text
stringlengths 0
94.6k
|
---|
11 . 11 . 2010 ڕێـکه‌وتنی ڕێبه‌رانی سیاسی عێراق له‌سه‌ر دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان له لایه‌ن , پاش هه‌شت مانگ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رکرده کوتله سـیاسیـیه‌کانی عێراق توانیان به ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌کی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له هه‌ولێر کۆبـبنه‌وه‌و[ .،]له‌سه‌ر پـرۆژه کارنامه‌یه‌ک ڕێـکبکه‌ون و دواتر ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا درێژه به کۆبوونه‌وه‌که‌یان بده‌ن و بگه‌نه ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵات که پـۆسـتی سه‌رۆک په‌رله‌مان بۆ ئوسامه نوجێفی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌و[ .،]پـۆسـتی سه‌رۆک کۆمار بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی لایه‌نی کوردی و سه‌رۆک وه‌زیریش بۆ نوری ئه‌لمالیکی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی عێراق بێت. به‌ڵام ئه‌و ڕێـکه‌وتنه له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕووبه‌ڕووی سه‌ختیـیه‌ک بووه‌وه کاتێـک که دوو له‌سه‌ر سێی قانون دانه‌رانی ئه‌لعێراقیـیه کۆبوونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مانیان جێهێشت و گوتیان داواکاریـیه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کراون. ئه‌مانه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هه‌ردوو هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم و موعته‌به‌ر شیروانی به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون: دکتۆر مه‌حمود عوسـمان، سیاسه‌تکاری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق. شیروان شه‌میرانی، لێـکۆڵه‌ری سیاسی. |
جه‌لیزاده: دوای قه‌ده‌غه‌کردنی دیوانه شیعرییه‌که‌م له نووسینی شیعر ساردبوومه‌ته‌وه [ 11 : 41 ] 2011 / / 17 سلێمانی 17 ته‌مموز / یۆلیۆ ( ) – شاعیر قوبادی جه‌لیزاده ڕایگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی به برِیارێکی لێژنه‌یه‌کی ئه‌وقاف دیوانه شیعرییه‌که‌م قه‌ده‌غه‌کرا، ئێستا زۆر له شیعر ساردبوومه‌ته‌وه". جه‌لیزاده له‌لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتیشی "دوا به‌دوای کۆکردنه‌وه‌ی دیوانی ستیانی به‌فر پڕه له ڕیشۆڵه، تائیستا هیچ دێڕیکی تازه‌م نه‌نوسیوه‌و توووشی دلشکانێک و شۆک بووم". ڕوونیشیکرده‌وه "له‌وکاته‌وه‌ی دیوانه‌که‌م کۆکراوه‌ته‌وه نه‌چومه‌ته‌وه باری ئاسای خۆم و هیچ دێڕێکی نوێم نه‌نوسیوه‌و تووشی دلشکانێک هاتووم". ئه‌وه‌شی خسته ڕوو "یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد له‌و بابه‌ته‌دا بێده‌نگبوو، پێویست بوو به‌یاننامه‌و ناره‌زایی ده‌رببڕیت، جگه له چه‌ند نووسه‌ر و هاوڕێیه‌کی خۆم و ئه‌وکه‌سانه‌ی خاوه‌نی هه‌ڵوێست بوون قسه‌یان کرد، ئه‌گه‌رنا به‌بێده‌نگی ئه‌و بابه‌ته تێپه‌ڕی". ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد "نه‌ک مامۆستایانی ئایینی، ته‌نانه‌ت سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتی له‌هه‌ولێر، سکاڵای له‌سه‌رم تۆمار کردوه، گوایه من شعوری ئایینی خه‌ڵکم بریندار کردوو‌ه، ئێستا به‌کافه‌له‌ت به‌ربووم و دادگایش ده‌کرێم و ئه‌نجامه‌که‌شی نازانم به‌چی ده‌گات". ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند "له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سێکی بێلایه‌ن بووم و سه‌ربه‌هیچ پارت و ڕێکخراوێک نه‌بووم، هه‌روه‌ها بابه‌ته‌کان زیاتر تایبه‌تین و منیش په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه ئه‌هلییه‌کان که‌مه، به‌گشتی من په‌یوه‌ندیم زۆر که‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه‌ی هاواریان لێهه‌ڵده‌ستێت بۆ که‌سانی دیکه، ڕه‌نگه گله‌یم له‌وانه نه‌بێت، له‌ڕاپه‌ڕینه‌وه تا ئێستا له یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد هه‌تا دوای کۆنگره ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵا بووم، ئه‌و یه‌کێتییه هیچ نه‌بێت ده‌زانێت من شاعیرێکم له‌مه‌یدانه‌که دیارم، پێم سه‌یره هیچیان بۆ من نه‌کردووه". قوبادی جه‌لیزاده یه‌کێک له شاعیره دیار‌و ناسراوه‌کانی ئه‌مرِۆ شیعری و ئه‌ده‌بیاتی کوردییه، به‌رهه‌می شیعری چاپکراوی هه‌یه‌و[ .،]له چه‌ندین کۆرِ و فیستیڤاڵی ئه‌ده‌بیدا ئاماده‌یی هه‌بووه‌و[ .،]شیعری خوێندۆته‌وه. زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/ پ. ف فۆتۆ: ئه‌رشیفی شاعیر له فه‌یسبووک |
دروستکردنی هه‌وربڕێک بۆ ڕزگارکردنی تایوان له پیسبوونی ژینگه [ 11 : 00 ] 2012 / / 23 هه‌ولێر 23 نیسان/ئه‌پرێل ( )- له‌وانه‌یه هه‌ندێک که‌س له یه‌که‌م سه‌رنجدا وابزانن که ئه‌وان له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی نێو یه‌کێک له فیلمه خه‌یاڵییه زانستییه‌کانی هۆلیۆددان، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی ده‌یبینن دیزاینی باڵه‌خانه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه که هه‌وربڕێکه له تایوان و ده‌یان هه‌زار دار له‌خۆی ده‌گرێت که ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی پیسبوونی ژینگه له‌و وڵاته‌دا. ئه‌و باڵه‌خانه‌یه که ناوی لێنراوه "بیونیک ئارش"، به ئامانجی ئامانج خاوێنکردنه‌وه‌ی هه‌وا له دووکه‌ڵه زیانبه‌خشه‌کان به به‌کارهێنانی دیواری زیندووی ڕووه‌کی که هه‌وای پیس هه‌ڵده‌مژێت و ده‌یکاته ئۆکسجین، دروست ده‌کرێت. ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی میل"ی به‌ریتانیا، ده‌ڵێ: به‌رزی باڵه‌خانه‌که 380 مه‌تره و 140 ملیۆن پاوه‌ندی تێده‌چێت و دوو نهۆم بڕی تێدایه که به‌خێرایی بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ هه‌ر 32 نهۆمی باڵه‌خانه‌که ده‌جوڵێن. هه‌ر نهۆمێکی باڵه‌خانه‌که له باخچه‌ی هه‌ڵواسراو له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ، له‌گه‌ڵ زنجیره‌یه‌ک فرۆشگا و چێشتخانه و مۆزه‌خانه، پێکدێت. باڵه‌خانه‌که، جیا له خاوێنکردنه‌وه‌ی هه‌وا، چه‌ندین ئامێری تێدا دانراوه که به‌وزه‌ی خۆر له‌گه‌ڵ بادا، کارده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئامێری خاوێنکردنه‌وه‌ی ئاو و سه‌رله‌نوێ به‌کارهێنانه‌وه‌ی و خۆرزگارکردن له پاشه‌ڕۆکان له‌م باڵه‌خانه‌یه‌دا له‌به‌رچاو گیراوه. "ڤینسنت کالبیت"، ئه‌ندازیاری بیناسازی ده‌ڵێ: ئه‌و هه‌وربڕه ژینگه‌ی ناوچه‌کانی نزیکی خاوێن ده‌کاته‌وه، ڕێزی ژینگه ده‌گرێت و شێوازێکی نوێ ده‌دات به سووربوون له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه و هه‌مه‌ڕه‌نگی بیۆلۆجی له تایوان و گوتی: ئه‌وه ڕه‌مزی نوێیه بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام. سه‌رچاوه: عه‌ره‌ب ئۆنلاین |
سبه‌ی یانه‌ی دهۆک ڕووبه‌روی زه‌ورا ده‌بێته‌وه [ 13 : 04 ] 2008 / / 16 - له یارییه‌کی دۆستانه‌دا سبه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی دهۆک و زه‌ورا ڕووبه‌روی یه‌کترده‌بنه‌وه. سبه‌ی سێشه‌ممه کاتژمێر 4 : 30 ئێواره به‌کاتی کوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی زیاتر پێکهاته‌که‌ی یانه‌که‌ی پته‌وتربکات وهێله‌کانی لاوازی یانه‌که دیاری بکات وه‌ک خۆئاماده‌کرن بۆ خولی بژارده‌ی عێراق یانه‌ی دهۆک له نێویاریگای خۆیدا میوانداری یانه‌ی زه‌ورا ده‌کات. جێی ئاماژه‌یه یانه‌ی دهۆک شابه‌شانی یانه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ( هه‌ولێر و که‌رکوک و پێرس ) سه‌رکه‌وتووه بۆ خولی بژارده‌ی عێراق. |
پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پرتۆگاڵ به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا ئاشکرا کرا [ 12 : 25 ] 2008 / / 19 - ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی پرتۆگاڵ "سکۆلاری" پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌که‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ئاشکرا کرا که به‌م شێوه‌یه: گۆڵچی ( ڕیکاردو) هێڵی به‌رگری ( فیریرا_ کارفالهۆ_ پیپی _ بۆسینگوا ) هێلی ناوه‌ند ( کوارزما_دیکۆ_ موتینهۆ_ سیما‌و) هێلی هێرشبه‌ر ( ڕۆناڵدۆ _ گۆمێز ) . |
ده‌قی داخوازی‌نامه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان له تورکیا [ 11 : 57 ] 2009 / / 21 - ڕاپۆرت- کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی که ڕوویان له تورکیا کردوو‌ه، داخوازی‌نامه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان‌یان ده‌رباره‌ی پرسی کورد، ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌لانی تورکیا و ڕای گشتی جیهان کرد، ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌ش ده‌قی په‌یامه‌که‌یه: ئه‌و 34 ئه‌ندامه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان که به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ک دانیشتووی که‌مپی مه‌خمور وه‌ک ((کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی)) ڕوویان له تورکیا کرد و لێره‌و[ .،]به‌ر له په‌ڕینه‌وه‌یان دا، له میانه‌ی ئاپۆڕایه‌کی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی کوردستان و له‌وێش له‌لایه‌ن خه‌ڵکی باکووری کوردستان‌دا و له سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێم و تورکیا‌دا پێشوازییان لێ‌کرا، به‌ڵام له‌و دیوی سنوور له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیر کران و دواتریش ئازاد کران. به‌پێی سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییه تورکییه‌کان، ئه‌و په‌یامه له نێو دووتوێی داخوازی‌نامه‌یه‌کی پارتی کرێکارانی کوردستان‌دا بووه، که تێدا نۆ داواکارییان سه‌باره‌ت به مافه سیاسی و کۆمه‌ڵاتییه‌کانی کورد له تورکیا ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و گه‌لانی تورکیا و ڕای گشتی جیهان، کردوو‌ه. ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌ش، ده‌قی داواکارینامه‌که‌یه: - نه‌خشه ڕێگه‌ی دانراوی سه‌رۆکی به‌ندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد له‌به‌رچاو بگیرێت و بۆ ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نرێت. - پرۆسه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کانی دژ به پارتی کرێکارانی کوردستان ڕابگیرێن، هه‌روه‌ها ڕێگه له‌به‌رده‌م یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی و ئیراده‌ی ئازادی کورده‌کان له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانووستان بکرێته‌وه. - کورده‌کان وه‌ک به‌شێک له پێکهاته‌کانی گه‌لی تورکیای دیموکراسی له ژێر سێبه‌ری ئازادی و یه‌کسانی‌دا بژین، هه‌روه‌ها مافه‌کانیان له ده‌ستوور و یاساکان‌دا، زامن بکرێن. - قسه‌کردن و خوێندن به زمانی کوردی به ئازادییه‌کی ته‌واو زامن‌بکرێت، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م کورده‌کاندا بڕه‌خسێنرێت، تاکو به‌ها مێژوویی و جوگرافی و هونه‌رییه‌کانی خۆیان ده‌رببڕن و پێشی بخه‌ن و پارێزگاریشی لێ بکه‌ن. - ڕه‌خساندنی بوار له به‌رده‌م ناونانی ناوه کوردییه‌کان له منداڵانی له‌دایکبووی کورد دا و خوێندنیشیان به زمانی کوردی بێت. - مافی کاری سیاسی و پێکهێنانی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به کورده‌کان بدرێت، هه‌روه‌ها مافی ده‌ربڕینی بیرورای خۆیان به ئازادی هه‌بێت، هه‌روه‌ک ده‌ستوورێکی دیموکراسی نوێ ده‌ربچێت. - مافی ژیان به کورده‌کان له گوند و شارۆچکه‌و[ .،]شاره‌کانی "کوردستان"دا به ئارامی و دوور له فشار و توندوتیژی پیاوانی ئاسایش و پاسه‌وانی گونده‌کان بدرێت. - پێکه‌وه کار بکرێت و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌دا ئه‌نجام بدرێت، که ژیانی دیموکراسی و ئاشتییان، ده‌وێت. جێ ئاماژه‌یه، ئێستا پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراسی به ڕووی کورددا، که‌له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیا، به سه‌رۆکایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له نێوان ((کاروکاردانه‌وه‌و[ .،]پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سوپا و لایه‌نه سسیاسی و چین و توێژه جیاجیاکانی تورکیا))دایه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له‌پاش ئازادکردنی کۆمه‌ڵه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی، وه‌زیری ناوخۆی تورکیا به‌شیر ئاتالای، که به ڕێکخه‌ری پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی تورکیا به ڕووی کورددا داده‌نرێت، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا ڕایگه‌یاندبوو؛"گه‌ڕانه‌وه‌ی 34 که‌س له قه‌ندیل، به‌شێکه له پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی تورکیا به ڕووی کورد دا". ئاتالای وتوبووی؛"دوای ئه‌و گروپه، چه‌ند گروپێکی تر له مه‌خمور و ناوچه‌کانی تر، ده‌گه‌ڕێنه‌وه تورکیا، کاره‌کانی ئه‌و گروپانه‌ش له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له سه‌ر سنوور زووتر ته‌واو ده‌کرێن". به گوێره‌ی لێدوانی وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بڕیاره بگه‌ڕێنه‌وه تورکیا 150 که‌سن. |
20 . 02 . 2005 ئه‌ندامانی هاوبه‌ندی عێراقی یه‌کگرتوو سه‌باره‌ت به به‌ربژارکردنی کاندیدێکی گروپه‌که‌یان بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیر ووتوێژ ده‌که‌ن - 2005 - 02 - 21 ڕێبه‌رانی لیستی براوه‌ی هاوبه‌ندی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ڕابوردووی عێراق‌دا، ووتوێژه‌کانیان ده‌ستپێکردۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کێ ببێته سه‌رۆک وه‌زیری داهاتووی عێراق. هاوبه‌ندی عێراقی یه‌کگرتوو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌غدا کۆده‌بێته‌وه پاش ته‌واو بوونی پشووی ئاینی عاشورا. جێگر‌ی سه‌رۆکی کاتی عێراقی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ریش به کاندیدی یه‌که‌می ئه‌و پۆسته داده‌نرێت، شان به شانی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی که جارێک له جاران جێگه‌ی متمانه و باوه‌ڕی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوو. هه‌ردووکیشیان سه‌ر به موسوڵمان شیعه ئایانزاکانن. ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی سونیه‌کانیش که بانگه‌شه‌ی به‌شدار نه‌کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کرد، سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له حکمومه‌تی داهاتووی عێراق و ده‌ستوری نوێی ووڵاته‌که‌دا ڕۆڵیان هه‌بێت. هاوکات، هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی وعێراقی بۆ دووه‌م ڕۆژه که هه‌وڵی له‌ناوبردنی یاخیبوانی پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای به‌غدا ده‌ده‌ن. شایه‌تحاڵی ڕووداوه‌کان ده‌ڵێن ناو به ناو پێکدادان ڕووده‌دات و فڕۆکه‌ی ئه‌مه‌ریکیش به سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌که‌دا ده‌فڕیت. مارینزه ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش خاڵی پشکنینیان له شاری ڕومادی داناوه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نده‌نوسیش جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی که دوو ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نده‌نوسی ووڵاته‌که‌ی که له هه‌فته‌ی ڕابوردودا له‌سه‌ر ڕێگای ڕومادی فڕێندرا بوون، ئازاد کراون. له ڕۆژی شه‌ممه‌دا و له شاری موسڵی باکوری عێراقیش، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێن سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی ته‌قه‌ی لێکراوه‌و[ .،]کوژراوه. هه‌روه‌ها بێژه‌رێکی ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆی موسڵیش له دره‌نگانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له لایه‌ن چه‌کدارانه‌وه فڕێنراوه. :// . . / / - 58 - - 2005 - 02 - 21 - 1 - 1 - 89168977 / 943493 . |
جۆزیف بایدن: پێویسته عێراقییه‌کان له ڕێی پڕۆسه‌ی سیاسییه‌وه ناکۆکییه‌کانیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌و[ .،]ئێمه‌ش ئاماده‌ین [ 10 : 02 ] 2009 / / 04 - جێگر‌ی سه‌رۆکی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جۆزیف بایدن ڕایگه‌یاند: پێویسته عێراقییه‌کان پڕۆسه‌ی سیاسی بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانیان به‌کار بێنن و ئێمه‌ش ئاماده‌ین. ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیترز" بڵاویکرده‌وه، دوێنێ هه‌ینی، جێگر‌ی سه‌رۆکی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جۆزیف بایدن ڕاسپێردراو له‌لایه‌ن سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ی باراک ئۆباما، چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی جوودای له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری مالکی و به‌رپرسانی دیکه‌ی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی ناو عێراق کۆبۆته‌وه. له‌پاش کۆبوونه‌وه‌کان بایدن ڕایگه‌یاندووه:"له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا، عێراق قۆناغێکی گه‌وره‌ی بڕی، به‌ڵام گه‌ر بیه‌وێت ئاشته‌وایی و ئۆقره‌یی به ده‌ست بێنێت، ئه‌وا ڕێگه‌یه‌کی سه‌خت چاوه‌ڕوانی ئه‌و وڵاته ده‌کات". هه‌روه‌ها وتویه‌تی:"هێشتا کاره‌که ته‌واو نه‌بووه‌و[ .،]چه‌ند هه‌نگاوێکی سیاسی ماون که پێویسته بگرێنه به‌ر، پێویسته عێراقییه‌کان پڕۆسه‌ی سیاسی به‌کار بێنن، بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناکۆکی‌یانه‌ی که ماون". هه‌روه‌ها وتویه‌تی:"ئێمه له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیداین.. گه‌ر داوامان لێ‌کرا و به‌سوود بوو.. بۆ هاوکاریکردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه.. دوژمنانی عێراق دووباره ده‌یانه‌وێت ئاگری توندوتیژی تائیفی هه‌ڵگیرسێنن.. ئه‌وانه شکست دێنن". بایدن بۆ دووه‌مین جاره سه‌ردانی عێراق ده‌کات، هه‌ر دوێنێش چاوی به کوڕه‌که‌ی خۆی "بوو بایدن" له به‌غدا که‌وتبوو، که له عێراق‌دا، به ئه‌رکی سه‌ربازی هه‌ڵده‌ستێت. بایدن له ساڵی 2006 ی ڕابردوودا، پلانی دابه‌شکردنی عێراقی به‌سه‌ر سێ هه‌رێمی کورد و سوونه و شیعه‌دا، داڕشتبوو. بڕیاریشه، له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا (بایدن) له‌گه‌ڵ (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ‌دا کۆبێته‌وه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو، وته‌بێژی کۆشکی سپی (رۆبه‌رت گیبس) ڕایگه‌یاندبوو:"سه‌رۆکی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا (باراک ئۆباما)، (جۆ بایدن)ی جێگر‌ی ڕاسپاردووه، تاکو سه‌رپه‌رشتی هه‌وڵه‌کانی ئاشته‌وایی نیشتمانی له عێراق‌دا، بکات". |
10 . 09 . 2008 ئه‌مریکا و عێراق کۆکن له‌سه‌ر ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق به سه‌رکه‌وتوویی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا جۆرج بوش ده‌ڵێت واشـنتن و به‌غدا په‌سه‌ندیان کردوو‌ه سه‌ربازانی ئه‌مریکا ده‌بێت له‌سه‌ر بناغه‌ی سه‌رکه‌وتندا له عێراق‌دا پـکێشـرێنه‌وه. به‌ڕێز بوش ڕۆژی چوارشه‌ممه دوای وتووێـژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی دووا و ده‌شڵێت ئه‌وان باسی هه‌وڵه‌کانی عێراقیان کردوو‌ه که ده‌یانه‌وێت قانونی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی پارێزگا و ئاسـتی وتووێـژی ئه‌مریکا و عێراق له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنی درێژخایه‌نی ئاسایش په‌سه‌ند بکه‌ن. به‌ڕێز تاڵه‌بانی سـتایشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش و له‌شـکری ئه‌مریکای کرد بۆ هه‌وڵـیان له سه‌قامگیرکردنی عێراق و ده‌شڵێت چاوه‌ڕوانی له په‌رله‌مانی عێراق به زوویی ده‌کات په‌سه‌ندی به‌رنووسی هه‌ڵـبژاردنه‌کان بکات. به‌ڕێز تاڵه‌بانی گوتیشی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و له نێویاندا ئێران و سـوریا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر دۆخی ئاسایی خۆی. سه‌باره‌ت به‌م کۆبوونه‌وه‌یه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا سکات سـتێرنز له واشـنتن ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه‌و[ .،]هاوکارانمان کاوه کرمانج و سه‌ڵاحی پـیرۆتی به کوردی ئاماده‌یان کردوه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 2 : 28 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2008 - 09 - 11 - 1 - 89222402 / 953058 . |
وه‌زیرێکی تورکی سه‌ردانه‌که‌ی خۆی بۆ ئه‌مه‌ریکا ڕاگرت [ 13 : 28 ] 2007 / / 13 - بڕیار وابوو "کرساد تۆزمن" وه‌زیری ده‌وڵه‌تی تورکیا سبه‌ی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا بکات، به‌ڵام سه‌ردانه‌که‌ی خۆی بۆ ئه‌م وڵاته ڕاگرت، وه‌ک به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ک دژی دانپیانای لێژنه‌یه‌ک له کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکی به له‌ناوبردن وقه‌ڵاچۆکردنی ئه‌رمه‌نه‌کان له تورکیا. به پێی هه‌واڵی (فرانس پرێس) ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی "ئه‌نادۆل" ئه‌مڕۆ بڵاویکرده‌وه، که بڕیار وابوو "کرساد تۆزمن" وه‌زیری ده‌وڵه‌تی تورکیا سبه‌ی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا بکات، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی کاره‌کانی(تورکی-ئه‌مه‌ریکی) به‌ڵام سه‌ردانه‌که‌ی خۆی بۆ ئه‌م وڵاته ڕاگرت، وه‌ک به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ک دژی دانپیانای لێژنه‌یه‌ک له کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکی به له‌ناوبردن وقه‌ڵاچۆکردنی ئه‌رمه‌نه‌کان له سه‌رده‌می عوسمانیه‌کاندا. سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که ئه‌مه دوای ئه‌میرال "میتین ئاتاج" فه‌رمانده‌ی ده‌ریاوانی تورکیا، دووه‌مین به‌رپرسی حکومه‌تی تورکیایه سه‌ردانی بۆ ئه‌مه‌ریکا بوه‌ستێنێت. جێی ئاماژه‌یه، به پێی ئاماری ئه‌رمه‌نه‌کان له ساڵی 1915 و 1017 زیاتر له یه‌ک ملیۆن ئه‌رمه‌نی به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ئیباده‌کراون، که‌چی تورکیا ده‌ڵێت ته‌نیا 250 تا 500 هه‌زار ئه‌رمه‌نی کوژراون. |
عادل به‌رواری: لیسته‌کان بڕوایان به مالیکی نه‌ماوه [ 12 : 04 ] 2012 / / 03 ڕاوێژکاری پێشووی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، عادل به‌رواری هه‌ولێر 3 ی ته‌ممووز/یۆلیۆ ( )- ڕاوێژکارێکی پێشووی نووری مالیکی، جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی که قه‌واره سیاسییه‌کان له بڕیاری لێپرسینه‌وه و سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه پاشگه‌ز نابنه‌وه، چونکه ئه‌زموونه‌کانی پێشوو ئاماژه‌ن به‌وه‌ی که ڕێککه‌وتنه‌کان ته‌نیا مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌ز بوون. هاوکات ده‌ڵێت هیچ زه‌وینه‌یه‌کیش بۆ بڕواکردن به ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی مالیکی، له ئارادا نی‌یه. ڕاوێژکاری پێشووی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، عادل به‌رواری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به مالبَپه‌ڕی ئه‌خبارییه‌ی ڕاگه‌یاندووه "هاوپه‌یمانه‌تیی هه‌ولێر – نه‌جه‌ف که له نێوان(لیستی عێراقییه، هاوپه‌یمانیی کوردستانی و لیستی ئه‌حرار)ـدا بوو، سه‌رباری هه‌وڵی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی بۆ چاکسازی، له‌و بڕیاره‌ی خۆی که لێپرسینه‌وه سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یه له نووری مالیکی، په‌شیمان نابێته‌وه." زیاتر گوتی: "لیسته سیاسییه‌کان ئه‌زموونیانت له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه و به‌ڵێن و ڕێککه‌وتنه‌کان هه‌یه که له کۆتاییدا ته‌نیا وه‌ک مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌ز ماونه‌ته‌وه، "هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بڕوایان پێی نه‌ماوه. به‌رواری گوتیشی که هاوپه‌یمانیی هه‌ولێر – نه‌جه‌ف، لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌شی پێکهێناوه بۆ ڕێکخستن و ئاماده‌کردنی ئه‌و سه‌رپێچییه ده‌ستوورییانه‌ی له لایه‌ن نووری مالیکییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن؛ هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه و په‌رواێزخستنانه‌ی مالیکی که له به‌رانبه‌ر لیسته‌کانی دیکه‌دا ده‌یکات. |
هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی قۆناغی یه‌که‌می خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی پێی [ 17 : 53 ] 2011 / / 03 هه‌ولێر ٣ کانوونی یه‌که‌م / دیسه‌مبه‌ر ( )-له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ١٣یه‌م و کۆتایی قۆناغی یه‌که‌می خولی پله نایابه‌کانی کوردستان بۆ تۆپی پێی. یانه‌ی هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی ئه‌م قۆناغه دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بروسک یه‌کسانبوو و یانه‌ی هه‌ندرێن له پله‌ی دووه‌م هات،ئه‌نجامی یارییه‌کان به‌مشێوه‌یه بوو. بروسک – هه‌ولێر سفر-سفر، که‌رکووک – هه‌ندرێن ١-١، هه‌ڵۆ – پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سفر-٢، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر – زێره‌ڤانی ٢-١، شێروانه – زاخۆ سفر-سفر، ئارارات – سه‌وره ٣-٢، سلێمانی – نه‌ورۆز ٢-١. ڕێبین ڕه‌مزی / |
بالۆتێلی نۆ یاری ڕاده‌گیرێت [ 16 : 52 ] 2012 / / 10 هه‌ولێر ١٠ نیسان/ ئه‌پرێل ( ) - یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی ماریۆ بالۆتێلی نۆ یاری ڕاده‌گیرێت. یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا و یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی ماریۆ بالۆتێلی به هۆی ئه‌و ڕه‌وشته نه‌شیاوه‌ی له یاری یانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌رسناڵ که به‌وهۆیه‌وه به کارتی سوور ده‌کرا. ماڵپه‌ری دیلی مێل-ی به‌ڕیتانی بڵاویکردۆته‌وه ، که‌وا یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی ماریۆ بالۆتێلی بۆ نۆ یاری له یارییه‌کانی خولی نایابی ئینگلیزی ڕاده‌گیرێت. هێرشبه‌ری ئیتالی ماریۆ بالۆتێلی له‌م وه‌رزدا چوار کارتی سووری له یارییه‌کانی خولی نایابی ئینگلیزی وه‌رگرته‌وه. / |
18 . 09 . 2011 ئاڵا تاڵه‌بانی: کێشه سه‌ره‌کیه‌که له جێبه‌جێنه‌کردنی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێردایه له لایه‌ن کۆبونه‌وه‌کان له به‌غدا و ده‌ره‌وه‌ی به‌غداش به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێک ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌ک هێور بوونه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که لێی بڕوانرێت. ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات بریتیه له‌وه‌ی به ڕاسته‌وخۆ بێت یان به ناڕاسته‌وخۆ حکومه‌تی عێراق که‌مته‌رخه‌می ده‌نوێنێت له جێبه‌جێکردنی داواکانی کورددا. له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌شڵێت ناکۆکیه‌کانی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی یاسا وای کردوو‌ه نزیک بوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌لعێراقیه‌دا بێته ئاراوه. |
له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا مالکی سه‌ردانی هه‌رێم ده‌کات [ 17 : 18 ] 2009 / / 31 - له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ نوری مالکی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات. به‌رپرسی باڵای حزبی ده‌عوه (سه‌رۆک وه‌زیران سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات) ڕایگه‌یاند، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ نوری مالکی به سه‌ردانێک ده‌گاته سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی کورد باسی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پرسه هاوبه‌شکانی نێوان هه‌ر دوولا بکات. ڕادیۆی سه‌وا له‌سه‌ر زاری مه‌حمود محه‌ممه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردوه‌ته‌وه، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالکی دێته سلێمانی و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ جه‌لال تاڵه‌بانی کۆده‌بێته‌وه. ژماره‌یه‌کی دیکه له به‌رپرسانی عێراق هاتنی سه‌رۆک وه‌زیرانیان بۆ سلێمانی دووپاتکردوه‌ته‌وه. له لێوانێکدا بۆ ڕادیۆی سه‌وا گوته‌بێژی فه‌رمی حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ دکتۆر عه‌لی ده‌باغ به ڕادیۆی سه‌وای ڕاگه‌یاند، مالکی له سه‌ردانیدا بۆ سلێمانی باس له کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسانه ده‌کات. سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا که له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ دوو ڕۆژ پێش ئێستا سازیکرد ڕایگه‌یاند، مالکی بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌کانی نێوان هه‌ردوولا سه‌ردانی هه‌رێم ده‌کات. به هه‌مان شێوه سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا ئه‌وه‌ی دووپاتکرده‌وه، که سه‌رۆک وه‌زیران سه‌ردانی هه‌رێم ده‌کات و هه‌ر دوولا پرسه په‌یوه‌ندیداره‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن. پێویسته ئاماژه بۆ ئه‌وه بکرێت له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ ئه‌مه‌ریکا که ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجامیدا له میانی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته باراک ئۆباما مالکی ئه‌وه‌ی خسته‌رِوو، که "کێشه‌کانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر مه‌ترسیدارترینی ئه‌و پرسانه‌ن که ڕووبه‌رِووی عێراق بوونه‌ته‌وه". لایه‌نی کوردی له سه‌رجه‌م وێستگه‌کانی وتوێژ و کارکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالکی‌دا ئه‌وه‌ی دووپاتکردوه‌ته‌وه، که پێویسته ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵ بکرێته سه‌رچاوه‌و[ .،]مه‌رجه‌عی سه‌ره‌کی هه‌ڵهێنجاندنی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان هه‌ردوولا. هه‌ر یه‌ک له پرسه‌کانی پێشمه‌رگه، کێشه‌ی ناوچه دابرِاوه‌کان ئه‌وانه‌ی له سنووری ماده‌ی 140 ئاماژه‌یان بۆ کراوه به تایبه‌تی که‌رکوک به‌شێکی سه‌ره‌کی ئه‌و کێشانه‌ن که تا ئێستا به چاره‌سه‌نه‌کراوی ماونه‌ته‌وه. |
پڕۆژه‌یه‌کی به‌خێوکردنی ماسیی ناو قه‌فه‌س له ده‌ریاچه‌ی دوکان جێبه‌جێ ده‌کرێت [ 12 : 21 ] 2011 / / 26 ڕاپه‌ڕین 26 ئاب/ئۆگۆست ( )- به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی هه‌رێم ئاشکرای کرد بودجه‌یان بۆ دروستکردنی یه‌که‌م پڕۆژه‌ی به‌خێوکردنی ماسیی ناو قه‌فه‌س ته‌رخان کردووه‌و[ .،]بڕیاره دوای ده‌رچوونی بۆ کۆمپانیا له ده‌ریاچه‌ی دوکان جێبه‌جێ بکرێت. به‌ڕێوه‌به‌ری سامان و دروستی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی هه‌رێم "عه‌باس عه‌بدی" له لێدوانێکدا به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: له درێژه‌ی ئه‌و پلانانانه‌ی که بۆ زیادکردنی سامانی ماسی گرتوومانه‌ته‌به‌ر ئێستا بودجه‌مان بۆ دروستکردنی پڕۆژه‌ی به‌خێوکردنی ماسیی ناو قه‌فه‌س له‌ناو ده‌ریاچه‌ی دوکان ته‌رخان کردوو‌ه که بۆ هه‌ر مه‌ترێک چوارگۆشه 15 - 20 په‌نجه ماسیی تێده‌که‌ین و بڕیاره دوای ده‌رچوونی بۆ کۆمپانیای شاره‌زا بخرێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه. عه‌باس عه‌بدی گوتی: به‌رنامه‌ی هاوشێوه‌شمان بۆ شاره‌کانی دیکه هه‌یه له‌وانه دوو پڕۆژه بۆ سنووری شاری هه‌ولێر دوو پڕۆژه‌ی دیکه بۆ سنووری شاری سلێمانی و دانه‌یه‌ک له سنووری شاری دهۆک و یه‌کێکیش له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان جێبه‌جێ بکه‌ین. دکتۆر عه‌بدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: دوای سه‌رکه‌وتویی ئه‌و کاره، قه‌رز به هه‌ر هاوڵاتیه‌ک ده‌درێت که به‌پێی ڕێنمایی دیاریکراو ئه‌و جۆره پڕۆژانه جێبه‌جێ بکات له ڕووی په‌نجه ماسیی و عه‌له‌فی ماسیشه‌وه هاوکاریی ده‌کرێن. به‌ڕێوه‌به‌ری سامان و دروستی ئاژه‌ڵ ئاماژه‌ی ڕاشیگه‌یاند که ئه‌مساڵ 393 هه‌زار په‌نجه ماسییان به نرخی 25 دینار به‌سه‌ر پڕۆژه‌کانی به‌خێوکردنی ماسی له ناوچه جیاجیاکانی هه‌رێم دابه‌شکردووه. دڵشاد ئه‌حمه‌د/خ.ع |
پێنجه‌م ڕوونشتنا ڕاگه‌هاندن و هه‌لبژارتن ل دهۆکێ هاته گێران [ 16 : 14 ] 2009 / / 09 - ئیسماعیل تاهیر/ دهۆک– د چارچووڤێ به‌رنامێ لقێ دهۆک یێ سه‌ندیکا ڕۆژنامه‌نڤیسێن کوردستانێ دا، ئیرو پێنجه‌م ڕوونشتنا "راگه‌هاندن و هه‌لبژارتن " ل دهۆکێ برێڤه‌چوو. د ڤێ ڕونشتنێدا بێتری " 30 " سه‌رنڤیسه‌ر و ڕێڤه‌به‌رێن که‌نالێن تێله‌ڤزیونێن ناڤخو و ڕادیو و نڤیسینگه‌هێن سه‌ته‌لایتان، تێدا پشکداربوون و " 3 " سمینارێن تایبه‌ت ب ڕۆلێ ده‌زگه‌هێن ڕاگه‌هاندنێ ڤه‌د[ .،]هه‌لبژارتنان دا هاتنه گوتن. محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ترووشی ڕێکخه‌رێ ڕوونشتنێ ب ئاژانسا په‌یامنێر ڕاگه‌هاند کو ڕوونشتن ل هۆلا جڤاتا پارێزگه‌ها دهۆکێ و ب چاڤدێریا سه‌رۆکێ جڤاتێ دکتور فازل عومه‌ر هاته سازکرن و سێ ته‌وه‌رێن سه‌ره‌کی ژ لایێ ڕۆژنامه‌ڤان دکتور فازل عومه‌ر و ڕۆژنامه‌ڤانا هوله‌ندی ئانا زایر و ڕۆژنامه‌ڤانێ عیراقی ئیسماعیل زاهیر ڤه هاتنه گوتن و گوت "هه‌ر سێ ته‌وه‌ر گرێدایی دانانا میکانیزمه‌کێ کارابوون ل سه‌ر خورتکرنا ڕۆلێ ڕۆژنامه‌ڤانان و ده‌زگه‌هێن ڕاگه‌هاندنێ د پرۆسا هه‌لبژارتنان دا". هه‌مان ژێده‌ر گوت ژی کو ڕۆژا شه‌مبیا بهێت دێ بازنا دووماهیێ ژ زنجیرا ناڤبری کو ب هه‌ڤکاری دگه‌ل تیمێ هه‌رێمی یێ ئاڤه‌دانکرنێ یێ بالیوزخانا ئه‌مریکی ل به‌غدا " " دهێنه سازکرن ب پشکداریا بێتری " 25 " ڕۆژنامه‌ڤانان ل باژێرێ دهۆکێ هێته سازکرن و ڕۆژنامه‌ڤانێن هه‌ردوو باژێرێن دهۆک و سێمێلێ دێ تێدا پشکداربن و ئاماژه دا کو به‌ری هن ڕوونشتن ل باژێرێن "زاخو، ئامێدی، ئاکرێ و شێخان" ب شێوه‌یه‌کێ سه‌رکه‌فتی برێڤه چو بوون. |
وه‌زیری که‌مینه ئایینییه‌کانی پاکستان تیرۆر کرا [ 16 : 56 ] 2011 / / 02 - "شه‌هباز باتی" وه‌زیری کاروباری که‌مینه ئایینییه‌کانی حکومه‌تی پاکستان، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌که‌ی‌دا له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه له "ئیسلام‌ئاباد" پایته‌ختی ئه‌م وڵاته هێرشی کرا سه‌ر و گیانی له‌ده‌ست دا. به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، پۆلیسی ئیسلام‌ئاباد ڕایگه‌یاندووه، باتی خه‌ریک بوو به ئۆتۆمبێل ده‌چوو بۆ شوێنی کاره‌که‌ی که له گه‌ڕه‌کێک هێرشی کرا سه‌ر. باتی ته‌نیا وه‌زیری مه‌سیحیی حکومه‌تی پاکستان بوو که به هۆی پێداگریی له‌سه‌ر چاکسازی له یاسای "دژی کفرکردن" چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێکرابوو. له مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش، "سه‌لمان تاسیر" پارێزگاری "په‌نجاب" به هۆی دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ یاسای "دژی کفرکردن"، له‌لایه‌ن یه‌کێک له پاسه‌وانه‌کانی ته‌قه‌ی لێ‌کرا و گیانی له‌ده‌ست دا. به پێی یاسای "دژی کفرکردن"ی پاکستان، هه‌ر که‌سێک سووکایه‌تی به ئیسلام بکات، سزای سێداره‌یه. ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن، له پاکستان ئه‌م یاسایه ده‌کرێته بیانوو بۆ ئازاردانی ئایین و ئایین‌زاکانی دیکه. |
سالح موتڵه‌گ : داواده‌که‌م به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا دادگایی بکرێم [ 10 : 25 ] 2010 / / 15 - به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری جه‌ختی له‌سه‌ر ڕه‌وانه‌کردنی دۆسیه‌ی " سالح موتله‌گ " بۆ دادگای‌اێکۆلینه‌وه‌ی ناوه‌ندی کرده‌وه . " عه‌لی لامی " دووپاتی ڕه‌وانه‌کردنی دۆسیه‌ی سه‌رۆکی به‌ره‌ی دیالۆکی نیشتمانی " سالح موتله‌گ" بۆ دادگای لێکۆلینه‌وه‌ی ناوه‌ندی کرده‌وه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕێوشوێنی یاسایی له به‌رامبه‌ریدا . له‌لای خۆیه‌وه " سالح موتله‌گ" له گرنگی به‌لگه قه‌زاییه‌کانی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری که‌م کرده‌وه‌و به لاواز وه‌سفی کرد . له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆکی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی دوای کرد که دادگایکردنه‌که به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رلایه‌ک به‌لگه‌کانی خۆی بخاته ڕوو . جێی ئاماژه‌یه ده‌سته‌ی لپێرسینه‌وه‌و دادوه‌ری " سالح موتله‌گ"ی تۆمه‌تبار کردوو‌ه به پێشکه‌ش کردنی پالپشتی هاوکاری بۆ گروپه تیرۆیسته‌کان به تایبه‌تی " کتائب سه‌لاحه‌دین " بۆ ئه‌نجامدانی کاری کوشتن و توندوتیژی له وڵات‌دا . |
خانه‌قین...له ڕووداوێکی هاتووچۆدا هاوڵاتییه‌ک گیانی له ده‌ستدا [ 19 : 59 ] 2011 / / 03 گه‌رمیان ٣تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر ( )- له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌کی نێوان خانه‌قین –جه‌له‌ولا، له ئاکامی پێکدادانی ئۆتۆمبیلێک به ماتۆرسکیلێکدا شۆفێری ماتۆرسیکله‌که گیانی له ده‌ستدا,هه‌ردوو شۆفێره‌که‌ش مۆڵه‌تی شۆفێرییان نه‌بوو. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان مولازم کارزان مه‌جید به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ئه‌مرۆ له سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌که خانه‌قین-جه‌له‌ولا و له نزیک ناوچه‌ی ناودومان پێکدادانێک له نێوان ئۆتۆمبیلێک له جۆری جیب و ماتۆرسکیلێکدا ڕوویداو به‌هۆیه‌وه شۆفێری ماتۆرسکیله‌که که گه‌نجه به ناوی تاریق عه‌لی ئبراهیم گیانی له ده‌ستدا. وتیشی هۆکاری ڕووداوه‌که خێرالێخۆین بووه, هه‌روه‌ها هه‌ردوو شۆفێره‌که مۆڵه‌تی شۆفێرییان نه‌بووه، لێکۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌که ده‌ستی پێکردووه و شۆفێری ئۆتۆمبیله‌که‌ش ده‌ستگیرکراوه. سیروان حه‌سه‌ن/ ی.ا |
میوه‌ی " کاله‌ک"، سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌کان ! [ 18 : 04 ] 2011 / / 07 کۆیه 7 ئاب / ئۆگۆست ( ) - کاله‌ک، یه‌کێکه له باشترین ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌کانی " ئه‌ی، ئۆ، سی", هه‌روه‌ها له ڕێژه‌یه‌کی زۆر فاکتۆری " بتاکاروتن" پێکهاتووه که له ناو له‌ش دا بۆ ڤیتامین " ئه‌ی" ده‌گۆرێت. به پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپه‌ری " ئۆرکانیک"، میوه‌ی " کاله‌ک" جگه له ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی به ڤیتامین "سی"، له چه‌ندین مادده‌ی کانزایی دیکه‌ی وه‌ک " پۆتاسیۆم، پۆلا، فیبر، مه‌گنیزیۆم، یۆد" هه‌روه‌ها ڤیتامینه‌کانی گروپی ب 1 , ب 3 , ب 5 , ب 6 " پێکهاتووه. به وته‌ی توێژه‌ران، به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی میوه‌ی کاله‌ک به ڤیتامینه‌کان ومادده‌کانزاییه‌کان ڕیگه له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و جه‌ڵته‌و[ .،]شێرپه‌نجه ده‌گرێت. تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ده‌رمانی میوه‌ی کاله‌ک بریتین له‌وه که حه‌زی مرۆڤ بۆ خواردن زیاد ده‌کات، ده‌بێته هۆی نه‌رمکردنه‌وه‌ی ڕیخۆله‌کان، ده‌بێته هۆی جوانبوونی پێستی مرۆڤ و هه‌روه‌ها ده‌رمانی که‌م خوێنییه‌و[ .،]بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی سیلیان هه‌یه, زۆر سوودمه‌نده. له هه‌مانکاتدا پزیشکان هۆشداری ده‌ده‌نه ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی شه‌کره یان هه‌وکردنی گه‌ده‌یان هه‌یه، خۆیان له خواردنی "کاله‌ک" بپارێزن. ڕێبوار حمد / ص . س |
فیلمێکی هانیس له فیستیڤاڵی فه‌جر له تاران نمایش کرا [ 12 : 18 ] 2010 / / 04 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ کورته فیلمی کوردی "پۆله‌که ڕێک ده‌خرێت" له ده‌رهێنانی جه‌لال نه‌سیری هانیس، له 28 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر له تاران نمایش کرا. به پێی ڕاپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، کورته فیلمی دیکۆمێنتی "کلاس تشکیل می¬ شود" واته "پۆله‌که ڕێک ده‌خرێت" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری سنه‌یی جه‌لال نه‌سیری هانیس، له به‌شی کێبڕکێی به‌رهه‌می دیکۆمێنتی "چاوی واقعییه‌ت" له دوو به‌شی سینه‌مای دیکۆمێنتی کورت و سینه‌مای دیکۆمێنتی نیوه بڵند له سێ سانسی جیاوازدا له‌گه‌ڵ 20 کورته فیلمی دیکۆمێنتی دیکه له سینه‌ماکارانی سه‌رتاسه‌ری ئێران، له میانه‌ی 28 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر له شاری تاران نمایش کرا. ئه‌و شوێنانه‌و[ .،]هه‌روه‌ها کاتی نمایش کردنی کورته فیلمی "پۆله‌که ڕێک ده‌خرێت" بریتین له: ـ له به‌شی نمایشی تایبه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ـ به‌رهه‌می دیکۆمنێتی له ڕۆژی سێشه‌ممه 26 ی ژانیوه‌ری کاتژمێر 30 / 6 ی ئێوارێ له هۆڵی فیرده‌وسی ژماره 1 ی مۆزه‌خانه‌ی سینه‌مای ئێران له شاری تاران نمایش کرا. ـ له به‌شی کێبڕکێی ڤیدیۆیی کورت و کێبڕکێی به‌رهه‌می دیکۆمێنتی سینه‌مای ئێران له ڕۆژی سێشه‌ممه 26 ی ژانیوه‌ری کاتژمێر 30 / 9 ی شه‌و له سینه‌ما فلستینی ژماره 2 ی تاران پێشکه‌ش کرا. ـ ئه‌م فیلمه هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4 ی فێبرییه کاتژمێر 6 ی ئێوارێ له به‌شی کێبڕکێی ڤیدیۆیی کورت و کێبڕکێی به‌رهه‌می دیکۆمێنتی له سینه‌ما فه‌له‌ستینی ژماره 3 ی تاران نمایش ده‌کرێت. کورته فیلمی "پۆله‌که ڕێک ده‌خرێت" ساڵی 2008 له گوندێکی سه‌ر به شاری سنه له لایه‌ن وێنه‌گری کورد هیوا سووفیه وێنه گیراوه. ئه‌م فیلمه چیرۆکی مامۆستایه‌کی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بۆ بینه‌ر ده‌گێڕێته‌وه که بۆ فێرکردنی خوێندن و نووسین له‌گه‌ڵ یه‌کێک له قوتابییه‌کانی که کۆره تووشی کێشه ده‌بێت. ئه‌م فیلمه ئه‌مساڵ له چه‌ندین فیستیڤاڵی ناوه‌وه‌و[ .،]ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا نمایش کراوه، له‌وانه: له به‌شی دۆکیۆمێنته‌ری شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌نده‌ن و بیرئانینی ده‌رهێنه‌ری ناوداری کورد "یه‌ڵماز گۆنای"، له دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "بزوتنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌و[ .،]خوێندن" له ئێران، له پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "په‌روین ئێعتیسامی" له تاران، له یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "ئاسا فیلم" له ئێران و هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی جه‌لال نه‌سیری له 22 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئێکس گراند" له شاری ویسبادێن له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نمایش کرا. به‌شداربووانی کورته فیلمی دیکۆمێنتی "پۆله‌که ڕێک ده‌خرێت" بریتین له: ده‌رهێنه‌ر: جه‌لال نه‌سیری هانیس، نووسه‌ری سیناریۆ: جه‌لال نه‌سیری هانیس، وێنه‌گر: هیوا سووفیه، یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر: سه‌رکه‌ت محه‌مه‌ی، ده‌نگهه‌ڵگر: په‌رویز سه‌قزی، ده‌نگدانه‌ر: زانیار لوتفی، مونتاژ: هیوا سووفیه، مونشی سه‌حنه: ئه‌حمه‌د په‌رویزی، ئه‌کته‌ره‌کان: مه‌خسووس سادقی، ئیدریس ڕه‌حیمی و نه‌سرین ڕه‌حیمی، ماوه: 14 خوله‌ک، به‌رهه‌مهێنه‌ر: حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستان. |
به‌رتله... ته‌رمی ئافره‌تێکی نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه [ 15 : 26 ] 2009 / / 05 – باهۆز/ هه‌ولێر - له‌شارۆچکه‌ی به‌رتله پۆلیس ته‌رمی ئافره‌تێکی نه‌ناسراوی دۆزییه‌وه که شوێنه‌واری فیشه‌ک به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاره. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به"ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر" گه‌یشتوون: له‌سه‌ر ڕێگای گشتی شارۆچکه‌ی به‌رتله پۆلیس ته‌رمی ئافره‌تێکی نه‌ناسراوی دۆزیه‌وه که شوێنه‌واری پێنج فیشه‌ک به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاره، به‌ڵام تا ئێستا هۆکاره‌کانی کوژرانی ئه‌و ئافره‌ته نه‌زاندراوه. هه‌ر به‌پێی زانییاریه‌کان: به‌هۆی نه‌بوونی ناسنامه ناوی نه‌زاندراوه، پێشبینی ده‌کرێت ته‌مه‌نی ( 25 ساڵ) بوو بێت، هاوکات پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌کرێته ( 3 تا 4 ڕۆژی) به‌ر له‌ئێستا کوژرا بێت، تا ئێستاش که‌س وکاری ئافره‌ته‌که به‌دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌که نه‌چوون، بۆ ئه‌نجامدانی پشکنین ته‌رمه‌که له‌دادپزیشکی نه‌خۆشخانه گشتی شاری موسڵه. بۆ ئاشکراکردنی هۆکاره‌کانی کوژرانی ناوبراو پۆلیس ده‌ستی به‌لێکۆڵینه‌وه کردوو‌ه. |
لیستی عێراقییه ده‌ڵێت هه‌وڵێکی زۆر له ئارادایه بۆ دوورخستنه‌وه‌مان له پرۆسه‌ی سیاسی [ 11 : 24 ] 2010 / / 05 – ئه‌ندامێکی لیستی عێراقییه ڕایگه‌یاند، هه‌وڵێکی زۆر له‌ئارادایه، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی لیستی عێراقییه له‌و ئیستحقاقه‌ی هه‌ڵبژاردن که به ده‌ستیهێناوه. ئه‌ندامی لیستی عێراقییه فائیزه عوبه‌یدی به ئاژانسی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی عێراقی ناسراو به "واع"ی ڕاگه‌یاند، هه‌وڵێکی زۆر له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی عێراق بگۆرِدرێن و له‌و پێناوه‌شدا هه‌ندێک لایه‌ن له ناو ده‌سه‌ڵاتدان و ده‌یانه‌وێت به ده‌رکردنی برِیارو یاسای تایبه‌ت لیستی عێراقییه له ئیستحقاقه‌کانی هه‌ڵبژاردن بێبه‌ش بکه‌ن". گوتیشی" ئه‌و برِیاره‌ی دادگای ئیتحادی له باره‌ی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانییه‌وه ده‌ریکردووه، پێشریش هه‌بوو ئه‌و کاته‌ی ئیئتلافی نیشتمانی عێراق ده‌رچوو، به‌ڵام کارا نه‌کرابوو، ئه‌مجاره ئامانج له کاراکردنی ته‌نها دوورخستنه‌وه‌ی لیستی عێراقیه‌یه له پێکهێنانی حکومه‌ت". هه‌روه‌ها گوتی" ئێمه وه‌کو لیستی عێراقییه له‌دووباره جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ناترسین و پێشتریش ئێمه داوامان کرد له‌ته‌واوی پارێزگاکانی عێراق ئه‌و پرۆسه‌یه دووباره بکرێته‌وه، به‌ڵام له به‌ر فشاری سیاسی لایه‌نه‌کان، ئه‌و داوایه‌ی ئێمه جێبه‌جێ نه‌کرا". |
08 . 10 . 2004 ڕه‌مسفێلد ده‌ڵێت پێنتاگۆن له‌وانه‌یه سه‌ربازی زیاتر بنێرێته عیراق بۆ به‌رسینگرتنی توندوتیژی خراپکاران له کاتی هه‌لبژاردنه‌کانی مانگی یه‌ک - 2004 - 10 - 09 |
شێرلوک هۆڵمزی 2 بێ جونیۆر و جود لاو نابێت [ 16 : 24 ] 2011 / / 15 هه‌ولێر 15 ئاب / ئۆگۆست ( ) – گای ڕیچی بۆ دروستکردنی شێرلوک هۆڵمزی 2 پێویستیی به ڕۆبێرت داونی جونیۆر و جود لاو هه‌یه. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "ئیسنا"، ماوه‌یه‌که گای ڕیچی وه‌کو ده‌رهێنه‌ری فیلمی شێرلوک هۆڵمزی 2 دیاریکراوه. ئه‌م پڕۆژه‌یه له لایه‌ن کۆمپانیای برایانی وارنێرز به‌رهه‌مده‌هێنرێت. به گوێره‌ی هه‌واڵێکی لۆس ئانجلێس تایمز، جۆئێل سیلڤه‌ر که یه‌کێک له به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌م فیلمه‌یه باسی له دانوستانێکی سه‌ره‌تایی کردوو‌ه بۆ هاتنی بڕاد پیت بۆ نێو ئه‌م پڕۆژه‌یه. ڕۆبێرت داونی جونیۆر له به‌شی یه‌که‌میشدا ڕۆڵی شێرلوک هۆڵمزی گێڕاوه. شێرلوک هۆڵمز ناوی که‌سایه‌تییه‌کی چیرۆکه پۆلیسییه‌کانی ئارسێر کۆنان دۆیله. بڕیاره له به‌شی دووه‌مدا که‌سایه‌تیی شێرلوک هۆڵمز سه‌ربزێوتر و به‌هێزتر و ئازاتر له به‌شی پێشوو ده‌رکه‌وێت. م.م |
ئه‌ستێره‌کانی هۆلیوودی خوازیاری ئازادی به‌په‌ڵه‌ی جه‌عفه‌ر په‌ناهی بوون [ 17 : 14 ] 2010 / / 01 –هۆلیوود- کۆمه‌ڵێک له ده‌رهێنه‌ران و ئه‌کته‌رانی ناوداری هۆلیوودی له ڕێگای ئاماده‌کردنی نامه‌یه‌ک، خوازیاری ئازادی به‌په‌ڵه‌ی "جه‌عفه‌ر په‌ناهی" ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئێرانی بوونه. له‌و نامه‌یه‌دا که ڕۆژی ڕابردوو له ڕێگای ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز بڵاو کرایه‌وه، ( 20 ) که‌سایه‌تی ناوداری هۆلیوودی، سه‌ره‌رِای ڕاگه‌یاندنی پاڵپشتی خۆیان له "جه‌عفه‌ر په‌ناهی"، ده‌ستگیر کردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانی ئێرانیان سه‌رکۆنه کردوو‌ه. له ئاماده‌کارانی ئه‌و نامه‌یه‌دا ده‌توانین ئاماژه به "ستیڤن سپیلبێرگ"، "رۆبێرت ڕێدفۆرد"، "مارتین سکۆرسیزی"، ڕۆبێرت دێ‌نیرۆ"، "فرانسیس فۆرد کاپولا"، "برایانی کۆئێن"، "ئۆلێڤێر ستۆن"، "ئانگ لی"، "مایکل مۆر"، "پۆل تۆماس ئه‌ندێرسۆن"، "جاناتان دێمی"، "کۆرتیس هانسێن"، "جیم جارموش"، "ریچارد لینگ لێتێر"، "جیمز شاموس"، "ستیڤن سۆدێربێرگ"، "فرێدریک وایزمه‌ن" و...هتد بده‌ین. به‌ر له‌وه‌ش به ده‌یان سینه‌ماکار، نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر له وڵاتانی جیاواز له نامه‌کانیان دا ڕه‌خنه‌یان له ده‌ستگیر کردنی ئه‌و سینه‌ماکاره گرتبوو و خوازیاری ئازادی ئه‌و که‌سایه‌تییه هونه‌رییه بووبوون. "جه‌عفه‌ر په‌ناهی" سینه‌ماکاری ناوداری ئێرانی و ناسراو له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له ڕێگای هێزه ئه‌منیه‌کانی ئێران ده‌ستگیر کرا، ده‌ستگیر کردنی ئه‌و سینه‌ماکاره له کاتێکدابوو که له ئاکامی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌کانی وه‌زاره‌تی ئێتلاعاتی ئێران بۆ سه‌ر ماڵی ئه‌و سینه‌ماکاره، ئه‌و، هاوسه‌ر وکچه‌که‌ی و ( 12 ) میوانی ده‌ستگیر کران، هه‌ر چه‌نده هاوسه‌ر و کچه‌که‌ی و میوانه‌کانی دواتر ئازاد کران، به‌ڵام ئه‌و سینه‌ماکاره تاکو ئێستا له به‌ندیخانه‌یه. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر "محه‌مه‌د حوسێنی" وه‌زیری ڕۆشنبیری ئێران سه‌باره‌ت به ده‌ستگیر کردنی ئه‌و سینه‌ماکاره ڕایگه‌یاندبوو: "ده‌ستگیر کردنی په‌ناهی بابه‌تێکی ئه‌منییه‌و[ .،]ئه‌و ده‌رهێنه‌ره به‌نیازی به‌رهه‌مهێنانی فیلمێک دژ به سیسته‌می کۆماری ئیسلامی بووه". |
03 . 09 . 2009 ئیسرائیل به‌ر له ڕاگرتنی بیناسـازی له که‌ناری ڕۆژئاوا دروسـتکردنی خانووبه‌ره‌ی زیاتر له‌وێ په‌سه‌ند ده‌کات یاریده‌ده‌رێـکی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو ده‌ڵێت سه‌رۆک وه‌زیر تاووتوێی ڕاگرتنی دروسـتکردنی نیشـته‌جێـگا له که‌ناری ڕۆژئاوای داگیرکراو ده‌کات ، به‌ڵام ئه‌مه به‌ر له ته‌واوبوونی سه‌دان خانووبه‌ره‌ی نوێ له هه‌رێمه‌که‌دا نابێت. ئه‌و یاریده‌ده‌ره که داوای کردوو‌ه ناوی نه‌هێنرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاشیگه‌یاند که به‌ڕێز ناتانیاهۆ له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا نیشته‌جێگا نوێـیه‌کان په‌سه‌ند ده‌کات و پاشان تاووتوێی ڕاگرتنی بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌کات. شایانی باسه ئیسرائیل ئێستا له پرۆسه‌ی دروستکردنی 2500 خانوی نوێیه له‌و هه‌رێمه داگیرکراوه‌دا. کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوا له ئیسرائیل ده‌که‌ن که دروستکردنی خانووبه‌ره له که‌ناری ڕؤژئاوا ڕابگرێت له هه‌وڵێکدا بۆ نوێ کردنه‌وه وتووێژی ئاشتی له نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کاندا. فه‌ڵه‌ستینیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌وان به‌شداری له وتووێژه‌کان ناکه‌ن تا ئه‌و کاته‌ی ئیسرائیل دروستکردنی نیشته‌جێگاکان ڕانه‌گرێت. له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌شـدا نوێنه‌ری تایبه‌تی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆرج مچڵ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی‌دا کۆبووه‌وه به مه‌به‌سـتی گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر ده‌ستپـێکردنه‌وه‌ی وتووێژی ئاشتی. :// . . / / - 58 - 2009 - 09 - 04 - 4 - 89234622 / 955291 . |
11 . 09 . 2011 ڕه‌حمان جه‌وانمه‌ردی: 11 سیپتامبر له‌سه‌ر هه‌مو کۆمه‌ڵگای جیهان کاریگه‌ری هه‌بو له لایه‌ن ڕه‌حمان جه‌وانمه‌ردی: 11 سیپتامبر له‌سه‌ر هه‌مو کۆمه‌ڵگای جیهان کاریگه‌ری هه‌بو پاش 10 ساڵ له کاره‌ساته دڵته‌زینه‌که‌ی 11 سیپتامبر هێشتا وێنه‌و دیمه‌نه دڵته‌زینه‌کان زیندو ڕاگیراون و برینه‌کان ساڕ‌ێژ نه‌بونه. ڕه‌حمان جه‌وانمه‌ردی ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به ڕاستی بۆ هه‌موی ئێمه زۆر زۆر ناخۆش بوو چۆن که‌سانێکی بێ گوناه کوژران و ئه‌مه کاریگه‌ری هه‌بو له‌سه‌ر هه‌موی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و جیهان به موسڵمان و نه موسڵمانیه‌وه‌و[ .،]به ڕۆژ ئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه. |
عه‌لی ئه‌دیب: عێراقییه ناتوانێت حکومه‌ت پێکبهێنێت [ 18 : 16 ] 2010 / / 01 – ئه‌ندامێکی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند، داواکاری عێراقییه بۆ درووست‌کردنی حکومه‌ت له‌گه‌ڵ ئیتلافی نیشتمانی و هاوپه‌یمانی کوردستان هیچ ئه‌نجامێکی لێناکه‌وێته‌وه. ئه‌ندامی ئیئتلافی ده‌ڵه‌تی یاسا عه‌لی ئه‌دیب ڕایگه‌یاند، هه‌ریه‌ک له لیسته‌کانی ئیئتلافی نیشتمانی عێراق و هاوپه‌یمانی کوردستان نایانه‌وێت به‌شداری له حکومه‌تێکدا بکه‌ن که عێراقییه سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات". گوتیشی " لایه‌نه‌کان ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی حکومه‌تییان به‌لاوه گرنگ نی‌یه، به‌ڵکو ئه‌وه‌شیان به لاوه گرنگه که کێیه ئه‌و لایه‌نه‌ی حکومه‌ت پێکده‌هێنێت". هه‌روه‌ها گوتیشی " ناتوانرێت حکومه‌ت ته‌نها به سێ لایه‌ن پێکبهێنرێت چونکه تواوی لیسته‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌کده‌نگن که پێویسته هه‌ر چوار لیسته براوه سه‌ره‌کییه‌که به‌شداری له پرسی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی وڵات‌دا بکه‌ن". ڕوونیشیکرده‌وه، عێراقییه ناتوانێت حکومه‌ت پێکبهێنێت به‌ڵام له پێکهێنانی حکومه‌تیش دوور ناخرێته‌وه‌و[ .،]هه‌وڵده‌درێت به‌شداری پێبکرێت له پرسی پێکهێنانی کابینه‌ی داهاتووی حکومه‌تدا. |
له‌گه‌ڵ هاتنی گه‌رما، وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ هێنانی چه‌ند به‌رهه‌مێکی دیکه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات قه‌ده‌غه ده‌کات [ 10 : 07 ] 2010 / / 11 _ له‌پێناو بره‌ودان به به‌رهه‌می ناوخۆیی، وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی عێراق ناوی ئه‌و به‌رهه‌مانه ڕاده‌گه‌یه‌نێت که قه‌ده‌غه‌ده‌کرێن بهێنرێنه ناو وڵات تا به‌رهه‌می ناوخۆیی ته‌واو ده‌بێت. له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری کشتوکاڵی عێراق ئه‌کره‌م ئه‌لحه‌کیم ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما و پێگه‌شتنی هه‌ندێک به‌روبومی ناوخۆیی، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له ناوخۆی وڵات‌دا به‌رهه‌مبهێنرێن ڕێگا نادرێت له‌ده‌ره‌وه هاورده بکرێن. وتیشی: ئامانجمان له‌وه ژیاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆییه‌و[ .،]پاراستنیه‌تی له ڕکابه‌ری به‌رهه‌می ده‌ره‌کی که پێشتر بازاڕیان پڕکردبوو. ئه‌مه له کاتێکدایه که کشتوکاڵی ناو خانووی پلاستیک و شوشه له ته‌واوی عێراق‌دا له بره‌ودایه‌و[ .،]به‌رهه‌مهێنانیشی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی تۆمار کردوه. |
که‌لار دوای توند‌و تیژیه‌که‌ی دوێنێ, ئه‌مڕۆ بارودۆخی شاره‌که ئاساییه [ 13 : 17 ] 2011 / / 26 - سیروان حه‌سه‌ن/ گه‌رمیان- دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێی شاری که‌لار توتدوتیژی لێ که‌وته‌وه, ئه‌مڕۆ بارودۆخی شاره‌که ئارامه‌و چه‌ندین که‌سایه‌تی و لایه‌ن و ڕێکخراو له کۆر و کۆبوونه‌وه‌دان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و بارگرژییه‌ی دروستبووه. دوای ئه‌وه‌ی دوێنی له شاری که‌لار له ئاکامی خۆپیشاندان توندوتیژی که‌وته‌وه‌و[ .،]ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی کوژران و برینداربوون، ئه‌مرۆ بارودۆخی شاره‌که له که‌شێکی باراناوی و ئارامدایه. له‌مباره‌یه‌وه چه‌ندین لایه‌نی حکوومی و حیزبی و که‌سایه‌تی و ڕێکخراو و گروپ له کۆر و کۆربونه‌وه‌دان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و بارگرژییه‌ی هاتۆته ئاراوه. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و بارگرژییه‌ی دوێنی له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌که‌ی شاری که‌لار هاته ئاراوه، ئه‌مرۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه حیزبی و حکوومی و ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تی و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و لایه‌نه‌کانی تر له کۆر و کۆبوونه‌وه‌دان بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان و هه‌وڵدان بۆ لێک تێگه‌یشتن و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌و[ .،]ڕێگرتن له توندوتیژی. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاشیگه‌یاند؛ له ئێستادا شاری که‌لار له که‌شێکی باراناوی و ئارام و ئاساییدایه. شایه‌نی باسه له خۆپیشاندانه‌که‌ی دوێنێی شاری که‌لار مێرد منداڵێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵان کوژراو 25 که‌سی تر برینداربوون که له ناویاندا ژماره‌یه‌کیان له هێزه ئه‌منییه‌کان بوون. |
نی‌نا "ئاشقی تۆم"ی بڵاوکرده‌وه [ 13 : 30 ] 2010 / / 13 - هه‌ولێر- خانمه گۆرانیبێژ نی‌نا جه‌مال، ئه‌لبوومێکی گۆرانی به‌ناوی "ئاشقی تۆم" له ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا بڵاوکرده‌وه. ئه‌م ئه‌لبوومه له 7 تراکی گۆرانی پێکهاتووه، به هه‌ردوو شێوه‌زاری سۆرانی و هه‌ورامی گوتراوه. یه‌کێک له تێکسته‌کانی شاعیری ناسراوی کورد "مه‌وله‌وی"یه، ته‌واوی ئاواز‌و تێکسته‌کانی دیکه‌ی ئه‌م ئه‌لبوومه، له لایه‌ن موزیکژه‌ن و تێکست نووسی گۆرانی ڕاید شامل ئاماده‌کراون. کاری دابه‌شکردنی موزیکی ئه‌لبوومی "ئاشقی تۆم" له لایه‌ن هه‌ریه‌ک له موزیکژه‌نان هۆگر عه‌زیز و شیاو که‌مال ئه‌نجام دراوه‌و[ .،]کاری ده‌نگی له ستۆدیۆکانی هه‌ولێر بۆ کراوه. ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن کۆمپانیای "ڤین پرۆده‌کشن" به‌رهه‌مهاتووه‌و هه‌ر له لایه‌ن ئه‌م کۆمپانیایه‌وه له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بڵاوکرایه‌وه. |
08 . 12 . 2011 له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له پاکسـتان 3 سه‌رباز ده‌کوژرێن له لایه‌ن به‌رپرسانی پۆلیسی پاکستانی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراوی نێو جاده له شاری که‌راچی به‌نده‌ری باشوری وڵات 3 سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست داوه. بۆمبه‌که له ده‌مێکی زووی ئه‌مڕۆدا له نزیک ئۆتۆمبیلێـک که هێزی نیمچه له‌شکری بارکردبوو ته‌قیوه‌ته‌وه‌و[ .،]جگه له کوژراوه‌کانی ئاکامی ته‌قینه‌وه‌که، 4 سه‌ربازیش برینداربوون. ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه هیچ گروپ و لایه‌نێـک به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی کاره‌که‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه. شاری به‌نده‌ری که‌راچی له پاکستان ئه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ئابوری ئه‌و وڵاته‌یه، بووه‌ته گۆڕه‌پانی کاری توندوتیژی سیاسی و هه‌روه‌ها نه‌ژادی و کوژرانی پتر له هه‌زار که‌سی له مساڵدای لێکه‌و‌تووه‌ته‌وه. له هه‌رێمی باشوری پاکستان به‌رپرسانی پاکستانی ده‌ڵێن میلیتانه‌کان له پارێزگای بلوچستان ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیله‌کانی کاروانی گواستنه‌وه‌ی پـێداویستی و که‌له‌وپه‌لی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆ کردووه‌و[ .،]له ئاکامدا ئاگر له نزیکه‌ی 30 ئۆتۆمبیل به‌ربووه. به‌ڵام ده‌ست به‌جێ ئاشکرا نه‌بوو که ئایا له‌و ڕووداوه‌دا هێج که‌س زامداربووه یان کوژراوه. |
که‌رکوک...بۆمبێکی چێنراو هاتوچۆی سه‌دان ئۆتۆمبێل په‌ک ده‌خات [ 14 : 33 ] 2008 / / 22 -دیار که‌رکوکی/که‌رکوک: له ئه‌نجامی ئاشکرابونی بۆمبێکی چێنراو له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی نێوان که‌رکوک-به‌غدا بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌عات هاتوچۆکردن له‌و ڕێگا سه‌ره‌کیه په‌کی که‌وت. سه‌رچاوه‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاری که‌رکوک تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس ڕایگه‌یاند، به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌ئه‌نجامی ئاشکرابونی بۆمبێکی چێنراو که له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه دانرابو له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی نێوان که‌رکوک –به‌غدا له‌نزیک ناوچه‌ی عوزێم بۆماوه‌ی پێنج سه‌عات هاتوچۆی سه‌دان ئۆتۆمبێل په‌کی که‌وت. دوای ڕوداوه‌که‌ش هێزه‌کانی فره‌نه‌ته‌وه خۆیان گه‌یانده ناوچه‌که، تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه خه‌ریکی پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بۆمه‌به چێنراوه‌که‌ن. |
سزادانی کۆمپانیایه‌ک که گوتویه‌تی پێڵاوێکی دروستکردووه یارمه‌تی دابه‌زاندنی کێش ده‌دات [ 12 : 58 ] 2012 / / 03 هه‌ولێر 3 ی حوزێران/ یۆنیۆ ( )- کۆمپانیای سکیچرسی ئه‌مه‌ریکی بۆ دروستکردنی پێڵاوه وه‌رزشییه‌کان له‌به‌رئه‌وه‌ی گوتبوونی پێڵاوێکی دروستکردووه که په‌ره به توانای جه‌سته‌یی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که به‌کاری ده‌هێنن، ناچار کرا بڕی 40 ملیۆن دۆلار وه‌ک سزا بدات. کۆمپانیاکه گوتبووی ئه‌و پێڵاوه‌ی دروستی کردوو‌ه، کاریگه‌ری له که‌مکردنه‌وه‌ی کێشی له‌شی مرۆڤ و باشترکردنی توانای جه‌سته‌ییدا هه‌یه. ئه‌و قسه‌یه لیژنه‌ی بازرگانیی ئه‌مه‌ریکی ناچارکرد لێکۆڵینه‌وه بکات و بۆی ده‌رکه‌وت قسه‌ی کۆمپانیاکه ڕاست نی‌یه. کۆمپانیاکه ساڵی 2009 ئه‌و جۆره پێڵاوه‌ی به‌رهه‌م هێناوه و له‌و کاته‌وه چه‌ندین سکاڵای به‌کاربه‌ره‌کانی پێگه‌یشتووه که ده‌ڵێن پێڵاوه‌که به‌و شێوه‌یه کاریگه‌ر نی‌یه که باس ده‌کرێت. هه‌رچه‌نده کۆمپانیای ناوبراو ڕازی بووه بڕی سزاکه بدات، به‌ڵام به‌رپرسه‌کانی ده‌ڵێن ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراوه‌ته پاڵیان بێبنه‌مایه. سه‌رچاوه: ڕووسیا ئه‌لیه‌وم |
ئه‌رشه‌د زاخویی ئه‌لبوما دیلان به‌لاڤکر [ 14 : 41 ] 2010 / / 04 - مه‌سعود لاوه‌ند/ زاخو- سترانبێژ ئه‌رشه‌د زاخویی ئه‌لبومه‌کا ن‌و ب ناڤێ "دیلان" به‌لاڤکر و به‌رهه‌ڤیا بو چێکرنا ئه‌لبومه‌کا دی ژی دکه‌ت. سترانبێژ ئه‌رشه‌د زاخویی ب ئاژانسا په‌یامنێر ڕاگه‌هاند "به‌رهه‌مێ من یێ ن‌و ب ناڤێ "دیلان" ل کوردستان هاته به‌لاڤکرن، ئه‌به‌رهه‌مه‌ژ[ .،] 19 تراکان پێک دهێت و ستایلا وێ ب ڕه‌نگێ دیلانانێن کوردی هاتیه تۆمار کرن". گوت ژی "ئه‌ڤ به‌رهه‌مه‌ژ[ .،]ئاوازێن من بخونه‌و[ .،]ژ هوزانێت هه‌ر ئێک ژ هۆزانڤان خالێ خه‌لیل، عه‌لی سه‌لیم و هۆزانێن فلکلوری و یێن من بخو، پێکهاتینه‌و[ .،]ل ستودیوا دهوک کارێ تومارکرنێ بو هاتیه کرن و موزیکژه‌ن محه‌مه‌د عزه‌ت کارێ به‌لافکرنا موزیکی بو کریه". ئیماژه دا وێ چه‌ندێ ژی "ژ بلی ڤی به‌رهه‌می ئه‌ز مژیلی ئه‌لبومه‌کا دی یا نومه کو هه‌تا نها من چ ناڤ بو دیار نه‌کرینه‌و[ .،]ژ 14 تراکان پێک دهێت". ئه‌رشه‌د زاخویی گوت ژی "ئه‌ڤ به‌رهه‌مه‌ژ[ .،]ئاوازێن من بخونه، په‌یڤێن وێ ژی ژ بلی یێت من، په‌یڤێن هه‌ر ئێک ژ هۆزانڤانان جگه‌رخوین, موئه‌یه‌د ته‌یب, شه‌هید مه‌حمود هالو, خالێ خه‌لیل, عه‌لی زێباری, خالد عه‌لی, هشیار ڕێکانی, سلمان شێخ مه‌می, عیسا به‌نستانی و سه‌لمان کوڤلی, به‌درخان سندی و سه‌گڤان ئه‌حمه‌د)ینه". ئه‌و ئێک ژی ڕوونکر "نها ئه‌ز مژیلی کارێ تۆمارکرنێ ڤی به‌رهه‌می مه کو ل هه‌رێما کوردستانێ و تورکیا دێ بهێته کرن و من لبه‌ره سترانه‌کێ ژی کلیپ بکه‌م". سترانبێژ ئه‌رشه‌د زاخویی هه‌تا نها 25 ئه‌لبوم تومارکرینه، ل سالا 1985 ده‌ست ب گوتنا سترانا کریه، ئێکه‌مین ئه‌لبوما من ل سالا 1987 ب ناڤێ "دایکێ" هاتی یه به‌لاڤکرن و 30 سترانێن من کارێ وێنه‌گرتنێ بو هاتیه کرن. |
ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌و‌ه‌کانی نێوان به‌رپرسانی ئێرانی و ئیسرائیلی ئاشکرا کرا [ 13 : 20 ] 2009 / / 22 - ڕۆژنامه‌یه‌کی ئیسرائیلی له زاری به‌رپرسێکی باڵای ئیسرائیله‌وه، ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌و‌ه‌کانی نێوان به‌رپرسانی هه‌ردوو حکومه‌تی ئێرانی و ئیسرائیلی، ئاشکرا کرد. ڕۆژنامه‌ی "هائارێتس"ی ئیسرائیلی بڵاویکرده‌وه، وته‌بێژی لیژنه‌ی وزه‌ی ناو‌کی له ئیسرائیل یائیل دورون، ڕایگه‌یاند؛"چاوپێکه‌وتنه‌کانی نێوان به‌رپرسانی ئیسرائیلی و ئێرانی له باره‌ی قه‌ڵاچۆکردنی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چه‌کی کۆکوژ، له هوتێلێکی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر‌دا ئه‌نجام دراوه". یائیل دورون، وتویه‌تی؛" له مانگی ئه‌یلولی ڕابردوودا، نوێنه‌رانی لیژنه‌کانی ناو‌کی هه‌ردوولا به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی دیکه‌ی ئێرانی له ئاستی هه‌رێمی‌دا، چه‌ندین جار به نهێنی کۆبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها کۆبوو‌نه‌وه‌کانیش له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه، ڕێکخراون". هه‌روه‌ها وتویه‌تی؛"ئێمه پابه‌ندی نهێنین و ناتوانین زانیاری زیاتر بده‌ین". به‌ڵام به‌پێی ڕۆژنامه‌ی ناوبراو، به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌ت و چاودێری چه‌ک له لیژنه‌ی ناو‌کی ئیسرائیل و نوێنه‌ری ئێران بۆ ئاژانسی نیوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناو‌کی، عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانییه، به‌شدارییان له کۆبوونه‌وه‌کان‌دا، کردوو‌ه. |
تێڤێز ڕه‌زامه‌ندی ده‌رِبریوه بچێته ڕیزی یانه‌ی مه‌له‌کی [ 10 : 28 ] 2008 / / 21 - یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی " کارلۆس تێڤێز " ڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربرِیوه که بچێته ڕیزی یانه‌ی ڕیال مه‌درید. ڕۆژنامه‌ی " مارکای " ئیسپانی ئه‌مرِۆ بڵاویکرده‌وه، یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی " کارلۆس تێڤێز " ڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربرِیوه که بچێته ڕیزی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ئه‌گه‌ربێت و یانه‌ی مه‌له‌کی بۆندێکی برِی 37 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵدا مۆر بکات، ئه‌وا له‌کاتی گواستنه‌وه‌ی یاریزانی ناوبراو له ڕیزی یانه‌ی ڕیال مه‌درید یاری ده‌کات. له لای خۆشییه‌وه سه‌رۆکی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ئاماده‌یه به هه‌رنرخێک ئه‌م یاریزانه بهێنێته ڕیزی یانه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی جێی ڤان نیسته‌لرۆی بگرێته‌وه، له لایه‌کی دیکه‌وه‌ش به‌ڵێنی به هانده‌رانی مه‌دریدی داوه که له کاتی گواستنه‌وه‌ی یاریزان بۆندی چه‌ند یاریزانێکی به‌هێز مۆربکات. |
شه‌پۆلی سه‌رما له ئه‌وروپا زیاتر له سه‌د هاوڵاتیی کرده قوربانی [ 11 : 11 ] 2012 / / 03 هه‌ولێر 3 شوبات/فه‌برایه‌ر ( )- ڕێژه‌ی قوربانیانی سه‌رمای که‌م‌وێنه‌ی ئه‌وروپا تاکو ئێستا گه‌یشتۆته لانی‌که‌م 120 که‌س و زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ن که بێ‌ماڵ و حاڵن. شه‌پۆلی سه‌رما له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا زۆرتره‌و[ .،]به گوته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی پۆڵۆنیا، تاکو ئێستا 29 که‌س له "ڤه‌رشۆ" پایته‌ختی ئه‌م وڵاته به سه‌رما گیانیان له‌ده‌ست داوه. له هه‌ندێک ناوچه‌ی ئۆکراین سه‌رما گه‌یشتۆته 30 پله ژێر سفر و به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته ده‌ڵێن، له هه‌فته‌ی ڕابردوودا، 900 که‌س به‌هۆی ئه‌م سه‌رمایه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراون و چه‌ندین که‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه. له هه‌نگاریاش پله‌ی هه‌وا زۆر دابه‌زیوه‌و[ .،]له ئیسپانیاش سه‌رما و به‌فرێکی زۆر، ژیانی ئاسایی خه‌ڵکی تێک‌داوه. یورۆنیوز/خ.ع |
ل زمار ب تورمبێله‌کا تێنتی کری سێ که‌س ژ ئێک خێزان برینداردبن [ 21 : 18 ] 2010 / / 28 - مه‌سعود لاوه‌ند/زاخۆ- تورمبێله‌کا مین کری ژجورێ ل به‌رده‌ریکێ ما‌لا سه‌ربازه‌کێ عێراقێ دا دپه‌قیت و سێ که‌س ژ ئێک خێزان برینداردبن. ژێدره‌کێ ژ لیژنا ناوچا زمار یا پارتی تایبه‌ت بو ئاژنسا په‌یامنێر ڕاگه‌هاند: ئێڤاریا ئه‌ڤرو ده‌م ژمێر سێ و نیڤی پشتی نیڤرو تورمبێله‌کا تێنتی کری ل به‌ر ده‌ریکێ ما‌لا سه‌ربازه‌کێ عێراقێ کو ئاکنجیێ زماره دپه‌قیت و سێ که‌س ژ خێزانا وی دوو خوشک و ئه‌و بخوه برینداردبن. وی ژێده‌ری گوت: برینا خوشکا ئه‌فسه‌رێ ناڤبری جهێ مه‌ترسی یه‌و[ .،]هه‌رسێ که‌س هاتنه ڕه‌وانه‌کرن بو نه‌خوشخانا دهوکێ ب مه‌ره‌ما چاره‌سه‌ریی و نها ل بن چاڤدیریا دکتورادانه. هه‌روه‌سا وی ژێده‌رێ گوت: ئه‌ڤێ په‌قینی زه‌ره‌ر گه‌هاندینه مالێ و تورمبێله‌کادی ژجوێ به‌رازیلی ژ کارکه‌فتی یه. |
مریشکه‌که هه‌موویانی خه‌ڵه‌تاند [ 18 : 28 ] 2008 / / 10 – مریشکێکی زیره‌ک که له باخچه‌ی ڕێستۆرانتی ناوداری "مه‌ک دوناڵد"ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ژیا، بۆ ماوه‌ی چوار مانگ ... مریشکێکی زیره‌ک که بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له باخچه‌ی ڕێستۆرانتی ناوداری "مه‌ک دوناڵد"ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ژیا و له‌و ماوه‌یه‌دا که‌س نه‌یتوانیبوو بیگرێت، له کۆتاییدا توانرا له لایه‌ن مشته‌رییه‌کانه‌وه بگیرێت. به پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی "ئیسنا" ، دوای 4 مانگ هه‌وڵدانی مشته‌رییه‌کانی ڕێستۆرانتی "مه‌ک دۆناڵد" بۆ گرتنی مریشکێک ، له کۆتاییدا ئه‌م مریشکه زیره‌که له کاتێکدا که گروپێک له کارمه‌ندانی مه‌ک دوناڵد به له‌ته هه‌مبه‌رگرێکه‌وه سه‌رقاڵیان کردبوو ،که‌وته ته‌ڵه‌که‌وه‌و[ .،]گیرا. بڕیاره ئه‌و مریشکه له ماڵی یه‌کێک له کرێکاره‌کانی ڕێستۆرانته‌که ژیان به‌رێته سه‌ر. |
کۆشکی سپی داوای ئارامی و پابه‌ندی لایه‌نه پیوه‌ندیداره‌کانی کێشه‌ی سه‌رۆکی سودانی کرد [ 20 : 53 ] 2008 / / 14 - کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریکا داوای له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی تایبه‌ت به برِیاری ده‌ستگیرکردنی سه‌رۆکی سودان کرد هێوری و و ئارامی بنوێنن و په‌له نه‌که‌ن له ده‌ربرِینی کاردانه‌وه‌کانیان. ئه‌مرِۆ داواکاری گشتی داگای باڵای تاوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی برِیاری ده‌ستگیرکردنی سه‌رۆکی سودان عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیری به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تاوانکاری دژ به مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵکوژی له هه‌رێمی دارفۆر ده‌رکرد. گوته‌بێژی فه‌رمیی کۆشکی سپی گۆردن جۆندرۆ ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریکا به وردی چاودێری ڕه‌وش و پێشهاته‌کانی تایبه‌ت به برِیاری ده‌ستگیرکردنی سه‌رۆکی سودان ده‌کات. گوتیشی: له‌م بارودۆخه‌دا پێویسته هه‌موولایه‌ک پابه‌ندی پاراستنی هێمنی و ئارامی بن و کاردانه‌وه‌ی نا ئاسایی نه‌نوێنن. ڕوونیشیکرده‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریکا ئه‌ندام نی‌یه له دادگای باڵای تاوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام پێویسته به‌وردی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ڵبسه‌نگێندرێت و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی ڕوونبکرێته‌وه. |
که‌سێک به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی ماده‌ی بێهۆشکه‌ر ده‌ستگیرا [ 20 : 27 ] 2008 / / 18 - باهۆز / هه‌ولێر - له‌نێو بازارِی شێخه‌ڵای شاری هه‌ولێر لاوێک به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی مادده‌ی بێهۆشکه‌ربه‌ناوی"ی-ج-د"ده‌ستگیرکرا. به‌پێی ئه‌وزانیاریانه‌ی ده‌ست ئاژانسی په‌یامنێر گه‌یشتووه، ئه‌و تۆمه‌تباره ماوه‌یه‌که کاری فرۆشتنی مادده‌ی بێهۆشکه‌ر ده‌کات، هاوکات بۆته سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ به‌ده‌ست گه‌یشتنی "حه‌بی ئارتین وسۆمه‌لدرین" و چه‌ند جۆرێکی دیکه. جێی ئاماژه‌یه ئێستا دۆسیه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و[ .،]به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر کراوه‌ته‌وه. |
کاوه مه‌حموود: مۆرکێکی کوردستانی به فێستیڤاڵه‌کان ده‌ده‌ین [ 10 : 46 ] 2012 / / 18 کاوه مه‌حمود- فۆتۆ: سه‌فین حه‌مید سلێمانی 18 شوبات/ فه‌برایه‌ر ( )- وه‌زیری ڕِۆشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هه‌رێم، ڕایگه‌یاند: مۆرکێکی کوردستانی به فێستیڤاڵه‌کان ده‌ده‌ین، له هه‌مان کاتدا ده‌بێت هاوسه‌نگیی له نێوان مۆرکه لۆکا‌ڵی و مۆرکه کوردستانییه‌که هه‌بێت. وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کاوه مه‌حموود، به ئاژانس و ڕادیۆی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، ساڵی ڕابردوو، وه‌زاره‌ته‌که‌یان چه‌ندین فێستیڤاڵی شانۆیی و سینه‌مایی له شاره‌کانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆک ساز داون، له گه‌رمیانیش فێستیڤاڵی کولتووری گه‌لان. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش کرد، سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ناوه‌ندی نی‌یه، به‌ڵکو هه‌ر به‌رِێوبه‌رایه‌تییه‌ک له پارێزگاکان چالاکی خۆی به‌و بودجه‌یه‌ی هه‌یه‌تی ئه‌نجام ده‌دات، ڕوونیشی کرده‌وه "ئێمه ڕێگر نه‌بووینه له‌و فێستیڤاڵانه‌ی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان سازیان داوه". گوتیشی "بابه‌تی سه‌ره‌کیی ئێمه ناسنامه‌ی کوردستانییه، ده‌مانه‌وێت زیاتر فێستیڤاڵه‌کانمان مۆرکی کوردستانی وه‌ربگرێت و هاوسه‌نگیی له نێوان مۆرکه لۆکاڵ و مۆرکه کوردستانییه‌که‌ی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر فێستیڤاڵێک له هه‌ولێر یان سلێمانی بێت، ده‌بێت کار بۆ ئه‌وه بکرێت فێستیڤاڵه‌که کوردستانی بێت". زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/پ. ف |
نێجیرڤان بارزانی: هیچ هه‌ڵوێستێکی تاکلایانه بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق له‌ئارادا نی‌یه [ 14 : 27 ] 2011 / / 10 هه‌ولێر 10 ئاب/ئۆگۆست ( ) – جێگر‌ی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نێجیرڤان بارزانی جه‌ختی کرده‌وه، "پێشتریش سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌مه‌ڕ پرسی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌ربڕیوه، به‌راشکاوی دووپاتی کردووه‌ته‌وه که عێراق پێویستی به‌هاوکاری ئه‌مه‌ریکایه بۆ هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌منی وڵاته‌که، له کۆتایدا عێراق پێویستی به‌مانه‌وه‌ی به‌شێک له‌و هێزانه هه‌یه تا به‌دیهێنانی ئاماده‌یی ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق بۆ گرتنه‌ئه‌ستۆی پاراستنی پرۆسه‌ی دیموکراسی که ساڵانێک دوورودرێژه هاووڵاتیانی عێراق قوربانی بۆ ده‌ده‌ن". نێچیرڤان بارزانی له چاوپێکه‌وتنێکی تایبه‌ته‌دا له‌گه‌ڵ شه‌رقولئه‌وسه‌ت، وتی: "سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شێویه‌ک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا ده‌کات به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه له عێراقی فیدراڵ، پێشتریش به‌راشکاوی هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌ربڕیوه و له که‌سمان نه‌شاردووه‌ته‌وه، به‌راشکاوی وتوومانه، عێراق هێشتا پێویستی به‌مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی باس له‌وه ده‌که‌ن گوایه سه‌رۆکی هه‌رێم داوای جێگیرکردنی به‌شێک له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای کردوو‌ه له کوردستان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕاست نین، هه‌نگاوه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم و ئه‌و ئه‌رکانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه ڕایانده‌په‌ڕێنێ ده‌چنه چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕاگۆڕینه‌وه و ڕاوێژکارییه که له‌سه‌ر ئاسته سیاسییه جیاوازه‌کاندا له نێوان کوتله و هێزه عێراقییه‌کاندا به‌رده‌وامه، بۆیه به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ڵوێستێکی تاکلایه‌نانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه نی‌یه. به‌ڵکو ئه‌و پرسه به‌گوێره‌ی ڕاوێژکارییه‌کانی تێکڕای پێکهاته سیاسییه‌کانی عێراق بڕیاری لێ ده‌درێ. سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمیش له‌و پرسه‌دا له چوارچێوه‌ی سازانی ئه‌و هێزانه ده‌رناچێ. له‌باره‌ی ئاماده‌یی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزه‌کان له‌سه‌ر سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌کانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێم، بارزانی وتی: "خه‌ریکه بۆردومانه‌کانی ئێران به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی دانیشتوانی ئه‌و سنوورانه ده‌بێت، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق کارا بوو، هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌خلاقی و سیاسی و سه‌ربازییان له وڵاته‌که‌مان گرتبووه ئه‌ستۆ، ئه‌وکات بۆردومانه‌کانی ئێران به‌ئامانجی ترساندنی ئه‌مه‌ریکییه‌کان و زانینی کاردانه‌وه‌یان بوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکایییه‌کان هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان به‌رامبه‌ر بۆردومانه‌کان پێشان نه‌دا، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش ئێرانی هان دا بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردن و تێکدانی ئه‌منی کوردستان، له واقیعدا، هه‌رێمی کوردستان پابه‌نده به‌بنه‌مای به‌کارنه‌هێنانی خاکی خۆی بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردنی وڵاتانی دراوسێ جا ئێران یان تورکیا بێ، ئێمه‌ش له‌و بنه‌مایه لاناده‌ین، له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا سه‌لماندمان که ئێمه هۆکاری سه‌قامگیرین نه‌ک ئاژاوه له ناوچه‌که‌دا، ئه‌و بۆردومانانه‌ی ئێرانیش به‌پاساوی هه‌بوونی چالاکی سه‌ربازی حزبی بژاک دێ، ئه‌و چالاکییانه‌ش ته‌نیا له ناوچه سنوورییه هاوبه‌شه‌کان نین، به‌ڵکو زۆربه‌یان له‌ناو خاکی ئێراندان. به‌راشکاوی ده‌ڵێم: هه‌رێمی کوردستان ئه‌و کرده‌وانه له‌ناو خاکی ئێران ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، چونکه پێمان وایه ئه‌و کرده‌وه سه‌ربازییانه‌ی بژاک له به‌رژه‌وه‌ندی پرسی کورد له ئێران نی‌یه، به‌ڵکو فشاره‌کان له‌سه‌ر گه‌لی کورد زیاتر ده‌که‌ن، بۆیه پێم وایه ده‌بێ ئه‌و حزبه مه‌ترسی کرده‌وه‌کانی بزانی و خه‌باته چه‌کدارییه‌که‌ی له دژی ئێران بوه‌ستێنێ و هه‌نگاو بنێ به‌ره‌و خه‌باتی سیاسی ئاشتیانه". نێچیرڤان بارزانی نیگه‌رانی سه‌رکردایه‌تی کوردی له تێکچوونی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه دابڕاوه‌کان، به‌تایبه‌تی هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌کانی سه‌ر دانیشتوانی کورد له هه‌ردوو ناوچه‌ی سه‌عدییه و جه‌له‌ولا نه‌شارده‌وه و وتی: "پێم وایه کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان و چاره‌سه‌رنه‌کردنیان به‌پێی ده‌ق و بنه‌ماکانی ده‌ستوور ته‌نیا حکومه‌تی عێراق لێی به‌رپرسیار نی‌یه، به‌ڵکو به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌و کێشه‌یه لایه‌نی ئه‌مه‌ریکا لێی به‌رپرسیاره، چونکه ئه‌مه‌ریکییه‌کان که‌مته‌رخه‌م بوون له گرتنه‌ئه‌ستۆی به‌رپرسیاریه‌تییه‌کان، لایه‌نی ئه‌مه‌ریکا هیچ هه‌نگاوێکی جیدی بۆ یارمه‌تیدانی عێراقییان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه نه‌نا، جا کێشه‌که په‌یوه‌ست بێ به‌ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر که‌رکووک یان ناوچه‌کانی تره‌وه، ده‌بووایه سه‌رکردایه‌تی عێراق و لایه‌نی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و پرسه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنیان له ئه‌وله‌ویاتی کاره‌کانیان دانابوایه، کێشه‌ی سه‌ره‌کیش ئه‌وه‌یه خواستی فیعلی له لایه‌نی عێراقی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌دی ناکه‌ین، بۆیه پێمان وایه به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌و خواسته مانه‌وه یان کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق هیچ شتێک ناگۆڕێ، چونکه ڕۆژێک هه‌ر دێت ئه‌و هێزانه ده‌ربچن، گرینگ ئه‌وه‌یه لایه‌نی عێراقی خواستی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی نموونه‌یه‌کی زیندوو به‌پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و برایانه له نێوان پێکهاته‌کانی عێراق له کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و ئه‌وانی تر بده‌ین، ده‌مه‌وێ به‌راشکاوی بڵێم، به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌و خواسته‌مان له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی عێراقییه‌وه به‌دی نه‌کردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌کان بۆ سه‌ر پێکهاته‌ی کورد له هه‌ردوو ناوچه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدییه به‌تایبه‌تی له زیادبووندایه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ نه‌بوونی ئه‌و خواسته، بۆیه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکخراو هه‌وڵ ده‌درێ پێکهاته‌ی کورد له‌و ناوچانه ده‌ربکرێن، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی تۆقاندن و کوشتن و ده‌ربه‌ده‌ربوون که له‌لایه‌ن سوپای عێراقییه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێن، به‌داخه‌وه چاوه‌ڕوان بووین سوپای عێراق دوای ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆر ببێته سوپایه‌کی نیشتمانی که نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو عێراق بکات، نه‌ک ببێته به‌شێک له هه‌ڵمه‌تی تۆقاندنی دانیشتوان. جێگر‌ی سه‌رۆکی (پ.د.ک) دووپاتی کرده‌وه که سه‌رکردایه‌تی کوردی هه‌موو ڕێوشوێنێکی پێویست ده‌گرێته به‌ر بۆ پاراستنی دانیشتوانی کوردستان له ناوچه‌ی جه‌له‌ولا، وتیشی: "ئێمه ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین کێشه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌رێگه‌ی دیالۆگی نیشتمانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین، هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و پێشمه‌رگه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکیان ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی وه‌زاری که پێکهاتووه له هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆی عێراق کردوو‌ه بۆ سازکردنی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که تایبه‌ت بێ به‌بابه‌تی هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌کان له هه‌ردوو ناوچه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه، ئێستاش ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی ئه‌و کۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر هاتوو بارودۆخه‌که هیچ گۆرانکاری به‌سه‌ردا نه‌هات، ئه‌وکات سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو هه‌نگاوێک ده‌گرێته به‌ر بۆ پاراستنی دانیشتوانی کوردستان له‌و ناوچانه‌دا. س.ت |
ته‌له‌عفه‌ر...هه‌وڵێکی خۆکوژی پوچه‌ڵکرایه‌وه [ 13 : 13 ] 2008 / / 29 - قایمه‌قامی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر ڕایگه‌یاند، که ئه‌مڕۆ پۆلیس خۆکوژێکیان کوشت که به نیازبوو خۆی له ناو مزگه‌وتێکی ته‌له‌عفه‌ر خۆی بته‌قێنێته‌وه. به پێی هه‌واڵی (ئه‌سوات عێراق) لیوا نه‌جم عه‌بدوڵا قایمه‌قامی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر ڕوونیکرده‌وه، که ئه‌مڕۆ خۆکوژێک به نیازبوو بچێته ناو مزگه‌وتێکی گه‌ره‌کی قادسیه له ته‌له‌عفه‌ر (رۆژئاوای موسڵ) وپۆلیسی پاسه‌وانی مزگه‌وته گومانی له تیرۆریسته‌که کرد وته‌قه‌ی لێکرد به‌ر له‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه. ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه، که له ڕووداوه‌که‌دا ته‌نیا تیرۆریسته‌که کوژرا و هیچ هاوڵاتیه‌کی دیکه زیانی پێنه‌که‌وت. |
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له که‌رکوک پوچه‌ڵکرایه‌وه [ 11 : 38 ] 2009 / / 20 - ژارۆ شوانی / که‌رکوک - که‌مێک به‌ر له ئێستا ئۆتۆمبلێکی بۆمبڕێژکراو، که له به‌رده‌م ئاسایشی که‌رکوک دانرابۆوه، له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایش پوچه‌ڵ کرایه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ک له ئاسایشی که‌رکوک تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامێنر)ی ڕاگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له به‌رده‌م ئاسایشی که‌رکوک دانرابۆوه، به‌ڵام توانرا له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی که‌رکوک، به هاوکاری هێزه‌کانی فره‌ڕه‌گه‌ز پوچه‌ڵ بکرێته‌وه. |
02 . 09 . 2007 هێزه‌کانی به‌ریتانیا له کۆشـکی به‌سره ده‌کشێنه‌وه سه‌ربازانی عێراقی ڕۆژی دووشه‌ممه ئاڵای وڵاته‌که‌یان له‌سه‌ر کۆشـکی به‌سره به‌رزکرده‌وه، ئه‌و شوێنه‌ی که باره‌گایه‌کی سه‌ره‌کی هێزه‌کانی به‌ریتانیا بوو. هه‌روه‌ها |
02 . 02 . 2012 ڕێژه‌ی بێ‌کاری له ئه‌مه‌ریکا دێته خوارێ له لایه‌ن حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له مانگی ڕابردوودا بازاڕی کار له وڵات‌دا ڕووی له گه‌شه‌کردن کرد و 243 هه‌زار کار په‌یدا بووه‌و[ .،]ده‌شڵێت ڕێژه‌ی بێ‌کاری له ئه‌مه‌ریکادا هاتووه‌ته خواره‌وه بووه‌ته 8 . 3 %، که ئه‌مه‌ش نزمترین ڕێژه‌یه‌له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا. ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه خولقاندنی ئه‌و ژماره کاره له مانگی ڕابردوودا له نێو ئه‌مه‌ریکادا زیاتر بووه له‌وه‌ی ئابوری‌ناسان مه‌زه‌نده‌یان ده‌کرد. |
کۆمسیۆنی ئه‌وروپی داوای له تورکیا کرد ئازادی بیروباوه‌ره‌ی ئایینی زامن بکات [ 15 : 15 ] 2007 / / 07 – کۆمسیۆنی ئه‌وروپی داوای له حکومه‌تی تورکیا کرد ئه‌و یاسا نوێیانه په‌سه‌ند بکات که ئازادی ڕا وبیروباوه‌ره‌ی ئایینی زامن تیایدا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌رانه دادگایی نه‌کات که ڕه‌خنه له ناسنامه‌ی تورکی ده‌گرن. به پێی هه‌واڵی ڕادیۆ(سه‌وا) کۆمسیۆنی ئه‌وروپی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ، حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له تورکیا له میانی هه‌موارکردنی ده‌ستوردا پێویسته جه‌خت بکاته سه‌ر فراوانکردنی چاکسازیه‌کان له بواری ئازادی ڕا ده‌ربرین وئازادی بیروباوه‌ره‌ی ئایینی. له‌م باره‌یه‌وه، "ئۆلی ڕین" ڕێپێدراوی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ کاروباری فراوانکردنی یه‌کێتیه‌که له لێدوانێکدا گوتی: باوه‌رم وایه که "عه‌بدوڵا گول" ی سه‌رۆکی تورکیا بایه‌خ به پرۆسه‌ی چاکسازی ده‌دات وکۆشش ده‌کات بۆ زامنکردنی ئازادییه سه‌ره‌کیه‌کان له هه‌موو شوێنه‌کانی تورکیا. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، حکومه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاند، که تورکیا هه‌میشه هه‌وڵده‌دات ببێته ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام نایه‌وێت به ئه‌ندامبونه‌که‌ی له‌سه‌ر حیسابی لابردن یان هه‌موارکردنی ده‌ستوری وڵات بێت. |
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چوار بڕیاری گرنگی ڕاگه‌یاند [ 15 : 47 ] 2012 / / 28 هه‌ولێر ٢٨ ئاب / ئۆگۆست ( )- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چه‌ند بڕیارێکی گرنگی تایبه‌ت به‌خوێندن له‌هه‌رێم ڕاگه‌یاند. نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا چوار بڕیاری گرنگی بۆ قوتابیان ڕاگه‌یاند: یه‌کێک له‌وبریارانه که په‌یوه‌ندی به قوتابیانه‌وه هه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه که ته‌رقین قه‌یدیان بۆ ده‌رچووه له ساڵی خوێندنی٢٠١١-٢٠١٢ به هۆی باردۆخی ئه‌وسای هه‌رێمی کوردستان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاری دا ئه‌و خوێندکارانه‌ی له ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٠ ته‌رقین قه‌ید کراون بگه‌رێنه‌وه به‌ر پرۆسه‌ی خۆێندن. ڕوونیشکرده‌وه: یه‌کێکی دیکه له‌بڕیاره‌کان ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی خوێندنه بۆ مامۆستایانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌ویش کردنه‌وه‌ی هه‌شت به‌ش له به‌شی ئێوارانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین و کۆیه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بروانامه‌ی بکالۆریۆس له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی مامۆستایانی مۆڵه‌ت پێدراو له خوێندنی به‌یانیان درێژه‌یی ده‌بێت. زیاتر وتیشی: خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی٢٠١٢- ٢٠١٣ له زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان که وه‌رگرتنی خوێندکاران له ٢٨ ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات بۆ ماوه‌ی مانگێک به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ک تاقی کردنه‌وه‌ی توانستی له‌١٠/١٠ده‌کرێت، له ٢٥/١٠ ده‌رئه‌نجامه‌کان ڕاده‌گه‌ینرێت، هه‌روه‌ها ٤/١١ ده‌ست به خوێندن ده‌که‌ن. د. عه‌لی سه‌عید ڕوونیشی کرده‌وه: مه‌رجی ته‌مه‌ن له ٤٠ ساڵه‌وه کراوه‌به ٤٥ ساڵ. وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌شیدا: بریارێکی گرنگی تری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕێکخستنه‌وه‌ی ده‌سته‌کانی په‌یمانگه‌ی ته‌کنیکی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆکه که له سێ زانکۆی پۆڵی ته‌کنیکی یه‌ک ده‌خرێته‌وه که به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ی پێشووتر ئه‌وانه‌ی که زانکۆ بوون بروانامه‌ی بکالۆریۆس وه‌رده‌گرن هه‌روه‌ک ئه‌وانه‌ی که له په‌یمانگان بروانامه‌ی دبلۆم وه‌رده‌گرن. هه‌ژان ئه‌حمه‌د / ی.ا |
په‌رله‌مانی تورکیا ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بوو به‌یاسایی کردنی په‌روه‌ره‌ی کوردی گفتوگۆشی له‌سه‌ر بکرێت [ 12 : 51 ] 2012 / / 30 هه‌ولێر 30 ئازار/مارس ( )- په‌رله‌مانی تورکیا ئاماده نه‌بوو، پرۆژه پێشنیاری په‌رله‌مانتارێک سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌ی کوردی، بخاته ناو به‌رنامه‌ی کار. په‌رله‌مانتاری "پارتی ئاشتی و دیموکراسی"( ) "سری سره‌یا ئۆنده‌ر" پرۆژه پێشنیارێکی پێشکه‌شی په‌رله‌مان کرد سه‌باره‌ت به به‌ده‌ستووری کردنی په‌روه‌رده‌ی زمانی کوردی، به‌ڵام له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی تورکیا، ته‌نانه‌ت بۆ خستنه ناو به‌رنامه‌ی کار ڕه‌ت کراوه‌و[ .،]ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بوون گفتوگۆشی له‌سه‌ر بکرێت. سری سره‌یا له گوته‌کانی خۆی له‌ناو په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌مه گوتی: من هه‌ڵبه‌ستێکی لاتینیم بۆ ئێوه هێناوه بۆتان ده‌خوێنمه‌وه تاکو ئێوه‌ش ئاگادار بن که منداڵان کورد که ده‌چنه قوتابخانه، هه‌ستیان چۆنه، چونکه ئه‌وان تورکی نازانن و ئه‌وه‌ی له‌وێش قسه ده‌کات(مامۆستا)، ئه‌وان هیچی لێ تێناگه‌ن. ئه‌م په‌رله‌مانتاره کورده گوتی: ئه‌مه ناهه‌قییه‌کی زۆر گه‌وره‌یه، چونکه قوتابیی کورد له قوتابخانه ده‌بێت سه‌ره‌تا تورکی فێر بێت، به‌ڵام قوتابیی تورک زمانی دایکی تورکییه‌و[ .،]له‌گه‌ڵ ئه‌و کورده‌ی که تورکی نازانێت، له پێشبڕکێ دایه‌و[ .،]ئه‌مه‌ش ناهه‌قییه، ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه وایه که پێش ئه‌وه‌ی تیمێکی تۆپی‌پێ بچێت ناو یاریگا، پێی ڕابگه‌یه‌نن که ئێوه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر تیمی به‌رامبه‌ر له‌پاشن. ئاژانسه‌کان/ . |
ئه‌لسه‌غیر: کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان ئامانجی سیاسی‌یان له پشته‌وه‌یه [ 14 : 02 ] 2009 / / 20 - ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له کوتله‌ی ئیئتلافی یه‌کگرتووی شیعه جه‌لاله‌دین ئه‌لسه‌غیر ڕایگه‌یاند، گروپه تیرۆریستییه‌کان له ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌کانییاندا ئامانجی سیاسی‌یان هه‌یه. ئه‌لسه‌غیر له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی خه‌به‌ر وتی؛"ه‌و کرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی گروپه تیرۆریستییه‌کان ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن، ته‌نها ئامانجیان ته‌قینه‌وه نی‌یه به ته‌نها، به‌ڵکو ئامانجی سیاسی‌یان له پشته‌وه‌یه". وتیشی؛"بێگومان گروپه تیرۆریستییه‌کان له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕاگه‌یاندن و سیاسه‌ته‌وه کار له‌سه‌ر کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانییان ده‌که‌ن و ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته که‌ناڵ و گوته‌بێژی ئه‌و گروپه تیرۆریستییانه ئه‌وانیش به شێوازی خۆیان په‌یڕه‌وی له تیرۆر ده‌که‌ن". ڕوونیشیکرده‌وه، که "ئه‌و جۆره که‌سانه هه‌رچه‌نده به زمان ئیدانه‌ی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان ده‌که‌ن، به‌ڵام به کرده‌وه پشتیوانی ته‌واوی سیاسی و مه‌عنه‌وی ئه‌و گروپه تیرۆریستییانه ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه و ئه‌و که‌سانه هه‌وڵی به سیاسه‌تکردنی تیرۆر ده‌ده‌ن له وڵات‌دا". |
له‌مه‌ودوا ئێران دژایه‌تی میلیشیا توندرِه‌وه‌کان ده‌کات [ 10 : 32 ] 2008 / / 04 - له‌باننامه‌یه‌کدا سه‌رۆکی شاندی ئیئتلافی یه‌کگرتوو "خالید عه‌تییه" دوای گه‌رِانه‌وه‌یان له‌تاران ڕایگه‌یاند : ئێران پاڵپشتی حکوومه‌تی عێراق له هه‌ڵمه‌تی دژ به توندرِه‌وه‌کان ده‌کات . جگێری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق "خالد عه‌تییه" ئاشکرایکرد، گفتگۆ و دانووستانی شانده‌که‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی گرنگ و به‌رهه‌مداربوون . خالد عه‌تییه هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ردوو لایه‌نی عێراق و ئێران له‌سه‌ر چرِکردنه‌وه‌ی پاڵپشتی له هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌تی عێراق که به‌سیاسه‌تکردنی عێراقی نوێیه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری ڕێککه‌وتون. پێشتریش ئه‌ندامانی شانده‌که ڕایانگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به پاڵپشتییه‌کانی ئێران بۆ میلشیا شیعه‌کانی سه‌ر به سوپای مه‌هدی سه‌ردانی تاران ده‌که‌ن ، و ئاشکرایانکرد به‌ڵگه‌ی ته‌واو له باره‌ی تێوه‌گلانی ئێران له پاڵپشتیکردنی ملیشیا شیعه‌کانی سه‌ر به سوپای مه‌هدی پێشکه‌ش به به‌رپرسانی تاران ده‌که‌ن . له هه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا، سوپای ئه‌مه‌ریکا ئاشکرای کرد که له هه‌ردوو شاری به‌سره‌و[ .،]به‌غدا ده‌ستیان به‌سه‌ر برِێکی زۆر له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی دروستکراوی ئێرانی‌دا گرتووه، که هه‌ندێکیان ئه‌مساڵ دروستکراون. |
فه‌لاح حه‌سه‌ن سه‌روکێ یانه‌یا زاخۆ خه‌لات دکه‌ت [ 14 : 25 ] 2012 / / 06 زاخۆ ٦ ئایار/مایۆ ( ) - پشتی یاریا یانه‌یا زاخۆ وزه‌ورا بدوماهیک هاتی ل ڕوژا شه‌مبیێ ڕیکه‌فتی ٥-٦-٢٠١٢ی ل یاریگه‌ها زاخۆ سه‌روکێ یانه‌یا زه‌ورا فه‌لاح حه‌سه‌ن خه‌لاتێ ڕێزلینانێ یپَشکیشی عه‌بدول وه‌هاب محه‌مه‌د عیسی سه‌روکێ یانه‌یا زاخۆ کر ژبه‌ر وی هاریکاریا وی یا به‌رده‌وام بۆ یانه‌یا وان کری. ل دۆر دانان ڤێ خه‌لاتێ فه‌لاح حه‌سه‌ن سه‌روکێ یانه‌یا زه‌ورا تایبه‌ت بۆ ئه‌ڤرو دبێژت ژ به‌ر وی هاریکاریا به‌رده‌وامه یا سه‌روکێ یانه‌یا زاخۆ دگه‌ل یانه‌یامه کری دهه‌می کاودانا دا چ به‌شداریا مه دقارمانیا ئاسیا دا وهه ڕوه‌سا به‌شداریا مه دخۆلا عیراقێ دا ژبه‌ر هندی مه بفه دیت ڤێ خه‌لاتێ ڕێزلینانێ پێشکیشی وی بکه‌ن فه‌لاحی لدوماهیێ ژی دیارکر کو هیڤیدارین ئه‌ڤ ڕه‌نگه هاریکاریه به‌رده‌وامه بن دناڤبه‌را یانه‌یێن عیراقێ وکوردستانێ دا. سه‌لیم بلکی – / |
03 . 05 . 2007 حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئامۆژگاری ده‌کات که له کاتی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلوه‌نزادا ده‌مامک به‌کاربهێنرێت له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی ئامۆژگارییه‌کیان بڵاوکردۆته‌وه سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی ده‌مامکی ده‌موچاو ئه‌گه‌ر هاتوو په‌تای ئه‌نفلوه‌نزا بڵاوببێته‌وه هاوکاتیش هۆشداری ئه‌وه‌یان داوه که ئه‌مه تاکه ڕێگای خۆپاراستن نی‌یه. لێپرسراوانی ده‌زگای ته‌ندروستی له ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌م ڕێنوماییانه کاتین و سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ن له‌سه‌ر کاریگه‌ری ده‌مامکی ده‌موچاو و باشترین شێوه‌ی به‌کارهێنانی له کاتی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلوه‌نزادا. یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ش که توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کراوه بریتی‌یه له‌وه‌ی ئایا ده‌بێت تاچ ڕاده‌یه‌ک له که‌سی تووشبووه‌وه نزیک بیت بۆ ئه‌وه‌ی پێویست بکات ده‌مامک به‌کاربهێنیت. ئاژانسی چاودێری نه‌خۆشی سه‌ر به حکومه‌تی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له‌وانه‌یه توێژینه‌وه‌کان چه‌ند مانگێک یاخود چه‌ند ساڵێکیان پێ بچێت. له‌به‌رئه‌وه، باشتر وایه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی هه‌وڵ بدرێت باشترین وه‌ڵامی ئه‌و پرسیار و بۆچوونانه بدرێته‌وه که خه‌ڵکی گشتی ده‌یانخاته ڕوو. به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسه‌که‌ش، دکتۆر جولی گێربێردینگ ده‌ڵێت "ئێمه تا ڕاده‌یه‌ک هه‌وڵی ده‌ستکه‌وتنی باشترین زانست له‌و لایه‌نه‌وه ده‌ده‌ین پێش ئه‌وه‌ی ڕێنومایی نوێ بڵاوبکه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین که‌وا خه‌ڵکی خۆیان بڕیار بۆ خۆیان ده‌ده‌ن به پێی ئه‌و بۆچوونانه‌ی که باوه‌ڕییان پێیه‌تی، له‌به‌رئه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و جۆره زانیارییانه‌مان له پێشدا ده‌ست بکه‌وێت." ناوه‌ندی کۆنترۆڵی نه‌خۆشی ڕاشده‌گه‌یه‌نێت که‌وا ئه‌م ئامۆژگارییه نوێیه‌ی بڵاوییان کردۆته‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی شاره‌زایی ده‌زگاکانی ته‌ندروستی بووه. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ئاژانسه‌که دوو جۆری ده‌مامکیان دروستکردووه. جۆرێکیان هه‌ر له کوتاڵی ئاسایی دروست کراوه‌و[ .،]جۆری دووه‌میان ده‌مامکی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یه. هه‌ر جۆره‌شیان بۆ مه‌به‌ستێک به‌کارده‌هێنرێن. ده‌مامکی ئاسایی، ده‌موچاو له به‌رامبه‌ر کۆکه‌و[ .،]پژمین مرۆڤ ده‌پارێزێت. ده‌مامکی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ش فلته‌ر یاخود پاڵاوته‌ی تیادایه‌و[ .،]ڕێگه له کاریگه‌ری له سه‌دا 95 ی ئه‌و ڤایرۆسانه ده‌گرێت که له‌وانه‌یه دووچاری مرۆڤ ببنه‌وه. له میانه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلوه‌نزادا، باشتر وایه ئه‌و جۆره ده‌مامکانه به‌کاربهێنرێن له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌نفلوه‌نزایان هه‌یه‌و[ .،]له دووری 2 مه‌تر یان که‌متر له یه‌کێکی ته‌ندروسته‌وه نزیک ده‌بنه‌وه‌و[ .،]یاخود هه‌رچ که‌سێک که له‌گه‌ڵ یه‌کێکی هه‌ڵگری نیشانه‌ی ئه‌نفلوه‌نزادا ده‌ژی یاخود له ناو قه‌ره‌باڵغی‌یه‌کدا که له‌وانه‌یه خه‌ڵکی تووشبووی تیادا بێت. گێربێردینگ ده‌ڵێت پێویسته ئه‌و ده‌مامکانه به ته‌واوه‌تی بۆ قه‌باره‌ی ده‌موچاوی ئه‌و که‌سانه ببێت که به‌کاریانده‌هێنن تاوه‌کو هه‌وای ناپاڵێوراو دزه نه‌کات و نه‌چێته ناو کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌کارییان دێنن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و ده‌مامکانه بۆ منداڵان و ئه‌و پیاوانه‌ی ڕیشیان هه‌یه، باشتر وایه به‌کارنه‌هێنرێن چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌مامکانه قه‌باره‌کانیان به پێی پێویست نه‌بن ئه‌وا هیچ پاراستنێک به‌و که‌سانه ناگه‌یه‌نن که به‌کارییان دێنن. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی کاتێک مرۆڤ ده‌مامک به‌کارده‌هێنێت، ده‌موچاوی عاره‌ق ده‌کاته‌وه‌و[ .،]وا له مرۆڤ ده‌کات ده‌موچاوی بسڕێت و له‌وانه‌یه ئه‌و که‌سه ده‌سڕێک به‌کاربهێنێت که ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزی پێوه بێت. گێربێردینگ هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌دات که به‌کارهێنانی ده‌مامک، به ته‌نها ڕێگه‌ی خۆپاراستن و باشترینیان دانانرێت، به‌ڵام زۆر گرنگه که خه‌ڵکانی نه‌خۆش له ماڵ‌دا بمێننه‌وه‌و[ .،]نه‌چنه ده‌رێ و هه‌رچی له توانایاندا بێت بیکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌ڵکی نزیک نه‌بنه‌وه. |
ئه‌مڕۆ فێستیڤاڵی نه‌ورۆز له‌شه‌قامی سالم به‌ڕێوه ده‌چێت [ 9 : 08 ] 2011 / / 20 - نه‌به‌ز بازیانی /سلێمانی- وا بڕیاره ئه‌مڕۆ فیستیڤاڵی نه‌ورۆز له‌شه‌قامی سالم به‌ڕێوه بچێت و له کاتژمێر ( 12 ) ی شه‌وی ڕابردووشه‌وه هاتووچۆ له شه‌قامی سالم قه‌ده‌غه کراوه. له‌مباره‌یه‌وه "زانا حه‌مه ساڵح" قایمقامی سلێمانی بۆ ئاژانسی په‌یامنێر ڕایگه‌یاند: وه‌ک ساڵانی ڕابردوو فیستیڤاڵی نه‌ورۆز هاوشان له‌گه‌ڵ شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و له شاری سلێمانی له شه‌قامی سه‌ره‌کی سالم ئه‌و فیستیڤاڵه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ناوبراو وتیشی: به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری سلێمانی چه‌ندین گروپ و ده‌سته‌ی هونه‌ری به‌شداری ئه‌و چالاکیه ده‌که‌ن. قایمقامی سلێمانی وتیشی: ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی قه‌زای سلێمانی کاروباری ئه‌منی ناو سلێمانی ڕێکده‌خه‌ین و له کاتژمێر 12 ی شه‌وی ڕابردووشه‌وه هه‌موو ڕێگا سه‌ره‌کی و لاوه‌کیه‌کانی که ده‌چنه‌وه سه‌ر شه‌قامی سالم داخراون و تا دوای فیستیڤاڵه‌که هاتووچۆی ئوتومبێلی له‌سه‌ر ناکرێت ئه‌مه‌ش له پێناو پاراستنی ئه‌منی ئه‌و فیستیڤاڵه‌یه‌و داواشی له سه‌رجه‌م هاوڵاتیان کرد له بوونی هه‌ر دیارده‌یه‌کی نه‌شیاو په‌یوه‌ندی به ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی سلێمانی یه‌وه بکه‌ن. |
له ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌فغانستان پێنج که‌س له هێزه‌کانی ناتۆ کوژراون [ 14 : 42 ] 2011 / / 11 هه‌ولێر 11 ئاب/ئۆگۆست ( )- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له ئه‌فغانستان پێنج که‌س له هێزه‌کانی ناتۆ کوژراون. وته‌بێژی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌سی به پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له‌و ورده‌کاری زیاتر له‌باره‌ی هێرشه‌که خۆی به‌دوور گرت. به کوژرانی ئه‌و پێنج که‌سه ژماره‌ی کوژراوانی هێزه‌کانی ناتۆ له هه‌فته‌ری ڕابردووه‌وه ئه‌فغانستان بوو به په‌نجا و یه‌ک که‌س، ماڵپه‌ڕی (ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا) بڵاویکرده‌وه. له هه‌مان کاتدا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان جارێکی تر وته‌کانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکای به کوشتنی ئه‌نجامده‌ری هێرشی سه‌ر فرۆکه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو که کوژرانی 38 که‌سی لێ که‌وته‌وه ڕه‌ت کرده‌وه. ژماره‌یه‌ک له‌و 38 کوژراوی ڕووداوه‌که‌ی که‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆکه‌ی شینوکی ناتۆ ئه‌ندامانی گرووپی کۆماندۆکانی ئه‌مه‌ریکا بوون که به‌شداریان له کوشتنی ئۆسامه بن لادنی ڕێبه‌ری قاعیده‌دا بوو. ش.ب |
بناری قه‌ندیل؛ 337 خێزانی ئاواره‌بوو به بڕی یه‌ک ملیۆن دینار هاوکاری کران [ 11 : 40 ] 2010 / / 09 - به‌ختیار قادر/ بناری قه‌ندیل- حکومه‌تی هه‌ریَمی کوردستان بڕی یه‌ک ملیۆن دیناری بۆ هه‌ر خێزانیَک گه‌یانده خیَوه‌تگای ئاواره‌بووانی به‌سنێ و ئه‌مرۆ له ڕیَوره‌سمیَکدا هاوکاریه‌که به سه‌ر 337 خیَزانی ئاواره‌بووی گوند و ئاواییه‌کانی بناری قه‌ندیل دابه‌شکرا. له‌م باره‌وه (حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا) قائیمه‌قامی قه‌زای قه‌لاَدزێ به ئاژانسی په‌یامنیَری گوت:" پیَشتر 430 خیَزانی ئاواره‌ی سنووری پشده‌ر به پێدانی بڕی یه‌ک ملیۆن دینار له لایه‌ن حکومه‌تی عێراق هاوکاری کراون ، به‌لاَم پرۆسه‌که سه‌رجه‌م ئاواره‌بووانی نه‌گرته‌وه‌و[ .،]زۆریًَک له خیَزانه‌کان بیَ به‌شکرابوون، دوای سه‌ردان کردنی سه‌رۆکی حکومه‌ت و بینینی ڕه‌وشی ناله‌باری ئاواره‌بووان، بڕیار درا ئه‌و خیَزانانه‌ی له‌و بره پاره‌یه‌ی حکومه‌تی عیَراقی فیدراڵ بیَ به‌ش بوونه له سه‌ر بودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاوکاری بکریَن، ئه‌مرۆش دوای گه‌یشتنی پاره‌که 377 خیَزان به بڕی یه‌ک ملیۆن دینار هاوکاری کران." قائیمه‌قامی قه‌لادزێ ڕاشیگه‌یاند:" سه‌رجه‌م ئه‌و خیَزانانه‌ی له نیَو خیَوه‌تگه‌کاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، چه‌ندین جاره هاوکاری بکرێن و ئه‌و خیَزانانه‌ش له خیَوه‌تگاکان ڕۆیشتوونه ئه‌و هاوکارییانه نایانگریَته‌وه‌و[ .،]بیَ به‌شکراون." به‌هۆی به‌رده‌وام بوونی بۆردومانی تورکیا‌و تۆپبارانی سوپای ئیَران له ماوه‌ی پیَنج ساڵی ڕابردوو بۆ سه‌ر گوند‌و ئاوایی سه‌ر سنووریه‌کانی کوردستان، به ده‌یان گوندی کوردستان چۆلکراون و به‌م هۆیه‌شه‌وه به سه‌دان خیَزانی کورد توشی ژیانی ئاواره‌یی بوون، ئه‌مه جگه له زیانه گیانی و ماڵیه‌کان و زیان گه‌یاندن به که‌رتی کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداری هه‌ریَمی کوردستان. |
له ناحیه‌ی ڕزگاری ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن 21 ساڵ سوتا [ 18 : 37 ] 2011 / / 09 - سیروان حه‌سه‌ن / گه‌رمیان – ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی ڕزگاری ئافرتێکی ته‌مه‌ن 21 ساڵ به‌هۆی نه‌وت کردنه سوباوه سوتا و به‌هۆی سه‌ختی سوتانه‌که‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی سلێمانی کرا. له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یاسا‌و به‌دواداچوونی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له گه‌رمیان "هۆگر مه‌حه‌مه‌د عه‌لی" به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی ڕزگاری ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن 21 ساڵ به ناوی "پ. ن.ا" له کاتێکدا ویستویه‌تی نه‌وت بکاته سۆباوه به‌لاَم له به‌ر ئه‌وه‌ی سوباکه ئیشی کردوو و گه‌رم بووه، بۆیه گڕی گرتووه‌و[ .،]به‌هۆیه‌وه سوتاوه. هۆگر مه‌حه‌مه‌د وتیشی: ئافره‌ته‌که ژنی ماڵه‌وه‌یه‌و[ .،]له به‌ر سه‌ختی سوتانه‌که‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی که‌لاره‌وه ڕه‌وانه‌ی سلێمانی کرا. سالاَنه له ناوچه‌کانی هه‌رێمی کورستان به‌هۆی نه‌وت کردنه سۆباوه له کاتی ئیشکردندا به سه‌دان ئافره‌ت ده‌سوتێت و ده‌بنه قوربانی. |
له‌فێستڤالی نه‌ورۆزی سلێمانی کامێرای بی مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه‌یه [ 17 : 06 ] 2008 / / 20 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د – سلێمانی / به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له‌کاری تیرۆریستی له‌فێستڤالی نه‌ورۆزی سلێمانی به‌کارهێنانی کامێرای بی مۆڵه‌ت به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه قه‌ده‌غه‌یه. له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانی پارێزگای سلێمانی به‌ئاژانسی په‌یامنێری ڕایگه‌یاند :" له‌رۆژی 15 ی ئه‌م مانگه‌وه که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنمان ئاگادارکردۆته‌وه که وێنه‌ی ئه‌و کامێرا مانانه‌مان بۆ ڕه‌وانه بکه‌ن به‌مه‌به‌ستی دروستکردنی باج بۆیان و تاوه‌کو بتوانن بی کێشه‌و[ .،]گرفت کاره‌کانیان ئه‌نجامبده‌ن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ڕێگه به‌هیچ که‌س نادرێت کامێرای بی مۆڵه‌ت به‌کاربێنی ". سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند :"ته‌نها مه‌به‌ست له‌م کاره ڕێگرتنه له‌کاری تیرۆریستی و نه‌هێشتنی مه‌ترسی له‌سه‌ر هاولاَتیان. |
له کۆنگره‌ی نیشتیمانیدا، کورد ١٩ خاڵه‌که ده‌وروژێنێته‌وه [ 10 : 14 ] 2012 / / 14 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستان (موحسین سه‌عدون) به‌غدا- 13 کانونی دووه‌م / یه‌نایه‌ر ( ) - ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستان (موحسین سه‌عدون)، ئه‌گه‌ری به‌شدارینه‌کردنی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌و کۆنگره‌یه‌ی که وه‌ها بڕیاره له به‌غدا ببه‌سترێت، گه‌ڕانده‌وه بۆ پابه‌ندنه‌بوونی لایه‌نه به‌شداربووه‌کانی کۆنگره نیشتیمانییه‌که‌ی هه‌ولێر که بنه‌ماکانی حکوومه‌تێکی شه‌راکه‌تیان دروست کرد. (موحسین سه‌عدون)، ده‌ڵێت ئه‌وه (بارزانی) بوو که داوای کۆنگره‌ی نیشتیمانی کرد تا له میانه‌یدا لایه‌نه پێک ناکۆکه عێراقییه‌کان تێیدا ئاشت ببنه‌وه و بۆ کۆتایی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه بگه‌ن به ڕێککه‌وتنێک. هاوکات گوتی که "(بارزانی) پشتیوانیی هه‌نگاوه‌کانی کۆنگره‌ی چاوه‌ڕوانکراوه و به نوێنه‌ریش ده‌نێرێت." ئه‌و ئه‌ندامه کورده‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ "ئاژانسی په‌یامنێر" ڕوونی کرده‌وه که له کۆنگره‌ی چاوه‌ڕوانکراو که وه‌ها بڕیاره کۆتاییی ئه‌م مانگه یان سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ببه‌سترێت، "کورد ئه‌و وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌ی که له ڕێککه‌وتنی هه‌ولێر خستییه ڕوو، هاوکات پێکهێنانی حکوومه‌تی شه‌راکه‌تی نیشتیمانی و زۆرێک بواری دی که ده‌بوایه هه‌مووان پێوه‌ی پابه‌ند بووان و هێشتا جێبه‌جێ نه‌کراون، ده‌وروژێنێت." (سه‌عدون)، گوتیشی که ئه‌م کۆنگره‌یه بۆ لێکنزیککردنه‌وه‌ی بیر و ڕَا جیاکانه له‌م قۆناخه‌دا و"له کۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ (یه‌کشه‌ممه)ـیش لیژنه‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره کات و شوێنی کۆنگره ده‌ستنیشان ده‌کات." ئه‌گه‌رچی ئه‌و گوتی که هێشتا له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه‌ی له کۆنگره‌دا به‌شدار ده‌بن ڕێک نه‌که‌وتووین به‌ڵام به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی "ئاژانسی په‌یامنێر" ڕه‌نگه ئه‌ندامی کوردی له‌و کۆنگره‌یه‌دا (د. فوئاد مه‌عسووم) یان (عارف ته‌یفوور) بێت. شه‌رمین جاف |
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی سیاسی کۆرِێکی پێشکه‌ش کرد [ 21 : 05 ] 2009 / / 12 - سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی له چوارچێوه‌ی گه‌شته دیبلۆماسیه‌که‌ی بۆ ئه‌وروپا سه‌ردانی ته‌لاری په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی له به‌ریتانیا کرد. مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مرِۆ له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا سه‌ردانی په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆک و کاربه‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌یمانگایه پێشوازی لێ‌کرا. دواتر به ئاماده‌بوونی چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی، ئه‌کادیمی، دیبلۆمات، توێژه‌ری سیاسی به‌ریتانیایی و بیانی، کۆرِێک بۆ مه‌سعود بارزانی ڕێکخرا، تێیدا سه‌رۆکی هه‌رێم تیشکی خسته سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی، ئیداری، ئاسایشی و ئابوری عێراق و کوردستان، هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به تێکرِایی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی له عێراق و ناوچه‌که‌دان شیکرده‌وه. هه‌ر له کۆرِه‌که‌دا سه‌رۆکی کوردستان پابه‌ندبوونی هه‌رێمی کوردستان به پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقی نوێ و جێبه‌جێکردنی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدرِاڵ بۆ چاره‌سه‌ر و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی عێراق دووپاتکرده‌وه. دواتر له لایه‌ن ئاماده‌بووانی کۆرِه‌که پرسیار و تێبینیه‌کان ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم کران. له لایه‌کی دیکه‌وه مه‌سعود بارزانی له لایه‌ن (ویلیا‌م هێک) وه‌زیری سێبه‌ر بۆ کاروباری ده‌ره‌وه‌و[ .،]سه‌رۆکی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا پێشوازی لێ‌کرا. له دیداری نێوان هه‌ر دوو لادا ڕه‌وش و بارودۆخی گشتی عێراق و هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵسه‌نگێنرا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌ریتانیا و عێراق و هه‌رێمی کوردستان باسیان لێوه‌کرا، دووپات له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش کرایه‌وه. |
21 . 01 . 2010 پانۆراما: ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌پـێی دواترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنور، له هه‌رێمی کوردستانی عێراق‌دا و به تایبه‌تیش له پاش ڕۆژی 25 ی حه‌وتی ساڵی 2009 دا پـێشـێلکاریـیه‌کان به‌رامبه‌ر میدیای سه‌ربه‌خۆ و ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد له هه‌رێمه‌که‌دا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیان کردوو‌ه. هه‌ر له‌م ڕاپۆرته‌دا په‌یامنێرانی بێ‌سنور هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار واته یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان به به‌رپرس ده‌زانێت له‌و پـێشـێلکاریانه. له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به‌و پێشێلکاریانه کراون که به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌وان کراون له‌وانه سه‌باح عه‌لی قاره‌مان، قادر نادر، ئیحسان مه‌لا فواد و هه‌روه‌هاش نه‌به‌ز گۆران که هه‌ریه‌که‌یان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان پـێشـێلکاریـیان به‌رامبه‌رکراوه. له‌م ڕاپۆرته‌دا جه‌خت کراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی زیادبوونی ئه‌م پـێشـێلکاریانه له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه بوون. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 12 : 31 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2010 - 01 - 22 - 8 - 89238627 / 956131 . |
نه‌دانی به‌نزین به فڕۆکه‌کانی ئێران ڕه‌ت کراوه [ 17 : 55 ] 2010 / / 06 - دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێرانی گوتبوویان له هه‌ندێک له فڕۆکه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌نزین به فڕۆکه‌کانی ئێرانی نه‌دراوه، وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، بریتانیا و ئیمارات ئه‌م هه‌واڵه‌یان به‌درۆ خسته‌وه. به پێی هه‌واڵێکی ڕادیۆ " " ئه‌ڵمانیا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕێگه‌وبانی ئه‌ڵمایا له‌مباره‌یه‌وه گوتی: پێدانی به‌نزین به فڕۆکه‌کانی ئێران هێچ دژایه‌تییه‌کی له‌گه‌ڵ سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان نییه‌و[ .،]له ئاینده‌ش‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌مه نی‌یه. دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێرانی ئه‌م هه‌واڵه‌یان بڵاو کرده‌وه، به‌رپرسانی بواری فڕۆکه‌وانیی ئیمارات و به‌ریتانیاش ئه‌م هه‌واڵه‌یان به‌درۆ خسته‌وه. ته‌نانه‌ت کۆمپانیای فڕۆکه‌وانیی "ئیران ئێیر"ی ئێرانیش له به‌رلین ڕایگه‌یاند: تاکو ئێستا ئه‌مه ڕووی نه‌داوه که به‌نزین به فڕۆکه‌کانی ئێرانی نه‌درێت. "محه‌مه‌د ڕه‌زا ڕه‌جه‌بی" به‌رپرسی ئیران ئێیر له ئه‌ڵمانیا گوتی: ئه‌م هه‌واڵه ڕاست نی‌یه. ته‌نیا هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به نه‌دانی به‌نزین به فڕۆکه‌کانی ئێران ئه‌وه‌یه که کۆمپانیای "بریتیش پێترۆلیۆم" چیتر به‌نزین به فڕۆکه‌کانی ئێرانی نادات، ئه‌ویش به هۆی کۆتایی هاتنی گڕیبه‌ستی نێوانیانه. سه‌باره‌ت به‌مه‌ش به‌رپرسانی به‌ریتانیا گوتوویانه: ئه‌مه هیچ کێشه‌یه‌ک بۆ فڕۆکه‌کانی ئێران دروست ناکات و فڕۆکه‌کانی ئێرانی ده‌توانن به ئاسانی به‌نزینی خۆیان له کۆمپانیاکانی دیکه دابین بکه‌ن. ئه‌مڕۆ ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ڕه‌ت کراوه. |
04 . 02 . 2012 ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له قه‌نده‌هاری ئه‌فغانسـتان ده‌ته‌قێته‌وه‌و[ .،] 9 که‌س ده‌کوژرێن له لایه‌ن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی پـڕ له ته‌قه‌مه‌نی له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـۆلیسی شـاری قه‌نده‌هاری ئه‌فغانسـتان ته‌قیوه‌ته‌وه‌و[ .،]له ئاکامدا 9 که‌س کوژراون و 19 که‌سی دیکه برینداربوون. پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی گوتیان 7 که‌س کوژراون که پـێنجیان له هێزه‌کانی پـۆلیس بوون و 2 که‌سه‌که‌ی تر هاوڵاتی سیڤیل بوون. سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزایی له‌سه‌ر فه‌یسبوکه‌که‌ی خۆی سه‌رزه‌نشتی هێرشه‌که‌ی کرد و گوتی دوژمنانی دۆڕاوه‌و[ .،]بێ هیوا په‌نا بۆ ئه‌م جۆره کاره تێرۆریسـتیانه ده‌بن و ئه‌وه هیچ داویان نادات. هه‌روه‌ها ناتۆش هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد. |
ئه‌ردۆگان: پێویسته هه‌موو لایه‌ک پشتیوانیمان بکه‌ن له چاره‌سه‌ری پرسی کورد دا [ 16 : 31 ] 2009 / / 15 - سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا داوای له پارته به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی وڵاته‌که‌ی کرد، هاوکاری بکه‌ن له چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد له تورکیا‌دا. له وتارێکدا که به بۆنه‌ی هه‌شته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندی پارته‌که‌یه‌وه، پێشکه‌شیکرد، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان جه‌ختی له‌سه‌ر به‌شداری ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌کانی سه‌ر گۆرِه‌پانی سیاسی تورکیا کرده‌وه، له چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد. ئه‌ردۆگان گوتی: "رووی قسه‌مان ئاراسته‌ی ڕێبه‌رانی پارتی گه‌لی کۆماری و بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تورک کردوو‌ه، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له هه‌وڵه‌کانمان بکه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه‌ی ی، که له 30 ساڵی ڕابردوودا به ده‌یان هاوڵاتی ئێمه‌ی کردووه‌ته قوربانیی کات و سامانێکی زۆری نیشتمانیی لێ به‌فیرِۆ داویین". ئه‌ردۆگان داواشیکرد، "هه‌ڵسوکه‌وتی نابه‌رپرسانه‌ی هه‌ندێک لایه‌ن و که‌س نه‌بێته هۆی په‌کخستنی هه‌وڵه‌کانی ئاشتی و دیموکراتی له وڵات‌دا". هاوکات له‌گه‌ڵ ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی شه‌رِی چه‌کداری دژی سوپای تورکیا له 15 ی ته‌باخی 1984 برِیاره، ئه‌مرِۆ، ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان عه‌بدوڵا ئۆج ئالان، پرِۆژه‌ی نه‌خشه‌ی ڕێگای ئاشتی بخاته به‌رده‌ست، حکومه‌ت و خه‌ڵکی تورکیا. هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار: - له تورکیا که‌سایه‌تییه‌کان پشتیوانی له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی کورد ده‌که‌ن - دوای ئه‌ردۆگان وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تورک کۆبوه‌وه |
سولاڤ فواخرجی ڕولێ کلیۆپاترایێ دبینیت [ 18 : 04 ] 2010 / / 24 - دیمه‌شق- ئه‌کته‌را سوری "سولاڤ فواخرجی"، د زنجیره درامایه‌کا ته‌له‌فزیونی دا، ڕۆلێ "کلیۆپاترا"یێ دبینیت. ژ بو ڤێ چه‌ندێ ژی فواخرجی نها ڕیژیمێ دکه‌ت و ڕه‌نگێ پرچا خو ژی گوریه، وه‌ک خو ئاماده‌کرنه‌ک ژ بو ڤی ڕولی. ئه‌ڤ زنجیره دراما ته‌له‌فزیونی به‌حسی ژیانا شاژنا مسری "کلیۆپاترا" دکه‌ت. وائل ڕه‌مه‌زان ده‌رهێهنه‌رێ ڤی به‌رهه‌می ڕاگه‌هاند کو 80 % دیمه‌نێن ڤی به‌رهه‌می ل باژێرێ دیمه‌شق و لادقیه‌ل[ .،]وه‌لاتێ سوریا دێ بهێت وێنه‌گرتن. ژ لایێ دیزاینێ ڤه ئاماده‌کاری هاتینه کرن و بریار ئه‌وه ئه‌ڤ به‌رهه‌مه‌ل[ .،]مه‌ها ڕه‌مه‌زانێ بهێت به‌لاڤ کرن. |
هه‌ڵاتنی 35 زیندانی له به‌ندیخانه‌ی ته‌سفیراتی شاری موسڵ [ 14 : 10 ] 2011 / / 01 هه‌ولێر 1 ئه‌یلول / سه‌پته‌مبه‌ر ( ) - سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی پارێزگای موسڵ ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 35 زیندانی له به‌ندیخانه‌ی ته‌سفیراتی شاری موسڵ هه‌ڵهاتن به هۆی ئه‌وه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس، هاتوچۆی له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌و شاره قه‌ده‌غه کردوه. سه‌رچاوه‌که له لێدوانێکدا به سۆمه‌ریه نیوزی ڕاگه‌یاند: "کاتژمێر 4 : 00 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 35 زیندانی له به‌ندیخانه‌ی ته‌فسیراتی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ هه‌ڵاتن". وتیشی: "دوا به‌دوای ئه‌م ڕووداوه هێزه ئه‌منییه‌کان هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان و پشکنینیان ئه‌نجامدا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی موسڵ له سه‌رانسه‌ری ئه‌و شاره هاتوچۆکردنی قه‌ده‌غه‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌کان بتوانن له هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕانه‌که‌یان به‌رده‌وام بن". هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر که‌وتوون، تا ئێستا 32 زیندانی ده‌ستگیرکراونه‌ته‌وه و دووانیشیان کوژراون و یه‌کێکیشیان چاره‌نووسی دیار نی‌یه. له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسێکی ئه‌منی که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت له شاری موسڵه‌وه به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: "له‌کۆی ئه‌و 35 زیندانییه هه‌ڵاتووه تا ئێستا 32 زیندانی ده‌ستگیرکراونه‌ته‌وه و دووانیشیان کوژراون و یه‌کێکیشیان چاره‌نووسی دیار نی‌یه". هه‌مان سه‌رچاوه وتیشی: "ئه‌م ڕووداوه له کاتێکدا بوو که به وته‌ی چه‌ند به‌رپرسێکی شاره‌که پۆلیس ده‌توانێت ئاسایشی ئه‌و شاره بپارێزێت و بڕیاریش بوو نوری مالکی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دوای پشووی جه‌ژن لیژنه‌یه‌ک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی توانای هێزه‌کانی پۆلیس پێکبهێنێت و فایلی ئه‌منی ئه‌و شاره به ته‌واوی بکه‌وێته ده‌ستی پۆلیس". ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌ی بۆ په‌یامنێر وتی: "هه‌ڵاتنی ئه‌و زیندانیانه بێتوانایی هێزه‌کانی پۆلیس ده‌رده‌خات و هه‌موو لایه‌کیش ئاگه‌دارن که هێزه‌کانی پۆلیسی موسڵ له‌گه‌ڵ گروپه تیرۆرستییه‌کان تێوه‌گلاون و توانای پاراستنی شاره‌که‌یان نی‌یه". هاوکات به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دادی عێراقی، حه‌یده‌ر سه‌عدی بۆ سۆمه‌ریه نیوزی وتوویه‌تی: "وه‌زاره‌تی داد له هه‌ڵاتنی ئه‌و زیندانیانه به‌رپرس نی‌یه چونکه ئه‌و به‌ندیخانه‌یه سه‌ر به فه‌رمانده‌ی پڕۆسه‌کانی نه‌ینه‌وایه که ئه‌ویش په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه". قائید میرۆ/ ب. ف |
ئاماری ڕوداوه‌کانی دزیکردن له شاری سلێمانی له‌ماوه‌ی 6 مانگدا [ 17 : 57 ] 2010 / / 20 -مولازم سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌د مولازمی یه‌کی پۆلیس و لێپرسراوی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی شاری سلێمانی سه‌باره‌ت به ئاماری حاڵه‌تی دزی له له‌ماوه‌ی 6 مانگدا به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، 385 سکاڵا له نوسینگه‌که‌یان تۆمارکراون. سه‌رجه‌می سکاڵاکان 385 سکاڵایه له سکاڵاکاندا دزیی گه‌وره هه‌یه‌و دزی بچوکیش هه‌یه لێکۆڵینه‌وه‌شیان تێدا به‌رده‌وامه‌و[ .،] 139 سکاڵای دزی بچوک تۆمار کراوه‌و[ .،] 131 سکاڵاشیان دزی گه‌وره‌ن. وتیشی ئێمه چه‌ندین باندی گه‌وره‌مان ده‌ستگیرکردوه که ده‌ستیان هه‌بووه له دزی ماڵان و دوکان بڕین و هه‌روه‌ها باندی گیرفان بڕ که ژماره‌ی هه‌موو بانده‌کان بریتیه له 8 باند. ئاماژه‌شی به‌وه‌کرد که له‌ناو ئه‌و باندانه‌دا ئافره‌ت نه‌بوه به‌ڵام ئافره‌تمان ده‌ستگیرکردوه که به ته‌نها دزی کردوه‌و[ .،]هه‌ستاوه به بڕینی گیرفانی هاووڵاتیان و بڕینی دوکانی زێڕینگه‌ر،ئه‌وه‌شی خسته ڕو که ئه‌وان زۆر ماندوو بون تا ئه‌و ئافره‌ته‌یان ده‌ستگیرکردوه‌و[ .،]که زیاتر 17 داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمارکرابوو. وتیشی پێمان باشه هاووڵاتیان له ماڵه‌کا‌نیاندا کامێرا ده‌بنێن چونکه سودی بۆ خۆیان هه‌یه هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌کرد هاوڵاتیان ته‌نها پشت به پۆلیس نه‌به‌ستن به‌ڵکو ده‌بێ خۆشیان ئاگاداری ماڵ‌و حاڵی خۆیان بن. |
25 . 07 . 2009 هاشم هاشمی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی کوردسـتان به هه‌نگاوێـکی گرنگ بۆ دیموکراسی له هه‌رێمه‌که‌دا داده‌نێت هاشم هاشمی سـیاسه‌تمه‌داری کورد و ئه‌ندامی پـێشـووی په‌رله‌مانی تورکیا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ڕۆبین ڕه‌شڤان ده‌ڵێت کورد بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماند که ده‌توانێت خۆی به ڕێـک‌وپـێـکی به‌ڕێوه‌بـبات. ده‌شڵێت ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی کوردسـتاندا ئه‌نجام‌ده‌درێت هه‌نگاوێـکی زۆر گرنگه بۆ دیموکراسی له هه‌رێمه‌که‌دا. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 7 : 39 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2009 - 07 - 26 - 2 - 89236952 / 955839 . |
کاروانێک که‌لوپه‌لی سه‌ربازی ئێرانی ته‌قیوه‌ته‌وه‌و[ .،]ده‌یان که‌سی کردۆته قوربانی [ 14 : 32 ] 2008 / / 25 - ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی ته‌لگراف"ی به‌ریتانی بڵاویکرده‌وه، کاروانێک که‌لوپه‌لی سه‌ربازی ئێرانی که ڕه‌وانه‌ی حزبڵای لوبنانی ده‌کرا له ڕووداوێکی نادیاردا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و[ .،]له ئه‌نجامدا 15 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. ڕۆژنامه‌که له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا ڕایگه‌یاندوه، دوای ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌که‌ش هێزه‌کانی پاسه‌وانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لێکۆڵینه‌وه‌یان له باره‌ی ڕووداوه‌که‌وه ده‌ست پێکردوه. ڕۆژنامه‌که له چه‌ند به‌رپرسێکی ڕۆژئاوایی گواستۆته‌وه که ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له ڕۆژی 19 ئه‌م مانگه‌و[ .،]له ناوچه‌ی "خافار شه‌هار" له تاران و له‌و کاته‌ی که‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌کان ده‌گوازرانه‌وه ڕوویداوه. ئه‌وه‌ش ڕوونکراوه‌ته‌وه که ته‌قینه‌وه‌که ئه‌وه‌نده به‌هێزبووه که له زۆربه‌ی به‌شه‌کانی شاری تاران‌دا هه‌ستی پێکراوه به‌ڵام به‌رپرسان سانسۆری ڕاگه‌یاندنیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌که داناوه. "ده‌یلی ته‌لگراف" ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه، پێده‌چێت ئه‌و کاروانه سه‌ربازییه ته‌قێنرابێته‌وه. |
پێرێز بۆ سوریا: جۆلان یان ئێران [ 18 : 38 ] 2009 / / 06 _ "شیمۆن پێرێز"ی سه‌رۆکی ئیسرائیل، سوریای له نێوان گه‌ڕانه‌وه‌ی جۆلان و پشتیگری ئێران سه‌رپشک کرد . "شیمۆن پێرێز"ی سه‌رۆکی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند؛ سوریا به ئاسانی به‌رزاییه‌کانی جۆلان له ئیسڕائیل وه‌رناگرێته‌وه، هاوکات داوای دانووستانی ڕاسته‌خۆ و بێ مه‌رجی له "به‌شار ئه‌سه‌د"ی سه‌رۆکی سوریا کرد. سه‌رۆکی ئیسرائیل له میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا "فڕانک ڤاڵته‌ر شتاینمایر" گوتی: له‌سه‌ر سوریا پێویسته له نێوان دوو ڕێگه‌دا یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت، یان وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رزاییه‌کانی جۆلان، یاخود پاڵپشتی و پشتگیری ئیران و حزبوڵای لوبنانی. له لایه‌کی تر، "پێرێز" بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایشی ناوچه‌که، دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌ستینی، به چاکترین چاره‌سه‌ردانا. |
لیوا جه‌مال تاهیر: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه عه‌ره‌به شۆڤینییه‌کان ده‌ستیان له‌ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنی که‌رکوکدا هه‌بێت [ 17 : 24 ] 2011 / / 12 -ئاکام فه‌همی/ که‌رکوک –دوای ئه‌وه‌ی دوێنی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌شاری که‌رکوک ڕوویداکه بووه هۆی برینداربوونی 21 که‌س, فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی که‌رکوک ڕایگه‌یاند: برینی برینداره‌کان سووک بووه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه ته‌نها سێ یانیان نه‌بێت. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی که‌رکوک کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی بۆ لیوا "جه‌مال تاهیر" فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی که‌رکوک سازکرد تیایدا باسی بارودۆخی ئه‌منی شاره‌که‌ی کرد و تیشکی خسته سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێی گه‌ڕه‌کی ڕه‌حیماوه که بووه هۆی بریندار بوونی 21 که‌س له‌ژن ومنداڵ وپیاو به‌ڵام برینی زۆربه‌یان سووک بوو وگه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه ته‌نها سێ یانیان نه‌بێت. وتیشی : مه‌به‌ست له‌م کرده‌وه‌یه ته‌نها تێکدانی بارودۆخی شاره‌که وچاندنی ترس ودڵه‌راوکێ بووه له دڵی هاووڵاتیان. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه لیوا جه‌مال ئاماژه‌یدا: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی دوێنی به‌هاوکاری له‌نێوان عه‌ره‌به شۆڤینیه‌کان و تیرۆرستان بووبێت و لێکۆلینه‌وه‌کانی پۆلیس بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌م کرده‌وه‌یه به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها داوای له‌هاوڵاتیان کرد له‌کاتی ڕوودانی هه‌رته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌م شوێنه نزیک نه‌که‌ونه‌وه چونکه دوێنی دوای ته‌قینه‌وه‌که بۆمبێکی چێندراو له نزیک شوێنی ڕووداوه‌که پووچه‌ل کرایه‌وه ئه‌گه‌ر بته‌قیبوایه‌وه ده‌بووه هۆی کوژرانی ده‌یان هاووڵاتی. ماوه‌یه‌که به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی که‌سانی تێکده‌ر بارودۆخێکی نائاسایی له شاری که‌رکوک دروست بووه که ئامانجیان شله‌ژاندنی بارودۆخه‌که‌و و ترساندنی هاووڵاتیانه. |
25 . 08 . 2012 به‌رپـرسی تیمی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سوریا جێده‌هێڵێت له لایه‌ن باباکار گای سه‌رۆکی تیمی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌وه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو کۆتایی به کاره‌کانی له سوریا هات، ئه‌مڕۆ شه‌ممه دیمه‌شقی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی جێهێشت. جێی ئاماژه‌یه ئه‌و تیمه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چه‌ند مانگێـک له‌مه‌وبه‌ر له سوریا بڵاوکرایه‌وه وه‌ک به‌شێـک له پـلانه ئاشـتیـیه‌که‌ی کۆفی ئه‌نان نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا. |
سمینارێکی تایبه‌ت به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی 'شێرپه‌نجه"به‌ڕیوه‌چوو [ 21 : 08 ] 2011 / / 10 – زیره‌ک عه‌بدولره‌حمان/سلێمانی- پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌هۆڵی"سه‌رۆکایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی" به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی سمیناری سالانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی"شێرپه‌نجه"به‌ڕێوه‌چوو تیایدا ئاماری توشبوان ومردوانی ئه‌و نه‌خۆشیه خرایه ڕوو. به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا "تالیب تۆفیق قادر" له‌لێدوانێکی تایبه‌ت به‌ئاژانسی په‌یامنێری ڕایه‌گه‌یاند: ٤ی شوبات ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی"شێرپه‌نجه"یه به‌لام به‌هۆی کۆنفرانسی ته‌ندروستییه‌وه دواخرابۆ ئه‌مڕۆ، نه‌خۆشخانه‌ی هیوا به‌هاوکاری سه‌نته‌ری چاره‌سه‌رکردن به‌تیشک سمیناره‌که‌یان پێشکه‌ش کرد و کار‌و چالاکیه‌کانی خسته ڕوو. ووتیشی: به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه تا ئێستا شه‌ش هه‌زار نه‌خۆش به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام چاره‌سه‌ی پێویستی بۆ ده‌کرێت له‌نه‌خۆشخانه‌ی "هیوا" و ئه‌م ژماره‌یه‌ش ته‌نها له‌شاری سلێمانی نی‌یه به‌ڵکوهه‌موو شاره‌کانی کوردستان و عێراق ده‌گرێته‌وه. ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد: به‌ده‌ر له‌م ئاماره ساڵانه کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک له‌ماڵه‌وه به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه ده‌مرن بۆیه ئێمه ئاماری ته‌واومان لانییه. ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ڕێژه‌ی تووشبوان له‌هه‌موو دونیادا له‌زیادبووندایه هۆکاره‌کانیش زۆرن له‌وانه"پیس بوونی ژینگه و جه‌نگی سارد و چه‌ند هۆکارێکی تریش. ڕێنمای هاوڵاتیانی کرد به‌وه‌ی خۆیان دوور بگرن له‌جگه‌ره و وه‌رزش بکه‌ن کێشی خۆیان دابه‌زێنن. جێگه‌ی باسه هه‌ر له‌م سمیناره‌دا چه‌ندین دکتۆر باسی نه‌خۆشیه‌که‌یان کرد و ڕوونکردنه‌وه‌ی وێنه‌ییان خسته ڕوو. |
15 . 08 . 2009 قادر عه‌زیز ده‌ڵێت پـێویسـته پـشـتگیری حکومه‌تی ئه‌ردۆغان بکه‌ن له‌م هه‌وڵه‌یدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد قادر عه‌زیز سـکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشـانی کوردســتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت له‌سه‌رمانه پـشـتگیری ئه‌م پـرۆژه‌یه‌ی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بکه‌ن که بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له وڵاته‌که‌یدا ده‌سـتیپـێـکردووه، ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی دیاره ئه‌م پـرۆژه‌یه نه‌یاری زۆره، به تایبه‌تی له ناو تورکیا، بۆیه پـێویسـته هێزه کوردیـیه‌کان و به تایبه‌تی په‌که‌که به‌پـیر ئه‌م پـرۆژه‌یه‌وه بچن تا حکومه‌تی ئه‌ردۆغان له‌م کاره‌یدا سه‌رکه‌وتووبێت. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 7 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2009 - 08 - 16 - 3 - 89224807 / 953604 . |
کۆرِێک بۆ پێوانه‌کردن و کۆنترِۆڵی جۆری هه‌رێمی کوردستان سازکرا [ 19 : 58 ] 2010 / / 18 - بۆ ڕێکخستنی کاروباری پێوانه‌کردن و کۆنترِۆڵی جۆری له هه‌رێمی کوردستان به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر پزیشک و یاساناس و ئابووریناس و پسپۆرِانی په‌یوه‌نددار سازکرا . ئه‌مرِۆ به‌چاودێری د.عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ریه‌ک له‌د[ .،]تاهیر هه‌رامی وه‌زیری ته‌ندروستی و جه‌میل سلێمان وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو و ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی کوردستان سیمینارێکی فراوان له‌سه‌ر پێوانه‌کردن و کۆنترِۆڵی جۆری له‌هه‌رێمی کوردستان له‌هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵلاَ سازکرا. له‌و کۆنفرانسه‌دا که نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ت و دامووده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی و ڕِێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حکومه‌تی فیدراڵی عێراق به‌شداربوون. سه‌ره‌تا وه‌زیری پلاندانان له وته‌یه‌کیدا به‌م بۆنه‌یه‌وه گرنگی و بایه‌خی ناوه‌نده‌کانی پێوانه‌کردن و کۆنترِۆڵی جۆری له هه‌رێمی کوردستان‌دا به‌گرنگ زانی پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی پلاندانانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان خسته‌رِوو و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئه‌م بواره‌کرده‌وه، به‌تایبه‌تی له‌هه‌رێمی کوردستان‌دا چه‌ندین ده‌روازه‌ی ناردن و هاورده‌و هێنانی که‌ل و په‌لی پێویست له بواری خۆراک و ده‌رمان و به‌روبوومی کشتوکاڵی و دانه‌وێڵه‌و زۆر که‌ره‌سته‌ی تر ده‌هێنرێنه کوردستان و چه‌ندین کۆمپانیاو کارخانه‌و[ .،]پرِۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌کوردستاندا بوونیان هه‌یه‌و پێویسته که ئه‌م بواره‌گرنگه گرنگی پێبدرێت. دواتر سه‌رۆکی ده‌سته‌ی پێوانه‌کردن و کۆنترِۆڵی جۆری وته‌یه‌کی خۆێنده‌وه‌و به‌دوای ئه‌ویشه‌وه چه‌ندین بابه‌ت له لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رانی به‌شداربوو پێشکه‌ش کران گفتوگۆری چرِوپرِیان له‌سه‌ر کرا که له‌داهاتووا وه‌کو به‌رنامه‌ی کار ده‌توانن له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش کاری پیَ بکه‌ن. شیاوی باسه نزیکه‌ی 100 که‌س له پزیشک و یاساناس ئابووریناس و پسپۆرِانی په‌یوه‌ند دار به‌شاربوون . له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مرِۆ د.عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نووسینگه‌ی خۆی له دیوانی وه‌زاره‌تدا چاوی که‌وت به هیونگ یول چۆی نوێنه‌ری ئاژانسی هاوکاری کۆیکا له هه‌رێمی کوردستان یۆنگ شیک چۆن یاریده‌ده‌ری نوێنه‌رایه‌تی ئاژانسی هاوکاری کۆیکا . له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه له‌و[ .،]دۆستایه‌تیه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و کۆریا کرایه‌وه که سالاَنێکه دروستیان کردووه‌و به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن و پاشان باس هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری ئاژانسی کۆیکا له‌پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کان و دروستکردنی قوتابخانه‌و خولی ڕاهێنان و پرۆژه‌ی شیاندن و فێرکردن کرا، به‌گشتی ئه‌و پرۆژانه‌ی ئه‌نجامدراون. دواتر وه‌زیری پلاندانان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆژه‌کان بۆ شوێن و ناوچه پێویسته‌کان کرایه‌وه به‌شی زۆری هاولاَتییان لێیی سوودمه‌ند بن. |
بێتر ژ دووسه‌د ده‌زگه‌هیێن وه‌شاندنێ پشکداریا پیشانگه‌ها شاریقه دکه‌ن [ 16 : 48 ] 2008 / / 15 - شاریقه- بێتر ژ 201 ده‌زگه‌هێن چاپ و وه‌شاندنا په‌رتوکا، پشکداریا پیشانگه‌ها شاریقه بۆ په‌رتوکا دکه‌ن کو ل 29 ڤێ مه‌هێ دێ ل باژێرێ شاریقه‌ل[ .،]وه‌لاتێ ئیماراتێ ده‌ست پێکه‌ت. ل گۆری نوچه‌یه‌کا مالپه‌رێ خه‌یمه، به‌ریتانیا ب بێتر ژ 11 هزار ناڤونیشانێن په‌رتوکا به‌شداربوویه، ئه‌لمانیا ژی ب بێتر ژ 10 هزار ناڤونیشانا، ئه‌مریکا ژی ب بێتر ژ 7 هزار ناڤونیشانا، هندستان ب بێتر ژ 5 هزار ناڤونیشانا و وه‌لاتێ ئیماراتێ ب بێتر ژ 7 هزار ناڤونیشانا به‌شداربوویه. |
دیاله؛ پێنج تیرۆریست ده‌ستگیر کران [ 20 : 14 ] 2011 / / 23 - سیروان حه‌سه‌ن/گه‌رمیان- ئه‌مڕۆ له سنووری قه‌زای باقووبه له هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان و پشکنینی هێزه‌کانی پۆلیسی فریاکه‌وتن، 5 تیرۆریستی داواکراو ده‌ستگیر کران. هه‌ر له ناوچه‌ی ناوبراو بۆمبێکی چێندراو به ئۆتۆمبیلێکی مه‌ده‌نیدا ته‌قییه‌وه‌و[ .،]به‌هۆیه‌وه دوو گومان‌لێکراو ده‌ستگیر کران. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له سه‌نته‌ری ڕێکخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی دیاله به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له قه‌زای باقووبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله‌و[ .،]چه‌ند ناوچه‌یه‌کی نزیک قه‌زاکه پێنج تیرۆریستی داواکراو ده‌ستگیر کران که له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین کرده‌ی تیرۆیستییان ئه‌نجامداوه‌و[ .،]به پێی ماده‌ی چواری تیرۆر له‌لایه‌ن داداگاوه داواکراوبوون. سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌شی به‌وه‌دا: ئه‌و تیرۆریستانه به پێی زانیاریی هه‌واڵگریی ورد و دروست له‌سه‌ر شوێنه‌کانیان، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی فریاکه‌وتنی باقووبه‌وه ده‌ستگیر کراون و لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه. هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا: ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی "ته‌حدید"ی نزیک باقووبه بۆمبێکی چێندراو به ئۆتۆمبیلێکی مه‌ده‌نیدا ته‌قییه‌وه‌و[ .،]هه‌رچه‌نده زه‌ره‌ری گیانیی به‌دواوه نه‌بوو، به‌ڵام زیانی ماددیی زۆری به ئۆتۆمبیله‌که گه‌یاند. سه‌رچاوه‌که ڕوونیشی کرده‌وه: دوای ڕووداوه‌که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه له نزیک ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌که دوو گومان‌لێکراو به تۆمه‌تی ده‌ستهه‌بوون له‌و کرده تیرۆریستییه ده‌ستگیر کراون. |
هاشمی و ئه‌سه‌د کۆبوونه‌وه [ 18 : 38 ] 2008 / / 24 – دوای سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌یروت و ئه‌نکه‌ره تارق ئه‌لهاشمی گه‌یشته دیمه‌شق و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ڕه‌وشی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵاتیان تاوتوێکرد. له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا جێگر‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ تارق ئه‌لهاشمی و سه‌رۆکی سوریا باسیان له پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان به‌غدا و دیمه‌شق کرد و پێداگیریان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌وپه‌یوه‌ندییانه کرده‌وه. له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا پشتیوانی وڵاته‌که‌ی بۆ هه‌وڵه‌کانی عێراق له پێناو گێرِانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ته‌واوه‌تی بۆ عێراق و کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌ربرِیوه. |
ڤایرۆسێکی کۆمپیوته‌ری مه‌ترسی خستۆته دڵی به‌رپرسانی ئێرانه‌وه [ 12 : 37 ] 2010 / / 27 - ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی ئێران هه‌وڵ ده‌دات به‌ره‌نگاری ڤایرۆسێکی کۆمپیوته‌ر ببێته‌وه. به پێی هه‌واڵی (ئیسنا)، میدیایه‌کانی ئێرانی ڕایانگه‌یاندووه:" ئاژانسی ناوه‌کی ئێران هه‌وڵ ده‌دات به‌ره‌نگاری ئه‌و ڤایرۆسه ببێته‌وه که کاری کردۆته سه‌ر ته‌واوی پیشه‌سازی کۆماری ئیسلامی و توانیویه‌تی کارگه ناوه‌کییه‌کان کۆنتڕۆڵ بکات." شاره‌زایانی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ تاوتوێ کردنی ئه‌وه‌ی[ .،]چۆن بتوانرێت کۆدی ئه‌ڤایرۆسه بدۆزنه‌وه که به ستوکسنێت ( ) ناسراوه کۆبونه‌ته‌وه. ڕۆژنامه ئێرانییه‌کان ڕایانگه‌یاندووه:" ئه‌و ڤایرۆسه له ته‌واوی ئێران‌دا بڵاوبۆته‌وه." میدیا بیانییه‌کان له‌سه‌ر زاری شاره‌زایانی ڤایرۆسی کۆمپیوته‌ر ده‌ڵێن:" ڤایرۆسی ستوکسنێت کاری کردۆته سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌کانی ناوه‌نده پیشه‌سازییه‌کانی ته‌واوی جیهان و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌شێک بێت له هه‌ڵمه‌تی هێرشکردنه سه‌ر دامه‌زراندنی کارگه‌ی ناوه‌کی له‌ئێران به تایبه‌تی کارگه‌ی ناوه‌کی بوشه‌هری نوێی ئه‌و وڵاته." ئه‌و شاره‌زایانه، ڤایرۆسی ستوکسنێت به چه‌کێکی گه‌وره داده‌نێن که وادیاره به تایبه‌تی بۆ پێکانی دامه‌زراوه‌کانی وه‌کو کارگه‌ی وزه دروست کرابێت. |
لیژنه‌یه‌ک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه کورده‌کانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه پێکده‌هێنرێت [ 21 : 16 ] 2011 / / 26 گه‌رمیان 26 ئه‌یلول / سه‌پته‌مبه‌ر ( ) - له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌وه لیژنه‌یه‌ک پێکهێنراوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه کورده‌کانی سنووری جه‌له‌ولا و سه‌عدییه، که له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئه‌منییه‌وه ناوچه‌کانی خۆیان به جێهێشتووه و ڕوویان کردۆته شاره‌کانی که‌لار و خانه‌قین و کفری و ڕزگاری و ناوچه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێم. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله تالب محه‌ممه‌د به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله لیژنه‌یه‌کی پێکهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی هه‌ردوو شاره‌دێی جه‌له‌ولا و سه‌عدییه له بارودۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه بکۆڵیته‌وه، ئه‌گه‌ر بارودۆخ له باربوو ئه‌وا به‌دوادچوون ده‌که‌ن بۆ ئه‌و خێزانه کوردانه‌ی ناوچه‌که‌یان به‌جێهێشتووه هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ن بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ زێدی خۆیان. به‌پێی ئاماره‌کان له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه له به‌ر خراپی باری ئه‌منی به پله یه‌ک و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و هه‌لی کار، نزیکه‌ی هه‌زار و 500 خێزانی کورد له هه‌ردوو ناوچه‌کانی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولاو ده‌وروبه‌ریان زێدی خۆیان جێهێشتووه و ڕوویان له ناوچه‌کانی که‌لار و کفری و خانه‌قین و شاره‌کانی دیکه‌ی هه‌رێم کردوو‌ه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ڕابردوودا هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و سنوورانه کران، له ئێستادا ئارامییه‌کی ڕێژه‌یی له ناوچه‌که‌دا هاتۆته ئاراوه و سه‌رۆکی هه‌رێمیش له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ شاری خانه‌قین دووپاتی کرده‌وه تاوه‌کو ئارامییه‌کی یه‌کجاری له‌و ناوچانه‌دا به‌دی نه‌کرێت هێزه‌کانی پێشمه‌رگه پاشه‌کشه‌یان پێ ناکرێت. وێنه‌که له سایتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه. سیروان حه‌سه‌ن / ص . س |
ئیئتیلافی نیشتیمانی هیچ که‌سی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران کاندیدنه‌کردووه [ 16 : 43 ] 2010 / / 09 - ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراقی ( که عه‌مار ئه‌لحیکم سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات)، به شێوه‌یه‌کی فه‌ره‌می تا ئێستا هیچ که‌سێکی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران کاندیدنه‌کردووه. له‌م باره‌یه‌وه (فالح فیاز) ئه‌ندامی ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراقی دووپاتیکرده‌وه، تائێستا لیسته‌که‌یان به شێوه‌یه‌کی فه‌ره‌می هیچ که‌سێکی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران کاندید نه‌کردووه. ناوبراو له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، که ده‌کرێت هه‌ردوو ئیئتیلافی نیشتمانی و ده‌وڵه‌تی یاسا گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی دروست بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران داهاتوو ده‌ست نیشان بکه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ته‌وافوقی به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا، که‌سێک بۆ ئه‌و پۆسته کاندید ده‌کرێت. |
قوربانیانی ڕووداوه‌که‌ی کوت به 100 ملیۆن دینار قه‌ره‌بوو کرانه‌وه [ 18 : 40 ] 2009 / / 24 - قوربانیانی ڕووداوه‌که‌ی ده‌ستی هێزه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا له شاری کوت، به 100 ملیۆن دینار قه‌ره‌بوو کرانه‌وه. ئه‌مڕۆ له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، له شاری کوت، به ئاماده‌بوونی پارێزگار‌و وسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن و به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه‌و نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا، وه‌زیری به‌رگری عێراقی فیدراڵ "عه‌بدولقادر محه‌ممه‌د جاسم ئه‌لعوبه‌یدی" گوتی: به بڕی 100 ملیۆن دینار که‌سوکاری ئه‌و قوربانیانه قه‌ره‌بوو کرانه‌وه. چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان و پشکنین که به‌بێ مۆڵه‌تی هێزه‌کانی عێراقی ئه‌نجامیاندا، سوپای ئه‌مه‌ریکا پیاو و ئافره‌تێکی سه‌ر به عه‌شیره‌تی "ئال بدیر" یان له شاری کوت کوشت. له لایه‌ن خۆیه‌وه، شێخی هۆزی ئال بدیر " شێخ ئه‌حمه‌د عه‌بدولمونعیم" ڕایگه‌یاند؛ هۆزه‌که‌ی ڕازین له‌سه‌ر قسه‌کانی وه‌زیری به‌رگری، هاوکات داواشی له سوپای ئه‌مه‌ریکا کرد ئه‌و ڕه‌فتاره جارێکی تر دووباره نه‌که‌نه‌وه. لایه‌نی ئه‌مه‌ریکیش به‌ڵێنی دوووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوی له‌م شێوه‌یه‌یان داوه. |
بیلۆچی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی سانتیاگۆی به‌ده‌ست هێنا [ 17 : 20 ] 2010 / / 08 – یاریزانی به‌رازیلی (تۆماس بیلۆچی) نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی (سانتیاگۆ) بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی کورِانی به‌ده‌ست هێنا که له شیلی به‌رێوه‌چوو. له یاری کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی (سانتیاگۆ) یاریزانی به‌رازیلی (تۆماس بیلۆچی) سێیه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی ئه‌رِژه‌نیتی (خوان مۆناکۆ) دووه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر یه‌ک کۆمه‌ڵه کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 2 ، 6 - 4 ) ، ( 0 - 6 ). |
حکوومه‌ت له پێناو به‌رده‌وامی پرۆژه‌کانی ئاوه‌دانی له‌گه‌ڵ زه‌ره‌رمه‌ندبوونی به‌ڵێنده‌ران نی‌یه [ 16 : 48 ] 2012 / / 02 هه‌ولێر ٢ ته‌مموز / یۆلیۆ ( )– جێگر‌ی سه‌رۆکی حکوومه‌ت عیماد ئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاند، سیاسه‌تی حکومه‌ت ئه‌وه‌یه به‌ڵێنده‌ر زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت بۆئه‌وه‌ی پرۆژه‌کانی ئاوه‌دانی به‌رده‌وام بن، ده‌شڵێت: هه‌وڵده‌ده‌ین له جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌کاندا ڕه‌چاوی که‌مترین نرخ نه‌کرێت، به‌ڵکو به‌رزترین کوالێتی و زۆرترین سوود گه‌یاندن له‌به‌رچاو بگیرێن. عیماد ئه‌حمه‌د جێگر‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی به‌ڵێنده‌رانی کوردستان، ئاماژه‌یدا، به‌رنامه‌ی کاری حکومه‌ت سیاسه‌تێکی ڕون و شه‌فاف پێره‌وده‌کات له بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری هه‌رێم و به‌رنامه‌ی حکومه‌تیش ئه‌وه‌یه نایه‌وێت به‌ڵێنده‌ر و وه‌به‌رهێنه‌ر له‌م پرۆسه‌یه‌دا زه‌ره‌ر مه‌ندبن. ده‌ڵێت: ده‌مانه‌وێت وه‌ک یه‌ک تیم کار له‌سه‌ر ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان بکه‌ین و ئه‌و ئاوه‌دانیه‌ش ته‌نیا له بواری بیناسازی نه‌بێت، به‌ڵکو سێکته‌ره‌کانی کشتوکاڵ، پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزاریش بگرێته‌وه و پێکه‌وه هاوکار بین له بنیات نانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری هه‌رێم. به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی حکوومه‌ت که کۆپیه‌کی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گه‌یشتووه، جێگر‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌پێویستی ده‌زانێت مه‌رجی گشتی به‌ڵێنده‌رایه‌تی جارێکی دیکه ڕێکبخرێته‌وه و بکرێته پرۆژه‌یاسایه‌ک که له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆی سه‌رده‌می گه‌شه‌کردنی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی بگونجێت، هاوکات ماف و ئه‌رکی به‌ڵێنده‌ر دیار بکات و له‌په‌رله‌مانی کوردستان په‌سه‌ند بکرێت . عیماد ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: له‌داهاتودا هه‌وڵده‌ده‌ین له جێ به‌جێکردنی پرۆژه‌کاندا ڕه‌چاوی که‌مترین نرخ نه‌کرێت، به‌ڵکو ڕه‌چاوی به‌رزترین کوالێتی بکرێ و که‌مترین کات له جێ به‌جێکردن و زۆرترین سود گه‌یاندن له به‌رچاو بگیرێن و چاوپۆشی له‌که‌موکوڕی هیچ به‌ڵینده‌ر و کۆمپانیایه‌کیش ناکه‌ین . |
ڤیا ده‌مینێته‌وه [ 11 : 16 ] 2008 / / 09 - یاریزانی یانه‌ی ڤالنسیا و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا " داڤید ڤیا " له وه‌رزی داهاتووش له یانه‌که‌ی ده‌مینێته‌وه. به پێی هه‌واڵێکی ڕوژنامه‌ی " ئه‌ل موندو"ی ئیسپانی که دوێنی بلاویکرده‌وه یاریزانی ئیسپانی " داڤید ڤیا " بۆ وه‌رزی داهاتووش له ڕێزی یانه‌که‌ی ده‌مینێته‌وه‌و[ .،]په‌یوه‌ندی به هێچ یانه‌یه‌کی دیکه‌وه ناکات. له لای خۆشییه‌وه به‌رِێوه‌به‌ری کاره‌کانی یاریزانی ناوبراو " خوسیه لویس تامارگۆ" گوتی، بێ گومان یاریزان ڤیا له ڕێزی یانه‌که‌ی ده‌مینێته‌وه بۆ وه‌رزێکی دیکه. جێی ئاماژه‌یه له دوای ئه‌وه‌ی یاریزانی ناوبراو ئاستێکی به‌رزی له‌جامی یۆرۆ پیشانیدا و توانی بێته گوڵکاری جامه‌که زوربه‌ی یانه‌کانی ئه‌وروپی به نیازن بۆندێک له گه‌ل ئه‌م یاریزانه مۆربکه‌ن وه‌کو یانه‌کانی " ڕیال مه‌درید و به‌رشلۆنه‌و[ .،]مانچسته‌ر یونایتد و توتنهام " |
زێباری: داوای دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین [ 18 : 13 ] 2009 / / 29 - وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێرقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند، حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی له پێشنیازی داوای دامه‌زراندنی دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێکۆڵینه‌وه له کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی عێراق ده‌کۆڵێته‌وه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێرقی فیدراڵ هۆشیار زێباری ئه‌و قسانه‌ی کاتێک کردن؛ که له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌که‌ی واته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موته‌کی ئه‌مرِۆ له به‌غدای پایته‌خت کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ساز کرد. له‌و کۆنگره‌یه‌دا زێباری گوتی:" وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئێستا سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌یه له پێشنیازێک، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی یاسایی داوا بکه‌ین دادگایه‌کی لێکۆڵینه‌وه له کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی عێراق پێکبهێنرێت و تێیدا کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به وردی له‌و پرسه بکۆڵێته‌وه‌و[ .،]تاوانبارانی ئه‌و کرده‌و تیرۆریستانه بداته دادگا. دوای ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی له به‌غدای پایته‌خت ڕوویاندا و له ئاکامیاندا زیاتر له 700 که‌سی گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون، حکومه‌تی عێراق سوریای به داڵده‌دانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و کرده‌وانه تۆمه‌تبار کرد و داوای ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رپرسێکی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی له سوریا کرد و به هۆی وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی سوریا عێراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ڕێگای دیکه بگرێته‌به‌ر. |
مۆڵن: پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌مان له عێراق‌دا خاوناکه‌ینه‌وه به‌ڵام تا کاتێکی پێویست ده‌مێنینه‌وه [ 9 : 53 ] 2009 / / 05 - سوپاسالاری ئه‌مریکا ژه‌نه‌ڕاڵ (مایکڵ مۆڵن) ڕایگه‌یاند، پێویست ناکات پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی سه‌ربازانمان له عێراق‌دا خاوبکه‌ینه‌وه، به‌ڵام تا کاتێکی پێویستیش ده‌مێنینه‌وه. ئاژانسی هه‌واڵی (رۆێته‌رز) بڵاویکرده‌وه، دوێنێ دووشه‌ممه سه‌رۆکی ده‌سته‌ی سوپاسالاری هاوبه‌شی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ژه‌نه‌ڕاڵ (مایکڵ مۆڵن) ڕایگه‌یاندووه، که سه‌رباری په‌ره‌سه‌ندنی کرده‌وه توندوتیژییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ناو عێراق، پێویست ناکات پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی شه‌ڕکه‌ری سوپای ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته‌دا، خاو بکرێته‌وه. هه‌روه‌ها وتویه‌تی: هێشتا ئه‌مه‌ریکا مکوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی خۆی به‌هاتنی مانگی ئابی 2010 ی داهاتوو له‌و وڵاته‌دا بکێشێته‌وه، ئه‌ویش به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی که سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا (باراک ئۆباما) له‌مساڵ‌دا ڕایگه‌یاندبوو. ژه‌نه‌ڕاڵ (مایکڵ مۆڵن) ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، که پلانه‌که (ئۆباما) ژماره‌ی پێوست له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ژه‌نه‌راڵ (رایمۆند ئۆدێرنۆ) له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌کانی داهاتووی عێراق‌دا ده‌ست به‌ر ده‌کات، که بڕیاره له ناو ساڵی 2009 دا ئه‌نجام بدرێت. سوپاسالاری ئه‌مریکا ژه‌نه‌ڕاڵ (مایکڵ مۆڵن) ڕاشیگه‌یاندووه، پابه‌ندی پلانه‌که‌ی خۆمان ده‌بین و هه‌ڵه ناکه‌ین، بۆیه تا کاتێکی پێویست به مه‌به‌ستی زامنکردنی پرسی ئاسایش بۆ عێراقییه‌کان ده‌مێنینه‌وه. |
سۆیا و پڕۆتینی شیر بۆ دابه‌زاندنی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن سوودمه‌ندن [ 12 : 18 ] 2011 / / 01 هه‌ولێر 1 ئاب / ئۆگۆست ( ) – پسپۆڕانی بواری خۆراک و ته‌ندروستی گشتی پێشنیار ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت پاڵه‌په‌ستۆی خوێنتان دابه‌زێنن سۆیا و ماده‌ی شیره‌مه‌نی که‌م چه‌وری زیاد بکه‌نه سه‌ر ڕژێمه خواردنه‌کانی خۆتان. به پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپه‌ری هێڵس ده‌یلی نیوز، ئه‌و پسپۆڕانه له توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ‌دا بۆیان ده‌رکه‌وتووه، ئه‌گه‌ر له به‌شێک له ڕژێمی خۆراکی ڕۆژانه‌ماندا سۆیا و شیره‌مه‌نی که‌م چه‌وری له جیاتی کاربۆهیدراته‌کان و نیشاسته به‌کار بێنین، ئه‌و گۆڕانکارییه بۆ ڕێگه‌گرتن و ده‌رمانی به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن زۆر کاریگه‌ر ده‌بێت. هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌رکه‌وتووه، ئه‌و به‌شداربووانه‌ی ئه‌و جۆره پێکهاتانه‌یان خواردبوو که له پڕۆتینی شیر پێکهاتبوون، پاڵه‌په‌ستۆی خوێن (سیستۆلیک)یان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و کاته‌ی که پێکهاته‌ی کاربۆهیدراتی پاڵاوتوویان خواردبوو، 2 . 3 دابه‌زی بوو. هه‌روه‌ها خواردنی سۆیا له جیاتی کاربۆهیدراتی پاڵێوراو، ڕێژه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی سیستۆلیکی به‌شداربووانی که‌متر کردبووه‌وه. له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا 352 که‌س که له مه‌ترسی تووشبوون به پاڵه‌په‌ستۆی خوێنی به‌رزدا بوون به‌شداریان کردبوو. ڕێبوار محه‌مه‌د/ ب. ف ئ |
شاندێکی گه‌وره‌ی وه‌رزشی که‌رکوک ده‌چنه ئێران [ 13 : 07 ] 2010 / / 20 - مامه‌یاره ئه‌حمه‌د/ هه‌ولێر - برِیار به‌م زووانه شاندێکی گه‌وره‌ی وه‌رزشیی بچێته ئێران، ئه‌وه‌یش بۆ مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له چه‌ند خولێکه. سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تیی که‌رکووکی لیژنه‌ی ئۆلیمپی هه‌رێمی کوردستان (نه‌وزاد قادر)، ئه‌مرِۆ (چوارشه‌ممه) به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، که شاندێکی گه‌وره‌ی وه‌رزشیی له 1 ـی مانگی داهاتوو به‌ره‌و وڵاتی ئێران به ڕێک ده‌که‌ون و ماوه‌ی 5 ڕۆژ ئه‌و شانده له‌وێ ده‌مێنێته‌وه. قادر، هێمای بۆ ئه‌وه‌یش کرد که ئه‌و شانده 300 که‌سن و نوێنه‌ری ده‌زگه وه‌رزشی و یه‌کیه‌تییه وه‌رزشییه‌کانی تێدایه، هاوکات تیپی کچان و نوێنه‌ری ڕۆژنامه‌نووسانیش له خۆ ده‌گرێت. نه‌وزاد قادر، ئه‌وه‌یشی دایه به‌ر باس، که چوونی ئه‌و شانده بۆ به‌شداریکردنه له چه‌ند خولێکی کارگێرِ، ناوبژیوانی و ڕاهێنه‌ری. سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تی که‌رکووکی لێژنه‌ی ئۆلێمپی، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش کرد که ئه‌و شاندکردنه به داوه‌تی د.کامه‌ران ڕه‌هبه‌ریی سه‌رۆکی کۆمپانیایه‌و[ .،]ئه‌رکی مانه‌وه‌و[ .،]پشوودانیان له‌سه‌ر ئه‌وه، به‌ڵام کرِێی ڕێگه‌و[ .،]ده‌رکرنی ڤیزا له‌سه‌ر خۆیانه. له لای خۆیه‌وه‌د[ .،]ئاڵان قادر ئه‌مینداری لێژنه‌ی ئۆلیمپی هه‌رێم، تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێر ڕاگه‌یاند، که نوێنه‌رایه‌تی که‌رکووکی لێژنه‌ی ئۆلیپمی داوای 30 هه‌زار دۆلاریان کردوو‌ه بۆ خه‌رجیی کرێ و ده‌رهێنانی ڤیزا، به‌ڵام ئاشکرای نه‌کرد که به خه‌رجکردنی ئه‌و برِه‌پاره‌یه ڕازی بوون، یان نا. |
لیسکۆت به فه‌رمی چووه ڕیز یانه‌ی مانچسته‌رسیتی [ 10 : 02 ] 2009 / / 26 – یانه‌ی مانچسته‌رسیتی بۆندێک به برِی 27 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ یاریزان جۆلیۆن لیسکۆت یاریزانی ئینگلیزی و یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن مۆرکرد. یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بۆ به‌هێزکردنی هێلی به‌رگری یاریزان جۆلیۆن لیسکۆت یاریزانی یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن به برِی 27 ملیۆن یۆرۆ هێنا ڕیز یانه‌که‌ی.جێی باسه، یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن له ساڵی ( 2006 ) به برِی ( 5 . 5 ) ملیۆن یۆرۆ بۆندی له‌گه‌ڵ یاریزان لیسکۆت مۆرکردوه. |
30 . 04 . 2011 سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی ناتۆ هێرش ده‌که‌نه سه‌ر بڕیارده‌رانی لیبیا له لایه‌ن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا د‌یڤید کامیرۆن ڕایگه‌یاند، هێزه‌کانی ناتۆ ته‌نها یه‌که‌کانی سه‌رکردایه‌تی و کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن به ئامانج نه‌ک که‌سێکی دیاریکراو. به‌ڕێز کامیرۆن هیچ لێدوانێکی له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌کانی میدیا نه‌دا که ده‌ڵێن کوڕێکی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له هێرشێکی هێزه‌کانی ناتۆدا کوژراوه. وته‌بێژی حکومه‌تی لیبیا مو‌سا ئیبراهیم له دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند که سه‌یف ئه‌لعه‌ره‌ب قه‌زافی ته‌مه‌ن 29 ساڵان و سێ کوڕه‌زای موعه‌ممه‌ر قه‌زافی کوژراون له میانه‌ی هێرشێکدا وه‌ک ده‌ڵێت بۆ هه‌وڵی کوشتنی ڕێبه‌ری لیبیا بووه. ئیبراهیم گوتی قه‌زافی و هاوسه‌ره‌که‌ی له‌و کاته‌دا له ماڵی کوڕه‌که‌یان بوون به‌ڵام ئه‌وان بریندار نه‌بوون. گوتیشی چه‌ند که‌سێکی تریش له نێو ماڵه‌که برینداربوون. |
باڵیۆزی عێراق له جه‌زائیر وه‌ڵامی حارس زاری دایه‌وه [ 9 : 20 ] 2010 / / 11 - باڵیۆزی عێراق له جه‌زائیر لێدوانه‌کانی سه‌رۆکی گردبوونه‌وه‌ی زانایانی ئیسلام "حارس زاری" له باره‌ی بوونی به‌ندکراوی جه‌زائیری له به‌ندیخانه‌کانی عێراق ڕه‌تکرده‌وه. له به‌یاننامه‌یه‌کدا، باڵیۆزی عێراق له جه‌زائیر "عوده‌ی مو‌سا عه‌بدولهادی" ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی حارس زاری وتویه‌تی له‌باره‌ی بوونی به‌ندکراوێکی زۆری جه‌زائیری له به‌ندیخانه‌کانی عێراق ناڕاسته‌و[ .،]هه‌ڵبه‌ستراوه. وتیشی: ته‌نها پێنج جه‌زائیری له زیندانه‌کاندا هه‌ن و به‌غداش هه‌موو زانیارییه‌کانی له‌باره‌ی ئه‌و پێنج که‌سه‌وه داوه‌ته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پڕوپاگه‌نده‌کانی حارس زاری ئامانج لێی وروژاندنی ڕای گشتی ئه‌و وڵاته‌و[ .،]نانه‌وه‌ی کۆسپ و ئاشوبه له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غدا و جه‌زائیر. جێی ئاماژه‌یه حارس زاری سه‌رۆکی گردبوونه‌وه‌ی زانایانی ئیسلام له عێراق ڕایگه‌یاندبوو، ژماره‌یه‌کی زۆر به‌ندکراوی جه‌زائیری له زیندانه‌کانی عێراقدان و له بارودۆخێکی زۆر خراپدان. |
بێئاوی گه‌ره‌که کانی سلێمانی چاره‌سه‌رکرا [ 16 : 26 ] 2010 / / 07 - هاورێ باوه‌یس/ سلێمانی- ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که چه‌ند گه‌ره‌کێکی شاری سلێمانی به‌هۆی شکانی بۆری ئاوی دوکان، سلێمانیه‌وه بێ ئاون به‌رێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانیش ئاشکرایده‌کات ئه‌گرفته چاره‌سه‌رکراوه‌و بڕیاره له سبینێوه پێدانی ئاوی گه‌ره‌که‌کان ئاسایی بێته‌وه. به‌رێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی (فه‌رهاد محه‌مه‌د) به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، به‌هۆی شکانی بۆری ئاوی سلێمانی دووکان ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه ژماره‌یه‌ک گه‌ره‌کی سلێمانی ئه‌وانه‌ی ده‌که‌ونه سه‌رئه‌و خه‌تی بۆرییه ئاویان وه‌ک پێویست نی‌یه. گوتیشی" ئێستا ئه‌و گرفته چاره‌سه‌رکراوه‌و بڕیاره له ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌وه پێدانی ئاوی ئه‌و گه‌ره‌کانه ئاسایی بێته‌وه هاوشێوه جاران. به‌رێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی هۆکاری شکانه‌که‌شی بۆ ئه‌وه‌گه‌رانده‌وه که ئه‌و بۆرییه هه‌واکێشاوه‌و دواتر پاڵه په‌ستۆی که‌وتۆته سه‌ر ئه‌مه‌ش هۆری شکانی ئه‌و بۆری ئاوه‌بوه. |
ئه‌فسه‌رێکی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له پارێزگای دیاله کوژرا [ 22 : 16 ] 2011 / / 27 گه‌رمیان ٢٧ئاب/ئۆگۆست ( ) - له ئاکامی ته‌قه‌ی چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو ئه‌فسه‌رێکی هێزه‌کانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له سنوری پارێزگای دیاله کوژراو یه‌کێک له پاسه‌وانه‌کانیشی به سه‌ختی بریندار بوو. به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی جه‌له‌ولا ئه‌نوه‌ر حوسێن به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری وت"کاتژمێر (٩:٤٥) ی ده‌قیقه‌ی ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌کی ئازادی جه‌له‌ولا له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی ته‌قه‌ی چه‌کداران ئه‌فسه‌رێکی هێزه‌کانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی پارێزگای دیاله به ناوی (جه‌واد) و پاسه‌وانێکیشی به ناوی (موهه‌ند قادر)ـه‌وه سه‌ختی بریندار بوون و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه ئه‌فسه‌ره‌که گیانی له‌ده‌ستدا. له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دیی جه‌له‌ولا ئه‌وه‌ی بۆ په‌یامنێر خسته‌ڕوو که عه‌ره‌بێکی ڕه‌سه‌نی شیعه‌ی ناوچه‌که‌یه و پاسه‌وانه‌که‌شی له نه‌ته‌وه‌ی تورکمان ,به هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی شاری باعقوبه کراوه. هاشم حه‌سه‌ن/ م . ت |
لالۆ ڕه‌نجده‌ر سرودی نه‌ورۆزی بڵاو کرده‌وه [ 17 : 56 ] 2011 / / 19 - قائید میرۆ/ هه‌ولێر- به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، "لالۆ ڕه‌نجده‌ر" سرودی نه‌ورۆزی بڵاو کرده‌وه. "لالۆ ڕه‌نجده‌ر" گۆرانیبێژی ناودار له لێداوانێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی "په‌یامنێر" گوتی: "به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مسال، ئه‌مرِۆ شه‌ممه سرودی نه‌ورۆزم بڵاو کردۆته‌وه، سرودی نه‌ورۆز له هونراوه‌ی خۆمه‌و[ .،]ئاوازی "لاوک له‌تیف"ـه، مامۆستا "سه‌ید ئه‌حمه‌دی ڕواندزی" موزیکی سروده‌که‌ی ئاماده کردوو‌ه". "ره‌نجده‌ر" گوتیشی: "سرودی نه‌ورۆز له ستۆدیۆی "چوار چرا" به هاوکاری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی هه‌ولێر تۆمارکراوه". |
بیمه‌ی بێ‌کاری ده‌رچوانی په‌یمانگاکانی په‌روه‌رده‌و ئه‌وقاف ده‌گرێته‌وه [ 9 : 21 ] 2012 / / 12 سلێمانی 12 ی ته‌مموز/یۆلیۆ( )- تائێستا ڕێنماییه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی بیمه‌ی بێ‌کاری ده‌رنه‌چووه و به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت پێده‌چێت ئه‌مساڵ بیمه‌ی بێ‌کاری ده‌رچوانی په‌یمانگاکانی سه‌ر به په‌روه‌رده و ئه‌وقاف بگرێته‌وه و گۆڕانکاری تێدا بکرێت. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تیی سلێمانی، محمد حه‌مه ساڵح، به‌ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: "ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌کمان بۆ بیمه‌ی بێ‌کاری نه‌کردوه، به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیمه‌یه به‌رده‌وام بێت و ده‌بێت په‌رله‌مان بیدات به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌وانیش ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ن و به‌پێی ئه‌و ڕێنماییه‌ش وه‌زاره‌ت ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان بکات". حمه‌ساڵح گووتی:"تائیستا هیچ ڕێنماییه‌ک ده‌رنه‌چووه و پێم وایه ئه‌مساڵ ده‌رچوانی په‌یمانگای په‌روه‌رده و ئه‌وقافی بۆ زیاد ده‌کرێت و چاوی پێدا ده‌خشێنرێته‌وه و ده‌بێت ئه‌و وورده‌کاریانه ته‌واو بکرێن". به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری وگه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد:"پێشتر ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگا حکومیه‌کان سوود مه‌ند ده‌بوون له بیمه‌که به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مساڵ ده‌رچوانی په‌یمانگاکانی سه‌ر به‌په‌روه‌ده‌و ئه‌وقاف لێی سوود مه‌ند بن ". زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/م.ش |
Subsets and Splits