‌رگری یانه‌ی ستاندارلیاج یاری ده‌کرد و ئاستێکی به‌رزی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌که‌ی له جامی کیشوه‌ره‌کانی ئه‌فریقیای باشوور پیشانی دا. |
به‌په‌له... سێ ته‌قینه‌وه له که‌رکووک ڕوویاندا [ 9 : 48 ] 2012 / / 15 که‌رکووک 15 ی تشرینی یه‌که‌م/ئۆکتۆبه‌ر ( )- ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، سێ ته‌قینه‌وه له نزیک پارێزگای که‌رکووک ڕوویاندا و 8 برینداریان لێکه‌وته‌وه.. به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی په‌یامنێر، دوو ئۆتۆمبێل و بۆمبێکی چێنراو له به‌رده‌م پارێزگای که‌رکووک ته‌قیونه‌ته‌وه‌و[ .،]به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وانه 8 هاووڵاتی بریندار بوونه. ئارام شێرکۆ |
مێشێک بۆ مه‌به‌ستی سیخوڕی‌کردن [ 20 : 09 ] 2008 / / 08 – ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رقاڵی دروستکردنی فڕۆکه‌یه‌کن که به ئه‌ندازه‌ی مێشێک ده‌بێت و به‌هۆی ته‌کنه‌لۆژیای "نانۆ"وه کار ده‌کات . ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رقاڵی دروستکردنی فڕۆکه‌یه‌کن که به ئه‌ندازه‌ی مێشێک ده‌بێت و به‌هۆی ته‌کنه‌لۆژیای "نانۆ"وه کار ده‌کات و ته‌نانه‌ت ڕاداریش ناتوانێت ئاشکرای بکات. ئه‌م فڕۆکه‌یه له توانایدایه بچێته نهێنیترین دامه‌زراوه‌ی جیهانی و به شێوه‌ی وێنه‌و[ .،]ده‌نگ نهێنی تۆمار بکات، هه‌روه‌ها توانای به‌کارهێنانی له‌یزه‌ریشی هه‌یه‌و[ .،]به‌هۆی ئامێرێکی تایبه‌ته‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت و به ووزه‌یه‌کی تایبه‌ت کار ده‌کات. ئه‌و فڕۆکه له بنکه‌ی توێژینه‌وه‌ی ژیری ده‌ستکردی سه‌ر به زانکۆی "فاندر بلت" درووستکراوه‌و[ .،]له توانایدایه بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک له هه‌وادا بمێنێته‌وه. |
عه‌مر مو‌سا: پێویسته له‌م قۆناغه‌دا هاوکاری عێراق بکه‌ین [ 9 : 43 ] 2009 / / 28 - ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌بی عه‌مر مو‌سا جه‌ختی له یارمه‌تیدانی عێراق له بواری ئه‌منی و ئابوری‌دا کرده‌وه‌و[ .،]ڕایگه‌یاند، که پێویسته له‌م قۆناغه‌دا هاوکاری عێراق بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێکی نوێ دامه‌زرێت. به پێی هه‌واڵی "ئه‌سوات عێراق" ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌بی عه‌مر مو‌سا ئێواره‌ی دوێنێ دوای کۆبونه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی عه‌ره‌بی له قه‌ته‌ر، گوتی: کۆمکاری عه‌ره‌بی هه‌وڵده‌دات ئاشته‌وایی نیشتمانی له عێراق بێته‌دی و زامن ببێت و پشتگیری له‌م چالاکی وهه‌وڵانه ده‌کات که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌درێت. هه‌روه‌ها عه‌مر مو‌سا له درێژه‌ی قسه‌کانیدا جه‌ختی له یارمه‌تیدانی عێراق له بواری ئه‌منی و ئابوری‌دا کرده‌وه‌و[ .،]ڕایگه‌یاند، که پێویسته له‌م قۆناغه‌دا هاوکاری عێراق بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێکی نوێ دامه‌زرێت. |
ئه‌ندامانی یه‌کێتی تێنسی سه‌رزه‌وی و ڕۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی ده‌چنه جامی جیهانی له‌دوبه‌ی [ 10 : 27 ] 2011 / / 17 - له‌سه‌ر ئه‌رکی کۆمپانیای پارسیانی مه‌رکه‌زی، شاندی یه‌کێتی ناوه‌ندی تێنسی سه‌رزه‌وی کوردستان سه‌ردانی ئیمارات ده‌کات. به‌ده‌ر له‌و پرِۆتۆکۆڵه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا مۆرکراوه، د. کامه‌ران ڕه‌هبه‌ری به‌رِێوه‌به‌ری کۆمپانیای پارسیانی مه‌رکه‌زی و که‌سایه‌تی وه‌رزشی جیهانی ( 10 ) ئه‌ندامی یه‌کێتی تێنسی سه‌رزه‌وی کوردستانی داوه‌تی دوبه‌ی کردووه تا له‌نزیکه‌وه دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌کانی ئیمارات له‌یاری تێنسی سه‌رزه‌وی ببینن و ئاماده‌ی پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی یارییه‌که‌ش بن که به‌به‌شداری چه‌ندین یاریزانی ناوداری ئه‌م یارییه به‌رِێوه‌ده‌چێت. له‌مباره‌یه‌وه‌د[ .،] کامه‌ران ڕه‌هبه‌ری به‌رِێوه‌به‌ری کۆمپانیای پارسیان وتی: ڕۆژی ( 21 )ی ئه‌م مانگه شانده‌که گه‌شتی دوبه‌ی ده‌که‌ن که له( 10 ) ئه‌ندامی یه‌کێتییه‌که پێکهاتووه‌و[ .،]( 7 ) ڕۆژنامه‌نووسی وه‌رزشیش یاوه‌ری شانده‌که ده‌بن، له‌وآ چۆنێتی ڕێکخستنی پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی ده‌بینن و سه‌ردانی هه‌موو یاریگاکانی یاری تێنسی سه‌رزه‌وی ئه‌م وڵاته ده‌که‌ن. |
پاڵه‌وانیه‌تی تۆپی باله له‌سه‌ر ئاستی کۆلێژه‌کانی زانکۆی سه‌لاَحدین بۆ کچان به کۆتا هات [ 9 : 57 ] 2009 / / 25 - ڕێبین ڕه‌مزی / هه‌ولێر_ له هۆڵی داخراوه‌ی کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر کۆتایی به پاڵه‌وانیه‌تی زانکۆی سه‌لاَحدین بۆ تۆپی باله له‌سه‌ر ئاستی کچان هات. که تیاییدا به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاو دوێنێ یاری کۆتایی ئه‌نجام درا له نێوان هه‌ردوو کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و کۆلێژی دارایی و ئابووری له یارییه‌کی به‌هێزدا کۆلێژی دارایی و ئابووری توانی یارییه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کۆتایی پێ بێنێت به ئه‌نجامی ( 2 - 1 ) گێم به کۆتا هات، ئه‌نجامی گێمه‌کانیش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوو ( 25 - 16 )،( 25 - 27 )،( 13 - 15 )، له کۆتایشدا له لایه‌ن ئاماده‌بواندا خه‌لاَت به‌سه‌ر یاریزانه سه‌رکه‌وتووه‌کان و ڕۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی دابه‌ش کرا. |
له ساڵێک ڕۆژێک بۆ ڤالانتاین [ 20 : 25 ] 2009 / / 14 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د/ سلێمانی- عاشقان به "له ساڵێک... ڕۆژێک بۆ ڤالانتاین" یادی ڤالانتاینیان کرده‌وه. ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ شه‌ممه به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌کی زۆری لاوان و عاشقانی شاری سلێمانی، سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری هه‌ناسه‌و[ .،]ناوه‌ندی چالاکی و پێگه‌یاندنی لاوانی سه‌رچنار، ئێواره کۆرێکی شیعر و ئاهه‌نگی خێزانی "له‌ساڵێک .. ڕۆژێک بۆ ڤالانتایین" له‌هۆڵی ئه‌کواپارک ڕێکخست. له‌م ئێواره کۆره‌دا هه‌ریه‌ک له شاعیران که‌نار بێباک، هه‌ردی فایه‌ق ناسراو به هه‌رده، چنار مه‌حمود، سۆران له‌تیف، ئه‌ڤین هه‌مباره، داریان ته‌نیا، ئه‌له‌ند خامۆش و به میوانداری شاعیر ناسری شێخ که‌ریم چه‌ندین کۆپله شیعر و قه‌سیده پێشکه‌شکران که ته‌واوی تێکسته‌کان باسیان له عه‌شق و خۆشه‌ویستی و ئه‌وین ده‌کرد، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شداریکردنێک له ڕۆژی فالانتایین. |
کومپانیه‌کا سه‌خته‌ل[ .،]دهوکێ ده‌یان ملیون دولار ژ خه‌لکی دزین [ 16 : 29 ] 2011 / / 02 دهوک 2 حوزه‌یران/یونیو ( )- گرۆپه‌کێ ل دهوکێ بناڤێ هه‌بوونا کومپانیه‌کا باوه‌ریێ چه‌ندین که‌س سه‌ردابرینه‌و[ .،]ده‌یان ملیون دولار ژێ وه‌رگرتینه‌و[ .،]ل داویێ وان که‌سا خو به‌رزه‌کرینه. ل دور ڤێ بابه‌تی"وه‌عدولا سێلکی" ڕێڤه‌به‌رێ پولیسێن دهوکێ ب ئاژانسا په‌یامنێر ڕاگه‌هاند: "ئه‌ڤ بابه‌ته ڕاسته‌و[ .،]هنده‌ک که‌سا بناڤێ چێکرنا پرۆژه‌کێ باوه‌ریێ کومفا تێدا هه‌یه پاره‌ب[ .،]سه‌خته‌و[ .،]خاپاندن ژ خه‌لکی وه‌رگرتینه‌و[ .،]پشتی گوژمه‌کێ زێده خرڤه کری وان که‌سا خو به‌رزه‌کریه." ڕێڤه‌به‌رێ پولیسێن دهوکێ ئه‌و چه‌ند ئاشکرا کر کو لسه‌ر ڤێ مژارێ هه‌تا نها 6 هاولاتیان سکالا لسه‌ر سێ که‌سێن سه‌ر بڤی پرۆژه‌ی ڤه تومارکرینه‌و[ .،]ئێک ژوان گونه‌هبارا هاتیه ده‌سته‌سه‌رکرن و ئه‌وێن دی د به‌رزه‌نه. هه‌ر لسه‌ر ڤێ مژارێ "ره‌مه‌زان عومه‌ر" به‌رپرسێ لیژنا پاره گوهه‌رینێ ل بورسا دهوکێ گوت: ڤی بابه‌تی زۆر کارتێکرن ل بازارێ دهوکێ کریه‌و[ .،]نه‌مازه‌ل[ .،]بازارێ پاره‌گوهه‌رینی و کرینا ئه‌رد و خانیا و زێری و ترومبیلا و هه‌تاکه لوپه‌لێن مالێ و ناڤ بازاری ژی. ژبه‌رهندێ دڤێت حکومه‌ت ڤێ بابه‌تی ب گرنگ وه‌رگریت دیفچوونێ لسه‌ر بکه‌ت. ڕه‌مه‌زان عومه‌ر دیارکر: ب دیتنا من ئه‌ڤ چه‌نده یاڤالا نینه‌ژ[ .،]پیلانه‌کا سیاسی موخابراتی مه‌ره‌ما وان لایه‌نا ئه‌وه زیانێ بگه‌هیننه ئابوورێ دهوکێ کو دڤان چه‌ند سالێن داویێ دا پێشداچونێن باش بخوڤه دیتیه. دیسان ڕه‌مه‌زان عومه‌ر دیارکر کو ئه‌ڤ کاره یێ هه‌ڤده‌م بوو دگه‌ل بویه‌رێن سلێمانیێ و خه‌لکێ وه‌سا هزر دکر کو ئه‌ڤ قه‌یرانا ئابووری ل بازاری گرێدایه بوێ بویه‌رێ ڤه لێ ڕاستیا وێ ژبه‌ر ڤێ کاری بو کو ده‌یان ملیون دولار ژ بازاری هاتنه کێشان بوڤی پرۆژی سه‌خته‌و[ .،]که‌س نزانیت کیڤه چووینه. ئه‌ڤه‌و[ .،]پشتی چه‌ندین دیفچونێن ڕۆژنامه‌ڤانی ل باژێری دهوکێ لسه‌ر ڤی بابه‌تێ هاتیه‌کرن دیاربوو کو ئه‌وێن بڤێ پرۆژه‌ی ڕابووی هنده‌ک که‌سانن د وه‌ختی دا سه‌ر ب یه‌کگرتویا ئیسلامی ڤه بوون و بارا پترا خه‌لکی پشکدار ژی بووی دڤی پرۆژی دا که‌سانێن سه‌ر ب وانڤه‌نه زۆر پروپاگه‌نده دناڤ خه‌لکی به‌لاڤبوونه‌و[ .،]ژبه‌ر هندێ یه‌کگرتوویا ئیسلامی ل دهوکێ ڕوونکرنه‌ک به‌لاڤکریه‌و[ .،]دانه‌ک ژی ب ده‌ست ئاژانسا په‌یامنێر که‌فتیه. د ڕونکرنا مه‌لبه‌ندێ سێ یێ یه‌کگرتوویا ئیسلامێ دا ل دهوکێ هاتیه کو ڕاسته وان که‌سان دوه‌ختی دا سه‌ر ب یه‌کگرتوویا ئیسلامی ڤه بوون لێ ئه‌ڤه ماوه‌که‌ژ[ .،]ڕێزێت وان هاتینه دور ئێخستن و نها کارێ بازرگانیێ دکه‌ن. هه‌روه‌سا ڕوونکرنا یه‌کگرتوو دیاردکه‌ت کو ڕاسته هژماره‌کا خه‌لکێ ب سه‌روانڤه تێدا پشکداره لێ خه‌لکه‌کێ زۆرێ حزبێن دن ژی تێدا هه‌نه. یه‌کگرتوویا ئیسلامی دان بوێ چه‌ندی دکه‌ت کو ڤێ ئاریشێ بارگرانیه‌کا دراڤی لسه‌رخه‌لکێ چێکریه. دیسان یه‌کگرتوو وه‌سا ده‌ته دیارکرن کو ئه‌ڤ ئاریشه‌ل[ .،]دهوکێ دهێته بکارئینان بو مه‌ره‌مێن سیاسی دژی یه‌کگرتوو ڤێ چه‌ندێ ژی ب کاره‌کێ نه‌ره‌وا دبینن و ب نێچیرا د ئاڤا شێلی دا ل قه‌له‌م دده‌ن. محه‌مه‌د گوهه‌رزی/خ.ع |
بۆڕێکخستنی کاروباباره‌کان, شاندی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێم به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێکه‌وتن [ 16 : 12 ] 2012 / / 23 سلێمانی ٢٣ئه‌یلول/سه‌پته‌مبه‌ر( )-به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری فۆڕکه‌خانه‌کان وئاماده‌کاریه‌کان پێشوازی کردن له حاجیانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ یه‌که‌م شاندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودی به‌ڕی که‌وتن. به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی حه‌ج و عه‌مره له‌وه‌زاره‌ت ئه‌وقافی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان"ئیسماعیل خالید گه‌ڵاڵی"له‌لێدوانێکی تایبه‌ت بۆئاژانسی په‌یامنێر گووتی:"ئه‌مڕۆ یه‌که‌م شاندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودی به‌ڕێکه‌وتن ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری فڕۆکه‌خانه‌کان و ئاماده‌کاریه‌کان بۆ پێشوازی کردن له حاجیانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان". گه‌لاڵی گووتیشی:"شانده‌که پێک هاتبوون له‌هه‌ریه‌ک له حاجی عه بدولسه‌لام و حاجی عه‌بدولقادرو حاجی عه‌بدولسه‌میع و حاجی زوهێرو حاجی شێخ محه‌مه‌د و بڕیار وایه له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غداده‌وه به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودی به‌ڕی بکه‌ون". به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی حه‌ج و عه‌مره ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد:"شانده‌که شوێنی حه‌وانه‌ی حاجیانیش به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه تاکو دڵنیابێت له باشی و گونجاوی ئه‌و شوێنانه‌ی دابین کراوه". بڕیاره یه‌که‌م کاروانی عاجیانی عێراق له ڕۆژی ٢٨ ئه‌یلول/سه‌پته‌مبه‌ر به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودی به‌ڕێ بکه‌وێت. زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/ ی.ا |
شنایده‌ر بۆندی له‌گه‌ڵ ئه‌نته‌رمیلان نوێ کرده‌وه [ 8 : 42 ] 2010 / / 29 – یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتالی (ویسلی شنایده‌ر) به‌فه‌رمی بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی تا ساڵی ( 2015 ) نوێ کرده‌وه. سه‌رۆکی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتالی (ماسیمۆ مۆراتی) ڕایگه‌یاند ، ڕۆژی پێنجه‌شه‌ممه‌ی ڕابردوو یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان (ویسلی شنایده‌ر) بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی تا یۆنیۆی ساڵی 2015 نوێ کرده‌وه. جێی باسه ، واچاوه‌رێ ده‌کرێت که یاریزانی هۆڵه‌ندی (ویسلی شنایده‌ر) خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ساڵی 2010 ، دوایی ئه‌وه‌ی ناوی ( 23 ) یاریزانی پالێوراو ئاشکرا کرا. |
حکومه‌تی هه‌رێم, شاره‌وانی له دوزخورماتو و سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا ده‌کاته‌وه [ 21 : 29 ] 2011 / / 17 گه‌رمیان 17 کانونی یه‌که‌م / دیسه‌مبه‌ر ( ) - بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی ناوچه دابڕینراوه‌کان حکومه‌تی هه‌رێم له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌راتیه گشتییه‌کانی گه‌رمیانه‌وه سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی له شارۆچکه‌ی دوز خورماتو و شاره‌دێکانی قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌له‌ولا ده‌کاته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه جواد وادی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌کانی گه‌رمیان به‌وه‌کاله‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تکردن و گه‌یاندنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتر به‌ناوچه دابڕینداوه‌کان حکومه‌تی هه‌رێم به نیازه له ڕێگه‌ی شاره‌وانیه گشتیه‌کانی گه‌رمیانه‌وه سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی له هه‌ریه‌که له شارۆچکه‌ی دوزخۆرماتو و شاره‌دێکانی جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په بکاته‌وه. وتیشی: دابینکردنی بیناو فه‌رمانبه‌ر و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانی دیکه له‌سه‌ر ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت و دیوانی سه‌رۆکاتیه‌که‌ش له‌و ناوچانه ده‌بێت که بڕیاری کردنه‌وه‌ی ده‌درێت. له ئێستادا له‌سه‌ر ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێم سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانیش له شارۆچکه‌ی خانه‌قین کراوه‌ته‌وه‌و[ .،]له‌مساڵیشدا هه‌ر له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه بڕی زیاتر له هه‌شت ملیار دینار بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزاییه‌کانی هه‌ردوو شاره‌دێی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه ته‌رخانکرا. هاشم حه‌سه‌ن / ص . س |
کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی له ئیسرائیل نیگه‌رانه [ 9 : 13 ] 2009 / / 18 – برِیاره‌کانی حکومه‌تی ئیسرائیل بۆ دروستکردنی سه‌دان خانوو له قودسی خۆرهه‌ڵات ڕووبه‌رِووی نارِه‌زایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بووه‌ته‌وه. حکومه‌تی ئیسرائیل برِیاریدا 900 خانوو بۆ جوله‌که هاورده‌کراوه‌کان له وڵاتانی جیهانه‌وه، له‌سه‌ر خاکی قودسی خۆرهه‌ڵات دروست بکات، له کاتێکدا 10 کۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێکردنی جوله‌که هاورده‌کانی دیکه‌ی له ده‌روروبه‌ری قودسی خۆرهه‌ڵات دروستکردووه، له حاڵێکدا، که دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ئه‌و شاره فه‌له‌ستینییه‌کانن. گوته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، ئیدانه‌ی توندی دروستکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگا جوله‌که نشینانه‌ی له ده‌وروبه‌ری قودس کرد و داوای له ئیسرائیل کرد، پابه‌ندی برِیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بێت و چیدیکه به دروستکردنی خانوو بۆ جوله‌که هاورده‌کان کۆسپ له‌به‌رده‌م ئاشتی دروست نه‌کات. به گوێره‌ی هه‌واڵێکی ڕادیۆی سه‌وا گوته‌بێژه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌وه‌ی دووپاتکردووه‌ته‌وه، که "دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی جوله‌که‌نشین له سه‌ر زه‌وییه داگیرکراوه‌کانی قودس گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن زۆر ئاسته‌م ده‌کات". |
ده‌یان‌هه‌زار که‌س له ئیتالیا داوای ده‌ست‌له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌که‌ن [ 10 : 26 ] 2011 / / 06 هه‌ولێر 6 تشرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ر ( ) – ده‌یان هه‌زار که‌س له لایه‌نگرانی پارتی دژه ده‌سته‌ڵاتی ئیتالیا له خۆپێشاندانێکدا له ناوه‌ندی ڕۆما، داوایان کرد سه‌رۆک وه‌زیران سیلیڤۆ بێرلۆسکۆنیی، ده‌ست له کار بکێشێته‌وه. به پێی هه‌واڵی بی.بی.سی، پیرلیگیبه‌رسانی، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی به خۆپێشانده‌رانی گوت، ئاماده‌یه له گه‌ڵگروپه‌کانی دیکه‌دا هه‌واڵبه‌ندی بکات و به‌هاوکاریی ئه‌وان کابینه‌یه‌کی نوێ دابمه‌زرێنێت. بێرلۆسکۆنی به هۆی له ڕاده‌به‌ده‌رقه‌رزدار بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه له ژێرا گوشاری به‌ره‌وزیادبوونی هاووڵاتایان دایه. وێڕای ئاڵۆزتربوونی قه‌یرانیدارایی ئیتالیا، بازرگانه گه‌وره‌کانی ئه‌م وڵاته که هه‌میشه پشتی بێرلۆسکۆنیانگرتووه، ورده‌ورده له ده‌ژبه‌رانی نزیک ده‌بنه‌وه. م. ش |
ئه‌تمانی ب تنێ مای کلیپکر [ 11 : 36 ] 2011 / / 13 هه‌ولێر 13 ئاب/ ئۆگۆست ( ) – سترانبێژێ لاو ئیقبال ئه‌تمانی، سترانه‌کا خو یا دوێ ب ناڤێ "ب تنێ مای" تۆمار و کلیپکر. ئه‌تمانی ب ئاژانسا په‌یامنێر ڕاگه‌هاند "سترانا ب تنێ مای ژ تێکست من بخویه‌و[ .،]ژ ئاواز و موزیکا فه‌رشاد نه‌دیمی یه، عادل ئاکره‌یی وه‌ک ده‌رهێنه‌ر و وێنه‌کر کار بو کریه، شابۆ شابۆ ژی کارێ مۆنتاژێ بو کریه". گوت ژی "ئه‌ڤه سترانا من یا دوێ یه ئه‌ز تۆمار و کلیپ دکه‌م، هیڤیت که‌م ب دلێ جه‌ماوه‌ری بیت". ئیماژه دا وێ چه‌ندێ ژی "ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ری وه‌کی سترانا به‌ری پێشوازی ل ڤێ سترانا من کر، دێ به‌رهه‌ڤیا که‌م بو ئه‌لبوما خو یا ئێکێ و دێ سترانا ب سۆرانی ژی بێژم". ئیقبال ئه‌تمانی خه‌لکێ کوردستانا ئیرانێ یه، نها ل هه‌رێما کوردستانێ یێ نیشته‌جێ یه، سترانا خو یا ئێکێ ب ناڤێ "بو کێ بێژم" تۆمار و کلیپکر. پ. ف |
ده‌بباغ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌لایه‌ن عێراق سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتننامه‌که ڕه‌تکرده‌وه [ 9 : 29 ] 2008 / / 11 - گوته‌بێژی فه‌رمی حکومه‌تی عێراق "عه‌لی ده‌بباغ" ڕه‌تی‌کرده‌وه که "به‌غدا" وه‌ڵامی لایه‌نی ئه‌مه‌ریکی سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتننامه ئه‌مننییه‌که‌ی دابێته‌وه. سایتی "رادیۆ سه‌وا" بڵاویکرده‌وه، گوته‌بێژی فه‌رمی حکومه‌تی عێراق "عه‌لی ده‌بباغ" ڕه‌تی‌کرده‌وه که "به‌غدا" وه‌ڵامی لایه‌نی ئه‌مه‌ریکی سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتننامه ئه‌مننییه‌که دابێته‌وه، به‌ڵکو هێشتا حکومه‌تی عێراق له وه‌ڵامه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌رباره‌ی پێشنیاره‌کانی لایه‌نی عێراقی که خست‌بوویه سه‌ر ڕێککه‌وتننامه‌که ده‌کۆڵێته‌وه. "ده‌بباغ" ئاماژه‌ی به‌وه‌ش‌کردو‌وه که ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که باس له ناردنی وه‌ڵام‌دانه‌وی ڕێککه‌وتننامه‌که له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ده‌که‌ن نادروستن. جێی ئاماژه‌یه، دوێنێ "مه‌جید یاسین" ڕاوێژکاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو که حکومه‌تی عێراق وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتننامه‌که ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق کردووه. له لایه‌کی دیکه‌وه، گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا "رۆبه‌رت وود" ڕه‌تی‌کرده‌وه که "واشنتن" وه‌ڵامێکی فه‌رمی حکومه‌تی عێراقی سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتننامه ئه‌منییه‌که دابێته‌وه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه هه‌ردوو لایه‌نی عێراق و ئه‌مریکی سه‌رقاڵی دانوستانن، بۆ گه‌ڵاڵه‌کردنی ڕێککه‌وتنامه‌یه‌ک که چوارچێوه‌ی یاسایی بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ڕێک ده‌خات. |
تاران مووشه‌کێکی ده‌ریایی تاقیکرده‌وه [ 18 : 39 ] 2008 / / 07 - سه‌رچاوه‌یه‌ک له حکومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند، که له میانی مانۆره سه‌ربازیه‌که‌ی سوپای ئێران له ناوچه‌ی ده‌ریای عومان، مووشه‌کێکی ده‌ریایی به سه‌رکه‌وتویی تاقیکرایه‌وه. به پێی هه‌واڵی "بی بی سی" که‌شتیه‌کی جه‌نگی ئێرانی موشه‌کی "نه‌سر/ 2 " که مه‌ودایه‌که‌ی مام ناوه‌ندیه، ئاراسته‌ی ئامانجه‌که‌ی کرد که دوریه‌که‌ی 30 کم بوو و ئامانجه‌که‌ی پێکا و سه‌رکه‌وتووبوو. ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئێران دوای دوو ڕۆژ دێت له تاقیکردنه‌وه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا که مووشه‌کێکی درێژ هاوێژی تاقیکرده‌وه. جێی ئاماژه‌یه، له مانگی تشرینی دووه‌می ڕابردووش حکومه‌تی ئێران موشه‌کێکی دیکه‌ی له جۆری زه‌مین زه‌مینی تاقیکردبۆوه. |
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان [ 10 : 12 ] 2011 / / 08 - به‌یانیی ئه‌مڕۆ "رۆبێرت گه‌یتس" وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان و له‌لایه‌ن "مه‌سعوود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێم پێشوازیی لێ‌کرا دواتر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دووقۆلی له‌نێوان مه‌سعود بارزانی و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ستیپێکرد. |
ژه‌هری مار بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه به‌کار ده‌هێنرێت [ 13 : 53 ] 2011 / / 12 هه‌ولێر 12 کانونی یه‌که‌م/ دیسه‌مبه‌ر ( )- زانایانی هۆنگ کۆنگ توانیویانه ژه‌هرێکی نوێ له مارێکدا بدۆزنه‌وه که له‌وانه‌یه بتوانرێ بۆ دروستکردنی چاره‌سه‌رێکی نوێ دژی شێرپه‌نجه به‌کار بهێنرێت گرووپێک له زاناکانی هۆنگ کۆنگ ده‌ڵێن توانیویانه پرۆتینێکی نوێ له مارێکدا بدۆزنه‌وه که ناوی ماری زۆر بکوژه‌و[ .،]له‌وانه‌یه بتوانێ له کاریگه‌ریی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن که‌م بکاته‌وه. به‌پێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، توێژه‌ران به سه‌رپه‌رشتی ویندی هسیاو له زانکۆی هۆنگ کۆنگ توێژینه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامداوه که ماوه‌ی 6 مانگی خایاندووه‌و[ .،] 18 مشکی تووشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی گرته‌وه. توێژه‌ره‌کان له کاتی توێژینه‌وه‌که‌دا کاریان له‌سه‌ر دی ئێن ئه‌ی مریشک کرد و بۆیان ده‌رکه‌وت ئه‌و پرۆتینه‌ی زاناکان ناویان ناوه زێد که‌ی 002 له‌وانه‌یه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ڕێگری بکات له گه‌شه‌کردنی ده‌ماره باریکه‌کانی خوێن که هه‌ڵگری وه‌ره‌می پیسن و یارمه‌تی گه‌شه‌کردنی ده‌ده‌ن. هسیاو گوتی هه‌نگاوی داهاتوو بریتییه له به‌رده‌وام بوون له دووپاتکردنه‌وه‌ی ڕاستیی ئه‌نجامه‌کان و کۆپیکردنی پرۆتینی ئاماژه پێکراو تا بزانرێ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌کانی تر هه‌یه یان نا.ژ ه‌هری ئه‌و جۆه ماره پێشتر له چاره‌سه‌ری میلی چینی‌دا به‌کارهێنراوه. |
25 . 11 . 2006 هه‌زاره‌ها که‌س له تورکیا ناڕه‌زایی له دژی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانـکراوه‌که‌ی پاپا ده‌رده‌بڕن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌یان هه‌زار که‌س له گه‌وره‌ترین شـاری تورکیا (ئه‌سته‌نبوڵ) خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایـی‌یان ئه‌نجامدا له دژی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانـکراوه‌که‌ی هه‌فته‌ی |
کێشه‌یه‌کی دوژمنداری دوو قوربانی لێکه‌وته‌وه [ 18 : 44 ] 2008 / / 05 – باهۆز / هه‌ولێر – له ڕێگای نێوان (هه‌ولێر – که‌رکوک) له نزیک شارۆچکه‌ی (قۆشته‌په)، چه‌ند چه‌کدارێک ته‌قه‌یان له باوک و کورِێک کرد. له‌م باره‌یه‌وه عه‌مید "عه‌بدوڵخالق ته‌لعه‌ت" به‌رِێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له لێدوانێکی تایبه‌تدا به"ئاژانسی په‌یامنێر" ڕایگه‌یاند: "له ڕێگای نێوان (هه‌ولێر – که‌رکوک) له نزیک شارۆچکه‌ی (قۆشته‌په)، چه‌ند چه‌کدارێک ته‌قه‌یان له باوک و کورِێک به‌ناوه‌کانی "سلێمان حه‌مۆ "ی ته‌مه‌ن ( 50 ساڵه) و "محه‌مه‌د" ته‌مه‌ن ( 22 ساڵه) کردووه‌و[ .،]له‌ئه‌نجامدا ده‌ستبه‌جێ باوکه‌که گیانی له ده‌ستداوه‌و[ .،]کورِه‌که‌ش به‌سه‌ختی برینداربووه‌و[ .،]ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجێنسی له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشکی دایه، هۆکاره‌کانی ڕووداوه‌که به‌هۆی کێشه‌ی دووژمنداری له‌نیَوان بنه‌ماڵه‌ی کوژراوه‌که‌و[ .،]چه‌کداره‌کاندا بووه." هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ڕوونیشیکرده‌وه بنه‌ماڵه‌ی کوژراوه‌که سکاڵایان تۆمار نه‌کردووه،چونکه کێشه‌ی دوژمنداریان له نێواندا هه‌یه‌و[ .،]تا ئێستا چه‌کداره‌کان ده‌ستگیر نه‌کراون. |
چوار هه‌ڵبژارده گه‌یشتنه قۆناغی هه‌شته‌می پاڵه‌وانیه‌تی تۆپی پێی فوتساڵی جیهان [ 10 : 56 ] 2008 / / 09 - له میانه‌ی دوا یارییه‌کانی گروپی یه‌که‌م و دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی تۆپی پێی فوتساڵی جیهاندا که له وڵاتی به‌رازیل به‌رِێوه‌ده‌چێت هه‌ریه‌که هه‌ڵبژارده‌کانی ڕوسیا و به‌رازیل و پرتوگاڵ و پاراگوای خۆیان گه‌یانده قۆناغی هه‌شته‌می پاڵه‌وانیه‌ته‌که. ئێواره‌ی دوێنی چوار یاری له گروپی یه‌که‌م و دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی تۆپی پێی فوتساڵی جیهان به‌رِێوه‌چوون که تێیدا له گروپی یه‌که‌م و دوو یاری به‌رِێوه‌چوون له یاری یه‌که‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل توانی به ئه‌نجامی ( 9 _ 0 ) گوڵ له هه‌ڵبژارده‌ی کوبای برده‌وه، له یاری دووه‌میشدا هه‌ڵبژارده‌ی ڕوسیا به ئه‌نجامی ( 9 _ 1 ) گوڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ژاپونی برده‌وه. له گروپی دووه‌میشدا دوو یاری دیکه به‌رِێوه‌چوون که تێیدا له یاری یه‌که‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگاڵ سه‌رکه‌وت به سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی تایلاند کاتێک به ئه‌نجامی ( 3 _ 2 ) گوڵ یارییه‌که برده‌وه، له یاری دووه‌میشدا هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به ئه‌نجامی چوار گوڵ به‌رامبه‌ر دوو گوڵ دووچاری شکست هات. به‌م جوره هه‌ر چوار هه‌ڵبژارده‌ی براوه خۆیان گه‌یانده قوناغی هه‌شته‌می پاڵه‌وانیه‌ته‌که. |
یه‌کێتی ئه‌وروپا: تورکیا ده‌بێت ڕێوشوێنی توندتر بۆ کۆچبه‌ری نایاسایی بگرێته به‌ر [ 17 : 23 ] 2009 / / 31 - له په‌سه‌ندنامه‌ی سه‌رۆکه‌کانی 27 وڵاتی یه‌کێتی ئه‌وروپا، ئه‌م یه‌کێتییه ڕه‌زامه‌ندیی بۆ به‌هێز بوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ تورکیا سه‌باره‌ت به گفتوگۆکان ده‌رباره‌ی کۆچبه‌رانی نایاسایی، نیشان دا. به پێی سایتی هه‌واڵی "تی.آر.تی" تورکیا، له‌و په‌سه‌ندنامه‌یه‌دا یه‌کێتی ئه‌وروپا داوای له تورکیا کردووه، که له بواری کۆچبه‌رانی نایاسایی، هه‌نگاوی باشتر بنێت. یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌روه‌ها داوای له تورکیا کردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کۆچبه‌ران و کۆنتڕۆڵی سنووره‌کان، ڕێوشوێنی توندتر بگرێته به‌ر. ئه‌مه‌ش له کاتێک‌دایه که ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی ئه‌منیی تورکیا، 13 کۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیر کرد. ئه‌م 13 که‌سه به پاسه‌پۆڕتی ساخته به نیاز بوون له تورکیاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا بڕۆن. ئه‌م کۆچبه‌رانه که له شاری "ئه‌لشکریت" سه‌ر به پارێزگای ئاگری له باکووری کوردستان ده‌ستگیر کراون، خه‌ڵکی ئێران، پاکستان و ئه‌فغانستان بوون و له ئێرانه‌وه چووبوونه ناو خاکی تورکیا. به هۆی هاوسنوور بوونی تورکیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا، ئه‌م وڵاته بۆته پردێک بۆ کۆچبه‌رانی نایاسایی بۆ گه‌یشتن به ئه‌وروپا و ساڵانه خه‌ڵکانێکی زۆر له‌م وڵاته ده‌ستگیر ده‌کرێن که زۆربه‌یان له هه‌رێمی کوردستان و ئێرانه‌وه ده‌چنه ناو خاکی تورکیا. |
حه‌یده‌رئاباد... ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی نزیکه‌ی په‌نجا قوربانی لێده‌که‌وێته‌وه [ 17 : 37 ] 2010 / / 28 – له ئاکامی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له شاری حه‌یده‌ری ئابادی باشووری پاکستان نزیکه‌ی په‌نجا که‌س بوونه قوربانی. سه‌ر‌له‌به‌یانی ئه‌مرِۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی شاری حه‌یده‌ر ئابادی دووه‌م گه‌وره شاری هه‌رێمی سندی باشووری پاکستانی هه‌ژاند و له ئاکامدا 14 که‌س گیانییان له ده‌ستدا و 30 که‌سی دیکه بریندار بوون. سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانی پاکستان له‌و شاره ئه‌وه‌یان ڕوونکرده‌وه ته‌قینه‌وه‌که به هۆی بارهه‌ڵگرێک له نزیک ناوچه‌یه‌کی بازرگانی، ڕوویداوه‌و[ .،]بۆته هۆی وێرانکردنی 8 فرۆشگای بازرگانی و ڕووخانی ده‌یان خانووی نزیک ڕووداوه‌که. سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا هێزه ئه‌منییه‌کان کۆنترۆلی ناوچه‌که‌یان کردووه‌و[ .،]ئۆتۆمبێله‌کانی فریاکه‌وتنیش گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌که به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی برینداره‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌و[ .،]به‌و هۆیه‌شه‌وه باری له ناکاوی له‌و شاره ڕاگه‌یه‌ندرا. به گوێره‌ی گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی پاکستانی له‌و هه‌رێمه‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه ژماره‌ی قوربانییان زیاد بکات به هۆی دۆزینه‌وه‌ی قوربانی زیاتر له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌و[ .،]خانووه رووخاوه‌کاندا. |
ڕێژه‌ی هاورده‌کردنی ئۆتۆمبێل له سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه که‌م بووه‌ته‌وه [ 14 : 53 ] 2011 / / 28 چۆمان 28 کانونی یه‌که‌م/ دیسه‌مبه‌ر ( )- به پێی ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای گومرگی حاجی ئۆمه‌ران، له ماوه‌ی ساڵی 2011 هاورده‌کردنی ئۆتۆمبێل له ده‌روازه‌ی سنوری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه به به‌راورد له گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو که‌م بۆته‌وه له ئامارێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵگه‌ی گومرکی حاجی ئۆمه‌راندا هاتووه که له ماوه‌ی ئه‌و ساڵدا 12 هه‌زار و 200 ئۆتۆمبێل له ڕێگه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه هێندراوه‌ته هه‌رێمی کوردستان و له ساڵی ڕابردووش‌دا 13 هه‌زار و 265 ئۆتۆمبێل له‌و ده‌روازه‌یه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان کراوه. به‌رێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵگای گومرگی حاجی ئۆمه‌ران (مه‌سعوود ئه‌حمه‌د) به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری گوت: "به‌هۆی نزیکیی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران له به‌نده‌رعه‌باسی ئێرانه‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ سنووره‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان و عێراق، ماوه‌ی سێ ساڵه ڕێژه‌یه‌کی زۆری ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر له ولاَتانی ئاسیا و ئه‌ورووپا ده‌گه‌یه‌ندرێنه به‌نده‌رعه‌باس و له‌وێشه‌وه به نێو خاکی ئێران‌دا ده‌گه‌یه‌ندرێنه ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران." ناوبراو ڕوونی کرده‌وه به‌پێی ئاماری ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران له ماوه‌ی ساڵی 2011 بازرگانانی هه‌رێمی کوردستان 12 هه‌زار و 200 ئۆتۆمۆبێڵیان هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان کردووه‌و[ .،]به‌مه‌ش به به‌راورد له گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو، ڕێژه‌ی هه‌نارده کردنی ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێمی کوردستان له سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه که‌م بۆته‌وه، چونکه له ساڵی 2010 ، 13 هه‌زار و 265 ئۆتۆمبێل له‌و ده‌روازه‌یه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان کراوه. به‌ختیار قادر/ ئا. ڕ |
کوت ... سی و شه‌ش گومان‌لێکراو ده‌ستگیرکران [ 16 : 21 ] 2008 / / 17 - سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له سوپای عێراق هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی زیاتر له سی و پێنج گومانلێکراوی له پارێزگای واست ڕاگه‌یاند. له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌سوات عێراق) سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له سوپای عێراق ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێکی سه‌ربازی که له ناوچه‌ی (زوبه‌یدیه)ی باکووری "کوت" ئه‌نجامدرا هێزه‌کانی سوپای عێراق به هاوکاری پۆلیسی واست ( 36 ) داواکراو گومانلێکراویان ده‌ستگیرکردووه. گوتیشی : له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا توانراوه برِێکی زۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت که تیرۆریستان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی حه‌شاریان دابوو. |
کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به سوریا [ 19 : 10 ] 2011 / / 06 هه‌ولێر 6 تشرینی دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌ر ( )- سه‌رۆکی خولی ئه‌مجاره‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی سه‌باره‌ت به سوریا ئه‌نجام ده‌درێت. به‌پێی هه‌واڵێکی ڕۆیترز که له ئاژانسی "شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت"ی مسری وه‌رگیراوه، "شێخ حه‌مه‌د بن‌جاسم" وزیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر و سه‌رۆکی خولیی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی، ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی به‌ڕێوه‌ده‌بات بۆ گفتوگۆکردن سه‌باره‌ت به بارودۆخی سوریا و ئاماده‌کاری بۆ کۆبوونه‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی که بڕیاره سبه‌ی به‌ڕێوه‌بچێت. سوریا له ڕێککه‌وتنێکدا به‌ڵێنی به کۆمکاری عه‌ره‌بی دابوو توندوتیژییه‌کان ڕابگرێت، هه‌رچه‌ند چه‌ندین جار ئه‌م به‌ڵێنه له‌لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه دراوه‌و[ .،]جێبه‌جێ نه‌کراوه. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سوریا دوێنێ به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به کۆمکاری عه‌ره‌بی دابوو، 553 زیندانیی سه‌باره‌ت به خۆپێشاندانه‌کان ئازاد کردبوو، له هه‌مان کاتدا، هێزه ئه‌منییه‌کانی سوریا دوای ڕێککه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆمکاری عه‌ره‌بی، واته له‌م چوار ڕۆژه‌ی دواییدا، زیاتر له چل که‌سیان کوشتووه‌و[ .،]ئه‌مڕۆش له شاری حمس له خۆپێشاندانی دوای نوێژی جه‌ژن، 4 که‌س کوژران. به‌پێی ئاماره‌کانی چالاکوانانی مافی مرۆڤی سوریا، له سه‌ره‌تای خۆپێشاندانه‌کانی سوریا که له مانگی ئادار/مارس ده‌ستی پێکردووه، تاکو ئێستا زیاتر له 4 هه‌زار که‌س کوژراون و ده‌یان هه‌زار که‌سیش ده‌ستگیر کراون یان بێ‌سه‌روشوێنن. خ.ع |
24 . 08 . 2009 ئێران که‌سایه‌تیـیه‌کی ڕیفۆرمخوازی گه‌وره دادگایی ده‌کات ده‌سه‌ڵاتدرانی دادوه‌ری ئێران چه‌ندین ڕیفۆرمخوازی باڵایان دادگایی‌کردووه له ناویاندا که‌سـایه‌تیـیه‌ک که به ڕابه‌رێـکی باڵا ده‌ژمێردرێت له ناو بزووتنه‌وه‌ی دیموکراسی‌خوازاندا. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دادپـرسی ئێرانی داوای سه‌خترین سـزای کرد بۆ ڕۆشنبیری کاریگه‌ری ئێران سه‌عید حه‌جاریان ئه‌وه‌ی له ئاکامی هه‌وڵی کوشـتنیدا له سـاڵی 2000 وه نیمچه ئیفلیجه. له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که له بری به‌ڕێز حه‌جاریان خوێنرایه‌وه ناوبراو داوای لێـبووردنی کرد و ده‌سـت‌له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند له پارتی ئۆپـۆزیسـیۆن ئه‌وه‌ی به ورووژاندنی توندوتیژی و نائارامی تۆمه‌تبارکراون. دادگای به کۆمه‌ڵی ئه‌مڕۆ چواره‌م دادگایه له‌وه‌تای ده‌سـتگیرکردنی به کۆمه‌ڵی خۆپـیشـانده‌ران به تاوانی به‌شـداریـیان له نائارامیدا پاش هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له هه‌ڵـبژاردنی مشـتومڕ له‌ئامێزی 12 ی مانگی شه‌شی ڕابردوو. ڕێـکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن ئه‌و دادگایی‌کردنانه ته‌نها ڕووکه‌شن، چونکه به زۆر وا له ده‌سـتگیرکراوان کراوه دان به تاوانی نادروسـتدا بنێن. له ناو ڕێفۆرمخوازانی باڵادا که دادگایی‌ده‌کرێن جێـگری پـێشـووی وه‌زیری ناوخۆ مسـته‌فا تاجزاده‌و[ .،]جێـگری پـێشـووی وه‌زیری ده‌ره‌وه موحسن ئه‌مین‌زاده‌و[ .،]گوته‌بێژی پـێـشووی حکومه‌ت عه‌بدوڵڵا ڕه‌مه‌زان‌زاده‌ی تیان. :// . . / / - 58 - 2009 - 08 - 25 - 9 - 89240932 / 956618 . |
ئه‌لسه‌غیر: حکومه‌تی عێراق خه‌مسارده له گێرِانه‌وه‌ی مافی هاوڵاتیانی زیانلێکه‌وتوو [ 9 : 42 ] 2009 / / 04 – ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ جه‌لاله‌دین ئه‌لسه‌غیر ڕایگه‌یاند، حکومه‌تی عێراق خه‌مسارده له گێرِانه‌وه‌ی مافی هاوڵاتیانی عێراق به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس زیانی زۆریان به‌رکه‌وتووه. له‌میانی وتاری ڕۆژی هه‌ینیدا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لیستی ئیتیلافی یه‌کگرتوو "جه‌لاله‌دین ئه‌لسه‌غیر" گوتی: "من پرسیار ده‌که‌م ئایا به‌عسیه‌کان داوای لێبووردنیان له‌وه کرد که له‌ماوه‌ی 35 ساڵی ڕابردوودا له زیندانی و ئه‌شکه‌نجه‌دان به‌رامبه‌ر خه‌ڵکیان کرد". ڕاشیگه‌یاند، هه‌ندێک له به‌عسیه‌کان ناچار کرابوون ببنه به‌عسی و بێ تاوانبوون. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی ئه‌و داواکارییانه کرد، که داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان ده‌که‌ن، حکومه‌تیشی به‌وه تۆمه‌تبار کرد که خه‌مسارده له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی خوراوی خه‌ڵکی و قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی مادی و مه‌عنه‌وی ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوودا زیانیان پێکه‌وتووه. پرسیاری ئه‌وه‌شی له حکومه‌ت کرد که ئایا ئه‌وانه‌ی 15 - 20 ساڵ له زیندابوون مافه‌کانیان بۆ گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه؟، ئایا قه‌ره‌بوو منداڵه‌کانیان کراوه‌ته‌وه که ئه‌و بارودۆخه نه‌یهێشت خوێندن ته‌واو بکه‌ن؟ هه‌ر له‌و چوارچێویه‌دا دوێنێ له گۆرِه‌پانی گه‌یلانی ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدادی پایته‌خت له خۆپیشاندنێکی به‌رفراواندا کوردانی فه‌یلی یادی 30 هه‌مین ساڵوه‌گه‌رِی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رکردنیان له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو کرده‌وه‌و داوایانکرد حکومه‌تی عێراق کار بکات بۆ سرِینه‌وه‌ی شوێنه‌واری ئه‌و تاوانانه‌ی ڕژێمی به‌عس ده‌رحه‌قی ئه‌نجامیداون. هه‌روه‌ها داوایانکرد قه‌ره‌بووی زیانه‌کانیان بکرێته‌وه‌و[ .،]کار ئاسانیان بۆ کرێت بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی بگه‌رِێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وزیری کۆچ و کۆچپێکراوانی عێراق عه‌بدولسه‌مه‌د ڕه‌حمان سوڵتان داوای له ده‌سته‌ی کێشه‌کانی موڵکداری کرد کار بکات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و هاوڵاتیانه بگه‌رِێندرێته‌وه بۆیان. |
ژماره‌ی گه‌ڕاوان له زیاد بوون دایه [ 18 : 06 ] 2008 / / 01 – سه‌باح ئه‌حمه‌د / به‌غدا- وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراقی فیدراڵ، ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و عێراقیانه‌ی له وڵاتانی دراوسێه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه له زیادبوون دایه. "عه‌بدولسه‌مه‌د ڕه‌حمان سوڵتان" ئه‌مڕۆ له شار به‌غدا له دوای کردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی نیشتیمانی بۆ تۆمارکردنی گه‌ڕاوه‌کان، کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی سازکرد، که (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر)یش تیایدا ئاماده‌بوو، گوتی: ئه‌و فه‌رمانگه‌یه ته‌واوی ماف و ئیمتیازانی گه‌ڕاوه‌کان جێگر و ده‌سته‌به‌ر ده‌کات، له‌و بڕه پاره‌یه‌ی که ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران عێراق بۆ گه‌ڕاوه‌کانی ته‌رخان کردووه. هه‌روه‌ها گوتی: بۆ گه‌ڕانه‌وه ئاواره‌کان له ده‌ره‌وه‌و[ .،]ناوه‌وه وڵات، ته‌واوی ئاسانکاریان ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت. وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که به‌غدا و دیاله‌و[ .،]موسڵ) ئه‌و سێ ناوچه‌ن، زۆرین کرده‌ی کۆچ پێکردنیان به‌خۆوه بینووه، هه‌ر بۆیه وه‌زاره‌ته‌که‌ی له‌و سێ ناوچه‌یه، زیاتر هه‌وڵه‌کانی چڕده‌کاته‌وه. ناوبراو گوتیشی: زۆربوونی ڕێژه‌ی ئاواره گه‌ڕاوه‌کان بۆ شوێنه‌کانیان ، هانی وه‌زاره‌ته‌که‌یانی داوه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی زیاتری تایبه‌ت بۆ گه‌ڕاوه‌کان بکاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی ئاسانکاری بۆیان. |
بریندارانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی جه‌له‌ولا گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی [ 19 : 31 ] 2010 / / 11 - هاوڕێ باوه‌یس/سلێمانی- نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی باری ناجێگیری برینه‌کانیانه‌وه، بریندارانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی شاری سلێمانی. "عیسا محێدین" ئێشکگری نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی شاری سلێمانی به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، 9 برینداری ته‌قینه‌وه‌که‌ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مرۆ له شارۆچکه‌ی جه‌له‌ولایان گه‌یانده نه‌خۆشخانه‌که‌مان. عتسا محێدین گوتی: "برینداره‌کان ده‌ستبه‌جێ کاری پێویستیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌و[ .،]ئه‌وه‌ی پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ریش بووبێ، بۆی ئه‌نجام دراوه." ئێشکگری نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی شاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: هه‌ر ئه‌مڕۆ 6 بریندرای دیکه‌ی ڕووداوی هاتووچۆیان بۆ هێناوین که به هۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوه له‌نزیک شارۆچکه‌ی ڕانیه ڕویداوه. به‌یانی ئه‌مرۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێلیکه‌وه له شارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا 8 که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌کیش برینداربوون. |
20 . 12 . 2004 هه‌له‌و واشنتۆن 17 / 12 / 2004 - 2004 - 12 - 21 ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنی مێژوویی نێوان ڕێبه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپایی و ئه‌نکه‌ره بوو بۆ مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردنی ووتوێژه‌کان له‌سه‌ر بوون به ئه‌ندامێتی تورکیا له‌و یه‌کێتیه‌دا. ئه‌م ڕێکه‌وتنه له ماوه‌ی لوتکه‌یه‌کی دوو ڕۆژی له بروکسل هاته دی که له حه‌ڤده‌ی مانگی دوانزده‌دا کۆتایی پێهات. میوانداری ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجاره‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن...موعته‌به‌ر شیروانی. د. خالد ساڵح مامۆستا له زانکۆی ئۆدێنزه‌ی دانمارک و بروسک تۆغانی له نیورک میوانی به‌رنامه بوون. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌که کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه. :// . . / / - 58 - - 2004 - 12 - 21 - 7 - 1 - 89156802 / 941802 . |
ئاگر کچێکی تری سووتاند [ 18 : 32 ] 2008 / / 26 – باهۆز / هه‌ولێر - له‌شارۆچکه‌ی کۆیه له‌ئه‌نجامی ڕووداوێکی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌دا کچێک سووتا. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی بۆ"ئاژانسی په‌یامنێر"ئاشکرایکردووه:کچێک به‌ناوی"ئاسیا ڕه‌شید"ته‌مه‌ن( 16 ساڵ)سووتاوه‌و[ .،]گه‌یاندراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌که‌یان. به‌گوته‌ی ناوبراویش که به‌پۆلیسی ڕاگه‌یاندووه:له‌کاتی به‌نزین تێکردن له‌موه‌لیده‌ی ماڵه‌وه‌یان له‌پرِ برِێک به‌نزینی به‌سه‌رجلوبه‌رگ ده‌رژێت،له‌کاتی نزیکبونه‌وه‌شی له‌ئاگر جه‌سته‌ی ئاگری تێبه‌ربووه‌و[ .،]به‌هۆیه‌وه سووتاوه،هاوکات که‌س وکاری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراوه. به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشک ناوبراو به‌رێژه‌ی% 50 جه‌سته‌ی سووتاوه. |
ئارنۆڤسکی ژیانی جۆرج واشنتۆن ده‌خاته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما [ 16 : 36 ] 2012 / / 23 هه‌ولێر 23 نیسان / ئه‌پریل ( ) – دارێن ئارنۆڤسکی فیلمی ژیاننامه‌یی جۆرج واشنتۆن ده‌کات به فیلم. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "ئیسنا"، دارێن ئارنۆڤسکی ده‌رهێنه‌ری ناوداری سینه‌ما سه‌رقاڵی دانوستانی کۆتاییه له‌گه‌ڵ کۆمپانیای پارامۆنت، تاوه‌کو فیلمی ژیانی جۆرج واشنتۆن _ یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا _ بخاته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما. سیناریۆی ئه‌م فیلمه که ناوی ژه‌نه‌ڕاڵه، ئادام کوپه‌ر و بیل کولاژ نووسیویانه. پڕۆژه تازه‌که‌ی ئارنۆڤسکی که ئێستا سه‌رقاڵیه‌تیی ناوی که‌شتیی نوحه که له‌سه‌ر چیرۆکی ئینجیل دروستده‌کرێت و ڕاسێڵ کروو _ ئه‌کته‌ری فیلمی گلادیاتۆر _ ڕۆڵی سه‌ره‌کییه‌که‌ی ده‌گێڕێت. ئارنۆڤسکیی ته‌مه‌ن 42 ساڵ هه‌رچه‌نده که ژماره‌ی فیلمه‌کانی زۆرنین به‌ڵام ئه‌م ژماره که‌مه‌ش سه‌رنجی بینه‌ران و ڕه‌خنه‌گرانی به‌لای خۆیدا ڕاکێشاوه. م.م |
03 . 09 . 2011 خۆکوژێک له یه‌مه‌ن 3 سه‌رباز ده‌کوژێت له لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به ئۆتۆمبیلێکی مینڕێژکراو خۆی به خاڵێکی پشکنینی سه‌ربازیدا داوه و بووته هۆی کوژرانی 3 سه‌رباز و بیرنداربوونی 7 ی دیکه له باشوری ئه‌و وڵاته‌ی گرژی تێدایه. به‌رپرسان گوتیان هێرشبه‌ره‌که ئۆتۆمبێله‌که‌ی به‌ره‌و خاڵی بشکنینه‌که بردوه که ده‌که‌وێته سه‌ر ڕێگای نێوان به‌نده‌ری عه‌ده‌ن و زنجبار و پاشان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه. جێی ئاماژه پـێـکردنه توندڕه‌وان له‌و ناوچه‌یه‌دا بوونێکی به‌هێزیان هه‌یه‌و[ .،]چه‌ندان جار پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌مه‌ن و چه‌کداره‌کانی ئه‌لقاعیده لێی‌ڕووداوه. له میانه‌ی ئاڵۆزیه سیاسیـیه‌کاندا له دوای خۆپیشاندانه به‌رفراوانه‌کانی دژ به بوونی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵـڵا ساڵح له ده‌سه‌ڵاتدا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر، تووندووتیژیـیه‌کان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌بینیوه. به‌ڕێز ساڵح پاش ئه‌وه‌ی له هه‌واڵێکدا بۆ کوشتنی له مانگی شه‌شی ڕابڕدوودا برینداربوو، له شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودی دراوسێ بۆ جاکبوونه‌وه‌ی برینه‌کانی ماوه‌ته‌وه. |
هیۆ لۆری پرِ بینه‌رترین ئه‌کته‌ری جیهانه [ 10 : 30 ] 2011 / / 19 هه‌ولێر 19 ئه‌یلول/ سه‌پته‌مبه‌ر ( )– ئه‌کته‌ری ناوداری به‌ریتانی هیۆ لۆری، بووه خاوه‌نی نازناوی پرِ بینه‌رترین ئه‌کته‌ری شاشه‌ی ته‌له‌فزیون، له‌هه‌مانکاتدا ناوی له کتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌کان تۆمارکرا. ماڵپه‌رِی ڕادیۆ سه‌وا بڵاویکردۆته‌وه، لۆری که ڕۆڵی سه‌ره‌کی له زنجیره‌ی ته‌له‌فزیونی "هاوس" ده‌کات، توانی له‌رێگه‌یه‌وه ئه‌م نازناوه به‌ده‌ست بێننێت. ئه‌م زنجیره ته‌له‌فزیونییه 80 . 8 ملیۆن که‌س له 66 ده‌وڵه‌ت سه‌یری ده‌که‌ن. لۆری له ساڵی 2006 و 2007 دا توانی له‌رێگه ڕۆڵگێرِانی له‌زنجیره‌ی "هاوس"ـه‌وه، خه‌ڵاتی گۆلدن گلۆپ وه‌ک باشترین ئه‌کته‌ر ب ده‌ست بێنێت. ئه‌و ئه‌کته‌ره به‌ریتانییه بۆ هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ک له‌و زنجیره‌ییه‌دا 250 هه‌زار جونه‌یهی ئه‌سته‌رلینی به‌ده‌ست دێنێت. پ. ف |
شاره‌دێی سه‌روچاوه داوای کردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی تاپۆ وڤێته‌رنه‌ری ده‌کات [ 20 : 21 ] 2011 / / 16 ڕاپه‌ڕین 16 ته‌موز / یۆلیۆ ( ) – له‌به‌ر نه‌بوونی هه‌ندێ فه‌رمانگه‌ی پێویست بۆ شارۆچکه‌ی سه‌روچاوه وه‌کو تاپۆو ڤێته‌رنه‌ری تاراده‌یه‌ک گرفتی بۆ هاولاَتیان دروستکردوه. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌روچاوه حوسێن ئه‌حمه‌د له لێدوانێکدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: تا ئێستا شاره‌دێی سه‌روچاوه فه‌رمانگه‌کانی تاپۆ وڤێته‌رنه‌ری تێدا نییه که هه‌ریه‌که‌یان به ئه‌ندازه‌ی گرنگی خۆی خزمه‌ت پێشکه‌ش به هاولاَتیان ده‌کات. ئه‌حمه‌د وتیشی: هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێک داوامان کردووه ئه‌و فه‌رمانگانه بکرێنه‌وه به‌لاَم به‌هۆی نه‌بوونی فه‌رمانبه‌ری پێویسته‌وه جێبه‌جیبَکردنی داواکه‌مان دواکه‌وتووه، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین له له‌مه‌ودوا به تایبه‌ت که ژماره‌یه‌کی باش فه‌رمانبه‌ر داده‌مه‌زرێن ئه‌و که‌لێنه پڕبکرێته‌وه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد: به‌ده‌ر له‌وه‌ش گرفتی که‌می و نه‌بوونی فه‌رمانبه‌رو پۆلیسیان له سنوره‌که‌یان هه‌یه، به‌جۆرێک فه‌رمانگه‌ی دادنوسی سه‌روچاوه بێ له نه‌بونی پۆلیس و کارگوزار، ژماره‌یه‌کی که‌م له فه‌رمانبه‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. سه‌روچاوه که 32 ساڵه بووه‌ته شاره‌دێ و سه‌ر به شارۆچکه‌ی ڕانیه‌یه تاوه‌کو ئێستا ژماره‌یه‌ک فه‌رمانگه‌ی پێویستی لێنه‌کراوه‌ته‌وه که ئه‌مه‌ش تاراده‌یه‌ک گرفتی بۆ هاوڵاتیان دروستکردووه. دڵشاد ئه‌حمه‌د / ص . س |
خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتی به‌خشرایه سه‌رۆکی پێشووی فنله‌ندا [ 18 : 28 ] 2008 / / 10 - ئه‌مڕۆ به شێوه‌کی فه‌رمی، سه‌رۆکی پێشووی فنله‌ندا، خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتی پێ به‌خشرا. به پێی هه‌واڵێکی (ئاژانسی فڕانس پرێس)، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی، که له هێنانه کایه‌ی ئاشتی له سه‌رانسه‌ری جیهان، له ماوه‌ی 30 ساڵَی ڕابردوودا گێڕاویه‌تی، ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی، سه‌رۆکی پێشووی فنله‌ندا، "مارتی ئاهتیساری"، خه‌ڵاتی نۆبلی بۆ ئاشتی پێ به‌خشرا. ئاهتیساری (ته‌مه‌ن 71 ساڵ)، ڕۆڵێکی گرنگ و کارای له ده‌سته‌به‌رکردنی ئاشتی گێڕاوه، به تایبه‌تی له هه‌رێمی "ئه‌چیێ"ی ئه‌ندۆنیسا و ئێرله‌ندای باکوور و ناوچه به‌لکان. جێی ئاماژه‌یه به‌های خه‌ڵاته‌که، نزیکه‌ی 1 ملیۆن یۆرۆیه. |
نوێنه‌رێکی کورد : له‌بری پۆستی سه‌رۆک کۆمار داوای سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌که‌ین [ 17 : 40 ] 2010 / / 01 – ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر به‌پێی ڕێکه‌وتنێک پۆستی سه‌رۆک کۆمار بدرێته (نوری مالکی) پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانیش به (ئه‌یاد عه‌لاوی) بدرێت، کورد داوای سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌کات. ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی (ئاسیا ئه‌حمه‌د) ڕایگه‌یاند، له‌حاڵه‌تی ڕوودانی هه‌ر جۆره ڕێککه‌وتنێک له‌نێوان لیستی ئه‌لعێراقییه‌و[ .،]ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ دابه‌شکردنی پۆستی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران له‌نێوان خۆیاندا، کورد داوای پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌کات. ئاسیا ئه‌حمه‌د گوتی: به‌بوونی ڕێکه‌وتنێکی له‌و جۆره کورد ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت و ئه‌منه‌ش هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته ده‌ست پێشخه‌رییه‌ک له‌لایه‌ن کورده‌وه بۆ په‌له کردن له پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراق. |
عه‌لاوی 9 هه‌زار ده‌نگ به پێش مالکی که‌وتووه [ 10 : 23 ] 2010 / / 17 - به گوێره‌ی دوایین ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن، لیستی ئه‌لێعراقییه به سه‌رۆکایه‌تی (ئه‌یاد عه‌لاوی) به پێش لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای (نوری مالکی) که‌وتووه. به گوێره‌ی هه‌ندێک له (ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ)، دوای جیاکردنه‌وه 80 %ی ده‌نگه‌کان، که نزیکه‌ی 12 میلۆن ده‌نگه، ده‌رکه‌وتووه (ئه‌یاد عه‌لاوی) به جیاوازی 9 هه‌زار ده‌نگ که‌وتۆته پێش مالکی یه‌وه. له‌لایه‌کی تر، ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له نوسراوێکی ده‌ستنووسدا داوای له کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان کردووه بۆ جارێکی دیکه ده‌نگه‌کانی به‌غدای پیته‌خت ئه‌ژمار بکرێنه‌وه. سه‌رکرده‌ی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌لی ئه‌دیب ڕایگه‌یاند، ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا زانیاری وردی پێگه‌یشتووه له باره‌ی ئه‌وه‌ی له به‌غدای پایته‌خت یاری به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن کراوه له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێکی دیاریکراودا. عه‌لی ئه‌دیب ڕوونیشیکرده‌وه، هه‌ندێک لایه‌ن به هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دانیشتوان و ده‌نگده‌رانی به‌غدا زۆره وایان بیرکردووه‌ته‌وه که ساخته‌کارییه‌کانییان ئاشکرا نابن، به‌ڵام ئێمه ساخته‌کاری ئه‌و لایه‌نانه‌مان به به‌ڵگه‌وه لایه. ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌کرد، ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به نوسراوێکی ده‌ستنووس داوای له کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان کردووه بۆ جارێکی دیکه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی به‌غدا ئه‌ژمار بکاته‌وه. |
به فه‌رمانی سه‌رۆکی هه‌رێم 30 ده‌ستگیرکراوی عه‌ره‌ب ئازاد کران [ 19 : 12 ] 2009 / / 12 – به فه‌رمانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان "مه‌سعود بارزانی"، 30 ده‌ستگیرکراوی عه‌ره‌بی پارێزگای موسڵ، ئه‌مڕۆ ئازاد کران. له‌م باره‌یه‌وه، جێگری پارێزگای موسڵ "خه‌سرۆ گۆران" له لێدوانێکی تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر)ی ڕاگه‌یاند، دوای دیداره‌که‌ی پێشووی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ برایانی عه‌ره‌بی موسڵ و له‌سه‌ر داواکاری ئه‌وان و وه‌ک وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ک بۆ داواکارییه‌کانیان، ئه‌مڕۆ به فه‌رمانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان،"مه‌سعود بارزانی" 30 زیندانی عه‌ره‌بی خه‌ڵکی موسڵ که له زیندانییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستگیرکرابوون، ئازاد کران. "خه‌سرۆ گۆران" ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، پێشتر ئه‌و ده‌ستگیرکراوانه‌ی که ئازاد ده‌کران له هه‌رێمی کوردستانه‌وه ته‌سلیم به پۆلیسی موسڵ ده‌کران، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان، ده‌سته‌به‌جێ هه‌موویان بێ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی پۆلیسی موسڵ بکرێن ئازاد کراون. گوتیشی: بڕیار بوو ئه‌و ده‌ستگیرکراوانه پێش هه‌ڵبژاردن ئازاد بکرێن، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رقاڵی به هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه بۆ دوای هه‌ڵبژاردن ئازاد کردنیان دواخرا. له به‌شێکی تری لێدوانه‌که‌ی دا، جێگری پارێزگای موسڵ ڕوونیکرده‌وه زۆربه‌ی ئه‌و ده‌ستگیرکراوانه، پێشتر له لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا ده‌ستگیرکران و به‌هۆی خراپی ڕه‌وشی ئه‌منی موسڵ ڕاده‌ستی هه‌رێمی کوردستان ده‌کران و له‌وێ لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دا ده‌کرا. له کۆتایی لێدوانه‌که‌ی "خه‌سرۆ گۆران" به دووری زانی هیچ عه‌ره‌بی دیکه‌ی موسڵ له زیندانییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دابن، و گوتیشی: ئه‌گه‌ر ماشبن ئه‌وا ئازاد ده‌کرێن. |
هه‌ولێر.... دوو کچ خۆیان سووتاند [ 17 : 06 ] 2009 / / 26 – باهۆز / له دوو ڕووداوی جیاوازدا له‌گه‌رِه‌کی باداوه‌ی شاری هه‌ولێر کچێک خۆی سووتاند و له‌گوندی قورشاغلوی سه‌ر به ناحیه‌ی قوشته‌په کچێک خۆی سووتاند. دوای خۆ سووتاندنی له نه‌خۆشخانه(ب-د 17 ساڵ)قوتابی قۆناغی ناوه‌ندی به پۆلیسی ڕاگه‌یاند:هیچ کێشه‌یه‌کم له‌گه‌ل که‌سدا نییه،له‌کاتێکدا به ته‌نیا له ماڵ بوومه،ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بزانم که چۆن ده‌سووتێم ده‌به‌یه‌ک نه‌وتم به خۆمداکردووه،له‌گه‌ل داگیرساندیدا ته‌واوی جه‌سته‌م ئاگری گرتووه‌و به‌سه‌ختی سووتاوم. ناوبراو به هۆی ئه‌وه‌ی کێشه‌ی له‌گه‌ل که‌سدا نییه سالاَی تۆمارنه‌کردووه. سه‌رچاوه‌یه‌کیش له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی وێرِای پشتراستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که ڕایگه‌یاند:ناوبراو به ڕێژه‌ی% 98 جه‌سته‌ی سووتاوه،دوای 15 کاتژمێر مانه‌وه له‌ژیان له‌به‌ر خراپی باری ته‌ندروستی ژیانی له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها له گوندی قورشاغلوی سه‌ر به ناحیه‌ی قوشته‌په له ڕووداوێکی نادیار کچێک خۆی سووتاند. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن به(ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر)ی ڕاگه‌یاند: دوێنێ ته‌رمی کچێک به‌ناوی(ر-ج-ع 18 ساڵ)که به ڕێژه‌ی% 100 جه‌سته‌ی سووتابوو گه‌یاندرایه نه‌خۆشخانه‌که‌یان. سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه:له سه‌ره‌تای لێکۆڵینه‌وه‌دا که‌س وکاری به پۆلیسیان ڕاگه‌یاندووه ناوبراو ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونی هاتووه،له‌ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا به ده‌به‌یه‌ک نه‌وت ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه،به هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتانه‌که‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه. |
لێژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانی دیوانی چاودێری دارایی هه‌ولێری کرد [ 14 : 36 ] 2009 / / 16 - ئه‌مڕۆ سه‌رۆک و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان، سه‌ردانی دیوانی چاودێری دارایی هه‌ولێریان کرد و له گه‌ڵ سه‌رۆکی دیوان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کان کۆبوونه‌وه. له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا سه‌ره‌تا د. ڕه‌فیق سابیر سه‌رۆکی لێژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان باسی له گرنگی دیوانی چاودێری دارایی کرد و ئاماده‌یی لێژنه‌که‌ی ده‌ربڕی له پشتیوانی کردنی ئه‌م ده‌زگا گرنگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان . دواتر باس له‌وه‌کرا که پێویسته هه‌رچی زووتره دیوانی چاودێری دارایی هه‌ولێر و سلێمانی یه‌ک بگرنه‌وه‌و[ .،]ته‌نها یه‌ک دیوانی چاودێری له هه‌رێمی کوردستان هه‌بێت و کار به یاسای دیوانی چاودێری ساڵی 2008 بکرێت، که له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌نگی بۆ دراوه . پاشان سه‌رۆکی دیوانی چاودێری دارایی هه‌ولێر کورته‌باسێکی سه‌باره‌ت به ئیش و کاره‌کانی چاودێری دارایی کرد و ئه‌و کێشه‌و گرفتانه‌شی خسته ڕوو که له ماوه‌ی کارکردنی دێنه به‌رده‌می . |
فیلمه‌کانی نیوه مانگ و کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌فڕن له فیستیڤاڵی فیلمی کوردی پاریس نمایشکران [ 17 : 00 ] 2007 / / 01 - مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ هه‌ر دوو فیلمی سینه‌مایی "نیوه مانگ" و "کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌فڕن" به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما "به‌همه‌ن قوبادی" له یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی "فیلمی کوردی پاریس" له وڵاتی فه‌ره‌نسا نمایشکران. به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له کۆمپانیای "مژفیلم"ـه‌وه، یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی "فیلمی کوردی پاریس" له ڕۆژی 24 ی ئوکتۆبری 2007 ( 2 ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1386 ) له شاری پاریس کاره‌کانی خۆی ده‌ست پێ‌کرد و تا ڕۆژی 31 ی ئوکتۆبر ( 9 ی خه‌زه‌ڵوه‌ر) بۆ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ له وڵاتی فه‌ره‌نسا درێژه‌ی کێشا. ئامانجی ئه‌م فیستیڤاڵه نیشاندانی فه‌رهه‌نگی کورده به کۆمه‌ڵگای ده‌ره‌وه‌ی کوردستان. هه‌روه‌ها دوایین به‌رهه‌می "به‌همه‌ن قوبادی" فیلمی "نیوه مانگ" له مانگی جوولای 2007 (پووشپه‌ری 1386 ) له وڵاتی فه‌ره‌نسا له لایه‌ن کۆمپانیای "سی تی وی ئینترنشناڵ" ( ) چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما. ئه‌م فیلمه له‌م ڕۆژانه نۆیه‌مین خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی له هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئۆجای" ( ) کالیفۆرنیا له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا به‌ده‌ستهێنا. |
بوومه‌له‌رزه 6 که‌سی له ئیتالیا کوشت [ 13 : 56 ] 2012 / / 20 هه‌ولێر 20 ی ئایار/ مایۆ ( )- بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به ڕێژه‌ی 6 پله به پێوه‌ری ڕیخته‌ر، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، باکووری ئیتالیای هه‌ژاند و بووه هۆی کوژرانی لانیکه‌م 6 که‌س و بریندار بوونی نزیکه‌ی 50 که‌سی دیکه. به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌کانی تۆماری بوومه‌له‌رزه، ناوه‌ندی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له مه‌ودای 35 کلیۆمه‌تریی باکووری شاری بۆلۆنیا بووه. سێ که‌س له قوربانییه‌کان له بینایه‌کی نیوه‌ته‌واودا کوژراون و ته‌له‌ڤزیۆنی ئیتالیا چه‌ند دیمه‌نێکی بینا ڕووخاوه‌کان و به‌ربوونه‌وه‌ی بورجه‌کانی کڵێسه‌یه‌کی مێژوویی بڵاو کردووه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌کانی ناوچه‌که ده‌ڵێن، بوومه‌له‌رزه‌که هێنده به‌هێز بووه که له ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوان له شاره‌کانی بۆلۆنیا، فێرارا، ڤێرۆنا و مێنتۆڤا، هه‌ستی پێکراوه. تیمه‌کانی فریاکه‌وتن سه‌رقاڵی گه‌ڕان به دوای قوربانیانی ڕووداوه‌که‌ن. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک که‌وتبێتنه ژێر وێرانه‌کانه‌وه. ئا. ڕ |
نوێترین به‌رهه‌می سکۆلیمۆفێسکی به‌شداری له ڤیستیڤاڵی ڤینیسیا ده‌کات [ 16 : 23 ] 2010 / / 10 – به‌رپرسانی فیستیڤاڵی فیلمی "ڤینیسیا" ڕایانگه‌یاندووه، نوێترین به‌رهه‌می "یرژی سکۆلیمۆفێسکی" ده‌رهێنه‌ری ناوداری پۆڵه‌ندی به ناونیشانی "کوشتنی بنه‌ره‌تی" به‌شداری له به‌شی کێبرِکێی فیستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیا ده‌کات. به گوێره‌ی هه‌واڵی "واریتی"،"ویسێنت گالۆ" ئه‌کته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریکی له‌و فیلمه‌دا ڕۆڵی ئه‌ندامێکی تالیبان ده‌گێرێت که دوای ده‌ستگیر کردنی له ڕێگای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی، هه‌وڵ بۆ هه‌ڵاتن و ڕزگاربوون ده‌دات. ئه‌و فیلمه له کاتێکدا به‌شداری له فیستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیا ده‌کات که تاکو ئێستا کۆتایی به کاره‌کانی نه‌هاتووه‌و[ .،]کاری وێنه‌گرتنی به‌رده‌وامه، به‌ڵام برِیار وایه تاکو واده‌ی به‌رِێوه‌چوونی فیستیڤاڵی ڤینیسیا ئاماده بکرێت و به‌و شێوه‌یه به‌شداری له‌و فیستیڤاڵه بکات. "سکۆلیمۆفێسکی" تاکو ئێستا چه‌ندین جار به‌شداری له فیستیڤاڵی ڤینیسیا کردووه‌و[ .،]توانیویه‌تی چه‌ندین خه‌ڵات له به‌شه جیاوازه‌کانی ئه‌و فیستیڤاڵه بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات. ئه‌و ده‌رهێنه‌ره له ساڵی ( 2001 )، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی ئه‌و فیستیڤاڵه بوو. شه‌ست و حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیا له ( 1 - 11 ) سێپته‌مبێر له ئیتالیا به‌رِێوه ده‌چێت. "کوئینتین تارانتینۆ" ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریکی وه‌کو به‌رپرسی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی ئه‌و فیستیڤاڵه ئه‌رکی ده‌ستنیشان کردنی براوه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و فیستیڤاڵه‌ی له ئه‌ستۆیه. |
11 . 09 . 2006 له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵـبژاردندا له یه‌مه‌ن به‌لایه‌نی که‌م 51 که‌س ده‌مرن کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌نی ده‌ڵـێن له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا که بۆ |
جرێمی ڕێنێر به‌شداری له پرۆژه‌ی سینه‌مایی بۆرن ده‌کات [ 18 : 03 ] 2011 / / 30 – "جرێمی ڕێنێر" ئه‌کته‌ری ناوداری هۆلیوودی که له ساڵی ( 2009 ) له ڕێگای فیلمی " " بۆ خه‌ڵاتی ئۆسکار کاندید کرابوو، به‌شداری له پرۆژه‌ی سینه‌مایی "بۆرن" ده‌کات. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "فارس نیوز"، ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارا دایه، ئه‌و سینه‌ماکاره له جیاتی "مه‌ت دایمۆن" به‌شداری له‌و پرۆژه سینه‌ماییه بکات و له به‌شی چواره‌می ئه‌و فیلمه به ناونیشانی "میراتی بۆرن" ڕۆڵی کاراکتێری "جه‌یسۆن بۆرن" بگێرێت. تاکو ئێستا گرێبه‌ستی هاوکاری "رێنێر" له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه سینه‌ماییه مۆر نه‌کراوه، به‌ڵام به هۆی پێشوازی ڕه‌خنه‌گران و لایه‌نگرانی ئه‌و پرۆژه سینه‌ماییه، چاوه‌روان ده‌کرێت تا ماوه‌یه‌کی دیکه گرێبه‌ستی هاوکاری ئه‌و سینه‌ماکاره له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهنێه‌رانی ئه‌و پرۆژه‌یه مۆر بکرێت. له ساڵی ڕابردووه، ئه‌و کاته "دایمۆن" ڕایگه‌یاند، له به‌شی نوێی "بۆرن" به‌شدار نابێت، کۆمپانیای "یونیڤێر ساڵ" هه‌وڵی بۆ ده‌ستنیشان کردنی ئه‌کته‌رێکی دیکه بۆ ئه‌و فیلمه دا، له کاتێکدا که ئه‌و کۆمپانیایه به‌نیازه له‌و فیلمه که‌ڵک له "مه‌ت دایمۆن" وه‌ربگرێت، به وتوێژ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سینه‌ماکارانی دیکه‌ش سه‌رقاڵه. دوایین به‌رهه‌می "جرێمی ڕێنێر" به ناونیشانی "شار" له ده‌رهێنانی "بێن ئه‌فله‌ک" چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر له سینه‌ماکانی جیهان نمایش کرا. نوێترین به‌رهه‌می ئه‌و سینه‌ماکاره‌ش به ناونیشانی " 4 " تا ماوه‌یه‌کی دیکه نمایش ده‌کرێت. چواره‌مین به‌شی زه‌نجیره‌ی "بۆرن" به ناونیشانی "میراتی بۆرن" به‌رهه‌م دێنرێت، ئه‌و فیلمه له لایه‌ن "تۆنی گیلرۆی" کاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌کرێت. |
ئه‌لعێراقیه : پلانی کوشتنی عه‌لاوی له‌لایه‌ن مالکییه‌وه ئاشکرا کراوه [ 18 : 22 ] 2010 / / 24 - لیستی ئه‌لعێراقییه دانی به‌وه‌دانا که (نوری مالکی) وه‌زیری به‌رگری عێراقی ڕاسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی (ئه‌یاد عه‌لاوی) له هه‌وڵی تیرۆرکردنی ئاگادار بکرێته‌وه. له‌مباره‌وه ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه (محه‌ممه‌د عه‌لاوی) ڕایگه‌یاند، هۆشداریدان به سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقییه (ئه‌یاد عه‌لاوی) له‌باره‌ی بوونی هه‌وڵی تیرۆرکردنی له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگری عێراق (عه‌بدولقادر عوبه‌یدی) له‌سه‌ر داوای سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق (نوری مالکی) بووه. محه‌ممه‌د عه‌لاوی له‌لێدوانێکیدا بۆ ڕۆنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست ئاماژه‌ی داوه که دوێنی بڕیاربووه له‌مباره‌وه مالکی قسه له‌گه‌ڵ عه‌لاویدا بکات، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه نه‌کردووه که ئه‌م قسه‌کردنه له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه بووه یا نا، ئاشکراشی کردووه که دوێنێ وه‌زیری به‌رگری عێراق (عه‌بدولقادر عوبه‌یدی) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی (ئه‌یاد عه‌لاوی) کردووه. ڕاشیگه‌یاندووه لیستی ئه‌لعێراقییه له‌گه‌ڵ نوری مالکی‌دا وه‌کو سه‌رۆک وه‌زیرێک مامه‌ڵه ده‌کات، ده‌زگای هه‌واڵگری و ئاگادارکردنه‌وه‌ش زانیاری گرنگتری به‌مالکی دابوو به به‌روارد له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریانه‌ی که به‌ده‌ست ئێمه ده‌گات، کاتێک ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر هه‌وڵی تیرۆکردنی عه‌لاوی کرد زانیاری ته‌واو و دڵنیاکه‌ره‌وه‌مان له‌به‌رده‌ست دابوو، بۆیه به‌پێویستمان زانی له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ئاشکرا بکرێت. |
07 . 11 . 2007 سێ سه‌ربازی پاکسـتانی له نزیـک ســنووره‌کانی ئه‌فغانسـتان به کوژراوی ده‌دۆزرێنه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی پاکستانی ده‌ڵێن ته‌رمی گولله‌بارانکراوی ئه‌و سێ سه‌ربازه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له هه‌رێمی خێـڵه‌کی وه‌زیرسـتان له نزیـک |
تیمێکی پزیشکی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه ده‌کات [ 19 : 40 ] 2010 / / 06 - سبه‌ینێ تیمێکی پزیشکی سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی پشکنین بۆ ئه‌و که‌سانه ئه‌نجامبدات که برینداری چه‌کی کیمیاوین. له‌مباره‌یه‌وه لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند،بڕیاره به‌یانی تیمێکی ته‌ندروستی بێته شاری هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌وه‌ی پشکنین ئه‌نجامبدات بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌هۆی کاره‌سه‌تی کیمیاباران توشی نه‌خۆشی جۆراو جۆربوون یاخود وارسی شه‌هیدان و بریندارانی کیمیاباران. گوتیشی به‌شێک له‌و پڕۆژه‌یه ئێمه‌ین به‌هۆی بونی زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تیمه بتوانن نه‌خۆشه‌کان ببینن له باره‌گای کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان دواتریش ڕاپۆرتێک ئاماده ده‌کرێت و ده‌درێته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌کان بکرێت. گوتیشی بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باس له‌و پڕۆژه‌یه بکرێت ، سه‌باره‌ت به که‌سانی ناو تیمه‌که لوقمان گوتی کۆمه‌ڵێک که‌سی شاره‌زا هاتوون هه‌ندێک که‌سیشیان له‌گه‌ڵه که‌شاره‌زای بواری ده‌رونین . |
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئورده‌ن گه‌یشته به‌غدا [ 13 : 33 ] 2011 / / 03 - (سه‌میر ئه‌لروفاعی) سه‌رۆک وه‌زیرانی ئورده‌ن به سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵا گه‌یشته شاری به‌غدا. (سه‌میر ئه‌لروفاعی) سه‌رۆک وه‌زیرانی ئورده‌ن به سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵای وڵاته‌که‌ی، گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدراڵ و بڕیاره له‌گه‌ڵ نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیران و گه‌وره به‌رپرسانی تری عێراق کۆبێته‌وه. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ، بڕیاره له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا دۆسییه‌کانی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ و گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت. هه‌روه‌ها به‌شداریکردنی کۆمپانیاو پیاوانی کاری ئورده‌نی له پرۆسه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی عێراق و جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتنی لێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ ده‌کرێت. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا، ڕێککه‌وتنی نه‌وتی نێوان هه‌ردوو وڵات نوێ ده‌کرێته‌وه، که تیایدا عێراق به نرخێکی یه‌که‌م که له‌نێوان 15 بۆ 20 دۆلاره بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ده‌داته ئورده‌ن، هه‌روه‌ها عێراق مانگه 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به خۆرِایی ده‌دات ئورده‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئورده‌ن تێچوونی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی بارهه‌ڵگره‌کان له کێلگه‌ی بێجی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. |
12 . 12 . 2006 مشـعه‌ل ته‌مۆ سه‌باره‌ت به خۆپـیشـاندانێـک له قامیشلۆ ده‌دوێت به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ، له لایه‌ن پارته سـیاسـیـیه کوردیـیه‌کانی سوریا خۆپـیشـاندانێـکی ئاشـتیـیانه له شـاری قامیشلۆ سـازکرا، به‌ڵام هێزه‌کانی ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی حکومه‌تی سوری هێرشـیان کرده سه‌ر خۆپـیشـانده‌ره‌کان و چوار ڕێبه‌ری سـیاسیـیان بریندار کرد. له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆکی به‌شی کوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکا هومه‌ر شـێـخموس گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ مشعه‌ل ته‌مۆ، ڕێبه‌ری ڕێبازی پاشه ڕۆژی کورد له سوریا سـازکردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 6 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2006 - 12 - 13 - 3 - 89181377 / 945590 . |
پاڵه‌وانێتی خولی لاوانی کوردستان بۆ تۆپی باسکه ئه‌نجام ده‌درێت [ 15 : 33 ] 2011 / / 10 هه‌ولێر 10 ته‌مموز/یۆلیۆ ( ) - دوای ئه‌وه‌ی یه‌کێتی تۆپی باسکه‌ی کوردستان به‌سه‌رکه‌وتووی هه‌ردوو خولی نایاب و پله‌ی یه‌کی کوردستان بۆ تۆپی باسکه ئه‌نجامدا وا برِیاره پاڵه‌وانێتی خولی پله نایابه‌کانی کوردستان له‌سه‌ر ئاستی لاوان بۆ تۆپی باسکه ئه‌نجام بدات. له‌مباریه‌وه عه‌بدولعه‌زیز جه‌وهه‌ر سکرتێری یه‌کێتی تۆپی باسکه‌ی کوردستان گوتی: 12 ی ئه‌م مانگه له شاری هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری خولی پله نایابه‌کانی کوردستان بۆ تۆپی باسکه له‌سه‌ر ئاستی لاوان ئه‌نجام ده‌دین به به‌شداریکردنی 8 یانه‌ی خولی پله نایاب له‌گه‌ڵ 4 یانه له هه‌ر چوار پارێزگاکه‌ی کوردستان کۆی یانه به‌شداربووه‌کان ده‌بێته 12 یانه. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا عه‌بدولعه‌زیز جه‌وهه‌ر گوتی: له کۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری کاتی ده‌ستپێکردنی خوله‌که‌و[ .،]چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی برِیار ده‌دین بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی گشت یانه‌کان وه‌ربگرین و چاوه‌رِوان ده‌که‌ین ئه‌م خوله له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه به‌هێز بێت. ڕێبین ڕه‌مزی - |
سلێمانی... چواره‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی کوردستان کرایه‌وه [ 20 : 10 ] 2008 / / 11 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د / سلێمانی – ژوری بازرگانی ئه‌مه‌ریکی – عێراقی به‌هاوکاری ژوری بازرگانی سلێمانی و به‌به‌شداری 318 کۆمپانیای ئاسیایی و ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریکی و عه‌ره‌بی چواره‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی کوردستان ( . . ) له ناوچه‌ی تاسلوجه‌ی شاری سلێمانی کرده‌وه. له‌رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی پێشانگاکه‌دا "دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید"پارێزگاری سلێمانی هیوای خواستکردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه ببێته هانده‌رێک بۆ دووباره زیندووکردنه‌وه‌ی جموجوڵی ئابووری ناوچه‌که، له‌لێدوانێکدا بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر)، "حه‌سه‌ن باقی حه‌سه‌ن هه‌ورامی" سه‌رۆکی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که: " 318 کۆمپانیا که 70 ی ئێرانی و 16 تورکی و چه‌ندین کۆمپانیای دیکه له وڵاته‌کانی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکاو چیک و یابان و چین و ئه‌ڵمانیا و ئیمارات و چه‌ند وڵاتیکی دیکه به‌شداریان کردووه ، 80 % ی کۆمپانیا به‌شداربوه‌کان بۆ یه‌که‌مجاره به‌شداری له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی کوردستان ( . . ) ده‌که‌ن". سه‌رۆکی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند:"ئه‌م جۆره پێشانگایانه ده‌بنه هۆکارێک بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی کۆمپانیا بیانیه‌کان بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و پێده‌چێت کاریگه‌ری ئه‌م جۆره پێشانگایانه‌بێت که 15 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن کۆمپانیا ده‌ره‌کیه‌کانه‌وه خراوه‌ته بواری به‌رهه‌مهێنانه‌وه" چواره‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی کوردستان ( . . ) ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت . |
خولێکی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت [ 18 : 50 ] 2011 / / 20 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر - وا برِیاره ڕۆژی شه‌ممه له شاری هه‌ولێر خولێکی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بدرێت به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی ئاستی ناوبژیوانانی کوردستان و عێراق. له‌مباریه‌وه عه‌بدولخالق مه‌سعود ئه‌مینداری دارایی یه‌کێتی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێکی تایبه‌تدا گوتی: ڕۆژی شه‌ممه 23 ی ئه‌م مانگه له شاری هه‌ولێر خولێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ناوبژیوانانی عێراق و کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، له‌م خوله هه‌ریه‌که له وانه‌بێژی نێوده‌وڵه‌تی سعودی عه‌لی ترێفی و وانه‌بێژی قه‌ته‌ری تایبه‌تمند له بواری لێهاتووی جه‌سته‌یی سه‌لمان حازمی و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌ری خوله‌کان له نووسینگه‌ی فیفا بۆ پێشخستنی ئاستی ناوبژیوانان ئیسماعیل ئه‌لحافی، که به‌ره‌گه‌ز ئوردنیه‌و[ .،]ئه‌م خوله ماوه‌ی 7 ڕۆژ ده‌خاینێت و له هۆڵی زیتون به‌رێوه ده‌چێت. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا عه‌بدولخالیق مه‌سعود گوتی: له‌م خوله شه‌ش وانه‌بێژ و دوو ڕاهێنه‌ری لێهاتووی جه‌سته‌یی و 19 سه‌رپه‌رشتیاری یاری و 30 ناوبژیوان و 19 ناوبژیوانی گویگر به‌شداری ده‌که‌ن. |
یه‌که‌می خولی به‌رازیل دووچاری شکست هات [ 14 : 55 ] 2008 / / 10 - له ده‌سپێکی هه‌فته‌ی 10 ی خولی به‌رازیلدا به‌ره به‌یانی ئه‌مرِۆ حه‌وت یاری به‌رێوه‌چوون. به‌ره به‌یانی ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه حه‌وت یاری له خولی به‌رازیلدا حه‌وت یاری به‌رێوه‌چوون که تێیدا یانه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنال له نێویاریگای خۆیدا میوانداری یانه‌ی گۆیاسی کرد و له میانه‌ی ئه‌ویارییه‌دا ئه‌نته‌رناسیۆنال توانی به ئه‌نجامی گۆڵێکی بێ به‌رامبه‌ر یارییه‌که بباته‌وه‌و تاکه گۆڵی یارییه‌که‌ش له ڕێگه‌ی یاریزان" لویز ئه‌دریانو" له خوله‌کی 50 ی گێمی دووه‌مدا تۆمارکرا، یارییه‌که‌ش به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو. له یارییه‌کی دیکه‌ی هه‌مان خولدا یانه‌ی فلامینگۆی یه‌که‌می خوله‌که له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا ڕووبه‌روی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکومینیرۆ بووه له‌میانه‌ی ئه‌ویارییه‌دا هه‌ردوو یانه‌به گۆڵێک به‌رامبه‌ربوون، گۆڵی یانه‌ی فلامینگۆ له‌رێگه‌ی یاریزان " خۆسیه ئۆلیڤیرا" له خوله‌کی 16 ی گێمی یه‌که‌مدا تۆمارکرا وگۆڵی به‌رامبه‌ربوونی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکومینیرۆله ڕێگه‌ی یاریزان " مارکۆس" له خوله‌کی 76 ی گێمی دووه‌مدا تۆمارکرا، یارییه‌که‌ش به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو. ئه‌نجامی یارییه‌کانی دیکه‌ش به‌م شێوه‌یه: کوریتیبا ( 4 _ 0 ) بۆرتاگیزا فیتورتیا ( 5 - 2 ) بوتافوگوارجی فلومینزی ( 3 _ 0 ) ئه‌تله‌تیکوباراناینس سانتۆس ( 1 _ 1 ) گریمیۆ نایه‌تیکو ( 2 _ 1 ) ساوپاولۆ. |
14 "ئیمۆ" له عێراق تا مردن ڕه‌جم کران [ 14 : 30 ] 2012 / / 11 هه‌ولێر ١١ی ئازار/ مارس ( )- سه‌رچاوه‌کانی ئاساییش و ته‌ندروستیی عێراق ڕایانگه‌یاند که له سێ هه‌فته‌ی ڕابردوودا 14 گه‌نجی به‌غدایی، که جل و شانه‌کردنی قژیان جیاوازتره، له هه‌ڵمه‌تێکی شیعه توندڕۆکاندا، تامردن ڕه‌جم کراون. شیعه توندڕۆ‌کان، دوێنێ شه‌ممه، له ناوچه شیعه‌نشینه‌کاندا لیستێکی دیکه‌ی ناوی زۆرێک له ئه‌و گه‌نجانه‌یان بڵاو کردووه‌ته‌وه که ئامانجی ئه‌وان ده‌بن بۆ ڕه‌جمکردن، ئه‌گه‌ر بێت و واز له پۆشینی جلی سه‌یر و جیاواز و شانه‌کردن یان داهێنانی قژیان نه‌هێنن. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته دوای ڕۆشنایی خستنه سه‌ر "ئیمۆ"ـکان دێت له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌غداوه. له‌و باسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقدا له‌باره‌ی ئیمۆکانه‌وه که مانگی ڕابردوو بڵاو بووه‌وه، ئه‌وانی به "شه‌یتان په‌رست" وه‌سف کردبوو و داوای له هێزه‌کانی ناوخۆ کردبوو ده‌ستگیریان بکه‌ن. "ئیمۆ" یه‌کێک له جۆره‌کانی مووزیکی پانکه که له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گه‌شه‌ی کردوووه. هه‌وادارانی ئه‌م جۆره له مووزیکه‌یش به جلوبه‌رگی مارکه‌ی "جینز"ـی ته‌سک و کراسی له لۆکه دروستکراو، که دروشمی دیاریکراویان به‌سه‌ره‌وه‌یه، هاوکات قژی درێژ و شانه‌کردنی تایبه‌تتر، ده‌ناسرێنه‌وه. به‌پێی هه‌واڵێکی "ڕۆیته‌رز"، که له زاری به‌رپرسانی ئاساییشی و ته‌ندروستییه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه، له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌رمی 14 گه‌نجیان گوازتووه‌ته‌وه که شوێنه‌واری ڕه‌جمکردن به به‌ردیان پێوه‌یه. ئه‌و ئاژانسه به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌ست که‌وتووه که تێیدا ناوی 24 گه‌نجی به سه‌ره‌وه‌یه و ئامانجی ئه‌و گرووپه تۆندڕۆیه‌ن که ڕه‌جمیان ده‌که‌ن. |
سبه‌ی پاڵه‌وانێتی دامه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت [ 22 : 28 ] 2010 / / 24 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر - سبه‌ی 25 ی ته‌مموز پاڵه‌وانێتی کوردستان بۆ یاری دامه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستان له هۆتێلی سیاکۆی له هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت ودوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ. ئه‌مه یه‌که‌م جاره ئه‌م جۆره پاڵه‌وانێتییه له کوردستان که به سه‌رپه‌رشتی وه‌زارتی ڕۆشنبیری ولاوانه به‌رێوه‌ده‌چێت به‌رێوه‌ده‌چێت و 25 یاریزانی به ته‌مه‌ن به‌شداری ده‌کات و به‌رێوه‌ده‌چێت. |
سوپای ئه‌مه‌ریکا دووچه‌کداری ده‌ستگیرکرد گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت ده‌ستیان له ڕفاندنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکی هه‌بێت [ 19 : 06 ] 2007 / / 27 - سوپای ئه‌رمه‌ریکا ئه‌مڕۆ دووپاتیکرده‌وه که هێزه‌کانیان ( 2 ) چه‌کداری سه‌ر به ڕێکخراوی قاعیده‌یان ده‌ستیگرکردووه که گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت په‌یوه‌ندییان به ڕفاندنی ئه‌و ( 3 ) سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌ی مانگی ئایاری ڕابردوو هه‌بێت. به‌یاننامه‌که‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا ڕوونیکرده‌وه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی (دووشه‌ممه‌و[ .،]سێشه‌ممه)ی ڕابردوودا له شاری "ره‌ماد"ی هێزه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا، ( 2 ) که‌سیان ده‌ستگیرکردووه که له ماڵه‌کانیاندا چه‌ک و جل و به‌رگی یه‌کێک له سه‌ربازه ڕفێنراوه‌کان دۆزراوه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه له ( 12 )ی مانگی ئایاری ڕابردوودا له‌شارۆچکه‌ی "مه‌حمودییه" باشووری به‌غدا له بۆسه‌یه‌کی چه‌کداران ئه‌و سه‌ربازانه ڕفێنرابوون که دواتر ته‌رمی یه‌کێک له‌و سه‌ربازانه له ڕووباری فورات دۆزایه‌وه. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ش گروپی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق" سه‌ر به ڕێکخراوی تیررۆریستی ئه‌لقاعیده، به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌م کرده‌یه ڕاگه‌یاندبوو که تیایدا ( 4 ) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی و وه‌رگێڕێکی عێراقی کوژران و ( 3 ) سه‌ربازیش بێ سه‌روشوێن ببوون. |
قه‌ڵه‌وی ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوونی گورچیله‌کان به شێرپه‌نجه [ 8 : 36 ] 2012 / / 05 هه‌ولێر 5 ی نیسان / ئه‌پرێل ( )- پسپۆران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که قه‌ڵه‌وی ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌کانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گورچیله. دامه‌زراوه‌ی توێژینه‌وه شێرپه‌نجه‌ییه‌کانی به‌ریتانیا زانیارییه‌کی نوێی بڵاوکرده‌وه که ده‌ریده‌خات زیاتر له 9 هه‌زار که‌س له ساڵی 2009 توشی شێرپه‌نجه‌ی گورچیله بوون و ئه‌و ژماره‌یه له ساڵی 1975 ته‌نیا 2300 که‌س بووه. قه‌ڵه‌وی بووه‌ته هۆی زیادبوونی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گورچیله به ڕێژه‌ی 70 له‌سه‌د و جگه‌ره‌کێشان ئه‌گه‌ری نه‌خۆشییه‌که به ڕێژه‌ی 50 له‌سه‌د زیاد ده‌کات. شێرپه‌نجه‌ی گورچیله پله‌ی هه‌شته‌می له نێو به‌ربڵاوترین جۆره‌کانی شێرپه‌نجه له جیهاندا هه‌یه. ده‌رکه‌وتنی خوێن له میزدا ئاماژه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی بوونی کێشه‌یه له گورچیله‌کاندا، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌که له‌سه‌ره‌تای تووشبوونیدا بدۆزرێته‌وه، ده‌توانرێ له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت. پسپۆران ده‌ڵێن قه‌ڵه‌وی ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سینگ و منداڵدان و گه‌ده زیاد ده‌کات له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی زیادبوونی بڕی هه‌ندێک هۆڕمۆن له‌له‌شدا. تیم ئه‌یسنی پسپۆری بواری توێژینه‌وه له شێرپه‌نجه‌ی گورچیله له دامه‌زراوه‌ی توێژینه‌وه شێرپه‌نجه‌ییه‌کانی به‌ریتانیا ده‌ڵێ له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا، دامه‌زراوه‌که یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی جۆرێکی نوێ له ده‌رمان که یارمه‌تیده‌ره بۆ ڕێگرتن له گه‌یشتنی خوێن بۆ گورچیله‌ی نه‌خۆش به شێرپه‌نجه و ئه‌و ده‌رمانه ڕێگرییه‌که بۆ نه‌خۆشییه‌که، به‌ڵام چاره‌سه‌ر نییه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ باشترین ڕێگه چاره، ڕێگه‌گرتنه له نه‌خۆشییه‌که له‌سه‌ره‌تاوه، ئه‌مه‌ش به پاراستنی ته‌ندروستی کێش و قه‌ڵه‌و نه‌بوون و جگه‌ره‌نه‌کێشان. سه‌رچاوه: میدڵ ئیست |
08 . 11 . 2009 دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ده‌رباره‌ی چۆنێتی په‌سه‌ندکردنی یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت سه‌باره‌ت به چۆنێتی په‌سه‌ندکردنی یاسا هه‌ڵـبژاردنه‌کانی گشتی عێراق هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی کوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق کردووه. دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت ڕه‌نگه تێبینیمان له‌سه‌ر هه‌ندێـک بڕه‌گه‌ی یاساکه هه‌بێت به‌ڵام له‌وه زیاتر نه‌ده‌کرا، چونکه ده‌بووایه یاساکه ده‌ربچێت، بۆیه هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌ندێک دانه‌واندنیان کرد و له ئه‌نجامدا یاساکه په‌سه‌ندکرا. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 6 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2009 - 11 - 09 - 3 - 89232287 / 954816 . |
Subsets and Splits