text
stringlengths 0
94.6k
|
---|
به‌په‌له.. حاجی ئۆمه‌ران .. ئاگرێک له‌ناو زه‌وییه‌کی مین ڕێژکراودا له‌ته‌شه‌نه‌کرندندایه [ 16 : 48 ] 2010 / / 05 - به‌ختیار قادر/چۆمان- له‌هۆکارێکی نادیاردا ئاگرێکی گه‌وره سنوری چه‌ند گوندێی حاجی ئۆمه‌رانی گرته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌ردوو تیمی فریاکه‌وتنی حاچی ئۆمه‌ران و چۆمان به‌مه‌به‌ستی کۆنترۆڵکردنی ئاگره‌که گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌که، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا ئاگره‌که کۆنترۆڵ نه‌کراوه. له‌مباره‌وه به‌رپرسی بنکه‌ی به‌رگری شارستانی چۆمان مولازم (ئه‌حمه‌د نه‌جات) به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند که که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره به‌هۆکارێکی نادیاره‌و[ .،]چه‌ند زه‌وییه‌کی مین ڕێژکراوی گرتۆته‌وه‌و[ .،]به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌کانیش ئاگره‌که په‌رسه ده‌سێنێت و کۆنترۆڵکردنی ئه‌سته‌م ده‌بێت. پێویسته بگوترێت، له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی ئه‌مه چواره‌مین ڕووداوی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه که به‌هۆیه‌وه زیاتر له چوار هه‌زار دۆنم ڕه‌زو باخ و پاوانی هاوڵاتیان سووتاوه‌و[ .،]زیانێکی زۆری ماددیش به‌ر جوتیارنی ناوچه‌که که‌وتوو. |
18 . 05 . 2012 فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی : ئارام شێخوه‌سانی له لایه‌ن ڕۆماننوسی لاو ئارام شێخوه‌سانی یه‌که‌م ڕۆمانی چاپکراوی خۆی سه‌مای سڕبوون ده‌خاته به‌رده‌م خوێنه‌ران. به به‌راورد له‌گه‌ڵ شیعر و چیرۆک و هه‌ندێک له ژانره ئه‌ده‌بیه‌کانی تریش ده‌شێت ڕۆمان لێمان نزیکتر بێت له‌و ڕه‌هه‌نده‌وه‌ی که هاوچه‌رخمانه‌و[ .،]له‌وانه‌شه له ژیانی زۆربه‌ماندا وه‌ک ژانریکی نوێ سه‌یری بکه‌ین و تام و چێژی لێببینین. که ئه‌م ژانره نوێ بێت، ئایا ده‌بێت له‌ناو فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا چۆن بیر له ڕۆمان بکرێته‌وه ؟ یانیش ئایا ده‌بێت چاوه‌ڕوانیه‌کانمان به‌رامبه‌ر ڕۆمانی کوردی هێنده گه‌وره بن تا بڵێین به زووترین کات ده‌توانێت جێی خۆی بکاته‌وه؟ لێتانی ناشارمه‌وه کاتێک (سه‌مای سڕبوون) ی (ئارام شێخوه‌سانی)م خوێنده‌وه جێی هه‌ڵوه‌سته‌کردن بوو لام. ئارام شێخوه‌سانی میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردیه . هه‌ر له‌م به‌رنامه‌یه‌دا نوسه‌ر ژوان شوانی سه‌رنجێکی خۆی ده‌خاته ڕوو له‌سه‌ر ڕۆمانی کوردی و پرسیارێکیش له ئارام ده‌کات. |
سه‌یرترین پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری [ 15 : 22 ] 2009 / / 04 - ئه‌و وێنانه‌ی ده‌یبینن، وێنه‌ی ئافره‌تێکه به‌ناوی (کیتی کیرکباتریک) ی 21 ساڵ، که له کاتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌که‌یدا له ساڵی 2005 له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گیراون. کایتی دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ماوه درێژ ببۆوه، به جۆرێک ڕۆژانه ده‌بوایه بۆ ماوه‌یه‌ک له ژێر چاره‌سه‌ریی پزیشکیدا بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کایتی به‌ده‌ست ئێش و ئازاری نه‌خۆشییه‌که‌ی ده‌یناڵاند، به‌ڵام مکوڕ بووه له‌سه‌ر سازدانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ (نیک زۆ)ی 23 ساڵ. کایتی تاوه‌کو ڕۆژی هاوسه‌رگیری چه‌ند جارێک کراسه بوکێنییه‌که‌یان بۆ چاک ده‌کرا و بچووک ده‌کرده‌وه، به‌هۆی دابه‌زینی کێشی له‌شیه‌وه، له ڕۆژی ئاهه‌نگ گێڕانیدا ماوه ماوه ده‌چوو ژێر بۆڕی ده‌ستکردی هه‌ناسه‌دان. کایتی کیرکباتریک دوای 5 ڕۆژ له ژیانی هاوسه‌ری ژیانی له ده‌ستدا، هه‌روه‌ها هاوسه‌رگیرییه‌که‌ی (کایتی) له‌گه‌ڵ (زۆ) به سه‌یرترین هاوسه‌ر له جیهاندا هه‌ژمار ده‌کرێت، چونکه له ژێر هه‌ناسه‌دانی ده‌ستکرد و نه‌خۆشی کوشنده بڕیاری پێکه‌وه ژیانیاندا. |
کاسترۆ: ئه‌مه‌ریکا وه‌ک هه‌میشه به دوژمنی کوبا ده‌مێنێته‌وه [ 14 : 04 ] 2009 / / 02 - "راوول کاسترۆ" سه‌رۆکی "کوبا" ڕایگه‌یاند؛ "ئه‌مه‌ریکا" له هه‌مبه‌ر "کوبا" وه‌ک هه‌میشه به دوژمن و خیانه‌تکار و ده‌ست‌درێژکار ده‌مێنێته‌وه. سایتی هه‌واڵی "خێمه" بڵاوی‌کرده‌وه، دوێنێ پێنجشه‌ممه له میانه‌ی په‌نجایه‌مین ساڵیادی شۆڕشی "سانتیاگۆ دی کوبا"دا، "راوول کاسترۆ" برا و جێگره‌وه‌ی "فیدڵ کاسترۆ"ی سه‌رکرده‌ی "کوبا"ییه‌کان له ده‌سه‌ڵاتدا، ڕایگه‌یاندووه؛ پێویسته به‌ئاگابوونی خۆمان بپارێزین. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به حکومه‌تی "ئه‌مه‌ریکا" کردووه‌و[ .،]وتویه‌تی؛ ده‌بێت درک به‌وه بکه‌ین که دوژمن وه‌ک هه‌میشه به دوژمن و خیانه‌تکار و ده‌ست‌درێژکار ده‌مێنێته‌وه. جێی وه‌بیر‌ێنانه‌وه‌یه، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، کۆشکی سپی دوانه‌مه‌ی دوا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئیداره‌ی "جۆرج بوش"ی ئاڕاسته‌ی "کۆبا" کرد، ئه‌ویش پاڵ‌پشتی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی "ئه‌مه‌ریکا"یه له هه‌وڵی گه‌لی "کوبا" بۆ به ده‌ست هێنانی ئازادییه‌کانیان. |
سه‌رۆک بارزانی: خوازیار بووم له نه‌ورۆزی ئامه‌ددا به‌شدار بم [ 10 : 59 ] 2012 / / 20 سه‌رۆکی هه‌رێمی کورستان، مه‌سعوود بارزانی. سه‌رۆکی هه‌رێمی کورستان، مه‌سعوود بارزانی، له نامه‌یه‌کدا بۆ ئه‌حمد تورک، هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی (که‌جه‌ده)، له وه‌ڵامی بانگهێشتنامه‌که‌دا ده‌نووسێت خوازیار بووم له نه‌ورۆزی ئامه‌د به‌شدار بم. به گوێره‌ی ئه‌و نامه‌یه که له په‌یجی تایبه‌تیی ئه‌حمد تورک و په‌یجی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په بڵاو کراوه‌ته‌وه . سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له نامه‌که‌یدا بۆ ئه‌حمه‌د تورک هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتی ، ده‌ستنیشانی ده‌کات که به هۆی هه‌ندێک هۆکاره‌وه نه‌یتوانیوه به‌شداریی له نه‌ورۆزی ئامه‌ددا بکات و هیوای خواستووه نه‌ورۆز ئاشتیی بۆ گه‌لی کورد بهێنێت. بارزانی له نامه‌که‌یدا ڕایگه‌یاندووه: "به دڵ و به گیان جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ییی کوردان، جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌که‌م" و ده‌ڵێت: "هیوادارم کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی به هاوکاری هه‌موومان ببێته هۆکاری ده‌سته‌به‌رکردنی هه‌موو داواکانی گه‌لی کورد. نه‌ورۆز به‌شێکی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمانه. بووه به ڕۆژی ئازادی و ڕۆژی ئاشتی, بووه به سیمبولی ئازادی. گه‌لی کورد له هه‌موو شوێنێک له تێکۆشانی ئازادی‌دا نه‌ورۆزی به بنه‌ما وه‌رگرتووه، له هه‌موو شار و ناوچه و گونده‌کاندا به به‌شداریی هه‌موو کوردان ئه‌و ڕۆژه پیرۆز کراوه. خوازیار بووم له پیرۆزباییه‌کانی نه‌ورۆزی ئامه‌ددا له‌گه‌ڵتاندا بوومایه، به‌ڵام به هه‌ندێ هۆکار نه‌متوانی به‌شداریی پیرۆزباییه‌کانی نه‌ورۆزی ئامه‌د ببم، به‌و بۆنه‌یه‌وه داوای لێبووردنی خۆمتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم، جارێکی تریش نه‌ورۆزتان پیرۆز ده‌که‌م و خوازیارم ببێته بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتن." دیاری محه‌ممه‌د |
ئه‌نجامی یارییه‌کانی خولی پله یه‌که‌کانی کوردستان بۆ تۆپی پێی له‌سه‌ر ئاستی لاوان [ 15 : 35 ] 2011 / / 10 هه‌ولێر 10 ته‌مموز/یۆلیۆ ( ) - له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی خولی پله یه‌که‌کانی کوردستان بۆ تۆپی پێی له‌سه‌ر ئاستی لاوان، چه‌ندین یاری گرنگ به‌رێوه‌چوو که ئه‌نجامی یارییه‌کان به‌مشێوه‌یه بوو. شێروانه – سۆلاڤ 3 - 0 ، چه‌مچه‌ماڵ – ده‌ربندیخان 4 - 0 ، خاک – کۆیه 3 - 0 ، خانه‌قین – ئاشتی 3 - 0 ، سێمێڵ – سۆران 3 - 3 ، شه‌قلاَوه – هه‌ڵۆ 1 - 3 ، برایه‌تی – ئاسۆ 1 - 0 ، گاره – ئالاَ 1 - 1 . ڕێبین ڕه‌مزی - |
هێزێکی ئه‌مه‌ریکی له نێوان ئورده‌ن و سوریا بڵاو ده‌بێته‌وه [ 17 : 22 ] 2012 / / 10 هه‌ولێر 10 تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر ( ) – وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا دوپاتیکرده‌وه که نزیکه‌ی 150 سه‌ربازیان له سه‌ر سنوری ئورده‌ن بڵاوکردۆته‌وه وه‌ک خۆمائاماده‌کردنێک بۆ سیناریۆی له‌ده‌ستدانی کۆنترۆلی چه‌کی کیمیاوی له سوریا و یارمه‌تیدانی ئورده‌ن له هاتنی لێشاوی په‌نابه‌ران، که‌مێک به‌رله‌ئێستاش وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئه‌م هه‌واڵه‌ی دوپاتکرده‌وه. ئه‌و به‌رپرسه نه‌یویست ناوی بڵاوبکرێته‌وه وتی: ئه‌و هێزه له بنکه‌یه‌کی سوپای ئورده‌ن له دوری 50 کیلۆمه‌تر له سنوری سوریا بڵاوده‌کرێنه‌وه. هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز ڕایگه‌یاندوه که هێزێکی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکی بۆ ئورده‌ن نێردراوه، تاکو بۆ سیناریۆی له‌ده‌ستدانی کۆنترۆلی چه‌کی کیمیاوی له‌سوریا خۆیان ئاماده‌بکه‌ن. که‌مێک به‌ر له‌ئێستا ڕوسای ئه‌مڕۆ هه‌واڵێکی به‌په‌له‌ی بڵاوکرده‌وه‌و[ .،]ڕایگه‌یاند که وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن بانیتا دوپاتی کردۆته‌وه که هێزێکی ئه‌مه‌ریکی له‌نێوان سنوری ئورده‌ن – سوریا بڵاوه‌یان پێکراوه. س . س |
ئێران چالاکیه ناوه‌کیه‌کانی خۆی فراوانده‌کات [ 9 : 22 ] 2008 / / 12 - ئاژانسه‌کانی ئێرانی بڵاویانکرده‌وه، که ئێران چالاکیه ناوه‌کیه‌کانی خۆی فراوانکرده‌وه‌و[ .،]سه‌دان ده‌زگای "سه‌نترفیوژ" ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ناوه‌کی، له وێستگه‌ی ناوه‌کی ناتانزی به‌گه‌ڕخستووه. به پێی هه‌واڵی سایتی ڕادیۆ (سه‌وا) ئاژانسه‌کانی ئێرانی بڵاویانکرده‌وه، که ئێستا ئێران 492 ده‌زگای "سه‌نترفیوژ" ی له جۆری ( - 2 ) له وێستگه‌ی ناوه‌کی ناتانزی به‌گه‌ڕخستووه، که هێز و به‌رهه‌مه‌که‌ی زۆر زیاتره له ده‌زگای ( - 1 ) که ئێران نزیکه‌ی 3 هه‌زار له‌م ده‌زگایه به‌کارده‌هێنێت. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئه‌حمه‌د نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، که وڵاته‌که‌ی کارده‌کات بۆ به‌گه‌رخستنی 6 هه‌زار ده‌زگای ( - 1 ) و واز له به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی خۆی ناهێنێت. جێی ئاماژه‌یه، نوێنه‌ری شه‌ش وڵاته زلهێزه‌که‌ی جیهان له 16 ی ئه‌م مانگه سه‌باره‌ت به چالاکیه ناوه‌کیه‌کانی ئێران، کۆده‌بنه‌وه. |
له ڕۆژی جیهانی ده‌ستشۆریندا، هه‌ڵمه‌تێکی ده ڕۆژی ده‌ستپێده‌کات [ 10 : 01 ] 2009 / / 15 - هاوڕێ باوه‌یس/ سلێمانی- ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی ده‌ستشۆرینه‌و[ .،]به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌رسێ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و[ .،]ژینگه‌و[ .،]ته‌ندروستی به‌هاوکاری ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی، هه‌ڵمه‌تێک له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. له‌مباره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ژینگه له سلێمانی "شوان موحه‌مه‌د" به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و ژماره‌یه‌کی زۆر قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌گرێته‌وه‌و[ .،]تێیدا وانه‌ی تایبه‌ت به ده‌ستشۆرین به قوتابیان ده‌وترێته‌وه‌و[ .،]هۆشیارییان ده‌درێتێ له‌باره‌ی گرنگی ده‌ستشۆرینه‌وه. وتیشی: ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی زۆر هاوکاری کردووین به‌تایبه‌تی له بواری چاپکردنی پۆسته‌ر و ڕیکلامه‌کاندا، ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد، ژماره‌یه‌کی زۆر پۆسته‌ر و ڕیکلام و ڕێنمایی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و له نزیک قوتابخانه‌کان هه‌ڵده‌واسرێن. |
23 . 10 . 2010 دادگای باڵای عێراق فه‌رمان به سیاسه‌تمه‌دارانی وڵاته‌که‌ی ده‌دات کار بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ بکه‌ن له لایه‌ن باڵاترین دادگای عێراق فه‌رمانی دا به سیاسه‌تمه‌داران کۆسپ و ته‌گه‌ره بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی ڕاگرن و به‌ره‌و پـێش هه‌نگاو بنێن. دادگای باڵا له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئه‌و بڕیاره‌ی ڕاگه‌یاند، نزیکه‌ی 8 مانگ دوای ئه‌وه‌ی عێراقیـیه‌کان ده‌نگیان دابوو. هاوبه‌ندی عێراقیـیه‌ی سووننه‌کان پـشـتیوانی ده‌که‌ن و له لایه‌ن ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پـێشـووتر ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرێت ده‌نگی زیاتری له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای سه‌ره‌ک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی به‌ده‌سـتهێنابوو. به‌ڵام نه‌یتوانی زۆری کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مان پــڕ بکاته‌وه. |
خه‌سرۆ گۆران: سێیه‌م وه‌جبه‌ی قه‌ره‌بووکردنه‌وه ڕاده‌ستی که‌سوکاری قوربانیانی شه‌نگال کرا [ 17 : 42 ] 2008 / / 15 - له ساڵیادی کرده‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی ناوچه‌ی شه‌نگال ئه‌مرِۆ سێیه‌م وه‌جبه‌ی کۆمه‌ک و قه‌ره‌بووی هاوڵاتیان ڕاده‌ستی که‌سوکاری قوربانییه‌کانی کرده‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی شه‌نگال کرا و برِیاردرا چه‌ند یه‌که‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری بۆ چاودێریکردنی به ساڵاچوان و چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه‌که بکرێنه‌وه. له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس جێگری پارێزگاری موسڵ خه‌سرۆ گۆران ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی کاره‌ساتی کرده‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی شه‌نگال ڕوویدا به هۆی گه‌وره‌یی تاوانه‌که‌وه حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ به هاوکاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان برِیاریدا قه‌ره‌بووی زیانلێکه‌وتوان بکاته‌وه. گوتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته حکومه‌تی عێراق برِی 10 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانکردو و به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ژینگه‌ی حکومه‌تی عێراق نه‌رمین عوسمان لیژنه‌یه‌کی باڵا و به سه‌رۆکایه‌تی جێگری پارێزگاری موسڵ لیژنه‌یه‌کی لاوه‌کی بۆ ڕاپه‌رِاندنی کاروباری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌که پێکهێنرا. ڕوونیشیکرده‌وه، ئه‌و لیژنانه برِیاریاندا وێرِای قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری قوربانییه‌کان به شێوازێکی نوێ و سه‌رده‌میانه خانوو بۆ ئه‌و هاوڵاتییه زیانلێکه‌وتوانه دروست بکرێت و برِی پاره‌ی ته‌رخانکراویش به سێ پشک پێیان بدرێت واته به گوێره‌ی کارکردن له خانوه‌کان و نه‌خشه‌ی تایبه‌تی. ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌کرد، ئه‌مرِۆ له ساڵیادی ئه‌و کاره‌ساته‌دا برِیار درا وه‌جبه‌ی سێیه‌می ئه‌و پاره ته‌رخانکراوه بدرێته هاوڵاتیان و هه‌روه‌ها برِیار درا بنکه‌ی چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه‌که‌دا و چه‌ند بنکه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری دیکه بکرێنه‌وه. |
پۆڵۆنیا نوێنه‌رایه‌تی خۆی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کاته‌وه [ 17 : 39 ] 2010 / / 17 - شاندی پۆڵۆنیا نیازی خۆیان بۆ کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌که‌یان له هه‌رێم ده‌ربڕی. به‌مه‌به‌ستی به‌شداری کردنیان له پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ماسی یانکۆڤسکی بریکاری وه‌زیری ژێرخانی ولاَتی پۆڵۆنیا به یاوه‌ری ستانسلاڤ سمۆلن باڵیۆزی پۆڵۆنیا له عیراق و شاندێکی باڵای بازرگانی گه‌یشتنه هه‌رێمی کوردستان. ئه‌مرِۆ له دیدارێکیان له‌گه‌ڵ فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ت باسیان له ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستان و په‌ره پێشووه‌چوونه‌کانی بواری ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان کرد. به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ت باسی له ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستان کرد وه‌ک ناوچه‌یه‌کی ئارام و سه‌قامگیر له عیراق و هیوای خواست ولاَتی پۆلۆنیا بتوانیَ سوود له بارودۆخی هه‌رێم و ئه‌و زه‌مینه له‌باره وه‌ربگرێت که حکومه‌تی هه‌رێم ڕه‌خساندوویه‌تی بۆ به‌شداری کردنی کۆمپانیا بیانیه‌کان له بواری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستان. له‌م ڕووه‌وه شاندی ولاَتی پۆڵۆنیا ئه‌م ده‌رفه‌تانه‌یان به‌رز نرخاند و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که ئه‌وان ده‌توانن له زۆر بوار و به‌شێوه‌ی پراکتیکی له هه‌رێمی کوردستان بوونی خۆیان بسه‌لمێنن، هاوکات بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه نیازی خۆیان بۆ کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ولاَته‌که‌یان له هه‌رێم ده‌ربرِی. له‌به‌رامبه‌ردا فه‌لاح مسته‌فا پێشوازی حکومه‌تی هه‌رێمی له هه‌نگاوێکی له‌م شێوه‌یه دووپاتکرده‌وه‌و گووتی کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی پۆڵۆنیا له‌هه‌رێم ئاستی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نێته قۆناغێکی باشتر و له‌سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادا ده‌بێت. له‌ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا هه‌ردوولا باسیان له پشتگیری حکومه‌ت کرد بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی له نێوان زانکۆ و ژووره بازرگانیه‌کانی نێوان ولاَتی پۆڵۆنیاو هه‌رێمی کوردستان که کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌رووی سیاسی و ئابووری و که‌لتووری و سه‌رجه‌م بواره‌کانی دیکه. هاوکات له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا گرینگی واژوو کردنی ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ک له نێوان هه‌رێمی کوردستان و هه‌رێمی ماڵۆ پۆَلسکای پۆلۆنی خرایه‌رِوو ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ئاڵگۆرِی دوولایه‌نه‌و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی یه‌کتری. |
به‌شدارنه‌بوونی سینه‌مای ئێران له فیستیڤاڵًی فیلمی کان [ 20 : 58 ] 2010 / / 13 – نزیکه‌ی ( 20 ) فیلم له ڕێگای بنیادی سینه‌مایی "فارابی" ئاراسته‌ی "کان" کرابوون، به‌ڵام هیچ یه‌ک له‌و فیلمانه له لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌رانی "کان" په‌سه‌ند نه‌کراون و به‌و شێوه‌یه سینه‌مای ئێران ئه‌مساڵ نه‌یتوانی به‌شداری له‌و ڕووداوه سینه‌ماییه‌ی جیهان بکات. سینه‌مای ئێران له ڕوانگه‌ی زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گران سینه‌مایی، به‌شێکی زۆری پێشکه‌وتنی له ئاستی جیهانی ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کانی له فیستیڤاڵی فیلمی "کان". سینه‌مای ئێران ئه‌مساڵ به‌شداری له‌و فیستیڤاڵه نه‌کردووه، ته‌نیا ده‌رهێنه‌ری ئێرانی به‌شداربوو له فیستیڤاڵی "کان"، "عه‌باس کیا ڕۆسته‌می" یه له ڕێگای فیلمی "رونوشت برابر‌اصل"( ) که ئه‌وه‌ش زیاتر له‌وه‌ی به فیلمێکی ئێرانی بێته هه‌ژمار وه‌کو فیلمێکی فه‌ره‌نسی ده‌ستنیشان ده‌کرێت و په‌یوه‌ندی به سینه‌مای ئێران نییه، ئه‌و فیلمه له ڕێگای به‌رهه‌مهێنه‌رانی فه‌ره‌نسی به‌رهه‌م هێنراوه. سینه‌مای ئێران له چه‌ند ساڵی ڕابردوو، سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆی له "کان" به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ساڵی ڕابردوو فیلمی "که‌س له پشیله ئێرانییه‌کان خه‌به‌ری نییه" له ده‌رهێنانی "به‌همه‌ن قوبادی" ته‌نیا فیلمی ئێرانی به‌شداربوو له‌و فیستیڤاڵه بوو که وه‌کو براوه‌ی خه‌ڵاتی به‌شی "جۆری ڕوانگه" ده‌ستنیشان کرا، ئه‌و فیلمه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی فه‌رمی له ڕێگای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئێران ڕێگه به به‌رهه‌مهێنان و نمایش‌کردنی نه‌درا، به نوێنه‌ری سینه‌مای ئێران نایته هه‌ژمار. له لایه‌کی دیکه، هه‌ندێک فیلمی به‌هێز له ڕووی هونه‌رییه‌وه له ئێران به‌رهه‌م ده‌هێنرن که به‌هۆی چاودێری و کۆنترۆلی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئێران له ئاستی جیهانی ناتوانن خۆیان نیشان بده‌ن، نمونه‌ی ئه‌وه‌ش فیلمی "هیچ" له ده‌رهێنانی "عه‌بدۆلره‌زا کاهانی" بوو که ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئاماده نه‌بووه، ئه‌و فیلمه وه‌کو نوێنه‌ری ئێران بنێرێته فیستیڤاڵه جیهانییه‌کان. سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی فیلمی "عه‌باس کیا ڕۆسته‌می" وه‌کو نوێنه‌ری سینه‌مای ئێران به‌شداری له "کان" نه‌کردووه، "ئه‌حمه‌د میر عه‌لایی" به‌رِێوه‌به‌ری بنیادی سینه‌مایی فارابی له‌باره‌ی به‌شداری ئه‌و ده‌رهێنه‌ره له فیستیڤاڵی "کان"ـی ئه‌مساڵ گوتویه‌تی: "به‌شداری کیارۆسته‌می له کان جێگای شانازی ئێرانه". "میر عه‌لایی" گوتیشی: "هه‌ر چه‌نده کیارۆسته‌می فیلمی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌رهه‌مهێناوه، به‌ڵام ئه‌و، ده‌رهێنه‌ر و که‌سایه‌تی ناسراو سینه‌مای ئێران له ئاستی جیهانییه‌و[ .،]به‌شداری ئه‌و له "کان" ده‌توانێت باوه‌رپێکراوییه‌ک بۆ سینه‌مای ئێران بێت". هه‌ر چه‌نده سینه‌مای ئێران له بواری به‌شداریکردن له به‌شه‌کانی کێبرِکێی "کان" سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵام له ڕێگای بنیادی سینه‌مایی فارابی، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، ناوه‌ندی په‌ره‌سه‌ندنی سینه‌ما و خانووی سینه‌ما به‌شداری له بازارِی جیهانی فیلمی "کان" کردووه. شه‌ست و سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "کان" ڕۆژی ڕابردوو له ڕێگای نمایش‌کردنی فیلمی سینه‌مایی "رۆبین هوود" نوێترین به‌رهه‌می "ریدلی سکات" ده‌ستی پێ‌کرد و ڕۆژی ( 23 ) ئایار له ڕێگای ده‌ستنیشان کردنی براوه‌کانی، کۆتایی به کاره‌کانی خۆی دێنێت. سه‌رچاوه: بی. بی. سی |
21 . 04 . 2011 پانۆراما: سه‌د و سیازده‌یه‌مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی له لایه‌ن سه‌د و سیازده ساڵ به‌سه‌ر چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی‌دا ڕه‌ت ده‌بێت . له 22 ی چواری ساڵی 1898 دا ڕۆژنامه‌ی کوردستان له قاهیره چاپ و بڵاوکرایه‌وه. له‌و ده‌مه‌وه تا ئێستا سه‌دان گۆڤار و ڕۆژنامه بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و[ .،]شان به شانی چاپکراوه‌کانیش ده‌یان که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و ڕادیۆی کوردیش ده‌ستیان به په‌خشکردن کردووه. به‌ڵام ئه‌مانه تا چه‌ندێک توانیویانه ببنه فاکته‌رێک له دروستکردنی ڕای گشتیدا ، یان وه‌ک ده‌گوترێت تا چه‌ندێک توانیویانه ببنه ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا. له پێناو باشتر کردنی ڕه‌وشی کۆمه‌ڵگایه‌ک له ڕووی دیموکراسی و له ڕووی کۆمه‌ڵگای سیڤیلیشه‌وه ده‌بێت میدیا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگی گشتی خه‌ڵک و ناڕه‌زاییه‌کان بێت و ده‌شبێت نه‌بێته لایه‌نێک له ململانێکاندا و به‌رده‌وام داکۆکی له پاراستنی پرۆفێشناڵی خۆی بکات. دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر ، مامۆستای ڕاگه‌یاندن له زانکۆی سلێمانی: له پاش تێپه‌ڕبوونی 113 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا ، به‌ڵام وا له ئێستادا میدیای کوردی ڕووبه‌ڕووی قه‌یران ده‌بێته‌وه. ڕۆژنامه‌وان ئیبراهیم سه‌عید ، مامۆستای ڕاگه‌یاندن له زانکۆی سلێمانی: له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر ته‌نها ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن نین به‌شدار بن له دروستکردنی ڕای گشتیدا ،وه له‌م هه‌ل و مه‌رجه نوێیه‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا گرنگه بیر له کار و ئه‌رکی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانیش بکرێته‌وه. ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود عه‌بدولخالق ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ستانده‌رد : به‌ڵێ له ڕووی ته‌کنیکیه‌وه میدیای کوردی گه‌شه‌ی کردووه ، به‌ڵام ئه‌و جۆره گه‌شه‌کردنه به‌شدار نه‌بووه له دروستکردنی ڕای گشتیدا. فرزه‌ند شێرکۆ ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه : له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی له بواری ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌بوون ، به‌ڵام قۆناغه سیاسیه‌کان وایکرد میدیا له بارێکی نه‌خوازراودا بمێنێته‌وه. ڕۆژنامه‌ی (کوردستان) 31 ژماره‌ی لێ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و[ .،]ئه‌م ڕۆژنامه‌یه که بووه سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له چه‌ند شوێنێک به چاپ گه‌یه‌ندراوه له‌وانه قاهیره ، ژنێف ، له‌نده‌ن. دوا ژماره‌شی له 14 ی 4 ی ساڵی 1904 دا بڵاوکرایه‌وه. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12 : 00 خوله‌که. |
ئۆباما له له‌نده‌نه [ 14 : 00 ] 2008 / / 26 - پاڵێوراوی دیموکراتیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا "باراک ئۆباما" گه‌یشته له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا و له‌گه‌ڵ تۆنی بلێری سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته‌دا کۆبوویه‌وه. له‌میانی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئه‌وروپا "باراک ئۆباما" گه‌یشته له‌نده‌ن و چاوی به سه‌رۆکی پێشووی به‌ریتانیا و نێردراوی ئێستای لیژنه‌ی چوار قۆڵی بۆ ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "تۆنی بلێر" که‌وت، وا بڕیاره چاوی به "گۆردن براون"ی سه‌رۆک وه‌زیری ئێستای به‌ریتانیا بکه‌وێت. جێی ئاماژه‌یه له‌نده‌ن دواهه‌مین وێستگه‌ی گه‌شته‌که‌ی ئۆبامایه که بۆ چه‌ند وڵاتێک ئه‌نجامی دا،به ئامانجی ئه‌وه‌ی وێنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی باشتر بکات. |
کۆنسێرتی ئۆرکسترای فیلارمۆنیک له سنه به‌ڕێوه‌چوو [ 18 : 41 ] 2009 / / 16 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ کۆنسێرتی گروپی موزیکی "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی سنه" به ڕێبه‌رایه‌تی هونه‌رمه‌ندی لاوی کورد مێهدی ئه‌حمه‌دی و به ده‌نگی گۆرانیبێژانی کورد، به ماوه‌ی سێ ڕۆژ له شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو. به پێی ڕاپۆڕتی تایبه‌تی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، کۆنسێرتی گروپی موزیکی "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی سنه" به ڕێبه‌رایه‌تی هونه‌رمه‌ندی لاوی کورد مێهدی ئه‌حمه‌دی و به ده‌نگی گۆرانیبێژان هووشه‌نگ شگێرف، کامیل عه‌بدی، بێهرووز باباخانی، مورته‌زا که‌ره‌می و هیوا ڕه‌حمانی له ڕۆژانی 7 تا 10 ی ئۆگۆستی 2009 له ته‌لاری کۆمه‌ڵًگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری فه‌جر له شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو. له‌م کۆنسێرته‌دا جوانترین میلۆدییه‌کانی کوردی، له‌وانه: عه‌لی مه‌ردان ـ گۆرانی "کۆڵان به کۆڵان"، حه‌سه‌ن زیره‌ک ـ گۆرانی "که‌ویار" و "هه‌روایه"، مه‌زهه‌ر خالقی ـ گۆرانی "په‌پوله‌ی ئازادی" و هه‌روه‌ها جوانترین و ناودارترین واڵس، ئۆپێڕاکان و مێلۆدی موزیکی فیلم، پێشکه‌ش کرا، له‌وانه: موزیکی فیلمی "پدر خوانده" که ئه‌م به‌شه‌ی ئۆرکستراکه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که هۆگریان به موزیکی ته‌نیا هه‌یه ئاماده کرابوو. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م ئۆرکسترایه په‌ره‌پێدانه به موزیکی خاڵی واته بێ که‌ڵک وه‌رگرتن له گۆرانیبێژ. له کۆنسێرتی ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی سنه‌دا میلۆدی و گۆرانییه کوردییه‌کان له لایه‌ن موزیکزانی لاوی کورد مێهدی ئه‌حمه‌دی دابه‌شکردنی به هێز و نوێ بۆ ئه‌نجامدار و هه‌روه‌ها هه‌ندێک له گۆرانییه‌کان شێعری تازه‌ی بۆ داندراوه، بۆ نموونه گۆرانی و پارچه موزیکی "هه‌روایه" به شێعرێکی جوانتره‌وه پێشکه‌ش کرا. جێی ئاماژه پێدانه ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی سنه ساڵی 2005 به یارمه‌تی هونه‌مه‌رندان خالید موباره‌کی، مورته‌زا که‌ره‌می، ئه‌مین ڕه‌حیمی و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیکه له شاری سنه دامه‌زراوه. له درێژه‌دا ڕێبه‌ر و سه‌رپه‌ره‌ستی ئه‌م ئه‌رکسترایه به هونه‌رمه‌ند مێهدی ئه‌حمه‌دی سپێردرا. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م ئۆرکسترایه بردنه سه‌رێی ئاستی موزیکی ئورکسترای کوردی و هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدان به موزیکی بێ تێکسته که له‌م ڕۆژگاره‌دا له ناوچه‌که‌دا زۆر که‌م بایه‌خی پێدردرێت و ده‌بیسترێت. هه‌روه‌ها ناساندن و پێشکه‌ش کردنی به‌رهه‌می موزیکی ئۆرکستراڵه له سه‌رده‌می بارووک تا مۆدێڕن و پێشکه‌ش کردنی به‌رهه‌می ئاوازدانه‌ره سه‌رده‌مییه‌کانی ئێران و بیانی له مه‌به‌سته سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م گرووپه‌یه. ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی سنه یه‌که‌مین کۆنسێرتی فه‌ره‌می خۆی له به‌هاری ساڵی 2007 له ماڵی کورد له سنه به‌ڕێوه‌برد و پاشان پاییزی هه‌مان ساڵ له زانکۆی هونه‌ری شاری تاران و مانگی ژانوییه‌ی 2008 له ته‌لاری کۆمه‌ڵًگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری فه‌جر له شاری سنه پێشکه‌ش کرد. ئه‌م ئورکسترایه له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2008 کۆنسێرتێکی موزیکی خاڵی له ته‌لاری کۆمه‌ڵًگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری فه‌جر له شاری سنه پێشکه‌ش کرد که ته‌نیا کۆنسێرتی موزیکی ئۆرکستراڵی بێ که‌ڵک وه‌رگرتن له تێکست و گۆرانیبێژ له سه‌رتاسه‌ری کوردستانی و هه‌رێمی کوردستان بوو. ئه‌ندامانی "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی سنه" بریتین له: ڕێبه‌ری ئۆرکسترا: مێهدی ئه‌حمه‌دی. ڤیۆڵۆنی یه‌که‌م: خالید موباره‌کی، فاتمه موراد گۆرانی، میلاد نامدار، بێهرووز ئاشناگه‌ر، ئازاد ئه‌حمه‌دی و عیسا محه‌مه‌دی. ڤیۆڵۆنی دووه‌م: سه‌یوان (مێهدی) شیر محه‌مه‌دی، ئه‌میر ساعدی، ئامینه فه‌تاحی، هیوا ڕه‌حمانی و مورته‌زا مێهرنوش. ڤیۆڵۆن ئاڵتۆ: مورته‌زا که‌ره‌می و پوویا نیک مه‌نێش. ڤیۆڵۆن سێل: بێهره‌نگ موعته‌میدی، محه‌مه‌د محه‌مه‌دی و فه‌رهاد خاره‌زمی. کلارینێت: ئه‌مین ڕه‌حیمی و هێمن سه‌لیمی. فلووت: سه‌یوان مه‌جیدی و حامید بانه‌یی. هۆڕن: فه‌خره‌دین موئمینه. فاگۆت: بێهزاد هیمه‌تیار. پێرکاشێن: ئومید له‌تیفی. ده‌هۆڵ: فوئاد مه‌حموودی. گۆرانیبێژه‌کان: هووشه‌نگ شگێرف، کامیل عه‌بدی، بێهرووز باباخانی، مورته‌زا که‌ره‌می و هیوا ڕه‌حمانی. جێی ئاماژه پێدانه موزیکزانی لاوی کورد مێهدی ئه‌حمه‌دی ڕێبه‌ر و سه‌رپه‌رستی "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی سنه" ده‌رچووی هونه‌ر گه‌لی شێوه‌کارییه له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی زانکۆی هونه‌ری تاران و هه‌روه‌ها ده‌رچووی به‌کالۆریۆسی موزیکه له زانکۆی هونه‌ری تاران. هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی خوله‌کانی هاڕمۆنی، کۆنتێرپووان، فۆگ و ئۆرکستراسیۆنی له خزمه‌ت موزیکزانی ناوداری کورد هووشه‌نگ کامکار وه‌رگرتووه. ئه‌حمه‌دی بۆ فێربوونی ئامێری جۆراوجۆری موزیک سه‌ردانی زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ناوداری ئێرانی کردووه، له‌وانه: ئامێری فلووت له خزمه‌ت ناسر ڕه‌حیمی، ئامێری سێ‌تار له خزمه‌ت بێهنام وادانی، حوسێن مێهرانی و مه‌سعوود شوعاری، ئامێری پیانۆ له خزمه‌ت خانمی شادی پوور و هه‌روه‌ها بۆ فێربوونی ڕێبه‌راتی ئۆرکسترا سه‌ردانی دکتۆر هوشیار خه‌یامی کردووه‌و[ .،]له درێژه‌دا به خزمه‌ت دکتۆر داریووش سه‌فووه‌ت، دکتۆر حه‌مید ڕه‌زا ئه‌رده‌ڵان، شه‌ریف لوتفی، ئه‌میر حوسێن ئیسلامی و چه‌ندْین موزیکزانی دیکه گه‌یشتووه. هونه‌رمه‌ندی موزیکزانی سنه‌یی مێهدی ئه‌حمه‌دی له بواری موزیکی کوردی و ئێرانی‌دا چالاکی زۆری نواندووه، هه‌ندییه‌کیان بریتین له: ـ هاوکاری له‌گه‌ڵ به‌شی موزیکی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی تاران و سنه له ساڵی 1999 تا ئێستا. ـ ئه‌ندامی گروپی کۆراڵی شاری تاران به ڕێبه‌رایه‌تی مێهدی قاسمی له ساڵی 1997 تا 2003 . ـ ڕێبه‌ری ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی سنه له ساڵی 2005 تا ئێستا. ـ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی موزیکی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی ناوه‌ندی کوردستان (سنه) 2008 ـ 2007 . ـ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی موزیکی دایره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان له ساڵی 2008 تا ئێستا. پێشکه‌ش کردن له بواری ڕێبه‌رایه‌تی ئۆرکسترادا: ـ ڕێبه‌ری ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی سنه له کۆنسێرت گه‌لی جۆراوجۆردا، له‌وانه: کۆنسێرتی ماڵی کورد له سنه، به‌هاری ساڵی 2007 ، کۆنسێرتی کۆلێژی موزیکی زانکۆی هونه‌ری تارانی لقی که‌ره‌ج، پاییزی ساڵی 2007 ، کۆنسێرتی ته‌لاری فه‌جر له شاری سنه، مانگی ژانوییه‌ی ساڵی 2007 ، کۆنسێرتی ته‌لاری فه‌جر له شاری سنه، مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2008 ، کۆنسێرتی کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری شاری مه‌ریوان، مانگی دیسه‌مبه‌ری 2008 و کۆنسێرتی کۆنگره‌ی بیرئانینی مامۆستا "هه‌ژار" (عه‌بدولره‌حمان شه‌ره‌فکه‌ندی) له ته‌لاری فه‌جر له شاری سنه، مانگی مارچی 2009 . ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی که له پێشبڕکییه‌کان و فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌کاندا به‌ده‌ستی هێناوه: ـ پله‌ی سێیه‌می لقی ئاوازدانه‌ری له چواره‌مین خولی کێبڕکێی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری قوتابیانی ناوه‌ندی ته‌ربییه‌ت موعه‌لیمی سه‌رتاسه‌ری ئێران، مانگی ئۆکۆستی 2004 له شاری مه‌شهه‌د. ـ پله‌ی یه‌که‌م له ئامێرژه‌نی له لقی ئامێری سێتاردا له کێبڕکێی قوتابیانی ته‌ربییه‌ت موعه‌لیمی تاران، ساڵی 2004 . ـ پله‌ی یه‌که‌می موزیکی شانۆ وه‌کوو به‌رهه‌می هه‌ڵبژێردراوی ڕۆژئاوای ئێران له قۆناغی کۆتایی سه‌رتاسه‌ری ئێران له 27 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر بۆ موزیکی شانۆگه‌ری "زیباترین چشمها‌اۆ‌ان تو بود" واته "جوانترین چاوه‌کان هی تۆ بوون" له ده‌رهێنانی فه‌رشید گه‌وێڵی، ساڵی 2008 . ـ پله‌ی دووه‌می ئاوازدانه‌ری له کێبڕکێی به‌هاره‌ی موزیکی زانکۆی هونه‌ری تاران، ساڵی 2009 . پێشکه‌ش کردنی موزیکی سونه‌تی ئێرانی: ـ پێشکه‌ش کردنی موزیکی سونه‌تی و ناوچه‌یی له سیمیناری جیهانی بوونی "اموزش و پرورش" واته "خوێندن و په‌روه‌رده" له ته‌لاری فه‌رهه‌نگی شاری تاران، ساڵی 2003 . ـ پێشکه‌ش کردنی موزیکی سونه‌تی و ناوچه‌یی، له ته‌لاری فه‌رهه‌نگسه‌رای جه‌وان له شاری تاران، ساڵی 2004 . له بواری پێشکه‌ش کردنی موزیکی شانۆدا: ـ شانۆگه‌ری "عشق‌اباد" له نووسینی داوود میرباقری و له ده‌رهێنانی شه‌هرام فه‌رزی پوور، له ته‌لاری فه‌رهه‌نگسه‌رای به‌همه‌ن له شاری تاران، مانگی ئۆگۆست ساڵی 2004 . ـ شانۆگه‌ری "سحوری" له نووسینی دکتۆر قوتبه‌دین سادقی و له ده‌رهێنانی فه‌رشید گه‌وێڵی له ته‌لاری فه‌جر له شاری سنه، هاوینی ساڵی 2005 . ـ ئاماده‌کردنی موزیک بۆ شانۆگه‌ری "زیباترین چشمها‌اۆ‌ان تو بود" واته "جوانترین چاوه‌کان هی تۆ بوون" له ده‌رهێنانی فه‌رشید گه‌وێڵی، له ته‌لاری مه‌وله‌وی شاری تاران، له میانه‌ی 27 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر، ساڵی 2008 . له بواری نووسینی وتاری زانستی له سه‌ر موزیک: ـ وتاری هه‌ڵبژێردراو به ناوی "لزوم‌اموزش موسیقی در مدارس‌ایران و بررسی‌اجمالی مراحل‌اموزش‌ان"، له سیمیناری فێرکاری هونه‌ر له بواری "تعلیم و تربیت" واته "فێرکردن و په‌روه‌ده"دا، له ناوه‌ندی فێرکردن و په‌روه‌رده‌ی شه‌هید شه‌رافه‌ت له شاری تاران، ساڵی 2004 . ـ پێشکه‌ش کردنی وتاری توێژینه‌وه‌یی به ناونیشانی "سیاچه‌مانه" بۆ لقی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی ناوه‌ندی کوردستان ـ شاری سنه، فێبرییه‌ی 2009 . ـ نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی وتاری توێژینه‌وه‌یی به ناونیشانی "انتخاب مدالیته‌و[ .،]تنالیته در موسیقی" له گۆڤاری پسپۆڕانه‌ی موزیک له زانکۆی هونه‌ری تاران، ساڵی 2009 . له بواری ئاوازدانه‌ریدا: ـ دابه‌شکردنی پارچه موزیکی ناوچه‌یی "ره‌شید خان"، که به ڕێبه‌رایه‌تی ئارش فه‌لاحی و له لایه‌ن گروپی کۆڕاڵی شاری تاران، له ته‌لاری فه‌رهه‌نگسه‌رای به‌همه‌ن پێشکه‌ش کرا. ـ دابه‌شکردنی موزیکی ، له کۆنسێرتی موزیکی جازی گروپی کۆڕاڵی تاران به ڕێبه‌رایه‌تی مێهدی قاسمی له ته‌لاری ڕووده‌کی تاران، ئۆگۆستی ساڵی 2006 . ـ دابه‌شکردنی پارچه موزیک ، له کۆنسێرتی موزیکی گروپی کۆڕاڵی تاران به ڕێبه‌رایه‌تی مێهدی قاسمی و به هاوکاری گرووپی ئازه‌ری، له ته‌لاری ڕووده‌کی تاران، وه‌رزی پاییزی ساڵی 2006 . مێهدی ئه‌حمه‌دی نزیکه‌ی 20 پارچه موزیکی ئاماده کردووه که له ئه‌رشیڤی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی تاران و سنه پارێزراوه، له‌وانه: ـ پارچه موزیکی "ره‌نگی شین" ئۆرکسترای ژێیی و فلووت و کلارینێت. ـ پارچه موزیکی "من تاریکم" ئۆرکسترای سه‌مفۆنیک. ـ پارچه موزیکی "په‌یمان" کۆنسێرتۆ بۆ ئامێری سه‌نتوور. ـ پارچه موزیکی "اب و‌اتش" واته "ئاو و ئاور" ئۆرکستر و سه‌نتوور. ـ پارچه موزیکی "بلوێری شوان" گۆرانیبێژی ته‌نوور، ئامێری فلووت و چه‌نگ. ـ پارچه موزیکی "به‌هار" به پێی مێلۆدییه‌ک له کۆمیتاس. ـ پارچه موزیکی "سپییه‌که‌م ڕه‌نگه چۆله‌که؟" ?، به‌رهه‌می به‌نرخی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی ئێران له ساڵی 2007 دا. ـ پارچه موزیکی "فیدای حه‌ق"، به‌رهه‌می به‌نرخی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی ئێران له ساڵی 2007 دا. ـ پارچه موزیکی "برای مادر" واته "بۆ دایک"، بۆ سه‌نتوور و فلووت. ـ پارچه موزیکی "مجنون" بۆ که‌مانچه‌و[ .،]ئۆرکسترا. ـ دابه‌شکردنی سروودی زانکۆی کوردستان. ـ پارچه موزیکی "ته‌نیایی"، پارچه موزیکی "ده‌ردی دووری"، پارچه موزیکی "نیشتمان" و پارچه موزیکی "ئێران". ـ دابه‌شکردن و سازکردنی زیاتر له 30 به‌رهه‌م بۆ ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی سنه له ساڵی 2006 ه‌وه تا ئێستا، که ئه‌م به‌رهه‌مانه له ئه‌رشیڤی ئه‌م ئۆرکسترایه‌و[ .،]دایره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی سنه‌دا پارێزراوه. |
وێنه‌یی.. ڕیال مه‌درید دوو خاڵی له ده‌ستدا [ 9 : 01 ] 2011 / / 17 – دوێنێ یه‌کشه‌ممه دوا یارییه‌کانی گه‌رِی ( 19 ) جه‌وله‌ی یه‌که‌م له خولی ئیسپانیا کۆتایی پێهات ، تیادا یانه‌ی ڕیال مه‌درید دوو خاڵی له ده‌ست دا. له یاریگای (خوان ڕۆخاس) یانه‌ی ئه‌لمیریا میوانداری یانه‌ی ڕیال مه‌درید کرد ، تیادا یانه‌ی یارییه‌که به کۆلێک بۆ هه‌ردوولا کۆتایی پێهات، گۆلی یانه‌ی ئه‌لمیریا له ڕێگای یاریزان (خوسی لیۆناردۆ ئاولۆا) له خوله‌کی ( 60 ) تۆمارکرا ، گۆلی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له ڕێگای یاریزان (ئێستیبان گرانیێرۆ) له خوله‌کی ( 77 ) تۆمارکرا. به‌م به‌رامبه‌ربوونه‌ش یانه‌ی ڕیال مه‌درید کۆی خاڵه‌کانی به‌رزکرده‌وه بۆ ( 48 ) خاڵ له ڕیزبه‌ندی دووه‌می خولی ئیسپانیا مایه‌وه ، و یانه‌ی ئه‌لمیریا کۆی خاڵه‌کانی به‌رزکرده‌وه بۆ ( 14 ) خاڵ له ڕیزبه‌ندی کۆتایی مایه‌وه. |
نوجێفی و ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدیرنۆ له باره‌ی کشاندنه‌وه‌ی هێزی کوردی له موسڵ گفتوگۆیان کردووه [ 13 : 54 ] 2009 / / 22 - ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و نوێنه‌ری پارێزگای موسڵ (ئوسامه نوجێفی) ئاشکرایکرد، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق له باره‌ی کشاندنه‌وه‌ی هێزی کوردی له موسڵ گفتوگۆیان کردووه. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی نیشتمانی (ئوسامه نوجێفی) به ئاژانسی (ئیپا)ی ڕاگه‌یاند، به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران "رافع ئه‌لعیساوی" دوێنێ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق "ژه‌نه‌ڕاڵ ڕایموند ئۆدیرنۆ" کۆبۆته‌وه. له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌که‌شیانه‌وه، ئوسامه نوجێفی ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا چه‌ند پرسێکیان تاوتوێکردوه له‌وانه بارودۆخی ئه‌منی موسڵ و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تێیدا. له‌به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌یدا (ئوسامه نوجێفی) درکاندی، باسی له‌وه کراوه که بارگرژییه‌کانی نێوان ئیداره‌ی موسڵ و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ک و هێزه‌کانی سوپا که ئێستا له موسڵن له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌کی دیکه‌وه بڕه‌وێنرێته‌وه. گوتووشیه‌تی: ژه‌نه‌راڵ ئۆدیرنۆ داوای کردوه هێمنی بپارێزرێت و کێشه‌و[ .،]ململانێکان به ڕێگه‌ی دیپلۆماتی چاره‌سه‌ر بکرێن. ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له پارێزگای موسڵ کردووه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ناوخۆیی ئه‌و پارێزگایه ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست. |
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ل سه‌رۆکی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا کۆبۆوه [ 8 : 45 ] 2010 / / 17 - (د. که‌مال که‌رکوکی) سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ل (هۆن جۆن بیرکۆل) سه‌رۆکی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا کۆبۆوه. د. که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان به‌یاوه‌ری وه‌فدی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌بریتانیا سه‌ردانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی بریتانیان کرد‌و به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن هۆن جۆن بیرکۆل سه‌رۆکی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا پێشوازیان لێ‌کرا. له‌یدارێکدا که له‌ئۆفیسی ڕه‌سمی سه‌رۆک به‌رێوه‌چوو، سه‌ره‌تا سه‌رۆکی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا خۆشحالی خۆی به‌سه‌ردانی وه‌فده‌که‌و دروست بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ربری و وتی: ئه‌مرۆ زۆر سه‌ربه‌رزم که پێشوازی له‌وه‌فدی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌م و له‌مرۆوه جۆره په‌یوه‌ندیه‌کی تایبه‌تی له‌نیوان هه‌ردوولا دروست ده‌که‌ین. هه‌روه‌ک ڕێز‌و ستایشی خۆی بۆ خه‌بات‌و نه‌هامه‌تی فیداکاریه‌کانی گه‌لی کوردستان ده‌ربری و تێگه‌یشتنی خۆشی بۆ داخوازیه‌کانی گه‌لی کوردستان نیشاندا. پاشان سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی پیشوازی و میوانداریه‌که‌ی کرد، هیوای خواست هاوکاری و پشتیوانی په‌رله‌مان‌و حکومه‌تی به‌ریتانیا بۆ ئه‌زموونی دیموکراسی و فیدرالیه‌تی هه‌رێم له‌عیراقی نوێ به‌رده‌وام بێـت، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر عیراق به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت‌و گه‌لی کوردیش ڕووبه‌رووی جینۆساید نه‌بێـه‌وه. پاشان کورته باسێکی ده‌رباره‌ی ڕۆل‌و پێکهاته‌ی په‌رله‌مانی کوردستان پێشکه‌ش کرد‌و ڕایگه‌یاند: هه‌ولده‌ده‌ین پرۆسه‌ی دیموکراسی له‌هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تی جێگیربێت، ئه‌گه‌ر جاران ته‌نیا چیاکان دۆستی کورد بووبن، ئه‌وا ئه‌مرۆ دیموکراسیه‌ت باشترین دۆست‌و پشتیوانی گه‌لی کوردستانه. له‌مه‌شدا به‌بایه‌خه‌وه ئاماژه‌ی به گرنگی به‌رده‌وامبونی ڕۆل‌و هاوکاری و پشتیوانی بریتانیا بۆ کوردستان کرد له‌عیراقێکی نوێی دیموکرات وفیدرالدا. دواتریش سه‌رۆکی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌یادی کاره‌ساتی هه‌له‌بجه دا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که ئه‌م کاره‌ساته‌و تاوانه‌کانی سه‌دام دژی کورد وایکرد خۆشه‌ویستی و سۆزی نیوده‌له‌تی له‌گه‌ل گه‌لی کورد په‌یدا بێـت، ئه‌وه‌تا ئه‌مرۆ ئه‌م تاوانانه کورد به‌بیری ملیۆنه‌ها خه‌لک ده‌هێننه‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا د.که‌مال که‌رکوکی سوپاسی هه‌لوێست‌و هاوسۆزی به‌ریتانیا کرد‌و داواه‌تنامه‌یه‌کی ڕه‌سمی پێکشه‌ش به‌سه‌رۆکی په‌رله‌مانی بریتانیا کرد که له‌ده‌رفه‌تێکی گونجاو‌دا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکات. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ش سه‌رۆکی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌سوپاسه‌وه ڕایگه‌یاند دوای هه‌لبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی له‌به‌ریتانیا که‌هه‌لبژیردایه‌وه کار ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتێکی گونجاو ئه‌م سه‌ردانه ئه‌نجامبدرێ . |
20 . 03 . 2007 ڕوسیا نکۆڵی له ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ده‌کات ڕوسیا هه‌واڵـێـکی میدیایه‌کی ئه‌مریکی ڕه‌تکرده‌وه که بڵاویکردۆته‌وه گوایه ڕوسـیا ئێرانی ئاگادار کردووه به‌وه‌ی ناردنی سووته‌مه‌نی بۆ کارگه‌یه‌کی ناوه‌کی بۆ |
خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا.. ئه‌نته‌رمیلان ڕووبه‌رووی بایرن موینخ ده‌بێته‌وه [ 9 : 27 ] 2011 / / 23 – ئه‌مشه‌و کاتژمێر ( 10 . 45 ) یارییه‌کانی چوونی قۆناغی شانزده له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا به‌رێوه‌ده‌چێت. له یاریگای (جۆزێپی میاتز) یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتالی میوانداری یانه‌ی بایرن موینخی ئه‌ڵمانی ده‌کات ، و یاری گه‌رانه‌وه‌ش له یاریگای (ئه‌لیانز ئه‌رینا) ( 15 - 3 ) به‌رێوه‌ده‌چێت. له یاریگای (فیلۆدرۆم) یانه‌ی مارسیلیای فه‌ره‌نسی میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتدی ئینگلیزی ده‌کات ، و له یاری گه‌رانه‌وه له یاریگای (ئۆلد ترافۆرد) له ( 15 - 3 ) به‌رێوه‌ده‌چێت. |
ئێران ئۆتۆمبێلێکی کاره‌بایی خسته‌ڕوو [ 19 : 00 ] 2010 / / 10 – زانایانی ئێرانی ئۆتۆمبێلێکیان به‌رهه‌مهێناوه به کاره‌با کار ده‌کات و خێراییه‌که‌ی ده‌گاته 140 کیلۆمه‌تر له کاتژمێرێکدا. به گوێره‌ی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی میهری ئێرانی، له مه‌راسیمێکدا سه‌رۆک کۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پرده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێڵه لابردووه‌و[ .،]ناوی ئۆتۆمبێله‌ی ناوه (سه‌مه‌ند). خێرایی ئه‌و ئۆتۆمبێڵه 140 کیلۆمه‌تر له کاتژمێرێکدایه‌و[ .،]به 15 خوڵه‌ک گه‌ش (شه‌حن) ده‌بێته‌وه‌و[ .،]هه‌ر گه‌شکردنێک بۆ 200 کلیۆمه‌تر ده‌مێنێته‌وه. |
له نێو مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی 10 قوربانی لێکه‌وته‌وه [ 20 : 06 ] 2009 / / 20 - ئه‌مڕۆ له نێو مه‌زارگه‌ی "ئیمام خومه‌ینی" سه‌رکرده‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی ڕوویداو به هۆیه‌وه 10 که‌س بوونه قوربانی. ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ له ئێران بڵاویان کرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌که له باڵی باکووری مه‌زارگه‌که ڕوویداوه‌و[ .،]به‌هۆیه‌وه 2 که‌س کوژراون و 8 ی تر برینداربوونه. ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ئێرانیش تا ئاماده‌کردنی ئه‌و هه‌واڵه، هیچ ڕوونکردنه‌وه‌کی زیاتر له‌م باره‌یه‌وه نه‌خستۆته‌ڕوو. |
ده‌باغ: دواخستنی یاسایی لێپێچینه‌وه‌و[ .،]دادوه‌ری به بڕیارێکی ناده‌ستوری له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات [ 17 : 01 ] 2010 / / 04 - گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کاندیده دوورخراوه‌کانی به‌بڕیارێکی نا یاسایی و نا ده‌ستوری له‌قه‌ڵه‌م دا. گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ (عه‌لی ده‌باغ) بڕیاری دواخستنی یاسایی لێپێچینه‌وه‌و[ .،]دادوه‌ری بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق، به نایاسایی و ناده‌ستوری وه‌سف کرد. عه‌لی ده‌باغ له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه، که پێویسته یاسا له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که یاسای لێپێچینه‌وه‌و[ .،]دادوه‌ری ده‌یانگرێته‌وه،جێبه‌جێ بکرێت، هه‌روه‌ها ڕێوشوێنی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی تیرۆریستی و به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌یان به‌کارهێنراوه،بگیردرێته به‌ر. ئه‌م گوته‌بێژه له‌به‌یاننامه‌که‌دا سووروبونی حکومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی شه‌فاف دووپاتکردۆته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک که پێوه‌ره یاساییه‌کانی تێدا ده‌سته‌به‌ر بکرێت. |
ڕۆنی جیمز دیو گۆرانبێژی ناوداری ئه‌مه‌ریکی کۆچی دوایی کرد [ 12 : 53 ] 2010 / / 18 – "رۆنی جیمز دیو" له گۆرانبێژانی ناوداری ئه‌مه‌ریکی له ته‌مه‌نی ( 67 ) ساڵیدا له ئاکامی تووشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه کۆچی دوایی کرد. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "موزیکی ئێمه"، "رۆنی جیمز دیو" گۆرانبێژی ناوداری ئه‌مه‌ریکی و ئه‌ندامی گروپه‌کانی موزیکی هارداک و متالی ئه‌مه‌ریکا وه‌کو " " و " "، دوای تێپه‌رِبوونی شه‌ش مانگ له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی، له ئاکامدا له ته‌مه‌نی ( 67 ) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئه‌و گۆرانبێژه له کۆتاییه‌کانی ده‌یه‌ی ( 1960 ) ده‌ستی به چالاکی هونه‌ری کردبوو و له‌گه‌ڵ گروپه‌کانی "ئێلف"، " " و " " و گروپی خۆی به ناونیشانی "دیو" کاری کردووه. ئه‌و گۆرانبێژه به یه‌کێک له به‌تواناترین گۆرانیبێژانی بواری موزیکی "هۆی متال" له جیهان دێته هه‌ژمار. "رۆنی جیمز دیو" دوایین ئه‌لبومی خۆی به ناونیشانی " " له ئاپریلی ( 2009 ) بڵاو کرده‌وه. |
له دهۆک کۆنگره‌یه‌کی فه‌لسه‌فه به‌ڕێوه‌چوو [ 16 : 02 ] 2012 / / 09 هه‌ولێر 9 تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر ( )- به به‌شداری زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان، عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی، خانه‌ی حیکمه‌ت بۆ لێکۆڵنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی، کۆنگره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی له شاری دهۆک سازکرد. ئه‌م کۆنگره‌یه به ناونیشانی "رۆڵی فه‌لسه‌فه له چاره‌سه‌رکردنی کێشه هزرییه‌کان" بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له شاری دهۆک به‌ڕێوه‌چوو. خانه‌ی حیکمه‌ت تا ئێستا چه‌ندین کۆنگره‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م کۆنگره‌یه سازکردووه، 11 مین کۆنگره‌شی به هاوکاری زانکۆی دهۆک سازکرد. له ماوه‌ی دوو ڕۆژی کۆنگره‌که‌دا، چوار دانیشتین فیکری به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا لێکۆڵینه‌وه له باره‌ی بابه‌تی فه‌لسه‌فی و هزریدا کرا. پ. ف |
30 . 01 . 2004 له ئه‌نجامی ته قینه‌وه‌ی ئوتۆمبیلێک له به‌رده‌م بنکه‌یه‌کی پۆلیسی عیراقی به لاینی که‌مه‌وه نۆ که‌س کۆژران - 2004 - 01 - 31 له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئوتۆمبیلێک له به‌رده‌م بنکه‌یه‌کی پۆلیسی عیراقی له شاری موسڵ له باکووری عیراقدا به لاینی که‌مه‌وه نۆ که‌س[ .،]کۆژران وه چل و پێنج که سی تریش بریندار بوون، که هه‌موویان هاووڵاتی سیڤیل و ئه‌فسه‌ری پۆلیس بوون. له لایه‌کی تره‌وه، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکی ڕایانگه‌یاند که‌وا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له نزیک کاروانێکی له شکری له نێوان که‌رکوک و تکریت له باکووری عیراق سێ سه‌ربازی ئه‌مریکی کوژران. :// . . / / - 58 - - 2004 - 01 - 31 - 1 - 1 - 89164922 / 942939 . |
ته‌ندروستی عێراق کار بۆ زه‌عیفکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌کات [ 16 : 28 ] 2011 / / 08 – وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ له‌بنکه ته‌ندروستییه‌کاندا هه‌ڵمه‌تێکی ڕاسته‌وخۆی ده‌ستپێکردووه بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌مه‌ترسییه‌کانی قه‌ڵه‌وی مرۆڤ. به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی ته‌روستی عێراق که کۆپیه‌کی ده‌ستی ئاژانسی په‌یامنێر که‌وتووه، تێیدا هاتووه له‌رێگه‌ی ژماره‌یه‌ک بنکه‌ی ته‌ندروستی به‌غدا پایته‌خت و پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراقی ده‌ستیان به‌و هه‌ڵمه‌ته کردووه له‌پێناو پێش‌گرتن له‌قه‌ڵه‌وی هاوڵایتانی عێراقی. وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی عێراقی، دکتور " محه‌ممه‌د جه‌بر حویل" له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه ئاماژه‌ی پێداوه که هه‌ڵمه‌تی هۆشیارکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌مه‌ترسییه‌کانی قه‌ڵه‌وی له‌چه‌ند قوتابخانه‌یه‌کی به‌غدا و شاره‌کانی دیکه ده‌ستی پێکردووه‌و[ .،]بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند ڕێنماییه‌کی تایبه‌تیان گرتۆته‌به‌ر. ئه‌و به‌رپرسه‌ی که‌رتی ته‌ندروستی ڕوونیکردۆته‌وه که ڕێنماییه‌کان له‌شێوه‌ی پۆسته‌ر، ساڵناممه، نه‌خشه‌ی مه‌دره‌سی و ده‌رکردنی چیرۆز بڵاوکراونه‌ته‌وه‌و تێیدا مه‌ترسییه‌کانی قه‌ڵه‌وی خراونه‌ته‌روو. هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ، مه‌ترسییه‌کانی قه‌ڵه‌وی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ به‌شێوه‌ی شیکاری ڤیدیۆیی به‌رێگه‌ی سیدی به‌سه‌ر قوتابیان دابه‌ش ده‌کرێت. هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ی گشتی ته‌ندروستی سه‌رجه‌م هوَبه‌و[ .،]یه‌که پزیشکییه‌کانی له‌سه‌ر به‌م فه‌رمانگه‌کانی سه‌رتاسه‌ری عێراق ئاگادار کردوَته‌وه تاکو ڕێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر به ئامانجی پته‌وترکردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌کان له قوتابخانه‌و[ .،]ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌کان ئه‌م ڕێوشوێنانه چاپ کردنی فولده‌ر و تاکو له‌لایه‌ن یه‌که‌کانی ته‌ندروستی قوتابخانه‌کانله بنکه‌کانی چاودێری پزیشکی سه‌ره‌تایی به‌سه‌ر ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌کان دابه‌ش بکرێن. |
لێدوانی ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌باره‌ت به نیازی ئاشوبگێڕانه‌ی ڕاگه‌یاندنی یه‌کگرتوو [ 20 : 48 ] 2011 / / 06 هه‌ولێر 6 کانونی یه‌که‌م / دیسه‌مبه‌ر ( ) - ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند: ڕاگه‌یاندنی یه‌کگرتوو له جیاتی ئه‌وه‌ی قورئان وه‌کوو حه‌قیقه‌تی پیرۆزی خۆی بۆ هیدایه‌ت و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره به‌کاری بهێنێ و بیکاته ڕه‌حمه‌تێک بۆ خه‌ڵکی کوردستان، هاتووه ئه‌و کتێبه پیرۆزه‌ی کردۆته که‌ره‌سته‌یه‌کی سیاسی بۆ پروپاگه‌نده‌یه‌کی نه‌شیاو له پێناوی وروژاندنی عاتیفه‌ی جه‌ماوه‌ر دا. ئه‌مه‌ش لێدوانه‌که‌ی وته‌بێژی ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانه: قورئانی پیرۆز ڕێنیشانده‌ر و ڕه‌حمه‌تیی خودایه بۆ مرۆڤه‌کان، خوای گه‌وره‌و میهره‌بان له‌باره‌ی قورئانه‌وه به پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ: (وَنَزَّلْنَا عَلَیْکَ‌الْکِتَابَ تِبْیَانًا لِکُلِّ شَیْءٍ وَهُدًی وَرَحْمَةً وَبُشْرَی لِلْمُسْلِمِینَ) صدق‌الله‌العظیم ئایه‌تی 89 له [سورة‌النحل].. واته ئێمه ئه‌م کتێبه‌مان بۆ ناردییه خواره‌وه، ئاشکراکه‌ری هه‌موو شته‌کان و هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و موژده‌یه بۆ موسڵمانان. که‌چی به‌داخه‌وه ڕاگه‌یاندنی یه‌کگرتووی ئیسلامی وا چه‌ند ڕۆژێکه ناهه‌قی به‌رامبه‌ر قورئانی پیرۆز ده‌کات و خزاندوویه‌ته ناو ڕووداوه سیاسییه نه‌خوازراوه‌کانه‌وه. ڕاگه‌یاندنی یه‌کگرتوو له جیاتی ئه‌وه‌ی قورئان وه‌کوو حه‌قیقه‌تی پیرۆزی خۆی بۆ هیدایه‌ت و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره به‌کاری بهێنێ و بیکاته ڕه‌حمه‌تێک بۆ خه‌ڵکی کوردستان، هاتووه ئه‌و کتێبه پیرۆزه‌ی کردۆته که‌ره‌سته‌یه‌کی سیاسی بۆ پروپاگه‌نده‌یه‌کی نه‌شیاو له پێناوی وروژاندنی عاتیفه‌ی جه‌ماوه‌ر دا. بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆپاگه‌نده‌یه‌ی که گوایه له کاتی سووتانی باره‌گاکانی یه‌کگرتوودا، به ئه‌نقه‌ست قورئانی پیرۆزیش سووتێنراوه، پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی سیاسی هه‌رزانبه‌هایه‌و[ .،]یه‌کگرتوو به‌وه ناتوانێ خه‌ڵکی کوردستان له خشته‌به‌رێ. هه‌روه‌ها به‌و دیوه‌شیدا که هه‌واڵی سووتاندنی قورئان له‌لایه‌ن قه‌شه‌یه‌کی توندڕۆی ئه‌مریکییه‌وه ده‌لکێنێ به‌م پڕوپاگه‌نده‌یه‌وه، دیسانه‌وه کارێکی ناپه‌سه‌ندی سیاسییه‌و[ .،]ئامانجه‌که‌شی ئاشکرایه که نانه‌وه‌ی فیتنه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌ترسیداره‌و[ .،]که‌س ناتوانێ پێشبینی ده‌ره‌نجامه‌کانی بکات. ئێمه هه‌موو کۆمه‌ڵگاکه‌مان له کورد و تورکمان و ئاشووری و کلدان و عه‌ره‌ب، له موسڵمان و کریستیان و ئێزیدی و ئایین و ئایینزاکان، له حزبه سیاسییه‌کان و زانایانی ئایینی و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕۆشنبیران و میدیاکاران و دۆستانمان له هه‌ر کوێیه‌ک هه‌ن، له‌م گه‌مه سیاسییه مه‌ترسیداره‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌و[ .،]پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نین که یه‌کگرتوو به‌نزینی ئاشووبێکی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره ده‌ڕێژێت و فیتیله‌ی ئاگره‌که‌ش هه‌ر لای خۆیه‌تی، بۆیه پێویسته هه‌وڵ و کۆششه‌کانمان یه‌ک بخه‌ین بۆ کوژانه‌وه‌ی ئه‌و فتیله‌یه، هاوکات چاوه‌ڕوانیمان له برایانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی و داموده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیان ئه‌وه‌یه که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌نتیقی عه‌قڵ و به‌رپرسیارێتی نیشتمانی. گوێ بۆ قه‌ولی پیرۆزی خوای مه‌زن ڕاگرن که ده‌فه‌رموێ:الَّذِینَ یَسْتَمِعُونَ‌الْقَوْلَ فَیَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُوْلَئِکَ‌الَّذِینَ هَدَاهُمْ‌اللَّهُ وَأُوْلَئِکَ هُمْ أُوْلُوا‌الْأَلْبَابِ) صدق‌الله‌العظیم. ئایه‌تی 18 له [سورة‌الزمر]. وته‌بیژی ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان 6 / 12 / 2011 |
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری گواستنه‌وه‌و[ .،]گه‌یاندن ده‌کات [ 11 : 33 ] 2008 / / 22 - به مه‌به‌ستی لێپێچینه‌وه له‌و پێشێلکارییانه‌ی که دراونه‌ته پاڵی، ئه‌مڕۆ وه‌زیری گواستنه‌وه‌و[ .،]گه‌یاندن عێراق بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌کرێت. له‌مباره‌یه‌وه "دکتۆر ئیسماعیل شوکر" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "ئاژانسی په‌یامنێر" و "رادیۆی زاگرۆس"ی ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی لێپچینه‌وه له‌و سه‌رپێچیانه‌ی که دراونه‌ته پاڵی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌زیری گواستنه‌وه‌و[ .،]گه‌یاندن عێراق بانگهێشت ده‌کات. ئه‌مه له کاتێکدایه وه‌زیری گواستنه‌وه‌و[ .،]گه‌یاندن ته‌نها شه‌ش مانگه پۆستی وه‌زاره‌ته‌که‌ی وه‌رگرتووه. |
27 . 01 . 2004 سه‌رگوتار: عێراقیه‌کان دژایه‌تی تیرۆریزم ده‌که‌ن - 2004 - 01 - 28 زۆر له ووڵاتیانی خه‌ڵکی عێراق به زانیاریه‌وه سه‌باره‌ت به بۆمبه‌کانی لا ڕێ و پیلانی هێرشه‌کان و ناوی گومانبارانه‌وه دێنه پێشه‌وه. ئه‌مانه له گه‌ڕه‌کی ئه‌ڵمعه‌لمین که گه‌ڕه‌کێکی شیعه‌ئاینزاکانه له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ڕوویانداوه. بۆ شه‌ش مانگ سێ خێزان له‌و گه‌ڕه‌که به بێ ده‌نگی ده‌ژیان تا ئه‌و ده‌مه‌ی دراوسێکانیان هێزه سه‌ربازیه‌کانی هاوپه‌یمانان به سه‌رکردایه‌تی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاگادار کردوه‌وه پیاوه‌کانی ئه‌و ماڵه هه‌ندێ کارده‌که‌ن که جێی گومانه. کاتێ که هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان چونه سه‌ر ماڵه‌که ئه‌و گومانبارانه ده‌ستیان کرد به ته‌قه کردن پاش ته‌واوبوونی ته‌قه‌کردن پیاوه‌کان که یه‌کێکیان خه‌ڵکی سوریا بووه‌و[ .،]دوانی تریشیان یه‌مه‌نی بوون کوژرابوون. له ناو ماڵه‌که‌شدا هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا حه‌شارگه‌یه‌کی چه‌کی ئۆتۆماتیکی و هه‌نارۆک و که‌ره‌سته‌و که‌ل و په‌لی ته‌قینه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه. عه‌لی داود ئه‌فسه‌ری پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ئه‌و خانوه‌ی ئه‌وانه‌ی تیادا بوون جێی داڵده‌دانی تیرۆرکاران بووه. ئه‌ڵماس زیا یوسف که دراوسێی ئه‌و ماڵه بووه، به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئاسۆشیه‌تد پرسی گتووه ئه‌گه‌ر بمزانیبایه ئه‌وانه کێن ئه‌وا بۆخۆم به ده‌ستمه‌وه‌ده‌دان. ئه‌وانه تیرۆریستن و ده‌یانه‌وێت وێنه‌ی ووڵاته‌که‌م ناشرین بکه‌ن. ژه‌نه‌ڕاڵ مارک کیمیت جێگری به‌رێوه‌به‌ری کاره‌کانی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ده‌ڵێت: عێراقیه‌کان له تیرۆریسته بیانیه‌کان و له خوێن ڕێژه‌کانی تری ڕژێمی به‌عسی بێزارن. ژه‌نه‌ڕاڵ کیمیت گوتی: " بڕێکی زۆر باش زانیاریمان هه‌یه که ڕۆژانه هه‌روا دێ و زیاد ده‌کات و له‌لایه‌ن خه‌ڵکی عێراق خۆیه‌وه دابین ده‌کرێت که ده‌زانن ئه‌و تیرۆریستانه‌و[ .،]تاوانباره‌کان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا کارناکه‌ت. وه عێراقیه‌کان خۆیان به بێ ئه‌وه‌ی پێیان بگوترێت ئه‌و زانیاریانه ده‌ده‌ن چونکه ده‌یانه‌وێت له گه‌ڕه‌که‌کانیاندا به بێوه‌یی بژین." هاوپه‌یمانان بڕوا‌و ڕێز‌و متمانه‌ی خه‌ڵکی عێراقیان به‌ده‌ست هێناوه. بیلال ئیبراهیم به هاتنی هاوپه‌یمانان دڵشاده‌و[ .،]ده‌یه‌وێت تیرۆرکاران له ووڵاته‌که‌یدا بچنه ده‌رێ وه ده‌ڵێت ئێمه له سه‌رکوت کردنێک ڕزگار بووین که سی و پێنج ساڵی خایاند جا بۆیه نه جیهاد و نه دژایه‌تی کردنی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به هیچ شێوه‌یه‌ک پێویست نین. بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م سه‌رگوتاره، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت. وه ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حکومه‌تی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه. :// . . / / - 58 - - 2004 - 01 - 28 - 1 - 1 - 89164782 / 942915 . |
ئیمزا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له شه‌هرستانی کۆده‌کرێته‌وه [ 12 : 30 ] 2009 / / 16 – ئه‌مرِۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ کۆده‌بێته‌وه‌و[ .،]ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌ران سه‌رقاڵی کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیری نه‌وتی عێراق حوسێن شه‌هرستانی. له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق عه‌لی حسین به‌لو ڕایگه‌یاند، ئه‌مرِۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستده‌کاته‌وه به دانیشتنه‌کانی. گوتیشی: ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌ران و له‌سه‌ر داوای ئێمه وه‌ک لیژنه‌ی نه‌وت و غاز ئیمزا کۆده‌که‌نه‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیری نه‌وتی عێراق حوسێن شه‌هرستانی. گوتیشی: شه‌هرستانی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له به‌رِێوبردنی کاروباری وه‌زاره‌ته‌که‌یی و بۆیه پێویسته ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵوێستێکی جدی له باره‌وه وه‌ربگرێت. سه‌باره‌ت به ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌ندامانی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له دانیشتنی تایبه‌ت به لێپرسینه‌وه له شه‌هرستانی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گوتی: به‌داخه‌وه‌و[ .،]جێگه‌ی مخابنه که ئێمه وه‌کو نوێنه‌رانی کورد به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له دانیشتنه‌که ئاماده نه‌بووین و له‌و برِوایه‌دام ه ته‌نها ڕێگر له به‌رده‌م ئاماده‌بوونی نوێنه‌ران ماندووبوون و هیلاکی بووه نه‌ک شتی دیکه. ڕۆژانی 11 و 12 ی ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له دوو دانیشتن‌دا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق حوسێن شه‌هرستانی ئه‌نجامدا. له دانیشتنه‌کانی تایبه‌ت به لێپرسینه‌وه‌ی شه‌هرستانی ژماره‌ی ئه‌و نوێنه‌ره کوردانه‌ی ئاماده‌بوون له په‌نجه‌کانی یه‌کده‌ست تێپه‌رِی نه‌ده‌کرد. ئه‌مه له کاتێکدا بوو که نزیکه‌ی دوو ساڵه لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان داوای لێپرسینه‌وه له وه‌زیری نه‌وتی عێراق حوسێن شه‌هرستانی ده‌کات. له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه، دوای به‌رِێوه‌چوونی پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه‌که، له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر دکتۆر مه‌حمود عوسمان ڕایگه‌یاند، زۆر به لامه‌وه سه‌یر بوو، له براده‌رانی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ته‌نها پێنج شه‌ش که‌سێک ئاماده بوون و هه‌ندێکجار ته‌نها دوو سێ که‌سمان ئاماده بوون. گوتیشی: تێنه‌گه‌یشتن بۆچی براده‌رانی هاوپه‌یمانی کوردستان ئاماده‌ی دانیشتنه‌کان نه‌بوون، چونکه دانیشتنه‌کان ئاسایی بوون و کاتی ده‌وام بوو و پشووی ڕه‌سمی نه‌بوو. ڕوونیشیکرده‌وه، هه‌ندێک لایه‌ن پێیان وا بووه لیستی هاوپه‌یمانی به ڕێککه‌وتن به‌شداری فراوانی له دانیشتنه‌کاندا نه‌کردووه، له کاتێکدا ئه‌وه‌نده‌ی من پێی بزانم هیچ ڕێککه‌وتنێک له ئارادا نه‌بووه. مه‌حمود عوسمان له لێدوانه‌که‌یدا گله‌یی له ئه‌ندامانی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان کرد و گوتی" ده‌بوایه هه‌ر هاتبان و دانیشتبان، هه‌ر هیچ نه‌بێ گوێیان گرتبا بزانن چۆن دانیشتنه‌که به‌رِێوه‌ده‌چێت و پرسیاره‌کان چین و وه‌ڵامه‌کانی شه‌هرستانی چۆنن، چونکه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت. شتێکی دیکه که دکتۆر مه‌حمود عوسمان به لایه‌وه سه‌یر بووه‌و[ .،]هۆکاره‌که‌ی بۆ ئاشکرا نه‌بووه ئه‌وه‌یه" پێم سه‌یر بوو، له دانیشتنه‌که‌دا ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جابر خه‌لیفه هیچ جۆره پرسیارێکی له باره‌ی بواری ڕێگه‌دان به کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان نه‌کرا، هه‌رچه‌ند پێشتر ده‌یانگوت ئه‌و بوارانه‌ی وه‌زیری نه‌وت به کۆمپانیاکان نایاسایی و ده‌ستوورییه‌و[ .،]نابێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لێیان بێده‌نگ بێت، به‌ڵام هه‌ر باس نه‌کرا" ئه‌مه گوته‌ی دکتۆر مه‌حمود عوسمان بوو. خاڵێکی دیکه هه‌بووه له دانیشتنه‌که‌دا هه‌ستی تێبینی و باری سه‌رنجی دکتۆر مه‌حمودی به‌لای خۆیدا ڕاکێشاوه، ئه‌وه‌یش ئه‌وه بووه، که "له دانیشتنه‌که‌دا هیچ باسی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و کێشه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه نه‌کراوه". |
سبه‌ی خاڵی سنووری حاجی ئۆمه‌ران به ڕووی بازرگانی و گه‌شتیاران ئاسایی ده‌بێته‌وه [ 18 : 27 ] 2010 / / 30 - سه‌ردار قادر/ حاجی ئۆمه‌ران - دوای زیاتر له هه‌شت ڕۆژ ته‌گه‌ره، سبه‌ی خاڵی سنووری حاجی ئۆمه‌ران به ڕووی بازرگانی و گه‌شتیاران ئاسایی ده‌بێته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه (سه‌لام عاره‌ب) به‌رپرسی کۆمه‌ڵگه‌ی گومرگی حاجی ئۆمه‌ران له لێدوانێکی تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر) ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست کرده‌وه. هاوکات گوتیشی: چه‌ند ڕۆژێک بوو به‌هۆی هاتنی سه‌ر ساڵی نوێ و جه‌ژنی نه‌ورۆز، ئاڵوگۆڕی بارزگانی گرفتی تێکه‌وتبوو، وه قه‌باره‌ی بازرگانی به ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو که‌م ببۆوه، به تایبه‌تی چونکه به‌هۆی نه‌ورۆزه‌وه به شێکی زۆری کارگه‌گان له ئێران له پشوودابوون و له به‌رهه‌مهێنان وه‌ستابوون. ناوبراو گوتیشی: ته‌وژمی به‌فربارینیش بۆ ماوه‌یه‌ک هاتوچۆی له‌و خاڵه دووچاری گرفت کرد. به‌رپرسی کۆمه‌ڵگه‌ی گومرگی حاجی ئۆمه‌ران دووپاتیکرده‌وه، سبه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و جموجۆڵه بازرگانی و گه‌شتیارییه وه‌ک خۆی ئاسایی ده‌بێته‌وه. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و خاڵه سنوورییه سوودێکی زۆری بۆ هه‌ردوولا هه‌یه، به وه‌ستانی هه‌ولێر و تاران زیانی زۆریان به‌رده‌که‌وێت. |
18 . 02 . 2004 سه‌ربازێکی ئه‌مریکی له‌سه‌ر ڕێی شارۆچکه‌ی حه‌ویجه له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکدا کوژراوه - 2004 - 02 - 19 سه‌ربازێکی ئه‌مریکی له‌سه‌ر ڕێی شارۆچکه‌ی حه‌ویجه له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکدا کوژراوه. له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا یه‌حیا به‌رزنجی له شاری که‌رکوکه‌وه ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه. بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌که، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت. :// . . / / - 58 - - 2004 - 02 - 19 - 5 - 1 - 89159557 / 942183 . |
وه‌زیری بازرگانی و پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی بازاڕی هه‌ولێریان کرد [ 12 : 54 ] 2009 / / 15 - ڕێدار ڕه‌شید/ هه‌ولێر- به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ نرخی که‌ل وپه‌له‌کان له ناو بازاڕه‌کانی شاری هه‌ولێر، له‌پێش ده‌ستپێکی مانگی ڕه‌مه‌زاندا، وه‌زیری بازرگانی و پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی بازاڕه‌کانی شاری هه‌ولێریان کرد. به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بازاڕه‌کان و نرخه‌کانی که‌ل و په‌ل له پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زاندا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوای به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بازاڕی گه‌وره‌ی شاری هه‌ولێر، وه‌زیری بازرگانی حکومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی بازاڕی هه‌فتانه‌ی هه‌ولێریان کرد. له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر پارێزگاری هه‌ولێر "نه‌وزاد هادی" ڕایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه سه‌ردانی بازاڕمان کردوه تاوه‌کو له نزیکه‌وه به دواداچوون بۆ نرخه‌کان بکه‌ین پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان، هه‌روه‌ها چاودێری ئه‌وه‌ش بکه‌ین نرخه‌کان له جاری پێشوو به‌رزترن که سه‌ردانی بازاڕمان کرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانین هۆکار وپاڵنه‌ری گۆڕانی نرخه‌کان چیه. |
هه‌رکه فڕۆکه‌وان و کارمه‌ندان ڕاهێنران، کۆپته‌ره‌کانی هاتوچۆ ده‌ستبه‌کار ده‌بن [ 14 : 24 ] 2012 / / 26 ڕاپه‌ڕین 26 ی ئازار/ مارس ( ) – به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، کاره‌کانی ده‌ستبه‌کاربوونی کۆپته‌ری کۆنتڕۆڵی ڕووداوه‌کانی هاتوچۆ گه‌یشتووه‌ته قۆناخی مه‌شق و ڕاهێنان به فڕۆکه‌وان و کارمه‌نده‌کان . به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێم، لیوا ڕزگار عه‌لی، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، چوار کۆپته‌ری کۆنتڕۆڵی ڕووداوه‌کانی هاتوچۆ گه‌یشتوونه‌ته هه‌رێم که دووانیان بۆ شاری هه‌ولێر و یه‌کێکیان بۆ سلێمانی و ئه‌وه‌ی تریشیان بۆ شاری دهۆکه که له کاتی ڕوداوه‌کانی هاتوچۆدا ده‌توانێت مه‌فره‌زه‌کانی هاتوچۆ و لایه‌ننی ته‌ندروستی بۆ کۆنتڕۆڵی ڕووداوه‌که ئاگادار بکاته‌وه. گوتیشی، ئێستا له‌لایه‌ن پسپۆڕانی بیانی مه‌شق و ڕاهێنان به فڕۆکه‌وان و کارمه‌ندانی ئه‌و کۆپته‌رانه ده‌کرێت و دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌کار ده‌بن. ڕاشیگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بوونی فڕۆکه‌خانه‌وه ناتوانرێت ئه‌و جۆره کۆپته‌رانه بۆ قه‌زاکان دابین بکرێن و ته‌نها له سه‌نته‌ری شاه‌رکان ده‌بن، به‌ڵام بۆ ڕووداوه‌کانی ته‌واوی سنووری پارێزگاکه سوودی لێ وه‌رده‌گیردرێت. دلشاد ئه‌حمه‌د |
به هۆی کاره‌باوه ئافره‌تێکی دووگیان ژیانی له ده‌ستدا [ 17 : 02 ] 2009 / / 28 – باهۆز / هه‌ولێر – له شارۆچکه‌ی به‌رتله له ئاکامی ڕووداوێکی کاره‌با لێدانه‌وه، ئافره‌تێکی دووگیان ژیانی له ده‌ستدا. سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی شارۆچکه‌که به "ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند: به مه‌به‌ستی ئاو ده‌رهێنان "سه‌میره نه‌وزاد" ته‌مه‌ن ( 31 ساڵ) ده‌ستکاری ترۆمپای کردووه، له‌پرِ ته‌زووی کاره‌با لێیده‌دات و به‌هۆیه‌وه له‌هۆش خۆی ده‌چێت، پاشان که‌س وکاری به‌رووداوه‌که ده‌زانن به په‌له گه‌یاندویانه‌ته نه‌خۆشخانه، دوای دوو کاتژمێر مانه‌وه له ژیاندا ناوبراو، ژیانی له ده‌ستدا. به پێی زانیاری سه‌رچاوه‌که ناوبراو دوو گیان بووه، هاوکات پۆلیس ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که کردووه. |
پێشانگای شێوه‌کاری حه‌میده میرزایی له کافه هونه‌ری تاران به‌ڕێوه‌چوو [ 17 : 05 ] 2009 / / 07 - مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ پێشانگایه‌کی شێوه‌کاری له به‌رهه‌مه‌کانی شێوه‌کاری لاوی سه‌قزی خاتوو حه‌میده میرزایی، له کافه هونه‌ر له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو. به پێی ڕاپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، له‌م ڕۆژانه پێشانگایه‌کی تاکه‌که‌سی شێوه‌کاری له به‌رهه‌مه‌کانی شێوه‌کاری لاوی سه‌قزی خاتوو حه‌میده میرزایی، له ژێر ناونیشانی "کافه‌نشینان" له کافه هونه‌ر له شاری تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو. له‌م پێشانگایه‌دا که بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌رده‌وام بوو، حه‌میده میرزایی نوێترین کاره هونه‌ری و به‌رهه‌مه‌کانی شێوه‌کاری خۆی له گه‌ڵ هه‌ندێک له به‌رهه‌مه‌کانی پێشووی به ته‌کنیکی جۆراوجۆر له تابلۆی شێوه‌کاری خسته به‌ردیدی بینه‌ران و هۆگرانی هونه‌ری شێوه‌کاری که له گه‌ڵ بابه‌تی شوێنی پێشانگایه‌که‌دا واته "کافه‌نشینان" زۆر گونجاو بوو، یه‌کتری ده‌گرته‌وه. جێگای ئاماژه پێدانه به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م پێشانگایه که هه‌ر یه‌که‌و[ .،]مانا و مه‌به‌ستی جیاوازی له خۆگرتبوو، پێشتر له ژێر ناونیشانی "تسویرسازی" واته سازکردن و خولقاندنی وێنه‌و[ .،]دیمه‌ن له درێژه‌ی پێشانگای وێنه‌سازیدا له شارستانی سه‌قز به‌ڕێوه‌چوو بوو. حه‌میده میرزایی له ساڵی 1978 له شاری سه‌قز له دایکبووه. خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسی به‌شی شێوه‌کارییه. ئه‌مساڵ کتێبێکی به ناوی "ایا جهان برای من‌است" واته ئایا جیهان بۆ منه نووسیوه‌و[ .،]چاپ و بڵاوی کرده‌وه. ئه‌م شێوه‌کاره له ماوه‌ی ساڵانی کار و چالاکی هونه‌ری خۆیدا له بواره‌کانی هێڵکاری و شێوه‌کاری، کێشانه‌وه‌ی وێنه، شیعر، وتارنووسین، چیرۆک، ڕه‌خنه، شانۆنامه‌نووسی و هونه‌ری شانۆ چه‌ندین به‌رهه‌می پێشکه‌ش کردووه. |
تێکرِای به‌رهه‌مه تیۆرییه‌کانی به‌ختیار عه‌لی کۆده‌کرێنه‌وه [ 12 : 13 ] 2011 / / 28 – زیره‌ک عه‌بدولرِه‌حمان/ سلێمانی- کۆی به‌رهه‌مه تیۆرییه‌کانی به‌ختیار عه‌لی له کتێبێکی ( 15 ) به‌رگیدا چاپ ده‌کرێت، به‌رگی یه‌که‌میشی ئاماده‌ی بڵاوکردنه‌وه‌یه. خاوه‌نی کتێبخانه‌ی ئه‌ندێشه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێب هه‌ژار جوانرِۆیی له‌لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "وه‌کو کتیبخانه‌ی ئه‌ندیشه پرِوژه‌یه‌کمان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ کوکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه تیۆرییه‌کانی نووسه‌ر به‌ختیار عه‌لی، که ڕه‌نگه له ( 15 ) به‌رگدا چاپ ده‌کرێت". گوتیشی "به‌رگی یه‌که‌می ئه‌م کتێبه ئه‌مرِۆ شه‌ممه 28 ئایار/ مه‌ی 2011 ، بڵاوده‌کرێته‌وه، که له ٣١٠ لاپه‌رِه‌دا به تیراژی ٢٥٠٠ دانه چاپکراوه". ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد "ئامانجی ئێمه له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبانه کوکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه تیورییه‌کانی ئه‌و نووسه‌ره‌یه". به‌ختیار عه‌لی نووسه‌ر، ڕۆماننووس، شاعیر و ڕه‌خنه‌گر، خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و فیکرییه، تا ئێستا چه‌ندین ڕۆمانی به چاپگه‌یاندووه‌و[ .،]زیاتر له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕۆمانانه‌وه خۆی به خوێنه‌ری کوردی ناساندووه. |
09 . 05 . 2012 دادگایه‌کی عێراق جارێـکی دیکه دادگایی‌کردنی هاشمی دواده‌خات له لایه‌ن پاش ئه‌وه‌ی که هه‌فته‌ی ڕابردوو دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق بڕیاری دواخستنی دادگایی‌کردنی تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراقی ده‌رکرد، ئه‌مڕۆ واده‌ی ئه‌و دادگایی‌کردنه بۆ جارێـکی تر دواخرا. سه‌رچاوه‌یه‌ک له دادی عێراق ڕایگه‌یاند وه‌ها بڕیاربوو ئه‌مڕۆ دانیشتنه دواخراوه‌که‌ی دادگایی‌کردنی هاشمی به‌ڕێوه‌بچووایه، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده نه‌بوونی و دووباره تا‌نه‌دانی پارێزه‌ره‌کانی له‌سه‌ر دۆسیـیه‌که دانیشـتنه‌که دواخرا و واده‌یه‌کی تر دیاری‌کرا که ده‌که‌وێته ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو. هه‌روه‌ها یه‌کێـک له‌و داوایانه‌ی که پارێزه‌رانی هاشمی به‌رزیان کردووه‌ته‌وه بۆ دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق، گواستنه‌وه‌ی دۆسیـیه‌که‌ی هاشمیـیه بۆ دادگای فیدراڵی. له به‌رامبه‌ریشـدا هاشمی ڕایگه‌یاند متمانه‌ی به دادی به‌غدا نه‌ماوه‌و[ .،]ده‌سـتێوه‌ردان له دۆسـیـیه‌که‌یدا ڕوویداوه‌و[ .،]ئاماده‌یه بچێته به‌رده‌م دادگا، ئه‌گه‌ر بێت و دۆسـیـیه‌که‌ی بگوازرێته‌وه بۆ پارێزگای که‌رکوک. له لایه‌کی تره‌وه جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراق تاریق هاشمی پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاگاداریـیه‌کی نائیلزامی له پـۆلیسی ئنته‌رپوله‌وه به مه‌به‌سـتی ده‌سـتگیرکردنی، هاشمی ڕایگه‌یاند وتووێژی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی تورکیا کردووه، ئه‌و وه‌ڵامه‌شی ده‌سـتکه‌وتووه که حکومه‌تی تورکیا دژ به بڕیاری ده‌سـتگیرکردنه‌که‌یه‌تی. هاشمی سه‌باره‌ت به چۆنیـیه‌تی ده‌رکردنی ئه‌م بڕیاره‌ش له لایه‌ن پـۆلیسی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه گوتوویه‌تی به‌بێ بنه‌ما ناوی ده‌به‌ن، چونکه پشـتی به تۆمه‌تێـکی سیاسی به‌سـتووه. هاوکات ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیاش له میانه‌ی سه‌ردانێـکیدا بۆ وڵاتی ئیتاڵیا له به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسـاندا گوتوویه‌تی تاریق هاشمی به مه‌به‌سـتی پـشـکنینی پـزیشکی له تورکیا ماوه‌ته‌وه‌و[ .،]دوای ته‌واوبوونی پشـکنینه‌که‌ی بۆ خاکی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه. |
19 . 04 . 2012 له‌شـکری ئازادی سوریا داوای ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌کات له لایه‌ن سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌شـکری ئازادی سوریا عه‌مید ڕوکن موسته‌فا ئه‌حمه‌د ئه‌لشێخ داوای له وڵاتانی دۆسـتی سوریا کرد له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هاوپه‌یمانیـیه‌کی له‌شـکری پـێـکبهێنن و گورزی کاریگه‌ر له داموده‌زگا سه‌رکوتکره‌کانی ڕژێمی ئه‌سه‌د بوه‌شێنن. به‌ڕێز ئه‌لشێخ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕاگه‌یاندنێـکی ڤیدیۆیـیدا گوتیشی له به‌رامبه‌ردا ئه‌نجومه‌نه‌کانی له‌شـکری و خۆجێی له ناوه‌وه‌ی وڵات به‌ڵێن ده‌ده‌ن باری ئاسایش ڕابگرن و داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت بـپارێزن. پاشـان داوای دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراوی له‌سـه‌ر سنووره‌کانی باکور و ڕۆژئاوا و باشوری وڵاته‌که کرد. هه‌روه‌ها داوای پـڕچه‌ککردنی له‌شـکری ئازادی سوریا کرد له‌گه‌ڵ کۆمه‌کی مرۆیی بۆ خه‌ڵـکه‌که‌ی. له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانانی سوریا ڕایده‌گه‌یه‌نن که‌وا هێزه‌کانی حکومه‌ت له تۆپـبارانی ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌کانی شـاری حومس به‌رده‌وامن. کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئه‌سه‌د هه‌موو 5 خوله‌کێـک یه‌ک گولـله خومپاره ده‌گرنه گه‌ڕه‌کی خالیدیـیه‌ی شـاری حومس. ده‌شڵێت شه‌ڕه ته‌قه له شـه‌قامه‌کانی شـارۆچکه‌ی قوسه‌یری سه‌ر سـنووری لوبنانیش ڕوویداوه‌و[ .،]ئێسـتا هێزه‌کانی حکومه‌ت به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه به‌ڕێـکه‌وتوون. له جنێڤیش ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌حمه‌د فه‌وزی گوته‌بێژی کۆفی ئه‌نان گوتوویه‌تی ڕه‌وشه‌که‌ی ناو سوریا خراپـتر بووه‌و[ .،]ئاگربه‌سـته‌که زۆر ناجێگیره. له فه‌ڕه‌نسـاش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا ئالان ژووپـپێ ئه‌مڕۆ گوتی جیهان ناتوانێت له‌وه زیاتر خۆی بگرێت تاوه‌کو پـلانی ئاگربه‌سته‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌نان سه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها ئاگاهی دا که سوریا له‌سه‌ر لێواری شه‌ڕی ناوخۆدایه. ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌ه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی دیپـلۆماته باڵاکانی وڵاتانی دۆسـتی سوریا له پاریس، داوای سه‌پاندنی سـزای توندتری له دژی حکومه‌تی سوریا کرد ئه‌گه‌ر بێت و پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌که نه‌بێت. خانم هێله‌ری له لێـدوانه‌که‌یدا داوای کرد له ژێر به‌ندی حه‌وتی ده‌سـتورنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا سزای دارایی به‌سه‌ر حکومه‌تی سوریا بسه‌پـێنرێت و هه‌روه‌ها چه‌کیشی لێ‌قه‌ده‌غه‌بکرێت. |
کاره‌با گیانی منداڵێکی ستاند [ 17 : 07 ] 2008 / / 07 – باهۆز / هه‌ولێر – له گوندی (توره‌قی)ی سه‌ر به شاری (هه‌ولێر)، به‌هۆی لێدانی کاره‌باوه، مندالێک گیانی له ده‌ستدا. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی شاری هه‌ولێر به "ئاژانسی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند :" بێ ئه‌وه‌ی که‌س له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی ئاگاداربێت "بۆتان ئیسماعیل"ی ته‌مه‌ن ( 5 ساڵان" کاره‌با لێیداوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه". پاشان ته‌رمه‌که بۆ ئه‌نجامدانی پشکنین ڕه‌وانه‌ی یه‌که‌ی دادپزیشکی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری کراوه. |
به‌رِێوه‌چوونی پێشانگای ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی گۆنتر گراس له ئه‌لمانیا [ 19 : 46 ] 2010 / / 06 – پێشانگای ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی "گۆنتر گراس" نووسه‌ری ناوداری ئه‌لمانی و براوه‌ی خه‌ڵاتی نوبڵی ئه‌ده‌بی له شاری لۆبکی ئه‌لمانیا ده‌ستی پێ‌کرد. به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لمانیا، ئه‌و پێشانگایه له ڕێگای ناوه‌ندی "خانووی گۆنتر گراس" به ناونیشانی "له دانسیگ بۆ لۆبک، گۆنتر گراس و پۆڵه‌ندا" له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو کراوه‌ته‌وه. ئه‌و پێشانگایه جه‌خت له سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و نووسه‌ره ناوداره‌ی پۆڵه‌ندی - ئه‌لمانی ده‌کاته‌وه. "گۆنتر گراس" نووسه‌ری ناوداری براوه‌ی خه‌ڵاتی نوبڵی ئه‌ده‌بی له ڕێگای کتێبی "ده‌هۆلی ته‌نه‌که" له ساڵی ( 1927 ) له شاری دانسیگی پۆڵه‌ندا له‌دایک بوو و ئێستا له شاری "بێلندوێرف - لۆبک"ی ئه‌لمانیا ده‌ژیت. ئه‌و پێشانگایه که تیایدا سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کان و ده‌ستنووسه‌کانی ئه‌و نووسه‌ره ئاراسته کراوه، تا به‌هاری ( 2011 ) به‌رده‌وام ده‌بێت. "گۆنتر گراس" له وتوێژێکدا که له پۆسته‌ری ئه‌و پێشانگایه‌ش ئاماژه‌ی پێدراوه، گوتویه‌تی: "په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ ئه‌لمانیا وه‌کو پۆڵه‌ندا به شێوه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌و[ .،]له هه‌مان کات‌دا پرِ له عه‌شق و خۆشه‌ویستییه". |
بودجه بۆ دابینکردنی پێداویستی و ئامێری نه‌خۆشخانه‌ی سه‌د قه‌ره‌وێڵه‌یی قه‌لاَدزی دابین ده‌کرێت [ 13 : 33 ] 2010 / / 30 - هه‌ڵویست ناوده‌شتی/ ئێستا دروستکردنی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌د قه‌رِه‌وێڵه‌یی له ناو سه‌نته‌ری قه‌زای پشده‌ر (قه‌لاَدزی) له قۆناغی دروستکردندایه‌و[ .،]برِی (دوانزه ملیۆن) دۆلاریش بۆ دابینکردنی پێداویستی و ئامێره‌کانی ته‌رخانده‌کرێت. حه‌سه‌ن عه‌بدولڵاَ، قایمقامی قه‌زای پشده‌ر به "ئاژانسی په‌یامنێر" ی ڕاگه‌یاند،ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم به برِی (هه‌شت ملیۆن) دۆلار جێبه‌جی ده‌کرێت که نه‌خۆشخانه‌یه‌کی سه‌د قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌و[ .،]تا ئێستا زیاتر له سه‌دا شه‌ستی کاره‌کانی ته‌واوکراوه. وتیشی، برِی (دوانزه ملیۆن) دۆلاریش بۆ کرِینی ئامێر و پێدوایسته پزیشکیی و نه‌خۆشیه‌کان بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ته‌رخانکراوه‌و دوای ته‌واوبونی نه‌خۆشخانه‌که وێرِای دابینکردنی ئه‌و که‌لوپه‌ل و ئامێرانه هه‌وڵده‌درێت پزیشکی پسپۆری بۆ دابین یکرێت که به‌هۆیه‌وه ته‌واوی هاوڵاتیانی سنوری قه‌زای پشده‌ر لێی سودمه‌ند ده‌بن . |
چالاکییه‌کانی پێنجه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ کتێب [ 17 : 09 ] 2010 / / 01 - هه‌ولێر- سبه‌ی پێنجه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ کتێب به‌رِێوه‌ده‌چێت، تیایدا چه‌ندین چالاکی ڕۆشنبیری و هونه‌ری ئه‌نجام ده‌درێن. له‌ژێر چاودێری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگای مه‌دا بۆ ڕۆشنبیری، پێنجه‌مین پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی کتێب له پارکی شه‌هید سامی عه‌بدولڕه‌حمان له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌کاته‌وه. پیشانگه‌که له ڕۆژانی 2 - 11 نیشان، به به‌شداری 250 ده‌زگای چاپ و بلاَوکردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و بیانی به‌رِێوه‌ده‌چێت. چالاکییه‌کانی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ کتێب، له هۆڵه‌کانی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌رِێوه‌ده‌چێت. چالاکییه‌کانیش به‌م شێوه‌یه: ڕۆژی یه‌که‌م 2 / 4 / 2010 : به‌یانی له 10 : 00 - 12 : 00 : ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی پێشانگه. ئێواره له 15 : 00 - 18 : 00 : گه‌ڕان به نێو کتێبه‌کانی پێشانگه. ڕۆژی سێیه‌م 4 / 4 / 2010 : ئێواره له 15 : 00 – 18 : 00 : نیشاندانی فیلمی سینه‌مایی کوردی "شوێنێک بۆ یاری" (کیک ئۆف) له ده‌رهێنانی شه‌وکه‌ت ئه‌مین کورکی. ڕۆژی چواره‌م 5 / 4 / 2010 : به‌یانی و ئێواره له 10 : 00 – 18 : 00 : پێشانگه‌ی شێوه‌کاری + کاری ده‌ستی (رۆژی یه‌که‌م). ڕۆژی پێنجه‌م 6 / 4 / 2010 : به‌یانی و ئێواره له 10 : 00 – 18 : 00 : پێشانگه‌ی شێوه‌کاری + کاری ده‌ستی (رۆژی دووه‌م). ڕۆژی شه‌شه‌م 7 / 4 / 2010 : به‌یانی له 10 : 00 - 12 : 00 : کۆڕی چیرۆک خوێندنه‌وه بۆ عه‌باس خدر. ئێواره له 15 : 00 - 18 : 00 : پێشکه‌شکردنی شانۆگه‌رییه‌کی کوردی له لایه‌ن گرووپی سلێمانی. ڕۆژی حه‌وته‌م 8 / 4 / 2010 : به‌یانی و ئێواره له 10 : 00 - 18 : 00 : پێشانگه‌ی فۆتۆگرافی گۆڤاری تاو (رۆژی یه‌که‌م). ڕۆژی هه‌شته‌م 9 / 4 / 2010 : به‌یانی و ئێواره له 10 : 00 - 18 : 00 : پێشانگه‌ی فۆتۆگرافی گۆڤاری تاو (رۆژی دووه‌م). ڕۆژی نۆیه‌م 10 / 4 / 2010 : به‌یانی له 10 : 00 - 12 : 00 : نیشاندانی فیلمی کوردی "هه‌رمان" له ده‌رهێنانی حسێن حه‌سه‌ن. ئێواره له 15 : 00 - 18 : 00 : پێشکه‌شکردنی شانۆگه‌رییه‌کی کوردی له‌لایه‌ن گرووپی هه‌ولێر. ڕۆژی ده‌یه‌م 11 / 4 / 2010 : به‌یانی له 10 : 00 - 12 : 00 : ڕێوره‌سمی کۆتایی هێنان به پێشانگه. ئێواره له 15 : 00 - 18 : 00 : دوا ڕۆژ و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی کتێبه‌کانی پێشانگه. هاوکات له‌گه‌ڵ چالاکییه‌کان؛ پێشانگه‌ی مافووری ده‌ستکرد ده‌کرێته‌وه که له‌لایه‌ن بنکه‌ی مافووری هه‌ولێری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان. |
که‌شتیه‌کی ئۆکرانی به سی زرێپۆشه‌وه ڕفێنرا [ 14 : 37 ] 2008 / / 26 - سه‌رچاوه‌یه‌کی ئۆکرانی ڕایگه‌یاند، له که‌ناراوه‌کانی سۆماڵ‌دا که‌شتیه‌کی ئۆکرانی له لایه‌ن چه‌ته ده‌ریاییه‌کانه‌وه ڕفێنراوه که 30 زرێپۆش و 72 پارچه‌ی یه‌ده‌گی تانکی پێبووه. به‌گوێره‌ی هه‌واڵی "ئاژانسی نۆڤستی" ڕوسی ئێواره‌ی دوێنێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆکرانیا ئاشکرایکرد، چه‌ته ده‌ریایه‌کان له که‌ناراوه‌کانی سۆماڵ که‌شتیه‌کی ئۆکرانیان ڕفاندوه که ناوی "فیانا" بووه‌و[ .،]سه‌ر به کۆمپانیای "توماکس تیم" بووه. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، 21 که‌س له‌و که‌شتیه‌دابوون که 17 یان ئۆکرانی و ئه‌وانی دیکه‌ش ڕوسی و لیتوانی بوون، جگه له‌وه‌ش 30 زرێپۆش و 72 پارچه‌ی یه‌ده‌گی تانکی پێبووه. |
29 . 07 . 2008 سه‌باحه‌دین کۆرکماز ده‌رباره‌ی دادگایـیکردنی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا ده‌دوێت ڕۆژی سێشه‌ممه دادوه‌رانی دادگای باڵای تورکیا بۆ ڕۆژی دووه‌م کۆبوونه‌وه تا به بڕیارێـک بگه‌ن، ئه‌ویش ئایا پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتداری وڵاته‌که‌یان قه‌ده‌غه بکه‌ن یان نا له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که ده‌ڵێن به‌نیازه سـیسـتمی سیکیولاری وڵاته‌که به‌ره‌و حوکمڕانی ئیسـلامی به‌رێت. دادگای ده‌سـتوری به‌رده‌وام ده‌بێت له کۆبوونه‌وه ئاسایـیه‌کانی تا به بڕیارێـک ده‌گه‌ن. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ڕه‌نگه ڕۆژی هه‌ینی بڕیاره‌که ده‌ربچێت. له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ سه‌باحه‌دین کۆرکماز پارێزه‌ر و سـیاسه‌تمه‌داری کورد له دیاربه‌کر سـازکردووه، ده‌توانن گوێبیستی بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 6 . 37 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2008 - 07 - 30 - 2 - 89210302 / 950490 . |
وه‌زیری پلاندانان: حکومه‌تی هه‌رێم هه‌موو توانایه‌کی خستۆته کار بۆئه‌وه‌ی که‌رتی تایبه‌ت له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا ڕۆڵی خۆی ببینێ [ 20 : 57 ] 2008 / / 11 - وه‌فدی به‌شی کۆمه‌کی( تمویلی) نێوده‌وله‌تی سه‌ر به‌بانکی نێو ده‌وڵه‌تی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات به‌به‌مه‌به‌ستی کۆمه‌ک کردنی که‌رتی تایبه‌ت و چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشه داراییانه‌ی دێنه ڕێی که‌رتی تایبه‌ت له‌کاتی ئه‌نجام دانی پرۆژه‌کاندا، وه‌فدی ناوبراو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پلاندانانیان کرد‌و پێش نیوه‌روێ ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11 / 9 ، له‌لایه‌ن عوسمان شوانی وه‌زیری پلاندانان پێشوازی کران. پاش ئه‌وه‌ی وه‌فدی میوان ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان ڕوون کرده‌وه که تایبه‌ت بوو به پاڵپشتیکردنی پرۆژه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت باس له هاوکاری و هه‌مئاهه‌نگی نێوان بانکی نێوده‌وله‌تی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کراو جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه کرایه‌وه، ئه‌و پرۆژانه‌ش هه‌ڵسه‌نگێنرا که حکومه‌تی هه‌رێم به یارمه‌تی بانکی نێو ده‌وله‌تی ئه‌نجامی ده‌دات، چۆنیه‌تی دانانی ڕێ‌و شوێنی گونجاو بۆ دارشتنی سیاسیه‌تی حکومه‌تی له هه‌مبه‌ر که‌رتی تایبه‌ت و دابین کردنی قه‌رزی بچوک و مامناوه‌ند بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆژه‌کان تیشکی خرایه سه‌ر. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری پلاندانان ته‌ئکیدی کرده‌وه له گرنگی کارا کردنی که‌رتی تایبه‌ت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی کوردستان و پێی ڕاگه‌یاندن که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌و په‌ری تواناوه هه‌وڵده‌دات بۆ کارا کردنی ئه‌و که‌رته‌و هه‌موو توانایه‌کی خستۆته کار بۆئه‌وه‌ی که‌رتی تایبه‌ت له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا ڕۆڵی خۆی ببینێ. له کۆتایی دیداره‌که‌شدا وه‌زیری پلاندانان هه‌موو هاوکاریه‌کی بۆ یارمه‌تی دانی بانکی نێو ده‌وله‌تی له هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌و هیوای خواست که ئه‌نجامی باش له جێبه‌جێ کردنی کاره‌کانیان به‌ده‌ست بێنن. |
27 . 02 . 2005 ئاژانسی ووزه‌ی له ده‌ستکه‌وتنی ووزه‌ی ناوه‌کی ئێران له پاکستان ده‌کۆڵێته‌وه - 2005 - 02 - 28 |
سه‌رۆکی کوردستان و سه‌رۆکی به‌ره‌ی ته‌وافوق دوایین پێشهاته‌کانیان تاوتوێ کرد [ 19 : 01 ] 2008 / / 10 – ئه‌مرۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان له سه‌لاحه‌ددین پێشوازی له د.عه‌دنان دلێمی سه‌رۆکی به‌ره‌ی ته‌وافوق و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد. تیایدا دوایین پێشهاته‌کان تاوتوێ کرا. له دیدارێکدا، ڕه‌وشی عێراق به گشتی و به‌ره‌ی ته‌وافوق و حکومه‌تی عێراق به تایبه‌تی و دانووستانه‌کانیان سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌ی ته‌وافوق بۆ ناو حکومه‌ت باسیان لێوه کرا. |
ئێران؛ هه‌ر قوتابخانه‌و مه‌لایه‌ک [ 19 : 13 ] 2009 / / 01 - وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئێران بڕیاری داوه پرۆژه بڕیاری "جێگیرکردنی یه‌کجاره‌کیی مه‌لایه‌کان له قوتابخانه‌کان" به‌ڕێوه‌ببات. به پێی ئه‌م پرۆژه‌یه له ته‌واوی قوتابخانه‌کانی ئێران، مه‌لایه‌ک دابرێت. "عه‌لی ئه‌سغه‌ر یه‌زدانی"، یاریده‌ده‌ری فێرکاریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئێران ده‌ڵێت ئامانج له‌م پرۆژه‌یه، وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پێویستییه فه‌رهه‌نگییه‌کانی قوتابیانه. به گوته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئێران، له‌م پرۆژه بڕیاره‌دا، "مه‌لایه‌کان له قوتابخانه‌کان له باسکردنی نوێژی جه‌ماعه‌ت بگره تا وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی ئایینی و هه‌وڵه فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده‌ییه‌کان، هاوکاریی وه‌زاره‌ت ده‌که‌ن." به‌رێوه‌بردنی ئه‌م پرۆژه بڕیاره پاش وته‌کانی ئه‌م دوواییانه‌ی "ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی" ڕێبه‌ری ئێران دێت که داوای کردبوو زانکۆ و ناوه‌نده زانستییه‌کان "ئیسلامی" بکرێن. |
بێکهام : خۆشه‌ویستی کردن له‌گه‌ڵ کچێکدا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه [ 13 : 01 ] 2009 / / 12 - یاریزانی یانه‌ی ئه‌یسی میلان ئیتاڵی " بێکهام " ڕه‌تی کرده‌وه که خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ کچێکی دیکه‌دا هه‌بێت . به پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌کانی ئینگلیزی ، یاریزانی یانه‌ی ئه‌یسی میلان ئیتاڵی و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی " بێکهام" ڕه‌تی کرده‌وه که خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ " ماریا فۆگاراس " ی هه‌نگاری و نمایشکاری جل و به‌رگ هه‌بێت وگوتی : چونکه من ته‌نها فیکتۆرایای خێزانم خۆشده‌وێت و هیچ کاتێک بیریم نه‌کرده‌وه خیانه‌ت له خێزانه‌که‌م بکه‌م زور ئاسووده‌م له‌گه‌ڵی و ئه‌مه شتانه دوورن له ڕاستی نامه‌وێت خۆم به‌م قسه‌و[ .،]شتانه خه‌ریک بکه‌ن ده‌مه‌وێت درێژه بده‌م به یاری کردن و مه‌شق و ڕاهێنانی خۆم به باشی ئه‌نجام بده‌م. |
15 . 12 . 2009 ئێران موشه‌کێـکی مه‌ودا ناوه‌ند تاقی ده‌کاته‌وه ئێران ده‌ڵێت جۆره موشه‌کێـکی مه‌ودا ناوه‌ندی تاقی کردۆته‌وه که گۆڕانکاری باشی تیادا کردووه. ئه‌مه‌ریکاش له به‌رامبه‌ردا ده‌ڵێت ئه‌م کاره‌ی ئێران به پـێـچه‌وانه‌ی ئه‌و قسـانه‌یه‌تی که ده‌ڵێت ئه‌و نیاز باشی هه‌یه‌و[ .،]ئاشـتی‌خوازه. ڕۆژی چوارشه‌ممه ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی ئێران ڤیدیۆی هه‌ڵـدانی موشه‌کی سجـجیل 2 ی په‌خش کرد که مه‌وداکه‌ی نزیکه‌ی 2 هه‌زار کیلۆمه‌تره‌و[ .،]ده‌توانێت بگاته ئیسرائیل و بنکه له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپادا. گوته‌بێژێـکی کۆشـکی سـپی (مایک هه‌مه‌ر) گوتی ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه زیاتر کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی هان ده‌دات به‌ره‌و ئه‌وه‌ی توندتر ڕووبه‌ڕووی ئێران بـبنه‌وه له مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌یدا. کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش گوتی هه‌فته‌ی داهاتوو نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ک له ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و ڕووسیا و چین و فه‌ره‌نسـا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا پـێـکه‌وه گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فونی سـازده‌که‌ن تا وتووێژ بکه‌ن له‌سه‌ر چۆنێتی وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست له دژی ئێران، له‌وانه سـزاکانی که ده‌کرێن له ڕێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به‌سه‌ریدا بیسه‌پـێنن. :// . . / / - 58 - 2009 - 12 - 16 - 5 - 89227257 / 954037 . |
وێنه‌یی.. به هاتریکی میسی یانه‌ی به‌رشلۆنه جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌ده‌ست هێنا [ 16 : 49 ] 2010 / / 22 – دوێنێ شه‌و یاری گه‌رانه‌وه جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له نێوان به‌رشلۆنه‌و[ .،]سیڤلیا به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی به‌رشلۆنه به چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، نازناوی جامه‌که‌ی ده‌ست به‌سه‌ر کرد. له یاریگای (کامپ ن‌و) له به‌رامبه‌ر ( 67 . 414 ) هه‌زار جه‌ماوه‌ردا یانه‌ی به‌رشلۆنه میوانداری یانه‌ی سیڤلییا کرد ، تیادا یانه‌ی به‌رشلۆنه به چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. گۆله‌کانی له ڕێگای یاریزانان (پێدرۆ ڕۆدریگێز ، لیونێل میسی ( 3 ) گۆل ) له خوله‌که‌کانی ( 13 ، 24 ، 44 ، 90 ) تۆمارکرد. جێی باسه ، له یاری چووندا یانه‌ی به‌رشلۆنه به سێ گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل به یانه‌ی سیڤلیا دۆرا ، به‌مه‌ش به تۆمارکردنی چوار گۆل له یاری گه‌رانه‌وه‌دا یانه‌ی به‌رشلۆنه جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌ده‌ست هپنا. |
یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان چه‌ند بڕیارێکی گرنگی دا [ 1 : 21 ] 2011 / / 17 - ڕێبین ڕه‌مزی – هه‌ولێر/ یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆک و گشت ئه‌ندامانی یه‌کێنتیه‌که چه‌ند بڕیارێکی گرنگی دا. 1 - له یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئاڵتون کوپری و دووز له خولی پله دووه‌کانی کوردستان بۆ تۆپی پێی به‌هۆی وتنی قسه‌ی ناشیرین به ناوبژیوانی یارییه‌که له لایه‌ن یاریزان هه‌ڵمه‌ت سه‌ڵاح له یانه‌ی دووبز بڕیاردرا به ڕاگرتنی یاریزانی ناوبراو تا کۆتایی خولی پله دووه‌کان و غه‌رامکردنی به بڕی 250 هه‌زار دینار. 2 - به‌هۆی ڕێزنه‌گرتن له ڕێنماییه‌کانی یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان و هاتنی که‌سی نامۆ بۆ نێو شوێنی دانیشتنی یاریزانانی یه‌ده‌گی یانه‌ی زه‌رایه‌ن بڕیاردرا به غه‌رامکردنی یانه‌ی زه‌رایه‌ن به بڕی 250 هه‌زار دینار. جێگه‌ی باسه یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان هه‌فتانه کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات. |
12 . 11 . 2011 شوان حه‌مه: ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه کاک نیچیرڤان هه‌وڵی بۆ بدا درووست‌کردنی حکومه‌تێکی بنکه فراوان بێ له لایه‌ن له هه‌ندی سه‌رچاوه‌وه باس له شیانی دانیشتنی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نه‌وشیروان موسته‌فا سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کرێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌و جۆره دانیشتنانه له هیچ لایه‌که‌وه پشت ڕاست نه‌کراوون. ڕۆژنامه‌وان شوان حه‌مه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بێگومان هه‌ر جۆره دانشتنێک له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه‌که‌و[ .،]خه‌ڵکی کوردستان و گه‌لی کوردا بیت ئه‌وه باشه وه به قازانجی وه هه‌مو لایه‌که، بۆیه ئه‌م جۆره نزیک بۆنه‌وانه ناکرێ ئێمه باسی که‌ێن ئه‌گه‌ر به‌و ڕابوردوا نه‌چین. کاک شوان ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی له حکومه‌تی کاک به‌رهه‌م دا ده‌رکه‌وت گۆڕان فیشارێکی زۆری بۆ سه‌ر حکومه‌ته‌که درووست کردووه پارتی له‌وه تێگه‌یشتوه هه‌ر حکومه‌تێک له ئاینده‌دا درووست بێت به بێ گۆڕان وه یا به بێ ڕه‌زامه‌ندی گؤڕان ناچێته سه‌ر وه ئه‌م حکومه‌ته داهاتوه توشی کێشه‌ی گه‌وره ئه‌بێ . . |
گوڵه‌به‌ڕۆژه ڕه‌وشی منداڵانی سه‌رشه‌قام ده‌خاته ڕوو [ 10 : 52 ] 2011 / / 16 سلێمانی ١٦ ئاب/ ئۆگۆست ( )- کورته فیلمی "گوڵه به‌ڕۆژه" که باس له منداڵانی سه‌رشه‌قام ده‌کات، به‌م نزیکانه کاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت. ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که کاروان ئاوات له‌لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "ئه‌م فیلمه له‌ژێر ناوی گوڵه به‌ڕۆژه‌یه، له‌لایه‌ن که‌ناڵی په‌روه‌رده‌ییه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، تێیدا هه‌ریه‌ک له به‌هادین هه‌ڵه‌بجه‌یی و ڕه‌هه‌ند جه‌مال ڕۆڵی تێدا ده‌گێرن". گوتیشی "بابه‌تی فیلمه‌که بریتییه له‌و منداڵانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان کارده‌که‌ن، یه‌کێک له‌و منداڵانه خه‌ون به‌وه ده‌بینێت که‌ه ببێته ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ری سینه‌مایی". ڕوونیشیکرده‌وه "ماوه‌ی فیلمه‌که حه‌وت خوله‌که‌و کاری وێنه‌گرتنی له‌لایه‌ن مه‌حمود که‌مال ئه‌نجامدراوه، له ١٥ مانگی ئه‌یلول/ سپتێمبه‌ر 2011 ده‌ست به‌کاری وێنه‌گرتنی ده‌کرێت". ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد "منداڵه به‌شداربووه‌کانی ناو ئه‌و فیلمه، بۆ جاری یه‌که‌مه له فیلمێکدا ده‌رده‌که‌ون". کاروان ئاوات وه‌ک ده‌رهێنه‌ر کاری زنجیره درامایی و کورته فلیم کردووه، وه‌ک ئه‌کته‌ریش له چه‌ند کارێکی هونه‌ریدا به‌شداربووه. زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/ پ. ف |
کونسڵخانه‌ی ئێران له نه‌جه‌ف ده‌کرێته‌وه [ 14 : 08 ] 2009 / / 10 - گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ ڕایگه‌یاند، که ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربری له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی کونسڵخانه‌ی ئێران له پارێزگای نه‌جه‌ف و عێراقیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له داهاتوودا کونسڵخانه‌یه‌کی گشتی له ئێران، بکاته‌وه. به پێی هه‌واڵی "ئه‌سوات عێراق" عه‌لی ده‌باغ ڕوونیکرده‌وه، که ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌مه‌دا ڕه‌زامه‌ندی پیشاندا له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی کونسڵخانه‌ی ئێران له پارێزگای نه‌جه‌ف، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانکاری بۆ هاتن و چونی هاوڵاتیه ئێرانیه‌کان بۆ پارێزگاکه، بکات. هه‌روه‌ها ده‌باغ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که، به گوێره‌ی بنه‌مای مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه، حکومه‌تی عێراق مافی ئه‌وه‌ی ده‌بێت له داهاتوودا کونسڵخانه‌یه‌کی گشتی له ئێران، بکاته‌وه. ده‌باغ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی کاری بانکی میللی ئێران له عێراق. |
28 . 05 . 2012 سوره‌یا فه‌لاح: هه‌ڵمه‌ته‌کانی نازه‌نین ئه‌فشین جه‌م کاریگه‌ریان هه‌بوو له ئازادکردنی نازه‌نین فاتحی له لایه‌ن خانم نازه‌نین ئه‌فشین جه‌م مۆدێل، گۆرانیبێژ، چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ،خانمه شایسته‌ی که‌نه‌دا بۆ کێبرکیه‌کانی ژنی شایسته‌ی جیهان و هه‌ر وه‌ها هاوسه‌ری وه‌زیری به‌رگری نیشتمانی که‌نه‌دا په‌رتۆکێکی به ناوی ”" نووسیوه که به‌شێکی تاێبه‌ت به کچێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه به هۆی کوشتنی که‌سێک که ویستبوو ده‌ست درێژی لێبکات له لایه‌ن دادگایه‌کی ئێرانیه‌وه بریاری مردنی به‌سه‌ر ده‌درێت وه به‌شه‌که‌ی تری په‌رتۆکه‌که سه‌باره‌ت به خۆیه‌تی. خانم سوره‌یا فه‌لاح که یه‌کێک له چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ و ژنانه له وڵاته یه‌کگرتوه‌کان یارمه‌تیه‌کی زۆری خانم ئه‌فشین جه‌م داوه له لایه‌نه کوردیه‌کانیه‌وه. سوره‌یا خانم له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت نازه‌نین بۆ به‌رگری له نامۆسی خۆی بێ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت یه‌کێک له کوره‌کان ده‌کوژێت و که خانم ئه‌فشین جه‌م گۆێ له داستانی ئه‌و کچه ده‌بێت به هوێ ئاگادار کردنه‌وه‌ی له لایه‌ن که‌سانێکی تره، هه‌وڵێکی زۆر ده‌دات بۆ به بۆ به دواچونی که‌ێسه‌که‌ی و گه‌یاندنی به لایه‌نه په‌ێوه‌نداره‌کان به تاێبه‌تی له‌سه‌ر ئاستێکی جیهانیدا و ئه‌م په‌رتوکه گێڕانه‌وه‌ی داستانی هه‌ردوو نازه‌نینه. |
له‌مه‌ڕ ڕه‌وشی کوردستان وپه‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیدا مه‌سعود بارزانی له واشنتۆن وتارێکی پێشکه‌شکرد [ 10 : 11 ] 2008 / / 31 – "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وتارێکی له هه‌مبه‌ر ڕه‌وشی ئارامی کوردستان پێشکه‌شکرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیشکی خسته سه‌ر په‌یامێکی ئاشتیانه له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری پرسی چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیا. به گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی "حورییه‌ت"ی تورکی، له وتارێکیدا سه‌رۆکی کوردستان"مه‌سعود بارزانی" سوپاسی ئه‌مه‌ریکای کرد که عێراقیان له چنگ دیکتاتۆرییه‌ت ڕزگار کرد، گوتی: "هه‌رێمی کوردستان ئێستا ئارامه‌و[ .،]باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و ئارامیه ئه‌وه‌یه تا ئێستا هیچ سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکایی له کوردستان خوێنی نه‌ڕژاوه، ته‌نانه‌ت ڕووداوێکی هاتووچۆش له کوردستان نه‌بۆته هۆی خوێن ڕژانی سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکایی". هه‌روه‌ها له وتاره‌که‌یدا ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه، ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێکانماندا په‌یوه‌ندی باشمان هه‌بێت. دوای وتاره‌که‌ی و له وه‌ڵامی پرسیارێکی په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی "حورییه‌ت"ی تورکیدا که پرسیاری ئه‌وه‌ی کردبوو ئایا په‌یامی بۆ تورکیا چیه؟، "مه‌سعود بارزانی" گوتی: " په‌یامی ئاشتی و دۆستایه‌تی ده‌نێرم، له‌باره‌ی" "شه‌وه ڕایگه‌یاند، ده‌بێت هه‌موومان پێکه‌وه کار بکه‌ین بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و خوێنه‌ی که ده‌ڕژێت، چونکه خوێن ڕژان سود و به‌رژه‌وه‌ندی بۆ که‌س تێدا نیه". ئه‌م وتاره‌ی سه‌رۆکی کوردستان له‌میانی ئێواره خوانێکدا بوو که "قوباد تاڵه‌بانی" نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌مه‌ریکا به ئاماده‌بوونی "ریکارد پێرڵی" پاڵپشتیکاری یه‌که‌می شه‌ڕی دژی ڕژێمی به‌عس،"پۆڵ‌ۆڵفۆویتس" جێگری وه‌زیری به‌رگری پێشووی ئه‌مه‌ریکا، "پۆڵ بریمه‌ر" یه‌که‌م حاکمی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریکا له عێراق،"زه‌ڵمای خه‌لیل زاد" باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و باڵیۆزی ئێستای واشنتۆن له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، له‌سه‌ر شه‌ره‌فی سه‌رۆکی کوردستان "مه‌سعود بارزانی" سازیدابوو. |
نه‌شئه‌ت ئه‌کره‌م به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕیال مه‌درید یاری ده‌کات [ 10 : 00 ] 2008 / / 19 _ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نه‌شئه‌ت ئه‌کره‌م به فه‌رمی داوه‌ت کراوه له لایه‌ن یانه پێشوی که یارییه‌ک له گه‌ل یانه‌ی مه‌له‌کی ئه‌نجام بدات. یاریزانی هێلی ناوه‌راستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق "نه‌شئه‌ت ئه‌کره‌م"له لایه‌ن یانه‌ی" نه‌سری "سعودی دواوه‌ت کراوه بۆئه‌وه‌ی به‌شداری ئاهه‌نگی وازهێنانی یاریزانی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی سعودی"ماجد عبدوللا" بکات، چونکه یاریزان نه‌شئه‌ت ئه‌کره‌م له سالاَنی ( 2003 _ 2004 ) له ڕێزی ئه‌و یانه‌یه یاری ده‌کرد. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردوو له سه‌ریه‌ک داوات کراوه بۆ ئاهه‌نگی وازهێنانی یاریزانی پێشۆی هه‌ڵبژارده‌ی سعودی"ماجد عبدوللا" وابریاره‌ش سبه‌ی سێشه‌ممه یانه‌ی ڕیال مه‌رید بگاته ولاَتی سعودی بو ئه‌نجامدانی یاری ئاهه‌نگی وازهێنانی یاریزانی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی سعودی"ماجد عبدوللا" که یارییه‌که له نێویاریگای "مه‌لیک فه‌هد" له ڕیازی پایته‌ختی سعودی به‌رێوه‌ده‌چێت. جێی بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌وه دووه‌م یاری یانه‌ی ڕیال مه‌دریده له گه‌ل یانه‌ی " نه‌سری "سعودی که‌له جامی جیهانی یانه‌کان له ساڵی 2000 که له ولاَتی به‌رازیل به‌رێوه‌ده‌چوو یانه‌ی مه‌له‌کی توانی به ئه‌نجامی ( 3 _ 1 ) گۆل یارییه‌که بباته‌وه. |
خاوه‌ن زه‌وییه‌کانی شاره‌دێی کۆکس قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه [ 12 : 57 ] 2012 / / 05 گه‌رمیان 5 کانونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر ( )- له‌سه‌ر بڕیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، خاوه‌ن زه‌وییه‌کانی شاره‌دێی کۆکس که زه‌وییه‌کانیان که‌وتووه‌ته به‌ر پرۆژه‌کان، قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه. ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاری دا به پێکهێنانی لیژنه‌یه‌ک بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوولاَتیانه‌ی له شاره‌دێی کۆکس زه‌وییه‌کانیان به‌ر پرۆژه جۆراوجۆره‌کان که‌وتوونه. له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان (یادگار عه‌لی) به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند "له شاره‌دێی کۆکس ژماره‌یه‌ک هاوولاَتی زه‌وییه‌کانیان به‌ر پرۆژه جۆراوجۆره‌کانی حکوومه‌ت که‌وتووه‌و[ .،]چه‌ندین جار داواکاریان پێشکه‌ش به ئیداره‌ی گه‌رمیان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ه‌ربووبکرێنه‌وه." ئاماژه‌شیدا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به نوێنه‌رایه‌تیی شاره‌وانییه‌کانی که‌لار و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌دێی ناوبراو لیژنه‌یه‌کیان پێکهێناوه بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و زه‌وییانه‌و[ .،]هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌کانیان. گوته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان وتیشی "هه‌ر هاوولاَتیه‌ک داوای قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی کردووه، ده‌بێت تاپۆی زه‌وییه‌که‌ی یان هه‌ر سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک که بیسه‌لمێنێ خاوه‌نی زه‌وییه، ئاماده بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه." شاره‌دێی کۆکس (کوڵه‌جۆ) سه‌ر به شارۆچکه‌ی کفریه‌و[ .،]هاوسنووره له‌گه‌ڵ ناوچه دابڕێندراوه‌کانی وه‌کو جه‌له‌ولا و له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه چه‌ندین جار تووشی ڕووخان و کاولکاری هاتووه. سیروان حه‌سه‌ن |
ئه‌نجامی یارییه‌کانی خولی ئیسپانیا له جه‌وله‌ی حه‌وته‌م [ 11 : 20 ] 2009 / / 05 – له جه‌وله‌ی حه‌وته‌می خولی ئیسپانیا له‌م هه‌فته‌دا به‌رێوه‌چوو، تیدا یانه‌ی به‌رشلۆنه پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گرته‌وه. ئه‌مه‌ش خشته‌ی یارییه‌کان تنریفی × دیپۆرتیڤۆ لاکه‌رۆنیا ( 0 - 1 ) به‌رشلۆنه × ئه‌لمیریا ( 1 - 0 ) ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید × ڕیال زه‌راگۆزا ( 2 - 1 ) ڤه‌لد وه‌لید × ئه‌تله‌تیکۆ بیلباو ( 2 - 2 ) ڤیاریال × ئیسپانیۆل ( 0 - 0 ) سپۆرتینگ خیخۆن × ڕیال مایۆرکا ( 4 - 1 ) خیتافی × ئۆساسۆنا ( 2 - 1 ) خیرێس × مه‌له‌گا ( 1 - 1 ) ڕاسینگ سانتاندێر × ڤالنسیا ( 1 - 0 ) سیڤیلیا × ڕیال مه‌درید ( 2 - 1 ) ڕیزبه‌ندی یانه‌کان 1 - به‌رشلۆنه ( 18 ) خاڵ 2 - ڕیال مه‌درید ( 15 ) خاڵ 3 - سیڤیلیا ( 15 ) خاڵ 4 - دیپۆرتیڤۆ لاکه‌رۆنیا ( 12 ) خاڵ 5 - ڤالنسیا ( 11 ) خاڵ ڕیزبه‌ندی گۆلکاران 1 - دێڤد ڤیا (ڤالنسیا) - ( 6 ) گۆل 2 - میسی (به‌رشلۆنه) – ( 5 ) گۆل 3 - ئیبراهیمۆڤیچ (به‌رشلۆنه) – ( 5 ) گۆل 4 - ڕۆنالدۆ (ریال مه‌درید) – ( 5 ) گۆل |
هه‌ولێر... دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیا سێ قووربانیان لێکه‌وته‌وه [ 13 : 17 ] 2009 / / 10 – باهۆز/ هه‌ولێر- له‌ئه‌نجامی دوو ڕووداوی هاتووچۆ له‌شاری "هه‌ولێر" سێ که‌س بوونه قووربانی. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به"ئاژانسی په‌یامنێر"گه‌یشتوون:له‌نزیک گوندی "مورتکه"ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی "قوشته‌په" ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب مه‌رزیه وه‌رگه‌ڕا، له‌ئه‌نجامدا که‌سێک به‌ناوی "فاتیمه ڕه‌زا" ( 61 ساڵ) ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌و[ .،]سه‌رنشینێکی دیکه‌ش به‌ناوی"هیمداد" برینداربووه. له‌رووداوێکی دیکه‌دا، له‌شه‌قامی 60 مه‌تری نزیک چوارریانی "شۆڕش" ئۆتۆمبێلێکی جۆری بیکاشۆ له‌هاووڵاتییه‌ک به‌ناوی "محه‌مه‌د تاهیر" ( 50 ساڵ)ده‌دات، له‌ئاکامدا ناوبراو به‌سه‌ختی برینداربووه، دواتر قوربانییه‌کان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی هه‌ولێر کراون، پۆلیس به‌پێی مادده‌ی 24 و 23 ی هاتووچۆ شوفێری ئۆتۆمبێله‌کانی ده‌ستگیرکردووه. |
ئه‌مرۆ...یارییه‌کانی جامی ئیسپانیا به‌رێوه‌ده‌چێت [ 12 : 10 ] 2009 / / 02 – وابریاره ئه‌مرۆ چه‌ند یاریێکی جامی ئیسپانیا به‌رێوه‌بچێت، ئه‌م خشته‌ی یارییه‌کانی جامی ئیسپانیا. لاگۆن ئۆناک × کیرۆ کلتشورال لیۆنیسا × ئستۆبۆنا سانت ئاندرۆ × ملیلیه سالامنکا × کاستیلۆن سایادێل × ماربێلا ڕیال بیتس × قرتبه ڕیال سۆسیداد × ڕایۆ ڤالیکانۆ لاس بالماس × کادش لیفانتی × هۆسیکا ئیجیدۆ × بۆنفێررادینا دیبۆرتیڤۆ ئه‌لکۆیانۆ × ڤالاخۆیۆسا بۆیرتۆلانۆ × زامۆرا سیۆداد لۆریک × ڕیال ئۆڤیێدۆ ئۆنتیۆ × کۆنکینسی ئه‌لکۆرکۆن × بالێنسیا ئه‌لباستی × هیرکۆلیس کرتاجنه × ئیلتش جێی باسه، ئه‌م یارییانه کاتژمێر ( 45 - 9 ) به‌رێوه‌بچێت، و یاری (نۆمانسیا و ڕیال مۆرسیا) ڕۆژی پێنج شه‌مه به‌رێوه ده‌چێت |
فه‌رید زامدار: هه‌میشه واته به‌دوای مندا ده‌گه‌رِێت [ 20 : 50 ] 2009 / / 27 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د/ سلێمانی- فه‌رید زامدا پێی وایه ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند شتێک بکات له خه‌یاڵ و بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکیدا هه‌بێت ئه‌وا هیچی نه‌کردووه، بۆیه خۆی هیچ کات به‌دوای واتادا نه‌گه‌راوه‌و[ .،]و هه‌میشه وایکردووه واتا به‌وای ئه‌ودا بگه‌رێت. سه‌باره‌ت به کاره هونه‌ری و ئه‌ده‌بیه‌کانی شاعیر و شێوه‌کار فه‌رید زامدار له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "هه‌میشه له شیعر له شێوه‌کاری هه‌وڵی ئه‌وه‌مداوه جه‌سته‌ی حاڵه‌تێک له حاڵه‌ته‌کانی ژیان بکه‌م، هیچ کاتیش به‌دوای واتادا نه‌گه‌راوم، به‌ڵکو هه‌میشه واتا به‌دوای مندا گه‌راوه، له‌به ڕئه‌وه زۆر جار چ له‌بواری شیعری چ له‌بواری شێوه‌کاری پرسیارم ئاراسته ده‌کرێت بۆ واتاکه‌ی له‌وه‌ڵامدا، ده‌ڵێم ناتوانم لێکدانه‌وه بۆ شیعر یان تابلۆی شێوه‌کاری بکه‌م، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه له دیدگاکانمه‌وه یاخود له ڕۆشنبیری خه‌یاڵی که مه‌رج نییه هه‌موو که‌سێک له خه‌یاڵدا ڕۆشنبیر بێت، له‌گه‌ڵ دیدگاکانی ده‌ره‌وه‌ی خه‌یاڵی و سروشت که من ده‌یبینم ڕه‌نگه که‌سانی دیکه نه‌توانن بیبینن بۆیه ده‌یبه‌ستمه‌وه به‌یه‌که‌وه‌و[ .،]ئاوێته‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ریان ده‌که‌م، ئه‌مه‌ش زۆر جار ده‌بێته شتێکی نامۆ لای بینه‌ر یان بیسه‌ر". زامدار ئه‌وه‌شی ڕونکرده‌وه که پێویسته هونه‌رمه‌ند له‌ده‌ره‌وه‌ی بیری خه‌ڵکیدا کاربکات و گوتیشی "ئه‌گه‌ر من شتێک بکه‌م له خه‌یاڵ و بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکیدا هه‌بێت که‌واته من هیچم نه‌کردووه". |
گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی کلتووری و ڕۆشنبیری نێوان کوردستان و میسر کرا [ 16 : 34 ] 2010 / / 12 - هه‌ولێر- له دانیشتنێکدا له نێوان وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و باڵیۆزی وڵاتی میسر له عێراقی فیدراڵ و کونسڵی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێری پایته‌خت، باس له په‌یوه‌ندی کلتووری و ڕۆشنبیری کرا. ئه‌مرِۆ یه‌کشه‌ممه‌د[ .،]کاوه مه‌حمود شاکر وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ شاندی میسری کۆبووه‌وه که پێکهاتبوو له شه‌ریف شاهین باڵیۆزی وڵاتی میسر له به‌غداو سلێمان عوسمان کونسڵی میسر له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان. له‌میانه‌ی دانیشتنه‌که‌دا شاندی میوان باسی له‌گرنگی په‌یوه‌ندییه کلتووری و ڕۆشنبیرییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ولاَتی میسر کرد و ڕۆڵی کونسلگه‌ری له په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه خسته‌رِوو. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشنیاری کۆمه‌ڵێک چالاکی هاوبه‌شی کرد، بۆ زیاتر ئاشنابوونی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌کلتووری میسری و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه. له کۆتایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر کاری هاوبه‌ش کرده‌وه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ولاَتی میسر زۆر لایه‌نی گرتۆته‌وه، به‌ڵام بواری ڕۆشنبیری ده‌توانێ ببێته هۆکارێکی گرنگ بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز له ئاستی هاووڵاتیاندا نه‌ک ته‌نها له‌بواری سیاسی و بازرگانیدا. |
ئه‌فسه‌ریکی سوپای عێراقی له‌که‌رکوک کوژرا [ 14 : 02 ] 2011 / / 24 - ئاکام فه‌همی / که‌رکوک- به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی موگناتیزی، ئه‌فسه‌ریکی سوپای عێراقی کوژرا سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌پۆلیسی که‌رکوک به‌په‌یامنێری ڕایگه‌یاند له‌ناوچه‌ی برایه‌تی نزیک به‌نزینخانه‌ی هاوری به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبیکی موگناتیزی، ئه‌فسه‌رێکی فه‌وجی 2 ی سوپای عیراق کوژرا. به‌پێی وته‌کانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، (فالح محمد ئه‌حمه‌د) ئه‌فسه‌ریکی فه‌وجی 2 ی لیوای 46 ی فیرقه‌ی 12 ی سوپای عێراقی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب به ئۆتۆمبێلێکی جۆری (سازوکی)وه گیانی له‌ده‌ستدا. دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌کانی پۆلیسی عه‌داله‌وه ته‌رمی ناوبرایان گواسته‌وه بۆ دادوه‌ری پزیشکی که‌رکوک. |
هێشووه ئاسنینه‌کان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر بوونی ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ [ 10 : 51 ] 2012 / / 20 هه‌ولێر 20 ی ئه‌یلول/ سه‌پته‌مبه‌ر ( ) – توێژه‌ران و زانایان ئاشکرایان کردووه که تۆپۆچکه ئاسنینه بچووکه‌کان که له نێو به‌رده‌کانی سه‌ر ڕووی مه‌ریخدا دۆزراونه‌ته‌وه له‌وانه‌یه ئاماژه بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌ملیۆنان ساڵ ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ هه‌بووه. ڕۆبۆتی ئۆبۆرچۆنتی که ئاژانسی ناسا هه‌ڵیدایه سه‌ر مه‌ریخ و پێش 8 ساڵ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه نیشته‌وه و ئه‌و تۆپانه‌ی دۆزییه‌وه که زاناکان ناویان ناوه هێشووه‌کان. له‌و کاته‌دا زاناکان پێیان وابوو ئه‌وه یه‌که‌مین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی ئاوی شل له‌سه‌ر ڕووی مه‌ریخ، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و هێشووانه ئاماژه‌ی قوڵتریان تێدا بێت. زاناکان ده‌ڵێن هێشووی هاوشێوه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌رکه‌وتوون که به‌هۆی کۆبوونه‌وه‌ی میکرۆبه‌وه دروست بوون. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مه‌ریخ هه‌مان جۆری ئه‌و تۆپۆچکانه بدۆزرێته‌وه، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ژیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه هه‌بووه. له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌و تۆپۆچکه و هێشووانه زیاتر له که‌ناری ده‌ریاکان و بیابانه‌کاندا ده‌بینرێن که پێکهاتووه له چینێکی توێکڵی له ئه‌کسیدی ئاسن، به‌لام له ناوه‌وه شله. زاناکان هیوادارن ڕۆبۆتی کیۆریۆستی که ئه‌مساڵ گه‌یشته سه‌ر ڕووی مه‌ریخ، بتوانێ له‌سه‌ر ئه‌و هێشووانه زانیاری زیاتریان بداتێ. سه‌رچاوه: بی بی سی |
ڕیال مه‌درید 55 یۆرۆ ده‌دات بۆ هێنانی ڕێبه‌ری [ 16 : 54 ] 2009 / / 17 – ڕۆژنامه‌ی (ئێس)ی ئیسپانی بڵاویکردووه‌ته‌وه که یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید 55 ملیۆن یۆرۆی ته‌رخان کردووه بۆ هێنانی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و یانه‌ی بایره‌ن میونیخی ئه‌ڵمانی فرانک ڕێبه‌ری. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ڕێبه‌ری بۆ ڕیاڵ یاری ده‌کات و ده‌بێته سێیه‌م بۆندی گه‌ره‌ی فلۆره‌نتینۆ پێرێز سه‌رۆکی یانه‌که له‌م هاوینه‌دا. هێنانی ڕێبه‌ری دوای چه‌ندین کۆبوونه‌وه دێت له‌نێوان زێنه‌دین زێدان ڕاوێژکاری سه‌رۆکی یانه‌ی ڕیاڵ و ڤاڵدانۆ به‌رِێوه‌به‌ری گشتی یانه‌که‌و[ .،]سه‌رۆکی یانه‌ی ڕیاڵ برِیاری داوه به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت ده‌بێ ڕێبه‌ری بهێنێته ڕیزی یانه‌که‌یان. |
04 . 06 . 2008 دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی ده‌ڵێت ئۆباما ته‌کنه‌لۆژیای نوێی له هه‌ڵمه‌ته‌که‌یدا به‌کارهێنا دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی پـرۆفیسـۆر له زانکۆی نیویۆرک له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ |
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریکا پڕۆژه یاسای خه‌رجی جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستانی په‌سه‌ند کرد [ 20 : 08 ] 2009 / / 19 – ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، پڕۆژه یاسای خه‌رجی سه‌ربازی، بۆ هه‌ردوو جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستان په‌سه‌ند کرد، که بڕه‌که‌ی 636 ملیار دۆلاره. ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریکی پڕۆژه یاسای خه‌رجی سه‌ربازی به بڕی 636 ملیار دۆلار بۆ پاڵ‌پشتی کردنی جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستان په‌سه‌ند کرد، هه‌وره‌ها ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ هاوکاری دارایی بۆ بێکاران و خه‌رجی چاودێری ته‌ندروستی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ تایبه‌ت کراوه. ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریکا له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا، به زۆرینه‌ی ده‌نگی ( 88 ) ئه‌ندام و به ناڕه‌زایبوونی ( 10 ) ئه‌ندامی دیکه؛ پڕۆژه یاسای خه‌رجی سه‌ربازی ولاَته‌که‌ی په‌سه‌ند کرد. پڕۆژه‌که بۆ لای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا "باراک ئۆباما" ڕه‌وانه کرا، تا واژووی له‌سه‌ر بکات و وه‌ک یاسایه‌ک بکه‌وێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه. |
خانه‌قین.. دوای چه‌ژنی ڕه‌مه‌زان چه‌کی قه‌ره‌بووی مادده‌ی 140 دابه‌شده‌کرێت [ 19 : 47 ] 2011 / / 06 گه‌رمیان 6 ئاب / ئۆگۆست ( ) - سه‌رچاوه‌یه‌ک له نووسینگه‌ی خانه‌قینی مادده‌ی 140 ڕایگه‌یاند؛ زانیاریان پیگه‌یشتووه که چه‌ندین چه‌کی قه‌ره‌بووی تایبه‌ت به هاولاَتیانی سنووری شارۆچکه‌ی خانه‌قین ته‌واو بووه‌و[ .،]له دوای چه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌گاته نووسینگه‌که‌یان. سه‌رچاوه‌یه‌ک له نووسینگه‌ی خانه‌قینی مادده‌ی 140 که نه‌یوست ناوی بلاَوبکرێته‌وه به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ له ئێستادا چه‌ندین چه‌کی قه‌ره‌بووی مادده‌ی 140 بۆ هاولاَتیانی سنووری خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری ته‌واو بووه, بڕیاره له دوای چه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ئه‌و چه‌کانه بگاته ده‌ستیان و دابه‌شی بکه‌ن. سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی بۆ ژماره‌ی چه‌که‌کان نه‌کرد,وتیشی؛ ته‌نها زانیاریان پێگه‌یشتووه که له دوای چه‌ژن چه‌که‌کانیان بۆ ده‌نێردرێت. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی نووسینگه‌ی خانه‌قینی مادده‌ی 140 عه‌دنان مه‌نسور به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ دابه‌شکردنی چه‌کی قه‌ره‌بوو له ئارادا نییه, ئه‌وه‌ی وتراوه ته‌نها ده‌نگۆیه‌و[ .،]تا ئێستا دڵنیا نین له ڕاستی زانیارییه‌کان، بۆیه ناتوانن به‌ڵێن به هاولاَتیان بده‌ن که چه‌کی قه‌ره‌بوو دابه‌شده‌کرێت. مه‌نسور ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له هه‌موو عێراق 17 نوسینگه‌ی تایبه‌ت به مادده‌ی 140 هه‌یه‌و[ .،]نووسینگه‌ی خانه‌قین له هه‌موو نوسینگه‌کانی تر زیاتر چه‌کی قه‌ره‌بووی دابه‌ش کردووه. ڕوونیکرده‌وه: له ساڵی 2011 ته‌نها 98 چه‌کی قه‌ره‌بووی دابه‌شکردووه, ئه‌وانیش تایبه‌ت بوون به هاولاَتیانی شاره‌دێی قه‌زانییه که ده‌که‌وێته نزیک شاره‌دێی مه‌نده‌لییه‌وه. سیروان حه‌سه‌ن / ص . س |
ڕۆژانه‌ی وه‌رزشی ڕۆژی دوو‌شه‌ممه [ 8 : 19 ] 2012 / / 06 هه‌ولێر 6 شوبات / فه‌برایه‌ر ( ) – ئه‌مڕۆ دوو‌شه‌ممه 6 / 2 / 2012 چه‌ند یارییه‌ک ئه‌نجام ده‌درێتت له خوله‌کانی ئینگلته‌را و ئیسپانیا و تورکیا ، به‌ڵام گرنگترین ڕووداو گه‌ڕانه‌وه‌ی بارازان لویسسواریزه بۆریزی یانه‌ی لیڤه‌رپول له دوای ڕاگیرانی بۆ 8 یاریبه هۆیده‌سته‌واژه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌رامبه‌ر یاریزان ئیڤرا ، ئه‌مه‌ش خشته‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌مڕۆیه به کاتی هه‌ولێر: * تۆپی پێ – خولی نایابی ئینگلته‌را – هه‌فته‌ی 24 لیڤه‌رپول * تۆتنهام 11 ی شه‌و * تۆپی پێ – خولی ئسپانیا– هه‌فته‌ی 22 گه‌رناته * مالاگه 11 ی شه‌و * تۆپی پێ * خولی تورکیا – هه‌فته‌ی 25 ئه‌سکشهێرسپۆر * شاره‌وانی ئیستامبول 7 ی ئێواره ئه‌نقه‌ره گۆجۆ * مانیسا سپۆر 9 ی شه‌و کارابۆک سپۆر * سامسۆن سپۆر 9 ی شه‌و سالار جه‌لال |
ئۆپێک قه‌ره‌بووی که‌میی نه‌وت ده‌کاته‌وه [ 13 : 31 ] 2011 / / 27 - نوێنه‌ری ئێران له ڕێکخراوی ئۆپێک ده‌ڵێت وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێک، که‌میی نه‌وت له بازاڕه‌کانی جیهاندا به به‌رهه‌مهێنانی زیاتر قه‌ره‌بوو ده‌که‌نه‌وه "محه‌مه‌د عه‌لی خه‌تیبی" نوێنه‌ری ئێران له ڕێکخراوی ئۆپێک، وێڕای پشت ڕاست کردنه‌وه‌ی که‌مبوونی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌کانی جیهاندا، وتوویه‌تی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێک ڕێژه‌ی نه‌وت له بازاڕه‌کاندا هاوسه‌نگ ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێران له‌و ڕووه‌وه جێی بایه‌خه که زۆر جار ئێران دژایه‌تیی زیاتر کردنی به‌رهه‌می نه‌وتی خاو بۆ پێشگیری له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌کان، ده‌کات. ئه‌م لێدوانه‌ی نوێنه‌ری ئێران دوای ئه‌وه‌یه که حه‌وتووی ڕابردوو ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیی وزه، ئۆپێکی ئاگادار کرده‌وه که ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان به‌رز نه‌کاته‌وه، وڵاتانی پیشه‌سازی، نه‌وتی پاشه‌که‌وتی ستراتیژیکی خۆیان ده‌خه‌نه ناو بازاڕه‌کانه‌وه. |
فیلمی هه‌رمان له چاوه‌رِوانی له‌دایکبوونی هه‌رمانێکی دیکه‌دا [ 21 : 33 ] 2009 / / 22 - په‌سار فایه‌ق/ هه‌ولێر- ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ فیلمی سینه‌مایی "هه‌رمان" له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ر حسێن حه‌سه‌ن، له هه‌فته‌ی فیلمی کوردی له هه‌ولێر نمایشکرا. کاتژمێر 6 ی ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له سینه‌ماکارانی کورد‌و چه‌ند به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، یه‌که‌م نمایش بۆ فیلمی سینه‌مایی "هه‌رمان" له هۆڵی پێشه‌وا له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری کرا. ده‌رهێنه‌ر حسێن حه‌سه‌ن له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر ده‌رباره‌ی ناوه‌رِۆکی ئه‌م فیلمه گووتی "چیرۆکی ئه‌م فیلمه باس له خۆشه‌ویستی کچ و کورِێکی یه‌ک ماڵبات ده‌کات، ڕژێمی به‌عس به‌هۆی ئه‌و زوڵم و زۆداریه‌ی له میلله‌تی کوردی کردووه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو عاشقه لێک دوور بکه‌ونه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی کورِه عاشقه‌که هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات بچێته لای خۆشه‌ویسته‌که‌ی که له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیایه، به‌ڵام له‌وێش له لایه‌ن سه‌ربازانی تورکیا دووباره لێک دوور ده‌خرێنه‌وه". هه‌ر ده‌رباره‌ی ناوه‌رِۆکی فیلمه‌که، ده‌رهێنه‌ری فیلمی هه‌رمان گووتی "گرنگییه‌که له‌وه‌دایه که له سکی خۆشه‌ویسته‌که‌ی هه‌رمان، هه‌رمانێکی دیکه هه‌یه، به‌ڵام که‌س نازانێت له کوێ له دایک ده‌بێت؟ باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌وه، باشووری کوردستان که ئه‌مرِۆ ئازاده‌و[ .،]ئه‌و هه‌رمانه هه‌ر ده‌مێنێت". ده‌رباره‌ی ئه‌م نمایشه حسێن حه‌سه‌ن ڕایگه‌یاند "ئه‌م فیلمه پێشتر له شاری دهۆک نمایشکراوه، هه‌رچه‌نده ده‌کرێت ئه‌مه نمایشی یه‌که‌می ئه‌م فیلمه بێت که له‌گه‌ڵ چه‌ند فیلمێکی کوردی له هه‌فته‌ی فیلمی کوردی نمایش ده‌کرێت". ده‌رهێنه‌ر حسێن حه‌سه‌ن شاخه‌وان ئیدریس به‌رِێوه‌به‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه‌و[ .،]به‌رِێوه‌به‌ری به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر ده‌رباره‌ی نمایشی ئه‌م فیلمه گووتی "دوای ئه‌وه‌ی برِیارماندا هه‌فته‌یه‌کی فیلمی کوردی ساز بکه‌ین که چه‌ند فیلمێکی کۆن و نوێی له‌خۆگرتبوو، سه‌ره‌تا بیرۆکه‌که وابوو سه‌رجه‌م فیلمه کۆن و نوێکان له پارکی مناره له هه‌ولێر نمایش بکه‌ین، به‌ڵام دوای گفتوگۆ کردن برِوام به‌وان هێنا که فیلمه نوێییه به‌رهه‌مهاتووه‌کان نمایشی تایبه‌تیان بۆ بکرێت، له ئه‌نجامدا نمایشی فیلمه نوێکان له پارکی مناره بۆ هۆڵی پێشه‌وا گوازرایه‌وه". فیلمی "سرته له‌گه‌ڵ با" له ده‌رهێنانی شه‌هرام عه‌لیدی و فیلمی "هه‌رمان" له ده‌رهێنانی حسێن حه‌سه‌ن و فیلمی "بۆنی سێ‌و" له ده‌رهێنانی ڕێڤین عه‌ساف، سێ فیلمی نوێی کوردین و به‌رهه‌می به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێرن، شاخه‌وان ئیدریس ده‌رباره‌ی نمایشی دیکه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌م سێ فیلمه ڕوونیکرده‌وه "ره‌نگه وه‌کو بیرۆکه‌یه‌ک پێشنیاری ئه‌وه بکه‌ین که نمایشی تایبه‌ت بۆ ئه‌م سێ فیلمه بکرێنه‌وه". ده‌رهێنه‌ر له‌گه‌ڵ دوو ئه‌کته‌ری فیلمه‌که‌ی فیلمی "هه‌رمان" له لایه‌ن عه‌لی شوکری نێروه‌یی کاری وێنه‌گرتنی بۆ کردووه، کاری مۆنتاژیشی له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ئه‌حمه‌د ئه‌نجامدراوه، هه‌ریه‌ک له ئه‌کته‌ران هه‌رمان محه‌مه‌د و گولبه‌هار کالجۆ ڕۆڵی سه‌ره‌کییان تێدا بینیووه. جێگه‌ی ئاماژه بۆ کردنه به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، وه‌ک هه‌ولێک بۆ ئاشناکردنی بینه‌ری فیلم له شاری هه‌ولێر به فیلمه کوردییه‌کان، هه‌فته‌یه‌کی نمایش‌کردنی فیلمی سینه‌مایی به‌ناوی "هه‌فته‌ی فیلمی کوردی" له پارکی مناره‌و[ .،]هۆڵی پێشه‌وا له هه‌ولێر سازکردووه. |
ئه‌مساڵ پڕۆژه‌ی پۆستکۆدی شاره‌کانی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌کرێت [ 16 : 24 ] 2011 / / 21 ڕاپه‌ڕین 21 ئه‌یلول/سه‌پته‌مبه‌ر ( )- به‌مه‌به‌ستی دیاریکردنی گه‌ڕه‌ک و کۆڵان و شه‌قامه‌کانی ناو شاره‌کان و سوود لێ وه‌رگرتنیان له بواره جیاجیاکاند، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و[ .،]گه‌یاندنی هه‌رێم پڕۆژه‌ی "پۆستکۆد" جێبه‌جێ ده‌کات. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆسته له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و[ .،]گه‌یاندنی هه‌رێم "ئومێد محه‌ممه‌د" له لێدوانێکدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ئه‌مساڵ جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی پۆستکۆد خراوه‌ته به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و[ .،]گه‌یاندن و ڕه‌زامه‌ندی جێبه‌جێکردنیشی دراوه که بریتیه له نووسین و ژماره‌کردنی کۆڵان و گه‌ڕه‌ک و شه‌قامه‌کانی ناو سه‌نته‌ری هه‌رسێک شاره‌که‌ی هه‌رێم. ئومێد محه‌ممه‌د گوتی: پڕۆژه‌که ڕاسته‌وخۆ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و[ .،]گه‌یاندنی هه‌رێم به پشت به‌ستن به شاره‌زایی وڵاتانی بیانی تایبه‌ت به‌و بواره جێبه‌جێ ده‌کرێت. ده‌رباره‌ی سوودی ئه‌و پڕۆژه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆسته‌ی هه‌رێم گوتی: به‌هۆی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه داتا و زانیاریه‌کی وردمان له‌سه‌ر شوێنه جیاجیاکانی ناو شاره‌کان ده‌ست ده‌که‌وێت و فه‌رمانگه‌و[ .،]به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانیش له ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانیان له که‌مترین ماوه‌دا ده‌توانن پشتی پێببه‌ستن به تایبه‌ت که به‌نیازین ئه‌و پڕۆژه‌یه به ئه‌لیکترۆنیش بکه‌ین. دڵشاد ئه‌حمه‌د/خ.ع |
شاندێکی تورکی سه‌ردانی شاری که‌رکوکی کرد [ 20 : 52 ] 2009 / / 19 - ژارۆ شوانی / که‌رکوک – ئه‌مڕۆ شاندێکی فه‌رمی تورکی سه‌ردانی شاری که‌رکوکیان کرد و له‌گه‌ڵ پارێزگاری که‌رکوک کۆبوونه‌وه. ئه‌مڕۆ شاندێکی فه‌رمی به سه‌رپه‌رشتی (ئه‌حمه‌د یولدوز) سه‌رۆکی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و (حسێن عه‌ونی پۆستالی) کونسولی گشتی له کۆنسولخانه‌ی تورکیا له موسڵ سه‌ردانی پارێزگای که‌رکوکیان کرد و له‌گه‌ڵ پارێزگاری که‌رکوک (عه‌بده‌لره‌حمان مسته‌فا) کۆبوونه‌وه. (عه‌بده‌لره‌حمان مسته‌فا) پارێزگاری که‌رکوک، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕاگه‌یاند، مه‌به‌ست له هاتنی ئه‌و شانده بۆ پارێزگاری که‌رکوک، پته‌و کردنی دۆستایه‌تی نێوان تورکیا و ئێمه‌یه. له وه‌ڵامێکدا پرسیارێک سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ی حکومه‌تی تورکیا له به‌رامبه‌ر سه‌فه‌ری شاندێکی کوردی بۆ تورکیا، (ئه‌حمه‌د یولدوز) گووتی: " ئێمه زۆر خۆشحاڵ ده‌بین له سه‌فه‌ری هه‌ر شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا و به شانازییه‌وه پێشوازییان لێده‌که‌ین و به گه‌رمییه‌وه به ده‌م داواکارییانه‌وه ده‌چین". هه‌وه‌ها (ئه‌حمه‌د یولدوز) گووتیشی: "ئێمه ده‌مانه‌وێ که کێشه‌ی که‌رکوک چاره‌سه‌ر بکرێت و هه‌موو پێکهاته‌کانی که‌رکووک له ئارامی و یه‌کریزیدا له‌گه‌ڵ یه‌کدا بژین. (عه‌بده‌لره‌حمان مسته‌فا) سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆیان وه‌ک پارێزگای که‌رکوک له به‌رامبه‌ر هاوکارییه‌کانی حکومه‌تی تورکیا کرد له کاتی گواستنه‌وه‌و[ .،]وه‌رگرتنی برینداره‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی (چێشتخانه‌ی عه‌بدولا) و چاره‌سه‌رکردنیان له تورکیا. |
12 . 04 . 2004 زانای چه‌کی ناوه‌کی پاکستانی عه‌بدولقه‌دیر خان ده‌ڵێت پێنج ساڵ له‌مه‌و به‌ر سێ ڕێگای چۆنیه‌تی دروست کردنی چه‌کی ناوه‌کی داوه‌ته کۆریای باکوور - 2004 - 04 - 13 ڕاگایه‌ندنه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن ئه‌و زانا پاکستانیه‌ی که دانی به‌وه دانا که که‌ره‌سته‌کانی ناوه‌کی فرۆشتبوو به کۆریای باکوور و ووڵاتانی تر به ده‌سته‌ی لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ڕاگه‌یانددووه که پێنج ساڵ له‌مه‌و به‌ر له کاتی سه‌ردانی بۆ کۆریای باکوور سێ ڕێگای چۆنیه‌تی دروست کردنی چه‌کی ناوه‌کی داوه‌ته ئه‌و ووڵاته. ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز ده‌لێت شێوه‌ی چونه‌که‌ی عه‌بدولقه‌دیر خان بۆ کۆریای باکوور له ساڵی 1999 دا له لایه‌ن ده‌زگاکانی زانیاری پاکستانه‌وه له شێوه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌دا دراوه‌نه‌ته چه‌ندین ووڵات که ده‌که‌ونه به‌ر مه‌ترسی هێرشی موشه‌کی کۆریای باکوور. :// . . / / - 58 - - 2004 - 04 - 13 - 3 - 1 - 89161622 / 942504 . |
باخچه ئومێد له قاوه‌خانه‌دا شیعر ده‌خوێنێته‌وه [ 16 : 29 ] 2012 / / 18 خانمه‌شاعیر باخچه ئومێد هه‌ولێر 18 ئاب/ ئۆگۆست ( )- خانمه‌شاعیر باخچه ئومێد، له ئێواره کۆرِێکدا له قاوه‌خانه‌ی کلتووری له شاری سلێمانی، شیعر بۆ هه‌وادارانی شیعر ده‌خوێنێته‌وه. باخچه ئه‌ومێد به ئاژانس و ڕادیۆی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند "قاوه‌خانه‌ی کلتووری، ئێواره کۆرِێکی شیعر خوێندنه‌وه بۆ من و نووسه‌ر و شاعیر که‌مال شیرگه‌ر ساز ده‌کات". ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، له‌م ئێواره کۆرِه‌دا چه‌ند ده‌قێکی شیعری خۆی پێشکه‌ش به هه‌وادارانی شیعر ده‌کات. ئه‌م چالاکییه ئه‌ده‌بییه، کاژمێر شه‌شی ئێواره‌ی سێیه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، له قاوه‌خانه‌ی کلتووری له شاری سلێمانی به‌رِێوه ده‌چێت و هاتن بۆ هه‌مووانه. باخچه ئومێد له مانگی ته‌مموز/ یۆلیۆی ڕابردوو، له لایه‌نی لقی سلێمانی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورده‌وه، کۆرِێکی شیعر خوێندنه‌وه‌ی له سلێمانی بۆ سازکرا. پ. ف |
گروپێکی په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ردانی په‌رله‌مانی کوردستانیان کرد [ 14 : 16 ] 2008 / / 09 - گروپێکی په‌رله‌مانی تورکیا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی په‌رله‌مانی کوردستانیان کرد‌و له‌میانه‌ی دیداره‌که‌دا پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو په‌رله‌مان و دروست کردنی به‌نداوی حه‌سه‌ن کێف تاوتوێ‌کران. به‌پێی ڕاگه‌یانراوێکی په‌رله‌مانی کوردستان که وێنه‌یه‌کی به ده‌ست ئاژانسی په‌یامنێر گه‌یشتووه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ ئارێز عبدالله سه‌رۆکی لێژنه‌ی ڕۆشنبیری و په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕۆمیۆ هه‌کاری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان پێشوازییان کرد له گروپێکی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی تورکیا که پێکهاتبوون له‌ئایلا ئاکات و په‌نگی یه‌ڵدز . له دانیشتنێکدا که له‌هۆڵی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان به‌رێوه‌چوو، باس له‌پته‌وه‌کردنی په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مانی کوردستان و په‌رله‌مانی تورکیا کرا، له ته‌وه‌رێکی تردا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی تورکیا باسیان له‌به‌نداوی حه‌سه‌ن کێف کرد که حکومه‌تی تورکیا به‌نیازه دروستی بکات و به‌هۆیه‌وه شوێنه‌واری مێژووی حه‌سه‌ن کێف ده‌که‌وێته ژێر ئاوه‌وه . هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند ئه‌م شوێنه‌وه‌اره مۆرکێکی مرۆڤاییه‌تی هه‌یه‌و به ژێر ئاو که‌وتنی به‌شێک له‌مێژووی مرۆڤاییه‌تی و تورکیا ون ده‌بێت، بۆیه داوا ده‌که‌ن که حکومه‌تی تورکیا ده‌ست له‌و پرۆژه‌یه هه‌ڵبگرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له سه‌رتاسه‌ری جیهان له هه‌وڵ و تێکۆشاندان و ده‌یانه‌وێت پشتیوانی نێو ده‌وڵه‌تی به ده‌ست بهێنن. شایانی باسه ناوچه‌ی حه‌سه‌ن کێف شوێنه‌وارێکی زۆر کۆنه‌و مێژووه‌که‌ی بۆ 7000 ساڵ ده‌گه‌رێته‌وه‌و که‌وتووه‌ته نزیک شاری باتمان بۆیه نوێنه‌رانی باتمان له‌په‌رله‌مانی تورکیا له هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامن چ له‌ناوه‌وه‌ی تورکیا و چ له ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه . |
لیژنه‌ی گێڕانه‌وه‌ی مۆڵکه گشتیه‌کان له گه‌رمیان ده‌ستی به کاره‌کانی کرد [ 20 : 29 ] 2011 / / 10 - مه‌ریوان حه‌سه‌ن/که‌لار - له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان لیژنه‌ی گێڕانه‌وه‌ی موڵکه گشتییه‌کان بۆ حکومه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتی سلاح کۆێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سازکرا. سه‌رۆکی لیژنه‌ی گێڕانه‌وه‌ی موڵکه گشتییه‌کان دادوه‌ر "حسین محێدین" به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: لیژنه‌که‌مان به‌پێی فه‌رمانێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کار ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی موڵکه گشتییه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه که پێکهاتووه له شاره‌وانی و خانوبه‌ره‌ی میری گه‌رمیان و فه‌رمانگه‌ی تاپۆی که‌لار, دادوه‌رێکیش سه‌رۆکی لیژنه‌که ده‌بێت. وتیشی: له‌ئه‌مڕۆوه به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی و دادپه‌روه‌رانه ده‌ستبه‌کاره‌کانمان ده‌که‌ین بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م موڵکه گشتییه‌کان له‌سنوری شارۆچکه‌ی که‌لارو کفری و چه‌مچه‌ماڵ و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌شێوه‌یه‌کی شه‌فافانه کارده‌که‌ین. دادوه‌ره‌که وتیشی: داواکارین له‌سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه سیاسسییه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌موڵکی گشتیان لایه هاوکارمانبن له‌گێڕانه‌وه‌یان بۆ حکومه‌ت. ئاشکراشیکرد :سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌مووهاوکاری و پشتگیرییه‌کی خۆیانی بۆ سه‌رخستنی کاره‌کانی لیژنه‌که‌مان ده‌ربڕیوه. ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیاننزیکه‌ی 43 موڵگی گشتی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. |
ئه‌نجامی یارییه‌کانی خولی پله نایابه‌کانی کوردستان بۆ تۆپی باسکه له‌سه‌ر ئاستی کوران [ 15 : 29 ] 2011 / / 19 هه‌ولێر ١٩ تشرینی دووه‌م/ نۆڤمبه‌ر ( )-له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یه‌که‌می قۆناغی یه‌که‌می خولی پله نایابه‌کانی کوردستان بۆ تۆپی باسکه له‌سه‌ر ئاستی کوران، ڕۆژی هه‌ینی دوو یاری به‌رێوه‌چوو. که تیاییدا یانه‌ی ئاسۆ توانی یه‌که‌م سه‌رکه‌وتن به ده‌ستبهێنێت دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی (٦٩ – ٤٤) خاڵ له یانه‌ی سلێمانی ببنه‌وه له یارییه‌کی تردا له شارۆچکه‌ی زاخۆ هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ڕووبه‌رووی یه‌کتر بوونه‌وه، له‌م یارییه کورانی زاخۆ توانیان به جیاوازی یه‌ک خاڵ سه‌رکه‌وتن به ده‌ستبهێنن و به ئه‌نجامی ( ٧١-٧٠) خاڵ له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ببنه‌وه. خولی پله نایابه‌کانی کوردستان بۆ تۆپی باسکه له‌سه‌ر ئاستی کوران به دوو قۆناغ به‌رێوه ده‌چێت به به‌شداریکردنی هه‌شت یانه و له کۆتایی خوله‌که‌دا دوو یانه بۆ خولی پله یه‌ک داده‌به‌زێت. ڕێبین ڕه‌مزی – / |
بڕینه‌وه‌ی موچه بۆ بریندارانی کیمیاباران،چاوه‌ڕێی بڕیاری حکومه‌تی هه‌رێمه [ 13 : 37 ] 2011 / / 13 ڕاپه‌ڕین 13 کانونی یه‌که‌م/ دێسه‌مبه‌ر ( ) – سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌کات که داوای بڕینه‌وه‌ی موچه‌یان بۆ بریندارانی کیمیاباران داوه‌ته حکومه‌ت و چاوه‌ڕێی بڕیاری ئه‌وان ده‌که‌ن. (فواد عوسمان) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی هه‌رێم فواد عوسمان له لێدوانێکدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند:" له هه‌رێمی کوردستاندا ژماره‌یه‌کی زۆر برینداری کیمیاباران هه‌یه که تا ئێستاش به ئازاری برینه‌کانیانه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆیه هه‌رچه‌نده لیژنه‌ی پشکنین له پشکنینیان و ناردنه ده‌ره‌وه‌یان به‌رده‌وامه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت موچه‌یه‌کیشیان هه‌بێت". فواد عوسمان گوتی، داوای بڕینه‌وه‌ی موچه‌یه‌کی مانگانه‌مان به بڕی ( 500 ) هه‌زار دینار بۆ هه‌ریه‌ک له‌و بریندارانه داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و چاوه‌ڕێی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان ده‌که‌ین. عوسمان ده‌ڵێ: له ئێستادا پڕۆژه یاسایه‌کمان بۆ باشترکردنی گوزه‌رانی که‌سوکاری شه‌هیدان و بریندارانی کیمیاباران به‌ده‌سته‌وه‌یه که به جێبه‌جێکردنی خزمه‌تێکی باش به که‌سوکاری شه‌هیدان و بریندارانی کیمیاباران ده‌کرێت. دڵشاد ئه‌حمه‌د/ش.ب |
قه‌لاَدزێ تۆن و نیوێک خۆراک و کالاَی به‌سه‌رچوو ده‌سوتێنرێت [ 16 : 49 ] 2011 / / 27 ڕاپه‌ڕین 27 کانونی یه‌که‌م / دیسه‌مبه‌ر ( ) – له درێژه‌ی ئه‌و هه‌ولاَنه‌ی که بۆ بنبڕکردنی خۆراک و کالاَی به‌سه‌رچوو له ناوچه جیاجیکانی هه‌رێم ده‌درێن، له شارۆچکه‌ی قه‌لاَدزێ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر تۆن و نیوێک خۆراک و مادده‌ی به‌سه‌رچوو و سوتێندرا. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌لاَدزێ هێمن پیرۆت، له لێدوانێکدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: به‌سه‌رپه‌رشتی به‌شی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌لاَدزێ و ئه‌ندامێتی پۆلیس و ئاسایشی ئابوری قه‌لاَدزێ توانرا له ناو بازاڕی شارۆچکه‌ی قه‌لاَدزێ یه‌ک تۆن و نیو خۆراک و ماده‌ی به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت. وتیشی: خۆراک و ماده به‌سه‌رچووه‌کان بریتی بوون له جبس و کێک و خواردنی مندالاَن و هه‌ندێ که‌لوپه‌لی جۆراوجۆر‌و, به ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی لیژنه‌که‌و له ده‌ره‌وه‌ی شارۆچکه‌ی قه‌لاَدزێ سوتێنرا. پیرۆت،ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد: به‌هۆی هۆشیاری زیاتری بازرگان و دوکاندار و هاولاَتیان له‌لایه‌ک و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویستی لایه‌نی ته‌ندروستی و ئه‌منی، به به‌راورد له‌گه‌ڵ سالاَنی پێشوو, ئه‌مساڵ دیارده‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی خۆراک و کالاَی به‌سه‌رچوو که‌می کردوه. دڵشاد ئه‌حمه‌د / ص . س |
هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی گه‌ڕێکی دیکه‌ی دانووستانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکا له ئارادایه [ 8 : 57 ] 2008 / / 06 - هه‌وڵه‌کان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌ڕێکی دیکه‌ی دانووستانه‌کانی نێوان ئێران و ویلایه‌ت یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئارادایه، له‌م باره‌یه‌وه "محه‌ممه‌د حاج حمود" بریکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی له لێدوانکیدا ڕایگه‌یاند: ئێستا حکومه‌تی عێراقی له‌په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار (ئێران و ئه‌مه‌ریکا) به‌رده‌وامه، تاوه‌کو به‌به‌شداری عێراق گه‌ڕێکی دیکه‌ی دانووستانه‌کانی نێوان ئێران و ویلایه‌ت یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام بدرێت، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ سه‌قامگیری ئاسایشی عێراق و دانانی سنوورێک بۆ ده‌ستخستنه ناو کاروباری ناوخۆی وڵات. گوتیشی: سه‌ره‌ڕایی هه‌واڵه‌کان، به‌ڵام تائێستا واده‌یه‌کی دیاریکراو بۆ ده‌ست پێکردن به گه‌ڕێکی دیکه‌ی دانووستان و گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکا دیاری نه‌کراوه. |
داهاتی فیلمی ئه‌لیس گه‌یشته نزیکه‌ی هه‌شت سه‌د ملیۆن دۆلار [ 15 : 30 ] 2010 / / 17 - هۆلیوود- فیلمی "ئه‌لیس له وڵاتی سه‌رسورهێنه‌ر" توانی داهاتی خۆی بگه‌یێنێته نزیکه‌ی 800 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکی. ئه‌و فیلمه به‌رهه‌می ستۆدیۆکانی "دیزنی"یه‌و[ .،]هه‌ریه‌ک له ئه‌کته‌ران "جۆن دیپ" و "هیلینا بونهام"ـه، کاری ده‌رهێنانی له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریکی "تیم پۆرتۆن" ئه‌نجام دراوه. فیلمی "ئه‌لیس له وڵاتی سه‌رسورهێنه‌ر" نمایشه‌کانی له مانگی ئاداری ڕابردوو له هۆڵه سینه‌ماییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستی پێ‌کرد، برِیار وایه به‌م نزیکانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به شێوه‌ی دی ڤی دی بڵاوبکرێته‌وه. |
ڕاهینه‌رێ زاخۆ یێ مه‌یدانی دگه‌ل سێ یاریزانا گه‌هشتنه پ.هه‌ولیرێ [ 15 : 34 ] 2012 / / 04 زاخۆ ٤ی حوزێران/یۆنیۆ ( ) -راهینه‌رێ تیما یانه‌یا زاخۆ یا یاریێن گوره‌پان ومه‌یدانا نه‌شوان زه‌کی یانه‌یا زاخۆ بجه هێلا وکرێبه‌ست دگه‌ل یانه‌یا پێشمه‌رگێ هه‌ولیرێ کرێدا ژ بۆ پشکداری کرن دقاره‌مانیا یانه‌یێن هه‌رێما کوردستانێ دا پشتی ئه‌و یانه‌یا زاخۆ نه گه‌هشتین چ ئیتفاقیا. نه‌شوان دیارکر کو دگه‌ل یانه‌یا زاخۆ بتنێ به‌رامبه‌ر موجه‌کێ هه‌یڤانه بی ئه‌وژی موجه‌کی کیم بوو وهنده‌ک هه‌یڤا دانه مه وهنده‌ک هه‌یڤا نه دانه من ژ به‌ر هندێ مه کرێبه‌ست دگه‌ل یانه‌یا پیشمه‌رگێ هه‌ولیرێ گریدا بۆ هه‌ر یاریکه‌ره‌کی دو سه‌دو وبینجی هزار دینارا وه‌ک موجێ مانگانه وئه‌گه‌ر ئه‌نجام ئینان دقاره‌مانیێ دا دێ ئیکسه‌ر موجێ وان زیده‌بیت ژبلی خالیده سه‌لیم موجی وی زیده‌تره ئه‌و یاریکه‌رین به‌شداربن دگه‌ل پێشمه‌رگێ. هه‌ولیرێ به‌هیجان جه‌وزه‌ل وئاڤاهی جاسم په‌روین ڕه‌مه‌زان ودوو یاریکه‌ر ژی ژ پاریزگه‌ها دهوکێ ل دوماهیێ ژی نه‌شوانێ گوت من شیا یه گه‌له‌ک ناسناڤا بۆ یانه‌یا زاخو ببم. سه‌لیم بلکی: / |
تاڵه‌بانی گه‌یشته‌وه هه‌رێمی کوردستان [ 18 : 57 ] 2009 / / 30 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د / سلێمانی– ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ، له ڕێگه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه گه‌یشته‌وه شاری سلێمانی و له لایه‌ن ژماریه‌ک له به‌رپرسانی حکومی و حزبی پێشوازی لێ‌کرا . له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له سه‌رۆک کۆمار به (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر)ی ڕاگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ، په‌یوه‌ندی به بارودۆخی ئێستای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه هه‌یه‌و[ .،]پێده‌چێت چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌کی گرنگ له‌و باره‌یه‌وه سازبکات" . سه‌رچاوه‌که گوتیشی: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت کۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، به‌شێک له مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ پێکبهێنێت" . |
فلما مایکل مۆر ئێک ل فلمێن ب هێزێن به‌شداربۆیێن ئۆسکارێیه [ 11 : 52 ] 2008 / / 22 - هۆلیود- فلمێ سیکۆ "نه‌خوش" ل ده‌رهینانا ده‌رهێنه‌رێ نه‌یارێ حکومه‌تا ئه‌مه‌ریکایێ مایکل مۆر، ئێک ل فلمێن ب هێزێن به‌شداربویێن خه‌لاتێن ئۆسکارێیه بۆ سالا 2008 ێ. ل گۆر نووچه‌یه‌کا ئاژانسا ڕۆیته‌رز، ئه‌ڤ فلمه‌ل[ .،]پشکا فلمێن دیکۆمێنتی پشکداریێ ل خه‌لاتێن ئۆسکارێ دکه‌و[ .،]ڕه‌خنه‌گرێن ڤی بواری دبینن کو ئه‌ڤ فلمه ئێک ل ب هێزترین فلمایه‌د[ .،]ڤێ بوارێدا کو به‌حسی جه‌نگێ ئه‌مه‌ریکا ل عێراقێ دکه‌ت ل دژی تیرورێ. جهێ ئیماژه بۆ کرنێیه کو مایکل مۆری هه‌تا نه‌ها کارێ ده‌رهینانێ بو هن فلما کرییه کو تێدا کێم و کوریێن حکومه‌تا ئه‌مه‌ریکایێ نیشان دده‌ت. |
کاری وێنه‌گرتن بۆ نوێترین به‌رهه‌می ڤودی ئالێن له وه‌رزی هاوین ده‌ست پێده‌کات [ 18 : 57 ] 2010 / / 24 – "ڤودی ئالێن" ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریکی ڕایگه‌یاندووه، کاری وێنه‌گرتن بۆ فیلمی سینه‌مایی "نیوه شه‌و له پاریس" له وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ به‌رِێوه ده‌چێت. به گوێره‌ی هه‌واڵی "هۆلیوود ڕیپۆرته‌ر"، "ڤودی ئالێن" ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا، هه‌ندێک زانیاری سه‌باره‌ت به نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاو کرده‌وه. "ئالێن" که ناونیشانی "نیوه شه‌و له پاریس"ــی بۆ نوێترین به‌رهه‌می خۆی ده‌ستنیشان کردووه، سه‌باره‌ت به ئه‌کته‌رانی به‌شداربوو له‌و پرۆژه سینه‌ماییه ڕایگه‌یاند: "کارلا برۆنی سه‌رکۆزی، ڕیچێل مه‌ک ئادامز، ئۆوێن ویلسۆن و ماریۆن کوتیار له ئه‌کته‌رانی به‌شداربوو له‌و پرۆژه‌نه". له ئه‌کته‌رانی دیکه‌ی به‌شداربوو له‌و پرۆژه‌یه‌دا، ده‌توانین ئاماژه به "مایکل شین"، "که‌تی بیتس"، "نی‌نا ئارباندا"، "کوری ستۆل"، "تۆم هیدلێستن"، "میمی کێندی" و "کێرت فولێر" بده‌ین. "ڤودی ئالێن" ده‌رهێنه‌ری ته‌مه‌ن ( 75 ) ساڵه‌ی ئه‌مه‌ریکی، ساڵی ( 1978 ) له ڕێگای فیلمی سینه‌مایی "ئانی هال" وه‌کو براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکاری باشترین ده‌رهێنه‌ر ده‌ستنیشان کرا. |
وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جارێکی دیکه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمییان له ئێران و کۆریای باکوور کرد [ 21 : 26 ] 2010 / / 11 - "رۆبه‌رت گه‌یتس" وه‌زیری به‌رگری و "هیلاری کلینتۆن" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتوویانه، هه‌موو ڕێگاکان، له‌وانه هێرشی ئه‌تۆمی، بۆ پێش گرتن به ئێران و کۆریای باکوور له ئارادایه. به پێی هه‌واڵێکی ڕادیۆ فه‌ره‌نسا، ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتوویه‌تی: هه‌موو ڕێکاره‌کان، ته‌نانه‌ت هێرشی ئه‌تۆمیش به‌رانبه‌ر به ئێران و کۆریای باکوور له ئارادایه، چونکه ئه‌م دوو وڵاته، په‌یمانی پێش گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی پێشێل ده‌که‌ن. هیلاری کلینتۆن، هه‌ر ئه‌م گوته‌یه‌ی به شێوه‌یه‌کی دیکه دووباره کرده‌وه‌و[ .،]ڕایگه‌یاند: "حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا، له وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هێرشی ئه‌و وڵاتانه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمییان نییه‌و[ .،]په‌یمانی پێش گرتن له بڵاو بوونه‌وه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمییان ڕه‌چاو ڕه‌چاو کردووه، چه‌کی ئه‌تۆمی به‌کار نایه‌نێت، به‌ڵام بازنه‌یه‌کی کار بۆ خۆی ده‌هێڵێته‌وه، به‌و مانایه که ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ر بیسه‌لمێنێت که له لایه‌ن وڵاتێکه‌وه هێرشی بایۆلۆجیی ده‌کرێته سه‌ر، ئه‌و کات خۆی له هیچ ڕێگاچاره‌یه‌ک بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته به‌دوور ناگرێت." کلینتۆن له هه‌مان کات‌دا گوتی: دان به‌خۆ داگرتنی ئه‌مه‌ریکا، سوودبه‌خش بووه‌و[ .،]دوای 15 مانگ هه‌وڵ دان، وڵاتانی جیهان به‌م ئه‌نجامه گه‌یشتوونه که حکومه‌تی ئێران، ده‌رگای گفتوگۆی داخستووه‌و[ .،]ده‌بێت هه‌ڵوێستێکی له‌به‌رانبه‌ردا بگیرێت. هه‌فته‌ی ڕابردووش، "باراک ئۆباما" سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته ئه‌تۆمییه نوێیه‌که‌ی ئه‌م وڵاته ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریکا پابه‌ندی په‌یمانی پێش گرتن له بڵاو بوونه‌وه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمییه‌و[ .،]هه‌رگیز ئه‌م چه‌کانه دژی هیچ وڵاتێک که چه‌کی ئه‌تۆمیی نییه، به‌کار نایه‌نێت، به‌ڵام ئێران و کۆریای باکوور، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م یاسایه‌ن. |
19 . 04 . 2012 مێزگردی هه‌فتانه: ڕۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق له لایه‌ن 22 ی ئه‌م مانگی 4 ه سه‌د و چوارده‌یه‌مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردیه‌و[ .،]وه‌ک زۆرێک له پسپۆڕانی ڕۆژنامه‌وانی ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن له‌م ته‌مه‌نه‌یدا ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی به گه‌لێک له هه‌ڵکشان و داکشاندا تێپه‌ڕیوه. ده‌کرێت بگوترێت له پاش ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 ه‌وه په‌ره‌سه‌ندنی ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له عێراقدا ده‌ستیپێکرد. له پاش ڕاپه‌ڕین ، هه‌ل و مه‌رجێکی نوێ ڕه‌خسا و هه‌ر یه‌ک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی عێراق که خاوه‌نی ده‌زگای تایبه‌تی ڕاگه‌یاندنی خۆیان بوون به پێی توانای داراییان که‌وتنه ده‌رکردنی ڕۆژنامه‌و[ .،]گۆڤاری تایبه‌ت به خۆیان. میدیای سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا له‌گه‌ڵ که‌می ته‌مه‌نیدا توانیویه‌تی خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌رێکی زۆر به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت و پردێکی متمانه‌شی بۆ خۆی دروستکردووه ، به‌ڵام هێشتا وه‌ک باسده‌کرێت میدیا ( به‌سه‌ربه‌خۆ و به حیزبیشیه‌وه ) نه‌یتوانیوه ببێته ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م یان ئه‌وه‌ی به ڕای گشتی ناودێر ده‌کرێت. له مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا به‌ڵێن ساڵح میوانداری دوو ڕۆژنامه‌وانی کردووه: نیاز عه‌بدوڵا ، ڕێکخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له هه‌ولێر هانا شوان ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕێوان |
خواکین به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه یاری ناکات [ 17 : 23 ] 2010 / / 12 – یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی ڤاڵنسیای ئیسپانی (خواکین سانچێز) به هۆی پێکانه‌وه بۆ ماوه‌ی دووهه‌فته له یاریگایه‌کان دوور ده‌که‌ێته‌وه. ماڵپه‌ری فه‌رمی یانه‌ی ڤاڵنسیا بڵاویکردۆته‌وه ، که‌وا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی ڤاڵنسیای ئیسپانی (خواکین سانچێز) به هۆی پێکانه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له یاریگایه‌کان دوور ده‌که‌وێته‌وه. به‌مه‌ش یاریزانی ڤاڵنسیا (خواکین سانچێز) به هۆی پێکانه‌وه به‌شداری له یارییه‌کانی یانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه له جه‌وله‌ی شه‌شه‌می خولی ئیسپانیا و به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕێنجه‌رز گلاسکۆ له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا یاری ناکات. |
ئێران: وه‌زیری ده‌ره‌وه، له قوبرس ده‌ستگیر نه‌کراوه [ 10 : 59 ] 2012 / / 29 هه‌ولێر 29 ی حوزێران/ یۆنیۆ ( )- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هه‌واڵی میدیاکانی قوبرس و تورکیای سه‌باره‌ت به ده‌ستگیر کردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له قوبرس، ڕه‌تکرده‌وه. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕامین مێهمانپه‌رست، له لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که باسیان له ده‌ستگیر کردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له فڕۆکه‌خانه‌ی لارناکای قوبرس ده‌کرد. دوێنێ ڕۆژنامه‌ی پۆلایتس چاپی قوبرس و ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی تورکیا و که‌ناڵی ته‌ره‌ته‌ی حکوومه‌تی تورکیا، له ڕاپۆرتێکدا ڕایانگه‌یاند پۆلیسی دژه تیرۆری قوبرس له فڕۆکه‌خانه‌ی لارناکای ئه‌و وڵاته، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی به‌وبۆنه‌یه‌وه ده‌ستگیر کردووه که ناوی له لیستی سزاکانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپادایه. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتوویه‌تی، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، له‌وپه‌ڕی ڕێز و له ئاستی باڵای حکوومه‌تدا پێشوازیی لێکراوه‌و[ .،]له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و[ .،]سه‌رۆککۆماری قوبرس کۆبووه‌ته‌وه. هه‌واڵی ده‌ستگیر کردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له قوبرس، دوای ئه‌وه بڵاو بووه‌وه که سه‌رۆککۆماری ئێرانیش له سه‌ردانیدا بۆ به‌رازیل له هه‌فته‌ی ڕابردوو، له‌لایه‌ن هیچکام له به‌رپرسانی باڵای حکوومه‌تی به‌رازیله‌وه پێشوازیی لێنه‌کرا. ئا. ڕ |
ته‌قینه‌وه‌یه‌ک شاری ئامه‌دی هه‌ژاند [ 19 : 22 ] 2008 / / 03 – ئاژانسه هه‌واڵییه‌کانی تورکی ڕایانگه‌یاند له گه‌ڕه‌کی "یه‌نی شه‌هیر"ی شاری "ئامه‌د"ی باکووری کوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوویدا و به هۆیه‌وه ( 60 ) که‌س بوونه قوربانی. به پێی هه‌واڵێکی ئاژانسه تورکییه‌کان له گه‌ڕه‌کی "یه‌نی شه‌هیر" له نزیک هوتێلی "ده‌ده‌مان" ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی کرده ئامانج و له‌ئاکامدا ئاگرێکی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه که تێیدا ( 3 ) که‌س گیانیان له ده‌ستدا و ( 57 ) که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون و ( 7 ) ئۆتۆمبێلێش تێکوپێکشکاون، هه‌روه‌ها زیانێکی زۆریش به باڵه‌خانه‌کانی نزیک ڕووداوه‌که که‌وتووه. هێزه‌کانی ئاسایش ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که‌و[ .،]مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ش له ئارادایه. |
ئانیش کاپوور نوێترین به‌رهه‌مه‌کانی خۆی نمایش کرد [ 16 : 20 ] 2009 / / 09 – له‌نده‌ن- زه‌نجیره‌یه‌ک له به‌رهه‌مه‌کانی "ئانیش کاپوور"، هونه‌رمه‌ندی به‌ریتانی له ئه‌کادیمیای پاشایه‌تی هونه‌ر، له له‌نده‌ن بۆ هه‌واڵًنێران نمایش کرا. به گوێره‌ی هه‌واڵی تۆرِی هه‌واڵی "بی. بی. سی"، نمایش‌کردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه که له ( 26 ) سپتێمبه‌ر ده‌ستی پێکردووه، تاکو ( 11 ) دیسێمبێر به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌و پێشانگایه‌دا، سه‌ره‌رِای نمایش‌کردنی به‌رهه‌مه‌کانی پێشووی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، به‌رهه‌مه نوێکانیشی نمایش کراون. "ئانیش کاپوور"ی ( 51 ) ساڵه به ڕه‌گه‌ز هیندییه‌و[ .،]له شاری "بۆمبای" له دایکبووه. ناوبراو وه‌کو "دێمین هرست" و "تریسی ئه‌مین"، به یه‌کێک له پێشرِه‌وانی هونه‌ری چه‌مکی هاوچه‌رخ له به‌ریتانیا ناو ده‌برێت. جێی باسه، ئه‌و توانیه‌تی چه‌ند خه‌ڵاتێکی گرنگ له‌وانیش خه‌ڵاتی "بی ینال"ی ڤینیسیا له ساڵی ( 1990 ) و خه‌ڵاتی "ترنر" له ساڵی ( 1991 ) به‌ده‌ست بێنێت. |
28 . 01 . 2009 کرێـکارانی فه‌ره‌نسـا مان‌ده‌گرن بۆ ده‌ربڕێنی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به ڕه‌وشی ئابووری له لایه‌ن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به سه‌دان هه‌زار کرێـکار له فه‌ره‌نسـا مانیانگرت تا فشـار بخه‌نه سه‌ر سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا نیکۆلا سـارکۆزی بۆ ئه‌وه‌ی کاری زیاتر بکات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه ئابووریـیه‌ی ئه‌مڕۆ جیهان تێی‌که‌وتووه. له‌و باره‌یه‌وه لیسـا براینت له پاریسه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه‌و[ .،]هاوکارمان شوان سه‌عید به کوردی ئاماده‌ی‌کردووه. فه‌ره‌نسـیـیه‌کان ئه‌م ڕۆژه به پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕه‌ش ناوده‌به‌ن، له‌و ده‌مه‌ی که مانگرتنێـکی به‌رفراوان لایه‌کی وڵاته‌که‌ی په‌کخسـتووه. کرێکارانی فه‌ره‌نسـا نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕن سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئابووری نێونه‌ته‌وه‌یی که فه‌ره‌نسـاشی گرتۆته‌وه‌و[ .،]خسـتوویه‌ته سه‌ر قه‌راغی داڕماندنی ئابووری. هه‌روه‌ها کرێـکاران بێزاری ده‌رده‌بڕن سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی خوێندن و چاکسـازیـیه‌کانی دیکه که له لایه‌ن حکومه‌تی ڕاسـتڕه‌وی ناوه‌ڕاستی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـایی نیکۆلا سارکۆزیـیه‌وه پـێشـنیازکراون. چوونه سه‌رکار له ڕێـگه‌ی پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه مایه‌ی گرفتێـکی گه‌وره بوو چونکه ته‌نها به‌شێـکی که‌م له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانی پاریس و مارسـێلی دووه‌م شـاری گه‌وره‌ی فه‌ره‌سـا له‌کاردابوون. له ویزگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی پاریس به بڵندگۆکان ڕاگه‌یه‌ندرا که شه‌مه‌نده‌فه‌ری داهاتوو 20 خوله‌کی تر ده‌گات. هارۆڵ جێثاتی خوێندکاری ته‌مه‌ن 16 سـاڵ به شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌چێت بۆ خوێندنگا و ده‌ڵێت کارێـکی زۆر قورس بوو بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر چاوه‌ڕوانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بکات، به‌ڵام پـێی‌وایه کرێـکاران مافی خۆیانه مانبگرن. له لایه‌کی دیکه‌وه جۆفرێ چارتێ کارمه‌ندی بانک له‌و باوه‌ڕه‌دایه که مانگرتنه‌که ڕه‌وابێت. ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده حکومه‌ت پاره‌ی لاداوه به‌ڵام بۆ بانکه گه‌وره‌کانه نه‌ک بۆ خه‌ڵـکانی ئاسایی. شـایانی باسه مانگرتنه‌که هێڵه‌کانی گواسـتنه‌وه‌ی ئاسـمانی و شه‌مه‌نده‌فه‌ری نیشـتیمانی په‌کخسـتووه له ده‌مێـکدا که به ده‌یان هه‌زار فه‌ره‌نسـایی خه‌ریـکی سـازدانی خۆپـیشـاندانن له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا. :// . . / / - 58 - 2009 - 01 - 29 - 10 - 89228597 / 954265 . |
لێدوانی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی دایکی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان [ 20 : 51 ] 2011 / / 28 هه‌ولێر 28 ته‌ممووز/یۆلیۆ ( )- باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا سه‌باره‌ت به کۆچی دوایی دایکی "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لێدوانێکی ده‌رکرد. ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی: "دڵته‌نگ بووم به بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی حه‌مایل خان، دایکی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی، هه‌روه‌ها خێزانی سه‌رکرده‌ی کۆچ‌کردوو مه‌لا مسته‌فا بارزانی. باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا له دڵه‌وه پرسه‌و[ .،]سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رۆک بارزانی و خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات. به‌شداری خه‌م و په‌ژاره‌تانین بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌و ئافره‌ته گرنگه که له چه‌ندان ساڵی پڕ له ناخۆشیدا پاڵ‌پشتی خێزان و گه‌له‌که‌ی بووه." خ.ع |
پاڵه‌وانیه‌تی ده‌وحه.. فۆزنیاکی سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی [ 10 : 26 ] 2010 / / 30 – کچه یاریزانی دانیمارکی (کارۆلین فۆزنیاکی) یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی خولی یه‌کێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی ئافره‌تان که له قه‌ته‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت.له کۆمه‌ڵه‌ی کچه یاریزانی دانیمارکی (کارۆلین فۆزنیاکی) یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی ئیتالی (فرانیسکا شیاڤۆنی) چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر یه‌ک کۆمه‌ڵه ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 1 ، 6 - 1 ) ، ( 6 - 3 ). کچه یاریزانی ئوسترالی (سامانسا ستۆسۆر) پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان دۆرا به‌رامبه‌ر به کچه یاریزانی ڕووسی (ئیلینا دیمنتیێڤا) حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر یه‌ک کۆمه‌ڵه ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 4 ، 7 - 6 ) ، ( 6 - 4 ). به‌مه‌ش هه‌ردوو کچه یاریزانی (کارۆلین فۆزنیاکی) به کۆکردنه‌وه‌ی ( 1 ) خاڵ ، (سامانسا ستۆسۆر) به کۆکردنه‌وه‌ی ( 03 ) خاڵ سه‌رکه‌وتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی. له کۆمه‌ڵه‌ی کچه یاریزانی ڕووسی (ڤێرا زڤۆناریڤا) دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی به‌لجیکی (کیم کلیسته‌رز) سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، کۆمه‌ڵه‌کیانیش ( 6 - 4 ، 7 - 5 ). به‌مه‌ش هه‌ردوو کچه یاریزانی (ڤێرازڤۆناریڤا) به کۆکردنه‌وه‌ی ( 06 ) خاڵ و (کیم کلیسته‌رز) به کۆکردنه‌وه‌ی ( 01 ) سه‌رکه‌وتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی. |
Subsets and Splits