text
stringlengths 0
94.6k
|
---|
لیستی مالکی له که‌رکوک زۆربه‌ی ده‌نگی ئاواره‌کانی به‌ده‌ستهێناوه [ 10 : 34 ] 2009 / / 05 – پرۆسه‌ی لێکجیاکردنه‌وه‌و[ .،]هه‌ژمارکردنی ده‌نگی ئه‌و هاوڵاتیه ئاوارانه‌ی که له که‌رکوک ده‌نگیان دابوو ده‌ستیپێکرد و ئاماژه‌کان بۆ ئه‌وه ده‌چن لیسته‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالکی له پێشه‌وه‌ی لیسته‌کانی دیکه بێت. ڕۆژی 31 / 1 له ته‌واوی پارێزگاکانی عێراق هه‌ڵبژاردن به‌رِێوه‌چوو بۆ ئه‌وه‌ی عێراقییه‌کان نوێنه‌ره‌کانیان بۆ پۆستی ئه‌نجومه‌نی چوارده پارێزگای عێراقی هه‌ڵبژێرن. به‌رِێوبه‌ری هۆڵی عه‌ره‌فه بۆ هه‌ژمار و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و جێگری سه‌رۆکی لقی کۆمیسیۆنی باڵا له که‌رکوک نهاد عه‌باس گوتی: ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو هاوڵاتیانی ئاواره‌ی شاره‌کانی باشووری عێراق له که‌رکوک به‌شدارییه‌کی به‌رچاویان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق کرد. گوتیشی: زیاتر له 5 هه‌زار و 280 که‌س ده‌نگیان داوه‌و[ .،]له که‌رته‌کانی سه‌ربازی و ئه‌منی هه‌زار و 750 که‌س ده‌نگیان داوه. ڕوونیشیکرده‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌نگیان داوه خه‌ڵکی پارێزگاکانی به‌غدا و دیاله بوون. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق به ئاژانسی نیوز ماتیکی ڕاگه‌یاند، ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌کان له که‌رکوک بۆ ئه‌وه ده‌چن، که لیسته‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالکی له پێشه‌وه‌ی لیسته‌کانی دیکه‌یه‌و[ .،]سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ڕایگه‌یاند، ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه ئه‌نجامه به‌راییه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نین و ئه‌نجامه فه‌رمییه‌کانیش ڕه‌نگه سێ هه‌فته‌ی دیکه ڕابگه‌یه‌ندرێن. |
ڕێکخراوی هاوکاری ئه‌ڵمانی گه‌وره‌ترین مۆنۆمێنتی ئه‌نفالی له گه‌رمیان دروست ده‌کات [ 8 : 53 ] 2010 / / 02 - سیروان حه‌سه‌ن / گه‌رمیان - ڕێکخراوی هاوکاری ئه‌ڵمانی که باره‌گای سه‌ره‌کییان له سلێمانییه، له به‌ر ڕاگرتنی باری ده‌رونی و که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاری کوسوکاری ئه‌نفال، بڕیاریداوه گه‌وره‌ترین مۆنۆنێتی ئه‌نفال له گه‌رمیان دروست بکات. له‌مباره‌یه‌وه نوێنه‌ری ڕێکخراوی هاوکاری ئه‌ڵمانی خۆرئاوا گوتی: شوێنی ئه‌و مۆنۆمێنته له شاره‌دێی ڕزگاری ده‌بێت، چونکه زۆربه‌ی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کانی ناوچه‌که ده‌که‌ونه ئه‌و شاره‌دێیه‌و[ .،]حکومه‌تی هه‌رێمیش ڕوبه‌رێکی فراوانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاری کردووه که جێکه‌ی خۆشحاڵییه. پۆڵا گوتیشی: ئه‌و ڕووبه‌ره‌ی دیاریکراوه بریتییه له 240 م به 400 م که ئه‌مه‌ش ڕووبه‌رێکه زۆر فراوانه‌و ڕێکخراوه‌که‌مان له‌و سنووره چه‌ند هۆڵێکی بۆ کۆبوونه‌وه‌و[ .،]بۆنه جیاوازه‌کان و هۆڵی مۆزه‌خانه‌و گه‌له‌رییه‌ک دروستده‌کات که سه‌رجه‌می پاشماوه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان وه‌کو ناسنامه‌و جل‌و به‌رگیان و هه‌روه‌ها ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی له ده‌رهێنانی ڕووفاته‌کاندا دۆزراونه‌ته‌وه سه‌رجه‌میان وێنه ده‌گیرێت و له مۆزه‌خانه‌دا ده‌پارێزرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن میوانانی مۆزه‌خانه‌که‌وه ببینرێن. |
جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیکا گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان [ 15 : 39 ] 2009 / / 28 – جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیکا، گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆبۆوه. کارل دیگۆچ جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیکا به یاوه‌ری شاندێک له ڕێگه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا. دواتر له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیران ئاماده بوون، باس له پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی و به‌شداریکردنی به‌لژیکا له بونیادنان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان کرا، هاندانی کۆمپانیا به‌لژیکییه‌کان بۆ وه‌گه‌رخستنی سه‌رمایه له کوردستان ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو که تێیدا سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کورستان ته‌واوی ئاسانکاری بۆ هاتنی ئه‌و کۆمپانیایانه نیشاندا. |
پێکهاته‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ئاشکرا کرا [ 8 : 31 ] 2008 / / 15 - ڕۆژنامه‌ی "مارکای " ئیسپانی پێکهاته‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید بۆ یارییه‌که‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لید ئاشکرای کرد، که بریاروایه ئه‌مرِۆ کاتژمێر 10 : 00 شه‌و به‌کاتی کوردستان یارییه‌که‌ی ئه‌نجام بدرِێت، پێکهاته‌که‌ش به‌م شێوه‌یه: گوڵچی _ ( ئیکه‌رکاسیاس ) هێڵی به‌رگری_ ( مارسیلو _ کاناڤارۆ _ هاینزه _ سلگالدۆ ) هێڵی ناوه‌ند _ ( شنایده‌ر _ گوتی _ گاگۆ ) ڤان دێرڤارت هێڵی هێرشبه‌ر_ ( ڕائوول _ هیگواین ) . جێی ئاماژه‌یه ئێستا یانه‌ی ڕیال مه‌درید 23 خاڵی هه‌یه له پله‌ی چواره‌می خوله‌که دێت . |
سه‌لوا کولی دوو دیوانیێن شیعری چاپ دکه‌ت [ 17 : 20 ] 2010 / / 19 - مه‌سعود لاوه‌ند/ زاخو- خانما هۆزانڤان سه‌لوا گولی، دوو دیوانێن شیعریێن خو چاپ و به‌لاڤ دکه‌ت. سه‌لوا گولی د داخویانیه‌کا تایبه‌ت بو ئاژانسا په‌یامنێر گوت "نها من دوو دیوانێن خو یێن شیعری ئاماده‌کرینه بو چاپکرنێ". گوت ژی "هه‌تا نها من سێ به‌رهه‌مێن خو داینه چاپێ، ئه‌و ژی ب ناڤێن "سه‌فه‌را خه‌ونێت خه‌ما من" د سالا 2002 ، "سۆره برینا شه‌ڤا من" د سالا 2007 ، "شه‌ڤ شاهده" د سالا 2008 ". ئیماژه دا وێ چه‌ندێ ژی کو ب شێوه‌یه‌کێ به‌رده‌وام پشکداریا د کورێن هۆزان خواندنێ دکه‌ت، گوت ژی "ل ڤان داویان من پشکداری د شه‌ڤه‌کا هه‌لبه‌ست خواندنێ کر ل ئه‌نستیتویا ستوکهۆلمێ". سه‌لوا گولی خانمه هۆزانڤانه‌کا کورده، نها ل وه‌لاتێ سویدێ دژیت و خودانێ سێ دیوانێت شیعریه. |
نووسه‌رێکی سیێرالێئۆنی وه‌کو براوه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی که‌ین ده‌ستنیشان کرا [ 20 : 48 ] 2010 / / 08 – "ئێلۆفمی تێری" نووسه‌ری سیێرالێئۆنی وه‌کو براوه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی "که‌ین" بۆ ساڵی ( 2010 ) ده‌ستنیشان کرا، خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی "که‌ین" ناودارترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی ئه‌فریقیایه. به گوێره‌ی هه‌واڵی "بی. بی. سی"، "تری" ئه‌و خه‌ڵاته‌ی له ڕێگای نووسینی کورته چیرۆکی "رۆژانی شه‌رِ به دار" به‌ده‌ست هێنا. ئه‌و نووسه‌ره که له سیێرالێئۆن له‌دایک بووه، له وڵاتی نیجریا گه‌وره بووه‌و[ .،]له سومالی و ئۆرۆگوای به کاری ڕۆژنامه‌نووسی سه‌رقاڵ بووه، ئه‌و نووسه‌ره ئێستا له شاری کیپ تاون ده‌ژیت. "فیامتا ڕۆکۆ" به‌رپرسی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی ئه‌و خه‌ڵاته‌و[ .،]هه‌ڵه‌چێنی ئه‌ده‌بی گۆڤاری"ئێکۆنۆمیست" له‌باره‌ی ئه‌و نووسه‌ره گوتی: "تری نووسه‌رێکی به توانا به داهاتوویه‌کی ڕۆناکه که پرِه له شانازی و سه‌رکه‌وتن. ئه‌و کورته چیرۆکه چوارچێوه‌یه‌کی به‌هێزی سینه‌مایی پێوه دیاره‌و[ .،]نیشان ده‌دات خاوه‌ن نووسه‌رێکی به توانایه". خه‌ڵاتی ده هه‌زار دۆلاری "که‌ین" وه‌کو ڕێزگرتنێک له "مایکل که‌ین" دامه‌زرێنه‌ری خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی "بوکێر"، به شێوه‌ی سالانه پێشکه‌ش به باشترین کورته چیرۆک ده‌کرێت که له ڕێگای نووسه‌رێکی ئه‌فریقی و به زمانی ئینگلیزی کاری نووسینی بۆ کرابێت. |
هه‌ولێر... پیاوێک خۆی سووتاند [ 13 : 52 ] 2009 / / 07 – باهۆز / هه‌ولێر - له شارۆچکه‌ی که‌سنه‌زان له ڕووداوێکی نادیاردا پیاوێک خۆی سووتاند. سه‌رچاوه‌یه له نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن له لێدوانێکی تایبه‌ت به "ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند:دوێنێ ته‌رمی پیاوێک به ناوی"س-ی"ته‌مه‌ن( 45 ساڵ)که به ڕێژه‌ی % 100 جه‌سته‌ی سووتابوو و به هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتانه‌که‌شی گیانی له‌ده‌ستداوه گه‌یاندرایه نه‌خۆشخانه‌که‌یان. وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌که ڕوونیکرده‌وه: به گوته‌ی ژماره‌یه‌ک هاوولاَتی که پاش ڕووداوه‌که ته‌رمه‌که‌یان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کردووه، ئه‌و پیاوه که‌س وکاری نه‌بووه‌و له نێو خانوێکی که‌لاوه ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و هه‌ر له‌نێو خانوه‌که‌ش به ده‌به به‌نزینێک ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌و له ئه‌نجامدا ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه. بۆ ئه‌نجامدانی پشکنین و لێکۆڵینه‌وه له هۆکاره‌کانی خۆ سووتاندنی ناوبراو پۆلیس ته‌رمه‌که‌ی گواسته‌وه په‌یمانگای دادپزیشکی. |
عه‌لاوی: پێکهێنانی حکومه‌ت مافی عێراقیه‌یه [ 10 : 05 ] 2010 / / 21 – سه‌رۆکی لیستی عێراقییه ئه‌یاد عه‌لاوی پشتیوانی خۆی بۆ دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له پارێزگای به‌غدا ده‌ربرِی و ڕایگه‌یاند، پێکهێنانی حکومه‌ت مافی لیستی عێراقیه‌یه. سه‌رۆکی لیستی عێراقییه ئه‌یاد عه‌لاوی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانییدا ئه‌وه‌ی ڕوونکرده‌وه، ئه‌نجامه‌کانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕوون و ئاشکران، به‌ڵام هه‌ندێک لایه‌ن ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامه‌کان ده‌ستکاری بکه‌ن. گوتیشی " پێویسته به شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و سکاڵانه بکرێت، که له لایه‌ن لیست و قه‌واره سیاسییه‌کانه‌وه پێشکه‌شکراون. سه‌رۆکی لیستی عێراقییه جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه، ته‌نها لیستی عێراقییه مافی پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌یه‌و[ .،]ئه‌و مافه به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق بۆی فه‌راهه‌مکراوه. |
نادال گه‌یشته یاری کۆتایی [ 17 : 47 ] 2008 / / 06 – ئه‌مڕۆ یاریزان (رافائیل نادال)ی ئیسپانی خۆی گه‌یانده یاری کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی فه‌ره‌نسای کراوه له تێنسی سه‌رزه‌ویدا. له چوارچێوه‌ی کێبڕکێی یارییه‌کانی تێنسی سه‌رزه‌وی بۆ پیاوان له‌یاری تاکدا، له یاری پێش کۆتاییدا یاریزان (رافائیل نادال)ی ئیسپانی ئه‌مڕۆ خۆی گه‌یانده یاری کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی فه‌ره‌نسای کراوه له تێنسی سه‌رزه‌ویدا. (نادال) توانی له (نۆڤاک دیوکۆڤیچ)ی سربی بباته‌وه به سێ کۆمه‌ڵی بێ به‌رامبه‌ر ( 6 - 4 ، 6 - 2 ، 7 - 7 ). |
سه‌رۆک په‌رله‌مانی که‌ته‌لۆنیا: هه‌رێمی کوردستان پێگه‌یه‌کی گرنگه بۆ دامه‌زراندنی دیموکراسیه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا [ 10 : 43 ] 2007 / / 26 - سه‌رۆک په‌رله‌مانی که‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا (ئێرنێست بێنال پاسکوال) ئاماده‌یی و پشتیوانی ته‌واوی بۆ به‌رگریکردن له ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی، وێڕای ئه‌مه‌ش کوردستانی به پێگه‌یه‌کی گرنگ بۆ دامه‌زراندنی دیموکراسیه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌سفکرد و داواشیکرد که شاندێکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی که‌ته‌لۆنیا بکات. نووسینگه‌ی نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئیسپانیا له نووسراوێکیدا که وێنه‌یه‌کی ده‌ست (ئاژانسی په‌یامنێر) گه‌یشتووه، تیایدا هاتووه له میانه‌ی دیدارێکی نێوان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئیسپانیا (سه‌لیم گراڤی) له‌گه‌ڵ سه‌رۆک په‌رله‌مانی که‌ته‌لۆنیا (ئێرنێست بێنال پاسکوال) ڕه‌وشی هه‌رێمی ئاسایشی کوردستان و عێراقیان تاوتوێکردووه‌و[ .،]گفتوگۆیان له‌سه‌ر پێشکه‌وتنه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان کردووه. هه‌ر له میانه‌ی ئه‌و دیداره‌دا سه‌رۆک په‌رله‌مانی که‌ته‌لۆنیا وێڕای ده‌ربڕینی ئاماده‌یی پشتوانیکردن له هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه کوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕێگه‌یه‌که بۆ پێگه‌یاندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی شارستانیه‌ت. هه‌روه‌ها (ئێرنێست بێنال پاسکوال) به‌ڵێنیداوه که له هه‌موو کۆڕ و کۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بۆ وڵاتانی دیکه باسی ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان بکات و زانیاریی وردتر و زیاتر له‌باره‌وه ڕوون بکاته‌وه. |
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی تورکیا ڕه‌شنووسی هه‌موارکردنی ده‌ستووری وڵات تاوتوێ ده‌کات [ 9 : 41 ] 2010 / / 20 - له‌نێومشتوموڕێکی زۆردا، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی تورکیا ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌ی هه‌موارکردنی ده‌ستووری وڵات تاوتوێ ده‌کات. ئه‌و ڕه‌شنووسه له 30 ماده پێکهاتووه، که هه‌موارکردنی چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی له‌خۆی گرتووه، له‌وانه، ( دادگای ده‌ستووری، ئه‌نجومه‌نی قه‌زا، ئه‌نجومه‌نی شورای سه‌ربازی، دادگای سه‌ربازی)، هه‌روه‌ها چه‌ند ماده‌یه‌کی تری له‌خۆگرتووه، که په‌یوه‌سته به مافه مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵاتییه‌کان. به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ، ئه‌و هه‌موارکردنه پێویسته به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند بکرێت، گه‌ر ده‌نگی پێویستیشی به‌ده‌ست نه‌هێنا ئه‌وا ڕاپرسی میللی له‌سه‌ر ده‌کرێت. |
خولی ئینگلیزی.. مانچسته‌ریۆنایتد ئه‌رسناڵی گۆڵباران کرد [ 19 : 54 ] 2011 / / 28 هه‌ولێر 28 ئاب/ئۆگۆست ( ) – پێش که‌مێک یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌م له خولی نایابی ئینگلیزی به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد به شه‌ش گۆل به‌رامبه‌ر دوو گۆل سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یانه‌ی ئه‌رسناڵ. له یاریگای ئۆلدتراڤۆرد یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد میوانداری یانه‌ی ئه‌رسناڵی کرد ، تیادا یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆلً سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. گۆله‌کانی یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد له ڕێگای یاریزانان (دانی وێلبک ، ئاشلی یۆنگ 2 گۆل ، واین ڕۆنی 3 گۆلًَ ، لویس نانی ، پارک جی سۆن) له خوله‌که‌کانی 22 ، 28 ، 42 ، 64 ، 67 ، 70 ، 81 ، 90 تۆمارکرا ، گۆڵه‌کانی یانه‌ی ئه‌رسناڵ له ڕێگای یاریزانان سیۆ والکۆت ، ڤان پێرسی له خوله‌کی 45 ، 74 تۆمارکرا. به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد کۆی خاڵه‌کانی به‌رزکرده‌وه بۆ 09 خاڵ هاته پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی نایابی ئینگلیزی ، و یانه‌ی ئه‌رسناڵ به کۆکردنه‌وه‌ی 01 خاڵ له ڕیزبه‌ندی شانزده‌هه‌م مایه‌وه. / |
ڕالز و هابێرماس له پڵه‌ی یه‌که‌می لیستی فه‌یله‌سوفه سیاسییه‌کان ده‌ستنیشان کران [ 18 : 57 ] 2009 / / 25 – لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که له لایه‌ن زانکۆی ئه‌کسفۆرد ئه‌نجام دراوه، دریخستووه که "جان ڕالز" و "یۆرگێن هابێرماس" له ڕیزبه‌ندی یه‌که‌می فه‌یله‌سوفه سیاسییه‌کان دانه. ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌کات که توێژه‌ران و لێکۆڵه‌ران له ناو نووسینه‌کانی خۆیان زیاتر گرنگی به بیرورِاکانی ئه‌و دوو زانایه ده‌ده‌ن. ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه له سه‌ر بنه‌مای پشتبه‌ستنی توێژه‌ران به کتێبی "رێنمای زانستی ڕامیاری ئه‌کسفۆرد" ئه‌نجام دراوه، به شێوه‌یه‌ک که زیاترین ڕێژه‌ی سه‌رچاوه‌کانی ناو بابه‌ت و ڕاپۆرته‌کانی توێژه‌ران ئه‌و کاته‌ی ئاماژه به ئه‌و دوو فه‌یله‌سوفه ده‌ده‌ن، که‌ڵکیان له‌و به‌رهه‌مه وه‌رگرتووه. کتێبی "رێنمای زانستی ڕامیاری ئه‌کسفۆرد" له چوارچێوه‌ی ( 10 ) به‌رگ له ساڵانی ( 2006 - 2009 ) بڵاو کرایه‌وه. له‌و لیسته‌دا، "فۆکۆ"، "رۆنالد دوورکین"، "چارلز تێیلۆر"، "کانلی" و "هانا ئارێنت" له پڵه‌ی ( 2 - 6 )ی ئه‌و لیسته‌نه. |
فه‌یسبووک و گۆگڵ ده‌بنه به‌شێک له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکا [ 18 : 21 ] 2011 / / 01 هه‌ولێر 1 تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر ( ) - کۆمپانیای سیلیکۆن فالی بۆ هۆکاره‌کانی ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی لیژنه‌یه‌کی له‌سه‌ر شێوازی کۆنی سیاسیی دروستکردووه که کاریان دابه‌شکردنی پاره‌یه به‌سه‌ر پاڵێوراوه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی داهاتوودا. ئه‌م هه‌نگاوه ئاماژه‌یه بۆ چۆنیه‌تی یه‌کگرتنی دامه‌زراوه‌کانی ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی به بواره سیاسییه‌که‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بوونی خۆی له گۆڕه‌پانه‌کانی شه‌ڕی هه‌ڵبژاردندا بسه‌پێنێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له قسه‌که‌ر به‌ناوی کۆمپانیاکه‌ی گواسته‌وه (ئه‌م لیژنه‌یه واده‌کات فه‌رمانبه‌ره‌کانمان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا ده‌نگێکی بیستراویان هه‌بێت له ڕێگه‌ی پشتگیری ئه‌و که‌سانه‌وه‌ی له ئامانجه ئابوورییه‌کانی وڵاته‌که‌ماندا وه‌ک ئێمه بیر له پته‌وکردنی داهێنانه ئابوورییه‌کانی وڵاته‌که‌مان ده‌گرن، هه‌روه‌ها توانای به‌شداری ده‌داته خه‌ڵک و جیهان کراوه‌تر ده‌کات. ئه‌م هه‌نگاوه له کاتێکدایه کۆمپانیاکانی ته‌کنه‌لۆجیای وه‌ک فه‌یسبووک هه‌وڵی زیادکردنی لایه‌نگرانیان ده‌ده‌ن له واشنتۆن له نێو ململانه‌یه‌کی یاسادانه‌رانه‌ی ئاڵۆزدا له‌باره‌ی مافی داهێنان و پاوانکردن و ترس له ئاشکرابوونی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌کاربه‌ران. ئه‌م جیهان بینییه ویستی به‌رپرسانی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی وه‌ک گۆگڵ و فه‌یسبووک و لینکدین زیاد ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێک له پرۆسه‌ی سیاسی له ڕێگه‌ی چه‌ند هۆکارێکه‌وه که پێشتر به‌کارنه‌هێنراون. کۆمپانیای گۆگڵ به‌شداری کرد له چاودێریکردنی گفتوگۆیه‌کی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له‌گه‌ڵ تۆڕی فۆکس نیوز و فه‌یسبووک ڕۆژی دووشه‌مه چاوپێکه‌وتنێکی هاوشێوه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی نێو هۆڵه‌کانی شاره‌وانی له ئه‌مه‌ریکا ڕێکخست که ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی پارتی کۆماری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌شدارییان تێدا کرد. به‌رپرسانی جێبه‌جێکاری فه‌یسبووک و گۆگڵ ڕه‌تیان کرده‌وه ئه‌و پاڵێوراوه ئاشکرا بکه‌ن که پشتگیری ده‌که‌ن و پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن. کۆمپانیاکان هه‌وڵ ده‌ده‌ن پشتگیری زیاتریان له ناوه‌نده بڕیار به‌ده‌سته‌کانی ئه‌مه‌ریکادا هه‌بێت و له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌ردوو کۆمپانیا خه‌رجییه‌کانی خۆیان له‌و که‌سانه‌ی پێیان ده‌گوترێ کۆمه‌ڵه‌کانی فشار زیاتر کردووه و گۆگڵ له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵدا ٢.٠٦ ملیۆن دۆلاری له‌و بواره‌دا خه‌رج کردووه و فه‌یسبووک بڕی پاره‌ی خه‌رجکراوی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له ٢٣ هه‌زار دۆلاری ساڵی ڕابردوو بۆ ٣٢ هه‌زار دۆلاری ئه‌مساڵ زیاد کردووه. |
20 . 09 . 2010 ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به بایکۆتکردنی خوێندن له ناوچه کوردیـیه‌کانی تورکیا له لایه‌ن î î له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه خوێندن له قوتابخانه‌کانی تورکیا ده‌سـتیپـێـکردووه، وه‌لێ له ناوچه کوردیـیه‌کان بزوتنه‌وه‌ی فێرکردن و په‌روه‌رده‌ی کوردی (ته‌زه‌په) داوای بایکۆتکردنی خوێندنی کردووه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک، ئه‌وه‌ش بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی زمانی کوردی له ده‌سـتوری تورکیادا دانی پـیادا نه‌نراوه. خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی ناردووه‌و[ .،]تیایدا ده‌ڵێت قوتابخانه‌کانی دیاربه‌کر نیمچه چۆڵبوون، به‌ڵام ڕوون نیـیه ئایا هه‌مووی بایکۆتی کردووه یان به‌هۆی سه‌ره‌تای سـاڵه‌وه بووه. ده‌شڵێت قوتابخانه‌کان ناوی ئه‌و خوێندکارانه‌یان نووسیوه که نه‌چوونه‌ته‌وه‌و[ .،]هه‌روه‌ها له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک به بڵندگۆی ئۆتۆمبیله‌کانی پـۆلیس داوایان له خه‌ڵـکی کردووه منداڵه‌کانیان بۆ قوتابخانه‌کان بنێرنه‌وه. له شـاری سێرتیش 3 که‌س که داوایان له خه‌ڵک کردووه منداڵه‌کانیان نه‌نێرنه‌وه ده‌سـتگیرکراون. |
20 . 05 . 2007 ئیسرائیل له هێرشـێـکی ئاسـمانیدا 4 چه‌کداری فه‌له‌ستینی له غه‌ززه ده‌کوژێت کارمه‌ندانی ته‌ندروستی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن به‌لایه‌نی که‌م 4 چه‌کداری جیهادی ئیسلامی ڕۆژی دووشه‌ممه له هێرشـێـکی ئاسـمانی بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیله‌که‌یاندا له باکوری که‌رتی |
پیاوێک بووه خۆراکی پڵنگێک [ 18 : 40 ] 2008 / / 09 – له شاری (هاربین)ی باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی "چین" ، له باخچه‌یه‌کی ئاژه‌ڵان ، پیاوێک بووه خۆراکی پڵنگێک. به‌پێی هه‌واڵێکی سایتی ( 23 . ) ،میدیاکانی وڵاتی "چین" ڕایانگه‌یاند:" که "چاگ یاکهون"ی ( 37 ساڵه)، له ڕۆژی ( 24 )ی مارس له ماڵ چووبۆیه ده‌ره‌وه پێنج ڕۆژ دواتر پۆلیس خێزانه‌که‌ی ئاگادار کرده‌وه که پڵنگێک له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی نزیک ماڵه‌که‌یان ، منداڵه‌که‌یانی خواردووه. به‌پێی ڕاپۆرتی پۆلیس پڵنگه‌که "چاگ یاکهون"ی خواردووه‌و[ .،]ته‌نیا سه‌رو قاچه‌کانی هێشتۆته‌وه. هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ی "چانگ" به پۆلیسیان گووتووه که منداڵه‌که‌یان تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی ببوو و پڵنگی زۆر خۆش ده‌ویست. |
لێڤه‌رپول سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا [ 20 : 23 ] 2010 / / 30 – پێش که‌مێک له جه‌وله‌ی بیست وچواری خولی نایابی ئینگلیزی به‌رێوه‌چوو، تیادا یانه‌ی لێڤه‌رپول به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی بۆلتۆن واندررزی برده‌وه. له جه‌وله‌ی ( 24 ) خولی نایابی ئینگلیزی‌دا له یاریگای (ئه‌نفلێد) یانه‌ی لێڤه‌رپول میوانداری یانه‌ی بۆلتۆن واندررزی کرد، تیادا یانه‌ی لێڤه‌رپول به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، هه‌ردوو گۆلی یارییه‌که له ڕێگای یاریزانان (دیرک کاوت ، کیڤن دێڤێز به هه‌ڵه‌له خۆیانی تۆمارکرد) له خوله‌که‌کانی ( 31 ، 70 ) تۆمارکرا. به‌م سه‌رکه‌وتنه یانه‌ی لێڤه‌رپول کۆی خاڵه‌کانی گه‌یشته ( 41 ) له پله‌ی پێنجه‌می خولی نایابی ئینگلیزی مایه‌وه، و یانه‌ی بۆلتۆن واندررز به کۆکردنه‌وه‌ی ( 21 ) به شێوه‌یێکی کاتی له پله‌ی شانزده‌م مایه‌وه. |
بکوژی مامۆستا ئه‌مه‌ریکیه‌که گیانی له‌ده‌ستدا [ 16 : 21 ] 2012 / / 01 سلێمانی ١ی ئازار/ مارس ( )- که‌مێک به‌ر له‌ئێستا ئه‌و قوتابیه‌ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ته‌قه‌ی له مامۆستاکه‌ی خۆی کرد له نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا. له‌وباره‌یه‌وه دکتۆر هاوار نه‌قشبه‌ندی به‌رێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی س ته‌ندروستی سلێمانی به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند:" ئه‌و قوتابیه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌قه‌ی له مامۆستاکه‌ی خۆی کرد گیانی له‌ده‌ستدا. وتیشی: هه‌وڵێکی زۆریشمان دا بۆ ڕزگار کردنی گیانی به‌ڵام هه‌وڵه‌کان بێ ئاکام بوو. پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ خوێندکارێکی قوتابخانه‌یه‌کی نموونه‌یی له سلێمانی، به فیشه‌ک مامۆستایه‌کی خۆی که ئه‌مه‌ریکاییه کوشت و دواتر خۆیشی به سه‌ختی بریندار کرد. جێرۆ مایه، ناوی ئه‌و مامۆستا ئه‌مه‌ریکاییه‌یه که وانه‌بێژه له خوێندنگه‌ی میدیا نموونه‌یی و ده‌که‌وێته گه‌ره‌کی کارێزه‌وشکی شاری سلێمانی. مامۆستاکان زۆربه‌یان بیانین و وانه‌کانیش به زمانی ئینگلیزی ده‌گوترێتنه‌وه. گوته‌بیژَی پۆلیسی سلێمانی به ئاژَانسی هه‌واڵی په‌یامنێری گوت که ئێستا ئه‌وان سه‌رقالی لیکۆڵینه‌ون و هێشتا نازانرێت هۆکاره‌که‌ی چییه و ئه‌و خوێندکاره له‌پێناو چیدا ئه‌م کاره‌ی کردووه. قوتابییه‌که ناوی به‌یار سه‌روه‌ره و ته‌مه‌نی٢١ ساڵه و له پۆلی یازده ده‌خوێنێت. ئاری محه‌مه‌د که یه‌کێکه له قوتابیه‌کانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌و به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند:" له کاتی وانه وتنه‌وه‌دا یه‌کێک له هاوپۆله‌کانم هه‌ستایه سه‌ر پێ و مامۆستاکه‌ی کوشت . نه‌به‌ز محه‌ممه‌د/ ی.ا |
تیپی پایسکل‌سواری هه‌ولێر گه‌یشته ئیمارات [ 16 : 21 ] 2011 / / 15 ئیمارات ١٥ تشرینی دووه‌م /نۆڤه‌مبه‌ر ( ) - ڕۆژی سێشه‌ممه شاندی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ پایسکل‌سواری له ڕێگه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌و وڵاتی ئیمارات به‌رێکه‌وت و کاتژمێر (١١)ی نیوه‌رۆ به کاتی کوردستان گه‌یشته فرۆکه‌خانه‌ی دوبه‌ی به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له شه‌شه‌م پاڵه‌وانێتی یانه‌کانی عه‌ره‌ب بۆ پایسکل‌سواری، که له شاری ڕاس خیمه به میوانداری یانه‌ی ئیمارات به‌رێوه ده‌چێت، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی شانده‌که پێشوازیکی گه‌رمی له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی پاڵه‌وانێتیه‌که لێ‌کرا، ڕاسته‌وخۆ شاندی هه‌ولێر به‌ره‌و شاری ڕاس خێمه به‌رێکه‌وت. هه‌ولێر یه‌که‌م مه‌شقی خۆی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی شانده‌که بۆ شاری ڕاس خێمه دوای پشوویه‌کی کورت ڕاسته‌وخۆ تیپی پایسکل‌سواری یانه‌ی هه‌ولێر یه‌که‌م مه‌شقی خۆیان ئه‌نجامدا ئه‌م مه‌شقه ماوه‌ی دوو کاتژمێر و نێوه‌ی خایاند به درێژایی ٨٠کم، له‌م مه‌شقه یاریزانان پابه‌ند بوون به ڕێنماییه‌کانی هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر عه‌بدولقادر نوردین و موسی موحسین، وا بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه تیپه‌که مه‌شقێکی به‌هێز ئه‌نجام بدات پێش ده‌ستپێکردنی پاڵه‌وانێتیه‌که. ١٢ یانه به‌شداری ده‌کات له شه‌شه‌مین پاڵه‌وانێه‌تی یانه‌کانی عه‌ره‌بی ١٢ یانه به‌شداری تیاییدا ده‌کات ئه‌ویش هه‌ریه‌که له یانه‌کانی ( هه‌ولێر، فه‌تح (سعودیه)، ئه‌بها (سعودیه)، ئه‌من وه‌تنی (لیبیا)، موحافه‌زه (سوریا)، ته‌لائع جه‌یش (میسر)، دوحه (قه‌ته‌ر)، بن جه‌مره (به‌حرێن)، ئیمارات (ئیمارات)، ئه‌هلی (ئیمارات)، نه‌سر (ئیمارات)، سه‌ناعه (عێراق)). چوارشه‌ممه کۆنگره‌ی هونه‌رییه وا بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه کاتژمێر ٦ی ئێواره له هۆتێلی (سیتی هۆتێڵ) کۆنگره‌ی هونه‌ری پاڵه‌وانێتیه‌که ئه‌نجام بدرێت به ئاماده‌بوونی گشت نوێنه‌رانی یانه‌کان و ده‌سته‌ی ناوبژیوانان و لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پاڵه‌وانێتیه‌که به مه‌به‌ستی دیاریکردنی کات و ساتی ده‌ستپێکردنی پاڵه‌وانێتیه‌که و ڕونکردنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌کان و ڕۆژی پێنجشه‌ممه یه‌که‌م ڕۆژی پاڵه‌وانێتیه‌که‌یه، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ده‌خاینێت. شاندی یانه‌ی هه‌ولێر له ١٣ که‌س پێکهاتووه (مه‌حمود عه‌زیز (سه‌رۆک شاند)، ستار ئه‌حمه‌د (کارگێری)، یاسین تاهیر مه‌عروف (ناوبژیوانی پله یه‌ک)، ڕێبین ڕه‌مزی (راگه‌یاندکار)، موسی موحسین (راهێنه‌ر)، عه‌بدولقادر نوره‌دین (راهێنه‌ر)، ئۆرفیوس جه‌لال (میکانیکی)، یاریزانه‌کان (ماسیمۆ فه‌ری، جۆڤان تۆمی، سلێمان سامی، ئامانج شێرزاد، ڕێباز موزفه‌ر، عه‌بدوڵڵا عه‌بدولخه‌زیه‌ر). ڕێبین ڕه‌مزی – / |
سه‌رۆکی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان: له هه‌فته‌ی داهاتوو ناوی کارمه‌ندانی سندوقه‌کانی ده‌نگدان ڕاده‌گه‌یندرێت [ 14 : 37 ] 2009 / / 27 - سه‌رۆکی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان لقی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له هه‌ولێر 445 بنکه‌ی ده‌نگدانمان هه‌یه‌و[ .،]له هه‌فته‌ی داهاتوودا ناوی ئه‌و کارمه‌ندانه ڕاده‌گه‌یندرێت ئه‌وانه‌ی داده‌مه‌زرێن له بنکه‌کانی ده‌نگدان. هه‌ندرێن محه‌مه‌د ساڵح سه‌رۆکی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان لقی هه‌ولێر له لێدوانێکدا بۆ "په‌یامنێر" ڕایگه‌یاند، له هه‌فته‌ی داهاتوو ناوی ئه‌و کارمه‌ندانه ڕاده‌گه‌یندرێت ئه‌وانه‌ی داده‌مه‌زرێن له بنکه‌کانی ده‌نگدان و له پازده‌ی مانگ مه‌شق و ڕاهێنان به کارمه‌نده‌کان ده‌کرێت که به شێوه‌یه‌کی هه‌ره‌می ده‌بێت ، واته سه‌ره‌تا ڕاهێنان به کارمه‌ندانی ناو ئۆفیس ده‌کرێ و ئه‌وانیش ڕاهێنان به به‌رێوه‌به‌رانی ناوه‌ندی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌که‌ن و ئه‌وانیش ڕاهێنان به به‌رێوه‌به‌رانی بنکه‌کانی ده‌نگدان وبه‌رێوه‌به‌ری وێستگه‌کان ده‌که‌ن ئه‌وانیش ڕاهێن به کارمه‌نده‌کانی سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌که‌ن. سه‌باره‌ت به سه‌رپێچیه‌کان هه‌ندرێن محه‌مه‌د گوتی: تاکو ئێستا دوو سکاڵا به ده‌ستمان گه‌یشتووه که په‌یوه‌سته به دراندنی پۆسته‌ره‌کان، به‌لام یه‌ک له ڕوکنه‌کانی سکاڵای تێدانیه که ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی کێ دراندویه‌تی، بۆیه سکاڵایه‌که ناته‌واوه‌و[ .،]یاسایی نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێ ئه‌و که‌سه دیاربکرێت که ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجامداوه. |
ئه‌یاد عه‌لاوی : هه‌ڕه‌شه له‌ده‌نگده‌ر ده‌کرێت تا ده‌نگ به‌لیستی ئه‌لعراقییه نه‌ده‌ن [ 19 : 29 ] 2010 / / 04 – ئه‌یاد عه‌لاوی ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و ڕێوشوێنانه کرد که هه‌وڵ بۆ له‌باربردنی هێزه پاک و نیشتیمان په‌روه‌ره‌کان ده‌دات. سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعراقیه‌و[ .،]سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق (ئه‌یاد علاوی) ئیدانه‌ی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی کرد که به‌رێوشوێنی سه‌رکوتکردن ناوی برد بۆ کردنه ئامانجی لیسته‌که‌ی له‌رێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند بڵاوکراوه‌یه‌ک که هه‌ڕه‌شه له‌ده‌نگده‌ر ده‌کات تا ده‌نگ به لیستی ئه‌لعراقییه نه‌درێت. ئه‌یاد عه‌لاوی ڕه‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی ئه‌و ڕێوشوێنه ڕێکخراوانه کرد که هه‌وڵ بۆ له‌باربردنی هێزه پاک و نیشتیمان په‌روه‌ره‌کان ده‌دات، به‌گوته‌ی خۆی. هه‌روه‌ها سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعراقییه بۆ ڕێگه نه‌دان به‌ساخته‌کاریکردن داوای له خه‌ڵکی عێراق کرد به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رنی داهاتوو بکه‌ن. |
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگاوبانی هه‌ولێر له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو کار به سیسته‌می نوێ ده‌کات [ 18 : 50 ] 2008 / / 26 - به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاککردنه‌وه‌و پاراستنی ڕێگاوبانی هه‌ولێر ئاگاداریه‌کی بڵاوکرده‌وه، تیایدا هاتووه، که له 1 / 11 / 2008 به دواوه به پێی سیسته‌می تازه‌ی بارهه‌ڵگرتن و کێش، ڕێگه‌نادرێت بارهه‌ڵگره‌کان له 28 تۆن زیاتر باربکه‌ن. له ئاگاداریه‌که‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاککردنه‌وه‌و پاراستنی ڕێگاوبانی هه‌ولێر دا هاتووه، ئاگاداری سه‌رجه‌م ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵگره‌کان له قه‌لاب و لۆری فلات جۆری سکس ویل ده‌که‌ین، له 1 / 11 / 2008 به دواوه به پێی سیسته‌می تازه‌ی بارهه‌ڵگرتن و کێش، ڕێگه‌نادرێت له 28 تۆن زیاتر باره‌کان‌یان باربکه‌ن و هیچ جۆه ئاسانکاریه کیشیان پێ‌نادرێت. هه‌روه‌ها له له ئاگاداریه‌که‌دا هاتووه، ئه‌م ستانده‌ره جیهانیه‌و[ .،]بارهه‌ڵگرتن له‌وه زیاتر زیان به سه‌لامه‌تی و توندوتۆڵی ڕێگه‌وبان ده‌گه‌یه‌نێت. |
دیاله.. 11 داواکراو ده‌ستگیر ده‌کرێن [ 21 : 17 ] 2011 / / 30 گه‌رمیان 30 ته‌مموز / یۆلیۆ ( ) - له هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان و پشکنینی هێزه‌کانی پۆلیس له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پارێزگای دیاله 11 داواکراو ده‌ستگیر کران که حه‌وت که‌سیان تێوه‌گلاون به کاری تیرۆریستی. له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی هێزه‌کانی پۆلیسی دیاله موقه‌ده‌م غالب عه‌تیه به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: له هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان و پشکنینی هێزه‌کانی پۆلیسی دیاله له شارۆچکه‌ی باقووبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگاکه‌و[ .،]قه‌زای خالس و شاره‌دێی جه‌له‌ولا، 11 داوکراویان ده‌ستگیر کردووه. وتیشی: له نێو داواکراوه‌کان حه‌وت که‌سیان به‌هۆی ئه‌نجامدانی کرده‌ی تیرۆریستی و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر هاولاَتیانی مه‌ده‌نی و هێزه ئه‌منییه‌کان به پێی مادده‌ی چواری تیرۆر له لایه‌ن دادگاوه داواکراون. ئاماژه‌شی به‌وه‌دا: ده‌ستگیر کراوه‌کان له بنکه‌کانی پۆلیسی ئه‌و ناوچانه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و دوای لێکۆڵینه‌وه ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌کرێن. سیروان حه‌سه‌ن / ص . س |
که‌مپه‌ینی مافی مرۆڤ: له‌سێداره‌دانی ئه‌م دواییانه، نیشانه‌ی فراوان بوونی تیرۆری حکومه‌تییه [ 19 : 01 ] 2010 / / 10 - دوای له‌سێداره دانی چوار کوڕ و کچێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه، که‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ، سه‌ره‌ڕای ئیدانه کردنی ئه‌م کرده‌وه‌یه، ئه‌مه‌ی به نیشانه‌ی فراوان بوونی تیرۆری حکومه‌تی له‌قه‌ڵه‌م دا و ڕایگه‌یاند، 16 کوردی دیکه‌ش چاوه‌ڕێی سێداره ده‌که‌ن. به پێی هه‌واڵێکی ڕادیۆ "ده‌نگی ئه‌وروپای ئازاد"، که‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاندووه: "له‌سێداره‌دانی له‌ناکاوی پێنج زیندانیی سیاسی، نیشانه‌ی سیاسه‌تی حکومه‌تی ئێرانه بۆ به‌کارهێنانی تیرۆر و توند و تیژیی حکومه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی کێشه‌کان و ترساندنی به‌رهه‌ڵستکاران." دوێنێ به‌یانی، پێنج گه‌نجی کورد له زیندانی "ئێڤین" له شاری تاران به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له پارته به‌رهه‌ڵستکاره‌کان، له‌سێداره دران. "هادی قائیمی" گوته‌بێژی که‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ گوتوویه‌تی: "ئه‌م ڕووداوانه زۆر دڵته‌زێن بوون، له کاتێک‌دا، به‌رپرسانی حکومه‌ت، به‌ڵێنی ئازاد کردنی شیرین عه‌له‌م‌هولی و فه‌رزاد که‌مانگه‌ریان به بنه‌ماڵه‌کانیان دابوو." ئه‌م گوته‌بێژه، نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دانی کورده‌کان ده‌ربڕی و گوتی: "له کاتی ئێستادا، 16 زیندایی کورد که سزای سێداره‌یان بۆ ده‌رچووه، چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێ کردنی سزاکانیان ده‌که‌ن و 11 که‌سیش له ده‌ستگیر کراوانی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئێرانیش سزای سێداره‌یان بۆ ده‌رچووه‌و[ .،]له‌وانه‌یه له‌سێداره‌دانی زیندانییه‌کان، له ساڵڕۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران، به شێوه‌یه‌کی به‌رفروان ده‌ست پێ‌بکات." |
له‌نجه عه‌بدوڵڵا: له‌م مانگه‌دا له هه‌رێمی کوردستان بیست و پێنج ئافره‌ت کوژراون که زۆرتری له هه‌ولیر و ده‌وروبه‌ری بووه [ 21 : 24 ] 2011 / / 29 هه‌ولێر 29 ئه‌یلوول/سپته‌مبه‌ر ( )- "له‌نجه عه‌بدوڵڵا" به‌رپرسی ده‌زگای وارڤین بۆ پرسی ئافره‌ت له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشکرای کرد، هه‌ر له‌م مانگه‌دا 25 ئافره‌ت کوژراون و 7 یش سووتاون، هه‌رچه‌نده ئه‌مه ئاماری فه‌رمییه‌و[ .،]له‌وانه‌یه ئاماره‌که زۆر له‌مه زیاتر بێت. له‌نجه عه‌بدوڵڵا له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: ڕێژه‌ی کوژرانی ژنان له هه‌رێمی کوردستان ڕووی له زیادبوون کردووه، به‌تایبه‌ت له‌م مانگه‌دا ڕێژه‌که زۆر مه‌ترسیداره. به‌رپرسی ده‌زگای وارڤین گوتی: ته‌نیا له‌م مانگه‌دا 25 ژن کوژراون و 7 ژنیش سووتاون، بێ‌گومان له‌وانه‌یه ڕێژه‌که‌ی زۆر له‌وه زیاتر بێت، که‌یسی وای تێدایه که ژنه‌که له‌لایه‌ن منداڵێکی 7 ساڵییه‌وه کوژراوه. له‌م ئاماره‌ش 17 ی له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بووه. له‌نجه عه‌بدوڵڵا گوتی: زۆر جار ده‌سه‌ڵات پاساو بۆ ئه‌م ڕووداوانه ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌قی یاداشتنامه‌که‌یانه: "ده‌زگای وارڤین: پێویسته حکومه‌ت به پلانه‌کانیدا بچێته‌وه هه‌رێمی کوردستانی عێراق وه‌ک هه‌رێمێکی کراوه به‌ڕووی دنیای ده‌ره‌وه‌دا و خاوه‌نی دامه‌زراوه یاساییه‌کانی وه‌ک سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت و چه‌ندین ڕێکخراوی تایبه‌ت به ژنانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ یه‌ک له‌و دامه‌زراوانه نه‌یانتوانیوه وه‌ک پێویست کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی دیارده‌کانی توندوتیژی و کوشتن و سووتانی ژنان بکه‌ن له‌م هه‌رێمه‌دا. ئه‌مه‌ش واده‌کات هه‌موو ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که به حیساب بۆ ژن به‌ده‌ستهاتوون له پروپاگه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵات زیاتر هیچی دیکه نه‌بن، چونکه له زه‌مینه‌ی واقیعی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕه‌وشه‌که پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌و پڕوپاگه‌نده‌کانه‌و ته‌نیا ئاماری یه‌ک مانگی ئه‌م هه‌رێمه، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین دۆخه‌که چه‌نده مه‌ترسیداره‌و[ .،]ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی دۆزی ژن له‌م هه‌رێمه‌دا چییه. به‌وپێیه‌ی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ڕه‌وشی ژنان له‌م هه‌رێمه‌دا به‌ره‌و خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت و ڕاده‌ی پێشێلکاری و توندوتیژییه‌کانی دژ به ژنانی ئه‌م هه‌رێمه گه‌یشتووه‌ته ئاستێک که ئیدی پێویست به‌وه ده‌کات هه‌موو لایه‌ک هه‌ڵوێسته‌ی جدی له‌سه‌ر بکه‌ن و چیدیکه ئه‌و ڕه‌وشه ناهه‌مواره به‌بێده‌نگی تێنه‌په‌ڕێت. لێره‌دا ئێمه وه‌ک ده‌زگای وارڤین بۆ پرسه‌کانی ژن، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی که له مانگی 9 ی ئه‌مساڵ ده‌ستمان که‌وتووه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رسێ پارێزگا سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی کوشتن و سووتانی ژنان بۆمان ده‌رکه‌وتوه که 24 ژن به پاساوی جیاجیا کوژراون و 7 ئافره‌تیش سووتاون و گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته به‌رده‌م پرسیارێکی جه‌وهه‌ری و پێویسته هه‌موو لایه‌کمان به‌تایبه‌تی ڕێکخراوه‌کانی ژنان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر ئه‌و ئاماره ترسناکه بکه‌ن و چیدیکه بێده‌نگ نه‌بن له ئاستی ئه‌و ڕه‌شه‌کوژییه‌ی که ده‌رحه‌ق به ژیان و گیانی ژنان ئه‌نجامده‌درێت. هه‌ربۆیه لێره‌وه ڕوو له سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت و ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به پرسی ژنان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌که‌ین و ئه‌م داواکارییانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو: 1 - پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم پرسی ژنان له چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نێکدا بچووک نه‌کاته‌وه‌و[ .،]به‌هاوکاری ته‌واوی ڕێکخراوه‌کانی ژنان و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی تایبه‌ت به‌و پرسه ستراتیژییه‌کی دوور مه‌ودا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان دابڕێژێت و ئه‌و یاسایانه‌ی تایبه‌ت به پاراستنی ماافه‌کانی ژنان له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌رچوونه وه‌ک خۆی بیانخاته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌و له‌حاڵه‌تی هه‌بوونی سه‌رپێچی و فه‌رامۆشکردندا لێپرسینه‌وه بکات. 2 - پێویسته له بڕیاری لێبوردنی تایبه‌ت و مه‌رجداردا که ناوبه‌ناو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆ تاوانبارانی سزادراوی ده‌رده‌کات به هیچ شێوه‌یه‌ک بکوژانی ژن نه‌گرێته‌وه چونکه ئه‌و جۆره لێبوردنانه ترسی یاسا و جێبه‌جێکردنی یاساکانی له‌لای بکوژانی ژن که‌مکردووه‌ته‌وه‌و یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی یاساکان. 3 - داوا له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌ین هه‌رچی زیاتره له ڕێگه‌ی لیژنه هه‌میشه‌یی و تایبه‌تییه‌کانییه‌وه چاودێری وردی جێبه‌جێکردنی ئه‌و یاسایانه بکات که له‌پێناو به‌رقه‌رارکردنی مافی ژنان ده‌رچوونه‌و له حاڵه‌تی هه‌بوونی که‌موکورتی و پشتگوێخستندا بانگهێشتی سه‌رۆکی حکوومه‌ت و وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار بکات بۆ لێپرسینه‌وه. 4 - داواکارین ناوه‌نده‌کانی خوێندنی باڵا‌و زانکۆ و په‌یمانگه‌کانی هه‌رێمی کوردستان توێژینه‌وه‌ی زانستی ورد له‌باره‌ی پرسه‌کانی ژنان ئه‌نجامبده‌ن و له‌ڕووی تیۆرییه‌وه کار بۆ ده‌رخستنی لایه‌نه نادیار و شاراوه‌و هۆکاره ڕاسته‌قینه‌کانی توندوتیژی دژی ژنان بکه‌ن و هاوکارێکی جدی بن بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی ژنان و کار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ریگه‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌کانه‌وه بزاڤی ژنپارێزی له هه‌رێمی کوردستان پێشبخه‌ن. 5 - پێویسته حکومه‌ت وه‌ک به‌رپرسیار له ماف و ژیانی تاکه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه کاری جدی بکات بۆ پێشخستنی ئاستی ژیان و گوزه‌رانی ژنانی هه‌رێم به ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتری خوێندن و کار و ئه‌رکپێسپاردن له دامه‌زراوه ڕه‌سمییه‌کاندا. 6 - داوا ده‌که‌ین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و ئافره‌تان چیدیکه ئاماره ڕاسته‌قینه‌کانی توندوتیژی دژی ژنان فه‌رامۆش نه‌کات و به‌شێوه‌یه‌کی زانستییانه‌و[ .،]پیشه‌ییانه کار له‌سه‌ر ئاماده‌کردنی ئاماری سێ مانگی و شه‌ش مانگی و ساڵانه بکات و به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و دوور له شێواندن و ده‌ستکاریکردنی ئاماره‌کان بۆ ڕایگشتی ئاشکرایان بکات و له‌حاڵه‌تی شاردنه‌وه‌و فه‌رامۆشکردنی ئاماره‌کان پێویسته حکوومه‌ت به‌دواداچوونی پێویست بکات و لێپرسینه‌وه له که‌مته‌رخه‌مییه‌کان بکات. به‌و پێیه‌ی 15 مانگه ئه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه هیچ ئامارێکی ڕانه‌گه‌یاندووه داواکارین له په‌رله‌مان و حکوومه‌ت لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد و دروست له‌وباره‌یه‌وه بکه‌ن. 7 - پێویسته پۆسته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و ئه‌نجومه‌نی خانمان دوور بخرێنه‌وه له ململانێی حزبی و ئه‌و پۆستانه له ڕێگه‌ی سیڤییه‌وه بسپێردرێن به ژنانی شایسته‌و خاوه‌ن ئه‌زموون و توانا و لێهاتوویی. 8 - به‌گوێره‌ی ئامارێکی ده‌زگای وارڤین زیاتر له ملیۆنێک و نیو له هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان چه‌کدارن و خاوه‌نی چه‌کن، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ئاماره‌کان سه‌دا هه‌شتای ئه‌و ژنانه‌ی کوژراون به چه‌ک کوژراون و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ژیانی ژنان و پێویسته په‌رله‌مانی کوردستان یاسای ژماره 16 ی ساڵی 1993 ی تایبه‌ت به چه‌ک هه‌ڵگرتن هه‌موار بکاته‌وه‌و چیدیکه ڕێگه‌نه‌دات چه‌ک به‌ده‌ست خه‌ڵکه‌وه بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ش که به‌هۆی ئه‌رکه‌که‌یانه‌وه چه‌کییان پێیه پێویسته چه‌ک نه‌به‌نه‌وه ماڵ و چه‌ک ته‌نیا له‌کاتی ئه‌رکدا به‌ده‌ست کارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆوه بێت. 9 - داواکارین که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن پرسی ژن وه‌ک پرسێکی مرۆیی چاو لێبکه‌ن و هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ له‌پێناو پیشاندانی واقیعی ڕاسته‌قینه‌ی پرسی ژنان له هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵنه‌ده‌ن له پێناو مه‌رامی تایبه‌تی و سیاسیی که‌یسه‌کان بشێوێنن." خ.ع |
به‌رشلۆنه جامی سوپه‌ری ئیسپانیا بۆ تۆپی باسکه به‌ده‌ست هێنا [ 17 : 35 ] 2010 / / 26 – دوێنێ شه‌و یاری کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا بۆ تۆپی باسکه به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی به‌رشلۆنه توانی نازناوه‌که به‌ده‌ست بهێنێت. یانه‌ی به‌رشلۆنه به ئه‌نجامی ( 83 ) خاڵ به‌رامبه‌ر ( 63 ) خاڵ سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یانه‌ی ڤاڵنسیا ، تیادا یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه (خوان کارلۆس ناڤارۆ) توانی ( 22 ) خاڵ له‌م یارییه‌دا تۆماربکات. به‌مه‌ش یانه‌ی به‌رشلۆنه به جیاوازی بیست خاڵ نازناوی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا بۆ تۆپی باسکه به‌ده‌ست بهێنێت. |
19 . 09 . 2004 سه‌رگوتار - 2004 - 09 - 20 ده‌خیل شه‌ممۆ :// . . / / - 58 - - 2004 - 09 - 20 - 5 - 1 - 89164227 / 942826 . |
07 . 09 . 2004 کاربه‌ده‌ستێکی باڵای یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت پێویسته تورکیا کاری زیاتر بۆ که‌مایه‌تیه کورده‌کان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت - 2004 - 09 - 08 کاربه‌ده‌ستێکی باڵای یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت پێویسته تورکیا کاری زیاتر بۆ که‌مایه‌تیه کورده‌کان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. به‌رپرسی کۆمسیۆنی فراوانکردنی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ڕێز گونته‌ر ڤه‌رهوێگن له ماوه‌ی گه‌شته‌که‌یدا بۆ ناوچه کوردییه‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو. یه‌که‌مین هه‌نگاوی سه‌ردانه پێنج ڕۆژییه‌که‌ی گۆنته‌ر ڤه‌رهۆێگن ی گه‌وره کاربه‌ده‌ستی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ تورکیا له ناوچه‌ی دیاربه‌کره‌وه ده‌ستیپێکرد که زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کوردن. مه‌به‌ستیش له‌م سه‌ردانه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانه له تورکیا . ئه‌رکی به‌ڕێز ڤه‌رهۆیگن مه‌زه‌نده کردنی ئه‌وه‌یه ئایا تورکیا له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بکرێت به ووتوێژکردن سه‌باره‌ت به بوونه به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا یان نا.... کاتێک له مانگی دوانزده‌ی داهاتوودا ڕێبه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ دوا کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ئه‌مساڵ کۆده‌بنه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ده‌ستکردن به‌و گفتوگۆیانه‌ی که ئایا ئه‌و ئه‌ندامێتیه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا به تورکیا ده‌ده‌ن یان نا..... واش بڕیاره ڕۆژی شه‌شی ده‌ی داهاتوو ڕاپۆرتی هه‌ڵسانگاندنی تورکیا له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپاوه بڵاوبکرێته‌وه. بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی که عه‌مبه‌رین زه‌مان له ئه‌نکه‌ره‌وه بۆی ناردووین، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه. :// . . / / - 58 - - 2004 - 09 - 08 - 7 - 1 - 89162562 / 942611 . |
ئافره‌تانی کوێتی ده‌توانن به بێ‌ڕه‌زامه‌ندیی هاوسه‌رانیان پاسه‌پۆڕت وه‌رگرن [ 20 : 08 ] 2009 / / 21 - ژنانی کوێتی مافی وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆی پاسه‌پۆڕت و سه‌فه‌ر کردنیان پێ درا. دادگای باڵای کوێت له بڕیارێکی نوێ‌دا ڕایگه‌یاند که ئه‌و یاسا په‌نجا ساڵه‌ی که به پێی ئه‌و، ژنان نه‌یانده‌توانی به بێ‌ڕه‌زامه‌ندیی هاوسه‌رانیان پاسه‌پۆڕت وه‌رگرن و یان سه‌فه‌ر بکه‌ن، دژی یاسای هه‌میشه‌ییه. به پێی ئه‌م یاسایه ده‌بوا هاوسه‌ری ئافره‌ته‌که ژێر داواکاریی وه‌رگرتنی پاسه‌پۆڕتی ئه‌وی ئیمزا کردبا. دادگای باڵای کوێت ده‌ڵێت: ئه‌م یاسایه مافی مرۆڤایه‌تیی ئافره‌تان پێشێل ده‌کات. ئه‌مه نوێترین چاکسازیی یاسای کوێته بۆ زیاد کردنی مافی ئافره‌تان له‌م وڵاته. ژنانی کوێت بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی 2005 مافی ده‌نگدانیان به‌ده‌ست هێنا و له هه‌ڵبژارنه‌کان ئه‌م دواییه‌ش چوار ئافره‌ت توانیان بچنه په‌ڕله‌مانی ئه‌م وڵاته. ئه‌مه له کاتێک دایه که له خولی پێشتر هیچ ژنێک بۆ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی ده‌نگی نه‌هێنابوو. هه‌رچه‌نده ئاماده بوونی دوو ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی ژن به بێ‌سه‌رپۆش، دژایه‌تیی هه‌ندێک له ئه‌ندام په‌ڕڵه‌مانی ئیسلامیی لێکه‌وته‌وه. هه‌رچه‌نده ژنانی کوێت بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی 2005 مافی ده‌نگدانیان به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی‌دا به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی دراوسێ وه‌ک سعودیا توانیان مافی زۆر وه‌ک مافی ده‌نگ دان، وه‌رگرتنی پاسه‌پۆڕت و مافی شوفێری به‌ده‌ست بێنن. ئافره‌تانی کوێتی ده‌ڵێن هێشتا بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئازادییانه‌ی له یاسادا هاتوون، ڕێگایه‌کی دوور و درێژمان له پێشه. |
له دیاله ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراو باوک و منداڵێکی کرده قوربانی [ 20 : 47 ] 2011 / / 09 - سیروان حه‌سه‌ن/گه‌رمیان- به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراو له ناوچه‌ی "عوزێم" سه‌ر به پارێزگای دیاله منداڵێکی ته‌مه‌ن سێ ساڵان کوژرا و باوکیشی به سه‌ختی برینداربوو و گومانلێکراوێکیش به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی به ڕووداوه‌که ده‌ستگیر کرا. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له سه‌نته‌ری ڕێکخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی دیاله به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی "عوزێم"ی سه‌ر به پارێزگای دیاله، بۆمبێکی چێندراو له به‌رده‌م خانووی هاوڵاتییه‌ک ته‌قییه‌وه‌و[ .،]به‌هۆیه‌وه خاوه‌ن ماڵه‌که به سه‌ختی برینداربوو و منداڵێکی ته‌مه‌ن سێ ساڵانیشی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا. سه‌رچاوه‌که گوتی: دوای ڕووداوه‌که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه که‌سێک به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی به‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌ستگیرا. |
که‌رکوک.. قوتابیه‌کی زانکۆ تیرۆر کرا [ 18 : 01 ] 2010 / / 27 – له ئاکامی په‌لامارێکی تیرۆریستی له شاری که‌رکوک قوتابییه‌کی زانکۆ له کاتێک‌دا له ڕێگه‌ی چوون بۆ زانکۆ بوو گیانی له‌ده‌ستدا و دوو له هاورِێکانیشی بریندار بوون. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له فه‌رمانده‌ی پرۆسه هاوبه‌شه‌کانی پۆلیسی که‌رکوک ڕایگه‌یاند، ئه‌مرِۆ له کاتێک‌دا 3 قوتابی زانکۆ له ڕێگه‌ی چوون بۆ کۆلیژه‌کانییان بوون، له گه‌رِه‌کێکی ناوه‌رِاستی که‌رکوک له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو که له ناو ئۆتۆمبێلکدا بوون ده‌سترِێژییان لێ‌کرا و له ئاکامدا یه‌کێک له قوتابییه‌کان گیانی له‌ده‌ستدا و دوانییان بریندار بوو. سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق له شاری که‌رکوک به ڕادیۆی سه‌وای ڕاگه‌یاند، ئه‌و قوتابیه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه قۆناغی چواره‌می به‌شی مێژوو بووه له زانکۆی که‌رکوک. سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی ڕوونکردووه‌ته‌وه که قوربانییه‌که وێرِای ئه‌وه‌ی قوتابی بووه، له هه‌مانکاتدا ئه‌فسه‌ری سوپای عێراق بووه. |
شه‌ش کتێبی حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن ده‌که‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران [ 16 : 14 ] 2011 / / 25 هه‌ولێر 25 ئه‌یلول/ سه‌پته‌مبه‌ر ( )- شه‌ش کتێبی نوێی شاعیر‌و ڕه‌خنه‌گر حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن چاپ و بڵاوکرایه‌وه، کتێبێکی دیکه‌شی له‌ژێر چاپدایه. حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن له لێدوانێکی تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "له ڕێگه‌ی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس، شه‌ش کتێبم چاپ و بڵاوکرایه‌وه". ئه‌وه‌شی خسته ڕوو "جگه له‌م شه‌ش کتێبه له به‌رده‌ستی خوێنه‌راندا هه‌یه، برِیاروابوو کتێبێکی دیکه‌شم به‌ناوی کاریکاتێر بۆ وشه‌یه‌ک چاپ بکرێت، چاوه‌رِوان ده‌کرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌ویش بکه‌وێته به‌ردیدی خوێنه‌ران". ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد "من به‌رخنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه سه‌رقاڵم، لێکۆڵینه‌وه له‌بواری ئه‌ده‌ب کاری سه‌ره‌کیی منه". کتێبی "سێوی هۆشیاری" چه‌ند بابه‌تێکی ڕه‌خنه‌یی ئه‌ده‌بیی ڕه‌خنه‌گره له‌باره‌ی ئه‌زموونی چه‌ند شاعیرێکه‌وه، که له 119 لاپه‌رِی قه‌باره ناوه‌ندا به چاپ گه‌یشتووه، نرخی 3500 دیناری عێراقییه. له‌م په‌رتووکه‌دا ئه‌م بابه‌تانه به‌رچاو ده‌که‌ون، "که گیرفانی پرِ ده‌بێ له چرپه"، "په‌ری سه‌رقاڵی ڕاوی ئه‌ستێره‌یه"، "دڵشاد مه‌ریوانی شاعیرێک که ڕیشی پرِ بوو له په‌پووله"، "سامی شۆرِش وه‌ک شاعیرێک"، "شیعر و غه‌یب" و "هه‌ڵوێسته شیعر" و چه‌ندین بابه‌تی دیکه. کتێبی "له‌سه‌ر باڵی هه‌وره‌وه" کۆمه‌ڵه بابه‌تێکی ڕه‌خنه‌یی ئه‌ده‌بییه له‌باره‌ی شیعر و ڕۆمانه‌کانی شاعیر و ڕۆماننوس به‌خیتار عه‌لی. ئه‌م کتێبه له 96 لاپه‌رِه‌ی قه‌باره ناوه‌ندا به چاپ گه‌یشتووه، نرخی 3000 دیناره. له‌م به‌رهه‌مه ڕه‌خنه‌ییه ئه‌ده‌بییه‌دا 14 بابه‌تی ئه‌ده‌بی ڕه‌خنه‌یی به‌رچاو ده‌که‌ون، ئه‌وانیش "له ڕێوره‌سمی به‌خاکسپاردنی ته‌رمی په‌پووله‌یه‌کدا"، "له ڕوانگه‌ی خوێنه‌ری شتـزانه‌وه"، "ئه‌وین به ده‌م فرِینه‌وه"، "ترس له ڕه‌خنه"، "گه‌رِانه‌وه له لچ قه‌ور" و چه‌ند بابه‌تێکی دیکه. ڕه‌خنه‌گر له پێشه‌کی ئه‌م کتێبه‌یدا ده‌ڵێت: هه‌وڵم داوه له ڕێی نیشاندانی نموونه‌وه، نووسنه‌کان بۆ خێونه‌ر ڕوون بکه‌مه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌به‌ستێکی نائه‌ده‌بی له دوای سه‌رنجه‌کانمه‌وه هه‌بێت. ویستوومه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی که ساڵانێکی دوورودرێژه له زیندانی ئیدۆلۆگیدا ده‌یناڵاند، ئازاد بکه‌م، تا له ئاسمانی مه‌عریفه‌دا له شه‌ققه‌ی باڵ بدات. سوپاس بۆ به‌ختیار عه‌لی، ئاخر ئه‌گه‌ر نووسینه‌کانی ئه‌و نه‌بووایه، ئه‌م ڕه‌خنانه‌ی من له دایک نه‌ده‌بوون، به‌ڵام ئه‌مه هیچ له‌و ڕاستییه ناگۆرِێت که به‌رهه‌می من، پاشکۆی ده‌قه‌کانی ئه‌و نییه‌و[ .،]بێ هیچ خۆ به زل زانینێک ده‌وێرم بڵێم: بنووسی ئه‌م دێرِانه خاوه‌نی پرۆژه‌ی ڕه‌خنه‌ی تایبه‌ت به خۆیه‌تی. "هونه‌ری نووسینی چیرۆک" کتێبێکی دیکه‌ی حه‌سه‌نه که له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆمه‌ڵه کتێبه به چاپ گه‌یشتوون و بڵاوکراونه‌ته‌وه، له 111 لاپه‌رِه‌دا به چاپ گه‌یشتووه‌و[ .،]نرخی 3250 دیناره. ئه‌م کتێبه چه‌ند بابه‌ت و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی ڕۆمان، نۆڤلێت و چیرۆکه، ڕه‌خنه‌گر له بابه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌م کتێبه‌دا ده‌ڵێت: خوێندنه‌وه به شێوه‌یه‌کی گشتی کارێکی چاکه، چونکه زانیارییمان پێ ده‌به‌خشێت، وه‌لێ خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی، وێرِای به‌خشینی زانیاری، وامان لێ ده‌کات، ئینسانێکی باشتر بین له‌وه‌ی که هه‌ین، ئه‌وه بۆیه ئه‌وانه‌ی ئه‌ده‌ب ده‌خوێننه‌وه، زێتر جێی متمانه‌ن. "چۆن دڵت هات جێم بهێڵی؟"، به‌رهه‌مه شیعرییه‌کانی ئه‌م دواییه شاعیره که له‌م شه‌ش ساڵه‌ی دوایی‌دا نووسیوویه‌تی و له 127 لاپه‌رِه‌دا به چاپ گه‌یشتووه‌و[ .،]نرخی 3500 دیناره. "ترسم له هیچ شتێ نییه، له‌وه نه‌بێ، چرای نووسینم خامۆش بێ." "ئه‌ڤینامه" به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی شیعریی شاعیره، چاپی یه‌که‌می له ساڵی 2004 چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته چاپی دووه‌میی. چاپی دووه‌می ئه‌م کتێبه شیعرییه 112 لاپه‌رِه‌ی قه‌باره ناوه‌ندا به چاپ گه‌یشتووه‌و[ .،]نرخی 3250 دیناره. "ژنێک له نوور" ئه‌ستێره، چاوی خۆی، پێ به‌خشیت، گوڵه‌باخ، کوڵمی خۆی، پێ به‌خشیت، گوڵاڵه، لێوی خۆی، شه‌وه‌زه‌نگ، پرچی خۆی، تریفه، خه‌نده‌ی خۆی، فریشته، ده‌نگی خۆی، دارچنار، به‌ژنی خۆی، دارهه‌نار، مه‌مکی خۆی، من، گیان و ژیان و ئامێزی دڵی خۆم پێ به‌خشیت. "بووکه شووشه‌یه‌کی فه‌رامۆشکراو" شانۆنامه‌یه‌کی منداڵانه له نووسینی ئالفانسۆ ساسترێ به زمانی ئیسپانی نووسراوه، حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن له زمانی سویدییه‌وه بۆ زمانی کوردی وه‌ریگێرِاوه. ئه‌م شانۆنامه‌یه له 40 لاپه‌رِه‌ی قه‌باره ناوه‌ندا به چاپ گه‌یشتووه‌و[ .،]نرخی 1500 دیناره. هه‌ریه‌ک له‌م کتێبانه به تیراژی 600 دانه، له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه. حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن یه‌کێک له نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گره ناسراوه‌کانی کورده، تا ئێستا چه‌ندین په‌رتووکی پێشکه‌ش به په‌رتووکخانه‌ی کوردی کردووه، به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له ڕۆژنامه، گۆڤار‌و بڵاوکراوه‌کانی کوردییدا به‌رهه‌کانی بڵاوده‌کاته‌وه. په‌سار فایه‌ق/ پ. ف |
شێل و پێترۆناس،که‌مکردنه‌وه‌ی نه‌وتی عێڕاقیان برده‌وه [ 18 : 29 ] 2009 / / 11 - کۆنسه‌رسیۆمی هاوبه‌شی دوو کۆمپانیای "شێل"ی به‌ریتانیایی و "پێترۆناس"ی مالیزیایی، که‌مکردنه‌وی په‌ره‌پێدانی کێلگه نه‌وتییه‌کانی "مه‌جنون"یان برده‌وه. کێلگه‌ی نه‌وتی مه‌جنون، گه‌وره‌ترین کێلگه‌ی نه‌وتی عێڕاقه که خرابۆوه که‌مکردنه‌وه. به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، له‌م که‌مکردنه‌وه دوو ڕۆژییه‌دا که بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له 10 کێلگه‌ی نه‌وتی‌دا ئه‌نجام درا، 44 کۆمپانیا به‌شداریان کردبوو. دووهه‌م که‌مکردنه‌وه‌ش، کۆنسه‌رسیۆمه‌ک بوو به سه‌رۆکایه‌تی کۆمپانیای نه‌وتی " "ی چین و بڕیار وایه کێلگه‌ی نه‌وتی "حه‌لفایه" په‌ره پێبدات. له‌م کۆنسه‌رسیۆمه‌دا، "تۆتال"ی فه‌ره‌نسا و پێترۆناس‌یش به‌شدار بوون. هه‌رچه‌نده کێڵگه‌ی مه‌جنون زۆر ده‌وه‌ڵه‌منده‌و[ .،] 13 میلیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه، به‌ڵام له کاتی ئێستادا، ته‌نیا ڕۆژانه 46 هه‌زار به‌رمیلی لێ ده‌ردێت. براوه‌کانی که‌مکردنه‌وه‌ی کێلگه‌ی مه‌جنون، به‌ڵێنیان داوه، به‌رهه‌می ئه‌م کێلگه‌یه بگه‌یه‌ننه یه‌ک میلیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێک‌دا. بڕیار وایه ئه‌م کۆمپانیانه، بۆ هه‌ر به‌رمیلێک، دۆلارێک و 39 سه‌نت وه‌ربگرن. کێلگه‌ی حه‌لفایه له باشووری عێڕاق و نزیک سنووری ئێرانه‌و[ .،]کۆی نه‌وته‌که‌ی، 4 میلیار و سه‌د میلیۆن به‌رمیله. بڕیار وایه له کێڵگه‌ی نه‌وتی حه‌لفایه‌ش، ڕۆژانه 525 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌ربهێنرێت. ده‌رهێنانی نه‌وت له کێڵگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی عێڕاق به هۆی نائارامییه‌وه هێشتا بۆ که‌مکردنه‌وه دانه‌ندراوه‌و[ .،]"حوسێن شه‌هرستانی" وه‌زیری نه‌وتی عێڕاق گوتوویه‌تی، ئه‌م کێڵگانه له لایه‌ن کۆمپانیا عێڕاقییه‌کانه‌وه لێی هه‌ڵده‌گیرێته‌وه‌و[ .،]یارمه‌تی له کۆمپانیا بیانییه‌کان وه‌رناگیرێت. ئه‌مه دووهه‌م که‌مکردنه‌وه‌ی کێڵگه نه‌وتییه‌کانی عێڕاقه، له تشرینی یه‌که‌میش، ده‌رهێنانی نه‌وت له کێڵگه‌ی "رومه‌یله" له باشووری عێڕاق، درا به دوو کۆمپانیای "بریتیش پێترۆلیۆم" و " ". ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له عێڕاق له کاتی ئێستادا، 2 میلیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیله‌و[ .،]ئامانج له‌م گڕیبه‌ستانه، زیاد کردنی به‌رهه‌می نه‌وتی عێڕاق بۆ سێ هێنده‌ی ئه‌مڕۆیه. |
06 . 02 . 2005 فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی: فاتمه حوسه‌ین په‌ناهی و شیعری کوردی - به‌شی یه‌که‌م خانمێکی کوردی ئێران به ناوی فاتمه حوسه‌ین په‌ناهی که ئێستاکه دانیشتووی ووڵاتی یۆنانه بۆته میوانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی. فاتمه خانم له ساڵی 1993 ه‌وه ده‌ستی به کاری شیعر نوسین کردووه‌و[ .،]له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین به‌ربه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی کاری کردۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانیدا بڵاو بکاته‌وه. خانم فاتمه ده‌ڵێت شیعری کوردی "زمانی کوردی" پاراستووه. بۆ گوێگرتن له به‌شی یه‌که‌می ئه‌و گفتوگۆیه‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ خانم فاتمه‌دا سازیداوه، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه. |
ژان لوک گۆدار به‌شداری له ڕێورِه‌سمی نمایش‌کردنی فیلمه‌که‌ی له کان نه‌کرد [ 11 : 56 ] 2010 / / 18 – "ژان لوک گۆدار" ده‌رهێنه‌ری ناوداری فه‌ره‌نسی و له دامه‌زرێنه‌رانی شه‌پۆڵی نوێی سینه‌مای فه‌ره‌نسا، ڕۆژی ڕابردوو به‌شداری له ڕێورِه‌سمی نمایش‌کردنی فیلمه‌که‌ی له فیستیڤاڵی فیلمی "کان" نه‌کرد. فیلمی "سوشیالیزم" نوێترین به‌رهه‌می ئه‌و ده‌رهێنه‌ره، ڕۆژی ڕابردوو له فیستیڤاڵی فیلمی "کان" به بێ ئاماده‌بوونی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره نمایش کرا. "لوک گۆدار" به‌ر له‌وه ڕایگه‌یاندبوو، به‌شداری له فیستیڤاڵی فیلمی "کان" ده‌کات، به‌ڵام ڕۆژێک به‌ر له نمایش‌کردنی فیلمه‌که‌ی ڕایگه‌یاند، له کاتی نمایش‌کردنی ئه‌و فیلمه له "کان"، له‌و ڕێورِ‌سمه‌دا به‌شدار نابێت. ئه‌و ده‌رهێنه‌ره به‌شداری نه‌کردنی خۆی گه‌رِاندووته‌وه، بۆ "ماندوو بوون و نه‌بوونی هیچ هۆکارێک بۆ هاندانی له پێناو به‌شداربوون له فیستیڤاڵه‌که". "ژان لوک گۆدار" ده‌رهێنه‌ری ته‌مه‌ن ( 79 ) ساڵه‌ی فه‌ره‌نسی له ڕێگای فیلمه‌کانی " À " و "شاری ئالفا" له ده‌یه‌ی ( 1960 ) ناوبانگێکی جیهانی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌و ده‌رهێنه‌ره له‌گه‌ڵ "فرانسوا ترۆفو" به دامه‌زرێنه‌رانی شه‌پۆڵی نوێی سینه‌مای فه‌ه‌رنسا دێنه هه‌ژمار. "گۆدار" له‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوو، ئاماده نه‌بووه به‌شداری له هیچ فیستیڤاڵێک بکات، فیلمی سینه‌مایی "سوشیالیزم" نوێترین به‌رهه‌می ئه‌و ده‌رهێنه‌ره له به‌شی "جۆری ڕوانگه" له فیستیڤاڵی فیلمی "کان" نمایشکرا. |
گه‌رمیان... که‌مپینێک بۆ کار‌و به‌ڵێنه‌کانی حکومه‌ت ڕێکده‌خرێت [ 17 : 06 ] 2009 / / 26 - محه‌مه‌د عه‌لی / که‌لار: سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌کانی گه‌رمیان که‌مپینێک بۆ به‌دواداچوونی کار‌و به‌ڵێنه‌کانی حکومه‌ت ڕێکده‌خه‌ن. بۆ به‌دواداچوونی کار‌و به‌ڵێنه‌کانی به‌رپرسانی حکومه‌ت له سنووری گه‌رمیان و دڵنیابون له جێبه‌جێکردنیان، سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌کانی سنوری گه‌رمیان به بانگهێشتکردنی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن له سنووره‌که، کاتژمێر 5 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له باره‌گای لقی یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان، کۆبونه‌وه‌یه‌کی گشتی ئه‌نجامده‌درێت و که‌مپینێک ڕێکده‌خه‌ن. له‌م باره‌یه‌وه، عه‌دنان قوربانی ڕێکخه‌ری کۆبونه‌وه‌که ڕایگه‌یاند، ئامانج له‌م کاره ئه‌وه‌یه لێژنه‌یه‌ک دروست بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئایا ئه‌و به‌ڵێنانه چه‌ندیان جێ به‌جێ ده‌کرێت، هه‌روه‌ها هاوکات ئه‌و لێژنه‌یه فشارێک دروست ده‌کات بۆ په‌له‌کردن له کاره‌کانی حکومه‌ت. |
لیژنه‌ی نه‌زاهه له‌سه‌ر لێچێینه‌وه‌ی شه‌هرستانی سووره‌و خالید عه‌تییه‌ش له ڕێگرییه‌کانی به‌رده‌وامه [ 12 : 13 ] 2009 / / 13 – لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ "حوسێن شه‌هرستانی" وه‌زیری نه‌وت بکرێت و "شێخ خالید عه‌تییه"ش له ڕێگرییه‌کانی به‌رده‌وامه. ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند؛ دواخستنی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ "حوسێن شه‌هرستانی" وه‌زیری نه‌وت، له ئه‌ستۆی "شێخ خالید عه‌تییه"ی جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دایه. "عومه‌ر عه‌بدولستار" ئه‌ندامی به‌ره‌ی ته‌وافوق، ئه‌مڕۆ له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند؛ لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ "حوسێن شه‌هرستانی" وه‌زیری نه‌وت بکات، ئه‌و کاره‌ش له چوارچێوه‌ی کاری چاودێریکردن دایه، که پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاندووه. له به‌شێکی تری لێدوانه‌که‌یدا، "عومه‌ر عه‌بدولستار" گوتیشی: "خالید عه‌تییه"ی جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌رپرسیاری یه‌که‌مه،له دواخستنی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ "حوسێن شه‌هرستانی" وه‌زیری نه‌وت، چونکه عه‌تیه به‌رده‌وام له‌م باره‌یه‌وه به‌ربه‌ستی زۆر دروست ده‌کات. |
25 . 03 . 2012 تورکیا باڵیۆزخانه‌ی خۆی له سوریا داده‌خات له لایه‌ن تورکیا باڵیۆزخانه‌ی خۆی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا داخست و ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره به‌هۆی خراپـی باری ئاسایشیـیه‌وه دراوه. هه‌فته‌ی ڕابردوو تورکیا هاوڵاتیـیانی خۆی له سوریا ئاگادارکرده‌وه که‌وا نیازی هه‌یه خزمه‌تگوزاریـیه‌کانی باڵیۆزخانه‌ی خۆی له دیمه‌شق هه‌ڵپه‌سێرێت و داوای لێـکردن به‌ره‌و وڵات بگه‌ڕێنه‌وه. له ئێسـتادا تورکیا زیاتر هاتووه‌ته ده‌نگ بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و خوێن ڕشتنه‌ی ناو سوریا. نزیکه‌ی 17 هه‌زار هاوڵاتی سوری به‌ره‌و تورکیا هه‌ڵاتوون به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له‌و شه‌ڕه‌ی له وڵاته‌که‌یاندا به‌رده‌وامه. |
29 . 09 . 2004 ناتۆ باسی له ئه‌گه‌ری سێ هه‌زار سه‌ربازی ناتۆ بۆ عێڕاق کردووه - 2004 - 09 - 30 کاربه‌ده‌ستانی ناتۆ ده‌ڵێن له‌وانه‌یه له ئاکامدا تا سێ هه‌زار سه‌ربازی ناتۆ پێویست بێت بۆ مه‌شق و ڕاهێنان پێکردنی ئه‌فسه‌ره‌کانی له‌شکری نوێی عێراقی. کاربه‌ده‌ستانی ناتۆ له بروکسل که داوایان کردووه ناویان ئاشکرا نه‌کرێت گوتویانهه ئه‌و ژماره‌یه ئه‌وانه‌ش ده‌گریته‌وه که مه‌شق کردنه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش که پاسه‌وانیان ده‌که. پێشتر کاربه‌ده‌ستانی ناتۆ ته‌نها چه‌ند سه‌د که‌سێکیان بۆ ئه‌و ئه‌رکه پێویسته. کاربه‌ده‌ستان گوتویانه گه‌وره سه‌رکرده‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ناتۆ له ئه‌وروپا ژه‌نه‌ڕال جه‌یمس جۆنسی ئه‌مه‌ریکی ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ئه‌و سێ هه‌زار سه‌ربازه‌ی ناتۆ دوا ڕاده‌یه بۆ به‌شداریکردن له ئۆپه‌راسیۆنههکانی عێراقدا. :// . . / / - 58 - - 2004 - 09 - 30 - 5 - 1 - 89157467 / 941923 . |
تۆپخانه‌و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا به‌سه‌ختی سنووری دێره‌لوکیان بۆردومانکرد [ 15 : 23 ] 2008 / / 21 – ناسر عه‌لی/ دهۆک - دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا به‌سه‌ختی ناوچه‌کانی (نێروه، ڕێکان و نهێلێ)یان له ناحییه‌ی "دێره‌لوک"ی سه‌ر به قه‌زای "ئامێدی" بۆردومانکرد و تائێستاش بۆردومانه‌کان به‌رده‌وامن. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له ئاسایشی ناحیه‌ی دێره‌لوک که نه‌یویست ناوی ئاشکرابێت تایبه‌ت به (ئاژانسی په‌یامنێر) ڕایگه‌یاند، کاتژمێر 1 . 30 خوله‌کی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا، گونده‌کانی ( گوگه‌را، گاره) و ناوچه‌کانی سنووری نێروه‌و[ .،]ڕێکانیان بۆردمانکردووه، هه‌روه‌ها گونده‌کانی "ره‌شاڤا، زڵێ، زێوه"ی له ده‌ڤه‌ری "نهێلی" و "گه‌لێ ڕشاڤا" بۆردومانکراوه که ته‌نیا یه‌کیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی "دێره لووک" دووره. سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌یدا بۆردومانه‌کان زیانی گیانیان به‌دواوه نه‌بووه، به‌ڵا ترس و نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆری له نێو دانیشتوانی ئه‌و دڤه‌ره دروست کردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک له باخچه‌و[ .،]ڕه‌زه‌کانی ناوچه‌که سووتاون. |
ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه سه‌رۆکی هه‌رێم برِیاری لێبوردنی تایبه‌ت ده‌ربکات [ 13 : 22 ] 2009 / / 25 – به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه؛ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌یه بۆ ده‌رکردنی برِیاری لێبوردنی تایبه‌ت. له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان فوئاد حوسێن ڕایگه‌یاند، لێبوردنی گشتی له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستاندا نییه‌و[ .،]له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه‌و[ .،]به گوێره‌ی یاسا سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه لێبوردنی تایبه‌ت ده‌ربکات. گوتیشی: لیژنه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و[ .،]له ئێستادا ئه‌و لیژنه‌یه سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌یه بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و برِیاره. ڕوونیشیکرده‌وه، له داهاتوویه‌کی نزیکدا ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌رده‌که‌وێت و مومکینه برِیاره‌که ده‌ربچێت. سه‌باره‌ت به‌و پێوه‌رانه‌ی که له ده‌رکردنی ئه‌و برِیاره له به‌رچاو گیراون و کێن ئه‌وانه‌ی برِیاری لێبوردنی تایبه‌ت ده‌یانگرێته‌وه، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان فوئاد حوسێن هیچ زانیارییه‌کی زیاتری نه‌خسته‌رِوو. |
وێنه‌یی.. به‌رازیل له ئێرله‌ندای برده‌وه [ 16 : 10 ] 2010 / / 03 – شه‌وی ڕابردوو له یاریپکی دۆستانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به دوو گۆلی بێ بره‌امبه‌ر سه‌رکه‌ت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئێرڵه‌ندا. له یاریگای (ئیمارات – ئه‌رِسناڵ) له شاری له‌نده‌ن هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی (به‌رازیل) و هه‌ڵبژارده‌ی (ئێرڵه‌ندا) ڕووبه‌رووی یه‌کتربوونه‌وه، تیادا هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. گۆلی یه‌که‌می یارییه‌که له ڕێگای یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئێرله‌ندا (کیس ئه‌ندرۆز) له خوله‌کی ( 44 ) به هه‌ڵه خۆیانی تۆمارکرد، گۆلی دووه‌م له ڕێگای یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل (رۆبینیۆ) له خوله‌کی ( 77 ) تۆمارکرا. |
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان:هه‌وڵ ده‌ده‌ین ماف و ئیمتیازاتی که‌سوکاری شه‌هیدان وه‌کو یه‌ک لێ بکه‌ین [ 12 : 38 ] 2012 / / 13 سلێمانی 13 نیسان/ئه‌پرێل ( )- وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت، هه‌وڵده‌ده‌ین ماف و ئیمتیازاتی که‌سوکاری شه‌هیدان له سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان وه‌کو یه‌ک لێ بکه‌ین و به‌یه‌ک ڕێژه‌ش مووچه بۆ سه‌رجه‌م که‌سوکاری شه‌هیدان زیاد بکرێت. "ئارام ئه‌حمه‌د" وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی: "هه‌وڵده‌ده‌ین ماف و ئیمتیازاتی شه‌هیدان له نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق و ناوچه دابڕێندراوه‌کانی هه‌رێم وه‌کو یه‌کی لێ بکرێت و ئه‌و مووچه‌یه‌ی ئێستاش هه‌یه به‌و یاسایه‌ی که هه‌موار کراوه‌ته‌وه‌و[ .،]ئێستا ته‌واو بووه داوامان کردووه مووچه به ڕێژه‌یه‌ک وه‌کو یه‌ک زیاد بکرێت و کار له‌سه‌ر نزیکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ده‌که‌ین." ئارام ئه‌حمه‌د ڕاشیگه‌کاند: "مووچه‌ی شه‌هیدانی ئێستا له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌درێت به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین زیادی بکه‌ین." زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/ . |
13 . 02 . 2010 عیزه‌ت شـابه‌نده‌ر ده‌ڵێت لیستی ده‌وڵه‌تی قانون فیدراڵیه‌ت ڕه‌تده‌کاته‌وه سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کاندیده دورخراوه‌کان و هه‌ڵوێسـتی لیسـتی ئه‌لعێراقیه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عیزه‌ت شـابه‌نده‌ر ئه‌ندامی پـێشـووی لیسـتی ئه‌لعێراقیه‌و[ .،]ئه‌ندامی ئێسـتای لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی کردووه‌و[ .،]پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر بنچینه‌ی قسه‌کانی شـابه‌نده‌ر ئاماده‌کردووه. عیزه‌ت شـابه‌نده‌ر له په‌راوێزی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی زۆری عه‌ره‌بی سـووننه یان کورده‌کان به‌شـداریـیان نه‌کردووه له لیسته‌که‌یدا، به‌ڵام ده‌شڵێت وه‌ک پـره‌نسیپ لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسا دژی سیسـتمی دابه‌شـکردن و دژی سیسـتمی فیدراڵیـیه‌و[ .،]له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێـکدایه که نێوه‌ند تیایدا به‌هێزبێت و هه‌موو جۆره تایه‌فه‌گه‌رایی‌یه‌ک ڕه‌تده‌کاته‌وه‌و[ .،]ده‌شڵێت هه‌موو جۆره گونجاندنێـکی سیاسیـیانه ئه‌وه‌ی له عێراق پـێی ده‌گوترێت ته‌وافوقی سیاسی له لایه‌ن لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاساوه ڕه‌تده‌کرێته‌وه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 5 : 31 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2010 - 02 - 14 - 3 - 89239112 / 956245 . |
21 . 09 . 2003 ڕێڤه به ڕێ ئه‌مریکی لعێراقێ دبێژت عێراق ئاماده نیه بته مامی خو ڕێڤه به ڕێت - 2003 - 09 - 22 ڕێڤه به ڕێ ئه‌مریکی لعێراقێ دبێژت ئه‌و وه لات ئاماده نیه بته مامی خو ڕێڤه به ڕێت. ئه‌ڤه گوتنێن پۆڵ بڕێمه‌ڕ[ .،]بون لهه ڤپه یڤینه کێ گه‌ل[ .،]ته له فزیۆنێن ئه‌مریکی لده مه کێ یه کو جڤاتا ڕێڤه به ڕیا عێراقێ کو ژ لایێ ئه‌مریکا هاتیه ده ست نیشان کرن داخازا کۆنتڕۆڵه کا زێده تر دکه‌ت[ .،]لبزاڤێن ئاڤادان کرنه ڤا عێراقێ دا. فڕانسا و ئه‌ڵمانیا ژی هه ڕوه سا داخازا ڤه گوهاستنه کا بله‌ز[ .،]یا ده سته‌ڵاتێ کریه بۆ عێراقیان. درێژیا ڤێ ڕاپۆرتێ یا د ڤێ ئۆدیۆ فایه لێ دا. :// . . / / - 58 - - 2003 - 09 - 22 - 3 - 1 - 89153602 / 941436 . |
دوای ئه‌ڵوه‌ن ئێران ڕووباری قۆره‌تووش وشک ده‌کات [ 11 : 55 ] 2012 / / 10 گه‌رمیان 10 ئاب/ئۆگۆست ( )- دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به چه‌ند قۆناغێک ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن به یه‌کجاری وشک کرا، ئێستا ئه‌و وڵاته به‌هۆی دروستکردنی چه‌ند به‌نداوێکه‌وه، ڕووباری قۆره‌تووش که سه‌ربه خانه‌قینه‌و[ .،]ده‌که‌وێته نێوان گه‌رمیان و ئێرانه‌وه وشک ده‌کات و به‌مهۆیه‌شه‌وه گونده‌کانی سنووره‌که بێ‌ئاو که‌وتوون و مه‌ترسی‌ی چۆڵکردنیان لێ‌ده‌کرێت. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی قۆره‌توو "سه‌ردار محه‌ممه‌د" به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: به‌هۆی دروستکردنی چه‌ند به‌ربه‌رستێک له‌لایه‌ن وڵاتی ئێرانه‌وه که له سنووری وڵاته‌که‌ی خۆیدا دروستی کردووه، ڕووباری قۆره‌توو که له‌و وڵاته‌وه دێته سنووری خانه‌قین، وشک کبووه. سه‌دار ئه‌حمه‌د ئاماژه‌شی دا: ژماره‌یه‌ک له گونده‌کانی سنووره‌که که کشتوکاڵ کردن و ئاژه‌ڵداریان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووباره‌یه، بێ‌ئاو که‌وتوون و هه‌روه‌ها دانیشتوانی گونده‌کانیش به هه‌مان شێوه بێ‌ئاو بوونه‌و[ .،]بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌که حکومه‌ت به تانکه‌ر ئاویان بۆ ده‌گوازێته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ری قۆره‌توو ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که به‌رده‌وام بێت و وڵاتی ئێران ئاوه‌که به‌رنه‌داوته‌وه ئه‌وا پێده‌چێت گونده‌کانی سنووره‌که چۆڵ بکرێن. پێشتر وڵاتی ئێران به چه‌ند قۆناغێک ڕووباری ئه‌ڵوه‌نی وشک کرد و به‌مهۆیه‌شه‌وه به هه‌زاران دۆنم زه‌ویی کشتوکاڵ و سه‌دان باخ، زیانیان به‌رکه‌تووه‌و[ .،]هه‌روه‌ها ده‌یان گوندیش به‌هۆی بێ‌ئاوییه‌وه چۆلکراون، هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێکیش کۆبوونه‌وه له‌نێوان شاندنی باڵای عێراقی و کوردستانی له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بکه‌ن. سیروان حه‌سه‌ن/ . |
قائیمقامی شه‌نگال: بڕیاری له‌کار لابردنم سیاسییه‌و هیچ بڕیارێکی نوجێفیش جێه‌جێ ناکه‌ین [ 13 : 15 ] 2009 / / 13 - قائیمقامی قه‌زای شه‌نگال (ده‌خیل قاسم) دووپاتیکرده‌وه، بڕیاری له کار لابردنم سیاسیه، وتیشی: بڕیار‌و ڕاسپارده‌ی (نوجێفی)یش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له لای ئێمه جێه‌جێ ناکرێت. قائیمقامی قه‌زای شه‌نگال (ده‌خیل قاسم) له لێدوانێکی تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێرو ڕادیۆی زاگرۆس)ی ڕاگه‌یاند؛ پارێزگاری موسڵ (ئه‌سیل نوجێفی) ڕۆژی 11 / 11 به نووسراوێک به‌و قسه‌ی خۆی منی له پۆستی قائیقامی قه‌زای شه‌نگال لاداوه‌و[ .،] بڕیاریشی داوه حه‌سانه له‌سه‌رمن هه‌ڵبگرێت، که گوایه ڕێگه‌م نه‌داوه (ئه‌مین حاجی پیسۆ) بگه‌ڕێته‌وه ناو خانه‌واده‌ی خۆی، که به‌م دواییانه له لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌واوه هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و[ .،]چووه‌ته پاڵ لیستی حه‌دباه‌وه. (ده‌خیل قاسم) وتی: دوای گه‌یشتنی ئه‌و بڕیاره ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شه‌نگال کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی ئه‌نجامداو له کۆتایی به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌و تیایدا بڕیاره‌که‌ی (ئه‌سیل نوجێفی) ڕه‌تکرده‌وه. ناوبراو دووپاتیکرده‌وه، ئه‌و بڕیاره قانوونی و یاسایی نییه به‌ڵکو سیاسیه، به‌گوێره‌ی یاسا له‌سه‌ر کار لابردنم به ده‌ست ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شه‌نگاله نه‌ک پارێزگاری موسڵ، هه‌روه‌ها بڕیار‌و ڕاسپارده‌ی (نوجێفی)ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌لایه‌نی ئێمه جێه‌جێ ناکرێت. له باره‌ی هۆکاری له‌کارلابردنی، قائیمقامی قه‌زای شه‌نگال (ده‌خیل قاسم)، وتی: من کوردێکی ئێزێدیم پارێزگاری موسڵ (ئه‌سیل نوجێفی)ش پێی قبوڵ ناکرێت، کوردێکی ئێزدی سه‌رۆکی یه‌که‌یه‌کی ئیداری بێت، دووه‌م: چه‌ند جارێک بروسکه‌ی بۆ کردووم بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ ئاماده‌بم، بۆئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌م له‌گه‌ڵدا بکرێت، به‌ڵام من ڕه‌تمکردۆته‌وه. سێیه‌م: له سه‌ر کێشه‌ی (ئه‌مین حاجی پیسۆ)یه، که ئێمه ڕێگه‌مان نه‌داوه به هێزی سه‌ربازییه‌وه بگه‌ڕێته‌وه نێو خێزانه‌که‌ی. |
ئه‌و شاره چینییه‌ی ئایفۆن 5 ی لێدروستکراوه تووشی ئاژاوه ده‌بێت [ 12 : 44 ] 2012 / / 03 هه‌ولێر 3 ی تشرینی یه‌که‌م/ئۆکتۆبه‌ر ( )- کرێکارانی فۆکسکۆن که له جیهاندا گه‌وره‌ترین کۆمپانیای دروستکردنی پێکهاته ئه‌لیکترۆنییه‌کانه، ده‌ستیان به مانگرتن کرد و به‌وه‌ش ڕۆژێکی ته‌واو به‌رهه‌مهێنانییان له شاری تیوانی باکووری چین ڕاوه‌ستاند. هه‌زاران که‌س به‌شدارییان له کێشه و ناکۆکییه‌کاندا کرد دوای ئه‌وه‌ی پاسه‌وانانی کۆمپانیای فۆکسکۆن له تیوانی چین هێرشیان کرده سه‌ر کرێکارێک که ڕازی نه‌بوو ناسنامه‌ی خۆیان پێشان بدات له کاتی چوونه ژووره‌وه‌ی شوێنی تایبه‌ت به کرێکاره‌کان و به‌وه‌ش ئاژاوه‌یه‌کی زۆر له ناوچه‌که‌دا دروست بوو. ئاژانسی هه‌واڵی شینهوای چینی ڕایگه‌یاند: پێکدادانه‌کان به‌هۆی ناکۆکی نێوان کرێکارانی کۆمپانیای فۆکسکۆن و پاسه‌وانه‌کانی کۆمپانیاکه ڕوویانداوه و ئه‌وه‌ش پۆلیسی ناچار کردووه 5 هه‌زار ئه‌ندامی خۆی بنێرێته ناوچه‌که. کۆمپانیای ناوبراو له بڵاوکراوه‌یه‌کدا گوتی 40 که‌س به‌هۆی برینه‌وه براونه‌ته نه‌خۆشخانه و له شه‌ڕه‌کاندا 2 هه‌زار کرێکار به‌شدارییان کردووه. کۆمپانیای فۆکسکۆن که خاوه‌نداریه‌تییه‌که‌ی تایوانییه، نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن چینی له به‌شه‌کانی خۆیدا کار پێده‌کات و له کڕیاره‌کانی کۆمپانیاکانی وه‌ک ئه‌پڵ و مایکرۆسۆفت و نۆکیا و سۆنیه و ڕووداوه‌کانی ناو کارگه‌کانی کۆمپانیاکه زیاتر سه‌رنجی ڕاکێشا کاتێک ئاشکرا کرا پێکهاته‌کانی مۆبایلی ئایفۆن 5 ی به‌رهه‌می ئه‌پڵ له‌و کارگانه دروستکراون. سه‌رچاوه: سکای نیوز |
ئێران: ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌هاباد ده‌ستگیرکران [ 20 : 20 ] 2010 / / 23 – ئه‌مڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستیان له ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێی شاری مه‌هاباد هه‌بووه، ده‌ستگیرکران. به‌پێی هه‌واڵێکی که‌ناڵی (ئه‌لعالم)ی ئێرانی، (حه‌یده‌ر موسلحی) وه‌زیری ئاسایشی ئێران له شاری قوم له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند؛ گروپێکیان ده‌ستگیرکردووه، ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه ده‌ستیان له ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێی شاری مه‌هاد هه‌بووه. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، (موسته‌فا محه‌ممه‌د نه‌جار) وه‌زیری ناوخۆی ئێران ڕایگه‌یاند؛ ده‌ستی ده‌ره‌کی له پشت ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه هه‌یه‌و[ .،]ئێرانیش ئه‌ندامی ئه‌و گروپه پێشانی هه‌موو جیهان ده‌دات. جێی ئاماژه‌ی دوێنێ له شاری مه‌هاباد له ڕێوڕه‌سمێکی سه‌ربازی دا، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره ڕوویداوه، که 12 که‌س کوژران و 75 یش برینداربوون، زۆربه‌ی کوژراونیش کورد بوون و زۆربه‌شیان ژن و منداڵ بوون. |
سۆلدادۆ سێ هه‌فته له یاریگایه‌کان دوور ده‌که‌ێته‌وه [ 16 : 29 ] 2010 / / 25 – یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی ڤاڵنسیای ئیسپانی (رۆبرتۆ سۆلدادۆ) تووشی پێکان هاتووه ، به‌م هۆیه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته له یاریگایه‌کان دوور ده‌که‌ێته‌وه. ماڵپه‌ری فه‌رمی یانه‌ی ڤاڵنسیا بڵاویکردۆته‌وه ، که‌وا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی ڤاڵنسیا (رۆبرتۆ سۆلدادۆ) له مه‌شقه‌کانی یانه‌که‌ی تووشی پێکان هات ، به‌م هۆیه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته له یاریگایه‌کان دوور ده‌که‌ێته‌وه. جێی باسه ، یانه‌ی ڤاڵنسیای ئیسپانی به برِِی ( 10 ) ملیۆن یۆرۆ یاریزانی ئیسپانیا (رۆبرتۆ سۆلدادۆ) ته‌مه‌ن ( 25 ) ساڵ له ڕیز یانه‌ی خیتافی له حوزیرانی/یۆنیۆ هاته ڕیز یانه‌ی ڤاڵنسیا. |
خولی باسکه: کلیڤلاند تووشی دۆراندن هات [ 17 : 54 ] 2010 / / 07 – شه‌وی ڕابردوو خولی پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رێوه‌چوو ، تیادا تیپی (میلۆوکی) سه‌به جیاوازی حه‌وت خاڵ سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر تیپی (کلیڤلاند کاڤالیێرز). تیپی (میلۆوکی) سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر تیپی (کلڤیلاند کاڤالیێرز) به ئه‌نجامی ( 92 ) خاڵ به‌رامبه‌ر ( 85 ) ، تیادا یاریزانی تیپی (میلۆوکی) ، (براوند گینگێز) توانی له‌م یارییه‌دا ( 35 ) خاڵ بۆ تیپیه‌که‌ی تۆماربکات، یاریزانی به ناوبانگی تیپی (کلڤیلاند کاڤالیێز) (لبیرن جێمس) به هۆی پێکانه‌وه له‌م یارییه‌دا به‌شدار نه‌بوو. له یاریێکی تردا تیپی (سان ئه‌نتۆنیۆ سیپه‌رز) سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر تیپی (ممفیس گرێزلێز) به ئه‌نجامی ( 102 ) خاڵ به‌رامبه‌ر ( 92 ) خاڵ، یاریزانی تیپی سان ئه‌نتۆنیۆ سیپه‌رز (ئه‌نتۆن جێمیسۆن) توانی له‌م یارییه‌دا ( 18 ) خاڵ بۆ تیپیه‌که‌ی تۆماربکات. له یاریێکی تردا تیپی (ڤینیکس سنز) سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر تیپی (ئه‌ندیانا بیسه‌رز) به ئه‌نجامی ( 113 ) خاڵ به‌رامبه‌ر ( 105 ) ، تیادا یاریزانی تیپی (ڤینیکس سنز) ، (ئه‌ماری ستۆدیمێر) توانی له‌م یارییه‌دا ( 30 ) خاڵ بۆ تیپیکه‌ی تۆماربکات. |
ڕوسیا...ژماره‌ی ئافره‌تان له نێو ڕیزه‌کانی سوپا ڕوو له زیاد بوونه [ 19 : 35 ] 2009 / / 05 – ئاژانسێکی ڕوسی بڵاویکرده‌وه، زیاتر له 77 هه‌زار ئافره‌ت له ڕیزی هێزه‌کانی چه‌کداری ڕوسیا، خزمه‌ت به وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن، که نزیکه‌ی 6 هه‌زاریان پله‌ی ئه‌فسه‌ریان هه‌یه. به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی نوفوستی ڕوسی، به‌رِێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ڕۆژنامه‌و[ .،]ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگری به وه‌کاله‌ت عه‌قید" ئه‌لکسه‌نده‌ر دروبیشیفسکی" ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له ڕیزی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕوسیا به پله‌ی ئه‌فسه‌ر کارده‌که‌ن، له‌م سێ ساڵه‌ی دواییانه‌دا 700 ئه‌فسه‌ر زیادیکردووه. گوتیشی، له نێوان 77 هه‌زار ئافره‌ت، نزیکه‌ی 6 هه‌زاریان به پله‌ی ئه‌فسه‌ر کار ده‌که‌ن، زیاتر له 25 هه‌زار ئافره‌ت به پله‌ی جێگری ئه‌فسه‌ر و ئه‌فسه‌ر له هێزی ده‌ریایی، زیاتر له 46 . 3 هه‌زار به گرێبه‌ست به پله‌ی سه‌رباز و ده‌ریاوان و عه‌ریف و سه‌رۆک عه‌ریف، له نێو ڕیزه‌کانی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕوسیا کارده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی % 28 ئافره‌ت به شێوه‌یه‌کی بنه‌رِه‌تی له بواره‌کانی پزیشکی خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌که‌ن، خۆراک _% 25 , 2 ، به‌شه‌کانی په‌یوه‌ندیکردن _ % 22 , 3 ، له به‌رِێوه‌بردنی نووسینگه‌ی بنکه سه‌ربازیه‌کان _ % 15 , 5 ، 67 , 3 شویان کردووه، % 16 , 5 رێژه‌ی ئافره‌ت له پله‌کانی خوێندندا پله‌ی باڵایان به‌ده‌ست هێناوه. |
18 . 09 . 2009 مێزگردێـک سه‌باره‌ت به هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق بڕیاره له مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوودا هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی له عێراقدا بکرێت و پاشـان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌نجامه‌کان حکومه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته پـێـکبهێنرێت. هاوکارمان جانی دیلان مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان کردووه‌و[ .،]ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون: قادر عه‌زیز، سـکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشـانی کوردسـتان. دکتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، پـرۆفیسـۆر له زانکۆی نۆتنگهام له به‌ریتانیا. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 21 : 54 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2009 - 09 - 19 - 5 - 89238192 / 956081 . |
یانکۆڤیچ سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانیه‌تی وێمبلدۆن [ 17 : 16 ] 2010 / / 25 – کچه یاریزانی سرِبی (ئیلیا یانکۆڤیچ) چواره‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانیه‌تی (وێمبلدۆن) بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی کورِان. کچه یاریزانی سرِبی (ئیلیا یانکۆڤیچ) چواره‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌رکچه یاریزانی ئۆکرانی (ئه‌لیۆنا بۆندارینکۆ) بیست و هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌ارمبه‌ر ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 0 ، 6 - 3 ). یاریزانی به‌لجیکی (کیم کلیسته‌رز) هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی ڕووسی (ماریا کیریلینکۆ) بیست و حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 3 ، 6 - 3 ). کچه یاریزانی به‌لجیکی (جۆستێن هێنان) بیست و حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی ڕووسی (نادیا پترۆڤا) دوانزده‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه ( 6 - 1 ، 6 - 4 ). کچه یاریزانی چیکی (باربۆرا ستریکۆڤا) سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی سلۆڤاکی (دانیلا هانتۆچۆڤا) بیست وچواره‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر یه‌ک کۆمه‌ڵه ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 2 ، 6 - 4 ) ، ( 6 - 1 ). |
به سه‌وزایی ژینگه منداڵ گه‌شه ده‌کات [ 20 : 17 ] 2008 / / 30 - به‌پێی تازه‌ترین توێژینه‌وه سه‌وزایی و دار‌و ده‌رخت کاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی جه‌سته‌یی و هزری منداڵان هه‌یه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌نکردنی منداڵان له ماڵه‌وه کاریگه‌رییه‌کی خراپی ده‌بێت. تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی ته‌ندروستی ده‌ریخستووه، ژینگه‌ی سه‌وزایی و باخچه‌کان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر باشی ته‌ندروستی منداڵان هه‌یه‌و[ .،]توانای بیرکردنه‌وه‌یان به‌هێز و فراوانتر ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هۆشداریداوه که مانه‌وه‌ی منداڵان له کوجی ماڵه‌کاندا کاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروست منداڵ ده‌بێت. ڕۆژنامه‌ی (ئه‌هرام)ی میسری بڵاویکردۆته‌وه، به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه تازه‌یه ئه‌و منداڵانه‌ی له نزیک پانتاییه‌کی سه‌وازیی ده‌گوزه‌رێنن له ماوه‌ی دوو ساڵدا کێشیان به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌یه‌کی چۆڵ له سه‌وزایی و دارودره‌خت ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن کێشیان داده‌به‌زێت. |
پێگه‌یه‌کی سه‌ر به که‌ڕوبی: له زیندانه‌کانی ئێران‌دا ده‌ستدرێژی کراوه‌ته سه‌ر زیندانیان [ 12 : 57 ] 2009 / / 14 - هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ی که له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانه‌وه ده‌ستگیرکراون، هه‌تا مردن ئه‌شکه‌نجه دراون، ده‌ستدرێژی سێکسیش کراوه‌ته سه‌ر هه‌ندێکی دیکه‌یان. پێگه‌ی ئه‌نته‌رنێتی "ئیعتماد میلی" ئێرانی که‌تایبه‌ته به"مه‌هدی که‌ڕوبی" دوێنێ پێنجشه‌مه بڵاویکرده‌وه، له وڵاتێکی ئیسلامی‌دا هه‌تا مردن له‌خه‌ڵک ده‌ده‌ن ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ربڕیوه، که‌ڕوبیش ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو که هه‌ندێک له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی، له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ ده‌ستگیرکرابوون له‌ناو زینداندا، ده‌ستدرێژی سێکسیان کراوه‌ته سه‌ر و به‌ڕووتی له‌سه‌ریه‌ک دایان ناون. پێگه‌که ڕوونیشیکرۆدته‌وه، زۆربه‌ی زۆری ده‌ستگیرکراوه‌کان له‌زیندانی "که‌هریزه‌ک" که ده‌که‌وێته باشوری تاران بوون، و سێ حاڵه‌تی مردنیش له‌و زیندانه ڕوویداوه، زیندانه‌که‌ش تایبه‌ته به‌و که‌سانه‌ی که‌پابه‌ند نابن به یاساکانی ئیسلامه‌وه. ئه‌مه له کاتێکدایه که‌ڕابه‌ری شۆرشی ئیسلامی ئێران "عه‌لی خامنه‌ئی" مانگی ڕابردوو فه‌رمانی داخستنی ئه‌و زیندانه‌ی دابوو، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه فه‌رمانده‌ی پۆلیسی تاران ڕه‌تیکرۆته‌وه له زیندانه‌کاندا پێشێلکاری ئه‌نجامدرابێت. جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران، پشێوی و نائارامی ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک که له‌دوای شۆرشی 1979 خۆپیشاندانی له‌وجۆره ڕووینه‌داوه. |
له سێ مانگی ڕابردوو 12 که‌س بونه‌ته قوربانی ڕووداوه‌کانی مین [ 15 : 38 ] 2011 / / 04 - قائید میرۆ/هه‌ولێر- له ماوه‌ی سێ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ، له هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێمی کوردستان، 12 که‌س له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه بونه‌ته قوربانی. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌ری هوشیارکردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی مین له ده‌زگای گشتی کاروباری مین "ئاکۆ عه‌زیز" که هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی هوشیارکردنه‌وه‌ی مین به ئاژانسی "په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند: له سێ مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵ 2011 ، له هه‌رسێ پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان، به‌هۆی ڕووداوه‌کانی مین 12 که‌س بونه‌ته قوربانی. "ئاکۆ عه‌زیز" ڕاشیگه‌یاند: له‌و دوازده هاوڵاتییه 4 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه، 8 ی دیکه‌ش برینداربوونه‌و[ .،]به به‌راورد له‌گه‌ل ساڵانی ڕابردوو، هاووڵاتیان زیاتر له‌باره‌ی ناوچه‌مین ڕێژکراوه‌کان هوشیاربوونه. |
دوو فڕۆکه‌ی سه‌ربازی له ئاسمانی سعوودیه که‌وتنه خواره‌وه [ 10 : 56 ] 2012 / / 15 هه‌ولێر 15 کانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ر ( ) – دوو فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری فه‌ره‌نسا و سعوودیه ئێواره‌ی دوێنێ، شه‌ممه له کاتی مه‌شقی سه‌ربازیدا له ئاسمانی سعوودیه خۆیان به یه‌کتر دادا و که‌وتنه خواره‌وه. ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا له هه‌واڵێکی به‌په‌له‌دا، بڵاوی کرده‌وه، ئه‌م دوو فڕۆکه‌یه له ناوچه‌ی "تبووک"ی باکووری ڕۆژئاوای سعوودیه له کاتی مه‌شقی سه‌ربازیدا خۆیان به‌یه‌کتریدا کێشاوه. سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازیی سعوودیه که ناوی نه‌براوه، که‌وته‌نه‌خواره‌وه‌ی دوو فڕۆکه‌که‌ی پشت‌ڕاست کردووه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌که‌ی سعودیه گوتوویه‌تی: فرۆکه‌که‌ی فه‌ره‌نسا له جۆری میراژ و سه‌ر به سوپای فه‌ره‌نسا بووه‌و[ .،]فڕۆکه‌که‌ی سعوودیه‌ش له جۆری ئێف 15 و سه‌ر به سوپای سعوودیه‌یه. به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه، فڕۆکه‌وانانی هه‌ردوو فڕۆکه‌که، تویانیوایه به په‌ڕه‌شوت خۆیان فڕێ بده‌نه خواره‌وه. م. ش |
ئۆپێک: 80 دۆلار بۆ به‌رمیلێک نه‌وت، نرخێکی گونجاوه [ 12 : 17 ] 2009 / / 16 - سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئۆپێک ڕایگه‌یاند، 80 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت، نرخێکی زۆر نیه به‌ڵکو زۆر گونجاوه. وه‌زیری نه‌وتی ئه‌نگۆلا که ئێستا سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئۆپێکه "خوسیه بوتیلو دی" ڕایگه‌یاند، پێویسته ئه‌ندامانی ئۆپێک زۆر به وردی لێکدانه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی دانانی نرخی نه‌وت بکه‌ن.له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که ئایا ئۆپێک بیر له‌وه ده‌کاته‌وه دراوێکی دیکه بۆ ئاڵوگۆڕه‌کانی خۆی ده‌ستنیشان بکات، وتی: تا ئێستا هیچی وا له ئارادانیه، ئه‌وه پێویستی به‌وه هه‌یه بیری لێبکه‌ینه‌وه.هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئۆپێک "خوسیه بوتیلو دی" ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که 80 دۆلار بۆ نرخی نه‌وت گونجاوه، زۆر نیه. |
05 . 06 . 2005 دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کانی شه‌ڕ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی فه‌رمی سه‌باره‌ت به تاوانه‌کانی شه‌ڕ له ناوچه‌ی دارفوری ڕۆژئاوای سودان ده‌ست پێ ده‌کات - 2005 - 06 - 06 |
بۆمبه کیمیاویه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه ته‌قێنرایه‌وه [ 17 : 43 ] 2011 / / 18 هه‌ڵه‌بجه 18 ئه‌یلول / سه‌پته‌مبه‌ر ( ) - پاش ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تیمێکی پسپۆڕی ئه‌مریکی به‌مه‌به‌ستی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبه‌کیمیاویه‌که گه‌شتنه هه‌ڵه‌بجه, که‌مێک به له ئێستا ئه‌و بۆمبه ته‌قێنرایه‌وه. له‌وباره‌یه‌وه لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه, لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ئاگادارکرانه‌وه خۆشبه‌ختانه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تیمێکی ئه‌مریکی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد, توانیان ئه‌و گازه‌ی له‌بۆمبه‌که‌دا بووه خاڵی بکه‌نه‌وه‌و[ .،]دواجاریش ته‌قاندنیانه‌وه, تاڕاده‌یه‌ک ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتووه هێور بۆوه. وتیشی: ژماره‌یه‌ک بۆمبی دیکه له‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌یه که‌له‌سه‌ر زۆربه‌یان خانوو دروست کراوه, که زانرا هه‌مان کاریگه‌ری کاتی کیمیبارانی هه‌یه, ئه‌وهاوڵاتیانه‌ی له‌سه‌ر بۆمبه‌کان خانویان دروست کردووه, داوایان کرد پشکنین بۆ ئه‌وانیش بکه‌ن, ده‌توانم بڵیم ئێمه ئاگادارین زیاتر له پێنج بۆمب هه‌یه له‌ناوشاری هه‌ڵه‌بجه هه‌ندێکیان خانوویان له‌سه‌ر دروستکراوه. کامه‌ران که‌ریم / ص. س |
دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌ێنێت [ 10 : 58 ] 2011 / / 20 هه‌ولێر 20 ته‌مموز / یۆلیۆ ( ) - زانایانی ئه‌مه‌ریکی له توێژینه‌وه‌کانیاندا بۆیان ده‌رکه‌وت که دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و که‌می جموجۆڵ، مه‌ترسی له سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌کات. به پێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری مێدیکاڵ، زۆر دانیشتن و که‌م جوڵه‌یی مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر گرنگترین هۆکاره بۆ تووشبوون به نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌کان. ڕه‌نگه بڵێن ته‌نها کاریگه‌ری زیانبه‌خشی که‌م جوڵه‌یی و ته‌مه‌ڵی به‌رزبوونه‌وه‌ی کێشی له‌شه به‌ڵام ده‌بێت بوترێت به‌رزبوونه‌وه‌ی کێشی له‌ش بچووکترین زیانه که به هۆی ته‌مه‌ڵییه‌وه به‌ر له‌ش ده‌که‌وێت. ئه‌نجامی دوایین توێژینه‌وه‌کان ئاشکرای کردووه که زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی په‌یوه‌ستن به ئێسک و بڕبڕه‌ی پشت، به هۆی دانیشتنی زۆر و ناڕێک دانیشتنی مرۆڤ ڕوو ده‌دات، جگه له‌مانه‌ش که‌می جموجۆڵ گرنگترین هۆکاری تووشبوونی مرۆڤ به مردنی ناواده‌یه. به وته‌ی توێژه‌ران، که‌م جوڵه‌یی و دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر، ڕۆڵێکی گرنگیان له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و شه‌کره هه‌یه بۆیه زانایان هۆشداری ده‌ده‌ن به‌و که‌سانه‌ی که ڕۆژانه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر کاتی خۆیان له پشت کۆمپیوته‌ره‌کانیان و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل به سه‌ر ده‌به‌ن، ده‌بێت ئه‌و مه‌ترسییه به هه‌ند وه‌ربگرن و له ڕێگای ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی ڕێک و پێکی به‌رده‌وامی ڕۆژانه ڕووبه‌رووی ئه‌و مه‌ترسییانه ببنه‌وه. ڕێـبوار محه‌مه‌د/ ب. ف |
ئه‌حمه‌د ئه‌بو ڕیشه: سه‌ردانه‌که‌م بۆ ئه‌مه‌ریکا بۆ پشتیوانیکردنی سوپای عێراقه [ 10 : 21 ] 2007 / / 27 - (ئه‌حمه‌د ئه‌بو ڕیشه) سه‌رۆکی کۆنگره‌ی ڕابونی عێراق ئاشکرایکرد، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌م بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکا پشتیوانیکردنی سوپای عێراقیه بۆ ئه‌وی بتوانێت له داهاتوودا دژ به ده‌ستێوه‌ردانه ئیقلیمیه‌کان بوه‌ستێت به تایبه‌تی وڵاتانی دراوسێ. به‌پێی هه‌واڵی (رادیۆی سه‌وا) ، (ئه‌بو ڕیشه) گوتی ، " ته‌نها گفتوگۆ له سه‌ر ئه‌نبار ناکه‌م ، به‌ڵکو داوای هاوکاری یارمه‌تی بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق ده‌که‌م به‌تایبه‌تی له سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی که به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ که ده‌ست له‌کارو باری وڵات وه‌رده‌ده‌ن ، بۆیه ده‌مانه‌وێت هێزه‌کانی سوپای عێراقی به‌هێز بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رگری له وڵاته‌که‌ی بکات". سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه، (ئه‌حمه‌د ئه‌بو ڕیشه) بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌ی که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه بانگێشتکراوه سه‌ردانی سه‌رۆک بۆش و وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکی بکات . له‌لایه‌ن خۆیه‌وه کۆشکی سپی چاودێریه‌کی ته‌واوی کاریگه‌ری ڕۆلی کۆنگره‌ی ڕابوونی عێراق ده‌کات له له‌ناوبردن ولاوازکردنی چالاکیه‌کانی ڕێکخراوی تیرۆریستی قاعیده. |
دی ڕۆسی بۆندی له‌گه‌ڵ ڕۆمـــا نوێکرده‌وه [ 17 : 27 ] 2012 / / 06 هه‌ولێر ٦شوبات/ فه‌برایه‌ر ( ) – یاریزانی یانه‌ی ڕۆمــــای ئیتالی دانیێلی دی ڕۆسی بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی تا ساڵی ٢٠١٧ نوێکرده‌وه. ماڵپه‌ری ئه‌نسای ئیتالی بڵاویکردۆته‌وه ، که‌وا یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا و یانه‌ی ڕۆمـــای ئیتالی دانێیلی دی ڕۆسی بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕۆمــا تا ساڵی ٢٠١٧ نوێکرده‌وه. یاریزانی ئیتالی دی ڕۆسی له‌لایه‌ن یانه‌کانی مانچسته‌رسیتی و چێلسی ئینگلیزی و یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی و ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی داوا کراوه بوو. / |
باسکه‌ی ئافره‌تانی سه‌نحاریب له گاره‌ی برده‌وه [ 19 : 41 ] 2010 / / 13 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر - له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی دووه‌می قۆناغی یه‌که‌می خولی پله نایابه‌کانی کوردستان بۆ تۆپی باسکه‌ی ئافره‌تان، سه‌نحاریب میوانداری گاره‌ی کرد. له‌م یارییه سه‌نحاریب توانی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره به ده‌ستبهێنێت دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی ( 85 - 33 ) خاڵ یارییه‌که‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو کرد. جێی باسه ئه‌م خوله یه‌کێتی تۆپی باسکه‌ی کوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌کات و ئه‌م خوله ڕۆژانی هه‌ینی یارییه‌کان به‌رِێوه ده‌چێت. |
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گومانی له هێرشه‌کانی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر هه‌یه [ 12 : 55 ] 2008 / / 16 – سه‌رۆکی ئێران " ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" جارێکی دیکه گومانی خۆی له‌باره‌ی هێرشه‌کانی 11 سێپته‌مبه‌ری ئه‌مه‌ریکا ده‌ربڕی و ئه‌و هێرشانه‌ی به گوماناوی وه‌سف کرد. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆکی ئێران " مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" له لێدوانێکیدا له شاری "قوم" ڕایگه‌یاند، چوار پێنج ساڵ پێش ئێستا هێرش کرایه سه‌ر هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی جیهانی له نیۆرک، ئه‌مه‌ریکا بڵاویکرده‌وه له‌و هێرشانه‌دا 3 هه‌زار که‌س کوژراون که‌چی هیچ کاتێک و له هیچ شوێنێکدا ناوی ئه‌و کوژراوانه‌یان بڵاو نه‌کرده‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی: له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م هێرشانه‌وه ئه‌مه‌ریکا دوو وڵاتی عێراق و ئه‌فغانستانی داگیرکرد و ملیۆنێک که‌س تیاچوون. جێی ئاماژه‌یه ته‌نیا له‌م هه‌فته‌یه‌دا "ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره به ئاشکرا گومانی خۆی له‌مه‌ڕ هێرشه‌کانی 11 /سێپته‌مبه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نێت. |
خه‌لاتا پیته‌ر ماکله‌ر ب ڕۆژنامه‌نڤیسه‌کێ ڕوسی هاته پێشکێش کرن [ 11 : 27 ] 2010 / / 24 - مۆسکۆ- خه‌لاتا "پیته‌ر ماکله‌ر" کو یا تایبه‌ته‌ب[ .،]کارێ ڕۆژنامه‌ڤانیێ، ئه‌ڤسال ب "ئیلیا برابانۆف" ڕۆژنامه‌نڤیسێ ڕووسی هاته پێشکێش کرن. ڕاگه‌هاندنێن ڕووسیا به‌ڵاڤکریه، "ئیلیا برابانۆف" سه‌رنڤیسه‌رێ ڕۆژناما "دی نیوز تایمز" یا ئۆپۆزسیۆن ل ڕووسیا، ئه‌ڤێ خه‌لاتێ ل 22 تشرینا ئێکێ/ ئۆکتۆبه‌ر ل واشنتن پایته‌ختێ وه‌لاتێ ئه‌مریکا دێ وه‌ربگریت. ئه‌ڤ خه‌لاته پارساڵ ب "جای ئێس تیسینایاگام" ڕۆژنامه‌نڤیسێ سریلانکی هاته پێشکێش کرن کو ل مه‌ها ئابا 2009 هاته دادگاهی کرن ب 20 سالا زیندانی کرن. |
په‌رله‌مانی کوردستان سه‌رۆک وجێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی ده‌ستنیشان کرد [ 13 : 48 ] 2009 / / 16 – په‌رله‌مانی کوردستان، د.به‌رهه‌م به سه‌رۆک و ئازاد به‌رواری به جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستنیشان کرد . سه‌عات 11 ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ به‌سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان وبه‌ئاماده‌بوونی فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سکرتێری په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی کوردستان دانیشتنی ژماره ( 4 )ی خولی گرێدانی یه‌که‌م له‌ساڵی یه‌که‌می خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌برد. سه‌ره‌تای دانیشتنه‌که دکتۆر که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان به‌رنامه‌ی کاری خوێنده‌وه، که له‌دوو خاڵ پێکهاتبوو، خاڵی یه‌که‌م بریتی‌بوو له‌ده‌ستنیشانکردنی (د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح) به‌سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان-عیراق و خاڵی دووه‌م بریتی‌بوو له‌ده‌ستنیشانکردنی (ئازاد محمد نه‌جیب محمد سلیم) به‌جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان-عیراق. خاڵی یه‌که‌می به‌رنامه‌ی کار خرایه‌روو، که‌بریتیبوو له‌ده‌ستنیشانکردنی (د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح) به‌سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ئه‌نجامی 73 ده‌نگ به 28 ده‌نگ ئه‌و خاڵه په‌سندکرا. خاڵی دووه‌میش، که‌بریتیبوو له‌ده‌ستنیشانکردنی (ئازاد محمد نه‌جیب محمد سلیم) به‌جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دوای خستنه ده‌نگدانه‌وه به‌هه‌مانشێوه به‌ئه‌نجامی 73 ده‌نگ به 28 ده‌نگ په‌سندکرا. دواتر سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌کرد، که‌دوای ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و به‌رێزانه‌ی سه‌ره‌وه سه‌رۆکی هه‌رێم له‌و به‌رواره تاوه‌کو 30 ڕۆژ ته‌کلیفییان ده‌کات بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم. پاشان سه‌رۆکی په‌رله‌مان کۆتایی به‌دانیشتنه‌که هێناو هیواشی خواست جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان جه‌ژنی خۆشی وئاشتی بێت له‌کوردستان و عێراقدا.. |
سه‌رۆکی بۆلیڤیا دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی لیبیا ئه‌مڕۆ ده‌گاته ئێران [ 12 : 00 ] 2008 / / 01 - سه‌رۆکی بۆلیڤیا دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی لیبیا "ته‌رابلوس"ـی به جێهێشت و ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێک ده‌گاته ئێران. سایتی هه‌واڵی "بی بی سی" بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی بۆلیڤیا "ئیفۆ مۆرالیس" دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی لیبیا "موعه‌مه‌ر قه‌زافی"، "ته‌رابلوس"ـی پایته‌ختی به جێهێشت و ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێک ده‌گاته "تاران"ـی پایته‌ختی ئێران. لای خۆیه‌وه، حکومه‌تی بۆلیڤیا ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌که‌ی "ئیفۆ مۆرالیس"ـی هه‌وڵی وڵاتێکی ئه‌مه‌ریکای "لاتینی"ـیه به مه‌به‌ستی گرێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانێک که له‌سه‌ر زاری کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدان. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، سه‌رۆکی ئێران "مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" ڕایگه‌یاند، سه‌رۆکی بۆلیڤیا "ئیفۆ مۆرالیس" (هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویسته). به‌پێ ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌کانیش، حکومه‌تی ئێران بایه‌خێکی به‌رچاو به ژێرخانه‌کانی "بۆلیفیا" به‌تایبه‌ت له بواری (یۆرانیۆم و لیسیۆم) ده‌دات، که له بواری به‌رنامه‌ی ناوه‌کییه‌که‌یدا که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرێت. |
خولی لاوانی کوردستان بۆ تۆپی پێ دواخرا [ 10 : 07 ] 2010 / / 17 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر - ڕۆژی شه‌ممه یه‌کێتی ناوه‌ندی تۆپی پێ کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا که تیاییدا چه‌ندین بریاریدا. یه‌کێک له‌م بریارانه دواخستنی خولی لاوانی پله نایابه‌کانی کوردستان بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سه‌رقاڵی یاریزانه‌کانی یانه‌کانی که‌رکووک به تاقیکردنه‌وه‌کانی وه‌رزی یه‌که‌م، ئه‌مه‌ش دووه‌م جاره یه‌کێتی تۆپی پێ کوردستان به هۆی تاقیکردنه‌وه‌کان خولی پله نایابه‌کانی کوردستان له‌سه‌ر ئاستی لاوان دوا ده‌خات. |
بڵێسه‌ی خۆپیشاندانه‌کان گه‌یشته ئێران و خۆپیشانده‌رێک کوژرا [ 9 : 08 ] 2011 / / 15 - بڵێسه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی میسر و تونس گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران و توندوتیژی و پێکدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌وران و ده‌زگاکانی پۆلیس کوژرانی خۆپیشانده‌رێکی لێ که‌وتۆته‌وه. دوێنێ له‌تاران و چه‌ند شارێکی تری ئێران هه‌زاران خۆپیشانده‌ر ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان له‌دژی هه‌ریه‌ک له "مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد"ی سه‌رۆکی وڵات و "عه‌لی خامه‌نی" ڕابه‌ری ئیسلامی ئه‌و وڵاته. خۆپیشانده‌ران له‌ناوه‌راستی گۆره‌پانی "ئازادی" له تاران چه‌ندین دروشمیان له‌دژی به‌رپرسه باڵاکانی ئه‌و وڵاته به‌رزکرده‌وه, سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی ئه‌و وڵاته پێکدانان دروست بوو خۆپیشانده‌رێک کوژرا. له‌پێناو هێورکردنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه "عه‌لی خامه‌نی" فه‌رمانی ئازاد کردنی بۆ 661 به‌ندکراوی سیاسی ئه‌و وڵاته ده‌رکرد. ئه‌و خۆپیشاندانانه له‌کاتێکدایه ماڵی "میر حوسێن موسه‌وی" گه‌مارۆداوه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی ئه‌و وڵاته, بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری نه‌کات له خۆپێشاندانه‌کان, هاوکات "مه‌هدی که‌روبی" که‌سه‌رکرده‌یه‌کی تری ئۆپۆزسیۆنه له‌و وڵاته تا ئێستا له‌ماڵه‌که‌ی ده‌ست به‌سه‌رکراوه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه, "هیلاری کلینتۆن"ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند, ئه‌مریکا پشگیری له داخوازییه‌کانی خۆپیشانده‌رانی ئێرانی ده‌کات و هه‌موو جۆره توندوتیژیه‌ک ڕه‌ت ده‌کاته‌وه, هاوکات داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی کرد سیسته‌مێکی سیاسی کراوه له‌وڵاته‌که‌یان په‌یره‌و بکه‌ن. |
ئیئتلافی نشتیمانی ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن [ 10 : 28 ] 2010 / / 30 - ئیئتلافی نشتیمانی به‌سه‌رۆکایه‌تی (عه‌مار حه‌کیم) ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا (نوری مالکی) پرسی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو بگرێته ده‌ست ئێمه ده‌بینه ئۆپۆزسیۆن. له‌مباره‌وه ئه‌ندامی ئیئتلافی نشتیمانی (جه‌واد حه‌سناوی) ڕایگه‌یاندووه که ئه‌وان داوایان له ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا کردووه بۆ سه‌رۆکایه‌تیکردنی حکومه‌ت له‌بری مالکی کاندیدێکی دیکه دیاری بکه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ئیئتلافی نشتیمانی عێراقی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه که ئیئتلافی نشتیمانی وه‌ک هه‌ولێک بۆ ده‌ربازبوون له وته‌نگه‌ژه سیاسیه‌ی که چوار مانگه درێژه‌ی خایاندووه بڕیاری داوه ببێته ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێکدا کوتله‌یه‌کی دیکه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقدا. |
لیبیا... ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ستی پێ‌کرد [ 18 : 11 ] 2011 / / 23 هه‌ولێر ٢٣ تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر ( )- که‌مێک به‌ر له‌ئێستا ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی لیبیا ده‌ستی پێ‌کرد دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو قه‌زافیان له شاری سه‌رت کوشت,له ئاهه‌نگه‌که‌ش جگه له هاوڵاتیانی لیبیا باڵیۆزی هه‌ندێک وڵات به‌شداربوون که یارمه‌تی گه‌لی لیبیایان دا بۆ ڕزگار بوون له‌ده‌ست ڕژێمی قه‌زافی . مه‌راسیمه‌که له‌شاری به‌نغازی ده‌ستی پێ‌کرد که دووه‌م گه‌وره‌ترین شاره له لیبیای دوای ته‌رابلوسی پایته‌خت و یه‌که‌م شاره که سه‌ربه‌خۆیی خۆی له دژی حوکمی قه‌زافی ڕاگه‌یاند که ماوه‌ی ٤٢ ساڵی خایاند. هه‌روه‌ها به‌نغازی یه‌که‌م پێگه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیه‌کان بوو و شاره‌که به‌هه‌موو شێوه‌کانی جوانی ڕازێندراوه‌ته‌وه و خه‌ڵکێکی زۆر به‌شدارییان له‌م بۆنه‌یه کردوه. هه‌ر له ڕێوره‌سمه‌که‌دا باڵیۆزانی هه‌ریه‌ک فه‌رنسا , به‌ریتانیا. ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و قه‌ته‌ر و چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی دیکه به‌شداربوون وتێیدا ئه‌نجوومه‌نی کاتی سوپاسگوزاری خۆیان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه کرد که یارمه‌تی گه‌لی لیبیایان دا بۆ ڕزگاربوون له‌ده‌ستی ڕژێمی قه‌زافی. ی.ا |
زیاتر له دوو هه‌زار زیندانی له عێراق ئازادکراون [ 19 : 21 ] 2007 / / 05 - له به‌یاننامه‌یه‌کدا نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ (تاریق هاشمی) ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوودا تائێستا 686 زیندانی له به‌ندیخانه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا ئازادکراون. به‌یاننامه‌که ڕوونیکرده‌وه، هه‌فته‌ی ڕابردوو سوپای ئه‌مه‌ریکا ( 283 ) زیندانی ئازادکردووه‌و[ .،]له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردووش‌دا تائێستا 686 زیندانی له به‌ندیخانه‌کانی (بۆکا و کروبر) له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکاوه ئازادکراون. له‌به‌شێکی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه، به‌هۆی جموجۆڵ و هه‌وڵه‌کانی هاشمی له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زان دا تائێستا 2 هه‌زار و 50 زیندانی له به‌ندیخانه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا ئازادکراون. |
ژیاننامه‌ی جۆرج بووش بڵاو ده‌کرێته‌وه [ 19 : 56 ] 2010 / / 26 – ده‌زگایه‌کی چاپه‌مه‌نی ئه‌مه‌ریکی ڕایگه‌یاندووه، کتێبی ژیاننامه‌یی "جۆرج بووش" سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا، له مانگی نۆڤێمبه‌ری داهاتوو بڵاو ده‌کاته‌وه. به گوێره‌ی هه‌واڵی "ئاسۆشیتێد پرێس"، "جۆرج بووش" ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر سه‌باره‌ت به کتێبی ژیاننامه‌یی خۆی ڕایگه‌یاندبوو، به‌نیازی نووسینی کتێبێکی ژیاننامه‌یی ئاسایی وه‌کو که‌سایه‌تییه‌کانی دیکه نییه، به‌ڵکوو له کتێبه‌که‌یدا ئاماژه به برِیاره گرنگه‌کانی ژیانیدا ده‌دات. ده‌زگای چاپه‌مه‌نی "کرون" ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و کتێبه به ناونیشانی " " تا ماوه‌یه‌کی دیکه له بازارِی ئه‌مه‌ریکا بڵاو ده‌کرێته‌وه. "جۆرج بووش" له کاتی کۆتایی هاتن به پۆستی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی تاکو ئێستا هیچ وتوێژێکی له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن نه‌کردووه. به‌رِێوه‌به‌ری ده‌زگای چاپه‌مه‌نی "کرون" له‌وباره‌وه گوتی: "بوش له‌گه‌ڵ هیچ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن سه‌باره‌ت به هه‌شت ساڵ پۆستی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی وتوێژی نه‌کردووه‌و[ .،]له ڕێگای ئه‌و کتێبه سه‌رجه‌م بیره‌وه‌رییه‌کانی ژیانی ده‌گێرێته‌وه". جێی ئاماژه‌یه، کتێبی ژیاننامه‌یی "لۆرا بووش" هاوسه‌ری "جۆرج بووش" برِیار وایه، ( 4 ) ئایار له بازارِی ئه‌مه‌ریکا بڵاو بکرێته‌وه. |
په‌یامنێر ورده‌کاری دانیشتنی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بڵاوده‌کاته‌وه [ 20 : 53 ] 2009 / / 07 - (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر)، ورده‌کاری دانیشتنی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ بڵاوده‌کاته‌وه، کاتێک له په‌سه‌ندکردنی یاسای هه‌ڵبژاردن بۆ جارێکی تر شکستی خوارد. له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان (ڕه‌ئوف عوسمان) له لێدوانێکی تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر)ی ڕایگه‌یاند؛ دوایین پێشنیازی لیژنه‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی که‌رکوک، هه‌موو لایه‌نه‌کان پێی ڕازبوون، ته‌نیا به‌شێک له عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان و کۆنه به‌عسییه‌کان نه‌بێت. وتیشی: بڕیار بوو له دانیشتنی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه بدرێت، به‌ڵام ئه‌وان (واته: به‌شێک له عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان و کۆنه به‌عسییه‌کان) بایکۆتی دانیشتنه‌که‌یان کرد و ڕه‌تیان کرده‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر یاساکه بده‌ن و داوای پێدانی کاتی زیاتریان کرد. ناوبراو ئاماژه‌یدا، ئێستا سێ پێشنیاز له باره‌ی یاساکه له ئارادایه: یه‌که‌م: دوابخرێت، دووه‌م: ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت ، سێیه‌م: بۆ سبه‌ی دواخرا بخرێت. وتیشی: بۆچوونێک هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نیوه‌ی پڕۆژه یاساکه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، نیوه‌که‌ی تر به‌تایبه‌تی پرسی که‌رکوک بۆ سبه‌ی دوابخرێت، به‌ڵام ئێمه له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ئه‌وه‌مان ڕه‌تکرده‌وه‌و[ .،]جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه، که پێویسته یاساکه هه‌موو پێکه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانی کوردستانی ئاماژه‌ی به‌وه کرد، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاساکه بدرێت، چونکه یاساکه ده‌نگی ته‌واو ده‌هێنێت، به‌ڵام لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌نگ له‌سه‌ری ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. جێی ئاماژه‌یه پێشتر ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان حاکم (ئه‌حمه‌د) له لێدوانێکی تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێرو ڕادیۆی زاگرۆس)ی ڕاگه‌یاند؛ دوایین پێشنیازی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی که‌رکوک، که له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه ئاماده‌کراوه‌و[ .،]زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی له‌سه‌ر ڕازیین. ناوبراو وتی: به‌و گوێره‌ی یاسا هه‌موار کراوه‌که، هه‌ڵبژاردن له هه‌موو پارێزگان به که‌رکوکیشه‌وه به تۆماری ساڵی 2009 ده‌کرێت، به گوێره‌ی یاسای پشکنین له تۆماری ئه‌و پارێزگانه ده‌کرێت که گومانی لێ ده‌کرێت، که که‌رکوکیش ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، ئه‌گه‌ر زیاده‌ی گه‌شه‌ی دانیشتوانی هه‌ر پارێزگایه‌ک ساڵانه 5 % زیاتر بوو، ئه‌وا له‌سه‌ر داوای 50 په‌رله‌مانتار لێژنه‌یه‌ک دروست ده‌کرێت و ئه‌ندامانی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیی داره‌کان (ئه‌ندامی ئه‌و پارێزگایه‌و[ .،]ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران) ده‌بێت و وردبینی ده‌کات و ئه‌و لیژنه‌یه‌ش هه‌ندێ پێوه‌ری هه‌یه له ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانیدا. حاکم ئه‌حمه‌د دووپاتیکرده‌وه، له یاساکه‌دا (کۆتا) بۆ هیچ پێکهاته‌یه‌ک نییه. له به‌شێکی تری لێدوانه‌که‌یدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ڕایگه‌یاند؛ به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌و داوایانه‌ی که به‌شێک له عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان ده‌یان کرد، له یاساکه‌دا هیچی تێدا نییه، به‌ڵام 100 %یش داوای ئێمه نییه، چونکه کاره‌کان به ته‌وافوقه‌و[ .،]به شێوه‌یه‌کی گشتی ئێمه پێمان خراپ نییه. له کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا، حاکم ئه‌حمه‌د دووپاتیکرده‌وه ئێستا له چاوه‌ڕوان دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانین به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساکه. وتیشی: له‌وه ناچێت عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان ئه‌و یاسایه‌یان به دڵ بێت، ئه‌گه‌ر نێنه ژووره‌وه‌و[ .،]ئاماده‌ی دانیشتنه، ئه‌وا نیسابی یاسایی نابێت و دانیشتنه‌که ناکرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو بێنه ژووره‌وه، ئه‌وا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و په‌سه‌ند ده‌کرێت. |
چه‌ته سۆماڵییه‌کان که‌شتییه‌کی پڕ نه‌وتی سعودیان ڕفاند [ 13 : 28 ] 2009 / / 30 - له که‌ناره‌کانی سۆماڵ‌دا، چه‌ته ده‌ریاییه‌کان که‌شتییه‌کی زه‌به‌لاحی پڕ نه‌وتی خاوی سعودیان ڕفاند. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، وته‌بێژی هێزی ئه‌وروپی بۆ قه‌ڵاچۆکردنی چه‌ته‌کان، جۆن هاربۆر ڕایگه‌یاند؛ دوێنێ یه‌کشه‌ممه، چه‌ته سۆماڵییه‌کان که‌شتییه‌کی گه‌وره‌ی نه‌وتییان ڕفاند، که نه‌وتی خاوی له شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودییه‌وه به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بارکردبوو. جۆن هاربۆر ڕوونیشیکرده‌وه، که "ئه‌و که‌شتییه یۆنانییه‌و[ .،]ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی 28 که‌سه‌و[ .،]له دووری 800 کیلۆمه‌تر له که‌ناره‌کانی سۆماڵه‌وه، ڕفێندراوه". * ڕادیۆ سه‌وا |
بۆ یه‌که‌مجار له دووزخورماتوو کاره‌با ده‌بێته ٢٤کاتژمێر [ 17 : 44 ] 2012 / / 03 گه‌رمیان ٣ ئه‌یلول / سه‌پته‌مبه‌ر ( ) - بۆ یه‌که‌م جار له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له سنووری قه‌زای دووزخورماتوو کاره‌با ده‌بێته ٢٤ کاتژمێر له شه‌و ڕۆژێک‌دا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بریادرا به پێدانی بڕی ١٠ مێگاوات به‌و سنووره، زیادبوونی کاره‌باکه‌ش به‌مشێوه‌یه خۆشحاڵی زۆری هاوڵاتیانی ناوچه‌که‌ی لێکه‌وتۆته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه قایمقامی شاۆرچکه‌ی دووزخورماتوو شه‌لال عه‌بدول به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: مانگی ڕابردوو وه‌فدێکی قه‌زای دووزخورماتوو که پێکهاتبوو له لایه‌نه جیاوازه‌کان سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیان کرد بۆ خستنه‌ڕووی چه‌ندین کێشه‌و گرفت و یه‌ک له‌و گرفتانه‌ش گرفتی کاره‌با بوو، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی، بڕیاری پێدانی ١٠ مێگاوات کاره‌بای به قه‌زاکه‌یاندا و له ئێستاشدا ئه‌و بڕه کاره‌بایه‌یان پێده‌گات و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شارۆچکه‌که خۆی خاوه‌ن چه‌ند مێگاواتێکه که له گه‌ڵ ئیشپێکردنی مۆلیده ئه‌هیلییه‌کان، به‌هه‌موویانه‌وه، توانیویانه بۆ یه‌که‌مینجار له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه کاره‌بای ناوچه‌که بکرێته ٢٤کاژتژمێر له شه‌و و ڕۆژێک‌دا. شه‌لال ئاماژه‌شیدا: له ئێستادا به بێ به‌رامبه‌ر گاز ده‌درێت به مۆلیده ئه‌هیلییه‌کان، بۆیه له‌سه‌ر بڕیاری ئێمه له‌کاتی کوژاندنه‌وه‌ی کاره‌بای نیشتیمانی له هه‌رکاتێکدا ده‌بێت مۆلیده ئه‌هلییه‌کان ڕاسته‌وخۆ مۆلیده‌کانییان ئیش پێبکه‌ن و هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌کیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌م فه‌رمانه مامه‌ڵه‌ی کرد ئه‌وا ئه‌و بڕه گازه‌ی که پێی ده‌درێت و ده‌بڕدرێت هاوکات سزاش ده‌درێت. قایمقامی دووزخورماتوو ڕاشیگه‌یاند: زیادبوونی کاره‌بای ناوچه‌که بۆ ٢٤ کاتژمێر بۆته جێگه‌ی خۆشحاڵی هه‌موو دانیشتووانی سنووره‌که و له به‌رامبه‌ردا زۆر سوپاسی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن. له سه‌رده‌می ژرێمی به‌عس و له دوای ڕوخانی ئه‌و ڕژێمه‌ش، نه‌بوونی و که‌می کاره‌با گرفتێکی گه‌وره‌ی هاوڵاتیانی عێراق بووه و له ئێستاشدا قه‌یرانه‌که قوڵتربۆته‌وه، چونکه بۆ نموونه له شارێکی وه‌کو به‌غدادی پایته‌ختی عێراق، هاوڵاتیان له دوو مۆلیده‌ی ئه‌هلییه‌وه یان زیاتر کاره‌بایان ڕاکێشاوه و به‌و شێوه‌یه ژیان ده‌گوزه‌رێنن. سیروان حه‌سه‌ن/ ی.ا |
تۆماری له‌دایکبوون و مردن به‌ئه‌لیکترۆنی ده‌کرێت [ 16 : 39 ] 2012 / / 23 سلێمانی 23 ئه‌یلوول/سه‌پته‌مبه‌ر ( ) – نووسینگه‌ی تۆماری له‌دایکبوون و مردن له ڕێگه‌ی تۆڕی ئه‌لیکترۆنییه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه به سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه حکومی و ئه‌هلییه‌کانه‌وه‌و[ .،]تۆماری له‌دایکبوون و مردنیش ده‌کرێته ئه‌لیکترۆنی. "عومه‌ر ڕه‌شید عه‌زیز" به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی تۆماری له‌دایکبوون و مردنی سلێمانی به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: "نووسینگه‌که‌یان که تایبه‌ته به تۆماری له‌دایکبوون و مردن، سه‌رجه‌م کاره‌کانی تۆماری له‌دایکبوونی کراوه به‌ئه‌لیکترۆنی و کاریش بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن له قۆناغی داهاتوودا تۆماری مردنیش به‌و جۆره‌ی لێبکرێت." عومه‌ر ڕه‌شید گوتی: "له ڕێگه‌ی ئه‌و به‌ئه‌لکترۆنی‌کردنه‌وه، سه‌رجه‌م زانیارییه‌کانی منداڵانی له‌دایکبووی نوێ له سیستمێکی داتابه‌یسدا تۆمار ده‌کرێن و نووسینگه‌که ده‌به‌ستنه‌وه به سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌کانی منداڵ بوونه‌وه." نه‌به‌ز محه‌ممه‌د/ . |
بیۆنسییه‌و[ .،]لیدی جاجا یێ بو پرِانیا خه‌لاتێن ئێم تی ڤی هاتینه نامزه‌د کرن [ 18 : 06 ] 2009 / / 05 - هۆلیوود- هه‌ر ئێک ژ سترانبێژێن موزیکا پوپ، بیوسنیییه‌و[ .،]لیی جاجا بو خه‌لاتێن ئێم تی ڤی هاتینه نامزه‌د کرن. ل گۆری نوچه‌یه‌کێ کو ل مالپه‌رێ "ئه‌لخه‌یمه" یا عه‌ره‌بی هاتینه به‌لاڤ کرن، برێتنی سپێرز سترانبێژا پۆپ بو 7 خه‌لاتێن ئێم تی ڤی هاتیه نامزاد کرن. هه‌ر ئێک ژ بیۆنسییه‌و[ .،]لیدی جاجا و برێتنی سپێرز بو وه‌رگرتنا خه‌لاتا باشترین کلیپ، دێ بکه‌ڤن کێبه‌ریێ دا. |
فه‌تح و حه‌ماس بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی، ڕێککه‌وتن [ 9 : 32 ] 2012 / / 22 هه‌ولێر 22 ی ئایار/ مایۆ ( )- هه‌ر دوو ڕێکخراوی فه‌له‌ستینیی فه‌تح و حه‌ماس، له درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانیان بۆ وه‌لانانی کێشه‌و[ .،]ناکۆکیه‌کان، له‌سه‌ر ورده‌کارییه‌کانی چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی هاوبه‌ش له فه‌له‌ستین، ڕێککه‌وتن. مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی و خالید مه‌شعه‌ل، سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئیسلامیی حه‌ماس، به ناوبژیوانیی میسر، ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کیان ئیمزا کرد و تێیدا بڕیاریاندا له‌سه‌ر پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردن. ئه‌م کۆمیسیۆنه له ڕۆژی 27 ی ئایاره‌وه داده‌مه‌زرێت. به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسا، هه‌ر دوو لایه‌نی فه‌له‌ستین هه‌روه‌ها ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا، ده‌وڵه‌تێکی کاتی له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی و ڕێکخراوی حه‌ماس، دابمه‌زرێنن. ده‌وڵه‌تی کاتی که به گوته‌ی نوێنه‌رێکی ڕێکخراوی فه‌تح، له که‌سانی ته‌کنۆکراتی سه‌ربه‌خۆ پێکدێت، بۆ ماوه‌ی 6 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاماده‌کارییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی فه‌له‌ستین و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، جێبه‌جێ ده‌کات. فه‌تح و حه‌ماس، که له ساڵی 2007 ه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانیان ئاڵۆز بوو، ساڵی ڕابردوو به ناوبژیوانیی میسر، له باره‌گای کۆمکاری عه‌ره‌بی له قاهیره، ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کیان بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانی ئیمزا کرد و بڕیار بوو له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا ده‌وڵه‌تێکی نوێ دابمه‌زرێنن، که به‌هۆی به‌رده‌وامیی کێشه‌کانیان، حکوومه‌تی نوێ جێبه‌جێ نه‌کرا. ئا. ڕ |
04 . 09 . 2008 گرتنی چالاکێـکی کوردی ئێران چاودێرانی مافه‌کانی مرۆڤ نیگه‌رانن سه‌باره‌ت به گیرانی مامۆسـتای کوردی ئێران و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ مه‌سـعودی کوردپـور. به‌پـێی ڕێـکخراوی ئێرانی ده‌نگی مافه‌کانی مرۆڤ که ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵـێـکی ئێرانیـیه داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کات، به‌ڕێز کوردپـور له پـێنجی مانگی ڕابردوو داوا کرابوو بۆ بنکه‌ی هێزی ئاسایشی ئێران له شـاری بۆکان، وه دوابه‌دواشی ده‌سـتگیرکرا. له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا جه‌عفه‌ری کوردپـور گوتی بنه‌ماڵه‌و[ .،]دۆسـت و براده‌رانی نیگه‌رانی سه‌لامه‌تی ئه‌ون: " له ڕۆژی دووشه‌ممه [ 25 ی هه‌شت] زیندانیـیانی کورد له زیندانه‌کانی سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا ده‌سـتیان گرتووه به مانگرتن له خواردن و له‌و ڕابیته‌یه‌دا به‌یانیه‌یه‌کیان سـادر کردووه‌و[ .،]ئیعترازیان کردووه به شه‌رایتی خراپی زیندان و به‌رخودی غه‌یره قانونی و پـێشـێـلکردنی مافه په‌سه‌ندکراوه‌کانی مرۆڤ که حکومه‌تی ئێران بۆخۆی یه‌کێـک له‌و ئیمزاکه‌رانه‌ی ئه‌و مافانه‌یه. هه‌روه‌ها ئیعترازیان به‌و مه‌سه‌له‌یه کردووه که قانونی ئه‌سـاسی ئێران که بۆخۆیان سـوێندیان پـێـخواردووه به‌ڕێوه‌یبه‌رن، به‌ڵام ئه‌و پـێشـێـلکردنه‌ی مافه‌کانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ قانونی خودی ئێرانیش ناگونجێت. کاک مه‌سـعودیش یه‌کێـک له‌و که‌سـانه‌یه که مانی گرتووه له خواردن." جه‌عفه‌ر کوردپـور گوتیشی پارێزه‌رانی مه‌سـعودی کوردپـور ڕێـگه‌یان پـێنه‌دراوه چاویان به ئه‌و بکه‌وێت. ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی که سه‌ردانی ئه‌ویان له گرتووخانه‌ی شـاری بۆکان کردبوو ده‌ڵێن" ئه‌و لاواز دێته به‌رچاو و ته‌ندروسـتی له مه‌ترسیدایه." له ڕاپـۆرتێـکی که له مانگی حه‌وت بڵاوی کرده‌وه، ڕێـکخراوی گوتی حکومه‌تی ئێران ئه‌رکی به‌جێ نه‌هێناوه بۆ پـێشـگرتن له فه‌رق و جیاوازی و پـێشـێـلکاریـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤی کورده‌کان به تایبه‌تی هی ژنان. " ئه‌منسـتی ده‌شڵێت ده‌سـتوری ئێران مافی یه‌کسـان بۆ هه‌موو ئێرانیـیه‌کان له به‌رامبه‌ر یاسـا دابین ده‌کات، به‌ڵام ڕاپـۆرتی ئێمه نیشـان ده‌دات ئه‌وه بۆ کورده‌کان ڕاست نیـیه." له ناو گرتووانی ویژدانی کورده‌کانی ئێران که ڕاپـۆرتی ئه‌منسـتی ناوی هێناوه یه‌کێـکیان محه‌مه‌د سـدیق که‌بودوه‌نده که له مانگی پـێـنجی ئه‌مسـاڵ به‌ڕێز که‌بودوه‌ند له پاش دادگایـیـکردنی نهێنی یازده سـاڵ زیندانی بۆ بڕاوه له‌به‌ر" چالاکی به دژی ئاسایشی وڵات" به ڕێـگای دامه‌زراندنی ڕێـکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی کوردسـتان و هه‌روه‌ها سـاڵێـکیش زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی پـێی ده‌ڵـێن" پـرۆپاگه‌نده به دژی سـیسـتم." وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕاپـۆرتی له‌مه‌ڕ مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران ده‌ڵێت به‌ڕێز که‌بودوه‌ند له مانگی نۆی سـاڵی 2006 یه‌ک سـاڵ زیندانی بۆ بڕابۆوه له‌به‌ر گوایه هاندان بۆ سه‌رهه‌ڵـدان. تاوانی بێ به‌ڵـگه‌و[ .،]ناڕوونی وه‌کی " هاندان بۆ سه‌رهه‌ڵـدان، چالاکی به دژی ئاسایشی وڵات و پـرۆپاگه‌نده به دژی سیسـتم،" به به‌رده‌وامی له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی دراونه‌ته پاڵ وڵاتیـیانی ئێرانی که ته‌نیا له‌پـێناو وه‌ده‌سـتهێنانی مافه بنچینه‌یی‌یه‌کانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن، وه‌ک مافی جودابیری سـیاسی به ڕێـگای ئاشـتیـیانه. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوا له ئێران ده‌کات ڕێز له مافه‌کانی کورده‌کانی ئێران و ته‌واوی گه‌لی ئێران بگرێت. :// . . / / - 58 - 2008 - 09 - 05 - 1 - 89535602 / 957020 . |
27 . 08 . 2006 دادگایی شـاڵاوه‌کانی ئه‌نفـال دیکتاتۆری پـێـشووی عێراق سه‌دام حسێن وا بۆ دووه‌م جار له به‌غدا دادگایی ده‌کرێت. ئه‌و چاوه‌ڕێی حوکمی یه‌که‌م دادگایی کردنی ده‌کات که تیایدا ئه‌و و یاریده‌ده‌رانی تاوانبار کران به کوشـتنی 148 له دانیشـتوانی شـارۆچـکه‌ی دوجه‌یل له سـاڵی 1982 . ئه‌م جاره، سه‌دام حسێن و شه‌ش که‌سی دیـکه، تاوانبار به جینۆساید کراون که له کاتی ئه‌وه‌ی به شـاڵاوی ئه‌نفال به‌ناوبانگه ڕوویدا. ئه‌و شـاڵاوه له مانگی دووی سـاڵی 1988 ده‌ستی پـێـکرا کاتێـک له‌شـکری سه‌دام حسێن په‌لاماری کورده‌کانی عێراق له باکوری وڵات ده‌ژیان دا. دادپـرسه عێراقیـیه‌کان ده‌ڵێـن زیاتر له 180 هه‌زار کوردی عێراقی کوژران. یه‌کێـک له شـاره‌کانی کورد که په‌لامار درا هه‌ڵه‌بجه بوو. هێزه‌کانی عێراقی به سه‌رکردایه‌تی عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جیدی ئامۆزای سه‌دام حسێن، یه‌که‌م په‌لاماری شـاره‌که‌یان دا به بۆمبی ئاسایی و تۆپـخانه، زیاتر له 50 هه‌زار دانیشـتوانی شـاری هه‌ڵه‌بجه‌یان ناچار کرد بخزێـنه ناو ژێـرزه‌مینه‌کان و په‌ناگاکان، دواتر هێزه‌کانی عێراقی چه‌کی جۆراوجۆری کیمیاوی، وه‌ک گازی خه‌رده‌ل و گازی ده‌ماری سـاریـنیان به‌سه‌ر شـاری بێ به‌رگری به‌ردایه خوارێ، له ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێـری په‌لاماری کیمیاوی 5 هه‌زار که‌س مردن. 10 هه‌زار زیاتریش کوێر بوون، که‌م ئه‌ندام بوون، یانیش ئه‌ندامیان شـێوا. له ماوه‌ی ئه‌و 18 سـاڵه تا ئێـسـتا، به هه‌زاران که‌سی دیکه‌ش به‌هۆی ده‌رئه‌نجامی ترسـناک نه‌خۆشـیـیه‌کانی په‌کی مرۆڤ ده‌خات و هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌خۆشـیـیه‌کانی له کاتی له‌دایـک بوون مردوون. محه‌مه‌د ئیحسـان، وه‌زیری کاروباری ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێـمه له کوردسـتانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و دادگایی کردنه بڕگه‌یه‌کی له‌قه‌ڵه‌م خستراو له کتێبی مێژووی عێراقه: " بۆیه ئێمه ده‌بێت به ڕاده‌یه‌کی زۆر سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و دادگایی کردنه‌و[ .،]گوێ له سه‌دام حسێن بگرین بۆچی ئه‌و ده‌سـتی له‌و جۆره تاوانانه له دژی کورده‌کان دا؟ جینۆسـاید: تاوانی هه‌موو تاوانانه. سه‌رۆک جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت سه‌دام حسێن، دیکـتاتۆرێـکی دڕنده‌یه. ئه‌و که‌سـێـکه خه‌ڵـکێـکی زۆری کوشت. سه‌رۆک هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێسـتا سه‌دام حسێن هێنراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌و عه‌داله‌ته‌ی که ئه‌و نه‌یدا به هیچـیه‌ک له وڵاتیانی خۆی." ئه‌م گوتاره بیروڕای حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه. :// . . / / - 58 - 2006 - 08 - 28 - 2 - 89186707 / 946672 . |
ده‌ستپێکرنا وۆرکشۆپا میدیا د خزمه‌تکرنا خودان پێدڤی یێن تایبه‌ت [ 16 : 58 ] 2011 / / 15 دهۆک 15 تشرینا ئێکێ/ ئۆکتۆبه‌ر ( )- وۆرکشۆپا تایبه‌ت ب ڕۆلێ میدیایێ د پشته‌زانیکرنا خودان پێدڤی یێن تایبه‌ت"، ل باژێرێ دهوکێ ب ڕێڤه‌چوو. ئه‌ڤ وۆرکشۆپه ئه‌ڤرۆ شه‌مبی 15 تشرینا ئێکێ/ ئۆکتۆبه‌ر 2011 ، ل هۆلا سه‌رۆکاتیا ساخله‌میا دهۆکێ، وه‌کی بزاڤه‌ک بۆ باشتر خزمه‌تکرنا ته‌خا خودان پێدڤی یێن تایبه‌ت کو د هه‌شت کومه‌لێن پیشه‌یی دا ئه‌ندامن و ب هه‌ڤکاری دگه‌ل لقێ دهۆک یێ سه‌ندیکا ڕۆژنامه‌نڤیسێن کوردستانێ، هاته سازکرن. نه‌سره‌ددین محه‌مه‌د سه‌لیم سه‌رۆکێ کۆمه‌لا ژین کو لایه‌کێ گێرانا ڤێ وۆرکشۆپێ بوو تایبه‌ت ب ئاژانسا په‌یامنێر ڕاگه‌هاند "ئارمانج ژ گێرانا وۆرکشۆپێ کاراکرنا ڕۆلێ میدیایێ بوو د باشتر خزمه‌تکرنا ڤێ ته‌خێ و گه‌هاندنا ڕووێ وانێ داهێنانێ و به‌رزکرنا گرانیا وان د ناڤ جڤاکی دا". گوت ژی "دوو وانه ژلایێ شاره‌زایان زیاب هادی ل دۆر ئامارێن خودان پێدڤی یێن تایبه‌ت ل سنوورێ پارێزگه‌ها دهۆکێ و تێلی سالح مووسا ل دۆر شیان و به‌هره‌یێن وێ ته‌خێ پێشکێش کرن". ئیماژه دا وێ چه‌ندێ ژی "چاڤه‌رێ یه سوبه ئێک شه‌مبی ژی وۆرکشۆپ یا به‌رده‌وام بیت و دوو وانێن دی یێن گرێدایی ڕه‌وشا وان بهێنه گۆتن". هه‌ر د ڤی بیاڤی دا تێلی سالح مووسا به‌رپرسێ ڕێکخراوا نۆژین دیارکر "وۆرکشۆپ ب پشته‌ڤانیا ڕێکخراوا هاندی گاپ ئه‌نته‌رناشینال هاتیه گێران و بۆ ده‌مێ دوو ڕۆژان دێ یا به‌رده‌وام بیت، دۆرێن 20 ڕۆژنامه‌ڤانان ژ ژماره‌کا سازی یێن ڕاگه‌هاندنێ ل دهۆکێ تێدا پشکدارببوون". ئاماژه ژی دا کو کۆمه‌لێن "ژین و که‌ڕ و لاڵ، نابینان، تالاسیمیا، لۆکیمیا، چاندنا گۆلچیسکان و کورته بالا، د ڤی ئه‌رکی دا پشکدارن و ب پێدڤی هاته دیتن ڕۆلێ میدیایێ و ده‌زگایێن ڕاگه‌هاندنێ د خۆرتکرن و به‌رزکرنا و به‌رچاڤکرنا شیانێن وان دا ببینن و دیتنا جڤاکی بۆ که‌سێ په‌ککه‌فتی ئه‌رێنی بهێته گهۆرین". د وانا ئێکێ یا وۆرکشۆپێ دا جێگرێ کۆمه‌لا تالاسیمیا ل دهۆکێ زیاب هادی د ئاماره‌کێ دا ئاماژه دا "ل سنوورێ پارێزگه‌ها دهۆکێ 6150 په‌ککه‌فتی یێن ده‌ست و پییان هه‌نه، 484 نابین، 396 که‌ڕ و لاڵ، 256 کۆرته بالا، 450 بیرکۆل هه‌نه‌و[ .،]ژمارا نه‌خۆشێن تالاسیمایێ دگه‌هیته 783 که‌سان و هۆشداری دا کو ژمارا وان ڕۆژ ب ڕۆژ دزێده‌بۆۆنێ دایه". ژلایێ خۆڤه ڕۆژنامه‌ڤان حه‌سه‌ن فه‌تاح دیار "ئێک ژ ئاسته‌نگێن مه‌زنێن دکه‌ڤنه همبه‌ر کزبوونا ناڤ و سه‌نگێ که‌سێن خودان پێدڤی یێن تایبه‌ت جڤاک و کلتوورێ مه‌یێ کورده‌واری یه کو سڤکیه‌کا مه‌زن ب وان هاتیه کرن، ناسناڤ و سالۆخه‌تێن نه‌شرین د ناخ و ده‌روونێ جڤاکی دا چاندینه‌و[ .،]ل سه‌ر مه وه‌ک میدیاکار پێدڤی دکه‌ت بزاڤه‌کێ بۆ گهۆرینا وان تێگه‌هـ و پره‌نیسپان بکه‌ین". ئیسماعیل تاهیر/ پ. ف |
ئه‌مه‌ریکا سه‌دان ملیۆن دۆلار بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی هێزه ئاسمانییه‌کانی عێراق ته‌رخان ده‌کات [ 16 : 57 ] 2008 / / 14 – سوپای ئه‌مه‌ریکا بڕی 457 ملیۆن دۆلاری بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی هێزه ئاسمانییه‌کانی عێراق ته‌رخانکردووه. سایتی هه‌واڵی"رادیۆ سه‌وا" له ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ـی گواسته‌وه، که هێزه ئاسمانییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به سه‌دان ملیۆن دۆلاری بۆ بنیاتنانه‌وه‌و[ .،]به گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هێزه ئاسمانییه‌کانی عێراق ته‌رخانکردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر دوو نه‌وه له فڕۆکه نوێییه‌کان مه‌شق به هێزه ئاسمانییه‌کانی عێراق ده‌دات. به پێ ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌که که دوێنی بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌شێکه له هه‌وڵه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا بۆ مه‌شقپێکردن و ئاماده‌کردنی هێزه ئاسایشه‌کانی عێراق وه‌ک هه‌نگاوێک به‌رامبه‌ر هه‌ر کشانه‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکا گه‌ر له عێراقدا، ئه‌نجام بدرێت. له لایه‌کی دیکه‌وه، ڕۆژنامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، له ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو ساڵی 2007 و 2008 دا، حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا بڕی 8 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری بۆ مه‌شقپێکردنی هێزه‌کانی عێراق ته‌رخانکردووه‌و[ .،]له کۆی ئه‌و پاره‌یه‌ش بڕی 457 ملیۆن دۆلار بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی هێزه ئاسمانییه‌کانی عێراق دابینکراوه. |
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سوری هه‌وڵی پێکهێنانی حکومه‌تێکی کاتی ده‌دات [ 16 : 52 ] 2012 / / 29 هه‌ولێر ٢٩ ته‌مموز / یۆلیۆ ( )- ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوا له هاوپه‌یمانانی ده‌کات سوپای سوریای ئازاد پڕ چه‌ک بکه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ی توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌سه‌دیان زیاتر بێت, له هه‌فته‌ی داهاتووش هه‌وڵه‌کانیان چڕده‌که‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی پێک هێنانی حکومه‌تێکی کاتی. به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی ڕۆیته‌رز , عه‌بدولباست سه‌یدا سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سوریا له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاندووه, پێویستیمان به پاڵپشتی هه‌یه, پێویستیمان به‌چه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ڕووبه‌رووی تانک و زریپۆشه‌کانی سوپای ئه‌سه‌د ببینه‌وه. وتیشی: له هه‌فته‌ی ئاینده ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵه‌کانی چڕده‌کاته‌وه به‌مه‌به‌ستی پێکهێنانی حکومه‌تێکی کاتی بۆ ئه‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌ببات له‌کاتی ڕووخانی ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د. سه‌یدا ئاماژه‌شیدا: زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م حکومه‌ته له ئۆپۆزسیۆن ده‌بن به‌ڵام ده‌شکرێ هه‌ندێ وه‌زیری ئێستای حکومه‌تی سوریای تێدا بێت. ی.ا |
پارێزگای هه‌ولێر به‌شداری له پرۆژه‌کانی فه‌یله‌قی ئه‌ندازیاریی سوپای ئه‌مه‌ریکا ده‌کات [ 11 : 14 ] 2008 / / 01 - فه‌یله‌قی ئه‌ندازیاری سوپای ئه‌مه‌ریکا له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وتن که چه‌ند پرۆژه‌یه‌ک له سنووری شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن. شاندێکی باڵای فه‌یله‌قی ئه‌ندازیاریی سوپای ئه‌مه‌ریکا که پێکهاتبوون له دۆن بۆکه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌کانی عێراق و مایک فینیگ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی باکووری عێراق و گاری یۆرک به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێر، سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێریان کرد. له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کیشدا له‌گه‌ڵ نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر باس له‌و پرۆژه‌و[ .،]چالاکیانه کرا که فه‌یله‌قی ناوبراو له بواره جیاجیاکاندا به ئه‌نجامیان گه‌یاندووه. هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌شدا بڕیاردرا که به بودجه‌ی هاوبه‌شی نێوان پارێزگا و فه‌یله‌قی ئه‌ندازیاری سوپای ئه‌مه‌ریکا چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی گرنگ له سنووری پارێزگا جێبه‌جێ بکرێت. |
عه‌لاوی سه‌باره‌ت دروست بوونا شه‌ره‌کێ مه‌زن یێ تایفی ل عێراقێ هوشداری دا [ 10 : 06 ] 2010 / / 16 - عه‌لاوی هوشداری دا ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لیستێن شیعه‌یان هه‌ڤدوو بگرن شه‌ره‌کێ ترسناک دێ ل عێراقێ چێببه‌و[ .،]خوینا تایفی دێ بهێته ڕشتن. ڕێبه‌رێ لیستا ئه‌لعراقیه ئه‌یاد عه‌لاوی یێ کو شیاین دهه‌لبژارتنێن هه‌یڤا ئاڤدارا بوهوری یێن عێراقێ ل پێش هه‌موو لیستێن عێراقی بهێن و 91 کورسیان بده‌ست ڤه بینن هه‌شداری دایه ، کو وه‌لاتێ وی دێ به‌ر ب شه‌رێ تایفی بچیت ئه‌گه‌ر لیستا وی ژ پروسه‌یا پێک ئیانا حکومه‌تا داهاتی یا عێراقێ بێ به‌هرکرن. هه‌روه‌ها عه‌لاوی داخوازێ ژ ئه‌مریکایێ دکه‌ت بهێز کار بکه‌ت بۆ نه‌هێشتنا ئه‌ڤی شه‌رێ ترسناک یێ چیدبیت جاره‌کا دن سه‌رێ خوه هلبده . عه‌لاوی ، نوری مالکی یێ ڕێبه‌رێ لیستا ده‌وله‌تا قانونێ خه‌تابار کر و گوت : وی ده‌ستهه‌لاتداریا خوه ژبووی به‌رژه‌وه‌ندیا خوه بکار ئینانا ل سه‌ر گوهه‌رینا ده‌رئه‌نجامێن هه‌لبژارتنان و پشتره ژی هه‌شداری دا و گوت :ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا و نه‌ته‌وێن هه‌ڤگرتی گاڤێن پێتڤی دڤی ده‌مێ داهاتی دا نه‌هاڤێژن ، ئه‌ڤه دێ ڤالاهیه‌کا سیاسی یا مه‌زن کو دێ بۆ ده‌مێ چه‌ند هه‌یڤان دووم بکه ڤه‌کێشه‌و[ .،]پشتره ژی ئه‌ڤ ڤالاهی دێ بیته ئه‌گه‌رێ ئالۆزبوونا ڕه‌وشا ئه‌وله‌هیا ته‌ڤایا ده‌ڤه‌رێ . ل درێژاهیا ئه‌ڤێ داخویانیا خوه‌دا عه‌لاوی به‌رده‌وام بوو ل سه‌ر ئه‌ڤان هوشداریێن خوه‌و[ .،]گوت : وه‌رگرتنا ده‌ستهه‌لاتێ جاره‌کا دی ژلایێ شیعه‌یێن ئۆلدار دبیته ئه‌گه‌رێ سه‌رهلدانا شه‌رێ تایفی و دێ خوینا تایفی دناڤا عێراقێ دا بهێته ڕشتن و ئێکگرتنا هه‌ردوو لیستێن شیعه‌یان بۆ پروسه‌یا سیاسی یا وه‌لات گه‌له‌کی مه‌ترسیداره. |
ل له‌نده‌ن شانوگه‌ریه‌کا هه‌شت سه‌عه‌تی هاته نیشان دان [ 13 : 00 ] 2012 / / 13 هه‌ولێر 13 حوزه‌یران/ یۆنیۆ ( )- ڕۆمانا "گاتس" یا ب ناڤوبانگ، وه‌ک به‌رهه‌مه‌کێ شانویی، د ده‌مێ هه‌شت سه‌عه‌تا دا ل سه‌ر ته‌ختێ شانویی، ل له‌نده‌ن هاته نیشان دان. مالپه‌رِێ ئیلاف یێ عه‌ره‌بی به‌لاڤکریه، ئه‌ڤ به‌رهه‌مێ شانویی ژ ئالیێ حه‌ژێکه‌رێن شانویێ ڤه‌ل[ .،]پایته‌ختێ بریتانیا پێشوازی لێ هاته کرن و نمایشێن وێ ژی دێ به‌رده‌وام بن. ئه‌ڤ به‌رهه‌مێ شانویی ژ ئالیێ تیپا شانویی یا "ئالیفیتر ڕیبێر سیرفس" یا نیۆیۆرک، ل هۆلا ویست ئاند، هاته پێشکێش کرن. ئه‌ڤ به‌رهه‌مه‌د[ .،]سالا 2005 بو ده‌مه‌کێ درێژ ل ئه‌مریکا هاته نیشان دان. ڕومانا "گاتس" یێ نڤیسه‌رێ ناڤدار سکوت فیزجیرالد، د سالا 1925 دا نڤیسیه. پ. ف |
گیتس له‌گه‌ڵ مالکی وتوێژیان له‌سه‌رئاینده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق کرد [ 9 : 22 ] 2007 / / 06 - وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا "رۆبرت گیتس" له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری مالکی و وه‌زیری به‌رگری عێراق "عه‌بدولقادر عبیدی" وتوێژیان له‌سه‌رئاینده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق کرد و باسیان له‌م دانوستانه کرد که بریار وایه له ساڵی 2008 له نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراق که په‌یوه‌سته به چۆنیه‌تی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. به پێی هه‌واڵی ڕادیۆ(سه‌وا) له دانیشتنه‌که‌دا "رۆبرت گیتس" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که گه‌وره‌ترین یه‌که‌ی سه‌ربازی له‌م مانگه‌دا له عێراق ده‌کشێته‌وه‌و[ .،]هه‌روه‌ها له مانگی ئاداری ساڵ ئاینده‌ش به‌شێکی دیکه له سه‌ربازه‌کان پاشه‌کشه‌پێده‌که‌ین, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاراده‌یه‌کی باش توندوتیژی که‌مبۆته‌وه‌و[ .،]حکومه‌تی عێراق کۆششی کردوه بۆ دابینکردنی ئارامی و سه‌قامگیری له عێراق. هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا بروام وایه که هێنانه‌دی عێراقێکی ئارام و دیموکراتی نزیکبۆته‌وه، بۆیه پێویسته سه‌برمان هه‌بێت و کۆشش بکه‌ین بۆ جێبه‌جێکردنی هیوا ئامانجه‌کانمان. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، نوری مالکی ڕازی بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چه‌کدارانی ڕابوون ببێته به‌شێک له سوپای عێراق. |
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاتووچۆوکردن له شاری به‌غدا قه‌ده‌غه ده‌کرێت [ 17 : 50 ] 2010 / / 26 - محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د / به‌غدا – له کاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه کۆتاییه‌کانی هه‌ڵبژاردن، هاتووچۆوکردن له شاری به‌غدا قه‌ده‌غه ده‌کرێت. سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به ئاژانسی په‌یامنێری ڕایگه‌یاند له کاتژمێر 5 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاتووچۆکردن له شاری به‌غدا به هه‌موو جۆرێک قه‌ده‌غه ده‌کرێت. جێی ئاماژه‌یه بـریار وایه ئه‌مڕۆ کات 7 ی ئێواره، ئه‌نجامه کۆتاییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لایه‌ن کۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ڕابگه‌یه‌ندرێت. |
ئه‌فسه‌رێکی سوپای ئه‌مه‌ریکا به هۆی دزینی سامانی عێراقه‌وه 30 ساڵ زیندانی چاوه‌رِانی ده‌کات [ 16 : 39 ] 2009 / / 06 – ئه‌فسه‌رێکی باڵای سوپای ئه‌مه‌ریکا له لایه‌ن داواکاری گشتی وڵاته‌که‌یه‌وه به دزینی سامانی عێراق و پاره‌ی تایبه‌ت به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ژێرخانی عێراق تۆمه‌تبار کرا. ڕائید مایکڵ دونج نجوین له لایه‌ن داواکاری گشتی وڵاته‌که‌یه‌وه به تۆمه‌تی دزینی زیاتر له 700 هه‌زار دۆلار له سامانی تایبه‌ت به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق تۆمه‌تبار کراوه. نه‌جوین له مانگی نیسانی 2007 تاوه‌کو شوباتی 2008 وه‌ک ئه‌فسه‌ری به‌رپرسی یه‌که‌یه‌کی تایبه‌تی سوپای ئه‌مه‌ریکا له مقدادیه سه‌رپه‌رشتی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شارۆچکه‌که‌ی کردووه. داواکاری گشتی ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا پێش ئه‌وه‌ی بگه‌رِێته‌وه وڵاته‌که‌ی سامانێگی زۆری له ڕێگه‌ی پۆسته‌وه ڕه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریکا کردوه‌ته‌وه‌و[ .،]دوای ئه‌وه‌ی گه‌رِاوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریکا چه‌ندین حسابی بانکی له بانکه‌کاندا کردۆته‌وه‌و[ .،]ئه‌مه‌ش گومان له‌سه‌ر به تاڵانبردنی سامانی به‌رده‌ستی ناهێڵێت. له لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌و ئه‌فسه‌ره پله‌داره‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تکردوه‌ته‌وه. دادگا ڕۆژی پێنجی ئایاری داهاتووی وه‌ک ڕۆژی دادگایکردنی ئه‌فسه‌ره ده‌ستنیشانکردووه‌و[ .،]ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌کانی له‌سه‌ر ساغ بوونه‌وه ئه‌وا برِیاری 30 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت. |
ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتنه ئه‌مه‌ریکا [ 20 : 24 ] 2012 / / 20 سلێمانی ٢٠شوبات/فه‌برایه‌ر ( )- به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه و دیدار و له‌سه‌ر بانگێشتی ڕێکخراوی "بیل گراهام" ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتنه ئه‌مه‌ریکا. له ئه‌مه‌ریکاوه "مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی" له لێدوانێکدا به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 10 رۆژی ڕابردوو بۆ ویلایه‌ته‌کانی تینسی و فلۆریدای ئه‌مه‌ریکا یاوه‌ری شاندێکی په‌روه‌رده‌یی هه‌رێمی کوردستانم کرد و هه‌واڵ و چالاکیه‌کانم بۆ میدیاکانی کوردستان گواسته‌وه، شانده په‌روه‌رده‌ییه‌که گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان و ئه‌و شانده ڕۆشنبیریه‌ی که له‌لایه‌ن ڕێکخراوی بیل گراهام بانگهێشت کرابوون، گه‌یشتنه شاری "شا‌رلۆت" له ویلایه‌تی کارۆلاینای باکور. مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ڕوونیشی کرده‌وه: شانده‌که چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێکی له‌خۆ گرتووه له‌وانه عارف قوربانی، خزر دۆملی، شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن و مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی،هه‌روه‌ها خالید جه‌مال ئه‌لبێر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کاروباری مه‌سیحیه‌کان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حکومه‌تی هه‌رێم و ئارام کاکه‌یی و ئیسماعیل عه‌باس، ئه‌ندامانی ئه‌م شانده‌ن و بڕیاره له سبه‌ینێوه له ویلایه‌تی کارۆلاینای باکور چه‌ندین دیدار‌و کۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن. زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/ . |
که‌سێک بووه قوربانی شه‌ڕی نێوان چه‌ند که‌سێک [ 13 : 25 ] 2008 / / 10 – باهۆز / هه‌ولێر – له قه‌زای "سۆران"، له شه‌ری نێوان چه‌ند که‌سێکدا هاولاَتییه‌ک بووه قوربانی. پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجێنسی شاری هه‌ولێر "حارس ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د"ـی ته‌مه‌ن( 15 ساڵه) به پۆلیسی ڕاگه‌یاندوه:"چه‌ند که‌سێک له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی زه‌وی لێیان بۆته شه‌رِ و به کلاشینکۆف ته‌قه‌یان له یه‌کتر کردووه، ئه‌گه‌رچی پتر له 300 مه‌تر له شوێنی ڕووداوه‌که دوور بومه،به‌ڵام له پرِ گوله‌یه‌ک به‌ر پشتم که‌وت و له ئه‌نجامدا برینداربووم. دواتر پۆلیس گه‌یشته شوێنی ڕووداوه‌که‌و[ .،]دوو که‌سیش ده‌ستگیرکرا، هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌که به‌رده‌وامه. |
13 . 03 . 2011 گرفتی نێو ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی ژاپـۆن زیادی کردووه له لایه‌ن ڕۆژی دووشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ده‌زگای فوکوشیمای ناو‌کی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه له باکوری ژاپـۆن ڕوویدا، ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی زیانی پـێـگه‌یشتووه، له ئاکامدا بن‌میچ و دیواره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌که‌ی ژماره 3 ی ده‌زگاکه تێـکشـکاون. ڕۆژی شه‌ممه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌کی هاوشێوه له یه‌که‌ی ژماره 1 ی ده‌زگاکه ڕوویدا پاش ئه‌وه‌ی سیستمی سـاردکردنه‌وه‌که‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی و سونامیـیه‌که‌ی ئاکامی زیانی پـێکه‌وت. کاربه‌ده‌سـتان پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیان به‌شی ناوه‌وه به سه‌لامه‌تی ماوه‌ته‌وه‌و[ .،]باوه‌ڕ ناکه‌ن تیشکێـکی زۆری ناو‌کی دزه‌ی کردبێت. له لایه‌کی دیکه ئه‌ندازیاران هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێـگه له مه‌ترسـیـیه‌کی نوێ له یه‌که‌ی ژمار 2 بگرن که له‌وێش کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن سیسـتمی سـاردکردنه‌وه‌که وه‌سـتاوه. کارمه‌ندانی کۆمپانیای تۆکیۆ بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیکتریک گوتیان مادده‌ی سـاردکه‌ره‌وه‌که بووه به هه‌ڵم و نه‌ماوه، به‌وه‌ش مه‌ترسی توانه‌وه‌ی شیشه سووته‌مه‌نیه‌کانی زیادکردووه. جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌گه‌ر بێت گه‌رمایی ئاکامی توانه‌وه‌ی شیشه سـووته‌مه‌نیـیه‌کان بـبێته مایه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوی یه‌که‌که، ئه‌وا له‌وانه‌یه ڕێژه‌یه‌کی زۆر له تیشـکی ناو‌کی ده‌ربچێت که مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر ته‌ندروسـتی ده‌بێت. ئه‌ندازیاران ئاوی ده‌ریا ده‌که‌نه نێو هه‌رسێ یه‌که‌که‌ی ده‌زگاکه، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ سـاردکردنه‌وه‌یان. نزیکه‌ی 200 هه‌زار که‌س ده‌وروبه‌ری فوکوشیما و ده‌زگاکانی دیکه‌ی ناوکیـیان چۆڵ کردووه که دووچاری کێشه هاتوون. به‌ڵام نزیکه‌ی 600 که‌س له نزیک ده‌زگای ناو‌کی فوکوشیما ئاگادارکراونه‌ته‌وه که‌وا له ماڵه‌کانیان بمێنـنه‌وه. فه‌رمانده‌ی که‌شـتی فڕۆکه هه‌ڵگری که 160 کیلۆمه‌تر له که‌ناره‌کانی ژاپـۆنه‌وه دوره‌و[ .،]هاوکاری له هه‌وڵه‌کانی به‌هاناچوونه‌وه ده‌کات، گوتی که‌شـتیـیه‌که‌یان له ده‌زگای ناو‌کی فوکوشیما دورکه‌وتۆته‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئاسـتێـکی نزمی تیشکی ناوکیـیان له‌سه‌ر 17 له تاقمی که‌شـتیـیه‌که به‌دی کردبوو. گوتیشی به ئاسانی ئه‌و تیشکانه لابراون. گرفتی ده‌زگا ناوکیـیه‌کان وایکردووه سه‌ره‌نج له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری لابدرێت. پـێشبینی ده‌کرێت کۆی ژماره‌ی قوربانیانی ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که‌و[ .،]سونامیـیه‌که‌ی به دوایدا هات بگاته زیاتر له 10 هه‌زار که‌س. |
25 . 02 . 2010 تورکیا 18 ئه‌فسه‌ری دیکه‌ی له‌شـکر ده‌ستگیرده‌کات <!-- --> حکومه‌تی تورکیا 18 ئه‌فسه‌ری پایه به‌رزی دیکه‌ی سـوپای ده‌سـتگیرکردووه به تۆمه‌تی به‌شـداریـیان له پـیلانی کوده‌تایه‌کدا بۆ ڕووخاندنی حکومه‌ت. ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاگه‌یاندنی تورکیا گوتی یه‌کێـکیان نه‌بێت سه‌رجه‌می گومانباران ئێسـتا له خزمه‌تی سه‌ربازیدان. له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵـمه‌تی ده‌سـتگیرکردنه‌کانه‌وه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه حکومه‌ت 31 سه‌رکرده‌ی پـێشـوو و ئێسـتای له‌شـکری به تۆمه‌تی پـیلانگێڕانی کوده‌تا ده‌سـتگیرکردووه. پـێشـووتر هه‌ر ئه‌مڕۆ له وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا سه‌رۆک وه‌زیران ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاگاهی دا که که‌س له سه‌روو قانونه‌وه نیـیه. به گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا له سـاڵی 2003 وه گومانباران ده‌سـتیان کردبوو به پـیلانگێڕانی سـازدانی کوده‌تا بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی نوێی هه‌ڵبژێراوی وڵات که مه‌یلیان ئیسلامیـیه. له مێژه له‌شـکری تورکیا وه‌کو پارێزه‌رێـکی سیسـتمی سیکیولاری تورکی ته‌ماشا ده‌کرێت و له نێوان سـاڵه‌کانی 1960 بۆ سـاڵی 1997 چوار حکومه‌تیان ڕووخاندووه. :// . . / / - 58 - 2010 - 02 - 26 - 3 - 89535202 / 956905 . |
به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی ته‌قینه‌وه‌کان ده‌ستگیرده‌کرێت [ 9 : 44 ] 2011 / / 17 - به پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی دادوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌هێشتنی ته‌قینه‌وه‌کان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیوا "جیهاد جابری" بڕیاری ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌و ڕێگایان نه‌داوه سه‌فه‌ر بکات. سه‌رچاوه‌یه‌کی دادوه‌ری به تۆمه‌تی بوونی گه‌نده‌ڵی له گرێبه‌سته‌کانی هێنانی ئامێری دۆزینه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌کان بڕیاری ده‌ستگیر کردن و ڕێگرتن له سه‌فه‌رکردنی بۆ لیوا "جیهاد جابری" ده‌رکرد. سه‌رچاوه‌یه‌که که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت به (سۆمه‌رییه نیوز)ی ڕاگه‌یاند, (دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ڕه‌سافه) پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو بڕیاری ده‌ستگیرکردنی بۆ جابری ده‌رکرد, دوای ئه‌و داواکارییه‌ی له لایه‌ن ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه پێشکه‌ش به دادگا کرا. له‌م داواکارییه‌دا جابری تۆمه‌تبار کراوه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی له هێنانی ده‌زگای دۆزینه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌کان. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه وتیشی: به‌پێی ئه‌و بڕیاره جابری مۆڵه‌تی سه‌فه‌ر کردنی بۆ ده‌ره‌وه پێ‌نادرێت, تاکو دۆسیه‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه یه‌کلایی ده‌بێته‌وه. |
فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری کاریکاتێری ئێران له بۆکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت [ 13 : 02 ] 2010 / / 25 - مه‌نووچێهر جیهانی/ بۆکان ـ شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری کاریکاتێری وڵاتی ئێران له شاری بۆکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به پێی ڕاپۆرتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری بۆکان، دوابه‌دوای به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی پێنج خولی فیستیڤاڵی کاریکاتێری ڕۆژئاوای وڵاتی ئێران له شاری بۆکان، هه‌روه‌ها پێشوازی باشی هونه‌رمه‌ندانی کاریکاتێریستی ئێران و هاوکارییه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری کاریکاتێری وڵاتی ئێران به به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی کاریکاتێریستی کوردستان و پارێزگاکانی ئێران له شاری بۆکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری کاریکاتێری ئێران له 3 ته‌وه‌ره‌ی جیاوازدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت که پێکهاتوون له: "سه‌ربه‌ست" ، "جیاوازیی و سوڵته‌ی گه‌وره‌ی جیهانی"، "به‌رگری کردن له به‌کارهێنانی زیاده‌و[ .،]خه‌سار کردن" به ئیلهام وه‌رگرتن له ناوی ساڵ که چاکسازی و سه‌مبولی به‌کارهێنانه‌و[ .،]له مانگه‌کانی ڕابردوودا بانگه‌وازی ئه‌م فیستیڤاڵه بۆ 12 پارێزگای وڵاتی ئێران ناردرا. له‌م فیستیڤاڵه‌دا هونه‌رمه‌ندانی کاریکاتێریست له پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، لوڕستان، ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات، زه‌نجان، قه‌زوین، ئه‌رده‌وێڵ، هه‌مه‌دان، کۆهکیلۆیه‌و[ .،]بۆیرئه‌حمه‌د و خووزستان به‌شداری ده‌که‌ن. ئه‌م فیستیڤاڵه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی شارستانی بۆکان و به هاوکاری ده‌زگای فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری شکوه ئه‌ندێشه‌ی بۆکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ر به‌شداربوویه‌ک له هه‌ر کام له به‌شه‌کاندا به لای زۆره‌وه به 3 به‌رهه‌م به‌شداری ده‌کات. به‌رهه‌مه به‌شداربووه‌کانی ئه‌م فیستیڤاڵه له دوو قۆناغدا له لایه‌ن لێژنه‌ی ناوبژیوانه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن و له کۆتاییدا باشترین هونه‌رمه‌ندانی سه‌رکه‌وتووی هه‌ر کام له به‌شه‌کانی فیستیڤاڵ خه‌ڵاتی پڕبایه‌خ، ته‌ندیس و تابلۆی ڕێزلێنانیان پێده‌به‌خشرێت. به‌رهه‌مه هه‌ڵبژارده‌کانی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری کاریکاتێری ئێران له پێشانگایه‌کی گه‌وره‌ی هونه‌ریدا له گه‌له‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری سیمورغ له شاری بۆکان ده‌خرێنه به‌ردیدی هونه‌ردۆستان و لایه‌نگرانی هونه‌ری کاریکاتێر که بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت. |
30 . 08 . 2008 حوکمدانی خه‌باتکاران له ئێران دادگایه‌کی پـیاداچوونه‌وه له سـتانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوای ئێران پـشـتڕاستی حوکمی چوار سـاڵ زیندانی کرده‌وه که به‌سه‌ر خه‌باتکاری کورد بۆ مافی ژنان زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی داسه‌پـێنرابوو. خانم بایه‌زیدی ته‌مه‌ن بیست و شه‌ش سـاڵان له هه‌ڵـمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی" یه‌ک ملیۆن ئیمزا" چالاک بوو که له سـاڵی 2006 ئه‌و هه‌ڵـمه‌ته ده‌سـتپـێـکرا بۆ کۆتایی هێنان به فه‌رق و جیاوازی یاسایی به دژی ژنانی ئێرانی ده‌کرێت. هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا پـشـتیوانی خه‌باتکاری مافه‌کانی مرۆڤی ئێرانی و هه‌روه‌ها وه‌رگری خه‌ڵاتی ئاشـتی نۆبل شیرین عیبادی هه‌یه که داخوازی هه‌ڵـمه‌ته‌که‌ی داوه‌ته په‌رله‌مانی ئێران که داوای ژماره‌یه‌ک ڕیفۆرم ده‌کات، له ناویان مافی یه‌کسـان بۆ ژنان له بواری هاوسه‌رێتی و ته‌ڵاق، وه مافی ژنان تا بتوانن مافی ناسـنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیـیان بده‌نه منداڵانیان، مافی میراتی یه‌کسـان بۆ ژنان، وه مافی یه‌کسـان بۆ ژنان و پـیاوان له کاتی شـایه‌تیدان له دادگا، وه هه‌روه‌ها ڕیفۆرم و گۆڕینی یاساکانی تر که فه‌رق و جیاوازی له دژی ژنان له ئێران ده‌کات. زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی تاکه خه‌باتکاری مافی ژنان نیـیه له لایه‌ن ڕژێمی تاران گیرابێت. هانا عه‌بدی خوێندکارێـکی ڕه‌وانـناسی له 4 ی مانگی یازده‌ی سـاڵی 2007 له ماڵی باپـیری له سه‌نه‌نده‌ج ده‌سـتگیرکرا. وه کاربه‌ده‌سـتان بۆ ماوه‌ی سێ مانگان ڕێـگایان نه‌دا که‌س بیبینێت. له مانگی شه‌شی ئه‌مسـاڵ ئه‌و پـێـنج سـاڵ زیندانی بۆ بڕاوه که ده‌بێت دور له شـاری خۆی له شـارۆچکه‌ی گه‌رمی له سـتانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات بیکێشـێت. ڕێـکخراوی سه‌ربه‌خۆی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت خانم هانا عه‌بدی" گرتوویه‌کی ویژدانه که ته‌نیا له‌به‌ر به‌کارهێنانی مافی ئازادی ده‌ربڕینی ڕا و کۆبوونه‌وه به شـێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه گیرا و ئه‌و تاوانانه‌ی دراونه‌ته پاڵی به مه‌بسـتی سـیاسی بوونه." له ڕاپـۆرتێـکی له مانگی حه‌وت بڵاوکراوه سـه‌رنجی خسـته سه‌ر پـێشـێـلکاریـیه‌کانی مافی مرۆڤی که‌مایه‌تی کورده‌کان له ئێران له لایه‌ن ڕژێمی تاران، به تایبه‌تی هی ئه‌وانه‌ی داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن. ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت ژنانی کوردی ئێران" دوو جار ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی دێن بۆ وه‌رگرتنی مافه‌کانیان، یه‌که‌م وه‌ک ئه‌ندامانی که‌مایه‌تیـیه‌کی نه‌ژادی دوره په‌رێزکراو، دووهه‌م وه‌ک ژن له کۆمه‌ڵـگای زۆر به باوک سـالاریدا." له به‌شی خۆی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پـشـتیوانی کردووه له هه‌وڵه‌کانی کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی و گه‌لی ئێران تا به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ڕه‌گه‌ز، ئاین، ژن‌بوون یان پـیاوبوون، مافی یه‌کسـانیان له به‌رامبه‌ر یاسادا هه‌بێت و ئازادبن له به‌کارهێنانی مافه بنچینه‌یی‌یه مرۆڤیـیه‌کانیان. :// . . / / - 58 - 2008 - 08 - 31 - 1 - 89536802 / 957204 . |
Subsets and Splits