text
stringlengths 0
94.6k
|
---|
فیلمی داڤێد تۆلهیلدان له فیستیڤاڵی سه‌نگاپووره نمایش ده‌کرێت [ 15 : 22 ] 2008 / / 13 - په‌سار فایه‌ق- فیلمی دیکۆمێنتی "داڤێد تولهیلدن" له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری ڕۆژئاوای کوردستان مانۆ خه‌لیل، له خولی 21 ی فیستیڤاڵی سه‌نگاپووره له به‌شی تایبه‌تی باشترین فیلمه به‌رهه‌م هاتووه‌کانی ساڵ نمایش دکرێت. له ڕاگه‌یاندنی فیلمی داڤێد تۆلهیلدانه‌وه، خولی 21 ی فیستیڤاڵی سینه‌مایی له سه‌نگاپووره‌ل[ .،]نێوان 4 - 14 مانگی نیسانی ئه‌مساڵ به‌رِێوه‌دچێت، جگه له به‌شی پێشبرِکێ که چه‌ندین فیلم تێیدا به‌شداربوونه، جگه له‌م به‌شه‌ش به‌شێکی تایبه‌ت باشترین فیلمه به‌رهه‌مهاتووه‌کانی ساڵ نمایش ده‌کات و له‌وانه‌ش فیلمی "داڤێد تولهیلدان" له ده‌رهینانی مانۆ خه‌لیل. ئه‌م فیلمه‌ی ده‌رهێنه‌ری ماوه‌ی ساڵێکه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان نمایش ده‌کرێت، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتی تورکی زۆر هه‌وڵیداوه ڕێگه به‌نمایشکردنی ئه‌م فیلمه نه‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان پێیان وایه که ئه‌م فلیمه هانی تیرۆر ده‌دات ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باس له که‌سایه‌تییه‌کی سویسری ده‌کات که له ناو ڕیزی چه‌کدارانی په‌که‌که دایه. ئه‌م فیلمه به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ر خۆی و که‌ناڵی ئاسمانی سویسری به‌زمانی ئیتالی و ئه‌ڵمانییه‌و[ .،]به هاوکاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری سویسری و ده‌زگای هاندانی کاری سینه‌مایی سویسرییه له لۆزان به‌رهه‌مهاتووه. فیلمی داڤێد تولهیلدان تا ئێستا به‌شداری له‌م فیستیڤاڵانه کردووه: فیستیڤاڵی سینه‌مایی سویسری له سولوتورن، فیستیڤاڵی فیلمه دیکۆمێنتییه‌کانی "ئه‌لجه‌زیره"، فیستیڤاڵی "کراکاو"ی پۆله‌ندی، فیستیڤاڵی له‌نده‌ن بۆ کورته فیلمی کوردی و فیستیڤاڵی سینه‌مایی سپلیت. فیلمی داڤێد تولهیلدان له ڕێکه‌وتی 7 / 3 / 2007 به شێوه‌یه‌کی فه‌ره‌می له لایه‌ن فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی ئیمارات بانگهێشت کرا بۆ به‌شداری کردن له فیستیڤاڵه‌که‌دا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی تورکیا له ڕێگه‌ی بالیۆزه‌خانه‌ی خۆی له وڵاتی ئیمارات کاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات کرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه به نمایش‌کردنی ئه‌م فیلمه نه‌درێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێیان وایه که ئه‌م فیلمه باس له تیرۆر ده‌کات، ئه‌م وه‌زاره‌ته به فه‌ره‌می داوای له به‌رِێوه‌به‌رانی فیستیڤاڵ کرد که ئه‌م فلیمه نمایش نه‌که‌ن. جگه له‌م فیستیڤاڵانه فیلمی "داڤێد تۆلهیلدان" بۆ چه‌ندین فیستیڤاڵی دیکه بانگهێشت کراوه. ئه‌م فیلمه‌ی مانۆ خه‌لیل به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک به‌شداری له پێشبرِکێیه‌ک کرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته باشترین فیلمی دیکۆمێنتی ساڵ له وڵاتی سویسرا، دوای ئه‌وه‌ی له هۆڵه سینه‌ماییه‌کانی سویسرا و چه‌ندین وڵاتی جیهان و زۆێک له که‌ناڵه‌کانی جیهانی نمایشکرا. ئه‌م فیلمه باس له چیرۆکی گه‌نجێکی سویسری ده‌کات به ناوی داڤێد میلله‌ر که کوری سه‌رۆکی دادگای فیدرالی پێشوی سویسرییه‌و[ .،]ماوه‌ی شه‌ش ساڵه ئه‌و کورِه‌ی به‌هه‌شتی سویسرا جێهێشتووه‌و[ .،]به‌ره‌و چیا سه‌خته‌کانی کوردستان چووه‌و[ .،]له‌وێ له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی پکه‌که خه‌بات ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کانی باکووری کوردستان سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی خۆیان وه‌ربگرن. خێزانی داڤێد به‌رده‌وام له هه‌واڵه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌پێچنه‌وه‌و[ .،]دایکی که به ئافره‌تێکی ته‌مه‌نی گه‌وره‌یه به ڕێگا چیا سه‌خته‌کانی کوردستان تێده‌په‌رِیت بۆ ئه‌وه‌ی دواجار کورِه‌که‌ی ببینێت که ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک بوو نه‌یبینیبوو. له ڕێگه‌ی ئه‌م لینکه‌وه ده‌توانن زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی فیستیڤاڵی سه‌نگاپووره بخوێنه‌وه: :// . . . / - . |
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندورستی دیاله ده‌ستگیرکرا [ 15 : 38 ] 2008 / / 30 - به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دیاله له‌گه‌ڵ دوو له برایه‌کانی ده‌ستگیرکران. له‌م باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی دیاله ڕایگه‌یاند که هێزێکی سوپای ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان و پشکنینیان له ناوچه‌ی "به‌عقویه جه‌دیده"ی ناوه‌ڕاستی قه‌زای به‌عقوبه ئه‌نجامدا. سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه که له‌میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا هێزه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا دکتۆر "حوم حوسێن ئه‌لخشالی" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دیاله‌و[ .،]له‌گه‌ڵ دوو له برایه‌کانی به‌بێ زانی هیچ هۆکارێک ده‌ستگیرکردووه. |
ئه‌کره‌م ئه‌مین له ئێواره‌یه‌کی شیعریدا دا باس له تێکستی گۆرانی ده‌کات [ 10 : 35 ] 2008 / / 26 - عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر- ئه‌کره‌م ئه‌مین له ئێواره‌یه‌کی شیعری دا، که برِیار وایه سبه‌ی چوارشه‌ممه به‌رِێوه‌بچێت، تیایدا باس له تێکست و بنه‌ماکانی گۆرانی ده‌کات. له لێدانێکی دا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر شاعیر ئه‌کره‌م ئه‌مین ده‌رباره‌ی سازکردنی ئه‌و کۆرِه شیعرییه گوتی "ماوه‌یه‌کی زۆره به‌نیازم کۆرِێکی شیعری له شاری هه‌ولێر ساز بکه‌م، به‌ڵام ئه‌و ده‌رفه‌ته دروست نه‌ده‌بوو، به‌ڵام له‌م ڕۆژانه کۆمپانیای چوار چرا بۆ به‌رهه‌م هێنانی هونه‌ری ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا ئه‌و کۆرِه‌م بۆ ساز بکه‌ن". هه‌روه‌ها شاعیر گوتیشی "له‌م کۆرِه‌دا چه‌ند تێکستێکی شیعری خۆم بۆ ئاماده‌بووانی کۆرِه‌که ده‌خوێنمه‌وه، پاشان بۆ ڕاو پێشنیاره‌کانیان گوێ ده‌گرم، پاشان به‌نیازم گفتوگۆیه‌کی کراوه له‌سه‌ر تێکستی گۆرانی بکه‌م، چونکه من له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین تێکستم له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبژی کورد کراوه به‌گۆرانی، به‌و هۆیه‌وه توانیومه تاراده‌یه‌ک بچمه نێو ناوه‌رۆکی چۆنیه‌تی نووسینی شیعری گۆرانی". ئه‌کره‌م ئه‌مین له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌ی دا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند "به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌باره‌ی شیعری گۆرانی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێک و موزیکژه‌نێکم بۆ ئه‌و کۆرِه بانگهێشت کردووه، هه‌روه‌ها چه‌ند شاعێرێکیشم بانگهێشت کردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌یه‌که‌وه گوێمان له‌راو پێشنیاره‌کانی یه‌کتری بێت، هه‌ر له‌م ئێواره کۆرِه شیعرییه‌دا هونه‌رمه‌ندی موزیکژه‌ن ڕێبین جه‌مال به ئامێری کلارنێت به‌شدار ده‌بێت". ئه‌و کۆرِه شیعریه ڕۆژی چوارشه‌ممه 27 / 8 / 2008 له‌ژێر ناو نیشانی "ئێواره" له هۆڵی "گۆران" له هوتێلی چوار چرا کاتژمێر 5 : 30 ئێواره به‌رِێوه ده‌چێت. |
سه‌عدی به‌رزنجی: لیستی هاوپه‌یمانی داوای دووباره‌کردنه‌وه‌ی ده‌نگدان له سه‌ر یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ده‌کات [ 16 : 59 ] 2008 / / 23 - ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان دکتۆر سه‌عدی به‌رزنجی ڕایگه‌یاند، ده‌نگدانی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق ده‌نگدانێکی ناده‌ستووری بووه‌و[ .،]پێویسته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگدانه‌که دووباره بکاته‌وه. له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سوات عێراق ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان دکتۆر سه‌عدی به‌رزنجی ڕایگه‌یاند، ئه‌مرِۆ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان یاداشتێک ده‌خاته به‌ر ده‌ست سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دکتۆر مه‌حمود مه‌شهه‌دانی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق دووباره بکاته‌وه. گوتیشی: ده‌نگدانی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق که دوێنێ دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان په‌سندکرا ده‌نگدانێکی نایاسایی و دژه ده‌ستووره‌و[ .،]پێچه‌وانه‌ی ئیراده‌ی گه‌لانی عێراقه. لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان که دکتۆر فواد مه‌عسوم سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات دووه‌م گه‌وره‌ترین لیستی په‌رله‌مانییه‌وه خاوه‌نی 53 کورسییه‌و[ .،]دوێنێ به هۆی نارِه‌زایه‌تی له دژی پرِۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان به جێ هێشت و دوای ده‌رچوونی لیستی هاوپه‌یمانی کوتله په‌رله‌مانییه‌کانی دیکه پرِۆژه یاساکه‌یان په‌سند کرد که دژی خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد و ده‌ستووری هه‌میشه‌ی عێراقه. به‌رزنجی ڕوونیکرده‌وه، دوێنێ مه‌حمود مه‌شهه‌دانی به جۆرێکی تاکه که‌سی هه‌ڵوێستی نواند و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی پێچه‌وانه‌ی نه‌ریتی په‌رله‌مانی و په‌یرِه‌وی په‌رله‌مان بوون به تایبه‌تی کاتێک ده‌نگدانی به نهێنی له‌سه‌ر پرِۆژه یاساکه ئه‌نجامدرا. ئاماه‌شی بۆ ئه‌وه‌کرد، که په‌سندکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵه‌وه هیچ شه‌رعییه‌تێکی یاسایی نییه‌و[ .،]ته‌واو پێچه‌وانه‌ی په‌یرِه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵه. |
لێپرسینه‌وه له سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به شه‌ڕی عێڕاق [ 17 : 24 ] 2009 / / 23 - لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له شه‌ڕی عێڕاق له به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: لێپرسینه‌وی له "گۆردن براون" سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا و ئه‌ندامانی کابینه‌که‌ی، تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م وڵاته، به‌ڕێوه‌ناچێت. به پێی هه‌واڵێکی ڕۆیترز، "جۆن چیلکوت" به‌رپرسی لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که داوای کردووه، لێپێچینه‌وه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی حزبی بێت و گوتوویه‌تی، دانیشتنی گوێگرتنی گشتی، له شوباتی ساڵی داهاتوو تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی حوزه‌یران به‌رده‌وام ده‌بێت. بڕیار وایه "تۆنی بلێر" سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو، له‌به‌رده‌م لێژنه‌که ئاماده بێت. هه‌روه‌ها داوا له "ئالیستر کامپڵ" وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌کانی کابینه‌ی بلێر کراوه له کانوونی یه‌که‌م تاکو شوبات، له‌به‌رده‌م لێژنه‌که ئاماده بێت. تۆنی بلێر بۆ به‌رگری کردن له بڕیاره‌که‌ی گوتبووی، هێرش کردنه سه‌ر عێڕاق و له‌ناو بردنی ڕژێم "سه‌دام حوسێن"، کارێکی دروست بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌کی کۆمه‌ڵ‌کوژیش له عێڕاق نه‌دۆزرابێته‌وه. سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا له ساڵێ 2003 ، بۆ هاوکاری کردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ له‌ناو به‌ردنی ڕژێمی به‌عس، 45 هه‌زار سه‌بازی ڕه‌وانه‌ی عێڕاق کرد و ئه‌مساڵیش هه‌موو هێزه‌کانی له عێڕاق کشانده‌وه. هاوپه‌یمانی بلێر له‌گه‌ڵ "جۆرج بووش" سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ هێرش کردنه سه‌ر عێڕاق، زۆریه‌ک له لایه‌نگرانی "پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا"ی ڕه‌وانده‌وه. "گۆردن بڕاون" سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای به‌ریتانیا، پێش گرتنه‌وه‌ی جێگای بلێر له ساڵی 2007 ، وه‌زیر دارایی حکومه‌تی ئه‌و بوو. جگه له براون، "ده‌یڤید میلیباند" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و "دۆگلاس ئه‌لکساندر" وه‌زیری گه‌شه‌پێدان‌یش، تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌به‌رده‌م لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه ئاماده نابن. |
له هێرشێکی هه‌لًَه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکادا دوو سه‌رباز و سێ هاوولاتی بوونه قوربانی [ 12 : 10 ] 2008 / / 13 - سوپای ئه‌مه‌ریکا له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، له‌و کاته‌ی فڕۆکه‌یه‌کی سوپای ئه‌مه‌ریکا مووشه‌کێکی ئاراسته‌ی چه‌ند چه‌کدارێک له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا کرد ئامانجه‌که‌ی خۆی نه‌پێکا و به هه‌ڵه به‌ر ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی که‌وت و له ئه‌نجامدا دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی و سێ هاووڵاتی عێراقی برینداربوون. به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی "رۆیته‌رز" سوپای ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ "یه‌کشه‌ممه" له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاشکرایکردوه، له‌و کاته‌ی چوار چه‌کدار له گه‌ڕه‌کی "به‌غدای نوێ" سه‌ر به شارۆچکه‌ی سه‌در خه‌ریکی نانه‌وه‌ی بۆمبێک بوون، فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی مووشه‌کێکی ئاڕاسته‌کردوون و دوو چه‌کداری لێ کوشتوون، هه‌مان فڕۆکه مووشه‌کێکی دیکه‌ی ئاراسته‌ی دوو چه‌کداره‌که‌ی دیکه کردوه به‌ڵام به هه‌ڵه به‌ر ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی که‌وتووه، جگه له سوتانی ئۆتۆمبێله ئه‌مه‌ریکیه‌که زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆریشی به‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و ماڵه‌کانی نزیک ڕووداوه‌که که‌وتووه. له‌م باره‌یه‌وه کۆڵۆنێل "بیل باکنه‌ر" وته‌بێژی سوپای ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند، داوای لێبوردن له‌و هاووڵاتیانه ده‌که‌ین که به‌هۆی ڕووداوه‌که‌وه زیانیان پێ گه‌شتووه. |
جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌گاته تورکیا [ 13 : 20 ] 2008 / / 30 - به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسه‌کانی تورکیا، بۆ تاوتوێکردنی پرسی پارتی کرێکارانی کوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و تورکیا و چه‌ند پرسێکی دیکه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق "تاریق هاشمی" ده‌گاته تورکیا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌و وڵاته‌دا کۆده‌بێته‌وه. به گوێره‌ی چه‌ند زانیارییه‌ک که له باڵیۆزخانه‌ی تورکیا له عێراق و نوسینگه‌ی تاریق هاشمی له به‌غدا ئاشکرایانکردوه ، ئه‌مڕۆ "تاریق هاشمی" به‌سه‌ردانێکی سێ ڕۆژه ده‌گاته تورکیا،وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری تورکیا "عه‌بدوڵا گویڵ" پێشوازی لێبکرێت و دواتریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان" کۆبوونه‌وه ساز بدات. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی گوت: له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات و کێشه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان و بارودۆخی ناوچه‌که تاوتوێ ده‌کرێت. جێی ئاماژه‌یه له‌م سه‌ردانه‌یدا "ئه‌یاد سامه‌ڕائی" سه‌رۆکی به‌ره‌ی دیالۆگ هاوسه‌فه‌ری جێگری سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت. |
01 . 08 . 2011 تورکیا و دادگایی کردنی شاره‌وانه کورده‌کان له لایه‌ن دادگایی کردنی 12 شاره‌وان و کاربه‌ده‌ستانی تری سه‌ر به پارتی ئاشتی و دیموکراسی کورده‌کان له تورکیادا دواخرا بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه. ئه‌وانه‌ی دادگایی ده‌کرێن به‌وه گوناهبار کراون که به‌شیکن له که‌جه‌که ، واته ئه‌و ڕێکخراوه‌ی به چه‌ترێک داده‌نرێت بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان واته په‌که‌که که به پارتیه‌کی له یاسا ده‌رچوو داده‌نرێت له تورکیادا. دۆریان جۆنز په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ئه‌ستانبوڵ ده‌ڵێت ئه‌م دۆسێی دادگاییکردنانه بۆته تارماییه‌ک به‌سه‌ر وابه‌سته‌یی و په‌یمانی حکومه‌تی تورکیاوه بۆ چاره‌سه‌رکردنێکی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیادا. مشت ومڕیکی زۆر چوار ده‌وری ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی گرتووه که له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستیان پێکردووه. ئیرتو کوچو ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیایه له‌سه‌ر لیستی پارتی ئاشتی و دیموکراسی کورده‌کان واته به‌ده‌په ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسیانه‌یه‌و[ .،]ده‌شڵێت دادگایی کردنی (که‌جه‌که) یه‌کێکه له هه‌وڵه هه‌ره دڕندانه‌کان بۆ لێدانی گورزێک به‌سه‌ر به‌ده‌په‌دا که سیاسیه‌کان میکانیزمی دادوه‌ری به‌کار دێنن، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی دادگایی ده‌کرێن خه‌ڵکی هه‌ڵبژێردراون ، زۆربه‌یان ڕێبه‌رانی یه‌کێتی بازرگانین ، سیاسه‌تمه‌داری ناودارن و هیچ په‌یوه‌ندییان به توندوتیژیه‌وه نییه. ڕه‌خنه‌گران ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ده‌ستگیرکردنه‌کانی که‌جه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌نها پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌و دۆڕاندنه به‌رچاوه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانله هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌کانی ساڵی 2009 به‌رامبه‌ر ڕێکخراوه کوردیه‌کاندا. به‌ڵام دادپارێزان ده‌ڵێن ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی یاسایی کورد له وڵاته‌که‌دا به‌شێکن له پیلانگێڕانێکی تێرۆریستانه بۆ پشتیوانکردنی سه‌رهه‌ڵداوانی کورد واته په‌که‌که. په‌که‌که شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌کات به‌مه‌به‌ستی دابین کردنی مافی زیاتر بۆ کورده‌کانی تورکیا که به که‌مینه ناودێر ده‌کرێن. له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرکردنی زیاتر له 2000 که‌س له په‌یوه‌ندی به لێکۆڵینه‌وه‌کانه‌وه ، نیگه‌رانیه‌کان سه‌باره‌ت به ئاست و سروشتی لیکۆڵینه‌وه‌کانیش گه‌یشتۆته یه‌کێتی ئه‌وروپا. ڕیچارد هاوات، ده‌مڕاستی ڕێکخراوی سۆشیالیسته بۆ کاروباری تورکیا له په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا و ده‌ڵێت دۆسێیه‌کی 7500 لاپه‌ڕه‌یی گوناهبارکردن ، به‌ڵام به‌بێ ئاماژه‌کردن به هیچ جۆره چه‌کێک یان جۆرێک له جۆره‌کانی توندوتیژی، یانی پێده‌چێت داداگاییه‌کی سیاسیانه بێت دژی چالاکوانانی کورد، ئه‌وانیش هه‌رواده‌ڵێن ، بۆیه ده‌شێت ڕاست بێت. به‌ڵام پارتی داد و گه‌شه‌پێدان واته ئاکه‌په که پارتی فه‌رمانڕه‌وای تورکیایه به‌ده‌په به‌وه گوناهبار ده‌کات په‌یوه‌ندی به په‌که‌که‌وه هه‌یه‌و[ .،]وه‌ک به‌ڵگه‌ش ئه‌وه به نمونه ده‌هێنێته‌وه که به‌ده‌په به په‌که‌که ناڵێت تێرۆریست. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپاش په‌که‌که به ڕێکخراوێکی تێرۆریستی داده‌نێن. ڤۆڵکان بۆکزیر، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ییه له په‌رله‌مانی تورکیادا و سه‌ر به ئاکه‌په‌یه ، و زۆر به توندی ئه‌و گوناهبارکردنه ڕه‌تده‌کاته‌وه‌و[ .،]داکۆکی له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌کات و ده‌ڵێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نا که شتێک له ڕۆژنامه‌یه‌کدا نوسراوه ، یان هاتوون شتێکیان گوتووه ، به‌ڵام چونکه به‌شێکن له ڕێکخراوێکی تێرۆریستی، ئه‌وانه یارمه‌تی ئه‌و تێرۆریستانه ده‌ده‌ن که خه‌ڵکی گه‌نج ده‌کوژن. بۆکزیر ده‌ڵێت ئاکه‌په له پێشه‌نگی دابین کردنی مافی زیاتر بووه بۆ کورده‌کان له بواری خوێندن و په‌روه‌رده‌و[ .،]هه‌روهاش په‌خشکردندا. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا په‌یمانی ده‌ستورێکی نوێی داوه له وڵاته‌که‌دا و وه‌ک ده‌ڵێت زۆرێک له‌و ناڕه‌زاییانه‌ی که‌مایه‌تی کورد له تورکیادا هه‌یه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌کات. به‌ڵام شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی جه‌نگیز ئاکتار ، ده‌ڵێت ئه‌م دادگایی کردنانه ڕه‌وایی هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت بنکۆڵ ده‌کات. به‌ڕێز ئاکتار ده‌ڵێت به ته‌واوه‌تی دادگاییه‌کی سیاسیانه‌یه ، حکومه‌ت ستراتیژیه‌تێکی نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد و به تاکتیک کردن یاری ده‌کات و ئه‌مه‌ش هه‌ر تاکتیکێکه. دادگاییکردنه‌کانی ئه‌ندامانی که‌جه‌که له ده‌مێکدایه شه‌ڕی نێوان له‌شکری تورکیا و سه‌رهه‌ڵداوانی کورد په‌که‌که هه‌روادێ و قورس تر ده‌بێت. ئیرتو کوچو ئاگاهی ده‌دات به‌رده‌وامی دان به دادگاییه‌کان و به‌رده‌وامی دان به ده‌ستگیرکردنه‌کان ، ته‌نها له خزمه‌ت په‌یوه‌ندی کردنی زیاتری خه‌ڵکدا ده‌بێت به په‌که‌که‌وه. ئه‌م ئه‌ندامه کورده‌ی په‌رله‌مانی تورکیا ده‌ڵێت ئه‌وه یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ی لاوان ڕووده‌که‌نه شاخه‌کان بۆ په‌یوه‌ندیکردن به په‌که‌که‌وه ، چونکه ئه‌م نمونه‌یه وایان نیشانده‌دات هه‌رچه‌ندێ خه‌ریکی سیاسه‌ت بن ئه‌وا ئاینده‌یان له زیندان ده‌بێت. وه‌لێ پێناچێت ئه‌مه ڕابوه‌ستێت ، له مانگی ڕابردوودا یه‌که‌م به‌شی گوناهبارکردنه‌کان له لێکۆڵینه‌وه‌کانی که‌جه‌که‌دا پێنج که‌سیان، په‌نجاو حه‌وت ساڵ زیندانیکردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. |
21 . 07 . 2011 یۆنان به‌ڵێن بۆ نه‌هێشتنی قه‌ر‌زه‌کانی ده‌دات له لایه‌ن یۆنان پشوی هاته‌وه به‌ر پاش ئه‌وه‌ی دووهه‌م کۆمه‌ڵه قه‌رزی ته‌نگه‌تاوی ئه‌وروپا پشتیوانی لێده‌کات وه‌رگرت به‌و ئامانجه ئاثینا له دانه‌وه‌ی قه‌زێکی زۆری گشتی وه‌پاش نه‌که‌وێت و دراوی گشتی ئه‌وروپا یورۆ سه‌قامگیر بکرێت. یه‌کێتی ئه‌وروپا و سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژی پێنجشه‌ممه له برۆکسل گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه قه‌رزێک به به‌های 155 ملیار دۆلار بده‌نه یۆنان. یۆنان هه‌روه‌ها قه‌رزی تریش له که‌رتی تایبه‌تی وه‌رده‌گرێت. سه‌رۆکی یه‌کێتی ئه‌وروپا هرمان ڤان ڕۆمپۆی و سه‌رۆکی کۆمسیۆنی ئه‌وروپا هۆزێ مانوئل بارروسو گوتیان تێکڕای به‌شداربووان پشتیوانیان له قه‌رزه‌که کرد که وه‌ک به‌رنامه‌ی مارشاڵ بۆ یۆنان ناوبرا بۆ ئه‌وه‌ی مسۆگه‌ر بکرێت پێشی زیاتر بڵاو وونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابوری ئه‌م وڵاته بگیرێت. |
62 ئه‌ندامی قاعیده له زیندانێکی یه‌مه‌ن ڕایان کرد [ 10 : 55 ] 2011 / / 23 هه‌ولێر 23 ی حوزه‌یران/ یونیۆ ( )- زیاتر له شه‌ست ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستیی قاعیده‌و[ .،]چه‌ند ڕێکخراوێکی توندڕه‌وی ئیسلامی، له زیندانێکی یه‌مه‌ن ده‌ربازیان بوو ڕۆژی چوارشه‌مه 22 ی حوزه‌یران، 62 ئه‌ندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی قاعیده توانیان به هۆی ده‌ست پێڕاگه‌یشتنیان به چه‌ک، له زیندانێکی توندوتۆڵی یه‌مه‌ن ده‌رباز بن. ئه‌م زیندانه له شاری موکه‌لای وڵاتی یه‌مه‌نه‌و[ .،]له ئه‌نجامی ته‌قه کردنی زیندانیه‌کان و پاسه‌وانه‌کانی زیندان، زیندانیه‌ک و پاسه‌وانێکیش کوژراون. زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ڕایانکردووه، له‌و ئه‌ندامانه‌ی قاعیده بوون که له عیراق و له دژی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌کانی ئاسایشی عیراق شه‌ڕیان کردووه. هه‌تا ئێستا ڕوون نیه ئه‌و زیندانیانه چۆن ده‌ستیان به چه‌ک گه‌یشتووه. ئا. ڕ |
06 . 11 . 2007 نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌و باری گرژیـیه‌ی له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌بووه که‌مکراوه‌ته‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌و[ .،]له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی |
ئه‌تروشی: دوو برِگه بوونه‌ته میحوه‌ری ناکۆکییه‌کان و مه‌شهه‌دانی به جیا له‌گه‌ڵ لایه‌نه نه‌یاره‌کان کۆبوه‌ته‌وه [ 20 : 55 ] 2008 / / 20 – تایبه‌ت/ لیژنه‌کانی تایبه‌ت به دانوستانی کێشه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له سه‌ر زۆربه‌ی کێشه‌کان ڕێککه‌وتوون و ته‌نها دوو برِگه‌ی یاساکه به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه‌و چاوه‌رِێده‌کرێت سبه‌ی کێشه‌ی ئه‌و دوو برِگه‌یه یه‌کلا بکرێته‌وه‌و[ .،]لایه‌نی کوردی ده‌ترسێت ڕووداوی 22 ی ته‌مموز دووباره ببێته‌وه‌و[ .،]مه‌شهه‌دانی به‌جیا له‌گه‌ڵ لایه‌نه نه‌یاره‌کان کۆبوه‌ته‌وه. له سه‌ر زۆربه‌ی کێشه‌کان ڕێککه‌وتووین له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوو سامی ئه‌تروشی ڕایگه‌یاند، ئێمه له‌سه‌ر زۆربه‌ی واته زیاتر له 90 له سه‌دی کێشه‌کان ڕێککه‌وتووین و ته‌نها دوو برِگه له پێشنیازه‌کانی ستیڤان دیمستۆرا ماون که چاره‌سه‌ر نه‌کراون. دوو کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌تروشی گوتیشی: کێشه‌ی یه‌که‌م بریتییه له برِگه‌ی چواره‌می پێشنیازه‌کانی دیمستۆرا و له‌و برِگه‌یه‌دا ده‌ڵێت پێویسته ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک پێکدێت له لایه‌ن حکومه‌تی ئیتحادی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له که‌رکوک کار ئاسانی بۆ بکرێت و لایه‌نه نه‌یاره‌کان دژی ئه‌وه‌ن ناوی حکومه‌تی هه‌رێم له که‌رکوک بهێنرێت و ده‌ڵێن کورد له حکومه‌تی ئیتحادی به‌شداره‌و[ .،]که‌واته پێویست ناکات ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان تا که‌رکوک درێژ بکرێته‌وه. سه‌باره‌ت به کێشه‌ی دووه‌میش ئه‌تروشی گوتی: ئه‌و کێشه‌یه تایبه‌ته به برِگه‌ی حه‌وته‌می پێشنیازه‌کانی دیمستۆرا و تێیدا هاتووه:" ئه‌گه‌ر لیژنه‌که نه‌گه‌یشته چاره‌سه‌ر ئه‌وا پێویسته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حکومه‌تی ئیتحادی و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به یه‌که‌وه هه‌ندێک مه‌رج دابنێن و ڕێوشوێنی هه‌ڵبژاردنی که‌رکوک دیار بکه‌ن. سه‌باره‌ت به پوخته‌ی کێشه‌که له باره‌ی ئه‌و برِگه‌یه‌وه ئه‌تروشی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد، لایه‌نه‌کانی 22 ی ته‌مموز پێیان وایه که ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه له‌و ڕێگه‌یه‌وه مه‌به‌سته‌کانیان نه‌هێنه دی و بۆیه داوای زه‌مانه‌ت ده‌که‌ن. مه‌شهه‌دانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه نه‌یاره‌کان کۆبوه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوو سامی ئه‌تروشی سه‌باره‌ت به دانوستانه‌کانی ئه‌مرِۆ ئاشکرایکرد، ئه‌مرِۆ له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌کاندا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌حمود مه‌شهه‌دانی ئاماده‌بوو و زۆر ڕاشکاوانه داوای له لیژنه‌کان کرد بگه‌نه چاره‌سه‌رێکی گونجاو و سبه‌ی ڕاپۆرتی خۆیان بخه‌نه به‌رده‌ست ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ڕاشیگه‌یاند، ئه‌وان ناتوانن له‌و زیاتر چاوه‌رِێ بکه‌ن. ئه‌تروشی گوتیشی: مه‌شهه‌دانی به جیا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی 22 ی ته‌مموز کۆبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕازییان بکات هه‌وڵی جدی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بده‌ن. پێشهاته‌کان و کۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌تروشی له باره‌ی پێشهاته‌کانی داهاتووه‌وه ڕایگه‌یاند، برِیاره سبه‌ی کاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی بۆ گه‌یشتنه چاره‌سه‌رێکی گونجاو کۆببینه‌وه‌و[ .،]ئه‌وان به‌ته‌مان به دوو پێشنیاز ڕاپۆرته‌که بنێردرێته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئێمه‌ش ئه‌وه ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه‌و[ .،]پێویسته ته‌نها له‌سه‌ر یه‌ک پێشنیاز و چاره‌سه‌ری ته‌وافقی ڕێکبکه‌وین، چونکه ئێمه ده‌ترسین ڕووداوی 22 ی ته‌مموز دووباره ببێته‌وه. دواهه‌مین ناکۆکی له باره‌ی دواهه‌مین ناکۆکۆکییه‌وه ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕوونیکرده‌وه، کێشه‌کان زیاتر په‌یوه‌ندیان به دارِشته‌و[ .،]به‌کارهێنانی زاراوه‌کانه‌وه هه‌یه‌و[ .،]ئه‌وان له باره‌ی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان له که‌رکوک داوا ده‌که‌ن وشه‌ی "به‌یه‌کسانی" له جیاتی وشه‌ی " به هاوسه‌نگی"دابنرێت و ئێمه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ش ڕازی بووبین ئه‌وا ته‌نازولمان نه‌کردووه چونکه ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه پۆسته‌کانی که‌رکوک نییه به‌ڵکو ڕێککه‌وتن و چاره‌سه‌رکردنی پرسی که‌رکوکه له ڕێگه‌ی یاسا‌و ده‌ستووره‌وه. |
09 . 10 . 2007 بڕیاری نوێ سه‌باره‌ت به ئێران له قۆناغی کۆتایـیدایه شه‌ش هێزی گه‌وره - ئه‌ڵمان، فه‌ره‌نسـا، به‌ریتانیا، چین، ڕوسیا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا په‌سه‌ندیان کردووه درێژه به وتووێـژ له‌سه‌ر به‌رنووسـێـکی نوێی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بده‌ن که سه‌باره‌ت به نیگه‌رانی له توانایی ئێران بۆ وه‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوه‌کیـیه. له‌وه‌تای مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2006 ی زاینی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به تێـکڕایی ده‌نگ دوو بڕیاری گه‌مارۆ خسـتنه سه‌ری ئێرانی په‌سه‌ند کردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته نه‌یویسـتووه هه‌موو کرداره‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆم و وه‌پـرۆسه‌خسـتنه‌وه ڕابگرێت. له پـیتاندنی یۆرانیۆم ئه‌ویش له ئاستێـکی به‌رزدا ده‌کرێت بۆ سـازکردنی چه‌که‌کانی ناوه‌کی که‌ڵـکی لێ وه‌ربگیرێت. یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ کاروباره‌کانی سـیاسی نیکۆڵاس بێرنز له‌سه‌ر بڕیاری پـێـنج وڵاتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمان لێـدوانی دا: " ئه‌و وڵاتانه ده‌یانه‌وێت کار له‌سه‌ر داڕشـتنی بڕیاری گه‌مارۆکان وه‌نزیـک بخه‌ن، ئه‌وه ئه‌رکێـکه ئێمه ئێسـتا خه‌ریکین ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. ئه‌و وڵاتانه ده‌یانه‌وێت هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیاره‌که بده‌ن و ئێمه ئه‌و کاره‌مان کردووه." پـێنج وڵاتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمان په‌سه‌ندیان کردووه هه‌تا مانگی داهاتوو په‌سه‌ندکردنی گه‌مارۆی نوێ له‌سه‌ر ئێران وه‌دره‌نگی بخه‌ن له‌سه‌ر ڕاپـۆرته‌کانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕاپـۆرتی خافێر سۆلانا، نوێنه‌ری به‌رزی کۆمسـیۆنی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕاده‌وه‌سـتن. محه‌مه‌دی ئه‌لبه‌رادعی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسه‌که ئه‌و کات ڕاپـۆرت ده‌کات داخۆ ئێران به ته‌واوی ملکه‌چی ئه‌م ڕێـکـکه‌وتنه‌ی ئێسـتا بووه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌موو پـرسـیاریان سه‌باره‌ت به کرداره‌کانی ناوه‌کیـیه‌که‌ی بداته‌وه یان نا. به‌ر له‌مه‌ش دیبلۆماتی باڵای یه‌کێتی ئه‌وروپا خافێر سۆلانا ڕاپـۆرت له‌سه‌ر هه‌وڵـێـکی نوێ بۆ به قه‌ناعه‌ت گه‌یاندنی ئێران ده‌دات که هه‌موو کرداره‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆم و وه‌پـرۆسه‌خسـتنه‌وه ڕابگرێت و په‌یمانـنامه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراسـتنی ڕێـکـکه‌وتنه‌کانی سه‌باره‌ت به کۆنتڕۆڵی چه‌که ناوه‌کیـیه‌کان به‌ڕێوه‌به‌رێت، که ئه‌ویش بۆ ڕوونبوونه‌وه‌و[ .،]شـه‌فافیـیه‌ت سه‌باره‌ت به پـرۆگرامی ناوه‌کی ئێرانه. ئه‌گه‌ر هه‌ردووکی ئه‌م هه‌وڵانه سه‌رنه‌که‌وت گه‌مارۆکانی نوێی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش په‌سه‌ند ده‌کرێت. یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا نیکۆلاس بێرنز ده‌ڵێت شه‌ش وڵات ئه‌وا به ئێرانی نیشـان ده‌ده‌ن که" ئێمه خوازیارین ڕێـگایه‌کی ئاشتیخوازانه‌و[ .،]دیبلۆماتی بۆ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناوه‌کی ئێران بدۆزینه‌وه، به‌ڵام ئێمه بێ گومان ئاماده‌ی کرداری پـتری سـزادان له فۆرمی گه‌مارۆداین ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و داوایانه به‌جێ نه‌گه‌ینێت که بۆی دیاریکراون." :// . . / / - 58 - 2007 - 10 - 10 - 6 - 89535412 / 956971 . |
خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی ئه‌مساڵ کێ بردییه‌وه [ 18 : 21 ] 2011 / / 04 هه‌ولێر 4 کانوونی یه‌که‌م / دیسه‌مبه‌ر ( ) – ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وله‌تیی فیلمی به‌ڵگه‌یی، فیلمی نۆستالۆژیای ڕووناکی له ده‌رهێنانی پاتریسیۆ گوسمه‌نی وه‌ک باشترین فیلمی درێژی به‌ڵگه‌یی ساڵی 2011 هه‌ڵبژارد. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "خه‌به‌ر ئۆنلاین"، ڕێوڕه‌سمی پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاته‌کانی ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی به‌ڵگه‌یی ( ) ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی ده‌رهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا له لۆس ئانجلێس به‌ڕێوه‌چوو که تێیدا تیفانی شێلین، ئێدی شمیدت و جۆش فه‌کس پێشکه‌شکار بوون. فیلمی به‌ڵگه‌یی نۆستالۆژیای ڕووناکی له‌باره‌ی بیابانی ئاتاکامای چیلییه‌وه ده‌دوێت، ئه‌و شوێنه‌ی که ئه‌ستێره‌ناسه‌کان بۆ ڕوانین له ئاسمان سه‌ردانی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدا که ئافره‌تانی ئه‌م ناوچه‌یه بیابان ده‌پێون تاوه‌کو شوێنوارێکی ته‌رمی مێرده‌کانیان بدۆزنه‌وه که به ده‌ستی ڕژێمی پینۆشه (دیکتاتۆری پێشووی چیلی) کوژراون. خه‌لاتی باشترین کورته فیلمیش گه‌یشت به سارا نێسێن بۆ فیلمی کچی سه‌ر پۆسته‌ر، که فیلمێکی پۆرتره‌ییه سه‌باره‌ت به سه‌ربازێک که له جه‌نگی عێڕاق گه‌ڕاوه‌ته‌وه. نێسێن و میچێل بلاکی به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌که به دوو قۆڵی خه‌ڵاته‌که‌یان وه‌رگرت. لێس بلانک به‌ڵگه‌یسازی ناوداریش خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێک چالاکیی هونه‌ریی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی به‌ڵگه‌یی له ده‌ستی هێرنێر وێرتزوگ وه‌رگرت. م.م |
فێدریر و دیۆکۆڤچ گه‌یشتنه یاری پێش کۆتایی [ 16 : 33 ] 2008 / / 05 - هه‌ردوو یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی "رۆجێ فێدریر"ی سویسری و"نۆڤاک دیۆکۆڤچ" سڕبی له پاڵه‌وانییه‌تی کراوه‌ی تێنسی ئه‌مه‌ریکا، گه‌یشتنه یاری پێش کۆتایی. دوابردنه‌وه‌ی له یاریزانی ئه‌مه‌ریکی و سێیه‌می جیهان "ئه‌ندر ڕۆدیک" به سێ کۆمه‌ڵی بێ به‌رامبه‌ر یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی سڕبی "نۆڤاک دیۆکۆڤچ" له پاڵه‌وانیه‌تی کراوه‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی گه‌یشته یاری پێش کۆتایی. کۆمه‌ڵه‌کانیش بریتی بوون له( 6 - 2 ، 6 - 3 ، 7 - 6 ). له‌لایه‌کی تر دوای بردنه‌وه‌ی له "جیل مۆله‌ری" لۆکسه‌مبۆرگی، یاریزانی سویسری "رۆجێ فێدریر" به ( 7 - 6 ، 6 - 4 ، 7 - 6 )، به‌هه‌مان شێوه خۆی گه‌یاند یاری پێش کۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تیه. |
به فیلمێکی کوردی فیستیڤاڵی سانفرانسیسکۆ ده‌ست پێده‌کات [ 18 : 09 ] 2010 / / 18 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ به نمایشی کورته فیلمی کوردی "سنوور" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً، سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی "فیلمه ئێرانییه‌کان" له سانفرانسیکۆ له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا ده‌ست پێده‌کات. به پێی ڕاپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، ئه‌مشه‌و شه‌ممه 18 ی سێپته‌مبه‌ر کورته فیلمی کوردی "سنوور" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری لاوی سنه‌یی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً، له به‌شی کێبڕکێی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی "فیلمه ئێرانییه‌کان" له سانفرانسیکۆ له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا نمایش ده‌کرێت. ئه‌م فیستیڤاڵه ئه‌مشه‌و شه‌ممه 18 ی سێپته‌مبه‌ر به کاتی ئه‌مه‌ریکا له ڕێکخراوه‌ی هونه‌ری شاری سانفرانسیسکۆ له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا ده‌ست پێده‌کات و تاکوو سبه‌ی یه‌کشه‌ممه 19 ی سێپته‌مبه‌ری 2010 به نمایشی 33 فیلم له سینه‌ماکارانی کورد و ئێرانی و بیانی درێژه‌ی ده‌بێت. سیناریۆی فیلمی "سنوور" له لایه‌ن سیناریۆنووسی لاوی کورد خاتوو ڤیدا ساڵحی نووسراوه‌و[ .،]له ساڵی 2007 له لایه‌ن سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ سازکراوه. ئه‌م فیلمه 10 خوله‌کییه له لایه‌ن کومپانیای سینه‌مایی "ستاک فیلمی" شاری سنه له ئاستی جیهاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه. له سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی "فیلمه ئێرانییه‌کان"ی سانفرانسیسکۆ به‌بۆنه‌ی ته‌مه‌نێک چالاکی هونه‌ری خانمه ئه‌کته‌ری ناوداری سینه‌مای ئێران خاتوو "فه‌خری خورووش" ڕێزی تایبه‌ت ده‌گیرێت و هه‌روه‌ها بڕیاروایه له ده‌رهێنه‌ری ناوداری سینه‌مای ئێران "به‌همه‌ن فه‌رمان ئارا" ڕێزی تایبه‌ت بگیرێت. فیستیڤاڵی "فیلمه ئێرانییه‌کان" به یارمه‌تی ئه‌نستیتۆی هونه‌ری سانفرانسیسکۆ و به ناونیشانی دیمه‌نێکه له ڕووداوه‌کانی سینه‌مای سه‌ربه‌خۆی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌م فیستیڤاڵه‌دا کۆمه‌ڵێک فیلم سه‌باره‌ت به ئێرانییه‌کان که له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و وڵاته یا وڵاتانی بیانییه‌وه به‌رهه‌مهاتوون نمایش ده‌کرێن. |
بیۆنسی بو ب ئستێرا جیهانیا ئی سال [ 17 : 24 ] 2007 / / 22 - ئاژانسێن نووچه‌یان/ هۆلیۆد- خانما سترانبێژا ئه‌مه‌ریکی بیۆنسی نولز، ل ئاهه‌نگا دابه‌شکرنا خه‌لاتێن موزیکا ئه‌مه‌ریکی، خه‌لاتا ئستێرا جیهانی بو ئی سال ل هولا شانوییا نوکیا ل لۆس ئه‌نجلسێ ب ده‌ست خست. هه‌ر ل دابه‌شکرنا خه‌لاتێن موزیکا ئه‌مه‌ریکی، (جاستین تمبرلایک)ێ خه‌لاتا باشترین هونه‌رمه‌ندێ سترانبێژ ل پشکا موزیکا پۆپ و ڕۆک ب ده‌ست خست و خه‌لاتا باشترین ئه‌لبوما سال ب ئه‌لبوما "داوتری"یا کریس داوتری بوو. |
پێشانگه‌هه‌ک ب هه‌لکه‌فتا بیست و هه‌فت سالیا ئه‌نفالکرنا بارزانیا برێڤه دچیت [ 11 : 06 ] 2010 / / 30 - نازم بیراکه‌پری/ بارزان- بریار ئه‌وه سبه شه‌مبی، ب هه‌لکه‌فتا بیست و هه‌فت سالیا ئه‌نفالکرنا هه‌شت هزار بارزانیا، پێشانگه‌هه‌ک ل بارزان بهێته ڤه‌کرن. ڕێبوار ڕه‌مه‌زان ڕێڤه‌به‌رێ ڕێڤه‌به‌ریا ئه‌نفال و شه‌هیدێن بارزان، ب ئاژانسا په‌یامنێر ڕاگه‌هاند "سبه ده‌ژمێر چارێ ئێڤاری، ب هه‌لکه‌فتا بیست و هه‌فت سالیا ئه‌نفالکرنا هه‌شت هزار بارزانیا، پێشانگه‌هه‌ک ل گۆرستانا قوربانیێن ئه‌نفالێ ل بارزان دێ ساز بکه‌ین". گوت ژی "د ڤێ پێشانگه‌هێدا، جلوبه‌رگێن قوربانیێن ڤێ کاره‌ساتێ و وێنه‌یێن وان دێ بهێن نیشان دان، ژ بلی ئه‌و وێنه‌یێن ل ده‌مێ گه‌هاندنا ڕوفاتێن بارزانیا ل باشورێ عیراقێ بو هه‌رێما کوردستانێ و ڕێوره‌سمێن پێشوازی کرنێ ل وان، د ڤێ پێشانگه‌هێ دا دێ بهێن نیشان دان". ڕێبوار ڕه‌مه‌زان ئه‌و ئێک ژی ڕاگه‌هاند کو ئه‌ڤ چالاکی یه‌ژ[ .،]لایێ ڕێڤه‌به‌ریا ئه‌نفال و شه‌هیدێن بارزان، ده‌زگه‌هێ هه‌رمان، ڕێکخراوا ڤه‌ژین و سه‌نته‌رێ ڕه‌وشه‌نبیری یێ نه‌زار، دێ بهێته سازکرن. |
ئیئتیلاف : ڕێککه‌وتنی ئه‌منی ده‌نگی زۆرینه به‌ده‌ست ده‌هێنێت [ 17 : 42 ] 2008 / / 25 – ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر لیستی ئیئتیلافی یه‌کگرتووی شیعه دووپاتیانکرده‌وه، پێویسته ڕێککه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا ئیمزای له‌سه‌ر بکرێت و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سند بکرێت. نوێنه‌ر له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی ئیئتیلاف عه‌باس به‌یاتی ڕایگه‌یاند، ڕێککه‌وتنه‌که به زۆرینه‌ی ده‌نگ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ په‌سند ده‌کرێت، چونکه کوتله‌و[ .،]لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق بیرورِایان له باره‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌و[ .،]په‌سندکردنی له یه‌کتر نزیک بوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا عه‌لی ئه‌دیب گوتی: کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به خواستی هێزه عێراقییه‌کان ده‌بێت و هیچ هاوڵاتیه‌کی عێراق ناخوازێت سوپای ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌میشه له عێراق بمێنێته‌وه. له لایه‌ن خۆشیه‌وه که‌مال ئه‌لساعدی گوتی: ئه‌و ڕێککه‌وتنه سه‌ره‌رِای که‌موکورتییه‌کانی له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدایه‌و[ .،]پێویسته ڕێککه‌وتنێکی هه‌مه‌لایه‌ن له باره‌ی په‌سندکردنی بێته کایه‌وه. لیستی ئیئتیلافی یه‌کگرتووی شیعه گه‌وره‌ترین لیستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌و[ .،]کۆی ئه‌ندامانی سه‌ر به‌و لیسته 83 ئه‌ندامه‌و[ .،]سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات. |
ئه‌مڕۆ حکومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستبه‌کار ده‌بێت [ 8 : 59 ] 2010 / / 22 - بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حکومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستبه‌کار بێت و نوری مالکی بڕیاری داوه له‌م کابینه‌یه هه‌موو دۆسیه‌کانی وڵات به‌ره‌و پێشه‌وه ببات. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کابینه نوێیه‌که‌ی حکومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تی نوری مالکی ده‌ستبه‌کار ده‌بێت, له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نوری مالکی له‌میانه‌ی لێدوانێکدا داوای کرد هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق هه‌وڵی پێشخستنی وڵات بده‌ن له هه‌موو بواره جیاوازه‌کاندا.شایه‌نی باسه کابینه‌ی نوێی حکومه‌ته‌که‌ی مالکی له 42 وه‌زاره‌ت پێکهاتووه به‌ڵام تائێستا پاڵێوراوانی وه‌زاره‌ته‌کانی به‌رگری و ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه‌و[ .،]به وه‌کاله‌ت له‌لایه‌ن نوری مالکیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت. جێی ئاماژه‌یه له‌میانه‌ی دانیشتنی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا که 266 ئه‌ندام ئاماده‌ی دانیشتنه‌که بوون به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ حکومه‌ت پێکهات, دوای ئه‌وه‌ی 9 مانگ و 14 ڕۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ری. |
مه‌خمور... کچێک خۆی کوشت [ 12 : 48 ] 2009 / / 04 – باهۆز / هه‌ولێر - له‌قه‌زای مه‌خمور له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی کۆمه‌لاَیه‌تی کچێک به‌گووله خۆی کوشت. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له‌قه‌زای مه‌خمور به "ئاژانسی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند:کچێک به‌ناوی"سامیه ئه‌حمه‌د"ته‌مه‌ن( 28 ساڵ)له سه‌ر کێشه‌یه‌کی کۆمه‌لاَیه‌تی له‌رقی برایه‌کی به‌کلاشکۆف خۆی کوشتووه. وه‌ک سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه:له به‌رایی لێکۆڵینه‌وه‌دا شوێنه‌واری چه‌ند گووله‌یه‌ک به جه‌سته‌ی کچه‌که‌وه دیاره،کاتێک ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی شاری هه‌ولێر کراوه له‌رێگادا گیانی له‌ده‌ستدابووه. هاوکات ته‌رمه‌که بۆ ئه‌نجامدانی پشکنین ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای داد پزیشکی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری کراوه،پۆلیسیش دۆسیه‌ی کردۆته‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ش درێژه‌ی هه‌یه. |
بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کان لێژنه‌یه‌ک پێکهێنرا [ 9 : 45 ] 2008 / / 23 -له‌سه‌ر داوای سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی لیژنه‌یه‌ک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم پێکهێنرا. له‌م باره‌یه‌وه دکتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌بڕیاری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و به‌مه‌به‌ستی ڕێکخستنه‌وه‌ی حکومه‌ت بڕیاردراوه لیژنه‌یه‌ک پێکبهێنرێت که هه‌ریه‌که له ،عیماد ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه که‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم تێیدائه‌ندامن . له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا دکتۆر فوئاد حوسێن ئاشکرای کرد، لیژنه‌که دوێنێ سێشه‌ممه یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی خۆی گرێدا به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میکانزمێک بۆکه‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم ، له‌به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه، لیژنه‌که چه‌ندین کۆبونه‌وه گرێ ده‌دات تا ده‌گاته ئه‌نجامێک پاشتر ڕاپۆرتێکی چڕ‌وپڕ له باره‌ی ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی که لیژنه‌که پێی گه‌یشتووه پێش که‌ش ده‌کات. |
بۆ ماڵئاوایی سه‌ردانی سه‌رۆکی حکومه‌تیان کرد‌و باڵیۆزانی ژاپۆن و ئیسپانیا کاره‌کانیان کۆتایی هات [ 20 : 21 ] 2010 / / 20 - بۆ ماڵئاوایی سه‌ردانی سه‌رۆکی حکومه‌تیی هه‌رێمی کوردستانیان کرد و باڵیۆزانی ژاپۆن و ئیسپانیا له عێراق کاره‌کانیان کۆتایی هات. ئه‌مرِۆ به‌بۆنه‌ی دوایی هاتنی کاره‌که‌ی، شۆجی ئۆگاوه باڵیۆزی ژاپۆن له‌عێراق له‌شاری هه‌ولێر سه‌ردانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانی کرد‌و له‌لایه‌ن د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشوازی لێ‌کرا. له‌و دیداره‌دا باڵیۆزی ژاپۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌رِای به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردن و ئاوه‌دانکردنه‌وه، ناوچه‌یه‌کی ئارام و جێگیره‌و ده‌کرێ وه‌کو ده‌روازه‌ی عێراق و پێگه‌یه‌کی ئارام و جێگیری چالاکی بازرگانی و سه‌رمایه‌گوزاری سه‌یر بکرێت، له‌وباریه‌وه خواستی وڵاته‌که‌ی بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان نیشاندا. سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن خۆیه‌وه په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی به دنیای ده‌ره‌وه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق به‌گرنگ وه‌سفکرد، هه‌روا ئاماژه‌ی به‌ئه‌زموونی ژاپۆن وه‌کو وڵاتێکی پیشه‌سازی و ته‌کنه‌لۆژی کرد، که‌ده‌کرێ له‌رێگای هاندانی سه‌رمایه‌گوزاری و دروستکردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری یارمه‌تی هه‌رێم بدات، هه‌روا گواستنه‌وه‌ی ئه‌زمون و شاره‌زایی ئه‌و وڵاته‌شی له‌بواره جۆربه‌جۆره‌کاندا بۆ هه‌رێم به‌کارێکی پرِ بایه‌خ باسکرد. هه‌ر ئه‌مرِۆ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی کاره‌کانی پێشوازیکرد فرانسیسکۆ لوسانو باڵیۆزی ئیسپانیا له‌عێراق. له‌و دیداره‌دا باڵیۆزی ئیسپانیا کورته‌یه‌کی سه‌باره‌ت به‌کارو چالاکیه‌کانی باڵیۆزخانه‌که‌ی له‌به‌غدا پێشکه‌شه‌کرد، خواستی وڵاته‌که‌شی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان نیشاندا. باڵیۆزی ئیسپانیا له‌عێراق ڕوونیشیکرده‌وه که‌گه‌یاندنی دیمه‌نی ئارام و گه‌شه‌سه‌ندوی هه‌رێمی کوردستان بۆ سه‌رمایه‌گوزارو وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاته‌که‌ی یه‌کێکه له‌ئه‌رکه‌کانی باڵیۆزخانه‌که‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی ڕِوو له‌هه‌رێم بکه‌ن. له‌ته‌وه‌رێکی تری دیداره‌که‌ی نێوان سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و باڵیۆزی ئیسپانیا سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراق و ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌می بیر‌و ڕا ئاڵوگۆر کرا، له‌وباره‌یه‌وه ته‌ئکید له‌پێکهێنانی حکومه‌تی شه‌راکه‌تی نیشتمانی و پابه‌ند بوون به‌ده‌ستوور کرایه‌وه. |
خه‌لاتکرنا دوو پاله‌وانێن شانوگه‌ریا فرانکنشتاین [ 17 : 01 ] 2011 / / 21 هه‌ولێر 21 تشرینا دوێ/ نۆڤه‌مبه‌ر ( )- بنیدکت کمبرباچ و جۆنی لی میلله‌ر دوو ئه‌کته‌رێن پاله‌وانێن شانوگه‌ریا "فرانکنشتاین"، خه‌لاتا ئایفننگ ستاندارد یا شانویی، وه‌ک دوو باشترین ئه‌کته‌ر ب ده‌ست خو خستن. مالپه‌رِێ تۆرا بی بی سی د پشکا عه‌ربی دا هاتیه به‌لاڤکرن، ئه‌ڤ به‌رهه‌مێ شانویی دانی بویله‌و[ .،]به‌رهه‌مێ شانویا نه‌ته‌وه‌ییه. خه‌لاتێن ئایفننگ ستاندارد، ل هوتێلا سافۆی ل له‌نده‌نا پایته‌ختێ بریتانیا هاتنه ڕاگه‌هاندن. خه‌لاتا ئایفننگ ستاندارد یا شانویی کو سالانه دهێته ڕاگه‌هاندن، د گه‌رِا خویا ئه‌ڤسالدا، د چه‌ندین بوارێن دی یێن شانویی هاته پێشکێش کرن. پ. ف |
نرخی نه‌وت بۆ 54 دۆلار دابه‌زی [ 10 : 02 ] 2009 / / 05 - دوای به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی که‌م، نرخی نه‌وت داکشایه‌وه‌و[ .،]به‌های یه‌ک به‌رمیلی هاته‌وه سه‌ر 54 دۆلار. دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌و[ .،]له بۆرسه‌ی نایمکس له نیوۆرک، نرخی نه‌وت 1 . 27 دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌و نرخه دابه‌زییه‌وه. به گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، له سه‌عات 4 . 10 ی ئه‌م به‌یانیه به‌کاتی گرێنج، نرخی نه‌وت 45 سه‌نت دابه‌زیوه‌و[ .،]بۆته 54 . 02 دۆلار. له‌باره‌ی تێکه‌ڵه‌ی برێنتیشه‌وه، له ئه‌وروپا 29 سه‌نت دابه‌زی و نرخی یه‌ک به‌رمیلی بۆته 54 . 27 دۆلار. |
بڕیاری ده‌سـتگیرکردنی (تاریق ئه‌لهاشمی) درا [ 9 : 08 ] 2011 / / 20 هه‌ولێر 20 کانوونی یه‌که‌م/دیسه‌مبه‌ر ( )- ده‌سـته‌یه‌کی دادی عێراقی بڕیارێـکی بۆ ده‌سـتگیرکردنی جێـگری سه‌رۆککۆمار (تاریق ئه‌لهاشمی) ده‌رکرد، به پێی ئه‌م بڕیاره، ئه‌لهاشمی ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت، له خاکی عێراق ده‌ربچێت. ژه‌نه‌ڕاڵ عادل ده‌حام فه‌رمانده‌ی پـۆلیسی به‌غدا گوتی: بڕیاره‌که به‌پـێی مادده‌ی چواری دژه تێرۆر شه‌وی یه‌کشه‌ممه له لایه‌ن پـێـنج دادوه‌ره‌وه واژۆ و ده‌رچووه. به پێی ئه‌م هه‌وڵه، ناوی ژماره‌یه‌ک له پاسه‌وانه‌کانی هاشمی له بڕیاره‌که‌ی ئه‌م دادوه‌رانه‌دا هاتووه. ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌لعێراقیـیه‌ش دانپێدانان چه‌ند که‌سێـکی بڵاوکرده‌وه که ده‌ڵێن پاسه‌وانی هاشمی بوون و دانیان به‌وه ناوه که خودی هاشمی له به‌رانبه‌ر ئه‌و کاره تێرۆرسـتیـیانه‌ی ئه‌نجامیانداوه، پاره‌ی پێداون. له لایه‌کی دیکه‌وه دکتۆر هانی عاشور ڕاوێژکاری لیستی ئه‌لعێراقیـیه به ڕادیۆ سه‌وای گوتووه هێزێـکی سه‌ربازی دووشه‌ممه دووشه‌ممه خۆی به باره‌گای (هاشمی) له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدادا کردووه. م. ش |
وتاری سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان له دژی مه‌سیحیه‌کانی شاری موسڵ [ 15 : 54 ] 2008 / / 15 – "عه‌دنان موفتی" سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له‌میانه‌ی دانیشتی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی کوردستان له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی تیرۆریستان له دژی مه‌سیحیه‌کانی شاری موسڵ وتارێکی پێشکه‌ش کرد، که ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی: ئه‌م دانیشتنه تایبه‌ته به باسکردن له‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به برا مه‌سیحیه‌کان له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌نجامدراوه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کیان شه‌هید بن و ژماره‌یه‌ک برینداربن و سه‌دان که‌سی تر ئاواره بن به‌ره‌و[ .،]شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ده‌ست ئه‌و تاوانبارانه هه‌ڵێن. ئێمه له وه‌ختێکدا ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه ئیدانه ده‌که‌ین، به‌توندی ناره‌زایی خۆمان ده‌رده‌برین پێمان وایه تاوانێکی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌برا کلدانی و ئاشوریه‌کان به‌رامبه‌ر به عێراقی تازه به‌رامبه‌ر به‌دیموکراتیه‌ت به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی کوردستان. هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستان ئه‌م تاوانه ئیدانه ده‌که‌ن و ته‌ئکیدیش ده‌که‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ی له دوای ئه‌م تاوانانه‌وه‌ن چ تیرۆریستان بن چ ئه‌و خه‌ڵکانه بن که ده‌یانه‌وێت ژیانی عێراقیه‌کان تێک بده‌ن چ پاشماوه‌ی ڕژێمی له ناوچوو بن بۆیان ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه سه‌رکه‌وتوو نابن چونکه ئیراده‌ی گه‌ل زۆر له‌وان به‌هێزتره‌و ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵی عێراق به‌هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه بریاریان داوه پێکه‌وه بژین و به‌رده‌وامبن، ده‌نگیان داوه به ده‌ستورێک که ڕای هه‌موو پێکهاته‌کانی تێدا پارێزراوه‌و[ .،]دابین کراوه، قه‌ده‌ری خه‌ڵکی عێراق ئه‌وه‌یه پێکه‌وه بژین، قه‌ده‌ری خه‌ڵی عێراق به پێکهاته‌کانیه‌وه به کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و کلدان و ئاشوری و به سونه‌و شیعه‌وه به ئیسلام و مه‌سیحی و ئێزیدی، هه‌موو پێکهاته‌کان چ نه‌ته‌وه‌یی چ ئاینی بن قه‌ده‌ریان ئه‌ویه که پێکه‌وه بژین ڕێز له یه‌کتری بگرن مافی یه‌کتر بپارێزن پێکه‌وه کاربکه‌ین بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتوو دیموکراتیانه وه ڕێزگرتن له یه‌کتر به تێگه‌یشتن له مافه‌کانی یه‌کتر، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ناحه‌زانی ئه‌و ژیانه تازه‌یه‌ن ناحه‌زانی ئه‌و دونیا تازه‌یه‌ن که له عێراق دروست ده‌بێت هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه دژایه‌تییان کردووه هه‌وڵیانداوه تێکی بده‌ن. له‌هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌و[ .،]ئه‌و هه‌وڵانه‌ی زیاتر دژی مرۆڤه‌و[ .،]زیاتر خوێناوییه، ئه‌و هه‌وڵانه‌یه که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی عێراق تووشی بووه به‌ده‌ست تیرۆریستان بۆ مه‌رامه‌کانیان گوێیان نه‌داوه‌ته ئه‌وانه‌ی ده‌بنه قوربانی کاره‌کانیان منداڵن ژنن پیاون سونه‌ن شیعه‌ن کوردن عه‌ره‌بن تورکمانن فه‌رق نه‌بووه له‌لایان یه‌ک ئامانجیان هه‌بووه، یه‌ک مه‌به‌ستیان هه‌بووه ئه‌ویش کوشتنی خه‌ڵکی عێراقی بووه، له‌م کوشتنه‌دا، هه‌زاران شه‌هیدی لێکه‌وتۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بکه‌ین هیچ پێکهاته‌یه‌کی عێراق نیه نه‌بووبێته قوربانی ئه‌و کاره تیرۆریستیانه وه ئه‌و که‌سانه‌ی ناحه‌زن بۆ عێراقی تازه،ئه‌وه‌ی ڕوویدا له‌چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو به‌شێکبوون له‌و سیاسه‌ته بۆگه‌ن و دژ به مرۆڤه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که باوه‌ریان به به‌کارهێنانی عونف هه‌یه به کاری تیرۆریستی هه‌یه بۆ تێکدانی ژیان، پێشتریش له هه‌مان شار خه‌ڵکی شه‌به‌ک که زۆرینه‌شیان کوردن ئێزیدی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاینیان جیاوازه‌و کوردن توشی ئه‌و کاره تیرۆریستیانه بوون و چه‌ندین که‌سیان لێ شه‌هید بوون، ده‌ربه‌ده‌ر بوون. دونیای ئینسان به جیاوازی ئاینه‌وه به جیاوازی بیر و ڕاوه ده‌توانێ پێکه‌وه بژیێت و ڕێز له یه‌کتر بگرێت ئیمه ئه‌و دانیشتنه‌مان بۆ چه‌ند بابه‌تێکه یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه هه‌موومان به یه‌کده‌نگ ئیدانه‌ی ئه‌و کاره تیرۆریستیه بکه‌ین، دووه‌م ئه‌وه‌یه ئێوه له ڕێگای نوێنه‌رانی گه‌لی کوردستانه‌وه به هه‌موو خه‌ڵکی عێراق بڵێن به هه‌موو خه‌ڵی دونیا بڵێن که هه‌رێمی کوردستان باوه‌شی کردۆته‌وه بۆ پێکهاته‌کانی خۆی و بۆ هه‌موو ئینسانێک که باوه‌ری به دیموکراسیه‌ت هه‌یه ڕێز له یه‌کتر بگرین و ڕێز له ئینسان بگرین . سێیه‌میشیان ئه‌وه‌یه که ده‌مانه‌وێت ئه‌و تیرۆریستانه‌و ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ریان به به‌کارهێنانی چه‌ک هه‌یه بۆ یه‌کلایی کردنی کێشه‌کانی سیاسی و به‌پاشماوه‌کانی به‌عس بڵێین به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگا ناده‌ین پیلانه‌کانیان سه‌ربگرێت و بتوانن فیتنه دروست بکه‌ن له نێوان خه‌ڵکی کوردستان و پێکهاته‌کانی کوردستان، له نێوان پێکهاته‌کانی عێراق، پێویسته ئیراده‌ی گه‌ل له هه‌موو شوێنێکدا سه‌رکه‌وتوو بێت به‌وه‌ی ڕێگا نه‌ده‌ن به‌و تیرۆریستانه پیلانه‌کانیان سه‌ربگرێت. بۆیه لێره ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌برا کلدان و ئاشورییه‌کان که هه‌ندێکیان سه‌ردانی ئه‌و خه‌ڵکانه‌یان کردووه پێویسته قسه بکه‌ن میوانه به‌رێزه‌کانمان و وه‌زیره به‌رێزه‌کان ئه‌وانیش پیوه‌ندییان به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه ڕای خۆیان ده‌رببرن ئینجا دواتر سه‌رۆک و فراکسیۆنه‌کان ڕای خۆیان بخه‌نه‌روو هه‌رکه‌سێکیش قسه‌ی هه‌بێت ده‌توانێ قسه بکات بۆیه لێره‌وه ده‌مه‌وێت به هه‌موو دونیا بڵێین که ئێمه دژی تیرۆرین دژی تیرۆریستانین له‌گه‌ڵ برا مه‌سیحیه‌کانمان هاوده‌نگین هاودیدین، هه‌ست به ئازاریان ده‌که‌ین داوا له حکومه‌تی عێراقی فیدراڵیش ده‌که‌ین که هاوکاری ئه‌و برا مه‌سیحیانه بکات، بینپارێزێت به هێز پیلانه‌کانی دوژمنان پوچه‌ڵ بکاته‌وه،شاری موسڵیش ئارام بێت وه‌کو هه‌موو شاره‌کانی تری عێراق . |
نوێنه‌رێکی کورد: شیعه و کورد له زوڵملێکراوی هاوبه‌شن و ده‌بێت وابکرێت هاوپه‌یمانیمان تاکو سه‌ر بمێنێت [ 18 : 10 ] 2012 / / 10 سلێمانی 10 نیسان/ئاپرێل ( )- هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندنی ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌و[ .،]چه‌ند جارێکیش له لێدوانه‌کانیاندا باسیان له‌وه کردووه که قازانجی کورد له‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ شیعه‌دا بمێنێته‌وه، له هه‌مان کاتدا نوێنه‌رێکی کورد له به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت وابکرێت هاوپه‌یمانیی کورد و شیعه تاکو سه‌ربێت چونکه هه‌ردوولایان له‌یه‌ک خاڵدا هاوبه‌شن ئه‌ویش زوڵم لێکراویه. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان "شلیر عه‌زیز" له لێدوانێکدا به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: "لێکدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ڵه‌یه کاتێک ده‌ڵێن کورد جگه له شیعه هه‌ڵبژاردنی دیکه‌ی نییه مه‌سه‌له‌که ئه‌وه نییه‌و[ .،]تاکو ئێستاش بیر له‌وه نه‌کراوه‌ته‌وه متمانه له نوری ماکی بسه‌نرێته‌وه، ئێمه‌ش وه‌کو کورد و شیعه هاوپه‌یمانیه‌کی ستراتیژیمان هه‌یه‌و[ .،]ده‌مانه‌وێت تاکو سه‌ربمێنێت چونکه هه‌ریه‌که له شیعه‌و[ .،]کورد زوڵم لێکراون و له‌و خاڵه‌دا هاوبه‌شین و ده‌بێت وابکه‌ین هه‌ردوولا زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بین له‌و عێراقه‌ی ئێستا." شلێر عه‌زیز گوتی: "کاتێک ئێمه داوای عێراقێکی دیموکراسی ده‌که‌ین مه‌سه‌له‌که مه‌سه‌له‌ی کورد و شیعه نییه به‌ڵکو هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراقه به مه‌سیحی و یه‌زیدیه‌و[ .،]سوننه‌وه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌ژێر ئه‌و چه‌تره‌دا بن." نوێنه‌ره‌که‌ی کورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی دا: "ده‌بێت ده‌وڵه‌تی یاسا بڵێت کورد له‌گه‌ڵ ئێمه شۆڕشی کردووه‌و[ .،]ده‌بێت بگه‌ینه ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ک یاخود خاڵێکی هاوبه‌ش که بتوانێت عێراق له‌و قه‌یرانه ڕزگار بکه‌ین." زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/ . |
هه‌ندێک تورکمان و عه‌ره‌بی که‌رکوک به‌رپرسیارن له دواخستنی یاسای هه‌ڵبژاردن [ 17 : 53 ] 2009 / / 01 - دکتور مه‌حمود عوسمان ڕایگه‌یاند، هه‌ندێک تورکمان و عه‌ره‌بی توندڕه‌وی که‌رکوک به‌رپرسیارن له سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌کان و دواخستنی یاسای هه‌ڵبژاردن. دکتور "مه‌حمود عوسمان" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له لێدوانێکی تایبه‌ت به (ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس) گووتی: "ته‌نیا به‌شێکی تورکمان و عه‌ره‌بی که‌رکوک باسی که‌رکوکیان هێناوه‌ته ناو یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌ندێک کوتله‌ی ناو په‌له‌مان وه‌ک سه‌درییه‌کان و حزبی ئیسلامی پشتگیری‌یان لێ ده‌که‌ن". گوتیشی: "تورکمان و عه‌ره‌بی که‌رکوک ڕێژه‌یان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران زۆر که‌مه، به‌ڵام کێشه‌که له‌وه دایه وه‌ک باسمان کرد لایه‌ن و کوتله‌کانی دیکه پاڵپشتیان لێده‌که‌ن". ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانی کوردستانی ئاماژه‌ی به‌وه دا هه‌ندێک تورکمانی و عه‌ره‌بی توندڕه‌و له‌وانه به‌ره‌ی توکمانی هۆکارن بۆ باسکردنی که‌رکوک له ده‌ستوردا و دروستکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌و[ .،]دواخستنی په‌سند کردنی یاسای . |
تراکتۆر به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌ش ناکرێت [ 20 : 16 ] 2009 / / 17 - به‌رپرسێکی باڵای وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که گوایه تراکتۆر به سه‌ر جوتیاران دابه‌ش بکرێت. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خزمه‌تگوزاری کشتوکاڵی به وه‌کاله‌ت له وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ (عه‌بدولحه‌مید عه‌بدوڵا) له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس) گووتی: "ئه‌و په‌یامنێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوکردۆته‌وه، به هه‌ڵه تێگه‌یشتووه، ئێمه له 2009 ـه‌وه له دوو ڕێگه‌وه هاوکاری جوتیاران ده‌که‌ین بۆ کڕینی ئامێری کشتوکاڵی، یه‌که‌میان به دانی قه‌رز به ڕێژه‌ی 60 % تێچووی کڕینی ئامێره‌که، دووه‌میان، ئه‌گه‌ر هه‌ر جوتیارێک تراکتۆرێکی کیلۆمه‌تر سفر بکڕێت، ئه‌وه هه‌زار و 500 دۆلاری وه‌کو هاوکاری پێده‌ردێت و له داهاتووشدا نایداته‌وه که تا ئێستا 100 مامه‌ڵه‌ی له‌مجۆره‌مان ڕوواندووه ". (عه‌بدولحه‌مید عه‌بدوڵا) گووتیشی: "وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ بڕی 10 هه‌زار دۆلار وه‌کو هاوکاری ده‌داته ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌راسه‌یه‌ک بکڕێت ئه‌گه‌ر جوتیاریش نه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا که‌س نه‌هاتووه داواکارییه‌ک پێشکه‌ش بکات". به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خزمه‌تگوزاری کشتوکاڵی، له‌مه‌ڕ پڕۆژه‌کانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ بۆ په‌ره‌پێدان به که‌رتی کشتوکاڵ و یارمه‌تیدانی جوتیاران گووتی: "ماوه‌ی سێ ساڵه پاره‌ی کرێی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌ماکانیان بۆ ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌و[ .،]ساڵی پار به ڕێژه‌ی 60 % بۆ جوتیاران گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه". گووتیشی: "سیسته‌می ئاودێری مۆدێرنمان هێناوه که زۆر پێویسته بۆ بواری کشتوکاڵی به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم تا 5 ساڵی داهاتوو بگه‌ینه ئاستی تێراخۆری له هه‌رێمی کوردستان". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌و سیسته‌مه‌ی هێناویانه بۆ زه‌وی 10 دۆنمی، 20 دۆنمی و 60 دۆنمیان و به پاڵپشتی 50 % ده‌ردێته جوتیاران. ئه‌مه جگه له‌و پێداویستییه‌ی دیکه وه‌ک قڕکه‌ر و په‌ین، که وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ به پاڵپشتی 50 % بۆ جوتیاران دابینی ده‌کات. له کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به پڕۆژه‌یه‌کی دیکه‌ی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی دا بۆ بره‌ودان به چاندنی گه‌نمه‌شامی له هه‌رێمی کورستان، له‌مباره‌یه‌شه‌وه گووتی: "ئه‌مساڵ به ڕووبه‌ری هه‌زار و 300 دۆنم گه‌نمه شامی چێندراوه‌و[ .،]بۆ هه‌ر دۆنمێک بڕی 100 هه‌زار دینارمان داوه‌ته جوتیاران و جوتیاره‌که ئازاد بووه له فرۆشتنی به هه‌ر که‌سێک که خۆی ویستوویه‌تی له‌کاتێکدا ئێمه 75 % پاڵپشتی کڕینی تۆومان بۆ جوتیاران کردووه". |
ئه‌نته‌رپۆل.. ڕێکخراوی قاعیده گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه له جیهان [ 19 : 47 ] 2011 / / 07 هه‌ولێر 7 حوزه‌یران /یۆنیۆ ( )- ئه‌مینداری گشتی ڕێکخراوی پۆلیسی نێو ده‌وڵه‌تی (ئه‌نته‌رپۆل) ڕایگه‌یاند: ڕێکخراوی قاعیده‌و[ .،]ئه‌و کۆمه‌لانه‌ی سه‌ر به‌و ڕێکخراوه‌ن تا ئێستاش گه‌وره‌ترین مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئاسایشی جیهان هه‌رچه‌نده سه‌رکرده‌که‌یان ئوسامه بن لادن کوژراوه. له هه‌واڵێکی ئاژانسی ڕۆیته‌رز دا هاتووه : ئه‌مینداری گشتی ڕێکخراوی ئه‌نته‌رپۆل به ڕۆژنامه نووسانی ڕاگه‌یاندووه هێله‌کانی هاتووچۆی فڕۆکه‌وانی و ڕێگه‌کانی دیکه‌ی هاتووچۆ زیاتر تووشی مه‌ترسییه‌کانی تیرۆرستی ده‌بنه‌وه , چونکه تیرۆرستان له‌کاتی گه‌شته‌کانیان په‌ساپۆڕتی ساخته به‌کار دێنن . وتیشی: پێش کوشتنی ئوسامه بن لادنیش گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له جیهان خۆی له ڕێکخراوی قاعیده‌و[ .،]کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ر به‌و گروپه ده‌بینیه‌وه‌و[ .،]پێموایه ئه‌م مه‌ترسییه تا ئێستاش به‌رده‌وامه ڕوونیشکرده‌وه: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌مانه هێله‌کانی فرۆکه‌وانی و پیشه‌سازی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی ئامانجی سه‌ره‌کی تیرۆرستانن . ئاماژه‌شیدا: ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه ئه‌و گروپانه ده‌توانن له ڕێگه‌ی پاسه‌پۆڕتی ساخته‌وه گه‌شته‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن. ی.ا |
گه‌رمیان ... چه‌ند که‌سێک بوونه قوربانی ڕووداوی هاتوچۆ [ 15 : 51 ] 2011 / / 18 گه‌رمیان 18 حوزه‌یران / یۆنیۆ ( ) – حه‌وت که‌س ده‌بنه قوربانی دوو ڕووداوی هاتوچۆ له نێویاندا منداڵێک (ته‌مه‌ن 11 ساڵ) گیانی له‌ده‌ست دا, هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕێگای سلێمانی - که‌لار ئوتۆمبێلێک گرِده‌گرێت. سه‌باره‌ت به سوتانی ئۆتۆمبێله‌که شایه‌تحالێکی نزیک له‌ڕووداووه‌که که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌سه‌ر ڕێگای که‌لار- سلێمانی له‌نزیک به‌رزایی به‌رده‌سووری که‌لار, به‌هۆی کیشانی جگه‌ره‌و فڕێدانی پاشماوه‌که‌ی له‌لایه‌ن شۆفێرێکه‌وه، ئۆتۆمبێلێکی جۆری دووته‌نی که بارێک سوته‌مه‌نی هه‌ڵگرتبوو گڕده‌گرێت و به‌ته‌واوی ده‌سوتێت. وتیشی: ده‌ست به‌جێ تیمه‌کانی هاتوچۆ و فریاگوزاری گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که، جگه له زیانی ماڵی هیچ زیانێکی گیانی به دواوه نه‌بوه. به پێی وته‌ی شایه‌تحالێکی دیکه هه‌ر هه‌مان ڕۆژ دوو ئۆتۆمبێل له جۆره‌کانی مۆنیکا, بی ئێم ده‌بلیو پێکداده‌ده‌ن, له ئاکامدا یه‌کێک له‌سه‌رنشینه‌کانی ئه‌و ڕووداوه به‌سه‌ختی بریندارده‌بێت. سایتی په‌یامنێر بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له سه‌ر هه‌ردوو ڕووداوه‌که په‌یوه‌ندی به به‌ڕیوه‌به‌ری به‌ریوه‌به‌رایه‌تی و به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هاتووچۆی گه‌رمیانه‌وه کرد به‌لاَم په‌یوه‌ندیه‌که‌ی به‌رده‌ست نه‌بوو. له سه‌ر ڕێگای که‌لار- ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیلێکه‌وه کچێکی ته‌مه‌ن 11 سالاَن گیانی له ده‌ستدا و هه‌روه‌ها پێنج هاولاَتی دیکه‌ش برینداربوون که زۆربه‌یان ئه‌ندامی یه‌ک خێزان بوون. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌فسه‌ری بنکه‌ی پۆلیسی هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان مولازم ڕێژه‌ن بورهان به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ له‌سه‌ر ڕێگای که‌لار- سلێمانی له نزیک پردی قه‌تره، ئۆتۆمبیلێک له جۆری بیکاپ وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه کچێکی ته‌مه‌ن 11 ساڵ گیانی له ده‌ستدا و هه‌روه‌ها شۆفێره‌که‌و[ .،]چوار که‌سی دیکه‌ش برینداربوون که زۆربه‌یان ئه‌ندامی یه‌ک خێزان بوون. هێدی هاشم , سیروان حه‌سه‌ن / ص . س |
فلمێ نویێ سیلینیا گۆمێز ل ڤینیسیا دهێته نیشان دان [ 16 : 46 ] 2012 / / 08 سیلینیا گۆمێز هه‌ولێر 8 ئه‌یلوول/ سه‌پته‌مبه‌ر ( )- فلمێ نویێ سینه‌مایی "سپرینگ برێکه‌رس" کو سترانبێژ و ئه‌کته‌را لاوا سینه‌مایی سلینیا گۆمێز ڕولێ سه‌ره‌کی تێدا دبینیت، د چالاکیێن فیسته‌ڤالا فلمێن ڤینیسیادا دهێته نیشان دان. مالپه‌ڕێ ڕادیۆیا "سه‌وا" به‌لاڤکریه، ئه‌ڤ فلمه‌ژ[ .،]ده‌رهینانا ده‌رهێنه‌رێ ئه‌مریکی هارمۆنی کورینه‌و[ .،]نمایشا وێ یا ئێکێ دێ ل فیسته‌ڤالا ڤینیسیا بیت کو نها چالاکیێن وێ ل باژێرێ ڤینیسیا ل ئیتالیا برێڤه دچیت. چیروکی ڤی فلمی به‌حسی چار قوتابیێن زانکویێ دکه‌ت کو بو بێنڤه‌دانا بهارێ و گه‌شت کرنێ پارا ل کوشکه‌کا خارنێ ددزن، به‌لێ پشتی کو دهێنه ده‌ست بسه‌ر کرن، ب تومه‌تا ب کارئینانا ماددێن بێهۆشکه‌ر دهێنه گونه‌هبار کرن. هه‌ر د ڤی فلمی دا، ئه‌کته‌رێن سینه‌مایی ڤینیسا هجنز، ئاشلی بێنسۆن و ڕیچل کورین، پشکدارن. پ. ف |
تورێس لێڤه‌رپولی گه‌یانده پێشه‌نگی خولی پریمه‌رلیگا [ 17 : 58 ] 2008 / / 27 - له ده‌ستپێکی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی پریمه‌رلالیگای ئینگلیزدا ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ هه‌ردوو یانه‌ی ئیڤه‌رتون و لیڤه‌رپول ڕووبه‌روی یه‌کتربوونه‌وه. له میانه‌ی ئه‌و یارییه‌دا یانه‌ی لێڤه‌رپول توانی به ئه‌نجامی دوو گوڵی بێ به‌رامبه‌ر یارییه‌که بباته‌وه، گوله‌کانیش له ڕێگه‌ی یاریزان " فرناندو تورێس " له خوله‌کانی " 59 ، 63 ) گێمی دووه‌می یارییه‌که‌دا تۆمارکران، له خوله‌کی 80 یارییه‌که‌داش ناوبژیوانی یارییه‌که یاریزانی یانه‌ی ئیڤه‌رتون " تیم کاهیل " به کارتی سوور ده‌رکرا و یارییه‌که‌ش به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو. جێی ئاماژه‌یه ئێستا یانه‌ی لێڤه‌رپول به کۆکردنه‌وه‌ی 14 خاڵ له پێشه‌نگی خوله‌که دێت . |
پاڵه‌وانیه‌تی وێمبلدۆن... ناداڵ سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی و فێدرێر ماڵئاوایی له پاڵه‌وانیتیه کرد [ 15 : 55 ] 2011 / / 30 هه‌ولێر 30 حوزه‌یران/یۆنیۆ ( ) – یاریزانی ئیسپانی ڕافایێل ناداڵ یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی وێمبلدۆن بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی کورِان ، و یاریزانی سویسری ڕۆجێر فێدرێر سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی ماڵئاوایی له پاڵه‌وانیتیه‌که کرد. یاریزانی ئیسپانی ڕافایێل ناداڵ یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی ئه‌مه‌ریکی ماردی فیش ده‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه به ئه‌نجامی سێ کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر یه‌ک کۆمه‌ڵه ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 3 ، 6 - 3 ، 6 - 4 ) ، ( 7 - 5 ). یاریزانی سرِبی نۆڤاک جۆکۆڤیچ دووه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی ئوسترالی بێرنارد تۆمێک به ئه‌نجامی سێ کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر یه‌ک کۆمه‌ڵه ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 2 ، 6 - 3 ، 7 - 5 ) ، ( 6 - 3 ). یاریزانی به‌رِیتانی ئاندی مۆرای چواره‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی ئیسپانی فیلیسیانۆ لۆپێز به ئه‌نجامی سێ کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 3 ، 6 - 4 ، 6 - 4 ). یاریزانی فه‌ره‌نسی جۆ وێلڤرێد تسۆنگا دوانزده‌هه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی سویسری ڕۆجێر فێدرێر سێیه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه به ئه‌نجامی سێ کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر دوو کۆمه‌ڵه ، کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 4 ، 6 - 4 ، 6 - 4 ) ، ( 6 - 3 ، 7 - 6 ). |
ئیسلام ئاباد له هه‌وڵی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا [ 11 : 03 ] 2010 / / 24 - شاندێکی حکومه‌تی پاکستانی به‌سه‌ردانێک گه‌یشته ئه‌مه‌ریکا بۆ گفتوگۆ کردن ده‌رباره‌ی دوایین پێشهات و پرسه ستراتیژیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات . ئه‌مرِۆشاندێکی حکومه‌تی پاکستان به سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی " مه‌حمود شا قرشی " له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریکایی به سه‌رۆکایه‌تی " هیلاری کلینتۆن " کۆبوونه‌وه له واشنتۆن ده‌رباره‌ی درێژه‌دان به‌پرسه ستراتیژیه‌کانی هه‌ردوو وڵات، به تایبه‌تی ته‌رکیز خستنه سه‌ر دژایه‌تیکردنی توندره‌وکان و به‌رقه‌رارکردنی ئاشتی له پاکستان و ئه‌فغانستاندا . له‌لایه‌کی دیکه‌وه ، پێده‌چێت شاندی پاکستانی ئه‌مرِۆ له واشنتۆن جه‌خت له‌سه‌ر به هێز کردنی هاوکارییه‌کانی له ڕووی سه‌ربازی و ئابووری و هه‌روه‌ها هاوکاری ئاشتی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له بواری وزه‌ی ناوه‌کی بکاته‌وه . |
منداڵانی تووشبوو به‌نه‌خۆشی دڵ له‌ئیتاڵیا چاره‌سه‌ریان بۆده‌کرێت [ 20 : 00 ] 2010 / / 12 - بڕیاره له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا ژماره‌یه‌ک منداڵی تووشبوو به نه‌خۆشییه‌کانی دڵ له هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمێکی وڵاتی ئیتاڵیا بکرێن. به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێم که وێنه‌یه‌کی به‌ده‌ستی "ئاژانسی په‌یامنێر" که‌وتووه: له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یان بۆهه‌رێمی کوردستان، شاندێکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی "تۆرینۆ"ی ئیتاڵیا به‌ڵێنیانداوه ژماره‌یه‌ک منداڵ که به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌نه‌خۆشخانه‌کانی وڵاته‌که‌یان چاره‌سه‌ریان بۆ بکه‌ن. له‌به‌شێکی دیکه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه که ئه‌م به‌ڵێنه له‌میانه‌ی دیدارێکی شانده‌که له‌گه‌ڵ دکتۆر "تاهیر هه‌ورامی" وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کورستان بووه. هه‌روه‌ها ئه‌م شانده به‌نیازن سه‌نته‌رێکی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی دڵ له‌هه‌رێمی کوردستان بکه‌نه‌وه بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی هاوڵاتیانی تووش بووبه‌م نه‌خۆشیه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌ڵێنی کردنه‌وه‌ی چه‌ند خولێکی ڕِاهێنانیان بۆکارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستانداوه که له‌سه‌رشێوازێکی پێشکه‌وتوو ڕابهێنرێن. |
سێ بنکه‌ی نوێی پۆلیس، له خورماتوو دروست ده‌کرێن [ 9 : 12 ] 2010 / / 26 _ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د / خورماتوو- له‌به‌ر به‌رقه‌رار نه‌بوونی دۆخی ئه‌منی له شارۆچکه‌ی خورماتوو ، سێ بنکه‌ی نوێی پۆلیس دروست ده‌کرێن. ( قادر عه‌لی) سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شارۆچکه‌ی خورماتوو به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، له دوای سه‌ردانێکی وه‌فدی ئیداره‌ی شارۆچکه‌ی خورماتوو بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و به‌رزکردنه‌وه‌ی داواکاری بۆ دروستکردنی سێ بنکه‌ی نوێی پۆلیس له شارۆچکه‌که‌مان، بۆ به‌هێز کردنی دۆخی ئه‌منی له شارۆچکه‌ی خورماتوو، بریکاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواکارییه‌که‌مان ده‌رِبرِی و به‌ڵێنی دا به‌زوترین کات وه‌فدێکی تایبه‌ت بنێرێت بۆ شارۆچکه‌که‌مان به مه‌به‌ستی دروستکردنی ئه‌و سێ بنکه‌یه. سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی پۆلیس له‌و سێ بنکه‌یه (قادر عه‌لی) وتی: بۆ دامه‌زراندنی پۆلیس له‌و سێ بنکه‌یه، ده‌بێت پۆلیسه‌کان له هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌ی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان بن. جێی ئاماژه‌یه، له‌م ماوه‌یی دواییه‌دا چه‌ندین کرداری تیرۆریستی جۆراو جۆر له شارۆچکه‌ی خورماتوو ئه‌نجامدراون و باری ئه‌منی شارۆچکه‌که ناسه‌قامگیریی به‌خۆوه دی. |
دووزخورماتوو.. سێ سه‌رباز و چوار تیرۆریست کوژران [ 17 : 58 ] 2012 / / 02 گه‌رمیان 2 ئاب / ئۆگۆست ( ) - پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له سنووری شارۆچکه‌ی دوزخورماتو له ئاکامی په‌لامارێکی تیرۆریستی بۆسه‌ر خاَلێکی پشکنینی سوپای عێراق له ئاکامدا سێ سه‌رباز کوژران و چوار سه‌ربازی دیکه‌ش برینداربوون و دوای ڕووداوه‌که‌ش هه‌مان هێز که‌مێک پێش ئێستا، توانییان له نزیک شاره‌ێی داقوق چوار له‌و تیرۆریستانه بکوژن و تیرۆریستێکیش به برینداری ده‌ستگیر بکه‌ن. له‌مباره‌یه‌وه قایمقامی شارۆچکه‌ی دووزخورماتوو شه‌لال عه‌بدول به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری، ڕاگه‌یاند؛ کاتژمێر دوو چاره‌کی پاش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ له سنووری شارۆچکه‌ی دوزخورماتوو چه‌ند تیرۆریستێک هێرشیان کرده سه‌ر بازگه‌یه‌کی پشکنینی تایبه‌ت به فه‌وجی یه‌ک له لیوای 16 و له ئاکامدا سێ سه‌رباز کوژران و هه‌روه‌ها چواری دیکه‌ش برینداربوون. عه‌بدول وتیشی؛ دوای ڕووداوه‌که هێزه‌کانی ئه‌و فه‌وجه به دوای تیرۆیسته‌کان که‌وتوون و تۆزێک له‌مه‌وبه‌ر له نزیک شاره‌دێی داقوق له ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کدا توانیان چوار له تیرۆریسته‌کان بکوژن و تیرۆریستێکیش به برینداری ده‌ستگیربکه‌ن. ئاماژه‌شیدا، دوێنێ له لایه‌ن ئه‌م فه‌وجه‌وه، گه‌وره تیرۆریستێک کوژراو ژماره‌یه‌ک تیرۆریستی دیکه‌ش ده‌ستگیرکران، بۆیه پێده‌چێت ئه‌مڕۆ تیرۆریستان بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامدابێت. ڕوونیکرده‌وه: ته‌رمی چوار تیرۆریسته‌که له‌گه‌ڵ برینداره‌که که ده‌ستبه‌سه‌ره به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی داقوق به‌رێکراون و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامه. سنووی شارۆچکه‌ی دووزخورماتوو یه‌کێکه له‌و ناوچانه‌ی که ژماره‌یه‌کی زۆر له تیرۆریستانی تێدا کۆبۆته‌وه‌و[ .،]وێڕای ئه‌نجامدانی کرده‌ی تیرۆریستی، هاوکات به به‌رده‌وامی و به شێوه‌ی چڕ‌وپڕ و ئاشکرا ڕووبه‌رووی هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌بنه‌وه. سیروان حه‌سه‌ن / ص . س |
پیلانی ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی هه‌واڵگری تورکیا پوچه‌ڵ کرایه‌وه [ 17 : 48 ] 2008 / / 28 - ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ڕایانگه‌یاند، پیلانی ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا پوچه‌ڵ کرایه‌وه به‌پێی سایتی "خه‌به‌ر تورک" چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی دوای ئاگادارکردنه‌وه‌یان توانیان ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێکدا بگرن که ئاماده کرابوو بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی ده‌زگای هه‌والگری تورکیا له پارێزگای "شه‌رناخ" باکووری کوردستان. به‌پێی زانیارییه‌کان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌که‌دا نزیکه‌ی 495 کیلۆ له ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی جۆری (گی 4 ) دۆزرایه‌وه‌و[ .،]ده‌زگاکانی پۆلیسیش دوو که‌سیان به تۆمه‌تی جێبه‌جێکردنی کرده‌که ده‌ستگیرکردووه. |
حه‌وت به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سی ئای ئه‌ی داواده‌که‌ن لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌کرێت [ 17 : 10 ] 2009 / / 19 - حه‌وت له به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشووی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا (سی ئای ئه‌ی) داوایان له سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما کرد، لێۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌کرێت. حه‌وت به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی (سی ئای ئه‌ی) داوایان له ئۆباما کردووه ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه بوه‌سێنێت که له‌هه‌مبه‌ر ئازاردانی زیندانییه عێراقییه‌کان و به‌کارهێنانی شێوازی خراپی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیان، گیراوه‌ته به‌ر. گوتوویشیانه ئه‌م کاره‌ی ئۆباما له داهاتوو گرفت بۆ چالاکییه‌کانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکا دروست ده‌کات. له لای خۆشیه‌وه گوته‌بێژی کۆشکی سپی گووتی: ئۆباما هیچ جۆره بڕیارێک له‌باره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان نادات". جێی ئاماژه‌یه لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌و کاته‌وه ده‌ستیان پێ‌کرد که هه‌ندێک به‌ڵگه ئاشکرا کران که فه‌رمانبه‌رانی سی ئای ئه‌ی هه‌ندێ شێوازی دڕندانه‌یان له‌هه‌مبه‌ر زیندانییه عێراقییه‌کان گرتووه‌ته به‌ر له‌وانه، ترساندن به له سێداره‌دان، ڕێگه‌نه‌دانی به‌ندکراو به نووستن و نقوم کردنی دروستکراو. |
نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی هایتی چوارده ملیار دۆلاری پێویسته [ 17 : 24 ] 2010 / / 17 – بانکی گه‌شه‌پێدانی نێوان دوو ئه‌مه‌ریکا که باره‌گای له واشنتۆنه ڕایگه‌یاندووه، نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی هایتی دوای به‌ر ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه که‌وت، پێویستی به 14 ملیار دۆلار هه‌یه. بانکه‌که له توێژینه‌وه‌یه‌کدا بڵاویکردۆته‌وه که تێچووی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی خانوو و قوتابخانه‌و[ .،]باڵاخانه‌و[ .،]شه‌قامه‌کان له هایتی ده‌گاته 14 ملیار دۆلار. پسپۆرانی ئه‌و بانکه ڕایانگه‌یاندووه که ڕێژه‌ی ئه‌و زیانه‌ی به هۆی بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌و دواییه، به‌ر هایتی که‌وتووه له نێوان 8 تا 14 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت. هه‌ر به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که، ئه‌و ژماره‌یه به به‌راورد به ڕێژه‌ی دانیشتووان و ئابووری هایتی، بوومه‌له‌رزه‌که ده‌کاته کاره‌ساتبارترین ڕووداوی سروشتی له ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌ی ڕابروودا. به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌کان ژماره‌ی کوژراوانی بوومه‌له‌رزه‌که له 217 هه‌زار که‌س که‌متر نییه‌و[ .،]زیاتر له ملیۆنێکیش بێ ماڵ و حاڵ بوونه. |
مـالـکی و عـه‌لاوی ده‌رفـه‌تـییان لـه کـیس ده‌چـێـت [ 17 : 36 ] 2010 / / 23 – ئه‌ندامێکی لیستی عێراقییه ڕایگه‌یاند، به هۆی شکستی هه‌ردوو لیست له پێکهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ک، خه‌ریکه ده‌رفه‌تی پێکهێنانی حکومه‌ت له کیس مالکی و عه‌لاوی ده‌چێت. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌ندامی لیستی عێراقییه سه‌لام زوبه‌یعی ڕایگه‌یاند، تا ئێستا هه‌ردوو لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و عێراقییه نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێککه‌وتن. گوتیشی " ئه‌و دوو لایه‌نه تا ئێستا نه‌یانتوانییوه هاوپه‌یمانیه‌تیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت پێکبهێنن". هه‌روه‌ها گوتی " هه‌رچه‌نده دادگا ڕێگه‌ی داوه گه‌وره‌ترین ئیئتلافی په‌رله‌مانی حکومه‌ت پێکبهێنێت، به‌ڵام تا ئێستا گه‌وره‌ترین ئیئتلافی په‌رله‌مانی درووست نه‌بووه". |
که‌ڤنترین شونوارێ قوپتیا ل مسر هاته ڤه‌دیتن [ 15 : 16 ] 2010 / / 05 - قاهیره- وه‌لاتێ مسر ڤه‌دیتنا که‌ڤنترین شونوارێ قوپتیا ل وه‌لاتێ خو ڕاگه‌هاند. ڕادیۆیا سه‌وا به‌لاڤ کریه، زاهی حه‌واس ئه‌میندارێ گشتیێ جفاتا بلندا شونوارێن مسرێ، دوهی پێنجشه‌مبی ل ده‌مێ نوژه‌نکرنا دێرا "ئالانبا ئه‌نتۆنیۆس" یا نزیک ل گوندێ "زه‌عفه‌رانه" ل پارێزگه‌ها ده‌ریا سوور، ب ڕۆژنامه‌ڤانان ڕاگه‌هاند کو ل بن ڤێ دێرێ دا هنه‌ک ژور هاتنه ڤه‌دیتن و ب که‌ڤنترین شونوارێن قوپتیا دهێت ناساندن. حه‌واسی ئه‌و ئێک ژی ڕاگه‌هاند، ئه‌و ژورێن کو هاتینه ڤه‌دیتن، وه‌کی خو ماینه‌و ل سه‌ر دیوارێن وێ نڤیسینێن قوپتی و وێنه‌یێن ڕه‌نگاوره‌نگ به‌رچاڤ دکه‌ڤن. دێرا "ئالانبا ئه‌نتۆنیۆس" کو ل سه‌دا چارێ یا زاینی هاتیه ئاڤاکرن، وه‌که که‌ڤنترین شونوارێ قوپتیا تێت ڕاگه‌هاندن. |
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ: بۆ یه‌که‌م جاره چوار یاریزانی ئێمه له نێو یاریگای هه‌ولێر یاری ده‌که‌ن [ 12 : 21 ] 2008 / / 20 - نازم بیراکه‌پری/ هه‌ولێر _ له دوای ته‌واوبوونی یاری له نێوان هه‌ولێر و سیروانی نوێ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ " ڕزگار عه‌لی " بۆ ئاژانسی "په‌یامنێر " به‌م شێوه‌یه هاته ئاخاوتن: ئێمه له‌م یارییه‌دا، ئاستێکی باشمان پێشکه‌ش کرد و له پێش یارییه‌که‌ش گوت بووم که، ئێمه یارییه‌که یان ده‌به‌ینه‌وه یان به‌رامبه‌ر ده‌بین. هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ گوتیشی: ئه‌وه بۆ یه‌که‌م جاره چوار یاریزانی لاوی ئێمه له یاریگای "فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری " ده‌بینین که یاری تێیدا ده‌که‌ن و ئه‌مساڵیش یانه‌که‌مان جیاوازه‌و[ .،]له‌گه‌ڵ پارساڵ ئاستی یانه‌که‌مان به‌رزه، به‌وه‌ی که هیچ یاریزانێکی ئێمه دووچاری پێکان نه‌هاتووه‌و[ .،]هێشتا خولی نایابی عێراق ده‌ستی پێ نه‌کردووه. جێی ئاماژه‌یه، ئێستا یانه‌ی سیروانی نوێ به کۆکردنه‌وه‌ی 20 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دێت. |
دوو خولی فێرکاری ئه‌ده‌بیات و وێنه‌گه‌ری کتێبه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان له بۆکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت [ 17 : 20 ] 2008 / / 04 - مه‌نووچێهر جیهانی/ بۆکان ـ بۆ یه‌که‌مین جار دوو خولی فێرکاری ئه‌ده‌بیات و وێنه‌گه‌ری کتێبه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان له لایه‌ن بنکه‌ی فێرکاری و فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌ب له شاری بۆکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به پێی ڕاپۆرتی تایبه‌تی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری بۆکان، بنکه‌ی فێرکاری و فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌ب به پاڵپشتی و هاوکاری جێگری فه‌رهه‌نگی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی و ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بۆ ئاشنابوون و لێهاتوویی نووسه‌ران، وه‌رگێڕان، وێنه‌گه‌ران و هۆگرانی بواری ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و مێرمنداڵان به شێوه‌ی زانستی، دوو خولی فێرکاری ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و مێرمنداڵان و فێرکاری وێنه‌گه‌ری کتێبه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به یارمه‌تی مامۆستایانی زانکۆ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ری شێوه‌کاری له شاری بۆکان به‌ڕێوه‌ده‌بات. وانه‌کانی پسپۆرانه‌ی ئه‌م خوله فێرکاریانه له لایه‌ن خاتوو له‌یلا ساڵحی ماسته‌ری مێژوو، نووسه‌ر و مامۆستای زانکۆ و سه‌عید حه‌سه‌ن زاده ماسته‌ری شێوه‌کاری و مامۆستای فێرگه‌کانی هونه‌ری، ده‌گوترێته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بنکه‌ی فێرکاری و فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌ب له ته‌واوی نووسه‌ران، وه‌رگێڕان، وێنه‌گه‌ران و هۆگرانی بواری ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و مێرمنداڵان داوا ده‌کات بۆ ناونووسی و به‌شداری له‌م دوو خوله‌دا سه‌ردانی کتێب‌فرۆشی ئه‌ده‌ب له پاساژی عه‌باسی شاری بۆکان بکه‌ن. هه‌روه‌ها له بنکه‌ی فێرکاری و فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌ب بۆ خوله‌کانی فێرکاری خوێندن و نووسین و ئه‌ده‌بیاتی کوردی ناونووسی ده‌کرێت. ئه‌م بنکه‌یه تا ئێستا چه‌ندین خولی فێرکاری خوێندن و نووسین و ئه‌ده‌بیاتی کوردی به ڕێنووسی کوردی و لاتینی له ئاستی شاری بۆکان و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر به سه‌رکه‌وتویی به‌ڕێوه‌بردووه‌و[ .،]به‌و که‌سانه‌ی که توانیویانه له‌م خولانه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنن، بڕوانامه‌ی کۆتایی خولی فێرکاری به‌خشیوه. |
هه‌ڵه‌بجه؛ خۆپێشانده‌ران هێرشیان کردۆته سه‌ر باره‌گای لقی پارتی [ 17 : 14 ] 2011 / / 22 - جه‌میل شه‌مێرانی/هه‌ڵه‌بجه- ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک خۆپێشانده‌ر ڕێڕه‌وی خۆپێشاندانه‌کانیان گۆڕی و هێرشیان کرده سه‌ر باره‌گای لقی پارتی له هه‌ڵه‌بجه. بڕیاربوو خۆپێشاندانه‌که بۆ به‌رده‌م نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان له هه‌ڵه‌بجه‌و[ .،]قایمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه بێت به‌ڵام ڕێره‌ویان گۆڕی و به‌ره‌و باره‌گای لقی 12 ی پارتی چوونه‌و[ .،]ویستوویانه هێرش بکه‌نه سه‌ری. مامۆستایانی ئایینی به‌ره‌و شوێنی خۆپێشاندانه‌که به‌ڕێکه‌وتوون و ده‌یانه‌وێت ڕێگه له‌م کاره بگرن. خۆپێشاندانه‌که هێشتا به‌رده‌وامه‌و[ .،]ژماره‌ی خۆپێشانده‌ران له‌نێوان 100 تاکو 150 که‌سن. |
فرۆکه‌یه‌کی ئه‌فغانستان به زیاتر له چل سه‌رنشین که‌وته خواره‌وه [ 17 : 29 ] 2010 / / 17 - فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگری ئه‌فغانستان، له هێڵی ناوخۆیی به زیاتر له 40 سه‌رنیشنه‌وه که‌وته خوار. به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگری کۆمپانیای "پامیر" به 38 گه‌شتیار و 5 کارمه‌نده‌وه له گه‌شتێکی ناوخۆیی نێوان "قه‌ندرووز" بۆ "کابۆل"ی پایته‌خت، که‌وته خواره‌وه. پێشتر ڕاگه‌یاندرابوو، ئه‌م فڕۆکه‌یه‌ک له نزیک "ساله‌نگ" له‌سه‌ر شاشه‌ی ڕادار ون بووه. هێشتا سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی سه‌رنشینه‌کانی ئه‌م فڕۆکه‌یه، هیچ شتێک نه‌زانراوه‌و[ .،]ته‌نیا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان هه‌واڵی کوتنه خواری ئه‌م فڕۆکه‌یه‌ی پشت‌ڕاست کردۆته‌وه. ساله‌نگ ده‌که‌وێته دووری سه‌د کیلۆمه‌تری باکووری کابۆل. هێشتا هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌م فڕۆکه‌یه دیار نییه، به‌ڵام وادیاره له کاتی ڕووداوه‌که، هه‌ورێکی پڕباران له‌م ناوچه‌یه‌دا بووه. سه‌باره‌ت به ڕه‌گه‌زی سه‌رنشینه‌کانیش هێچ شتێک ئاشکرا نه‌کراوه، به‌ڵام به پێی هه‌ندێک سه‌رچاوه، هه‌ندێک هاوڵاتیی جیا له ئه‌فغانییه‌کانیش له‌ناو فڕۆکه‌که‌دا بوونه. هێزه‌کانی ناتۆ، بۆ ده‌ست پێکردنی گه‌ڕان به‌دوای قوربانیان، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه. کۆمپانیای فڕۆکه‌وانیی پامیر، یه‌کێک له سێ کۆمپانیا تایبه‌ته‌کانی بواری گه‌شتی ئاسمانیی ئه‌فغانستانه که زۆربه‌ی فڕینه‌کانی گه‌شتی ناوخۆیین. |
هه‌وڵێک بۆ ده‌ربازکردنی چوار تاوانبار له ئارادایه [ 20 : 23 ] 2008 / / 02 - دڵشاد غه‌ریب / سه‌ید سادق – له سنووری قه‌زای پێنجوین هه‌وڵێک بۆ بێ‌تاوان ناساندنی ئه‌و چوار تاوانباره‌ی له یه‌که‌مین ڕۆژی هه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و ئافره‌تان له گوندێکی سه‌ر به قه‌زاکه کچێک‌یان کوشت ، له ئارادایه‌و[ .،]ئه‌م کاره‌ش که‌وتۆته به‌ر لێشاوی ناڕه‌زایی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی. له سنووری قه‌زای پێنجوین ئه‌مڕۆ ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به تایبه‌تی هه‌ردوو ڕێکخراوی ئافره‌تان و ژنان و ڕێکخراوه قوتابی و خوێندکارییه‌کان یاداشتنامه‌یه‌کیان له‌مه‌ڕ به سزاگه‌یاندنی تاوانباران و بکوژی (شادان عه‌لی ئه‌حمه‌د) بڵاوکردۆته‌وه، که وێنه‌یه‌کی یاداشتنامه‌که پێشکه‌ش به قایمقامیه‌ت و دادگای پێنجوین کرد، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌کی به نێو خه‌ڵک و ڕای گشتی بڵاوکراوه‌ته‌وه. له یاداشتنامه‌که‌دا وێڕای ئیدانه‌کردنی بکوژانی ئه‌و کچه داوایان له دادگا کردووه تاوانباران به سزای عادیلانه بگه‌یێن و بکرێنه په‌ندێک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی بێ گوێدانه به‌های مرۆییه‌کان تاوانی توندوتیژی ئه‌نجامده‌ده‌ن. له به‌شێکی دیکه‌ی یاداشتنامه‌که‌دا داوایان له به‌رپرسان کردووه ده‌ست له کاروباری دادگا وه‌رنه‌ده‌ن و تاوانبارانیش له سزادان ده‌رباز نه‌که‌ن. جێی ئاماژه‌یه ئه‌و تاوانبارانه‌ی به بکوژی شادان ده‌ستگیرکراون، باوک و برایه‌کی و دوو ئامۆزای ئه‌و کچه‌ن، به‌ڵام ئێستا له دادگادا هه‌وڵێک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چوار که‌سه به‌بێ تاوان له‌قه‌ڵه‌م بدرێن و له‌به‌رده‌م سزادان ده‌ربازیان بکه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌که هه‌ر چوار تاوانبار به ماده‌ی 406 ، که کوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌گرێته‌وه، ده‌ستگیرکرابوون. |
مه‌راسیمێکی ڕێزلێنان بۆ 200 وه‌رزشوانی دێرین ئه‌نجام ده‌درێت [ 18 : 04 ] 2010 / / 05 - مامه‌یاره ئه‌حمه‌د/ هه‌ولێر - ده‌سته‌ی وه‌رزشوانه دێرینه‌کان، مه‌راسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ نزیکه‌ی 200 وه‌رزشوانی دێرینی شاری هه‌ولێر ساز ده‌کات و، ئه‌وه‌یش وه‌رزشوانانی سه‌روو ته‌مه‌نی 45 ساڵان ده‌گرێته‌وه. خالیس قۆجه، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وه‌رزشوانه دێرینه‌کان، ڕایگه‌یاند که ده‌سته‌که‌یان له ماوه‌یه‌کی نزیکدا، مه‌راسیمێکی ڕێزلێنان بۆ نزیکه‌ی 200 وه‌رزشوانی یارییه جۆراوجۆره‌کان له هه‌ولێری پایته‌خت ڕێک ده‌خه‌ن. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌که، ئاشکرای کرد، که ئه‌و مه‌راسیمه له یه‌کێک له هۆڵه گونجاوه‌کانی شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت و له‌وانه‌یه له ژێر چاودێریی پارێزگاری هه‌ولێر (نه‌وزاد هادی) ده‌بێت. |
18 . 08 . 2012 بانی کی مون سه‌رزه‌نشتی لێـدوانه‌کانی ئێران له دژی ئیسرائیل ده‌کات له لایه‌ن مارتن نێسیرکی گوته‌بێژی بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که‌وا سکرتێری گشـتی زۆر بێزاربووه له لێـدوانه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی ڕابه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵـڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی و سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد. مارتن نێسیرکی گوتیشی به‌ڕێز بان به توندی ئه‌م جۆره لێـدوانه دوژمن‌ئامێزانه سه‌رزه‌نشت ده‌کات، چونکه به‌پـێی به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نابێت هیچ ئه‌ندامێـک به‌و شێوه‌یه له به‌رامبه‌ر ئه‌ندامێـکی تر لێـدوان بدات. |
سیسته‌می نه‌شته‌رگه‌ری نیمچه تایبه‌ت له گه‌رمیان ده‌چێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه [ 16 : 10 ] 2012 / / 11 گه‌رمیان 11 ئاب / ئۆگۆست ( ) - سیسته‌می نه‌شته‌رگه‌ری نیمچه تایبه‌ت له گه‌رمیان ده‌چێته‌بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌و یه‌که‌مین نه‌شته‌رگه‌ریش له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه له‌نه‌خۆشخانی گشتی که‌لار ئه‌نجام ده‌درێت. به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زان، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌رمیان ده‌ستکرا به جێبه‌جێکردنی ناوه‌ڕۆکی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به پرۆژه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری نیمچه تایبه‌ت، ڕوونیشیکرده‌وه: به‌پێی ئه‌م سیسته‌مه، له‌مه‌ودوا دوای نیوه‌ڕوان، نه‌شته‌رگه‌ری له کاتژمێر 1 بۆ 6 ئێواره له نه‌خۆشخانه حکومییه‌کان ئه‌نجامده‌درێت به تێچوونی 80 % له‌سه‌ر شانی حکومه‌ت و ته‌نها 20 %ی تێچووه‌که ده‌که‌وێته سه‌رشانی هاوڵاتی. ئاماژه‌شیدا: ئامانج له‌م سیسته‌مه، که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌وفشاره‌یه که له نۆره‌گرتنی نه‌شته‌رگه‌ریی دا هه‌یه، واده‌کات هاوڵاتیان زووتر نۆره‌ی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییان به‌ربکه‌وێت. ده‌رباره‌ی گرنگیی سیسته‌مه‌که بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان، دکتۆر حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زان ڕوونیکرده‌وه: ئه‌م سیستمه بارگرانی دارایی سه‌رشانی ئه‌و هاوڵاتیانه که‌مده‌کاته‌وه که نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌که‌ن، به‌تایبه‌ت که به‌شێک له دانیشتوانی ناوچه‌که که‌سانی ده‌ستکورت و دارایی سنووردارن. وتیشی: به‌پێی پلانێکی ئاماده‌کراو،سیسته‌مه‌که ده‌ستی پێکردووه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت. سیروان حه‌سه‌ن / ص . س |
کوڕێک باوکی بریندار کرد [ 13 : 55 ] 2008 / / 23 – باهۆز / هه‌ولێر – له گه‌رِه‌کی "نه‌ورۆز"ی شاری "هه‌ولێر"، گه‌نجێک باوکی خۆی به گوله بریندار کرد. به‌گوته‌ی"قادر خدر"ـی ته‌مه‌ن ( 57 ساڵه) که له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجێنسی به‌پۆلیسی ڕاگه‌یاندووه:" کورِێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌ی به‌ناوی "هێمن" له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌گه‌نجی گه‌رِه‌که‌که‌یان بۆته شه‌ڕیان، به‌لاَم کورِه‌که‌ی به کلاشینکۆف هێرشی کردۆته سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌گه‌ڵی به‌شه‌رِهاتوون، به‌لاَم ئه‌و ڕێگای لێگرتووه،بۆیه کورِه‌که‌ی به‌هه‌ڵه ده‌ستکاری کلاشینکۆفه‌که‌ی کردووه‌و[ .،]له‌پرِ دوو گوله‌ی له ده‌ست ده‌رچووه‌و[ .،]به‌رقاچی ڕاستی باوکی که‌وتووه‌و[ .،]برینداربووه. دواتر برینداره‌که ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراووه‌و[ .،]پۆلیسیش تۆمه‌تباره‌که‌ی ده‌ستگیرکردووه، هاوکات دۆسیه‌ش بۆ ڕووداوه‌که کراوه‌ته‌وه. |
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ لیستی گۆڕان کۆده‌بێته‌وه [ 11 : 10 ] 2009 / / 26 – تایبه‌ت - له به‌رده‌وامی دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لیسته‌کانی نێو په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌مڕۆ "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ لیستی گۆڕان کۆده‌بێته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه، دکتۆر "فوئاد حوسێن" سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس) ڕایگه‌یاند؛ بڕیاره ئه‌مڕۆ "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ لیستی گۆڕان کۆبێته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی: سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی لیستی گۆڕان زیاتر پرسه‌کانی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی کوردستان و داهاتوو ئه‌و هه‌رێمه‌و چۆنییه‌تی دامه‌زراندنی کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ ده‌کات. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ سه‌رۆکی هه‌رێم، داوا له لیستی گۆڕان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، که بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌کی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، سه‌رجه‌م لایه‌نه کوردستانییه‌کان به یه‌ک لیست به شداربن، دکتۆر "فوئاد حوسێن" گوتی: ئه‌و پرسه یه‌کێک له‌و ته‌وه‌رانه ده‌بێت، که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی لیستی گۆڕان تاوتوێی ده‌کات. له کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان دووپاتیکرده‌وه، که بڕیاره بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لیسته‌کانی نێو په‌رله‌مانی کوردستان کۆبێته‌وه‌و تیایدا پرسه‌کانی په‌یوه‌ست به هه‌رێم و ئاینده‌ی ئه‌و هه‌رێمه له‌گه‌ڵیان تاوتوێ ده‌کات. |
ئه‌سته‌نبول : هێرشه‌که‌ی سه‌ر قونسڵییه‌ی ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندی به قاعیده‌وه هه‌یه [ 13 : 52 ] 2008 / / 16 - پارێزگاری ئه‌سته‌نبول ڕایگه‌یاند، لێکۆڵینه‌وه‌کانی پۆلیس له‌باره‌ی هێرشه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو که کرایه سه‌ر "قونسڵییه‌ی ئه‌مه‌ریکا" له "ئه‌سته‌نبول" په‌یوه‌ندی به ڕێکخراوه ئیسلامییه نهێنییه‌کان و به تایبه‌ت ڕێکخراوی تیرۆیستی قاعیده‌وه هه‌یه. له‌مباره‌یه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی "فڕانس پرێس" له "ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ"ـی گواستۆته‌وه، پارێزگاری ئه‌سته‌نبول "موعه‌مه‌ر گوله‌ر" ڕایگه‌یاندووه، یه‌کێک له هێرشبه‌ره‌کان له ده‌ره‌وه‌و[ .،]له سه‌ربازگه‌یه‌کی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه مه‌شقی پێکراوه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌و وڵاته نه‌کردووه، که سه‌ربازگه‌که‌ی لێیه، پێشتریش ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ بڵاویانکرده‌وه، شوێنه‌که ولاتی ئه‌فغانستانه. جێی ئاماژه‌یه، له دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌که تاوه‌کو ئێستا 12 گومان‌لێکراو به تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له هێرشه‌که‌دا ده‌ستگیر کراون. جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، له 9 ـی ئه‌م مانگه‌دا، سێ له هێرشبه‌ره‌کان دوای ئه‌وه‌ی ته‌قه‌یان له باڵه‌خانه‌ی قونسڵییه‌ی ئه‌مه‌ریکا کرد، سێ پۆلسیان کوشت و دواتر له لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه کوژران، پاشان ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا کرده‌وه‌که‌یان به هێرشێکی خۆ کوژی له قه‌ڵه‌مدا. |
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا ( 2 ) هه‌زار که‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنیان کردووه [ 14 : 37 ] 2011 / / 26 - قائید میرۆ/ هه‌ولێر- له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا له سنوری شاری هه‌ولێر و ده‌ورو به‌ری زیاتر له ( 2 ) هه‌زار هاوڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنیان کردووه‌و[ .،]زیاتر له ( 100 ) که‌سیش به‌هۆی ڕووداوه‌کانی هاتووچۆ بونه‌ته قوربانی. له‌مباره‌یه‌وه, مافپه‌روه‌ر"جه‌لیل عه‌بدوڵا" جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی هه‌ولێر به ئاژانسی "په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ( 2 ) هه‌زارو یه‌ک هاوڵاتی سه‌ردانی به‌شی پێشوازی و ڕووداوه‌کانی نه‌خۆشخانه‌که‌یان کردووه، ( 121 ) که‌سیش به‌هۆی ته‌نگه نه‌فه‌سی چاره‌سه‌رکراون. جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند، هه‌رله‌و ماوه‌یه‌دا ( 99 ) که‌س به ڕووداوی هاتووچۆ برینداربوونه‌و ( 5 ) هاوڵاتیش به‌وهۆیه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه. "جه‌لیل عه‌بدوڵا" ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد، هه‌فته‌ی ڕابردوو ( 5 ) هاوڵاتی به نه‌خۆشیه‌کانی جه‌ڵته‌ی دڵ و فشاری خوێن گیانیان له ده‌ستداوه. |
17 . 06 . 2011 مێزگردی هه‌فتانه: زه‌واهیری له‌بری بن لادن له لایه‌ن تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده ڕایگه‌یاند ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهری ده‌ستنیشانکردووه وه‌ک جێگره‌وه‌ی ئوسامه بن لادن. دوای ئه‌وه‌ی ئوسامه بن لادن له‌لایه‌ن هێزێکی کۆماندۆی ئه‌مریکاوه له پاکستان کوژرا، (محه‌مه‌د ئیبراهیم مه‌کاوی) ی به‌ڕگه‌ز میسری ناسراو (سه‌یف عه‌دل) وه‌ک سه‌رۆکی کاتی ڕێکخراوی قاعیده ده‌ستنیشانکرا. کوژرانه‌که‌ی بن لادن وه‌ک زۆرێک له چاودێران باسیان ده‌کرد کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه ده‌کاته سه‌ر تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده، و به گورزێکی به‌هێزی گورچک بڕ ناودێر کرا. ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری چه‌ند ده‌توانێت کۆنترۆڵی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی قاعیده بکات ، جیاوازیه‌کان چی ده‌بن له نێوان سه‌روه‌ختی بن لادن و زه‌واهیریدا ، که پێشتر ناکۆکیان له نێواندا هه‌بووه ، کاردانه‌وه‌ی لایه‌نه توندڕه‌وه‌کانی تری ئیسلامی به چ ئاقارێکدا ده‌بن و ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت ئیسلامی میانڕه‌و ده‌توانێت چیبکات به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌ی پێشتر هه‌یانبووه؟ جا ئازیزانم به مه‌به‌ستی هه‌ندێک گفت و گۆ کردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه له مێزگردی ئه‌مڕۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا میوانداری هه‌ر یه‌ک له ڕۆژنامه‌وان خالید سوله‌یمان و نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی بواری ئیسلامی سیاسی نیاز سه‌عید ده‌که‌ین. |
فیلمه‌کانی کوردستان له فیستیڤاڵی کورته فیلمی تاران سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا [ 17 : 43 ] 2007 / / 19 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ فیلمه‌کانی کوردستان له 24 مین خولی فیستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی و 12 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، چه‌ندین خه‌ڵاتی سه‌ره‌کیان به‌ده‌ستهێنا. به پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له تاران، ڕێوره‌سمی کۆتایی 24 مین خولی فیستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی و 12 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، به به‌شداری وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی کۆماری ئیسلامی ئێران دکتۆر "محه‌مه‌د حوسێن سه‌فار هه‌روه‌ندی"، بریکاری وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی له بواری سینه‌مایی "محه‌مه‌د ڕه‌زا جه‌عفه‌ری جیلوه"، به‌ڕێوه‌به‌ری فیستیڤاڵ "ناسر باکیده"، سینه‌ماکارانی کورته فیلمی کوردستان و ژماره‌یه‌کی زۆر له سینه‌ماکارانی سه‌رانسه‌ری وڵاتی ئێران و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانی بیانی له هۆڵی "ئه‌ندێشه"ی حه‌وزه‌ی هونه‌ری شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو. له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی ئه‌م فیستیڤاڵه هونه‌رمه‌ندان و فیلمه سه‌رکه‌وتووه‌کانی دیاری کران و دیپڵۆمای شانازی، ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و خه‌ڵات به سه‌ریاندا دابه‌شکرا. له 24 مین خولی فیستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران فیلمه‌کانی کوردستان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری توانیان سه‌رکه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بێنن، له‌وانه: له به‌شی"کێبڕکێی سینه‌مای لاو"دا: ـ کورته فیلمی چیرۆکی "شب ڕوز برفی" واته "شه‌وی ڕۆژی به‌فری" له ده‌رهێنانی "دانش سڵه‌واتی" و "بابه‌ک سڵه‌واتی"، له شاری سنه، دیپڵۆمای شانازی و خه‌ڵات به بری 3 میلیۆن ڕیاڵی ( 300 دولار) پێبه‌خشرا. له به‌شی "کێبڕکێی ڕوانینی نه‌ته‌وه‌یی"دا: ـ کورته فیلمی دیکۆمێنتی "تلای سفید" واته "زێڕی سپی" له ده‌رهێنانی "بیژه‌ن زه‌مان پیرا"، له شاری سنه، دیپڵۆمای شانازی و خه‌ڵات به بری 4 میلیۆن ڕیاڵی ( 400 دولار) پێبه‌خشرا. له به‌شی کێبڕکێی تایبه‌ت واته "دیمه‌نی وڵاتی جوانی ئێمه"دا: ـ کورته فیلمی دیکۆمێنتی ـ چیرۆکی "ماه‌اردلان" واته "مانگی ئه‌رده‌ڵان"، سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی و ژیانی شاعیره‌ی به ناوبانگی کورد "مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵان" له ده‌رهێنانی "ئومید ڕاستبین"، له شاری سنه، دیپڵۆمای شانازی و خه‌ڵات به بری 4 میلیۆن ڕیاڵی ( 400 دولار) به‌ده‌ستهێنا. ـ کورته فیلمی دیکۆمێنتی "عبور‌از خت زرد" واته "په‌ڕینه‌وه له هێڵی زه‌رد" سه‌باره‌ت به ده‌ریاچه‌ی "زرێوار" له ده‌رهێنانی "محه‌ممه‌د ڕه‌زا باغبانی"، له شاری مه‌ریوان، دیپڵۆمای شانازی و خه‌ڵات به بری 4 میلیۆن ڕیاڵی ( 400 دولار) پێبه‌خشرا. هه‌روه‌ها له ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوی سنه "سیروس سه‌نایی" به هۆی هه‌وڵی چالاکانه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی ناوچه‌یی سینه‌مای لاوانی ئێران له شاری سنه، به پێشکه‌ش کردنی له‌وحه‌ی پێ‌زانین، ڕێزی تایبه‌ت گیرا. ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی 24 مین خولی فیستیڤاڵی کورته فیلمی تاران، بریتی بوون له: ده‌رهێنه‌ری ناوداری سینه‌مای ئێران "که‌ماڵ ته‌بریزی" ، ده‌رهێنه‌ری به ئه‌زمون و"محه‌ممه‌د ڕه‌زا سکووت" ، "مانی میرسادقی" ، سینارۆیۆ نووس "سه‌عید عه‌قیقی" ، ده‌رهێنه‌ری لاو "مازیار میری" ، "عه‌بدوڵڵا عه‌لیموراد" و "میساق ئه‌میرفه‌جر". شیاوی باسکردنه له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی کۆتایی 24 مین خولی فیستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی و 12 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، گروپی ده‌فژه‌نانی "فه‌شیری" چه‌ندین ئاوازی ڕه‌سه‌ن و ئایینی ناوچه‌ی کوردستانیان پێشکه‌ش کرد که له لایه‌ن ئاماده‌بووانی ناو هۆڵه‌که‌وه پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی لێ‌کرا. هه‌روه‌ها له لایه‌ن گروپی موزیکی و هه‌ڵپه‌ڕکێی کورده‌کانی باکووری خوراسان و لورستان چه‌ندین به‌زم و جوری هه‌ڵپه‌ڕکێی ئه‌م ناوچانه نمایش کرا. جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه 24 مین خولی فیستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی و 12 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر له‌وانه: "سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی"، "کێبڕکێی ڕوانینی نه‌ته‌وه‌یی"، "کێبڕکێی سینه‌مای لاوان"، "تایبه‌ت"، "میراتی نه‌به‌وی"، "دیمه‌نی وڵاتی جوانی ئێمه" و "کێبڕکێی سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی"، له ڕۆژانی 13 تا 18 ی نۆڤه‌مبه‌ری 2007 ( 22 تا 27 ی خه‌زه‌لوه‌ری 1386 ) له سینه‌ما فلستین و سینه‌نما قیامی شاری تاران و هه‌روه‌ها به شێوه‌ی هاوکات له سینه‌ماکانی 7 پارێزگای ئێران به‌ڕێوه‌چوو، له‌وانه: خوراسانی باکوور، خوراسانی باشوور، خوراسانی ڕه‌زه‌وی، هه‌مه‌دان، هورموزگان و سیستان و بلوچستان. |
هونه‌رمه‌ندان داوای نوێنه‌رایه‌تی له حکومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌که‌ن [ 18 : 07 ] 2009 / / 17 -بریار هێرش/هه‌ولێر- به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی ڕێکخراوی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان، ئه‌م ڕێکخراوه داوای نوێنه‌رایه‌تی له په‌رله‌مان و حکومه‌تی عێراق هه‌رێمی کورستان ده‌که‌ن. ڕێکخراوی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا به واژوی سکرتێری هونه‌رمه‌ندانی کوردستان، داوا له هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کردووه که هونه‌رمه‌ندان له په‌رله‌مانی کوردستان نوێنه‌رایه‌تیان هه‌بێت. له به‌یانامه‌که‌دا ده‌رباره‌ی داوا کردنیان بۆ نه‌وێنه‌رایه‌تی له په‌رله‌مانی عێراقی فیدراڵ، هاتووه "هونه‌رمه‌ندان له خولی یه‌که‌می په‌رله‌ماندا دوو نوێنه‌ری هه‌بوو، به‌ڵام له خولی دووه‌میدا له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی کوردستان و که‌رکوک و موسل له‌سه‌ر لیستی کوردی‌دا هیچ نوێنه‌ریه‌کیان نه‌بووه". له‌به‌یان نامه‌که‌دا هاتووه "له جێگایی خۆیه‌تی ئه‌وه‌تان ده‌خینه‌وه یاد که چۆن له‌دوو دیداری هونه‌رمه‌ندان له‌گه‌ڵ ڕێزدارن سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی له قه‌ڵاچۆلان سازکرا، داوای هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندان له نوێنه‌رایه‌تی کردنی هونه‌رمه‌ندان له ئاستی په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و پارێزگایه‌کان و دام ده‌زگا حکوومه‌یه‌کان هه‌بێت". له‌به‌شی کۆتایی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه هاتووه که داوای له هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و پارتی ده‌کات، بۆ کاندیکردنی نوێنه‌رایه‌تییه‌که ڕای ڕێکخراوی هونه‌رمه‌نداین کرودستان وه‌ربگیرێت. |
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه گرێبه‌ستێک له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی ئه‌ڵمانی واژوو ده‌کات [ 13 : 15 ] 2009 / / 04 - به‌مه‌به‌ستی وه‌گه‌رخستن و به‌کارهێنانی 3 فرۆکه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری نوێ، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق گرێبه‌ستێکی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای (بلۆ ونکس)ی ئه‌ڵمانی واژوو کرد. به پێی هه‌واڵی "ئاژانسی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ" عه‌قیل که‌وسه‌ر به‌رێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ له لێدوانێکدا گوتی: وه‌زاره‌ته‌که‌یان گرێبه‌ستێکی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای (بلۆ ونکس)ی ئه‌ڵمانی واژوو کردوه بۆ ئه‌وه‌ی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ناوبراودا 3 فرۆکه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری جۆری (ئیرباس 320 ) که 165 نه‌فه‌رهه‌ڵده‌گرێت، به‌کاربهێنن. عه‌قیل که‌وسه‌ر گوتیشی: ئه‌مه‌ش ده‌سکه‌وتێکی باشی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌یه‌و[ .،]هه‌نگاوێکی جدی و کارایه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی عێراق به ناوچه‌کانی جیهاندا. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که له 6 ی ئه‌م مانگه هێلی ئاسمانی نێوان (به‌غدا –له‌نده‌ن) ده‌ستپێده‌کاته‌وه. |
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم چه‌ند پێشنیازێکی خوێندنی باڵای په‌سند کرد [ 9 : 28 ] 2010 / / 22 – سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ڕه‌زامه‌ندی خۆی له باره‌ی چاکسازییه‌کانی بواری خوێندنی باڵا پیشاندا و پێشنیازی مانه‌وه‌ی ڕاگری کۆلیژه‌کانی ته‌نها بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له پۆسته‌کانییان قبوڵکرد. سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ڕِۆژی چوارشه‌ممه 21 / 7 / 2010 ڕه‌زامه‌ندی پێشاندا له‌سه‌ر دوو پێشنیازی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سه‌باره‌ت به دووباره دارشتنه‌وه‌ی هه‌یکه‌لی زانکۆکان و هه‌روه‌ها لێبوردنی سه‌رجه‌م ڕاگری ئه‌و کۆلێژ و په‌یمانگانه‌ی که چوار ساڵ به‌سه‌ر پۆسته ئیدارییه‌که‌یاندا تێپه‌رِ بووه. پرِۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند "د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیاز و ڕاسپارده‌کانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت پێشانداوه، سه‌باره‌ت دووباره دارشتنه‌وه‌ی ناو ماڵی زانکۆکان و ده‌سته‌کان، به ئامانجی په‌ره‌پێدان و سه‌رپێخستنه‌وه‌ی بواری خوێندنی باڵا، به‌رگرتن به به‌هه‌ده‌ربردنی توانستی دارایی و مرۆیی زانکۆ و په‌یمانگه‌کانی هه‌رێم". له‌هه‌مان کاتدا، پرِۆفیسۆر عه‌لائه‌ددین، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیازێکی تر پیشانداوه، له‌باره‌ی لێبوردنی ڕاگری ئه‌و کۆلێژ و په‌یمانگانه‌ی سه‌ر به زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان که چوار ساڵ به‌سه‌ر پۆسته ئیدارییه‌که‌یاندا تێپه‌رِیووه، بۆخاتری پیاده‌کردنی بنه‌ماکانی دیموکراسی له ناوه‌نده‌کانی زانکۆ و هێنانه پێشه‌وه‌ی پێشرِه‌وی تازه بۆ بواری خوێندنی باڵا، له‌سه‌ر بنه‌مای پێشبرِکێی توانست و به‌هره". |
زانکۆی ڕاپه‌رین داوای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌می فه‌رمانبه‌ران ده‌کات [ 11 : 21 ] 2011 / / 07 - هه‌ڵوێست ناوده‌شتی/ سه‌رچاوه‌یه‌ک له سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی ڕاپه‌رِین ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد, داوایان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم کردوه, کێشه‌ی که‌می میلاکی زانکۆکه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بکات و ژماره‌یه‌ک فه‌رمانبه‌ریان بۆ دابمه‌زرێنێت. جێگری سه‌رۆکی زانکۆی ڕاپه‌رِین،دکتۆر "حوسێن عه‌لی" له لێدوانێکدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، دوامان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی کردووه ( 78 ) پله‌ی وه‌زیفیمان بۆ دابمه‌زرێنێت هه‌رچه‌ند له‌وه زیاترمان پێویسته. وتیشی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕۆژانه فۆرِم دابه‌ش ده‌که‌ین و تاوه‌کو ئێستا زیاتر له ( 2 ) هه‌زار هاوڵاتی ئه‌و فۆرِمه‌یان وه‌رگرتوه‌و پرِیانکردوه‌ته‌وه به‌ڵام ئێمه ناتوانین هه‌موو ئه‌و ڕێژه‌یه دابمه‌زرێنین به‌ڵکو دوای گفتوگۆ‌و چاوپێکه‌تن و به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێنمایی و مه‌رجانه‌ی که هه‌یه ئه‌و ژماره‌یه داده‌مه‌زرێنین. زانکۆی ڕاپه‌رین له ساڵی 2010 ه‌وه به فرمانی حکومه‌تی هه‌رێم دامه‌زراوه‌و له ئێستادا بیانیه‌کی پێشکه‌تووی بۆ دروست ده‌کرێت و برِیاره بۆ ساڵی ئاینده‌ی خوێندن ته‌واو بکرێت و ده‌وامی تێدا بکرێت. |
خالد شوانی: تا ئێستا لایه‌نه‌کانی به‌ره‌ی ته‌وافق له‌سه‌ر کاندیدێک ڕێکنه‌که‌وتوون [ 19 : 11 ] 2009 / / 11 – دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ ئه‌مرِۆ نه‌گه‌یشته هیچ برِیارێک بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که‌و[ .،]ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته مۆڵه‌ت دراوه‌ته لایه‌نه‌کانی به‌ره‌ی ته‌وافق بۆ ئه‌وه‌ی کاندیدی خۆیان ده‌ستنیشان بکه‌ن. له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان خالد شوانی ڕایگه‌یاند، له دانیشتنی ئه‌مرِۆی نێوان سه‌رۆکی کوتله‌و[ .،]لیسته‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیچ پێشکه‌وتنێک به‌دی نه‌هاتووه‌و[ .،]تا ئێستا لایه‌نه‌کان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر کاندیدێک بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. گوتیشی: قسه جارێک له‌سه‌ر به‌ره‌ی ته‌وافقه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له ناو خۆیاند خۆیان یه‌کلا بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاندیدێک ده‌ستنیشان بکه‌ن و تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێککه‌وتن له ناو خۆیاندا. ڕوونیشیکرده‌وه، ئه‌مرِۆ جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ خالد عه‌تییه هه‌فته‌یه‌ک مۆڵه‌تی دایه به‌ره‌ی ته‌وافق بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک دیار بکه‌ن و ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا نه‌گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن ئه‌وا ده‌رگای خۆکاندیدکردن به‌رِووی نوێنه‌ران واڵا ده‌کرێت و ئه‌و کاته له ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه سه‌رۆکێکی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیار ده‌کرێت. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مرِۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر کوتله‌ی سه‌در غوفران ساعیدی گوتی: مه‌حمود مه‌شهه‌دانی خاوه‌ن شاره‌زایی و ئه‌زموونێکی زۆربوو له بواری به‌رِێوبردنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌ندا. گوتیشی: ئێمه پێویستمان به‌وه نییه که‌سێکی دیکه‌بهێنین که ئه‌زموونی له‌و باره‌وه نه‌بێت. ڕوونیشیکرده‌وه، باشترین که‌س بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وکه‌سه‌یه ئه‌زموون شاره‌زایی زۆربێت و له‌و ڕوه‌شه‌وه مه‌شهه‌دانی خاوه‌ن ئه‌زموونێکی باش بوو. ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ندامه‌که‌ی ڕه‌وتی سه‌در له کاتێکدایه نوێنه‌ران سه‌رقاڵی تاوتوێکردنی گه‌ڵاله‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی نوێن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. مه‌شهه‌دانی به هۆی نارِه‌زایه‌تی زۆرینه‌ی نوێنه‌ران له وته‌و[ .،]کرداره‌کانی ڕۆژی 23 ی مانگی ڕابردوو ناچار کرا ده‌ست له پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ران بکێشێته‌وه‌و[ .،]زۆرینه‌ی نوێنه‌رانیش به گوێره‌ی یاسا ئه‌و برِیاره‌ی ناوبراویان په‌سندکرد. له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی ته‌وافقی سوننه نوره‌دین حه‌یالی ڕایگه‌یاند، هه‌ریه‌ک له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان و ئیئتلافی یه‌کگرتووی شیعه ڕه‌زامه‌ندن له‌سه‌ر پاڵێوراوی به‌ره‌ی ته‌وافق. حه‌یالی گوتی: لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان و لیستی ئیئتلافی یه‌کگرتووی شیعه ئه‌و دوو لیسته‌ن که ده‌نگ بۆ پاڵێوراوی به‌ره‌ی ته‌وافق بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ده‌ن. |
15 . 05 . 2011 ته‌ها ئوزهان: تورکیای نوێ یانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له لایه‌ن له‌گه‌ڵ ناجێگیری باری ئاسایشی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا به‌ڵام کێشه‌ی کورد له‌م وڵاته‌دا یه‌کێکه له فاکته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌ی وا بڕیاره ڕۆژی 12 ی 6 بکرێت. هه‌ندێک له که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی کورد له تورکیادا وه‌ک ئاگاهیه‌ک باسیان له‌وه ده‌کرد به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا ناکه‌ن ئه‌گه‌ر بێتوو شاڵاوه‌کان و جم وجۆڵی له‌شکری له تورکیادا به‌رده‌وام بێت. ئه‌گه‌ر کورده‌کان به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌که‌ن ئه‌وا به‌بێ هیچ گومانێک پارسه‌نگی هێز به‌لای ڕه‌وایی دان به هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ناشکێته‌وه. سه‌رۆکی نێوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ، بنکه له ئانکه‌ره ده‌ڵێت پارتیه سه‌ره‌کیه‌کانی ئۆپزسیۆن باسیان له کێشه‌ی کورد نه‌کردووه له‌م هه‌ڵمه‌تانه‌دا و ته‌نها پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا و پارتی ئاشتی و دیموکراسی کورده‌کان باسی ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ر یه‌که‌یان لێکدانه‌وه‌و[ .،]پێناسه‌ی جودایان هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. ته‌ها ئوزهان ده‌ڵێت ئه‌و نیگه‌رانیه‌ی له نێو کورده‌کانی تورکیادا هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کێشه‌که‌یان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌کار ده‌هێنرێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له جێی خۆیدا نییه، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت له ئێستادا کێشه‌ی کورد ته‌نها کێشه‌ی پارتیه‌کی سیاسی نییه به‌ڵکو بۆته کێشه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تی تورکیا. له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌ها ئوزهان سه‌رۆکی نێوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له تورکیا ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه. |
مه‌راسیمی به‌خاکسپاردنی ڕوفاتی ئه‌فاله‌کانی گه‌رمیان کۆتایی هات [ 16 : 43 ] 2009 / / 14 - گه‌میان/ تایبه‌ت _ پاش ئه‌وه‌ی ڕوفاتی ئه‌فاله‌کانی گه‌یه‌نرایه قه‌زای که‌لار ودواتر بۆناحیه‌ی ڕزگاری و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و گوندی "دێبنه"ی سه‌ربه ناحیه‌که به‌رێکران و به‌خاکسپاردران. سه‌ره‌تا له ده‌روازه‌ی که‌لار له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م دانیشتوانی که‌لاره‌وه پێشوازی لێ‌کرا و به درێژایی شه‌قامی که‌لار و ڕزگاری خه‌ڵک ده‌ست له‌سه‌ر سینه وه‌ستابوون و هه‌روه‌ها له ڕێوره‌سمی پێشوازی کردن له ڕوفاتی ئه‌نفاله‌کان، ژماریه‌ک به‌رپرسی حکومی و حزبی و شاندی میوان، ئاماده‌بوون. که‌ژاوه‌ی مه‌راسیمه‌که گه‌یه‌نرایه شوێنی ئاماده‌کراو له گوندی "دێبنه" له به‌رزاییه‌ک که ده‌روانێته ده‌شتی "شاکه‌ل و شێروانه" 187 گۆڕ بۆ ڕوفاته‌کان ئاماده‌کرابوو که یه‌ک له ڕوفاته‌کان منداڵێکی 9 مانگان بوو. له ڕێوره‌سمه‌که‌دا وتاری ئاماده‌کارانی مه‌راسیمه‌که له‌لایه‌ن "مه‌لا سه‌عید ئه‌حمه‌د" سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان خوێندرایه‌وه‌و[ .،]دواتر د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی هه‌رێم وتارێکی خوێنده‌وه، هه‌روه‌ها دوای ئه‌ویش "هاوڕێ پێشڕه‌و" ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی داکۆکی کردن له که‌سوکاری ئه‌نفلکراوه‌کان، وتارێکی خوێنده‌وه. جێی ئاماژه‌یه، محمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود سکرتێری حزبی سۆشیالیست و قادر عه‌زیز سکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشان و ئه‌ندامانی دادگای باڵای تاوانه‌کان له عێراق و نوێنه‌ری شه‌هیدی میحراب و شاندی پارێزگاری نه‌جه‌ف و پارێزگاری سلێمانی و چه‌ندان که‌سایه‌تی دیکه له مه‌راسیمه‌که‌دا ئاماده‌بوون. |
له که‌لار دزییه‌کی مۆدێرن ده‌کرێت [ 18 : 20 ] 2010 / / 05 - سیروان حه‌سه‌ن/گه‌رمیان_ له سه‌یرترین شێوازی دزیکردن له‌شاری که‌لار هاوولاَتییه‌ک به مه‌به‌ستی ده‌ستکه‌وتنی برێک پاره له گه‌ره‌کێکی ئه‌و شاره خۆی ده‌کات به خاوه‌نی مۆلیده‌ی گه‌ره‌که‌که‌و[ .،]به ماڵان‌دا ده‌گه‌رێت و داوای بره پاره‌ی مانگانه‌ی مۆلیده ده‌کات به‌وهۆیه‌وه قۆڵی چه‌ندین هاولاَتی ده‌برێت برێکی پاره‌ی باشیش کۆده‌کاته‌وه ئه‌م ڕووداوه‌ش وه‌ک دزییه‌کی سه‌یر و نوێ له نێو هاولاَتیانی شاری که‌لار باس ده‌کرێت. له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو که‌سێکی نه‌ناسراو له گه‌ره‌کی (که‌لاری کۆن) که کۆنترین گه‌ره‌کی شاری که‌لاره، به مه‌به‌ستی په‌یدا کردنی پاره له بیرۆکه‌یه‌کی فێڵبازیدا خۆی ده‌کات به‌خاوه‌نی مۆلیده‌یه‌کی دابینکردنی کاره‌بای ئه‌و گه‌ره‌که‌و[ .،]ده‌که‌وێته پاره کۆکردنه‌وه له‌و مالاَنه‌ی که نزیکن له‌و مۆلیده‌یه‌و[ .،]بره پاره‌یه‌کی زۆریش کۆده‌کاته‌وه‌و[ .،]دواتر هه‌ڵدێت و تا ئێستاش نادیاره‌و نه‌دۆزراوه‌ته‌و. له‌م باره‌یه‌وه خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و مۆلیده‌یه (برزۆ محه‌مه‌د) به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند و گوتی؛ سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر که‌سێکی نه‌ناسراو به ناوی مۆلیده‌که‌ی ئێمه‌وه ده‌ستی کردووه به کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌ی مانگانه‌ی مۆلیده له‌و مالاَنه‌ی که له مۆلیده‌که‌ی ئێمه‌وه کاره‌بایان ڕاکێشاوه‌و[ .،]له بری ئێمه پاره‌ی له چه‌ندین هاوولاَتی وه‌رگرتووه. ئه‌و خاوه‌ن مۆلیده‌یه ئێمه خۆمان پاره‌ی مۆلیده کۆناکه‌ینه‌وه، به‌ڵکۆ هه‌موو مانگێک هاولاَتیان خۆیان پاره‌ی مانگانه‌ی مۆلیده بۆمان دێنن، به‌لاَم ئه‌و که‌سه به‌م فێلکردنه توانیویه‌تی قۆڵی چه‌ندین هاولاَتی ببرێت که ئه‌مه جێگه‌ی نیگه‌رانییه بۆ ئێمه، چونکه ئه‌و پاره‌یه به ناوی مۆلیده‌که‌ی ئێمه‌وه وه‌رگیراوه. |
پێویسته کار بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسای قه‌ره‌بوو کردنه‌وه بکرێت [ 17 : 37 ] 2010 / / 17 - سه‌رۆکی پارێزه‌رانی تیمی به‌رگریکار له دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند پێویسته یاسایه‌ک له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌ربچیت بۆ قه‌ربووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتووانی هه‌ڵه‌بجه. گۆران ئه‌دهه‌م سه‌رۆکی پارێزه‌رانی تیمی به‌رگریکار له دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆ زاگرۆس) گووتی: "به ده‌رچوونی بڕیاری دادگا له‌باره‌ی تاوانبارانی دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه، زیانلێکه‌وتووانی دۆسیه‌که بۆ وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوو ده‌توانن له دادگای مه‌ده‌نی سکالا تۆمار بکه‌ن". گۆران ئه‌دهه‌م گووتیشی: "به‌ڵام پێویسته له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌ک ده‌ربچێت بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتووانی دۆسیه‌کانی وه‌ک هه‌ڵه‌بجه‌و[ .،]ئه‌نفال و یاخود هه‌ر زیانێکی مه‌عنه‌وی و ماددی که به‌ر خه‌ڵکی کوردستان که‌وتووه". سه‌رۆکی پارێزه‌رانی تیمی به‌رگریکار له دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ده‌بێت نوێنه‌رانی کورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و بابه‌ته بورژێنن و هه‌وڵ بده‌ن بۆ ده‌رچوونی یاسایه‌کی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتووانی هه‌ڵه‌بجه‌و[ .،]شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستان که له‌سه‌رده‌می به‌عس زیانیان به‌رکه‌وتووه. |
ئیداره‌ی ئۆباما ئاماده‌یه دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران بکات [ 10 : 29 ] 2009 / / 06 – ئیداره‌ی "باراک ئۆباما" ئاماده‌یه، دانووستان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بکات. له‌م باره‌یه‌وه، "هیلاری کلینۆن"ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه دانووستان له گه‌ڵ هه‌ر حکومه‌تێکی ئێران بکات، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و حکومه‌ته ڕازی بێت. له به‌شێکی تری لێدوانه‌که‌یدا، "هیلاری" ستایشی جموجۆڵی باڵی چاکسازیخوازانی ئێران کرد، له‌مه‌ڕ هه‌وڵدانیان بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاریه‌کی ڕاسته‌قینه له وڵاته‌که‌یان دا بکه‌ن، که شایسته‌ی گه‌لانی ئێران بێت. |
به‌ره‌ی ته‌وافوق بۆ به‌یه‌ک گه‌یاندنی عێراقییه‌و[ .،]ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماده‌یی خۆیی نیشاندا [ 17 : 48 ] 2010 / / 13 – سه‌رکرده‌یه‌کی لیستی به‌ره‌ی ته‌اوفوق ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی نیشاندا که لیسته‌که‌ی بۆ‌ڵێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو، ئاماده‌یه ناوبژیوانی له‌نێوان ئیئتیلافی ده‌وله‌تی یاسا و ئیئتلافی ئه‌لعڵراقییه‌دا بکات. سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێستای عێراق و سه‌رکرده له لیستی به‌ره‌ی ته‌اوفوق (ئه‌یاد سامه‌رائی) ئاماده‌یی لیسته‌که‌ی بۆ ناوبژیوانیکردن له‌نێوان ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراقی نیشاندا، به‌مه‌به‌ستی نزیکردنه‌وه‌ی دیدو بۆچوونی هاوبه‌ش بۆ‌ڵێکهێنانی حکومه‌تی نوێ. ئه‌یاد سامه‌رائی له‌مه‌ڕ حکومه‌تی داهاتوو جه‌ختی له‌سه‌ر‌ڵێویستی به‌شدارڵیکردنی لیستی ئه‌لعێراقییه‌و[ .،]ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا کرده‌وه، به‌و‌ڵێیه‌ی ئه‌و دوو لیسته نوێنه‌رایه‌تی ناوچه شیعی و سوونییه‌کانی عێراق ده‌که‌ن. جێی ئاماژه بۆ کردنه،ڵێشتریش لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق له‌ناویشیاندا لیستی ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراقی گرنگی‌ڵێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوویان به‌ماوه‌یه‌کی زوو و به‌به‌شداری زۆربه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌کان دووڵاتکردبۆوه. |
هه‌ولێر، وه‌زیری پلان دانان و کونسوڵی تورکیا کۆبوونه‌وه [ 18 : 08 ] 2010 / / 29 - وه‌زیری پلان دانان و کونسوڵی کۆماری تورکیا په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانی و پێشه‌سازییه‌کانیان تاوتوێکرد ئه‌مڕۆ وه‌زیری پلاندانانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان د.عه‌لی سندی له دیوانی وه‌زاره‌تدا پێشوازی له به‌ڕێز ( مێهمه‌ت ئایدن سێلگن ) کونسوڵی کۆماری تورکیا له هه‌ولێر و شاندێکی یاوه‌ری کرد. له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا باس له گرنگی کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی کونسوڵگه‌ری کۆماری تورکیا له هه‌ولێر بۆ په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و بازرگانی و پیشه‌سازی و فێرکردن و گه‌شتوگوزار و که‌لتورییه‌کان له نێوان کوردستان و کۆماری تورکیا کرا. له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری پلاندانان ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوه‌ی حکومه‌تی تورکیا کرد و جه‌ختی له‌سه‌ر کاری په‌یوه‌ندادار کردوو هاوکاری وه‌زاره‌تی نیشاندا. |
به‌لاغی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموکراتی کوردستان [ 20 : 06 ] 2010 / / 02 - ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی ، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان کوردستان ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجام دا، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌لاغی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموکراتی کوردستانه. له‌سه‌ره‌تادا ئاماده‌بووان بۆ ڕێزلێنان له شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان و سه‌روه‌ریان بارزانی مسته‌فا نه‌مر و کاک ئیدریسی هه‌میشه له یاد خوله‌کێک ڕاوه‌ستان. پاشان کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پیرۆزبایی به نێچیرڤان بارزانی پێشکه‌ش کرد به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌کاربوونی وه‌ک جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هیوای سه‌رکه‌وتنی له‌م لێپرسراویه‌تیه بۆ خواست. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له جه‌ژنی کرێکارانی جیهان کرد به‌و ئومێده‌ی له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌کانی دیکه‌دا هه‌موو به ماف و ژیانی به‌خته‌وه‌ر شادبن . کۆمیته‌ی ناوه‌ندی دواین بارودۆخ و پێشهاته سیاسییه‌کانی سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه تاوتوێکرد . کۆبوونه‌وه ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی ( 7 ی ئاداری) ڕابردوو بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فیدراڵ سه‌ره‌ڕای تێبینییه‌کان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌که‌و[ .،]که‌موکوڕییه‌کان به پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتییانه‌و[ .،]سه‌رکه‌وتوو و وه‌ک گوزارشتێکی ئازادانه‌ی عێراقییه‌کان له ویست‌و متمانه پێدانیان به وانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵ نوێنه‌رایه‌تیان ده‌که‌ن و داکۆکی له ماف و ده‌ستکه‌وته ده‌ستوورییه‌کانی هاووڵاتیان ده‌که‌ن. هه‌ر له‌و میانه‌دا کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکه‌ش به سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری گه‌لی کوردستان و لیسته جیاجیاکان که به شێوه‌یه‌کی شارستانیانه‌وه له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا ڕوویان کرده سندوقه‌کانی ده‌نگدان که وه‌ک نه‌ریتێکی دیموکراتیانه له هه‌رێمدا جێگیر بووه، به تایبه‌تی له‌وه‌دا به شانازییه‌وه ڕۆڵی ڕێکخستن و جه‌ماوه‌ری پارتیمان ده‌رکه‌وت به جۆش و خرۆشه‌وه له‌و پرۆسه‌یه‌دا سه‌رکه‌وتنیان بۆ کاندیده‌کانی پارتی و لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان تۆمارکرد. هه‌ر له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستاندا، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی خۆشحاڵی ده‌ربڕی بۆ ڕۆڵی دڵسۆزانه‌ی سه‌رۆک بارزانی له پێناو کۆکردنه‌وه‌ی لیسته براوه‌کان له بۆته‌ی کۆبه‌ندییه‌کی کوردستانی‌دا تا به یه‌ک هه‌ڵوێستی و بۆ به‌رگریکردن له سه‌وابته نه‌ته‌وه‌کانی کورد‌و ماف ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕۆڵی کاریگه‌رانه‌ی خۆیان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی فیدراڵ ببینن به تایبه‌تی مادده‌ی 140 ی تایبه‌ت به ناوچه دابراوه‌کانی ( که‌رکووک، شنگال، زومار، مه‌خموور، خانه‌قین، مه‌نده‌لی) هه‌روه‌ها بابه‌تی پێشمه‌رگه‌و بودجه‌و نه‌وت و گاز‌و مه‌سه‌له هه‌ڵواسراوه‌کانی تر ، کۆبوونه‌وه به ده‌نگه‌وه هاتن ئاماده‌ی لیسته‌کانی به هه‌ڵوێستێکی ئه‌رێنی نرخاند . هه‌ر له‌و میانه‌دا، کۆبوونه‌وه ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ڕۆڵی هاوپه‌یمانی ستراتیژی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و دۆستایه‌تی و هاوکاریان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان و مامه‌ڵه‌و ڕه‌فتاری برایانه‌و[ .،]دیموکراتیانه‌ی نێوانیان که زامنی چاکتری پاراستنی چاکتری ده‌ستکه‌وته‌کان و جێبه‌جێکردنی ئه‌وله‌ویه‌ته‌کانی هه‌رێمن . کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به نیگه‌رانییه‌وه ڕوانیه دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌تی تازی عێراقی فیدراڵ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان و به بایه‌خیشه‌وه له‌سه‌ر پێویستی په‌له‌کردن و چرکردنه‌وه‌ی ته‌قه‌ڵای سه‌رجه‌م لیست و پێکهاته په‌یوه‌نداره‌کانه‌وه کرد به‌مه‌به‌ستی زاڵ کردنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی به‌سه‌ر جیاوازی و ناکۆکی و مه‌سه‌له‌کانی دیکه‌وه کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد که به گیانی هه‌ستکردن به لێپرسراویه‌تیه‌وه ڕه‌فتار بکه‌ن و به ئه‌نجامه‌کان ڕازی بن. به ڕاشکاویش کۆبوونه‌وه ناره‌زایی خۆی نیشاندا به ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و به (ته‌دویل)کردنی بابه‌تی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی حکومه‌تی فیدراڵی عێراق ئه‌وه‌ش سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که عێراق که هێشتا له‌ژێر به‌ندی حه‌فت دایه . هه‌موو ئه‌مه‌ش له پێناو هێنانه کایه‌ی حکوومه‌تێکی نیشتمانی له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی گشتگیری ئه‌و حکومه‌ته‌وه کارکردن و پابه‌ندبوون به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ، حکومه‌تێک که ده‌ربری ڕاسته‌قینه‌ی شه‌راکه‌تی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کی و برا : کورد و عه‌ره‌ب سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی تر بێت . حکومه‌تێکی ئه‌وتۆ سه‌قامگیر که بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانه‌کان و ئارامی و ئاسایش و گه‌شه‌کردن له گشت بواره‌کاندا به دی بهێنێت و له سایه‌یدا هاووڵاتیان له خێر‌و سامانی زۆر و زه‌وه‌ندی وڵات‌دا سودمه‌ندبن و ژیانگوزه‌رانێکی شایسته به‌سه‌ربه‌رن، دوور له توندوتیژی و تیرۆر. کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی جارێکی تر پشتگیری خۆی له کاندیکردنه‌وه‌ی به‌رێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراقی فیدراڵ کرده‌وه ئه‌وه‌ش وه‌ک مافێکی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد. کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به ڕه‌زامه‌ندییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتیمان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی هه‌ڵسه‌نگاند چ له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و دبلۆماسی و چ ئابووری و فه‌رهه‌نگی ، له‌وانه به‌ره‌و پێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ که له پته‌وبوونی به‌رده‌وام دایه له سایه‌ی سیاسه‌تی ڕاست و حه‌کیمانه‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتی و هه‌رێم و له‌سه‌ر بناغه‌ی دراوسێیه‌تی چاک و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش . هه‌ر له‌و میانه‌دا کۆبوونه‌وه به ئیجابیه‌وه ئه‌نجامی هه‌ردوو سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دوایه‌ی سه‌رۆک بارزانی بۆ هه‌ر یه‌ک له عه‌ره‌بستانی سعودی و لوبنان به‌رزنرخاند و به بایه‌خێکی زۆریشه‌وه کۆبوونه‌وه ڕوانییه سه‌ردانی چاوه‌ڕوانکراوی سه‌رۆک بارزانی له‌م نزیکانه‌دا کۆماری تورکیای دراوسێی که به فه‌رمی بانگهێشتی به‌رێزیانی بۆ کراوه . له دوا ته‌وه‌ری کۆبوونه‌وه ئاساییه‌که‌یدا کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بارودۆخی پارتی شرڤه‌و تاوتوێکردو له‌سه‌ر واقیعی پارتی و کاری ڕێکخستن و ڕێکخراوه‌یی و ئه‌دای پارتاییه‌تی له‌م قۆناغه‌دا به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ڵوێسته‌ی کرد‌و به بارودۆخێکی سه‌قامگیرو به‌رجه‌سته‌بوونی مه‌بده‌ئی (یه‌کێتی ڕێز و یه‌کێتی بیروباوه‌ری ئیراده‌کارکردن) له ده‌زگاکانیدا هه‌ڵسه‌نگاند و ئه‌وه‌ش نه‌بێ خاڵه لاوازه‌کان و که‌موکورییه‌کانیشی له بیر بکات و به هه‌ندیان وه‌رنه‌گرێت له‌گه‌ڵ جه‌خت کردن له‌سه‌ر گۆرانکاری پێویست له هه‌ر شوێنێک بخوازێت له پێناو نه‌هێشتنی دیارده‌و نه‌ویستراوه‌و که‌موکورییه‌کان و چاره‌سه‌رکردنیان کارکردن له‌سه‌ریان له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی قۆناغی داهاتوو به سوود وه‌رگرتن و بایه‌خدان به وزه‌و توانای تێکۆشه‌رانی پارتی ، به‌تایبه‌تی لاو و ئافره‌تانی له پاڵ خه‌باتی به‌رده‌وانی له پێناو خۆشگوزه‌رانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی . کۆبوونه‌وه سووربوونی پارتیمان وه‌ک هه‌میشه له‌سه‌ر پشتگیری و پشتیوانی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم که به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی کوردستانی دووپات کرده‌وه. له‌دواییدا کۆبوونه‌وه بڕیاری پێویستی وه‌رگرت له باره‌ی هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌ستنی سێزده‌هه‌مین کۆنگره‌ی پارتیمان له‌مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا به‌واتای کۆنگره‌یه‌کی نه‌وعی ئه‌وتۆ که له ئاستی قۆناغ و پێشهاته‌کان و گۆرانکاریه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا بێت . پاشان کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی دایه مه‌کته‌بی سیاسی بۆ پێکهێنانی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌و[ .،]هه‌نگاوه‌کانی دیکه. ئیتر بۆ پێشه‌وه. کۆمیته‌ی ناوه‌ندی (پ.د.ک) 2 مایسی 2010 |
سترانبێژا ئه‌مریکی چێیه‌ر، دێ گه‌شتا خویا موزیکی ده‌ست پێ بکه‌ت [ 14 : 49 ] 2012 / / 25 هه‌ولێر 25 شوبات/ فه‌برایه‌ر ( )- سترانبێژا ئه‌مریکی چێیه‌ر، ل مه‌ها ئه‌یلول/ یۆلیۆیا ئه‌ڤسال، دێ گه‌شتا خویا موزیکی ل ویلایه‌تا تیکساس ده‌ست پێ بکه‌ت. سترانبێژێ د مالپه‌رِێ جفاکی یێ "تویته‌ر" به‌لاڤکریه، د ڤێ گه‌شتا خویا موزیکی دا، دێ نمایشێن بێ وێنه پێشکێش بکه‌ت، هه‌روه‌ک ئاژانسا ی‌و پی ئای به‌لاڤکریه. چێیه‌ر ( 64 ساڵ)، د سالا 2005 تێ دا، گه‌شته‌کا موزیکی ب ناڤێ "گه‌شتا مالئاڤاهی" ئه‌نجامدا و جه‌ماوه‌رێ وێ ب گه‌شتا سترانبێژێ یا داویێ دا نیشان دا، هه‌رچه‌ند سترانبێژێ د سالا 2008 و 2011 دوو گه‌شتێن دیێن موزیکی سازدا. پ. ف |
له که‌لار شۆفێران بۆ وه‌رگرتنی به‌نزین شه‌وان له نێو ئۆتۆمبیله‌کانیان ده‌خه‌ون [ 20 : 52 ] 2011 / / 13 - سیروان حه‌سه‌ن/گه‌رمیان- سه‌ره‌ڕای که‌مکردنه‌وه‌ی بڕه به‌نزینی هه‌فتانه‌ی ئۆتۆمبیله‌کانیان، هاوکات شۆفێران بۆ وه‌رگرتنی به‌نزین بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له سه‌ره‌دا ڕاده‌وه‌ستن، به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ندێکجار شه‌وان له‌ناو ئۆتۆمبیله‌کانیان له به‌رده‌م به‌نزیخانه‌کاندا ده‌مێننه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه شۆفێرێک به ناوی " فه‌رهاد عه‌زیز" بۆ په‌یامنێر گوتی، بۆ وه‌رگرتنی بڕی 30 لیتر به‌نزین، زیاتر له 5 کاتژمێره له سه‌ره‌دا وه‌ستاوه‌و[ .،]تا ئێستا به‌نزینی وه‌رنه‌گرتووه‌و[ .،]ئه‌مه‌ش تووشی بێزاری و نیگه‌رانییه‌کی زۆری کردووه. ئه‌و شۆفێره گوتیشی، پێشتر هه‌فتانه 50 لیتریان به‌رده‌که‌وت، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه بوو به 40 لیتر و له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشووش بڕه‌که که‌م کرایه‌وه بۆ 30 لیتر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌شی هیچ ناکات، که‌چی له سه‌ره‌دا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕاوه‌ده‌ستن. ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موو سنووری شاری که‌لار ته‌نها له‌م به‌نزینخانه‌یه به‌نزین هه‌یه، له سه‌ره‌تادا که هاتۆته سه‌ره‌که‌وه زیاتر له 400 ئۆتۆمبیل له پێشه‌وه‌ی بووه. شۆفێرێکی دیکه به ناوی "زیره‌ک سه‌باح" بۆ په‌یامنێر له قه‌یرانی که‌می به‌نزینه‌وه دوا و گوتی: "شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڵ چه‌ندین شۆفێری دیکه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌کانیان ماونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ به‌نزینیان به‌ربکه‌وێت. زیره‌ک گوتی، ئه‌و به‌نزینه‌ی وه‌ریده‌گرێت به‌شی هیچ ناکات و له بازاڕیش نرخه‌که‌ی به‌رزه، بۆیه ناچارن له سه‌ره‌دا بمێننه‌وه. ئه‌و شوفێره ڕاشیگه‌یاند: ڕاسته کێشه‌ی که‌میی به‌نزین له ئارادایه، به‌ڵام پێویسته حکومه‌ت ئه‌و بڕه به‌نزینه‌ی بۆ دێت ته‌نها بۆ یه‌ک به‌نزینخانه‌ی دانه‌نێت، به‌ڵکۆ دابه‌شی بکات به سه‌ر چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئۆتۆمبیلی شاره‌که له یه‌ک به‌نزینخانه‌دا کۆنه‌بێته‌وه‌و[ .،]هه‌روه‌ها فشارێک له‌سه‌ر خاوه‌ن به‌نزینخانه‌کانیش دروستبکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی "بۆزه‌ر"ی به‌نزینه‌کانیان زیاد بکه‌ن، چونکه زۆربه‌ی به‌نزینخانه‌کان ته‌نها دوو "بۆزه‌ر" ده‌مانچه به‌کاردێنن که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دره‌نگ به‌ڕێکردنی ئۆتۆمبیله‌کان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له بری 2 بۆزه‌ر 8 بۆزه‌ر کاری پێبکرێت ئه‌وا بێگومان شۆفێران به‌م شێوه‌یه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له سه‌ره‌دا نامێننه‌وه. سه‌باره‌ت به قه‌یرانی به‌نزین و نیگه‌رانیی شۆفێران به‌رپرسی به‌شی به‌نزین له سووته‌مه‌نیی که‌لار "عه‌بدولکه‌ریم یاوه‌ر" به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: هۆکاری دروستبوونی گرفتی که‌می و نه‌بوونی به‌نزین به‌هۆی لێدانی پاڵاوگه‌کانی بێجییه‌وه دروستبووه که چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر هێرشی کرایه‌سه‌ر. عه‌بدولکه‌ریم یاوه‌ر گوتی: پێشتر چوار پاڵاوگه کاری ده‌کرد به‌ڵام دوای لێدانه‌که‌وه ئێستا ته‌نها یه‌ک پاڵاوگه ئه‌ویش به ناته‌واوی کار ده‌کات بۆیه به‌شی به‌نزینی ناوچه‌که که‌مبۆته‌وه. به‌رپرسی به‌شی به‌نزینی که‌لار ڕاشیگه‌یاند: که‌م کردنه‌وه‌ی بڕه به‌نزینی ئۆتۆمبیله‌کان بۆ 30 لیتر بۆ ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت و 40 لیتر بۆ ئۆتۆمبیلی گه‌وره‌و[ .،]هه‌روه‌ها 60 لیتر بۆ ته‌کسی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتییه‌و[ .،]دوای چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان وه‌کو پێشووی لێده‌کرێته‌وه. ناوبراو له‌باره‌ی دابه‌شکردنی به‌نزین له یه‌ک به‌نزینخانه ڕوونی کرده‌وه: پێشتر له سنووری شاری که‌لار ڕۆژانه له دوو به‌نزینخانه به‌نزین دابه‌ش ده‌کرا، به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی به‌شه‌که له یه‌ک به‌نزیخانه به‌نزین ده‌بێت یان هه‌ندێ ڕۆژیش هه‌ر نییه‌و[ .،]ئه‌و به‌نزینخانه‌ش که به‌نزینی بۆ ده‌چێت به به‌رنامه‌و[ .،]به سه‌ره‌یه. |
باڵیۆزی نوێی میسر گه‌یشته عێڕاق [ 16 : 38 ] 2009 / / 07 - "شه‌ریف که‌مال شاهین" باڵیۆزی نوێی میسر گه‌یشته به‌غدا. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، ئه‌مه‌ی به "هه‌نگاوێکی گرینگ له پێناو پێشوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵاتی عه‌ڕه‌بی" له‌قه‌ڵه‌م دا. له کاتی کوژرانی کارداری میسر له به‌غدا به ده‌ست چه‌کدارانی قاعیده له ساڵی 2005 ، ئه‌وه یه‌که‌م جاره میسر باڵیۆزی خۆی بۆ عێڕاق ده‌نێرێت. به هۆی نائارامییه‌کانی به‌غدا، تاکو ئێستا ڕێژه‌یه‌کی که‌م له وڵاتانی عه‌ره‌بی باڵیۆزخانه‌ی خۆیان له عێڕاق کردۆته‌وه. |
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆک: له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پێویستمان به‌هیچ هێزێکی ده‌ره‌کی نییه [ 19 : 27 ] 2010 / / 22 - محه‌ممه‌د گوهه‌رزی/دهۆک- هه‌موو هێزه‌کانی ئاسایشی شاری دهۆک بۆ ڕۆژی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ئاماده باشیدان و هاوکاری هیچ هێزێکی ده‌ره‌کیان پێویست نییه. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لیوا ( وه‌عدوڵا یوسف) له‌لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی: سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و پاراستنی بنکه‌کانی ده‌نگدان، ئێمه پلانێکی تایبه‌تمان داڕشتووه که به‌شێوه‌یه‌ک هه‌موو هێزه‌کانی ئاسایشی دهۆک به‌شداریی تێدا ده‌که‌ن. لیوا وه‌عدوڵا یوسف ڕایگه‌یاند، له ئێستادا ئه‌م هێزه له‌ئاماده‌باشیدایه‌و[ .،]هێزه ئه‌منییه‌کان له‌ده‌وروبه‌ری بنکه‌کانی هه‌ڵبژاردن دانراون و هه‌روه‌ها مه‌فره‌زه گه‌ڕۆکه‌کان له‌م ڕۆژه‌دا به به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕێگا سه‌ره‌کییه‌کان و شوێنه گومانلێکراوه‌کان بوونیان ده‌بێت. له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری پێویستی ئه‌م شاره به هێزی ده‌ره‌کی زیاتر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆک گوتیشی: چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وپێش سه‌رکرده‌ی سوپای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌پارێزگاکانی باکوری عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ (ڤاندن) سه‌ردانی کردین و گوتی: ئه‌گه‌ر ئێوه بتانه‌وێت ئێمه هێزی زیاترتان بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ین، له‌وه‌ڵامدا ئێمه پێمان ڕاگه‌یاندن که ئێمه پێویستمان به‌هیچ هێزێکی ده‌ره‌کی نییه. له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا بۆ په‌یامنێر له‌باره‌ی بوونی حاڵه‌تی سه‌رپێچیکردن له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، لیوا وه‌عدوڵا یوسف،ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که تا ئێستا له‌پارێزگای دهۆک هیچ سه‌رپێچییه‌ک ڕووی نه‌داوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت که له زاخۆ هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن هه‌ڵسابوون به دڕاندنی پۆسته‌ره‌کان، به‌ڵام دواتر ده‌ستگیرکران و ئێستا له‌دادگا بۆ سزادان لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێت. |
دوبز...ته‌رمێک دۆزرایه‌وه [ 18 : 16 ] 2007 / / 28 – باهۆز / هه‌ولێر - له‌نزیک شارۆچکه‌ی دووبز دوای ئاگادار کردنه‌وه‌یان پۆلیس ته‌رمی که‌سێکی نه‌ناسراوی دۆزیه‌وه. وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی پۆلیسی شارۆچکه که ئاماژه‌ی پێداوه ته‌رمی پیاوێک که پێشبینی ده‌کرێت ته‌مه‌ن 30 ساڵه بووبێت دۆزراوه‌ته‌وه، به‌لاَم هیچ ناسنامه‌یه‌کی لا نه‌بووه، هاوکات شوێنه‌واری هیچ گووله‌و[ .،]ئه‌شکه‌نجه‌دان به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاره، به‌لاَم تائێستا هۆکاره‌کانی کوژرانی نه‌زاندراوه‌و[ .،]نه‌شزاندراوه که له‌لایه‌ن کێو کوژراوه،هه‌روه‌ها لاشه‌که‌ی بۆنی گرتووه‌و[ .،]که‌س به دوای ته‌رمه‌که‌ی نه‌هاتووه، بۆیه ته‌رمی ئه‌و که‌سه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراوه‌و لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه. |
22 . 08 . 2006 ئه‌مریکا فیزه به سه‌رۆکی پـێشــووی ئێران ده‌دات کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌رایـیه‌تیـیه‌که‌ی سه‌رۆک |
نه‌خشه‌ی تورکیا له سه‌ر چاپی نوێی پاره‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا سڕایه‌وه [ 12 : 14 ] 2007 / / 25 - ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتی ئه‌وروپا ناوی تورکیای له نه‌خشه‌ی پاره‌ی ئاسنی نوێی وڵاتانی یه‌کێتیه‌که سڕییه‌وه‌و[ .،]بڕیاره له ساڵی نوێی 2008 دا چاپی نوێی ئه‌م پاره‌ی ئاسنه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا بکرێت. به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی (فاینانشال تایمز)ی به‌ریتانی، ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌م پاره ئاسنه‌ی که ساڵی داهاتوو ده‌که‌وێته بازاڕه‌کانه‌وه، سه‌ره‌تا پێشنیازی کردبووه نه‌خشه‌که وڵاتانی ئه‌وروپا تاکو (ده‌ریای خه‌زه‌ر) له خۆ بگرێت، به‌ڵام پێشنیازی نه‌خشه‌که له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپا له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تدا گۆڕانکاری تێدا کراو و تیایدا بڕیاری سڕینه‌وه‌ی ناوی تورکیای درا. ڕۆژنامه‌که ئاماژه‌ی به دانووستانه‌کانی داواکاری ئه‌ندامبوونی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپا کردووه‌و نووسیویه‌تی "ئه‌و دانووستانانه له سه‌ره‌تاوه که له ساڵی 2005 ده‌ستپێکردووه کێشه‌ی تێدایه، به‌ڵام ئێستا زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی یه‌کێتی ئه‌وروپا داوایانکردووه که له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ته‌واو به تورکیا بدرێت، ئه‌ندامیه‌تێکی تایبه‌تی ده‌ستنیشانکراوی پێبدرێت. |
سبه‌ی ڕیال مه‌درید و ڤالنسیا له یاری کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانی به‌یه‌ک ده‌گه‌ن [ 10 : 39 ] 2008 / / 23 - له میانه‌ی یاری گه‌رانه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئیسپانیادا سبه‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید میوانداری ڤالنسیا ده‌کات. سبه‌ی یه‌کشه‌ممه کاتژمێر 11 شه‌و به‌کاتی کوردستان یانه‌ی ڕیال مه‌درید له نێو یاریگای " سانتیاگو برنابیۆ " میوانداری یانه‌ی ڤالنسیا ده‌کات . جێی بیرهێنانه‌وه‌یه له یاری چووندا یانه‌ی ڤالنسیا توانی به ئه‌نجانی سێ گوڵ به‌رامبه‌ر دوو له یانه‌ی ڕیال مه‌درید بباته‌وه. |
03 . 03 . 2011 سه‌رۆک ئۆباما: قه‌زافی ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری پـۆسته‌که‌ی بـبێت له لایه‌ن باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دووباره داوای ده‌سـتبه‌جێ ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبی کردووه‌و[ .،]ده‌ڵێت سه‌رۆکی لیبیا شه‌رعیه‌تی ڕابه‌رایه‌تی له‌ده‌سـتداوه‌و[ .،]ده‌بێت واز له پـۆسته‌که‌ی بهێنێت. سه‌رۆک ئۆباما دوێنێ له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی هه‌واڵی له کۆشـکی سـپی به یاوه‌ری سه‌رۆکی مه‌کسیک ئه‌م لـێدوانه‌ی دا. هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئۆباما مه‌سه‌له‌ی دانانی هه‌رێمێـکی دژه فڕینی له لیبیای به دور نه‌زانی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی که ڕۆژێـک له‌وه‌وپـێش ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به هێندی جه‌نگ ناودێری کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌پاندنی دژه فڕین پـێویستی به بۆمبارانکردنی هێزی ئاسـمانی لیبی ده‌بێت. هه‌ر دوێنێش وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ی به‌و فلیمانه دا که له ته‌له‌فیزیۆن له ده‌ره‌وه‌ی لیبیا پـیشـان درابوون، ده‌ڵێت ئه‌مه به‌ڵـگه‌ی ئه‌وه‌یه حکومه‌ته‌که‌ی قه‌زافی فڕۆکه‌ی له دژی ئۆپـۆزسیۆنی وڵات به‌کارهێناوه. |
فیلمی ژانی گه‌ل له فیستیڤاڵی دا‌کا نمایش ده‌کرێت [ 12 : 29 ] 2007 / / 07 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ فیلمی سینه‌مایی "ژانی گه‌ل" له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماکاری کوردستان و ئێران "جه‌میل ڕۆسته‌می" له چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دا‌کا" له وڵاتی به‌نگڵادێش نمایش ده‌کرێت. به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵ و به‌دواداچوونی په‌یامنێر له به‌شی ڕاگه‌یاندنی فیلمی سینه‌مایی "ژانی گه‌ل"، ئه‌م فیلمه له به‌شی "کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی" چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دا‌کا" نمایش ده‌کرێت. ئه‌م فیستیڤاڵه سینه‌ماییه له ڕۆژانی 2 تا 16 ی ژانوییه‌ی 2008 ڕێکه‌وتی ( 12 تا 26 ی به‌فرانباری 1386 ) له شاره‌کانی دا‌کا و چیتاکۆنگ له وڵاتی به‌نگڵادێش به‌ڕێوه‌ده‌چێت. فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دا‌کا" گه‌وره‌ترین ڕووداوی فه‌رهه‌نگی وڵاتی به‌نگڵادێشه، که له لایه‌ن فیدراسیۆنی موئه‌سساتی فیلم و به هاوکاری ئه‌نجومه‌نی بڵاوکه‌ره‌وه‌کان و به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلم، ئه‌نجومه‌نی ده‌رهێنه‌ران، ئه‌نجومه‌نی هونه‌رمه‌ندانی فیلم، ئه‌نجومه‌نی وێنه‌گرانی فیلم، ئه‌نجومه‌نی مۆنتاژکاران و له ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداری ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت. یه‌کێک له شه‌رته‌کانی به‌شداری کردن له‌م فیستیڤاڵه ئه‌وه‌یه که هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماکار و ئه‌و وڵاته‌ش که فیلمه‌که‌ی ساز کردووه، ئاسیایی بێت. هه‌روه‌ها ته‌نیا یه‌که‌مین یا دووه‌مین فیلمی ده‌رهێنه‌ر ده‌توانێت له‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌شداری بکات. فیلمی "ژانی گه‌ل" دووه‌مین به‌رهه‌می سینه‌مایی "جه‌میل ڕۆسته‌می"یه‌و[ .،]به پێی یه‌که‌مین و ناودارترین ڕۆمانی کوردی واته ڕۆمانی "ژانی گه‌ل" له نووسینی ْ"ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" وه‌رگیراوه که بابه‌ته‌کانی مرۆڤایه‌تی ناوچه‌که‌و[ .،]به تایبه‌ت کورده‌کان نیشان ده‌دات و بارودۆخی فه‌رهه‌نگی و سیاسی هه‌رێمی کوردستان له 50 ساڵی ڕابردوودا ده‌گێرێته‌وه. ئه‌م فیلمه ساڵی 2007 له لایه‌ن کۆمپانیای "سۆلی فیلم" به زمانی کوردی له شاری سلێمانی له هه‌رێمی کوردستان هاتۆته به‌رهه‌م. جه‌میل ڕۆسته‌می ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ریه‌تی و ئه‌م فیلمه‌ی به ستافێکی ئێرانی و چه‌ندین ئه‌کته‌ری کورد سازکردووه‌و[ .،]کاری ده‌نگدانانه‌که‌ی به شێوه‌ی داڵبی دیجیتاڵ له ستۆدیۆ سه‌نت کوینی پاریس له وڵاتی فه‌ره‌نسا ئه‌نجام دراوه. فیلمی سینه‌مایی "ژانی گه‌ل" به نوێنه‌رایه‌تی سینه‌مای وڵاتی عێراق له هه‌شتایه‌مین خولی ڕێوڕه‌سمی ئۆسکاری 2008 له به‌شی ئۆسکاری باشترین فیلمی بیانی که به زمان ئینگلیزی نییه، به‌شدار ده‌بێت. |
ڕادیۆیه‌ک له چۆمان دامه‌زرا و له‌به‌ر بێ کاره‌بایی په‌خشی ته‌نها به‌شه‌وه [ 19 : 41 ] 2008 / / 08 - دلارا چۆمان/ چۆمان- ڕادیۆی "لاوانی چۆمان" که ماوه‌ی سێ ڕۆژه به تێست ده‌ستی به‌په‌خشی خۆی کردووه‌و[ .،]له‌به‌ر بێ کاره‌بایی ته‌نها به‌شه‌و په‌خشی خۆی ده‌کات. کاروان عه‌بدولقادر به‌رِێوه‌به‌ری ڕادیۆی لاوانی چۆمان له لێدوانێکی تایبه‌ت به په‌یامنێر گووتی "هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م ڕادیۆیه‌ی دامه‌زارند و ئه‌م ڕادیۆیه هه‌ر سه‌ر به‌وان ده‌بێت". کاروان عه‌بدولقادر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ماوه‌ی سێ ڕۆژه ده‌ستیان به په‌خشی خۆیان کردووه‌و[ .،]گووتیشی "له‌به‌ره ئه‌وه‌ی به‌یانیان کاره‌بامان نییه، ناچارین ته‌نها به‌شه‌و په‌خشی خۆمان بکه‌ین و تا ئێستا بێژه‌رمان نییه". ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه به‌م نزیکانه کێشه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ر بکات. ڕادیۆی لاوانی چۆمان له‌سه‌ر شه‌پۆڵی ئێف ئێم له سه‌ر فریکۆنسی 88 په‌خشی تێستی خۆی ده‌کات. |
له تاران یادی سۆرانی شاعیر به‌رز ڕاگیرا [ 11 : 41 ] 2009 / / 26 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له که‌سایه‌تی فه‌رهه‌نگی، ڕۆشنبیری و سیاسی کورد له تاران، یادی شاعیر و نووسه‌ری کورد حه‌سه‌ن سه‌لاح "سۆران" به‌رز ڕاگیرا. به پێی ڕاپۆرتی تایبه‌تی به‌شی ڕۆشنبیری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، دوێنێ هه‌ینی کاتژمێر 4 : 30 تا 6 ی ئێوارێ، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران، نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان له تاران، نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له وڵاتی ئێران، نووسه‌ران، ڕووناکبیران، شاعیران، هونه‌رمه‌ندان، نوێنه‌رانی فراکسیۆنی کورد له خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی ئێران، خوێندکارانی کورد له زانکۆکانی تاران و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کورده‌کانی دانیشتووی تاران و کورده‌کانی شاره جۆروجۆره‌کانی ئێران، یادی شاعیری به ئه‌زموون و ناسراوی کورد و مامۆستای وانه‌کانی کوردی له زانکۆکانی ئێران و زانکۆی سه‌لاحه‌دین/ هه‌ولێر حه‌سه‌ن سه‌لاح "سۆران"، به‌رز ڕاگیرا. له‌م یاده‌دا که به یارمه‌تی کۆڕی کوردانی دانیشتووی تاران به‌ڕێوه‌چوو، کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی فه‌رهه‌نگی، ڕۆشنبیری و سیاسی کورد تیایدا ئاماده‌بوون، له‌وانه: نازم عومه‌ر ده‌باغ نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران، دکتۆر جگه‌رخوێن نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له تاران، پارێزه‌ری ناوداری کورد محه‌مه‌د ساڵح نیکبه‌خت، ئابووریناسی به‌توانای کوردستان و ئێران دکتۆر بایه‌زید مه‌ردووخی، نوێنه‌رانی فراکسیۆنی کورد له شه‌شه‌مین خولی په‌رله‌مانی ئێران، له‌وانه: دکتۆر جه‌لال جه‌لالی زاده، عه‌بدوڵڵا سۆهرابی، ئه‌ندازیار حاسڵ داسه، محه‌مه‌د نیعمه‌ت زاده‌و[ .،]محه‌مه‌د که‌ریمیان، یاساناس ئه‌نوه‌ر ئێرانزاده، نووسه‌ر و توێژه‌ی کورد محه‌مه‌د ڕه‌ئووف ته‌وه‌کولی، ڕۆژنامه‌نووسی پێشه‌نگ و بێژه‌ری پێشووی ڕادیۆ کرماشان محه‌مه‌د که‌مانگه‌ر، دکتۆر ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان مامۆستای زانکۆ و سه‌رۆکی لێژنه‌ی به‌ڕپرسیارییه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی دانیشتووی تاران، ئه‌ندازیار شاوه‌یسی، بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا هه‌ژار، توێژه‌ر و نووسه‌ری کورد عه‌زیز محه‌مه‌دپوور، ئه‌ندازیار جه‌ماڵه‌دین ته‌ها به‌رپرسی گشتی کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی دانیشتووی تاران، دکتۆر ماهپاره ئه‌کبه‌ری مامۆستای زانکۆ و ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆڕی کوردانی دانیشتووی تاران، خاتوو په‌ری که‌ریمی و خاتوو شه‌هناز ئه‌لیاسی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی دانیشتووی تاران، خویندکارانی کوردی زانکۆکانی تاران و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کورده‌کانی دانیشتوووی تاران. له‌م ڕێورسمه‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تی کورد سه‌باره‌ت به "سۆران"ی شاعیر هاتنه ئاخاوتن و به پێی ئه‌رک و خۆشه‌ویستی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و شاعیر و نووسه‌ره وتار، په‌خشان، شێعر، بابه‌تیان پێشکه‌ش کرد و بیره‌وه‌ریان بۆ ئاماده‌بوانی ناو هۆڵه‌که گێڕاوه، له‌وانه: نووسه‌ر و توێژه‌ر عه‌زیز محه‌مه‌دپوور، محه‌مه‌د که‌مانگه‌ر به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نستیتۆی کورد له تاران وتارێکی سه‌باره‌ت به کۆچی دوایی سۆران خوێنده‌وه، ئه‌حمه‌د ته‌ها نوێنه‌ری خه‌ڵکی شاری بۆکان له خوله‌کانی سێیه‌م و چواره‌می په‌رله‌مانی ئێران، دکتۆر ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان مامۆستای زانکۆ و سه‌رۆکی لێژنه‌ی به‌ڕپرسیارییه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی دانیشتووی تاران، نووسه‌ر محه‌مه‌د ڕه‌ئووف موقه‌ده‌م، عه‌بدوڵڵا سۆهرابی نوێنه‌ری خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان له خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی ئێران، جه‌عفه‌ر ئه‌فخه‌می، نووسه‌ری لاو زانیار ئه‌حمه‌دی، ئیبراهیم ئه‌شراقی به‌رپرسی کۆمیته‌ی شاخه‌وانی کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی دانیشتووی تاران، نووسه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی، ئه‌ندامی کۆڕی کوردانی دانیشتووی تاران فائیق ده‌باغی، چه‌ندین که‌سایه‌تی دیکه‌و[ .،]شهه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی سۆرانی شاعیر. |
16 . 10 . 2010 عێراقیـیه‌کان نێگه‌رانن له ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نه ده‌ره‌کیـیه‌کان له کاروباری سیاسی وڵاته‌که‌یاندا له لایه‌ن جارێـکی تر شه‌قامی عێراقی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌کانی به‌رپـرسـانی عێراقی و سه‌رۆکی لیسـته‌کان بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌کی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو و دابه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی. گه‌لانی عێراقی به سه‌رجه‌م پـێـکهاته‌کانیـیه‌وه ڕه‌تیده‌که‌نه‌وه ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو جێبه‌جێـکردنی داخوازیـیه‌کی ده‌ره‌کی بێت و یه‌کێـک له پـێـکهاته سه‌ره‌کیـیه‌کانی عێراقی تێدا فه‌رامۆش بکرێت. هاوڵاتیانی عێراقی به‌رپـرسـانی وڵاته‌که‌یان ئاگادار ده‌که‌نه‌وه له‌و نه‌خشانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌کێشرێت و له‌گه‌ڵ پـێـکهاته جیاوازه‌کانی عێراقیدا ناگونجێن، چونکه له دوای ڕووخاندنی ڕژێمی پـێشـووی عێراقیـیه‌وه وڵاته‌که‌یان هه‌نگاوێـکی به‌ره‌و دیموکراسی ناوه له ڕێـگه‌ی پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه. |
به‌هۆی دانانی زمانی کوردی بۆ ئایفۆن ئیداره‌ی گه‌رمیان گه‌نجێکی خه‌لاتکرد [ 13 : 27 ] 2012 / / 14 گه‌رمیان 14 ی تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر ( ) -دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێکی دانیشتووی شاری که‌لار توانی زمانی کوردی بۆ لیستی زمانه‌کانی موبایلی ئایفۆن دابنێت، له‌به‌رانبه‌ر داهێنانه‌که‌یدا له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه خه‌ڵات کرا. سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌ڵاح کوێخا، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 14 / 10 / 2012 ، له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان خه‌ڵاتی ڕێلێنانی به‌خشییه ئه‌کره‌م فه‌ره‌ج که له داهێنانێکی نوێ‌دا توانی زمانی کوردی بۆ موبایلی ئایفۆن دابنێت. سه‌ڵاح کوێخا، له کاتی به‌خشینی خه‌ڵاته‌که‌دا ڕایگه‌یاند: مایه‌ی دڵخۆشییه گه‌نجێکی گه‌رمیانی توانیویه‌تی له داهێنانێکی که‌م وێنه‌دا زمانی کوردی بۆ موبایلی ئایفۆن دابنێت. ئیداره‌ی گه‌رمیان-یش هه‌وڵه‌کانی ئه‌و گه‌نجه به‌رزده‌نرخێنێت و بۆ به‌رده‌وامبون له داهێنانه‌کانی و هه‌ر کارێکی تری له‌و شێوه‌یه هاوکاریشی ده‌کات. هاوکات ئه‌کره‌م فه‌ره‌ج، له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵاتکردنیدا سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی کرد و گوتی: وه‌کو خزمه‌تکردنێک به زمانی کوردی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌وڵه‌کانی چڕکردووته‌وه و توانیوێتی زمانی کوردی بۆ موبایلی جۆری ئایفۆن زیادبکات. ئه‌کره‌م فه‌ره‌ج، گوتی: خه‌ڵاتکردنی له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه زیاتر بۆ داهێنانی به‌رده‌وام و په‌ره‌پێدانی تواناکانی بۆ سه‌رکه‌وتنی له کاره‌کانیدا هانی ده‌دات. ئه‌کره‌م فه‌ره‌ج-ی ته‌مه‌ن 26 ساڵ دانیشتوی شاری که‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیانه و ده‌رچووی به‌شی ئینگلیزی کۆلێژی ئادابه و له‌بواری سۆفتوێر و به‌رنامه‌سازی مۆبایلدا کارده‌کات. له ته‌مموزی ئه‌مساڵیشدا توانی زمانی کوردی بۆ موبایلی جۆری ئایفۆن دابنێت. سیروان حه‌سه‌ن/م. ئــ |
له ڕوداوێکی هاتووچۆ حه‌وت که‌س بوونه قوربانی [ 15 : 08 ] 2009 / / 21 - خه‌نده پشده‌ری/ پشده‌ر: له ئاکامی ڕوداوێکی هاتووچۆدا له ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر، حه‌وت که‌س بوونه قوربانی. به‌رێوه‌به‌ری بنکه‌ی پۆلیسی هاتوچۆی پشده‌ر ئیبراهیم محه‌مه‌د له لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی زاگرۆس ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر ڕێگای (کورته‌ک- سه‌نگه‌سه‌ر) ئۆتۆمبیلێکی جۆری مۆنیکا که له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و سه‌نگه‌سه‌ر ده‌گه‌رایه‌وه وه‌رگه‌ڕا، له ئاکامدا چوار له سه‌رنشینه‌کانی گیانیان له ده‌ستدا و سێی دیکه‌ش برینداربوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی کران. |
هزرا ئافره‌تا سه‌رکرده هاته گه‌نگه‌شه‌کرن [ 14 : 29 ] 2009 / / 08 - ئیسماعیل تاهیر/ دهۆک–سمیناره‌کا ڤه‌کری ب ناڤێ "ئافره‌تا سه‌رکرده" بۆ ژماره‌کا خورتێن سنۆرێ سه‌نته‌رێ پێشکه‌فن یێ ڕه‌وشه‌نبیری ژ کۆر و کچان پێشکێش کر. ئه‌ڤ سمنیاره کو د ڕۆژا ئه‌ینیدا هاته پێشکێش کرن، ژ لایێ شاره‌زایا بیاڤێ ئافره‌تان و ئاماده‌کرنا ئافره‌تێن سه‌رکرده‌و[ .،]کاراکرنا ڕۆلێ وێ دناڤا جڤاکی دا زه‌کیا سه‌ید سالح، هاته پێشکێش کرن. دسمینارێ دا به‌حسێ بنه‌ما و تێگه‌هێن ئاماده‌کرنا ئافره‌تا سه‌رکرده‌ل[ .،]دویڤ سیسته‌مێن سه‌رده‌میانه‌و[ .،]پێشکه‌فتی هاته کرن و ڕوهنکر کو چ جوداهی د ناڤبه‌را ئافره‌ت و ڕه‌گه‌زێ به‌رامبه‌رێ وێ دا نینه، د بیاڤێ پێگه‌هاندن و خورتکرنا وان دا و باشه هه‌ردوو لا خوه بۆ سه‌رکرده‌یێ ئاماده‌که‌ن و ئاماژه دا قوناغێن پێگه‌هشتنا ئافره‌تێ و هن نمونه‌ل[ .،]سه‌ر به‌رچاڤکرن. |
ئێران پوزشی بۆ مه‌شهه‌دانی هێنایه‌وه [ 9 : 03 ] 2008 / / 07 - ئێران له‌باره‌ی هۆکاری ڕێگه‌نه‌دانی فڕۆکه‌خانه‌ی "خومه‌ینی" له "تاران" به‌نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی "مه‌حمود مه‌شهه‌دانی" و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ "به‌غدا" پوزشی هێنایه‌وه. سایتی هه‌واڵی "ئه‌سوات عێراق" بڵاویکرده‌وه، به‌ُڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق "مه‌حمود مه‌شهه‌دانی" ڕایگه‌یاندووه، دوێنێ باڵیۆزی ئێران له عێراق "حه‌سه‌ن کازمی قومی" به فه‌رمی پوزشی له باره‌ی ڕوودانی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له فڕۆکه‌خانه‌ی "خومه‌ینی" له "تاران" هێناوه‌ته‌وه، که بۆته هۆی ڕێگه‌نه‌دان به نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی "مه‌حمود مه‌شهه‌دانی" و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ "به‌غدا" و دواخستنی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌و وڵاته که بڕیاری له‌سه‌ر درابوو. "جه‌بار مه‌شهه‌دانی" زیاتر ڕوونیکردۆته‌وه، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، "مه‌حمود مه‌شهه‌دانی" سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پوزشێکی دیکه‌ی له‌لایه‌ن هاوتا ئێرانییه‌که‌ی "عه‌لی لاریجانی" ئاڕاسته کراوه، هه‌روه‌ها لای خۆیه‌وه "مه‌شهه‌دانی" به‌ر له پوزشه‌که تێگه‌یشتنی خۆی له باره‌ی هه‌ڵوێسته‌که‌یان ده‌ربڕیووه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ُڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران "جه‌بار مه‌شهه‌دانی" ڕایگه‌یاندووه، سه‌ردانه‌که‌ی "مه‌شهه‌دانی" بۆ تاران هێشتا بڕیاردراوه، به‌ڵام به هۆی سه‌رقاڵی "مه‌شهه‌دانی" به کۆبوونه‌وه‌کانی هه‌ردوو یه‌کێتی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ کاتێکی نادیار دواخراوه. به‌پێی ئاژانسی "ئێرنا"ـی ئێرانیش، دوێنێ گوته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران په‌رله‌مانتار "موحسین کوهکن" ڕایگه‌یاندووه، نه‌بوونی مۆڵه‌ت هۆکاری ڕێگه‌نه‌دانی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی "مه‌شهه‌دانی" بووه. جێی ئاماژه‌یه، له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌ی "عه‌لی لاریجانی" سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران بڕیار بوو دوێنێ "مه‌شهه‌دانی" به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له کۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئاسیا سه‌ردانی "تاران"ـی بکردایه. |
بابل... 300 ڕێکخراوی خه‌یاڵی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئاشکرا کران [ 12 : 06 ] 2009 / / 04 - فه‌رمانگه‌ی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیرانی عێراق 300 ڕێکخراوی خه‌یاڵی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له پارێزگای بابل ئاشکرا کرد. سایتی هه‌واڵی خه‌به‌ر بڵاویکرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیرانی عێراق حسێن مه‌نسوڕ سافی ڕایگه‌یاند، که تاوه‌کو ئێستا فه‌رمانگه‌که‌ی توانیویه‌تی 300 ڕێکخراوی خه‌یاڵی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له کۆی 400 ڕێکخراو له پارێزگای بابل ئاشکرا بکات، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی که دڵنیا بوون، ئه‌و ڕێکخراوانه دوور له سیستمی ناوخۆیی خۆیان چالاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئێستاش 100 ڕێکخراوی دیکه له ژێر وردبینی فه‌رمانگه‌که‌یان‌دایه. حسێن مه‌نسوڕ سافی له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌ک‌دا، که ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له شاری حلله، گرێدرابوو، ڕوونیکرده‌وه، که ئامانج له کۆنگره‌که زانینی کێشه‌و[ .،]گرفته‌کانه، که هاتوونه‌ته به‌ر ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له پارێزگای بابل و هه‌روه‌ها تاوتوێکردنی پرسی ده‌ر‌کردنی یاسایه‌کی نوێ بۆ ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دانانی میکانیزمی نوێ به‌مه‌به‌ستی پێدانی یارمه‌تییه‌کانی حکومه‌ت به‌و ڕێکخراوانه. جێی ئاماژه‌یه، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیارییه نیشتمانییه‌کان له پارێزگای بابل، ژماره‌یه‌ک له ڕێکخراوه خه‌یاڵییه‌کان هه‌ڵوه‌شانده‌وه. |
به‌سه‌رۆکایه‌تی عه‌دنان موفتی شاندێکی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌رێکه‌وت [ 19 : 03 ] 2007 / / 31 – بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م دوای تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، شاندێکی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی عه‌دنان موفتی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێکه‌وتن. به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان که وێنه‌یه‌کی ده‌ست (ئاژانسی په‌یامنێر) گه‌یشتووه سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندێکی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی (عه‌دنان موفتی) سه‌رۆکی په‌رله‌مان هاورِێ له‌گه‌ڵ (فازیل میرانی) سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رۆکی فراکسیۆن و کۆتله‌کانی ناو په‌رله‌مان، له‌رێگه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت به‌رێکه‌وتن. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که داهاتووه که شانده‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌مه‌به‌ستی وتوێژکردن له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی حکومه‌تی عێراقی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی هه‌ره‌شه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای تورکیا ئه‌م گه‌شته‌ی ئه‌نجامداوه، وه‌ک برِیاریشه له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی شانده‌که بارودۆخی هه‌رێم بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی کۆماری عێراق ڕوونبکرێته‌وه، پاشان بۆ تاوتوێکردنی ئه‌رکه ده‌ستوورییه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌رامبه‌ر هه‌رێمه فیدراڵییه‌کان و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست به‌پێی ده‌ستوور شانده‌که له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ ده‌کات، هه‌روه‌ها بریاره شاندکه‌ی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی له‌باره‌ی دوا گۆرانکارییه‌کان و ئه‌گه‌ری به‌زاندنی سنوری هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه وته‌یه‌ک پێشکه‌ش بکات. |
08 . 09 . 2009 ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێران نزیـکه له به‌ده‌سـتهێنانی تواناکان بۆ سـازکردنی بۆمبێـکی ئه‌تۆمی کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێران خه‌ریکه نزیـکتر ده‌بێته‌وه له سـازکردنی بۆمبێـکی ئه‌تۆم. چوارشه‌ممه ڕاسـپـێردراوی ئه‌مه‌ریکا گڵێن ده‌یڤس گوتی ده‌کرێت هه‌ر له پـێشـتره‌وه ئێران یۆرانیۆمی پـیتێنراوی پـێویسـتی هه‌بێت بۆ سـازکردنی چه‌کی ناوه‌کی. ئه‌و له کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی چاودێری ناوه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڤیه‌نـنا ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی دا. له هه‌مان ده‌م کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ده‌ڵێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ڕه‌سـمی پـێشـنیازی نوێی حکومه‌ته‌که‌ی بۆ گفتوگۆی ناوه‌کی له‌گه‌ڵ شه‌ش هێزی جیهان ئاڕاسـته‌ی ئه‌وان ده‌کات. پـێشـترێـکی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆک کۆماری ئێران مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد گوتبووی وڵاته‌که‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به مافی خۆی بۆ سـازکردنی ته‌کنه‌لۆژی ناوه‌کی ده‌یزانێت ناکات. ئه‌ڵمان و پـێـنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه‌ریکا، ڕووسـیا، چین، فه‌ره‌نسـا و به‌ریتانیا خه‌ریکی تاووتوێـکردنی سـزای نوێ به دژی ئێرانن. ئه‌گه‌ربێت و هاوکاری نه‌کات. :// . . / / - 58 - 2009 - 09 - 09 - 2 - 89225292 / 953672 . |
03 . 08 . 2009 سه‌رۆکی پـێشـووتری ئه‌مه‌ریکا بێڵ کلنتن سه‌ردانی کۆریای باکور ده‌کات سه‌رۆکی پـێشـووتری ئه‌مه‌ریکا بێڵ کلنتن له پـیۆنگیانگی پایته‌ختی کۆریای باکوره به مه‌به‌سـتی هه‌وڵـدان بۆ ئازادکردنی دوو ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکی که له‌و وڵاته‌دا ده‌سـتگیرکراون. که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن به‌ڕێز کلنتنیان نیشـان دا له‌و ده‌مه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له فڕۆکه‌خانه‌ی پـیـۆنگیانگ له لایه‌ن جێـگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی ده‌سـته‌ی وتووێـژکاری ناوه‌کی کیم کای کوان پـێشـوازی لێـکرا. هه‌روه‌ها کچێـکی نه‌وجه‌وانیش چه‌پـکه گوڵێـکی پـێشـکه‌ش کرد. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباماش له‌و باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه‌و[ .،]تیایدا ده‌ڵێت ئه‌وان هیچ لێدوانێـک له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز کلنتندا نادن. ده‌شڵێن ئه‌مه ته‌نها هه‌وڵێـکی به‌ڕێز کلنتن خۆیه‌تی بۆ ئازادکردنی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه. جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وان ئیونا لی و لۆرا لینگ له مانگی سـێـیه‌وه ده‌سـتگیرکراون به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به شـێوه‌یه‌کی نایاسایی له سـنووری چینه‌وه خۆیان کردووه به ناو کۆریای باکوردا. ئیونا و لۆرا سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی ڕاپـۆرتێـک بوون له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی خه‌ڵـکی کۆریای باکور له چین له نزیـک سـنووره‌کانی کۆریای باکور. مانگی شه‌ش دادگایه‌کی کۆریای باکور ئیونا لی و لۆرا لینگ به 12 سـاڵ زیندانی له‌گه‌ڵ کاری سه‌خت حوکم دا. :// . . / / - 58 - 2009 - 08 - 04 - 1 - 89237677 / 955964 . |
ڕێوڕه‌سمی عاشورای شیعه‌کانی که‌رکووک ته‌قێنرایه‌وه [ 14 : 16 ] 2011 / / 06 که‌رکووک 6 کانونی یه‌که‌م/ دیسه‌مبه‌ر ( )- له مه‌راسیمی شیعه‌کانی که‌رکووک به بۆنه‌ی یادی عاشوورا، ته‌قینه‌وه‌ی هاوه‌ن بووه هۆی کوژران و بریندار بوونی لانیکه‌م 7 که‌س سه‌عات 1 ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، مه‌راسیمی شیعه‌کانی که‌رکووک به‌بۆنه‌ی عاشورا له گه‌ڕه‌کی ڕێگه‌ی به‌غدا و له ناو حوسێنیه‌ی نزیک بازاڕی سه‌ردۆمیز، که‌وته به‌ر هێرشی دوو هاوه‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزه ئه‌منیه‌کانی که‌رکووک له‌مباره‌یه‌وه به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌کان، هه‌تا ئێستا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو هاوه‌نه‌که، لانیکه‌م که‌سێک کوژراوه‌و[ .،]زیاتر له 6 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ستی پێکردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا دیار نیه ئه‌م هێرشه له‌لایه‌ن چ تاقم و گرووپێکه‌وه ئه‌نجام دراوه. ئارام شێرکۆ/ ئا. ڕ |
یانه‌یا زاخۆ گرێبه‌ستا به‌ره‌ڤانێ هه‌لبژارتیێ کوردستانێ مورکر [ 15 : 30 ] 2012 / / 26 زاخۆ ٢٦ حوزێران/یۆنیۆ ( ) - ژ بۆ پتر بهێز ئێخستنا هێلا به‌ره‌ڤانیا یانه‌یا زاخۆ تیما یانه‌یا زاخۆ گرێبه‌ست دگه‌ل یاریکه‌رێ هه‌لبژارتیێ کوردستانێ به‌یار ئه‌بوبه‌کری گریدا بگوژمێ بینجێ ملیونا وبه‌رامبه‌ر موجه‌کێ مانگانه یه‌ک ملیون دینار ل دۆر گریدانا گرێبه‌ستا وی عه‌بدول جه‌بار سیڤدین. جیگرێ سه‌روکێ یانه‌یا زاخۆ دبێژت هه‌ر نوکه مه ل به‌ره ئه‌م ژماره‌کا یاریکه‌را بۆ خو هه‌لبژیرن ژ بو پشکداریه‌کا بهێز بۆ وه‌رزێ بهێت جونکه مه دڤیت ل سالا بهێت ئه‌م هه‌ڤرکیا ڕێزین پیشیێ بکن وراهینه‌رێ تیمێ محه‌مه‌د قوه‌ییز ڕازی بوو کو ئه‌م گرێبه‌ستێ دکه‌ل ڤێ یاریکه‌رێ ب گریدن ومه وه‌ک یانه‌یا پتر دڤیت ئه‌م گرێبه‌ستێ دگه‌ل یاریکه‌رین کورد ب گریدن. سه‌لیم بلکێ: / |
ژماره‌یه‌کی نوێی گۆڤاری مه‌هاباد که‌وته به‌ردیدی خوێنه‌ران [ 18 : 22 ] 2009 / / 29 - مه‌نووچێهر جیهانی/ بۆکان ـ گۆڤاری "مه‌هاباد" مانگانه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بییه که به هه‌ر دوو زمانی کوردی و فارسی ده‌رده‌چێت، له‌م ڕۆژانه ژماره‌ی 102 له نۆهه‌مین سالًَی ده‌رچوونیدا که‌وته به‌ردیدی خوێنه‌ران. مه‌هاباد ئه‌حمه‌د به‌حری به‌رپرسیار و خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی بریتین له: نه‌سرین جه‌عفه‌ری، سواره فتووحی، که‌ماڵ حه‌سۆ و ئه‌مین گه‌ردیگلانی. هه‌روه‌ها کاری دیزاینی لاپه‌ڕه‌کانی ناوه‌وه‌و گرافیکی ئه‌م گۆڤاره له لایه‌ن: سنوور ڕه‌شیدزاده، سنوور قادری و شیوه‌ن حه‌سه‌ن¬پوور ئه‌نجام دراوه. ڕووبه‌رگی نوێترین ژماره‌ی گۆڤاری مه‌هاباد به وێنه‌یه‌کی گرافیکی هونه‌رمه‌ند هادی زیائه‌دینی ڕازاوه‌ته‌وه که به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی گڕافیست مه‌نسوور محه‌مه‌دییـه. ئه‌م ژماره‌یه له 72 لاپه‌ڕه‌دا، 30 وتار و بابه‌تی زانستی، هونه‌ری، ڕۆشنبیری، ئه‌ده‌بی و مێژوویی به‌پێزی له خۆگرتووه، له‌وانه: ـ سه‌روتار، به بۆنه‌ی کرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌کان/ "مودیرمه‌سئوول". ـ قه‌تڵی¬عامی خه‌ڵکی سابڵا‌غ به ده‌ست ڕووسه‌کان/ و: حه‌سه‌ن قازی. ـ من خودی ئاساره‌که‌مم، وتووێژ له‌گه‌ڵ هادی زیائه‌دینی/ سواره فتووحی ـ حه‌سه‌ن شوجاعی. ـ شه‌ڕی شه‌پکه، هه‌شتا ساڵ دوای شه‌ڕی "مه‌لا خه‌لیل گۆڕۆمه‌ری"/ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دیان. ـ دیسان مردووپه‌ره‌ستی، وتووێژ له‌گه‌ڵ حوسێن یۆسف¬زه‌مانی ـ وتووێژ له‌گه‌ڵ عه‌لائه‌دین باباشه‌هابی/ ئه‌حمه‌د به‌حری. ـ مافی ژنان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین/ نه‌سرین جه‌عفه‌ری. ـ کارنامه‌ی چه‌قه‌خانه/ عه‌لی ئیسماعیل زاده. ـ مووزاییک/ ئه‌حمه‌د قازی "هه‌مه‌وه‌نده". ـ هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و ڕێنووسێکی یه‌ک¬ده‌ست/ عه‌بدولعه‌زیز ئه‌فخه‌م¬زاده. ـ "ئه‌و" کێیه؟؟؟/ محه‌مه‌د ئه‌دیبی. ـ له به‌ر ده‌روازه‌ی کڕێملین شین ده‌گێڕم، باسێک له‌سه‌ر ژیان و شیعری ئانا ئاخماتووا/ و: له‌یلا ساڵحی. ـ شیعر...... بڕیار ـ ڕزگار/ ققنووس له سووتمانی مندا ده‌ژیته‌وه ـ دیمه‌ن سۆهرابی/ خه‌و ـ یۆسف عه‌باس تاهیر "هێژا"/ ... ـ سوله‌یمان ڕه‌حمانی/ خه‌یاڵی ... ـ سوهه‌یلا په‌رته‌وی/ هاوار ـ هاجه‌ر په‌رویزنیا/ مانگی چارده ـ ڕه‌سووڵ ڕه‌ش¬ئه‌حمه‌دی. ـ ئه‌ده‌بیاتی کوردی گۆرانی و ئایینی یارسان/ س. جه‌هانفه‌رد (سه‌رکه‌ش). ـ کوڵه پاچال ڕه‌نگین دونیا، ڤه زاراڤه‌ێ له‌کی/ چاواشه: مۆسڵم نووری (کاوه). ـ سه‌یده‌وان، له ڕوانگه‌ی سواره ئێلخانی¬زاده‌وه/ سوهراب یه‌عقووب¬نژاد. ـ په‌رژینی به گوڵ/ ئا: سه‌لیم سوێناسی. هه‌روه‌ها له به‌شی فارسی ئه‌م گۆڤاره‌شدا چه‌ندین وتار و بابه‌تی ئه‌ده‌بی، فه‌رهه‌نگی، وه‌رزشی، لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رچاو ده‌که‌وێت. |
به‌ره‌ی ته‌وافق: ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ک ڕازی بن ئێمه‌ش ڕازی ده‌بین ڕێککه‌وتنی ئه‌منی ئیمزا بکرێت [ 20 : 51 ] 2008 / / 31 – گوته‌بێژی فه‌رمی به‌ره‌ی ته‌وافقی سوننه سه‌لیم ئه‌لجبوری ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر کۆده‌نگییه‌کی نیشتمانی له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی ئه‌منی بێته کایه‌وه ئه‌وا به‌ره‌ی ته‌وافقی سوننه ئه‌و ڕێککه‌وتنه په‌سند ده‌کات. ئه‌لجبوری گوتی: هه‌ڵوێستی به‌ره‌ی ته‌وافقی سوننه ئیجابی ده‌بێت ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی عێراق یه‌کده‌نگ بن و به ڕێککه‌وتنه ئه‌منییه‌که ڕازی بن. گوتیشی: ئێمه داوا ده‌که‌ین ئه‌و ڕێککه‌وتنه به هیچ شێوه‌یه‌ک زیان به‌سه‌روه‌ری عێراق نه‌گه‌یه‌نێت و به‌نده‌کانی ڕوون و ڕاشکاوانه‌و[ .،]دیار بن. ڕێککه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا ڕێککه‌وتنێکی ستراتیژییه‌و[ .،]له لایه‌ن خۆیه‌وه کورد وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی سه‌ره‌کی عێراق پشتیوانی له ئیمزا کردنی ئه‌و ڕێککه‌وتنه ده‌کات و ڕێککه‌وتنه‌که ده‌بێته چه‌ترێکی یاسای بۆ مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا و ته‌واوکردنی ئه‌رکه‌کانی ئه‌و سوپایه‌و یارمه‌تیدانی حکومه‌ت و گه‌لانی عێراق له کاتی پێویستدا. |
باوکی نیکۆلاس که‌یج کۆچی دوایی کرد [ 18 : 15 ] 2009 / / 31 – لۆس ئه‌نجلێس- "ئاگۆست کاپوولا"، مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی و باوکی "نیکۆلاس که‌یج" ئه‌کته‌ری ئه‌مه‌ریکی و برای "فرانسیس فۆرد کاپوولا"، له ته‌مه‌نی ( 75 ) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. به گوێره‌ی هه‌واڵی "هۆلیوود ڕیپۆرته‌ر"، پرۆفیسۆر "ئاگۆست کاپوولا" مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی له ئه‌مه‌ریکا، له کاتێکدا که به‌ره‌و شاری لۆس ئه‌نجلێس چووبوو، ڕۆژی ( 27 )ی ئۆکتۆبه‌ر له ته‌مه‌نی ( 75 ) ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد. "ئاگۆست کاپۆۆلا" برای "فرانسیس فۆرد کاپوولا"ی ده‌رهێنه‌ر و "تالیا شێر" ئه‌کته‌ری سینه‌مایه. "کاپوولا"، له زانکۆی "سه‌ن فرانسیسکۆ" مامۆستای وانه‌ی "نووسه‌ری به توانا" بوو. ئه‌و یه‌که‌مین ڕۆمانی خۆی له ساڵی ( 1978 ) بڵاو کرده‌وه‌و[ .،]ئه‌مساڵیش به نووسینی کتێبێکی دیکه‌وه، سه‌رقاڵ بوو که نه‌یتوانی کۆتایی پێبێنێت. "نیکۆلاس که‌یج" کورِی "ئاگۆست کاپوولا" له هه‌مان سه‌ره‌تاکانی پێشکه‌وتنی له بواری ئه‌کته‌ری، نازناوی خۆی به "که‌یج" گۆرِی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت جیا له نازناوی خێزانی خۆی گه‌شه بکات. "که‌یج" له ئاکامدا، خه‌ڵاتی ئۆسکاری باشترین ئه‌کته‌ری بۆ فیلمی "لاس ڤێگاس"، به‌ده‌ست هێنا. |
به‌غدا...پازده که‌س بوونه قوربانی [ 10 : 35 ] 2009 / / 28 - سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند، له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی مینرێژکراو له ڕۆژئاوای به‌غدا 5 که‌س گیانیان له ده‌ستدا و 10 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. به پێی هه‌واڵی "فرانس 24 " سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه، که ئێواره‌ی دوێنێ له ناوچه‌ی ئه‌بو غرێب (رۆژئاوای به‌غدا) ئۆتۆمبیلێکی مینرێژکراو به ده‌وریه‌کی سوپای ئه‌مه‌ریکادا ته‌قیه‌وه، له ئه‌نجامدا سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی و 4 که‌سی دیکه گیانیان له ده‌ستدا و 10 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، له‌ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له فه‌لوجه سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی و 2 که‌سی دیکه گیانیان له ده‌ستدا. جێی ئاماژه‌یه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه تاکو ئێستا 20 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له عێراق گیانیان له ده‌ستداوه. |
خه‌باتی جیهانی له دژی ماده هۆشبه‌ره‌کان شکستی هێناوه [ 9 : 40 ] 2011 / / 02 هه‌ولێر 2 ی حوزه‌یران/ یۆنیۆ ( )- کۆمیسیۆنی جیهانیی سیاسه‌ت داڕێژی بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کانی تا ئێستا بۆ نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌کان شکستی هێناوه. نوێترین ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی جیهانیی سیاسه‌ت دانان له دژی ماده هۆشبه‌ره‌کان باس له شکست هێنانی هه‌وڵه‌کانی تا ئێستای جیهان بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌کات و داوای له وڵاتانی جیهان کردووه بۆ خه‌باتێکی باشتر له‌گه‌ڵ قاچاخچێتی کردن به‌و مادانه‌وه، به‌کارهێنانی هه‌ندێکیان ئازاد بکات. به‌پێی ڕاپۆرتی بی بی سی، ڕاپۆرتی نوێی ئه‌م کۆمیسیۆنه له‌لایه‌ن 19 که‌سایه‌تیی سیاسی، هونه‌رمه‌ندان و چالاکوانانی بازرگانی و له‌وانه سکرتێری گشتیی پێشووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، کوفی عه‌نان، سه‌رکۆماری پێشووی وڵاته‌کانی مه‌کزیک، کولومبیا، به‌رازیل و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای یۆنان ئاماده کراوه. ئه‌م ڕاپۆرته ته‌ئکید له‌وه ده‌کاته‌وه که سیاسه‌ت و ڕێکاره‌کانی ئێستای به‌گژداچوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کان، په‌ره سه‌ندنی جه‌نایه‌ت و تاوانباریی ڕێکخراوه‌یی و هه‌روه‌ها زیاتر بوونی خه‌رجه گشتیه‌کان و مردنی هه‌زاران که‌سی له ماوه‌ی ساڵدا لێده‌که‌وێته‌وه. به‌پێی ئاماره‌کانی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌کان، به‌کارهێنانی تریاک له جیهاندا به ڕێژه‌ی 35 % زیادی کردووه. هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی کۆکاین به ڕێژه‌ی 27 % و حه‌شیش به ڕێژه‌ی زیاتر له 8 % په‌ره‌ی سه‌ندووه. ئا. ڕ |
21 . 06 . 2011 ئیبراهیم موحه‌مه‌د: له‌به‌ردانه‌واندن له فه‌رهه‌نگی ئه‌لعێراقیه‌دا نییه له لایه‌ن هه‌رچه‌نده هێشتاش ده‌ره‌نجامێکی ته‌واو له کۆبونه‌وه‌که‌ی لایه‌نه عێراقیه‌کان ده‌رنه‌که‌وتووه که به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکی عێراق کرا ، وه‌زره‌تی کاروباری عه‌شایه‌ری له عێراق باس له هه‌وڵی خۆی ده‌کات بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کانی نێوان دکتۆر نوری ئه‌لمالیکی و دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی. ئیبراهیم موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت ، ئه‌و کێشانه گرفت و ناکۆکی سیاسین نه‌ک ئاڵۆزی نێوان دوو عه‌شره‌ت تا وه‌زاره‌تی کاروباری عه‌شایه‌ری بکه‌وێته نێوانه‌وه‌و[ .،]قه‌یرانه‌که پێویستی به چاره‌سه‌ری سیاسیانه هه‌یه. له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 3 : 52 خوله‌که |
Subsets and Splits