text
stringlengths 0
94.6k
|
---|
گوازتنه‌وه‌ی دانیشتووانی ئه‌شره‌ف بڕیارێکی ئێرانیانه بوو [ 12 : 40 ] 2012 / / 26 جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، ساڵح موتڵه‌گ. - فۆتۆ: به‌غدا 26 شوبات / فه‌برایه‌ر ( ) – جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، ساڵح موتڵه‌گ، داوای کرد که بۆ باشترکردنی ڕه‌وشی په‌نابه‌رانی ئێانیب له عێراق، ڕه‌چاوی ڕێککه‌وتننامه‌ی ژنێف بکرێت، چونکه ئه‌وان یاسا و عورفه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌یانگرێته‌وه. له به‌یاننامه‌یه‌کیدا که دانه‌یه‌کی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر که‌وتووه، موتڵه‌گ ده‌ڵێت "ئه‌و چوارسه‌د له‌و ئێانیانهی که له که‌مپی ئه‌شره‌ف بوون، گوازرانه‌وه بۆ سه‌ربازگه‌ی (لیبرتی)، له دۆخێکی ئینسانیی سه‌خت دان و ده‌خوازرێت که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی به‌رپرسیار ڕۆڵ ببینێت." ئه‌و بڕوای وایه که پرۆسه‌ی گوازتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌ره‌نجامی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌کییه، بڕیاره‌که ئێرانییه نه‌ک عێراقی. موتڵه‌گ بلاڵوی کردووه‌ته‌وه که ئه‌و توندوتیژییه‌ی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئه‌شره‌فدا کراوه، پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه؛ -"به هیوام که چاره‌نووسیان دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆکه‌ی پارساڵ نه‌بیت که هێرشیانه کرایه سه‌ر و کوژراو و برینداری لێ که‌وته‌وه. شه‌رمین جاف |
پۆڵه‌ندا و ئه‌مه‌ریکا ڕێککه‌وتننامه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی سیستمی دژه مووشه‌کیان مۆر کرد [ 12 : 38 ] 2008 / / 15 - "پۆڵه‌ندا" و "ئه‌مه‌ریکا" ڕێککه‌وتننامه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی سیستمی دژه مووشه‌کیان له خاکی "پۆڵه‌ندا" مۆر کرد. سایتی هه‌واڵی "سی ئێن ئێن" بڵاویکرده‌وه، دوێنێ پێنجشه‌ممه، هه‌ردوو حکومه‌تی "پۆڵه‌ندا" و "ئه‌مه‌ریکا" ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کیان به‌مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌ی سیستمی دژه مووشه‌کی له خاکی "پۆڵه‌ندا" مۆر کرد، ئه‌م پلانه‌ش له لایه‌ن "حکومه‌تی ڕووسیا"ـوه به توندی ڕه‌تکرایه‌وه. جێی ئاماژه‌یه، ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژه حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا فشاری به ئاڕاسته‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی سیستمی دژه مووشه‌ک له "پۆڵه‌ندا" دروست کردووه، به پێی ڕێککه‌وتننامه‌که‌ش موشه‌که‌کان به سیستمی هه‌واییه ئاسمانییه‌که‌ی کۆماری چیک وه‌ک به‌رپرسان له مانگی نیسانی ڕابردوو له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون، ده‌به‌سترێنه‌وه. جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، پێشتر ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر هاوکاریکردنی "پۆڵه‌ندا" له بواری نوێکردنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی به‌رامبه‌ر مۆرکردنی ڕێککه‌وتننامه‌که ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیبوو. |
25 . 09 . 2010 زانا ڕۆستایی: هه‌ندێ لایه‌نی ناو ئه‌لعێراقیه باوه‌ڕیان به به‌شداریکردنێکی کارای کورد نییه له حکومه‌تی عێراقدا. له لایه‌ن زانا ڕۆستایی ، ئه‌ندامی شاندی کوردستانی بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کاندا ده‌ڵێت کۆبونه‌وه‌که‌یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا کۆبونه‌وه‌یه‌کی باش بووه‌و[ .،]کۆبونه‌وه‌ی تریشی به‌دوادا دێت. به‌ڕێز ڕۆستایی، له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، وای باس ده‌کات که لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا زۆرترین تێگه‌یشتنی هه‌یه له‌سه‌ر داواکانی کورد له عێراقدا ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری عیراقدا، هه‌رچه‌نده تێبینی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک هه‌یه ، له‌و نۆزده داوایه‌ی لایه‌نی کوردی خستویه‌تیه به‌رده‌م لایه‌نه عێراقیه‌کانی سه‌رکه‌وتوو له هه‌ڵبژاردندا. |
ده‌یان سه‌ربازی سووریا له‌لایه‌ن هێزه جیابووه‌وه‌کان له سوپا کوژراون [ 11 : 23 ] 2011 / / 15 هه‌ولێر 15 کانونی یه‌که‌م/ دیسه‌مبه‌ر ( )- له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی سوپای سووریا و ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له سوپا جیابوونه‌ته‌وه، هه‌تا لانیکه‌م 26 سه‌ربازی سوپای سوریا کوژراون له درێژه‌ی 3 ڕۆژ شه‌ڕ و پێکدادانی هێزه‌کانی سوپای سووریا و ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له سوپا جیابوونه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له شه‌ڕێکی دیکه‌دا له ده‌رعا، لانیکه‌م 26 سه‌ربازی سوپای سووریا کوژراون. به‌پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، شه‌ڕ و پێکدادان به‌رده‌وامه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ژماره‌ی کوژراوه‌کانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر دیار نییه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه دوێنێ چوارشه‌ممه، له ئه‌نجامی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌کانی سووریا بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی دژی حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له حه‌ما 10 که‌س کوژران و 7 که‌سی دیکه‌ش له ناوچه‌کانی دیکه‌ی سووریا به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی سوپا کوژراون. ئا. ڕ |
له مانکی ڕابردوو 11 حاڵه‌تی سووتانی ئافره‌ت له گه‌رمیان هه‌بووه [ 13 : 43 ] 2012 / / 08 گه‌رمیان 8 ی شوبات/فه‌برایه‌ر ( )- له‌ماوه‌ی یه‌ک مانگدا، زیاتر له 4360 که‌س به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و ڕاوێژی پزیشکی، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه و مه‌ڵبه‌ند و بنکه ته‌ندروستییه‌کانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیانیان کردووه، هه‌روه‌ها له‌و مانگه‌دا 11 حاڵه‌تی سوتانی ژنان هه‌بووه و 605 منداڵیش له دایک بوونه. ئامارێکی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، ڕێژه و بڕی ئه‌و چالاکی و حاڵه‌تانه ده‌رده‌خات که له‌ماوه‌ی مانگی کانوونی یه‌که‌می 2012 دا تۆمار کراون. ئاماره‌که که کۆپییه‌کی بۆ په‌یامنێر نێرداوه ڕوونی ده‌کاته‌وه، له‌و مانگه‌دا، 4363 که‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه و مه‌ڵبه‌ند و بنکه ته‌ندروستییه‌کانیان کردووه له‌گه‌رمیان، که 2233 که‌سیان له ڕه‌گه‌زی مێیه و 2130 که‌سیان له ڕه‌گه‌زی نێرن. له کۆتایی ئاماره‌که‌دا، ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان و له‌دایکبوون ڕوون کراوه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ک له‌م مانگه‌دا، له‌دایکبوونی 605 منال تۆمار کراوه که 310 یان له ڕه‌گه‌زی نێر و 295 یان له ڕه‌گه‌زی مێیه. له به‌رامبه‌ریشدا، 14 حاڵه‌تی گیا له‌ده‌ستدان تۆمار کراوه که نۆیان له ڕه‌گه‌زی مێ و پێنجیان له ڕه‌گه‌زی نێرن هه‌روه‌ک ئاماژه دراوه که 17 حاڵه‌تی سوتاویی تۆمار کراون که 11 یان له ڕه‌گه‌زی مێ و 6 یان له ڕه‌گه‌زی نێرن. به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، له سنووری قه‌زاکانی که‌لار و کفری و خانه‌قین و ناحیه و گونده‌کانیان، 3 نه‌خۆشخانه و 12 مه‌ڵبه‌ند و 50 بنکه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه. سیروان حه‌سه‌ن/ش.ب |
دوو ئافرت سووتان [ 12 : 34 ] 2009 / / 13 - قائید میرۆر- هه‌ولێر- له دوو ڕووداوی جیادا، دوو ئافرت سووتان. له‌م باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی، به (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر)ی ڕاگه‌یاند، له گه‌ڕه‌کێکی شاری هه‌ولێر، دوێنێ ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به ناوی (س،ت،م) له ڕقی مێرده‌که‌ی 60 %ی جه‌سته‌ی سووتاندووه‌و[ .،]ئێستا له نه‌خۆشخانه‌که‌یانه له ژێر چاره‌سه‌رکردن دایه. له لایه‌کی تر له ناحیه‌ی داره‌توو، کچێک به ناوی "ک،ه" به ته‌باخ و سوتاوه‌و[ .،]ڕێژه‌ی سووتانهشی 13 %یه. |
ئاستی فرۆشتنی دۆلار که‌مبۆته‌وه [ 11 : 27 ] 2009 / / 19 - بانکی ناوه‌ندی عێراق ڕایگه‌یاند، له ئاڵوگۆڕه‌کانی دوێنێ دووشه‌ممه‌ی به‌نکی مه‌رکه‌زی عێراقدا، فرۆشتنی دۆلار که‌مبووه. بانکی ناوه‌ندی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار 1173 دیناربووه. هه‌روه‌ها ئاشکرایکرد که فرۆشی دۆلار دوێنێ له بهنکهکهیاندا 124 . 295 . 000 دۆلاربووه. جێی ئاماژه‌یه که‌می و زۆری فرۆش و داواکاری له سه‌ر دۆلار کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر نرخه‌که‌یی به‌رامبه‌ر دینار. |
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌ردانی عێراق ده‌کات [ 8 : 58 ] 2009 / / 10 - وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا "ئه‌حمه‌د دادود ئۆغلۆ" له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانی عێراق ده‌کات. له‌م باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ک له حکومه‌تی عێراقی وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که، ڕوونیشکرده‌وه، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا "ئه‌حمه‌د دادود ئۆغلۆ" بۆ به‌غدا ئاماده‌کاریه بۆ ئه‌و لوتکه‌یه‌ی، که له مانگی تشرینی یه‌که‌می داهاتوو له شاری به‌غدا له نێوان "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان"ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و گه‌وره به‌رپرسانی عێراقی سازده‌کرێت، که له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دوایه‌ی "نوری مالکی" سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی بۆ ئه‌نقه‌ره بڕیاری له‌سه‌ر دراوه. |
سوپا کوژرانی سه‌رکرده‌ی پڵنگه‌کانی تامیلی ڕاگه‌یاند [ 17 : 40 ] 2009 / / 18 - سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌ربازی سوپای سریلانکا، کوژرانی سه‌رکرده‌ی پڵنگه‌کانی تامیلی ڕاگه‌یاند. ئاژانسی هه‌واڵی (فڕانس پرێس) بڵاویکرده‌وه، سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌ربازی له وه‌زاره‌تی به‌رگری سریلانکا، نه‌یویست ناوی ئاشکرابێت، ڕایگه‌یاندووه؛ ئه‌مڕۆ سه‌رکرده‌ی پڵنگه‌کانی تامیل له سریلانکا "فیلۆبیلای برابهاکاران" له‌و کاته‌ی له‌گه‌ڵ دوو له ئه‌فسه‌رانی به ئۆتۆمبێلێکی فریاکه‌وتنی ته‌ندروستی له ناوچه‌یه‌کی گه‌مارۆ دراوی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی دورگه‌ی ناوبراو له هه‌وڵی خۆ دهربازکردن دابوونه، که‌وتوونه نێو بۆسه‌ی سوپای سریلانکی و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌که‌ی کوژراون. سه‌رکرده سه‌ربازییه‌که گوتیشی: له ماوه‌ی داهاتوودا به شێوه‌کی فه‌رمی کوژرانی سه‌رکرده‌ی پڵنگه‌کانی تامیل " فیلۆبیلای برابهاکاران " بڵاوده‌کرێته‌وه. پڵنگه‌کانی تامیل بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌کدارییه، بۆ ماوه‌ی 26 ساڵه خه‌بات له پێناوی ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی تامیلیه‌کان و دامه‌زرندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سریلانکا ده‌کات . |
هه‌ولێر؛ کرێکارێکی سه‌موونخانه‌یه‌ک سووتا [ 17 : 42 ] 2010 / / 15 - قائید میرۆ / هه‌ولێر – کرێکارێکی سه‌مونخانه‌یه‌ک له کاتی کارکردنی سووتا. سه‌رچاوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجینسی له لێدوانێکی تایبه‌ت به (ئاژانسی په‌یامنێر) گووتی: " ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌کی نه‌ورۆز، کرێکارێکی سه‌مونخانه‌یه‌ک به ناوی (وشیار مه‌جید خدر – 30 ساڵ) و دانیشتووی گه‌ڕه‌کی سه‌ڵاحه‌دینه به هۆی ته‌قینی پرێمزی سهمهنحانهیهک سووتا". سه‌رچاوه‌که گووتیشی: "رووداوه‌که 8 : 50 به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕوویداوه‌و[ .،]ڕێژه‌ی سووتانی مامناوه‌ندییه‌و[ .،]له ژێر چاودێری پزیشیکدایه". سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی له کاتی تێکردنی سووته‌مه‌نی بۆ ناو پرێمزه‌که ڕوویداوهکه ڕوویداوه. |
30 . 09 . 2003 ӥ Ѧ# 1734 ;ߠȦԠڕǦ# 1740 ;?堦# 1740 ;ǤϠߥ ȥ Ԧ# 1742 ;楠ی堟ی یǓǦ# 1740 ;Ǥ堣懣堦# 1717 ;堡堐堦# 1717 ; ᦣ 1742 ;?ѓч懤ی ߦ# 1734 ;ԟی Ӂی χ ϥ ߑێʠ?堑 ϥ џ堦ʠ䇦ی ߇ѣ堤Ϧ# 1742 ;ߦ# 1740 ; 䥦# 1742 ;䦣 1740 ; - 2003 - 10 - 01 ӥ Ѧ# 1734 ;ߠȦԠڕǦ# 1740 ;?堦# 1740 ;ǤϠƥ ?堑 ϥ џ堦ʠߥ ᦣ 1742 ;?ѓч懤ی ߦ# 1734 ;ԟی Ӂی 䇦ی ߇ѣ堤Ϧ# 1742 ;ߦ# 1740 ; یǤ Ƈԟч ߑψێ ƥ 懠ȥ Ԧ# 1742 ;楠ی堟ی ڇϡǤ堣ǣ堦# 1717 ;堦# 1740 ;Ǥ ᥠ?堦# 1717 ;χ ϥ ߑێʮ Ϧێ䦣 1742 ; ȥ ڕێҠȦԠƥ 㠞Ӈ䥠ی ȥ ?堦# 1740 ;ǣ䦣 1742 ;ч䠦# 1685 ;ǐ堦# 1740 ;ǤϠϦǠȥ ϦǦ# 1740 ; ڕǐ堦# 1740 ;ǤϤ堟堦# 1740 ; 楠҇ѥ ʦ# 1740 ; χϦ# 1740 ; 榦# 1717 ;NJ堦# 1740 ;堟?ъ楠߇䦣 1740 ; ƥ 㑦# 1740 ;߇ ߥ ᦣ 1742 ;ߦ# 1734 ;ᦣ 1740 ;䥠楠ߠƥ 䌇㠆堏堤 ʇ Ȧ# 1734 ;یǤ ڕ椠Ȧ# 1742 ;ʥ 楠ߥ ƇیǠߦ# 1734 ;ԟی Ӂی 䇦ی ߇ѣ堤Ϧ# 1742 ;ߦ# 1740 ; 䥦# 1742 ;䦣 1740 ; ϥ ҐǦ# 1740 ; ҇䦣 1740 ;Ǒی ƥ 㑦# 1740 ;߇یǤ Ƈԟч ߑψێʠیǤ 䥠ߥ Φ# 1742 ;҇䦣 1740 ; ̦# 1734 ;Ҧ# 1740 ;ݠ榣 1742 ;ᓦ䦣 1740 ; ȇᦣ 1740 ;撦# 1740 ; ?ێԦ榣 1740 ; 榦# 1717 ;NJ堦# 1740 ;堟?ъ楠߇䦣 1740 ; ƥ 㑦# 1740 ;߇ Ȧ宠 ̦# 1742 ; 护堈堦# 1685 ;ێҠ榣 1740 ;ᓦ# 1734 ;䠦# 1685 ;堎䥠?Ѧ# 1742 ;ߦ# 1740 ; 䇦χѦ# 1740 ; ϥ ҐǦ# 1740 ; ҇䦣 1740 ;Ǒی ی堟堡堡Ǧ# 1740 ;堤 ȥ ڕێ戥 чی堊ی堟堦堠校堁ێԠԥ ڕی ڦ# 1742 ;чޏǠȥ ߇Ѡϥ 妣 1742 ;䑇. :// . . / / - 58 - - 2003 - 10 - 01 - 3 - 1 - 89153917 / 941482 . |
که‌رکوک، چوار سه‌رکرده‌ی گروپی نه‌قشبه‌ندی ده‌ستگیر کران [ 12 : 00 ] 2010 / / 09 – هێزێکی ئسایشی پارێزگای که‌رکوک چوار سه‌رکرده‌ی گروپی نه‌قشبه‌ندی ده‌ستگیر کرد. سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی پارێزگای که‌رکوک ڕایگه‌یاند، هێزێکی ئاسایش توانی چوار سه‌رکرده‌ی سه‌ر به‌گروپی نه‌قشبه‌ندی له‌باشوری ڕۆژئاوای ئه‌م پارێزگایه ده‌ستگیر بکات. ئه‌م سه‌رچاوه‌یه که نه‌یویستووه ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه که هێزێکی سه‌ر به‌ئاسایش له‌رێگه‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌کانه‌وه له‌هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان و پشکنیندا له‌یه‌کێک له‌گونده‌کانی سه‌ر به قه‌زای (حه‌ویجه) که ده‌که‌وێته باشوری ڕۆژئاوای شاری که‌رکوک چوار سه‌رکرده‌ی سه‌ر به گروپی نه‌قشبه‌ندی قۆڵ به‌ست بکه‌ن. جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، گروپی نه‌قشبه‌ندی گروپێکه له‌لایه‌ن جێگری پێشووی سه‌رۆکی له‌ناوچووی عێراق (عیزه‌ت دووری) پاڵپشتی ده‌کرێن و له‌کۆتاییه‌کانی ساڵی 2003 ) دا خۆیان ڕاگه‌یاند. |
کاره‌با گیانی ئافره‌تێکی ستاند [ 17 : 33 ] 2008 / / 27 – باهۆز / هه‌ولێر - له‌شارۆچکه‌ی گوێر به‌هۆی ڕووداوێکی کاره‌باوه ئافره‌تێک گیانی له‌ده‌ستدا. له‌کاتی ده‌ستکاریکردنی ته‌ڵی کاره‌بای ماڵه‌وه‌یان لهپرِ ته‌زووی کاره‌با له ئافره‌تێک به‌ناوی"شه‌یما تاهیر"ته‌مه‌ن( 28 ساڵ)داوه‌و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه. وه‌ک له‌زانیاریه‌کان هاتووه: کاتێک ئه‌و ئافره‌ته گه‌یاندراوه‌ته نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا بوو. هه‌روه‌ها پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ی ووردو درشتی ڕووداوه‌که ئاگاداربێت ده‌ستی به‌لێکۆڵینه‌وه کردووه. |
فۆن تێریێر، کلۆنی و وهندێرس بانگهێشتی فیستیڤاڵی فیلمی بۆمبای ده‌کرێن [ 21 : 28 ] 2011 / / 21 هه‌ولێر 21 ئه‌یلول / سه‌پته‌مبه‌ر ( ) – تازه‌ترین به‌رهه‌مه‌کانی لارس فۆن تێریێر، جۆرج کلۆنی و ویم وهندێرس له فیستیڤاڵی فیلمی بۆمبایدا نمایشده‌کرێن. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "ئیسنا"، به‌ڕێوه‌به‌رانی سێزده‌یه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی بۆمبای ڕۆژی ڕابردوو لیسته‌ی ناوی فیلمه ئاماده‌بووه‌کانی ئم فیستیڤاڵه‌یان له‌کاتێکدا ڕاگه‌یاند که به‌رهه‌مه تازه‌کانی ده‌رهێنه‌ره نادارهکانی ئه‌وڕوپا و ئه‌مه‌ریکا له به‌شی کێبه‌رکێی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا ده‌که‌وتنه به‌رچاو. فیلمی جه‌ژنی مارس له ده‌رهێنانی جۆرج کلۆنی که مانگی ڕابردوو له ڕێوڕه‌سمی کرانه‌وه‌ی فیستیڤاڵی ڤێنیزیادا نمایشکرا، یه‌کێکه له به‌رهه‌مه بانگهێشتکراوه‌کانی ئه‌م ڕووداوه هونه‌رییه. فیلمی مالیخولیای لارس فۆن تێریێر که له فیستیڤاڵی کاندا نمایشکرا، یه‌کێکی دیکه له فیلمه ناوداره‌کانی بانگهێشتکراوی فیستیڤاڵی بۆمبایه. هه‌روه‌ها فیلمی پینا له ده‌رهێنانی ویم وهندێرس که نوێنه‌ری ئه‌ڵمانیایه له ئۆسکاری 2012 دا، له فیستیڤاڵی فیلمی بۆمبایدا نمایشده‌کرێت. سێزده‌یه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی بۆمبای ڕۆژی ( 13 تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر) به نمایشی فیلمی له ده‌رهێنانی بێنێت میلێر و له ڕۆڵگێڕانی بڕاد پیت ده‌ستده‌کات به چالاکییه‌کانی خۆی و تا ڕۆژی ( 20 تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر) به‌رده‌وامده‌بێت. م.م |
له دوای وازهێنانی ڕاهێنه‌ره‌که‌یان یاریزانه‌کانیش کۆچ ده‌که‌ن [ 11 : 12 ] 2008 / / 02 _ له دوای ئه‌وه‌ی له دوو وه‌رزی ڕابردوودا یانه‌ی به‌رشلۆنه نه‌یتوانی هیچ پاڵه‌وانتیه‌ک به‌ده‌ست بێنیت، ته‌نها نه‌بووه هۆی کۆچی ڕێکاردی ڕاهێنه‌ری به‌رشلۆنه به‌لکۆ زوربه‌ی یاریزانه‌کانیش کۆچ ده‌که‌ن به‌م شێوه‌یه: 1 _ ئیدملسۆن چووه ڕێزی یانه‌ی ڤیاریالی ئیسپانی 2 _ زامبرۆتا چووه ڕێزی یانه‌ی میلانی ئیتاڵی 3 _ جیۆڤانی چووه ڕێزی یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی . هه‌ریه‌که یاریزان " سامویل ئیتۆ و مارکیز و دیکۆ و ڕونادینهۆ و گۆدیانسن و ڤاڵدێزی گۆڵچی " چاوهرِواندهکرێت له ماوه‌یه‌کی نزیکدا ڕوبکه‌نه یانه‌یه‌کی دیکه. |
02 . 06 . 2012 شه‌لال گه‌دۆ : سه‌رۆکی سوریا ڕایگه‌یاند به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌کارهێنانی توندوتیژی له لایه‌ن به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا له میانه‌ی یه‌که‌م وتاریدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که‌یدا نکوڵی له کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی حه‌وله ده‌کات و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریاش به پیلانگێڕانی بیانی ناودێر ده‌کات. شه‌لال گه‌دۆ ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا ده‌ڵێت به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باسی له پێکهاته‌کانی تری گه‌لی سوریای نه‌کرد و به تایبه‌تیش کورد، وه ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که که هیچ گۆڕانێک له بیرکردنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و حکومه‌ته‌که‌یدا نه‌هاتۆته ئاراوه. له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز گه‌دۆ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و ڕژێمه‌که‌شی هه‌رگیز به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه ده‌سه‌ڵات له سوریا جێناهێڵن. |
که‌رکوک.. ژماره‌یه‌ک داواکراو ده‌ستگیرکران [ 20 : 42 ] 2009 / / 02 – ژارۆ شوانی / که‌رکوک - سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌کان له لێدوانێکی تایبه‌تدا به "ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر" ڕایگه‌یاند، ئهمرِۆ له هه‌ڵمه‌تێکی پشکنیندا 15 داواکراویان ده‌ستگیرکرد. سه‌رچاوه‌که که نه‌یوست ناوی بڵاوبکرێته‌وه، ڕوونیکرده‌وه، هه‌ڵمه‌ته‌که بۆ هه‌ریه‌که له گهرِهکی "قه‌ره داغڵی و ڕجیاد و ناوچه‌ی پیشه‌سازی گه‌وره" له که‌رکوک ئه‌نجامدرا، که هێزه‌کانی پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌کان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا توانیان 15 داواکراو ده‌ستگیر بکه‌ن. گوتیشی: توانراوه ده‌ست به‌سه‌ر 5 چه‌کی کڵاشینکۆف و 14 ئۆتۆمبێڵ، ئۆتۆمبێڵهکانیش جۆری (بی ئێم، مازدا، ئۆپڵ، نیسان، بیجۆ، پیکاب) بوون. سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد، 5 له‌و ئۆتۆمبێڵانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، مۆڵکی هاوڵاتیانه‌و[ .،]له‌لایه‌ن ئه‌و داواکراوانه بۆ کاری ته‌قینه‌وه دزراوه. |
دوای نۆزده ساڵ یه‌که‌م گه‌شتی ئاسمانی عێراق بۆ یۆنان و ستۆکهۆڵم ئه‌نجامدرا [ 20 : 25 ] 2009 / / 28 – هێڵی ئاسمانی عێراقی دوای تێپه‌ڕاندنی 19 ساڵ ، دوێنێ یه‌که‌مین گه‌شتی ئاسمانی به‌ره‌و ئه‌سینا و ستۆکهۆڵم ئه‌نجامدا و بڕیاریشه گه‌شته ئاسمانییه‌کانی فراوانتر بکات. وه‌زیری گواستنه‌وه هێڵی نوێی ئاسمانی عێراقی فیدڕاڵ "عامر عه‌بدولجابر ئیسماعیل" له پێناو کردنه‌وه‌ی هێلێکی نوێ فڕۆکه‌وانی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتی یۆنان سه‌باره‌ت به پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی عێراق و یۆنان له‌هه‌مبه‌ر هێله‌کانی گواستنه‌وه‌و[ .،]گه‌یاندن گفتوگۆی کردووه. وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و[ .،]هێڵی نوێی ئاسمانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکردۆته‌وه‌و[ .،]تێیدا هاتووه " دوای 19 ساڵ تێپه‌ڕبوون به سه‌ر ئه‌و سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌ی له نه‌وه‌ده‌کان به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پێندرابوو، دوێنێ یه‌که‌مین گه‌شتی ئاسمانی عێراق به‌ره‌و "ئه‌سینا"ی یۆنان و له وێشتهوه به‌ره‌و "ستۆکهۆڵم"ی پایته‌ختی سوید ئه‌نجامدرا. وه‌زیره‌ی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌یداوه، فراوانکردنی پلانی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی عێراق به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا و مۆمبای و قه‌ته‌ر و به‌حرێن له به‌رنامه‌دان به مه‌به‌ستی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان. جێی ئاماژه‌یه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه له کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی له‌یه‌ک تێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ هێڵی ئاسمانی فه‌ره‌نسا( ) سه‌باره‌ت به ڕێکخستنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا ، به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان مۆرکرد بوو، که به‌پێی ڕێککه‌وتننامه‌که شێوازی کاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێڵی ئاسمانی فه‌ره‌نسایی گیراوه‌ته‌به‌ر تا هێڵی ئاسمانی عێراقی توانای بڕینی ئاسمانی وڵاتانی ئه‌وروپایی هه‌بێت، چونکه له 19 ساڵی ڕابردوو به‌هۆی ئه‌و سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پێندرابوو، ئه‌نجامدانی گه‌شتی ئاسمانی له‌مجۆره ڕێگه پێدراو نه‌بووه. |
سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئیدانه‌ی کرده‌وه تیرۆریستیه‌که‌ی کلێسای نه‌جاتی کرد [ 8 : 38 ] 2010 / / 02 - دکتۆر که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، ئیدانه‌ی کرده‌وه تیرۆریستیه‌که‌ی کلێسای نه‌جاتی کرد. ئهمهدهقهکهیهتی: به‌داخه‌وه شه‌وی ڕابردوو له شاری به‌غدا و له کڵێسا‌ی نه‌جات له که‌راده‌ی شه‌رقی ئه‌و کاته‌ی خوشک و برا مه‌سیحیه‌کانمان خه‌ریکی عیبادهت و نوێژکردن و پارِانهوهو به‌جێ گه‌یاندنی سرووته ئاینیه‌کانی خۆیان بوون، ژماره‌یه‌ک چه‌کدار له‌پاشماوه‌ی تیرۆریستان هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر کڵێسا‌ی نه‌جات و ته‌واوی به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوره‌سمه ئاینه‌یان به بارمته گرتوه‌و کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یان له شه‌هید و بریندارکردنی ده‌یان هاووڵاتی سڤیل و ئاماده‌بوانی ئه‌و ڕێوره‌سمه ئه‌نجام داوه. ئێمه له‌کاتێکدا پرسه‌و[ .،]سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی که‌سوکاری شه‌هیدان ده‌که‌ین و شیفای به په‌له‌ش بۆ بریندارانی ئه‌و کاره تیرۆریستیه ده‌خوازین،دڵنیاین ئه‌م جۆره کرده‌وانه له‌توانا و ئیراده‌ی عیراقیه‌کان به هه‌موو پێکهاته‌و[ .،]ئایین و بیر و بۆچوونه جیاوازه‌کان که‌م ناکاته‌وه، به‌ڵکو به‌هێز تر ده‌بن له‌پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پیلانه‌کان و گه‌یاندنی که‌شتی عیراق بۆ که‌ناری ئارام و تیرۆر و تیرۆریستانیش تا هه‌تایه ڕیسوا و مه‌حکوم ده‌کرێن. دکتۆر که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان 1 / 11 / 2010 |
خه‌ڵات له فیستیڤاڵی ئایینی سونه‌تی ئێران [ 12 : 23 ] 2009 / / 27 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ شانۆگه‌ری "خه‌ڵات" له ده‌رهێنانی شانۆکاری کورد جه‌واد ڕادمهرد له 14 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆگه‌رییه‌کانی ئایینی و سونه‌تی ئێران نمایش کرا. به پێی ڕاپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، شانۆگه‌ری "خه‌ڵات" له نووسین و ده‌رهێنانی شانۆکاری قووچانی جه‌واد ڕادمهرد که به‌رهه‌می کورده‌کانی باکووری خوراسانه له به‌شی کێبڕکێی شانۆی سه‌رشه‌قامی 14 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆگه‌رییه‌کانی ئایینی و سونه‌تی ئێران، له دوو سانسی جیاوازدا له شوێنی سه‌رئاوه‌ڵای کۆمه‌ڵگه‌ی شانۆی شاری تاران و له پارکی ماڵی هونه‌رمه‌ندانی ئێران نمایش کرا. جێی ئاماژه پێدانه هه‌مووی ئه‌کته‌ره‌کانی شانۆگه‌ری "خه‌ڵات" له کورده‌کانی قووچان واته له کورده کورمانجه‌کانی باکووری خوراسان هه‌ڵبژێردراون. ئه‌م شانۆگه‌رییه ئایینی ڕه‌زم و به‌زمی کورده‌کانی کرمانجی باکووری خۆراسان له ماوه‌ی 20 خوله‌کدا بۆ بینه‌ر ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌م گروپه له جلوبه‌رگه‌کانیاندا له ڕه‌نگی سپی و سوور که‌ڵکیان وه‌رگرتووه، که ڕه‌نگه سپییه‌کان نیشانه‌ی بهزمهو[ .،]ڕه‌نگه سووره‌کانیش نیشانه‌ی ڕه‌زمه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه گروپی "متحد" واته "یه‌کگرتوو" سه‌ر به کورده‌کانی کرمانجی باکووری خۆراسان ماوه‌ی 17 ساڵه که دامه‌زراوه‌و[ .،]له‌م ماوه‌یدا به ئاماده‌کردنی چه‌ندین شانۆگه‌ری سه‌رشه‌قام له چه‌ندین فیستیڤاڵی ناوخۆی ئێران‌دا به‌شداریان کردووه، له‌وانه: فیستیڤاڵی شانۆگه‌رییه‌کانی ئایینی و سونه‌تی ئێران، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی ئێران، فیستیڤاڵی پارێزگای باکووری خوراسان، فیستیڤاڵی ناوچه‌یی پارێزگاکانی ئێران و هه‌وره‌ها له زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێران، له جه‌زیره‌ی کیش و جه‌زیره‌ی قیشم پێشکه‌ش کراوه. "خه‌ڵات" یه‌کێک له ئایینه کۆنه‌کانی قووچانه له باکووری خوراسان، خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه کاره‌کانی خۆیان تێکه‌ڵ به جه‌ژن ده‌که‌ن. ئه‌م ئایینانه له چه‌ندین قۆناغدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، که بریتین له: چاندن، وه‌به‌رهێنان، دوورینه‌وه، کێشان و له ده‌رئه‌نجامیشدا ڕێوڕه‌سمی به‌زم واته شایی. ئه‌م شانۆگه‌رییه ئایینی کورده‌کانی باکووری خوراسان یا کرمانجه‌کانی ئه‌وێ ده‌گێڕێته‌وه که بۆ نموونه به چ شێوه‌یه‌ک مه‌راسیمی شایی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. شانۆکاری کورد جه‌واد ڕادمهرد ساڵی 1981 له شاری قوچان له دایکبووه. ده‌رچووی به‌کالۆریۆسی کتێبدارییهو[ .،]کاری شانۆیی له ساڵی 1990 ده‌ست پێکردووه، به‌رده‌وام له 7 خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر له به‌شی سه‌رشه‌قام به‌شداری کردووه‌و[ .،]تا ئێستا بۆ سێ شانۆگه‌ری "گه‌نج", "داوه‌ت" و "خه‌ڵات" ده‌رهێنه‌ری کردووه‌و[ .،]له بواری توێژینه‌وه‌ی به‌رهه‌می شانۆییدا به‌رده‌وام چالاکی کردووه‌و[ .،]چه‌ندین شانۆنامه‌شی له سه‌ر دابوونه‌ریتی کۆنی کورده‌کانی باکووری خوراسان نووسیوه. هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له شانۆگه‌ری "خه‌ڵات" بریتین له: نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر: جه‌واد ڕاد مه‌رد. ئه‌کته‌ره‌کان: عه‌بباس کازمیان، حه‌سه‌ن بهرزنوونی و چه‌ندین ئه‌کته‌ری دیکه. ئامێرژه‌نی قۆشمه‌و[ .،]زوڕنا: عه‌لی ئه‌کبه‌ری یوسف خانی. ئامێرژه‌نی ده‌هۆڵ: موحسێن سازه‌نده. ڕاوێژکاری ده‌رهێنه‌ر: مێهدی عه‌قیقی. یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر: زه‌هرا سالارمحهمهدی. ڕاگه‌یاندنی گشتی: خه‌دیجه که‌دیوه‌ر. ماوه: 20 خوله‌ک. |
بروسکه‌ی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان [ 18 : 26 ] 2008 / / 07 - به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه به ناوی ده‌سته‌ی کارگێڕی و ته‌واوی کارمه‌ندانی ئاژانسی هه‌واڵ و به‌دواداچوونی کوردستان – په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس جوانترین پیرۆزبایی جه‌ژن ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی کورد له هه‌رێم و پارچه‌کانی دیکه‌ی باکوور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای کوردستان ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها پیرۆزیایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر و بیسه‌رانی ڕادیۆی زاگرۆس و ڕه‌وه‌ندی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌که‌ین و هیوادارین هه‌موو ساڵێک ئه‌م جه‌ژنه به خۆشی و شادی بگه‌ڕێته‌وه‌و[ .،]حه‌جی حاجیانی کوردستانیش قه‌بوڵ بێت. |
له به‌غدا ئاڵای قاعیده به‌رزکراوه‌ته‌وه‌و[ .،]عه‌تاش ڕه‌تیده‌کاته‌وه [ 9 : 21 ] 2010 / / 04 _ چه‌ند شایه‌تحاڵێک ڕایانگه‌یاند، چه‌کدارانی قاعیده له ناوچه‌ی مه‌نسوری شاری به‌غدا ئاڵای ڕێکخراوه‌که‌یان به‌رزکردۆته‌وه‌و[ .،]فه‌رمانده‌یی کرده‌کانی به‌غداش ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌تکرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند شایه‌تحاڵێک ڕایانگه‌یاند له ناوچه‌ی مه‌نسوری شاری به‌غدا ژماره‌یه‌ک چه‌کداری ده‌م وچاو پێچراو که له ناو دوو ئۆتۆمبێلدا بوون، هێرشیان کردۆته سه‌ر ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی عێراقی. وتوشیانه: چه‌کداره‌کان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌کانه‌وه چه‌که‌کانیان ده‌رهێناوه‌و[ .،]ئاڵای ڕێکخراوی قاعیده‌شیان به‌رزکردۆته‌وه. لای خۆیه‌وه، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی کرده‌کانی به‌غدا لیوا قاسم عه‌تا ڕایگه‌یاند، تیرۆرستان هێرشیان کردۆته سه‌ر ده‌ورییه‌یه‌کی جێگیری هێزه ئه‌منیه‌کان و له ئاکامدا 5 سه‌ربازیان شه‌هید کردوه. وتیشی:ئه‌و کاره‌یان بۆ ئه‌وه‌یه بوونی خۆیان بچه‌سپێنن، به‌ڵام نه‌بینراوه ئاڵا هه‌ڵبده‌ن. |
11 . 11 . 2004 بومه له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له به‌شی ڕۆژئاوای ئه‌ندۆنیسیا داوه - 2004 - 11 - 12 بومه له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له به‌شی ڕۆژئاوای ئه‌ندۆنیسیا داوه. وه به‌لایه‌نی که‌م 16 که‌س کوژراون و به‌ده‌یان خه‌ڵکی تریش بریندار بوون. ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ش له‌سه‌ر پێوانه‌ی ڕێخته‌ر 6 . 0 بووه. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه به سه‌دان خانوی ڕوخاندوهو[ .،]چه‌ندین بیناش تێک شکاون له‌و دورگه‌یه. :// . . / / - 58 - - 2004 - 11 - 12 - 7 - 1 - 89155377 / 941628 . |
پێشبینی نه‌خۆشییه‌کانی ده‌روونی له‌رێگه‌ی شه‌پۆله‌کانی مێشک [ 16 : 53 ] 2011 / / 01 - ده‌روونناسان توانایی خۆیان ڕاگه‌یاندووه که به یارمه‌تی شه‌پۆله‌کانی مێشکه‌وه ده‌توانن چاره‌سه‌ری گرفتی خه‌مۆکی و گۆشه‌گیری مرۆڤه‌کان بکه‌ن. زانایان له توێژهینهوهیهکدا بۆیان ده‌رکه‌وتووه که هه‌ر تاکه که‌سێک خاوه‌ن شه‌پۆلێکی تایبه‌ته له ناو مێشکی دا وه‌کو شوێن په‌نجه‌ی هه‌ر تاکێک، تایبه‌ت به خۆیه‌وه. ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش هاوکارێکه که ده‌توانرێت چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیی ده‌روونی و خه‌مۆکییه‌کان بکرێت. به پێی ڕاپۆرتێک که له گۆڤاری "ساینس ده‌یلی"، بڵاو کراوه‌ته‌وه، دروونناسان پیان وایه، سه‌ره‌ڕای گۆڕانکاری له عه‌سه‌به سه‌ره‌کیی و گرنگه‌کانی مێشک به تایبه‌ت له سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاریی، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه شه‌پۆڵه‌کانی مێشکیان بۆ ساڵانێکی زۆر وه‌کو نموونه‌یه‌ک به جێگری ده‌مێنێته‌وه. له ڕاستیدا کوالێتی شه‌پۆله‌کانی مێشکی که‌سێک بۆ که‌سێکی تر جیاوازه، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی بۆماوه‌یی که‌سه‌که‌وه که سه‌ره‌ڕای گۆڕانکارییه به‌رچاوه‌کان و گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆڤ، ئه‌و شه‌پۆڵانه به جێگری و بێ هیچ گۆرانێک ده‌مێنه‌وه. به وته توێژه‌ران، ئه‌و نموونه تایبه‌تمه‌ندانه هاوشیۆهی شوێن په‌نجه‌ی مرۆڤن و ده‌کرێت وه‌کو نیشانه‌کانی پێشبینی کردنی ئه‌و که‌سه به نه‌خۆشی ده‌روونی یان خه‌مۆکی ده‌ستنیشان بکرێن. "شیزۆفرێنا" جۆریک له‌و نه‌خۆشییه ده‌روونیی و خهمۆکییانه هه‌ژمار ده‌کرێت که ده‌بێته هۆی لاوازکردنی سیستمی مێشک و گۆرانکاڕییهک زۆر له هه‌ڵسووکه‌وت و هێزی ده‌رکی ئه‌و که‌سه دروست ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و که‌سه گوێی له هه‌ندێک ده‌نگ ده‌بێت یا چه‌ند وێنه‌یه‌ک ده‌بینێت که که‌سانی تر ناتوانن هه‌ست به‌و شتانه بکه‌ن. به بڕاوی پسپۆرانی بواری ده‌روونی، هه‌ر جۆره گۆرانکارییه‌ک له هه‌ڵسوکه‌وت یان خه‌مۆکی تا گۆشه‌گیری ده‌توانێت نیشانه‌یه‌ک بێت بۆ تووشبوون به نه‌خۆشییه‌کانی ده‌روونی و خه‌مۆکی به تایبه‌ت "شیزۆفرێنا". |
03 . 12 . 2008 ڤلادیمیر پـوتن گه‌شـبینه به ئایندهی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕوسـیا ڤلادیمیر پـوتن ڕایگه‌یاند ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندی باشـتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا که مانگی داهاتوو سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراو باراک ئۆباما ده‌سه‌ڵات دهگرێتهدهسـت. ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێز پـوتن بۆ بینه‌رانی ته‌له‌فیزیۆنێـکی ڕوسیای ڕاگه‌یاند نیشـانه‌ی باشی به‌دیکردووه که په‌یوه‌ندیـیه گرژه‌کان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش‌دا له سـایه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئۆباما به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت. ناوبراو گوتیشی له نێو ئه‌م نیشـانانهدا شـیانی گۆڕانکاری هه‌یه له پـلانی ئه‌مریکا بۆ دامه‌زراندنی سـیسـتمێـکی قه‌ڵـغانی موشه‌کی له ناوه‌ڕاسـتی ئه‌وروپادا. :// . . / / - 58 - 2008 - 12 - 04 - 9 - 89215512 / 951599 . |
28 . 11 . 2007 ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه تایبه‌ت ده‌بێت به ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له لایه‌ن به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ڕۆژی هه‌ینی ڕێـکـکهوتی 30 ی یازده تایبه‌ت ده‌بێت به کۆنفرانسی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که له شـاری ئه‌ناپڵسی ئه‌مریکادا به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا سه‌رۆک بوش به‌ڵێنی دا پـشتیوانیـیه‌کی ڕژد بکات له دانوسـتاندنی نێوان ئیسرائیلی و فهلهستیـنیـیهکاندا بۆ گه‌یشتن به ڕێـکـکهوتن بۆ بوونی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی له پاڵ یه‌کدا به‌ر له کۆتایی سـاڵی 2008 . میوانانی به‌رنامه: خالید عه‌زیز، شـاره‌زای کاروباری سـیاسی. دکتۆر کرمانج گوندی، پـرۆفیسـۆر له زانکۆی تێنسی سته‌یت. میوانداری به‌رنامه: موعته‌به‌ر شـیروانی. ده‌توانن له ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاکسه‌وه پـرسـیارهکانتان له ئێستاوه ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌که بکه‌ن و یان ژماره ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه په‌یوه‌ندیتان پـێوه بکه‌ین. ئیمه‌یڵ: @ . فاکس : 4876 - 203 - 202 - 1 هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه پـرسـیارهکانتان بکه‌ن و هه‌روه‌ها بۆچوونه‌کانتان ده‌ربـبڕن. له هه‌ر شوێنێـکی جیهانه‌وه له ڕێـگه‌ی کۆڵ کۆلێـکتهوه به خۆڕایـیه: 3861 - 619 - 202 - 1 له تورکیاوه به خۆرایـیه: 0115 - 314 - 0800 به ئۆپه‌ره‌یته‌ری تورکیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بکه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861 - 619 - 202 - 1 :// . . / / - 58 - 2007 - 11 - 29 - 4 - 89188957 / 947072 . |
20 . 11 . 2008 فه‌لاح مسته‌فا وه‌ڵامی قسه‌کانی مالیکی ده‌داته‌وه ڕۆژی پـێـنجشهممهو[ .،]له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی ڕه‌خنه‌ی توندی له پارته کوردیـیهکان گرت و گوتی له ڕێی مۆرکردنی گربهسـتی نه‌وت و جوڵانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له دژی هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق دهسـتوریان پـێشـێـلکردووه. له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ فه‌لاح مسـته‌فا به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سازکردووه. فه‌لاح مسـته‌فا ده‌ڵێت به پـێـچه‌وانه‌وه هه‌رێمی کوردسـتان باشـترین ڕۆڵی گێڕا له‌و کاتانه‌ی عێراق له بارودۆخی ناسک و ناهه‌مواردا بوو، وه ئێمه بووین هه‌موو لایه‌نه‌کانی تری ناکۆکمان ده‌هێنایه پـێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پـرۆسه‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتمانی سـیاسی به‌ره‌و پـێشه‌وه به‌رین، پاشـان ده‌ڵێت ئێمه پابه‌ندین به ده‌سـتور و ئه‌و لایه‌نه‌ین که به‌رده‌وام داوا ده‌که‌ین هه‌موو لایه‌کی تر پابه‌ندی دهسـتوربێت. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 9 : 28 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2008 - 11 - 21 - 4 - 89223462 / 953284 . |
گه‌رمیان ... به‌هۆی ڕوداوه‌کانی هاتوچۆوه له‌یه‌ک مانگدا شه‌ش که‌س گیانی له ده‌ستداوه [ 18 : 21 ] 2011 / / 09 گه‌رمیان 9 تهمموز / یۆلیۆ ( ) - به‌پێی ئامارێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان ته‌نها له مانگی ڕابوردودا 37 ڕووداوی هاتوچۆ له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕوویانداوه، له‌نێو ئه‌و ڕووداوانه‌ش شه‌ش که‌س گیانی له ده‌ستداوه. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان عه‌قید ناسر ئه‌حمه‌د به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: به پێی ئامارێکی یه‌ک مانگی ڕابوردوی به‌ڕێوه‌به‌راتیه‌که‌مان 37 ڕووداوی هاتوچۆی جۆراوجۆر له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و خانه‌قین ڕوویانداوه، له نێو ئه‌و ڕووداوانه‌ش شه‌ش که‌س گیانی له ده‌ست داوه‌و[ .،]شانزده که‌سیش برینداربوون. ئه‌حمه‌د وتیشی: له کۆی قوربانیه‌کانی ئه‌و مانگه ته‌نها دوو برینداری ژن هه‌بووه‌و[ .،]ئه‌وانی دیکه سه‌رجه‌میان پیاو بوونه، ئه‌و ڕووداوانه‌ش 10 ده‌یان له نێوشارو 27 له ده‌ره‌وه‌ی شار ڕوویانداوه که بریتی بوون له پێکدادان و وه‌ڕگه‌ران. ڕاشیگه‌یاند: له ئێستادا له ڕیگه‌ی کامێرای چاودێری و به‌کارهێنانی شێوازی توندتر بۆ که‌مبونه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان، شۆفێران زیاتر پابه‌ندی ڕینماییه‌کانی هاتوچۆ ده‌بن. هاشم حه‌سه‌ن / ص . س |
سیرینا سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی سیدنی [ 17 : 53 ] 2010 / / 13 – کچه یاریزانی ئه‌مه‌ریکی سیرینا ویلیامز سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی (سیدنی) بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی کچان که له ئوسترالیا به‌رێوه‌ده‌چێت. کچه یاریزانی ئه‌مه‌ریکی (سیرینا وییامز) یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵهوایتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی ڕووسی (ڤێرا دۆچڤینا) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 2 ، 6 - 2 ). کچه یاریزانی ڕووسی (دینارا سافینا) دووه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه ماڵئاوایی له پاڵه‌وانیتیه‌که کرد به دۆراندی به‌رامبه‌ر به کچه یاریزانی ڕووسی ئیینا دیمنتیێڤا) پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 2 ، 6 - 3 ). کچه یاریزانی ڕووسیای سپی (فیکتۆریا ئازراینکا) شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی سلۆڤاکی (دۆمینیکا سیبۆلکۆڤا) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر یه‌ک کۆمه‌ڵه، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 2 ، 7 - 5 ) ، ( 6 - 2 ). کچه یاریزانی فه‌ره‌سی (ئهرڤانی ڕیازئی) سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی ئیتالی (فلاڤیا بینیتا) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 3 ، 6 - 0 ). |
"سنووری شکاو" له فیستیڤاڵی فیلمی توڵفهی ئیتاڵی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا [ 16 : 11 ] 2012 / / 10 تاران 10 ئایار/ مایۆ ( ) ـ که‌یوان که‌ریمی به فیلمی "سنووری شکاو" خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "توڵفه"ی ئیتاڵی به‌ده‌ستهێنا. کورته فیلمی دیکۆمێنتی "سنووری شکاو" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری لاوی بانه‌یی که‌یوان که‌ریمی و به ئاماده‌بوونی ئه‌م فیلمسازه کورده له به‌شی پێشبڕکێی یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "توڵفه" له هۆڵی سینه‌ما شانۆیی "کۆمۆناڵێ" له ئیتاڵیا نمایشکرا و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه خه‌ڵاتی تایبه‌تی پێبه‌خشرا. "سنووری شکاو" بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته گرینگه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می وڵاتانانی ئیسپانیا، به‌لژیکا، عێراق و ئیتاڵیا و چه‌ندین وڵاتی دیکه له ڕکابهریدابوو. یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "توڵفه" به نمایشی کۆمه‌ڵێک فیلم له سینه‌ماکارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕکێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی و هه‌روه‌ها به‌شێکی تایبه‌ت به کورته فیلمه‌کانی سینه‌ماکاری به‌ئه‌زموون و ناوداری جیهان ڕۆمان پۆلانسکی له ڕۆژانی 3 - 9 ئایار/ مایۆی 2012 له شاری توڵفه له ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو. کۆمپانیای سینه‌مایی "ستاک فیلم"ی سنه که کورته فیلمی "سنووری شکاو" له ئاستی جیهاندا بڵاوده‌کاته‌وه، به سێ به‌رهه‌می دیکه له‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌شداری کرد، له‌وانه: کورته فیلمی "رۆیشتن" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری سنه‌یی سالم سه‌ڵه‌واتی، کورته فیلمی "هاواری بێده‌نگی" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد ئه‌میر ته‌ها و کورته فیلمی "چه‌نده سۆر بوو ده‌ریاچه‌ی من" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری ئێرانی حه‌سه‌ن قه‌هره‌مانی. "سنووری شکاو" تاکوو ئێستا له کۆمه‌ڵێک فیستیڤاڵ له ئاستی ئێران و جیهاندا نمایشکراوه، له‌وانه: پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌ما حه‌قیقه‌ت له ئێران، پێنجه‌مین جه‌ژنی وێنه‌یی ساڵی ئێران، یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی زانکۆی سووره‌ی تاران، پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌نده‌ن له به‌ریتانیا، سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی لاوانی کوردی واشنگتۆن له ئه‌مه‌ریکا، پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "نۆرتۆن وه‌یڤ" له وڵاتی ئیسله‌ندا، 16 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سووفیا" له بوڵگاریا، 14 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تسالۆنیکی" له یۆنان، 30 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئۆرۆگۆئا" له وڵاتی ئۆرۆگۆئا، 22 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "میدیا وایو" له هه‌نگاریا و 41 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه خوێندکاریی و ئاماتۆرییهکانی له ئه‌ڵمانیا. ئه‌م فیلمه له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی پێشبڕکێی 30 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ماگما" له وڵاتی نیۆزله‌ندا نمایشکرا که له ڕۆژانی 25 تا 92 ی ئه‌پریلی 2012 له شاری ماگما ئه‌وڵاته به‌ڕێوه‌چوو. مه‌نسوور جیهانی/ پ. ف |
هه‌ڵوێستی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ڕ دوا بڕیاره‌کانی کۆنسه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا [ 16 : 31 ] 2009 / / 21 - نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئه‌وروپای هه‌رێمی کوردستان له مه‌ڕ دوا بڕیاره‌کانی کۆنسه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا، سه‌باره‌ت به عێراق و هه‌رێمی کوردستان، به‌م شێوه‌یه هه‌ڵوێستی خۆی خسته‌ڕوو. نوێنه ڕایه تی یه کێتی ئه‌وروپای هه ڕێمی کوردستان پێ خۆشحاڵه به پشتگیری به ڕده وامی یه کێتی ئه‌وروپا بۆ سه ڕخستنی پڕۆسه‌ی[ .،]سیاسی عێراق و پێشوازی ده کات له بڕیاری کونسه‌ی[ .،]یه کێتی ئه‌وروپا سه باره‌ت[ .،]به چاودێریکردنی هه‌ڵبژاردنه چاوه ڕوانکراوه کانی عێراق و هه ڕێمی کوردستان سه باره‌ت[ .،]به ڕۆڵی یه کێتی ئه‌وروپا له چاره سه ڕکردنی پرسی که ڕکوک و ناوچه دابڕاوه کانی تر پێمان وایه که به پشتگیریکردتی شاندی نه ته وه یه کگرتوه کان (یونامی) ڕۆڵی یه کێتی ئه‌وروپا تا ڕاده یه ک بونیاتنهڕ[ .،]بووه. ئه‌مه له کاتێکدا که پێمان وایه یه کێتی ئه‌وروپا ده یتوانی زیاتر و به شێوه یه کی ڕاسته وخۆ هه وڵ بدات بۆ چاره سه ڕکردتی کێشه‌ی[ .،]که ڕکوک و ناوچه دابڕاوه کانی تر بۆ نمونه پشتگیریکردنی یه کێتی ئه‌وروپا له‌و[ .،]میکانیزمه ده ستووریهی[ .،](ماده‌ی[ .،]١٤٠) که له ئارادایه بۆ چاره سه ڕکردتی ئه‌و کێشانه سه باره‌ت[ .،]به په یوه ندی عێراق له گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێ و ده وروبهڕ[ .،] وێڕای هاوده نگیمان له گه کونسه‌ی[ .،]یه کێتی ئه‌وروپا که داوا له‌و[ .،]وڵاتانه ده کات یارمه تیدهڕ[ .،]بن له به جێهێنانی ئاشتی و سه قامگیری له عێراق، له هه مان کاتدا بڕوامان وایه که ئاشتی و سه قامگیری به ڕێزگرتن له یاسا و بڕیاره نێوده وڵه تییه کان ده سته به‌ڕ[ .،]ده بێت و ئه‌مه‌ش[ .،]جگه له عێراق به ئه‌رکی ده وڵه تانی دراوسێشی ده زانین. له‌و[ .،]چوارچێوه یه شدا داوا له یه کێتی ئه‌وروپا ده که ین که هه‌ڵوێست وه ڕبگرن به ڕامبهڕ[ .،]بۆردومانی به ڕده وامی ووڵاتانی تورکیا و ئێران له ناوچه سنووریه کان که ئه‌مانه پێشێلکاری یاسا و بڕیاره نێوده وڵه تییه کانن و به هیچ شێوه یه ک خزمه‌ت[ .،]به هێنانه دی ئاشتی و سه قامگیری له عێراق و ناوچه که دا ناکه‌ن[ .،]هه ڕچی ڕه وشی مافی مرۆڤیشه، هاوده نگین له گه‌ڵ کونسه‌ی[ .،] یه کێتی ئه‌وروپا سه باره‌ت[ .،]به پێویستی کارکردتی زیاتر بۆ به ده ستهێنانی ته واوی ئازادییه کان و به ڕه وپێش بردنی مافی مرۆڤ له عێراق به گشتی. له هه مان کاتدا پێمان وایه که هه ڕێمی کوردستان له‌م[ .،]ڕوه وهه هنگاوی باشی ناوه وه ڕه وشی مافی مرۆڤ له هه ڕێمی کوردستان به به ڕاورد له گه‌ڵ ناوچه کانی دیکه‌ی[ .،]عێراق زۆر باشتره. به‌ڵگه شمان بۆ ئه‌مه ئه‌و ئازادی و پێکه وه ژیانه‌ی[ .،]ئاشتیانه‌ی[ .،]نێوان نه ته وهو[ .،]ئاینه جیاوازه کانه که هه موو مافه کانیان پارێزراوه سه باره‌ت[ .،]به کۆبوونه وه کانی نێوان حکوومه تی عێراق و کۆمسیۆنی ئه‌وروپا که له ساڵی ٢٠٠٦ وه به حه وت قۆناغدا تێپه ڕیووهو[ .،]ڕوه‌و[ .،]ته واو بوونه، هه ڕێمی کوردستان له ڕێگه‌ی[ .،]نوێینه ڕایه تی ئه‌وروپایه وه وههڕ[ .،]له سه ڕه تاوه هاوکار بووه‌و[ .،]لایه نی ههڵسوڕێنه ڕی ئه‌م پڕۆسه یه بووه. وێڕای پێشوازیکردن له ڕێککه وتننامهی[ .،]نێوان حکوومه تی فیدرالی عێراق و یه کێتی ئه‌وروپا هیواخوازین که به کۆتایی هاتنی دووا گفتووگۆکانی ڕێککه وتننامه که قۆناغێکی نوێ له دۆستایه تی و پشتگیری و هاوکاری یه کێتی ئه‌وروپا بۆ عێراق و هه ڕێمی کوردستان بێته کایه وه |
03 . 09 . 2011 سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا بۆ هێرشبردنه سه‌ر ناوچه‌ی به‌نی وه‌لید ئاماده‌ن له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ده‌ڵێن ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ ده‌سـتبه‌سه‌راگرتنی به‌نی وه‌لید که یه‌کێـکه له‌و ناوچانه‌ی هێشـتا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ماوه‌ته‌وه. چه‌کدارانی دژ قه‌زافی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتیان ئه‌وان بۆ هێرشبردن ئاماده‌ن. ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشـتیمانی لیبیا ڕۆژی شه‌ممه داوای له هاوڵاتیانی سیڤیل کرد ئه‌وانه‌ی له‌و ناوچانه‌دان که هێشـتا هێزه‌کانی قه‌زافی لێماوه بێنه پاڵیان و په‌یمانی داوه تۆڵه نه‌کرێته‌وه. ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا دوا مۆڵه‌تی دانانی چه‌کی بۆ نه‌یارانی خۆی هه‌تا ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو درێژکرده‌وه. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌ڵێن ئه‌وان هیوادارن خۆیان لابده‌ن له گه‌مارۆ و په‌لاماردانی ناوچه سیڤیلیـیه‌کان. له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ئیتالیا، فرانکۆ فراتینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئاگاهی دا له مه‌ترسی لابردنی هه‌موو کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری سه‌رده‌می قه‌زافی و داوای له لیبیا و کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی له عێراق کرا دووباره نه‌کرێته‌وه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له پاش ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن له سـاڵی 2003 ، ئه‌مه‌ریکا و عێراق له‌شـکری وڵاته‌که‌یان ههڵوهشـاندهوهو[ .،]بووه مایه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری عێراقی به‌بێ کاروکاسپی بکه‌وه‌نه سه‌ر شه‌قامه‌کان و هه‌ندێـکیان په‌یوه‌ندی به یاخیبووانه‌وه بکه‌ن. |
01 . 04 . 2008 دکتۆر ئاوات عه‌لیار ده‌رباره‌ی کاریگه‌ری ئابوری بۆ سه‌ر باری سـیاسی ناو ئه‌مریکا ده‌دوێت |
دیلبۆسکی: گومانم هه‌یه له‌به‌شداری کردنی تۆریس به‌رانبه‌ر ئه‌ڵمانیا [ 11 : 26 ] 2010 / / 05 – له لێدوانێکیدا، ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ڤیسینتی دیل بۆسکی گووتی: گومانم هه‌یه له به‌شداری کردنی هێرش به‌ر فرناندۆ تۆریس له یاری داهاتوومان به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی 2010 . هه‌روه‌ها، دیل بۆسکی ڕاشی گه‌یاند، تۆریس یاریزانێکی گرنگه له پێکهاته‌ی تیپه‌که‌مان و برِوامان پێیه‌تی و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که به‌رده‌وام له پێکهاته‌ی سه‌ره‌کییه و به‌شداری تۆریس له پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له یارییه‌کانی ڕابردوو دوای گه‌رانه‌وه‌ی بوو له‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی که بۆ ئه‌ژنۆی کرا و نه‌یتوانی به ته‌واوی تواناکانی خۆی به‌ده‌ربخات و ته‌نها گۆڵێکیشی له‌م پاڵه‌وانێتییه تۆمار نه‌کرد. هه‌ر له یارییه‌که‌ی ئیسپانیا به‌رامبه‌ر پاره‌گوای له قۆناغی هه‌شتی مۆندیال، له‌خوله‌کی 60 ڕاهێنه‌ر تۆریسی له یاریگه ده‌رهێنا و فابریگاس هاته جێگه‌ی، دوای چوونه‌ده‌روه‌ی، د‌یڤید ڤییا گۆڵی سه‌رکه‌وتنی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد و هه‌ڵبژارده‌که‌ی گه‌یانده یاری پێش کۆتایی وڤییا له ڕیزی پێشه‌وه‌ی گۆڵکارانه به پێنج گۆڵ. جێی باسه، کاتژمێر 30 ر 9 ی شه‌وی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 8 / 7 / 2010 له یاریگه‌ی مۆزیس مابێدا له قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا به‌یه‌ک ده‌گه‌ن و براوه‌یان دههگاته یاری کۆتایی. |
پرۆژه یاسای خۆپاراستن لهتیشکدانهوه له‌هه‌رێمی کوردستان تاوتوێکرا [ 15 : 40 ] 2008 / / 19 - کاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ لیژنه‌ی ته‌ندروستی وکاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ته‌لاری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ دارا محه‌مه‌دئه‌مین وه‌زیری ژینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم پرۆژه یاسای خۆپاراستن لهتیشکدانهوه له‌هه‌رێمی کوردستان تاوتوێکرد. له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، که‌به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆک وئه‌ندامانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی وکاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی په‌رله‌مان و دارا محه‌مه‌دئه‌مین وه‌زیری ژینگه‌و دکتۆر عه‌لی حسین مامۆستا له‌کۆلیژی زانستی زانکۆی سه‌لاحه‌ددین به‌رێوه‌چوو، پرۆژه یاسای خۆپاراستن لهتیشکدانهوه له‌هه‌رێمی کوردستان تاوتوێکرا. له‌باره‌ی گرنگی پرۆژه یاساکه‌وه، وه‌زیری ژینگه ڕایگه‌یاند: پاراستنی ژینگه له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی گشتییه‌و بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه ڕه‌سمی و ناره‌سمییه‌کان وهاووڵاتیان پێویسته هه‌وڵبده‌ن پارێزگاری له‌ژینگه بکه‌ن وبه‌پاک وخاوێنی بهێڵنه‌وه. دواتر لیژنه‌ی ته‌ندروستی وکاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی په‌رله‌مان کاره‌کانی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی بۆ پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێم وبڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری به‌رز نرخاند‌و له‌باره‌ی پرۆژه یاساکه‌شه‌وه چه‌ند تێبینی وپێشنیازێکیان خسته‌روو. له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ژینگه تێبینی وپێشنیازهکانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی وکاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی په‌سندکردو دوای ئالوگۆرکردنی بیر‌ورا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی پرۆژه‌که هه‌ردوولا ڕێککه‌وتن که‌چه‌ند مادده‌یه‌ک له‌ئه‌سڵی پرۆژه‌که لاببردرێت ومادده‌ی شه‌شه‌میش پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێته‌وه‌و پرۆژه‌که له‌ژێر ڕۆشنایی یاسای خۆپاراستن لهتیشکدانهوهی به‌غدا دابرێژرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی پرۆژه‌که له‌رووی ده‌ستووریشه‌وه ناکۆک نه‌بێت. جێی ئاماژه بۆکردنه پرۆژه یاسای خۆپاراستن لهتیشکدانهوه له 11 مادده پێکهاتووه‌و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشکه‌شی په‌رله‌مان کراوه‌و خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ کراوه‌و له‌لایه‌ن لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه ڕاپۆرتی تایبه‌ت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی په‌سه‌ندکردنی پرۆژه‌که ئاماده ده‌کرێت. |
سه‌رنجدانی زۆری شاشه‌ی مۆبایل وئایفۆن ده‌بێته هۆی ماندوو بوون و ئێشی چاو [ 19 : 04 ] 2011 / / 24 هه‌ولێر 24 ته‌موز/ یۆلیۆ ( )- پسپۆرانی بواری چاو ، هۆشداریان دا که سه‌رنجی دان و ته‌ماشاکردنی زۆری "مۆبایل وئای فۆن" بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌بێته هۆی ماندووبوونی چاو و ئێش وئازاری چاو وهه‌روه‌ها به‌کار هێنانی ئامێری ته‌ماشاکردنی فیلمه 3 ڕه‌هه‌ندییه‌کانیش ده‌بێته هۆی ئێش وئازاری چاو. به پێی ڕاپۆرتێکی که‌ناڵی " ئێن بی سی"، دکتۆر مارتین ئێس بانکزمامۆستای "اپتۆمهتری و زانستی بینایی له زانکۆی کالیفۆرنیای و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و توێژینه‌وانه له‌و باره‌یه‌وه ووتی : دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند توێژینه‌وه که له سه‌ر 24 که‌س که ئامێری " مۆبایل و ئای فۆنیان" بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌کارهێنا بوو و هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له نزیکه‌وه سه‌رنجیان کردبووه سه‌ر ئامێری مۆبایل وئای فۆن . ئه‌نجامه‌کانی پیشانی دا که کاتێک به کاربه‌رانی ئه‌و ئامێرانه له مه‌ودایه‌کی نزیکه‌وه سه‌رنج ده‌دنه شاشه‌ی مۆبیل وئای فون و کۆمپیوته‌ر خالی به‌یه‌ک گه‌یشتن له پێشه‌وه دروست ده‌بێت و ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا ده‌بێته هۆی ماندووبوون و ئێش وئازاری چاو. به پێچه‌وانه‌وه ، ته‌ماشاکردن و سه‌رنجدان له مه‌ودایه‌کی دوور وه‌کو ته‌ماشاکردنی " په‌رده سینه‌ما " ئه‌و خاڵه به‌یه‌کگه‌یشتنه له پشت شاشه‌که‌وه دروست ده‌کات ، بۆیه زۆر به‌که‌می چاو ماندوو و تووشی ئێش وئازار ده‌بێته‌وه . له نێوه‌دا ته‌ماشاکردنی شاشه‌ی 3 ڕه‌هه‌ندیش ، زۆرتر ده‌بنه هۆی گیروگرفت بۆچاو، بۆیه پێوسته به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره ته‌کنۆلۆژیانه که‌م بکرێنه‌وه. ڕێبوار حه‌مه که‌ریم/ ن، ش.ب |
09 . 02 . 2010 له ئاکامی هێرشێـکی خۆکوژی له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان 18 که‌س ده‌کوژرێن کاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان ده‌ڵێن هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ له ناو ده‌سـته‌یه‌کی پـۆلیسی چاودێریدا خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌و[ .،]به لانی که‌م 18 پـۆلیس کوژراون. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌م ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر ڕێـگه‌ی سه‌ره‌کی عهشـرهتهکانی خه‌یبه‌ر ڕوویداوه، کاتێـک هێرشبه‌ره‌که به ماشێنێکه‌وه خۆی داوه به ماشـێـنێـکی پـۆلیسـدا و ده‌شڵێن به لانی که‌م 15 که‌سیش بریندارن. تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێـک به‌رپـرسێتی خۆی له‌و هێرشه خۆکوژیـیه ڕانه‌گه‌یاندووه. :// . . / / - 58 - 2010 - 02 - 10 - 8 - 89239782 / 956361 . |
هه‌شت سه‌ربازی تورکیا له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا کوژران [ 14 : 44 ] 2011 / / 17 هه‌ولێر 17 ئاب/ ئۆگۆست ( )- هه‌شت سه‌ربازی تورکیا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له ناوچه‌ی هه‌کاری له کوردستانی تورکیا کوژران و چه‌ند که‌سی دیکه‌ش به توندی بریندار بوون سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌مه 17 ی ئاب، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له دوو ناوچه‌ی جیاواز له پارێزگای هه‌کاری له کوردستانی تورکیا، لانیکه‌م 8 سه‌ربازی سوپای تورکیا کوژران و ژماره‌یه‌کی نادیاریش بریندار بوون. وه‌زیری به‌رگریی تورکیا، عیسمه‌ت یلماز، له‌مباره‌یه‌وه حیزبی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پ ک ک)ی به به‌رپرسیاری ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه ده‌ستنیشان کردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌و حیزبه له‌مباره‌یه‌وه هیچ لێدوانێکی نه‌داوه. به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی فرانس پرێس، ته‌قینه‌وه‌کان له ناوچه‌یه‌کی نزیک به سنووری هه‌رێمی کوردستانی عیراق ڕوویداوه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له برینداره‌کان، حاڵیان باش نیه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ژماره‌ی کوژراوه‌کان زیاد بکات. ئا. ڕ |
له دیاله سێ گومان‌لێکراو ده‌ستگیر کران [ 20 : 44 ] 2011 / / 13 – سیروان حه‌سه‌ن / گه‌رمیان - ئه‌مڕۆ له قه‌زای "میقدادیه"ی پارێزگای دیاله له لایه‌ن هێزێکی تایبه‌تی عێراقی سێ گومان‌لێکراو ده‌ستگیر کران که به هاوکاریکردنی گروپه چه‌کداره‌کان و یارمه‌تیدانیان له ئه‌نجامدانی کرده‌ی تیرۆریستی له ناوچه‌که‌دا تۆمه‌تبارن. سه‌رچاوه‌یه‌ک له سه‌نته‌ری ڕێکخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی دیاله به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن هێزێکی تایبه‌تی عێراقی که له به‌غداوه هاتبوون، له نزیک قه‌زای "میقدادیه"ی سه‌ر به پارێزگای دیاله به پێی زانیاری هه‌واڵگری و ورد و دروست سێ گومان‌لێکراو ده‌ستگیرکران که یه‌کێکیان ئه‌ندامی سه‌حوه‌یه. سه‌رچاوه‌که وتیشی: ده‌ستگیرکراوه‌کان تۆمه‌تبارن به هاوکاریکردنی گروپه چه‌کداره‌کان و یارمه‌تیدانیان له ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ناوچه‌که‌دا. ڕاشیگه‌یاند: هێزه تایبه‌ته‌که ده‌ستگیرکراوه‌کانی بۆ به‌غدا ڕاپێچ کردووه. |
دوو نه‌شته‌رگه‌ری دڵ به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجامدرا [ 20 : 47 ] 2010 / / 29 - نهبهزمحهمهد-سلێمانی - بۆ یه‌که‌مین جار له سه‌ر ئاستی عێراق و له که‌رتی حکومی‌دا نه‌شته‌رگه‌ری دڵی کراوه بۆ دوو منداڵی شاری سلێمانی، به‌سه‌ر که‌وتووی ئه‌نجام درا. لهوبارهیهوهد[ .،]جه‌عفه‌ر شهحاز پسپۆری نه‌خۆشیه‌کانی دڵ له‌لێدوانێکی دا بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) گوتی: "ئه‌م خزمه‌تگوزارییه له چوار چێوه‌ی ئه‌و گرنگی پێدانه‌ی حکومه‌تی کوردستانه به بواری ته‌رندوستی و ئه‌و گرفته ته‌ندروستیانه‌ی که پێشتر له کوردستاندا چاره‌سه‌ری نه‌بوو و هاوولاَتیان ناچار ده‌بوون له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت به بری زیاتر له 10 هه‌زار دۆلار ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه ئه‌نجام بده‌ن. د.جه‌عفه‌ر شهحاز ئاژماه‌ی به‌وه‌شکرد:" له نه‌شته‌رگه‌ری دڵی کراوه‌دا ژماره‌یه‌ک کاری گرنگ ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ک چاندنی بۆری خوێنبه‌ره‌کان، گۆڕینی زمانه‌کانی دڵ و چه‌ند نه‌خۆشیه‌کی دیکه‌ی زگماکی. |
18 . 01 . 2004 به هه‌زاران موسوڵمانه شیعه ئاینزاکان خۆپیشاندانێکی ئاشتیانه‌یان ساز داوه بۆ پشتیوانی کردن له هه‌ڵبژاردنێکی به‌زوترین کات له عێراق دا - 2004 - 01 - 19 ئه‌مرۆ له به‌غدا به هه‌زاران موسوڵمانه شیعه ئاینزاکان خۆپیشاندانێکی ئاشتیانه‌یان ساز داوه بۆ پشتیوانی کردن له هه‌ڵبژاردنێکی به‌زوترین کات له عێراق دا. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا سیروه عبدولواحید له به‌غداوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕاپۆرتێکی بۆ ناردوێن. بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م سه‌رگوتاره، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت. :// . . / / - 58 - - 2004 - 01 - 19 - 3 - 1 - 89164292 / 942838 . |
06 . 09 . 2010 سه‌رۆکی ئاژانسی ناووکی ئێران: ووڵاته‌که‌ی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پـشـکێنهران بۆ چاودێری پرۆگرامی ناووکی ده‌سـتنیشـان بکات له لایه‌ن سه‌رۆکی ئاژانسی ناووکی ئێران ده‌ڵێت ووڵاته‌که‌ی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و پـشـکێنهرانه ده‌سـتنیشـان بکات که بۆیان هه‌بێت چاودێری داموده‌زگا ناوکیـیه‌کانی بکه‌ن. له هه‌مان کاتدا، ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌زی ئه‌تۆمی له ڕاپۆرتێکی دا ده‌ڵێت له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو ئێران ئاماده نه‌بووه وه‌ڵامی پرسیاران به‌داته‌وه سه‌باره‌ت به شیانی چالاکی ئاشکرانه‌کراوی ناووکی. عه‌بدوڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری ئێران ده‌ڵێت گرفتی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه ئاژانسه‌که ته‌نیا ده‌توانێت ڕاپۆرت ئاماده بکات و ئه‌گه‌ر هات و گوێ له بریارێکی ئاژانسه‌که نهشگرێت، ئاژانسه‌که هێزی بریاردانی نیه. |
سلێمانی... خاوه‌نی کۆمپانیایه‌ک هه‌ڵدێت [ 14 : 19 ] 2008 / / 11 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د – سلێمانی / به‌هۆی تاوانی بریندارکردنی هاولاَتیهک خاوه‌نی کۆمپانیایه‌ک له شاری سلێمانی بهرلهدهستگیرکردنی هه‌ڵدێت. له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی پۆلیسی له که‌رتی پۆلیسی سه‌رچنار به‌ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند :" به‌هۆی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل له‌به‌رده‌م کۆمپانیای جیهان خاوه‌نی کۆمپانیاکه به‌ناوی "ڕ.ح.ل." و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌که به‌ناوی "ج.د." ده‌بیته ده‌مه قاڵێیان و ئه‌نجامی شهرهکهشیان به بریندارکردنی شۆفێره‌که له‌لایه‌ن خاوه‌نی کۆمپانیاکه‌وه کۆتایی پیدێت " . به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشکی و پۆلیسی دوای برینداربونی ئه‌و هاولاَتیه تیمه‌کانی فریاکه‌وتن گه‌یشتونه‌ته جێی ڕوداوه‌که‌و[ .،]پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه زانراوه که گولله‌یه‌کی به‌ر که‌وتووه‌و[ .،]برینه‌که‌شی سه‌خته. ئێستا برینداره‌که له ژێر چاودێری پزیشکدایه‌و[ .،]دۆسیه‌ی لێکوهَڵینهوهی ڕوداوه‌که‌ش ڕه‌وانه‌ی که‌رتی پۆلیسی سهرچنارکراوه، تاوانباره‌که‌ش تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ده‌ستگیر نه‌کراوه. |
24 . 02 . 2009 دکتۆر کرمانج گوندی سه‌باره‌ت به وتاره‌که‌ی سه‌رۆک باراک ئۆباما ده‌دوێت شه‌وی سێشه‌ممه سه‌رۆک باراک ئۆباما له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا گوتی ده‌مه‌وێت هه‌موو ئهمریکیـیهک ئه‌وه بزانێت که ئه‌مریکا به‌هێزتر له جاران ههڵـدهسـتێتهوهو[ .،]ئێمه دووباره ئه‌مریکا دروسـت ده‌که‌ینه‌وه. له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر کرمانج گوندی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئه‌مریکای باکور و مامۆسـتای زانکۆی تێنسی سـته‌یت له گفتوکۆیهکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌و گوته‌یه‌ی باراک ئۆباما به‌هێزترین گوته‌ی نێوئاخنی وتاره‌که‌ی بوو که ئومێد و باوه‌ڕی جارێـکی دیکه به ئه‌مریکا دایه‌وه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 7 : 47 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2009 - 02 - 25 - 4 - 89227272 / 954040 . |
خولی ئینگلیزی.. ئه‌رسناڵ دوو خاڵی له‌ده‌ست دا و تۆتنهام سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا [ 15 : 48 ] 2011 / / 28 ههولێر٢٨ کانوونی یه‌که‌م / دیسه‌مبه‌ر ( )- دوێنێ سێشه‌ممه یارییه‌کانی گه‌ڕی ١٨ له خولی نایابی ئینگلیزی به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی ئه‌رسناڵ دوو خاڵی له ده‌ست دا. له یاریگای ئیمارات یانه‌ی ئه‌رسناڵ میوانداری یانه‌ی ولڤه‌رهامبتۆن کرد ، تیادا یارییه‌که به گۆلێک بۆ هه‌ردوولا کۆتایی پێهات. گۆلی یانه‌ی ئه‌رسناڵ له ڕێگای یاریزان جێرڤینهۆ له خوله‌کی ٠٨ تۆمارکرا ، گۆلی یانه‌ی ولڤه‌رهامبتۆن له ڕێگای یاریزان ستیڤان ڤلیهر له خوله‌کی ٣٨ تۆمارکرا، یاریزانی یانه‌ی ولڤه‌رهامبتۆن نیناد میلیاش له خوله‌کی ٧٥ به کارتی سور ده‌رکرا. له یاریگای کارۆ ڕۆد یانه‌ی نۆریچ سیتی میوانداری یانه‌ی تۆتنهام کرد ، تیادا یانه‌ی تۆتنهام به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. هه‌ردوو گۆلی یارییه‌که له ڕێگای یاریزانی هێڵی به‌رگری هه‌ڵبژارده‌ی وێلز گارێس بێل له خوله‌که‌کانی ٥٥ ، ٦٧ تۆمارکرا. . |
هه‌ولێرو ئارارات به‌رامبه‌ر بوون و سیروانی نوێش له یانه‌ی ئاسۆی برده‌وه [ 13 : 44 ] 2008 / / 14 - له هه‌فته‌ی یه‌که‌می قۆناغی دووه‌می خولی نایابی کوردستان یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارارات به‌رامبه‌ر بوون، سیروانی نوێش له یانه‌ی ئاسۆی برده‌وه. دوێنی ئێواره له چوارچێوه‌ی خولی نایابی کوردستان له ده‌ستپێکی هه‌فته‌ی یه‌که‌می قۆناغی دووه‌مدا دوو یاری به‌ڕێوه‌چوون که تێدا یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگای شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداری یانه‌ی ئارارات کرد وله میانه‌ی ئه‌و یارییه‌دا هه‌ردوو یانه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون گۆڵه‌کانی یانه‌ی هه‌ولێر له ڕێگه‌ی یاریزانان "میران خه‌سرۆ" گۆڵی یه‌که‌م و "مووه‌فه‌ق یونس" گۆڵی سێیه‌م تۆمارکران، گۆڵی دووه‌میش یاریزانی یانه‌ی ئارارات به هه‌ڵه له‌خۆیان تۆمارکرد، گۆڵه‌کانی یانه‌ی ئاراراتیش له ڕێگه‌ی یاریزانان "ئارام عومه‌ر" دوو گۆڵ و"کارساز محه‌مه‌د" گۆڵێک تۆمارکران. له یارییه‌کی دیکه‌ی هه‌مان خولدا یانه‌ی سیروانی نوێ به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئاسۆی برده‌وه. جێی ئاماژه‌یه ئێستا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له پێشه‌نگی خوله‌که دێت به کۆکردنه‌وه‌ی 33 خاڵ به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی بروسک. |
بڕیاره سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو تۆڕباینێکی وێستگه‌ی چوار سه‌د مێگاواتی هه‌ولێر بکه‌وێته کار [ 18 : 25 ] 2007 / / 07 - به‌پێی گفتی کۆمپانیای (ئه‌ی بی بی) ئه‌ڵمانی که کار له دروستکردنی وێستگه‌ی 400 مێگاواتی هه‌ولێر ده‌کات، ده‌بێت ئه‌م وێستگه‌یه له 15 کانوونی دووه‌می ساڵی 2008 داهاتوو تۆڕباینێکی بکه‌وێته کار‌و بڕی 125 مێگاوات کاره‌با به‌رهه‌م بێنێت، به‌ڵام وه‌کو ئه‌وه‌ی که به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له وه‌زاره‌تی کاره‌بای حکومه‌تی کوردستان ئاماژه‌یدا به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌با ته‌نیا چاره‌سه‌ر نیه بۆ نه‌هێشتنی که‌می و بێ کاره‌بایی، چونکه زۆربه‌ی فیده‌ری وێستگه‌کانی ناو شار و گه‌ڕه‌کان کێشه‌یان هه‌یه‌و[ .،]ئۆڤه‌ر لۆدن. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له وه‌زاره‌تی کاره‌بای حکومه‌تی کوردستان (دیار مسته‌فا) تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) ئاشکرایکرد به‌و جۆره‌ی ئه‌ندازیارانی کۆمپانیای (ئه‌ی بی بی) ئاماژه‌یان پێداوه "پاش به‌کارکه‌وتنی تۆڕباینی یه‌که‌می وێستگه‌ی 400 مێگاواتی هه‌ولێر، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له مانگی شوباتیش تۆڕباینی دووه‌م و له مانگه‌کانی نیسان و ئایار هه‌ردوو تۆڕباینی سێ و چواره‌م بخرێته کار‌و وزه‌ی کاره‌با به‌هه‌م بهێنرێت". دیار مسته‌فا گوتیشی: تاوه‌کو ئێستاش کارکردن له‌م پڕۆژه‌یه به‌رده‌وامه‌و[ .،]نزیکه‌ی هه‌زار و 300 ئه‌ندازیار و ته‌کنیککار خه‌ریکی ئیش وکاره‌کانی ته‌واوکردنی ئه‌م وێستگه‌یه‌ن، هه‌روه‌ها کاری گه‌یاندنی بۆری غاز بۆ وێستگه‌که ده‌ستیپێکردووه که له بیره‌کانی (کۆڕمۆ)ی ناوچه‌ی (قادر که‌ره‌مه)وه غازی بۆ دابینکراوه، به‌ڵام پڕۆژه‌ی کاره‌کانی گه‌یاندنی غاز له سه‌ره‌تایه ڕه‌نگه تا ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌که‌می ساڵی داهاتوو غاز به وێستگه‌که نه‌گات. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ته‌واوبوونی وێستگه‌که چه‌ند چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌می کاره‌بای هه‌ولێر ده‌کات، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با گوتی: له ڕاستی ئێمه ته‌نیا کێشه‌مان به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با نیه، به‌ڵکو له زۆر له وێستگه‌کانی ناو شار و گه‌ڕه‌کان کێشه‌مان له فیدهرهکانه، چونکه زۆربه‌یان (ئۆڤه‌ر لۆده) ئه‌مه‌ش بۆته کێشه‌یه‌ک که نه‌توانین کاره‌با به هه‌ندێک له گه‌ڕه‌که‌کان بده‌ینه‌وه، بۆیه گواستنه‌وه‌ی ته‌زووی کاره‌با و دابه‌شکرنی کاره‌با به‌سه‌ر هاوڵاتیان خۆی کێشه‌یه‌که، هه‌رچه‌ند بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ش چه‌ند گرێبه‌ستێکمان له‌گه‌ڵ کۆمپانیای (بێخمه) بۆ دامه‌زراندنی 14 وێستگه‌ی گۆڕینه‌وه له هه‌ولێر و دهۆک، گرێبه‌ستێکی دیکه‌شمان هه‌یه له‌گه‌ڵ کۆمپانیای (زۆزگ) بۆ دانانی 11 وێستگه‌ی دیکه له سلێمانی که ئێستا ئه‌وان خه‌ریکی کاری خۆیانن. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با ئاشکرایکرد، پڕۆژه‌یه‌ک له وه‌زاره‌ت ئاماده کراوه‌و[ .،]دراوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئێستا له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه، که تایبه‌ته به‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌ک بۆ به‌کارهێنانی وزه‌و[ .،]نرخێکی تازه بۆ کاره‌با دابنرێت. |
دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له 9 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقی [ 10 : 58 ] 2010 / / 21 - یاریده‌ری پشکێنه‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراقی ڕایگه‌یاند, هه‌زاره‌ها به‌ڵگه‌نامه‌و شه‌هاده‌ی ساخته دۆزاراوه‌ته‌وه له‌میانه‌ی پشکنینێکی وه‌زاره‌تدا. یاریده‌ری پشکێنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی عێراقی (عاید وه‌سمی سه‌حاب) له لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی سه‌وا ڕونیکرده‌وه, له‌میانه‌ی پشکنینێکی وه‌زاره‌تدا هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌و شه‌هاده‌ی ساخته‌یان دۆزیوه‌ته‌وه که له‌لایه‌ن قوتابیان فه‌رمانبه‌رانه‌وه ته‌زویر کراون.هه‌روه‌ها سه‌حاب ئه‌وشی ڕوونکرده‌وه, ژماره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌لایه‌ن قوتابیانه‌و ساخته‌کراون ده‌گاته 7 هه‌زار به‌لگه‌نامه, له‌کاتێکدا ژماره‌ی ئه‌و شه‌هاده‌و[ .،]به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه ته‌زویر کراون زیاتره له 2500 دانه. |
حوسێن شه‌علان : عه‌لاوی له‌ترسی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مالکی ڕای نه‌کردووه [ 10 : 40 ] 2010 / / 21 – سه‌رکرده‌یه‌کی لیستی ئه‌لعێراقییه له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی (ئه‌یاد عه‌لاوی) بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات پۆزش ده‌هێنێته‌وه. سه‌رکرده له لیستی ئه‌لعێراقییه (حوسێن شه‌علان) ڕایگه‌یاند، ئاماده‌نه‌بوونی (ئه‌یاد عه‌لاوی) لهکۆبونووهنهوهکهی دوێنی ئێواره‌و[ .،]سه‌ردانیکردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق ، به‌واتای ڕاکردن نییه بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌ڕووی (نوری مالکی) دا. حوسێن شه‌علان گوتی: ئه‌یاد عه‌لاوی بۆ ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بی پێویست ده‌بوایه سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ها به‌دووری زانیوه له‌کۆبوونه‌وه‌که‌ی دوێنیدا پرسی گرتنه ده‌ستی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق له‌نێوان کوتله سیاسییه‌کاندا باسی لێوه کرابێت. له‌لایه‌کی دیکه‌وه پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقییه (ئه‌یاد عه‌لاوی) ڕایگه‌یاندووه که بانگهێشتکردنه‌که‌ی (جه‌لال تاڵه‌بانی) بۆ سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقییه زۆر بهدهرهنگهوه بووه. |
له کاتی نوێژی هه‌ینیدا ده‌یان شیعه کرانه قوربانی [ 13 : 24 ] 2008 / / 28 - سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی عێراقی ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی‌دا له‌ناو مزگه‌وتێکی شیعه‌کاندا له به‌غدا، ده‌یان که‌س بوونه‌ته قوربانی. له‌مباره‌یه‌وه پۆلیسی شاری به‌غدا ئاشکرایکرد، له‌کاتی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینیدا و له‌ناو یه‌کێک له مزگه‌وته‌کانی شاری به‌غدا دا ، خۆ کوژێک که پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوی له‌خۆی به‌ستبوو، خۆی ته‌قاندۆته‌وه. سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی درکاند، له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا 12 که‌س کوژراون و 17 ی دیکه‌ش برینداربوون. |
04 . 10 . 2012 هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ده‌ستپێده‌کاته‌وه له لایه‌ن له‌پاش یه‌که‌م گفت وگۆی ته‌ن به ته‌نی نێوانیان براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و مت ڕۆنی ڕکابه‌ره کۆماریه‌که‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵمه‌ته گشتیه‌کانی هه‌ڵبژاردنیان له سه‌رانسه‌ری ئه‌مریکادا و هه‌ردووکیان له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی زیاتری ده‌نگده‌راندان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا. مت ڕۆمنی و پۆڵ ڕایان پێکرا ئه‌مڕۆ له ستانی ڤێرجینیا ده‌بن و سه‌رۆک ئۆباماش ئه‌مڕۆ له دێنڤه‌ر ی ستانی کۆلۆرادۆ به‌سه‌ر ده‌بات واته هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی گفت و گۆ ته‌ن به ته‌نه‌که‌ی شه‌وی ڕابردووی تیادا کرا و دواتریش ده‌ڕوات به‌ره‌و ویسکانسن واته ستانه‌که‌ی به‌ڕێز ڕایان. له میانه‌ی گفت و گۆ ته‌ن به تهنهکهیدا مت ڕۆمنی، کاندیدی کۆماریه‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا گوتی سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆک ئۆباما ئابوری ئه‌مریکای لاواز کردووه‌و[ .،]هه‌روه‌هاش قه‌رزی سه‌ر وڵاته‌که‌ی زیادکردووه. ڕۆمنی جه‌ختی ده‌کرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێتوو جارێکی تر سه‌رۆک ئۆباما هه‌ڵبژێردرێته‌وه ئه‌وا ڕێژه‌ی باجدان زیاد ده‌کات و هه‌روه‌هاش خه‌رجیه‌کانی حکومه‌تی فێدراڵی زۆرتر ده‌بن و کورتهێنانی بودجه‌ش به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات. زۆرێک له چاودێران ده‌ڵێن مت ڕۆمنی له یه‌که‌م گفت و گۆی ته‌ن به ته‌ندا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌و[ .،]پێشبینیش ده‌که‌ن هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن گوڕ و تینێکی تر به خۆوه ده‌بینێت له‌لایه‌ن کۆماریهکانهوهو[ .،]هێرشکردنه سه‌ر سه‌رۆک ئۆباما. سه‌رۆک ئۆباما له به‌رامبه‌ر سه‌رنجه‌کانی مت ڕۆمنیدا جه‌ختی ده‌کرده‌وه له‌وه‌ی پلانی باج لای مت ڕۆمنی له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئه‌مریکایه‌و[ .،]که‌مکردنه‌وه‌یه‌کی زۆریشی تیادایه له بودجه‌ی به‌رنامه گرنگه‌کانی ناوخۆییدا. شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌کانی ڕا وه‌رگرتنه گشتیه‌کان ده‌که‌ن تا بزانرێت ده‌نگده‌ران چ جۆره ڕاوبۆچونێکیان هه‌یه له‌سه‌ر پێشه‌بڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا. له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا سه‌رۆک ئۆباما له‌پێش مت ڕۆمنیهوهیه . هه‌ردو کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ڕۆژی 16 ی ئه‌م مانگه گفت و گۆیه‌کی تری ته‌ن به ته‌ن ده‌که‌نه‌وه‌و[ .،]ئه‌مجاره‌یان وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بووانیش ده‌ده‌نه‌وه. ده‌نگده‌ران له دوو ڕاوه‌رگرتنی گشتیدا له‌و بڕوایه‌دان مت ڕۆمنی کاندیدی کۆماریه‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتووی یه‌که‌م گفت و گۆی ته‌ن به ته‌نی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا بووه. له ڕاوه‌رگرتنێکی که‌ناڵی سی ئێن ئێندا که 430 که‌س له ده‌نگده‌ران تیایدا به‌شدار بوون له سه‌دا 67 ی به‌شداربووان له‌وبڕوایه‌دان به‌ڕێز ڕۆمنی له گفت و گۆ ته‌ن به ته‌نه‌که‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌و[ .،]له سه‌دا 25 یش گوتوویانه سه‌رۆک ئۆباما له پێشه‌نگ بووه. |
جه‌لال تاڵه‌بانی : بۆ هه‌ڵبژاردن پارتی و یه‌کێتی به لیستێکی هاوبه‌ش دا ده‌به‌زن [ 17 : 36 ] 2009 / / 01 – جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ئاشکرایکرد، له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی کوردستاندا یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان به لیستێکی هاوبه‌ش دا ده‌به‌زن. که‌مێک به‌ر له ئێستا له میانه‌ی ئه‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌ی "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و "جه‌لال تاڵه‌بانی" سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ له هاوینه هه‌واری پیرمام، به‌ڕێوه‌چوو. له باره‌ی چۆنیه‌تی به‌شداریکردنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی کوردستان له هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان ، که بڕیاره له دوو مانگی داهاتوو دا به‌ڕێوه بچێت، سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ گوتی: یه‌کێتی و پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به لیستێکی هاوبه‌ش داده‌به‌زین و ئه‌و لیسته‌ش له‌به‌رده‌م هه‌موولایه‌نه‌کان کراوه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێک بیه‌وێت تێیدا به‌شدار بێت. هه‌روه‌ها له باره‌ی دیداری نێوانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیا "عه‌بدوڵا گول"، تاڵه‌بانی دیداره‌که‌ی نێوانیانی به گرنگ وه‌سفکرد و گوتیشی: ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عێراق و تورکیا، پرسی په‌که‌که‌ی تێپهڕاندووهو[ .،]پێشکه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌م دیداره‌شدا له سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگی سیاسی گفتوگۆمان کردووه. له قسه‌کانیدا، سه‌رۆک کۆماری ئاماژه‌یدا، که هه‌ڵوێستی حکومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستانی له باره‌ی پرسی چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان ( ) بۆ به‌رپرسانی تورکی ڕوونکردۆته‌وه. له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌یدا، جه‌لال تاڵه‌بانی گوتی: من به ( ) ده‌ڵێم خه‌باتی چه‌کداری به سهرچووهو[ .،]ئێستا سه‌رده‌می خه‌باتی سیاسی، جه‌ماوه‌ری، ئاشتیانه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش مکوڕن له‌سه‌ر خه‌باتی چه‌کدارانه، ئه‌وا ناوچه شاخاوییه‌کانی تورکیا بۆ خه‌باتی چه‌کداری زۆر له ناوچه شاخاوییه‌کانی ئێمه فراوانترن. له وه‌ڵامی پرسیار ده‌رباه‌ری جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور، سه‌رۆک کۆماری عێراق "جه‌لال تاڵه‌بانی" گوتی: چه‌ند کۆسپێک له‌به‌رده‌م جێبه‌جێکردنی ئه‌م ماده‌یه هه‌ن، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه، که ده‌بێت ڕه‌وشی پارێزگای که‌رکوک ئاسایی بکرێته‌وه به‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له سه‌رده‌می ڕژێمی ڕووخاوی پێشوو له سنووری که‌رکوک جودا کراونه‌ته‌وه‌و[ .،]خراونه‌ته سه‌ر شاره‌کانی دیکه، بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر سنوور و ئیداره‌ی پارێزگای که‌رکوک. هه‌روه‌ها گوتی: جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 پێویستی به ڕاپرسی هه‌یه، که ئه‌مه‌ش پێویستی به سه‌رژمێری هه‌یه‌و[ .،]بڕیاره ئه‌مساڵ سه‌رژمێری له عێراق بکرێت، جگه له‌مانه‌ش من و سه‌رۆکی هه‌رێم زۆرمان هه‌وڵدا بۆ ئه‌وه‌ی برایه‌تی و ته‌بایی له نێو پێکهاته‌کانی که‌رکوک دروست بکه‌ین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاومان به زۆر له لایه‌نه‌کان که‌وتووه. هه‌ر له باره‌ی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ، سه‌رۆک کۆماری عێراق "جه‌لال تاڵه‌بانی" گوتی: من کاتێک بوومه سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ به قورئانی پیرۆز سوێندم خواردووه که پارێزگاری له ده‌ستووری عێراق دا بکه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ماده‌ی 140 یش ماده‌یه‌کی ده‌ستوورییه‌و[ .،]چۆن ده‌توانن پارێزگاری لێ نه‌که‌م، به‌ڵکو 100 % له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنی ئه‌م ماده‌یه دام. جێی ئاماژه‌یه ئه‌م کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه هاوبه‌شه دوای ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به سه‌رپه‌رشتی "جه‌لال تاڵه‌بانی" سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و "مه‌سعود بارزانی"سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دێت، که به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا، ڕێککه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی نێوان یه‌کێتی و پارتی و ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند بابه‌تێکی دیکه به‌ڕێوه‌چوو. |
سلێمانی.. کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، حه‌وت برینداری لێکه‌وته‌وه [ 12 : 42 ] 2012 / / 02 سلێمانی 2 ی تهمموز/ یۆلیۆ ( )- له گه‌ڕه‌کی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی 7 که‌س به هۆی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بریندار بوون. سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی فریاکه‌وتنی سلێمانی به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند که شه‌وی ڕابردوو له ئه‌نجامی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له گه‌ڕه‌کی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی 7 که‌س بریندار بوون و 6 که‌سیش به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیر کراون. سه‌رچاوه‌که گوتیشی: "پاش ئاگادار بوونمان ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتووینه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که و به هاوکاریی تیمه‌کانی فریاکه‌وتن برینداره‌کانمان گواستووه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنیان و 6 که‌سی تریش ده‌ستگیر کران." به گوته‌ی سه‌رچاوه‌که ئێستا لێکۆڵینه‌وه له هۆکاری ڕووداوه‌که ده‌ستی پێکردووه. گه‌ڕه‌کی وڵوبه یه‌کێکه له گه‌ڕه‌که شه‌عبییه‌کان و ده‌که‌وێته باشووری شاری سلێمانییه‌وه. نه‌به‌ز محه‌ممه‌د |
دوو ته‌رمی نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه [ 18 : 41 ] 2008 / / 01 – باهۆز / هه‌ولێر – له شارۆچکه‌ی "حه‌مدانیه"، دوای ئاگادار کردنه‌وه‌یان له لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌که‌وه، پۆلیس دوو ته‌رمی نه‌ناسراویان دۆزییه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه عه‌قید "ئه‌حمه‌د تۆفیق" له بنکه‌ی پۆلیسی حه‌مدانیه له لێدوانێکی تایبه‌ت به "ئاژانسی په‌یامنێر"ی ڕایگه‌یاند:" سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له باکوری شارۆچکه‌ی "حه‌مدانیه"، دوای ئاگادار کردنه‌وه‌یان له لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌که‌وه، پۆلیس دوو ته‌رمی نه‌ناسراویان دۆزیه‌وه که شوێنه‌واری گوله به جه‌سته‌یانه‌وه دیاره‌و[ .،]به‌هۆی نه‌بوونی هیچ ناسنامه‌یه‌ک له‌گه‌ڵیاندا ناویان نه‌زاندراوه‌و[ .،]پێشبینیش ده‌کرێت ته‌مه‌نیان له نێوان 40 تا 50 ساڵه بێت. دواتر بۆ ئه‌نجامدانی پشکنین ته‌رمه‌کان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچکه‌که کران. |
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی ناوبژیوانان ده‌گه‌نه هه‌ولێر [ 15 : 26 ] 2011 / / 02 هه‌ولێر 2 تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر ( )-ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ڕێگه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی یارییه‌کی هه‌ولێر و کوێتی کوێت ده‌گه‌نه شاری هه‌ولێر. له لێدوانێکی تایبه‌تدا سامان بریفکانی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر گوتی: ئه‌مشه‌و له ڕێگه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی یارییه‌کی هه‌ولێر و کوێتی کوێت ده‌گه‌نه هه‌ولێر و ده‌سته‌ی ناوبژیوانان هه‌ر چواریان قه‌ته‌رین و پێکهاتوون له عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د بلێده ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست و وه‌لید سوڵتان یاریده‌ده‌ری یه‌که‌م و ڕه‌مه‌زان ڕه‌مه‌زانی یاریده‌ده‌ری دووه‌م و خه‌میس محه‌مه‌د سالم ناوبژیوانی چواره‌م. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا سامان بریفکانی گوتی: شه‌وی شه‌ممه له ڕێگه‌ی فرۆکه‌خانی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌که گه‌یشته شاری هه‌ولێر ئه‌ویش هه‌ریه‌که له سه‌رپه‌رشتیاری یاری محه‌مه‌د ڕه‌زا کهسرائی و سه‌رپه‌رشتیاری ناوبژیوانان حوسێن عه‌باس عه‌لی عه‌سکه‌ری که هه‌ردووکیان ئێرانین. ڕۆژی سێشه‌ممه کاتژمێر 6 ی ئێواره له یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و کوه‌ێت کوه‌ێتی له چوارچێوه‌ی یاری چوونی پێش کۆتایی جامی یه‌کێتی ئاسیا ڕووبه‌رووی یه‌کتر ببنه‌وه. ڕێبین ڕه‌مزی – / |
موسڵ.....چه‌کدارێک کوژرا و سێ ڕفێندراویش ئازادکران [ 16 : 34 ] 2008 / / 08 - سه‌رچاوه‌یه‌ک له سوپای عێراق ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، که پێکدادانێک له نێوان هێزه‌کانی سوپای عێراق و چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو ڕوویدا و له ئه‌نجامدا چه‌کدارێک کوژرا، هه‌روه‌ها له ڕۆژئاوای موسڵ سێ ڕفێندراو ئازادکران. به پێی هه‌واڵی (ئه‌سوات عێراق) موقه‌ده‌م فازڵ گۆران فه‌رمانده‌ی فه‌وجی یه‌کی سه‌ر به لیوای حه‌وتی سوپای عێراق ڕوونیکرده‌وه، که ئه‌مڕۆ له گه‌ره‌کی موسلی نوێ (رۆژهه‌ڵاتی موسڵ) پێکدادانێک له نێوان ده‌وریه‌کی هێزه‌کانی ئێمه‌و[ .،]چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو ڕوویدا، له ئه‌نجامدا چه‌کدارێک کوژرا. هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزه‌کانمان له گه‌ره‌کی عه‌ده‌ن (رۆژئاوای موسڵ) سێ ڕفێندراویان ئازادکرد. |
تانکێکی سه‌ربازیی تورکیا له باکووری کوردستان له کوڕێکی مێرمنداڵی دا و ڕای کرد [ 18 : 50 ] 2010 / / 15 - سه‌عات 9 ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ تانکێکی جۆری "پانزێر"ی پۆلیس تورکیا له شاری "گه‌وه‌ڕ"ی باکووری کوردستان له گوندی "ئاکاڵان" له کوڕێکی 14 ساڵیی دا و ڕای کرد. دوای ئه‌مه که‌س و کاری کوڕه‌که، بردیان بۆ نه‌خۆشخانه‌و[ .،]دوای پشکنینی سه‌ره‌تایی، له‌به‌ر قووڵیی برینه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "وان" کرا. بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه، نزیک دوو هه‌زار که‌سی خه‌ڵکی ناوچه‌که، ڕێگه‌ی وان جۆله‌مێرگیان گرت زیاتر له 3 سه‌عات خۆپێشاندانه‌که به‌رده‌وام بوو. دواتر سه‌رۆکی شاره‌وانیی گه‌وه‌ڕ، که ئه‌ندامی پارتی ئاشتی و دیموکراسی( )یه، له‌گه‌ڵ داوای له خۆپێشانده‌ران کرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگاکه به‌رده‌ن و خۆپێشانده‌رانیش گوتیان تاکو قایمقامی نه‌یه‌ته ئێره، ڕێگه‌که به‌رنادرێت. به دوای هه‌وڵدانی سه‌رۆکی شاره‌وانی خه‌ڵکه‌که ڕازی بوون ڕێگاکا به‌رده‌ن و به‌ڵێنی دا قایمقامی سه‌ردانی ئه‌م گونده بکات و خه‌ڵکی گونده‌که‌ش داوایان کرد ئه‌و پۆلیسه‌ی له‌م کوڕه‌ی داوه، ده‌ستگیر بکرێت. |
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام بدات [ 11 : 15 ] 2010 / / 18 – نه‌شمیل مه‌حمه‌د/ سلێمانی- وابریاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌نووسان بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگایه‌کانی ڕاگه‌یاندن ساز بدات. یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسان بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگایه‌کانی ڕاگه‌یاندن سازبدات بۆ دیارکردنی یاریزانان له‌گه‌ڵدا مۆرکردووه بۆ خولی کوردستان و خولی نایابی عێراق. |
شێوه‌کارێکی کورد به‌رهه‌مه‌کانی له گه‌ڵ قوتابییه‌کانی له نه‌رویژ نمایش ده‌کات [ 11 : 05 ] 2012 / / 29 سلێمانی 29 ئهیلوول/ سه‌پته‌مبه‌ر ( )- شێوه‌کارێکی کورد له پێشانگایه‌کی هاوبه‌شدا له نه‌رویژ، به چوار تابلۆی له‌گه‌ڵ قوتابییه‌کانی به‌شداری ده‌کات. شێوه‌کار ئازاد حه‌مه‌ره‌سووڵ به ئاژانس و ڕادیۆی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی ئه‌و کاری تێدا ده‌کات ناوی "نۆتروێی ههرشتاد سه‌نتر"ــه، سه‌نته‌رێکی خزمه‌تگوزارییه بۆ هاووڵاتیانی شاره‌که‌و[ .،]زیاتر ئه‌و که‌سانه ڕووی تێده‌که‌ن که نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه، شوێنه‌که‌ش شاره‌وانی شاره‌که برِیار ده‌دات کێ پێویستی به‌وه هه‌یه له‌م سه‌نته‌ردا بمێنێته‌وه، که‌سه‌کانیش له ڕووی ته‌مه‌نه‌وه سنووریان نییه‌و[ .،]هه‌ر له ته‌مه‌نی 21 ساڵییه‌وه تا 60 به‌ره‌وه سه‌ره‌وه له سه‌نته‌ره‌که‌دا بوونیان هه‌یه که مامۆستا یان فه‌رمانبه‌ر بوون له ڕابردوودا و له ئێستادا باری ده‌روونیان باش نییه یان ئه‌وه‌تا له ته‌نیایی و بێ که‌سی دێنه ئه‌م سه‌نته‌ره. ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، شوێنه‌که‌یان له به‌شی نیگارکێش، سیرامیک و کاری ده‌ست و دروستکردنی هه‌موو جۆره کارێکی هونه‌ری پێکهاتووه‌و[ .،]به‌شێکی دیکه‌شی له کاری دروومان ته‌رخانکراوه، به‌شێکی دیکه‌شی بۆ وه‌رزشه، به‌شی بلیارد و کۆمپیوته‌ریش له‌ناو هه‌مان سه‌نته‌ردا هه‌یه. ڕوونیشکرده‌وه، ئه‌و له وه‌ک مامۆستایه‌ک له‌به‌شی شێوه‌کاری وانه ده‌ڵێته‌وه، هه‌موو ساڵیکیش پێشانگایه‌کی ههمهرِهنگ ده‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان شێوه پێشانگایه‌ک بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌که‌نه‌وه تا زیاتر کاره‌کانی خۆیان لا خۆشه‌ویستر بێت. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش کرد، پێشانگاکه له ڕۆژی ٨ مانگی تشرینی یه‌که‌م ده‌کرێته‌وه‌و[ .،]ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، خۆشم به چوار تابلۆ له‌گه‌ڵیاندا به‌شداره، یه‌کێک له تابلۆکان به ناوی "هاوار"ـه‌وه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و ڕه‌شه کوژیهیسه که سه‌دام له سلێمانی ئه‌نجامی دا، که شه‌هیدکردنی 40 قوتابی لێکه‌وته‌وه، هه‌مویان له ته‌منی خوار ١٨ ساڵییه‌وه بوون، پێشانگاکه‌ش له شاره‌وانی نۆترۆیی سه‌ر به شاری تۆنسبێرگ ده‌کرێته‌وه. ئازاد حه‌مه‌ره‌سووڵ، له ساڵی ١٩٦٠ له سلێمانی له گهرِهکی چوار باخ له‌دایک بووه، له ساڵی ١٩٨١ چۆته په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی سلێمانی و تا ساڵی ١٩٨٥ خوێندویه‌تی، به‌ڵام دووا به‌شی نیگار‌کێشانی ته‌واو نه‌کرد و به‌هۆی کاری سیاسییه‌وه ده‌ستگیر کرا و ماوه‌ی 15 ساڵ زیندانی کراوه، له ساڵی ١٩٨٦ به لێخۆشبوونی گشتی ئازاد کراوه، تا ئێستا به‌شداری له چوار پێشانگا له وڵاتی نه‌رویژدا کردووه. زیره‌ک عهبدولرِهحمان/ پ. ف |
یۆڤانتۆس سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و لێڤه‌رپول تووشی دۆراندن هات [ 17 : 06 ] 2010 / / 12 – دوێنێ شه‌و له یاری چوونی قۆناغی شانزده (خولی ئه‌وروپا -یۆرپا لیگ) یانه‌ی یۆڤانتۆس سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یانه‌ی فولهام و یانه‌ی لێڤهرپوب دۆرا به‌رامبه‌ر به یانه‌ی لیلی فه‌ره‌نسی. له یاری یه‌که‌مدا له یاریگای (دیلا ئه‌لبی) یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتالی میوانداری یانه‌ی فولهامی ئینگلیزی کرد، تیادا یانه‌ی یۆڤانتۆس به سێ گۆل به‌رامبه‌ر گۆلێک سه‌رکه‌تنی به‌ده‌ست هێنا، گۆله‌کانی یانه‌ی یۆڤانتۆس له ڕێگای یاریزانان (نیکۆلا لیڤرۆتالی ، جۆناسان زیبینا ، داڤێد تریزیڤێه) له خوله‌که‌کانی( 9 ، 25 ، 45 ) تۆمارکرا، تاکه گۆلی یانه‌ی فولهام (دیکسۆن ئیتۆهۆ) له خوله‌که‌کی ( 36 ) تۆمارکرا. له یاری دووه‌مدا له یاریگای (لیل مترۆبۆل) یانه‌ی لیلی فه‌ره‌نسی میوانداری یانه‌ی لێڤه‌رپولی ئینگلیزی کرد، تیادا یانه‌ی لیل به گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، تاکه گۆلی یارییه‌که له ڕێگای یاریزان (ئیدین هازارد) له خوله‌کی ( 84 ) تۆمارکرا. |
14 . 04 . 2009 ئێران ده‌ڵێت پـێشـنیاری بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ناوه‌کی وڵاته‌که‌ی هه‌یه له لایه‌ن سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی کۆمه‌ڵه پـێشـنیارێـکی نوێ ئاماده ده‌کات به مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی که‌وتۆته‌وه. ڕۆژی چوارشه‌ممه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ئوسـتانی کرمانی باشوری ئێرانه‌وه گوتی پـێشـنیارهکان به‌م زووانه ئاڕاسـته‌ی وڵاتانی خۆرئاوا ده‌کرێن. وه‌لێ هیچی له باره‌ی ئه‌و پـێشـنیارانهوه باس نه‌کرد، به‌ڵام گوتی ئه‌و پـێشـنیارانه ئاشتی و دادپه‌روه‌ری له جیهاندا مسـۆگه‌ر ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها تیایدا ڕێز له مافی هه‌موو وڵاتێـک ده‌گیرێت. شـایانی باسه هه‌فته‌ی ڕابردوو شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان، که ئه‌مریکاش یه‌کێـکیانه، داوایان له ئێران کرد جارێـکی دیکه به‌شـداری له وتووێـژه‌کانی سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی بکات. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران له زاری گه‌وره وتووێـژکاری ناوه‌کی وڵاته‌که‌یانه‌وه بڵاویانکرده‌وه که‌وا تاران کراوه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی وتووێـژ له‌و باره‌یه‌وه. هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕۆبه‌رت وودی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوتی وڵاته‌که‌ی له‌و پـێشـنیاره نوێـیانه‌ی ئێران ده‌کۆڵێته‌وه. سه‌باره‌ت به‌م پـێشـهاتانه ئێدوارد یه‌رانیان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له قاهیره ڕاپـۆرتی ناردووه‌و[ .،]هاوکارانمان فهخریـیه دۆسـکی و ئه‌حمه‌د بارزانی به کوردی ئاماده‌یان کردووه. :// . . / / - 58 - 2009 - 04 - 15 - 4 - 89232577 / 954871 . |
یوناده‌م که‌نا: گه‌له‌کۆمه‌یه‌کی نوێ له دژی بوونی کورد له موسڵ له ئارادایه [ 18 : 51 ] 2008 / / 02 – گه‌له‌کۆمه‌یه‌کی نوێ له دژی بوونی کورد له موسڵ له ئارادایه‌و[ .،]برِیاره سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له باره‌ی پێشنیازه‌کانی دیمستۆرا کۆببێته‌وه‌و[ .،]تا ئێستا ڕێککه‌وتنی ته‌وافقی نه‌هاتوه‌ته کایه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له ئارادایه سبه‌ی مافی به‌شداری پێکهاته‌کان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درێت. له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ یوناده‌م یوسف که‌نا ڕایگه‌یاند، تا ئێستا لیستی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه نه‌گه‌یشتوه‌ته ڕێککه‌وتنێکی ته‌وافقی و تا ئێستا هه‌ر دوو پێشنیاز له ئارادان و ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه که ئه‌و دوو پێشنیازه ببنه هۆکارێک بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی گه‌له‌کۆمه‌ی 22 ی ته‌موزی ڕابردوو. گوتیشی: تا ئێستا دانوستانه‌کان ئاکامێکی ئه‌وتۆیان لێنهکهوتوهتهوهو[ .،]ئه‌مشه‌ویش هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه یه‌کلا بکه‌ینه‌وه. ڕوونیشیکرده‌وه، مه‌رج نییه سبه‌ی مه‌سه‌له‌ی مافی که‌مینه‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ یه‌کلا بکرێته‌وه. ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌کرد، لایه‌نه‌کانی دیکه ترسیان له بوونی کورد له موسڵ هه‌یه‌و[ .،]ده‌یانه‌وێت شه‌به‌ک و یه‌زیدییه‌کان له کورد دابرِن و ڕێگه نه‌ده‌ن کورد له ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوی کورسیه‌کان به‌ده‌ست بهێنێت و ئه‌مه‌ش پیلانگێرِییهکی نوێیه دژی کوردانی دانیشتووی موسڵ. |
دژ به‌کرده سه‌ربازییه‌کانی ئێران و تورکیا خۆپێشاندانێک بۆ به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ساز ده‌کرێ [ 15 : 35 ] 2011 / / 04 هه‌ولێر ٤ ئه‌یلول / سه‌پته‌مبه‌ر ( ) – له‌درێژه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و خۆپێشاندانه‌کانی دژ به‌کرده سه‌ربازییه‌کانی ئێران و تورکیا بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان چوارشه‌ممه خۆپێشاندانێک بۆ به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان ساز ده‌کرێت. سه‌رۆکی فیدراسیۆنی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی عه‌دنان ئه‌نوه‌ر به‌گ له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر وتی: وه‌کو ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕێکخراوه‌کانی ئافره‌تان و لاوان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧/٩/٢٠١١ خۆپیشاندانێکی هێمنانه بۆ به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ساز ده‌که‌ین. وتیشی: مه‌به‌ست له‌م خۆپیشاندانه ئیدانه‌کردنی تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌کانه له لایه‌ن تۆپخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیدانه‌کردنی هێرشی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیایه بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان. سه‌رۆکی فیدراسیۆنی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌وه‌شی خسته‌روو; خۆپیشاندانه‌که‌یان له درێژه‌ی ئه‌و چالاکیه مه‌ده‌نیانه‌یه که ئه‌نجامی لێی ڕاگرتنی هێرش و سنوور به‌زاندنه که له لایه‌ن ووڵاتانی دراوسێ ده‌کرێته سه‌ر سنووری هه‌رێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ. له کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا عه‌دنان ئه‌نوه‌ر به‌گ وتی: له‌و خۆپیشاندانه‌ی بریاره چوارشه‌ممه ئه‌نجام بدرێت داوا ده‌که‌ین کێشه‌کان به ڕێگای دیالۆگ و ئاشتی چاره‌سه‌ر بکرێت. هێمن سابیر / م . ت |
کرێکارێک له نهۆمی 16 ی باڵه‌خانه‌یه‌ک که‌وته خواره‌وه به‌ڵام سه‌لامه‌ته [ 10 : 27 ] 2010 / / 26 -کرێکارێکی ته‌مه‌ن 29 ساڵ له نهۆمی 16 ی باڵه‌خانه‌یه‌ک که‌وته خواره‌وه به‌ڵام گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه‌و[ .،]هێشتا سه‌لامه‌ته. له‌شاری نیۆرکی ئه‌مه‌ریکا کرێکارێک له نهۆمی 16 باڵه‌خانه‌یه‌ک که‌وته خواره‌وه به‌ڵام ژیانی سه‌لامه‌ته،چونکه له‌نهۆمی 6 ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌سکه‌له‌یه‌ک و ئه‌سکه‌له‌که ڕێگه ده‌گرێت له‌وه‌ی به‌ر زه‌وی بکه‌وێت. ئه‌م کرێکاره ناوی بۆلینیۆیهو[ .،]له‌سه‌ر ئه‌سکه‌له‌یه‌ک کاریکردوه به‌ڵام به‌هۆی شکانی ئهسکهلهکهوه ده‌که‌وێته خواره‌وه،پۆلیسی نیۆرک ڕایانگه‌یاند،حاڵی بۆلینیۆ باشه‌و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه. |
03 . 05 . 2007 هۆشـیار زێباری ده‌رئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌کانی شه‌رم ئه‌لشێخ به‌رز ده‌نرخێنێت کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌ی تایبه‌ت به عێراق ڕۆژی هه‌ینی له شه‌رم ئه‌لشێخی میسر کۆتایی |
11 . 12 . 2006 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب چێنراو له ناوه‌ندی به‌غدا 70 که‌س کوژراون ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب چێنراو له ناوه‌ندی به‌غدا بونه‌ته هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 70 که‌س. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م هێرشانه‌ش ئه‌و کرێکارانه بوون که چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی کارییان کردووه‌و[ .،]زۆربه‌شیان شیعه ئاینزا بوون. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکخراو بوون و بوونه هۆی برینداربوونی زیاتر له 230 که‌س له گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران له به‌غدا. هێرشی یه‌که‌میان له لایه‌ن هێرشبه‌رێکی خۆکوژه‌وه ئه‌نجامدرا که له ناو ئۆتۆمبیلێکی جۆری ڤاندا خۆی ته‌قاندۆته‌وه کاتێک قه‌ره‌باڵغییه‌کی زۆر به‌هۆی ده‌ستکه‌وتنی کار دروست بووبوو. هێرشی دووهه‌میشیان له ناو ئۆتۆمبیلێکی بۆمب چێنراوی ڕاگیراو له هه‌مان ناوچه‌دا ڕوویدا. سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئهلمالکیش ئه‌م هێرشه‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌و[ .،] به هێرشێکی زۆر ناخۆشی له قه‌ڵه‌مدا و لایه‌نگرانی دکتاتۆری پێشوو سه‌دام حوسه‌ین و سوننه توندڕه‌وه‌کانی به ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه گوناهبار کرد. هاوکاتیش له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق ده‌ڵێت بۆمبیک له شاری سامه‌را ته‌قیوه‌ته‌وه که بۆته هۆی ئه‌وه‌ی "زیانێکی که‌م" به ده‌روازه‌ی مزگه‌وتی ئاڵتونی ئه‌و شاره بکه‌وێت که به مه‌زارێکی شیعه‌کان داده‌نرێت. له‌شکر ده‌ڵێت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له کاتێکدا ڕوویداوه که تیمه‌کانی لابردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی سه‌رقاڵی لابردنی ئه‌و بۆمبه بوون. |
سه‌رۆک بارزانی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی له واشنتۆن بهبهرههمدار وه‌سفکرد [ 18 : 14 ] 2012 / / 06 هه‌ولێر 6 نیسان / ئه‌پرێل ( ) - له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئه‌مریکا مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی له واشتنۆن کرد, هانی دان خزمه‌تی زیاتری کوردستانیانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته بکه‌ن. له نوسینگه له‌لایه‌ن نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له واشنتۆن قوباد تاڵه‌بانی و جێگری نوێنه‌ر ده‌سکۆ شێروانی و کارمه‌ندانی نوێنه‌رایه‌تییه‌که‌وه، پێشوازیلێکرا. پاش به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی هۆڵ و یه‌که‌و[ .،]به‌شه‌کانی نووسینگه‌که , نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌رک و کاره‌کانی نووسینگه‌که‌یانی بۆ سه‌رۆک بارزانی ڕوون کرده‌وه‌و[ .،]ئه‌و ههولانهشی که له پێناو دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌کی چالاک له‌گه‌ڵ ناوه‌نده سیاسی و ئابووری و کولتورییه‌کانی ئه‌مریکادا خستویانهتهگهر ، شیکرده‌وه . لای خۆشییه‌وه سه‌رۆک بارزانی ئه‌رک و کاره‌کانی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی له واشنتۆن به به‌رهه‌مدار وه‌سفکرد و بۆ کاری باشتر و خزمه‌تی زیاتری کوردستانیانی دانیشتووی ئه‌و ووڵاته‌ش، هانی دان و ئاماده‌یی خۆشی بۆ پاڵپشتی کردن له کار و ئه‌رکه‌کانیان, دووپاتکرده‌وه . ص . س |
به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان به بۆنه‌ی 114 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی [ 7 : 09 ] 2012 / / 22 هه‌ولێر 22 نیسان/ئه‌پرێل ( )-سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان به بۆنه‌ی 114 یه‌مین ساڵرۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی، به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی: ئه‌مڕۆ ( 114 ) ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌که‌مین ڕۆژنامه‌ی نۆبه‌ره (کوردستان) که له 22 / 4 / 1898 ، له ئاواره‌ییدا جووته برا (میقداد به‌درخان و عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان) له چاپخانه‌ی (دارالهلال) له قاهیره به یارمه‌تی نووسه‌ری ناوداری عه‌ره‌ب (جۆرجی زێدان) هاته چاپکردن و بووه سه‌رقافڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی له کوردستاندا، بۆته ئه‌و وزه‌یه‌ی که گه‌لی کوردستان له سه‌رتاسه‌ری کوردستان و جیهاندا خه‌باتی نیشتمانی و دیموکراتی خۆی پێ تاو ده‌دات. ڕۆژنامه‌نووسانی بوێر.. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی ئه‌م یاده، کۆششی ڕۆژنامه‌نووسان له په‌ره‌پێدانی بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریی له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان و کوردستانیانی جیهان به‌رز ده‌نرخێنێت، که هه‌میشه پیشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌رییان کردۆته سه‌نگه‌رێک بۆ به‌رگری له زمان و کو‌لتوور و مێژوو و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی. هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان داوا ده‌کات هه‌موو لایه‌ک پابه‌ند بن به یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریی ژماره ( 35 )ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی کوردستان وه‌ک ده‌ستکه‌وتێک بۆ ڕۆژنامه‌نووسان و ڕوویه‌کی گه‌شی ئه‌زموونی دیموکراسی و یاسا سه‌روه‌ری له کوردستان و فه‌راهه‌مکردنی زه‌مینه‌یه‌کی ئازاد و له‌بار بۆ کاری میدیایی، هه‌روه‌ک داواکارین حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و هێزه‌کانی ته‌ناهی ببنه به‌شێک له ڕه‌خساندنی ئه‌و زه‌مینه‌یه و هه‌روه‌ک چۆن لیژنه‌ی داکۆکی له ئازادی ڕۆژنامه‌نووسی و مافی ڕۆژنامه‌نووسان له سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان له به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشێلکارییه‌ک که ده‌رهه‌ق به ڕۆژنامه‌نووسان ده‌کرێت، وه‌ڵامی گونجاوی ده‌بێت، ئاواش به ڕه‌وای ده‌بینین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان وه‌ڵام و به‌دواداچوونی گونجاویان هه‌بێت. ڕۆژنامه‌نووسان.. میدیاکارانی به‌ڕێز له‌م یاده‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیکا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژنامه‌نووسان به بێ جیاوازی و به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ڕۆژنامه‌نووسانی جیهانی پێشکه‌وتووی دیموکراسیدا کار بۆ داهێنانی گرێبه‌ستی کاری ڕۆژنامه‌نووسی (العقدالعملالصحفی) ده‌کات، هه‌روه‌کو له یاسای ژماره ( 35 )دا، هاتووه که مافی ڕۆژنامه‌نووسان به‌و که‌ناڵانه‌ی کاری تێدا ده‌که‌ن، پارێزراو ده‌بێت و سه‌ندیکاش باشتر ده‌توانێت داکۆکی‌یان لێ بکات. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان به‌شدار بووه له گه‌ڵاڵه‌کردن و گفتوگۆی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی په‌یوه‌ست به ئازادییه‌کانی ڕۆژنامه‌نووسی و مافه‌کانی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و مافی خاوه‌ندارێتی هزری که به یارمه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامی داوه و له ئایینده‌شدا کار بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی جیاجیا ده‌کات بۆ خزمه‌تی ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی حکومه‌ت و ڕێکخراوه ناحکومییه‌کان و دام و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌ته‌کان. ڕۆژنامه‌نووسان. ڕاگه‌یاندنکاران سه‌ندیکا له خه‌می ئهندامانیدایه که ژیان و گوزه‌رانیان باشتر بکرێت و سوودمه‌ند بن له پڕۆژه‌کانی نیشته‌جێ کردن و دروستکردنی ماڵێک بۆ سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان و کۆمه‌ڵگای نیشته‌جێکردنی ڕۆژنامه‌نووسان وه‌ک توێژێک که ئه‌رکی زۆری ئهزموونهکهمانیان له ئه‌ستۆدایه و کارێکی گرنگی نیشتمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها داوا ده‌کات هه‌لی خوێندن له به‌شه‌کانی ڕاگه‌یاندن و به‌رنامه‌ی تواناسازیی و فێربوونی زمانه‌کانی بیانی به ڕۆژنامه‌نووسان بدرێت و ساڵه‌کانی ڕاژه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌رییان بۆ هه‌ژمار بکرێت له‌و بوارانه‌دا. ڕۆژنامه‌نووسانی ئازیز سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر خزمه‌تکردنی ڕۆژنامه‌نووسانی ناوچه دابڕێنراوه‌کان و سوودمه‌ندبوونیان له‌و ماف و ئیمتیازاتانه‌ی به ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی کوردستان ده‌درێت، هه‌روه‌ک به ئه‌رکی پیشه‌یی خۆی ده‌زانێت که داکۆکی له ئازادی ڕۆژنامه‌نووسانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عیراق بکات. له‌م یاده‌دا جارێکی دیکه سوورین له‌سه‌ر داکۆکی له ته‌واوی ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا به پاڵپشتی ڕۆژنامه‌نووسان و له داهاتوویه‌کی نزیکدا هه‌وڵه‌کانمان بۆ دروستکردنی فیدراسیۆنێکی سه‌رتاسه‌ریی ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان به ئه‌نجام ده‌گات. پیرۆز بێت یادی 114 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی. سڵاو بۆ گیانی پاکی ڕۆژنامه‌نووسانی شه‌هید و هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی که ڕۆژانێک خزمه‌تیان به کاروانی ڕۆژنامه‌نووسی کردووه و ماڵئاواییان لێکردووین، هیوای ئازادی بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ش ده‌خوازین که له باکوور و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له زیندانه‌کاندان یان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی گرتن و ڕاوهدووناندان. ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان 22 ی نیسانی 2012 - 2 ی گوڵانی 2712 ی کوردی |
06 . 01 . 2008 فریاد ڕه‌واندزی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌ره‌یه‌کی نوێ له ناو په‌رله‌مانی عێراقیدا ده‌دوێت ماوه‌یه‌که چه‌ند لایه‌نێـک له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا وتووێـژ ده‌که‌ن به مه‌بستی دانانی به‌رنامه‌یه‌ک بۆ نیشـاندانی هاوهه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ک مه‌سه‌له، له‌وانه به‌ندی |
٥ هه‌زار کارتی ساخته‌ی وه‌رگرتنی به‌نزین،گرفتی له وه‌رگرتنی به‌نزین له سنوری شاری سلێمانی دروستکردوه [ 10 : 30 ] 2011 / / 07 - هه‌ڵوێست ناوده‌شتی/ به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌کانی شاری سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و ژماره زۆره کاره‌ته‌ی که ساخته‌کراوه، دابه‌شکردن و وه‌رگرتنی به‌نزین به‌سه‌ر شوفێران تا ڕاده‌یه‌ک گرفتی تێکهتووهو له‌و ڕووه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆیان ده‌ست پێکردوه "جه‌مال عه‌لی" به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌کانی شاری سلێمانی له‌لێدوانێکدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، "ئێستا ئێمه له سنووری خۆمان گرفتمان له پێدانی به‌نزین به شوفێران نییه‌و[ .،]تاوه‌کو ئێستا ( 40 ) هه‌زار کارتی وه‌رگرتنی به‌نزینمان داوه‌ته شوفێران، بهلاَم ئه‌وه‌ی که گرفتی دروستکردوه بوونی کارتی ساخته‌یه که به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێ شوفێره‌وه چاپکراوه‌و ویستراوه به‌نزینی پێ وه‌ربگیرێت. وتیشی، دوای لێکۆڵینه‌وه لێیان هه‌ست به ساخته‌یی ئه‌و کارتانه کراوه‌و توانراوه له ڕێگه‌ی شاره‌زایان و کۆمپیوته‌ره‌وه ساخته‌ییان بسه‌لمێنن. ڕاشیگه‌یاند، ئه‌و دیارده‌یه له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌یان ئه‌نجامدراوه که به‌داخه‌وه به هۆیه‌وه زیانیان له برا شوفێره‌کانی خۆیان داوه‌و به نایاسایی به‌شی ئه‌وانیشیان خواردووه‌و گرفتیان بۆ که‌مبونه‌وه‌ی به‌نزین دروستکردووه. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر به‌شێویه‌کی ڕێک و بێ ساخته به‌نزین وه‌ربگیرێت کێشه‌ی که‌می بهنرزین له سنوری شاری سلێمانی نه‌ماوه. جه‌مال عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵ کردنی بنچینه‌یی ئه‌و دیارده‌یه، ئێستا به هاوکاری پارێزگاری سلێمانی و قایمقامیه‌ت و پۆلیس به نیازن لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه دروست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت و بدرێنه ده‌ستی یاسا. |
20 . 01 . 2007 پـشـتیوانی نوێی له‌شـکری ئه‌مریکا ده‌گاته به‌غدا له‌شـکری ئه‌مریکی ده‌ڵێت نزیکه‌ی 3 هه‌زار و 200 سه‌ربازی ئه‌مریکی، له هێزی 82 ی به فڕۆکه گوێزراوه، گهیشـتونهته به‌غدا، وه‌ک به‌شـێـکی یه‌که‌م له‌و کۆمه‌که له‌شـکریـیه‌ی که به هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی ده‌کرێت بۆ نه‌هێشـتنی توندوتیژی ئاینزایی. بڕیاره ئه‌و تیپـه به ته‌واوه‌تی له سه‌ره‌تای مانگی دووه‌وه ده‌ستبه‌کاربێت، ئه‌م هێزی پـشـتیوانیـیه به‌شـی یه‌که‌مه له‌و 17 هه‌زار سه‌ربازه‌ی که مه‌زه‌نده ده‌کرێت ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بکرێن وه‌ک به‌شـێـک له سـتراتیژیـیه نوێـیه‌که‌ی سه‌رۆک بوش بۆ سـهقامگیرکردنی ئاسایش له‌و شـاره‌دا. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش توندوتیژی له پایته‌خت به‌رده‌وام بوو. پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له به‌غدا به‌لایه‌نی که‌م 7 که‌سی کوشـتووهو[ .،]نزیکه‌ی 20 ی دیکه‌شی بریندار کردووه. له هێرشی یه‌که‌مدا، بۆمبێـک 6 که‌سی له پاسـێـکی بچوکدا له ناوه‌ڕاستی به‌غدا کوشـتووه. پاشـان ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیـیه‌وه، وه یه‌ک که‌سی کوشـتووه. له باشوری عێراقیش، له‌شـکری به‌ریتانی ده‌ڵێت بۆمبێـکی لاڕێ سه‌ربازێـکی به‌ریتانی له نزیک شـاری به‌سره کوشـتووه. ڕۆژی شه‌ممه‌ش 19 سه‌ربازی ئه‌مریکی له عێراق کوژران، له‌وانه 12 سه‌ربازیان له که‌وتنی فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیکۆپـته‌ری گواسـتنه‌وه‌ی جۆری بلاکهۆک گیانیان له‌ده‌ستداوه که له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا که‌وتبووه خواره‌وه. له‌شـکری ئه‌مریکی به دوای هۆکانی که‌وتنی فڕۆکه‌که ده‌گه‌ڕێت، که هه‌ر هه‌موو سهرنشـینهکانی کوژران. هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه له شـاری که‌ربه‌لا یاخیبووان هێرشـیان کردۆته سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومی له‌و ده‌مه‌ی به‌رپـرسـانی له‌شکری ئه‌مریکی و عێراقی تیایدا کۆده‌بوونه‌وه به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی ئاسایشی له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی عاشورا، وه له ئاکامدا 5 سه‌ربازی ئه‌مریکی کوژراون. هه‌روه‌ها له‌شـکری ئه‌مریکی ده‌ڵێت هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه 2 سه‌ربازی دیکه‌ی به‌هۆی بۆمبی لاڕێ کوژراون. :// . . / / - 58 - 2007 - 01 - 21 - 5 - 89200902 / 948832 . |
نوری مالکی هۆشداری دایه وه‌زیره نوێیه‌کان [ 10 : 19 ] 2010 / / 23 - نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هۆشداری دایه وه‌زیره‌کان له ڕوخانی حکومه‌ته‌که‌ی له‌کاتی کار کردنی وه‌زیره‌کان به عه‌قڵیه‌تی مه‌زهه‌بی. مالکی له‌لێدوانێکدا داوای له وه‌زیره‌کان کرد به زووترین کات ده‌ست به‌کاره‌کانیان بکه‌ن, به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌رنامانه‌ی دایان ڕِشتووه بۆ پێشخستنی بواری ئه‌منی و ئابووری وڵات. هه‌روه‌ها مالکی ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه, که په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێز هه‌یه له نێوان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا, هه‌موو وه‌زیره‌کان به ڕپرسن له‌به‌رامبه‌ر کاره‌کانیان و ده‌بێ ئاماده‌ی به‌رپرسیاریه‌تی بن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران. هه‌ر له‌درێژه‌دا ئه‌وه‌شی ڕونکرده‌وه, ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان سیاسه‌تی مه‌زهه‌بی و جیاکاری له‌به‌رنامه‌کانیدا جێبه‌جێ بکات ئه‌وه حکومه‌ته‌که‌ی ده‌روخێت. |
24 . 07 . 2010 چیمه‌ن ساڵح: له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ڕاسته ساختمان و شه‌قامه‌کان گۆڕاون، به‌ڵام بیروبۆچوونه‌کان نه‌گۆڕاون له لایه‌ن به‌پێی ڕاپۆرتێکی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به دواچوونی توندوتیژی دژ به ژنان له ئاماری 6 مانگی ئه‌مساڵدا نزیکه‌ی هه‌زار ژن زیانیان پێ که‌وتووه. چیمه‌ن ساڵح ڕۆژنامه‌نووس و سه‌ر نووسه‌ری کوردستان ئۆنلاین له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت توندوتیژی ڕه‌گێکی پته‌وی هه‌یه له ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر ئاسایییه سه‌دان ژن بکه‌ونه به‌رده‌م توندوتیژی جه‌سته‌یی وه یا خود مه‌عنه‌وی. ده‌شڵێت کۆمه‌ڵگای ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراوه له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، خه‌ڵک ئه‌وه‌نده به دوای یه‌که‌وه‌یه به دوای خوه‌یه‌وه نیـیه. |
ڕێورِهسمی خه‌ڵاتی خراپترین به‌رهه‌مه‌کانی هۆلیوود بهرِێوهچوو [ 21 : 00 ] 2011 / / 28 – ڕێورِهسمی پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی خراپترین به‌رهه‌مه‌کانی هۆلیوود ناسراو به خه‌ڵاتی "درِووی زێرِین" ڕۆژی ڕابردوو له کاتێکدا بهرِێوهچوو که "ئێم نایت شیامالان" ده‌رهێنه‌ری هۆلیوودی به ڕه‌گه‌ز هیندی، وه‌کو خراپترین ده‌رهێنه‌ری ساڵی هۆلیوود ده‌ستنیشان کرا. به گوێره‌ی هه‌واڵی "رۆیته‌رز"، ناونیشانی براوه‌کانی ئه‌و ڕێورِهسمه له کاتێکدا بڵاو کرایه‌وه که فیلمی " " له ده‌رهێنانی "ئێم نایت شیامالان" وه‌کو خراپترین فیلمی ساڵ ده‌ستنیشان کرا و خه‌ڵاتی درِووی زێرِینی خراپترین فیلمی پێبه‌خشرا. ئه‌و فیلمه دوو خه‌ڵاتی دیکه‌ی خراپترین ده‌رهێنه‌ر و خراپترین سیناریۆی بۆ "شیامالان" مسۆگه‌ر کرد. سهرهرِای ئه‌وه‌ش نوێترین به‌رهه‌می "شیامالان"، خه‌ڵاتی خراپترین ئه‌کته‌ری دووه‌می پیاوی به‌ده‌ست هێنا که پێشکه‌ش به "جه‌کسۆن ڕاسبۆن" کرا و سهرهرِای ئه‌وه‌ش خه‌ڵاتی تایبه‌تی خراپترین فیلمی سێ ڕه‌هه‌ندی پێبه‌خشرا. له به‌رامبه‌ردا ئه‌کته‌ران "سارا جسیکا پارکێر"، "کیم کاترال"، "کریستین ده‌یڤیس" و "سینتیا نیکسۆن" له ڕێگی ڕۆڵگێران له فیلمی "ره‌گه‌ز و شار 2 " به شێوه‌ی هاوبه‌ش وه‌کو براوه‌ی خه‌ڵاتی خراپترین ئه‌کته‌ری یه‌که‌می ئافره‌ت ده‌ستنیشان کران. خه‌ڵاتی خراپترین ئه‌کته‌ری یه‌که‌می ئه‌و ڕێورِهسمه پێشکه‌ش به "ئێشتۆن کۆشێر" کرا. ئه‌و ئه‌کته‌ره له ڕێگای فیلمه‌کانی "بکوژه‌کان" و "رۆژی ڤاله‌نتاین" ئه‌و خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ست هێنا. خه‌ڵاتی خراپترین ئه‌کته‌ری دووه‌می ئافره‌ت بۆ "جسیکا ئالبا" ئه‌کته‌ری فیلمه‌کانی "بکوژی ده‌روونی من"، "فوکێره بچوکه‌کان" و "رۆژی ڤاله‌نتاین" بوو. ئه‌و خه‌ڵاته بۆ "شیامالان" وه‌کو شکستێکی گه‌وره دێته هه‌ژمار، له کاتێکدا که ئه‌و ده‌رهێنه‌ره له ساڵی ( 1999 ) له ڕێگای فیلمی "هه‌ستی شه‌شه‌م" یه‌کێک له کاندیده‌کانی خه‌ڵاتی ئۆسکار بوو. "شیامالان" له ساڵی ( 2006 )یش له ڕێگای فیلمی "خاتوونێک له ئاو" خه‌ڵاتی خراپترین فیلمی هۆلیوودی به‌ده‌ست هێنابوو. |
په‌رله‌مانی پاکستان به‌نیازه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک کۆمار که‌م بکاته‌وه [ 21 : 33 ] 2010 / / 02 - په‌رله‌مانی پاکستان له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا، گۆڕانکاری له ده‌ستووری ئه‌م وڵاته‌ی خسته به‌ر باس. به پێی هه‌واڵێکی ڕادیۆ " "ی ئه‌ڵمانی، ئه‌م گۆرانکارییه، ده‌سه‌ڵاتی "ئاسف عه‌لی زه‌رداری" سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته، زۆر که‌م ده‌کاته‌وه. میدیاکانی پاکستان ڕایانگه‌یاندووه، ئامانج له‌م گۆڕانکارییه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌م وڵاته بۆ شێوه‌ی پێش ساڵی٢٠٠٣یه. له‌م ساڵه‌دا، به فه‌رمانی "په‌رویز موشه‌ڕڕه‌ف" سه‌رۆک کۆماری ئه‌و ده‌می پاکستان، ده‌ستووری ئه‌م وڵاته گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا هات و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک کۆمار زیاد کرا. |
مه‌حمود عوسمان: دانووستانه‌کان له‌مه‌ڕ ڕێککه‌وتنامه‌ی ئه‌منی شه‌فاف نییه [ 16 : 11 ] 2008 / / 22 - سه‌باح ئه‌حمه‌د / به‌غدا - دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی ڕایگه‌یاند، دانووستانه‌کانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا له‌مه‌ڕ ڕێککه‌وتنامه‌ی کشاندنه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق، ڕوون وشه‌فاف نییه. دکتۆر مه‌حمود عوسمان له گوته‌یه‌کدا له‌میانی دانیشتنی په‌رله‌ماندا گوتی: شه‌فافیه‌ت له دانووستانه‌کانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا له‌مه‌ڕ ڕێککه‌وتنامه‌ی ئه‌منیدا نییه‌و[ .،]پێویسته ئه‌مه‌ریکیه‌کان بوار وکاتێکی زیاتر به په‌رله‌مان بدات بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م ڕێککه‌وتنامه‌یه بکات. هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رچه‌نده سه‌رۆکی کوتله سیاسیه‌کان له نێوان خۆیاندا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌م ڕێککه‌وتنامه‌یه کردوه، به‌ڵام ئه‌م ڕێککه‌وتنامه‌یه به ته‌واوی بۆ په‌رله‌مانتاران ڕوون نییه، هه‌روه‌ها گه‌لی عێراق ئاگاداری دانووستانه‌کان نییه. مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که ئێستا ڕێککه‌وتنامه‌ی ئه‌منی بۆته کێشه له نێوان عێراقیه‌کان و هه‌ندێک له کوتله سیاسیه‌کان داواده‌که‌ن خاڵه ناروون وئاڵۆزهکانی ڕێککه‌وتنامه‌که چاره‌سه‌ر بکرێت پێش ئه‌وه‌ی ڕێککهونهکه واژووبکرێت. مه‌حمود عوسمان گوتیشی: ئێمه پێویستمان به ته‌وافوقی نیشتمانی هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی هیچ بڕیارێک سه‌باره‌ت ڕێککه‌وتنامه‌که ده‌ربکه‌ین. |
شوان مه‌حه‌مه‌د: مووچه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس و هێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراق یه‌کده‌خرێن [ 20 : 29 ] 2011 / / 09 - له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانیان هاوشێوه‌ی یه‌کتره، به‌مه‌به‌ستی نه هێشتنی جیاوازی له‌نێوان مووچه‌کانیاندا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێداچوونه‌وه به‌مووچه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس وهێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراق ده‌کرێت. ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی "شوان مه‌حه‌مه‌د ته‌ها" بۆ ئاژانسی په‌یامنێری ڕایگه‌یاند: لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی پرۆژ یاسای مووچه‌و[ .،]خانه نشینی هێزه‌کانی پۆلیس له عێراقدا میوانداری هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی عێراق و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه له‌وزاره‌تی دارایی عێراق کرد. شوان مه‌حه‌مه‌د ئاماژه‌یدا: هه‌رچه‌نده ئه‌رکی هێزه‌کانی پۆلیس هاوشێوه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراقه به‌ڵام مووچه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس زۆر که‌متره له‌مووچه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کان بۆ ئه‌م مهبهستهپێویسته مووچه‌کانیان هاوشێوه‌ی یه‌کتری لێبکرێت, چونکه به‌پێی خشته‌ی ئێستای مووچه وه‌ک نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن جیاوازییه‌کی زۆر هه‌یه له‌نێوان مووچه‌کانیان, له‌به‌ر ئه‌مه بڕیاردرا له‌هه‌فته‌ی داهاتوو به‌به‌ستنی چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ که‌سانی په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته پله‌و[ .،]مووچه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس پێداچونه‌وه‌ی پێدا بکرێت و له‌گه‌لڕ مووچه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کان یه‌کبخرێن. |
نێچیرڤان بارزانی پێشنیازی دانووستانی چوار لایه‌نی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی چه‌کدارانی په‌که‌که کرد [ 18 : 27 ] 2007 / / 05 - له‌باره‌ی ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی که چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان ( ) له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ سه‌ر تورکیا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان (نچێیرڤان بارزانی) له وتارێکدا پێشنیازی گفتوگۆی چوار لایه‌نه‌ی نێوان عێراق، تورکیا، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستانی کرد. نێچیرڤان بارزانی له وتارێکیدا که له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی (واشنتن پۆست) بڵاوبۆته‌وه، نووسیویه‌تی:"ئه‌م بابه‌ته به ته‌نیا له توانای هیچ یه‌کێک له‌و وڵاتانه نیه که چاره‌سه‌ری بکات، ئه‌گه‌ر به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان و هاریکاری یه‌کتری نه‌بێت، هه‌ر له‌و پێناوه‌دا پێشنیازی ئه‌نجامدانی دانووستانی نێوان ئه‌نقه‌را و به‌غدا و هه‌ولێر و واشنتن ده‌که‌م". هه‌ر له وتاره‌که‌یدا سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و تۆماتانه‌ی سه‌باره‌ت به یارمه‌تیدانی ( ) ڕه‌تکردۆته‌وه‌و[ .،]نووسیویه‌تی به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه ڕێگه‌مان به په‌که‌که نه‌داوه به ئازادی و ئاره‌زووی خۆیان جموجۆڵ بکه‌ن. له به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا نێچیرڤان بارزانی نووسیویه‌تی :"حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چۆن ده‌توانێت به‌هێزێکی که‌متر له تواناکانی سوپای تورکیا له وه‌ده‌رنانی چه‌کدارانی ( ) سه‌رکه‌وتووبێت، له کاتێکدا که پێشووتر ئه‌نقه‌را نه‌یتوانیوه به سه‌ریدا زاڵ بێت و هه‌ره‌سی هێناوه. هه‌ر سه‌باره‌ت به پێشنیازی دانووستانی چوار لایه‌نی، سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان نووسیویه‌تی:"دانووستانه چوارلایهنهکان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا هاوشێوه‌ی ئه‌و دانووستانانه ده‌بێت که سوپای کۆماری ئیرله‌ندا و ڕێکه‌وتنه‌کانی ئۆسلۆی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌کاندا کراوه، که دانووستانه‌کان بووه هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی سوپای کۆماری ئیرله‌ندا وه‌کو هه‌نگاوی یه‌که‌م له تیرۆر دوور بکه‌وێته‌وه‌و به هه‌مان شێوه‌ش بۆ جاری دووه‌م له ئاست ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستین دووباره بۆوه. |
پارتی و یه‌کێتی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شیان ده‌رکرد [ 18 : 13 ] 2011 / / 18 – له‌چوارچێوه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی کوردستانی و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌کانی دوێنێ شاری سلێمانی، ڕاگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شیان ده‌رکرد. ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی: کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی کوردستان: ڕۆژی 2011 / 2 / 17 ژماره‌یه‌ک ئاژاوه‌گێڕ له شاری سلێمانی بۆ شێواندن و له بار بردنی ئه‌و که‌ش و هه‌وایه هێمنه‌ی کوردستان و دروست کردنی بارودۆخێکی ناله‌بار که کاریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه، هه‌روه‌ها بواری ئابوری و بازاری کوردستان به شێوه‌یه‌ک نیشان بدرێ که ترس و دڵه‌راوکێ له نێو بارزگان و وه‌به‌هێنه‌ران دروست بکات له ڕووی سیاسیه‌وه ناسه‌قامگیری نیشانی ناوخۆ‌و ووڵاتانی بیانی بده‌ن، به پیلانێکی پێشوه‌خته په‌لاماری باره‌گای لقی٤ی پارتی دیموکراتی کوردستانیان دا به نیازی بێ حورمه‌تی پێ کردن و سووتاندنی که به داخه‌وه له ئاکامی ئه‌م په‌لاماری ئاژاوه‌گێڕان ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک له ناو باره‌گای لقی٤ و سه‌ر جاده کوژران و بریندار بوون. له ڕوانگه‌ی به خه‌مه‌وه بوون و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان و به‌رقه‌رار کردنی ئه‌منیه‌ت، داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دهکهینڵێکۆلینهوهی ورد‌و جدی له‌م بابه‌ته بکات و ئه‌وانه‌ی پیلانیان داڕشتووه‌و ئه‌وانه‌ی بۆنه‌ته ئالیه‌تی ئه‌و پیلانانه‌و ئه‌م ئاژاوه‌یان له شاری خۆشه‌ویستی هه‌ڵمه‌ت و قوربانی دروست کرد‌و بوونه هۆی ناره‌حه‌تی و دڵه‌ڕاوکێی جه‌ماوه‌ری کۆڵنه‌ده‌ری شاره‌که ڕاده‌ستی یاسا بکات و سزا بدرێن. کۆبوونه‌وه جه‌ختی له هاوهه‌ڵوێستی و یه‌ک ڕێزی کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له سایه‌ی ئه‌م هاوهه‌ڵوێستی و یه‌ک ڕێزیه ئاوات و ئامانجه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان بێته دی، له کاتێکدا که بارودۆخی کوردستان و ناوچه‌که له باره بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کان و به‌دیهێنانی ئه‌و ئاوات و ئامانجانه‌ی تا ئێستا به‌دی نه‌هاتوون، ده‌بێ ڕێگا نه‌ده‌ین ڕووداوه‌کان به ئاراسته‌یه‌ک دا به‌رن که به زیانی گه‌له‌که‌مان بێت. داواش له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین له ئه‌دای به‌رپرساتی دام و ده‌زگاکانی په‌یوه‌نداره‌کان لێکۆلینه‌وه بکات و ئیجرائاتی پێویست وه‌ربگرێ. داوا له جه‌ماوه‌ری خۆراگر‌و کورد په‌روه‌ری شاری سلێمانی و هه‌موو کوردستان ده‌که‌ین هاوکاری دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان بکه‌ن بۆ به‌رقه‌راری ئه‌من و ئاسایشی هاووڵاتیان و پاراستنی سه‌روه‌ت و سامانیان. هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌رو یه‌کێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان و گشت لایه‌نی سیاسی و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ڕێگا نه‌ده‌ن ناحه‌زان و پلانگێڕان درز بخه‌نه نێو یه‌ک ڕێزی و ته‌بایی نێو ماڵی کوردستان. ده‌بێ پیلانگێڕان ئه‌وه بزانن بۆ پاراستنی ئه‌زمون و ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لی کوردستان ڕێگه و شوێنی پێویست له‌به‌ر چاو ده‌گیرێ. مه‌کته‌بی سیاسی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان 18 ی شوباتی 2011 |
هه‌ولێر.. له شه‌و و ڕۆژێکدا 2 حاڵه‌تی ئاگر که‌وتنه‌وه تۆمار کراوه [ 10 : 27 ] 2010 / / 18 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د/ هه‌ولێر– له 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 حاڵه‌تی ئاگر که‌وتنه‌وه له شاری هه‌ولێر تۆمار کراوه . له‌وباره‌یه‌وه ئه‌فسه‌ری ژووری عه‌مه‌لیات له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به (ئاژانسی په‌یامنێر)ی ڕایگه‌یاند:"حاڵه‌تی یه‌که‌م سوتانی نوسینگه‌ی کۆمپانیایه‌ک بووه له نزیک چوار ڕیانی مه‌لیک مه‌حمود له شاری هه‌ولێر، که به‌هۆی شۆرتی کاره‌باوه ڕویداوه‌و[ .،]دواتر تیمه‌کانی بنکه‌ی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی خانه‌قا کۆنترۆڵی ئاگره‌که‌یان کردووه. حاڵه‌تی دووه‌م سوتانی ماڵی هاوڵاتیه‌ک بووه له‌گه‌ره‌کی باداوه به‌هه‌مان شێوه به‌هۆی شۆرتی کاره‌باوه بووه‌و[ .،]تیمه‌کانی بنکه‌ی ئاگر کوژێنه‌وه‌ی ڕزگاری کۆنترۆڵیان کردووه" . ئه‌فسه‌ره‌که‌ی ژووری عه‌مه‌لیات ئه‌وه‌شی ڕونکرده‌وه، که له هه‌ردوو ڕووداوه‌که هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام زۆرینه‌ی که‌ل و په‌لی کۆمپانیا و ماڵه‌که سوتاوه‌و[ .،]زیانێکی زۆری مادی لێکه‌وتۆته‌وه" . |
ئیئتیلافی شیعه هه‌ڕه‌شه‌ی له هاوپه‌یمانی کوردستانی کردووه [ 18 : 02 ] 2008 / / 27 - ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێکی تایبه‌ت دا ئاشکرایکرد که لیستی ئیئتیلافی یه‌کگرتووی شیعه هه‌ڕه‌شه‌ی له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی کردووه. "ئه‌حمه‌د شه‌به‌ک"ی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی کوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێرو ڕادیۆی زاگرۆس) ئاشکرایکرد که لیستی ئیئتیلافی یه‌کگرتووی شیعه هه‌ڕه‌شه ئه‌وه‌ی له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی کردووه که ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌نگ بهوهنهدات شه‌به‌ک پێکهاته‌کی جیایه له عێراق، ئه‌وا ئیئتیلافی شیعه ده‌نگ بۆ 17 %ی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و دابین کردنی کورسی تایبه‌ت بۆ مه‌سیحیه‌کان نادات. جێی ئاماژه‌یه شه‌به‌ک کوردی ڕه‌سه‌ن و به ئاین موسڵمانن زۆربه‌شیان له پارێزگای موسڵ ده‌ژین. |
پێشانگایه‌کی شێوه‌کاری له‌میانه‌ی چالاکییه‌کانی فیستیڤاڵی ناجی سه‌بری ئاکره‌یی کرایه‌وه [ 18 : 47 ] 2009 / / 29 - هه‌ولێر- له‌میانه‌ی چالاکییه‌کانی فیستیڤاڵی ناجی سه‌بری ئاکره‌یی، پێشانگایه‌کی شێوه‌کاری بۆ شه‌ماڵ عادل سه‌لیم به‌ناونیشانی"ئه‌نفال" کرایه‌وه. له لێدوانێکی دا بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان، شێوه‌کار شه‌ماڵ عادل سه‌لیم ئاماژه‌ی به بیرۆکه‌ی ئه‌م پیشانگایه کرد و گوتی "له‌سه‌ر داوه‌تی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بۆ فیستیڤاڵی ناجی سه‌بری ئاکره‌یی و لیژنه‌ی "وه‌فا" وه‌کو چالاکییه‌ک له‌گه‌ڵ کاره‌کانی فیستیڤاڵه‌که، به چه‌ندین تابلۆ پیشانگه‌یه‌ک بکه‌مه‌وه". گوتیشی "هێنانی تابلۆی ئۆرگینال له دانیمارکه‌وه کارێکی گرانه، بۆیه هه‌ستام له ڕێگه‌ی کومپیوته‌ره‌وه تابلۆکانم بچووکی بکه‌مه‌وه، به‌و شێوه‌یه توانیم نزیکه‌ی 140 تابلۆ له‌سه‌ر سایزی 4 , 3 بهێنم، تابلۆکانیش ته‌عبیر له کاره‌ساتی ئه‌نفال ده‌کات، نه وه‌کو هونه‌رمه‌ندێک یاخو گوێم لێ بێ سه‌باره‌ت به ئه‌نفال، به‌ڵکو وه‌کو شایته حاڵێک باس له‌و کاره‌ساته ده‌که‌م، به‌تایبه‌ت له ناخی ئافره‌ت و منداڵ که دوو کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی تابلۆکانمن". شه‌ماڵ عادل سه‌لیم له ساڵی 1992 وه له دانیمارکهو[ .،]خه‌ڵکی هه‌ولێره، ده‌رچووی کۆلێژی ئاداب به‌شی ڕاگه‌یاندنه له زانکۆی کۆبنهاگن و ئه‌ندامی یه‌کێتی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی دانیمارکه، دوو کتێبی به زمانی دانیمارکی به‌چاپ گه‌یاندووه، هه‌ردووکیان له‌سه‌ر ئه‌نفال و زیندانییه‌کانی ڕژێمی به‌عسه. سه‌باره‌ت به‌و کتێبانه شه‌ماڵ عادل گووتی "به گرنگی ده‌زانم توانیم به کتێبی ئه‌نفال وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی دانیمارک نیڵز هیلڤی پیته‌رسن بهێنمه قسه‌و[ .،]باس له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه بکات". هه‌ر ئێواره‌ی ئهمرِۆ پێنجشه‌ممه‌و[ .،]به ئاماده‌بوونی فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی وه‌زیری ڕۆشنبیری و ته‌یسیر خالد ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌نفیزی ڕێکخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستینی و ژماره‌یه‌کی زۆر له نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی کورد و عه‌ره‌ب دوو سیمینار پێشکه‌ش کرا، یه‌که‌میان له لایه‌ن نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس دانا جه‌لال له ژێر ناونیشانی "ریالیزمی بێ که‌نار و سه‌نگه‌ری له‌رزۆک، نزیکبوونه‌وه‌ی که‌نار و سه‌نگه‌ر له‌ژێر تیشکی هزری ناجی ئاکرهییدا". دووه‌میان له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار نیهاد قازی له‌ژێر ناونیشانی "هه‌یکه‌لییه‌تی نوێ له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ڕۆشنبیردا، فیستیڤاڵی وه‌فاداری بۆ (ناجی ئاکره‌یی) وه‌ک نموونه". |
هیلاری کلنتۆن گه‌یشته به‌یروت [ 14 : 26 ] 2009 / / 26 - به سه‌ردانێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا "هیلاری کلنتۆن" گه‌یشته به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان. ئه‌م سه‌ردانه چاوه‌ڕوان نه‌کراوه ته‌نها چه‌ند کاتژمێرێک ده‌خایه‌نێت، له‌میانیدا چاوی به سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته، "میشال سلێمان" ده‌که‌وێت و دواتر به ئاماده‌بوونی سه‌عد حه‌ریری ده‌چێته ناوه‌ندی به‌یروت و سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆکی تیرۆرکراوی لوبنان "ره‌فیق ئه‌لحه‌ریری" ده‌کات. له‌میانی به‌یاننامه‌یه‌کیشدا که له‌ناو فڕۆکه‌که‌یدا به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوساندا بڵاویانکرده‌وه، هیلاری کلنتۆن ڕایگه‌یاند، له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا، پێویسته خه‌ڵکی لوبنان ئازادانه نوێنه‌ره‌کانیان هه‌ڵبژێرن. |
عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی که‌رکوک له دژی دامه‌زراندنی ئه‌فسه‌رانی کورد ده‌وه‌ستنه‌وه [ 9 : 42 ] 2010 / / 27 - عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی که‌رکوک، داوا ده‌که‌ن فه‌رمانی دامه‌زراندنی 378 ئه‌فسه‌ری کورد له پارێزگاکانی که‌رکوک و دیاله، چاوی پێدابخشێنرێته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگه‌دار له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ڕایگه‌یاند؛ هه‌ردوو کوتله‌ی عه‌ره‌بی و تورکمان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک داواده‌که‌ن چاو پێدابخشێنرێته‌وه به فه‌رمانی نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کان به ژماره 1 / 1 دیوانی / 70 / 1041 له 2 / 4 / 2010 ، له باره‌ی دامه‌زراندنی 378 ئه‌فسه‌ری کورد له‌سه‌ر میلاکی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له پارێزگاکانی که‌رکوک و دیاله. وه‌ک سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی بۆکرد، هه‌ردوو کوتله به تووندی ئه‌و بڕیاره ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌و[ .،]داوای چاوپێخشانهوهو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌که‌ن. |
وێنه‌یی..پاڵاوتنی جامی جیهانی: ئیسپانیا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌رمینیا تۆمارکرد [ 21 : 07 ] 2009 / / 10 – له جه‌وله‌ی پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا له یاری چووندا هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا به دوو گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی ئه‌رمینیا. له یاریگای (ستادیۆن فازگین سارگسیان-زامبیا) هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا به دوو گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی ئه‌رمینیا ، گۆلی یه‌که‌می یارییه‌که له‌رێگای یاریزانی یانه‌ی ئه‌رسناڵ (سیسک فابریگاس) له خوله‌کی ( 33 ) تۆمارکرد، دواتر هه‌لبژارده‌ی ئه‌رمینیا گۆلی به‌رامبه‌ر له ڕێگایی یاریزان (رۆبرت ئهرزۆمنیان) له خوله‌کی ( 58 ) تۆماکرد، گۆلی دووه‌می ئیسپانیا له ڕێگایی یاریزانی یانه‌ی ڤالنسیا (خوان ماتا) له خوله‌کی ( 64 ) به لێدانی سزا گۆلی تۆمارکرد. جێی باسه، هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا به‌م سه‌رکه‌تنه کۆ گشتی خاڵه‌کانی گه‌یشته ( 29 ) خاڵ له پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی گرووپی پێنجه‌م مایه‌وه، به‌مه‌ش هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا شوێنی خۆی مسۆگه‌رکردووه له جامی جیهانی 2010 که له کیشوه‌ری ئه‌فریقا به‌رێوه‌دچێت. |
له ڕووداوێکی هاتووچۆدا پێنج که‌س بوونه قوربانی [ 18 : 20 ] 2009 / / 05 – باهۆز / هه‌ولێر - له ڕێگای نێوان شاری (هه‌ولێر – که‌رکوک) به هۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل پێنج که‌س برینداربوون. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست(ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر)گه‌یشتووه:دوێنێ له نزیک ناحیه‌ی پردێ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (بیکاشۆ – لایزه‌ر) لێکیاندا، له ئاکامدا پێنج له سه‌رنشینانی هه‌ر دوو ئۆتۆمبێله‌که به ناوی(شادومان،ئیسرا،عه‌لی،به‌کر،نه‌وزاد)به شێوه‌ی جیا جیا برینداربوون، پاشان بۆ چاره‌سه‌رکردن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌که کراون. به پێی زانیاریه‌کانیش ڕووداوه‌که له ئه‌نجامی خێرالێخورینه‌وه ڕوویداوه، هه‌روه‌ها پۆلیس به پێی مادده‌ی 23 هاتووچۆ ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌که کردووه. |
زیاده‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران سه‌رف ده‌کرێت [ 12 : 05 ] 2008 / / 04 - سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندنی نیشتیمانی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاکان ئاگادار کراون که زیاده‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له 1 _ 1 ه‌وه بۆ 31 _ 5 سه‌رف بکه‌ن و له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مانگی حوزه‌یراندا بیده‌نه فه‌رمانبه‌ران. به گوێره‌ی هه‌واڵێکی ئاژانسی ده‌نگه‌کانی ئێراق ،له به‌یاننامه‌یه‌کی سه‌نته‌ری ناوبراودا، هاتووه بۆ جێبه‌جێ کردنی یاسای مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ژماره 22 ی ساڵی 2008 ، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاکان ئاگادار کراون به سه‌رفکردنی بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌هۆی زیادکردنی مووچه‌وه چۆته سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له 1 _ 1 بۆ 31 _ 5 _ 2008 به شێوه‌یه‌ک که ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مانگی حوزه‌یراندا سه‌رف بکرێت. به‌یاننامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه که کۆی بڕی ئه‌و پاره‌یه ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی تا بخرێته سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2008 و بێ دواکه‌وتن سه‌رف بکرێت و داواشی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کردووه په‌له له جێبه‌جێ کردنی بڕیاره‌که‌دا بکه‌ن. جێی ئاماژه‌یه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق له دانیشتنی 10 ی نیسانی ڕابردوودا بڕیاری زیادکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تی دا. |
پاسه‌وانی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق له دزینی بانکه‌که‌ی به‌غدا تێوه‌گلاوه [ 16 : 39 ] 2009 / / 06 - نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕایگه‌یاند، پاسه‌وانێکی تایبه‌تی جێگری سه‌رۆک کۆمار، به‌شداری کردوه له دزینی بانکه‌که‌ی به‌غدا. به پێی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق به یانامهیهکی بڵاوکرده‌وه تیایدا هاتووه: له‌و 9 که‌سه‌ی هه‌ڵیان کۆتاوه‌ته سه‌ر بانکه‌که‌ی به‌غدا ته‌نیا یه‌کێکیان له‌وانه پاسه‌وانی تایبه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری سه‌رۆک کۆماره. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه تیایدا هاتووه: که هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ توانیویانه 5 له‌و که‌سانه بگرن که به‌شدارییان کردوه له دزینی بانکه‌که‌و[ .،]دوویان به‌رپرسی سه‌ره‌کیین له دزیکردنه‌که بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایان کردوه. جێی ئاماژه‌یه، له 30 ی مانگی ڕابردوو گروپێکی دز هه‌ڵیان کۆتایه سه‌ر لقی بانکی ڕافیدهیین له ناوه‌راستی به‌غدا و زیاتر له 6 ملیۆن دۆلاریان دزی و هه‌شت پاسه‌وانی بانکه‌که‌یان کوشت. |
پشکی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف که‌م ده‌کرێته‌وه [ 20 : 22 ] 2011 / / 07 گه‌رمیان ٧ ئاب / ئۆگۆست ( ) – وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌کۆی ئه‌و ٨٠٠ پله دامه‌زراندنه‌ی بۆی دیار کرابوو، ئێستا ئه‌و ڕێژه‌ی بۆ دانامهزرێندرێ و که‌م کراوه‌ته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی دامه‌زراندنه‌کانی هه‌رێم که خۆی له ٢٥ هه‌زار ده‌بینێته‌وه، وه‌زاره‌ته‌که‌یان داوای کردبوو دوو هه‌زار فه‌رمانبه‌ریان بۆ دابمه‌زرێندرێ، به‌ڵام له ڕێژه‌یه ته‌نیا ٨٠٠ پله‌ی وه‌زیفیان به‌رکه‌وت. وتیشی: ئێستا به‌هۆی فشار له سه‌ر وه‌زاره‌ته‌کانی دیکه، له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه پشکی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ ٥٠٠ پله‌ی وه‌زیفی که‌مکرایه‌وه. نه‌قشبه‌ندی ده‌ڵێت: که‌مکردنه‌وه‌ی پشکی وه‌زاره‌ته‌که‌یان گرفتی زۆریان بۆ دروست ده‌کات، چونکه له‌راستیدا یه‌که‌مجار که ٨٠٠ پشک بۆ ئه‌وقاف دیار کرابوو، چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی نه‌ده‌کرد به ته‌واوه‌تی، به‌ڵام له ئێستادا له‌و ڕێژه‌یه‌ش ٣٠٠ پشکی تر که‌مکراوه‌ته‌وه، ئه‌مه له کاتێکدایه حاڵی حازر به پێی دوایین ئامار له هه‌رێمی کوردستان زیاتر له هه‌زار مزگه‌وت بێ ئیمام و وتارخوێن و کارگوزاره، ڕۆژانه به ته‌کلیف له لایه‌ن خه‌ڵکی خێرخوازه‌وه به‌ڕێوه ده‌بردرێن و مزگه‌وته‌کانیش له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه دروستکراون. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا که له‌دوو مانگی ڕابردوو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌هۆکاری زۆری فه‌رمانبه‌ری خزمه‌تگوزار له‌مزگه‌وته‌کان نووسراوێکی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کانی دیکه‌ی حکومه‌ت کرد به‌مه‌به‌ستی ئاگاداکردنه‌وه‌یان له‌وه‌ی چیتر گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی خزمه‌تی فه‌رمانبه‌ران قبوڵ ناکات، ته‌نیا گواستنه‌وه‌ی خزمه‌تی ئه‌و فه‌رمانبه‌ران نه‌بێت که ده‌رچووی زانسته ئیسلامییه‌کانن. سیروان حه‌سه‌ن / م . ت |
تا دوای نیوه‌ڕۆ 60 % له سلێمانی ده‌نگیانداوه‌و پرۆسه‌که به هێمنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت [ 17 : 02 ] 2009 / / 23 - به ئاماده‌بوونی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به شێوه‌یه‌کی هێمن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له سلێمانی تا کاتژمێر 2 ی نێوه‌ڕۆ نزیکه‌ی 60 % ئه‌و که‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌شدارییان له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان کردووه. له‌م باره‌یه‌وه، به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن (تاهیر حه‌مه ئه‌مین)، له لێدوانێکی تایبه‌ت به (ئاژانسی په‌یامنێر) گووتی: "له کاتژمێر 8 ی به‌یانییه‌وه ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان به ڕووی ده‌نگده‌رانی تایبه‌تی کراونه‌ته‌وه‌و[ .،]پڕۆسه‌که به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک به‌ڕێوه‌ده‌چێت". له‌مه‌ڕ ئاماده بوونی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی، ناوبراو گووتی: " چاودێرانی ڕێکخراوه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی، له‌وانه جامیعه‌ی عه‌ره‌بی و چه‌ند ڕێکخراوێکی ئه‌مه‌ریکی و ئه‌وروپی بوونیان هه‌بووه‌و[ .،]به سه‌ر بنکه‌کانی ده‌نگدان گه‌ڕاون و سه‌ردانی ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدانیان کردووه‌و[ .،]لایه‌ن میدیاکانیشه‌وه گرنگی به پڕۆسه‌که دراوه". له باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌نگیانداوه، به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن گووتی: "تا کاتژمێر 2 ی نیوه‌ڕۆ، له کۆی 47 هه‌زار و 164 ده‌نگده‌ر، نزیکه‌ی 28 هه‌زار و 190 که‌س ده‌نگیان داوه" جێی ئاماژه‌یه، ده‌نگدانی ئه‌مڕۆ، تایبه‌ته، به پۆلیس و ئاسایش و هێزی پاراستنی هه‌رێمی کوردستان و نه‌خۆشخانه‌و[ .،]به‌ندیخانه‌کان. |
هه‌ولێر له زاخۆی برده‌وه‌و[ .،]چووه پێشه‌نگی گرووپی یه‌که‌می خولی عێراق [ 16 : 40 ] 2011 / / 08 – پێش که‌مێک یاری نێوان هه‌ولێر و زاخۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌فته‌ی یه‌که‌می قۆناغی دووه‌می خولی عێراق – گرووپی یه‌که‌م له تۆپی پێ به‌کۆتاهات و هه‌ولێر چووه پێشه‌نگی گرووپه‌که. گێمی یه‌که‌می یارییه‌که به‌گۆڵێک بۆ هه‌رلایه‌ک به‌کۆتاهات، گۆڵی هه‌ولێر له‌لایه‌ن یاریزان ئه‌وس ئیبراهێم له خوله‌کی 34 به لێدانی سزا تۆمارکرا، گۆڵی زاخۆ له‌لایه‌ن یاریزان ئه‌میر سه‌ڵاح له خوله‌کی 3 ی زیادکراوی ئه‌م گێمه تۆمارکرا. له گێمی دووه‌م، هه‌ولێر گۆڵێکی تری له ڕێگه‌ی گۆڵکاری تیپه‌که لوئه‌ی سه‌ڵاح له خوله‌کی ( 55 ) تۆمارکرد دوای ئه‌وه‌ی تۆپێکی جوانی له ئه‌وس ئیبراهیمه‌وه وه‌رگرت و به‌لێدانێکی سه‌ری جوان توانی گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه بۆ هه‌ولێر تۆماربکات. به‌م ئه‌نجامه، هه‌ولێر له پێشه‌نگی گرووپی یه‌که‌مه دێت به 25 خاڵ له 10 یاری و زاخۆ گهرِایهوه پله‌ی دووه‌م به 24 خاڵ له 13 یاری. سبه‌ی (چوارشه‌ممه) یارییه‌کی تر له‌م گرووپه بهرِێوهدهچێ و تێیدا دهۆک میوانداری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌کات، ئه‌م یارییه به‌ناوبژیوانی زیا عهبدلحوسێن و باسل داوود و مسته‌فا عهبدلرِهحیم بهرِێوهدهچێ. یاری قۆناغی یه‌که‌م که له یاریگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بهرِێوهچوو، پێشمه‌رگه به گۆڵی یاریزان سامح ڕۆسته‌م له دهۆکی برده‌وه، دهۆک که ئه‌مساڵ ئه‌نجامه‌کانی وه‌کو پێویست نییه به 16 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌م دێت، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی که بۆ ساڵی یه‌که‌م له خولی بژارده‌ی عێراق یاری ده‌کات به 14 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌مه. |
لقی چوارده ئیدانه‌ی هه‌ر دوو کاره تیرۆریستییه‌که‌ی موسڵی کرد [ 18 : 29 ] 2009 / / 10 - له به‌یاننامه‌یه‌کدا لقی چوارده‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئیدانه‌ی هه‌ر دوو کرده‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وای کرد و ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌که‌یه: "به ناوی جه‌ماوه‌ر و کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان - لقی 14 ئیدانه‌ی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستییانه ده‌که‌ین که ڕۆله‌کانی گه‌له‌که‌مانی له برایانی شیعه‌ی شه‌به‌ک و تورکمانی، له دوو ڕۆژی له دوای یه‌ک، دوێنێ ناوچه‌ی شه‌ریخان له ڕهشیدییهو[ .،]ئه‌مڕۆ گوندی خه‌زنه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی به‌رتله‌ی کرده ئامانج و وه‌ک دیاره کرده‌وه‌که‌ش له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان له هه‌ڵگیرساندنی ئاگری دووبه‌ره‌کییه له نێوان ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام دراوه‌و[ .،]پلانه‌که‌شی له لایه‌ن وڵاته هه‌رێمایه‌تییه‌کانه‌وه دارِێژراوهو[ .،]ئه‌ندامانی ڕژێمی پێشوو و تهکفییریهکان جێبه‌جێیان کردووه. له خوای مه‌زن داواکارین شه‌هیده‌کان به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و هیوای ته‌ندروستی و چاکبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران و سه‌بووریش بۆ که‌سوکارییان ده‌خوازین". لقی 14 ی پارتی دیموکراتی کوردستان / موسڵ 10 / 8 / 2009 |
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران 17 %ی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان په‌سه‌ند کرد [ 18 : 27 ] 2008 / / 13 - ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوای چه‌ندین جار دواخستن، بۆ دواجار له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی خۆیدا هه‌رسێ یاسای بودجه‌ی گشتی 2008 ی عێراق به‌دابینکردنی 17 % بۆ بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و لێبوردنی گشتی په‌سه‌ند کرد. له‌م باره‌یه‌وه دکتۆر "ئیسماعیل شوکر ڕه‌سوڵ" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ( ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس) گوتی: 17 %ی بودجه بۆ هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ ته‌رخانکراوه، به‌ڵام ئه‌م دواجار ده‌بێت، چونکه تاکۆتایی ئه‌مساڵ به‌پێی یاسکه ده‌بێت حکومه‌تی عێراقی سه‌رژمێری گشتی ئه‌نجام بدات، ئه‌وسا بودجه به‌پێی ڕێژه‌ی دانیشتوان ته‌رخان ده‌کرێت. سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی هێزی پاراستنی هه‌رێم (پێشمه‌رگه)، گوتیشی: له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وتووین که مه‌سه‌له‌ی بودجه پاسه‌وانی هه‌رێم، به ڕێککه‌وتنێک له نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیران و یه‌کلایی ده‌کرێته‌وه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه له ڕاگه‌یانراوێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هاتووه که "مه‌حمود مه‌شهه‌دانی" سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ڕایگه‌یاندووه به‌پێی یاساکه هه‌روه‌ک ئه‌مڕۆ ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌و[ .،]په‌سه‌ند کراوه، ده‌بێت تا یه‌کی تشرینی 2008 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ئه‌نجام بدرێت. دوا به‌دوا ته‌واوبوونی ده‌نگدانه‌که‌ش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌رگرتنی پشووی زستانه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند، که تا 18 ی ئازاری 2008 پشووه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت. |
ئاگر له به‌ندیخانه‌ی ڕه‌سافه به‌رده‌درێت [ 16 : 13 ] 2011 / / 24 - به‌هۆی خراپی بار‌و گوزه‌رانیان له‌ناو به‌ندیخانه, گیراوه‌کانی گرتوخانه‌ی ته‌سفیراتی ڕه‌سافه ئاگریان به‌ردایه به‌ندیخانه‌و[ .،]بووه هۆی نانه‌وه‌ی پشێویه‌کی زۆر له به‌ندیخانه. سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیس عێراقی به ئاژانسی سومه‌ریه‌ی ڕاگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ندێک له گیراوه‌کانی به‌ندیخانه‌ی ته‌سفیراتی ڕه‌سافه به هۆی خراپی بار‌و گوزه‌رانیان ئاگرێکیان له ناو به‌ندیخانه کرده‌وه ئه‌مه‌ش بووه نانه‌وه‌ی بارودۆخێکی ناله‌بار له ناو به‌ندیخانه. وتیشی: کارگێڕی به‌ندیخانه‌که داوایان له به‌ندکراوه‌کان کردووه هێمنی بپارێزن و له‌کاتێکدا مه‌فره‌زه‌کانی به‌رگری شارستانی به‌مه‌به‌ستی کۆنترۆل کردنی ئاگره‌که ڕوویان له به‌ندیخانه کرد. ئه‌مه‌و ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران "ئه‌کره‌م ته‌رزی" ئاماژه‌یدابوو: به‌ندییه‌کانی به‌ندیخانه‌ی ته‌سفیراتی ڕه‌سافه له 15 ی شوبات مانگرتنێکیان له خواردن ڕاگه‌یاندووه به هۆی خراپی باری ته‌ندروستیان وشێوازی خزمه‌ت گوزاری له به‌ندیخانه داوای له ئه‌نجوومه‌نی دادی باڵا کردبوو خێرایی بکه‌ن له یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی به‌ندکراوه‌کان له ڕێگه‌ی کردنه‌وه‌ی دادگای مه‌یدانی بۆ پێداچوونه‌وه به که‌یسه‌کانیان. به‌ندیخانه‌ی ته‌سفیراتی ڕه‌سافه ده‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا له تشرینی دووه‌می 2010 نزیکه‌ی 20 به‌ندکراو ڕایان کردبوو, به‌ڵام توانرا 12 به‌ندکراو هه‌رهه‌مان ڕۆژ ده‌ست به‌سه‌ر بکرێنه‌وه هه‌روه‌ها له ساڵی 2006 به‌ندییه‌ک کوژرا و 12 پۆلیسیش برینداربوون به هۆی نانه‌وه‌ی کاری ئاژاوه گێڕی له به‌ندیخانه‌که. |
13 . 09 . 2008 تیمه‌کانی فریاگوزاری له ته‌کسـاس یارمه‌تی هه‌زاران که‌س ده‌ده‌ن کارمه‌ندانی فریاگوزاری به هه‌لیکۆپـته‌ر و به‌له‌م و بارهه‌ڵـگری تایبه‌ت نێردراونه‌ته که‌ناره‌کانی سـتانی ته‌کسـاس بۆ یارمتیدانی ئه‌و که‌سـانه‌ی که داواکاری چۆڵـکردنی ناوچه‌که‌یان پـشـتگوێ خسـتبوو و به‌هۆی زریانی ئایک له که‌ناره‌کان ماونه‌ته‌وه. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رۆک جۆرج بوش گوتی هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری هێشـتاش هه‌ره سه‌ره‌کیترین ئه‌رکن بکرێن. شـاره‌وانی ته‌کسـاس ڕیک پـێری ده‌ڵێت دهسـتهو[ .،]تاقمه فریاگوزاریـیه‌کان توانیویانه به ته‌نگ نزیکه‌ی هه‌زار که‌س بچن ئه‌وانه‌ی ڕزگاریان بووه. ده‌سه‌ڵاتداران ترسـیان هه‌یه هه‌زاران قوربانی له ماڵه‌کانی خۆیاندا مابنهتهوهو[ .،]چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن تاقمی فریاگوزاریـیه‌کان به هانایان بچن. زریانه‌که ڕۆژی شه‌ممه له تهکسـاسی دا و له شـاری هیوسـتن خانووبه‌ره‌و[ .،]کارداریـیه‌کان که‌وتنه به‌ر لافاو و ئه‌مه‌ش بووه هۆی به ملیۆنه‌ها که‌س له شـاری هیوسـتن که چوارهه‌م گه‌وره‌ترین شـاری ئه‌مریکایه به‌بێ وزه‌ی ئهلیکتریـک بمێنـنه‌وه. :// . . / / - 58 - 2008 - 09 - 14 - 2 - 89219937 / 952541 . |
14 . 08 . 2006 مردنی بهرههڵـسـتکارێـکی ئێرانی ئه‌کبه‌ری محه‌مه‌دی، ڕێبه‌رێـکی قوتابی لایه‌نـگری دیموکراسی خه‌ڵکی ئێران، له زیندانی ئه‌ڤیندا کۆچی دوایی کرد. به‌ڕێز محه‌مه‌دی به تاوانی ئه‌وه‌ی له خۆپـیـشـاندانهکانی سـاڵی 1999 ی زاینی له زانـکۆی تاران به‌ڕێوه‌چوو گیرا و حوکمی مه‌رگی بۆ درا. ئه‌و ڕێـگای پـێـدرابوو زیندان بهجێـبهێـڵێـت ئه‌ویش بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و برینانه‌ی له ماوه‌ی زیندانیـکردنی دا له به‌ریان ئازاری دهچـێژا. به‌ڕێز محه‌مه‌دی له مانـگی شه‌شی ئه‌مسـاڵ سه‌ر له نوێ گیرایه‌وه. له ڕاگهیهندراوێـکی به نووسـراوه له لایه‌ن گروپـێـکی لـێـخۆشـبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی که گروپـێـکی چاودێری سه‌ربه‌خۆیه گوتی" به‌هۆی گوێـنهدانی به‌رده‌وام به هه‌لومه‌رجی ناله‌باری ئه‌کبه‌ری محه‌مه‌دی و به‌ڕێوه نه‌چوونی عه‌داله‌ت ژیانی له ناوبراو و سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی له بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌سـتان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که گوتی پـێویسـته کاربهدهستـانی ئێران هه‌نـگاوی ته‌نگه‌تاوی ههڵبـهێـنهوه بۆ ئه‌وه‌ی مسـۆگه‌ری بکه‌ن زیندانیـیهکانی سـیاسی ڕێـگای دادگایه‌کی کراوه‌و[ .،]ڕه‌وایان پـێـبدرێت، ئازار و ئهشـکهنجهو[ .،]به‌دڕه‌فتاری له زیندانه‌کانی ئێران ڕابگرن و هه‌روه‌ها ئاکاری وه‌ک وهدرهنـگخستنی یارمه‌تی ده‌رمانی و یان چاوپـۆشیـکردن له چاودێری ده‌رمانی بۆ زیندانیـیه‌کان ده‌ستبه‌جێ ڕابگیرێت." گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا شـان مهکـکۆرمهک ده‌ڵێت " ئه‌مریکا کـپـکردنی به توندی جودابیران و درێژه‌پـێدانی سه‌رکوت بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی و ئه‌و که‌سـانه‌ی بۆ ئازادی خۆیان له ئێران‌دا خه‌بات ده‌که‌ن به توندی مه‌حکوم ده‌کات." هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له خه‌ڵـکی ئێران و خوازیاران بۆ دیموکراسی له ئێران‌دا پـشـتیوانی ده‌کات." شـان مهکـکۆرمهک گوتی ئێمه پـێمان وایه ئه‌گه‌ر هه‌ل بۆ خه‌ڵـکی ئێران بڕهخـسـێت و له توانایان دابێت به ئازادی ڕێبه‌رانی خۆیان هه‌ڵـبژێرن. ئێسـتا ئه‌مه هه‌ر ته‌نیا مه‌سه‌له نیـیه. خوازیاری خه‌ڵـکی ئێران بۆ دیموکراسیـیه‌کی ڕاسـتهقینهو[ .،]ئازاد به هۆی ده‌سه‌ڵاتی که‌سـانی ههڵـنهبژێردراو به‌ربه‌ست کراوه که له ڕاسـتیدا له ئێران‌دا کاروبار ههڵـدهسـوڕێنن." به‌ڕێز مهکـکۆرمهک گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به سه‌رکوتـکردنی ناڕازی و جودابیران له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه‌و[ .،]هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به باری ئه‌و که‌سـانه‌ی ئێستا له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیـیه‌وه زیندانی کراون یه‌کجار نیـگه‌رانه. عه‌لی ئه‌کبه‌ر موسه‌ویی خۆینی، که ئه‌ندامێـکی پـێـشووی په‌رله‌مانه‌و[ .،]ڕێـبه‌رێـکی خوێندکاران، له‌وه‌ته‌ی گرتنی له ماوه‌ی خۆپـیـشـاندانێـک بۆ مافه‌کانی ژنان له تاران له 12 ی مانگی شه‌ش هه‌روا له زینداندا ماوه‌ته‌وه. ڕێـبه‌ری یه‌کێتی کار مه‌نسوری ئوسانلوو یه‌کێـک له‌و گهلـێـک که‌سانه‌یه که به هه‌ڵه له مانگی 12 ی سـاڵی 2005 ی زاینی گیرا و هه‌روا له ئاســتێـکی خراپ له پـشـتی میله‌کانی زینداندا ماوه‌ته‌وه. به‌ڕێز مهکـکۆرمهک گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان" داوا له حکومه‌تی ئێران ده‌کات ڕێز له مافه‌کانی مرۆڤی هه‌موو وڵاتیانی بگرێت." ئه‌م گوتاره بیروڕای حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه. :// . . / / - 58 - 2006 - 08 - 15 - 2 - 89190742 / 947487 . |
هه‌وڵه‌کان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق چڕ ده‌کرێته‌وه [ 19 : 49 ] 2012 / / 04 هه‌ولێر ٤حوزهیران/یۆنیۆ ( )- وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق پێویستی به ده‌نگی 164 ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌یه وا بڕیاره له ماوه‌ی داهاتوو زیاتر له 170 ئیمزای کۆکراوه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له "نوری مالکی" بدرێته سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان "لانه محه‌ممه‌د" به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: له ئێستادا عێراق به بارودۆخێکی نائاساییدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی که هه‌یه‌و[ .،]دروست بووه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حکومه‌تی عێراقه‌وه بووه‌و[ .،]له دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوو( 2003 ) چه‌ندین جاره پێیدا تێده‌په‌رێت، ئه‌ویش دوای به‌خشینی متمانه به حکومه‌ت. لانه محه‌ممه‌د گوتی: دوای ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی پێویست چاکسازی نه‌کرا، وه‌ک کورد و په‌رله‌مانتاره‌کان چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم و لایه‌نه‌کانی تردا سازدا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق ئاگادار بکه‌نه‌وه له پابه‌ند نه‌بوونی به ڕێککه‌وتننامه‌که‌ی هه‌ولێر، به‌ڵام بێسوود بوو. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیشی کرده‌وه : ئه‌وه‌ی که کراوه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالکی، هیچ گرفتێکی شه‌خسی نه‌بووه به‌رامبه‌ری، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه که به‌پێی پێویست وڵات به‌ڕێوه نابات و چه‌ندین پێشێلکاریی ده‌ستوری ده‌بیندرێت هاوکات هاوسه‌نگی نییه له‌نێوان پێکهاته‌کانی حکومه‌ت. به گوێره‌ی مادده‌ی 61 ـی ده‌ستوری عێراقی به دوو ڕێگه ده‌تواندرێت متمانه له سه‌رۆکی حکومه‌ت وه‌ربگیرێته‌وه، یه‌که‌میان سه‌رۆک کۆمار نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بکات و داوای سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه بکات و له‌و کاته‌دا نابێت له 164 ئه‌ندام په‌رله‌مان که‌متر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ند بن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه. دووه‌م 25 ئه‌ندام په‌رله‌مان داوایه‌ک پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆکی حکومه‌ت. له هه‌ردوو حاڵه‌تدا ده‌بێت کاتێک بڕیار ده‌درێت 164 ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌نگی ئه‌رێی پێبده‌ن. کۆ کردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالکی فراکسێۆنه‌کانی دیکه‌شی گرتۆته‌وه. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه "شێخ فاتح داراغایی" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ده‌نگیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگانه‌یه که داوایان کردووه متمانه له مالکی وه‌ربگیرێته‌وه. داراغایی گوتی: ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌که‌مان بێت ئێمه ده‌نگمان له‌گه‌ڵ ده‌نگیان ده‌بێت. چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی عێراق به لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالکی بێت ئه‌وا ئێمه ده‌نگمان له‌گه‌ڵ ده‌نگیان ده‌بێت. له لایه‌ن خۆشیه‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی له سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی "ئوسامه جه‌میل" هاوههڵوێسیتیی لیسته‌که‌ی خۆیانی دووپاتکرده‌وه‌و[ .،]بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق. ئوسامه جه‌میل گوتی: به‌داخه‌وه مالکی هه‌مووو لایه‌نه‌کانی په‌راوێز خستووه‌و[ .،]ئه‌مه‌ش وایکردووه داوای چاکسازی کرا و نه‌یکرد، ئه‌مه‌ش وایکرد که کار بگاته ئه‌وه‌ی متمانه لێسه‌ندنه‌وه به چاره‌سه‌ری گرفته‌کان دابندرێت و متمانه وه‌ربگیرێته‌وه لێی به پێچه‌وانه‌شه‌وه عێراق به‌ره‌و خراپبوونی بارودۆخدا ده‌ڕوات. جه‌میل گه‌شبینیی خۆی نیشان دا به‌وه‌ی بتواندرێت متمانه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی نێو په‌رله‌مان هه‌ڵوێست نه‌گۆڕن. "بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئاشکرای کرد: سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی یه‌کێتی له په‌رله‌مانی عێراق ئیمزای متمانه وه‌رگرتنه‌وه‌یان له مالکی داوه‌ته سه‌رۆک کۆماری عێراق. په‌رله‌مانتاران له ئێستادا چاوه‌ڕوانن سه‌رۆکی کۆماری عێراق داواکاریه‌ک ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان بکات و له یه‌که‌م دانیشتنی خولی نوێی په‌رله‌مان بخرێته ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و داواکارییه پێشکه‌ش نه‌کرێت ئه‌وا به ڕێگه‌ی دووه‌م و کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا ده‌بێت و گومان ده‌کرێت گرتنه‌به‌ری خاڵی دووه‌م زیاتر له شه‌ش مانگ بخایه‌نێت. ماکوان عێزه‌ت/ . |
10 . 10 . 2006 بۆ یه‌که‌م جار دوای په‌نجا سـاڵ ئهمریکیـیهک به خیانه‌ت تاوانبار ده‌کرێت داواکاریـیه گشـتیـیه‌کانی ئه‌مریکا بۆ یه‌که‌م جار دوای په‌نجا سـاڵ تاوانی خیانه‌تیان |
کۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی به‌ڕێوه نه‌چوو و دواخرا [ 19 : 01 ] 2011 / / 19 هه‌ولێر 19 حوزه‌یران / یۆنیۆ ( ) – دوای گفتوگۆیه‌کی کورت له‌نێوان هه‌ر پێنج لایه‌نه سیاسییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان،پارتی، یه‌کێتی، گۆڕان، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو، کۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی دواخرا. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌عفه‌ر ئیبراهیم تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر وتی: دوای گفتوگۆیه‌کی کورت له‌نێوان هه‌ر پێنج لایه‌نی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی، کۆبوونه‌وه‌که به‌ڕێوه‌نه‌چوو و دواخر. ئیبراهیم زیاتر ڕوونیکرده‌وه، کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ بۆ چوارشه‌ممه 22 ی ئه‌م مانگه دواخراوه‌و بڕیاره کات 11 ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌ته‌لاری په‌رله‌مانی کوردستان، سێیه‌م کۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی به‌ڕێوه‌بچێت. هێمن سابیر / م . ت |
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دووه‌م نه‌شته‌رگه‌ری بۆ شای سعودیه ئه‌نجام ده‌درێت [ 10 : 50 ] 2010 / / 03 - نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دووه‌م نه‌شته‌رگه‌ری بۆ شای سعودیه "عه‌بدوڵای کوڕی عه‌بدولعه‌زیز" ئه‌نجام ده‌درێت. به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی دیوانی شاهانه‌ی سعودیه، بۆ ته‌واوکردنی نه‌شته‌رگه‌ری یه‌که‌می، شای ئه‌و وڵاته "عه‌بدوڵای کوڕی عه‌بدولعه‌زیز " ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووه‌م نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام ده‌درێت. به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌که، نه‌شته‌رگه‌رییه‌که بۆ بڕبڕه‌ی پشتی شا ئه‌نجام ده‌درێت، بارودۆخه‌که‌ش مه‌ترسیدارنیه. ئه‌مه له کاتێکدایه که له 24 ی مانگی ڕابردوو له نیویۆرک له ئه‌مه‌ریکا، نه‌شته‌رگه‌ری یه‌که‌م بۆ جێگیرکردنی بڕبڕه‌ی پشتی شا ئه‌نجامدرا. جێی ئاماژه‌یه شای سعودیه عه‌بدوڵا بن عه‌بدولعه‌زیز ئێستا ته‌مه‌نی له نێوان 86 - 87 ساڵیدایه. |
Subsets and Splits