text
stringlengths 0
94.6k
|
---|
شه‌ممه‌ی داهاتوو برِیار له سه‌ر یاری نێوان زاخۆ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌درێت [ 14 : 11 ] 2009 / / 24 - نازم بیراکه‌پری / هه‌ولێر _ له دوای ئه‌وه‌ی یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ته‌واونه‌کرا، یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان شه‌ممه‌ی داهاتوو بریارێک له سه‌ر ئه‌م یاریه ده‌درێت. له‌م باره‌وه سکرتێری یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان " سه‌لام حوسێن " له لێدوانێکی تایبه‌ت به " ئاژانسی په‌یامنێر "ی ڕاگه‌یاند : بریار وایه شه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات و له سه‌ر کێشه‌ی یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر برِیارێک ده‌ربکات، که له دوا یاری خولی یانه پله نایابه‌کانی کوردستان ته‌واونه‌کرا . هه‌روه‌ها سکرتێری یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان گوتیشی: له‌م کۆبوونه‌وه‌دا نوێنه‌ری هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و ناوبژیوانانی یاریه‌که هه‌روه‌ها کاسیتی ڤیدیۆی یاریه‌که‌ش ته‌ماشا ده‌کرێت له‌و باره‌وه برِیارێک ده‌رده‌کرێت. جێی ئاماژه‌یه، له دوا یاری خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌کانی کوردستاندا یاری نێوان هه‌ردوو زاخۆ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ته‌واو نه‌کرا دوای ئه‌وه‌ی کێشه له سه‌ر گۆڵی دووه‌می یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دروست بوو. |
تۆریس له‌سه‌رووی لیستی گۆڵکاران ده‌بێ [ 12 : 10 ] 2009 / / 13 – له ڕاپرسییه‌کدا که ڕۆژنامه‌ی (توتو سپۆرت)ی ئیتالی ئه‌نجامی داوه، یاریزانی ئیسپانی فه‌رناندۆ تۆریس ده‌سنیشان کراوه بۆ گۆڵکاری پاڵه‌وانێتی جامی کیشوه‌ره‌کان که سبه‌ی له باشووری ئه‌فریقیا ده‌ست پێ ده‌کات. زۆربه‌ی بۆچوونه‌کان تۆریسیان ده‌س نیشان کردووه که ده‌بێته گۆڵکار و و دوای ئه‌و داڤید و لۆکاتۆنی ئیتالی و کاکای به‌رازیلی له هه‌مان ئاست. |
15 . 04 . 2009 کۆڕێـک ده‌رباه‌ری په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا له واشـنتن سـازدهکرت ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕێـکه‌وتی 13 ی مانگی چوار ئنسـتتیوتی برۆکینگز کۆڕێـکی بۆ ژماره‌یه‌ک له شـاره‌زایانی سـیاسی و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ڕێـکخسـت، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا و هه‌روه‌ها ڕۆڵی تورکیا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌وڵه‌کانی بۆ به ئه‌ندامبوون له یه‌کێتی ئه‌وروپادا. هاوکارمان خالید فه‌تاح له‌وێ بوو و ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 6 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2009 - 04 - 16 - 5 - 89241397 / 956735 . |
وێنه‌یی.. ئه‌لمانیا گه‌یشته جامی جیهانی 2010 [ 20 : 31 ] 2009 / / 10 – له جه‌وله‌ی پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا هه‌لبژارده‌ی ئه‌لمانیا به گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی ڕووسیا، به‌مه‌ش ئه‌لمانیا گه‌یشته جامی جیهانی ساڵی 2010 . له یاریگای (ئۆلمپیکس کۆمبلیکس لۆزنیکی) هه‌لبژارده‌ی ئه‌لمانیا به گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی ڕووسیا، تاکه گۆلی یارییه‌که له ڕێگایی یاریزان (میرۆسلاف کلۆزه) له خوله‌کی ( 35 ) تۆمارکرد، تیدا له خوله‌کی ( 69 ) یاریزان جێرمی بواتینگ به کارتی سور ده‌رکرا. جێی باسه، به‌م سه‌رکه‌وتنه هه‌لبژارده‌ی ئه‌لمانیا کۆی خاڵه‌کانی گه‌یشته ( 25 ) خاڵ، به‌مه‌ش گه‌یشته جامی جیهانی 2010 که له کیشوه‌ری ئه‌فریقا به‌رێوه‌دچێت. |
خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی سوقرات پێشکه‌ش به نووسه‌ری مه‌راکیشی کرا [ 17 : 15 ] 2009 / / 21 –فاس- خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی "سوقرات" له بواری فه‌لسه‌فه، پێشکه‌ش به "عه‌زیز حه‌دادی" نووسه‌ری ناوداری مه‌راکیشی کرا. به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵنێری "فارس"، "عه‌زیز حه‌دادی" ئه‌و خه‌ڵاته‌ی له ڕێگای کتێبی "ئهلمتوج" به‌ده‌ست هێنا. "عه‌زیر حه‌دادی"، ساڵی ( 2004 ) له ڕێگای ئه‌و کتێبه، خه‌ڵاتی ئه‌دبی "ناجی نه‌عمان" له سوریای به‌ده‌ست هێنا. نووسه‌ر له‌و کتێبه‌دا، ئاماژه به بیرۆکه‌کانی سوقرات و هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌یله‌سوفانه ده‌دات که گرنگی به ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌و نووسه‌ر و فه‌یله‌سوفانه دراوه که کاریان کردووه له پێناو به‌ره‌وپێشه‌وه بردنی کۆمه‌ڵگا. ئه‌و خه‌ڵاته هه‌موو ساڵێک له ڕێگای ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی زانکۆی که‌مبریجی به‌ریتانیا پێشکه‌ش ده‌کرێت. له به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌ی "عه‌زیر حه‌دادی" نووسه‌ری ناوداری مه‌راکیشی، ده‌توانین ئاماژه به "که‌سایه‌تی ئیبن ڕۆشد له نووسینه‌کانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی"، "کۆماری ئلیتهکان" و "فه‌یله‌سوف و شێتی بینین" بده‌ین. |
له سلێمانی گه‌نجێک به چه‌قۆ کوژرا [ 8 : 41 ] 2012 / / 19 سلێمانی 19 ی ئه‌یلول / سه‌پته‌مبه‌ر ( ) – ئه‌م شه‌و له سلێمانی له ئه‌نجامی شه‌ری نێوان دوو گه‌نجدا، یه‌کێکیان به چه‌قۆ کوژرا. وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، نه‌قیب سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند:" دوو گه‌نج له‌ئه‌نجامی ده‌مه‌قاڵێی نێوانیاندا ده‌بێته شه‌ڕیان و به‌و هۆیه‌ش یه‌کێکیان به‌چه‌قۆ کوژراوه. نه‌قیب سه‌رکه‌وت، گوتی:" ئه‌و دوو گهنجهپێشترێ کێشه‌یان هه‌بووه‌و[ .،]یه‌کێک له مه‌یخانه‌کاندا به گژ یه‌کتری داچوونه. گه‌نجه کوژراوه‌که ناوی (ه.ع.ح)یه و له‌دایکبووی ساڵی 1982 ه، به‌برینداریی له‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه. ئه‌و گه‌نجه‌ی تریشیان ئێستا برینداره و له‌ژێر چاودێری ورددایه، ناوی (س.س.ع)یه و له‌دایکبووی ساڵی 1983 یه. ئێستا ته‌رمی کوژراوه‌که له پزیشکی دادوه‌رییه و لێکۆڵینه‌وه‌ش له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستی پێکردووه. سه‌رچاوه‌یه‌کیش له که‌رتی پۆلیسی سه‌را ڕایگه‌یاند که کاتژمێر 12 : 15 ی ئه‌مشه‌و تاوانباره‌که دانی به‌تاوانه‌که‌یدا ناوه. به‌پێی زانیارییه‌کان له ئێستادا دادوه‌ر بڕیاری گرتنی سه‌رجه‌م به‌شداربوانی شه‌ره‌که‌ی داوه، چونکه هه‌ندێکیان هه‌ڵهاتوون و لایه‌نه ئه‌منیه‌کانیش سه‌رقاڵی ده‌ست گیر کردنیانن . نه‌به‌ز محه‌ممه‌د/م.ش |
دامه‌زرێنه‌ری به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ئاشکرابوو [ 9 : 41 ] 2008 / / 23 - بۆ یه‌که‌مین جار ئاشکرابوو که (موحسین فه‌خریزاده ماه ئابادی) مامۆستای زانکۆ و گه‌وره به‌رپرسی "پاسه‌وانی شۆڕش"ی ئێران،خاوه‌نی بیرۆکه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه. به گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی (سه‌ندای تایمزی) به‌ریتانی (موحسین فه‌خریزاده ماه ئابادی) مامۆستای فیزیا له زانکۆی "ئیمام حوسێن" له تاران،له هه‌مان کاتدا به‌رپرسێکی باڵای "پاسه‌وانی شۆڕش"ی ئێرانه‌و[ .،]ته‌مه‌نی 47 ساڵه،دامه‌زرێنه‌ری به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که ئه‌وه‌شی ئاشکراکردوه، چه‌ند ڕاپۆرتێکی هه‌واڵگری ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که "موحسین فه‌خریزاده" سه‌رۆکی پرۆژه‌ی ( 111 )ی ئێرانه که ئامانجی ئه‌وه‌یه توانای سه‌ربازی ئه‌تۆمی ئێران فراوان بکات به‌جۆرێک بتوانێ هه‌ر ئامانجێک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بپێکێ. جێی ئاماژه‌یه"ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی به‌رگری له ئێران" که هاوپه‌یمانیه‌تیه‌که له چه‌ند لایه‌نێکی به‌رهه‌ڵستکاری حکومه‌تی ئێرانی پێکدێت،یه‌که‌م لایه‌ن بوو ڕایگه‌یاند (موحسین فه‌خریزاده ماه ئابادی) به‌رپرسه له بنیات نانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیه‌که‌ی ئێران. |
01 . 10 . 2011 ئیسماعیل یاری: پێویست ناکات خۆت بخه‌ێته مه‌ترسی ئه‌وه‌ی ژیانت له ده‌ست بده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی باشترت هه‌بێت له لایه‌ن سازمان ئه‌وروپایی بۆ په‌نابه‌رانی ئێرانی ماوه‌ی دوو ساڵه دامه‌زراوه به‌ڵام ساڵیک له‌مه‌وه پێش کاریگه‌رانه ده‌ست به کاره‌کانی کردوه بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ئێرانه‌وه ڕوو ده‌که‌نه وڵاتانی ده‌ره‌وه. ئیسماعیل یاری به‌رپرسی سازمانی ئه‌وروپایی بۆ په‌نابه‌رانی ئێرانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌کم سازمانه که به شێوه‌یه‌کی یاسایی و تاێبه‌ته بۆ په‌نابه‌رانی ئێرانی وه خۆم وه‌کو کورد خۆشحاڵم له یارمه‌تی دانی کورده‌کانی تر له به‌شه‌کانی تری کوردستان و بێجگه له ئه‌وروپای ڕۆژ ئاوا له وڵاتانی تریش چالاکین و له‌م ڕێگایه‌وه ئه‌توانن په‌ێوه‌ندیمان پیه‌وه بکه‌ن. . . . یاری ده‌شڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بێن ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه په‌ێوه‌ندی بکه‌ن ئه‌توانین پیان بڵێن : پێویست ناکات خۆت بده‌ی له ئاگر و ئاو مه‌ترسی ئه‌وه‌ی که ژیانت له ده‌ست بده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به‌س بگه‌ێت ژیانێکی باشترت هه‌بێت. |
پامۆک و فۆئنتس و یوسا له پێشانگای گوادالاخارا به‌شدار ده‌بن [ 20 : 10 ] 2009 / / 27 – "ئۆرهان پامۆک"، نووسه‌ری ناوداری براوه‌ی خه‌ڵاتی نوبڵی ئه‌ده‌بی و "فۆئنتس" و "یوسا" دوو نووسه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریکای لاتین له پێشانگای "گوادالاخارا" به‌شدار ده‌بن. به گوێره‌ی هه‌واڵی "ئاسۆشیتێد پرێس"، ئه‌و سێ نووسه‌ره ناوداره برِیار وایه، له پێشانگایه‌ک که له ( 28 ) نۆڤێمبه‌ر بۆ ( 6 ) دیسێمبه‌ر له شاری "گوادالاخارا"ی ئیسپانیا بهرِێوهدهچێت، به‌شدار ده‌بن. ئه‌و پێشانگایه به ئاماده‌بوونی ( 1900 ) ده‌زگای چاپه‌مه‌نی له ( 140 ) وڵاتی جیهان، بهرِێوهدهچێت. چاوه‌روان ده‌کرێت جگه له‌و سێ نووسه‌ره، ( 500 ) نووسه‌ر و ڕۆشنبیری دیکه به‌شداری له‌و پێشانگایه بکه‌ن. برِیار وایه، "تیم ڕابینز" ئه‌کته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریکی، شانۆیه‌ک به پێی ڕۆمانی " 1984 " له نووسینی "جۆرج ئوورۆل"، نمایش بکات. به پێی وته‌ی بهرِێوهبهرانی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی کتێبی "گوادالاخارا"، ئه‌و پێشانگایه یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین بازاره‌کان بۆ بڵاوکراوه‌کانی ئیسپانی زمان که چاوه‌روان ده‌کرێت، تیایدا زیاتر له ( 500 ) هه‌زار که‌س به‌شداری بکه‌ن. |
پێکهاته‌ی نموونه‌ی گه‌ڕی نۆیه‌می خولی ئیسپانیا [ 15 : 34 ] 2011 / / 25 هه‌ولێر ٢٥ تشرینی یه‌که‌م/ئۆکتۆبه‌ر ( ) – له‌م هه‌فته‌یه‌دا گه‌ڕی نۆیه‌م له خولی ئیسپانیا به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی لیڤانتی هاته پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی ئیسپانیا. پێکهاته‌ی نموونه‌یی گۆڵچی/ خابی باراس (سیڤیلیا) هێڵی به‌رگری/ مارسێلۆ (ریال مه‌درید) بایێسترۆس (لیڤانتی) ڤازیۆ (سیڤیلیا) کاسیرس (سیڤیلیا) هێڵی ناوه‌راست ڕائول گارسیا (ئۆساسۆنا) خوانلۆ (لیڤانتی) بانێگا (ڤاڵه‌نسیا) خواکین (مه‌له‌گا) هێڵی هێرشبه‌ر/ ئهلهحهسن بانگورا (رایۆ ڤالیکانۆ) کریستیانۆ ڕۆنالدۆ (ریال مه‌درید). / |
07 . 07 . 2012 ئه‌رشه‌د زێباری بۆ موسڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه له لایه‌ن دوای 9 ساڵ له جێهێشتنی عێراق و مانه‌وه‌ی له وڵاتی ئوردن ئه‌رشه‌د زێباری وه‌زیری پێشوو و که‌سایه‌تی دیاری سه‌رده‌می حکومه‌تی سه‌دام حسێن گه‌ڕایه‌وه شاری موسڵ. له ڕێوڕه‌سمی گه‌ڕانه‌وه‌یدا سه‌دان له لایه‌نگرانی و که‌س و کاری وپـیاوانی عه‌شیره‌ته‌که‌ی پـێشوازیان لێکرد. دڵشاد زێباری برازای ئه‌رشه‌د زێباری له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مامی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئامانج له گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێکخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی پارته‌که‌ی و ئه‌ندامانێتی. هه‌روه‌ها بۆ بهشداریکردنیشه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق. پـێش و دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی زۆرێک له ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌کان باسیان له‌وه ده‌کرد که‌وا ئه‌رشه‌د زێباری له سه‌ر داوای نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به ئامانجی دژایه‌تیکردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان. ئه‌رکان زێباری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و کوڕی ئه‌رشه‌د زێباری له لێدوانێکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه که‌وا باوکی له‌سه‌ر داوا و به ڕه‌زامه‌ندی نوری مالیکی گه‌ڕابێته‌وه، به‌ڵام ڕه‌تیکرده‌وه که‌وا بۆ دژایه‌تیکردنی کورد بێـت. شایه‌نی باسه ئه‌رشه‌د زێباری سه‌رۆکی پارتی ئازادی و دادی کوردستانی عێراقه، له حکومه‌تی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن چه‌ند جارێک پۆستی وه‌زیری هه‌بوو، به‌ڵام دوای ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن، زێباری عێراقی جێهێشت و له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن نیشته‌جێ بووبوو. |
نه‌بیل عه‌ره‌بی به ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌ب هه‌ڵبژێردرا [ 11 : 19 ] 2011 / / 16 - سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وتن که "نه‌بیل عه‌ره‌بی" بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی دیاری بکه‌ن. سه‌رچاوه‌کان ڕایانگه‌یاندووه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب له کۆبوونه‌وه‌که‌ی دوێنێدا که له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌سترا، گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر "نه‌بیل عه‌ره‌بی" بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی دیاری بکه‌ن. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌شکردووه، ناوبراو 2 مانگی تر له پۆسته‌که‌ی ده‌ست به کار ده‌بێت تاکو که‌سێکی دیکه بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر دیاری ده‌کرێت تا ئه‌و کاته‌ش "عه‌مرو مو‌سا" به شێوه‌یه‌کی کاتی له پۆسته‌که‌ی ده‌مێنێته‌وه. |
موسڵ.. یازده داواکراو ده‌ستگیرکراو حه‌شارگه‌یه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی دۆزرایه‌وه [ 10 : 01 ] 2010 / / 27 - هێزه ئه‌منییه‌کانی پارێزگای موسڵ، له هه‌ڵمه‌تێکدا 11 داواکراویان ده‌ستگیرکردو حه‌شارگه‌یه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان دۆزیه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ک له سوپای عێراقی ڕایگه‌یاند؛ هێزێکی فرقه‌ی ( 2 )ی سوپای عێراقی که موسڵ جێگیره، ئێواره‌ی دوێنێ له هه‌ڵمه‌تێکدا له به‌شی لای چه‌پی شاری موسڵ ( 11 ) داواکراویان ده‌ستگیرکرد. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، که ده‌ستگیرکراوه‌کان، به‌پێی ماده‌ی 4 ی تیرۆر ده‌ستگیرکراون. وتیشی: هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا حه‌شارگه‌یه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی دۆزرایه‌وه، که 5 پشتێنی بۆمبڕێژکراو بۆمبی لێکنراو و بۆمبی ده‌ستی و چه‌ند چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌کی تری تێدابووه. |
مانگی داهاتوو دووه‌م ماراسۆنی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت [ 17 : 41 ] 2012 / / 03 ههولێر٣ئهیلوول/ سیبتمبر( ) - دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ڕابردوو له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان یه‌که‌م ماراسۆنی هه‌ولێر ئه‌نجام درا، وا بڕیاره له مانگی داهاتوو دووه‌م ماراسۆنی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌بچێت. له‌مباره‌یه‌وه تاهیر عه‌بدوڵڵا جێگری پارێزگای هه‌ولێر له لێدوانێکی تایبه‌تدا گوتی: دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ڕابردوو یه‌که‌م ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر سه‌رکه‌وتنێکی بێ وێنه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی له ڕووی به‌شداریکردن و ڕێکخستنه‌وه، وا بڕیاره له مانگی ١٠ له شاری هه‌ولێر دووه‌م ماراسۆنی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌م ماراسۆنه به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو ڕێکخراوی ( ) و یونسکۆ و چه‌ند ڕێکخراوێکی تر ئه‌نجام ده‌درێت و به‌م نزیکانه کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌نجام ده‌دین بۆ ئاشکراکردنی چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی ئه‌م ماراسۆنه له‌گه‌ڵ خه‌ڵاته‌کان. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌م ماراسۆنه چه‌ندین یاریزانی بیانی له وڵاته‌کانی جیهان به‌شداری تیاییدا بکه‌ن. ڕێبین ڕه‌مزی - / |
یه‌مه‌ن... ده‌یان نوێژکار کوژران و برینداربوون [ 16 : 29 ] 2008 / / 30 - به‌هۆی ده‌ستڕێژی چه‌کداران له‌کاتی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی، ده‌یان نوێژکار یه‌مه‌نی کوژران و برینداربوون، له‌ماوه‌ی مانگی ئایاری ڕابردووه‌وه ئه‌مه دووه‌مین جاره نوێژکارانی شیعه دووچاری په‌لاماردان ده‌بنه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی یه‌مه‌نی ڕایگه‌یاند که که ئه‌مڕۆ له‌کاتی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی (بیت عه‌قاری) له شارۆچکه‌ی (قهال)ی سه‌ر به‌پارێزگای (عمران) که زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی شیعه مه‌زهه‌بن و ده‌که‌وێته 60 کیلۆمه‌تر له باکووری (سه‌نعا)ی پایته‌خت چه‌ند چه‌کدارێک ده‌ستڕێژی گوله‌یان له نوێژکارن کردووه، به‌هۆیه‌وه 8 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و[ .،] 12 ی دیکه برینداربوونه. سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێکۆڵنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی پیاوانی ئاسایشی یه‌مه‌نی سه‌رۆک هۆزێکی ناوچه‌که‌یان ده‌ستگرکردووه. جێی ئاماژه‌یه له مانگی ئایاری ڕابردووش له ڕێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی مانتۆڕ سیکلێکهوه له مزگه‌وتێکی شیعه له یه‌مه‌ن 18 که‌سی دیکه گیانیان له‌ده‌ستدا بوو. |
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌کانی ئاوی هه‌رێم 14 به‌نداو دروست ده‌کات [ 8 : 46 ] 2009 / / 25 - کاروان/ هه‌ولێر- دروستکردنی 14 به‌نداو که ئێستا دوانیان له بواری جێبه‌جێکردندان، له به‌رنامه‌ی کاری ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌کانی ئاودایه. له‌مباره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان و به‌دواداچوون له وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌کانی ئاوی حکومه‌تی هه‌رێم "عه‌لی ڕه‌شید ئه‌حمه‌د" له لێدوانێکی تایبه‌تدا به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، ئێستا دوو به‌نداو له بواری جێبه‌جێکردندان ئه‌وانیش بریتین له به‌نداوی باوه‌شاسوار له کفری و به‌نداوی حه‌مامۆک له کۆیه. وتیشی: به‌نداوی سێهه‌م له نێوان شه‌قڵاوه‌و[ .،]کۆیه‌دا ده‌بێت له سماقوڵی، که 20 کۆمپانیای ئێرانی و تورکی و بیانی لینکیان پێکهێناوه بۆ جێبه‌جێکردنی، ڕۆژی 30 / 8 یش ئۆڤه‌ری گشت کۆمپانیاکان ده‌گاته‌وه وه‌زاره‌ت و له‌وێ ماوه‌ی 10 - 12 ڕۆژ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ نه‌خشه‌و[ .،]پڕۆژه‌ی کۆمپانیاکان ده‌کرێت، تابزانرێت شاره‌زایی و توانا و نرخی تێچوون و باکگراوند و ئامێر و نه‌خشه‌و[ .،]ده‌زگاکانیان چۆنه، دواتر ته‌نده‌ره‌که ده‌درێته کۆمپانیایه‌ک. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان و به‌دواداچوون له وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌کانی ئاوی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی درکاند، هه‌ر له به‌رنامه‌ی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌ته‌که‌یاندا هه‌یه 13 به‌نداوی دیکه‌ی[ .،]بچوک دروست بکه‌ن. |
له به‌غدا فێستیڤاڵێک بۆ خوێندنه‌وه‌ی سازدرا [ 12 : 43 ] 2012 / / 01 هه‌ولێر 1 تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر ( )- له یه‌کێک له باخچه‌کانی شه‌قامی به‌ناوبانگی به‌غدا به‌ناوی "ئه‌بونه‌واس"، فێستیڤاڵێک بۆ هاندانانی لاوان بۆ خوێندنه‌وه سازدرا. ماڵپه‌ڕی "ئه‌لعه‌ره‌بییه" بڵاویکردۆته‌وه، ئه‌م فێستیڤاڵه به ناونیشانی "من عێراقیم...من ده‌خوێنمه‌وه" ده‌ستی پێ‌کرد، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا له لاپه‌ڕه‌یه‌کدا له ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک چالاکییه‌کانیان ده‌ستپێکرد. بیرۆکه‌ی ئه‌م چالاکییه له لایه‌ن چه‌ند لاوێکی عێراقییه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و[ .،]هیچ حیزب و لایه‌نێک له پشتی ئه‌م بیرۆکه‌یه‌وه نه‌بووه، هه‌روه‌ک ڕێکخه‌رانی ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن. ئه‌م فێستیڤاڵه هه‌وڵێکه بۆ هێشتنه‌وه ئه‌و وته به‌ناوبانگه‌ی ده‌ڵێت "له میسر کتێب ده‌نووسرێت، له لوبنان چاپ ده‌کرێت و له عێراق ده‌خوێندرێته‌وه". پ. ف |
له دووبز ته‌رمێکی نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه [ 8 : 44 ] 2007 / / 10 – باهۆز / هه‌ولێر - سه‌رچاویه‌ک له پۆلسی شارۆچکه‌ی دووبز ڕایگه‌یاند،:" دوای ئاگادارکردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی نزیک ڕووداوه‌که پۆلیس توانیویه‌تی ته‌رمی کورِه گه‌نجێکی نه‌ناسراو له لێواره‌کانی ڕووباری دووبز دۆزێته‌وه". وه‌ک له‌زانیاریه‌کانی پۆلیسی دووبزدا هاتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌رمه دۆزراوه‌که هیچ ناسنامه‌یه‌کی لا نه‌بووه نه‌توانراوه ناو و شوێنی دانیشتنی بزانرێت، هه‌روه‌ها ئاشکرا نه‌بووه که به‌چ هۆکارێک گیان له ده‌ستداوه چونکه هیچ شوێنه‌وارێکی گوله‌و ئه‌شکه‌نجه‌دان به جه‌سته‌یه‌وه دیارنه‌بووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه تا ساتی ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌مه‌ڕ ناسینی تهرمهکهو[ .،]هۆکاری مردنه‌که‌ی به‌رده‌وامه. |
عێراق پێشنیازی پێکهێنانی ده‌سته‌ی هه‌رێمی پاراستنی دارخورما ده‌کات [ 11 : 11 ] 2010 / / 12 - عێراق پێشنیازی پێکهێنانی ده‌سته‌ی هه‌رێمی پاراستنی دار خورما ده‌کات و داواش ده‌کات باره‌گای ئه‌و ده‌ستیه له عێراق بێت. ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی بۆ کاروباری کشتوکاڵ ڕایگه‌یاند؛ له کۆنگره‌ی چواره‌می دارخورما، که بڕیاره له ڕۆژانی ( 15 تا 17 )ی ئه‌م مانگه له (ئه‌بوزه‌بی) پایته‌ختی ئیمارات به‌ڕێوه‌بچێت، عێراق پێشنیازی پێکهێنانی ده‌سته‌ی هه‌رێمی پاراستنی دارخورما پێشکه‌ش به‌و کۆنگره‌یه ده‌کات. هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و کۆنگره‌یه، به نوێنه‌رایه‌تی 40 ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، که کۆمکاری عه‌ره‌بی به هاوکاری خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی خه‌لیفه بۆ دار خورما و کۆمهڵًهی هاوڕێیانی دارخورما ڕێکی ده‌خات. هاوکات گوتیشی: له‌و پێشنیازه‌دا داواکراوه، باره‌گای سه‌ره‌کی ده‌سته‌ی هه‌رێمی پاراستنی دارخورما له عێراق بێت، به‌و پێیه‌ی عێراق سه‌رچاوه‌و[ .،]پێگه‌ی سه‌ره‌کی دارخورمایه له جیهاندا. |
له نه‌ینه‌وا بۆ دژایه‌تی هه‌رێمی کوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه دامه‌زرا [ 17 : 30 ] 2009 / / 17 - له نه‌ینه‌وا ئه‌ندامێکی به‌ره‌ی ته‌وافق ده‌ستی له کار کێشایه‌وه‌و[ .،]بۆ دژایه‌تیکردنی هه‌رێمی کوردستان و داکۆکیکردن له سیاسه‌ته‌کانی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو گردبوونه‌وه‌یه‌کی نوێی دامه‌زراند. له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا که دوێنێ له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامیدا نوره‌دین حه‌یالی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له کوتله‌ی به‌ره‌ی ته‌وافقی سوننه‌و[ .،]ئه‌ندامی حزبی ئیسلامی عێراق، ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی خۆی له به‌ره‌ی ته‌وافق و حزبی ئیسلامی ڕاگه‌یاند. حه‌یالی له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا گردبونه‌وه‌یه‌کی نوێی به ناوی (گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی یه‌کگرتوو له پارێزگای نه‌ینه‌وا) دامه‌زراند و ڕایگه‌یاند، "دامه‌زراندنی ئه‌و گردبوونهیهوه ئامانج لێی پاراستنی ڕیزی پێکهاته‌کانی نه‌ینه‌وا و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کییه له کاروباری ناوخۆی پارێزگاکه". ئه‌و گروپه له 25 که‌س پێکهاتوون و نوره‌دین حه‌یالی سه‌رپه‌رشتیان ده‌کات و له ئێستاوه کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن به دژایه‌تیکردنی هه‌رێمی کوردستان خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ ئاماده بکه‌ن. له باره‌ی ئامانجی جیابوونه‌وه‌ی له حزبی ئیسلامی عێراق و دامه‌زراندنی ئه‌و گردبونه‌وه‌یه حه‌یالی گوتی " ئامانجمان پاراستنی سنووری ئیداری پارێزگای نه‌ینه‌وایه وه‌ک ئه‌وه‌ی پێش ڕۆژی 9 ی نیسانی 2003 هه‌بووه‌و[ .،]هه‌روه‌ها ئامانجمان ڕێگه گرتنه له گێرِانهوهی یه‌که ئیدارییه کوردییه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان". ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نوره‌دین حه‌یالی به هه‌وڵێکی دیکه‌ی شۆڤینییه‌کان ده‌ژمێردرێت بۆ دژایه‌تیکردنی کورد له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا و داکۆکیکردن له سیاسه‌ته‌کانی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو. |
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هند: چه‌ند لایه‌نێک له پاکستان ده‌ستیان له هێرشه‌کانی مومبای دا هه‌بووه [ 13 : 53 ] 2008 / / 28 - وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هندستان ڕایگه‌یاند، چه‌ند لایه‌نێک له پاکستان ده‌ستیان له هێرشه‌کانی "مومبای"دا هه‌بووه، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منیش ئاشکرایکرد، هۆتێلێکی دهستبهرسهرکراویان له چه‌کداره ئیسلامیه‌کان سه‌ندۆته‌وه. به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی "پرێس تراست"ی هندی ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هند "براناب مخرجی" ئاشکرایکرد، هه‌ندێک لایه‌نی پاکستانی ده‌ستیان له‌و هێرشانه‌ی شاری "مۆمبای"دا هه‌بووه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه فه‌رمانده‌ی "پاسه‌وانی نیشتمانی هندی" درکاندی، هێزه ئه‌منیه‌کان توانیویانه هۆتێلی "ئوبیروی ترایدنت" له چه‌کداره ئیسلامیه‌کان بسێننه‌وه‌و[ .،]کۆنترۆڵی بکه‌ن. جێی ئاماژه‌یه هۆتێلی"ئوبیروی ترایدنت" یه‌کێکه له‌و شوێنانه‌ی که چه‌کداره ئیسلامیه‌کان له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه. |
چله‌ی ماته‌مینی سه‌فوه‌ت جه‌راح له هه‌ولێر بهرِێوهچوو [ 15 : 28 ] 2010 / / 01 - هه‌ولێر- ئهمرِۆ چوارشه‌ممه، بهرِێوهبهرایهتی هونه‌ری شانۆ، له ڕێوره‌سمێکدا چله‌ی ماته‌مینی بۆ هونه‌رمه‌ند سه‌فوه‌ت جه‌راح بهرِێوهبرد. کاتژمێر 11 به‌یانی ئهمرِۆ، له هۆڵی بهرِێوهبهرایهتی شانۆی هه‌ولێر، ڕێوره‌سمێکی ڕێزگرتن له چله‌ی ماته‌مینی شانۆکارو سینه‌ماکاری کورد سه‌فوه‌ت جه‌راح له لایه‌ن بهرِێوهبهرایهتی شانۆی هه‌ولێر سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بهرِێوهچوو. له‌م ڕێوره‌سمه‌دا، ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی حکومی و حزبی و خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند و ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندانی بواری شانۆ و درامای کوردی ئاماده‌بوون، تیایدا جگه له خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین وتار، فیلمێکی دیکۆمێنتی له باره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی سه‌فوه‌ت جه‌راح له ده‌رهێنانی ئه‌میر ته‌ها نمایشکرا. هه‌ر له‌م ڕێوره‌سمه‌دا کتێبێک به‌ناوی "تا دڵ ده‌وستێ" له ئاماده‌کردنی ڕۆژنامه‌نووسی بواری هونه‌ری مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه، بڵاوکرایه‌وه تیایدا ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی هونه‌رمه‌ندی له‌خۆگرتووه. سه‌فوه‌ت جه‌راح له‌دایکبووی 1935 ـه، دوای 75 ساڵ ته‌مه‌ن و زیاتر له نیو سه‌ده کارکردن، له ڕێکه‌وتی 20 ته‌موز 2010 له شاری هه‌ولێر بۆ دواجار ماڵئاوایی له ژیان کرد، له ژیانی هونه‌ری خۆیدا به‌شداری له چه‌ندین کاری شانۆیی و درامی و سینه‌مایی کوردی و عه‌ره‌بی کردووه. |
ڕێکخراوی "چاک": بڕیاری بێتاوانبوونی وه‌فیق سامه‌ڕائی له ئه‌نفال بێلایه‌نانه نیه‌و[ .،]سوکایه‌تیکردنه به گیانی شه‌هیدان [ 20 : 29 ] 2008 / / 07 - دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دادگای باڵای تاوانی عێراقی بڕیاریدا که وه‌فیق سامه‌ڕائی بێتاوانه له مه‌سه‌له‌کانی ئه‌نفال و سه‌رکوتکردنی ڕاپه‌ڕینه میللیه‌که‌ی شیعه‌کان له ساڵی 1991 و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی کراون هیچ بنه‌مایه‌کیان نیه، سه‌نته‌ری هه‌ڵه‌بجه دژ به جینۆساید و ئه‌نفالکردنی گه‌لی کورد "چاک" ئیدانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای باڵای تاوانی کرد و گوته‌بێژێک به‌ناوی ئه‌و ڕێکخراوه ڕوونیکرده‌وه که سه‌نته‌ری هه‌ڵه‌بجه به‌ڵگه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر تاوانه‌کانی سامه‌ڕائی له‌به‌رده‌ستدایه. عه‌لی مه‌حمود گوته‌بێژ به‌ناوی ڕێکخراوی (چاک) له لێدوانێکدا بۆ سایتی "ئه‌سوات عێراق" گوتی: سه‌نته‌ری چاک ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای باڵای تاوان ئیدانه ده‌کات و گومانی له بێلایه‌نبوونی بڕیاره‌که هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتی: نه‌مانزانیوه دادگا داوای له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان کردبێت ئه‌و به‌ڵگانه ئاماده بکه‌ن که به‌هۆیانه‌وه ده‌توانرێ وه‌فیق سامه‌ڕائی ئیدانه بکرێت و به‌شداربوونی ده‌سه‌لمێنرێت له سه‌رکوتکردنی ڕاپه‌ڕینی 1991 ی شیعه‌کان و تاوانه‌کانی ئه‌نفال له ساڵی 1988 . عه‌لی مه‌حمود ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که سه‌نته‌ری هه‌ڵه‌بجه دژ به جینۆساید و ئه‌نفال ته‌واوی به‌ڵگه پێویسته‌کانی بۆ سه‌لماندنی تاوانه‌کانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدایه. گوته‌بێژی سه‌نته‌ری "چاک" گوتیشی: ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دۆکیومێنته‌کان و ئیفاده‌ی شایه‌ته‌کان، به‌که‌م زانین و سوکایه‌تیکردنه به خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له‌و ڕووداوانه‌دا بوونه قوربانی. داواش له حکومه‌تی عێراقی ده‌که‌ین چاو به‌و بڕیاره‌دا بخشێنێته‌وه‌و[ .،]دووباره لێکۆڵینه‌وه له تاوانه‌کانی سامه‌ڕائی بکاته‌وه. له میانه‌ی دانیشتنه‌کانی دادگای باڵای تاوانی عێراق له دۆسیه‌کانی ئه‌نفال و ڕاپه‌ڕینی شیعه‌کان، چه‌ندین شایه‌ت به‌شداربونی وه‌فیق سامهڕائیان له‌و تاوانانه دووپاتکرده‌وه. وه‌فیق سامه‌ڕائی، که ئێستا ڕاوێژکاری سه‌ربازی سه‌رۆک کۆماری عێراقه، له سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دامدا بۆ ماوه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ههوالڕَگری سه‌ربازی بوو و دواتر خانه‌نشین کرا و له سالَی 1991 په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقیه‌وه کرد. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌ک که له نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراقه‌وه ده‌رچوو ئاشکرایکرد که سه‌رۆکی دادوه‌رانی لێکۆڵینه‌وه له دادگای باڵای تاوان له عێراق بڕیاریداوه دۆسیه‌ی وه‌فیق سامه‌ڕائی به یه‌کجاری دابخرێت و گشت ئه‌و تۆمه‌تانه پوچه‌ڵ بکرێنه‌وه که ئاراسته‌ی کراون. |
دیمنتیێڤا و کلیبانۆڤا سه‌رکه‌وتن بۆ یاری کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی کوالالهمبور [ 16 : 27 ] 2010 / / 27 – هه‌ریه‌ک له کچه یاریزانان (ئیلینل دیمتیێڤا) ڕووسی و (ئه‌لیسا کلیبانۆڤا) ڕووسی سه‌رکه‌وتن بۆ یاری کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی (کوالالهمبور) بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی کچان که له مالیزیا. کچه یاریزانی ڕووسی (ئیلینا دیمنتیێڤا) یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی نه‌مسایی (سیبیل بامێر) شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 1 ، 6 - 3 ). کچه یاریزانی ڕووسی (ئه‌لیسا کلیبانۆڤا) چواره‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی یابانی (ئهیۆمی مۆریتا) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 4 ، 6 - 1 ). |
هه‌شت خولێن فێرکرنا کومپیوته‌ری ل ده‌ڤه‌را ئامێدیێ هاتنه ڤه‌کرن [ 15 : 36 ] 2009 / / 12 - ئیسماعیل تاهیر/ دهۆک– مفاوه‌رگرتن ژ بێهنڤه‌دانا دوماهیا سالا خواندنێ و بۆ کاراکرنا شیانێن قوتابیان و ل په‌یی به‌رنامێ سه‌نته‌رێ کومپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێتێ ل ئامێدیێ، هه‌شت خولێن تایبه‌تێن فێرکرنا کومپیوته‌ری بۆ قوتابیێن ده‌ڤه‌رێ هاتنه ڤه‌کرن. سه‌نته‌رێ کومپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێتێ ل ئامێدیێ ل به‌ره دڤان خولان دا وانێن گرێدایی فێرکرنا کومپیوته‌ری و به‌رنامێن (وۆرد و ئه‌کسل و ویندوز) بهێنه گوتن. خولێن ناڤبری بۆ نزیکی 100 قوتبیان هاتنه ڤه‌کرن و ماموستایێن شاره‌زا دێ وان پێشکێش که‌ن و مه‌به‌ست ژێ کاراکرن و به‌رزکرنا ئاستێ وانێ هزری و ڕه‌وشه‌نبیری یه کو بۆ ده‌مێ 25 ڕۆژان دێ به‌رده‌وام بن. ژ بلی ناڤه‌ندا باژێرێ ئامێدیێ دێ ل هن کومهلگههو[ .،]گوندان ئه‌ڤ خوله هێنه ڤه‌کرن، دگه‌ل ب دووماهی هاتنا ڤان خولێن ده‌ستپێکی دێ هنده‌ک خولێن پیشکهفتی یێن دی بۆ هه‌مان گرۆپ هێنه ڤه‌کرن کو دێ مفایه‌کێ باشتر ژێ هێته وه‌رگرتن. |
ل مۆسکۆ پهیکهرهک بو مایکل جاکسن، دێ بهێته چێکرن [ 11 : 06 ] 2012 / / 04 په‌یکه‌رێ مایکل جاکسن ب بلنداهیا 12 مه‌تران ل باژێرێ زیوریخ ل سویسرا هه‌ولێر 4 ئهیلوول/ سه‌پته‌مبه‌ر ( )- حهژێکهرێن هونه‌رێ سترانبێژێ ئه‌مریکی مایکل جاکسن، ل مۆسکۆیا پایته‌ختێ ڕووسیا، دێ په‌یکه‌ره‌کی بو ڤی سترانبێژی چێ بکه‌ن و ل ڤی باژێری دابنێن. ئاژانسا "نوفوستی" یا ڕووسی به‌لاڤکریه، بریار ئه‌وه ئه‌ڤ پهیکهرهب[ .،]بلندیا سێ مه‌تران بهێته چێکرن و ل ئێک ل جهێن گشتیێن مۆسکۆیا پایته‌خت بهێته دانان. حهژێکهرێن ڤی سترانبێژێ وه‌غه‌را داویێ کری، نها ههلمهتهکێ دکه‌ن بو کومکرنا بهایێ 31 هزار دۆلارێن ئه‌مریکی بو چێکرنا ڤی په‌یکه‌ری. ئه‌ڤ په‌یکه‌رێ هونه‌ری بریار ئهوهژ[ .،]ئالیێ پهیکهرسازهکێ لاوێ ڕووسی ب ناڤێ ماکسیم بۆبۆف، بهێته چێکرن. مایکل جاکسن، کو ئێک ژ ناڤدارترین سترانبێژێن موزیکا پۆپ بو ل سه‌ر ئاستێ جیهانێ، ل 5 حوزه‌یران/ یۆینۆ 2009 ، د ژیێ 50 سالیێ دا وه‌غه‌را داویێ کر. پ. ف |
فیلمێک له وێنه‌گرتنی توره‌ج ئه‌سڵانی له کان نمایش کرا [ 13 : 53 ] 2008 / / 27 - مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ فیلمی سینه‌مایی "ترانه تنهایی تهران" واته "گۆرانی ته‌نیایی تاران" له ده‌رهێنانی سامان سالوور و له وێنه‌گرتنی توره‌ج ئه‌سڵانی له شه‌ست و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کان نمایش کرا. به پێی ڕاپۆرتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له به‌شی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و فیلمه‌وه، فیلمی سینه‌مایی "ترانه تنهایی تهران" واته "گۆرانی ته‌نیایی تاران" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری ئێرانی سامان سالوور و له وێنه‌گرتنی هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گری سینه‌مای کوردستان و ئێران توره‌ج ئه‌سڵانی به ئاماده‌بوونی هه‌ر دوو هونه‌رمه‌ند له به‌شی 15 ڕۆژی ده‌رهێنه‌ران له شه‌ست و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کان 2008 له گه‌ڵ 19 فیلمی دیکه له وڵاتی فه‌ره‌نسا نمایش کرا. فیلمی سینه‌مایی "ترانه تنهایی تهران" واته "گۆرانی ته‌نیایی تاران" به‌رهه‌می "سامان سالوور" ماوه‌که‌ی 77 خوله‌که‌و[ .،]له به‌شی دوو هه‌فته له گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رانی شه‌ست و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کان 2008 له سێ نۆبه‌دا له ڕۆژه‌کانی 19 و 20 ی مای 2008 ڕێکه‌وتی ( 30 و 31 ی گوڵانی 1387 ) یه‌که‌میان له سانسی کاتژمێر 10 ی شه‌و له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسی به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندانی ستافی فیلم و ڕه‌خنه‌گران و دواتر له کاتژمێر 30 / 1 ی نیوه‌ڕۆو 30 / 12 ی شه‌و به کاتی تاران له هۆڵی "کرواست" و کۆشکی "ئستفانی" چووه سه‌ر په‌رده. له به‌رنامه‌ی نمایش کردنی فیلمی ترانه تنهایی تهران سامان سالوور ده‌رهێنه‌ر، توره‌ج ئه‌سڵانی به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی فیلم و ساسان سالوور یارمه‌تیده‌ری ده‌رهێنه‌ر له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کان ئاماده‌بوون و له گه‌ڵ خاتوو نه‌سرین میرشه‌ب بڵاوکه‌ره‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌که ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان له‌م فیستیڤاڵه‌دا پێشکه‌ش کرد. ئه‌مساڵ 1792 فیلمی بڵند له 96 وڵاتی جیهان و 2233 کورته فیلم له 80 وڵاتی جیهان به فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کان پێشنیار کرا که 20 فیلم له به‌شی کێبڕکێ و 20 فیلم له به‌شی جۆرێک ڕوانین هه‌ڵبژێردران. له سینه‌مای ئێران له نێوان 30 فیلمی بڵند که بۆ به‌شداری له شه‌ست و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کان 2008 پێشنیار کرابوون، ته‌نیا فیلمی "گۆرانی ته‌نیایی تاران" به‌رهه‌می سامان سالوور وه‌کوو تاکه فیلمی ئێرانی له به‌شی 15 ڕۆژی ده‌رهێنه‌ران وه‌رگیرا. ئه‌م فیلمه که پێشتر ناوی "پیاوێک به کراسی قۆڵ‌کورت" بوو، سێیه‌مین به‌رهه‌می بڵندی سینه‌مایی سامان سالوور و چیرۆکی که‌سێکه به ناوی بێهرووز که پێشتر له کاتی شه‌ڕدا بێسیمچی بووه‌و[ .،]ئێستا له گه‌ڵ کوره پووری به ناوی حه‌مید که ئه‌ندیازیاری مهخابرات (ته‌له‌فۆن) و بێکاره، له شاری تاران خه‌ریکه ئانتێن و دیشی ماهواره له ماڵان داده‌به‌ستێت. فیلمی سینه‌مایی "ترانه تنهایی تهران" واته "گۆرانی ته‌نیایی تاران" له یه‌که‌مین به‌شداریی جیهانی خۆیدا توانی له به‌شی 15 ڕۆژی ده‌رهێنه‌ران که دوای چڵه خورمای زێڕین گرینگ‌ترین به‌شی فیستیڤاڵی فیلمی کانه له‌م فیستیڤاڵه‌دا ئاماده‌بێت. ئه‌م به‌شه یه‌کێکه له به‌شه گرینگه‌کانی فیستیڤاڵی فیلمی کان که ته‌نیا 20 فیلمی سینه‌مایی له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان به‌شداری تێدا ده‌که‌ن و ئه‌مساڵ له ڕێوڕه‌سمێکی تایبه‌تدا جه‌ژنی چله‌مین ساڵی به‌ڕێوه‌چوونی خۆی گرت. 15 ڕۆژی ده‌رهێنه‌ران به‌شێکی ده‌ره‌وه‌ی کێبڕکێیه که ناوبژیوانانی سه‌ره‌کی نییه، به‌ڵام ناوبژیوانانی لاوه‌کی وه‌کوو نیگای لاو و کهلێسهیی فیلمه‌کانی به‌شداربووی ئه‌و به‌شه ناوبژیوانی ده‌که‌ن. ئه‌مساڵ به‌شی 15 ڕۆژی ده‌رهێنه‌ران یا دوو هه‌فته له گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رانی فیستیڤاڵی فیلمی کان به بۆنه‌ی چله‌مین ساڵی به‌ڕێوه‌چوونیی، کۆمه‌ڵه به‌رنامه‌یه‌کی له وڵاتانی پێنج کیشوه‌ری جیهان ساز کرد. له‌و به‌رنامانه‌دا ڕێوڕه‌سمی تایبه‌تی "شه‌وی فیلم" هاوکات له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵی کان سازدرا، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی "تووری جیهانی فیلمه‌کانی کان" واته ئه‌و فیلمانه‌ی که له خوله‌کانی ڕابردووی فیستیڤاڵی کان نمایش کراون، له شاره‌کانی ئاتێن و تسالۆینکی له وڵاتی یۆنان، شاری پاریس له وڵاتی فه‌ره‌نسا، شاری ڕۆم له وڵاتی ئیتاڵیا، شاری بۆینۆس ئایرێس له وڵاتی ئه‌رژه‌نتینا چوونه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما. هه‌روه‌ها شاره‌کانی نیۆیۆرک، ملبۆرن، مانیل، به‌یرووت، سێئۆل و بوخارێست میوانداری ئه‌و ڕووداوه سینه‌ماییه بوون. هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماکاری ئێرانی سامان سالوور سه‌باره‌ت به فیلمی سینه‌مایی "گۆرانی ته‌نیایی تاران" و به‌شداری له فیستیڤاڵی کان، گوتی: فیلمی "ترانه تنهایی تهران" پڕه له ساته‌کانی مرۆڤانه که توانایی دروست کردنی پردی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌ر بینه‌رێک له ته‌واوی جیهاندا هه‌یه‌و[ .،]هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌رکه‌وتنی. ئه‌و فیلمه وه‌کوو نوێنه‌رێکی سینه‌مای سه‌ربه‌خۆی ئێران له فیستیڤاڵی فیلمی کان به‌شداره‌و[ .،]من به‌وه زۆر خۆشحاڵم. سه‌رجه‌می ستافی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فیلمه به هێزی عیشق له‌م پرۆژه‌یه‌دا چالاکیان نواند و ئه‌گه‌ر هه‌ر کامه له‌وان نه‌بووایه‌ن ئه‌م کاره به ئه‌نجام نه‌ده‌گه‌یشت. به‌شداریی له شه‌ست و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کان 2008 وه‌ڵامی ئه‌و سه‌ختیانه‌یه که هه‌مووی ستافی فیلمی "ترانه تنهایی تهران" بۆ ئاماده‌کردنی وه‌به‌ر خۆیاندا. سامان سالوور هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به کاری وێنه‌گرتنی هونه‌رمه‌ند توره‌ج ئه‌سڵانی له فیلمی گۆرانی ته‌نیایی تاران، گوتی: توره‌ج ئه‌سڵانی له‌و دۆستانه‌یه که ساڵانێکه له گه‌ڵی کارم کردووه‌و[ .،]پێشتر له فیلمی سینه‌مایی "چند کیلو خرما برای مراسم تدفین" سه‌رمایه‌گوزاری فیلمه‌که‌ش بوو. کاری وێنه‌گرتنی ئه‌و له فیلمی گۆرانی ته‌نیایی تاران هه‌ر وه‌ک به‌رهه‌مه دیار و تایبه‌ته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وه‌و[ .،]زۆربه‌ی سێکانسهکان به وێنه‌گرتنی جوانی ئه‌و له کاتی شه‌ودا وێنه‌ی گیراوه. سامان سالوور به‌ر له فیلمی گۆرانی ته‌نیایی تاران فیلمی سینه‌مایی "چند کیلو خرما برای مراسم تدفین" واته "چه‌ند کیلۆ خورما بۆ ڕێوڕه‌سمی به‌خاک سپاردن"ی له وێنه‌گرتنی هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گری سینه‌مایی توره‌ج ئه‌سڵانی ساز کرد. ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی کێبڕکێی شه‌ست و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کان 2008 بریتی بوون له: شان پێن سه‌رۆکی لێژنه ـ ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ر ئه‌مه‌ریکا ، سێرجیۆ کاستیلتۆ ده‌رهێنه‌ر ـ ئیتاڵیا، "ناتالی پۆرتمه‌ن" ئه‌کته‌ر ـ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا، ئاڵفۆنسۆ کوارۆن ده‌رهێنه‌ر ـ مه‌کسیک، ئه‌له‌کساندێر ماریالارا ئه‌کته‌ر ـ ئه‌ڵمانیا، ڕه‌شید بوغهریب ده‌رهێنه‌ر ـ فه‌ره‌نسا، ئاپیچاپتهنگ ویراستاکۆل ده‌رهێنه‌ر ـ تایله‌ند، مه‌رجان ساتراپی ده‌رهێنه‌ری فیلمی کارتۆنیی پرێسپۆلیس و ژان بالیبار ئه‌کته‌ر ـ فه‌ره‌نسا. سه‌رۆکی لێژنه‌ی ناوبژیوانی کورته فیلمه‌کان و فیلمه خوێندکارییه‌کان "هوسیاسین" و سه‌رۆکی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی جۆرێک ڕوانین فاتیح ئاکین سینه‌ماکاری ئه‌ڵمانی و تورک بوو. جێگای ئاماژه پێدانه که له ساڵی 2000 ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی به‌همه‌ن قوبادی به فیلمی "زمانی برای مستیاسبها" واته "کاتێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان" که یه‌که‌مین به‌رهه‌می سینه‌مایی بوو، له په‌نجاو سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کان له فه‌ره‌نسا به‌شداری کرد و خه‌ڵاتی کامێرای زێڕین و خه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی ڕه‌خنه‌گرانی نێونه‌ته‌وه‌یی "فیپێرشی" و خه‌ڵاتی . . . . به‌ده‌ستهێنا. قوبادی هه‌روه‌ها له ساڵی 2002 به فیلمی سیهنهمایی "اوازهای سرزمین مادریام" واته "گۆرانییه‌کانی وڵاتی دایکم" له په‌نجاو پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کان له فه‌ره‌نسا به‌شداری کرد و توانی خه‌ڵاتی "فرانسوا شاله" به‌ده‌ست بێنێت. |
باراک: دوور نییه ئیسرائیل هه‌ر ڕێگه‌یه‌ک به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران بگرێته به‌ر [ 10 : 42 ] 2009 / / 25 - "ئیهود باراک" وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند؛ دوور نییه هه‌ر ڕێگه‌یه‌ک به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران بگیرێته به‌ر . به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی نووسینگه‌ی وه‌زیری به‌رگری "ئیسرائیل" دوێنێ شه‌ممه "ئیهود باراک" ڕایگه‌یاندووه؛ هاوکاری ته‌واوی نێوان وڵاتان به تایبه‌ت ڕووسیا و چین پێویسته، سه‌رباری ئه‌وه‌ش هیچ ڕێگه‌یه‌ک به دوور نازاندرێت. "باراک" وتویه‌تی؛ گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران دروستکردنی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئارامی ناوچه‌که‌و[ .،]هه‌موو جیهان، هێشتا کات ڕێگه به سزادانی ئێران ده‌دات، له‌سه‌ر وڵاتانی جیهان پێویسته سزا ئابورییه‌کانیان له‌هه‌مبه‌ر ئێران توندتر بکه‌ن. جێی ئاماژه‌یه، ئێران سه‌رباری سزا سه‌پێندراوه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له پڕۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رده‌وامه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، مانگی تشرینی دووه‌می ڕابردووه، "ئیهود باراک" ڕایگه‌یاندبوو؛ ده‌تواندرێت په‌نا بۆ ڕێگه‌ی سه‌ربازی له‌هه‌مبه‌ر ئێران ببردرێت. * فڕانس پرێس |
سه‌رۆکی پێشووی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئازاد ده‌کرێت [ 8 : 53 ] 2011 / / 22 هه‌ولێر 22 ئاب/ئۆگۆست ( )- دومینیک ستراوس کان سه‌رۆکی پێشووی دراوی نێوده‌وڵه‌تی که به ده‌ستدرێژیکردن تۆمه‌تبار کرابوو واپێ ده‌چێت ئه‌و هه‌فته‌یه ئازاد بکرێت. به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی ئه‌مه‌ریکایی نیۆیۆرک تایمز به گواستنه‌وه له ده‌زگای دادوه‌ری ناوچه‌ی مونتهنی نیویۆرک تۆمه‌ته باسکراوه‌کان دژی ستراوس کان به نه‌سه‌لمێنراو داده‌نێت. ستراوس کان که سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر خزمه‌تکارێکی ناو هۆتێلی شوێنی مانه‌وه‌ی تۆمه‌تبار کرا و دواتر به زه‌مانه‌ی دارایی ئازاد کرا، ماڵپه‌ڕی (رادیۆ فه‌ردا) بڵاویکرده‌وه. داداوه‌ری نیویۆرک ده‌یه‌وێ سبه‌ی سێشه‌م تۆمه‌ته ئاراسته‌کراوه‌کانی ستراوس کان وه‌ربگرێته‌وه‌و[ .،]بێ تاوانی له قه‌ڵه‌م بدا. ش.ب |
دووشه‌ممه یارییه‌کانی خولی پله یه‌که‌کانی کوردستان بۆ تۆپی پێی به‌رێوه ده‌چێت [ 19 : 54 ] 2011 / / 18 هه‌ولێر ١٨ کانوونی یه‌که‌م / دیسه‌مبه‌ر ( )-له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌فته‌می خولی پله یه‌که‌کانی کوردستان بۆ تۆپی پێی ڕۆژی دووشه‌ممه نۆ یاری به‌رێوه ده‌چێت. به‌مشێوه‌یه. کۆیه – ئاڵا، سۆلاڤ – هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید، پێشکه‌وتن – خانه‌قین، برایه‌تی – سێمێڵ، خاک – سۆران، گاره – سیروانی نوێ، ئاسۆ – ده‌ربندیخان، دهۆک – مه‌خمور، ئاشتی – چه‌مچه‌ماڵ. گشت یارییه‌کان کاتژمێر ٢.٣٠ خوله‌کی ئێواره به‌رێوه ده‌چێت. جێگه‌ی باسه یارییه‌کانی خولی پله یه‌که‌کانی کوردستان به به‌شداری ١٨ یانه به‌شێوازی خولی به یه‌ک قۆناغ به‌رێوه ده‌چێت و دوو یانه بۆ خولی پله نایابه‌کان به‌سه‌ر ده‌که‌وێت و دوو یانه بۆ خولی پله دووه‌کان داده‌به‌زێت. ڕێبین ڕه‌مزی – / |
دادگایه‌کی تورکی بڕیاری ده‌ستگیرکردنی بۆ سه‌دو دوو ژه‌نه‌ڕاڵی سوپا ده‌رکرد [ 20 : 11 ] 2010 / / 24 – به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان به کوده‌تای (باڵێۆز) ی ناسراو به (مه‌تره‌قه) سه‌د و دوو ژه‌نه‌ڕاڵ و ئه‌فسه‌ری پله‌داری سوپای تورکیا بڕیاری ده‌ستگیکردنیان به‌سه‌ردا جێبه جێ ده‌کرێت. دوا به‌دوای چاوخشاندنه‌وه به دۆسیه‌ی (بالیۆز) و ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ( 196 ) تاوانبار، دادگای "ئیسنام"ی تورکی له‌شاری ئه‌سته‌مبۆل به‌تۆمه‌تی پلان داننان بۆ ئه‌نجامدانی کوده‌تا بڕیاری ده‌ستگیرکردنی بۆ ( 102 ) ژه‌نه‌ڕاڵ و ئه‌فسه‌ری پله‌داری تورکیا ده‌رکرد. له‌ریزی ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵانه‌ی که له‌لایه‌ن دادگای ئیسنامهوه بڕیاری ده‌ستگیرکردنیان بۆ ده‌رکراوه هه‌ر یه‌ک له سه‌کرده‌ی پێشووی هێزه پیاده‌کان وسه‌رکرده‌ی پشووی هێزی ئاسمانی و سه‌رکرده‌ی پشووی هێزی ده‌ریاوانی و سه‌رکرده‌ی پێشووی یه‌که‌می سوپای تورکیا ژماره‌یه‌ک ژه‌نه‌ڕاڵی له‌سه‌رکار و خانه نشینکراو له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌مه بۆ یه‌که‌مین جاره له تورکیا سه‌رکرده سه‌ربازییه‌کانی سوپای تورکیا له‌لایه‌ن دادگایه‌کی کهدهنی تورکییه‌وه فه‌رمانی دهستگیکردرنیان بۆ ده‌رده‌کرێت. |
گه‌لی عه‌لی به‌گ...دوو هاوڵاتی خنکان [ 18 : 14 ] 2009 / / 19 - سه‌ردار قادر/ سۆران: له ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هاوڵاتی ده‌که‌ونه ناو ئاوی گه‌لی عه‌لی به‌گ و هه‌ردووکیان خنکان. له‌م باره‌یه‌وه، ڕائید عوسمان ئه‌حمه‌د له به‌رگری شارستانی سۆران تایبه‌ت به "په‌یامنێر" ڕایگه‌یاند، ڕۆژی 18 ی ئه‌م مانگه چه‌ند گه‌نجێک به مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران ده‌چنه گه‌لی عه‌لی به‌گ و یه‌کێکیان که خهلًَکی شاری هه‌ولێره ده‌که‌وێته ناو ئاوه‌که‌و[ .،]له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ست ده‌دات و تاکو ئێستا ته‌رمی گه‌نجه‌که نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. گوتیشی: هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ند کارمه‌ندێکی ته‌ندروستی که‌رکوک به مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران ده‌چنه گه‌لی عه‌لی به‌گ و کاتژمێر یه‌ک و 10 ده‌قیقه‌ی نیوه‌رۆ یه‌کێک له کارمه‌نده‌کان که ناوی "نه‌ژاد مه‌جید نوری " ده‌که‌وێته ناو ئاوه‌که‌و[ .،]له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ست ده‌دات و تاکو ئێستا ته‌رمی گه‌نجه‌که نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. |
ئه‌نجامی یارییه‌کانی خولی پله دووه‌کانی کوردستان بۆ تۆپی پێی [ 15 : 42 ] 2012 / / 12 هه‌ولێر ١٢ نیسان/ ئه‌بریل ( )-له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی خولی پله دووه‌کانی کوردستان بۆ تۆپی پێی ڕۆژی چوارشه‌ممه چه‌ندین یاری به‌رێوه‌چوو. که تیاییدا ئه‌نجامه‌کان به‌مشێوه‌یه بوو. که‌فری – سه‌رچنار ١-سفر، چۆمان – له‌یلان ٣-سفر، دووز – پیشه‌سازی ٢-٣، زهرایان – که‌یوان ٢-١، دووکان – به‌رده‌ره‌ش ٣-٢، حاجیاوه – سیروانی شاره‌زوور ١-٦، تاخی – دوبز سفر-١، شه‌قڵاوه – خه‌بات ٢-١. ڕێبین ڕه‌مزی – / |
دایکێک دوای مردنی منداڵه‌که‌ی خۆی سوتاند [ 13 : 20 ] 2008 / / 25 – باهۆز / هه‌ولێر – له گه‌ڕه‌کی "ئاری"ی شاری "هه‌ولێر"، دایکێک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی ئازاری له ده‌ستدانی منداڵه‌که‌ی نه‌گرت، خۆی سووتاند. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجێنسی له لێدوانێکی تایبه‌تدا به "ئاژانسی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند:" ئافره‌تێکی ( 36 ساڵه) به‌ناوی "ژیان محه‌مه‌د" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو مانگ به‌ر له ئێستا منداڵێکی دوو سالاَنی له ڕووداوێکی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌دا گیانی له‌ده‌ستدابوو، به‌رگه‌ی ئه‌و ئازاره‌ی نه‌گرتووه ، خۆی سووتاندووه‌و[ .،]به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتانه‌که‌ی که 100 % بووه دوای شه‌ش کاتژمێر مانه‌وه له ژیان گیانی له‌ده‌ستداوه. |
له ڕۆژی سێیه‌می فیستیڤاڵی جگه‌رخوین چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی گۆرانیبێژ گۆرانی‌یان پێشکه‌شی ڕوحی شاعیر کرد [ 18 : 21 ] 2008 / / 13 - برِیار هێرش/ هه‌ولێر- له سێیه‌م ڕۆژی فیستیڤاڵی شاعیر کورد جگه‌رخوین، که دوێنێ سێشه‌ممه بهرِێوهچوو، جیا له هه‌ردوو ڕۆژی پێشوو ژماره‌یه‌کی زۆری ئاماده‌بووان، به‌رچاو ده‌که‌وتن و ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ گۆرانی‌یان بۆ ڕوحی شاعیر گووت. سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێیه‌می فیستیڤاڵ فیلمێکی دیکۆمینتی له‌سه‌ر ژیانی شاعیر جگه‌رخوین که له ده‌رهێنانی کاوه ئاکره‌یی نمایشکرا، له دوای نیشاندانی فیلمه‌که، ده‌ست کرا به گفتوگۆ ده‌رباره‌ی فیلمه‌که‌و[ .،]دواتر چه‌ند بابه‌تێک خرانه‌روو ده‌رباره‌ی چالاکییه‌کانی شاعیر. برِگهکانی ئیۆارهی ڕۆژی سێیه‌م، خه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌و سێ ڕۆژه به‌شداریان کردبوو، دابه‌شکرا. دواتر برِگهی کۆتایی فیستیڤاڵه‌که بریتی بوو له ئاهه‌نگێکی گۆرانی، که پێکهاتبوون له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که شیعری شاعیریان کردبوو به گۆرانی، سه‌ره‌تا محه‌مه‌د ته‌ها ئاکره‌یی سێ گۆرانی پێشکه‌ش کرد، دوای ئه‌و خوشناڤ دوو گۆرانی پێشکه‌ش کرد که یه‌کێک له گۆرانییه‌کان گۆرانییه‌کی تازه‌بوو و به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشکه‌شی کرد، دواتر بڵند عه‌بدوڵڵا چه‌ند گۆرانییه‌کی پێشکه‌ش کرد که ئه‌ویش گۆرانییه‌کی نۆێ بوو و کردیه دیاری بۆ ڕۆحی شاعیر، له دوای ئه‌وه‌یش هه‌ریه‌ک له هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ نارین فه‌قێ و شیرین په‌روه‌ر چه‌ند گۆرانییه‌کیان پێشکه‌ش کرد. |
به فه‌رمی مۆدریچ بۆ ڕیز یانه‌ی مه‌له‌کی [ 16 : 04 ] 2012 / / 27 هه‌ولێر ٢٧ ئاب/ئۆگۆست ( ) – یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی کرواتیا لۆکا مۆردیچ به فه‌رمی بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی مۆرکرد. ماڵپه‌ری فه‌ره‌می یانه‌ی تۆتنهام-ی ئینگلیزی بڵاویکردۆته‌وه ، که‌وا یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی هه‌ڵبژارده‌ی کرواتیا و یانه‌ی تۆتنهام لۆکا مۆدریچ به بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ مۆرکرد. ئه‌مرۆ دووشه‌ممه یاریزانی کرواتی مۆدریچ پشکنینی پزیشکی ئه‌نجام ده‌دات و به درێسی ژماره ١٩ پێشکه‌ش به ده‌زگایه‌کانی ڕاگه‌یاندن و جه‌ماوه‌ری یانه‌ی مه‌له‌کی ده‌کرێت. له ساڵی ٢٠٠٨ یاریزانی کرواتی مۆدریچ له ڕیز یانه‌ی یانه‌ی دینامۆ زاگراب هاته ڕیز یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی ، و ١٦٠ یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینگلیزی ئه‌نجام داوه و ١٧ گۆلی تۆمارکردووه. / |
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان پشتگیری له داوایه‌کی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی کورته باڵاکان دووپاتکرده‌وه [ 16 : 01 ] 2009 / / 15 - جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان پشتگیری له داوایه‌کی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی کورته باڵاکانی هه‌رێمی کوردستان دووپاتکرده‌وه. ئه‌مڕۆ له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا له گه‌ڵ د.ئه‌رسه‌لان بایز جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان ، عومه‌ر جه‌بار ساڵح سه‌رۆکی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی کورته باڵاکانی هه‌رێم، ڕایگه‌یاند؛ بۆ باشترکردنی بار‌و گوزه‌رانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌کان دووساڵ پێش ئێستا پڕۆژه یاسایه‌کمان له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی کاروکاروباری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێشکه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کراوه، که ئه‌و پڕۆژه‌یه سه‌رجه‌م کێشه یاساییه‌کان و کۆمه‌ڵایه‌تی وئابوورییهکانمان چاره‌سه‌ر ده‌کات، بۆیه داوا ده‌که‌ین په‌رله‌مانی کوردستان پشتگیریمان بکات له‌جوڵاندنی ئه‌وپرۆژه‌یه.باسی له‌کارو چالاکی ڕێکخراوه‌که‌یان و ڕۆڵی له‌گه‌شه‌پێدانی توانا‌و به‌هره‌کانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت کرد. له‌به‌رامبه‌ردا جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان پشتگیری خۆی بۆ داواکه‌ی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی کورته باڵاکانی هه‌رێم دووپاتکرده‌وه‌و داوای لێکردن کۆپییه‌کی ئه‌وپڕۆژه‌یه به‌ئیمزای ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌که‌یان ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بکه‌ن، بۆئه‌وه‌ی پڕۆۆژهکه ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌کان بکرێت بۆ کار له‌سه‌رکردنی. هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان پێیراگهیاندن: ئێوهمافی خۆتانه ئه‌وحکومه‌ته پشتیوان وهاوکارتان بێت بۆ باشترکردنی باروگوزهرانتان لهرِووی ئابووری وکۆمهڵایهتییهوهو له‌سه‌ر ئێوه‌ش پێویسته هانی ئه‌ندامانتان بده‌ن بۆ کارکردن وخوێندن وتێکه‌ڵبوونی زیاتر له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا. |
خانه‌قین.. به‌هۆی ده‌ستکاریکردنی کاره‌باوه کوڕ و باوکێک گیانیان له ده‌ستدا [ 11 : 20 ] 2011 / / 11 گه‌رمیان 11 ئاب / ئۆگۆست ( ) – شه‌وی ڕابردوو له شارۆچکه‌ی خانه‌قین به‌هۆی ده‌ستکاریکردنی کاره‌باوه باوک و کوڕێک گیانیان له ده‌ستدا. له‌مباره‌یه‌وه یاریده‌ده‌ری پزیشکی له نه‌خۆشانه‌ی گشتی که‌لار، ڕه‌فیق قادر به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ شه‌وی ڕابردوو باوک و کوڕێک به‌هۆی ده‌ستکاری کردنی کاره‌باوه، کاره‌با گرتوونیهتی و به‌وهۆیه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه، باوکه‌که ته‌مه‌نی 54 ساڵه و کوڕه‌که‌ش ته‌مه‌نی پێنج ساڵانه و خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی سایلۆی شاری خانه‌قینن. قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به مه‌به‌ستی شیکاری پزیشکی ته‌رمه‌کان هێنرابوونه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی که‌لار و دواتر درانه‌وه ده‌ست که‌سوکاره‌که‌یان. سیروان حه‌سه‌ن/ ب. ف |
مانچسته‌رسیتی داوای یاریزانێکی به‌رشلۆنه ده‌کات [ 20 : 15 ] 2009 / / 26 - یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی به نیازه بۆندێک له‌گه‌ڵ یاریزانێکی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی مۆربکات. ڕۆژنامه‌ی " سپۆرت "ی ئینگلیزی له هه‌واڵێکدا بڵاویکرده‌وه، ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی هه‌وڵ ده‌دات بۆندێک له‌گه‌ڵ یاریزانی هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی " تێری هینری " مۆربکات بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوو یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه بکات. هه‌وروه‌ها سه‌رچاوه‌که ڕوونیشی کرده‌وه، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی برِی 10 ملیۆن جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی ته‌رخانکراوه بۆ ئه‌وه‌ی یاریزان " تێری هینری " بباته ڕێزی یانه‌که‌ی. |
له ساڵی ڕابردوو زیاتر له سه‌د هه‌زار منداڵ له‌دایک بوونه [ 15 : 53 ] 2012 / / 04 هه‌ولێر 4 کانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر ( )- به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند له ساڵی ڕابردوو له هه‌ر سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێم، 123 هه‌زار و 989 منداڵ له‌دایک بوونه‌و[ .،]هاوکات 15 هه‌زار و 872 هاوڵاتیش مردوون. "خاڵس قادر" به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری ڕایگه‌یاند: له ساڵی 2011 له هه‌رێمی کوردستان 123 هه‌زار و 989 منداڵ له‌دایک بوونه له‌وانه‌ش 40 هه‌زار و 921 منداڵ له هه‌ولێر، له سلێمانی 41 هه‌زار و 942 منداڵ و له دهۆک 41 هه‌زار و 126 منداڵ له‌دایک بوونه. خاڵس قادر گوتیشی: هه‌ر له ساڵی ڕابردوو 15 هه‌زار و 872 هاوڵاتیش گیانیان له ده‌ست داوه. به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕوونیشی کرده‌وه: له هه‌ولێر 5 هه‌زار و 302 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و[ .،]له دهۆکیش 5 هه‌زار و 560 هاوڵاتی و له سلێمانی 5 هه‌زار و 51 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه. ماکوان عێزه‌ت/خ.ع |
خالید ڕه‌شید: داوا له ده‌زگا ڕاگه‌یاندن ده‌که‌م چیتر به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی تورکی بڵاو نه‌که‌نه‌وه [ 15 : 13 ] 2007 / / 19 - عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر- (خالید ڕه‌شید) له لێدوانێکی دا ڕایگه‌یاند "وه‌کو هونه‌رمه‌ندێک پێشنیارده‌که‌م چیتر ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی کوردی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی تورکی په‌خش نه‌که‌ن". له لێدوانێکی تایبه‌ت دا بۆ په‌یامێنر هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ خالید ڕه‌شید ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییه تورکیانه‌ی که له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه کوردییه‌کان بڵاو ده‌بنه‌وه، گووتی "داوا له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی کوردی ده‌که‌م به‌تایبه‌تی تیڤی و ڕادیۆکان چیتر به‌رهه‌مه گۆرانییه‌کانی هونه‌رمه‌ندانی تورک بڵاو نه‌که‌نه‌وه، با چیتر گوێچکه‌ی بیسه‌ری کورد به ده‌ستی خۆمان داگیر نه‌که‌ین چونکه موزیک زمانێکی جیهانییه، من پێم وایه تورکیا ئه‌گه‌ر به هێزی سه‌ربازیش نه‌توانێت داگیرمان بکات، ئه‌وا ده‌توانێت له ڕێگه‌ی موزیک و هونه‌ره‌که‌یه‌وه وڵاته‌که‌مان داگیر بکات". خالید هه‌ر له‌م باریه‌وه گووتی "کاتی ئه‌وه هاتووه هێڵێکی سوور دابندرێت له‌سه‌ر به‌رهه‌م و که‌لتووری تورکی و پێشنیار ده‌که‌م ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی کرد سزای بۆ دابنرێت، چونکه ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی کوردی زۆربه‌یان ئه‌وه‌نده خزمه‌تی بێگانه ده‌که‌ن، ئه‌وه‌نده خزمه‌تی که‌لتوور و هونه‌ری کوردی خۆمان ناکه‌ن". خالید ڕه‌شیدی هونه‌رمه‌ند هه‌روه‌ها گووتی "داوا ده‌که‌م ئه‌وه هونه‌رمه‌ندانه‌ی که له وڵاتی تورکیا کاری موزیکیان بۆ به‌رهه‌مه‌کانیان ئه‌نجامداوه ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه به‌رهه‌مه‌کانیان په‌خش و بڵاو له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی کوردی نه‌کرێته‌وه، چونکه به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ش هیچی که‌متر نییه له گۆرانییه‌کی تورکی، سه‌یر ده‌که‌یت گۆرانییه‌کی کوردی که له تورکیا کاری موزیکی بۆ کراوه به‌ده‌ست و په‌نجه‌ی مۆزیکژهنانی تورک هه‌موو هه‌ست و نه‌ریتی تورکی تیادا دیاره‌و[ .،]ته‌نها وشه‌کانه به کوردی دهردهبرِێت و له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژه‌وه له کاتێکدا کوردستان چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی موزیکژه‌نی به‌توانای تێدایه ده‌توانن به‌رهه‌می چاک به‌رهه‌م بێنن". له کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا خالید ڕه‌شیدی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ گووتی "ئه‌وه‌ی گووتم ڕای خۆمه‌و پێویسته هونه‌رمه‌ند له هه‌موو قۆناغه جیا جیاکانی که به‌سه‌ر وڵاته‌که‌ی دا دێت له ئاستی دا بێده‌نگ نه‌بێت و ڕای خۆی دهربرِێت نه‌ک ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند ته‌نها خه‌ریکی گۆرانی گووتن و کلیپ و سازدانی ئاهه‌نگه، هیوادارم ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان پێشانیارهکهم به هه‌ند وه‌ربگرن چونکه ئه‌وه له به‌رژوه‌ندی و پاراستنی که‌لتوور و هونه‌ری ڕه‌سه‌نی خۆمانه" |
خزێره چوار هه‌فته له یاریگایه‌کان دووردهکهێتهوه [ 16 : 10 ] 2012 / / 12 هه‌ولێر ١٢کانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر ( )- یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی ڕیال مه‌ریدی ئیسپانی سامی خزێره به هۆی پێکانه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته له یاریگایه‌کان دووردهکهێتهوه. له یاری نێوان یانه‌ی مه‌له‌گا و یانه‌ی ڕیال مه‌درید له جامی شای ئیسپانیا که به‌سه‌رکه‌وتنی یانه‌ی مه‌له‌کی کۆتایی پێهات ، یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی یانه‌ی ڕیال مه‌درید سامی خزێره له خوله‌کی ٣٨ تووشی پێکان هاتوو یاریگای جێهشت. ماڵپه‌ری فه‌رمی یانه‌ی ڕیال مه‌رید بڵاویکردۆته‌وه ، که‌وا یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی سامی خزێره له دوای ئه‌نجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته له یاریگایه‌کان دوور ده‌که‌وێته‌وه. . |
کونیه له یاریگا دوورده‌که‌وێته‌وه [ 11 : 02 ] 2008 / / 03 - یاریزانی یانه‌ی سیڤیلیا و هه‌ڵبژارده‌ی ساحل عاج " ئارونا کونیه " به هۆی پێکانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک له یاریگای دوورده‌که‌وێته‌وه. یانه‌ی سیڤیلیای ئیسپانی بلاویکرده‌وه که‌وا یاریزانی هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌که‌یان " " ئارونا کونیه " له ئه‌نجامدانی مه‌شق و ڕاهێنان له گه‌ل یانه‌که‌ی له ئه‌ژنۆی ڕاستی پێ دووچاری پێکان هاتووه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی سه‌رکه‌وتوو بۆ ئه‌نجامداوه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێکیش له یاریگا دوورده‌که‌وێته‌وه. جێی ئاماژه‌یه یاریزانی ناوبراو ته‌مه‌نی 24 ساڵ و له ساڵی 2007 له ڕیزی یانه‌ی ئایدهۆفن هوله‌ندی هاتووه ڕیزی یانه‌ی سیڤیلیای ئیسپانی. |
لێدوانه‌که‌ی ئه‌سه‌د ئیسرائیلی نیگه‌ران کردووه [ 11 : 19 ] 2010 / / 04 - سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل " بنیامین نتانیاهۆ " نیگه‌رانی خۆی دهربرِی له‌سه‌ر لێدوانه‌کانی سه‌رۆکی سوریا " به‌شار ئه‌سه‌د " ده‌رباره‌ی ئیسرائیل که ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ره‌و جه‌نگ ده‌بات . به گوێره‌ی لێدوانه‌کانی نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل که ڕِاگهیاندنهکانی ئیسرائیل گواستویانه‌ته‌وه" نتانیاهۆ" چه‌ندین جار لێدوانی داوه که ئاماده‌یه دانوستان له‌گه‌ڵ سوریادا بکات به‌بێ هیچ مه‌رجێکی پێشوه‌خته، له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل سوریای تاوانبار کرد که ڕێگری ده‌کات له دانوستان و پێشنه‌که‌وتنی ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌که‌دا. له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا هۆشیاری دایه ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر سوریا، و وتی: ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هه‌ڵه‌یه‌کی وا بکات، شه‌ڕه‌که ده‌بێته شه‌ڕێکی به‌رفراوان و هیچ شارێکی ئیسرائیلی به ئارامی نامێنێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک وهلاَمدانهوهیهک بوو بۆ لێدوانه‌کانی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل که وتبووی: " ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ئه‌وه ده‌بێت خۆمان بۆ جه‌نگێگی به‌رفراوان ئاماده بکه‌ین". |
ئه‌لعێراقیه: حه‌فتا له‌سه‌دی جیاوازییه‌کانی نێوان ئێمه‌و[ .،]کورد چاره‌سه‌ر کراون [ 9 : 52 ] 2010 / / 28 - ئه‌لعێراقیه ڕایگه‌یاند، لیسته‌که‌ی ئه‌وان و لیستی ئیتیلافی کوردستانی 70 %ی بابه‌ت و کێشه‌کانی نێوانیان چاره‌سه‌ر کردوه. له‌مباره‌یه‌وه، ڕاوێژکاری یاسایی لیستی ئه‌لعێراقیه "هانی عاشور" له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، لایه‌نی کوردی تێگه‌شتنی باشیان هه‌بووه بۆ هه‌ڵوێسته‌کانی لیستی ئه‌لعێراقیه. وتیشی: 70 %ی جیاوازی و ناکۆکیه‌کانی نێوان لایه‌نی کوردی و لیستی ئه‌لعێراقیه ڕهوێنراونهتهوهو[ .،]له پێشکه‌وتنی زیاتریشدایین. له‌باره‌ی دیداری نێوان هه‌ردوو لیستی ئه‌لعێراقیه‌و[ .،]ئیتیلافی کوردستانی، هانی عاشور ڕایگه‌یاند، دانیشتنه‌کان ئیجابی و کراوه‌بوون، هه‌ردوولاش هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوه بۆ زیاتر لێکحاڵًی بوون. جێی ئاماژه‌یه گرفتی گه‌وره‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه له‌وه‌دایه که زۆر ڕای دژبه‌یه‌کی تێدایه، هه‌ندێکیش له پێکهاته‌کانی ئه‌و لیسته لێدوانی زۆر توند له دژی کورد و شیعه‌کان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری ڕێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی شیعه‌و[ .،]کورد دا لاواز ده‌کات. |
په‌یوه‌ند جاف: له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا دوو ئه‌لبوم بڵاو ده‌که‌مه‌وه [ 15 : 07 ] 2009 / / 21 - عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر- په‌یوه‌ند جاف له لێدوانێکی دا ڕایگه‌یاند "ئه‌لبومێکی دیکه‌ی گۆرانیم به‌رهه‌م هێناوه که پێکهاتووه له ( 6 ) گۆرانی، هه‌روه‌ها ئه‌لبومێکی تایبه‌ت به "مه‌قام"م له ژێر ده‌ستم دای و له ئاینده‌یکی نزیکدا بڵاویان ده‌که‌مه‌وه". هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ په‌یوه‌ند جاف له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا ئه‌لبومێکی گۆرانیم به‌ناوی "هه‌موو دونیا" بڵاو کرده‌وه، ئه‌مه‌ش به هاوکاری هونه‌رمه‌ند هه‌ڵکه‌وت زاهیر، که میلۆدی گۆرانییه‌کانم له‌لایه‌ن ئه‌و دانرا بوو". هونه‌رمه‌ند له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌ی دا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند "جگه له‌و ئه‌لبومه ئێستاکه ئه‌لبومێکی دیکه‌ی گۆرانییم، له ژێر ده‌سته که خۆی له ( 6 ) تراکی گۆرانی گرتووه، به‌هاوکاری هه‌ریه‌ک له هونه‌رمه‌ندان (زیاد ئه‌سعه‌د، نه‌ریمان بابان، عارف شه‌کوری و کاوه شێخ) به‌رهه‌مم هێناوه، به‌نیازم له گهرِانهوهی ئه‌م جاره‌م بۆ کوردستان بڵاوی بکه‌مه‌وه". په‌یوه‌ند هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد، که به‌نیازه ئه‌لبومێکی تایبه‌ت به مه‌قام بڵاو بکاته‌وه، له‌م باره‌یه‌وه‌ش گوتی "ئه‌لبومێکی دیکه‌م له به‌رده‌ستدایه که هه‌موو تراکه‌کانی تایبه‌تن به "مه‌قام" که هه‌ر مه‌قامێک تایبه‌تن به‌ناوچه‌یه‌کی کوردستان، به شێوازێکی سه‌رده‌میانه کارم بۆ کردووه، ئه‌و ئه‌لبومه‌ش به‌نیازم له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بڵاوی بکه‌مه‌وه". په‌یوه‌ند له کۆتایی لێدوانه‌که‌ی دا گوتی "به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ له وڵاتی "فله‌ندا" له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ سامان عومه‌ر، به نیازین ئاهه‌نگێکی گه‌وره ساز بۆ ڕه‌وندی کورد له‌م وڵاته بکه‌ین". |
سلێمانی...گه‌نجێک خۆی خنکاند [ 14 : 22 ] 2008 / / 11 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د – سلێمانی / دوای به زۆر ناردنه‌وه‌ی له ولاَتی به‌ریتانیاوه لاوێکی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌شاری سلێمانی خۆی ده‌خنکێنێت. له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند:"ئه‌و هاولاَتیه ناوی "ر.ع." ته‌مه‌نی 23 ساڵه دوو مانگ به‌رله ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رێگه‌ی قاچاخ خۆی گه‌یاندبووه ولاَتی به‌ریتانیا ، به‌فرۆکه ڕه‌وانه‌ی فروکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر کراوه ته‌وه، له‌دوای هاتنه‌وه‌شی دووچاری حاڵه‌تی ده‌روونی بووه له سوچێکی ماڵه‌که‌یاندا گۆشه‌گیر بووه". سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند:"دواجار به‌هۆی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌رونیه‌وه که دووچاری ببوو له‌ماڵه‌که‌ی خۆیاندا خۆی خنکاندووه ، پاشان ته‌رمه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشکاری دادوه‌ری سلێمانی کراوه" . به‌پێی ئاماره‌کان ئه‌مه چواره‌مین حاڵه‌تی خۆ کوشتن و خۆخنکاندنه له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا که به‌هۆی به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی ولاَتهوه بۆ کوردستان ڕوده‌دات . |
ده‌سته‌ی نه‌زاهه 20 هه‌زار بڕوانامه‌ی ساخته‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاشکرا ده‌کات [ 9 : 39 ] 2011 / / 09 - لیژنه‌ی نه‌زاهه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند, 20 هه‌زار بڕوانامه‌ی خوێندنی ساخته‌ی فه‌رمانبه‌رانیان له دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت ئاشکرا کردووه. بڕیارده‌ری لیژنه‌ی نه‌زاهه "خالید عه‌بدوڵا عه‌لوانی" له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: لیژنه‌که‌یان ڕێ و شوێنی توند له دژی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌گرنه به‌ر که بڕوانامه‌ی ساخته‌یان کردووه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد, لیژنه‌ی نه‌زاهه نووسراوی فه‌رمی بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌کان ناردووه تاکو بڕوانامه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌کانیان بۆ ئه‌و لیژنه‌یه بنێرن. شایه‌نی باسه, دوێنێ لیژنه‌ی نه‌زاهه له باره‌گاکه‌ی خۆیدا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به سه‌رۆکایه‌تی "به‌ها ئه‌عره‌جی" سازدا, له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕوانامه‌ی خوێندنی به‌رپرسه‌کان و ده‌رچوونی بڕیارێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی به‌رپرسه‌کان و چه‌ند بابه‌تێکی تر گفتوگۆیان له‌باره‌وه کرا. |
هیرۆشیما, کێ شه‌ڕه‌که‌ی برده‌وه؟ (وێنه ڕاپۆرت [ 19 : 35 ] 2009 / / 16 - هه‌موومان ده‌زانین له ساڵی 1945 شاری هیرۆشیمای ژاپۆن به بۆمبێکی ئه‌تۆمیی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ خاک ته‌خت کرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌متر لێی ئاگادارین پێشکه‌وتنه‌کانی ئه‌م شاریه له ساڵانی پاش وێرانیدا. هیرۆشیما له ساڵی 1945 هیرۆشیما 64 ساڵ پاش وێران بوون چه‌ند وێنه‌یه‌ک له شاری "دیترۆیت"ی ئه‌مریکا، سه‌نته‌ری ئۆتۆمبێل‌سازیی ئه‌م وڵاته که به هۆی پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێلی ژاپۆن تووشی داته‌پینی ئابووری بوو. |
05 . 02 . 2009 دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ده‌ڵێت هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له به‌غدا هه‌ڵه‌ی کرد دکتۆر مه‌حمود عوسـمان سیاسه‌تکاری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت بێـگومان هه‌ندێ ده‌سـتێوه‌ردان له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا کراوه چونکه سه‌رژمێر نیـیه، قانونی ئه‌حزاب نیـیه، چاودێره‌کان هه‌موو بێلایه‌ن نه‌بوون، به‌ڵام گرنگترین شت له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا ئه‌وه بووه که له بارێـکی ئاسایشی زۆر باشـدا به‌ڕێوه‌چووه. سه‌باره‌ت به که‌می ئه‌و ده‌نگانه‌ی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له به‌غدا بهدهسـتیهێناوه دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت هاوپه‌یمانی کوردستان هه‌مان هه‌ڵه‌ی جاری پـێشووی کرده‌وه که له‌گه‌ڵ لایه‌نی دیکه‌دا ڕێـکنهکهوت و به ته‌نها به‌شـداری کرد، وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا گرنگی به هه‌ڵـمه‌تی بانگه‌شی هه‌ڵبژاردن نه‌دا. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 9 : 42 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2009 - 02 - 06 - 2 - 89241287 / 956709 . |
دیاله: 14 تیرۆریستی داواکراو ده‌ستگیرکران [ 18 : 36 ] 2011 / / 30 - سیروان حه‌سه‌ن / گه‌رمیان - سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له پارێزگای دیاله ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پارێزگای دیاله 14 تیرۆریستی داواکراو ده‌ستگیر کران که به پێی مادده‌ی چواری تیرۆر له لایه‌ن دادگاوه داواکراو بوون. سه‌رچاوه‌یه‌ک له سه‌نته‌ری ڕێکخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی دیاله به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان و پشکنینی هێزه‌کانی پۆلیسی فریاکه‌وتنی دیاله له ناوچه‌کانی "باقووبه, میقدادیه, به‌له‌دروز " 14 تیرۆریستی داواکراو ده‌ستگیر کران. وتیشی: ئه‌و داواکراوانه به‌هۆی ئه‌نجامدانی کرده‌ی تیرۆریستی و تاوانی کوشتن و ڕفاندن و وه‌ده‌رنانی هاولاَتیان و ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر هاولاَتیانی مه‌ده‌نی و هێزه ئه‌منییه‌کان به پێی مادده‌ی چواری تیرۆر له لایه‌ن دادگاوه داواکراوبوون. هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕوونیکرده‌وه: دوای لێکۆڵینه‌وه له گه‌ڵ داواکراوه‌کان بۆ دادگایی کردنیان ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌کرێن. |
له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا پڕۆژه یاسای مافی منداڵان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌کرێت [ 11 : 58 ] 2012 / / 01 سلێمانی 1 حوزه‌یران/یۆلیۆ ( )- سه‌رۆکی تۆڕی به‌رگری له مافی منداڵانی کورد له کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پڕۆژه یاسایی پاراستنی مافی منداڵانی ئاماده کردووه‌و[ .،]له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌کات تاکو له‌وێشه‌وه بنێردرێت بۆ په‌رله‌مانی کوردستان. سه‌رۆکی تۆڕی به‌رگری له مافی منداڵانی کورد "محه‌ممه‌د ڕه‌واندزی" له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی: "وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پڕۆژه یاسای پاراستنی مافی منداڵانی به هاوکاریی ڕێکخراوی منداڵپارێزی یونیسێف و ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به منداڵان ئاماده کردووه که تێیدا چه‌ندین خاڵی گرنگی تێدایه بۆ پاراستنی منداڵان و مافه‌کانیان." محه‌ممه‌د ڕه‌واندزی ڕاشیگه‌یاند: "پڕۆژه یاساکه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌کرێت و ئومێده‌واریشین به‌زووترین کات ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی کوردستان بکرێت تاکو گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت ئه‌وکاتیش ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان بکرێت تاکو سه‌رۆکی هه‌رێم واژۆی له‌سه‌ر بکات." ئاماژه‌ی دا: "ئێمه وه‌کو چالاکوانی مافه‌کانی منداڵان پڕۆژه یاساکه‌مان لا په‌سه‌نده‌و[ .،]به‌شێوه‌یه‌کی باش خاڵه‌کانی تایبه‌ت به منداڵانی تێدا دیاری کراوه‌و[ .،]پێمانوایه یه‌کێکه له پڕۆژه یاسا باشه‌کانی تایبه‌ت به پاراستنی مافه‌کانی منداڵان." زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/ . |
سنید: کڕین و فرۆشتن به وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه نه‌کراوه [ 9 : 09 ] 2010 / / 30 - به‌رپرسێکی لیسته‌که‌ی مالکی ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی باسی کڕین و فرۆشتنی وه‌زاره‌ت ده‌که‌ن ئاگاداری بارودۆخی عێراق نین. له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رکرده له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا "حه‌سه‌ن سنید"، ڕایگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ک کڕین و فرۆشتن به وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه نه‌کراوه، ئه‌وه‌ش له‌و باره‌یه‌وه قسه ده‌کات ئاگاداری بارودۆخی عێراق نیه. وتیشی: دابه‌شکردنی پۆسته‌کان به گوێره‌ی خاڵه‌و[ .،]به ئاگاداری گشت لایه‌نه‌کانه، به‌جۆرێک هه‌ر لیستێک هه‌ر وه‌زاره‌تێک وه‌ربگرێت خاڵی لێ که‌م ده‌بێته‌وه. جێی ئاماژه‌یه پێشتر به‌رپرسێکی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ڕایگه‌یاندبوو له نێوان پارته‌که‌ی حه‌کیم و مالکی‌دا کڕین و فرۆشتن به وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه ده‌کرێت. |
شه‌ڕ و پێکدادان له پایته‌ختی کۆت دیڤوار به‌رده‌وامه [ 9 : 54 ] 2011 / / 09 - شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی هه‌ر دوو سه‌رکۆماری کۆت دیڤوار له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه‌و[ .،]هه‌واڵه‌کان باس له پێشڕه‌ویی هێزه‌کانی لۆران باگبۆ له ناو شاره‌که‌دا ده‌که‌ن "ئالان ڕۆی" فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئاشتیپارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به هه‌واڵنێرانی وتووه، هێزه‌کانی لۆران باگبۆ چه‌ند به‌شێکیان له پایته‌ختی کۆت دیڤوار له ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی "ئالاسان ڤاتارا" ده‌رهێناوه‌ته‌وه. فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت لایه‌نگرانی باگبۆ وه‌ستانی شه‌ڕ و وتووێژه‌کانی حه‌وتووی ڕابردوویان وه‌ک هه‌لێک قۆستووه‌ته‌وه‌و[ .،]خۆیان به‌هێز کردووه. ئالان ڕۆی سه‌باره‌ت به توانای ئه‌م هێزانه وتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی هێزه‌کانی باگبۆ به هێرشی سوپای فه‌ره‌نسا له‌ناوچوو، به‌ڵام هێشتا ئه‌و هێزانه چه‌کی قورسیان پێیه. هاوکات ڕێکخراوه جیهانیه‌کانی یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان ده‌ڵێن قه‌یرانی مرۆیی له‌و وڵاته‌و[ .،]به‌تایبه‌ت له شاری ئه‌بیجانی پایته‌خت قووڵتر بووه‌ته‌وه‌و[ .،]ئاو و کاره‌بای شاره‌که بڕاوه‌و[ .،]ئه‌وانه‌ی له شاردا ماون، له‌گه‌ڵ که‌میی خۆراک به‌ره‌وڕوون. شه‌ڕ و پێکدادان له کۆت دیڤوار دوای ئه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا که دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی ڕابردووی سه‌رکۆماریی ئه‌و وڵاته، لۆران باگبۆ ئاماده نه‌بوو پۆستی سه‌رکۆماری بۆ "ئالاسان ڤاتارا" چۆڵ بکات که له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتبوو. |
دکتۆر مه‌حمود عوسمان سه‌رسوڕمانی خۆی له‌مه‌ڕ پێشنیاره‌که‌ی هاشمی ده‌ربڕی [ 12 : 19 ] 2008 / / 07 - "دکتۆر مه‌حمود عوسمان" ڕه‌خنه‌ی له لێدوانه‌که‌ی "تاریق هاشمی" گرت و ڕایگه‌یاند، ده‌بوو تا ته‌واوبوونی لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌مه‌ڕ بڕوانامه‌ی چاکسازی چاوه‌ڕێی بکردایه، به‌دووریشی نه‌زانی به‌شێک بێت له‌هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن، گوتیشی: هه‌موویان له یه‌ک شت‌دا هاوبه‌شن ئه‌ویش ده‌یانه‌وێت ده‌ستور بگۆڕن تاوه‌کو ده‌سه‌ڵاتی کورد که‌م بکه‌نه‌وه. له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ "ئاژانسی په‌یامنێر" و "رادیۆی زاگرۆس" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان "دکتۆر مه‌حمود عوسمان" ڕایگه‌یاند، ده‌بوو تاریق هاشمی جارێ بوه‌ستایه تاوه‌کو لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌باره‌ی بڕوانامه‌که‌ی چاکسازییه‌وه ته‌واو ببوایه‌ن. هه‌روه‌ها قسه‌کانی "تاریق هاشمی" بۆ مه‌به‌ستێکی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به دوور نه‌زانی و گوتی:"پێ ده‌چێت ئه‌و لێدوانانه یا دیوێکی دیکه‌ی نه‌زانراو یاخود بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنه‌کان بن". "دکتۆر مه‌حمود عوسمان" سه‌رسوڕمانی خۆی له‌و جۆره لێدوانانه ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، پێشکه‌ش کردنی ئه‌م هه‌موو پێشنیاره یه‌ک له‌دوای یه‌که جێگای سه‌ر سوڕمان، چونکه هێشتا گفتوگۆکان له‌مه‌ڕ بڕوانامه‌ی چاکسازیی یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه پێشنیارێکی دیکه‌یان پێشکه‌ش کردوه، گوتیشی: له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و بڕوانامه‌یه حزبی ئیسلامی پێشکه‌ش کرد و ڕاپرسیه جهماوهرییهکهش هه‌ر ئه‌وان هێنایانه ناو باسه‌وه. درکاندیش، هاشمی له‌گه‌ڵ مالکیدایه له‌مه‌سه‌له‌ی ده‌ستکاریکردن و گۆڕینی ده‌ستوردا، چونکه هه‌موویان ده‌یانه‌وێت ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد له‌ناوبه‌رن. |
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا: دۆستایهتمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌میشه به‌رده‌وامی ده‌بێت [ 11 : 53 ] 2009 / / 05 - به‌رپرسی دۆسییه‌ی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند؛ دۆستایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌میشه به‌رده‌وامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ کێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ناکۆکیان له‌سه‌ره درێغی ناکات. سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا "تیمۆسی بیتس" به‌رپرسی دۆسییه‌ی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، له دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ سایتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاندووه؛ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریکا خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و باشتر ببات، نیازی ئێمه هه‌روه‌ک سه‌رۆک "ئۆباما" ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو ووتی به‌شێک له هێزه سه‌ربازییه‌کانمان له عێراق ده‌کشێنینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه که ئه‌مه‌ریکا عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌جێ ده‌هێڵێت، نیازی ئێمه به‌رده‌وام بوونی په‌یوه‌ندییه‌کانه له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لانی عێراق، ته‌نانه‌ت له دوای کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانیشمان له‌م وڵاته‌دا. سه‌باره‌ت به سه‌رنجی خه‌ڵکی کوردستان به‌رامبه‌ر وتاره‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی "باراک ئۆباما"ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا که تێدا ئاماژه‌ی به هه‌رێمی کوردستان نه‌کردبوو، "تیمۆسی بیتس" وتویه‌تی؛ پێم وایه ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و گه‌لی کورد زۆر له پێش ساڵی 2003 دۆستی یه‌کتر بوون، له ئیداره‌ی تازه‌شدا ئه‌مه‌ریکا پابه‌نده به دۆستایه‌تی به‌هێز له‌گه‌ڵ هه‌موو عێراقییه‌کان به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه. زیاتر وتویوتی؛ سه‌ردانی من بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌م کات و ساته‌دا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که "واشنتۆن" بایه‌خ به‌و پێشکه‌وتنانه ده‌دات که له هه‌رێمی کوردستان وه‌ده‌ست هاتوون، من لێره چه‌ند به‌رپرسێکم بینی و پێم ووتن که ئه‌م هه‌رێمه ده‌توانێت ببێت به نموونه‌یه‌ک بۆ ناوچه‌کانی تری عێراق، تا ئه‌وانیش سوود له‌و پێشکه‌وتنانه وه‌ربگرن که له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه، دۆستایه‌تیشمان له‌گه‌ڵ ئێوه بۆ هه‌میشه به‌رده‌وامی ده‌بێت. ده‌رباره‌ی ڕۆڵی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ پرسی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان، "تیمۆسی بیتس" وتویه‌تی؛ێمه پێمان وایه ئه‌م پرسه عێراقییه‌کان خۆیان ده‌بێ چاره‌سه‌ری بکه‌ن، چونکه کێشه‌یه‌کی عێراقییه، ده‌بێ هه‌موو لایه‌ک له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێکی گونجاو ڕێک بکه‌ون، ئێمه پشتگیری له هه‌وڵه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین که بێ لایه‌نانه هه‌وڵ ده‌دات یارمه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌کان بدات تا ڕێگه چاره‌یه‌ک بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌م پرسه. هه‌روه‌ها وتویه‌تی؛ ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانیش بۆ له‌یه‌کتر نزیک کردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ کێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ناکۆکیان له‌سه‌ره درێغی ناکات. جێی ئاماژه‌یه، دوێنێ چوارشه‌ممه "تیمۆسی بیتس" به‌رپرسی دۆسییه‌ی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، له‌سه‌ردانێکیدا بۆ هه‌رێمی کوردستان، چاوی به به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم که‌وت و باسیان له ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و پێشووهچوونانه کرد که له گۆڕه‌پانی سیاسی هاتوونه‌ته ئاراوه. |
جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ هیل کۆ بوویه‌وه [ 16 : 33 ] 2009 / / 14 - سه‌باح که‌رکوکی / به‌غدا – عارف ته‌یفور جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌گه‌ڵ باڵێۆزی ئه‌مه‌ریکا له عێراق (کریستۆفر هیل) کۆ بوویه‌وه. به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که وێنه‌یه‌کی ده‌ستی (ئاژانسی په‌یامنێر) که‌وتووه، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌گه‌ڵ باڵێۆزی ئه‌مه‌ریکا له عێراق (کریستۆفر هیل) به ئاماده‌بوونی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆکی کوتله‌ی هاوپه‌یمانی کوردستانی، هه‌ر دوو لا گفتوگۆیان له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێکی هاوبه‌شی گرنگ کردووه، له‌وانه به‌ره‌وپێشوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا و بارودۆخی ئێستای گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و کوتله سیاسییه‌کان له سه‌رخستنی ڕۆڵی چاودێری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. له به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه " جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێداگری له‌سه‌ر پێویستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له کاتی دیاریکراو له هه‌موو پارێزگاکان به بێ جیاوازی و بێ به‌ش نه‌کردنیان له مافی هه‌ڵبژاردن که ده‌ستووری عێراقی پێیانی داوه‌و[ .،]ههرێشنیازێک که دژی ده‌ستوور و بڕیاره‌کانی دادگای باڵای فیدراڵَی بێت، گرنگی پێنه‌درێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کرا باشترین ڕێگه‌چاره بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان، جێبه‌جێی کردنی مادده‌ی 140 هو[ .،]به پێی ئه‌و مادده ده‌ستوورییه ده‌بێت ڕه‌وشی ناوچه‌که ئاسایی بکرێته‌وه‌و[ .،]و دواتر سه‌رژمێری و دوای ئه‌مانه ڕاپرسی ئه‌نجام بدرێت بۆ دیاری کردنی خواستی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌و[ .،]جێبه‌جێ کردنی ئه‌و مادده‌یه خزمه‌ت به‌و ناوچانه ده‌کات. |
زیادکردنی پاره و گۆڕینی پاسه کۆنه‌کان ده‌که‌وێته دوای جێبه‌جێکردنی یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنه‌وه [ 16 : 17 ] 2012 / / 07 ڕاپه‌ڕین ٧ ئایار/ مایۆ ( ) – سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌کات که بابه‌تی گۆڕین و زیادکردنی پاره بۆ گۆڕینی پاسه کۆنه‌کان،ده‌که‌وێته دوای جێبه‌جێکردنی یاسای گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنه‌وه که ئێستا په‌سندکراوه. سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه له وهزوارهتی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له لێدوانێکدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: تا ئێستا هیچ بڕیارێکی ڕه‌سمی نیه که گۆڕینی پاسه مۆدێل کۆنه‌کان بکاته مه‌رج, به‌ڵام ئه‌وه هه‌یه که هه‌ر خاوه‌ن پاسێک بیه‌وێت پاسه‌که‌ی بگۆڕێت به پاسی نوێ، ئه‌وا ئێمه بڕی ٣ هه‌زار دۆلاری وه‌ک هاوکاری و بێ لێوه‌رگرتنه‌وه پێده‌ده‌ین و له‌کاتی کڕینی پاسی نوێ خاوه‌ن پاسه کۆنه‌که له باجی گومرگی و سوود وه‌رگرتن ده‌به‌خشرێت و تابلۆیه‌کی نوێی بۆ پاسه نوێیه‌که‌ی پێده‌درێت. گوتیشی: بڕیاری زیادکردنی پێدانی بڕی ٣ هه‌زار دۆلارهکهو بڕگه‌کانی تری ئه‌و بابه‌ته وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی که وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن گفتوگۆ له‌سه‌ر جێبه‌جێبونی یاسای نوێی وه‌زارتی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ده‌کات که ماوه‌یه‌که په‌سندکراوه. له هه‌رێمی کوردستان نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن ئۆتۆمبێل هه‌یه که به هه‌ر پێنج که‌سێک ئۆتۆمبیلێکی به‌رده‌که‌وێت و تا ئێستاش له یاسای هێنانی ئۆتۆمبیل مراندنی ئۆتۆمبیلی مۆدیڵ کۆن نه‌کراوه‌ته بڕیارێکی ڕه‌سمی و ئیجباری جگه له‌وه‌ی که ساڵانه هاورده‌کردنی دوو ساڵی مۆدیڵی ده‌رچونی ئۆتۆمبیل قه‌ده‌غه ده‌کرێت، که ئه‌وه‌ش هۆکارێکی سه‌ره‌کی دروستبونی ڕوداوی هاتوچۆ و قه‌ره‌باڵغی و پیسبونی ژینگه‌یه‌و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانیش له ڕێگه‌ی دابینکردنی فڕۆکه‌ی هاتوچۆو ده‌رکردنی ڕێنمایی نوێآ بواری هاتوچۆ و چاککردنی ڕێگاوبانه‌کان و دانانی سندوقی غه‌رامه‌ی سه‌رپێیه ژینگه‌ییه‌کانه‌وه به‌رنامه‌ی ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یان داناوه. دڵشاد ئه‌حمه‌د/ ی.ا |
سبه‌ی یاری کۆتایی خولی کوردستان بهرِێوه ده‌چێت [ 11 : 33 ] 2010 / / 14 ڕاپۆرت: ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر - کاتژمێر 3 ی ئێواره سبه‌ی پێنجشه‌ممه یارییه‌کانی هه‌فته‌ی کۆتایی خولی پله نایابه‌کانی کوردستان بهرِێوهدهچێت به ئه‌نجامدانی 7 یاری و پاڵه‌وانی خوله‌که‌و[ .،]ئه‌و یانانه‌ی که داده‌به‌زن بۆ خولی پله یه‌که‌کانی کوردستان به دیار ده‌که‌وێت. له گرنکترین یارییه‌کاندا و یاری کۆتایی خوله‌که‌دا یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌کات، له‌م یارییه یانه‌ی هه‌ولێر ته‌نیا پێویستی به خاڵێک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاڵه‌وانی کوردستان و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌بێت سه‌رکه‌وتن له یارییه‌که به ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاڵه‌وانی یارییه‌که‌و[ .،]یارییه‌که‌ش له یاریگه‌ی ئاڵا کاتژمێر 3 ی ئێواره بهرِێوه ده‌چێت، خشته‌ی یارییه‌کانی تر به‌م شێوه‌یه خواره‌وه‌یه. که‌رکووک – شێروانه، هه‌ولێر – پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، هه‌ندرێن – سه‌وره، بروسک – دهۆک، نه‌ورۆز – ئارارات، سیروانی نوێ – پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، پێرس – خاک. ڕیزبه‌ندی یانه‌کان پێش ده‌ستپێکردنی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی کۆتایی. 1 - هه‌ولێر 48 خاڵ، 2 - پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 46 خاڵ، 3 - که‌رکووک 43 خاڵ، 4 - بروسک 41 خاڵ، 5 - سیروانی نوێ 37 خاڵ، 6 - پێرس 34 خاڵ، 7 - دهۆک 33 خاڵ، 8 - ئارارات 32 خاڵ، 9 - هه‌ندرێن 30 خاڵ، 10 - نه‌ورۆز 28 خاڵ، 11 - پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 27 خاڵ، 12 - سه‌وره 23 خاڵ، 13 - خاک 22 خاڵ، 14 - شێروانه 21 خاڵ. |
جامی پیشه‌گه‌ره‌کانی ئینگڵته‌را.. ئه‌رسناڵ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و مانچسته‌ریۆنایتد تووشی دۆرانێکی گه‌وره هات [ 8 : 55 ] 2010 / / 01 – دوێنێ شه‌و یارییه‌کانی قۆناغی هه‌شته‌م له جامی پیشهرهکانی ئینگڵته‌را به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی ئه‌رسناڵ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ، و یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد تووشی دۆرانێکی گه‌وره هات. هه‌ردوو یانه‌ی ئهرسناڵً یانه‌ی و ویگان ئهسێلتیک ڕووبه‌رووی یه‌کتربوونه‌وه ، تیادا یانه‌ی ئه‌رسناڵ به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، گۆله‌کانیش له ڕێگای یاریزانان (ئه‌نتۆلین ئه‌لکاراز ( . ) ، نیکلاس بیندتنهر) له خوله‌که‌کانی ( 41 ، 65 ) تۆمارکرا. هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد و یانه‌ی وست هام یۆنایتد ڕووبه‌رووی یه‌کتربوونه‌وه ، تیادا یانه‌ی وست هام یۆنایتد به چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ، گۆله‌کانیش (جۆناسان سبیکتۆر ( 2 ) گۆل ، کارلتۆن کۆل ( 2 ) گۆل) له خوله‌که‌کانی ( 22 ، 37 ، 55 ، 67 ) تۆمارکرا. ئه‌مرۆ ئه‌م دوو یارییه به‌رێوه‌ده‌چێت برێمینگهام سیتی × ئه‌ستۆن ڤێلا ( 10 . 45 ) شه‌و ئبسۆیچ تاون × وست برۆمیچ ئه‌لبیۆن ( 10 . 45 ) شه‌و |
ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کوژراوه‌کانی خورماتوو هه‌یه [ 16 : 54 ] 2009 / / 20 – ژارۆ شوانی / که‌رکوک – مه‌زه‌نده ده‌کرێت ژماره‌یه‌کی زۆری کوژراو له ژێر خانووه داڕماوه‌کانی ده‌وروبه‌ری ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌که‌ی ئه‌مڕۆی تازه خورماتوو دا مابنه‌وه، بۆیه مه‌زنده‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کوژراوه‌کان ده‌کرێت. به‌پێی لێدوانی سه‌رچاوه‌کانی پۆلیس و ته‌ندروستی، نزیکه‌ی 50 خانوو له ده‌وروبه‌ری شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ ڕووخاون، به هۆیه‌وه مه‌زنده ده‌کرێت ژماره‌یه‌ک له ئافره‌ت و پیاو و منداڵ له ژێر خانووه ڕووخاوه‌کاندا مابنه‌وه، ڕه‌نگه به‌مه‌ش ژماره‌ی کوژراوه‌کان له 25 ـه‌وه بۆ زیاتر به‌رز بێته‌وه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له برینداره‌کان به هۆی سه‌ختی برینه‌کانیانه‌وه مه‌ترسی مردنیان لێده‌کرێت. جێی ئاماژه‌یه ئه‌م کرده خۆکوژیه (حوسێنیه‌ی ڕه‌سول)ی له شاره‌دێی تازه کردبووه ئامانج. پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ی (جمهوری) له شاری که‌رکوک به (ئاژانسی په‌یامنێر)ی ڕاگه‌یاند:" له‌ئاکامی ئه‌و هێرشه خۆکوژییه‌ی که ئه‌مڕۆ شه‌ممه، کاتژمێر 12 : 30 ی پاشنیوه‌ڕۆ، له‌لایه‌ن تیرۆرستێکی خۆکوژ و له ڕێی بارهه‌ڵگرێکی بۆمبڕیژکراوهوه کرایه سه‌ر حوسینییه‌ی (ره‌سول) له شاره‌دێی (تازه)ی باشووری ڕۆژئاوای که‌رکوک، 25 که‌س گیانیان له ده‌ستدا و 100 ی دیکه‌ش برینداربوون". جێی ئاماژه‌یه، ئه‌م هێرشه تیرۆرستییه له کاتێکدایه، که ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکی ماوه بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له شار‌و شارۆچکه‌کانی عێراقدا. |
ژووری بازرگانیی سلێمانی: هیچ کاڵایه‌کی به‌سه‌رچوو له مه‌رزه‌کانی کوردستان نایه‌ته ناو هه‌رێم [ 13 : 14 ] 2012 / / 06 سلێمانی 6 کانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر ( )- ژووری بازرگانیی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کۆنترۆڵی ته‌واوی کردووه به‌سه‌ر مه‌رزه‌کانی خۆماندا و ئه‌و ئامێرانه‌ی پشکینی خۆراک ده‌که‌ن هه‌موویان له‌کاردان و هیچ کاڵایه‌کی به‌سه‌رچوو له سنووره‌کانی کوردستان نایه‌ته هه‌رێمی کوردستان. سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی"سیروان محه‌ممه‌د" له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی پهیامنێررایگهیاند: "حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کۆنترۆڵی ته‌واوی کردووه به‌سه‌ر مه‌رزه‌کانی خۆماندا چونکه ئه‌و ئامێرانه‌ی پشکنینی کاڵای خۆراکی ده‌که‌ن هه‌مووی له‌کاردایه‌و[ .،]هیچ کاڵایه‌کی به‌سه‌رچوو له مه‌رزه‌کانی کوردستانه‌وه داخڵی کوردستان نابێت به‌ڵام ڕه‌نگه چه‌ند بازرگانێک هه‌بێت که کاڵایان هێناوه ماوه‌که‌ی به‌سه‌رچووه مه‌رج نییه له‌کاتی خۆیدا که هێناویانه به‌سه‌ر نه‌چووه یاخود له عه‌مبار و سوپه‌رمارکێته‌کاندا ماوه‌ته‌وه‌و[ .،]پێیان نه‌زانیوه ئه‌مه‌ش بڕێکی که‌مه." سیروان محه‌ممه‌د گوتی: "ئێمه له ژووری بازرگانیی سلێمانی بانگه‌واز ده‌که‌ین بۆ هه‌موو بازرگانه‌کانی شاری سلێمانی هه‌رکه‌سێک کاڵای به‌سه‌رچووی خۆراکی هه‌یه ده‌توانێت سه‌ردانمان بکات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و کاڵایانه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک وپێک له‌ناو ببرێن." سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد: "له مه‌رزه‌کانی خوارووی عێراق ڕه‌نگه کۆمه‌ڵێک کاڵا بێته ناو کوردستانه‌وه‌و[ .،]بازگه‌کانی سلێمانی نه‌توانن به‌شێوازێکی ڕێک و پێک کۆنترۆڵی ئه‌و بارودۆخه بکه‌ن ئه‌وانه‌ش که ئه‌وه ده‌که‌ن بازرگان نین چونکه بازرگان ئه‌و جۆره کارانه ناکات." زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/خ.ع |
عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم: په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ ئێران زۆر به‌هێزه [ 17 : 31 ] 2009 / / 14 –سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزییان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه. عه‌ممار حه‌کیم که له دوای کۆچی دوایی باوکییه‌وه، سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقی گرتووه‌ته ده‌ست و سه‌رۆکایه‌تی ده‌زگای میحراب بۆ بانگه‌وازی ئیسلامی ده‌کات، له لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن، دووپاتیکرده‌وه، "ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز و هاوسه‌نگ و قوڵییان له‌گه‌ڵ تاران دا هه‌یه". ئه‌و گوتیشی: " هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، کارێکی سروشتییه‌و[ .،]له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدایه". ئه‌لحه‌کیم ڕه‌خنه‌شی له لاوازی په‌یوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک وڵاتی عه‌ره‌بی گرت و له‌و باره‌یه‌وه گوتی: " ته‌نها به‌رپرسیارێتییه‌که ناکه‌وێته ئه‌ستۆی حکومه‌تی عێراقه‌وه، به‌ڵکو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش به‌رپرسیارێتییان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ". ئه‌و هه‌روه‌ها وێرِای پێداگرتنی له‌سه‌ر پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی جیهاندا داوای کرد، هه‌رچی زیاتره وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتیوانی عێراق بکه‌ن له بواری نه‌هشتنی دیارده‌ی تیرۆردا. |
17 . 09 . 2008 مسته‌فا چاوڕه‌ش باس له سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری به‌رگری عێراق بۆ خانه‌قین ده‌کات ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه شـاندێـکی وه‌زاره‌تی بهرگریعێراق به سه‌رۆکایه‌تی عه‌بدوڵ قادر عوبێدی سه‌رادنی شـاری خانه‌قینیان کرد و لهوێلهگهڵ قایمقام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن کۆبوونه‌وه. له‌وباره‌یه‌وه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ مسـته‌فا چاوڕه‌ش بهرپـرسیمهڵـبهندی پـێشـمهرگهو[ .،]ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتانسـازکردووه. دهتواننگوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی |
بۆ جێگیرکردنی بڕی موچه‌ی مانگانه لیژنه‌ی پزیشکی بۆ دیاریکردنی ڕێژه‌ی خاوه‌ن پێداویستیه‌کان پیکدێت [ 12 : 36 ] 2012 / / 20 ڕاپه‌ڕین 20 تهمموز/یۆلیۆ ( )- وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێم ڕێنماییه‌کانی تایبه‌ت به پڕۆژه یاسای که‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌کانی واژۆکردووه‌و[ .،]به‌مه‌به‌ستی کاری پێویستی جێبه‌جێکردنی ناوه‌رۆکی ڕێنماییه‌کان، پڕۆژه‌که ده‌نێردرێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی شاره‌کان. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێم "عارف حیتۆ" له لێدوانێکدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: لای وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌و ڕێنماییانه‌ی که بۆ جێبه‌جێکردنی پڕۆژه یاسای ماف و ئیمتیازاتی که‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه‌کان ده‌رکراوه، واژۆ کراون و ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بنێردرێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تیی شاره‌کان. گوتیشی، له هه‌رێمی کوردستان 40 هه‌زار که‌مئه‌ندام موچه به بڕی 100 - 150 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت و به‌پێی ئه‌و یاسایه پێویسته موچه‌که‌یان بکرێته 160 – 250 هه‌زار دینار ئه‌مه‌ش پێویستی به دیاریکردنی ڕێژه‌ی که‌مئه‌ندامیه‌که‌یان ده‌بێت، که پێویسته دوای گه‌یشتنی ڕێنماییه‌کان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تیی لیژنه‌ی پزیشکی پێک‌بێنن و ڕێژه‌ی کهمئهندامێتیهکه دیاری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێێ ڕێژه‌که موچه‌یان پێبدرێت. عارف حیتۆ گوتی: به‌ده‌ر له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به‌خێوکه‌ری که‌مئه‌ندامه‌که هیچ موچه‌ی نه‌بوو و خۆی ته‌رخانکردبێت بۆ به‌خێوکردنی که‌مئه‌ندامه‌که ئه‌وا موچه‌ی که‌مترین فه‌رمانبه‌ری بۆ ده‌بڕدرێته‌وه. سه‌باره‌ت به‌و که‌مئه‌ندامانه‌ی که فه‌رمانبه‌ر و موچه خۆرن، بڕی چه‌ند موچه‌یان پێده‌درێت. ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌ڵێت نابێت که‌س موچه‌ی هه‌بێت که که‌مئه‌ندامانیش ده‌گرێته‌وه، بۆیه ئێمه ڕامانگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر که‌مئه‌ندامێکی فه‌رمانبه‌ر ڕێژه‌ی که‌مئه‌ندامیه‌که‌ی نزیکه‌ی 80 % بێت ئه‌وا پێویسته بکرێته که‌مئه‌ندامی ڕه‌سمی چونکه کاری پێناکرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتبێته ئه‌و ڕێژه‌یه پێویسته به گوێره‌ی ڕێژه‌که‌و[ .،]به‌پێی بڕیارێکی تایبه‌ت موچه‌ی که‌مئه‌ندامیی پێبدرێت، به‌ڵام ئه‌وه ده‌بێت بڕیارێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر بدرێت که ئێمه ئێستا له هه‌وڵی یهکلاییکردنهوهیداین. دڵشاد ئه‌حمه‌د/ . |
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده په‌ره‌پێدانی خوێندنی پیشه‌یی و ڕاهێنانی په‌روه‌رده‌یی و چه‌ند پرسێکی تر گرنگی تاوتوێکرد [ 8 : 23 ] 2010 / / 13 - له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، په‌ره‌پێدانی خوێندنی پیشه‌یی و ڕاهێنانی په‌روه‌رده‌یی تاوتوێی له‌سه‌ر کرا. سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له هه‌وارگه‌ی سه‌فین له شهقلاَوه، به‌ئاماده‌بوونی ڕاوێژکارانی وه‌زاره‌ت و بهرِێوهبهره گشتییه‌کانی دیوانی وه‌زاره‌ت و پارێزگاکانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆک و گه‌رمیان، سه‌رپه‌رشتی کۆبوونه‌وه‌ی بالاَی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی کرد، بۆ خستنهرِووی ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌و فێرکردن و پیاچوونه‌وه بهکاروچالاکییهکانی وه‌زاره‌ت و ده‌ستنیشانکردنی کهموکورِییهکان و چاره‌سه‌رکردنیان. له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی بۆ گرنگی دارشتنی نه‌خشه‌و پلانی گونجاو بۆ کاروچالاکییه‌کانی وه‌زاره‌ت کرد‌و، دووپاتی کرده‌وه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده مه‌سه‌له‌یه‌کی ستراتیژی گرنگه بۆ گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و بوژانه‌وه‌ی هه‌رێم له‌هه‌موو بوارێکه‌وه، چونکه په‌روه‌رده‌و[ .،]خوێندن په‌یووه‌ندی به‌ژیانی هه‌موو تاکێکی کوردستانه‌وه هه‌یه‌و، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌رده‌م هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی په‌روه‌رده‌و خوێندن ده‌دات، به‌شێوازێک که هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنه زانستی و ڕۆشنبیریی و په‌روه‌رده‌ییه‌کانی جیهان. ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی مامۆستایانیش سه‌فین دزه‌یی دووپاتی کرده‌وه، پشکی شێری دامه‌زراندنه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم به‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌که‌وێت. هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که‌دا چه‌ندین بابه‌تی تری وه‌ک ئه‌زموونه‌کان و ڕاهێنانی په‌روه‌رده‌یی و گه‌شه‌پێدانی خوێندنی پیشه‌یی خرانه به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه. شایانی باسه ئه‌نجوومه‌نی بالاَی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لهراوێژکاران و سه‌رجه‌م بهرِێوهبهره گشتییه‌کانی وه‌زاره‌ت و بهرِێوهبهری گشتی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌ی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان پێکهاتووه‌و به‌شێوه‌یه‌کی ده‌وری کۆده‌بێته‌وه بۆ دارِشتنی ستراتیژیه‌تی وه‌زاره‌ت و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌یی و ده‌ستنیشانکردنی کهموکورِییهکان و ده‌رکردنی برِیارو ڕاسپارده‌ی گونجاو له‌باره‌یانه‌وه له‌پێناو سه‌رکه‌وتن و به‌ئامانج گه‌یاندنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له‌هه‌رێمی کوردستان. |
تێنس.. فێدرێر سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیا [ 16 : 10 ] 2012 / / 24 ڕۆجێر فێدرێر و دێل پۆترۆ هه‌ولێر ٢٤کانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر ( )- یاریزانی سویسری ڕۆجێر فێدرێر سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیا بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی کوڕان. یاریزانی سویسری ڕۆجێر فێدرێر له یاری ١٠٠٠ له مێژووی خۆیدا سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی ئهڕژهنتینی خوان مارتن دێل پۆترۆ ١١ ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه به ئه‌نجامی سێ کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ٦-٤ ، ٦-٣ ، ٦-٢. یاریزانی ئیسپانی ڕافایێل ناداڵ دووه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی چیکی تۆماس بریدچ حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه به ئه‌نجامی سێ کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر یه‌ک کۆمه‌ڵه ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ٧-٦ ، ٦-٤ ، ٦-٣ / ٧-٦. یارییه‌کانی قۆناغی هه‌شته‌م ئاندی مۆرای (به‌ریتانی) × کی نیشیکۆری (یابانی) نۆڤاک جۆکۆڤیپچ (سربی) × داڤێد فێرێر (ئیسپانی) . |
هه‌ولێر به دوو گۆڵ له پێشه [ 15 : 52 ] 2008 / / 06 - نازم بیراکه‌پری/ هه‌ولێر_ یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر له یاری تۆپی پێ دا، له گێمی یه‌که‌می یاریه‌که‌یدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌فت، له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی خولی یانه نایابه‌کانی عێراقی فیدراڵ، به دوو گۆڵ له پێشه. هه‌ردوو گۆله‌که‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له لایه‌ن یاریزان شوان مامۆ تۆمار کران. |
11 . 01 . 2011 کلنتن له‌گه‌ڵ سوڵتان قابوسی عومان له مه‌سقه‌ت کۆده‌بێته‌وه له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان هێله‌ری کلنتن به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گه‌شته‌که‌یدا بۆ که‌نداوی فارس به سه‌ردانی قه‌ته‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه که بڕیار وایه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداودا له‌سه‌ر کێشه‌کانی ناوچه‌که‌دا وتووێژ بکه‌ن. کلنتن پێشتر له ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ سوڵتان قابوسی عومان له پایته‌ختی وڵاته‌که‌دا له مه‌سقه‌ت کۆبووه بۆ ڕێزلێنان له 40 هه‌مین ساڵیادی دا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات. وه‌زیری ده‌ره‌وه له ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانی یه‌مه‌نی کرد که له‌وێدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح کۆبووه‌وه‌و[ .،]دووپاتی کردۆته‌وه له پابه‌ندی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بۆ پێکه‌وه کارکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستاندا له سه‌نعا له شه‌ڕی دژ به تیرۆریزم. کلنتن یه‌که‌مین وه‌زیری ده‌روه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندایه که له ماوه‌ی نزیکه‌ی 20 ساڵدا سه‌ردانی وڵاته‌که‌دا بکات. |
08 . 01 . 2006 شارۆن وه‌ڵامی بۆ تاقیکردنه‌وه پزیشکیه‌کان هه‌یه پزیشکانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی ئه‌ریاڵ شارۆن ده‌ڵێن به‌ڕێز شارۆن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و تاقیکردنه پزیشکیانه‌ی که بۆ زانینی ڕاده‌ی ئازار بۆی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌ست و لاقی ڕاستی جوڵانۆتهوه. هاوکات، پزیشکان پێدانی ماده‌ی بێهۆشکه‌ری هێدی هێدی لێ ده‌بڕنه‌وه. له‌و باره‌یه‌وه، پزیشک" شلۆمۆ مۆر یوسف" له نه‌خۆشخانه‌ی حه‌دیسه له ئورشه‌لیم - ئه‌لقودس به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که جووڵه‌ی ئه‌ندامه‌کانی له‌شی ئه‌ریاڵ شارۆن له‌و کاته‌وه‌ی ماده‌ی بێهۆشکه‌ره‌ی لێ که‌مکراوه‌ته‌وه، گرنگیه‌کی زۆری ته‌ندروستی هه‌یه. هاوکات، شلۆمۆ گوتی به‌ڕێز شارۆن ده‌بێ به دانیشتوویی بمێنێته‌وه‌و[ .،]له قه‌یرانی ته‌ندروستیدا ده‌مێنێته‌وه. جێی باسه، پێنج ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر و له‌و کاته‌وه‌ی دووچاری جه‌ڵته‌ی مێشک بۆته‌وه، ئه‌ریاڵ شارۆن له دۆخێکی بێهۆشی ته‌واودایه‌و[ .،]پزیشکان چاوێری ڕه‌وشی ته‌ندروستی ده‌که‌ن و ده‌ڵێن هێشتا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه باس له کارکردنه‌وه‌ی مێشکی بکرێت. |
دوو سه‌رکرده‌ی ئه‌لقاعیده له ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستگیرکران [ 16 : 39 ] 2009 / / 03 - هێزه‌کانی سوپای عێراقی له پارێزگای موسڵ، دوو سه‌رکرده‌ی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌یان له شارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستگیرکرد. له‌م باره‌یه‌وه، ژوری عه‌مه‌لیاتی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی فیدراڵ له به‌یاننامه‌که‌دا بڵاویکرده‌وه، هێزه‌کانی سوپای عێراقی له پارێزگای موسڵ، دوو سه‌رکرده‌ی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌یان له شارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستگیرکرد، به ناوه‌کانی (مسته‌فا حه‌سه‌ن ئهلفرحات) و (محه‌ممه‌د ئهلعفری). بهیانناکهمهکهدا دووپاتیکرده‌وه، ئه‌و دوو که‌سه، هه‌ردوو کیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه داواکرابوونهو[ .،]پێش 6 مانگ یاداشتی ده‌ستگیرکردنیان ده‌رچووه. |
جه‌له‌ولا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک کارمه‌ندێکی ئاسایش به‌سه‌ختی بریندار بوو [ 17 : 37 ] 2011 / / 07 - سیروان حه‌سه‌ن/گه‌رمیان- نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا بۆمبێکی لکێنراو به ئۆتۆمبیلێکدا ته‌قییه‌وه‌و[ .،]له ئاکامدا شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبیله که کارمه‌ندی ئاسایشه به‌سه‌ختی برینداربوو و هه‌روه‌ها زه‌ره‌ی ماددیی زۆریشی لێکه‌وته‌وه. له‌مباریه‌وه به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کورستان "شێرکۆ تۆفیق" به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌کی شه‌هیدانی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا بۆمبێکی لکێنراو به ئۆتۆمبیلی کارمه‌ندێکی هێزه‌کانی ئاسایش به ناوی "هونه‌ر عاسی"دا ته‌قییه‌وه‌و[ .،]به هۆیه‌وه ناوبراو به‌سه‌ختی برینداربوو و ئۆتۆمبیله‌که‌شی به ته‌واوی تێکشکا. ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌که له‌به‌ر ده‌رگای ماڵی کارمه‌نده‌که‌ی ئاسایشی ڕوویداوه، زه‌ره‌ی زۆری مادیش به خانووه‌که‌یان که‌وتووه. شێرکۆ تۆفیق ڕاشیگه‌یاند: له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی ناوچه‌که‌وه لێکۆڵینه‌وه ده‌ستی پێکردووه‌و[ .،]برینداره‌که‌ش به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی که‌لار کراوه. |
گه‌نجێکی به‌نزین فرۆش سووتا [ 10 : 24 ] 2007 / / 17 - باهۆز- هه‌ولێر له شارۆچکه‌ی گوێر به‌هۆی ڕووداوێکی ئاگر که‌وتنه‌وه دا گه‌نجێکی ته‌مه‌ن " 22 " ساڵان به‌ناوی"سه‌رهه‌نگ ساڵح " به‌رێژه‌ی 70 % جه‌سته‌ی ده‌سووتێت. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست " ئاژانسی په‌یامنێر گه‌یشتووه " ئه‌و گه‌نجه به‌نزین فرۆش بووه له‌کاتی گواستنه‌وه‌ی به‌نزین له تانکه‌رێک بۆ تانکه‌رێکی دیکه به‌نزین گلپه ده‌کات و به‌و هۆیه‌وه سوتاوه. دواتر ژماره‌یه‌ک له‌هاورێکانی هه‌وڵی کوژاندنه‌وه‌یان داوه‌و[ .،]گه‌یاندوو یانهته نه‌خۆشخانه. به‌پێی ڕاپۆرتی بزیشک به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتانه‌که‌ی باری ته‌ندروستی خراپه. |
ڕۆماننڤیسا ئه‌مریکی هێلین براون وه‌غه‌را داویێ کر [ 17 : 35 ] 2012 / / 14 هه‌ولێر 14 ئاب/ ئۆگۆست ( )- ڕۆماننڤیسا ئه‌مریکی یا ناڤدار هێلین براون، د ژیێ 90 ساڵیێ دا ل نیۆیۆرک وه‌غه‌را داویێ کر. کوڤارا "کوزموبولیتان" یا ئه‌مریکی به‌لاڤکریه، کو بروان ل نهخوشخانهکێ ل نیۆیۆرک وه‌غه‌را داویێ کر، بێی کو سه‌ده‌ما مرنا وێ بهێته دیارکرن. هێلین براون، ل سالا 1922 ل باژێرێ ئارکنساس ل دایک بیه، ژ بلی کو وه‌ک ڕۆماننڤیس هاتیه نیاسین، وه‌که بازرگانه‌ک ژی کار دکر. بروان چه‌ندین ڕۆمان ل دۆر ئافره‌تێن ئه‌مریکی و مافێن وان د ژیانێ دا نڤیسینه، دیارترین ڕۆمانێن وێ ژی، ڕۆمانا "نمایشا دوماهیێ"یه. ل ساڵا 1965 هه‌تا 1997 ، وه‌که سهرنڤیسکارا کوڤارا "کوزموبولیتان" کار کریه. پ. ف |
بڵند ئیبراهیم به‌چه‌ند چالاکییه‌کی هونه‌ری جه‌ماوه‌ر هان ده‌دات [ 15 : 10 ] 2009 / / 26 - عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر- بڵند ئیبراهیم له لێدوانێکی دا ڕایگه‌یاند "بۆ پشتگیری کردن و هاندانی جه‌ماوه‌ر بۆ به‌شداربوون له پرِۆسهی ده‌نگن له ده‌ڤه‌ری شنگال، چه‌ند چالاکییه‌کی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌م". له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ بڵند ئیبراهیم گوتی "ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه خه‌ریکی خۆ ئامادهکرنم به‌مه‌به‌ستی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی چه‌ند کار‌و چالاکییه‌کی هونه‌ری له ده‌ڤه‌ری شنگال". هونه‌رمه‌ند هه‌روه‌ها گوتیشی "ئه‌و چالاکیانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به ئه‌نجامی ده‌گه‌ینم، ده‌مه‌وێ هانی خه‌ڵک بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ڕوو له سندوقه‌کانی ده‌نگدان بکه‌ن، به‌تایبه‌تی بۆ لیستی ( 236 ) که لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانه، به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆم ده‌زانم له‌رێگه‌ی هونه‌ره‌که‌م هانی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌م بده‌م بچن بۆ ده‌نگدان". بڵند له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌ی دا ده‌رباره‌ی ئه‌و کاره چالاکیانه گوتی "جگه له به ئه‌نجام گه‌یاندنی چالاکییه هونه‌رییه‌کانم، به‌شداری له چه‌ند کار‌و چالاکییه‌ک وه‌ک کۆرِ ڕۆشنبیری و کۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ لاوان و ڕێکخراوه‌کانی ئافره‌تان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیکه‌وه گفتوگۆی چۆنیه‌تی به‌شداریی کردنی جه‌ماوه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌ده‌ین". له کۆتایی لێدوانه‌که‌ی دا هونه‌رمه‌ند بڵند ئیبراهیم گوتی"هیوادارم بتوانم هانی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌و[ .،]سه‌رجه‌م شوێنه‌کانی دیکه بده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بچن بۆ هه‌ڵژاردن و ده‌نگیان به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان بده‌ن". |
پێکهاته‌ی به‌رشه‌لۆنه بۆ یاری جامی سوپه‌ر [ 14 : 59 ] 2011 / / 13 هه‌ولێر – 12 ی ئاب/ئۆگۆست ( ) – ڕاهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه پیپ گواردیولا پێکهاته‌ی تیپی به‌رشه‌لۆنه‌ی بۆ یاری جامی سوپه‌ری ئیسپانی به‌رانبه‌ر ڕیال مه‌درید ئاشکرا کرد. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له‌م پێکهاته‌یه، ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی تێدایه که برِیاربوو له‌م یارییه یاری نه‌که‌ن، به‌تایبه‌ت چاڤی هێرناندێز، ئه‌مه‌ش پێکهاته‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه: گۆڵی: ڤاڵدێز و پینتۆ. به‌رگری: ئه‌بیدال، ئه‌لڤێش، پۆیۆل، پیکیه، ماکسوێل، ئه‌دریانۆ، فۆنتاس، مۆنیسا، مۆنتۆیا. ناوهرِاست: ماسکیرانۆ، پۆسکیتس، ئێنێستا، کیتا، چاڤی، تیاگۆ، ئه‌ڤیلای، جۆناسان. هێرشبه‌ر: پیدرۆ، ڤییا، ئه‌لیکس سانشێز، لیۆنێل میسی. جێی باسه، سبه‌ی (یه‌کشه‌ممه) 14 ی ئاب/ئۆگۆست له یاری چوونی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌رشه‌لۆنه ده‌بێته میوانی ڕیال مه‌درید و پاشان ڕۆژی 17 ی ئه‌م مانگه هه‌ردوو یانه له یاریی هاتن له یاریگه‌ی کامپ ن‌و به‌یه‌ک ده‌گه‌ن. ڕ.ک |
ئه‌حمه‌د یاسین: خزمه‌تکردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌رکی سه‌ر شانمانه [ 15 : 39 ] 2011 / / 11 هه‌ولێر 11 ی حوزه‌یران/یۆنیۆ ( ) - دوای ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌ڵمانی سیدکا برِیاری دا بانگهێشتی 8 یاریزانی پیشه‌گه‌ری عێراق له ولاَتانی ئه‌وروپا بکات بۆ ئه‌وه‌ی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاری بکه‌ن. یه‌کێک له‌م یاریزانانه ئه‌حمه‌د یاسین له یانه‌ی ئۆربۆرۆ یاری ده‌کات و یه‌کێکه له یانه‌کانی خولی پله نایابه‌کانی سوید و ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌و[ .،]له هێڵی هێرشبه‌ر یاری ده‌کات. له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر ئه‌حمه‌د یاسین گوتی: بۆ یه‌که‌م جاره سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌که‌م و هه‌ست به‌خۆشیه‌کی گه‌وره ده‌که‌م و تا ئێستا هه‌موو شته‌کان به ڕێکوپێکی ده‌روات و ئێمه هاتووین خۆمان بسلمێنین و هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه‌و[ .،]حه‌ز ده‌که‌م یه‌کێک له‌و یاریزانانه‌ی، که ده‌ستکه‌وتی مه‌زن به ده‌ستبهێنین بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق. ڕێبین ڕه‌مزی – ح/ف |
پاسه‌وانێکی نیشتیمانی، به خنکاوی دۆزرایه‌وه [ 11 : 01 ] 2012 / / 20 گه‌رمیان 20 حوزه‌یران/یۆنیۆ ( )- گه‌نجێکی دانیشتووی شاری خانه‌قین که له هێزه‌کانی پاسه‌وانی نیشتیمانیی عێراق ده‌وامی ده‌کرد، دوای ڕۆژێک له ونبوونی، به خنکاوی له‌سه‌ر ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن دۆزرایه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی خانه‌قین به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند:"ئه‌و هاووڵاتییه دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو دوای ئه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌کرێت، له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و دوای دیارنه‌مانی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ڕۆژ، شه‌وی ڕابردوو له سه‌ر ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن له نێو شاری خانه‌قین، به خنکاوی دۆزرایه‌وه". ڕوونیشی کرده‌وه، تا ئێستا هۆکاری ڕووداوه‌که نادیاره و لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ستی پێکردووه. ئه‌و گه‌نجه ناوی فه‌لاح حه‌سه‌ن ڕه‌حمانه، ته‌مه‌نی 27 ساڵه. سیروان حه‌سه‌ن/ش.ب |
لیستی عێراقیه مه‌رج بۆ به‌شداربوونی له حکومه‌ت [ 10 : 17 ] 2008 / / 25 - ئه‌ندامێکی لیستی ئه‌لعێراقییه ڕایگه‌یاند، لیستی ناوبراو به‌و مه‌رجه دێته‌وه ناو حکومه‌تی نوری مالکی که ڕێگه‌ی پێبدرێت به‌شداری داڕشتنی بڕیاره‌کاندا بکات. عالیه نه‌سیف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی عێراقییه له لێدوانێکدا به "رادیۆ سه‌وا"ی ڕاگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌شداریکردن له حکومه‌تی نوری مالکی، پێویسته ئه‌و حکومه‌ته چاکسازیه‌کی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجامبدات، هه‌روه‌ها ده‌بێ گشت لایه‌نه به‌شداربووه‌کان بواریان پێبدرێت تا به‌شداری له ده‌رکردنی بڕیاره‌کاندا بکه‌ن. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه لیستی ئه‌لعێراقییه که ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاشکرایکرد که هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندی به لایه‌نه سیاسیه‌کانی دیکه‌وه بکات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی فراوان پێکبهێنێت، مه‌به‌ستیش له پێکهێنانی ئه‌و به‌ره‌یه‌ن بریتیه له ڕاستکردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق. |
پیرێز: هاتنه‌دی ئاشتی له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی جۆرج بۆشدا ئه‌سته‌مه [ 12 : 20 ] 2007 / / 22 - شیمۆن پیرێز سه‌رۆکی ئیسرائیل له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌کی ژاپۆنی ڕایگه‌یاند که گه‌یشتن به ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ر له کۆتاییهاتنی ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی جۆرج بۆش، کارێکی ئه‌سته‌مه. ڕوونیشیکرده‌وه که پێویسته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاوه‌ڕوانی کۆتاییهاتنی ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی جۆرج بۆش بکات تا دوای ئه‌وه بگاته ڕێکه‌وتننامه‌ی ئاشتی. شیمۆن پیرێز سه‌رۆکی ئیسرائیل له چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "تۆکیۆ شیمپۆنی" ژاپۆنی گوتی: بۆ ئێمه گونجاوه له ڕووی تیۆریه‌وه بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی جۆرج بۆشی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکادا بگه‌ینه په‌یماننامه‌یه‌کی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵام له ڕووی عه‌مه‌لیه‌وه ئه‌وه کارێکی ئه‌سته‌مه‌و[ .،]هه‌رگیز نایه‌ته‌دی. هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بێته‌دی ئه‌وا پێویسته چاوه‌ڕوانی کۆتاییهاتنی ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی جۆرج بۆشی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ین که له کانونی دووه‌می ساڵی 2009 کۆتایی پێدێت. ئه‌و لێدوانانه‌ی شیمۆن پیرێز له‌کاتێکدا دێت که هه‌فته‌ی داهاتوو له ناوچه‌ی ئاناپۆلیسی نزیک واشنتۆن کۆنگره‌یه‌کی فراوان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕێکه‌وتننامه‌ی ئاشتی له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین سازده‌کرێت. |
که‌لار..کچێکی 18 ساڵان به گوله گیانی له‌ده‌ستدا [ 10 : 56 ] 2011 / / 25 - سیروان حه‌سه‌ن/ گه‌رمیان- سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ له شارۆچکه‌ی که‌لار, کچێکی ته‌مه‌ن ( 18 ) ساڵ گوله‌یه‌کی به‌رده‌که‌وێت و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ستده‌دات. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (به‌دواداچوونی توند‌و تیژی دژ به ژنان)ی گه‌رمیان له لێدوانێکدا به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند, سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ, کچێکی ته‌مه‌ن ( 18 ) ساڵ به ناوی "ناز لوقمان حوسێن" که کچی ماڵه‌وه‌یه‌و[ .،]دانیشتووی گوندی (گێژه‌کان)ی سه‌ر به شارۆچکه‌ی که‌لاره گوله‌یه‌کی به‌رده‌که‌وێت و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ستده‌دات. له باره‌ی هۆکاره‌کانی پشت ئه‌م ڕووداوه سه‌رچاوه‌که وتی: به پێی وته‌ی باوکی کچه‌که, ئه‌وان له ماڵه‌وه سه‌رقاڵی ئیش و کاری ڕۆژانه‌یان بوونه له پڕ گوێیان له ده‌نگی ته‌قه بووه‌و کاتێک بینویانه کچه‌که‌یان گوله‌یه‌کی به‌رکه‌وتووه خێرا گه‌یاندویانه‌ته نه‌خۆشخانه‌و[ .،]پاشان گیانی له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها باوکی کچه‌که ڕاشیگه‌یاندووه که ئه‌وان هیچ کێشه‌و گرفتێکیان نه‌بووه.. |
زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤار و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی هه‌رێم به‌بێ مۆڵه‌ت کار ده‌که‌ن [ 15 : 53 ] 2011 / / 13 ڕاپه‌ڕین 13 ئاب / ئۆگۆست ( ) - به‌رپرسێکی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌کات, که ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی کوردستان تاوه‌کو ئێستا مۆڵه‌تی کارکردنیان له سه‌ندیکای ڕۆژنانوسان وه‌رنه‌گرتووه, به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌گه‌ری جیهانی شتێکی نایاساییه. ئه‌ندامی بالاَی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان ئه‌نوه‌ر حوسێن، له لێدوانێکدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له هه‌رێمی کوردستان هه‌زارو 200 که‌ناڵی جۆراوجۆری ڕاگه‌یاندنی ئه‌هلی وحزبی هه‌یه که زۆربه‌یان به‌بی َمۆڵهتی سه‌ندیکا کارده‌که‌ن، له‌وانه له 600 ڕۆژنامه‌و گۆڤار ته‌نها 470 یان مۆڵه‌تی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانیان هه‌یه‌و ڕێژه‌که‌ی تر بێمۆڵه‌تن. حوسێن وتیشی: هاوکات نزیکه‌ی 150 بۆ 200 ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن هه‌یه, له‌و ڕێژه‌یه ته‌نها 85 یان مۆڵه‌تیان هه‌یه, ڕێژه‌که‌ی دیکه‌ش که بریتین له هه‌ندێک که‌ناڵ و سایته‌کان زۆربه‌یان بێمۆڵه‌ت کارده‌که‌ن. هێمای بۆ ئه‌وه‌شکرد: ئه‌و دیارده‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌گه‌ری جیهانی شتێکی نایاساییه، چونکه له جیهاندا هیچ ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و که‌ناڵێکی ڕاگه‌یاندن نیه, به‌بێ مۆڵه‌ت کار بکات. هۆکاری ئه‌و گرفته‌شی گێرایه‌وه بۆ له‌لایه‌ک ئه‌و ئازادیه‌ی که له هه‌رێم له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌یه، له‌لایه‌کی دیکه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ی ڕێکنه‌خستووه، بۆیه چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گرفته‌و[ .،]دانانی بڕگه‌ی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن پێویستی به هه‌وڵی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسان و دادگاکانی هه‌رێم هه‌یه، هاوکات پێویسته ماوه‌یه‌ک وه‌ک چاودێری ده‌رچوون و کارکردنی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن دابندرێت ئینجا مۆڵه‌تی پێبدرێت, نه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا که ئه‌زمونی کارکردن له‌و بواره له‌به‌رچاو ناگیرێت. دڵشادئه حمه‌د / ص . س |
وه‌زیری وه‌رزش و لاوان کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به‌کارو پرِۆژهکانی بۆ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن سازکرد [ 16 : 21 ] 2007 / / 25 - عه‌بدوڵغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر- ئهمرِۆ پێنجشه‌ممه (ته‌ها به‌رواری) وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، کۆنکرهیهکی ڕۆژنامه‌وانی بۆ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن سازکرد، سه‌باره‌ت به‌کارو پرۆژه‌کانی وه‌زاره‌ت و ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی به‌نیازن بیده‌ن به لاوان. کاتژمێر ( 10 ) سه‌رله‌به‌یانی ئهمرِۆ (ته‌ها به‌رواری) وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆنفراسێکی ڕۆژنامه‌وانی بۆ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن له‌باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌ت سازکرد، سه‌ره‌تا وه‌زیری وه‌رزش و لاوان باسی له کار‌و چالاکییه‌کانی وه‌زاره‌ت و ئه‌و پرِۆژهو پلانه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه له داهاتوودا کاری بۆ بکه‌ن بۆ ڕۆژنامه‌نووسان خسته ڕوو و گووتی "له‌ماوه‌ی کارکردنمان له ڕابردوودا توانیومانه تاراده‌یه‌ک کار بۆ لاوان بکه‌ین به تایبه‌تی له لایه‌نی وه‌رزشی لاوانه‌وه". هه‌روه‌ها له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌ی دا بۆ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن به‌رواری گووتی "به‌نیازین له داهاتوودا چه‌ند خه‌ڵاتێک بۆ لاوان ئاماده ده‌که‌ین له چه‌ند بۆنه‌یه‌کدا پێشکه‌شیان ده‌که‌ین له‌وانه ئه‌و لاوانه‌ی له بواری ئافره‌تان کارییان کردووه‌و[ .،]هه‌روه‌ها ئه‌و لاوانه‌ی زیندانی کراون، هه‌روه‌ها له ڕێکه‌وتی 21 و 22 / 1 / 2008 که ئه‌و ڕۆژی کۆماری مه‌هاباده له دیرۆکی مێژوووی گه‌له‌که‌مان له‌و ڕۆژ‌شدا چه‌ند خه‌ڵاتێک به‌سه‌ر چه‌ند که‌سێک دابه‌ش ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ندین خه‌ڵاتی دیکه که له‌به‌رنامه‌ی کاری وه‌زاره‌ت دایه کاری بۆ ده‌که‌ین". ته‌ها به‌رواری له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌ی دا ئاماژه بۆ بایه‌خدان به به‌رهه‌می خۆماڵی کرد و گووتی "پویسته له‌مه‌و دوا بایه‌خ به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌کانی خۆمان بده‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌ساڵی داهاتوودا له‌رێکه‌وتی 12 / 8 که ڕۆژی جیهانی لاوانه پێشانگایه‌کی فراوان بۆ به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌کرێته‌وه، ئامانجیشمان ئه‌وه‌یه له‌مه‌و دوا پشتگیری له بنیات نانه‌وه‌ی لایه‌نی پیشه‌سازی و بازرگانی بکه‌ین بۆ پێشخستنی سه‌رمایه‌ی کوردستان و نه‌هێشتنی بێ‌کاری لاوانی وڵاتمان، به‌تایبه‌تی له‌و کاته‌دا که زۆربه‌ی دوژمنانی کورد هه‌رشه‌ی لابه‌لامان لێده‌که‌ن پێویسته لاوان و گه‌نجانی ئێمه له‌سه‌ر پێ و ئازایانه کار بکه‌ن بۆ سه‌رخستنی ئه‌زموونی ئازادی کوردستان". پاشان وه‌زیری وه‌رزش و لاوان ده‌رگای پرسی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان کرده‌وه‌و چه‌ندین پرسیار ئارِاستهی کرا، له‌وه‌ڵامی دوو پرسیاری په‌یامنێردا یه‌که‌میان ده‌رباره‌ی پرِۆژهی که‌م کردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان که وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوان یه‌کێکه له‌و وه‌زاره‌تانه برِیاره له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ببن به‌یه‌ک وه‌زاره‌ت و ئایا نابێته ئاسته‌نگ بۆ ئه‌و کار و پرِۆژانهی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان؟ ته‌ها به‌رواری له‌وه‌ڵامدا گووتی "به‌ڵێ ئه‌و به‌رنامه‌یه له ئارادایه، به‌ڵام دیار نییه که‌ی جێ به‌جێ ده‌کرێت، ئه‌و کار و پرِۆژانهی ئێمه‌ش پلانمان بۆی داناوه بۆ خزمه‌ت کردنه‌و[ .،]هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین جێ به‌جێ بکه‌ین له هه‌ر شوێنێک دابێت، ئه‌وه هه‌ر له به‌رنامه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم دانییه به‌ڵکو حکومه‌تی عێراقیش له به‌رنامه‌ی دا وه‌زاره‌ت که‌م بکاته‌وه". له وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌می په‌یامنێر ده‌رباره‌ی کارکردنی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان بۆ هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ وه‌زیری وه‌رزش و لاوان گووتی "ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له ده‌ستگرتن و پاڵپشتی کردنی وه‌زاره‌ت بۆ لاوان و گه‌نجان ئێمه تا ئێستا ئه‌گه‌ر کاریشمان بۆ هونه‌رمه‌ندێک کردبێ ئه‌و هونه‌رمه‌نده لاو بووه‌و[ .،]ته‌مه‌نی له ( 14 ) تا ( 30 )ساڵ تێپه‌ری نه کردووه، هه‌روه‌ها ویستوومانه ده‌ستگر و هانده‌ری بین بۆ ده‌رخستنی بهههرهکهی". له کۆتایی کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا ته‌ها به‌رواری وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گووتی "هیواردارم که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن بایه‌خ به هۆشیاری لاوان و کار و چالاکییه‌کانیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌یه‌که‌وه کار بۆ سه‌رخستنی ئه‌زموونی کوردستان بکه‌ین". |
به‌رهه‌می سینه‌ماکارانی کورد له فیستیڤاڵی مێلبۆڕن نمایش ده‌کرێن [ 17 : 33 ] 2009 / / 11 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ کورته فیلمه‌کانی هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماکاری کورد، له به‌شی کێبڕکێی دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کوردی "مێلبۆڕن" له وڵاتی ئوستراڵیا نمایش ده‌کرێن. به پێی ڕاپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له ڕاگه‌یاندنی کۆمپانیای "ستاک فیلم" له شاری تاران، 4 کورته فیلم به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماکاری کورد له به‌شی کێبڕکێی دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کوردی "مێلبۆڕن" له وڵاتی ئوستراڵیا نمایش ده‌کرێن. ئه‌م فیستیڤاڵه له ڕۆژانی 11 و 12 ی ئه‌پریلی 2009 ڕێکه‌وتی 23 و 24 ی خاکه‌لێوه‌ی 1388 ی هه‌تاوی به نمایش کردنی 14 فیلم له سینه‌ماکارانی کورد و بیانی، کاتژمێر 6 ی عه‌سر تا 9 ی شه‌و له هۆڵی شانۆیی زانکۆی مێلبۆڕن له وڵاتی ئوستراڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. جێی ئاماژه پێدانه به‌رهه‌می سینه‌ماکارانی کورد که له به‌شی کێبڕکێی کورته فیلمه‌کانی دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "مێلبۆڕن" نمایش ده‌کرێن، بریتین له: کورته فیلمی "مرز" واته "سنوور" له ده‌رهێنانی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً به ماوه‌ی 10 خوله‌ک له شاری سنه، کورته فیلمی "رویای برفی" واته "خه‌یاڵی به‌فری" له ده‌رهێنانی سالم سڵه‌واتی به ماوه‌ی 25 خوله‌ک له شاری سنه، کورته فیلمی "این‌جا جادهها پایان ندارند" واته "لێره شه‌قامه‌کان کۆتای‌یان نایه" له ده‌رهێنانی تۆفیق ئه‌مانی به ماوه‌ی 23 خوله‌ک له شاری مه‌ریوان و هه‌روه‌ها کورته فیلمی "فرش چوب" واته "مافووره‌ی دار" له ده‌رهێنانی عه‌بدولڕه‌حمان میرانی به ماوه‌ی 20 خوله‌ک له شاری کامیاران. جێی ئاماژه له به‌شی کێبڕکێی دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کوردی "مێلبۆڕن" 10 کورته فیلمی دیکه له سینه‌ماکارن هه‌رێمی کوردستان، ئێران و وڵاتانی دیکه‌ی له ماوه‌ی ڕۆژانی 11 و 12 ی ئه‌پریلی 2009 له هۆڵی شانۆیی زانکۆی مێلبۆڕن له وڵاتی ئوستراڵیا نمایش ده‌کرێن. |
02 . 01 . 2012 تاڵیبان و ڕێکه‌وتنی بۆ کردنه‌وه‌ی باره‌گای سیاسی له قه‌ته‌ر له لایه‌ن سێشه‌ممه، تاڵیبانی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند گه‌یشتۆته ڕێکه‌وتنێکی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌وه‌ی باره‌گایه‌کی سیاسی له قه‌ته‌ر بکاته‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌نگاوێک ده‌بیندرێت که یارمه‌تیده‌ر بێت له ئاسانکاری بۆ گفتوگۆی ئاشتی به ئامانجی کۆتایی هێنان به شه‌ڕ له ئه‌فغانستان. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه به ئیمه‌یڵ له لایه‌ن گوته‌بێژی تاڵیبان زه‌بیحوڵڵا موجاهد بڵاوکرایه‌وه. ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی وه‌ک به‌شێک له گفتوگۆی ئاشتی تاڵیبان داوای ئازادکرانی ئه‌و گیراوانه ده‌کات که له گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه دهسـگیرکراون. له مانگی 12 ، جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن گوتی تاڵیبانی ئه‌فغانستان دوژمنی ئه‌مه‌ریکا نییه‌و[ .،]ئه‌م کۆمه‌ڵه یاخیبووه هه‌ڕه‌شه نییه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی داڵده‌ی تێرۆریستانی ئه‌لقاعیده بدات. |
ئیخوان موسلمین به‌رپرسیارێتی له هێرشی سه‌ر نووسینگه‌یه‌کی سعودیه له تاران ڕاگه‌یاند [ 11 : 15 ] 2008 / / 14 - کۆمه‌ڵه‌ی "ئیخوان موسلمین" به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشی سه‌ر نووسینگه‌یه‌کی "سعودیه" له "تاران" ڕاگه‌یاند. به پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی ئێران، دوێنێ کۆمه‌ڵه‌یه‌ک که ناوی له خۆی ناوه "ئیخوان موسلمین" به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشی سه‌ر نووسینگه‌ی هێڵی ئاسمانی "سعودیه" له "تاران" ڕاگه‌یاندووه. له بیاننامهیهکدا، کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو ڕایگه‌یاندووه، که هێرشه‌که‌یان بۆ سه‌ر نوسینگه‌که‌ی هێڵی ئاسمانی "سعودیه" له "تاران" له هه‌مبه‌ر پێشنیازێکی ئاشته‌وایی عه‌ره‌بی له لایه‌ن "ریاز"ه‌وه بۆ به‌رده‌م "ته‌لئه‌بیب" بووه، که دوژمنی "تاران"ه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو کۆمه‌ڵێک که‌س له هێرشێکیاندا، به بۆمبی (ئاگرین) هه‌وڵی سووتاندنی نووسینگه‌ی هێڵی ئاسمانی "سعودیه"یان له "تاران" دابوو. |
خولێکی ڕۆژنامه‌نووسی له که‌رکوک کرایه‌وه [ 10 : 43 ] 2010 / / 05 - ئاکام فه‌همی/ که‌رکوک- له‌درێژه‌ی کار‌و چالاکییه‌کانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، خولیَکی ڕۆژنامه‌نووسی له شاری که‌رکوک کرایه‌وه. له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج به‌رپرسی لقی که‌رکوک سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان تایبه‌ت به ئاژانسی پهیامنیَری ڕاگه‌یاند "به‌چاودێری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بهریَوهبهرایهتی ڕاگه‌یاندنی سلێمانی خولێکی ڕۆژنامه‌نووسی به‌هاوکاری لقی که‌رکوکی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ کرده‌وه". گووتیشی "خوله‌که له‌لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌کی پسپۆر له‌بواری ڕاگه‌یاندن، وانه پێشکه‌ش به به‌شداربووان ده‌کرێت و زیاتر له 50 ڕۆژنامه‌نووس له خوله‌که‌دا به‌شدارن و له‌کۆتایی خوله‌که‌شدا برِۆانامه به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌ش دهکریَت". ڕوونیشیکرده‌وه "وانه‌کانی خوله‌که پێک دیَت له چونیه‌تی دارِشتنی هه‌واڵ و چونێتی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرت و ڕیپۆرتاژ". |
ناره‌زایی جیمز کامێرۆن به‌رامبه‌ر به سێ ڕه‌هه‌ندی کردنی فیلمه کلاسیکییه‌کان [ 18 : 52 ] 2010 / / 04 - "جیمز کامێرۆن" ده‌رهێنه‌ری ناوداری هۆلیوودی ناره‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به به‌رهه‌مهێنانی به‌رگی سێ ڕه‌هه‌ندی فیلمه سه‌رکه‌وتووه‌کانی ڕابردوو دهربرِی و گوتی، ئه‌و ته‌کنیکه ته‌نیا له هه‌ندێک فیلمی کلاسیکی وه‌کو "ئی تی" سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت. به گوێره‌ی هه‌واڵی "بی. بی. سی"، دهرهنێهری ناوداری فیلمی "ئاڤاتار" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که زیادکردنی ته‌کنیکی سێ ڕه‌هه‌ندی له سه‌ر فیلمه‌کانی "هه‌ری پۆتێر" هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه. ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ڕاشیگه‌یاند: "له کاتێکدا که ئه‌و بابه‌ته کارێکی هه‌ڵه‌یه، که‌ناڵه تهلهفزیونییهکانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن فیلمی سێ ڕه‌هه‌ندی به‌رهه‌م بێنن و هه‌روه‌ها فیلمه کۆنه‌کانی خۆیان له چوارچێوه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی به‌رهه‌م بێننه‌وه". "جیمز کامێرۆن" که به‌شداری له ڕێورِهسمێک له هۆلیوود کردبوو، له‌وباره‌وه گوتی: "ته‌کنیکی سێ ڕه‌هه‌ندی ناکرێت له‌باره‌ی ئه‌و فیلمانه به‌کار بهێنرێت که به شێوه‌ی دوو ڕه‌هه‌ندی و ئاسایی کاری وێنه‌گرتنیان بۆ کراوه". ئه‌و ڕاشیگه‌یاند: "بۆ نمونه فیلمێک وه‌کو پێکدادانی تایتانه‌کان، به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانین له ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته به‌رگی سێ ڕه‌هه‌ندی ئه‌و فیلمه ئاماده بکه‌ین و ئه‌وه‌ش کارێکی هه‌ڵه‌یه‌و[ .،]سه‌رکه‌وتوو نابێت". "جیمز کامێرۆن" له کۆتایی قسه‌کانیدا ڕاشیگه‌یاند: "به‌شی دووه‌می ئاڤاتار له ساڵی ( 2014 ) و به‌شی سێیه‌میش له ساڵی ( 2015 ) به‌شێوه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی له سینه‌ماکانی جیهان نمایش ده‌کرێن". |
پاسه‌پۆرتی هه‌ولێر, نووسینگه‌یان بۆ دواکارییه‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر کردۆته‌وه [ 18 : 04 ] 2012 / / 11 هه‌ولێر 11 کانونی دووه‌م / یه‌نایه‌ر ( ) - به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستان زۆرترین ژماره‌ی پاسه‌پۆرتیان پارێزگاری هه‌ولێر ڕێز له به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ساپۆرتی هه‌ولێر ده‌نێت. له پێناو هاندانیان بۆ کار‌و خزمه‌تی پترو دڵسۆزی پتر له خزمه‌تی هاوڵاتیانی کوردستان نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له ڕێوره‌سمێکدا له دیوانی پارێزگا، ڕێزی له به‌ڕێوه‌به‌رو ئه‌فسه‌رو پله‌دارو کارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌پۆرتی هه‌ولێر نا ، به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستان زۆرترین ژماره‌ی په‌ساپۆرتیان ده‌رکردووه که له سالی 2011 توانیویانه 150 هه‌زارو 842 پاسه‌پۆرت ته‌واو بکه‌ن و له مێژووی عێراقدا بۆ یه‌که‌مجار ئه‌م ژماره زۆره‌ی په‌ساپۆرت به خه‌لکی کوردستان و هه‌ولێری پایته‌خت بده‌ن. به‌رێوه‌به‌ری په‌ساپۆرتی هه‌ولێریش سوپاسی پشته‌وانی وه‌زیری ناوخۆ و پارێزگاری هه‌ولێری کرد که هانده‌ری گه‌وره‌یان بووه بۆ خزمه‌تکردن, ڕاشیگه‌یاند که لێره به‌دوا بۆ وه‌رگرتنی په‌ساپۆرت سڕهگرتن نه‌ماوه, هه‌موو کێشه‌کانی به‌رده‌میان چاره‌سه‌رکراون و لێره‌به‌دوا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا هاولاتی به‌ئاسانی ده‌توانێت په‌ساپۆرت بۆ سه‌فه‌رکردنی وه‌ربگرێت. وتیشی: بۆ پتر کارئاسانی بۆ خوازیارانی وه‌رگرتنی په‌ساپۆرت نووسینگه‌یه‌کی تازه‌یان بۆ دواکاریه‌کانی ده‌وروبه‌ر کردۆته‌وه. |
ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه به‌رده‌م گۆڕانکاری به‌ره‌و دیموکراتییه‌ت له عێراق خرانه‌ڕوو [ 15 : 54 ] 2010 / / 20 - به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، سه‌نته‌ری عێراقی بۆ توێژینه‌وه‌و[ .،]په‌یمانگای هندسۆن به‌هاوبه‌شی، سیمینارێکیان له‌ژێر ناونیشانی (ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه به‌رده‌م گۆڕانکاری به‌ره‌و دیموکراتییه‌ت له‌عێراق) سازکرد. به‌ئاماده‌بوونی دکتۆر که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، سه‌عات 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌هه‌ولێری پایته‌خت سه‌نته‌ری عێراقی بۆ توێژینه‌وه‌و[ .،]په‌یمانگای هندسۆن به‌هاوبه‌شی سیمینارکیان له‌ژێر ناونیشانی (گفتوگۆی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی که دێنه به‌رده‌م گۆرانکاری به‌ره‌و دیموکراتییه‌ت له‌عێراق) دا ڕێکخست. له‌و سیمیناره‌دا که خاتوو وجدان میخائیل وه‌زیری مافی مرۆڤی عیراقی فیدراڵ و ژماره‌یه‌ک له‌په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی و که‌سایه‌تی سیاسیی و ڕۆشنبیری عێراق ئاماده‌ی بوون، له‌وته‌یه‌کدا دکتۆر که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان وێرای به‌خێرهێنانی میوانانی کۆهنگره بۆ پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: عێراق له‌رووی سامانی سروشتیه‌وه وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌نده، که‌چی خه‌ڵکه‌که‌ی له‌ناخۆشی و نه‌هامه‌تی دا ده‌ژیین، سه‌رۆکی په‌رله‌مان تیشکی خسته سه‌ر مێژووی عێراق و سه‌رده‌مه‌کانی حوکمی عوسمانیه‌کان و پاشان ڕژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق که هه‌موو هه‌وڵیان ئه‌وه بووه نه‌ته‌وه‌یه‌ک له ناو ببه‌ن و جینۆسایدی له دژ ئه‌نجامبده‌ن. له درێژه‌ی وته‌که‌یدا دا د.که‌مال که‌رکوکی ڕایگه‌یاند: ئه‌مرۆ له عێراق باس له دیموکراتی ئازادی وجیاوازی بیر‌ورا ده‌کرێت به‌ڵام که‌س پێوه‌ی پابه‌ند نابێت و جێبه‌جێ ناکرێ بۆیه پێویسته چه‌ترێک هه‌بێت که هه‌موولایه‌ک کۆبکاته‌وه که ئه‌ویش ده‌ستوره‌و له سه‌دا 80 ی خه‌ڵکی عێراق ده‌نگی بۆ داوه‌و[ .،]هه‌موو پێکهاته‌کانیش له‌سه‌ریانه پێوه‌ی پابه‌ندبن، هاوکات باسی له‌ماده‌ی 140 ی ده‌ستور کرد که چاره‌سه‌رێکی ڕیشه‌ییه بۆ هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و عێراق، وه تا ڕاده‌یه‌ک سارێژی برینه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات که‌چی ده‌نگێک هه‌یه‌و[ .،]ئیدعای ئه‌وه ده‌کات که ئه‌و مادده‌یه به‌سه‌ر چووه‌و[ .،]جێبه‌جێ ناکرێت. سه‌باره‌ت به‌پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق که له 7 / 3 / 2010 هه‌لبژاردنی بۆ کرا، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان ڕوونیکرده‌وه کێشه له که‌سه‌کان نیه بۆ وه‌رگرتنی پۆسته سیادیه‌کان به‌ڵکو کێشه له‌وه‌یه که ده‌ستور جێبه‌جێ نه‌کراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌فدی ئیئتیلافی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان که خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌کی نیشتیمانی یه له‌به‌غدا هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کانی تر چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکات بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق و جێبه‌جێکردنی دیموکراتیه‌تێکی ڕاسته‌قینه له‌عێراق. سه‌رۆکی په‌رله‌مان باسی له‌نه‌هامه‌تیه‌کانی شاری که‌رکوک کرد، که له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ک له ئه‌ڵماس ده‌ژیێت که‌چی بارودۆخی شاره‌که له‌و په‌ری خراپیدایه، له کۆتایی وته‌که‌یدا د.که‌مال که‌رکوکی داوای له گشت پێک هاته سیاسیه‌کانی عێراق کرد که په‌له بکه‌ن له‌پێکهێنانی حکومه‌ت و هه‌موو لایه‌کیش پابه‌ند بن بهدهستورهوهو هیواشی خواست سیمیناره‌که سه‌رکه‌توو بێت له‌دیاری کردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنهرێی گۆرانکاری به‌ره‌و دیموکراتیه‌ت له‌عیراقدا. |
ئه‌کته‌ری ئێرانی مه‌رزییه وهفامێهر به ساڵێک زیندان و لێدانی 90 قامچی حوکمدرا [ 18 : 06 ] 2011 / / 11 هه‌ولێر 11 تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر ( ) - مه‌رزییه وهفامێهر ئه‌کته‌ری فیلمی ژێرزه‌مینیی تارانی من مهزادکراوه، له یه‌که‌م دادگاییکرانیدا حوکمی ساڵێک زیندان و لێدانی 90 قامچیی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا"، پارێزه‌ری خاتوو وهفامێهر ناڕه‌زایه‌تیی ده‌بڕیوه له به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا و دۆسییه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه کردۆته‌وه. به گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی ماڵپه‌ڕی "کهلهمێ"، ڕۆڵگێڕانی مه‌رزییه وهفامێهر له فیلمی تارانی من مهزادکراوه، هه‌روه‌ها بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه به شێوه‌ی نایاسایی و قاچاغ، هۆکاری گیران و به ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌م بڕیاره بووه، که دادگا داویه‌تیی. ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه گرانازی موسهوییهو[ .،]خۆی ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ژیانده‌کات، ئه‌م ده‌رهێنه‌ر وتوویه‌تی: هه‌رچه‌نده که ئه‌م فیلمه له نێو ئێران‌دا موڵه‌تی په‌خشی وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام ساڵی 2008 به مۆڵه‌تی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی ئه‌م وڵاته دروستکراوه. فیلمی تارانی من مهزادکراوه، که ساڵی 2009 وه‌کو باشترین فیلمی سه‌ربه‌خۆی ئۆستوڕالیا، خه‌ڵاتی ئینساید فیلم ئاواردزی وه‌رگرت، به‌شێک له گرفت و زیانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئێران وێناده‌کات و چیرۆکی دوو ڕووی جیاوازی ژیانی گه‌نجانی ئێرانی پێشانده‌دات. به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی کهلهمێ، زۆربه‌ی ستافه‌که‌ی ئه‌م فیلمه که له نێو ئێراندان تا ئێستا چه‌ندین بار له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بانگکراون بۆ لێکۆڵینه‌وه. ناسر ته‌قوایی فیلمسازی ناوداری ئێرانی که مێردی خاتوو وهفامێهره، ئه‌وکات ڕایگه‌یاندبوو که هه‌موو ستافه ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌که‌ی ئه‌م فیلمه به دانانی بارمته ئازادکراون، به‌ڵام مه‌رزییه وهفامێهری خێزانی له زیندانی قه‌رچه‌کی وه‌رامیندا ده‌ستبه‌سه‌رکراوه. فیلمی تارانی من مهزادکراوه له ده‌رهێنانی گراناز موسه‌وی، که فیلمسازێکی ئێرانیی دانیشتووی ئۆستوڕالیایهو[ .،]ناسر ته‌قوایی له‌باره‌ی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌وه وتوویه‌تی که ئه‌م خاتوونه ئه‌م فیلمه‌ی وه‌کو پڕۆژه‌یه‌کی کۆتایی خوێندنی زانکۆ دروستکردووه. ئه‌م فیلمه باسی کچێکی هونه‌رمه‌ند ده‌کات که له ڕێوڕه‌سمێکدا له‌گه‌ڵ کوڕێکی لاوی ئێرانی ئاشنا ده‌بێت که دانیشتووی ئۆستوڕالیایهو[ .،]هه‌وڵده‌دات که له‌گه‌ڵی بڕواته ئۆستۆڕالیا. م.م |
21 . 01 . 2008 په‌رله‌مانی عێراق له په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی سـاڵی 2008 شـکست ده‌هێنێت و ئاڵایه‌کی نوێ بۆ وڵاته‌که په‌سه‌ند ده‌کات ناکۆکی نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی عێراق بووه مایه‌ی دواخستنی |
به‌پێی ئامارێک مانگی ڕابردوو شه‌ست سه‌رپێچیکار ده‌ستگیرکراون [ 16 : 45 ] 2011 / / 04 ده‌ربه‌ندیخان 4 تهمموز / یۆلیۆ ( ) - به‌پێی ئامارێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوو شه‌ست سه‌رپێچیکار ده‌ستگیرکراو. له لێدوانێکیدا موقه‌ده‌م هێمن که‌مه‌رخان به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ئاماری کاروچالاکییه‌کانیان له مانگی ڕابردوودا له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌ش وبنکهکانی سه‌ر به بهڕیوهبهرایهتیهکهمان به‌م شێوه‌یه‌یه: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی سه‌رپێچیان ئه‌نجام داوه‌و ده‌ستگیرکراون ژماره‌یان 60 هاولاَتییه، 56 هاوڵاتی له سه‌ر ڕاوکردنی جوراوجور ده‌ستگیرکراون ، چوار هاوڵاتی له‌سه‌ر داربڕین و خه‌ڵوز کردن ده‌ستگیر کراون، ویهکیک له‌و سه‌رپێچیکارانه به بڕی سێ ملیون دینار غه‌رامه کراوه که هه‌ستابوو به بڕینی 60 داری سروشتی. که‌مه‌رخان وتیشی: ئه‌و که‌لوپه‌ل وکهرستانهی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه بریتین له: ئامیری بیرلیدان پێنج دانه ماتۆڕسیکیل دوو دانه چه‌کی جۆری تاپــــڕ چوار دانـه مولیده‌ی کاره‌بای دوو دانه مشاری کاربایی دوو دانه دا‌و 30 دهستـــه که‌ڵه‌ک یه‌ک دانه شهداو یه‌ک دانه تۆر 252 دانه قولاب 116 دانه که‌و حه‌وت دانه, پاشان به‌ڕه‌ڵا کراون 18 حاله‌تی ئاگر که‌وتنه‌وه ڕوویداوه. شه‌مزین عه‌باس / ص . س |
له‌و بودجه‌یه‌ی بۆ پشده‌ر ته‌رخانکراوه، ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌ی پێ ئه‌نجام ده‌درێت [ 16 : 39 ] 2011 / / 05 ڕاپه‌ڕین 5 تشرینی دوه‌م / نۆڤه‌مبه‌ر ( ) - له‌و بودجه‌یه‌ی بۆ ناوچه ڕاگوێزراوه‌کان ته‌رخانکراوه, پێنج ملیار دینار به‌ر شارۆچکه‌ی قهلاَدزێ که‌وتووه‌و قایمقامی شارۆچکه‌ی پشده‌ریش ئاماژه به‌وه ده‌کات که به نیازن ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ی پێ ئه‌نجام بده‌ن. قایمقامی شارۆچکه‌ی پشده‌ر حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا له لێدوانێکدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس ژماره‌یه‌ک ناوچه‌ی سنوری هه‌رێمی کوردستان خاپورکران و خه‌ڵکه‌که‌یان ڕاگوێزران که یه‌کێک له‌و ناوچانه ده‌ڤه‌ری پشده‌ر بوو، بۆیه له پێناو ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و ناوچانه حکومه‌تی هه‌رێم بڕی 100 ملیار دیناری ته‌رخانکردوه. عه‌بدوڵا وتیشی: له‌و بڕه پاره‌یه ئێمه وه‌ک شارۆچکه‌ی پشده‌ر پێنج ملیار دینارمان به‌رکه‌وتووه که به نیازین به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆری پێ ئه‌نجام بده‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری شارهدێکانمان ڕاسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ی گرنگ له سنوره‌که‌یان دیاری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به پێی ئه‌و بودجه‌یه‌ی به‌ریان ده‌که‌وێت پڕۆژه‌کانی پێ ئه‌نجام بده‌ن. ده‌ڤه‌ری پشده‌ر که قهلاَدزێ سه‌نته‌ریه‌تی، له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه له ساڵی 1989 به‌ته‌واوه‌تی وێران‌کراو خه‌ڵکه‌که‌ی له ئۆردوگا زۆره‌ملێکان نیشته‌جێکراو دوای ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 دوباره ئاوه‌دانکرایه‌وه. دڵشاد ئه‌حمه‌د / ص . س |
هه‌واڵی سوڕانه‌وه‌ی فڕۆکه‌کانی سوپای تورکیا به‌سه‌ر ئاسمانی زاخۆ ڕه‌تکرایه‌وه [ 14 : 52 ] 2007 / / 12 - مه‌کی هێڤیدار/ زاخۆ – دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ندێک ده‌زگای ڕاگه‌یاند هه‌واڵی به‌زاندی سنووری هه‌رێمی کوردستان و سوڕانه‌وه‌ی چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی هێزه‌کانی سوپای تورکیا به‌سه‌ر شاری زاخۆ بڵاوکرایه‌وه، له‌م باره‌یه‌وه دکتۆر "رزگار" به‌رپرسی لقی 8 ی پارتی دیموکراتی کوردستان له زاخۆ ئه‌مڕۆ له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی (په‌یامێنر) گوتی: "ئه‌و هه‌لیکۆپته‌رانه‌ی که ئێواره‌ی دوێنێ به‌سه‌ر ئاسمانی زاخۆدا سوڕاونه‌ته‌وه سه‌ر به هێزه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا بوونه‌و[ .،]بۆ کاری تایبه‌تی سه‌ردانی ئاکادیمیای سه‌ربازی زاخۆیان کردبوو. هه‌ربۆیه دکتۆر "رزگار" هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که‌باسیان له‌وه کردبوو که گوایه فڕۆکه‌کانی تورکیا به‌سه‌ر شاری زاخۆ دا سوڕاونه‌ته‌وه. |
ئه‌نجامی یارییه‌کانی خولی ئینگلیزی [ 17 : 38 ] 2010 / / 09 – له‌م هه‌فته‌یه‌دا جه‌وله‌ی ( 29 ) له‌خولی نایابی ئینگلیزی به‌رێوه‌چوو، ئه‌نجامی یارییه‌کان و ڕیزبه‌ندی یانه‌کان و ڕیزبه‌ندی گۆلکاران ببنه. ئه‌نجامی یارییه‌کان ئه‌ستۆن ڤێلا × سه‌ندرلاند (دواخرا) فولهام × ستوک سیتی (دواخرا) مانچسته‌رسیتی × تۆتنهام (دواخر) ئه‌رسناڵ × بیرنلی ( 3 - 1 ) وست هام یۆنایتد × بۆلتۆن ( 1 - 2 ) ولڤه‌رهامبتۆن × مانچسته‌ریۆنایتد ( 0 - 1 ) ئێڤه‌رتۆن × هاڵ سیتی ( 5 - 1 ) ویگان ئهسلتیک × لێڤه‌رپول ( 1 - 0 ) ڕیزبه‌ندی یانه‌کان 1 - مانچسته‌ریۆنایتد ( 63 ) خاڵ 2 - چێلسی ( 61 ) خاڵ ، یاریێکی دواخراوی هه‌یه 3 - ئهرِسناڵ ( 61 ) خاڵ 4 - توتنهام ( 49 ) خاڵ 5 - مانچسته‌رسیتی ( 49 ) خاڵ ، یاریێکی دوارخراو هه‌یه ڕیزبه‌ندی گۆلکاران 1 - (واین ڕۆنی) مانچسته‌ریۆنایتد ( 23 ) گۆل 2 - (دیدێ درۆگبا) چێلسی ( 19 ) گۆل 3 - (جێرمین دیڤۆ) تۆتنهام ( 16 ) گۆل 4 - (کارلۆس تێڤێز) مانچسته‌رسیتی ( 15 ) گۆل 5 - (دارین بینت) سه‌ندرلاند ( 15 ) گۆل |
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ، له ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به دۆخی لیبیا کۆ ده‌بنه‌وه [ 13 : 19 ] 2011 / / 14 - وه‌زیرانی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ، ئه‌مڕۆ بۆ تاوتوێ کردنی بارودۆخی لیبیا و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ئه‌م وڵاته، له پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا کۆ ده‌بنه‌وه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه ( 14 ی نیسان/ ئه‌پریل) کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ له به‌رلین پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌چێت و ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بارودۆخی لیبیا ده‌بێت. وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ هه‌روه‌ها له‌م دانیشتنه‌دا میکانیزمی ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی کۆنترۆڵ کردنی ناوچه‌ی دژه فڕین له لیبیا و به‌ڕێوه‌بردنی بڕیاره‌کانی قه‌ده‌غه بوونی بازرگانی چه‌کوچۆڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، تاوتوێ ده‌که‌ن. به‌پێی ڕاپۆرتی بی بی سی، "بان کی مۆن" سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، "کاترین ئه‌شتۆن" سه‌رۆکی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا و هه‌روه‌ها "عه‌مر مووسا" سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی، به‌شداری دانیشتنه‌که‌ی به‌رلین ده‌که‌ن. پێشتر هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ناره‌زاییان له‌وه ده‌ربڕیبوو که وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ندامی ناتۆ، بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی لیبیا وه‌ک پێویست نه‌هاتوونه‌ته مه‌یدان. بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا لایه‌نگری په‌ره‌پێدانی هێرشه‌کان له دژی هێزه‌کانی قه‌زافی له لیبیان. هێرشی ناتۆ و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له مانگی ڕابردووه‌وه بۆ سه‌ر هێزه‌کانی قه‌زافی ده‌ستی پێکردووه. |
به‌رپرسێکی سوپای پاسداران: ئێران هێز و سوپا "رزگاریخوازه‌کان" پڕچه‌ک ده‌کات [ 10 : 21 ] 2008 / / 27 - له یه‌که‌م لێدوانی له‌وجۆره‌دا فه‌رمانده‌یه‌کی باڵا له هێزه‌کانی پاسه‌وانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند، "ئێران هێز و سوپا ڕزگاریخوازه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پڕچه‌ک ده‌کات". به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی "به‌سیج"ی ئێرانی "حوسێن حهمیدانی" ڕایگه‌یاند، "ئێستا سوپای ئێران خۆی پێویستیه‌کانی خۆی دابین ده‌کات، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵکو به‌شێکی زۆری هێزه ڕزگاریخوازه‌کانی ناوچه‌که چه‌ک و پێداویستیه‌کانیان له ئێرانه‌وه ده‌ست ده‌که‌وێت". به‌رپرسه ئێرانیه‌که ئه‌وه‌ی ڕوون نه‌کردۆته‌وه که مه‌به‌ست له "هێزه ڕزگاریخوازه‌کان" کێن، به‌ڵام ئێران هه‌میشه هێزه‌کانی وه‌کو "حزبوڵای لوبنانی و بزوتنه‌وه‌ی جیهاد و حه‌ماسی فه‌له‌ستینی" به هێزی ڕزگاریخواز له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. جێی ئاماژه‌یه پێشتر به‌رپرسانی ئێران هه‌میشه ئه‌وه‌یان ڕه‌تده‌کرده‌وه که به‌چه‌ک یارمه‌تی ئه‌و جۆره هێزانه‌یان دابێت و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که تاران ته‌نها یارمه‌تی مه‌عنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌دات. جێی ئاماژه‌یه "به‌سیج" هێزێکی نا ئیلتیزامیهو[ .،]سه‌ر به هێزه‌کانی پاسه‌وانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه‌و[ .،]فهرماندهکهیشی له‌لایه‌ن ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران "عه‌لی خامنه‌ئی"ـه‌وه داده‌نرێت. |
گۆرانی هه‌موو ده‌ناڵێنن داهاتێکی چاوه‌رواننه‌کراوی به‌ده‌ست هێنا [ 16 : 28 ] 2010 / / 17 – گۆرانی "هه‌موو ده‌ناڵێنن" که له پێناو یارمه‌تیدانی ئاواره‌کانی بوومه‌له‌رزه‌ی هائیتی به‌رهه‌م هاتووه، له یه‌که‌مین هه‌فته‌ی بلاوکردنه‌وه‌ی زیاتر له ( 452 ) هه‌زار کۆپیی لێ فرۆشراوه‌و[ .،]داهاتێکی چاوه‌رواننه‌کراوی به‌ده‌ست هێناوه. به گوێره‌ی هه‌واڵی "بی. بی. سی"، ئه‌و گۆرانییه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا له به‌ریتانیا وه‌کو یه‌کێک له پرِداهاتترین گۆرانییه‌کان ده‌ستنیشان کرا. به‌رپرسانی کۆمپانیای "ئۆ. سی. سی"(کۆمپانیای گۆرانییه‌کانی به‌ریتانیا) له‌باره‌ی ئه‌و گۆرانییه گوتویانه: "داهاتی ئه‌و گۆرانییه له هه‌فته‌ی یه‌که‌می بلاوکردنه‌وه‌ی وایکردووه ببێته یه‌کێک له گۆرانییه پرِداهاتهکانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک". له‌و گۆرانییه ڕیژه‌یه‌کی زۆر له ئه‌ستێره‌کانی بواری موزیک وه‌کو "لئۆنا لوئیس"، "رایی ڤیلیامز"، "جیمز بلانێت"، "جان بۆن جووی"، "جیمز مۆریسێن"، "سوزان بۆیل"، "ماریا که‌ری" و "ته‌یک دێت" به‌شدار بوونه. برِیار وایه داهاتی ئه‌و گۆرانییه له پێناو یارمه‌تی دانی ئاواره‌کانی بوومه‌له‌رزه‌ی وڵاتی هائیتی خه‌رج بکرێت. |
له سلێمانی سێیه‌م کاروانی به‌شه نه‌وتی هاوڵاتیان دابه‌شکرا [ 18 : 41 ] 2008 / / 21 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د / سلیمانی - لیژنه‌ی دابه‌شکردنی سووته‌مه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ستی به دابه‌شکردنی سێیه‌م کاروانی به‌شه نه‌وتی هاوڵاتیانی دانیشتوانی شاری سلێمانی کرد، که نرخی هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت 75 هه‌زار دیناره. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار، له‌رۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه هه‌ڵمه‌تی دابه‌شکردنی نه‌وت له شارۆچکه‌ی تاسلوجه‌و که‌نه‌که‌وه ده‌ستی پێکردووه‌و[ .،]ئه‌مڕۆش نه‌وت له گه‌ڕه‌که‌کانی ڕاپه‌ڕین و به‌کره‌جۆ دابه‌شکراوه‌و[ .،]هه‌ڵمه‌تی دابه‌شکردنی نه‌وت گه‌ڕه‌که‌کانی دیکه‌ی ناو شاری سلێمانی ده‌گرێته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت 75 هه‌زار دینار له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، سه‌رچاوه‌که هۆی زیادکردنی نرخی نه‌وتی کاروانی سێیه‌می گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیل نه‌وتێک 150 هه‌زار له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌وتووه، حکومه‌تیش به‌نیوه‌ی ئه‌و نرخه‌ی تێی چووه نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌کات. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ساڵی ڕابردوو کاروانی یه‌که‌م و دووه‌می به‌شه نه‌وتی هاوڵاتیان به بڕی 37 هه‌زارو 500 دینار دابه‌ش کرابوو. |
Subsets and Splits