text
stringlengths 0
94.6k
|
---|
پردێ... گه‌نجێک برینداربوو [ 16 : 10 ] 2008 / / 03 – باهۆز / هه‌ولێر - له‌شارۆچکه‌ی پردێ به‌هۆی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌لاَیه‌تی شه‌رِێک له‌نێوان چه‌ند که‌سێک به‌رپا ده‌بێت و گه‌نجێک برینداربوو. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی پۆلیسی ناحیه‌که ئاشکرایکرد:له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی کۆمه‌لاَیه‌تی کۆنی نێوان شه‌رِێک له‌نێوان چوار گه‌نج به‌رپا ده‌بێت،له‌ئاکامی ته‌شه‌نه‌کردنی شه‌رِه‌که به کلاشکۆف ته‌قه له‌یه‌کتر ده‌که‌ن، به‌هۆیه‌وه دوو فیشه‌ک به‌ر که‌سێک به‌ناوی"ت-ه-ع"ده‌که‌وێت و برینداربووه،پاشان پۆلیس دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌کات. هه‌روه‌ها دۆسیه‌ش بۆ ڕووداوه‌که کراوه‌ته‌وه، وه‌ک له‌زانیاریه‌کاندا هاتووه له‌ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوو چه‌ندین جار شه‌رِله‌نێوان ئه‌و دوو بنه‌ماله‌یه ڕوویداوه. |
کوڕی سه‌رۆکی به‌ره‌ی ته‌وافوق ده‌ستگیرکرا [ 9 : 47 ] 2008 / / 20 - عه‌دنان دلێمی سه‌رۆکی به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراقی ڕایگه‌یاند، که شه‌وی ڕابردوو هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی کوڕه‌که‌ی وده‌ستگیریان کردوه. به پێی هه‌واڵی (رۆیته‌رز) عه‌دنان دلێمی له لێدوانێکی ته‌له‌فۆنیدا به ئاژانسه‌که‌یانی ڕاگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی "موسه‌نا" ی کوڕی و به تاوانی پشتگیریکردنی تیرۆرریستان و نانه‌وه‌ی ململانێی تایفه‌گه‌ری، ده‌ستگیریان کردوه. دلێمی ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه، که کوره‌که‌ی کاری بازرگانی و کرین و فرۆشتن ده‌کات و دووره له کاروباری سیاسی. جێی ئاماژه‌یه، سالی پاریش هێزه‌کانی عێراقی کوڕێکی دیکه‌ی دلێمیان به تاوانی تێوه‌گلان له کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌ستگیرکردبوو. |
له مانگی حوزه‌یرانه‌وه خه‌رجی سه‌فه‌ری عومره زیاد ده‌کات [ 19 : 22 ] 2011 / / 27 - سیروان حه‌سه‌ن/گه‌رمیان- به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی "مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی" ڕایگه‌یاند: له مانگی ڕه‌جه‌ب و شه‌عبان خه‌رجی زیاره‌تکارانی کوردستان بۆ حه‌جی عومره 100 دۆلار زیاد ده‌کات. "مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی" وتیشی؛ له ڕێکه‌وتی 1 / 6 ه‌وه تا 30 / 7 ، واته له هه‌ردوومانگی "ره‌جه‌ب و شه‌عبان" خه‌رجی تێچوونی حه‌جی عومره بۆ زیاره‌تکارانی کوردستان که له هه‌ردوو فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له نۆسه‌د دۆلاره‌وه بۆ هه‌زار دۆرلار زیاد ده‌کات. ئاماژه‌شیدا: ئه‌م زیادبوونه په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی کوردستانه‌وه نییه‌و ولاَتی عه‌ره‌بستانی سعودی زیادی ده‌کات چونکه له‌مه‌دوا تا مانگی ڕه‌مه‌زان ڕێژه‌ی زیاره‌تکاران ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش فشار له سه‌ر شوێنی حه‌وانه‌و نیشته‌جی بوون و کۆمپانیاکانی فرۆکه‌وانی و پێداویستیه‌کانی تر دروست ده‌کات هه‌ربۆیه نرخی تێچوونه‌که به‌رزده‌بێته‌وه. مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ڕونیشیکرده‌وه: ئه‌مساڵ خواست له سه‌ر سه‌فه‌ری عومره ئێجگار زیادی کردووه‌و[ .،]له دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر له 22 هه‌زار هاولاَتی له هه‌رێمی کوردستان سه‌فه‌ری عومره‌یان ئه‌نجامداوه. مه‌ریوان ئه‌وشی خسته‌روو: له ساڵی پاردا له مانگی ڕه‌مه‌زان نرخی تێچوونی سه‌فه‌ری عومره هه‌زار و 600 دۆلاربوو به‌لاَم ئه‌مساڵ پێشبینی ده‌که‌ن له‌و مانگه‌دا تێچوونه‌که‌ی له پارساڵ که‌متربێت و بگاته 1200 دۆلار. |
سبه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی "گرنگ" له‌نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا و ئیتیلافی کوردستانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت [ 14 : 35 ] 2010 / / 16 - سبه‌ی یه‌کشه‌ممه، له شاری به‌غدای پایته‌خت، هه‌ردوو شاندی دانوستانکاری ئیتیلافی کوردستانی و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا کۆده‌بنه‌وه. به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"ی چاپی به‌غدا، سه‌رچاوه‌یه‌ک پێی ڕاگه‌یاندوون، سبه‌ی یه‌کشه‌ممه لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئیتیلافی کوردستانی کۆده‌بنه‌وه. وتیشی: "ئه‌و کۆبوونه‌وه گرنگه‌و[ .،]تێیدا پێشنیازه 19 خاڵیه‌که‌ی لایه‌نی کوردی بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی تاوتوێده‌کرێت". له‌وباره‌یه‌شه‌وه، نسار ئه‌لڕوبه‌یعی له ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌واڵه‌که‌ی پشتڕاستکرده‌وه‌و[ .،]ڕایگه‌یاند، سبه‌ی هه‌ردوولا کۆده‌بنه‌وه. ئه‌مه له کاتێکدایه که پێشتر سامی شۆڕش ئه‌ندامی شاندی کوردستانی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی یاسا پشتگیری کورد ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار جارێکی دیکه بدرێته‌وه به جه‌لال تاڵه‌بانی. |
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی: مامه‌ڵه به زه‌ویی کشتوکاڵی، قه‌ده‌غه کراوه [ 9 : 46 ] 2012 / / 19 سلێمانی 19 حوزه‌یران/یۆنیۆ - به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی، فه‌ره‌یدون عومه‌ر، ڕایگه‌یاند که ئه‌وان ئێستا هه‌وڵه‌کانیان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ گێڕانه‌وه‌ی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی سنووری سلێمانی. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند که ئه‌م بڕیاره وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ریکردووه تا سه‌رجه‌م زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کان و له‌وه‌ڕگاکان و به‌رده‌ڵانه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ حکوومه‌ت. فه‌ره‌یدون عومه‌ر، گوتی "لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تمان دروست کردووه بۆ پارێزگای سلێمانی و دوای کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاماره‌کانی ئه‌و زه‌ویانه له قه‌زا و ناحیه‌کانی سه‌ر به سلێمانی، له ڕێگه‌ی یه‌که ئیدارییه‌کانی ناوچه‌کانه‌وه ئه‌و که‌سانه ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه و هه‌ر که‌سیش مامه‌ڵه‌یان پێوه بکات ڕووبه‌رووی یاسا ده‌بێته‌وه، چوونکه قه‌ده‌غه کراوه." نه‌به‌ز محه‌ممه‌د |
دروستکردنی ئامێرێک که ڕۆڵی گلێنه‌ی چاو ده‌بینێت و ئومێد ده‌کرێ ببێته هۆی چاکبوونه‌وه‌ی نابیناکان [ 10 : 48 ] 2012 / / 07 هه‌ولێر 7 کانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر ( )- له هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ی زانستیی پێشه‌نگدا که له‌وانه‌یه ڕووناکی بۆ چاوی هه‌زاران نابینا بگیڕێته‌وه، تیمێکی زانایانی ئه‌مه‌ریکی سه‌رکه‌وتووبوون له په‌ره‌پێدانی ئامێرێکی زۆر وردبین که کاره‌کانی گلێنه‌ی چاو ده‌کات و به‌وه‌ش له 10 ساڵی داهاتوو زۆر له نابیناکان له کوێری ڕزگار ده‌کات، به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشیی جۆراوجۆره‌وه بیناییان له ده‌ستداوه. (شتیلا نیربرگی) مامۆستای مێشک و ده‌ماره‌کان له زانکۆی سانت دیگۆی ئه‌مه‌ریکی گوتی ئه‌و ئامێره نوێیه زۆر ورد و پێشکه‌وتووه و کاره‌کانی گلێنه‌ی چاو ده‌کات و ده‌توانێ ڕۆڵی ئه‌و له بینینیدا ببینێت به تایبه‌ت که گلێنه‌ی چاو زۆر جار به‌هۆی هه‌ندێک نه‌خۆشییه‌وه توانای خۆی له گرتنی وێنه و ناردنی بۆ مێشک و وه‌رگێڕانی بۆ وشه و لێکدانه‌وه له ده‌ست ده‌دات. له ڕێگه‌ی تاقیکردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه، ئه‌م ئامێره نوێیه که له‌سه‌ر مشک تاقی کراوه‌ته‌وه، توانیویه‌تی هه‌ستی بینین بۆ هه‌موو ئه‌و مشکانه بگێڕێته‌وه که تاقیکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر کراوه و ئه‌مه‌ش ئومێدی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه له ده ساڵی داهاتوودا ئامێره‌که بگاته ئه‌وه‌ی بۆ چاوی مرۆڤیش دابنرێ. پێشتر کێشه‌ی په‌ره‌پێنه‌دانی ئه‌و ئامێره بریتی بوو له‌وه‌ی که زاناکان نه‌یان ده‌زانی گلێنه‌ی چاو به چ شێوازێک وێنه ده‌گرێت و ئاراسته‌ی مێشکی ده‌کات و ئێستا ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون بووه‌ته‌وه. سه‌رچاوه: بی بی سی |
ئه‌مه‌ریکا سوریای تۆمه‌تبار کرد به دروستکردنی قه‌یرانی مرۆڤایه‌تی [ 9 : 50 ] 2011 / / 12 هه‌ولیَر 12 حوزه‌یران/یۆنیۆ ( ) – حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریای تۆمه‌تبارکرد به‌رامبه‌ر به‌و کرده‌وانه‌ی له‌باکووری سوریا ئه‌نجام ده‌درێت و ڕاشیگه‌یاند, ئه‌و کرده‌وانه هۆکارن بۆ دروست بوونی قه‌یرانی مرۆڤایه‌تی. له به‌یاننامه‌یه‌کی کۆشکی سپی دا هاتووه ئه‌و کرده‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له‌باکووری وڵاته‌که‌یان, هۆکارن بۆ دروستبوونی قه‌یرانێکی مرۆڤایه‌تی له‌و وڵاته. هه‌ر له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا کۆشکی سپی داوای له سوریا کردووه به زووترین کات ئه‌و کرده‌وه سه‌ربازیانه ڕابگرێت و ڕێگه به‌چوونه‌ژوره‌وه‌ی تیمه‌کانی ڕێکخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی بدات. شایه‌نی باسه ماوه‌ی دوو ڕۆژه ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا چه‌ندین کرده‌وه‌ی گرتن و هه‌ڵکوتانه سه‌ر دانیشتوانی شاره‌کانی باکووری سوریایان ده‌ست پێ کردووه, سه‌ره‌نجام به‌شێک له‌دانیشتوانی ئه‌و شارانه ڕوویان له خاکی تورکیا کردووه. ئه‌وه له‌کاتێکدایه ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا بڕیارن داوه که‌مپێک بۆ په‌نابه‌ره سورییه‌کان دروست بکه‌ن و تا ئێستا 4300 که‌س له‌هاوڵاتیانی سوریا له‌رێگه‌ی سنووره‌وه گه‌یشتونه‌ته خاکی تورکیا. ڕ. م. |
ده هه‌زار نه‌مام له سلێمانی چێندراون [ 16 : 36 ] 2008 / / 02 – به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د / سلێمانی - به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌کانی شاره‌وانی سلێمانی 70 هه‌زار نه‌مامی له ئێران و تورکیاوه هێناوه‌و[ .،]تائیستا زیاتر له 10 هه‌زار نه‌مامیان له ناو شاری سلێمانی ڕواندووه. له لێدوانێکیی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر به‌رِێوه‌به‌ری باخچه‌کانی شاره‌وانی سلێمانی کامه‌ران حه‌مه ساڵح ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه برِی 700 ملیوَن دینار وه‌ک بودجه‌ی تایبه‌ت بوَ سه‌وزکردنی شاری سلێمانی ته‌رخانکرا، دواتر له ڕێگه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ئاشکراوه چه‌ند کوَمپانیایه‌کی پسپوَر ئه‌رکی هێنانی 50 هه‌زار نه‌مامی له وڵاته‌کانی تورکیا و ئێرانه‌وه بوَکوردستان گرته ئه‌ستوَ . گوتیشی: تا ئێستا نزیکه‌ی 10 هه‌زار نه‌مام برِوێنین و به‌نیازیشین له ماوه‌ی ئه‌م ساڵی کارکردنماندا نزیکه‌ی 70 هه‌زار نه‌مام برِوێنین. ڕوونیشیکرده‌وه، بوَ ساڵی 2009 برِی 3 ملیار و نیومان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وه‌رگرتووه بوَئه‌وه‌ی 30 باخچه‌ی گه‌وره له گه‌رِه‌که نوێیه‌کانی شاری سلێمانی به دیزاینێکی جوان دروست بکه‌ین، ئه‌مه‌ش زیندوکردنه‌وه‌یه‌که بوَگه‌رِه‌که نوێیه‌کانی شاری سلێمانی و له‌به‌رنامه‌شماندایه بوَ هه‌ر منداڵێک که له نه‌خوَشخانه‌ی له‌دایکبونی سلێمانی له دایک ببێت دارێک له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌یاندا برِوێنن. |
هه‌ولێر ئاماده‌یی بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربرِی [ 10 : 39 ] 2009 / / 01 – حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یی خۆی پیشاندا بۆ ده‌ستپێکردنی وتوێژه‌کانیی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غدا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوانییان. گوته‌بێژی ڕه‌سمی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کاوه مه‌حمود ڕایگه‌یاند، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری فیدراڵیی وتوێژه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان ده‌ستپێبکاته‌وه. کاوه مه‌حمود له لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی سه‌وا ئه‌وه‌ی به دوور نه‌زانی که له ماوه‌یه‌کی نزیکی داهاتوودا ئه‌و وتوێژانه ده‌ستپێبکه‌نه‌وه. گوته‌بێژی ڕه‌سمی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌شی دووپاتکرده‌وه، حکومه‌تی هه‌رێم خوازیاره له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور هه‌موو کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بکات. هه‌ر یه‌ک له کێشه‌کانی پێشمه‌رگه، یاسای نه‌وت و غاز، ناوچه دابرِاوه‌کان له سه‌ره‌کیترین ئه‌و کێشانه‌ن که له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه. |
کۆڕی وتارنووسیی زانستی بۆ شه‌هباز موحسینی له بۆکان به‌ڕێوه‌چوو [ 10 : 49 ] 2010 / / 24 - مه‌نووچێهر جیهانی/ بۆکان ـ کۆڕی شێوازی وتارنووسی به شێوه‌ی زانستی بۆ دکتۆر شه‌هباز موحسینی، له لایه‌ن کۆڕی فێرکاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب له شاری بۆکان به‌ڕێوه‌چوو. به پێی ڕاپۆرتی تایبه‌تی به‌شی ڕۆشنبیری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری بۆکان، کۆڕێکی شێوازی وتارنووسی به شێوه‌ی زانستی له لێدوان و شیکردنه‌وه‌ی دکتۆر شه‌هباز موحسینی و ڕێوڕه‌سمی به‌خشینی بڕوانامه‌کانی کۆتایی هاتنی خولی سه‌ره‌تایی فێرکاریی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و مێرمنداڵان له لایه‌ن کۆڕی فێرکاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب له هۆڵی سه‌ره‌کی ئه‌م ناوه‌نده له شاری بۆکان به‌ڕێوه‌چوو و ماوه‌ی 3 کاتژمێری خایاند. کۆڕی شێوازی وتارنووسی به شێوه‌ی زانستی له لێدوان و شیکردنه‌وه‌ی نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ری سه‌قزی دکتۆر شه‌هباز موحسینی به به‌شداری ژماره‌یه‌کی زۆر له شاعیران، نووسه‌ران، توێژه‌ران و لێکۆڵه‌رانی بواری زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی دانیشتووی شاری بۆکان و هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌رێک له خه‌ڵکی ڕۆشنبیر و ئه‌ده‌ب دۆستی شاره‌کانی بۆکان، سه‌قز و مه‌هاباد به‌ڕێوه‌چوو. له سه‌ره‌تای ئه‌م کۆڕه‌دا سه‌ید یاسین قوڕه‌یشی که پێشکه‌شکاری کۆڕی فێرکاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌به، گووتی: مرۆڤ هه‌ر له سه‌ره‌تای بوونی خۆیه‌وه به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه بووه، به‌ڵام نه‌یارانی دژ به ڕاستییه‌کان ویستوویانه له‌م بواره‌دا گرفت بخه‌نه سه‌ر ڕێگاکه‌ی. نووسه‌ری کورد سه‌ید یاسین قوڕه‌یشی له‌سه‌ر گرینگی نووسینی وتار به زمانی زانستی و پێویستی زانینی شێوه‌ی نووسینی وتاری زانستی دووپاتیکرده‌وه. دواتر مسته‌فا ئێلخانی زاده نووسه‌ر، وه‌رگێڕ، لێکۆڵه‌ر، زمانه‌وان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانی منداڵ و مێرمنداڵی ئێران و سه‌رپه‌رشت و به‌ڕێوه‌به‌ری کۆڕی فێرکاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب بۆکان، کورته باسێکی سه‌باره‌ت به گرینگیی وتارنووسی به شێوه‌ی زانستی و به‌ڕێوه‌بردنی کۆڕه‌کانی تایبه‌ت به‌م بواره به هه‌وڵی کۆڕی فێرکاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب، ئاراسته کرد. له درێژه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا دکتۆر شه‌هباز موحسینی پسپۆڕی بواری ئه‌ده‌بیات و نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر و مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی و به‌رپرسی به‌شی فارسیی زانستگای ئازادی شاری مه‌هاباد، به وردی باسی شێوازه‌کانی وتارنووسین به شێوه‌ی زانستی کرد و هه‌روه‌ها لێدوان و شیکردنه‌وه‌ی خۆی له‌م باره‌یه‌وه ئاراسته‌ی به‌شداربووانی کۆڕه‌که کرد. له‌م کۆره‌دا دکتۆر موحسینی باسێکی فراوانی له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌و[ .،]وتارنووسین به شێوه‌ی زانستی هێنایه ئاراوه‌و[ .،]گووتی: "ئه‌مرۆکه به سه‌ده‌ی ئه‌نفۆرماتیک ناسراوه‌و[ .،]هه‌ر 2 ساڵ جارێک هه‌موو زانیارییه‌کان ده‌گۆڕدرێن که پێشتر ئه‌و ماوه‌یه هه‌ر 100 یا 50 ساڵ جارێک بوو، به‌ڵام ئێستا هه‌ر 2 ساڵ جارێکه." ئه‌و پسپۆڕ و شاره‌زایه‌ی بواری زمان و ئه‌ده‌بیات به کورتی سه‌باره‌ت به پێشینه‌و[ .،]مێژووی زانستی کۆمه‌ڵناسی دواو گووتی: "له زانستی کۆمه‌ڵناسیدا ئیبن خه‌لدوون به باوکی کۆمه‌ڵناسی کۆن و ئێمیل دۆرکهایم به باوکی کۆمه‌ڵناسی نوێ ناسراوه." دکتۆر موحسینی هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی وتارنووسین به شێوه‌ی زانستی، گووتی: "نووسه‌ر و توێژه‌ر بۆ نووسینی وتارێکی زانستی ده‌بێ ماوه‌ی 4 مانگ و یا زیاتریش کات ته‌رخان بکات. بابه‌تی زانستی به واته کێشه‌و[ .،]ماندووبوونی زه‌ین له گه‌ڵ بابه‌ته‌که ده‌ست پێده‌کات. ئێمه ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین نووسینه‌کانمان له باری پێشه‌کی، پێشینه‌ی لێکۆڵینه‌وه، شێواز، ئاکام، بابه‌ت، ناوه‌رۆک، وشه سه‌ره‌کییه‌کان، ڕێنووس، ورده‌کاریی، ئامار، مه‌به‌ست و سه‌رچاوه‌کانه‌وه هێز و توانایی تێدا بێت. ئه‌گه‌ر له وتارێکدا قسه‌ی تازه بکرێت و کۆپی کاریی له به‌رهه‌می که‌سانی دیکه نه‌بێت و نوێکاریی و بابه‌تی تازه له وتاره‌که‌دا بێت، ئه‌وه خه‌ڵکیش پێشوازی لێده‌کات." له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا ڕایگه‌یاند: "ساڵانه له زانکۆی هارڤارد له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بوودجه‌ی به‌شی توێژینه‌وه نزێکه‌ی 50 ملیارد دۆلاره که بوودجه‌ی گشتیی وڵاتی ئێمه 100 ملیارد دۆلاره. ئه‌وه ته‌نیا یه‌ک زانکۆیه‌و[ .،]چه‌ندین زانکۆی دیکه‌ش له‌و وڵاته‌دا هه‌یه. هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکاری پێشکه‌وتنی ئه‌و وڵاته." دکتۆر موحسینی له درێژه‌ی کۆڕه‌که‌دا به تێروته‌سه‌لی باسی بواره‌کانی وتارنووسینی زانستی کرد، هه‌روه‌ها شێوازه‌کانی نووسینی وتاری زانستی به‌م جۆره دابه‌ش کرد: 1 ـ لێکۆڵینه‌وه ده‌بێ موباحسه‌و[ .،]ئیستدلال و مونازره بێت، چونکه دنیای ئه‌مرۆ شتی نوێ و زانستیی ده‌وێت. 2 ـ نووسه‌ر ده‌بێ شاره‌زایی له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌بێت. 3 ـ له وتاره‌که‌دا کانالیزه‌و[ .،]ده‌سته‌به‌ندی واته سووره‌ت به‌ندی به شێوه‌کانی بونیادی، کاربوردی، ته‌رویجی له‌به‌ر چاو بگیرێت. 4 ـ ڕه‌خنه. 5 ـ مه‌شرووعه‌یت. به‌رپرسی به‌شی فارسیی زانستگای ئازادی شاری مه‌هاباد له‌و به‌شه‌ی لێدوانکه‌یدا هه‌روه‌ها گووتی: "له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و فاکته‌رانه له نووسینی وتاره‌کاندا ڕۆژئاوای به‌ره‌و گۆڕان و پێشکه‌وتنی زانستی و ئه‌ده‌بی برد. ئه‌ده‌بیات ئاوێنه‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌که‌و[ .،]ناخی ئه‌و که‌مه‌ڵگایه ده‌رده‌خات. بێگومان گرینگی بابه‌تی لێکۆلًینه‌وه‌که له وتارنووسیندا زۆر پێویست و گرینگه." له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا دکتۆر شه‌هباز موحسینی ڕایگه‌یاند: "له وتارنووسینی زانستیدا چه‌ند خاڵێکی زۆر گرینگ ده‌بێ له‌به‌ر چاو بگیرێت، له‌وانه (ئه‌خلاقی توێژینه‌وه) که یه‌کێکی بابه‌تی شکی زانستییه. به گشتی له بواری توێژینه‌وه‌دا ده‌بێ نووسه‌ر زۆر بێ ڕه‌حم بێت. هه‌روه‌ها (ئه‌مانه‌تداری) که نووسه‌ر ده‌بێ له وتاره‌که‌یدا ئه‌مانه‌تدار بێت. هه‌روه‌ها (استقرا) که له وشه‌ی قه‌ریه‌و[ .،]گوند هاتووه، واته نووسه‌ر ده‌بێ گوند به گوند بگه‌ڕێت و له هه‌موو ڕوانگه‌یه‌که‌وه کار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که بکات و به دوای هه‌موو سه‌رچاوه‌کاندا بگه‌ڕێت." پسپۆڕی بواری ئه‌ده‌بیات دکتۆر شه‌هباز موحسینی هه‌روه‌ها گووتی: "ئه‌و چه‌ند خاڵه زۆر گرینگه‌ی که ده‌بێ له وتارنووسینی زانستیدا له‌به‌ر چاو بگیرێن، له‌وانه (واقیعبینی) که ده‌بێ هه‌ر جۆره ده‌مارگیری و ڕوانینێکی هه‌ڵه له کاره‌که‌تدا لابه‌ری. بێگومان لێکدانه‌وه‌ی بارودۆخی وڵاتانی وه‌کوو ژاپۆن، ئه‌ڵمانیا و چین که بۆچی تا ئه‌و ڕاده‌یه پێشکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، گرینگی پرسی دیتنی ڕاستییه‌کان و ڕوانینی هه‌ڵه ده‌رده‌خات و ده‌بێ کار بۆ نه‌هشێتنی بکه‌ین. هه‌روه‌ها (ئازایه‌تی) له کاری نووسیندا زۆر گرینگه‌و[ .،]ده‌بێ نووسه‌ر ئازایه‌تی هه‌بێت." شه‌هباز موحسینی گووتیشی: "لێژنه‌ی دادوه‌ران له هه‌ڵسه‌نگاندنی وتاره زانستییه‌کاندا سه‌ره‌تا چاو به سه‌رچاوه‌و[ .،]ژێدره‌کاندا ده‌خشێنن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن نووسه‌ر و توێژه‌ر له سه‌رچاوه‌گه‌لی پله یه‌ک و ده‌سته یه‌ک که‌ڵًکی وه‌رگرتووه یان نا. له نووسینی وتاردا گرینگ‌ترین بابه‌ت واته سه‌رچاوه‌یه که ده‌بێ له سه‌ره‌تاوه بزانی له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته چه‌ند سه‌رچاوه هه‌یه‌و[ .،]هه‌مووی ببینی و کۆیان بکه‌یه‌وه." هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: "له وتاره‌کاندا هه‌وڵ بده‌ن ئاواز و زمانی توێژینه‌وه تایبه‌ت بێت به خۆتان. هه‌ر وتارێک ده‌بێ له نێوان 15 تا 20 لاپه‌ڕه‌دا بنووسرێت. له زانسته‌کانی بواری مرۆڤایه‌تیدا ده‌بێ توێژینه‌وه‌کان له زانستی ماتماتیکی نزیک ببنه‌وه‌و[ .،]له ئاکامدا به ئامار و ژماره زانیارییه‌کان بخرێنه ڕوو. هه‌ڵبه‌ت له گه‌ڵ شێوه‌کانی لێکدانه‌وه‌و[ .،]وه‌سفکردندا ده‌بێ زانیارییه‌کان و ئاماره‌کان به زمانی ماتماتیکی پێشکه‌ش بکرێن." له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا دکتۆر موحسینی وێڕای لێکدانه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئه‌ده‌بیات له جیهان، ئاماژه‌یدا به پێگه‌ی به‌رزی نووسه‌رانی کورد له درێژایی مێژوودا و ڕایگه‌یاند: "له ڕابردوودا ده‌یان گوت کتێب له میسر ده‌نووسرا، له به‌یرووت چاپ ده‌کرا و له عێراق ده‌خوێندرایه‌وه. بۆ وێنه شاعیرێکی ناوداری وڵاتی میسر که نازناوی "ئه‌میرولشوعه‌را" بووه "ئه‌حمه‌د شه‌وقی" بوو که به ڕه‌گه‌ز کورد بوو." له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ک له شاعیران و نووسه‌ران که له‌م کۆڕه‌دا ئاماده‌بوون، پرسیار و تێبێنی و ڕوونکردنه‌وه‌و[ .،]بیر و بۆچوونه‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به وتارنووسین به شێوه‌ی زانستی پێشکه‌ش کرد و له لایه‌ن دکتۆر شه‌هباز موحسینی به وردی وڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کان درایه‌وه. له کۆتایی ئه‌و کۆڕه‌دا نووسه‌ر و کاریکاتێریستی کورد سه‌ید یاسین قوڕه‌یشی که پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که بوو، ناوه‌کانی 26 که‌س له ده‌رچووانی خولی سه‌ره‌تایی فێرکاریی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و مێرمنداڵان له کۆڕی فێرکاری و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب و هه‌روه‌ها 4 ڕێزنامه‌ی خوێنده‌وه‌و[ .،]قوتابیان بڕوانامه‌که‌ی خۆیان که به واژۆ و مۆری ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانی منداڵان و مێرمنداڵان گه‌یشتووه له ده‌ستی دکتۆر شه‌هباز موحسینی و شاعیر و نووسه‌ری کورد ئیره‌ج ناهید وه‌رگرت. ژماره‌یه‌ک له به‌شداربووانی ئه‌م خوله بریتی بوون له مامۆستای قۆناغی دواناوه‌ندی، خوێندکارانی زانکۆ و هه‌روه‌ها نووسه‌ران و ئه‌دیبانی بواری ئه‌ده‌بیاتی منداڵان. خولی سه‌ره‌تایی فێرکاری ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و مێرمنداڵان له لایه‌ن کۆڕی فێرکاری و فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌ب و به یارمه‌تی و وانه‌بێژیی خاتوو له‌یلا ساڵحی ماسته‌ری مێژوو، نووسه‌ر، توێژه‌ر و مامۆستای زانکۆ، له شاری بۆکان به‌ڕێوه‌چوو. |
هندییه‌ک سی ساڵ زیاتره خۆی نه‌شتووه [ 20 : 01 ] 2009 / / 14 - پیاوێکی هندی زیاتر له 30 ساڵه خۆی نه‌شتووه، ئه‌م کاره‌شی له پێناو به‌خشینی کۆرپه‌له‌یه‌کی کورِ ئه‌نجامداوه. ڕۆژنامه‌ی (هندوستان تایمز) بڵاویکردۆته‌وه، له گوندی (شاتاف)ی سه‌ر به شاری (فاراناسی)ی هندستان له‌سه‌ر ڕووباری (گانج) ، که ئه‌م شاره له‌لایه‌ن هندۆسه‌کان به شارێکی پیرۆز ناسراوه، پیاوێکی هندی به‌ناوی (کالۆ سینگ)ی 63 ساڵ بۆ ماوه‌ی 35 ساڵه خۆی نه‌شتووه. له لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌که (کالۆ) وتویه‌تی: ماوه‌ی 35 ساڵه له‌شم و ددانه‌کانمم نه‌شتووه، به‌ڵکو له‌بری ئاو من به ئاگر خۆم ده‌شۆم، واته من هه‌موو ئێواریه‌ک له‌سه‌ر یه‌ک پێ ده‌وه‌ستم، ماریجوانا ده‌کێشم و سڵاو بۆ هندۆس ده‌نێرم. هه‌روه‌ها برِوای وایه به‌و کاره‌ی له‌شی له میکرۆب و هه‌وکردن ده‌پارێزرێت. ڕۆژنامه‌که ڕوونیکردۆته‌وه، به پێی دابونه‌ریتێکی هندۆسه‌کان، پێویسته هه‌ر یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی ئایینی هندۆس ده‌په‌رستێت، به ئاوی گانج خۆی بشوات، به‌ڵام کالۆ ئه‌م نه‌ریته ڕه‌تده‌کاته‌وه، ته‌نانه‌ت دوای مردنی براکه‌شی پێش 5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر خۆی نه‌شتووه. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که نوسیویه‌تی: ئه‌م پیاوه پێشتر فرۆشگای میوه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام خه‌ڵکی شتیان لێنه‌کرِیوه‌و[ .،]به که‌سێکی ناته‌ندروستیان داناوه، بۆیه فرۆشگاکه‌ی داخستووه‌و[ .،]ئێستا له یه‌کێک له کێڵگه‌کانی نزیک فرۆکه‌خانه‌ی فاراناسی زه‌وی ده‌کێڵێت. سه‌باره‌ت به هۆکاری خۆنه‌شتنه‌که‌ی کالۆ وتویه‌تی: ئه‌م کاره له‌پێناو به‌رژوه‌ندی نیشتیمانه‌که‌م ده‌که‌م، چونکه به‌هۆی خۆنه‌شووشتنم هه‌موو ئه‌و کێشه‌و[ .،]گرفتانه‌ی ڕووبه‌رووی ده‌وڵه‌ت ده‌بێته‌وه، کۆتای‌یان پێدێت، به‌ڵام دراوسێکانی قسه‌کانی کالۆیان ڕه‌تکردۆته‌وه‌و[ .،]به‌ناڕاستیان له قه‌ڵه‌مداوه‌و[ .،]وتویانه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کالۆ خاوه‌نی 7 کچه‌و[ .،]کورِی نییه، ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه ببێته باوکی کورِێک. له کۆتایدا، ڕۆژنامه‌که نوسیویه‌تی: زۆربه‌ی هندییه‌کان ئاره‌زوو ده‌که‌ن، ببنه خاوه‌نی کورِ، چونکه به برِوای ئه‌وان له ڕێگه‌ی کورِه‌کانیانه‌وه به لوتکه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ژیان ده‌گه‌ن، هه‌روه‌ها به‌پێی دابونه‌ریتی هندییه‌کان پێویسته هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ک له جیاتی شووکردنی کچه‌که‌یان پاره‌یه‌کی زۆر وه‌ک ماره‌یی بده‌نه ماڵی زاوا. |
19 . 10 . 2011 داوای لێبوردنی گشـتی بۆ ئه‌و که‌سـانه ده‌کرێت که له عێراق‌دا شه‌ڕی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایان کردووه له لایه‌ن به بۆنه‌ی ده‌رچوونی دوا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له شاری موسڵ ئاهه‌نگێکی فراوان به به‌شداری ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له په‌رله‌مانی عیراق و پارێزگار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و سه‌رۆک هۆز و پیاوانی ئاینی به‌ڕێوه‌چوو. په‌رله‌مانتاران ڕایانگه‌یاند که‌وا ئه‌وان یاداشتنامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ده‌که‌ن و تیایدا داوا ده‌که‌ن یاسایه‌کی لێبوردنی گشتی بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌رکرێت که له شه‌ڕی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ستگیرکراون و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له‌و پـێناوه‌شدا کوژراون به شه‌هید دابنرێن و مافی تایبه‌تی بۆ خانه‌واده‌که‌یان دابین بکرێت. دڵشاد زێباری به‌رپرسی ئۆفیسی په‌رله‌مانی عیراق له موسڵ پـشتیوانی ئه‌و بیرۆکه‌یه ده‌کات و له لێدوانێـکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له کاتی داگیرکردندا مافی هه‌ر که‌سێکه به‌رگری له وڵاته‌که‌ی خۆی بکات. مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه هیچ مافێکیان نیـیه و پـێی‌وایه ئه‌و که‌سانه‌ی شه‌ڕی ئه‌مه‌ریکایان کردووه واته شه‌ڕی یاسایان کردووه، چونکه بوونی ئه‌و هێزه به گوێره‌ی یاسا و ڕێککه‌وتن بووه. |
یانه‌ی سۆلاڤ بووه پاڵه‌وانی پاسکلیسواری یانه‌کانی که‌رکوک [ 16 : 02 ] 2012 / / 02 که‌رکوک ٢ی نیسان /ئه‌پرێل ( ) - پاڵه‌وانیه‌تی پاسکیلسواری یانه‌کانی شاری که‌رکوک کۆتایی پێهات ، تیادا یانه‌ی سۆلاڤ بوو به پاڵه‌وان یانه‌کان. به‌به‌شداری شه‌ش یانه‌ی شاری که‌رکوک پاڵه‌وانیه‌تی پاسکیلسواری یانه‌کانی که‌رکوک له‌سه‌ر ڕێگای له‌یلان قادر که‌ره‌م به‌رێوه چوو، به به‌شداری هه‌ریه‌ک له یانه‌کانی ( باباگورگور ، ئاڵتون کۆپری ، سۆلاف ، حه‌ویجه ، سه‌وره ) ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی لقی که‌رکوکی یه‌کێتی پاسکیل سواری عێراق له سه‌ر ئاستی لاوان ئه‌نجام درا. ئه‌نجامه‌کانی به‌م شێوه‌یه بوون له‌سه‌ر ئاتی تاک به‌ڵێن ئازاد - پله‌ی یه‌که‌م مراد ڕمین - پله‌ی دووه‌م مه‌حمه‌د حه‌سه‌ن - پله‌ی سێهه‌م له‌سه‌ر ئاستی تیپ یانه‌ی سۆلاف - پله‌ی یه‌که‌م یانه‌ی بابا گورگور - پله‌ی دووه‌م یانه‌ی سه‌وره - پله‌ی سێهه‌م ئاراک شێرکۆ – / |
18 . 09 . 2010 هه‌رێمی کوردسـتان و ئوردن یادا‌شـتێـک بۆ هاوکاری ته‌ندروستی مۆرده‌که‌ن له لایه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستی شـانشینی ئوردن نایف هایل ئه‌لفایز و شـاندێـکی یاوه‌ری له 15 ی مانگی نۆوه له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقن به مه‌به‌ستی پـته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوانیان له بواری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتیدا. هه‌ر له‌و پـێناوه‌دا یادا‌شـتێـک بۆ له یه‌ک تێـگه‌یشتن و هاوکاری له بواری ته‌ندروستی له نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و ئوردن مۆرکرا و شه‌وی شه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له هه‌وڵێر ورده‌کاری یاداشـته‌که خرایه ڕوو. |
شاندێکی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه ده‌کات [ 20 : 10 ] 2011 / / 25 - جه‌میل شه‌میرانی/ هه‌ڵه‌بجه- شاندێکی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه ده‌کات وبه‌ڵێن ده‌ده‌ن هه‌وڵه‌کانیان چڕ بکه‌نه‌وه له‌په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یان و کار بۆ به‌جینۆساید ناساندنی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ن له‌مباره‌یه‌وه قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه " گۆران ئه‌دهه ڕه‌حیم" به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: پێشهاتنی ئه‌م شانده هه‌ردوو کونسۆڵی پێشووی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کردووه‌و[ .،]به‌ڵێنی هه‌ندی پڕۆژه‌یان دابوو وسه‌ر له‌نوێ باسی ئه‌م پڕۆژانه کرایه‌وه. وتیشی: داوامان کردووه له‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به جیۆساید بناسرێندرێت, شانده‌که‌ش به‌ڵێنیان پێداین له‌په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یان کار بۆ ئه‌م بابه‌ته بکه‌ن . ئاماژه‌شیدا: له کۆبوونه‌وه‌که داوامان کردووه توشبووانی چه‌کی کیمیاوی له نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌ڵمانیا چاره‌سه‌ر بکرێن ,هه‌روه‌ها پڕۆژه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یش له هه‌ڵه‌بجه بکرێته‌وه. گۆران ئه‌دهه‌م ڕوونیشکرده‌وه: هه‌روه‌ها باسی ئه‌و کۆمپانیا ئه‌ڵمانیاییه‌مان کرد که کاتی خۆی چه‌کی کیمیاویان به‌رژێمی به‌عس فرۆشتووه. |
ڕێکخراوی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی، نه‌خۆشانی هه‌ڵه‌بجه ده‌باته ده‌ره‌وه‌ی وڵات [ 19 : 04 ] 2010 / / 13 - هاوڕێ باوه‌یس / سلێمانی- ئه‌مڕۆ تێمێکی پزیشکی سه‌ر به ڕێکخراوی ئاشی نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتنه شاری هه‌ڵه‌بجه‌و بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌و که‌سانه‌ی به ده‌ست نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ئێسکه‌وه ده‌ناڵێنن بیان به‌نه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌رکردن. (خدرکه‌ریم) سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه به ئاژانسی"په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ تیمێکی پزیشکی سه‌ربه ڕێکخراوی ئاشی نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتنه شاری هه‌ڵه‌بجه‌و بڕیاره له چه‌ندرۆژی داهاتوودا ئه‌و که‌سانه‌ی به ده‌ست نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ئێسکه‌وه ده‌ناڵێنن بیان به‌نه وڵاتی ئیتالیا، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن. وتیشی: تیمه‌که لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن له‌سه‌ر چه‌ند نه‌خۆشییه‌کی شێرپه‌نجه که به‌بڕوای ئه‌و تیمه ئه‌م نه‌خۆشییه ترسناکه‌وه وه‌ک بۆماوه ده‌گوازرێته‌وه له‌نه‌وه‌یه‌که‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌کی دیکه، نه‌خۆشییه‌کانیش بریتین له( شێرپه‌نجه‌ی ئێسک و لوکیمیا). ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد کاری یاساییان بۆ نه‌خۆشێک کردووه که له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن و ده‌ستنیشانکردنی هۆکاری توشبوونه‌که‌ی ده‌یبه‌نه وڵاتی ئیتالیا‌و له‌داهاتووشدا ئه‌وانه‌ی دیکه ده‌به‌ن. ئاشکراشیکرد ئه‌و تیمه بڕوایانوایه هۆکاری بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه له ناوچه‌که‌دا به‌کارهاتنی چه‌کی کیمیاییه که‌له‌ساڵی 1988 دا له لایه‌ن حکومه‌تی به‌عسه‌وه به‌کارهاتووه. |
نه‌جیب عه‌بدوڵڵا: له دانیشتنی ئه‌مڕۆی شاندی ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم باس له سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی کرا [ 20 : 57 ] 2010 / / 24 - "نه‌جیب عه‌بدوڵڵا" ئه‌ندامی شاندی ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان، ناوه‌رۆکی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌م فراکسیۆنه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان خسته ڕوو. نه‌جیب عه‌بدوڵڵا سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به ڕادیۆ زاگرۆس و ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: له کوبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان باس له سێ ته‌وه‌ر کرا، یه‌که‌م هه‌ڵسه‌نگاندێک کرا بۆ قۆناغی ڕابردووی کاری فراکسیۆنه‌که له به‌غدا بۆ ماوه‌ی مانگێک و ئه‌م کارانه به ئیجابی هه‌ڵسه‌نگێندرا، له ته‌وه‌ری دووهه‌م پێداچوونه‌وه‌یک کرا بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی دوو سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر فراکسیۆنی کوردستانی له به‌غدا ئاماده‌ی کردبوو، ئه‌م پرۆژه‌یه تایبه‌ت به‌و زنجیره کۆبوونه‌وانه‌ی بڕیار وایه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی کوتله‌کان و لایه‌نه سیاسییه‌کان بکرێت و له‌م هه‌فته‌یه‌دا پێشکه‌شیان ده‌که‌ین و تێیدا باسی ئه‌و خاڵانه کراوه که بۆ لایه‌نی کوردستانی گرینگه‌و[ .،]داوای هه‌ڵوێستێکی ڕۆشنیان لێ ده‌کرێت بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌و[ .،]دواتر داڕشتنێکی کۆتایی بۆ پرۆژه‌که کرا. نه‌جیب عه‌بدووڵڵا گوتی: له ته‌وه‌ری سێیه‌م باسی گرینگیی یه‌کخستنی ماڵی کوردی و گرینگیی پرۆسه‌ی چاکسازی و نه‌هێشتنی سزای سیاسی وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ یه‌کخستنی ئیتیلافی کوردستانی که هه‌موومان وه‌ک یه‌ک تیم کار بکه‌ین، کرا. سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان ناوبراو گوتی: ئه‌گه‌ری دواخستنی ئه‌م کۆبوونه‌وه هه‌یه بۆ کاتێکی دیکه‌و[ .،]له‌وانه‌یه سبه‌ی ئه‌م بڕیاره بدرێت و ئه‌گه‌ر هات و کۆبوونه‌وه‌که‌ش ئه‌نجام درا، ئه‌وا ئه‌نجامێکی وای لێناکه‌وێته‌وه، چوونکه سه‌رکه‌وتنی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه گرێدراوه به ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر دیاری کردنی سێ پۆسته سه‌رۆکایه‌تییه‌که، چونکه تاکو ئێستا هیچ ڕێککه‌وتنێک له ئارادا نه‌بووه‌و[ .،]وێناچێت ئه‌گه‌ر کۆبوونه‌وه‌که‌ی سبه‌ش ئه‌نجام درا، ئه‌نجامێک ئیجابیی لێ بکه‌وێته‌و. سه‌باره‌ت به‌و سیناریۆیه‌ی ئێستا له‌ئارادایه که لیستی ئه‌لعێڕاقییه حکومه‌تی پێک بێنێت و لایه‌نی کوردی و سه‌درییه‌کان پشتیوانی لێبکه‌ن، نه‌جیب عه‌بدوڵڵا ئاشکرای کرد: ئه‌مه سیناریۆی کۆتایی نییه‌و[ .،]ئه‌مڕۆش به‌کورتی باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کرا و ئێستا فراکسیۆنی کوردی بڕیاری کۆتایی خۆی نه‌داوه که له کام لایه‌ن نزیک بێته‌وه، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی سیاسی بڕیاره ئه‌نجام به‌درێت، بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستیان بزانین و خاڵه‌کانی ئێمه‌ش ڕوون و ئاشکرایه‌و[ .،]کام لایه‌ن له‌م خاڵانه نزیک بێت، دوای ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم کرا، ئه‌وکات بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین. ئه‌ندامی شاندی ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان گوتی: به‌ڵام نزیک بوونه‌وه‌ی سه‌در له عێڕاقییه یه‌کێک له سیناریۆکانه‌و[ .،]سیناریۆی کۆتایی نییه‌و[ .،]ته‌نانه‌ت به ڕای من به‌رگه‌یه‌کی فشاره بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی یاسا، چونکه پێشتریش ده‌وڵه‌تی یاسا خۆی له عێڕاقییه نزیک کردبۆوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌رگه‌یه‌کی فشار بۆ سه‌ر ئیتیلافی نیشتمانی. سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆک کۆماریش، نه‌جیب عه‌بدوڵڵا گوتی: ئیتیلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان تاکو ئێستا باسی دابزین له‌م پۆسته‌ی نه‌کردووه‌و[ .،]تاکو ئێستا سوورین له‌سه‌ر ئه‌م داواکارییه، چونکه کورده‌کان پێکهاته‌ی دووهه‌می عێڕاقن و ئه‌وه مافی ئێمه‌یه که ئه‌م پۆسته وه‌ربگرین. |
جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا گه‌یشته عێراق [ 10 : 23 ] 2011 / / 13 - ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه "جۆ باین"ی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا, له‌یه‌که‌م سه‌ردانیدا گه‌یشته عێراق, دوای پێکهێنانی حکومه‌ت, به‌سه‌رۆکایه‌تی نوری مالکی بۆ جاری دووه‌م. ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه به‌سه‌ردانێک "جۆ بایدن"ی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا گه‌یشته عێراق و وا چاوه‌روان ده‌کرێ چاوی بکه‌وێ به به‌رپرسه باڵاکانی عێراق, به‌ر له کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق له کۆتایی ئه‌مساڵدا . بڕیاره بایدن له سه‌ردانه‌که‌یدا, چاوی بکه‌وێت به‌هه‌ریه‌ک له نوری مالکی و ئه‌یاد عه‌لاوی و جه‌لال تاله‌بانی و ئه‌وسامه نوجێفی, ئه‌وه‌ش وێستگه‌ی سێیه‌می بایدنه دوای سه‌ردانی کردنی بۆ هه‌ریه‌ک له ئه‌فغانستان و پاکستان. شایه‌نی باسه له ماوه‌ی 12 مانگی ڕابردوو, سێیه‌م جاره "جۆ بایدن"ی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا سه‌ردانی عێراق ده‌کات. |
کچه کوردێک بوو به یه‌که‌می عێراق له پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی وێژه‌یی [ 17 : 18 ] 2012 / / 16 که‌رکوک 16 ته‌مموز/یۆلیۆ ( )- کچه قوتابیه‌کی کورد له خوێندی کوردی له که‌رکوک بوو به یه‌که‌می عێراق له ده‌رچووانی قوتابیانی پۆلی شه‌شه‌می وێژه‌یی و به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ی که‌رکوکیش پێیان وایه، حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌رکوکی پشتگوێ خستووه. سه‌باره‌ت به‌مه‌ش "شێرزاد ڕه‌شید کاکه" به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی کوردیی په‌روه‌رده‌ی که‌رکوک له لێدوانێکی بۆ ئاژانسی په‌یامنێری ڕایگه‌یاند که ئه‌وان زۆر خۆشحالن به‌وه‌ی قوتابیه‌کی کورد له خوێندنی کوردی توانیویه‌تی ببێت به یه‌که‌می عێراق ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتنی خوێندی کوردی و په‌روه‌رده‌ی کوردییه له شاری که‌رکوک. شێرزاد ڕه‌شید گوتی، ئه‌و قوتابیه که توانیه‌تی ببێت به یه‌که‌می عێراق له‌نێو ئه‌و قوتابیانه‌ی پۆلی شه‌شه‌می ویژه‌یین و ناوی "دونیا بایز"ـه‌و[ .،]له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی "وڵات" له دووزخورماتوو . به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی کوردیی په‌روه‌رده‌ی که‌رکوک گوتی که پێویسته حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاوڕێکی ته‌واو له له قوتابیانی کورد خوێندی کوردی بداته‌وه ده‌ستی هاوکاریی ته‌واو دێژ بکات چونکه ئه‌مه نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه بۆ خوێندی کوردی که بتوانین ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ست بێیمن له‌کاتێکدا ململانێیه‌کی زۆر گه‌وره له نێوان قوتابیان و قوتابخانه‌کانی که‌رکوک و ده‌ورووبه‌ریه‌تی. ئارام شێرکۆ/ . |
17 . 08 . 2008 په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له ده‌می ده‌سه‌ڵاتیدا په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی سه‌رۆکی پاکسـتانی هاوپه‌یمانێـکی گرنگی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بووه له جه‌نگی دژ به تێرۆریزم، به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرانی نێو پاکسـتان ده‌ڵێن ئه‌و تا ده‌هات بووبووه ڕابه‌رێـکی زۆردار. په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی ته‌مه‌ن 65 سـاڵان به‌هۆی به‌شـداریکردنی له هه‌وڵه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له سه‌رکوتکردنی توندڕه‌وانی ئیسلامی نێو وڵات‌دا هه‌ر بۆیه په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له نێو خودی وڵات‌دا سه‌رزه‌نشت کرابوو. سه‌رباری کرده‌ی له‌شـکری په‌ره‌سه‌ندو له دژی توندڕه‌وان له پاکسـتان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا حکومه‌تی وڵات شـکسـتی هێناوه له ڕیشه‌کێشـکردنی شه‌پـۆلی توندوتیژی که تا دێت ڕوو له هه‌ڵـچوون ده‌کات. له سـاڵی 1999 دا جه‌نه‌ڕاڵ په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له کوده‌تایه‌کی سه‌ربازیدا دوای ڕووخاندنی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیران نه‌واز شه‌ریف موشـه‌ڕه‌ف ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی گرته ده‌سـت. تا ئێسـتا په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له چه‌ندان هه‌وڵی کوشتن و قه‌یرانی سـیاسی ڕزگاری بووه، به‌ڵام سـاڵی پار متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ده‌سـت دا کاتێـک هه‌ڵی دا سه‌رۆکی دادگای باڵای وڵات له‌کاربخات. به‌ڵام له ئاکامی خۆپـیشـاندانی توڕه‌و[ .،]توندوتیژی هاوڵاتیـیانی پاکسـتان که سه‌رانسه‌ری وڵاتی گرته‌وه بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی چوار مانگ دواتر سه‌رۆکی دادوه‌رانی پاکسـتان پـۆسـته‌که‌ی پێ بدرێته‌وه. له کۆتایی سـاڵی 2007 دا به‌ر له‌وه‌ی خولی په‌رله‌مان کۆتایی بێت موشـه‌ڕه‌ف به سه‌رۆکی وڵات هه‌ڵـبژێردرایه‌وه، به‌ڵام نه‌یارانی په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له دژی ئه‌وه ڕاوه‌سـتان که موشـه‌ڕه‌ف دوو پـۆسـتی سه‌ره‌کی وڵات بگرێته ده‌سـت و به کارێـکی نایاسایی‌یان له قه‌ڵه‌م دا. ئه‌وه بوو له 28 ی مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردوودا په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف وازی له پـۆسـتی سه‌رۆکی له‌شـکری هێنا. هه‌ر سه‌باره‌ت به ژیانـنامه‌ی له‌شـکری و سه‌رۆکایه‌تی په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاکسـتان نانسی ئه‌میلایا ئه‌ویش ڕاپـۆرتێـکی ناردووه‌و[ .،]هاوکارانمان خه‌ڵه‌فی زێباری و جانی دیلان به کوردی ئاماده‌یان کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 4 : 38 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2008 - 08 - 18 - 3 - 89220507 / 952704 . |
فرِۆکه‌یه‌کی ئێف شانزه‌ی ئیسرائیلی تێکشکا [ 17 : 25 ] 2009 / / 14 - تێکشکانی فرِۆکه‌یه‌کی ئیسرائیلی له جۆری ئێف 16 کوژرانی کورِی یه‌که‌م که‌شتیوانی ئیسرائیلی لێکه‌وته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ک له سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، فرِۆکه‌یه‌کی جۆری ئێف 16 ی سوپای ئیسرئیل له ناوچه‌یه‌کی نزیک شاری خه‌لیل له که‌ناری خۆرئاوا، تێکشکا و به هۆیه‌وه، فرِۆکه‌وانی ئه‌و فرِۆکه‌یه ژیانی له‌ده‌ستدا. ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فه‌ره‌نسی کوژرانی ئه‌و فرِۆکه‌وانه‌ی سوپای ئیسرائیلی پشترِاستکرده‌وه‌و[ .،]ڕایگه‌یاند، پله‌ی ئه‌و فرِۆکه‌وانه مولازم بووه‌و[ .،]له کاتی هه‌ڵفرِینی فرِۆکه‌که‌ی به مه‌به‌ستی مه‌شق و ڕاهێنان، له نزیک خه‌لیل تێکشکاوه. ئه‌و ئه‌فسه‌ره فرِۆکه‌وانه‌ی ئه‌مرِۆ له ئه‌نجامی ئێکشکانی ئه‌و فرِۆکه جه‌نگییه‌ی ئیسرائیل ژیانی له‌ده‌ستدا، کورِی یه‌که‌م که‌شتیوانی ئاسمانی ئیسرائیل بوو، که له ناو که‌شتی کۆڵۆمبیای ئاسمانی‌دا له 2003 به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی که‌شتیه‌که‌یه‌وه ژیانی له ده‌ستدا. |
وێنه‌یی.. مانچسته‌ریۆناتید تووشی دۆراندن هات [ 17 : 11 ] 2009 / / 13 – دوێنێ شه‌و له جه‌وله‌ی شانزده‌می خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا به گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد. له یاریگای (ئۆلد تراڤۆرد) یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد میونداری یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلای کرد، تیادا یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا به گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. تاکه گۆلی یارییه‌که له ڕێگای یاریزان (گابریێل ئه‌گیونلاهۆر) له خوله‌کی ( 21 ) تۆمارکرد. |
سیاوه‌ش نازری له جه‌ژنی زه‌رده‌شتییه‌کانی یه‌زد گۆرانی چڕی [ 12 : 59 ] 2010 / / 31 - مه‌نووچێهر جیهانی/ یه‌زد ـ گۆرانیبێژی لاوی کورد سیاوه‌ش نازری، له جه‌ژنی سه‌ده‌ی زه‌رده‌شتییه‌کانی ناوچه‌ی یه‌زد گۆرانی چڕی. به پێی ڕاپۆرتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، دوێنێ شه‌ممه گۆرانیبێژ و موزیکژه‌نی لاوی کورد سیاوه‌ش نازری، له ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنی سه‌ده‌ی زه‌رده‌شتییه‌کان له گوندی چه‌م له شارستانی یه‌زد چه‌ندین گۆرانی پێشکه‌ش کرد. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا سیاوه‌ش نازری سێ گۆرانی له ئه‌لبوومی "رقس‌اتش" واته "سه‌مای ئاگر" به ناونیشانه‌کانی "گر جان عاشق دم زند" واته "گه‌ر گیانی عاشق لێبدات" و "ای عاشقان من خاک ڕا گوهر کنم" واته "ئه‌ی عاشقان من خاک ده‌که‌مه گه‌وهه‌ر" و "ان یار" واته "ئه‌و یاره" پێشکه‌ش به به‌شداربووانی جه‌ژنه‌که کرد. کاره‌کانی ئاوازدانه‌ری و دابه‌شکردنی موزیکی ئه‌و گۆرانییانه له لایه‌ن گۆرانیبێژ و موزیکژه‌نی کورد سیاوه‌ش نازری ئه‌نجام دراوه. ئامێرژه‌نه‌کانی ئه‌و به‌رنامه‌یه پێکهاتبوون له موزیکژه‌نانی ناوچه‌ییه‌کان و بریتی بوون له: عه‌لی شکارئه‌نداز به ئامێری سێ‌تار، عه‌لی ئومیدی به ئامێری سێ‌تار، مه‌جید حه‌بیبی به ئامێری سێ‌تار، ئه‌مین ئیبراهیمی به ئامێری گیتار، عه‌لیڕه‌زا نه‌زافه‌ت به ئامێره ده‌هۆڵییه‌کان و سیاوه‌ش نازری که گۆرانیبێژ بوو به ئامێری ده‌ف گروپه‌که‌ی هاوڕێیه‌تی ده‌کرد. زه‌رده‌شتییه‌کانی ناوچه‌ی یه‌زد له ڕۆژی 10 ی ڕێبه‌ندانی هه‌موو ساڵێک جه‌ژنی هاتنه کایه‌وه‌ی ئاگر به ناونیشانی "جه‌ژنی سه‌ده" به شکۆیه‌کی زۆره‌وه له پارێزگای یه‌زد به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. |
به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگایه‌کی هێڵکاری له پیرانشار [ 15 : 25 ] 2011 / / 16 پیرانشار 16 کانوونی یه‌که‌م/ دیسه‌مبه‌ر ( ) ـ پێشانگای تاکه‌که‌سی هێڵکاری، له به‌رهه‌مه‌کانی محه‌مه‌د جه‌لال وه‌ند، له شاری پیرانشار به‌ڕێوه‌چوو. پێشانگایه‌کی تاکه‌که‌سی هێڵکاری به خامه‌ی ڕه‌ش له به‌رهه‌مه‌کانی شێوه‌کاری ناسراوی ناوچه‌ی پیرانشار محه‌مه‌د جه‌لال وه‌ند، له هۆڵی نیگارخانه‌ی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی و ئیرشادی پیرانشار به‌ڕێوه‌چوو. له‌م پێشانگایه‌دا که بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته به‌رده‌وام بوو، به ڕێژه‌ی 70 به‌رهه‌م له باشترین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده شێوه‌کاره به قه‌باره‌ی جۆراوجۆر نمایش کرا که له بابه‌ته‌کانی سه‌ربه‌ست و کۆمه‌ڵایه‌تیدا خوڵقابوون. ئه‌و پێشانگایه به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی هونه‌ری هێڵکاری و دابینکردنی ئه‌نگێزه‌و[ .،]ناساندنی ئه‌و هونه‌ره‌ی بواری شێوه‌کاری له نێو هۆگران و لایه‌نگرانی هونه‌ره‌کانی به‌شی به‌رجه‌سته‌ییدا، به هاوکاری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی و ئیرشادی شارستانی پیرانشار ساز کرا. شێوه‌کار له‌و تابلۆ شێوه‌کاریانه‌دا به ته‌کنیکێکی شیاو و شێواز و ستایلی تایبه‌ت به خۆی، له ڕێگای به‌کارهێنانی که‌ره‌سته‌ی خامه‌ی ڕه‌ش، به‌رهه‌مه‌کانی خوڵقاندووه. تابڵۆکانی ئه‌م پێشانگایه ڕامانی جیاواز و مانای جۆراوجۆریان هه‌بوو، که له لایه‌ن بینه‌ران و هۆگرانی هونه‌ری شێوه‌کاری پێشوازی لێ‌کرا. محه‌مه‌د جه‌لال وه‌ند ئێستا له شاری تارانی پایته‌خت خه‌ریکی ته‌واوکردنی خوله‌کانی پسپۆڕانه‌ی هێڵکاری به خامه‌ی ڕه‌ش. مه‌نووچێهر جیهانی/ پ. ف |
900 قوتابی له زانکۆی شاهانه‌ی به‌ریتانیا چاره‌نووسییان نادیاره [ 17 : 29 ] 2011 / / 14 - بیلال سه‌عید/هه‌ولێر- نزیکه‌ی 900 قوتابی قوناغی یه‌که‌می زانکۆی شاهانه‌ی به‌ریتانیا تا ئێستا چاره‌نووسیان دیارنیه، وه‌زاره‌تی خویندنی بالاَش ئاماژه به‌وه‌ده‌کات تاوه‌کو یه‌کلانه‌بوونه‌وه‌ی کێشه‌ی زانکۆی شاهانه‌ی به‌ریتانیا له‌دادگا وه‌زاره‌تی خویندنی بالا ئاماده‌نیه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌ی ئه‌و خویندکارانه بکات. قوتابیه‌کی قوناغی یه‌که‌می زانکۆی شاهانه‌ی به‌ریتانیا "مه‌حه‌مه‌دکه‌ریم " به‌ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: به هۆی بوونی کێشه له نیوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و زانکۆی شاهانه‌ی به‌ریتانیا تا ئێستا نزیکه‌ی 900 قوتابی قوناغی یه‌که‌می زانکۆکه چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا "فوئاد عوسمان" به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: داوامان له‌و زانکۆیه‌کردوه ئه‌مساڵ قوتابی قوناغی یه‌که‌م وه‌رنه‌گرێت تاوه‌کو ڕینماییه‌کانی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ ده‌کات و کێشه‌کانی یه‌کلایی ده‌کاته‌وه. وتیشی: له‌سه‌ره‌تای ده‌وامدا ئه‌و ڕینمایانه‌مان بلاَوکردوه‌ته‌وه بۆ قوتابیان و داوامان لیکردون که په‌یوه‌ندی به‌زانکۆکانی دیکه‌وه بکه‌ن. |
فیلمی ڕووناک له دیمه‌نه هه‌ستیاره‌کانی یۆنان نمایش ده‌کرێت [ 11 : 00 ] 2010 / / 27 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ کورته فیلمی دیکۆمێنتی "رووناک" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری ئێرانی هوشه‌نگ میرزایی، له چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دیمه‌نه هه‌ستیاره‌کان"دا له وڵاتی یۆنان نمایش ده‌کرێت. به پێی ڕاپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، کورته فیلمی دیکۆمێنتی "رووناک" له ده‌رهێنانی دیکۆمێنتسازی به ئه‌زموونی ئێرانی "هوشه‌نگ میرزایی" و به ڕۆڵ بینینی "محێدین ڕه‌حیمی"، له چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دیمه‌نه هه‌ستیاره‌کان" له وڵاتی یۆنان نمایش ده‌کرێت. فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دیمه‌نه هه‌ستیاره‌کان" تایبه‌ته به فیلم گه‌لێک به ناوه‌رۆکی "خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کان" و "که‌سانی که‌م توانا" که به یارمه‌تی ناوه‌ندی فیلمی "دراما"ی یۆنان و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌وه له مانگی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا له یۆنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. کورته فیلمی دیکۆمنێتی "رووناک" ماوه‌که‌ی 25 خوله‌که‌و[ .،]چیرۆکی پیره پیاوێکی کۆری کورده به ناوی "محێدین ڕه‌حیمی"، له گوندی مه‌له‌کشان نزیک شاری سنه ده‌ژی. له سه‌رده‌می منداڵی‌دا نه‌خۆشی مێرکوته ده‌که‌وێته گیانی خه‌ڵکی گونده‌که ئه‌ویش به‌م هۆیه چاوه‌کانی له ده‌ست ده‌دات. دایکی محێدین به ناوی ڕابیعه له سه‌ره مه‌رگدایه‌و[ .،]له‌و کاته‌دا که مه‌رگ خه‌ریکه گیانی لێ ده‌ستێنێت، محێدین به‌و ئاواته‌یه که به چاوه‌کانی ئه‌و ببینێت. هه‌موو ڕۆژێک ده‌چێت بۆ سه‌ردانی دایکی و په‌ره‌ستاری لێده‌کات. محێدین ته‌واوی کاره‌کانی هه‌ر ته‌نیا خۆی به یارمه‌تی ده‌سته‌کانی ئه‌نجامده‌دا و توانیویه‌تی لووله بۆری ئاو بۆ ماڵه‌که‌ی بکێشێت. ئه‌و له ڕێگای چاککردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌کانی وه‌کوو ڕادیۆ و ڕیکۆرده‌ر و ئه‌مانه پاره په‌یدا ده‌کات و ژێان به‌سه‌ر ده‌بات. به‌و پاره‌یه‌ش که له‌و ڕێگایه‌وه به ده‌ستی دێنێت، ده‌وا و ده‌رمان و خواردن و خۆراک بۆ دایکه پیره‌که‌ی دابین ده‌کات. محێدین زۆر هۆگری به گوڵه‌و[ .،]هه‌موو ڕۆژێک گوڵه‌کانی به‌ر هه‌یوانی ماڵه‌که‌یان ئاو ده‌دات. کورته فیلمی کوردی "رووناک" تا ئێستا له فیستیڤاڵه جۆراوجۆر له ئاستی دنیادا نمایشکراوه، له‌وانه: فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کوردی "له‌نده‌ن" له وڵاتی به‌ریتانیا، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "داکس" له وڵاتی که‌نه‌دا، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "پۆرتربلۆ"، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "کورتوایمۆلا" له وڵاتی ئیتالیا، فیستیڤاڵی دیکۆمێنتی فیلمی "کیش" له وڵاتی ئێران، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "هامبورگ" له وڵای ئا‌ڵمانیا، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "شفیڵد" له وڵاتی به‌ریتانیا، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "هاتداگز" له وڵاتی که‌نه‌دا و فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئه‌م دیمه‌نه" له وڵاتی که‌نه‌دا. ئه‌م فیلمه هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین کورته فیلمی دیکۆمێنتی له نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئه‌م دیمه‌نه" له شاری کالاگاری له وڵاتی که‌نه‌دا و خه‌ڵاتی باشترین کورته فیلمی دیکۆمێنتی له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "کورتوایمۆلا" له وڵاتی ئیتالیا به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئه‌م دیمه‌نه"ی که‌نه‌دا له ماڵپه‌ڕی ڕه‌سمی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا کورته فیلمی "رووناک"یان به فیلمێکی کاریگه‌ر له داڕشتنی که‌سایه‌تی فیلمه‌که وه‌سفکردووه‌و[ .،]وێنه‌گرتن و ڕه‌نگ و ڕوناکی جوان و چیرۆکی فیلمه‌که‌یان سه‌رنجراکێش بینیوه که ئاگادارییه‌کی دروست له که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی فیلمه‌که بۆ بینه‌ر ده‌گوازێته‌وه. ساڵی پار "هووشه‌نگ میرزایی" به فیلمی کوردی "جوانترین چاوه‌کان هی تۆ بوون" له به‌شی کێبڕکێی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دیمه‌نه هه‌ستیاره‌کان" به‌شداریکرد و پله‌ی یه‌که‌می باشترین فیلمی دیکۆمێنتی خوار 30 خوله‌کی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ی به‌ده‌ستهێنا و له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ناوداری سینه‌مای جیهان و یۆنان و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ناوداری کان "تێئۆدۆرس ئانجلۆپلۆس" که سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه بوو خه‌ڵاتی 7 هه‌زار ئۆرۆیی پێبه‌خشرا. |
له سۆران بارانبارین گه‌یشته سه‌د ملیم و له باڵه‌کایه‌تی به‌فربارین به‌رده‌وامه [ 19 : 24 ] 2011 / / 30 - به‌ختیار قادر/ چۆمان - له سۆران و ده‌وروبه‌ری ڕێژه‌ی دابارینی باران گه‌یشته سه‌د ملیم و له باڵه‌کایه‌تیش به‌فربارین به‌رده‌وامه. ماوه‌ی 4 رۆژه به‌فرو باران بارین له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه، به پێی ئه‌و ئاماره‌ی له ناوچه‌کان ده‌ست ئاژانسی په‌یامنێر که‌وتوون، هه‌ریه‌ک له قه‌زاکانی سۆران و ڕواندز له ماوه‌ی ئه‌و چوار ڕۆژه‌دا زیاتر له 100 ملیم باران باریوه‌و له هه‌ردوو قه‌زای مێرگه‌سۆرو چۆمانیش ڕێژه‌ی بارن بارین گه‌یشته 130 ملیم و له ده‌روبه‌ریشیاندا به‌فر بارین گه‌یشته 60 سانتیمه‌تر. به پێی ئه‌و ئاماره‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه کشتوکاڵییه‌کانی (چۆمان، سۆران، ڕواندز و مێرگه‌سۆر) گه‌یشتونه‌ته ئاژانسی په‌یامنێر، له سۆران و ڕواندز 100 ملیم باران و له مێرگه‌سۆرو چۆمانیش له سه‌نته‌ری هه‌ردوو قه‌زادا 130 ملیم باران باریوه‌و[ .،]له گوند‌و ئاوایی و شاره‌ێکانی ناوچه‌که‌شدا به‌فر بارین به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له ماوه‌ی ئه‌و چوار ڕۆژه‌شدا 60 سانتیمه‌تر به‌فر له ناوچه‌کان باریوه. سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی تیمی به‌فر ڕاماڵینی ڕێگا گشتیه‌کانیش، ئه‌ندازیار ئه‌یوب سه‌عید سه‌رۆکی تیمی به‌فر ڕاماڵین له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگاو بانی هه‌ولێر به (ئاژانسی په‌یامنێر)ی ڕاگه‌یاند: له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا تیمه‌کانی به‌فر ڕامالێن له هه‌ردوو ناوچه سنووریه‌کانی حاجی ئۆمه‌ران و سیده‌کان به‌ر ده‌وام بوونه له ڕاماڵینی به‌فر له‌سه‌ر ڕێگا گشتییه‌کان و فه‌رش کردنی خوێی نه‌هاراو له‌و ماوه‌یه‌شدا له‌سه‌ر ڕێگای گشتی چۆمان – حاجی ئۆمه‌ران نزیکه‌ی یه‌ک مه‌تر به‌فر له ڕێگاکه ڕاماڵدراوه‌و له ناوچه‌ی سیده‌کانیش نزیکه‌ی 70 سانتیمه‌تر به‌فر ڕاماڵدراوه. |
قاهیره ئێک ژ باشترین 500 زانکویێن جیهانێ یه [ 11 : 24 ] 2011 / / 17 هه‌ولێر 17 ئاب/ ئۆگۆست ( ) – زانکویا قاهیره یا مسری، بو جارا سێ یێ ناڤێ وێ د لیستا باشترین 500 زانکویێن جیهانێ هاته تۆمارکرن. ل گوری نوچه‌یه‌کێ کو مالپه‌رِێ موحیت یا عه‌ره‌بی هاتیه به‌لاڤکرن، لیستا باشترین 500 زانکویێن جیهانێ، سالانه‌ژ[ .،]ئالیێ لیستا زانستی یا شنگهای بو باشترین زانکویێن جیهانێ، دهێته دیار کرن. زانکۆیا هارفارد یا ئه‌مریکی کو پارسال د پلا ئێکێ یا ڤێ لیستێ دا هات، کاری بو ئه‌ڤسال ژی د پلا ئێکێ دا بێت، زانکۆیا کالیفۆرنیا ژی د پلا دوێ هات و زانکۆیا ستانفۆرد کاری پلا سێ یێ ب ده‌ست ڤه بینیت. هه‌ر د ڤێ لیستێ دا هه‌فت زانکویێن ئیسرائیل، دوو زانکویێن سعودیا و ئێک زانکو ل ئیرانێ، ناڤێ وان د لیستا ئه‌ڤسال دا هاتیه تۆمارکرن. لیستا شنگهای د سالا 2003 ڤه، سالانه باشترین 500 زانکویێن جیهانێ دیار دکه‌ت، ئه‌و ژی ب ڕێکا هه‌لسه‌نگاندنا زانستی و ئه‌کادیمی. پ. ف |
هاشمی : ئه‌گه‌ر پێشکه‌وتن له هێنانه‌دی ئاشته‌وایی نیشتمانی ڕوونه‌دات ده‌ست له‌کار ده‌کێشمه‌وه [ 8 : 24 ] 2007 / / 22 - تاریق ئه‌لهاشمی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕایگه‌یاند، خه‌ڵکی سوننه‌ی عێراق ناتوانن چیتر چاوه‌روانی ئه‌و حکومه‌ته بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێت ئاشته‌وایی نیشتمانی ده‌سته‌به‌ر بکات. به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری ( ئه‌خبار مه‌کتوب) ،له‌لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز (تاریق هاشمی) ئاماژه‌یدا، حکومه‌تی ئێستا هانده‌ر نیه له هه‌وڵه‌کانی بۆ جێبه‌جێکرن وهێنانه‌دی ئاشته‌وایی نیشتمانی و له‌مباره‌وه هاشمی ڕه‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کرد به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می له هه‌وڵدان بۆ وه‌ستاندنی شه‌ری تایفه‌گه‌ری له‌ناو وڵات‌دا و گوتی: "حکومه‌تی ئێستا ئاره‌زوو ونیازی جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئامانجه‌ی نیه". سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه، هاشمی له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌یداوه، ده‌ست له‌کار ده‌کێشمه‌وه ئه‌گه‌ر پێشکه‌وتن له هێنانه‌دی ئاشته‌وایی نیشتمانی ڕوونه‌دات. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێکی به‌ره‌ی ته‌وافوق کۆبوه‌وه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی داواکاریه‌کانیان که خۆی له چه‌ککردنی میلیشیاکان وگه‌رانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی به‌عس بۆ ژیانێکی ئاسایی له‌خۆ ده‌گرێت ، و جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه له‌مانگی ئابی ڕابردوو وه‌زیره‌کانی به‌ره‌ی ته‌وافوق له‌حکومه‌ته‌که‌ی نوری مالکی کشانه‌وه. |
زیاتر له هه‌زار و دووسه‌د زیندانی ئازادکران [ 17 : 22 ] 2008 / / 12 - دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراقی فیداڵ له به‌یاننامه‌یه‌کدا که وێنه‌یه‌کی ده‌ست (ئاژانسی په‌یامنێر) گه‌یشتووه ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌زارو 293 له‌و زیندانیانه ئازادکراون که یاسای لێبوردنی گشتی ده‌یانگرێته‌وه. "نه‌سیر عانی" سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار له به‌یاننامه‌که‌دا ڕۆڵی گرنگی سه‌رۆکی باڵای ئه‌نجومه‌نی قه‌زای عێراقی "مه‌دحه‌د مه‌حمود" له جێه‌جێکردن و به‌دواداچوونی ئه‌م یاسا به‌رز نرخاند . عانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه حکومه‌تی عێراقی هه‌ڵێک بۆ ئه‌و زیندانیانه ده‌رخه‌سێنێت بۆ ئه‌وه له‌گه‌ڵً برانیان له ڕۆڵه‌کانی گه‌لی عێراق به‌شداری بنیادنانه‌وه‌ی وڵات‌دا بکه‌ن. |
که‌رکوکی له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌فسه‌رانی که‌رکوک کۆبۆوه [ 19 : 31 ] 2008 / / 04 - جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان دکتۆر که‌مال که‌رکوکی پێشوازی له‌شاندێکی باڵای کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌فسه‌رانی شاری که‌رکوک کرد که له‌ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ری پله‌داری پێشوو ئێستای سوپای عێراق له سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانی تورکمان و عه‌ره‌ب و کورد و کلدۆئاشوری پێکهاتبوون. به‌پێی ڕاگه‌یانراوێکی په‌رله‌مانی کوردستان که دانه‌یه‌کی به‌ده‌ست (ئاژانسی په‌یامنێر) گه‌یشتووه، له دیداره‌که‌دا که‌رکوکی ئاماژه‌یدا که پێویسته به بیرێکی تازه‌و[ .،]دیموکراتی و یه‌کتر قبوڵکردن عێراقی نوێ بنیاد بکرێت. هه‌روه‌ها گوتی: جێبه‌جێکردنی ماده‌ی ( 140 )یش له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشت دانیشتوانی شوێنه کێشه‌داره‌کان و گشت خه‌ڵکی عێراقه‌و[ .،]ئه‌م ماده‌یه‌ش، ته‌نها بۆ که‌سێک یا لایه‌نێک نییه به‌ڵکو بۆ هه‌مووانه به‌تێکرِایی. که‌رکوکی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که سه‌رکردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان به‌دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی سه‌یری گشت پێکهاته‌کانی ئه‌و ناوچانه ده‌کات و داوای لێکردن بۆچوونه‌کانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشت لایه‌ک و له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراسی و له‌ناو عێراقی فیدراڵی بێت. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه لیوا ڕوکن "جودت جیهاد یونس" سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌فسه‌رانی که‌رکوک ڕایگه‌یاند که کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌فسه‌رانی که‌رکوک که له هه‌زار و شه‌ش سه‌د ئه‌فسه‌ری به‌رز و پله‌داری ئه‌و شاره‌و له‌ته‌واوی نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌کانی که‌رکوک پێکهاتوون په‌رله‌مانی کوردستان به مه‌رجه‌عی خۆیان ده‌زانن و ده‌خوازن مادده‌ی ( 140 ) بێته جیبه‌جی کردن و بگه‌رِێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، هاوکات بۆ باشتر به‌رێوه‌بردنی کاره‌کانیان ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌و[ .،]داوایان خسته به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان. |
09 . 10 . 2012 عێراق به به‌های 4 . 2 ملیار دۆلار گرێبه‌سـت بۆ گڕینی چه‌ک له‌گه‌ڵ ڕووسیا مۆرده‌کات له لایه‌ن حکومه‌تی عێراق به به‌های 4 . 2 ملیار دۆلار گرێبه‌سـتی له‌گه‌ڵ ڕووسیا مۆکردووه بۆ گڕینی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی. له پاش وتووێژی نێوان نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و هاوتا ڕووسیـیه‌که‌ی دمتری مێدڤێدێڤ له مۆسـکۆ، له به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌شـدا هاتووه ئه‌و گرێبه‌سـتانه له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا ڕێـکه‌وتنیان له‌سه‌ر کراون و به‌هاکانیان ده‌گاته زیاتر له 4 . 2 ملیار دۆلار. به‌یانـنامه‌که ده‌ڵێت هه‌ردوولا به‌م گرێبه‌ستانه گه‌یشـتوون له ده‌می سه‌ردانی سه‌عدون ئه‌لدلێمی وه‌زیری به‌رگری عێراق به وه‌کاله‌ت له مانگی چواردا و هه‌روه‌ها شـانده له‌شـکریـیه‌کانی دیکه له هه‌ردوو مانگی حه‌وت و هه‌شـتدا. |
ئه‌میری به‌حره‌ین چاکسازیی له ده‌ستووری وڵاته‌که‌یدا ڕاگه‌یاند [ 10 : 45 ] 2012 / / 16 هه‌ولێر 16 کانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر ( )- ئه‌میری به‌حره‌ین له وتارێکی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا باسی له جێبه‌جێ کردنی هێندێک چاکسازی له ده‌ستووری ئه‌م وڵاته‌دا کرد. ئامانجی چاکسازییه‌که که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌میر و زیادکردنی ده‌سته‌ڵاتی په‌رله‌مانه. به‌پێی هه‌واڵی ڕادیۆ نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌ڵمانیا، ئه‌میری به‌حره‌ین (حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه) ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 15 / 1 / 2012 ، له وتارێکدا که له ته‌له‌ڤزیۆنی وڵاته‌که‌یدا بڵاو کرایه‌وه، ڕایگه‌یاند له‌مه‌ودوا په‌رله‌مان ده‌سته‌ڵاتی زیاتری ده‌بێت و له ده‌سته‌ڵاتی ئه‌میریش که‌م ده‌بێته‌وه. به‌پێی ئه‌م چاکسازییه نوێنه‌رانی په‌رله‌مان له داهاتوودا ئه‌م مافه‌یان ده‌بێت، له‌باره‌ی دابه‌شکردنی بودجه ڕای خۆیان ده‌رببڕن و پڕۆژه‌کانی حکومه‌ت به‌رله جێبه‌جێکردن په‌سند بکه‌ن. ئۆپۆزسیۆنی حکوومه‌تی به‌حره‌ین ئه‌م چاکسازییانه به ناته‌واو دزانن و ده‌ڵێن: ئه‌م چاکسازیانه له داخوازییه دیموکراسیخوازانه‌کان که‌مترن. م.ش |
په‌رله‌مانتارێک داوای له حکومه‌ت کرد ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌کانی هاشمی ئاگادار بکاته‌وه [ 9 : 33 ] 2009 / / 04 - ئه‌ندامێکی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان داوای له حکومه‌تی عێراق کرد، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان سه‌رۆکی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران "عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشمی" و به‌رپرس و لایه‌نه‌کانی ناو عێراق ئاگادار بکاته‌وه. سایتی "رادیۆ سه‌وا" بڵاویکرده‌وه، ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق "موحسن سه‌عدون" داوای له حکومه‌ت کردووه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ناوه‌ڕۆک و باس وخواسی چاوپێکه‌وتنه‌کانی نێوان سه‌رۆکی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران "عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشمی" له عێراق ئاگادار بکاته‌وه. "موحسن سه‌عدون" جه‌ختی کردۆته‌وه که پێویسته حکومه‌ت دۆسییه هه‌ڵواسراوه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بکاته‌وه، تاکو چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه‌و[ .،]ڕێککه‌وتنیان له‌باره‌وه ئه‌نجام بدرێت. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، "موحسن سه‌عدون" له‌و بڕوایه‌دا بووه، که مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌که‌ی "ره‌فسه‌نجانی" که بۆ یه‌که‌م جاره بۆ عێراقی ئه‌نجام داوه، سازکردنی دانووستانی سیاسی و ئابوورییه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق و سه‌ردانی شوێنه ئاییه‌نییه‌کانه له هه‌ردوو شاری "که‌ربه‌لا" و "نه‌جه‌ف"دا. له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌یدا، "موحسن سه‌عدون" کردنه‌وه‌ی دۆسییه‌کانی هه‌ر یه‌ک له ده‌ستنیشانکردنی سنووره‌کانی وشکانی و ئاویی له‌گه‌ڵ ئه‌و فڕۆکه عێراقییانه‌ی که له ئێراندان، هه‌روه‌ها بابه‌تی قه‌ربووکرندوه‌ی لایه‌نی ئێرانی گرنگن، تاکو گه‌لی عێراق ئاگاداری سروشتی په‌یوه‌ندییه‌کان ئێران بن له‌گه‌ڵ عێراق‌دا. |
ته‌نیایی له جگه‌ره زیاتر زیان به که‌سه به‌ته‌مه‌نه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت [ 9 : 09 ] 2012 / / 18 هه‌ولێر 18 شوبات / فه‌برایه‌ر ( ) – توێژینه‌وه پزیشکییه نوێیه‌کان ئاشکرایان کردووه ته‌نیایی که‌سانی به ته‌مه‌ن زیانی زۆر به ته‌ندروستی ئه‌و مرۆڤانه ده‌گه‌یه‌نێت. توێژینه‌وه‌کان ده‌ڵێ ته‌نیایی له نێو به‌ساڵاچوواندا و به‌شداری نه‌کردنی که‌سانی تر له هه‌ست و کێشه‌کانیاندا مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌کان دروست ده‌کات و زیانه‌که‌ی له زیانی جگه‌ره‌کێشان زیاتره. تیمێکی توێژه‌رانی به‌ریتانی ئاشکرای کرد به‌ته‌نیا ژیان به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ چوونه ته‌مه‌نه‌وه ده‌بێته هۆی مردن به شێوه‌یه‌کی مه‌رگه‌ساتاوی و ئه‌م مه‌ترسییانه زۆر خێراتره له چاو ئه‌و مه‌ترسییه‌ی ئه‌و جگه‌ره‌کێشانه هه‌یانه که هه‌ست به گه‌رموگوڕی په‌یوه‌ندی و خێزانی ده‌که‌ن و هاوسه‌ریان هه‌یه. توێژه‌ران دووپاتی ده‌که‌نه‌وه به‌شداریکردن له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌سانی تر و به‌ده‌نگه‌وه چوونیان زۆر له خه‌مه‌کانی سه‌ر شانی مرۆڤ که ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ته‌نیای قورسایی زۆر له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی و ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌کات و به شێوه‌یه‌کی گه‌وره ده‌بێته هۆی مردنی خێرا. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که ته‌نیایی کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ته‌مه‌نی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌نیان 10 ساڵ زووتر له‌و که‌سانه ده‌مرن که ته‌نیا نین. سه‌رچاوه: ئێم بی سی |
دیاله...نۆ داواکراو ده‌ستگیرکران [ 18 : 01 ] 2008 / / 30 - سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی پارێزگای دیاله ڕایگه‌یاند، که ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی پۆلیس له میانی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌کی ئه‌منیدا له شاری به‌عقوبه نۆ داواکراویان ده‌ستگیرکرد. به پێی هه‌واڵی (ئه‌سوات عێراق) سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه، ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی پۆلیس پرۆسه‌یه‌کی گه‌ران و پشکنینیان له گه‌ره‌کی "کاتۆن و مه‌فره‌ق و مامۆستان" ئه‌نجامدا وتوانیان نۆ تیرۆریست ده‌ستگیربکه‌ن که له لایه‌ن پۆلیسه‌وه داواکراوبوون. |
فلمه‌کا کوردی کو ئیسماعیل بێشکه‌چی تێدا به‌شدار بییه له ئه‌ڵمانیایێ دێهت نیشان دان [ 18 : 01 ] 2007 / / 03 - مالپه‌رِێن کوردی- ل شه‌شێ ڤێ مه‌هێ فلمێ ده‌رهێنه‌رێ کورد یوکسه‌ل یاڤوز “ ” کو نڤیسه‌رێ تورک ئیسماعیل بێشکه‌چی تێدا به‌شدا بییه‌ل[ .،]سینه‌مایێن ئه‌لمانیایێ دهێت نیشان دان. ده‌رهێنه‌رێ فلمێ، گوهه‌رتنێن دیرۆکی و سیاسی یێن بیست سالێن داوی یێن باکورێ کوردستانێ ب ڕێیا چیرۆکا کۆچبه‌ریا خوه پێشکێش دکه‌ت. “ ” ئانکو (کوردستان ژ نێزیک ڤه) ب هووربینی ئه‌نجامێن سیاسه‌تا که‌مالیست ئوو ئاسیمیلاسیۆنێ یێن ل باکورێ کوردستانێ ڕاڤه دکه. گه‌له‌ک مرۆڤێن ته‌ڤلی بوویه‌ران بوونه یان بوونه قوربانێن زه‌خت ئوو زۆرا ده‌وله‌تێ، د ڤێ فلمێ ده داخڤن. یه‌ک ژ به‌شدارێن سه‌ره‌که یێن فلمێ د.ئیسماعیل بێشکه‌چی یه کو پشتگرێ دۆزا کوردان ئێ هه‌ری ناسکرییه، ژ به‌ر نڤیسێن وی یێن ده‌ربارێ پرسا کوردی بێشکه‌چی ١٧ سال د زندانێن جودا یێن ترکیێ ده مایه. ئه‌ڤ جارا پێشی یه کو ئه‌و ڕۆله‌که سه‌ره‌که د فلمه‌که ب ڤی ڕه‌نگی ده وه‌ردگره. ژ هێله‌که دن ڤه فلم باندۆرا که‌مالیزمێ یا ل سه‌ر ژیانا کوردان ئا ڕۆژانه نیشان دده. که‌مالیزمێ نه ته‌نێ هه‌ول دا کوردان ژ ئالیێ سیاسی ڤه تونه بکه، به‌لکو وێ به‌ری هه‌ر تشتی ناسنامه و که‌سایه‌تیا مرۆڤان ژ وان ستاند. چیرۆکا فلمێ ژ هامبورگێ ده‌ست پێ دکه‌و[ .،]ل ستۆکهۆلم ئو ترکیایێ ڤه ده‌رباس دبه و ل کامپا مه‌خموورێ ل باشوورێ کوردستانێ ب داوی دبه. ده‌رهێنه‌ر یکسه‌ل یاڤوز کوردێ باکورێ کوردستانێیه، ئه‌و به‌ری نها ب دو فلمێن خوه یێن ب ناڤێ زارۆکێن نیسانێ (١٩٩٨) ئوو‌ازادیا بچووک (٢٠٠٣) هاتیه ناسکرن. فیلم ژ ئالیێ کۆمپانیا فیلمان میتۆسفیلم ڤه هاتیه کشاندن و ل سینه‌مایان تێ به‌لاڤکرن. متۆسفلم ئه‌ڤی فیلمه‌ی ل ئه‌لمانیایێ به‌لاڤ دکه و فیلم ب ته‌ڤایی دێ ل ١٠ باژارێن ئه‌لمانیایێ بێ پێشکێش کرن. |
وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی کۆمپانیای لیفاندی لبنانی کۆبووه‌وه [ 11 : 00 ] 2009 / / 01 - وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی کوردستان عوسمان شوانی له‌گه‌ڵ شاندێکی کۆمپانیای لیفاندی لبنانی کۆبووه‌وه. له دیدارێکدا، وه‌زیری پلاندانان باسی له گرنگی به‌شه خۆراکی مانگانه بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان، و ته‌ئکیدی له باشترکردنی کرده‌وه تاکو به جۆری بێت هاووڵاتیان سه‌رباری ئه‌وه‌ی سوودی لێوه‌رگرن ده‌بێ له خراپی ئه‌و به‌شه خۆراکه بپارێزریًَن. له ته‌وه‌رێکی تری دیداره‌که‌دا، به گرنگه‌وه باسی له ڕۆڵی ده‌سته‌ی کۆنتڕۆلی جۆری کرا و له‌و ڕووه‌وه وه‌زیری پلاندانان جه‌ختی له‌سه‌ر توندوتۆڵکردن و به‌هێزکردنی ئه‌و ده‌زگایه کرد له پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان. |
نمایش‌کردنی به‌رهه‌می قوتابییه به‌هره‌مه‌نده‌کانی قوتابخانه‌یه‌کی سلێمانی [ 19 : 59 ] 2012 / / 08 سلێمانی ٨ ئایار/ مایۆ ( )- ئاماده‌یی توی مه‌لیکی نموونه‌ی پێشانگایه‌کی فۆتۆگرافی و شێوه‌کاری بۆ قوتابیه به‌هره‌مه‌نده‌کانی خۆی، له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه سووره‌که کرده‌وه. پێشانگاکه ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه کرایه‌وه، تێیدا حه‌فتا و شه‌ش تابلۆ و وێنه‌ی فۆتۆگرافی نمایش کرابوون و بابه‌تی وێنه‌کان گشتگیر بوون. به‌شداربووی پێشانگاکه لانه واحید، بۆ ئاژانس و ڕادیۆی په‌یامنێر گووتی "ئێمه له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه مامۆستای هونه‌ری قوتابخانه‌که‌مان داوای لێ‌کردین به‌رهه‌مه‌کانی خۆمان ئاماده بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له پێشانگایه‌کدا بیخه‌ینه‌رِوو، ئه‌مرِۆش به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و پێشانگایه کرایه‌وه، تێیدا به‌رهه‌مه‌کانی خۆمان خسته ڕِوو". گوتیشی "به‌چه‌ند وێنه‌یه‌کی فۆتۆگرافی به‌شداریم له‌م پێشانگایه‌دا کردووه‌و[ .،]باس له‌سروشتی کوردستان ده‌که‌ن، چونکه من هۆگری سروشتم به‌هیوای ئه‌وه‌شم که ئه‌وانه‌ی له‌م پێشانگایه‌دا نمایشم کردن به‌دڵی گشت لایه‌ک بووبێت". زیره‌ک عه‌بدولرِه‌حمان/ پ. ف |
دوای ده ساڵی دیکه پیاوانی چینی کێشه‌ی هاوسه‌رگیریان بۆ دروست ده‌بێت [ 20 : 53 ] 2010 / / 11 - ئه‌کادیمیای زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی چین ڕایگه‌یاند له‌وانه‌یه تا ده ساڵی دیکه 24 ملیۆن پیاوی چینی نه‌توانن هاوسه‌رگیری بکه‌ن. ئه‌و ئه‌کادیمیایه هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه که دایک و باوکان حه‌ز له منداڵی کوڕ ده‌که‌ن و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر له‌بار بردن ئه‌گه‌ر بزانن منداڵه‌که‌یان کچه. له چین که دانیشتووانی ده‌گاته ملیارێک و 300 ملیۆن که‌سه، نه‌بوونی هاوسه‌نگی له نێوان ڕه‌گه‌زی کۆرپه‌که‌کان گرفتێکی گه‌وره‌ی دروست کردووه. به پێی نوێترین ئامار له به‌رامبه‌ر هه‌ر 100 منداڵی کچ، 119 منداڵی کوڕ له دایک ده‌بن. ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و گرفته له لادێیه‌کان و ناوچه دووره‌کان زۆرتره، پیاوان که گه‌یشتوونه‌ته 40 ساڵی هاوسه‌رگیریان نه‌کردووه‌و[ .،]چانسی هاوسه‌رگیرییان زۆر که‌مه. له به‌شێکی دیکه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ئه‌و ئه‌کادیمیایه هاتووه، له‌و ناوچانه‌ی که ڕێژه‌ی پێاوان له ئافره‌تان زیاتره، ڕفاندن و قاچاخ پێکردنی ئافره‌تان به ڕێژه‌یه‌کی زۆر ڕوو ده‌دات. سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی بی بی سی |
نوێنه‌رێکی کورد ئاماده‌یی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی بریندارانی سلێمانی ده‌بڕی [ 17 : 05 ] 2011 / / 22 – نه‌به‌ز محه‌ممه‌د / سلێمانی – خاتوو لانه محه‌ممه‌د سه‌ید عه‌لی حافز نوێنه‌ری شاری سلێمانی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیداڵ ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر یه‌کێک له‌و خۆپێشانده‌ره بریندارانه‌ی شاره‌که گه‌ر پێویستی به‌چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات. خاتوو لانه ئه‌مڕۆ له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی شاری سلێمانی ژماره‌یه‌ک برینداری خه‌وێندراوی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی به‌سه‌ر کرده‌وه که له‌ئه‌نجامی توندوتیژییه‌کانی چه‌ند ڕۆژی خۆپێشاندانه‌کانی بریندار بوون. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌م نوێنه‌ره‌ی شاری سلێمانی بۆ ئاژانسی په‌یامنێر ئاماژه‌یدا که مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ی ته‌نها به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی برینداره‌کان بووه، چونکه یه‌کێک له‌نوێنه‌رانی شاره‌که‌ی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌غدا. وتیشی: هه‌ر بریندارێک گه‌ر پێویست بکات به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ته‌ندروستی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکرێت، ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ین به‌و کاره هه‌ڵسین. ئه‌وه‌شی وت که ئه‌وان له 20 ی ئه‌م له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌یاننامه‌یه‌کی ناڕه‌زاییان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌هه‌مبه‌ر ڕووداوه‌کانی ده‌رئه‌نجامی خۆپێشاندانه‌کانی شاری سلێمانی بڵاوکرده‌وه، به‌ڵام هه‌ندێک له‌نوێنه‌ره کورده‌کان به‌داخه‌وه پشتیوانیان لێ نه‌کرد. جێی ئاماژه‌یه له‌کۆی ئه‌و بریندارانه‌ی له‌میانه‌ی توندوتیژی خۆپێشاندانه‌کانی برینداربوون، ئێستا 13 که‌سیان له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی خه‌وێندراون، به‌ڵام 2 که‌سیان له‌ژێر چاودێرییه‌کی چڕی پزیشکدان و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان زۆر. |
لیستی ئه‌لعێراقیه کشانه‌وه له پڕۆسه‌ی سیاسی به‌دوور نازانێت [ 10 : 47 ] 2010 / / 04 - دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند ئه‌وان و کورد سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان دابه‌شکردوه، وته‌بێژی لیستی ئه‌لعێراقیه هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه‌ی له پڕۆسه‌ی سیاسی کرد. له‌مباره‌یه‌وه، وته‌بێژی فه‌رمی لیستی ئه‌لعێراقیه، حه‌یده‌ر مولا ڕایگه‌یاند، پێکهاته‌کانی لیستی ئه‌لعێراقیه سه‌رگه‌رمی تاوتوێکردنی ئه‌و بۆچوونه‌ن که له پڕۆسه‌ی سیاسی وڵات بکشێنه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتو پێشنیازه‌کانی لیستی ئه‌لعێراقیه به هه‌ند وه‌رنه‌گیران بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی هاوبه‌شێتی نیشتمانی. وته‌بێژه‌که‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه داوای له گشت لایه‌نه سیاسیه سه‌رکه‌وتووه‌کانی هه‌ڵبژاردن کرد که له دانیشتنێکی کراوه‌دا به‌شداربن و خاڵه ناکۆکیه‌کانی نێوانیان تاوتوێ بکه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست. جێی ئاماژه‌یه، چه‌ندجارێک لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که ئه‌وان و ئیتیلافی کوردستانی گه‌یشتوونه‌ته ڕێکه‌وتنێک بۆ دابه‌شکردنی هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و وه‌زیران، به‌وه‌ش ته‌نها سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بۆ عێراقیه ده‌مێنێته‌وه. |
فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی سه‌ردانی ئه‌حمه‌د بانی خه‌یلانی کرد [ 18 : 16 ] 2009 / / 14 - هه‌ولێر- ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی وه‌زیری ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌ردانی ئه‌حمه‌د بانی خه‌یلانی کرد که ماوه‌یه‌که باری ته‌ندروستی خراپه‌و[ .،]له‌ماڵه‌وه‌یه. له‌م سه‌ردانه‌یدا، وه‌زیری ڕۆشنبیری هیوای چاکبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌حمه‌د بانی خه‌یلانی خواست و ئاماژه‌ی به ڕۆڵی ئه‌و شۆرشگێرِه دێرینه‌ی کرد له خه‌باتی شاخ که هه‌میشه ئاشتیخوازبووه‌و[ .،]هه‌رچییه‌کی بۆ بکرێ هه‌ر که‌مه. له‌لای خۆیه‌وه، ئه‌حمه‌د خه‌یلانی سوپاسی وه‌زیری ڕۆشنبیری کرد کرد بۆ ئه‌م پرسینه‌وه‌یه. جێی باسه، ئه‌حمه‌د خه‌یلانی ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌ندامی لیژنه‌ی مه‌رکه‌زی حزبی شیوعی عێراقی و به‌رپرسی هه‌رێمی کوردستان بووه له‌و حزبه‌و[ .،]کتێبێکی به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و کوردی سه‌باره‌ت به بیره‌وه‌رییه‌کانی ئاماده‌کردووه‌و[ .،]له ساڵی 1989 وه له ده‌ره‌وه ژیانی به‌سه‌ربردووه‌و[ .،]ماوه‌ی ساڵێکه له سویده‌وه گه‌رِاوه‌ته‌وه کوردستان و ئێستا له شاری هه‌ولێره. |
ڕه‌وشێکی ئاڵۆز قودسی گرته‌وه [ 20 : 56 ] 2009 / / 27 - له نێوان هێزه‌کانی پۆلیسی ئیسرائیل و نوێژخوێنانی حه‌ره‌می قودس شه‌رِوپێکداهه‌ڵپژان هاته‌ئاراوه‌وله ئاکامدا 17 هاوڵاتی فه‌له‌ستینی برینداربوون و ڕه‌وشێکی ئاڵۆز حه‌ره‌می قودسی و ده‌وروبه‌ری گرته‌وه. به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ ئه‌و شه‌رِو پێکداهه‌ڵپژانه ئه‌و کاته هاته ئاراوه‌ک که به یاوه‌ری پۆلیسی ئیسرائیلک ژماره‌یه‌ک جوله‌که ده‌یانویست بێنه ناو حه‌ره‌می قودسه‌وه‌و[ .،]پۆلیسیش ده‌روازه‌یه‌کی حه‌ره‌مه‌که‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆ ئاوه‌ڵا کرد بوون. فرانس پرێس نوسیویه‌تی : " نوێژخوێنه فه‌له‌ستینییه‌کان به‌ردبارانی پۆلیس و ئه‌و جوله‌کانه‌یان ده‌کرد، که هاتبوونه نێو قودسه‌وه‌و[ .،]له به‌رامبه‌ریشدا پۆلیس بۆمبی ده‌نگی به‌کار هێنا و له ئاکامی پێکداهه‌ڵپژانه‌که‌شدا 17 هاوڵاتی فه‌له‌ستینی بریندار بوون و هه‌شت که‌سی دیکه ده‌ستگیر کران و دوو پۆلیسی ئیسرائیلیش به سووکی بریندار بوون". گوته‌بێژی حکومه‌تی ئیسرائیل میکی ڕۆزنفیڵد ڕایگه‌یاند، "گرژی و ئاڵۆزی که‌رتی موسڵمان نشینی قودسی گرتووه‌ته‌وه‌و[ .،]ده‌سه‌ڵاتدارانیش بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌کان هێزێکی پۆلیسی زیاترییان بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و[ .،]به ته‌واوی ڕه‌وشه‌که‌یان کۆنترۆڵ کردووه". هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پۆلیسی ئیسرائیل گه‌مارۆی حه‌ره‌می قودسی دا و ڕێگه‌ی هاتن و چوونی بۆ نێو حه‌ره‌مه‌که داخست و گه‌مارۆی خسته سه‌ر ئه‌و نوێژخوێنانه‌ی تێیدا مابوونه‌وه‌و[ .،]له ناوه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی بڵندگۆکانی حه‌ره‌مه‌که‌وه داوای کۆبوونه‌وه‌ی هاوڵاتیان له نزیک حه‌ره‌می قودسی کرا. له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شۆرِشی بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح دیمتری دمیان ڕیگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌که‌ی داوای له هاوڵاتیان کردووه له حه‌ره‌می قودسی کۆببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له هاتنه ناوه‌وه‌ی گه‌شتیارانی جوله‌که بۆ نێو حه‌ره‌مه‌که بگرن. دمیان که له نێو حه‌ره‌می قودس گه‌مارۆ دراوه له لێدوانێکی ته‌له‌فۆنیدا ئه‌و قسانه‌ی بۆ ڕادیۆی سه‌وا کردن. له لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ئه‌وقافی فه‌له‌ستینی محه‌ممه‌د هه‌باش داوای کۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی دامه‌زراوه عه‌ره‌بی وئیسلامییه‌کانی کرد و ڕایگه‌یاند، " پێویسته کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌ب، کۆنگره‌ی وڵاتانی ئیسلامی و لیژنه‌ی قودس کۆببنه‌وه بۆ تاوتوێکردنی ئه‌و پرسه". هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌ب به توندی نارِه‌زایه‌تی و نییگه‌رانی خۆی له باره‌ی ئه‌و ڕه‌وشه‌وه ده‌ربرِی و هه‌ڵوێستی پۆلیسی ئیسرائیلی به " دوژمنکارانه" وه‌سفکرد. |
عه‌ره‌به‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک، ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌فدی حکوومه‌تی هه‌رێم نه‌بوون [ 12 : 34 ] 2012 / / 09 که‌رکووک 9 ی ئایار/ مایۆ ( )- جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و شاندی وه‌زیرانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک کۆبوونه‌وه‌و[ .،]عه‌ره‌به‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌شدارییان له کۆبوونه‌وه‌که نه‌کرد. له کۆبوونه‌وه‌ی عیماد ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم و شاندی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک، شاندی هه‌رێم جارێکی دیکه ئاماده‌یی حکوومه‌تی هه‌رێمی بۆ به‌رده‌وامبوون له پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر بۆ که‌رکووک، دووپات کرده‌وه. نه‌سرین خالید وه‌هاب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له لیستی برایه‌تی، تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند جگه له ئه‌ندامێکی عه‌ره‌ب له لیستی برایه‌تی، ئه‌ندامه عه‌ره‌به‌کانی دیکه‌ی ئه‌نجومه‌ن، ئاماده نه‌بوون به‌شداری له کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێم بکه‌ن. گوتیشی هه‌موو لیسته‌کانی دیکه‌و[ .،]له‌وانه به‌ره‌ی تورکمانی، ئه‌ندامه‌کانی ئاشووری و کلدانی و مه‌سیحییه‌کان و پێکهاته‌کانی دیکه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماده بوون و پێشوازییان له وه‌فدی حکوومه‌تی هه‌رێم کردووه. نه‌سرین خالید جه‌ختی کرده‌وه که پێشتر هه‌موو لیسته‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، له کۆبوونه‌وه‌که ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌و[ .،]لیستی عه‌ره‌بی ناو ئه‌نجومه‌نیش به بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێدوانێک بده‌ن، ئاماده نه‌بوون به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بکه‌ن. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک گوتیشی، سه‌ردانی وه‌فدی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ که‌رکووک، بووه‌ته جێی خۆشحاڵیی خه‌ڵکی که‌رکووک و هیوای زیاتری خسته دڵی هاووڵاتییانه‌وه. جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌ت و شاندی وه‌زیرانی هه‌رێم، ئێستا له‌گه‌ڵ پارێزگای که‌رکووک و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی پارێزگاکه له کۆبوونه‌وه‌دان. ئارام شێرکۆ/ ئا. ڕ |
دیاله... 10 داواکراو ده‌ستگیرکران [ 20 : 54 ] 2008 / / 10 – ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی به‌رگری حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ لیوا محه‌مه‌د عه‌سکه‌ری ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی پارێزگای دیاله توانرا 10 داواکراو ده‌ستگیربکرێن و چه‌ند بۆمبێکی چێندراویش پوچه‌ڵبکرێنه‌وه. عه‌سکه‌ری گوتیشی: ئه‌و داواکراوانه له قه‌زای میقدادیه‌و[ .،]ناحیه‌ی بهروز ده‌ستگیرکراون. ڕوونیشیکرده‌وه، هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرکردنی ئه‌و داواکراوانه توانراوه 10 بۆمبی چێندراویش پوچه‌ڵبکرێنه‌وه. ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌کرد، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مرِۆدا توانراوه ده‌ست به‌سه‌ر برِێکی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا بگیرێت و چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بدۆزرێنه‌وه. |
پلانێکی توکمه بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی که‌رکوک داندرا [ 21 : 11 ] 2011 / / 26 - ئارام شێرکۆ/که‌رکوک- ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منی و به‌رگرییه‌کانه‌وه له که‌رکوک به‌ڕێوه‌چوو که پێکهاتبوو له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی که‌رکوک به به‌شداریی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی ئه‌م شاره، به‌ڕێبه‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌کان که‌رکوک و هێزه‌کانی ئاسایش. له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رنامه‌ی توکمه بۆ پاراستنی ئاسایشی شاری که‌رکوک داندرا. له‌مباره‌یه‌وه "هه‌ڵۆ نه‌جات" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش که‌رکوک له لێدوانێکی بۆ ئاژانسی په‌یامنێر ڕایگه‌یاند: کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کێک بوو له کۆبوونه‌وه گرنگه‌کان و سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ڵۆ نه‌جات گوتی: به هه‌ماهه‌نگیی هێزه ئه‌مییه‌کان و هاوکاریی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ڕێککه‌وتین له‌سه‌ر یه‌ک خاله‌و[ .،]یه‌ک ئامانج، ئه‌ویش پاراستنی که‌رکوک و هاوڵاتیان و سه‌ر و ماڵیان و ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و به‌رنامه‌یه نه‌بێت عه‌ره‌به شۆڤینییه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به شێوه‌ی حه‌ویجه ئاژاوه له شاره‌که دروست بکه‌ن. به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی که‌رکوک ئاشکرای کرد: ئه‌و ڕووداوه‌ی حه‌ویجه وه‌ک ده‌بینرێت هێزه‌کانی سوپای عێراق هیچ هه‌ڵوێستێکیان بۆ پاراستنی سنووره‌که نه‌گرته‌به‌ر، بۆیه هێزه‌کانی پۆلیس له به‌شێکی زۆری حه‌ویجه ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه له که‌رکوک ڕوونه‌دات و هاوڵاتیانمان دڵنیا بکه‌ینه‌وه، سه‌رجه‌م هێزه‌کانمان له که‌رکوک به یه‌کرێزیی پۆلیس و ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی و قه‌زا و ناحیه‌کان له ئاماده‌باشی داین بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌نه‌ده‌ین تێکده‌ران و به‌عسییه‌کان له هێچ شوێنێکی که‌روکوک ڕووداوه‌که‌ی حه‌ویجه دووباره بکه‌نه‌وه. |
له کۆرِێکدا باس له ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی به‌دیع باباجان کرا [ 16 : 12 ] 2010 / / 12 -که‌رکوک- له ئێواره کۆرِێکدا له شاری که‌رکوک، کۆمه‌ڵه‌ی ڕووناک‌بیری و کۆمه‌ڵایه‌تی که‌رکوک، کۆرِێکیان بۆ ڕۆژنامه‌نووس به‌ختیار سه‌عید ئاماده‌کارو کۆکه‌ره‌وه‌ی کورِاسه‌ی شێوه‌کار "به‌دیع باباجان" گێرِا. ئه‌م کۆرِه هونه‌رییه که دوێنێ شه‌ممه له هۆڵی کۆمه‌ڵه‌ی ڕِووناکبیری که‌رکوک به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی شاره‌که به‌رِێوه‌چوو، سه‌ره‌تا به‌ختیار سه‌عید باسی له کارکرنی له‌بواری کاری ئه‌رشیفکردنی شێوه‌کاری کرد. پاشان باسێکی سه‌باره‌ت به ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی شێوه‌کار باباجان بۆ ئاماده‌بووان خسته‌رِوو. کورِاسه‌ی شێوه‌کار "به‌دیع باباجان" که به‌مدواییه له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌کاری سلێمانییه‌وه چاپکراوه‌و ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگ بۆ ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده، له‌م کۆرِه‌دا دابه‌شکرا. به‌دیع باباجان شێوه‌کارێکی کورده، له ساڵی 1923 له شاری که‌رکوک له دایکبووه‌و[ .،]له ساڵی 1995 له شاری به‌غدا کۆچی دواییکردووه، خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می شێوه‌کارییه. |
دایکی ئانجێلینا جولی کێ بوو [ 20 : 58 ] 2012 / / 01 مارشێلین بێرتراند، دایکی ئانجێلینا جولی هه‌ولێر 1 کانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ر ( ) – ئانجێلینا جولی بڕیاریداوه پێنج ساڵ دوای مه‌رگی دایکی، چیرۆکی ژیانی بکات به کتێب. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "خه‌به‌ر ئۆنلاین"، باوکی ئانجێلینا ناوی جۆن وۆیت بوو که ئه‌کته‌ری فیلمی هۆلیوودیی کۆبۆیی نیوه شه‌و و فیلمی عه‌لی بووه‌و[ .،]براوی ئۆسکاری باشترین ئه‌کته‌ری پیاو بووه بۆ فیلمی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه. دایکی ئانجێلیناش ناوی مارشا لین (مارشێلین) بێرتراند ئه‌کته‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر و چالاکی کاری مرۆڤدۆستانه بووه. مارشێلین بێرتراند ( 9 ئایار / مایۆی 1950 ) له بلوئایله‌ندی ویلایه‌تی ئیلینۆیز له‌دایکبووه‌و[ .،]له شارێکی بچوک به ناوی ڕیڤێردیل گه‌وره بووه. ئه‌و خوشک و برایه‌کی بچوکتری هه‌بووه. مارشێلین دواتر که ناوبانگی په‌یداکرد زۆر که‌س وایانده‌زانیی که ئه‌کته‌رێکی فه‌ڕه‌نسییه، به‌ڵام ئانجێلینا له چه‌ند دیمانه‌یه‌کدا وتوویه‌تیی که دایکی هیچ په‌یوه‌ندیی و نزیکییه‌کی له ئافره‌تانی فه‌ڕه‌نسی نه‌بووه‌و[ .،]له چینی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌وان دوور بووه. مارشێلینی دایکی جولی ساڵی 1965 له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕۆیشته بۆرلی هیڵزی کالیفۆرنیا و له‌وێ ڕۆیشته قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی و ته‌واویشیکرد. ئه‌م خاتوونه له ساڵه‌کانی سه‌رتای ئه‌کته‌ریدا ڕۆیشته کۆرسه‌کانی لی ستراسبێرگ و ساڵی 1971 ڕۆڵی کانیی له زنجیره‌ی ئایرۆن ساید گێڕا. له هه‌مان ساڵدا له‌گه‌ڵ جۆن وۆێت زه‌ماوه‌ندی کرد که به‌رهه‌می زه‌ماوه‌نده‌که‌یان جێمز هیۆن ( 1973 ) و ئانجێلینا جولی ( 1975 ) بوو. ئه‌م ژنومێرده (جۆن و مارشێلین) ساڵی 1980 له‌یه‌کتر جیابوونه‌وه. جولی چه‌ندینجار له دیمانه‌کاندا وتوویه‌تیی که هۆکاری سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌کته‌ر بوونی باوکی نه‌بووه، به‌ڵکو پێڕه‌ویکردنی له ڕه‌وشتی ژیانی دایکی بووه. هه‌رچه‌ند که دایک و باوکی ئانجێلنا ساڵی 1980 به فه‌رمی له‌یه‌کتر جیابوونه‌وه به‌ڵام به هۆی ڕه‌فتاری خه‌مساردانه‌ی باوکی له ساڵی 1976 ـه‌وه جیا له‌یه‌کتر ده‌ژیان. مارشێلین دوای جیابوونه‌ی له ساڵی 1982 له فیلمی ڕۆڵیگێڕا که یه‌کێک له نووسه‌رانی سیناریۆکه‌ی جۆنی وۆیتی هاوسه‌ری پێشووی بوو. دوایین ڕۆڵگێڕانیشی له فیلمی ئه‌و پیاوی عاشقی ئافره‌تان بوو، له کارنامه‌ی چالاکییه‌کانیدا تۆمارکرا و دوای ئه‌وه ده‌ستیکرد به کاری به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مایی. خاتوو بێرتراند ساڵی 1983 کۆمپانیای وودز ڕود پڕۆداکشنزی دامه‌زراند و ساڵی 2005 به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنانی فیلمی به‌ڵگه‌یی ترودێل بوو که له‌سه‌ر چیرۆکی ژیانی جۆن ترودیل، ژه‌نیار و چالاکوانی کار مرۆڤدۆستانه بوو. ئه‌م فیلمه له فیستیڤاڵی ساندێنس و ترایبکا نمایشکرا و خه‌ڵاتی تایبه‌تیی ده‌سته‌ی داوه‌رانی فیلمی سیاتێڵی بۆ باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی وه‌رگرت. به‌ڵام ئه‌وه‌یکه له ژیانی مارشێلین بێرتراند زۆر گرنگه‌و[ .،]جێگه‌ی باسه، چالاکیی مۆرڤدۆستانه‌ی ئه‌م خاتوونه‌یه. ئه‌وه‌ش واپێچده‌چێت که کارگه‌رییه‌که‌ی به‌هێزی له‌سه‌ر ئانجێلینا هه‌بووه‌و[ .،]ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه به‌شی زۆری کتێبه‌که‌ی له‌باره‌ی ئه‌م به‌شه‌ی ژیانی دایکی بێت. بێرتراند چه‌ند ساڵێک دوای جیابوونه‌وه له وۆیت، له‌گه‌ڵ جۆن ترودێل زه‌ماوه‌ندی کرده‌وه. بێرتراند که له ساڵی 1999 ـه‌وه ده‌یزانیی تووشی شێرپه‌نجه بووه، ڕێکخراوی پێشکه‌شکردنی میهره‌بانی، پێشکه‌شکردنی ژیانی دامه‌زراند، ئامانجیش له‌م دامه‌زراندنه زیاترکردنی زانیاریی خه‌ڵک بوو له‌سه‌ر ئه‌و شێرپه‌نجانه‌ی له نێو ئافره‌تاندا زۆرترین تووشبووی هه‌بوو، که له‌م ڕێگه‌یه‌دا زۆری که‌ڵک له موزیک و ئاوازی په‌یوه‌ندیدار وه‌رده‌گرت. ئه‌م ڕێکخراوه به به‌ڕێوه‌بردنی دوو کۆنسێرت که یه‌کێکیان دوای مه‌رگی مارشێلین به‌ڕێوه‌چوون یارمه‌تیی زۆری پێشکه‌شی ئافره‌تانی تووشبووی شێرپه‌نجه کرد. ئانجێلینا جولی هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌کی پڕهه‌وراز و نشێوی له‌گه‌ڵ باوکی هه‌بووه، که له‌وانه‌یه به هۆی ئه‌و ئازار و مه‌ینه‌تیانه‌وه بووبێت که دایکی به هۆی وۆیت تووشیان ببوو. مارشێلین بێرتراند به درێژایی ژیانی، په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر باشی له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ی هه‌بوو. خاتوو بێرتراند له کاتی مه‌رگیدا له ساڵی 2007 له ته‌مه‌نی 56 ساڵیدا چوار کچه‌زای هه‌بوو که ناوی چواره‌مینیان خۆی هه‌ڵیبژاردبوو. بڕاد پیتی هاوسه‌ری ئانجێلینا منداڵی پێنجه‌میان که ناوی ڤیڤینه، به‌یادی دایکی ئانجێلینا به مارشێلین ناوی ده‌بات. م.م |
ناوخۆ و به‌رگری: له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکادا هێزه‌کانمان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌کان‌دا بڵاوده‌بنه‌وه [ 11 : 58 ] 2009 / / 23 - هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری عێراق خۆیان ئاماده‌کردووه، له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له شار و شارۆچکه‌کاندا، هێزه‌کانیان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌کان‌دا بڵاوده‌بنه‌وه. سایتی (رادیۆ سه‌وا) بڵاویکرده‌وه، له‌به‌یاننامه‌یه‌ک‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی کرده‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیوای ڕوکن (عه‌بدولکه‌ریم خه‌ڵه‌ف) ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری له ئاماده‌کاری پلانێکی تۆکمه‌دان بۆ دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌ناو عێراق‌دا، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماده‌باشییه‌ک بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له شار و شارۆچکه‌کاندا، که بڕیاره له کۆتایی مانگی حوزه‌یرانی داهاتوودا، به‌ڕیوه بچێت. به‌پێی به‌یاننامه‌که، هه‌ردوو وه‌زاره‌ت سه‌رپه‌رشتی هه‌ندێ ناوچه ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ندێ ناوچه‌ی دیکه ته‌نها له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێن. (عه‌بدولکه‌ریم خه‌ڵه‌ف) ڕوونیکردۆته‌وه، که ئامانج له پلانه هاوبه‌شه‌که‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت، پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌یه، که له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له شاره‌کان‌دا دێته ئاراوه. جێی ئاماژه‌یه، به‌پێی ڕێککه‌وتننامه ئه‌منییه‌که‌ی نێوان هه‌ردوو حکومه‌تی (به‌غدا) و (واشنتن)، لایه‌نی عێراقی بۆی هه‌یه له کاتی پێوستی ئه‌منیدا، داوای هاوکاری له سوپای ئه‌مه‌ریکا بکات. |
داوا له بوش کرا ئاسانکاری بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌رییه‌تی به عێراقییه‌کان له ئه‌مه‌ریکا بکات [ 9 : 47 ] 2008 / / 15 - به‌شداربووانی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی که زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له واشنتن سه‌باره‌ت به په‌نابه‌رانی عێراقی سازیکردبوو، داوایان له جۆرج بوش"ی سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کرد، ئاسانکاری بۆ پێدانی مافی به‌په‌نابه‌رییه‌تی به عێراقییه‌کان له ئه‌مه‌ریکا بکات. هه‌روه‌ها دا‌واشیان له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد که به هه‌ولێکی هاوبه‌شانه به‌شداری له چاره‌سه‌رکردنی ته‌نگژه‌ی په‌نابه‌رانی عێرقی بکه‌ن. به‌پێی هه‌واڵێکی (رادیۆی سه‌وا)، کۆنگره پێشنیازی ئه‌وه‌یکرد که پێویسته به‌راورد له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌کردنی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڤێتنامه‌ییانه بکرێت که له‌کاتی جه‌نگی ڤێتنام کاریان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کرد و مافی په‌نابه‌ریه‌تیان پێداره، هه‌روه‌ها ئێستاش هه‌مان مامه‌ڵه له عێراقییه‌کان بکرێت و ئاسانکاریان بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌ریه‌تی له ئه‌مه‌ریکا بۆ بکرێت. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌م کۆنگره‌یه به شداری چه‌ند کۆمه‌ڵه‌و[ .،]ڕێکخراوێکی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران و چه‌ند به‌رپرسێکی ئه‌مه‌ریکی په‌یوه‌ندیدار به‌م دۆسیه‌یه به‌ڕێوه‌چوو . |
لیوا جه‌مال: ئاماده‌ین دۆسیه‌ی ئه‌منی که‌رکوک وه‌ربگرینه‌وه [ 18 : 53 ] 2008 / / 10 – "لیوا جه‌مال تاهیر"ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی که‌رکوک له لێدوانێکی تایبه‌ت ڕایگه‌یاند، ئاماده‌ین دۆسیه‌ی ئه‌منی که‌رکوک به ته‌واوی وه‌ربگرینه‌وه. به‌ڵام پێویستمان به هاوکاری هه‌یه. لیوا جه‌مال تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی که‌رکوک له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامێنر و ڕادیۆی زاگرۆس ) سه‌باره‌ت به‌و هاوکارییانه گوتی: پێویسته هێزه‌کانی پۆلیس له ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی گرنگی پێبدرێت و که‌لوپه‌ل و پێدوایستی ته‌واوی بۆ دابین بکرێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت ڕه‌وشی سیاسی شاره‌که چاک بکرێته‌و[ .،]ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵ جێبه‌جێ بکرێت، چونکه باشبوونی ڕه‌وشی سیاسی، یارمه‌تی ده‌ره‌ی سه‌ره‌کی ده‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی هێمنی و ئاسایشی که‌رکوک. له‌مه‌ڕ سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مڕی بۆ شاری به‌غدا، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی که‌رکوک گوتی: ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگای که‌رکوک سه‌ردانی به‌غدام کرد، به‌ڵام نه‌توانرا هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجامبدرێت چونکه وه‌زیری ناوخۆی عێراق "جواد بۆلانی" سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کردبوو. شایانی باسه دوێنێ موه‌فه‌ق ڕوبه‌یعی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی و سه‌رۆک هۆزه‌کانی که‌رکوک ڕایگه‌یاندبوو که به‌م نزیکانه دۆسیه‌منی ئه‌منی پارێزگای که‌رکوک له‌لایه‌ن هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان ته‌سیلم ده‌کرێته‌وه. |
بارزانی: به‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ، کورد سه‌لماندی که بۆ هه‌موو عێراق به‌په‌رۆشه [ 18 : 15 ] 2010 / / 08 - ئه‌مڕۆ "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له گۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له ورده‌کارییه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان سه‌رۆکی کوتله سیاسییه‌کانی عێراق کرد و وڵامی پرسیاری ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی داوه. له‌م کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا، مه‌سعود بارزانی ڕایگه‌یاند: ئه‌مه یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌یه که سه‌رۆکی هه‌موو کوتله‌کان له‌خۆ ده‌گرێت و ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه کرا که درێژه به دانیشتنه‌کان بدرێت و ئه‌م کۆبوونه‌وانه له دوو ڕۆژی داهاتوو و پێش دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رنامه‌یه‌کی کاریش له‌نێوان سه‌رۆکی کوتله‌کان دانراوه. سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌ڵکی عێراقیشی کرد که تاکو ئێستا دانیان به‌خۆیانه‌وه گرتووه. مه‌سعود بارزانی هه‌روه‌ها گوتی: هیوادارین له‌م دوو ڕۆژه‌دا بگه‌ینه ئه‌نجامێکی کۆتایی و تاکو ئێستا هیچ لایه‌نێک کشانه‌وه‌ی خۆی ڕانه‌گه‌یاندووه. سه‌باره‌ت به مه‌رجی هه‌ندێک له لیسته‌کان(ساڵح موتڵه‌گ) که گوتبوویان ئه‌گه‌ر داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کرێت له دانیشتنه‌کانی داهاتوو ئاماده نابن، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕوونی کرده‌وه: هه‌رکه‌س ئازاده له ده‌ربڕینی ڕای خۆی، ئومێده‌وارم هه‌موو لایه‌نه‌کان ئاماده بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دیتمان، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی زۆر ئیجابی بوو و هیچ خاڵێکی تێدا نه‌خرا ڕوو که جێگه‌ی مه‌ترسی بێت. مه‌سعود بارزانی جه‌ختی کرده‌وه: عێراق له دوو گه‌لی سه‌ره‌کیی عه‌ره‌ب و کورد پێکهاتووه له په‌نا گه‌لانی دیکه‌ی وه‌ک تورکمان و کلد و ئاشوور و لیستی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کانیش، لیستێکی نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ک سیاسی و ئه‌وه‌ی کوردیش داوای ده‌کات، داوایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ک داوایه‌کی هه‌ڵبژاردن. بارزانی، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها تورکیا داوایان کردووه سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار نه‌درێت به کورد و جه‌لال تاڵه‌بانیش ئه‌مه‌ی داوه‌ته ده‌ست سه‌رۆکی هه‌رێم، گوتی: داواکاریی زۆر هه‌یه له هه‌موو لایه‌که‌وه‌و[ .،]هه‌رکه‌س پێشنیاری خۆی ده‌رده‌بڕێت، به‌ڵام داوکاریی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان، داواکارییه‌کی که‌سی نییه‌و[ .،]په‌یوه‌ست به نه‌ته‌وه‌ی کورده‌و[ .،]له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌م بابه‌ته هیچ جێگای باس نه‌بوو. سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی پاشای سعودیا، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق دایه که کێشه‌ی سیاسیی عێراق له‌ناو خاکی خۆی چاره‌سه‌ر بکرێت و سوپاسی هه‌موو لایه‌نه‌کان و پاشای سعودیاش ده‌که‌ین که هه‌وڵی چاره‌سه‌ریی ئه‌م کێشه‌یه ده‌ده‌ن، به‌ڵام باشتر وایه ئه‌م کێشه‌یه لێره چاره‌سه‌ر بکرێت. مه‌سعود بارزانی جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه، یه‌ه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌یه که دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌موو لایه‌نه‌کان تێیدا به‌شدار ده‌بن و تا ئه‌م ڕاده‌یه زۆر ئیجابی بووه‌و[ .،]ئه‌مه ده‌بێته ده‌ست‌پێکێکی زۆر گرینگ بۆ هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو. سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به کاریگه‌ریی ئه‌گه‌ره‌کانی کشانه‌وه‌ی هه‌ندێک له لیسته‌کان ڕوونی کرده‌وه: پڕۆسه‌ی سیاسی خۆی له‌خۆی‌دا ئه‌وه‌یه که ئۆپۆزسیۆنیش هه‌بێت، به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات ئه‌مه ناخوازێت، ئه‌گینا بنه‌مای دیموکراسی ئه‌وه‌یه که حکومه‌ت کردن و دژایه‌تی کردنیش هه‌بێت. مه‌سعود بارزانی ئاشکرای کرد: ده‌ستکه‌وتی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ، زیاتر له‌وه بوو که چاوه‌ڕوان ده‌کرا و ئه‌گه‌ر کۆبوونه‌وه‌کان به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، به‌م زووانه حکومه‌ت پێک ده‌هێنرێت. بارزانی هه‌روه‌ها گوتی: ڕاسته ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه، هه‌موو لایه‌نه‌کان تێیدا به‌شدار بوون، به‌ڵام هه‌ندێک له ورده‌کارییه‌کان بۆ دانیشتنه‌کانی دیکه ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێک خاڵی سه‌ره‌کی هه‌نه که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌مڕۆ هه‌نگاوی یه‌که‌م بوو بۆ چاره‌سه‌ریان و له دانیشتنه‌کانی سبه‌ی و دووسبه‌ی هه‌وڵ ده‌درێت له‌سه‌ریان ڕێک که‌وین. سه‌رۆکی هه‌رێم ئاشکرای کرد: له‌م دانیشتنه‌دا باس له پۆستی سه‌رۆکایه‌تییه‌کان نه‌کرا و له کۆبوونه‌وه‌کانی سبه‌ی و دووسبه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه یه‌کلایی ده‌کرێته‌وه. مه‌سعود بارزانی جه‌ختی کرده‌وه: به‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، کورد سه‌لماندی که چه‌نده بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌په‌رۆشه، ئه‌وه‌نده‌ش به‌په‌رۆشه بۆ به‌غدا و به‌سره‌و[ .،]هه‌موو ناوچه‌کانی ده‌یکه‌ی عێراق و به‌وه‌ش ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت کرانه‌وه که ده‌ڵێن کورد ته‌نیا خه‌ریکی کاروباری خۆیه‌تی و ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراقی له‌بیر چۆته‌وه‌و[ .،]له‌م کۆبوونه‌وه‌ش‌دا، کورد هه‌رچی له‌سه‌ر بوو و له‌ده‌ستی هاتووه، کردوویه‌تی و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش، ئاسۆیه‌کی ڕۆشنی پێوه دیار بوو. بارزانی ڕایگه‌یاند: خاڵه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا زۆرچاک به‌ره‌وپێش چووه‌و[ .،]ته‌نیا ماوه بچینه ناو ورده‌کارییه‌کان. ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کراوه که پێش پێکهێنانی حکومه‌ت ئه‌م خاڵانه یه‌کلایی بکرێنه‌وه به شێوه‌یه‌ک که هه‌م به‌رژوه‌ندیی هه‌رێمی کوردستان پارێزراو بێت و هه‌میش له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور دابێت. سه‌رۆکی هه‌رێم له کۆتایی‌دا سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی کشانه‌وه‌ی عێراقییه له حکومه‌تی داهاتوو، جه‌ختی کرده‌وه: ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ بده‌ین که حکومه‌تی داهاتوو هه‌موو پێکهاته‌کان تێیدا به‌شدار بن و عێراقییه تاکو ئێستا ئه‌مه‌ی به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یاندووه که به‌شداری حکومه‌ت ناکات و هاتنیشیان بۆ ئێره ئه‌مه ده‌سه‌لمێنیت که به‌په‌رۆشن بۆ حکومه‌تی داهاتوو. |
ناداڵ نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی کاپیتالا به‌ده‌ست هێنا [ 19 : 15 ] 2010 / / 02 - ڕافایێل ناداڵ یاریزانی ئیسپانی توانی بۆ یه‌که‌م جار نازناوی پاڵًه‌وانیه‌تی کاپیتالا جیهانی بۆ تنێسی سه‌ر زه‌وی کوران که له شاری ئه‌بوزه‌بی به‌رێوه‌چوو به‌ده‌ست هێنا. یاریزانی ئیسپانی ڕافایێل ناداڵ دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی کاپیتالای به‌ده‌ست هێنا، دوایی ئه‌وی له یاری کۆتایی‌دا توانی سه‌رکه‌وێت به‌سه‌ر یاریزانی سویدی ڕۆبن سۆدرلینگ حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ( 7 - 6 ، 7 - 5 ). هه‌روه‌ها یاریزانی سویسری ڕوجێرفێدێرر یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی توانی پله‌ی سێیه‌م له‌م پاڵه‌وانیته به‌ده‌ست بێنێت به‌سه‌ر که‌وتنی به‌سه‌ر یاریزانی ئیسپانی دێڤد فێرێر به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ( 6 - 1 ، 7 - 5 ). |
تابلۆیه ڕه‌خنه لێگیراوه‌کانی هێنری ماتیس نمایشکران [ 17 : 32 ] 2009 / / 11 - مه‌درید- مۆزه‌خانه‌یه‌کی ئیسپانی تابلۆ شێوه‌کارییه‌کانی شێوه‌کاری فه‌ره‌نسی هێنری ماتیس له پێشانگایه‌کدا نمایش کران. به‌پێی هه‌واڵێکی ماڵپه‌رِی ڕادیۆی سه‌وا، مۆزه‌خانه‌ی " _ ı " له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا له 9 حوزه‌یران/جون تا 20 ئه‌یلول/ سێپتێمبه‌ر پێشانگایه‌کی تایبه‌تی بۆ تابلۆ شێوه‌کارییه‌کانی هێنری ماتیس کرده‌وه که له ساڵانی 1917 تا 1941 به‌رهه‌م هاتوونه‌و[ .،]ڕه‌خنه‌ی زۆریان ئاراسته کراوه. له‌م پێشانگایه‌دا نزیکه‌ی 70 به‌رهه‌می شێوه‌کاری ئه‌و شێوه‌کاره نمایش کراون، که له لایه‌ن 50 مۆزه‌خانه‌و[ .،]هه‌وداری کۆکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه شێوه‌کارییه‌کان پارێزراون. گرنگترین تابلۆیه نمایشکراوه‌کانیش، تابلۆی "ئافره‌تێکی دانیشتووی پشت له په‌نجه‌ره" و "خوێنه‌ره‌وه‌ی ژووره‌که" و "پۆرترێتی مارگرێتی خه‌وتوو" بوون. |
د.فوئاد مه‌عسوم و هادی عامری له‌گه‌ڵ د.ئه‌یاد عه‌لاوی کۆبوونه‌وه [ 9 : 32 ] 2010 / / 13 – بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان، د.فوئاد مه‌عسوم و هادی عامری له‌گه‌ڵ د.ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه کۆبوونه‌وه. فه‌تاح شێخ ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقییه، ڕایگه‌یاند؛ دوێنێ هه‌ینی شاندێک که پێکهاتبوون له‌د[ .،]فوئاد مه‌عسوم و هادی عامری له‌گه‌ڵ د.ئه‌یاد عه‌لاوی کۆبوونه‌وه. وتیشی: مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه‌که خاڵه ناکۆکییه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناکۆکییانه یه‌کلایی بکرێته‌وه، که له دانیشتنی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو دروست بوو. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، ئه‌وا ڕه‌وشه ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی. |
له که‌شێکی ئارام‌دا کریستیانه‌کان پێشوازی له ساڵی نوێ ده‌که‌ن [ 15 : 46 ] 2011 / / 31 هه‌ولێر 31 کانونی یه‌که‌م / دیسه‌مبه‌ر ( ) – وا بڕیاره ئه‌مشه‌و له که‌شێکی ئارام‌دا کریستیانه‌کانی شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه تا به‌ره‌به‌یان ئاهه‌نگی پێشوازی سه‌ری ساڵ بگێڕن, به‌ڕێوبه‌ری شارۆچکه‌که‌ش ئاماژه به‌وه ده‌دات, که گشت لایه‌نێکی ئه‌منی بۆ پاراستنی هاوولاَتیان گێراوه‌ته‌به‌ر و ئه‌مڕۆ له کاتژمێر هه‌شتی شه‌و به‌دواوه ده‌روازه‌کانی شارۆچکه‌که داده‌خرێن. کریستیانه‌کانی کوردستان ئه‌مشه‌و به‌خۆشییه‌وه پێشوازی له ساڵی نوێ ده‌که‌ن، له ئێستادا به گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌کان، کریستیانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به 250 تا 300 هه‌زار که‌س ده‌خه‌مڵێندرێن، هاوکات به گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حکوومه‌تی هه‌رێم، 96 که‌نیسه‌یان له هه‌رێمدا هه‌یه‌و[ .،]له 57 دانه‌یاندا قودداسی ڕۆژی یه‌کشه‌مه ده‌خوێندرێت. ڕیڤان مه‌سعوود گه‌نجێکی دانیشتووی عه‌نکاوه‌یه, ئاماژه‌ی به‌وه دا که هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وان شوێنێکی زۆر گونجاو و له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی ژیانیان به ئارامی تێدا به‌سه‌ر ببه‌ن. کریستیانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، له ئێستادا له‌گه‌ڵ موسوڵمانه‌کانی هه‌رێم تێکه‌ڵییه‌کی باشیان هه‌یه، هه‌ر دوو لا به گوێره‌ی ناسراوی و دراوسێیه‌تی سه‌ردانی یه‌کدی ده‌که‌ن و له خۆشی و ناخۆشییه‌کانی یه‌کتردا به‌شدار ده‌بن. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کاروباری مه‌سیحییه‌کان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف خالید جه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له باو باپیرانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ک له‌هه‌رێم ده‌ژین, گوتی :" ئێمه له‌گه‌ڵ مسوڵمانه‌کان براین و له ئێستایشدا هه‌مووان به‌یه‌که‌وه ده‌ژین, له ئێستادا له‌گه‌ڵ موسوڵماناندا تێکه‌ڵین و له که‌شوهه‌وایه‌کی ئازاد‌دا یاده‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه. وتیشی: بۆ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ چه‌ندین که‌س له ئه‌ورووپا و خوارووی عێراقه‌وه بۆ به‌شداریکردن له ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ هاتوونه‌ته هه‌رێم, هاوکات له خوار و ناوه‌راستی عێراقیشه‌وه چه‌ندین برای مه‌سیحیمان هاتوون تاوه‌ک به ئازادی و شادومانییه‌وه پێشوازی له سه‌ری ساڵی نوێ بکه‌ن. به‌ڕێوبه‌ری شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه جه‌لال حه‌بیب بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر, ڕونیکرده‌وه: ئه‌مشه‌و له 25 جێگا له ناحییه‌ی عه‌نکاوه ئاهه‌نگ سازده‌کرێت, له لایه‌نی ئه‌منییه‌وه ڕێوشوێنی توند گیراوه‌ته‌به‌ر و له کاتژمێر هه‌شتی شه‌و به‌دواوه ده‌روازه‌کانی شارۆچکه‌که داده‌خرێن و تا به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی ناکرێنه‌وه، ته‌نها ڕێگه به‌و که‌سانه ده‌درێت بێنه نێو چارۆچکه‌که‌وه که کارتی داوه‌تنامه‌یان پێبێت. حه‌بیب ڕونیشکرده‌وه: زیاتر له 500 پۆلیس ئه‌مشه‌و پارێزگاری له شارۆچکه‌که‌و[ .،]شوێنی ئاهه‌نگگێرانه‌کان ده‌که‌ن, هاوکات پاسه‌وان و پۆلیسی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان پاسه‌وانی له کۆلاَنه‌کان ده‌که‌ن. ماکوان عێزه‌ت / ص . س |
دوای شه‌ست ساڵ گه‌شتی ئاسمانی له نێوان چین و تایوان ده‌ست پێده‌کات [ 13 : 48 ] 2008 / / 13 - بۆ یه‌که‌مین جار و دوای 60 ساڵ و له هه‌نگاوێکی مێژوییدا، هه‌ردوو وڵاتی وڵاتی چین و تایوان ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی دوو قۆڵییان مۆرکرد، که ڕێگه به گه‌شتی ئاسمانی ڕاسته‌وخۆ له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، ده‌دات. له‌مباره‌یه‌وه میدیاکانی "تایوان"ـی بڵاویانکرده‌وه، برِیاره له ڕێککه‌وتی چواری مانگی ته‌موزی داهاتوودا، یه‌که‌مین گه‌شتی ئاسمانی له نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ست پێ بکات و له ڕێککه‌وتی هه‌ژده‌ی هه‌مان مانگیشدا، یه‌که‌مین کۆمه‌ڵی گه‌شتیارانی له "چین"ـه‌وه سه‌ردانی تایوان ده‌که‌ن. جێی ئاماژه‌ییه، ئه‌م ڕێککه‌وتنه گه‌شتیارییه دوای ڕۆژێک له مۆرکردنی ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ک له نێوان هه‌ردوو لا به مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی له هه‌ردوو وڵات هات و به یه‌که‌مین دانووستانی فه‌رمی له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردووی نێوان هه‌ردوو حکومه‌تیش داده‌نرێت. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی تایوان به هۆی شه‌رِی ناوخۆییه‌وه له وڵاتی چین جیابۆوه، له ساڵی 1949 ـه‌وه، گه‌شتی ئاسمانی له نێوان هه‌ردوو وڵات ڕاگیرا و تاوه‌کو ئێستاش وڵاتی چین خوازیاری سه‌پاندنی سه‌روه‌ری خۆیه‌تی له‌و وڵاته‌دا. |
25 . 10 . 2005 سه‌رۆک بارزانی له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی کورد و عێراقی له واشنتۆنی پایته‌خت کۆده‌بێته‌وه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ماوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ واشنتۆنی پایته‌خت له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی کورد و عێراقی ئه‌مریکا کۆبونه‌وه‌یه‌کی ساز کرد. له ماوه‌ی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به په‌سه‌ند کردنی ده‌ستوری عێراق و گوتی ئه‌م ده‌ستوره مافی فیدرالی بۆ کورده‌کان ده‌چه‌سپێنێت. ئه‌وه‌ش مه‌رجی سه‌ره‌کی کورده‌کان بووه له پێش پرۆسه‌ی ئازادکردنی عێراق‌دا. جێی باسه، هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان د. به‌رهه‌م ساڵح وه‌زیری پلان دانانی عێراق و نه‌چیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق - ئیداره‌ی هه‌ولێر و چه‌ند کاربه‌ده‌ستێکی دیکه‌ی کورد هاوه‌ڵی به‌ڕێز بارزانی بوون. |
بۆ یه‌که‌مین جار، له قامیشلۆ، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی ڕوویدا [ 12 : 29 ] 2012 / / 01 هه‌ولێر 1 ی تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر ( )- له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له قامیشلۆ له کوردستانی سووریا، 4 که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش بریندار بوون. ئێواره‌ی دوێنآ، که‌سێکی نه‌ناسراو، ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراوی له نزیک بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له شاری قامیشلۆ ته‌قانده‌وه و بووه هۆی کوژرانی 4 که‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌کی دیکه. سه‌رۆکی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، به ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌مه یه‌که‌مین جاره ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له شاری قامیشلۆ ڕووده‌دات. ئا. ڕ |
سه‌ربازێکی عێراقی کوژرا [ 17 : 06 ] 2008 / / 07 – باهۆز / هه‌ولێر – له ڕێگای نێوان (موسڵ – حه‌مدانیه) ، چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو سه‌ربازێکی عێراقییان کوشت. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له بنکه‌ی پۆلیسی قه‌زای حه‌مدانیه له لێدوانێکی تایبه‌تدا به "ئاژانسی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند : "چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو که له نێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (گلاند)دا بوون، ده‌سترێژیان له ئۆتۆمبێلێکی جۆری "سیدان" کردووه‌و[ .،]له ئاکامدا سێ گوله به‌ر سه‌رنشینێکی نێو ئۆتۆمبێله‌که به‌ناوی "نه‌جمه‌دین به‌کر"ی ته‌مه‌ن ( 22 ساڵه" که سه‌ربازه له‌ریزی سوپای عێراق که‌وتووه‌و[ .،]له‌ئه‌نجامدا ناوبراو به سه‌ختی برینداربووه". دواتر بۆ چاره‌سه‌رکردن گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی حه‌مدانیه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌ی پاش دوو کاتژمێر مانه‌وه له‌ژیان گیانی له‌ده‌ستدا. |
عه‌لاوی: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کورد و ده‌عوه ناکه‌ین [ 13 : 11 ] 2009 / / 29 - سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشووتری عێراق، ئه‌یاد عه‌لاوی، ڕایگه‌یاند؛ له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ چه‌ند هێز و که‌سایه‌تییه‌ک بۆ هاوکاریکردن له هه‌ڵبژاردندا، جگه له کورد و ده‌عوه نه‌بێت. سه‌رۆکی لیستی عێراقییه، ئه‌یاد عه‌لاوی، له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئاسمانی "حوڕڕه"ی ئه‌مه‌ریکی‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که گفتوگۆکان به‌پێی بنه‌ماکانی لیستی عێراقییه و دووری و نزیکی ئه‌وانیتر له به‌رنامه‌ی لیسته‌که، به‌ڕێوه‌ده‌چن. له‌به‌شێکی دیکه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی‌دا، عه‌لاوی، وتیشی:"له‌گه‌ڵ پارتی ئیسلامی و ئه‌نجومه‌نی باڵا و ڕه‌وتی سه‌در و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی وه‌ک تاریق هاشمی و ساڵح موتڵه‌گ له گفتوگۆداین". له‌و باره‌یه‌وه، ڕوونیکرده‌وه‌و[ .،]وتی:"سێ ڕێگه‌مان له‌به‌رده‌مدایه، ئه‌وانیش به‌شدارییکردن له به‌ره‌یه‌کی فراوان و هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هێزه بچووکه‌کان و چوونه هه‌ڵبژاردنمانه به ته‌نها". له‌میانه‌ی ئاخاوتنه‌که‌ی‌دا، عه‌لاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که لیسته‌که‌ی چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی نوێی تێدایه و به دووریشی زانی کشانه‌وه‌ی چه‌ند که‌سایه‌تی و هێزێک کاریگه‌رییان له‌سه‌ر لیسته‌که، هه‌بێت". |
مه‌حمود عوسمان: لێدوانی به‌رپرسانی تورکیا له‌باره‌ی کێشه‌ی ناوخۆیی عێراق وه‌ک قسه کردنه له‌سه‌ر ویلایه‌تی عوسمانی [ 18 : 12 ] 2012 / / 15 به‌غدا 15 کانونی یه‌که‌م / یه‌نایه‌ر ( ) - مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت: تورکیا چاوی له‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی ببێته به‌رپرسی مه‌زهه‌بی سوننه‌و[ .،]ئه‌مه‌ریکاش بۆ به‌ربه‌ره‌کانێی ئێران له‌ناوچه که‌دا ده‌رفه‌تی ڕۆڵگێڕانی به‌تورکیا داوه، به‌ڵام زۆر بوونی نفوزی ئه‌نکه‌ره له‌عێراق بۆ کورد مه‌ترسی ده‌بێت. ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌کوتله‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستانی مه‌حمود عوسمان له‌لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گووتی: هه‌رچه‌نده تورکیا به‌ئاشکرا پشتگیری له‌کوتله‌ی عێراقییه و‌عه‌ره‌بی سوننه ده‌کات، به‌ڵام به‌ڕای من کارێکی باش نییه، چونکه به‌رپرسانی باڵای تورکیا به شێوه‌یه‌ک له‌باره‌ی کێشه ناوخۆییه‌کانی عێراق لێدوان ده‌ده‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌یه قسه له‌سه‌ر ویلایه‌تی عوسمانیی بکه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پێم خۆش نییه هیچ یه‌کێک له‌ئێران و تورکیا ڕۆڵیان له‌عێراق زیاد بێت، چونکه زیانیان بۆ کورد هه‌یه، چونکه تاوه‌کوو ئێستا بۆ کورده‌کانی خۆیان هیچ مافێکیان نه‌داوه‌و[ .،]بۆ کوردی هه‌رێمی کوردشتانیش وه‌ک پێویست هاوکار نیین. مه‌حمود عوسمان پێیوایه ئه‌گه‌ر تورکیا هه‌ر بیرۆکه‌یه‌ک یان پێشنیازێکی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری کێشه ناوخۆییه‌کانی عێراق هه‌بێت، ئه‌وا دوور له‌لێدوانی ڕاسته‌خۆ، ده‌کرێت به‌رێگه‌یه‌کی دیکه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقیی بیخاته‌ڕوو. عوسمان ده‌ڵێت: له‌ئێستادا ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ و دژ به‌نفوزی ئێران، ڕێگه‌ی به‌تورکیا داوه ڕۆڵی له‌ناوچه‌که‌دا بگێڕێت و عێراقیش یه‌کێک له‌ناوچه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تورکیا چاوی بڕیته‌وه ئه‌وه‌ی ببێته به‌رپرسی سوننه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سعودیه‌و[ .،]وڵاتانی دیکه‌ی که‌نداو ڕۆڵیان به‌تورکیا داوه، به‌ڵام ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تورکیا له‌لایه‌ک و ئێران له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ململانێی نێوان شیعه‌و سوننه به‌هێزتر ده‌کات، له‌کاتێکدا له‌زۆربه‌ی وڵاتاندا هه‌ردوو مه‌زهه‌ب بوونیان هه‌یه. سه‌باح ئه‌حمه‌د / م . ت |
31 . 08 . 2011 زلهێزه‌کانی جیهان سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی لیبیا وتووێژده‌که‌ن له لایه‌ن نوێنه‌رانی 60 وڵاتی جیهان له پاریس گردبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی لیبیا له پاش موعه‌ممه‌ر قه‌زافی. کاربه‌ده‌سـتان له پاریس ده‌ڵێن چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا موسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل نه‌خشه‌یه‌ک بخاته ڕوو که تیایدا له ماوه‌ی 18 مانگ ده‌سـتورێـکی نوێ بۆ وڵاته‌که دابنرێت و هه‌ڵبژاردن سـازبکرێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هه‌یگ به ڕۆژنامه‌وانانی گوت ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا ده‌سـتیان به پـرۆسه‌ی پـێـکهێنانی وڵاتێـکی دیموکرات کردووه که هه‌موو پـێـکهاته‌کان له‌خۆبگرێت. سـکرتێری گشـتی ناتۆ ئه‌ندرێ فۆ ڕاسموسن و سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له نێو ئه‌و ڕێبه‌رانه‌دان که له کۆبوونه‌وه‌که‌ی پاریس‌دا به‌شـداری ده‌که‌ن. کۆبوونه‌وه‌که له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن و سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا نیکولای سارکۆزی میوانداری ده‌کرێت. چین و ڕووسیا که پـێشـتر ڕه‌خنه‌یان له هه‌ڵمه‌ته‌ی له‌شـکری ناتۆ له دژی ڕژێمی قه‌زافی ده‌گرت وا ئێسـتا ئه‌وانیش ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که ده‌بن. ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌وا دانی به ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا ناوه وه‌ک نوێنه‌ری شه‌رعی ئه‌و وڵاته. له لایه‌کی دیکه‌وه له به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌نگیدا که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیـیه عه‌ره‌بیـیه‌کانه‌وه په‌خش‌کرا، موعه‌ممه‌ر قه‌زافی گوتی هێزه‌کانی خۆیان ناده‌ن به ده‌سـته‌وه‌و[ .،]به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌کو به سه‌رکه‌وتن ده‌گه‌ن. |
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز حله‌ی هه‌ژاند [ 15 : 50 ] 2011 / / 05 -له ئه‌نجامی کرده‌یه‌کی خۆکوژیی له شاری حله‌ی پارێزگای بابل 21 پۆلیس کوژران و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش برینداربوون. به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی "جه‌زیره" ته‌قینه‌وه‌که له کاتژمێر حه‌وتی به‌یانی له به‌رده‌م باره‌گای پۆلیسی بابل ڕوویدا و بووه هۆی ڕووخانی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌که به‌ته‌وای, زه‌ره‌رو زیانێکی زۆریشی به‌خانوو و دوکانه‌کانی ده‌وروبه‌ری گه‌یاند. به‌پێی لێدوانێکی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی حله 21 پۆلیس کوژراون و له‌نێویاندا چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی تێدایه. هه‌روه‌ها هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌م ته‌قینه‌وه ڕانه‌گه‌یاند. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له‌کاتێکدایه ماوه‌ی چه‌ند مانگێک ماوه بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق. |
24 . 03 . 2012 نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی ده‌گاته به‌غدا له لایه‌ن به مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتی و ئاگابوون له ئاماده‌کاریـیه‌کانی لوتکه‌ی عه‌ره‌بی به‌غدا، نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌مینداری گشتی وڵاتانی کۆمکاری عه‌ره‌ب به یاوه‌ری وه‌فدێـکی باڵا کۆمه‌ڵه‌که‌ی گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق. سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی له کاتێـکدایه که ته‌نها چوار ڕۆژ ماوه له به‌رده‌م کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک و پاشـای وڵاتانی عه‌ره‌ب. هه‌روه‌ها به دوای ئه‌م سه‌ردانه‌شـدا شـاندێـکی به‌رفراوانی لیژنه‌ی هونه‌ری و ڕۆژنامه‌وانی عه‌ره‌بی ده‌گه‌نه عێراق، که‌وا بڕیاره سبه‌ی ئه‌و شـانده باڵایه‌ش ته‌واوی کارئاسانی گه‌شته‌که‌یان ته‌واو بـبێت و بگه‌نه شـاری به‌غدا به‌ر له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی دارایی و بازرگانی که له 27 ی ئه‌م مانگه‌یه‌و[ .،]به سه‌ره‌تای دانوسـتاندن و گفتوگۆکانی لوتکه‌ی عه‌ره‌بی هه‌ژمارده ده‌کرێت. له‌م باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د بن حلی جێـگری ئه‌مینداری گشـتی کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا خشته‌ی کاره‌کانی لوتکه‌ی عه‌ره‌بی به‌غدای ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت 10 به‌ند له‌خۆده‌گرێت و دیاریترینیان دوا پـێشـهاتی بارودۆخی وڵاتی سوریایه‌و[ .،]مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌سـتین و ڕێـکه‌وتنـنامه‌کانی ئیسرائیل و عه‌ره‌ب و بارودۆخی وڵاتی یه‌مه‌ن و نه‌هێشـتنی چه‌کی ئه‌تۆمی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها دیارده‌ی ته‌کفیر و تێرۆریش له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌که. پاشـان گوتی هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌و[ .،]ته‌واوی ڕاسپارده‌کانی کۆبوونه‌وه‌که ئاماده ده‌کرێت و ناوی لێ‌ده‌نرێت ڕاگه‌یاندنی به‌غدا. |
سلێمانی... له‌پرۆژه‌یه‌کدا ئێسک و پروسکی دوو که‌س دۆزرانه‌وه [ 15 : 29 ] 2009 / / 02 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د/ سلێمانی- له گه‌ره‌کی شاره‌وانی سلێمانی و له‌کاتی کارکردن له پرۆژه‌یه‌کدا چه‌ندین ئێسک و پروسک دۆزرایه‌وه که پێده‌چێت مێژوه‌که‌ی بۆ سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو بگه‌رێته‌وه، چونکه پێشتر ئه‌و شوێنه بینای (ته‌واری)یه کۆنه‌که‌ی لێ بووه. له‌و باریه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌که "ئیسماعیل محه‌مه‌د" به"ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند: پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌کاتی کارکردنماندا چه‌ند ئێسکێکمان بینی، یه‌کسه‌ر کارمان ڕاگرت و به‌وردی سه‌یرمان کرد که دڵنیابووین ئێسکی مرۆڤه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانمان ئاگادار کرده‌وه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویست". له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌ندازیاری پرۆژه‌که "عه‌لی حسامه‌دین ڕه‌ئوف" به "ئاژانسی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند:"ئێسکه‌کان ئێسکی دوو مرۆڤن و پێده‌چێت له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا کرابن به ژێر خۆڵه‌وه". سه‌باره‌ت به لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌رچاوه‌یه‌ک له پزیشکاری دادوه‌ری سلێمانی به "ئاژانسی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند:" ئه‌و دوو ته‌رمه به‌پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان پێده‌چێت به زیندوویی کرابێتن به ژێر گڵه‌وه، چونکه ئاسه‌واری گوولله‌یان پێوه دیار نییه‌و[ .،]شوێنه‌واری ئه‌شکه‌نجه‌یان پێوه دیاره یه‌کێکیان جلی کوردی و ئه‌ویتریشیان بیجامه‌ی له‌به‌ردایه". لێکۆڵینه‌وه‌کان له ورده‌کاری و به‌ده‌ست هێنانی زانیارییه‌کان به‌رده‌وامه‌و[ .،]تیمه‌کانی ئاسایش و پزیشکاری دادوه‌ری له جێی مه‌به‌ستدان. |
به بری حه‌وت ملیار دینار پرۆژه‌ی ئاوه‌رۆ له چه‌ند گه‌ره‌کێکی ناحیه‌ی ڕزگاری دروستده‌کرێت [ 12 : 02 ] 2010 / / 24 - سیروان حه‌سه‌ن/ گه‌رمیان- به بری حه‌وت ملیار دینار له سه‌ر بودجه‌ی بوژانه‌وه‌ی گه‌رمیان پرۆژه‌ی ئاوه‌رۆی لووله‌یی بۆ سێ گه‌ره‌کی ناحیه‌ی ڕزگاری دروست ده‌کرێت و که سه‌رجه‌میان بریتییه له 1700 مه‌تر. له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆکی شاره‌وانی ناحیه‌ی ڕزگاری (ته‌یمور نامیق) به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ له سه‌ر بودجه‌ی بوژانه‌وه‌ی گه‌رمیان به درێژایی 1700 مه‌تر ئاوه‌رۆی لووله‌یی بۆ سێ گه‌ره‌کی ناحیه‌ی ڕزگاری له جێبه‌جێکردندایه‌و[ .،]ئه‌وانیش بریتین له گه‌ره‌کانی ( ئاوباریک و ئاشتی و ئاسووده) که سالاچنێکه به‌هۆی نه‌بوونی ئاورۆوه ده‌ناڵینن. سه‌رۆکی شاره‌وانی ناحیه‌ی ڕزگاری گوتیشی: به ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆه‌ژه‌یه هاولاچتیان له گرفتی ئاوه‌رۆ ڕزگاریان ده‌بێت و هه‌وه‌رها له ڕووی ژینگه‌شه‌وه سودێکی باشی بۆ ئه‌و گره‌کانه ه‌بێت و له پیس و مێش و پاشه‌رۆ تا ڕاده‌یه‌کی باش پاکده‌بنه‌وه‌و[ .،]دواتریش پرۆژه‌ی قیرتاوکردن له‌م گه‌ره‌کانه به ئاسانی دروست ده‌کرێت. |
"لێک جیاکردنه‌وه‌ی عاشقان"... خزمه‌تگوزارییه‌کی نوێیه له‌چین [ 16 : 54 ] 2011 / / 19 هه‌ولێر ١٩ تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر ( )- هاوڵاتیه‌کی چینی خزمه‌تگوزاریه‌کی نوێی داهێناوه بۆ ئه‌وانه‌ی حه‌ز ده‌که‌ن له خۆشه‌ویسته‌کانیان جیاببنه‌وه, به‌وه‌ی خۆی لایه‌نی دووه‌م ئاگادار بکاته‌وه له‌جیابوونه‌وه له‌م په‌یوه‌ندییه له‌به‌رامبه‌ر بڕێک پاره . "تو ویمینگ " هاولاتیه‌کی چینیه وه‌ک چاو‌دێر له کۆمپانیای ئه‌دیداس کارده‌کات, ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی له فیلمێکی کۆری وه‌رگرتوه بۆیه هه‌ڵساوه به‌دانانی خزمه‌تگوزاری " بریکاری لێک جیابوونه‌وه". "تو ویمینگ" ده‌ڵێت ڕیکلامێکی زۆری له پێگه ئه‌لیکترۆنیه‌کان بڵاوکردته‌وه که تێیدا خزمه‌تگوزارییه‌کانی پێشکه‌ش ده‌کات, ئه‌ویش بۆ دانیشتوانی شاره‌که‌ی خۆی "تشاوتشینگ" بۆ هه‌ر کارێکی لێک جیابوونه‌وه بڕی ٣٠ دۆلار وه‌رده‌گرێت , به‌ڵام بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار نزیکه‌ی ٨٠ دۆلار وه‌رده‌گرێت . ویمینگ, ده‌ڵێت ناخۆشترین سات بۆ دوو خۆشه‌ویست لێک جیابوونه‌وه‌یه بۆیه ئه‌م کاره تووشی زۆر ساتی ناخۆشم ده‌کات , چونکه من ده‌بێت به‌م کاره هه‌ڵسم. ی.ا |
جۆکۆڤیچ بۆ دووه‌م جار نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای کراوه به‌ده‌ست هێنا [ 15 : 00 ] 2011 / / 30 – یاریزانی سرِبی (نۆڤاک جۆکۆڤیچ) سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی (ئوسترالیای کراوه) که یه‌کێکه له پاڵه‌وانیته‌کانی (گراند سلام) بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی کورِانی به‌ده‌ست هێنا. له یاری کۆتایی‌دا یاریزانی سرِبی (نۆڤاک جۆکۆڤیچ) سێیه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی به‌رِیتانی (ئاندی مۆرای) پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه به ئه‌نجامی سێ کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 4 ، 6 - 2 ، 6 - 3 ). هه‌روه‌ها یاریزانی سرِبی (نۆڤاک جۆکۆڤیچ) سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی توانی له قۆناغی پێش کۆتایی دا سه‌رکه‌وێت به‌سه‌ر یاریزانی سویسری (رۆجێر فێدرێر) دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی. به‌مه‌ش بۆ دووه‌م جاره که یاریزانی سرِبی (نۆڤاک جۆکۆڤیچ) نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی (ئوسترالیای کراوه) به‌ده‌ست هێنا ، دوایی ئه‌وه‌ی توانی له ساڵی ( 2008 ) له یاری کۆتایی یاریزانی فه‌ره‌نسی (جۆ ولفرێد تسۆنگا) بباته‌وه ونازناوه‌که به‌ده‌ست بهێنێت. |
مالکی: هه‌ندێک لایه‌ن هانی ده‌ستتێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ له کاروباری ناوخۆمان ده‌ده‌ن [ 9 : 02 ] 2010 / / 06 - سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری مالکی ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له ناوخۆی وڵاته‌وه په‌لکێشی هێزی بیانی نه‌کرێت، که‌س ناتوانێت ده‌ست له کاروباری ناوخۆی وڵاتمان وه‌ربدات. دوێنێ سه‌رۆک وزیرانی عێراق نوری مالکی پێشوازی له شاندێکی سیناتۆرانی ئه‌مه‌ریکا کرد. ئه‌و شانده به مه‌به‌ستی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی عێراق و سوپای ئه‌مه‌ریکا دوێنێ به‌سه‌رۆکایه‌تی جۆن مه‌کین گه‌یشته به‌غدا و به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆبوه‌وه. به گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی که نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ریکردووه، هاتووه، هه‌ردوو لایه‌نی عێراق و ئه‌مه‌ریکی باسیان له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئه‌مه‌ریکا کردووه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆک وه‌زیران ڕه‌خنه‌ی گرتووه له دادگای ئه‌مه‌ریکا، سه‌باره‌ت به برِیاری بێ‌تاوان ناساندنی تاوانبارانی بلاک‌ۆته‌ر و ئه‌و برِیاره‌ی به "شۆکێک بۆ عێراقییه‌کان" وه‌سفکردووه. هه‌روه‌ها مالکی به شانده ئه‌مه‌ریکاییه‌که‌ی وتووه " ئه‌گه‌ر هێزگه‌لێک له نێوخۆی وڵاته‌وه هانی وڵاتانی دراوسێ نه‌ده‌ن بۆ ده‌ستوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی وڵاتمان، ئه‌وا که‌س ناتوانێت ده‌ستوه‌ربداته نێو کاروبارمان و له ئێستادا هه‌ندێک له دراوسێکانمان پاره‌ی زۆر خه‌رجده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی وڵات دابنێن". مالکی گوتیشی " تا ئێستا له عێراق‌دا یاسایه‌ک بۆ ڕێکخستنی کاری حزبایه‌تی نییه، بۆیه ئه‌و گرفتانه له گۆرِه‌پانی سیاسی عێراق‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و[ .،]ڕێگه بۆ وڵاتانی ده‌ره‌کی خۆشبووه که ده‌ستوه‌ربده‌نه نێو کاروبارمانه‌وه". |
عه‌لی باباجان: ئێستا حکومه‌تی تورکیا په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه [ 11 : 51 ] 2009 / / 19 - "عه‌لی باباجان"ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له "ئه‌نقه‌ڕه"، ڕایگه‌یاند؛ ئێستا حکومه‌تی تورکیا په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا، هه‌یه. ڕۆژنامه‌ی "زه‌مان"ی تورکی بڵاویکرده‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له هه‌فته‌ی داهاتوودا، "عه‌بدوڵا گول"ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا به یاوه‌ری شاندێکی پایه به‌رزی وڵاته‌که‌ی سه‌ردانی "به‌غدا" بکات. به‌پێی ڕۆژنامه‌که، بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌یدا، "عبدوڵا گول" له‌گه‌ڵ "جه‌لال تاڵه‌بانی" سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ کۆببێته‌وه، تێدا چه‌ندین پرسی گرنگ له‌وانه‌ش یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی " " و بابه‌ته‌کانی سیاسی و بازرگانی و ئابووری نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ بکه‌ن. له‌به‌شێکی دیکه‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه، که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له "به‌غدا" "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ "عه‌بدوڵا گول"ی سه‌رۆک کۆماری تورکیادا کۆبێته‌وه. هه‌ر به پێی هه‌مان ڕۆژنامه، دوێنێ چوارشه‌ممه "عه‌لی باباجان"ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له "ئه‌نقه‌ڕه"، ڕایگه‌یاندووه؛ له ڕابردوودا، به‌رپرسانی تورکیا و هه‌رێمی کوردستان ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا ئێمه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و هه‌رێمه‌دا هه‌یه. ده‌رباره‌ی کێشه‌ی " "ش، "باباجان" وتویه‌تی؛ تورکیا و عێراق و ئه‌مه‌ریکا پێکه‌وه کار له پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی " "دا ده‌که‌ن. |
پانزه هه‌زار دۆلاریان له گه‌ده‌ی ده‌رهێنا [ 21 : 04 ] 2008 / / 07 – له وڵاتی "کۆلۆمبیا"، پزیشکه‌کان له نه‌شته‌رگه‌رییه‌کدا توانیان ( 15 ) هزار دۆلار له گه‌ده‌ی ژنێک ده‌ربهێنن. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی کۆلۆمبیا ڕایگه‌یاند:" ژنێک توانی بێ ئه‌وه‌ی سرنجی پۆلیسه‌کان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت له خاڵی پشکنین تێپه‌ڕبێت ،به‌ڵام دواتر به‌هۆی تێکچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کرا. هه‌ر له‌وێدا پزیشکه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت چه‌ند به‌سته پاره‌یه‌ک له گه‌ده‌یدایه، دواتر نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ئه‌نجامدا و توانیان بڕی 15 هه‌زار دۆلار له گه‌ده‌ی ده‌ربهێنن. |
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئابووری به سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بارزانی به‌ڕێوه‌چوو [ 19 : 27 ] 2007 / / 31 - سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت (عومه‌ر فه‌تاح) له ته‌لاری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا سه‌رپه‌رشتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری کوردستانی کرد. به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پلاندانان بۆ به‌ره‌وپێش بردنی سیسته‌می بانکی له هه‌رێمی کوردستان و پشتگیریکردنی بانکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کراو چه‌ندین پێشنیار بۆ باشترکردن و زیاتر ڕێک و پێکردنی سیسته‌می بانکییه گشتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتیان به بانکه‌کان خرانه ڕوو و جه‌خت له‌سه‌ر بایه‌خدانی زیاتر به‌بانکی مه‌رکه‌زی هه‌رێم کرایه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاردرا که لێژنه‌یه‌کی پسپۆڕ له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان و شاره‌زایانی بانکی پێک بهێنرێ. هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که تیشک خرایه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کۆمپانیاکانی دڵنیایی (ته‌ئمین) و بڕیاردرا که کۆنفرانسێک به‌به‌شداری خه‌ڵکانی پسپۆر له‌سه‌ر کۆمپانیایی دڵنیایی ببه‌سترێت. هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پێشنیاره‌کانی وه‌زاره‌تی بازرگانی بۆ که‌رتی تایبه‌ت و به ئامانجی به‌ره‌وپێش بردنی بزافی بازرگانی و بوژاندنه‌وه‌ی زیاتری بازاڕ خرایه ڕوو و گفتوگۆی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پێشنیاره‌کان کرا که تیایدا ڕه‌چاوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان بکرێ و له هه‌مان کاتیش ته‌واوی ئاسانکاری بخرێته به‌رده‌م که‌رتی تایبه‌ت تا ڕۆڵی خۆیان له بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری و به‌گه‌ر خستنه‌وه‌ی بازاڕێکی به‌رهه‌م هێنه‌ر ببینن. |
له خانه‌قین پیاوێکی خۆی خنکاند [ 19 : 53 ] 2010 / / 04 - سیروان حه‌سه‌ن/ له خانه‌قین پیاوێکی ته‌مه‌ن 33 ساڵی به په‌ت خۆی هه‌ڵده‌واسێت و خۆی ده‌خنکێنێت و تا ئێستاش هۆکاره‌که‌شی نه‌زانراوه. له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی خانه‌قین به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ پیاوێکی ته‌مه‌ن 33 ساڵی دانییشتووی قه‌زای خانه‌قین خۆی به په‌ت هه‌ڵده‌واسێت و ده‌خنکێت. سه‌رچاوه‌که گوتی: تا ئێستا هۆکاری خۆکووشتنه‌که نه‌وانراوه بۆ لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که ته‌رمی ئه‌و پیاوه ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ری له که‌لار کراوه‌و[ .،]لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌مباره‌وه به‌رده‌وامه. |
خسته‌رووی به‌رهه‌می شێوه‌کاری و فۆتۆگرافی کوردێک له تاران [ 10 : 16 ] 2011 / / 05 تاران 5 کانوونی یه‌که‌م/ دیسه‌مبه‌ر ( ) ـ پێشانگای 48 تابڵۆی به‌رهه‌می فۆتۆگرافی و شێوه‌کاریی، فۆتۆگرافه‌ر و شێوه‌کاری لاوی کورد هاوار ئه‌مینی، له گه‌له‌ری ڕێگای هه‌ورێشمی تاران کرایه‌وه. پێشانگاکه یه‌که‌مین پێشانگای تاکه‌که‌سی هونه‌ره‌کانی فۆتۆگرافه‌ری و شێوه‌کاری ئه‌مینییه‌و[ .،]بۆ ماوه‌ی 20 ڕۆژ له گه‌له‌ری ڕێگای هه‌ورێشمی تاران کرایه‌وه، تێیدا 24 تابڵۆی وێنه‌ی فۆتۆگرافی و هه‌روه‌ها 24 تابڵۆی شێوه‌کاری، خرایه به‌ردیدی هۆگرانه‌وه. له بروشووری به‌رهه‌مه‌کانی هاوار ئه‌مینیدا هاتووه: "ئه‌مجاره شێوه‌کار چووه بۆلای وێنه ئه‌رشیفییه ـ پێناسه‌یه‌کان، که هه‌ڵبه‌ت پێی و شوێنێک له هه‌ڵسووکه‌وتی شێوه‌کارانه له کاره‌کانی به‌رچاو ده‌که‌وێت. ئه‌م کۆمه‌ڵه به‌رهه‌مه به گشتی ئاماژه‌یه‌کی کورته به شووناس، له تاریکایی مرۆڤایه‌تیدا. ئه‌گه‌ر قه‌بووڵی بکه‌ین که شێوه‌کار به‌رده‌وام واژۆیه‌ک له "وێنه‌ی فۆتۆگرافی" له خۆی به‌جێی هێشتووه، ده‌توانین ئه‌م وێنه ـ شێوه‌کاریانه ته‌قه‌لایه‌ک بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌و[ .،]نه‌مان". هاوار ئه‌مینی ساڵی 1981 له شاری مه‌ریوان له دایک بووه، هه‌ڵگرِی برِوانامه‌ی به‌که‌له‌ریۆسه له هونه‌ری شێوه‌کاری له زانکۆی هونه‌ی ئیسفه‌هان و هه‌روه‌ها ماسته‌ری شێوه‌کاری له زانکۆی په‌روه‌رده‌ی موده‌ریسی تاران هه‌یه که یه‌کێکه له به‌ناوبانگترین زانکۆکانی ئێران. ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره کورده له چه‌ندین جه‌ژن و فیستیڤاڵی ناوخۆی ئێران خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه: هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌مین جه‌ژنی فۆتۆگرافه‌ری قوتابیانی زانکۆی هونه‌ری ئیسفه‌هان له ساڵی 2009 ، هه‌ڵبژارده‌ی یازده‌یه‌مین دوو ساڵ جارێکی نه‌ته‌وه‌یی وێنه‌ی فۆتۆگرافی ئێران له ساڵی 2009 و هه‌روه‌ها ساڵی 2009 له پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئارتی دوبه‌ی له ئیمارات به‌شداری کردووه. ئه‌مینی ساڵی 2010 له پێشانگایه‌ک به ناونیشانی "له ڕابردوو تا سبه‌ی" که له گه‌له‌ری "ده‌ی" له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو، به فرۆشتنی 6 تابڵۆ له به‌رهه‌مه‌کانی ڕیکۆردی پێشانگاکه‌ی شکاند. مه‌نسوور جیهانی/ پ. ف |
فیستیڤاڵی فیلمی ساوانا خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێک چالاکیی سینه‌مایی ده‌به‌خشێت به ئۆلیڤێر ستۆن [ 17 : 59 ] 2011 / / 25 هه‌ولێر 25 ئه‌یلول / سه‌پته‌مبه‌ر ( ) – فیستیڤاڵی فیلمی ساوانای ئه‌مه‌ریکا ڕێز له ته‌منێک چالاکیی سینه‌مایی ئۆلیڤێر ستۆن ده‌گرێت که یه‌کێک له ده‌رهێنه‌رانی ناوداری هۆلیووده. به گوێری هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "ئیسنا"، به‌ڕێوه‌به‌رانی چوارده‌یه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی ساوانای ڕایگه‌یاند که ئۆلیڤێر ستۆن خه‌ڵاتی تایبه‌تیی ئه‌م فیستیڤاڵه بۆ ته‌مه‌نێک چالاکیی سینه‌مایی وه‌رده‌گرێت. ئۆلیڤێر ستۆن ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری ته‌مه‌ن 65 ساڵه‌ی ئه‌مه‌ریکایی بۆ بۆنه‌ی دروستکردنی ئه‌و زنجیره فیلمانه‌ی له‌باره‌ی جه‌نگی ڤیێتنام دروستیکردوون گه‌یشتۆته ناوبانگ و تا ئێستاش دووجار خه‌ڵاتی ئۆسکاری وه‌رگرتووه. ستۆن خۆی له جه‌نگی ڤیێتنامدا سه‌رباز بووه و سه‌ره‌تاکانی 1967 تا کۆتایی 1968 خزمه‌تی سوپای کردووه. ستۆن‌ێ فیلمی له‌باره‌ی جه‌نگی ڤیێتنامه‌وه دروستکردووه؛ ده‌سته ( 1986 )، له‌دایکبووی چواره‌می یۆلیۆ ( 1989 )، به‌هه‌شت و زه‌مین ( 1993 ). ، هه‌رچه‌نده که هه‌ریه‌کێک له‌و سێ فیلمه لایه‌ن و ڕه‌هه‌ندێکی جیاواز له جه‌نگ وێنا ده‌که‌ن به‌ڵام ستۆن ئه‌م سێ فیلمه به سێیانه ناوده‌بات. م.م |
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه [ 19 : 06 ] 2008 / / 26 – ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه، بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی ناویان له هیچ زانکۆ‌و په‌یمانگایه‌کی کوردستان نه‌هاتۆته‌وه. که ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه ده‌قه‌که‌یه‌تی: ( وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَ ئاگاداری گشت ئه‌و قوتابی و خوێندکارانه‌ی کوردستان ده‌کات که ناویان له هیچ زانکۆ‌و په‌یمانگایه‌کی کوردستان ده‌رنه‌چووه بۆ ساڵی خوێندنی 2008 - 2009 ، ده‌توانن له به‌یانی ڕێکه‌وتی 27 / 11 / 2008 سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی ڕاوێژکاری وه‌رگرتن له زانکۆکانی سه‌لاَحه‌ددین و سلێمانی و دهۆک و کۆیه بکه‌ن که له‌ناو تۆمارگه‌ی گشتی زانکۆکان دان، به مه‌به‌ستی پرکردنه‌وه‌ی فۆرم. دوایین مۆڵه‌تیش بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی فۆرمه‌کان بۆ مه‌ڵبه‌ندی ڕاوێژکاری زانکۆکان ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 3 / 12 / 2008 ده‌بێت و هه‌ر قوتابیه‌ک فۆرم پرنه‌کاته‌وه خۆی به‌رپرسیار ده‌بیَ له وه‌رنه‌گرتن و مافی وه‌رگرتنیشی نامێنیَ. جێی ئاماژه پێدانه قوتابیان ده‌توانن له‌م ماوه‌یه‌دا ڕۆژانه له کاتژمێر ( 9 )ی به‌یانی تاوه‌کو ( 4 )چواری ئێواره به ڕۆژانی پشوو هه‌ینیشه‌وه سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی ڕاوێژکاری زانکۆکانی کوردستان بکه‌ن به مه‌به‌ستی پرکردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن). |
فیلمی کوردی ژیانی لادێ له فیستیڤاڵی باڵزانۆی ئیتاڵی نمایش کرا [ 16 : 55 ] 2009 / / 17 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ کورته فیلمی "ژیانی لادێ" له ده‌رهێنانی حوسێن جیهانی، له 41 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی "باڵزانۆ" له وڵاتی ئیتاڵیا نمایش کرا. به پێی ڕاپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له ڕاگه‌یاندنی کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی "جیهان ماڵی منه" له وڵاتی ئوستراڵیا، کورته فیلمی کوردی "ژیانی لادێ" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد حوسێن جیهانی له به‌شی کورته فیلمی ئه‌زموونی 41 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "باڵزانۆ" له یانه‌ی 3 شاری باڵزانۆ له وڵاتی ئیتاڵیا نمایش کرا. ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری کۆمه‌ڵێک کورته فیلم له سینه‌ماکارانی سه‌رانسه‌ری دنیا له به‌شه‌کانی "کورته فیلمی ئه‌زموونی"، "کورته فیلمی درامایی"، "کورته فیلمی دیکۆمێنتی"، "باڵزانۆ کۆمیک"، "کۆرزێ واڵێ"، "به‌شی بێ دیاڵۆگ"، "به‌شی کێبڕکێی" و "به‌شی ده‌ره‌وه‌ی کێبڕکێی" له ڕۆژانی 11 تا 15 ی دیسێمبه‌ری 2009 له چه‌ندین شوێنی شاری باڵزانۆ له وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو. کورته فیلمی "ژیانی لادێ" ماوه‌که‌ی 17 خوله‌که‌و[ .،]ساڵی 2008 له هه‌رێمی کوردستان به‌رهه‌م هاتووه. ئه‌م فیلمه چیرۆکی هونه‌رمه‌ندی گرافیستی کورد سه‌یوان سه‌عیدیان ده‌گێڕێته‌وه که له کۆلێژی هونه‌ره جوانه‌کانی کوردستان ده‌خوێنێت و بۆ ته‌واوکردنی پرۆژه‌ی زانکۆکه‌ی ده‌یه‌وێت که له گوندێکی کوردستان له ژیانی ئاسایی خه‌ڵکی ئه‌م ئاواییه به کامێراکای وێنه بگرێت و پاشان هه‌ر ئه‌م وێنانه به شێوه‌ی فۆتۆ و شێوه‌کاری ئاماده بکات و له پێشانگایه‌کدا له‌م گونده بۆ خه‌ڵکی ئاوایی نمایشان بکات و ... . ئه‌م فیلمه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له چه‌ندین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شداری کردووه، له‌وانه: ـ شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "کۆن کان" - له مانگی جوولای 2009 له وڵاتی ژاپۆن. ـ نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی دیکۆمێنتی به‌یرووت له وڵاتی لۆبنان، له مانگی سێپته‌مبه‌ری 2009 . ـ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "فلاهێرتیانا"ی ڕووسیا له مانگی ئۆکتۆبه‌ری 2009 له وڵاتی ڕووسیا. ـ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سینه‌ما نۆڤێلێ جێنێره‌یشێن" é é é ، له مانگی ئۆکتۆبری 2009 له وڵاتی فه‌ره‌نسا. ـ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "روانینێک به فیلمی ده‌رهێنه‌ره سه‌ربه‌خۆکان"، له مانگی ئۆکتۆبری 2009 له وڵاتی یۆنان. هه‌روه‌ها کورته فیلمی "وێنه‌گر، له که‌ناری ئاگر" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی سینه‌ماکارانی کورد حوسێن جیهانی و ته‌نیا ڕه‌ئووف له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له چه‌ندین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی نمایش کراوه، له‌وانه: ـ 13 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئیسماعیلی" بۆ فیلمی دیکۆمێنتی و کورته فیلم، له مانگی سێپته‌مبه‌ری 2009 له وڵاتی میسر. ـ یه‌که‌مین و دوایین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئوستراڵیا، له مانگی سێپته‌مبه‌ری 2009 له وڵاتی ئوستراڵیا. ـ نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی دیکۆمێنتی به‌یرووت له وڵاتی لۆبنان، له مانگی سێپته‌مبه‌ری 2009 . ـ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سینه‌ما نۆڤێلێ جێنێره‌یشێن" é é é ، له مانگی ئۆکتۆبری 2009 له وڵاتی فه‌ره‌نسا. هه‌روه‌ها کورته فیلمی "نیشتمانی دایک" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد ته‌نیا ڕه‌ئووف که وه‌کوو یاریده‌ر، نووسه‌ری سیناریۆ و به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌کانی حوسێن جیهانی له ته‌نیشتی شان به شان چالاکی هونه‌ری ده‌کات له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له یه‌که‌مین و دوایین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئوستراڵیا نمایش کرا. سینه‌ماکاری کورد حوسێن جیهانی تا ئێستا چه‌ندین کورته فیلمی ئاماده کردووه که له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌کاندا نمایش کراون، له‌وانه: کورته فیلمی "گوندی ئێمه" ، کورته فیلمی "ماوه‌ی پێکهێنانی سنوور" ، کورته فیلمی "رۆژی به‌فری" ، کورته فیلمی "ساڵی سفر" ، کورته فیلمی "چی به سه‌رمان هاتووه؟" ?، کورته فیلمی "بۆ شه‌ڕ" ?، کورته فیلمی "من و تابڵۆ"، کورته فیلمی "نه‌وه‌ی به‌باچوو"، کورته فیلمی "وێنه‌گر، له که‌ناری ئاگر" ، کورته فیلمی "ژیانی لادێ" و هه‌روه‌ها کورته فیلمی "من و تابڵۆ 2 " که له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له ڕۆژانی 13 تا 22 ی نۆڤێمبه‌ری 2009 له میانه‌ی 29 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دۆمینس" ' له وڵاتی فه‌ره‌نسا نمایش کرا. |
دوای بێ سه‌روشوێن بوونی ته‌رمه‌که‌ی دۆزرایه‌وه [ 17 : 59 ] 2008 / / 14 - سه‌نگه‌ر عه‌لی/ گه‌رمیان - دوای بێ سه‌روشوێن بوونی لاوێکی دانیشتووی قه‌زای دوزخورماتوو بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ دواتر ته‌رمه‌که‌ی له ناوشارۆچکه‌ی دوزخورماتوو دۆزرایه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دوزخورماتوو تایبه‌ت به (ئاژانسی په‌یامنێر)ی ڕاگه‌یاند ئه‌و لاوه که پیشه‌ی قوتابی بوو پێش سێ ڕۆژ به وته‌ی خانه‌واده‌که‌ی هه‌ره‌شه‌ی خۆ کوشتنی کردبوو. بۆیه دوای گه‌ران و زانیاری ته‌واو ته‌رمی ئه‌و لاوه که ته‌مه‌نی 15 ساڵ بوو هه‌ر له شارۆچکه‌ی دوزخورماتوو دۆزرایه‌وه. دواتر سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی کرد به‌وه‌ی که ئه‌م لاوه خنکاوه‌و[ .،]هیچ ئاسه‌واری لێدان و گوله به‌جه‌سته‌یه‌وه نه‌بووه. بۆیه تاوه‌کو ئێستا سکاڵا له سه‌ر هیچ که‌س و لایه‌نێک له‌م ڕووداوه له لایه‌ن خانه‌واده‌که‌یانه‌وه تۆمار نه‌کراوه. |
چوار هه‌زار فیلم به‌شداری له بازارِی جیهانی کان ده‌که‌ن [ 16 : 17 ] 2010 / / 12 – نزیکه‌ی ( 4000 ) فیلم له بازارِی جیهانی شه‌ست و سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "کان" ئاراسته ده‌کرێن. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "مێهرنیوز"، زیاتر له ( 2300 ) فیلم کۆتایی به کاره‌کانی به‌رهه‌مهێنانیان هاتووه‌و[ .،]نزیکه‌ی ( 1700 ) فیلمی دیکه له قوناغی وێنه‌گرتن دانه، ئه‌و بازارِه به ئاماده‌بوونی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌و فیلمانه به‌رِێوه ده‌چێت. وڵاتانی قه‌ته‌ر، نیجریا و کۆماری دۆمینیکێن بۆ یه‌که‌م جار له ڕێگای به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان به‌شداری له‌و بازارِه جیهانییه ده‌که‌ن. زیاتر له نیوه‌ی فیلمه به‌شداربووه‌کان له‌و بازارِه به شێوه‌ی دیجیتالی کاری وێنه‌گرتنیان بۆ کراوه، هه‌روه‌ها ( 65 ) فیلمی سێ ڕه‌هه‌ندی له‌و بازارِه ئاراسته ده‌کرێن. "ژروم پیلار" به‌رِێوه‌به‌ری بازارِی فیلمی "کان" له‌وباره‌وه گوتی: "به گشتی 65 فیلمی سێ ڕه‌هه‌ندی له‌و بازارِه ئاراسته ده‌کرێن، تیایدا 35 فیلم له ولاتانی ئاسیایی، ئه‌مه‌ریکای لاتین و ئه‌وروپینه". ڕۆژی ( 18 )ی ئایار برِیار وایه کۆنفرانسی جیهانی سینه‌مای دۆکیۆمێنت له چوارچێوه‌ی بازارِی فیلمی "کان" به‌رِێوه بچێت، تیایدا ده‌رهێنه‌رانی ناودار وه‌کو "فرێدریک وایزمه‌ن"، "پاتریسیۆ گۆزمان"، "پیته‌ر لیکیتی"، "ریتی پێن"، "ستفن کیژاک"، "جۆن بتێسک" و "پیته‌ر جاگێر" به‌شدار ده‌بن. بازارِی جیهانی فیلمی "کان" له ( 13 - 22 )ی ئایار له چوارچێوه‌ی فیستیڤاڵی فیلمی "کان" به‌رِێوه ده‌چێت. |
هه‌ندێک بڕگه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ دژی ده‌ستورن [ 10 : 58 ] 2010 / / 21 - ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند، هه‌ندێک بڕگه‌کانی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵ، دژی ده‌ستورن. له‌مباره‌یه‌وه، ئیسماعیل شوکر ڕایگه‌یاند، لیژنه‌ی دارایی سه‌رقاڵی ته‌واوکردنی ڕاپۆرتی کۆتاییه، دواتریش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و ڕاپۆرته دابه‌ش ده‌کرێت، تاوه‌کو له‌ناو خشته‌ی کاره‌کانی ئه‌نجومه‌ندا دابنرێت. ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، هه‌ندێک له بڕگه‌کانی بودجه‌ی دژی ده‌ستورن به‌وه‌ش ناکۆکی له‌نێوان لیسته‌جیاوازه‌کاندا که‌وتۆته‌وه. جێی ئاماژه‌یه پێشتر سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاڵا سه‌عدون ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بودجه‌ی گشتی ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه. |
شوفێرێک ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی کرده قوربانی کچێکی شۆخ و شه‌نگ [ 18 : 18 ] 2009 / / 01 - کچێکی شۆخ و شه‌نگ له شه‌قامێکی ناوجه‌رگه‌ی (دیمه‌شق)ی پایته‌ختی سوریا ته‌واوی سه‌رنج و هۆشی شوفێرێکی بۆ خۆی کێشکردبوو ، ئه‌مه‌ش بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی شۆفێره‌که کۆنـتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌که‌ی له ده‌ست بدات و ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی بکاته قوربانی. سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی سوریا بڵاویانکردۆته‌وه، له‌یه‌کێک له گۆره‌پانه‌کانی شاری دیمه‌شق له ئه‌نجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا پێنچ ئۆتۆمبێل پێکیانداوه‌و[ .،]به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی بوونه‌ته قوربانی. له‌مباره‌یه‌وه شایه‌تحاڵێک باسی له چۆنیه‌تی ڕووداوه‌که کردووه: ڕووداوه‌که به‌و هۆیه‌وه بووه کاتێک شوفێری ئۆتۆمبێلێکی جۆری "مارسیدس" سه‌رقاڵ بووه به سه‌یرکردنی کچێکی جوان که له شه‌قامه‌که تێپه‌ڕ ده‌بوو، له ناکاو ئۆتۆمبێلێک خۆی پێدا کێشاوه‌و[ .،]ئه‌ویش خۆی به دوو ئۆتۆمبێلی دیکه‌و[ .،]باسێکدا کێشاوه. شایه‌تحاڵه‌که ئاماژه‌یداوه، به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه 9 که‌س بریندابوون، به‌ڵام دوان له‌برینداره‌کان برینه‌کانیان سه‌خته، چونکه یه‌کێکیان برِبرِه‌ی پشتی شکاوه. |
17 . 10 . 2011 کۆمپانیایه‌کی کۆریای باشور پـرۆژه له شـاری دهۆک ئه‌نجامده‌درێن له لایه‌ن سه‌لام باڵایی پاش ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو باڵیۆزی کۆریای باشور سه‌ردانی پارێزگای دهۆکی کرد و به‌ڵێنی دا وڵاته‌که‌ی ژماره‌یه‌ک پـرۆژه‌ی گرنگ له پارێزگای دهۆک ئه‌نجام بدات. له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌و سه‌ردانه کۆمپانیای کۆیکای کۆری دوو پـرۆژه‌ی گرنگ به به‌های 8 ملیۆن دۆلار له دهۆک ئه‌نجام ده‌دات. |
بورسه .. له‌سه‌ر په‌لاماردانی په‌رله‌مانتارێک تورکێک به‌ر شه‌ق و شولاق درا [ 18 : 49 ] 2010 / / 10 – ئه‌مڕۆ له شاری بورسه له باکووری کوردستان له میانه‌ی ئاهه‌نگی بانگه‌شه‌ی بایکۆتکردنی ڕیفراندۆمی ده‌ستووری تورکیا، تورکێک په‌رماری په‌رله‌مانتارێکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی ( )ی‌دا و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش، به‌ر له‌وه‌ی پۆلیس ده‌ستی پێبگات جه‌ماوه‌ر ئه‌و تورکه‌یان گرت و تێر شه‌قیان کرد. ڕۆژنامه‌ی (رادیکال) بڵاویکردۆته‌وه په‌رله‌مانتاری به ڕه‌گه‌ز تورک له سه‌ر لیستی ( ) (ئاکن بیردال) که بۆ به‌شداریکردن له خۆشییه‌کان بایکۆتکردنی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستووری تورکیا سه‌ردانی شاری (بورسه)ی کردبوو له میانه‌ی ئاهه‌نگه‌که‌دا و ئه‌و کاته‌ی هاتووه وتاره‌که‌ی پێشکه‌ش بکات له‌لایه‌ن که‌سێکی نه‌ناسراو په‌لامارداروه‌و دواتر که‌سه نه‌ناسراوه‌که به نیازبووه بۆی ده‌رچێت، به‌ڵام خه‌ڵًکه‌که ده‌رفه‌تیان پێنه‌داوه‌و[ .،]به‌ر له‌وه‌ی پۆلیس پێی ڕابگات تێروپڕیان تێهه‌ڵداوه. ڕۆژنامه‌که ئاماژه‌یداوه که‌سه نه‌ناسراوه‌که‌ش به ڕه‌گه‌ز تورکه‌و[ .،]پۆلیس له چنگ خه‌ڵکی ده‌رهێناوه‌و[ .،]ئێستا به‌هۆی خراپی ته‌ندروستی که‌وتۆته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌که‌ی پارتی ئاشتی و دیموکراسی باری ته‌ندروستی زۆر باشه‌و[ .،]دوای ڕووداوه‌که‌ش ئاهه‌نگه‌که‌ی جێهێشتووه‌و خه‌ڵکی شاری بورسه‌ش له ئاهه‌نگێڕان هه‌ر به‌رده‌وام بوون. |
قه‌بانچی: فشاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا مه‌حکوم ده‌که‌ین [ 9 : 36 ] 2010 / / 05 - سه‌دره‌دین قه‌بانچی سه‌رکرده له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقی، فشاره‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای له باره‌ی پێکهێنانی حکومه‌ته‌وه مه‌حکوم کرد. قه‌بانچی له وته‌یه‌کدا، که دوێنێ له به‌رده‌م هۆزه‌کانی نه‌جه‌ف پێشکه‌شی کرد گوتیشی: پێویسته سه‌ردانه‌که‌ی جۆزێف بایدنی جێگری سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، پێشل‌کردنی ئیراده‌ی عێراقی نه‌بێت، له باره‌ی پێکهێنانی حکومه‌ته‌وه. ڕاشیگه‌یاند؛ پێویسته پێکهێنانی حکومه‌ت، دوور بێت له فشاره‌کانی بیانی و نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیه‌وه، هاوکات عێراقیش باوه‌ڕی به سیاسه‌تی پێشکه‌وه‌ژیانی ئیجابی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ک. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا،د. مه‌حمود عوسمان) ئه‌ندامی فڕاکسیۆنی هاوپه‌یمانی کوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند؛ هاتنی جۆزێف بایدنی جێگری سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق، جگه له به‌شداری کردن له یادی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌ی، به‌ڵام بۆ فشارخستنه سه‌ر کوتله‌کانه له پێناو په‌له کردن له پێکهێنانی حکومه‌ت. ناوبراو گوتیشی: باید فشاره‌کانی خۆی چڕکردۆته‌وه، نازانرێت ئاخۆ ئه‌و فشارانه چه‌نده کاریگاریان له‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی تر ده‌بێت. (د. مه‌حمود عوسمان) ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد؛ لێدوانه‌کانی بایدن ڕوونه‌و[ .،]ڕاشکاوانه‌یه کاتێک ده‌ڵێت: براوه مافی پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌یه، گوتیشی: ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵده‌دات ئه‌لێعراقییه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و ئیداره‌ی وڵات بگرێته ده‌ست. هاوکات ڕاشیگه‌یاند؛ ئه‌گه‌ر کوتله‌کان نه‌گه‌نه ڕێککه‌وتنێکی سیاسی له باره‌ی پێکهێنانی حکومه‌ته‌وه، ئه‌وا ده‌رگا له به‌رده‌م ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی ده‌کرێته‌وه له‌وانه‌ش؛ فشار و ده‌ستوه‌ردانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئێران، سعودییه، ته‌نانه‌ت مه‌رجه‌عیاتی ئاینیش. بایدن دوای گه‌یشتنی بۆ به‌غدا، له باره‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق دڵنیایی خۆی ده‌ربڕیوه به‌وه‌ی که سیاسییه‌کانی عێراقی توانای چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستایان هه‌یه‌و[ .،]به‌پێی گفتوگۆ و دانووستانه‌کانیش ڕه‌نگه به‌م نزیکانه‌ی حکومه‌تێکی ئیئتیلافی پێک بهێندرێت. |
یارییه‌کانی برسێتیی گه‌ری ڕاس ئاماده‌ی نمایشه [ 20 : 31 ] 2011 / / 17 پۆستێری فیلمی یارییه‌کانی برسێتی هه‌ولێر 17 کانوونی یه‌که‌م / دیسه‌مبه‌ر ( ) – کۆمپانیای فیلمسازیی لایۆنزگێیت ڕایگه‌یاند به بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م پۆستێری سینمایی یارییه‌کانی برسێتیی له ده‌رهێنانی گه‌ری ڕاس، ئه‌م فیلمه ئاماده‌ی نمایشکردنه. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "ئیسنا"، ئه‌م فیلمه یه‌که‌م نمایشی خۆی له ئێم تی ڤی پێشکه‌شده‌کات و ( 23 ئادار / مارسی 2012 ) له ئاستی جیهانیدا نمایشده‌کرێت. وودی هارلسۆن، لێنی کراویتز، لیندسی فونسکا، ئاماندا ستێنبێرگ، ئێلیزابێس به‌نک، جۆن سی ڕێیلی، وێس بێنتلی و ده‌یڤ ئۆکینا ئه‌کته‌ره‌کانی ئه‌م فیلمه‌ن. گه‌ری ڕاس ئه‌م فیلمه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای سیناریۆی بیلی ڕێی دروستکردووه. سیناریۆی ئه‌م فیلمه به ئیلهام له ڕۆمانی یارییه‌کانی برسێتیی سوزان کۆڵینز وه‌رگیراوه‌و[ .،]چیرۆکه‌که‌ی له داهاتوویه‌کی نادیاردا ڕووده‌دات. چیرۆکی ئه‌م فیلمه باسی ئافره‌تێکی گه‌نج ده‌کات که بۆ ڕزگارکردنی گیانی هاوڕێیانی به‌شداریی کێبه‌رکێیه‌کی مه‌ترسیدار و کوشنده ده‌کات. م.م |
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا پشتیوانیه داراییه‌کانی به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان له عێراق په‌یوه‌ست کرد [ 9 : 43 ] 2007 / / 15 - ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا پرۆژه بڕیارێکی په‌سه‌ند کرد بۆ پێدانی به‌شێک له‌و پاڵپشتیه داراییانه‌ی جۆرج بوشی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بۆ پشتیوانیکردنی شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانستان داوایکردبوو، ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌ش پاڵپشتیه داراییه‌کانی به خشته‌یه‌کی کاتی بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریکیه‌کان په‌یوه‌ست کردووه. به پێی ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا، که دیموکراته‌کان تیایدا باڵاده‌ستن په‌سه‌ند کرا و بڕیاری له‌سه‌ر خه‌رجکردنی بڕی 50 ملیار دۆلار داوه، پرۆسه سه‌ربازیه‌کان له هه‌ریه‌ک له عێراق و ئه‌فغانستان بۆ ماوه‌ی چوار مانگی دیکه پشتیوانی ده‌کرێن، ئه‌وه‌ش له کاتێکدا که جۆرج بوشی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا داوای 196 ملیار دۆلاری کردبوو. له پرۆژه بڕیاره‌که‌شدا هاتووه: پێویسته له سه‌ره‌تای کارپێکردنی بڕیاره‌که ده‌ست به بڵاوه‌پێکردنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بکرێت و له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا (واته تا کۆتایی مانگی کانونی یه‌که‌می داهاتوو) ئه‌و پرۆسه‌یه کۆتایی پێبێت. |
ئاڤاتار خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی گۆلدێن گلۆبی به‌ده‌ست هێنا [ 17 : 23 ] 2010 / / 18 – شه‌ست و حه‌وته‌مین ڕێورِه‌سمی خه‌ڵاته‌کانی "گۆلدێن گلۆب"، براوه‌کانی ساڵی ( 2009 )ی سینه‌مای ئه‌مه‌ریکای ده‌ستنیشان کرد، خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی ئه‌و ڕێورِه‌سمه پێشکه‌ش به فیلمی ئاڤاتار کرا. به گوێره‌ی هه‌واڵی "واریتی"، خه‌ڵاته‌کانی ئه‌و ڕێورِه‌سمه له دوو بواری سینه‌ما و ته‌له‌فزیون به‌رِێوه چوو. فیلمی "ئاڤاتار" له ده‌رهێنانی "جیمز کامێرۆن" له کاتێکدا وه‌کو باشترین فیلمی ئه‌و ڕێورِه‌سمه ده‌ستنیشان کرا که زۆربه‌ی پسپۆرانی سینه‌مایی له سه‌ر ئه‌و برِوایه بوون فیلمی " " له ده‌رهێنانی "کاترین بیگلۆ" ئه‌و خه‌ڵاته بۆ خۆی مسۆگه‌ر ده‌کات. "گرانبه‌ها"، "باڵا له ئاسمان" و " "، کاندیده‌کانی دیکه‌ی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ڕێورِه‌سمی خه‌لاته‌کانی "گۆلدێن گلۆب" بوون. هه‌ڵبژاردنی فیلمی سینه‌مایی "ئاڤاتار" له لایه‌ن ده‌سته‌ی ناوبژیوانی خه‌ڵاتی "گۆلدێن گلۆب" وه‌کو باشترین فیلمی ئه‌و ڕێورِه‌سمه، ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی ئه‌و فیلمه له ڕێورِه‌سمی ئۆسکاری داهاتوو دێنێته ئاراوه. "جێف بریجز" ئه‌کته‌ری ئه‌مه‌ریکی، له ڕێگای فیلمی "دڵی شێت"، وه‌کو باشترین ئه‌کته‌ری یه‌که‌م له‌و ڕێورِه‌سمه ده‌ستنیشان کرا، "جۆرج کلۆنی" ئه‌کته‌ری فیلمی "باڵا له ئاسمان" له کێبرِکێیه‌کدا له‌گه‌ڵ "جێف بریجز" نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت. له‌و ڕێورِ‌سمه دا، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر پێشکه‌ش به "جیمز کامێرۆن" ده‌رهێنه‌ری فیلمی "ئاڤاتار" کرا. خاتوو "ساندرا بولاک" له ڕێگای فیلمی سینه‌مایی " " توانیی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری یه‌که‌می ئافره‌ت به‌ده‌ست بێنێت. هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ده‌ره‌کی ئه‌و ڕێورِه‌سمه، پێشکه‌ش به فیلمی " "(به‌رهه‌می ئه‌ڵمانیا) له ده‌رهێنانی "میشائیل هانکه" کرا. |
ورده‌کاری به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆژه‌کانی بوژانه‌وه‌ی گه‌رمیان خرایه‌ڕوو [ 16 : 27 ] 2011 / / 24 - هێمن سابیر / هه‌ولێر - له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانییدا لێژنه‌ی بالاَی بوژانه‌وه‌ی گه‌رمیان ورده‌کاری چۆنیه‌تی خه‌رج کردن و به‌رێوه‌چوونی پرۆژه‌کانی بوژانه‌وه‌ی گه‌رمیانی خسته‌ڕوو که له سه‌رده‌می کابینه‌ی پێنجه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بڕی 200 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانکرابوو. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پرۆژه‌کانی بوژانه‌وه‌ی گه‌رمیان "شێخ نه‌جات نه‌قشبه‌ندی" ڕایگه‌یاند: پاره‌ی ته‌رخانکراو به‌سه‌ر سێ سێکته‌ر دابه‌ش کرابوو ئه‌وانیش سێکته‌ره‌کانی بیناسازی و خزمه‌تگوزاری و ڕێگاو بان و ئاودێری و به‌نداوه‌کان بوون. ڕوونیکرده‌وه: له‌سێکته‌ری بیناسازی هه‌زار و پێنج سه‌د خانوو بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان دروست کراوه ئه‌و خانوانه‌ی که دروست ده‌کرێن به شێوه‌ی "خۆکرده" واته خاوه‌ن خانوو خۆی سه‌رپه‌رشتی خانوه‌که‌ی ده‌کات و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا 2 کۆلێژ و چه‌ندین قوتابخانه‌و[ .،]باخچه‌ی ساوایان دروست کراوه له سێکته‌ری خزمه‌تگوری چه‌ندین ڕێگاوبان و خزمه‌تگوزاری ئاوه‌ڕۆ له گه‌ڕه‌که‌کان دروست کراوه سێکته‌ری ئاودێری و به‌نداوه‌کانیش بریتییه له هه‌ڵکه‌ندنی ده‌یان بیر و جێبه‌جێکرن و دیزاینی به‌نداو بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رمیان ڕووبه‌روی ووشکه‌ساڵی نه‌بێته‌وه. به‌رێوه‌به‌ری گشتی پرۆژه‌کانی بوژانه‌وه‌ی گه‌رمیان وورده‌کاری ئه‌و 200 ملیۆن دۆلاره‌ی که ته‌رخانکرابوو به‌م شێوه‌یه خسته‌روو: 80 ملیۆن و 8 سه‌دو 14 هه‌زار و 7 سه‌د و 59 دۆلار بۆ پرۆژه‌کانی بیناسازی 70 ملیۆن و 4 سه‌د و 44 هه‌زار و 6 سه‌د و 12 دۆلار بۆ خزمه‌تگوزاری و ڕێگاوبان 37 ملیۆن و 9 سه‌د و 37 هه‌زار و 6 سه‌د و 84 دۆلار بۆ پرۆژه‌کانی ئاو و ئاودێری کۆی گشتی ده‌کاته 189 ملیۆن و 197 هه‌زار و 55 دۆلار ئه‌وه‌ی ده‌مینێته‌وه 10 ملیۆن و 802 هه‌زار و 9 سه‌د و 45 دۆلاره ئه‌وه‌ش وه‌ک پاره‌ی یه‌ده‌گ و خه‌رجیه‌کانی کارگێری و هاتووچۆی لێژنه‌کان و کاری پێویست به‌لاَم وه‌ک پێویستیه‌ک 2 ملیۆن دۆلار بۆ ناحیه‌ی قادرکه‌ره‌م ته‌رخانکرابوو که له پرۆگرامی پرۆژه‌کانی گه‌رمیان ناوی نه‌هاتبوو. ووتیشی: بۆ ڕایی کردنی کاره‌کان لێژنه‌یه‌کی سه‌ره‌کی و چوار لێژنه‌ی لاوه‌کی دروستکراوه که ڕاسته‌وخۆ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌کان کرابوو. ئه‌وه‌شی خسته‌روو له سه‌رده‌می کابینه‌ی شه‌شه‌م کاری به‌رێوه‌چوونی پرۆژه‌کان به‌رده‌وامه. جێی باسه له سه‌رده‌می کابینه‌ی پێنجه‌م له لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی بیانی که به‌رهه‌م هێنان له بواری نه‌وت ئه‌نجامده‌دات بڕی 200 ملیۆن دۆلاری پێشکه‌ش به ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان کرد له‌لای خۆشیانه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له 100 پرۆژه‌ی بواری خزمه‌تگوزاری و بوژانه‌وه‌ی گه‌رمیان به‌گه‌ڕخست و له مانگی ئابی 2009 لێژنه‌کان ده‌ست به‌کاربوون تا ئێستاش 79 % ی پرۆژه‌کان ئه‌نجامدراون. |
مندالًَێک گیانی له‌ده‌ستدا [ 12 : 51 ] 2008 / / 28 – باهۆز / هه‌ولێر – له شارۆچکه‌ی "دووبز"، به‌هۆی خواردنی برِێک حه‌ب منداڵێکی 4 ساڵه گیانی له ده‌ستداوه. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ست "ئاژانسی په‌یامنێر" گه‌یشتووه:"پاش ئه‌وه‌ی دایکی سه‌رقاڵی ڕاپره‌اندنی کاروباری ماڵه‌وه ده‌بێت، منداڵێکی چوار ساڵه‌ی به‌ناوی "هێمن مه‌ریوان" برِێک حه‌بی جۆراوجۆری ده‌که‌وێته ده‌ست و پتر له سێ ده‌سته‌ی حه‌بی خواردووه، تا دایکی به ڕووداوه‌که‌ی زانیوه منداڵه‌که له هۆش خۆی چووه دواتر به په‌له گه‌یاندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زاکه، به‌لاَم دوای سێ کاتژمێر مانه‌وه له ژیان به‌هۆی کاریگه‌ریی حه‌به‌کان ناوبراو گیانی له‌ده‌ستداوه. |
11 . 03 . 2011 شۆڕش گوڵکار: بێ‌کاری ناچاری کورده‌کانی سنوری کرودوه کۆڵباری بکه‌ن له لایه‌ن بێجگه له‌وه‌ی له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا به‌لای که‌م 65 که‌س له سنوره‌کانی ئێران‌دا له‌گه‌ڵ کوردستانی عێراق گوایه به هۆی قاچاغیه‌وه به ده‌ستی هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانی‌دا کوژراون، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه تاکو ئێستا ژماره‌یه‌کی تریش له کوڵبه‌ر و که‌سانی سڤیل و هه‌روه‌ها له هێزه‌کانی ئێرانشدا کوژراون. شۆڕش گوڵکار ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی کاروباری فه‌رهه‌نگی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌مانه بۆ کۆڵبه‌ری ده‌که‌ن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وت و ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی کۆماری ئیسلامی له باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که له‌سه‌ر سنووره‌کانی ئێران‌دا گرتۆ‌ته‌به‌ر، که کوردستانیش یه‌کێک له‌وانه‌یه. گوڵکار ده‌شڵێت به دابه‌شکردنی نا داد په‌روه‌رانه‌ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ئێران وایکردووه له‌و ناوچانه پله‌ی هه‌ژاری و نه‌داری و بێ‌کاری بگاته به‌رزترین ئاستی خۆی، وه ئه‌وه‌ش هۆکارێکه بۆ ڕووکردنه ئه‌و جۆره کارانه . ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 6 : 45 خوله‌که. |
09 . 07 . 2011 وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌گاته عێراق له لایه‌ن وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا گه‌یشـتووه‌ته به‌غدای پایته‌خت و ده‌ڵێت ئه‌و نیازی هه‌یه گوشـار بخاته سه‌ر ڕێبه‌رانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن ئایا ده‌یانه‌وێت هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له پاش کۆتایی سـاڵی 2011 له وڵاته‌که‌یاندا بمێنێته‌وه یان نا. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ڕێز په‌نێتا له ئه‌فغانسـتانه‌وه گه‌یشـته پایته‌ختی عێراق که ئه‌مه‌ش یه‌که‌م سه‌ردانێـتی بۆ ئه‌و دوو وڵاته له‌وه‌تای له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه پـۆستی وه‌زیری به‌رگری گرته ده‌ست. لیۆن په‌نێتا به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و عێراق به‌ڕێ‌بکه‌وێت له بنکه‌یه‌کی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و هانی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی و کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی عێراق ده‌دات بڕیارێـک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بده‌ن. |
سه‌رکرده‌یه‌کی حزبی ده‌عوه کۆچی دوایی کرد [ 12 : 00 ] 2010 / / 24 - سه‌رکرده‌یه‌کی حزبی ده‌عوه‌و سه‌رۆکی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره کۆچی دوایی کرد. سه‌رچاوه‌کی ئاگه‌دار ڕایگه‌یاندووه، (قاسم عه‌تیه ئه‌لجبوری) سه‌رکرده‌یه‌کی حزبی ده‌عوه ڕێکخستنی عێراق و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆکی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره، به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ گیانی له ده‌ستداوه. سه‌رچاوه‌که وتیشی: ئه‌لجبوری دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ڕۆژ له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌ی، دوێنێ شه‌ممه له عه‌ممانی پایته‌خی ئورده‌ن گیانی له ده‌ستداوه. سه‌رچاوه‌که له‌و باره‌یه‌وه هیچ زانیارییه‌کی تری نه‌خستۆته‌ڕوو. |
به‌غدا...زیاتر له بیست و پێنج که‌س بوونه قوربانی [ 9 : 25 ] 2009 / / 19 _ سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند: که له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له باشووری به‌غدا 7 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 20 که‌سیش برینداربوون. به پێی هه‌واڵی "رادیۆ دجله" سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه، که ئێواره‌ی دوێنێ له نزیک سه‌مونخانه‌یه‌ک له قه‌زای مه‌حمودیه (باشووری به‌غدا) ئۆتۆمبیلێکی مینرێژکراو ته‌قیه‌وه، له ئه‌نجامدا 7 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 20 که‌سیش، که هه‌ندێکیان ئافره‌ت و منداڵن، برینداربوون. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ئێواره‌ی دوێنێ له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێک له ناوچه‌ی سه‌یدیه له باشووری به‌غدا 3 که‌س برینداربوون. |
زۆرترین جۆره‌کانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ئێران ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت [ 19 : 29 ] 2010 / / 26 – به‌پێی وته‌ی به‌رپرسێکی باڵای حکومه‌تی ئێران، وڵاته‌که‌ی بۆته شوێنی گه‌وره‌ترین تۆڕی قاچاخچی و زۆرترین جۆری ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهانی. ئه‌مه‌ش بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕووسیا وای لێکردووه که بۆبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تۆڕه قاچاخچییه‌کان هاوکاری تاران بکات. ئه‌مرِۆ "مسته‌فا محه‌ممه‌د نه‌جار" وه‌زیری ناوخۆی ئێران و سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌کان ئاشکرایکرد که 93 % ماده هۆشبه‌ره‌کانی جیهان له ئێران ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت . مسته‌فا نه‌جار له په‌راوێزی واژووکردنی یاداشتی لێک تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ڕِووسیا له بواری نه‌هێشتنی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان ئاماژه‌یدا ڕِێکارێکی توند له ئێران گیراوه‌ته‌به‌ر له هه‌مانکاتدا ڕِوونیکرده‌وه 93 له سه‌دای برِی ئه‌فیونی هه‌نارده‌کراو بۆ جیهان له ئێران ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت. له درێژه‌دا ئه‌و به‌رپرسه وتی: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێران و ڕِووسیا ده‌که‌ونه سه‌ر ڕِێگاکانی به قاچاغ بردنی ماده هۆشبه‌ره‌کان , بۆیه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڕِووسیا هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ نه‌هێشتنی چاندنی له ئه‌فغانستان و له ناوبردنی به‌رهه‌مه‌کانی هیرۆیین له ناوچه‌که‌دا. هه‌روه‌ها ڕِوونیکرده‌وه که ئه‌وماده هۆشبه‌رانه‌ی دروستکراون کاریگه‌ریان زیاتره له ماده‌ئاساییه‌کان بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگا, ئاماژه‌شیدا به پێکهێنانی کۆمه‌ڵێک کرده‌وه‌ی هاوبه‌ش له هه‌ردوو لاوه که ئه‌رکیان نه‌هێشتنی به قاچاخ بردنی ماده هۆشبه‌ره‌کانه له‌لایه‌ن قاچاخچیانه‌وه. وتیشی: ئێران به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراوی دارِشتووه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌و[ .،]ناوخۆ , داواش له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین یارمه‌تیمان بده‌ن له نه‌هێشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئه‌و قاچاخچیانه‌ی ئه‌م کاره ده‌که‌ن. وه‌زیری ناوخۆی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه دا , ئێران له پێناو نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌کان زیانێکی گیانی زۆری به‌رکه‌وتووه که 3 هه‌زار 700 کوژراو و 11 هه‌زار برینداری هه‌یه له ئه‌نجامی ڕِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی قاچاخچیانی ماده هۆشبه‌ره‌کان له ڕِۆژهه‌ڵات و ڕِۆژئاوا و باکووری ڕِۆژئاوا . له لایه‌کی دیکه‌وه "ڤیکتۆر ئیڤانۆڤ "سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ڕِوسیای فیدرال ڕِایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی به‌پێی ڕِێککه‌وتنی 2005 له بواری نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌کان هاوکاری ئێران ده‌کات. هه‌روه‌ها ڕِه‌خنه‌ی له هاوکارییه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی گرت به هۆی ئه‌وه‌ی داگیرکردنی ئه‌فغانستان نه‌بۆته که‌مکردنه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کان له‌و وڵاته، به‌ڵکو دوای 10 ساڵ له داگیرکردن، ڕێژه‌ی به‌هه‌مهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر زیادی کردووه. ئیڤانۆڤ ئه‌و هاوکارییه‌ی نێوان ئێران و ڕِووسیای به‌رزنرخاند له‌و بواره‌و[ .،]ئیمزاکردنی ئه‌م یاداشته ویستی جدی ئه‌و دوو وڵاته نیشان ده‌دات له‌م باره‌یه‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران له ڕووی جوگرافییه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر سنووری ئه‌فغانستان که به سه‌رچاوه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان داده‌نرێت , ئێران ده‌یان ساڵه به‌ده‌ست بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و هێنانی به قاچاخ بۆ وڵات ده‌ناڵێنێ که له‌رِێگه‌ی ئێرانه‌وه بۆ وڵاتانی دیکه هه‌نارده ده‌کرێت. |
وێنه..به تۆماکردنی دوو گۆلی یاریزان ڕائول یانه‌ی شالکه جامی لیگا تۆتالی به‌ده‌ست هێنا [ 16 : 15 ] 2010 / / 02 – دوێنێ ئێواره یاری کۆتایی جامی (لیگا تۆتال) له نێوان یانه‌ی شالکه 04 و یانه‌ی بایرن موینخ به ڕێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی شالکه 04 به سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. یاری کۆتایی جامی (لیگا تۆتال) له یاریگای (ڤیتلتینس ئه‌رینا) هه‌ردوو یانه‌ی شالکه 04 و یانه‌ی بایرن موینخ ڕووبه‌رووی یه‌کتربوونه‌وه ، تیادا یانه‌ی شالکه 04 به سێ گۆلی به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. گۆله‌کانی یانه‌ی شالکه 04 له ڕێگای یاریزانان (رائوول گۆنزالێس ( 2 ) گۆل ، ئیدۆ) له خوله‌که‌کانی ( 25 ، 27 ، 33 ) تۆمارکرا ، تاکه گۆلی یانه‌ی بایرن میونخ له ڕێگای یاریزان (مۆگیچ) له خوله‌کی ( 06 ) تۆمارکرد، به‌مه‌ش یانه‌ی شالکه نازناوی پاڵه‌وانیتیه‌که‌ی به‌ده‌ست هێنا. هه‌وره‌ها یانه‌ی هامبۆرگی ئه‌ڵمانی پله‌ی سێیه‌می له پاڵه‌وانیتیه‌که به‌ده‌ست هێنا به‌سه‌رکه‌وتنی به‌رامبه‌ر یانه‌ی کۆلن به سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، گۆله‌کانیش له ڕێگای یاریزان (رۆد‌ان نیستله‌رۆی ، جیکۆ ، کاچار ، سۆن هیۆنگ مین) تۆمارکرا. |
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئاسته‌نگه سیاسییه‌کان ڕووخانی حکومه‌تی سوریا دواده‌خه‌ن [ 8 : 28 ] 2011 / / 27 هه‌ولێر 27 تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر ( ) - وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئالان جوپیه ده‌ڵێ فشاری خۆپیشانده‌ران و سزاکان حکومه‌تی ئێستای سوریا ده‌ڕوخێنن، به‌ڵام ئاسته‌نگه سیاسییه‌کانی ناوخۆیی و هه‌رێمی دوای ده‌خه‌ن. له‌باره‌ی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی سوریا و سه‌رکوتکردنیان له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، ئالان جوپیه گه‌شبینی خۆی ده‌ربڕیوه که تا ئاستێک فشاره ناوخۆییه‌کانی خۆپیشانده‌رانی سوریایی و سزا سه‌پێندراوه‌کان وڵاتانی ڕۆژئاوایی ده‌بنه فشار تاوه‌کو به‌هۆیانه‌وه حکومه‌تی ئێستای سوریای پێ بڕوخێ، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا ململانێ سیاسییه‌کانی ناوخۆ و هه‌رێمی بوونه‌ته ئاسته‌نگ و ڕه‌نگه ڕووخاندنی حکومه‌تی سوریا پاش بخات. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌م قسانه‌ی بۆ ئێزگه‌ی ئه‌نتیری فه‌ره‌نسایی کردوه‌و ڕونیکردۆته‌وه، بێده‌نگ بوونی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌کۆبوونه‌وه‌ی نیویۆرک له‌ئاست سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه یه‌کێکه له‌گرفتی دواکه‌وتنی ڕووخان حکومه‌تی سوریا. کێشه‌یه‌کی دیکه ئه‌وه‌یه که ترس له‌هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی ناوخۆیی له‌دوای ڕووخانی حکومه‌تی ئێستای سوریا ده‌کرێت له‌نێوان هۆز و نه‌ته‌وه‌کان، بۆیه باشتروایه وڵاتانی عه‌ره‌بی دراوسێ ده‌ست له‌کاروباری ناوخۆیی سوریا وه‌رنه‌ده‌ن. جوپیه گوتیشی: له‌ئێستا زۆربه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان ڕێگرن له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی هه‌ر ڕێوشوێنێک دژ به‌سوریا، به‌ڵام تورکیا خه‌ریکه له‌هه‌ڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوایی نزیک ده‌بێـته بۆ فشارخستنه سه‌ر سوریا تا له‌هه‌ڵمه‌ته سه‌رکوتکارییه‌کان ده‌ستهه‌ڵگرێت. م . ت |
19 . 01 . 2009 دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی ده‌رباره‌ی وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا ده‌دوێت له لایه‌ن به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ڕۆژی سێشه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی باراک ئۆباما وه‌ک سه‌رۆکی نوێی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سوێندی یاسایی خوارد و تاره‌که‌ی پـێشـکه‌ش کرد، هاوکارانمان له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی پـرۆفیسـۆر له زانکۆ نیویۆرک کرد. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 16 : 53 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2009 - 01 - 20 - 7 - 89240752 / 956575 . |
مارکه جیهانییه‌کانی جلوبه‌رگ و پیڵاو ڕووده‌که‌نه مۆدێلی پاراستنی ژینگه [ 8 : 25 ] 2012 / / 17 هه‌ولێر 17 ئایار / مایۆ ( )- کۆمه‌ڵه‌ی "ئه‌دیداس" و مارکه‌کانی "سی ئاند ئه‌ی"، "جی ستار"، "ئێچ ئاند ئێم"، "لی نینگ"،"نایک"، "ئینک" و "پۆما" یه‌که‌مین کۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان له جلوبه‌رگ و پێڵاو خسته ڕوو که دژایه‌تی پیسکردنی ژینگه ده‌کات. ئه‌و مارکه و کۆمپانیا گه‌ورانه‌ی بواری به‌رهه‌مهێنانی جلوبه‌رگ به‌ر بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له به‌کارهێنانی ماده کیمیاوییه مه‌ترسیداره‌کان له به‌رهه‌مه‌کانیاندا نه‌خشه‌ی ڕێگایان گرته و ئه‌م کاره تا ساڵی 2020 به ته‌واوی ده‌که‌وێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه. وه‌ک به‌شێک له پابه‌ندبوونی ئه‌و کۆمپانیا و مارکانه به په‌یڕه‌وکردنی پاراستنی ژینگه، به‌رهه‌می نوێی ئه‌و کۆمپانیایانه به‌بێ به‌کارهێنانی هیچ ماده‌یه‌کی زیانبه‌خش به ژینگه به‌رهه‌م ده‌هێندرێن. به‌گوته‌ی ئه‌م کۆپاینیایانه، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌که‌ماندا، ئه‌وه هه‌نگاوی یه‌که‌مه بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ته‌واو به شێوازی به‌رهه‌مه‌کانی خۆماندا بکه‌ین و به‌پێی پێوانه‌ی نوێی جیهانی بۆ پاراستنی ژینگه کار له‌سه‌ر دروستکردنی جلوبه‌رگ و پێڵاو بکه‌ین. سه‌رچاوه: ئیلاف |
Subsets and Splits